All posts by azadebram

هێڕشی پۆلیس بۆ سەر کەمپەکەی خوێندکارانی زانکۆی کۆڵۆمبییا لە نیووێرک

May be an image of 12 people, ambulance, crowd and text that says "NYPD POLICE NYPD NYPD-POLICE POLICE கட i 984317 9843"
May be an image of 4 people

01/05/2024

نزیکەی دوو هەفتە بوو کە خوێندکارانی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیووێرك کەمپەینی هاوپشتی بۆ فەلەستینییەکان و وەستانی جەنگ لە غەزە دەستی پێکردبوو .  لەو  کەمپەینەدا سەدەها خوێندکار بەشداریکردبوو هەروەها چەند هۆڵێکیان لە پاڵ هەڵدانی چادردا لە زەوی زانکۆدا، داگیرکردبوو.  لەو هۆڵانە هۆڵی هەمەڵتن بوو کە نزیکەی 8 قاتە .

هۆڵی هەمەڵتن لە ساڵی 1968 یشدا لە لایەن خوێندکاران و خەڵکانی دژ بە شەڕی ڤێتنام و کەمپەینی مافی مەدەنی-یش دەستی بەسەردا گیرا.  لە کەمپەینەکەی ئێستادا کە تەشەنەی کردووە بۆ گەلێك لە زانکۆکانی دیکە لە ئەمەریکا هەر لە سەرەتادا زیاتر لە 100 قوتابی دەستگیر کران و 34 لەوانە بەند کران.

دوێنی، سێ شەمە شەوەکەی بە کاتی ئەمریکا لەسەر داوای سەرۆکی زانکۆکە پۆلیس دای بەسەر خوێندکاران و کەمپەکەیاندا بە  بەکارهێنانی گڵۆپی زۆر بە شەوق ( پرۆجێکتەر) لێدان و هەراسانکردنیان و گرتنی سەدەهای دیکە توانییان کە بڵاوە بە خوێندکاران بکەن و کەمپینەکەیان لەوێدا پێ کۆتایی بهێنن .

ئەمەی کە روی دا شتێکی چاوەڕوانکراو بوو ، چونکە ئاشکرایە هیچ جۆرە کەمپەینێکی ئاوا گەورە و گرنگ کە مەترسی بۆسەر ئیدارەی زانکۆیەک ، شارێك دروست بکات گەر کرێکاران هاوپشتیان نەکەن بە مانگرتن ، ئەوە شکستهێنان بەشیان دەبێت .  لەگەڵ وتنی ئەمەشدا مانای ئەوە نییە کە نابێت هیچ پرۆتێست و جالاکییەکی ڕاستەوخۆ ئەنجام نەدرێت لەبەر ئەوەی کە کرێکاران بە هەر هۆکارێك بێت هاوپشتی خۆیان نیشان نادەن .

نەوە دوای نەوە لە ئەوروپادا بێ ئومێدن لەوەی کە  ژیانیان لە سای سیستەمی لیبراڵدا باشتر ببێت

30/04/2024

میدیای فەرمی و سیاسییەکان و ئابووریناسانی لیبراڵ و حوکڕانان بەردەوام قسە لەسەر ئەوە دەکەن کە سیستەمی لیبراڵ برەو بە ژیانی خەڵکی دەدات و خۆشبەختی و تەندروستی باش بۆ دانیشتوان دەهێنیت.

بەڵام واقیع و ئامارەکان پێچەواونەکەیمان نیشان دەدن لە ئەوروپادا .  من لەم پۆستەدا قسە لەسەر بەتاڵە و کەمی کرێ و فشاری کار و بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەوانەی کە شوێنێکیان نییە کە تێیدا بژین، هەروەها کە ژیان بە هاوکاری سێنتەرەکانی دابەشکردنی خۆراك لەپاڵ بوونی موچەی کارکردن بەسەر دەبەن، ناکەم .

تەنها لێرەدا هەر بۆ ئەو مەبەستەی سەرەوە پەنا دەبەینە بەر کۆمەڵە ئامارێك کە لە وتارێکی گۆردن براون-ی کۆنە سەرۆكوەزیرانی بریتانیادا بۆ پشتگیریکردنی وتارەکەی داینابوون. گەر چی ئەو هۆکاری ئەو کێشەیەی کە ئەو پەنجەی بۆ ڕادەکێشێت بە هاتنی شەپۆلی حیزبە ڕاستڕەوکان و هاتنە سەرحوکمیان دەزانێت چونکە ئەو خۆشی کابرایەکی لیبراڵە.  ئەو لەو وتارەیدا کە لەم ڕۆژانەدا لە ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانیادا بڵاورکردەوە ، من  یەك دوو بڕگەیەکیم وەرگێڕاونەتە سەر کوردی:

