25/04/2024
دوای ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیووێرك ئێستا ناڕەزییەکان و هەڵدانی چادر لە کەمپسەکانی هەندێك لە زانکۆکان لە لۆسئەنجلس، بۆستن و کالیفۆڕنیاش دەستی پێکردەوە . هەر بە تەنها لە خوێندکارانی زانکۆیەکی بۆستن 100 خوێندکار دەستبەسەر کراوە و 34 ی دیکە گیراون .
نارەزاییەکانی خوێندکاران بۆ پشتگیری فەلەسەتینییەکانە هەروەها داوا لە ئەکادیمییەکان دەکەن کە بۆیکۆتی زانکۆکانی ئیسرائیل بکەن و بڕیینی پەیوەدنی زانکۆکان لەگەڵ هەندێك دامەزاراوە فەرمییەکانی ئیسرائیل بڕینی هاوکاری دارایی و وەستانی ناردنی چەك بۆ ئیسرائیل..
هاوکاتیش نەتیاهوو داوا لە ئیدارەی ئەمریکی دەکات کە ئەو ناڕەزاییانە بوەوستێنن و دەڵێت ئەوانە دژ بە جوولەکەن و ژیانی خوێندکارە جووەکان و کۆمۆنێتی جوولەکەی لە ئەمەریکا خستۆتە مەترسییەوە.
دژایەتیکردنی حکومەتی ئیسرائیل و هاوپشتی بۆ فەلەستینییەکان بە گشتی لە نێوەندی گەنجان و موسڵمانان و کەسان ولایەنەکانی دیکەدا لە برەو و فراوانبووندایە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە داخەوە جگە لە بواری ئیعلامدا نەبێت، کاراییەکی کەمی لەسەر هیچ کام لە دەوڵەتەکان نییە.
تاکە ڕێگای کاریگەرانە هاتنە سەر شەقامی ملیۆنان کەس و دابڕانی ڕێگا و شەقام و میترۆکان و مانگرتنی کرێکارانە ، یا هەر هیچ نەبێت مانگرتنی چەند بەشێكی گرنگی کارا لە کرێکاران، وەکو بەشی هاتوچۆ بە هەموو جۆرەکانییەوە بە فڕۆکە خانەکانیشەوە، خەستەخانەکان و شارەوانییەکان و بەشە هەستیارەکانی دیکەی کرێکاران و پیشەسازیی.
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.