All posts by azadebram

بریتانیا خراپترین ڕێژەی خواردنەوەی کحولی منداڵانی لە جیهاندا هەیە

26/04/2024

توێژینەوەیەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەریدەخات زیاتر لە نیوەی منداڵان لە بریتانیا تا تەمەنی 13 ساڵی کحولیان خواردووەتەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتە بەریتانیا لە جیهاندا خراپترین ڕێژەی بەکارهێنانی کحولی منداڵانی تێدایە و زیاتر لە نیوەی منداڵانی ئینگلتەرا و سکۆتلەندا و وێڵز تا تەمەنی 13 ساڵی کحولیان خواردووەتەوە.

 توێژینەوەکە یەکێکە لە گەورەترین توێژینەوەکانی لە جۆری خۆی لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، سەیری داتاکانی ساڵی 2021-22ی کردووە لەسەر 280 هەزار منداڵی تەمەن 11 و 13 و 15 ساڵ لە 44 وڵات و هەرێمەوە کە پرسیاریان لێکراوە سەبارەت بە بەکارهێنانی کحول و جگەرە و ڤایپ.

 لە شیکارییەکەدا دەرکەوتووە کە بەریتانیا کێشەیەکی بەرچاوی لەگەڵ بەکارهێنانی کحولی خوار تەمەنی یاسایی هەبووە.  زیاتر لە یەک لەسەر سێی کوڕان (35%) و کچان (34%) تا تەمەنی 11 ساڵی کحولیان خواردووەتەوە، و تا 13، 57%ی کچان و 50%ی کوڕان لە ئینگلتەرا مەیان خواردووەتەوە.

زیاتر لە نیوەی کچان (55%) و کوڕان (56%) لە ئینگلتەرا لە خێزانە داهات بەرزەکان دەڵێن لە تەمەنیاندا مەییان خواردووەتەوە، بە بەراورد لەگەڵ 50% کچان و 39%ی کوڕانی پاشخانی داهاتی کەم.

هەروەها لە شیکارییەکەدا دەرکەوتووە کە کچانی تەمەن 13 و 15 ساڵان لە بەریتانیا زیاتر لە کوڕانی هەمان تەمەن دەخۆنەوە و جگەرە دەکێشن و ڤایپ بەکاردەهێنن.  لەسەدا چل کچانی ئینگلتەرا و سکۆتلەندا پێش تەمەنی 15 ساڵان ڤایپیان بەکارهێناوە  و بە ڕێژەیەکی زیاتر لە وڵاتانی وەک فەرەنسا و ئەڵمانیا ئەو کارەیان کردووە.

بەپێی توێژینەوەکە، نزیکەی 30%ی کچانی تەمەن 15 ساڵ و 17%ی کوڕانی هەمان تەمەن لە 30 ڕۆژی ڕابردوودا لە ئینگلتەرا ڤایپیان بەکارهێناوە و بە ڕێژەیەکی زیاتر لە وڵاتانی دیکە لەوانە ئێرلەندا، کەنەدا، دانیمارک، نەرویج و پورتوگال.  توێژینەوەکە داتای زیاتر لە 4 هەزار منداڵی لە ئینگلتەرا و نزیکەی 4 هەزار منداڵ لە سکۆتلەندا و وێڵز لەخۆگرتبوو.

ئەوەی کە دوای بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری و پەروەردەیی لە بریتانیا بکەوێت ئەم ڕاپۆرتە و ئامارەکان سەرسامی ناکات .  وڵاتێک کە لە ڕیزی پێنجەم یا شەشەمی وڵاتانی دەوڵەمەندی دونیادایە و پشکی سەرەکی هەڵگیرسانی جەنگ و خەرجییەکانی بەردەکەوێت ،  بەڵام 3 ملیۆن منداڵ لە هەژاری ڕەهاییدا دەژین ، زیاتر لە 6 ملیۆن کرێکار و کارگەر بە مووچەیەکی کەم ژیان دەبەنەسەر ، گرانییەك خەڵکی تێیدا دەژی کە لە ساڵانی حەفتاکانی چەرخی پێشووەوە تا ئێستا نەبینراوە ، لیستی چاوڕوانی بینینی دکتۆرە شارەزاکان و نەشتەرگەرییەکان 7.6 ملیۆن کەسە، ژمارەی ئەوانەی کە بێ خانوو و بەرەن و بڕێکیان لە سەر شەقامەکان و دووتوێی تونێلەکاندا ژیان دەباتە سەر مانگانە لە هەڵکشاندایە … زۆری تر لەمانە.