” ……تا کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لە مانگی حوزەیران، [ مەبەست مانگی 6ی ئەمساڵە]  وەرچەرخانی حوکمڕانی و سیاسەتیان لە ئەوروپادا بەرەو ڕاست گۆراوە [ مەبەستی ڕاستڕەوییە] …………... ئێستا دیماگۆگەکانی ئەڵترا ناسیۆنالیست و پۆپۆلیستی- ناسیۆنالیستەکان لە ئیتاڵیا، هۆڵەندا، فەرەنسا، نەمسا، هەنگاریا و سلۆڤاکیا پێشەنگی ڕاپرسییەکانیانن و لە ئەڵمانیا و سویدیش پلەی دووەمی بەدەستهێناوە. لە پەڕلەمانی ئەوروپادا دوو گرووپی ڕاستڕەوی توند هەیە – ناسنامە و دیموکراسی و کۆنەپەرستان و چاکسازیخوازانی ئەوروپا.  لە نێوانیاندا دەتوانن 25%ی دەنگەکانی مانگی حوزەیران دەستەبەر بکەن.  بەڵام لەوەش نەخوازراوتر ئەوەیە کە نزیکەی لە هەموو بەشێکی ئەوروپا بە بەریتانیاشەوە، ئەم کوتلانە کار لەسەر سەپاندنی دەستی حزبە تەقلیدییە ڕاستڕەوکان دەکەن کە یەك ڕادەستی ئەوی تریان دەبن دژ بە کۆچبەر و دژە بازرگانی و دژە پێگەی ژینگەیی.

بەڵگە پشتیوانەکان ڕوونن: لە گەورەترین وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوادا، زۆر کەس ڕەشبینن لە ئاسۆکانیان، پێیان وایە نەوەی خۆیان لە دایک و باوکیان خراپتر دەبن. بەگوێرەی ڕاپرسییەکی حەوت وڵاتی فۆکالداتا، تەنها 26%ی خەڵکی فەرەنسا و تەنها 33%ی خەڵکی ئیتاڵیا پێیان وایە لە داهاتوودا باشتر دەبن.  لە هۆڵەندا و ئەڵمانیا، ئەوەندەی زۆریان ڕەشبینن، ئەوەندەش گەشبینن.  لە کاتێکدا ئێرلەندا و سوید لە پێشەنگی خولەکە لە ڕووی گەشبینییەوە، تەنها 46% و 40% هەست دەکەن باشتر دەبن، 39% و 35% بۆچوونی پێچەوانەیان گرتووە.  لە هیچ وڵاتێکدا زۆرینەی خەڵک گەشبین نین بە داهاتوویان.

هەروەها ڕاپرسیکەران ئەو گەڵاڵە کلاسیکەیان تاقیکردەوە کە دەوڵەمەندبوون  تەنها لەسەر حیسابی ئەوانی ترە، کە دەتوانیت دەوڵەمەند بیت. لە هەموو وڵاتێکی گەورەی ئەوروپادا ئەنجامەکان دراماتیکن: 59%ی بەشداربووانی بەریتانی پێیان وایە تەنها دەتوانن سامانی کەسیی خۆیان بەرز بکەنەوە ئەگەر ئەوانی دیکە خراپ بن، و تەنها 17% ئەم تێڕوانینەیان پشتگوێ خستووە. بە هەمان شێوە لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا بە ڕێککەوت 60% و 58% ئەم بۆچوونەیان هەیە، لە کاتێکدا تەنها 16% و 15% ئەم بۆچوونەیان ڕەتکردووەتەوە….”

بواری ئازادی ڕۆژنامەگەریی لە ئەوروپادا لە تەسكبوونەوەدایە

29/04/2024

سیستەمی هەنوکە بە خۆی و سیاسەت و ئابووری وفەرهەنگ و کولتورییەوە بە سیستەمی لیبراڵ و نیو-لیبراڵ بەناوبانگە ، لای زۆرینەیەك دەبێت ناوەکەی ناورۆکەکەی گشتگیر بکات.

ئەوەی کە لێردا هەیە بوونی ئازادی چەوساندنەوەیە ، ئازادی بەرتەسککردنی ئازادییەکانی خەڵکە ، ئازادبوونی دەوڵەت لە سەرکوتکردن و بەرزکردنەوەی نرخی پێداویستییەکانی ژیان، هەڵگیرسانی جەنگ، ئاوەڵاکردنی دەستی دامەزراوە سەرکوتکەرەکان بە بزنس و هەموو بەشەکانی ئابوورییەوە لە ڕوتاندەنەوەی دانیشتوانی ولاتەکە ، هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی مرۆیانە و گۆڕینی بە پەیوەندی کاڵا و شمەك و کڕین و فرۆشتنی نێو بازاڕ و زۆری تر.

