ناڕەزایی کێڵگەوانەکانی پاریس پێی نایە هەفتەی دووەم

30/01/2024

کێڵگەوانەکانی فەرەنسا دوای ئەوەی هەفتەیەکە لە کردنی ناڕەزاییدان ، لە دوێنێوە ، دوو شەمە ، 29ی مانگ ، بە ژەمارەیەکی زۆروە کەوتوونەتە بلۆککردنی ڕێگا سەرەکییەکانی کە پاریس دەبەستێتەوە بە شار و شارۆچکەکانەوە . ئەوان دەڵێن کە ” پایتەخت گەمارۆ” دەدەن سەبارەت بەو ناکۆکیانەی کە لەگەڵ دەوڵەتدا هەیانە لەسەر ڕێساکان، پارەدان و باجەکان کە دەڵێن ژیانی دسەرەوەی پاریس و گوندنشینەکانی لەناو بردووە.

لە بەرانبەر هەڕەشەی کێڵگەوانەکاندا حکومەتی فەرەنساش  ڕایگەیاندووە، هەر کارێک بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوە بۆ بازاڕی سەرەکی پاریس بۆ هێنان و بردنی خواردنی تازە، هێڵی سوور دەبێت. ئەمەش لەبەر ئەوەی دەربڕینی ناڕەزاییەکان بە تراکتۆرەکانیان مەترسییەکی باشی لەسەر هەڕەشەی گەمارۆدانی شارەکە بۆ ماوەیەکی نادیار داناوە، هاتوچۆی هەشت ڕێگای سەرەکی بۆ ناو پاریس بلۆكکردووە.

هاوکاتیش لەبەرانبەر ئەو مەترسییەی کە کێڵگەوانەکان بۆ حکومەتیان دروست کردووە بە گەمارۆدانی پاریس، سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، کۆبوونەوەیەکی قەیراناوی لەگەڵ وەزیرە سەرەکییەکانی کابینەکەی ئەنجامدا سەبارەت بەوە کە پێی دەگوترا “ئۆپەراسیۆنی گەمارۆدانی پاریس.  

وەزیری ناوخۆ، جیراڵد دارمانین، ڕایگەیاند، 15 هەزار پۆلیس و جەندرمە کۆکراونەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە هاتنە ناوەوەی تراکتۆرەکان لە پاریس و ئەو شارانەی دیکە کە ناڕەزایەتی تێدا ڕوودەدات، هەروەها ڕێگەی چوونە ژوورەوە بۆ فڕۆکەخانەی چارلز دیگۆل ڕۆیسی لە باکووری شارەکە و فڕۆکەخانەی ئۆرلی لە باشوور، هەروەها بازاڕی سەرەکی خۆراکی تازە لە ناوچەکە لە ڕونگیس کە گەورەترین بازاڕە لە ئەوروپا.

یەکەم بلۆککردنی  ڕێگاوبانەکان کەمێک پێش کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی دووشەمە ڕاگەیەندرا کاتێک 30 تراکتۆر ڕێگا A4 یان لە 20 میل لە ڕۆژهەڵاتی پاریسەوە بە هەردوو ئاراستەکەدا گرت.  دوای ماوەیەکی کەم، ڕێگای A13 کە نزیکەی 35 میل لە باکووری ڕۆژئاوای پاریسەوە دوورە، بە ئاراستەی پایتەخت گیرا.

 ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە تراکتۆرەکان ڕێگا سەرەکییەکانی دیکەی چوونە ژوورەوە و دەرچوونیان لە شارەکەدا گرتووە، ئەمەش وایکردووە شۆفێران ڕێگا لاوەکییە قەرەباڵغەکان بەکاربهێنن. تا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە97 میل (156کم) قەرەباڵغی هاتوچۆ لەسەر ڕێگاوبانەکان ڕاپۆرت کرا.

 فیدراسیۆنی نیشتمانی گواستنەوەی ڕێگاوبان پشتڕاستی کردەوە کە گیرانی ڕێگاکان بەردەوامە بەڵام هێشتا زووە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی بزانرێت.  جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی گواستنەوە و کاڵاکانیان و هەروەها مافی سووڕانەوەیان کردەوە.  دەسەڵاتداران ئامۆژگاری شۆفێرانیان دەکرد کە هەموو گەشتە ناپێویستەکانی ڕێگاوبان هەڵبوەشێننەوە یان دوابخەن.

کێڵگەوانەکان بە تایبەتی هەزاران بەرهەمهێنەری سەربەخۆی وڵاتەکە دەڵێن بەهۆی بیرۆکراسی و ڕێساکانی یەکێتی ئەوروپا و فەرەنسا دەخنکێنرێن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە شێوازی نەریتی ژیانی گوندنشینەکان ڕووبەڕووی داڕمان بووەتەوە.  ئەوان داوای دادپەروەری نرخ بۆ بەرهەمەکان و بەردەوامبوونی یارمەتییەکان لەسەر ئەو گازۆیلە کشتوکاڵییەی کە بۆ بەڕێوەبردنی تراکتۆرەکانیان و ئۆتۆمبێلەکانی دیکە بەکاردەهێنرێت، هەروەها هاوکاری دارایی بۆ کێڵگەوانەکانی کە  بەروبوومی ئۆرگانیک دەکەن.

خۆپیشاندەران لە کۆتایی هەفتەدا ئەو ئیمتیازانەیان ڕەتکردەوە کە لەلایەن گابرێل ئەتال، سەرۆکوەزیرانەوە دراون و بەڵێنیان دابوو تا سەرەتای پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە پایتەخت “گەمارۆ بدەن“..

.هاوکاتیش ناڕەزایی کێڵگەوانەکانی  ئەڵمانیا هەر بەردەوامە و دوێنێ، ڕۆژی دووشەممە بە سەدەها كێڵگەوان تراکتۆریان بەکارهێنا بۆ ڕێگریکردن لە بەندەرەکان، لەنێویاندا هامبۆرگ کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین ناوەندەکانی ئەوروپا بۆ گواستنەوەی بارەکانی بارهەڵگرەکان.  ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە پلانەکانی ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی یارمەتییە کشتوکاڵییەکا.  گەر چی حکومەتی ئەڵمانیا هەندێك سازشی کردووە بەڵام ئەوەندە نییە کێڵگەوانە توووڕەکان ڕازی بکات.

خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی لە ئینگلەند دژ بە فراوانکردنی فۆڕکەخانەیەك

28/01/2024

دوێنێ شەمە خەڵکی ئەو ناوچانەی کە نزیكن لە Farnborough Airport ، فڕۆکەخانەی فارنبۆرۆ، دژ بەر فراوانکردنی فڕۆکاخانەکە خۆپیشاندان و ناەزاییان دەربڕی بە ئامادەبوون و بەشداریکردنی گریتا سەنبێرگ ، Greta Thunberg .

 فڕۆکەخانەکە پلانی فراوانکردنی هەیە تاکو ژمارەی فڕینەکانی فڕؤکەکان لە 50 هەرزارەوە سەربخات بۆ 70 هەزار بۆ ئەمەش پلانەکەیان ناردووە بۆشارەوانی ناوچەکە تاکو پەسەندی بکات.

گروپی ژینگەدۆستان چالاکوانەکانیان لەگەڵ زۆرێك لە دانیشتوانی ناوچەکە دژ بەو پلانەن داوادەکەن کە بە تەواوی فڕین و نیشتنەوەی جێتە تایبەتەکان کە هی خەڵکە دەوڵەمەندەکانن قەدەخەبکرێت چونکە بەگوێرەی توێژینەوەیەك ئەوان 30 ئەوەندە زیاتر لە فڕۆکەی سەرنشینهەڵگر پیسی دەرددەات و ژینگە پیس دەکات .