 ئەمانە هەمووی دیاری پێشکەوتنی سەرمایەدارییە ،  کەچی هاوکات لەم وڵاتەدا  95 ساڵە تاکە ڕؤژێك مانگرتنی گشتی کرێکاران سەبارەت بە بارودۆخی خەڵکەکەی  جەنگەکان نەکراوە گەر چی وامان پێوتراوە کە هەتا   سەرمایەداری چەقبەستووبێت بزوتنەوەی کرێکاران بەهێزتر دەبێت . جێگای داخە کە تەواو پێچەوانەی ئەمە دەبینین لە واقیعدا.

ئەمە پرسیارەکە و کێشەیەکە کە دەبێت هەموومان  سەرنجی بدەین و هۆکارەکەی دەستنیشان بکەین ، ئەو کاتەش بە گوێرەی ئەوە خۆمان ڕێكبخەینەوە و خەبات دژ بەم سیستەمە دڕندەیە بکەین .

ناڕەزاییەکانی خوێندکارانی زاکۆکان لە ئەمەریکا گەورەتر و فراوانتر بووە

25/04/2024

دوای ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی  زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیووێرك ئێستا ناڕەزییەکان و  هەڵدانی چادر لە کەمپسەکانی هەندێك لە زانکۆکان  لە لۆسئەنجلس، بۆستن و کالیفۆڕنیاش دەستی پێکردەوە . هەر بە تەنها لە خوێندکارانی زانکۆیەکی بۆستن 100 خوێندکار دەستبەسەر کراوە  و 34 ی دیکە گیراون .

نارەزاییەکانی خوێندکاران بۆ پشتگیری فەلەسەتینییەکانە هەروەها داوا لە ئەکادیمییەکان دەکەن کە بۆیکۆتی زانکۆکانی ئیسرائیل بکەن و بڕیینی پەیوەدنی زانکۆکان لەگەڵ هەندێك دامەزاراوە فەرمییەکانی ئیسرائیل بڕینی هاوکاری دارایی  و وەستانی ناردنی چەك بۆ ئیسرائیل..

هاوکاتیش نەتیاهوو داوا لە ئیدارەی ئەمریکی دەکات کە ئەو ناڕەزاییانە بوەوستێنن و دەڵێت ئەوانە دژ بە جوولەکەن و ژیانی خوێندکارە جووەکان و کۆمۆنێتی جوولەکەی لە ئەمەریکا خستۆتە مەترسییەوە.

دژایەتیکردنی حکومەتی ئیسرائیل و هاوپشتی بۆ فەلەستینییەکان بە گشتی  لە نێوەندی گەنجان و موسڵمانان و کەسان ولایەنەکانی دیکەدا لە برەو و فراوانبووندایە  بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا  بە داخەوە  جگە لە بواری ئیعلامدا نەبێت،  کاراییەکی کەمی لەسەر هیچ کام لە دەوڵەتەکان نییە.

تاکە ڕێگای کاریگەرانە هاتنە سەر شەقامی ملیۆنان کەس  و دابڕانی ڕێگا و شەقام و میترۆکان و مانگرتنی کرێکارانە ، یا هەر هیچ نەبێت مانگرتنی چەند بەشێكی گرنگی کارا لە کرێکاران، وەکو بەشی هاتوچۆ بە هەموو جۆرەکانییەوە  بە فڕۆکە خانەکانیشەوە، خەستەخانەکان و شارەوانییەکان و بەشە هەستیارەکانی دیکەی کرێکاران و  پیشەسازیی.