ئەمڕۆ بە پێشکەوتنی زیاتری کاپیتاڵیزم و ئابووری نیو-لیراڵ ئەو ئازادییانەشی کە 30 بۆ 40 ساڵ لەمەوبەر هەبوون لە کزی و ڕوو لەنەمان دەچن . ئەمەش بەشی میدیای ئازاد و ڕۆژنامەوانی بێ لایەن ( نابەرگری لە دەوڵەت و سیستەمەکە) گرتۆتەوە .

ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی گاردیان ئەمانەی پشتڕاستکردۆتەوە  کە دەڵێت یەکێتی ئازادییە مەدەنییەکان بۆ ئەوروپا (ئازادیەکان) کە بنکەکەی لە بەرلینیە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ئازادی میدیایی خۆیدا کە لەگەڵ 37 گروپی مافپەروەر لە 19 وڵاتدا کۆکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە، ڕەوتە مەترسیدارەکان کە پێشتر دەستنیشانکراون لە ساڵی 2023دا بەردەوامن – هەرچەندە یاسا نوێیەکانی سەرتاسەری یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت هیوای باشتربوون پێشکەش بکات.

ئیڤا سیمۆن، کارمەندی باڵای داکۆکیکردن لە کۆمپانیای لیبرتیز وتی: “ئازادی میدیا بە ڕوونی لە دابەزینێکی بەردەوامدایە لە سەرانسەری یەکێتی ئەوروپادا – لە زۆرێک لە وڵاتان لە ئەنجامی زیانگەیاندن یان پشتگوێخستنی بە ئەنقەست لەلایەن حکومەتە نیشتمانییەکانەوە” ئاماژەی بەوەشکردووە، “کەمبوونەوەی ئازادی میدیا هاوتەریب لەگەڵ دابەزینی سەروەری یاسادا دەڕوات  و  پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان ئەم دووانەدا هەیە. ئەمە بەرنامەی یاریکردنی دەسەڵاتە تاکڕەوەکانە”. ئاماژەی بەوەشکردووە، یاسای نوێی میدیای یەکێتی ئەوروپا “پۆتێنشەڵەتی ئەوەی تێدا هەیە” بەڵام دەبێت بە شێوەیەکی دروست جێبەجێ بکرێت. لیبرتیز وتی دیمەنی میدیای ئەوروپا ساڵی ڕابردوو بەردەوام بوو لە چڕبوونەوەی زۆری خاوەندارێتی میدیا، یاسا ناتەواوەکان سەبارەت بە شەفافیەتی خاوەندارێتی و هەڕەشەی زۆر لەسەر سەربەخۆیی و دارایی میدیای گشتی.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ڕۆژنامەنووسان لە وڵاتانی وەک کرواتیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان و ئیتاڵیا لە ساڵی 2023 ڕووبەڕووی هێرشی جەستەیی بوونەتەوە، لە هەنگاریا و سلۆڤاکیاش پەیامنێران ڕووبەڕووی سوکایەتی و هەڕەشەی سیاسەتمەدارە هەڵبژێردراوەکان بوونەتەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ڕۆمانیا و سوید پۆلیس نەیتوانیوە بە شێوەیەکی دروست بەدواداچوون بۆ هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان بکات، یان بەهۆی کەمی ئیمکانات یان نەبوونی ئیرادە، لە کاتێکدا لە فەرەنسا و بولگاریا ئەفسەرانی پۆلیس خۆیان هێرشیان کردووەتە سەر ڕۆژنامەنووسان.

لە وڵاتانی کرواتیا، یۆنان، ئیتاڵیا، هۆڵەندا و سوید، بە شێوەیەکی باو لە دژی ڕۆژنامەنووسان،  لێدان بە چەقۆ بەکاردەهێنرا، پەیامنێران لە ئەڵمانیا، یۆنان، هۆڵەندا و پۆڵەندا لەلایەن کەناڵە سیخوڕییەکانی وەک پێگاسۆس و پرێدەتۆرەوە خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.