سەنبێرگ دەڵێت: “ئەو ڕاستییەی کە بەکارهێنانی فڕۆکەی تایبەت هەم لە ڕووی یاساییەوە و هەم لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ڕێگەپێدراوە ئەمڕۆ لە حاڵەتێکی نائاسایی کەشوهەوادا کە لە پەرەسەندندایە، بە تەواوی لە واقیع دابڕاوە.” کەم نموونە هەیە کە بەو ڕوونییە نیشان بدات کە چۆن نوخبە دەوڵەمەندەکان بارودۆخی ژیانی ئێستا و داهاتوو لەسەر ئەم هەسارەیە دەکەنە قوربانی بۆ ئەوەی بتوانن شێوازی ژیانی توندڕەو و توندوتیژی خۆیان بپارێزن.”

تۆد سمیس، فڕۆکەوانی پێشووی هێڵی ئاسمانی و وتەبێژی یاخیبوون بۆ مانەوەی ژیان ، وتی: فڕین خێراترین ڕێگایە بۆ سوورکردنەوەی هەسارەکە و فڕۆکە تایبەتەکان پیسکەرترین ڕێگەی فڕینن.  “بە دڵنیاییەوە ئەوە بێ مێشکییە کە فڕۆکەی تایبەت قەدەغە بکەین و واز لە فراوانکردنی ئەم فڕۆکەخانە لوکاڵیانە  بهێنن لە ناوەڕاستی قەیرانی کەشوهەوادا؟ ڕاپرسی دوای ڕاپرسی، هەروەها چەندین کۆبوونەوەی هاوڵاتیان، دەریانخستووە کە ئەمە زۆر بەناوبانگ دەبێت و پشتگیرییەکی بەرفراوانی خەڵکی گشتی هەیە”.

سارا هارت، یاریدەدەری ئۆفیس لە فارنبۆرۆ، وتی: “وەک دانیشتوویەکی ناوچەکە و دایکی دوو منداڵ، من بە تەواوی تووشی شۆک بووم لە پلانی فڕۆکەخانەکە بۆ فراوانکردنی لەکاتێکدا دەبێ فڕینی تایبەت بە تەواوی قەدەغە بکەین.  پێویستە هەنگاوی توند بنێین بۆ ئەوەی جیهانێکی گونجاو بۆ هەموو منداڵەکانمان مسۆگەر بکەین، نەک بەکارهێنانیان لە سووتەمەنی بەردینیدا زیاد بکەین”

خۆپیشاندان و ناڕەزایی ژنان لە کینیا

27/01/2024

ئەمڕۆ، شەمە، 27ی مانگ  بە هەزاران ژن خۆپیشاندانیان  لە سەرانسەری شارە گەورەکانی کینیا کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کوشتنی ژن و توندوتیژی دیکە کە دژ بە ژنان دەکرێت .  خۆپیشاندەران و نارەزاییەکان بە زۆری  لە نایرۆبی، ناکورو، مۆمباسا، نێری و لۆدوار ڕویدا .

 هەندێک لە خۆپیشاندەران دروشمەکانیان وێنە یا ناوی ئەو ژنانەی لەسەر بوون  کە کوژراون.   لە ساڵی 2022 لە ڕاپرسییەکدا دەرکەوتووە کە لانیکەم لە هەر سێ ژنێکی کینیا یەکێکیان لە قۆناغێکی ژیانیدا ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی بووەتەوە.  

ناڕەزایەتییەکانی ئەمڕؤ  شەممە دوای زنجیرەیەک کوشتنی ترسناکی ژنان هات – لەنێویاندا قوربانییەک کە دواتر ناوی ڕیتا واینی بوو، کە پاشماوەی پارچەپارچەکراوەکەی لە شوقەیەکی کرێی Airbnbدا دۆزرایەوە کە لەناو کیسەیەکی نایلۆندا.

درێژترین مانگرتنی کرێکاران و کارمەندانی قیتارەکان لە ئەڵمانیا دەستی پیکرد

24/01/2024

سەندیکای GDL کە 40 هەزار ئەندامی هەیە، ئەمڕۆ، 4شەمە لە سەعات 2ی سەرلەبەیانییە بۆ ماوەی 6 ڕۆژ هەتا سەعات 2ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 2شەمە لە مانگرتندا دەبن سەبارەت بە مووچە و کاتژمێری سەر کار. ئەمە لە کاتێکدا کە پرۆتێستی کێڵگەواونەکان بەردەوامەو بە تراکتۆرەکانییان شەقامەکانیان بلۆک کردووە.

ئەم مانگرتنەش دوای شکستهێنانی وتووێژی نێوانی نقابەکە و ئیدارەی دی بی بوو لە  سەرەتای ئەم مانگە کۆمپانیای دی بی شکستی هێنا لە هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنی دادگا بۆ وەستاندنی مانگرتنەکان.

سەندیکای  GDL داوای کەمکردنەوەی هەفتەی کارکردنی کارمەندان دەکات لە 38 کاتژمێرەوە بۆ 35 کاتژمێر بەبێ دابەزینی مووچە،  هەروەها دەیەوێت مانگانە 550 یۆرۆی زیادە بۆ کرێکاران لەگەڵ پاکێجێکی قەرەبووکردنەوەی هەڵاوسانی پارە  دوای 12 مانگ دانوستاندن لەسەر بکرێتەوە.

سەندیکای کرێکارانی جی دی ئێڵ کە شۆفێرانی شەمەندەفەر و کرێکارانی دیکەی شەمەندەفەر لەخۆدەگرێت، ڕایگەیاندووە، ناچاربوون مانگرتنەکە بکەن دوای ئەوەی سەرۆکەکانی کۆمپانیای دۆیچە بان (DB) کە ئیدارەی شەمەندفەرەکان لەوێ دەبەن بەڕێوە کە  “هەوڵێکی فێڵاوییان دا” سەبارەت بە کرێکاران لەسەر داواکارییەکانیان بۆ باشترکردنی مووچە و مەرجەکان.

سەرۆکەکانی بەشی پیشەسازی لە ئەڵمانیا  مەزەندەیان کردووە کە مانگرتنەکە گەورەترین کارایی  ئابووری لەسەر هەموو ئەوروپا هەیە کە خۆی لە ئێستادا بەرەو داچون و قەیران دەجێت، کە هەر ڕۆژێکی مانگرتنەکە 100 ملیۆن یورۆ، 85 ملیۆن پاوەند زیان بە ئابووریی ئەڵمانیا و  بازرگانی دەگەیەنێت..  هاوکاتیش بازرگانی و  پیشەسازی لە ئێستادا بەهۆی گرفتەکانی کە پەیوەندی بە هێرشەکانی دەریای سوورەوە لە لایەن حووسییەکانەوە هەیە بۆ سەر کەشتیوانی لە ژێر فشاردایە، هەندێک کۆمپانیا ناچاربوون بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.  شەش لە کۆی دە کۆریدۆری بارهەڵگری ئەوروپا بە ئەڵمانیادا تێدەپەڕن، بۆیە کاریگەرییەکی بەرچاو لە سەرانسەری ئەوروپای سەرزەویدا حەتمییە، ئەمە جگە لە کاریگەرییەکەی لەسەر پەیوەندییەکانی شەمەندەفەری کیشوەری.

ئیدارەی  دی بی لە مانگی ئابەوە بە تێکڕا 4.8% زیادکردنی مووچەی پەسەند کردووە و ئەمە لە بەهاری سالی 2025 بەرزی دەکاتەوە بۆ  5%ی . پاکێجێکی قەرەبووکردنەوەی هەڵاوسانی پارەش  بۆ ماوەی دیاریکراوی 32 مانگ دەدرێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی 2026ەوە فەرمانبەران چانسی کەمکردنەوەی کاتی کارکردنیان دەبێت لە تێکڕای 38 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بۆ 37 کاتژمێر، لەگەڵ مووچەی زیادە بۆ ئەو کەسانەی کە پابەندن بە هەفتەی کارکردنی ئێستایانەوە.  ئیدارەی  دی بی ڕایگەیاندووە کە کەمکردنەوەی زیاتری کاتی کارکردن دەبێتە هۆی خراپترکردنی کەمیی کرێکاری کە لە ئێستاوە زۆر قورسە.