May be an image of 8 people, crowd and text that says "NOPRIDE IN GENNA GENOCIDE THE FREE WORLDWANTS THEWORLDWANTS A FR"

دژوەستانەوە بە کوشتارو و بڕین وێرانکاریییەکانی غەزە دژە چوویی نییەhttps://youtu.be/pS8Vs2yR1t0دژوەستانەوە بە کوشتارو و بڕین وێرانکاریییەکانی غەزە دژە چوویی نییە

24/04/2024

وەکو پێشتر وتومە کە دەولەتەکان بە هاتنی هەر ڕووداوێکی سروشتیی ، هەر ئافاتێکی مەحفکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵك ، هەر جەنگێك گەر ئەهلی یاخود نێوانی حکومەتەکان ، هەمیشە بە باشی توانیویانە کە بەکاری بهێنن دژ بە میللەتەکەیان و بەشەرییەت .

ئەمڕۆ سەرەڕای ئەو کوشتن و بڕینەی کە لە غەزە ڕوودەدات کردنی جوڵەیەك، وتنی وتەیەك ، ڕێکخستنی ناڕەزایی و خۆپیشاندانێك ، هەڵبڕینی دروشمێك، نوسینی وتارێك ، نمایشکردنی شانۆیەك ، ڕێکخستنی کۆڕ و سمینیارێك کە باس لە وەستانی ئەم جەنگە نابەرانبەریەی  ئیسرائیل و کاردانەوەکەی بەهەر جۆرێك لەوانەی سەرەوە بکرێت ، بە دژە جوویی / ئەنتی سامیتیزم دادەنرێت بۆ ئەمەش چەندەها بڕیاری شێوە یاسایانە دراوە دژ بە بەکارهێنانی ئەوانەی کە بەو کارانەی سەرەوە هەڵدەستن .

لە بریتانیا ناتوانیت دژ بە حکومەتی ئیسرائیلی شتێک بڵێیت ، ناتوانی بەو حکومەتە بلێیت فاشییە و تیرۆریستە ، لە ئەڵمانیا بۆ شۆردنەوەی ئەو خاڵە عارەی کە نزیکەی 80 ساڵ لەمەوبەر کراوە هەموو شتێك دەکرێت ، هەموو شتێك یاساخ دەکرێت کە سووکە بەرگرییەکی تێدا ببینرێت بۆ فەلەستنییەکانی غەزە ، یاخود بچوکترین لۆمەی تێدابێت بەرانبەر بە ئیسرائیل کە هەندێك لەمانە خودی جوولەکەکانی ئەڵمانیایە کە ئەوەی کە لە غەزە ڕوودەدات بە مەجزەرەی ناودەنێن. 

هەر لەم ڕۆژانەدا  Yanis Varoufakis  ئابووریناس و سیاسی یۆنان  ، وەزیری دارایی حکومەتە چەپەکەی  کۆنی یۆنان بوو  کۆڕێکی لەوێ گرت کە لە کۆرکەدا نەعومی کلاین –ش لە کەنەداوە کە ئەکادیمیی و چالاکوانێکی بە توانای بواری ژینگەیە بە ئۆنلاین بەشداریکرد ، پۆلیسی ئەڵمانی دای بەسەر کۆڕەکەدا و دایخست هاوکاتیش یانسی قەدەخەکرد لە ئەڵمانیا لە هەمو وجۆرەر چالاکییەکی سیاسی .

لە ئەمەریکا لە هەندێك زانکۆکاندا بەرپرسانی زانکۆ هەر وەکو بەرپرسێکی دەوڵەتی ئیسرائیلئ کار دەکەن.  لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمەریکا بەرپرسی زانکۆکە Minouche Shafik ، ڕێگا بە خوێندکاران نادات کە پرۆتێست دژ بە ئیسرائل بکەن ئەمە لە کاتێکدا زیاتە لە 34 هەزار کەس کوژراون  نزیکەی 80 هەزار کەس بریندارن و هەموو 10 خولەك منداڵێك دەکوژرێت و قوربانی زۆری هێڕشەکانی ئیسرائیل ژنان و منداڵان و پیر و پەککەوتوانە .