لە ئەڵمانیا، هەنگاریا، لیتوانیا و هۆڵەندا، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ڕەخنە لە حکومەت دەگرن، خۆیان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکان یان ڕووداوە فەرمییەکانی دیکە دوور خستەوە، یان ئەو بەڵگەنامانەیان لێ ڕەتکرایەوە کە دەبوو دەستیان پێ بگات.  لە سلۆڤاکیا، سەرۆکوەزیرانی پۆپۆلیستی، ڕۆبەرت فیکۆ، “هەموو پەیوەندییەکانی پچڕاندووە” لەگەڵ چوار دەزگای ڕاگەیاندن کە تۆمەتبار کراون “بە ئاشکرا نیشاندانی هەڵوێستی دوژمنکارانە“. حکومەتی سلۆڤاکیا لەم مانگەدا پڕۆژە یاسایەکی مشتومڕاوی پەسەند کرد بۆ چاککردنەوەی گشتی پەخشی گشتی دەستەو یانەی  لیبرتیس وتی لە هەنگاریا میدیای خزمەتگوزاری گشتی پێشتر “هێندە بە تەواوی لە ژێر نیلەی  حکومەتدا بوو” کە بەرهەمەکانی “بە ڕاپۆرتکردنی لایەنگری و یەکلایەنە تایبەتمەند بوو کە هەمیشە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی پارتی دەسەڵاتدار فیدێسدا، Fidesz  ، دەگونجێت“.

بریتانیا خراپترین ڕێژەی خواردنەوەی کحولی منداڵانی لە جیهاندا هەیە

26/04/2024

توێژینەوەیەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەریدەخات زیاتر لە نیوەی منداڵان لە بریتانیا تا تەمەنی 13 ساڵی کحولیان خواردووەتەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتە بەریتانیا لە جیهاندا خراپترین ڕێژەی بەکارهێنانی کحولی منداڵانی تێدایە و زیاتر لە نیوەی منداڵانی ئینگلتەرا و سکۆتلەندا و وێڵز تا تەمەنی 13 ساڵی کحولیان خواردووەتەوە.

 توێژینەوەکە یەکێکە لە گەورەترین توێژینەوەکانی لە جۆری خۆی لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، سەیری داتاکانی ساڵی 2021-22ی کردووە لەسەر 280 هەزار منداڵی تەمەن 11 و 13 و 15 ساڵ لە 44 وڵات و هەرێمەوە کە پرسیاریان لێکراوە سەبارەت بە بەکارهێنانی کحول و جگەرە و ڤایپ.

 لە شیکارییەکەدا دەرکەوتووە کە بەریتانیا کێشەیەکی بەرچاوی لەگەڵ بەکارهێنانی کحولی خوار تەمەنی یاسایی هەبووە.  زیاتر لە یەک لەسەر سێی کوڕان (35%) و کچان (34%) تا تەمەنی 11 ساڵی کحولیان خواردووەتەوە، و تا 13، 57%ی کچان و 50%ی کوڕان لە ئینگلتەرا مەیان خواردووەتەوە.

زیاتر لە نیوەی کچان (55%) و کوڕان (56%) لە ئینگلتەرا لە خێزانە داهات بەرزەکان دەڵێن لە تەمەنیاندا مەییان خواردووەتەوە، بە بەراورد لەگەڵ 50% کچان و 39%ی کوڕانی پاشخانی داهاتی کەم.

هەروەها لە شیکارییەکەدا دەرکەوتووە کە کچانی تەمەن 13 و 15 ساڵان لە بەریتانیا زیاتر لە کوڕانی هەمان تەمەن دەخۆنەوە و جگەرە دەکێشن و ڤایپ بەکاردەهێنن.  لەسەدا چل کچانی ئینگلتەرا و سکۆتلەندا پێش تەمەنی 15 ساڵان ڤایپیان بەکارهێناوە  و بە ڕێژەیەکی زیاتر لە وڵاتانی وەک فەرەنسا و ئەڵمانیا ئەو کارەیان کردووە.

بەپێی توێژینەوەکە، نزیکەی 30%ی کچانی تەمەن 15 ساڵ و 17%ی کوڕانی هەمان تەمەن لە 30 ڕۆژی ڕابردوودا لە ئینگلتەرا ڤایپیان بەکارهێناوە و بە ڕێژەیەکی زیاتر لە وڵاتانی دیکە لەوانە ئێرلەندا، کەنەدا، دانیمارک، نەرویج و پورتوگال.  توێژینەوەکە داتای زیاتر لە 4 هەزار منداڵی لە ئینگلتەرا و نزیکەی 4 هەزار منداڵ لە سکۆتلەندا و وێڵز لەخۆگرتبوو.

ئەوەی کە دوای بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری و پەروەردەیی لە بریتانیا بکەوێت ئەم ڕاپۆرتە و ئامارەکان سەرسامی ناکات .  وڵاتێک کە لە ڕیزی پێنجەم یا شەشەمی وڵاتانی دەوڵەمەندی دونیادایە و پشکی سەرەکی هەڵگیرسانی جەنگ و خەرجییەکانی بەردەکەوێت ،  بەڵام 3 ملیۆن منداڵ لە هەژاری ڕەهاییدا دەژین ، زیاتر لە 6 ملیۆن کرێکار و کارگەر بە مووچەیەکی کەم ژیان دەبەنەسەر ، گرانییەك خەڵکی تێیدا دەژی کە لە ساڵانی حەفتاکانی چەرخی پێشووەوە تا ئێستا نەبینراوە ، لیستی چاوڕوانی بینینی دکتۆرە شارەزاکان و نەشتەرگەرییەکان 7.6 ملیۆن کەسە، ژمارەی ئەوانەی کە بێ خانوو و بەرەن و بڕێکیان لە سەر شەقامەکان و دووتوێی تونێلەکاندا ژیان دەباتە سەر مانگانە لە هەڵکشاندایە … زۆری تر لەمانە.

