زاهیر باهیر
13/05/2024
بە هۆی ڕوودانی لافاو لە هەندێك وڵاتی وەکو پاکستان و ئەفغانستان و بەرازیل و هەروەها کوردستان و وڵاتانی دیکە و هاتنی شەپۆلی گەرمایەکی بەتین و هاوکاتیش توانەوەی زیاتری بەستەڵەکان لەوە دەکات ژینگە زیاتر ئاڵۆز بووبێت ئەمەش نیگەرانییەکی گەورەی لای زانایانی ژینگە دروست کردووە، کە لەم ڕۆژانەدا کەوتونەتە بەردەم پرسیار و وەڵامدانەوە و کردنی چەندها دیمانەی جیاواز.
بێ گومان ئەم زانایانە سیاسی نین بەڵام زۆر باش دەزنن کە پرسی ژینگە گەر خودی خۆی سیاسی نەبێت ئەوە پرسێکی گەورەی سیاسییەکان و کاربەدەستان و دەوڵەتەکان و کۆمپانیا گەورەکانە .
پێش ئەوەی بچمە سەر ئامۆژگاریەکانی ئەوان ،حەز دەکەم بە هەندێك ئاماری نوێ دەست پێبکەم تاکو بزانین ئەو ئامۆژگارییانەی ئەوان کاریگەرییەکی بەو جۆرەی دەبێت کە خۆیان ئومێدی لێدەکەن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ لە ساڵی 2016 وە دوای کۆبوونەوە لوتکەیەکەی پاریسەوە کە بڕیار درا کە هەرچؤن هەبێت بڕی پلەی گەرمی بۆ 1.5 پلەی سەدی بهێننە خوارەو تاکو ژینگە دوور بکەوێتەوە لە وێرانکاری و بەشەرییەتیش لەناوچوون، جێگای سەرنج و داخە کە ڕاپۆرتەکە کە لە لایەن چەند توێژەرەوەیەکەوە نوسراوە دەریان خستووە لەو سالەوە لە نێوانی 60 بانکی سەرەکی ئەمەریکی و ئەوروپیی و وڵاتانی دیکەوە نزیکەی 7 تریلۆن دۆلار هاوکاری قەرزی کۆمپانیاکانی وەکو نەوت و خەڵوز و گازیان کردووە کە زیاتر لە 4200 کۆمپانیای سووتەمەنی بەردینی بوون کە هۆکاری تێکچونی ئەمازۆن و جەمسەری باکور بوون .
لەم 7تریلۆن دۆلارە 6.9 ملیار دۆلاریان دواو بە کۆمپانیاکانی نەوت وخەڵوز و گاز ، 3.3 ملیار بۆ سوتەمەنی بەردینی ڕۆیشتووە .
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، تەنانەت لە ساڵی 2023، دوو ساڵ دوای ئەوەی زۆرێک لە بانکە گەورەکان پەیمانیان داوە کە کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی وەک بەشێک لە هاوپەیمانی کەچی هاوکاری دارایی بانکی بۆ کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی 705 ملیار دۆلار بووە، لەگەڵ 347 ملیار دۆلار بەرەو فراوانکردن. لە ئەوروپادابانقی بارکەلی بەشداری گەورە و پشکی سەرەکی کەوتۆتە سەر لە دانی قەرزدا بەو کۆمپانیانە لە پاڵ بانقی سانتادێری ئیسپانیا و بانقی دوێچەی ئەڵمانی ، لە ئەمەریکاش جەی پی مۆرگان.
لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا خودی زانایانی ژینگەش لە ڕوانگەی خۆیانەوە لەو دیمانانەی کە کراون هەندێکیان ئەم ئامۆژگارییانە دەکەن .
کاریگەرترین کردار چییە کە تاکەکان دەتوانن بیکەن؟
ئەمە یەکێکە لەو پرسیارانەی کە لە هەندێکیان کراوە .
بە پلەی یەکەم داوا لە خەڵک دەکەن کە لە هەلبژاردنەکاندا دەنگ بۆ ئەو کەسانە بدەن کە ژینگەیان لە لا زۆر مەبەستە و ژینگە دۆستن . ئەمان دەڵێن ئەمساڵ لەچەند وڵاتیکی گرنگی وەکو ئەمەریکا و بەریتانیا و هیندستان و یەکێتی ئەوروپا و مەکسیك و باشووری ئەفریقا دەنگدان دەکرێت، ئەو وڵاتانەش ڕۆڵی گەورە و کاریگەری زۆریان هەیە لەسەر ژینگە هەم وەکو دەنگیان و پێگەی ئابووری و هەم وەکو کۆمپنایاکانیشیان . بە گوێرەی ڕاپرسیەك لەسەدا 76.5 دەنگیان بۆ ئەم هەڵبژاردەیە داوە
بە پلەی دووەم ، واتە هەڵبژاردەی دووەم بۆ کاریگەرترین کردەوەی تاکەکەسی، بەپێی شارەزایان، کەمکردنەوەی فڕین و گواستنەوەی سووتەمەنی بەردینی بوو لە بەرژەوەندی گواستنەوەی کارەبایی و گشتی. ئەمەش بە ڕێژەی 56% پشتگیری کراوە و دوو لەسەر سێی گەشتەکانیان ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی گەشتەکانی خۆیان کەمکردووەتەوە.
بە پلەی سێیەم ، واتە هەڵبژاردەی سێیەم : ئایا کەمتر خواردنی گۆشت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت؟ بەرهەمهێنانی گۆشت کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژینگە هەیە. زۆربەی خەڵکی وڵاتانی دەوڵەمەند لە ئێستاوە زیاتر گۆشت دەخۆن لەوەی کە بۆیان تەندروستە و زیاتر لە 60%ی زاناکان دەڵێن خواردنی گۆشتی خۆیان کەمکردووەتەوە. نزیکەی 30%ی شارەزایان دەڵێن کەمتر خواردنی گۆشت کاریگەرترین کردەوەی کەشوهەوا بووە، لەکاتێکدا ڕێژەیەکی هاوشێوە پشتگیری لە کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی لە گەرمکردنەوە یان ساردکردنەوەی ماڵەکانەوە کردووە، بە دانانی گەرمی پەمپ، بۆ نموونە.
ئەم زانایانە هەڵبژاردەی دیکەشیان هەیە بەڵام ئەو سیانە لای هەندێکیان سەرەکین و کارایی باشیان لەسەر ژینگە هەیە.
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.