شەفیك هەفتەی پێشوو بەڵێنی دا ئەو پرۆفیسۆر و خوێندکارانەی کە پرۆتێست دژ بە ئیسرائیل دەکەن بەرگری لە غەزە دەکەن دسپلین بکرێن.  لە ڕۆژی دواتردا شەفیك پەیوندی بە پۆلیسی نیو وێرکەوە کرد و  پۆلیسیش 100 خوێندکاری گرت کە پرۆتێست دژ بە شەرەکە دەکەن .

دەوڵەتەکان کە بڕ بڕەپشتی سیستەمەکەن باشترین سەرکوتکەر و پارێزەرینی . سیستەمی جەنگ و نەدارایی و هەژاریی و وێرانکاری و ئافاتهێنەر و دروستکەری بە ملیۆنان پەنابەر و کۆچبەر.

کۆمپانیای نەستەلە لە سویسرا زێدە شەکر و هەنگوین تێکەڵ بە شیر و عەلەفی ( سیرێڵ) ساوایان و منداڵان دەکات

17/04/2024

ئەمریکا و کەنەدا و ئۆسترالیا  وڵاتانی غەرب هەر بە نانەوەی جەنگ و تێکدانی ژینگە و بڕینی دارستان و بڕدانی لەوەڕگەی ( پاکژ) ی ئاژەڵ… شەڕ لەگەل دانیشتوانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەفەریقا و ئەمەریکای لاتین و ئاسیا ناکەن بەڵکو لە ڕێگای کۆمپانیاکانی دیکەیانەوە بە جۆری جیا جیا هێڕشەکان بەردەوامن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی گاردیان لەڕێگای ئەوانەی کە کەمپەینی نەهێڵانی قەڵەوی زۆر، دەکەن و دەیانەوێت ڕێگری بکەن و منداڵان و گەورەساڵان بە ئاگا بێننەوە لە قەڵەوی کە زۆرێك لە نەخۆشییەکان بەدواوەیین . ئەم کەسانەی کە بەشداری لە کەمپەینێکی ئاوادا دەکەن پاش ئاشکراکردن و ناردنی نموونە بۆ پشکنینی شیر و عەلەف بۆیان دەرکەوتووە کە کۆمپانیای نەستەلە لە ناردنی ئەوانەدا بۆ ئەو شوێنانەی کە لەسەرەوە ناوم هێنان شەکری زێدە و هەنگوین دەکاتە ناویانەوە کە زەرەری گەورە بە تەندروستی ساوایان و منداڵان دەگەیەنێت.  ئەمە لە کاتێکدا لە ناردنی هەمان شتدا بۆ ولاتانی ئەوروپا کۆمپنایاکە ئەوە ناکات.

ساڵانە شیری  نیدۆ و عەلەف هەر یەکەیان بە بڕی یەك ملیار دۆلار لەمە بۆ ساوایان دەفرۆشرێت. لە سەدا 40 ئەمەش هەر بە بەرازیل و هیندستان دەفرۆشرێت.

ئەمەی کە ئەم کۆمپانیایە دەیکات شکاندنی بڕیارەکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییە .  وەکو دەریش کەوتوە کە گرفتی قەڵەوێتی منداڵ لە ئەفەریقا لە ساڵی 2000 وە تا ئێستا بە ڕێژەی لە سەدا 23 سەرکەوتووە.

بێ گومان لە شوێنەکانی دیکەش هەر وایە بەڵام ئامارێکی فەرمی پشتڕاستکەرەوە بۆ ئەو شوێنانە لەبەر دەستدا نییە .