 ئەمانە هەمووی دیاری پێشکەوتنی سەرمایەدارییە ،  کەچی هاوکات لەم وڵاتەدا  95 ساڵە تاکە ڕؤژێك مانگرتنی گشتی کرێکاران سەبارەت بە بارودۆخی خەڵکەکەی  جەنگەکان نەکراوە گەر چی وامان پێوتراوە کە هەتا   سەرمایەداری چەقبەستووبێت بزوتنەوەی کرێکاران بەهێزتر دەبێت . جێگای داخە کە تەواو پێچەوانەی ئەمە دەبینین لە واقیعدا.

ئەمە پرسیارەکە و کێشەیەکە کە دەبێت هەموومان  سەرنجی بدەین و هۆکارەکەی دەستنیشان بکەین ، ئەو کاتەش بە گوێرەی ئەوە خۆمان ڕێكبخەینەوە و خەبات دژ بەم سیستەمە دڕندەیە بکەین .

ناڕەزاییەکانی خوێندکارانی زاکۆکان لە ئەمەریکا گەورەتر و فراوانتر بووە

25/04/2024

دوای ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی  زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیووێرك ئێستا ناڕەزییەکان و  هەڵدانی چادر لە کەمپسەکانی هەندێك لە زانکۆکان  لە لۆسئەنجلس، بۆستن و کالیفۆڕنیاش دەستی پێکردەوە . هەر بە تەنها لە خوێندکارانی زانکۆیەکی بۆستن 100 خوێندکار دەستبەسەر کراوە  و 34 ی دیکە گیراون .

نارەزاییەکانی خوێندکاران بۆ پشتگیری فەلەسەتینییەکانە هەروەها داوا لە ئەکادیمییەکان دەکەن کە بۆیکۆتی زانکۆکانی ئیسرائیل بکەن و بڕیینی پەیوەدنی زانکۆکان لەگەڵ هەندێك دامەزاراوە فەرمییەکانی ئیسرائیل بڕینی هاوکاری دارایی  و وەستانی ناردنی چەك بۆ ئیسرائیل..

هاوکاتیش نەتیاهوو داوا لە ئیدارەی ئەمریکی دەکات کە ئەو ناڕەزاییانە بوەوستێنن و دەڵێت ئەوانە دژ بە جوولەکەن و ژیانی خوێندکارە جووەکان و کۆمۆنێتی جوولەکەی لە ئەمەریکا خستۆتە مەترسییەوە.

دژایەتیکردنی حکومەتی ئیسرائیل و هاوپشتی بۆ فەلەستینییەکان بە گشتی  لە نێوەندی گەنجان و موسڵمانان و کەسان ولایەنەکانی دیکەدا لە برەو و فراوانبووندایە  بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا  بە داخەوە  جگە لە بواری ئیعلامدا نەبێت،  کاراییەکی کەمی لەسەر هیچ کام لە دەوڵەتەکان نییە.

تاکە ڕێگای کاریگەرانە هاتنە سەر شەقامی ملیۆنان کەس  و دابڕانی ڕێگا و شەقام و میترۆکان و مانگرتنی کرێکارانە ، یا هەر هیچ نەبێت مانگرتنی چەند بەشێكی گرنگی کارا لە کرێکاران، وەکو بەشی هاتوچۆ بە هەموو جۆرەکانییەوە  بە فڕۆکە خانەکانیشەوە، خەستەخانەکان و شارەوانییەکان و بەشە هەستیارەکانی دیکەی کرێکاران و  پیشەسازیی.

May be an image of 8 people, crowd and text that says "NOPRIDE IN GENNA GENOCIDE THE FREE WORLDWANTS THEWORLDWANTS A FR"

دژوەستانەوە بە کوشتارو و بڕین وێرانکاریییەکانی غەزە دژە چوویی نییەhttps://youtu.be/pS8Vs2yR1t0دژوەستانەوە بە کوشتارو و بڕین وێرانکاریییەکانی غەزە دژە چوویی نییە

24/04/2024

وەکو پێشتر وتومە کە دەولەتەکان بە هاتنی هەر ڕووداوێکی سروشتیی ، هەر ئافاتێکی مەحفکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵك ، هەر جەنگێك گەر ئەهلی یاخود نێوانی حکومەتەکان ، هەمیشە بە باشی توانیویانە کە بەکاری بهێنن دژ بە میللەتەکەیان و بەشەرییەت .