گروپە ژینگەپارێزەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی مانگرتنەکە لەسەر دەردانی CO2 و هەروەها متمانەی درێژخایەنی بەکارهێنەران بە گەشتەکانی شەمەندەفەر. ڕێگاکانی گەشتە ناوخۆییەکان لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانی هێلی ئاسمانی  لوفتانساوە  زیادکراون بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە پڕبکرێنەوە، کۆمپانیاکانی کرێی ئۆتۆمبێلیش زیادبوونی بەرچاوی حجزکردنی ئۆتۆمبێلیان ڕاگەیاندووە، لەکاتێکدا خەڵک بەدوای بەدیلدا دەگەڕێن بۆ گەشتکردن.

 ئەو ئەڵمانییانەی کە ناتوانن لە ماڵەوە کار بکەن، لە ڕووی یاساییەوە پابەندن بە ڕێکخستنی ئامرازەکانی هاتۆوچۆ بۆ سەر کارەکانیان. DB لە ژێر فشارێکی بەرچاودایە بەهۆی تۆمارێکی خراپی بەردەوام لە کاتی کارکردن و متمانەپێکردن بەهۆی ئەوەی کە دەیخاتە هۆکاری کەمکردنەوەی بودجەی درێژخایەن لە ژێرخانی ئابووری و کەمیی هێزی کار.

ئەم کۆمپانیایە پێکهاتەیەکی نائاسایی خاوەندارێتی هەیە: لە ساڵانی نەوەدەکاندا دوای یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا هێڵی شەمەنەفەرەکان  کرانە کەرتی تایبەتی لە کەرتی گشتیییەوە هەرجەند ئێستاش دەوڵەت پشکی سەرەکی هەیە .

 کلاوس وێسێلسکی، سەرۆکی سەندیکای  جی دی ئێڵ کە لەسەر لێواری خانەنشینبوونیدایە، وتی بڕیاری حکومەت بۆ بە تایبەتکردنی کۆمپانیاکە هۆکاری زۆرێک لە ئازارەکانی ئێستایە.

تەسکبوونەوەی ئازادییەکان لە بریتانیا  تا ئەو رادەیەیە کە یو ئێن ناڕەزایی دەردەبڕێت

24/01/2024

شارەزای نەتەوە یەکگرتووەکان، دەیڤد فۆرست ،  لە بواری ژینگەدا ئیدانەی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی ژینگەیی بەریتانیا دەکات . ئەو دەڵێت بە جددی نیگەرانە لە ‘یاسا نوێیە پاشەکشەییەکان

فۆرست کە ڕاپۆترتێکی تایبەت بە هاتنەکەی بۆ بریتانیا پێشکەش بە یو ئێن دەکات دەڵێت سەرکوتکردنی توندی ناڕەزایەتی ژینگەیی لە بەریتانیا بە یاسای نوێی “توند” و سنووردارکردنی زۆری بەڵگەکانی هۆڵی دادگا و بەکارهێنانی فەرمانە مەدەنییەکان کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ئازادییە بنەڕەتییەکان هەیە.

فۆڕست ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەردانێکی دوو ڕۆژەدا بۆ بەریتانیا لە سەرەتای ئەم مانگەدا زانیاری نیگەرانکەری لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازانە ئاشکرا کردووە.

ئەو یاسایانەی کە لە یەکێك لە دادگاکانی لەندەن بەسەر تۆمەتباراندا سەپێنراون، ڕێگریان لێکردوون کە پاڵنەرەکانیان، هۆکارەکارەکانیان بۆ دەستەی گوێگر لە قسە و ڕاو بۆجونیان ڕوون بکەنەوە . ئەوان لەو دادگەیەدا و بە فەرمانی دادگا قەدەغە کراون کە لە لێدوانەکانیاندا بۆ دەستەی گوێگر لە شەکواکانیان تەنانەت ناوهێنانی دەستەواژەی : ” قەیرانی کەشوهەوا، سووتەمەنی هەژاری یان تەنانەت بزووتنەوەی مافە مەدەنییەکانی ئەمریکاش” .

فۆرست  ئاماژەی بەوەشکردووە، “زۆر ئەستەمە تێبگەین چی دەتوانێت پاساو بدات بەو دەستەیە و بە داەوەر لە دەرفەتی گوێگرتن لە هۆکاری کارەکەی تۆمەتبار، و چۆن ئەو دەستەیە دەتوانێت بگاتە بڕیارێکی ئاگادارکراوی دروست بەبێ ئەوەی گوێیان  لێبگرێت”

وتیشی، لێپێچینەوە لە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازانە بەپێی یاسا نوێیەکانی  بێزارکردنی گشتی لە یاسای پۆلیس، تاوان، سزادان و دادگاکان 2022، کە سزای 10 ساڵیی دەسەپێنێت، هەروەها بەکارهێنانی یاسای نەزمی گشتی 2023 خۆپیشاندانی ئاشتیانە بە تاوان دەزانێت.

هەروەها فۆڕست ئەو مەرجە سەختانەی کەفالەتی هەڵبژارد کە بەسەر چالاکوانانی کەشوهەوادا سەپێنراون بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە.  لەوانە ناچاربوون بە بەستنی تاگ [ جیهازێکە کە هەموو هاتووچۆیەك تۆمار دەکات کە لەو کەسە بەستراوە ]  لەکاتی چاوەڕوانی دادگاییکردن، سنووردارکردنی جووڵە و قەدەغەکردنی قسەکردن لەگەڵ چالاکوانانی دیکەی ژینگەپارێز.

 فۆڕست دەڵێت: “هەروەها هەندێک لە بەرگریکارانی ژینگە ناچارکراون تاگی ئەلیکترۆنی لە پاژنەی پێیان ببەستن ، هەندێکیان قەدەغەی هاتووچۆیان لە کاتژمێر 10ی شەو تا 7ی بەیانی لێکراوە، هەندێکی دیکەشیان بەدواداچوونی جی پی ئێسیان تێدایە.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەپێی ئەو ماوەیەی ئێستای سیستەمی دادوەری تاوانکاری، بەرگریکارانی ژینگە دەتوانن تا دوو ساڵ لە بەرواری دەستگیرکردنیانەوە تا دادگاییکردنی تاوانکارییان بۆ ماوەی دوو ساڵ بە کەفالەت بمێننەوە.

ئەم جۆرە مەرجە توندانەی کەفالەت کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر ژیانی کەسی بەرگریکارانی ژینگە و تەندروستی دەروونی هەیە، و من بە جددی پرسیار لە پێویستی و ڕێژەیی ئەم جۆرە مەرجانە دەکەم بۆ ئەو کەسانەی کە بەشداری ناڕەزایەتی ئاشتیانە دەکەن.”

ئەو ئیدانەی بەکارهێنانی بەربڵاوی فەرمانە مەدەنییەکان بۆ وەستاندنی ناڕەزایەتی ئاشتیانە و گوتاری “ژەهراوی” لە میدیاکان و لەنێو سیاسەتمەداران سەبارەت بە خۆپیشاندەرانی کەشوهەوا کرد. وتی: “هەروەها ڕەنگە گوتاری ژەهراوی لەلایەن دەوڵەتەوە وەک پاساوێک بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند و توندتر لە دژی بەرگریکارانی ژینگە بەکاربهێنرێت.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە درێژەی سەردانەکەمدا، بە چاوی خۆم شایەتحاڵی ئەوە بووم کە ئەمە ڕێک ئەوەیە کە لە ئێستادا لە بەریتانیا ڕوودەدات. ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی ساردکەرەوەی لەسەر کۆمەڵگەی مەدەنی و مومارەسەکردنی ئازادییە بنەڕەتییەکان هەیە”.