ژمارەی ئەوانەی کە لە لەندەن لە سووچی دوکان و تونێلبانەکاندا دەخەون لە هەڵکشاندان

15/04/2024

ژیان لە لەندەن لە هەموو ڕوویەکەوە وەکو جێگاکانی دیکە ساڵ بە ساڵ گرانتر و خراپتر دەبێت .  هەڵکشانی ژمارەی کەسانی بێ جێگا و ڕێگا جێی سەرسوڕمان نییە بە هۆی هەبوونی کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتی و داراییەکانەوە کە هاووڵاتیان ڕووبەروی ئەم کێشانە  دەبنەوە تا ڕادەیەك دەبنە هۆی جیابوونەوەی ژن  و مێرد و کەپڵەکان .  لە لایەکی دیکەشەوە فرۆشتنی زۆربەی  خانووەکانی شارەوانی و کەمکردنەوەی بیمەکان و بڕینی هەندێکی تریان ژیانی ئەوەندەی دیکە سەخت کردووە کە بوەتە هۆی هەڵەوەشاندنەوە خێزان .

بە گوێرەی داتاکان لە دوایین  3 مانگی ساڵی ڕبووردووەوە ئەوە دەردەکەوێت کە ساڵ بە دوای ساڵ ژمارەی ئەوانەی کە لە سووچی دوکانەکان و تونێلبانەکاندا دەخەون لە لەندەن بە ڕێژەی لە سەدا 23 هەڵکشاوە .  ژمارەی ئەمانە لە ساڵی 2023 دا 3،898 کەس بوون لە ئێستادا 4،389 کەسن .  بە بەراورد بە ساڵی 2010 لە سەدا 120 ژمارەیان چۆتە سەرەوە.    ئەو شارەوانیانەی کە بە زۆری ئەم گرفتەیان هەیە شارەوانی : وێستمنسەتەر و کامدن و ئیلیینن کە لە سەدا 40ی ئەم کەسانە بریتانین ، لە سەدا 24 ئەوروپین و لە سەدا 15 ئەفەریقین و لە سەدا 10 ئاسێوین و لە سەدا 11 کەس نازانن کوێندەرین .  ئاشکرایە پرسی سەکەن / نیشتەجێبوون پرسێکی سەرەکییە لە زۆربەی وڵاتاندا، هۆکارەکەش سیستەمی مەوجوودە کە خولقێنەری ئەمە و دەیەها پرسی گەورەی مرۆڤی سەردەمە کە چارەسەریشی ئاسان نییە .  لە لەندەن و لە شارە گەوەرەکان لە لایەن هەندێك لە کۆمۆنێتییە بچوکەکانی گەڕەکەوە هەنگاوی بچوك بچوك بۆ ئەوە نراوە وەکو هاوبەشکردنی ژیان لەگەڵ خیزان و کەسانی دیکەدا هەروەها بوونی خانوی کۆئۆپەرتیڤ.                                    

خەباتی ژنان لە ئەڵمانیا بۆ یاساییکردنی مافی دەرهێنانی /لەباربردنی کۆرپەلە

15/04/2024

زۆرێکمان نازانین کە مافی دەرههێنانی / لەباربردنی کۆرپەلە لە ئەڵمانیا قەدەغەیە.  لە ساڵی 2022وە یاسای نازیی سەردەمی هیتلەر کاری پێدەکرێت پاش ئەوەی هەموو ئەو  پزیشك و کلینیکانەی یاساخ کرد کە ڕێکلامە بۆ لەباربردنی کۆرپەلە دەکەن . لە ئێستادا لەباربردنی کۆرپەلە  مەگەر ژیانی دایکەکە لە مەترسیدا بێت یاخود قوربانی دەستی لاقەی جنسی بێت بتوانرێت سکەکە  لەبارببرێت .

ئەم یاسایە تائێستە بەردەوامە گەر چی بە دەگمەن ڕویداوە سزای کەسێک بدرێت بە شکاندنی یاساکە.  لە ئێستادا دەوڵەت کۆمیسوێنێکی داناوە بۆ وردبوونەوەی یاساییکردنی لەباربردنی کۆرپەلە لە 12 هەفتەی سەرەتای بوونی سکەکەدا.

