دژوەستانەوە بە کوشتارو و بڕین وێرانکاریییەکانی غەزە دژە چوویی نییەhttps://youtu.be/pS8Vs2yR1t0دژوەستانەوە بە کوشتارو و بڕین وێرانکاریییەکانی غەزە دژە چوویی نییە

24/04/2024

وەکو پێشتر وتومە کە دەولەتەکان بە هاتنی هەر ڕووداوێکی سروشتیی ، هەر ئافاتێکی مەحفکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵك ، هەر جەنگێك گەر ئەهلی یاخود نێوانی حکومەتەکان ، هەمیشە بە باشی توانیویانە کە بەکاری بهێنن دژ بە میللەتەکەیان و بەشەرییەت .

ئەمڕۆ سەرەڕای ئەو کوشتن و بڕینەی کە لە غەزە ڕوودەدات کردنی جوڵەیەك، وتنی وتەیەك ، ڕێکخستنی ناڕەزایی و خۆپیشاندانێك ، هەڵبڕینی دروشمێك، نوسینی وتارێك ، نمایشکردنی شانۆیەك ، ڕێکخستنی کۆڕ و سمینیارێك کە باس لە وەستانی ئەم جەنگە نابەرانبەریەی  ئیسرائیل و کاردانەوەکەی بەهەر جۆرێك لەوانەی سەرەوە بکرێت ، بە دژە جوویی / ئەنتی سامیتیزم دادەنرێت بۆ ئەمەش چەندەها بڕیاری شێوە یاسایانە دراوە دژ بە بەکارهێنانی ئەوانەی کە بەو کارانەی سەرەوە هەڵدەستن .

لە بریتانیا ناتوانیت دژ بە حکومەتی ئیسرائیلی شتێک بڵێیت ، ناتوانی بەو حکومەتە بلێیت فاشییە و تیرۆریستە ، لە ئەڵمانیا بۆ شۆردنەوەی ئەو خاڵە عارەی کە نزیکەی 80 ساڵ لەمەوبەر کراوە هەموو شتێك دەکرێت ، هەموو شتێك یاساخ دەکرێت کە سووکە بەرگرییەکی تێدا ببینرێت بۆ فەلەستنییەکانی غەزە ، یاخود بچوکترین لۆمەی تێدابێت بەرانبەر بە ئیسرائیل کە هەندێك لەمانە خودی جوولەکەکانی ئەڵمانیایە کە ئەوەی کە لە غەزە ڕوودەدات بە مەجزەرەی ناودەنێن. 

هەر لەم ڕۆژانەدا  Yanis Varoufakis  ئابووریناس و سیاسی یۆنان  ، وەزیری دارایی حکومەتە چەپەکەی  کۆنی یۆنان بوو  کۆڕێکی لەوێ گرت کە لە کۆرکەدا نەعومی کلاین –ش لە کەنەداوە کە ئەکادیمیی و چالاکوانێکی بە توانای بواری ژینگەیە بە ئۆنلاین بەشداریکرد ، پۆلیسی ئەڵمانی دای بەسەر کۆڕەکەدا و دایخست هاوکاتیش یانسی قەدەخەکرد لە ئەڵمانیا لە هەمو وجۆرەر چالاکییەکی سیاسی .

لە ئەمەریکا لە هەندێك زانکۆکاندا بەرپرسانی زانکۆ هەر وەکو بەرپرسێکی دەوڵەتی ئیسرائیلئ کار دەکەن.  لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمەریکا بەرپرسی زانکۆکە Minouche Shafik ، ڕێگا بە خوێندکاران نادات کە پرۆتێست دژ بە ئیسرائل بکەن ئەمە لە کاتێکدا زیاتە لە 34 هەزار کەس کوژراون  نزیکەی 80 هەزار کەس بریندارن و هەموو 10 خولەك منداڵێك دەکوژرێت و قوربانی زۆری هێڕشەکانی ئیسرائیل ژنان و منداڵان و پیر و پەککەوتوانە .

شەفیك هەفتەی پێشوو بەڵێنی دا ئەو پرۆفیسۆر و خوێندکارانەی کە پرۆتێست دژ بە ئیسرائیل دەکەن بەرگری لە غەزە دەکەن دسپلین بکرێن.  لە ڕۆژی دواتردا شەفیك پەیوندی بە پۆلیسی نیو وێرکەوە کرد و  پۆلیسیش 100 خوێندکاری گرت کە پرۆتێست دژ بە شەرەکە دەکەن .

دەوڵەتەکان کە بڕ بڕەپشتی سیستەمەکەن باشترین سەرکوتکەر و پارێزەرینی . سیستەمی جەنگ و نەدارایی و هەژاریی و وێرانکاری و ئافاتهێنەر و دروستکەری بە ملیۆنان پەنابەر و کۆچبەر.