ئەمڕۆ سەرەڕای ئەو کوشتن و بڕینەی کە لە غەزە ڕوودەدات کردنی جوڵەیەك، وتنی وتەیەك ، ڕێکخستنی ناڕەزایی و خۆپیشاندانێك ، هەڵبڕینی دروشمێك، نوسینی وتارێك ، نمایشکردنی شانۆیەك ، ڕێکخستنی کۆڕ و سمینیارێك کە باس لە وەستانی ئەم جەنگە نابەرانبەریەی  ئیسرائیل و کاردانەوەکەی بەهەر جۆرێك لەوانەی سەرەوە بکرێت ، بە دژە جوویی / ئەنتی سامیتیزم دادەنرێت بۆ ئەمەش چەندەها بڕیاری شێوە یاسایانە دراوە دژ بە بەکارهێنانی ئەوانەی کە بەو کارانەی سەرەوە هەڵدەستن .

لە بریتانیا ناتوانیت دژ بە حکومەتی ئیسرائیلی شتێک بڵێیت ، ناتوانی بەو حکومەتە بلێیت فاشییە و تیرۆریستە ، لە ئەڵمانیا بۆ شۆردنەوەی ئەو خاڵە عارەی کە نزیکەی 80 ساڵ لەمەوبەر کراوە هەموو شتێك دەکرێت ، هەموو شتێك یاساخ دەکرێت کە سووکە بەرگرییەکی تێدا ببینرێت بۆ فەلەستنییەکانی غەزە ، یاخود بچوکترین لۆمەی تێدابێت بەرانبەر بە ئیسرائیل کە هەندێك لەمانە خودی جوولەکەکانی ئەڵمانیایە کە ئەوەی کە لە غەزە ڕوودەدات بە مەجزەرەی ناودەنێن. 

هەر لەم ڕۆژانەدا  Yanis Varoufakis  ئابووریناس و سیاسی یۆنان  ، وەزیری دارایی حکومەتە چەپەکەی  کۆنی یۆنان بوو  کۆڕێکی لەوێ گرت کە لە کۆرکەدا نەعومی کلاین –ش لە کەنەداوە کە ئەکادیمیی و چالاکوانێکی بە توانای بواری ژینگەیە بە ئۆنلاین بەشداریکرد ، پۆلیسی ئەڵمانی دای بەسەر کۆڕەکەدا و دایخست هاوکاتیش یانسی قەدەخەکرد لە ئەڵمانیا لە هەمو وجۆرەر چالاکییەکی سیاسی .

لە ئەمەریکا لە هەندێك زانکۆکاندا بەرپرسانی زانکۆ هەر وەکو بەرپرسێکی دەوڵەتی ئیسرائیلئ کار دەکەن.  لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمەریکا بەرپرسی زانکۆکە Minouche Shafik ، ڕێگا بە خوێندکاران نادات کە پرۆتێست دژ بە ئیسرائل بکەن ئەمە لە کاتێکدا زیاتە لە 34 هەزار کەس کوژراون  نزیکەی 80 هەزار کەس بریندارن و هەموو 10 خولەك منداڵێك دەکوژرێت و قوربانی زۆری هێڕشەکانی ئیسرائیل ژنان و منداڵان و پیر و پەککەوتوانە .

شەفیك هەفتەی پێشوو بەڵێنی دا ئەو پرۆفیسۆر و خوێندکارانەی کە پرۆتێست دژ بە ئیسرائیل دەکەن بەرگری لە غەزە دەکەن دسپلین بکرێن.  لە ڕۆژی دواتردا شەفیك پەیوندی بە پۆلیسی نیو وێرکەوە کرد و  پۆلیسیش 100 خوێندکاری گرت کە پرۆتێست دژ بە شەرەکە دەکەن .

دەوڵەتەکان کە بڕ بڕەپشتی سیستەمەکەن باشترین سەرکوتکەر و پارێزەرینی . سیستەمی جەنگ و نەدارایی و هەژاریی و وێرانکاری و ئافاتهێنەر و دروستکەری بە ملیۆنان پەنابەر و کۆچبەر.