تیم کرۆسلاند لە پلانی B وتی ڕێککەوتننامەکە لەڕووی یاساییەوە پابەندکەرە بۆ بەریتانیا و کاریگەری ڕاپۆرتەکەی ڕاپۆرتدەری تایبەت ، دەیڤد فۆرست ، ئەوەیە کە حکومەت بە شێوەیەکی نایاسایی مامەڵە دەکات..  وتی: “ئەگەر ئەو ڕووداوانەی کە ڕاپۆرتدەری نەتەوە یەکگرتووەکان پێی گەیشتووە کە لە ڕووسیا یان چین ڕوودەدەن ئێمە تووشی شۆک دەبین.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “حکومەتی بەریتانیا ئامانجی ئەوەیە لەڕێگەی بەرنامەیەکی توندوتیژانەی سەرکوتکردنەوە دژایەتی سیاسی لە تێکدانی ژینگەی خۆیدا لەناوببات – زیندانیکردنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و تێکدانی مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە.  لە ئەنجامدانیدا ئەوان نەک تەنها ژینگەکەمان تێکدەدەن و ناوبانگی نێودەوڵەتی بەریتانیا، بەڵام دیموکراسی ئێمەش”.

زیاتر لە 2 ملیۆن بەکارهێنەری میتەری پێشوەختە لە بریتانیا کارەبا و غازیان  لەم زستانەدا دەبڕێت

23/01/2024

بە گوێرەی راپۆرتێکی نوێی ئۆفیسی نوسینگەی ئامۆژگاریکردنی هاووڵاتیان ئەم زستانە لە سەرانسەری بریتانیادا  زیاتر لە دوو ملیۆن کەس غاز و کارەبایان لێدەگیرێتەوە لەبەر ئەوەی پارەیان نییە پێشوەخت بیدەن تاکو غازو کارەبایان لێنەبڕێت.

ئەم بیرۆیە [ نوسینگەیە بە هۆی ئەوەی خەڵکی دەچێت بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری و یارمەتی] ئامارێکیان لای خۆیان لەسەر ئەوانەی کە چوون و چەندێك پارەیان داوە ، چەندێكی قەرزاری دائیرەی ئاو و کارەبان ، ئامادە کردووە  و خەمڵاندویانن. ئەم نوسیگەیە پێشبینی کردووە ئەم زستانە  سەرقاڵیترین زستانی بێت بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە توانای دانی پارەیان نییە، ئەمە  دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس لانیکەم مانگانە جارێک غاز و کارەبایان لێگیراوەتەوە .  هەروەها  نزیکەی 800 هەزار کەس زیاتر لە 24 کاتژمێر بەبێ غاز و کارەبا ژیانیان بەسەر بردووە بێ ئەوەی بتوانن کە  ژەمێکی گەرم خواردن دروست بکەن  یان دوشێکی گەرم بکەن ، چونکە پارەی ئەوەیان نەبووە کە پێشوەخت  بیدەن بەو دائیرەیەی کە کارەبا و غازیان بۆ دەستەبەر دەکات .

سەرەڕای ئەمەش زیاتر لە 5 ملیۆن کەس لە دوای  مودەی دانی پارەی قائیمەی غاز و کارەباکەیانەوەن، ئەمەش قەرزاری کردوون  ، کە یا دەبێت قەرزەکەیان بدەنەوە واتە پارەی غازو کارەباکە بدەن یا خود میتەری پێشوەختیان بۆ دادنێن ئەو کاتە دەبێت خۆیان ئیدارەی خۆیان بدەن و پارەکە پێشوەخت بدەن کە ویستیان کارەبا و غازیان هەبێت.

ئەم میتەرەش پێی دەوترێت پێوەری پێشوەخت یانی دەبێت پێشوەخت پارەکە بدەیت تاکو کارەبات هەبێت . ئەمەش ڕووبەڕوی مەترسی وەرگرتنی قەرزیان دەکاتەوە یان ناچاریان دەکات پێوەرێکی پێشوەختەیان بۆ دابنێن.

خۆپیشاندانەکان لە ئەڵمانیا بەردەوامن

21/01/2024

بە سەدەها هەزار کەس خۆپیشاندان دژ بە پارتی ئەڵتەرناتیف AFD دەکەن .  لە ڕۆژی هەینییەوە زیاتر لە 500 شوێندا خۆپیشاندانەکان بەردەوامبوون .

هەندێك لەو شار و شارۆچکانەی کە خۆپیشاندانیان تێدا کراوە ئەمانەن:

Frankfurt، Braunschweig ، Erfurt ، Kassel ئەمڕؤش بڕیارە لە بەرلین خۆپیشاندان بەردەوام بێت .

کۆبونەوەی تازە نازییەکان لە ئەڵمانیا سەبارەت بە ناردنەوەی  بێیانەکان و شەپۆلی خۆپیشاندان

20/01/2024

کۆبوونەوەی تازە نازییەکان لەگەڵ  AFD پارتی ئەڵتەرناتئڤ ، کە زۆر توندڕەون  لە 25 ی مانگی نۆڤەمبەری پارەکەدا تازە بۆ میدیاکان و دەوڵەتی ئەڵمانی ئاشکرا دەبێت.   دانیشتنەکە  لە هۆتێلێک لە دەرەوەی شاری پۆتسدامی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە.  تازە نازییەکان بە ژمارەیەکی زۆر لەگەڵ ئەندامانی AFD تووندڕەودا کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوورخستنەوەی پەناخوازان.  ئەمەش ئاشکرا نەبوو هەتا 10ی ئەم مانگە هەر بە  ئاشکرابوونیشی   بووەتە هۆی چەند ڕۆژێک ناڕەزایەتی دەربڕین.

ئەوە بوو لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا دەیان هەزار کەس ڕژانە سەر شەقامەکانی شارەکانی ئەڵمانیا بۆ خۆپیشاندان دژی توندڕەوی ڕاستڕەو.  ناڕەزایەتییەکان بەهۆی ئاشکرابوونی ئەندامانی پارتی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئەڵتەرناتیڤی دۆیچلاند (AfD) بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکدا کردووە لەگەڵ تازە نازیەکان و توندڕەوەکانی دیکە بۆ تاوتوێکردنی دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی کۆچبەران و پەناخوازان و هاووڵاتیانی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک بێیانە کە وا دادەنرێت کە شکستیان هێناوە لە یەکگرتن و ئاوێتەبوون بە سیستەمی ژیان لە ئەڵمانیا.

AFD لە ساڵی 2013 وەک هێزێکی دژە دامەزراوەیی و دژە یورۆ لەلایەن ئەکادیمی و ئابووریناسانەوە پێکهات، بە خێرایی گۆڕا بۆ پارتێکی دژە کۆچبەران.   لە ساڵی 2015دا کاتێک نزیکەی ملیۆنێک کۆچبەر و پەنابەر گەیشتنە ئەڵمانیا قەبارەیان زیادی کرد  و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2017دا هاتە ناو بوندستاگەوە،Bundestag  ، سەرەتا وەک پارتی پێشەنگی ئۆپۆزسیۆن.

 لە دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، دیسانەوە جەماوەرییەکەی بەرزبووەتەوە، ئەمەش لەسەر بناخەی ناڕازیبوون لە پارەی بەرزی وزە و هەڵاوسانی پارە و زیادی نرخی خۆراک.  ناڕەزاییە بەرفراوانەکانی ئەو  لە حکومەتی هاوپەیمانی ئەڵمانیا سەبارەت بە مامەڵەکردنی لەگەڵ کۆمەڵێك گرفتدا یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی سەپۆرتی ئەم پارتە و هەروەها هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنیەکانیش ، ئەمانە هەموویان  یارمەتی ئەم پارتەی دا تاکو بە گوێرەی ڕاپرسییەك  لە سەرانسەری وڵاتدا بە نزیکەی 20% دەنگی هێنا و لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵات ئەم ڕێژەیە  بەرزبووەتەوە بۆ 36%.