هەندێك لە حیزب و گروپە موعاریزەکان دژن بە یاسایکردنی لەباربردنی کۆرپەلە. ئەی ئێف دی، Alternative Fur Deutschland   کە یەکێکە لەوانە دەڵێت ” ئەم یاسایەی کە لە ئێستادا هەیە لە لایەن زۆربەوە قەبوڵکراوە و پارێزگاری لە ژیانی کۆرپەلە دەکات. ژمارەیەکی  زۆر لەباربردن هەیە، ئەڵمانیا پێویستی بە کەمتر کۆچهێنەر هەیە گەر ڕادی بوونی منداڵبوون بچێتە سەرەوە”

زۆرێک لە وڵاتان یاسای لەباربردنی کۆرپەلەیان هەڵوەشاندۆتەوە و یاساخیان کردووە لەوانە پۆڵۆنیا و ئەمەریکایە کە لە ساڵی 2022 دادەگە بڕیاری نایاسیکردنی لەباربردنی کۆرپەلەی دا.

ناڕەزاییەکان لە ئیسرائیل  فراوانتر و کاراتر بوون  

May be an image of 2 people, crowd and text

دوێنێ شەمە، 06ی مانگ بۆ جارێکی دیکەش بە سەدەها هەزار کەس چوونە سەر شەقامەکان و داوای دەست لەکارکێشانەوە نێتەناهویان کرد . 

ڕك و کینەی خەڵکی لە ئیسرائیل ڕۆژ بە ڕۆژ لە حکومەتەکەی بە گشتی و لە نێتەنیاهو و هاوکارە نزیکەکانی لە زیادبووندایە بە تایبەت دوێنێ کە هەواڵی تەرمی  یەكێك لە دیلەکان لە غەزە ئاشکرا بوو کە باوکیشی لە ڕووداوەکەی 7ی ئۆکتۆبەردا کوژار و دایکیشی بە دیل گیرا بەڵام لە ئاگربەستی یەکەمدا بەرەڵا کرا.

خەڵکی لەوێ دەزانێت کە بەشێکی کارەساتەکەیان خەتای نێتەنیاهو و حکومەتەکەیەتی کە ئامادەی ئاگربەستی و ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان بە هەندێك لە فەلەستینییە بەندکراوەکان نییە .  ئەمان لۆژژکانە دەڕواننە کێشەکە و دەزانن هەتا زیاتر شەڕەکە بەردەوام بێت زیاتر لە دیلەکان دەبنە قوربانی بە هۆکاری  خراپی تەندروستی و تەمەن و نەخۆشی و خراپی خۆراك و خواردن و ڕاگرتنیان لە شوێنی ناتەندروستدا.

ئاشکرایە گەر جەنگیش بوەستێت گەر چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەو کێشەیە نەکرێت ئەوە چەندەها جاری دیکە بە جۆری دیکە و جیا جیا ئەم ڕووداوانە دروست دەبنەوە .

بلۆککردنی ڕێگایەکی سەرەکی لە لایەن چالاکوانانی ژینگەوە لە هۆڵندە

07/04/2024

دوێنێ ، شەمە ، 6ی مانگ سەدەها چالاکوانی ژینگە لە گروپی Extinction Rebellion  و گروپی  تر  توانییان ڕێگای های وەی  A 12 دابخەن کە نزیکە لە بەڕلەمانی هۆڵندەوە.

هەر لەم مانگانەی پێشوودا زیاتر لە 30 جار شەقای سەر ڕێی پەڕلەمان لە لایەن ئەمانەوە داخراوە .  ئەمجارەش  چالاکوانان توانیویانە کە ئەو ڕێگایە دابخەن و ڕێگری بکەن لە هاتووچۆی سەیارە . دروشمەکەیان ” ئێمە ناوەستێنرێین ، دوونیاکی دیکە گریمانی هەیە”

لەو ناڕەزاییەدا چەندەها چالاکوان لە لایەن پۆلیسەوە دەسسگیر کران کە یەکێکیان گریتا سەندبێرگ بوو .  ئەو،  ئەوە یەکەم جاری نەبوو چەندەها جاری تر لە سوید لەسەر چالاکییەکانی سزا دراوە هەروەها لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لەبەر ئەوەی سەرپێچی لە فرمانەکانی پۆلیس لە لەندەن کرد جارێکی دیکە گیرا بەڵام  دادگە ئامادە نەبوو سزای بدات.  دادگە ئەوەی سەلماند کە ناڕەزاییەکەی ئاشتیانە بووە و هیچ توندوو تیژییەکی تێدا بەکارنەهاتووە.