کۆمپانیای نەستەلە لە سویسرا زێدە شەکر و هەنگوین تێکەڵ بە شیر و عەلەفی ( سیرێڵ) ساوایان و منداڵان دەکات

17/04/2024

ئەمریکا و کەنەدا و ئۆسترالیا  وڵاتانی غەرب هەر بە نانەوەی جەنگ و تێکدانی ژینگە و بڕینی دارستان و بڕدانی لەوەڕگەی ( پاکژ) ی ئاژەڵ… شەڕ لەگەل دانیشتوانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەفەریقا و ئەمەریکای لاتین و ئاسیا ناکەن بەڵکو لە ڕێگای کۆمپانیاکانی دیکەیانەوە بە جۆری جیا جیا هێڕشەکان بەردەوامن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی گاردیان لەڕێگای ئەوانەی کە کەمپەینی نەهێڵانی قەڵەوی زۆر، دەکەن و دەیانەوێت ڕێگری بکەن و منداڵان و گەورەساڵان بە ئاگا بێننەوە لە قەڵەوی کە زۆرێك لە نەخۆشییەکان بەدواوەیین . ئەم کەسانەی کە بەشداری لە کەمپەینێکی ئاوادا دەکەن پاش ئاشکراکردن و ناردنی نموونە بۆ پشکنینی شیر و عەلەف بۆیان دەرکەوتووە کە کۆمپانیای نەستەلە لە ناردنی ئەوانەدا بۆ ئەو شوێنانەی کە لەسەرەوە ناوم هێنان شەکری زێدە و هەنگوین دەکاتە ناویانەوە کە زەرەری گەورە بە تەندروستی ساوایان و منداڵان دەگەیەنێت.  ئەمە لە کاتێکدا لە ناردنی هەمان شتدا بۆ ولاتانی ئەوروپا کۆمپنایاکە ئەوە ناکات.

ساڵانە شیری  نیدۆ و عەلەف هەر یەکەیان بە بڕی یەك ملیار دۆلار لەمە بۆ ساوایان دەفرۆشرێت. لە سەدا 40 ئەمەش هەر بە بەرازیل و هیندستان دەفرۆشرێت.

ئەمەی کە ئەم کۆمپانیایە دەیکات شکاندنی بڕیارەکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییە .  وەکو دەریش کەوتوە کە گرفتی قەڵەوێتی منداڵ لە ئەفەریقا لە ساڵی 2000 وە تا ئێستا بە ڕێژەی لە سەدا 23 سەرکەوتووە.

بێ گومان لە شوێنەکانی دیکەش هەر وایە بەڵام ئامارێکی فەرمی پشتڕاستکەرەوە بۆ ئەو شوێنانە لەبەر دەستدا نییە .

ژمارەی ئەوانەی کە لە لەندەن لە سووچی دوکان و تونێلبانەکاندا دەخەون لە هەڵکشاندان

15/04/2024

ژیان لە لەندەن لە هەموو ڕوویەکەوە وەکو جێگاکانی دیکە ساڵ بە ساڵ گرانتر و خراپتر دەبێت .  هەڵکشانی ژمارەی کەسانی بێ جێگا و ڕێگا جێی سەرسوڕمان نییە بە هۆی هەبوونی کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتی و داراییەکانەوە کە هاووڵاتیان ڕووبەروی ئەم کێشانە  دەبنەوە تا ڕادەیەك دەبنە هۆی جیابوونەوەی ژن  و مێرد و کەپڵەکان .  لە لایەکی دیکەشەوە فرۆشتنی زۆربەی  خانووەکانی شارەوانی و کەمکردنەوەی بیمەکان و بڕینی هەندێکی تریان ژیانی ئەوەندەی دیکە سەخت کردووە کە بوەتە هۆی هەڵەوەشاندنەوە خێزان .

بە گوێرەی داتاکان لە دوایین  3 مانگی ساڵی ڕبووردووەوە ئەوە دەردەکەوێت کە ساڵ بە دوای ساڵ ژمارەی ئەوانەی کە لە سووچی دوکانەکان و تونێلبانەکاندا دەخەون لە لەندەن بە ڕێژەی لە سەدا 23 هەڵکشاوە .  ژمارەی ئەمانە لە ساڵی 2023 دا 3،898 کەس بوون لە ئێستادا 4،389 کەسن .  بە بەراورد بە ساڵی 2010 لە سەدا 120 ژمارەیان چۆتە سەرەوە.    ئەو شارەوانیانەی کە بە زۆری ئەم گرفتەیان هەیە شارەوانی : وێستمنسەتەر و کامدن و ئیلیینن کە لە سەدا 40ی ئەم کەسانە بریتانین ، لە سەدا 24 ئەوروپین و لە سەدا 15 ئەفەریقین و لە سەدا 10 ئاسێوین و لە سەدا 11 کەس نازانن کوێندەرین .  ئاشکرایە پرسی سەکەن / نیشتەجێبوون پرسێکی سەرەکییە لە زۆربەی وڵاتاندا، هۆکارەکەش سیستەمی مەوجوودە کە خولقێنەری ئەمە و دەیەها پرسی گەورەی مرۆڤی سەردەمە کە چارەسەریشی ئاسان نییە .  لە لەندەن و لە شارە گەوەرەکان لە لایەن هەندێك لە کۆمۆنێتییە بچوکەکانی گەڕەکەوە هەنگاوی بچوك بچوك بۆ ئەوە نراوە وەکو هاوبەشکردنی ژیان لەگەڵ خیزان و کەسانی دیکەدا هەروەها بوونی خانوی کۆئۆپەرتیڤ.                                    