بە هۆی ئاشکرابوونی ئەو کۆبوونەوەی نێوانیان واتە تازە نازییەکان و پارتی AFD ، دەیان هەزار کەس بەشداری ناڕەزایی شەوانەیان کردووە.  گەورەترینیان تا ئێستا، لە شاری کۆڵن بووە کە لە 16ی مانگدا 30  هەزار کەس بەشداری کردووە . خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی دیکەش بەردەوامن .

هاوکاتیش بە گوێرەی ڕاپرسییەکی نوێ نیشانی دەدات کە زۆربە دەیانەوێت کە پارتی AFD  بە فەرمی یاساخ بکرێت . بەڵام ئایە ئەمە چارەسەرە؟

Balkan Anarchist Bookfair BAB2024

Call for participants: Balkan Anarchist Bookfair BAB2024

January 18, 2024 bab2024

[ENG]

Call for Participation: Balkan Anarchist Bookfair 2024

With great excitement we announce that, for the first time ever, the 16th edition of Balkan Anarchist Bookfair (BAB) will be held in Prishtina, Kosova, from 5th – 7th of July 2024. BAB is not merely a platform to promote books, but also place to exchange information and ideas, create new initiatives, and strengthen organizations. As such, for more than 20 years, it stands as a testament to our collective commitment to solidarity, resistance, and collaboration across the artificial borders of Balkans.

BAB comes at a crucial time when the capital is experiencing its regular accumulation crisis, the fires of war are ravaging across the world, putting us at the brink of a world war, and fascism, in its explicit form, is spreading like wildfire. States are getting more militarized and the populations are increasingly policed, breaking apart communities and bonds of solidarity. And with any type of dissent oppressed, the capital runs freely, ever expanding to new sources of exploitation.

Balkans is no exception. We are witnessing the ever-rising militarization of Balkan countries, with ever growing stockpile of weapons and technologies with the plan of introducing mandatory military services. And under the guise of national interest and through racial nationalist discourse more oppressive methods of population control have been introduced, often to detriment of ethnic, social and political minorities. Political power has been further centralized and political repression has been conducted more openly, whereas the political organizations have been rendered impotent through NGO-isation, reflecting the logic of neoliberalism that seeped into every spore of political, social and cultural life.

At the same time the patriarchy, an integral part of capitalist exploitation, creates an ever-hostile environment for all, but especially women, and LGBTQI+ community, with growing number of femicide and physical attacks, maintaining hostile environment both in public and private spheres, as well as through attempts to control our bodies. This same patriarchal logic gives rise to both religious zealotry, whose false antagonism with national conservatism only reinforce the patriarchal system.

On an international scale, the Balkans play a crucial role in global politics. Geopolitical maneuvers by NATO and the Russian Federation maintain direct influence over the region. Simultaneously, the neo-liberal reforms have already given access to international capital, particularly the capital from the EU, China and Turkey, which gained control over all essential public infrastructure throughout Balkans. And while Balkan is interconnected with international markets of exploitation, now it becomes further interconnected in its population and movement control for benefit of centers of capital. Balkan now shifts from already established borderland of fortress Europe, to more of a direct “forward base” for migrant population control of the latter, by, among others, hosting migrant detention centers such as the one planned in Albania on behalf of Italy.

As anarchists, we have always showed our commitment to organize across borders, create structures of solidarity and find ways to resist oppression. Today, again, faced with all of the above challenges that as people of Balkans we are facing, we again must find our strength and ways to respond to the structures of oppression with utter most urgency.

Thus, again this year, as in previous BABs, we call upon anarchist publishing houses and initiatives, as well as all international anarchist and anti-authoritarian movements from the geographies of the Balkans and beyond to plan their participation in the BAB2024 in Prishtina. We welcome all the interested people and groups to join in the process of organizing the event.

For further information, inquiries, and proposals, contact us at bab2024@riseup.net or visit bab2024.espivblogs.net

The Assembly of Balkan Anarchist Bookfair 2024

 


 

[SHQIP]

Thirrje për pjesëmarrje: Panairi Ballkanik Anarkist i Librit – BAB2024

Me shumë kënaqësi dhe entuziazëm ju njoftojmë se edicioni i 16-të i Panairit Ballkanik Anarkist të Librit (Balkan Anarchist Bookfair – BAB2024), për herë të parë, do të mbahet në Prishtinë, nga data 5 deri më 7 korrik 2024. Ky panair nuk është thjesht një platformë për promovimin e librave, por edhe mundësi për të shkëmbyer ide dhe informata, për të krijuar nisma të reja dhe për të përforcuar organizatat anarkiste të rajonit. Për më shumë se 20 vjet, ky panair është dëshmi e përkushtimit tonë kolektiv për solidaritet, rezistencë dhe bashkëpunim përtej kufijve artificialë të Ballkanit.

BAB-i i këtij viti organizohet në kohë vendimtare për të gjithë ne. Në kohë që kapitali është duke e përjetuar krizën e tij ciklike të akumulimit, zjarret e luftës po ndizen anembanë globit duke na vënë në prag të një lufte botërore, e ndërkohë që fashizmi, në formën e tij klasike, është rishfaqur dhe po merr hov përsëri. Çdo ditë e më shumë, shtetet po militarizohen dhe popullata po vëhet nën vëzhgim dhe kontrollë më të rreptë, komunitetet po shkatërrohen, solidariteteti po shpërbëhet, e çdo lloj disidence po shtypet. Kësisoji, kapitali ka rrugë të lirë për tu zgjeruar drejt burimeve të reja për eksploatim.

Kjo është po ashtu e vertetë për Ballkanin. Ne jemi dëshmitarë të rritjes së vazhdueshme të militarizimit të shteteve të Ballkanit që rregulisht blejnë armë e teknologji të reja, si dhe kanë plane të rikthejnë shërbimin e detyrueshëm ushtarak. Shtuar kësaj, nën maskën e interesit kombëtar dhe përmes diskursit nacionalist e racor, shtetet çdo ditë e më shumë janë duke përdorë metoda shtypëse kundrejt popullatave, nga të cilat më së shpeshti pësojnë pakicat etnike, sociale e ato politike. Pushteti politik është centralizuar edhe më tej, represioni politik po bëhet më prezent, ndërsa organizatat politike janë shëndrruar në struktura impotente nëpërmjet OJQ-izimit të tyre, gjë që reflekton logjikën neoliberale që tanimë depërtoj në çdo pore të jetës politike, sociale e kulturore.

Në të njëjtën kohë, patriarkati, kjo pjesë përbërëse e kapitalizmit eksploatues e shtypës, krijon një mjedis gjithnjë e më armiqësor, si në sferën publike ashtu edhe në atë private, veçanërisht për gratë dhe komunitetin LGBTQI+, që çdo ditë përjetojnë sulme fizike e vrasje, si dhe përpjekje për të kontrolluar trupat e tyre. E njëjta logjikë patriarkale sjell edhe esktremizmin fetar dhe konservatizmin nacionalist, që si dy ide konservative, qëndrojnë në antagonizëm të rremë me njëra tjetrën ndërkohë që vetëm sa e përforcojnë patriarkatin.