گریتا پێش ئەوەی بگیرێت لە قسەکانیدا وتی ” ئێمە لە حاڵەتی نائاسایی هەسارەییداین و ناچین لە تەنیشتەوە بوەستین و ڕێگە بدەین مرۆڤەکان ژیان و بژێوی خۆیان لەدەست بدەن و ناچاربن ببنە پەنابەری کەشوهەوا کاتێک دەتوانین کارێک بکەین”.

سایەقی قیتارەکانی سەر زەوی لە ئینگلتەرە لە مانگرتنی 24 سەعاتیدان

05/04/2024

ئەمڕۆ ، هەینی، 05/04 سایەقی قیتارەکانی  ئینگلتەرە کە سەر بە نقابەی ئەسلیف-ن بۆ ماوەی 24 سەعات هەتاکو سبەینێ رۆژی شەمە لە مانگرتندا دەبن .  پێنج کۆمپانیای قیتار کە سایەق و ستافەکانی دیکە کاریان بۆ ئەکەن لە ساڵی 2022 تا ئێستا 13 جار هەر جارەی 24 سەعات مانیان گرتووە بۆ زیادکردنی مووچەکەیان و هەروەها چاککردنی هەلومەرجی سەر کایشیان .

بەیانی ، شەمە ، بڕیارە زۆرێک لە ستاف و سایەقی کۆمپانیاکانی دیکەش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مان بگرن واتە شەمە و یەکشەمە و دووشەمە. 

مانگرتنەکان بەردەوامە بەڵام هەر هەموویان یەك لایەنیین ، هیچ نقابەیەکی دیکە ناتوانێت هاوپشتیان بێت جونکە بە گوێرەی یاسای دژە نقابە کە حکومەتی تاچەر داینا بۆیان نییە هاوپشتی بە کرێکارانی نقابەیەکی تر نیشان بدەن .

یاساکانی دژە تیرۆر نقابەکانی پەلبەست کردووە و لە ئێستاشدا ڕووبەڕووی تەسکبوونەوەی زیاتری بواری مانگرتن سەرپێچیکردن لە کار دەبنەوە .  سزاکانیش سەختە هەر لە گرتنی سەرکردەکانی نقابە و سڕکردنی حسابە بانقییەکەیان و دەرکردنی کرێکارانی بەشدار بوو لە هاوپشتیکردنی هاوکارەکانیانا  و زۆری تر بەسەریاند جێ بەجێدەکرێت.

دەیەها کۆبوونەوەی لوتکەیی بۆ پرسی ژینگە ناتوانێت یەك هەنگاو سەرمایەدار بوەستێنیت

03/04/2024

ساڵانە جگە لە کۆبوونەوەی لوتکەیی سەبارەت بە ژینگە و پاراستنی و کەمکردنەوە پیسی و غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بە سەدەها کۆبونەوەی وەزیران کۆبونەوەی لاوەکی و سمینیار و قسەو باس و لیدوان لەسەر ژینگە و پاراستنی دەکرێت، بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە و ناتوانێت سەرمایەداری و سەرمایەداران لە وێرانکردنی ژینگە و برسیکردنی خەڵکانێکی زۆر و بڕیادان و کردنی جەنگگەلێکی زۆر  بوەستێنێت .

هەر ئەمساڵ بوو زیاتر لە هەفتەیەك لە کۆبونەوە لوتکەیەکەدا چەندەها بڕیار درا بۆ کەمکرنەوەی غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن پاكڕاگرتنی ژینگە بەڵام لەوە ناکات بڕیارەکان نیوەشیان جێبەجێ بکرێت.      