خەباتی ژنان لە ئەڵمانیا بۆ یاساییکردنی مافی دەرهێنانی /لەباربردنی کۆرپەلە

15/04/2024

زۆرێکمان نازانین کە مافی دەرههێنانی / لەباربردنی کۆرپەلە لە ئەڵمانیا قەدەغەیە.  لە ساڵی 2022وە یاسای نازیی سەردەمی هیتلەر کاری پێدەکرێت پاش ئەوەی هەموو ئەو  پزیشك و کلینیکانەی یاساخ کرد کە ڕێکلامە بۆ لەباربردنی کۆرپەلە دەکەن . لە ئێستادا لەباربردنی کۆرپەلە  مەگەر ژیانی دایکەکە لە مەترسیدا بێت یاخود قوربانی دەستی لاقەی جنسی بێت بتوانرێت سکەکە  لەبارببرێت .

ئەم یاسایە تائێستە بەردەوامە گەر چی بە دەگمەن ڕویداوە سزای کەسێک بدرێت بە شکاندنی یاساکە.  لە ئێستادا دەوڵەت کۆمیسوێنێکی داناوە بۆ وردبوونەوەی یاساییکردنی لەباربردنی کۆرپەلە لە 12 هەفتەی سەرەتای بوونی سکەکەدا.

هەندێك لە حیزب و گروپە موعاریزەکان دژن بە یاسایکردنی لەباربردنی کۆرپەلە. ئەی ئێف دی، Alternative Fur Deutschland   کە یەکێکە لەوانە دەڵێت ” ئەم یاسایەی کە لە ئێستادا هەیە لە لایەن زۆربەوە قەبوڵکراوە و پارێزگاری لە ژیانی کۆرپەلە دەکات. ژمارەیەکی  زۆر لەباربردن هەیە، ئەڵمانیا پێویستی بە کەمتر کۆچهێنەر هەیە گەر ڕادی بوونی منداڵبوون بچێتە سەرەوە”

زۆرێک لە وڵاتان یاسای لەباربردنی کۆرپەلەیان هەڵوەشاندۆتەوە و یاساخیان کردووە لەوانە پۆڵۆنیا و ئەمەریکایە کە لە ساڵی 2022 دادەگە بڕیاری نایاسیکردنی لەباربردنی کۆرپەلەی دا.

ناڕەزاییەکان لە ئیسرائیل  فراوانتر و کاراتر بوون  

May be an image of 2 people, crowd and text

دوێنێ شەمە، 06ی مانگ بۆ جارێکی دیکەش بە سەدەها هەزار کەس چوونە سەر شەقامەکان و داوای دەست لەکارکێشانەوە نێتەناهویان کرد . 

ڕك و کینەی خەڵکی لە ئیسرائیل ڕۆژ بە ڕۆژ لە حکومەتەکەی بە گشتی و لە نێتەنیاهو و هاوکارە نزیکەکانی لە زیادبووندایە بە تایبەت دوێنێ کە هەواڵی تەرمی  یەكێك لە دیلەکان لە غەزە ئاشکرا بوو کە باوکیشی لە ڕووداوەکەی 7ی ئۆکتۆبەردا کوژار و دایکیشی بە دیل گیرا بەڵام لە ئاگربەستی یەکەمدا بەرەڵا کرا.

خەڵکی لەوێ دەزانێت کە بەشێکی کارەساتەکەیان خەتای نێتەنیاهو و حکومەتەکەیەتی کە ئامادەی ئاگربەستی و ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان بە هەندێك لە فەلەستینییە بەندکراوەکان نییە .  ئەمان لۆژژکانە دەڕواننە کێشەکە و دەزانن هەتا زیاتر شەڕەکە بەردەوام بێت زیاتر لە دیلەکان دەبنە قوربانی بە هۆکاری  خراپی تەندروستی و تەمەن و نەخۆشی و خراپی خۆراك و خواردن و ڕاگرتنیان لە شوێنی ناتەندروستدا.

ئاشکرایە گەر جەنگیش بوەستێت گەر چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەو کێشەیە نەکرێت ئەوە چەندەها جاری دیکە بە جۆری دیکە و جیا جیا ئەم ڕووداوانە دروست دەبنەوە .