Në nivel ndërkombëtar, Ballkani luan një rol të rëndësishëm në politikën globale. Manovrat gjeopolitike të NATOs dhe Federatës Ruse e mirëmbajnë ndikimin e drejtpërdrejtë të tyre në rajon. Njëkohësisht, reformat neo-liberale tanimë i dhanë qasje kapitalit ndërkombëtar, veçanërisht atij nga BE-ja, Turqia e Kina, dhe i dhanë kontroll mbi të gjithë infrastrukturën publike thelbësore. Dhe ndërsa Ballkani është i ndërlidhur me tregjet eksploatuese ndërkombëtare, tani gjithashtu bëhet pjesë përbërëse e kontrolit të popullatave dhe lëvizjës së tyre për hirë të qendrave të kapitalit. Ballkani tashmë është duke e ndryshuar rrolin nga zona kufitare e të ashtuquajturës “Bastioni Evropian”, në një kullë paraje në kontrollin e lëvizjsës së migrantëve, sikurse në rastin e Shqipërisë që është në proces të themelimit të qendrës së mbajtjes për migranta që kanë destinacion Italinë.

Ne si anarkistë, gjithnjë e kemi treguar gaditshmërinë tonë për t’u organizuar përtej kufijve, për të krijuar struktura të solidaritetit dhe për të gjetur mënyra për t’i rezistuar shtypjes. Edhe tani, duke u ballafaquar me sfidat e lartpërmendura, ne përsëri duhet ta gjejmë forcën dhe të krijojmë mënyra për t’iu përgjigjur këtyre strukturave shtypëse.

Rrjedhimisht, edhe këtë vit, si edicionet e mëparshme të BAB-it , u bëjmë thirrje shtëpive dhe iniciativave botuese anarkiste, si dhe të gjitha lëvizjeve, grupeve dhe individëve anarkist dhe antiautoritar të gjeografive të Ballkanit, dhe përtej, që të planifikojnë pjesëmarrjen e tyre në BAB2024 në Prishtinë. Mirëpresim të gjithë të interesuarit dhe grupet që të bashkohen në procesin e organizimit të panairit.

Për informacione, pyetje dhe propozime të mëtejshme, na kontaktoni në bab2024@riseup.net ose vizitoni bab2024.espivblogs.net

Asambleja e Panairit Ballkanik Anarkist të Librit, BAB2024


[Kurdish]

پێشانگەی کتێبی ئەنارکیستیی باڵکان ٢٠٢٤
٥ – ٧ی تەمموزی ٢٠٢٤، پریستینا، کۆسۆڤۆ

بانگەواز بۆ بەشداربووان: پێشانگەی کتێبی ئەنارکیستیی باڵکان BAB2024
١٨ی جێنیوەری ٢٠٢٤ bab2024

[ئینگلیزی] [ئەلبانی]

بانگەواز بۆ بەشداریکردن: پێشانگەی کتێبی ئەنارکیستیی باڵکان ٢٠٢٤

ئێمە بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە ڕایدەگەیەنین کە، بۆ یەکەم جارە، ئامادەکردنی ١٦ی پێشانگەی کتێبی ئەنارکیستیی باڵکان (BAB) لە پریشتینای کۆسۆڤۆ، لە ٥ – ٧ی تەمموزی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت. BAB بەس سەکۆیەک نییە بۆ خستنەڕوو و بەرەوپێشبردنی کتێب، بەڵکو… هەر وەها شوێنێکیشە بۆ ئاڵووێری زانیاری و بیرۆکەکان، دروستکردنی دەستپێشخەریی نوێ و بەهێزکردنی ڕێکخراوەکان. بەو شێوەیە، بۆ زیاتر لە ٢٠ ساڵە، وەک بەڵگەیەک لەسەر پابەندبوونی بەکۆمەڵیی ئێمە بە هاودەنگی و بەرخۆدان و هاریکاری لە سەرانسەری سنوورە دەستکردەکانی باڵکان.

باب BAB لە کاتێکی چارەنووسساز ڕوودەدات کە سەرمایە بەردەوام کەڵەکەبوونی قەیران بەخۆیەوە دەبینێت، ئاگری شەڕ سەرانسەری جیهان وێران دەکات و ئێمە دەخاتە لێواری شەڕێکی جیهانییەوە و فاشیزمیش، لە فۆڕمی ئاشکرای خۆی، وەک ئاگرێکی کڵپەسێن بڵاودەبێتەوە. دەوڵەتان زیاتر میلیتاریزە دەبن و کۆمەڵەکان زیاتر پۆلیسیی دەکرێن، ئەوەش کۆمەڵگە و پەیوەندییەکانی هاودەنگیی لەیەکتر دەترازێنێت و لەتەک سەرکوتکردنی هەر جۆرە ناڕەزایەتییەک، بەهرەکێشیی سەرمایە بە ئازادی بەڕێوەدەچێت، هەمیشە فراوان دەبێت بۆ سەرچاوە نوێیەکانی بەهرەکێشیی پەلدەهاوێت.

باڵکانیش لەو بارە بێبەری نییە. ئێمە بینەری هەڵکشانی بەردەوامی میلیتاریزەکردنی وڵاتانی بەڵکانین، لەتەک گەشەسەندنی کۆگەی چەک و تەکنەلۆژیا و لەتەک پلانی فراوانکردنی خزمەتگوزارییە سەربازییە زۆرەملێییەکان. وە لە ژێر پەردەی بەرژەوەندی نەتەوەیی و لە ڕێگەی گوتاری ناسیۆنالیستی نەژادییەوە شێوازی ستەمکارانەتر بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵ هاتۆتە ئاراوە، زۆر جاران بە زیانی کەمینە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیی و ڕامیارییەکان تەواو دەبێت. دەسەڵاتی ڕامیاریی زیاتر نێوەندیی بوەتەوە و سەرکوتی ڕامیاریی بە ئاشکراتر بەڕێوەچوو دەچێت، ئەوە لە کاتێک کە ڕێکخراوە ڕامیارییەکان لە ڕێگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە بێدەسەڵاتکراون، ئەوەش ڕەنگدانەوەی لۆژیکی نیولیبرالیزمە کە سەری کێشاوەتە نێو هەموو قوژبنێکی ژیانی ڕامیاریی و کۆمەڵایەتیی و کولتوورییەوە.

هاوکات کات پیاوسالاری کە بەشێکی دانەبڕاوە لە بەهرەکێشیی سەرمایەداری، ژینگەیەکی هەمیشە دوژمنکارانە بۆ هەمووان دروست دەکات، بەتایبەتیی ژنان و کۆمەڵی LGBTQI+، لەتەک زیادبوونی ژمارەی ژنکوژیی و هێرشی جەستەیی، پاراستنی ژینگەیەکی دوژمنکارانە چ لە بواری گشتی و چ لە بواری تایبەت، هەر وەها لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی جەستەی ئێمە. هەر بەو لۆژیکە پیاوسالارییە
توندڕەویی ئایینیی سەرهەڵدەدات، کە دژایەتییە درۆینەکانیان لەتەک کۆنەپەرستیی نەتەوەیی بەس سیستەمی پیاوسالاریی بەهێزتر دەکەن.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، باڵکان ڕۆڵێکی چارەنووسساز لەنێو ڕامیاری جیهانیی دەگێڕێت. مانۆڕەکانی جیۆپۆلەتیکی ناتۆ و فیدراسیۆنی ڕووسیا کاریگەری ڕاستەوخۆی بەسەر ناوچەکە دادەنێت. هاوکات چاکسازییە نیولیبراڵییەکان پێشتر دەستیان خستوەتە نێو دەستی سەرمایەی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی سەرمایەی یەکێتی ئەوروپا و چین و تورکیا، کە کۆنترۆڵی گشتیی و کڕۆکیی هەموو ژێرخانی لە سەرانسەری باڵکان بەدەستهێناوە. ئەوە لە کاتێکە باڵکان بە بازاڕە نێودەوڵەتییەکانی بەهرەکێشییەوە گرێدراوە، ئێستا ئیتر لە کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵ جووڵەی خۆی بۆ سوودی نێوەندەکانی سەرمایە زیاتر بەیەکەوە گرێدراوە. هەنووکە باڵکان لە سنووری قەڵای ئەوروپا کە پێشتر دامەزراوە، دەگۆڕێت بۆ زیاتر “بنکەیەکی پێشەوە”ی ڕاستەوخۆ بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵی کۆچبەران، وەک ئەو ناوەندەی کە لە ئەلبانیا بە پێشوازی بۆ دەستبەسەرکردنی کۆچبەران لەلایەن ئیتاڵیا پلانی بۆ دانراوە.