بریتانیا هێشتا هەر بەردەوامە بە دانی مۆڵەت بە کۆمپنایا نەوتییەکان بۆ پشکنین و گەڕان بەدوای وزەی دیکەدا. یەکێتی ئەوروپاش چوار هێندە زیاتر پارە دەداتە کێڵگەوانەکان لە بەخیوکردنی ئاژەڵەژکانیاندا لە چاو هاوکاریکردنی گەشەکردنی ڕووەک.

 بەپێی توێژینەوەیەکی ڕۆژنامەی Nature Food، زیاتر لە 80%ی پارەی گشتی کە لە ڕێگەی سیاسەتی کشتوکاڵی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا  EU’s common agriculture policy (CAP) بە کێڵگەوانەکان لە ساڵی 2013دا بۆ بەرهەمە ئاژەڵییەکان دراوە سەرەڕای ئەو زیانانەی کە بە کۆمەڵگەی دەگەیەنن.

یەکێتی ئەوروپا کە بەنیازە تا ساڵی 2050 ئەوروپا بکاتە یەکەم کیشوەری بێلایەن، نەبوونی کارایی خراپ  لەسەر کەشوهەوا، نزیکەی یەک لەسەر سێی تەواوی بودجەی خۆی بۆ یارمەتییەکانی CAP خەرج دەکات. پۆڵ بێهرێنس، توێژەرێکی گۆڕانکاری ژینگەیی لە زانکۆی لایدن کە هاوکارە لە نووسینی توێژینەوەکە دەڵێت: “زۆربەی زۆری ئەو شتانە بەرەو بەرهەمەکانی ئاژەڵ دەڕوات کە ژیانی ئێمە بەرەو لێواری خراپی دەبات”.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، پلانی یارمەتییەکان کە پارەی زیاتر دەدات بەو کێڵگانەی کە زەوییەکی زیاتر داگیر دەکەن، ئەنجامەکەی “دەرئەنجامێکی چەوتی  بۆ گواستنەوەی خۆراک دەبێت”  چونکە ئاژەڵەکان شوێنی زیاتر لە ڕووەکەکان دەگرن و بە شێوەیەکی ناکارامە خۆراکیان پێدەدرێت کە دەکرا ئەو خۆراکانە بگەنە دەستی خەڵک. بۆ بەرهەمهێنانی هەمان بڕی پرۆتین، گۆشتی مانگا پێویستی بە 20 هێندەی ڕواندنی گوێز و بادەم و ئەوانی دیکەی هاوتایپی ئەوان  زەوی زیاتر دەگرێت  و 35 هێندەی چاندنی دانەوێڵەش زیاتر.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە 12%ی مەنحەکانی دەدرێت و لە بەرهەمەکاندا بەرجەستە بوون بۆ دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەنێردرێت، زۆربەیان بۆ وڵاتانی سەروی ناوەڕاست و وڵاتانی داهاتی بەرز. توێژینەوەکە دەریخستووە چین لە مەنحەکانی کشتوکاڵی یەکێتی ئەوروپای زیاتر  لە هۆڵەندا بەکارهێناوە، لەکاتێکدا ئەمریکا زیاتر لە دانیمارک بەکارهێناوە

بەخێوکردنی ئاژەڵان  یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی خێرابوونی مردنی گیانلەبەرە کێوییەکان لە سەرانسەری جیهان و بەرپرسە لە 12%-20%ی پیسکەرەکانی گەرمکردنی هەسارەکان کە کەشوهەوا توند توندوتیژتر دەکات. لە دوایین چاکسازیدا بۆ ماوەی 2023–2027، یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا چارەکێک لە پارەی ڕاستەوخۆی CAP بۆ “پلانی ژینگەیی” تەرخان بکات کە کێڵگەوانەکان هان دەدات  بۆ کشتوکاڵکردن بە شێوەیەکی ژینگەدۆستانە.