ئێمە وەک ئەنارکیستەکان هەمیشە پابەندبوونی خۆمان نیشانداوە، بۆ ڕێکخستن لە دەرەوەی سنوورەکان و دروستکردنی پێکهاتەی هاودەنگی و دۆزینەوەی ڕێگەکانی بەرەنگاربوونەوەی ستەم.
ئەمڕۆ دیسانەوە لە بەرامبەر هەموو ئەو ڕێگرییانەی سەرەوە کە وەک خەڵکی باڵکان ڕووبەڕوویان دەبینەوە، دیسانەوە دەبێت هێز و ڕێگەکانی خۆمان بدۆزینەوە بۆ وەڵامدانەوەی پێکهاتەکانی ستەمکاری بە بەپەلەترین شێوە بەخۆمان بکەوین.

بەو شێوەیە دیسانەوە ئەم ساڵ وەک لەنێو پیشانگەکانی کتێبی ئەنارکیستیی BAB پێشووتر، بانگەوازی دەزگاکانی چاپ و دەستپێشخەرییە ئەنارکیستەکان دەکەین، هەر وەها هەموو بزووتنەوە ئەنارکیست و دژە دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکان لەنێو جوگرافیاکانی باڵکان و دەرەوەی ئەو، پلانی بەشداریکردنیان لە BAB2024 لە پریشتینا دابنێن. بەخێرهاتنی سەرجەم کەس و گروپە ئارەزومەندەکان دەکەین بۆ بەشداریکردن لەنێو پرۆسەی ڕێکخستنی چالاکییەکەکە.

بۆ زانیاری زیاتر و پرسیار و پێشنیار، لەو ڕێگەیانەی خوارەوە، پەیوەندی بە ئێمەوە بکەن: bab2024@riseup.net یان سەردانی bab2024.espivblogs.net بکەن

ئەنجوومەنی پێشانگەی کتێبی ئەنارکیستیی باڵکان ٢٠٢٤


 

[Arabic]

دعوة للمشاركين: معرض الكتب الأناركي في البلقان BAB2024

 

دعوة للمشاركين: معرض الكتب الأناركي في البلقان BAB2024

دعوة للمشاركة: معرض الكتاب الأناركي في البلقان ٢٠٢٤

بحماس كبير، نعلن أنه، ولأول مرة على الإطلاق، ستعقد النسخة السادسة عشرة من معرض البلقان اللاسلطوي للكتاب (BAB) في بريشتينا، كوسوفا، في الفترة من ٥ إلى ٧ يوليو ٢٠٢٤. BAB ليس مجرد منصة للترويج للكتب، ولكنه مكان أيضًا لتبادل المعلومات والأفكار وإنشاء مبادرات جديدة وتعزيز المنظمات. وعلى هذا النحو، وعلى مدى أكثر من عشرين عاما، كان هذا بمثابة شهادة على التزامنا الجماعي بالتضامن والمقاومة والتعاون عبر الحدود المصطنعة لمنطقة البلقان.

يأتي BAB في وقت حرج حيث تعاني العاصمة من أزمة تراكم منتظمة، ونيران الحرب تجتاح جميع أنحاء العالم، مما يضعنا على شفا حرب عالمية، والفاشية، في شكلها الصريح، تنتشر كالنار في الهشيم. أصبحت الدول أكثر عسكرة، وتتزايد مراقبة السكان، مما يؤدي إلى تفكك المجتمعات وروابط التضامن. ومع قمع أي نوع من المعارضة، فإن رأس المال يتحرك بحرية، ويتوسع باستمرار إلى مصادر جديدة للاستغلال.

ومنطقة البلقان ليست استثناء. إننا نشهد تزايدا مستمرا في عسكرة دول البلقان، مع وجود مخزون متزايد من الأسلحة والتكنولوجيات مع خطة لإدخال الخدمات العسكرية الإلزامية. وتحت ستار المصلحة الوطنية ومن خلال الخطاب القومي العنصري، تم إدخال أساليب أكثر قمعية للتحكم في السكان، على حساب الأقليات العرقية والاجتماعية والسياسية في كثير من الأحيان. وقد أصبحت السلطة السياسية أكثر مركزية، وتم ممارسة القمع السياسي بشكل أكثر صراحة، في حين أصبحت المنظمات السياسية عاجزة من خلال تحويل المنظمات غير الحكومية، مما يعكس منطق الليبرالية الجديدة التي تسربت إلى كل مجال من مجالات الحياة السياسية والاجتماعية والثقافية.

في الوقت نفسه، تخلق السلطة الأبوية، وهي جزء لا يتجزأ من الاستغلال الرأسمالي، بيئة معادية للجميع، وخاصة النساء ومجتمع LGBTQI+، مع تزايد عدد جرائم قتل الإناث والاعتداءات الجسدية، والحفاظ على بيئة معادية في المجالين العام والخاص. وكذلك من خلال محاولات السيطرة على أجسادنا. ويؤدي هذا المنطق الأبوي نفسه إلى ظهور التعصب الديني، الذي يؤدي عداءه الكاذب مع المحافظة الوطنية إلى تعزيز النظام الأبوي.

على المستوى الدولي، تلعب منطقة البلقان دورًا حاسمًا في السياسة العالمية. تحافظ المناورات الجيوسياسية التي يقوم بها حلف شمال الأطلسي والاتحاد الروسي على نفوذ مباشر على المنطقة. وفي الوقت نفسه، أتاحت الإصلاحات الليبرالية الجديدة بالفعل إمكانية الوصول إلى رأس المال الدولي، وخاصة رأس المال القادم من الاتحاد الأوروبي، والصين، وتركيا، التي تمكنت من السيطرة على كل البنية التحتية العامة الأساسية في مختلف أنحاء البلقان. وبينما ترتبط منطقة البلقان بأسواق الاستغلال الدولية، فإنها أصبحت الآن أكثر ترابطًا من حيث عدد السكان والتحكم في الحركة لصالح مراكز رأس المال. وتتحول البلقان الآن من منطقة حدودية قائمة بالفعل في أوروبا المحصنة، إلى “قاعدة أمامية” مباشرة للسيطرة على السكان المهاجرين في أوروبا، من خلال، من بين أمور أخرى، استضافة مراكز احتجاز المهاجرين مثل المركز المخطط في ألبانيا نيابة عن إيطاليا.

باعتبارنا أناركيين، أظهرنا دائمًا التزامنا بالتنظيم عبر الحدود، وإنشاء هياكل التضامن وإيجاد طرق لمقاومة القمع. واليوم، مرة أخرى، في مواجهة جميع التحديات المذكورة أعلاه التي نواجهها كشعوب البلقان، يجب علينا مرة أخرى أن نجد قوتنا وطرقنا للرد على هياكل القمع بأقصى قدر من الإلحاح.

وهكذا، مرة أخرى هذا العام، كما هو الحال في BABs السابقة، ندعو دور النشر والمبادرات اللاسلطوية، وكذلك جميع الحركات الأناركية والمناهضة للسلطوية الدولية من مناطق البلقان وخارجها إلى التخطيط لمشاركتهم في BAB2024 في بريشتينا. ونرحب بجميع الأشخاص والمجموعات المهتمة للانضمام إلى عملية تنظيم هذا الحدث.

لمزيد من المعلومات والاستفسارات والمقترحات، اتصل بنا على bab2024@riseup.net أو قم بزيارة bab2024.espivblogs.net

جمعية معرض الكتاب الأناركي في البلقان ٢٠٢٤

 


 

نمایشگاه کتاب آنارشیستی بالکان ۲۰۲۴
۵ ـ۷ ژوئیه ۲۰۲۴، پریشتینا، کوزوو

[Farsi]

فراخوان شرکت در: نمایشگاه کتاب آنارشیستی بالکان ۲۰۲۴

۱۸ ژانویه ۲۰۲۴

فراخوان شرکت در: نمایشگاه کتاب آنارشیستی بالکان ۲۰۲۴

با خوشحالی اعلام می کنیم که برای اولین بار، شانزدهمین دوره نمایشگاه کتاب آنارشیست بالکان (BAB) در پریشتینا، کوزوو، از ۵ ـ ۷ ژوئیه ۲۰۲۴ برگزار خواهد شد. نمایشگاه کتاب آنارشیستی صرفاً
نه تنها بستری برای ترویج کتاب نیست، بلکه مکانی برای تبادل اطلاعات و ایده ها، ایجاد ابتکارات جدید و تقویت سازمان ها است. در سراسر مرزهای مصنوعی بالکان بیش از ۲۰ سال بعنوان سندی برای همبستگی، مقاومت و همکاری است.

نمایشگاە کتاب آنارشیستی بالکان در زمان حساسی برگزار می شود که سرمایە بحران انباشت منظم خود را تجربه می کند، آتش جنگ در سراسر جهان در حال گسترش است و ما را در آستانه یک جنگ جهانی قرار می دهد و فاشیسم، به سرعت، مانند آتشی در حال گسترش است. ایالت ها بیشتر نظامی می شوند و جمعیت ها به طور فزاینده ای تحت نظارت پلیس قرار می گیرند و جوامع و پیوندهای همبستگی را از هم می پاشند. و با هر نوع مخالفی که سرکوب می شود، سرمایه می تواند آزادانه توسعه پیدا کند و همواره راه را برای منابع جدید استثمار باز می کند.

بالکان نیز از این قاعده مستثنی نیست. ما شاهد نظامی شدن روزافزون کشورهای بالکان هستیم، با خرید روزافزون تسلیحات و فناوری ها، با طرح اجباری کردن خدمت سربازی. تحت پوشش منافع ملی و از طریق گفتمان نژادپرستانه ـ ناسیونالیستی، روش های سرکوبگرانه را برای کنترل انسان ها بکار می گیرند که اغلب به ضرر اقلیت های قومی، اجتماعی و سیاسی است. قدرت سیاسی بیشتر متمرکز شده و سرکوب سیاسی آشکارتر انجام شده است، در حالی که سازمان‌های سیاسی از طریق (سازمان های مردم‌نهاد) NGO‌ سازی ناتوان شده‌اند، که منعکس‌کننده منطق نئولیبرالیسم است و این در تمام هاگ‌های زندگی سیاسی، اجتماعی و فرهنگی نفوذ کرده است.

همزمان پدرسالاری بخشی جدایی ناپذیر از استثمار سیستم سرمایه داری است و باعث فضایی خشونت بار برای همگان، به ویژه زنان، و جامعه ال‌جی‌بی‌تی+ با آمار فزاینده زن کشی و حملات فیزیکی، حفظ محیطی خشونت بار چه در حوزه عمومی و چه در حوزه خصوصی است. و حتی کوشش برای کنترل بدن ما زنان. همین منطق مردسالارانه باعث ایجاد تعصب مذهبی می شود، که تضاد کاذب آن با محافظه کاری ملی تنها باعث تقویت نظام پدرسالاری می شود.


در سطح بین المللی، بالکان نقش مهمی در سیاست جهانی ایفا می کند. مانورهای ژئوپلیتیک ناتو و فدراسیون روسیه نفوذ مستقیم در منطقه دارند. همزمان، اصلاحات نئولیبرالی قبلاً به سرمایه بین المللی دسترسی پیدا کرده است، به ویژه سرمایه های متعلق به اتحادیه اروپا، چین و ترکیه تمام زیرساخت های عمومی اساسی را در سراسر بالکان تحت کنترل خود درآورده اند. و در حالی که بالکان با بازارهای بین المللی استثمار همکاری می کند، اکنون در کنترل جمعیت و جابجایی انسان ها به نفع مراکز سرمایه با هم ارتباط نزدیک تری پیدا کرده اند. بالکان اکنون از یک منطقه مرزی از قبل ایجاد شده، به یک “پایگاه مستقیم” در اروپا به یک منطقه برای کنترل مهاجرین و همینطور با ایجاد کمپ های پذیرش برای مهاجران، مانند اردوگاهی که از طرف ایتالیا در آلبانی برنامه ریزی شده بود تبدیل شده است.

 

ما همیشه بعنوان آنارشیست ها متعهد به سازماندهی در آن سوی مرزها، ایجاد ساختارهای همبستگی و یافتن راه هایی برای مقاومت در برابر ظلم و ستم بوده ایم. امروز، در مواجهه با تمام چالش های فوق که به عنوان مردم بالکان با آن مواجه هستیم، باید قدرت و راه هایی پیدا کرده تا هر چه سریع تر برای مقابله با ساختارهای ظلم و ستم عکس العمل نشان دهیم .

بنابراین، امسال نیز اعلام می می کنیم که مانند نمایشگاه های کتاب آنارشیستی قبلی، از انتشارات و ابتکارات آنارشیستی و همچنین از تمام جنبش های بین المللی آنارشیستی و ضد استبدادی از مناطق جغرافیایی بالکان و فراتر از آن می خواهیم تا برای شرکت در نمایشگاه کتاب آنارشیستی سال ۲۰۲۴ در پریشتینا برنامه ریزی کنند. از تمامی افراد و گروه های علاقه مند برای شرکت در روند برگزاری این رویداد استقبال می کنیم.

برای اطلاعات بیشتر، سوالات و پیشنهادات، با ما از طریق این آدرس ایمیل bab2024@riseup.net تماس بگیرید یا به bab2024.espivblogs.net مراجعه کنید.

مجمع نمایشگاه کتاب آنارشیست های بالکان ۲۰۲۴

زیاتر لە 170 هەزار کرێکار بەشداری مانگرتنی کەرتی گشتی لە ئیرلەندای باکوور دەکەن

18/01/2024

لە ئەمڕۆوە ، 5شەمە، 18ی مانگ  شانزە سەندیکا  هەنگاو دەگرنەبەر بۆ کردنی مانگرتنی هاوبەش  بە نوێنەرایەتی پەرستاران، مامۆستایان، کرێکارانی گواستنەوە، فەرمانبەرانی حکومی و کەرتەکانی دیکە بە گرتنەبەری چالاکییەکی هاوبەش کە پێشبینی دەکرێت پەککەوتنی بەرفراوان لە سەرانسەری هەرێمدا دروست بکات سەبارەت بە زیادکردنی مووچەیان کە ماوەیەکی زۆرە موچەیان بۆ زیاد نکراوە. ئەم مانگرتنە یەکێكە  لە گەورەترین مانگرتنەکان لە مێژووی ئێرلەندای باکووردا .

ئەم چالاکییە 24 کاتژمێرییە کە 170 هەزار کرێکار بەشدارن – بە مەزەندەکردنی 80%ی کەرتی گشتییە – دەبێتە هۆی داخستنی قوتابخانەکان و پەکخستنی نەخۆشخانەکان و ئیفلیجکردنی پاس و شەمەندەفەرەکان. هەروەها کرێکارانی خزمەتگوزاری ڕێگاوبان، لەنێویاندا ئەوانەی ڕێگاوبانەکان لە سەهۆڵ و بەفر پاك دەکەنەوە ، لەنێو بارودۆخی سەهۆڵاوی و بەفراویدا، مانگرتنێکیان بۆ ماوەی هەفتەیەک دەستپێکرد، ئەمەش وا دەکات کە زۆرێک لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ ئەو ڕۆژە دابخەن.