All posts by azadebram

وڵاتەکەی نێڵسن ماندێلا و پاش 30 ساڵ ئازادیی !!!!

28/05/2024

 ئێمە بۆ ئەمە شەڕمان نەکرد”  ئەمە قسەی ژنێكی زۆر چالاکی سەردەمی خەباتی ئەی ئێن سی،یە  دژ بە ڕژێمی ڕەگەزپەرستی و نەژاد پەرستی سەردەمی پێش 1994 . دوای 30 ساڵ لە کۆتایی هاتنی ئاپارتاید، نایەکسانترین وڵاتە لە جیهاندا و  مەترسیدارترین وڵاتە ، لە ماوەی دە ساڵدا گەشەی ئابووری  نزیکەی سفرە، نزیکەی نیوەی گەورەکان بێکارن.  گەندەڵی پەرەی سەندووە، تاوان زۆرە و ئابووریش لەو پەڕی گێژاو و قەیراندایە .

  پارتەکەی  ماندێلا دان بەوەدا دەنێت کە ‘هەڵەیان  کردوەو شتێکی وایان بۆ خەڵکی نەکردووە . بەڵام ئایا خەڵک لە هەڵبژاردنی سەبینێ دا ، چوارشەمە ، 29/05 متمانەیان پێدەکاتەوە؟؟؟

ئەمە لە کاتێکدا هەژاری بەربڵاوە، بێکاری زۆرە و ڕێژەکەی لە سەدا 40 ، تەنانەت 3 ساڵ لەمەوبەر خەڵك هاتە سەر شەقام و داخی دڵی خۆی بەوەی کە بۆی کرا ڕشت  کە سوتاندن و تاڵانکردنی دووکانەکان بوو.

ئایا هەڵبژاردنەکە دادی دەدات ؟؟  پرسیارێکە و وەڵامەکەی زۆر ئاشکرایە بەڵام خەڵکی جێگرەوەیەکی دیکە شك نابەن و ناگەڕێن بە دوایدا ، ئەزموونەکانیش فەرامۆش دەکەن کە هەڵبژاردن : تەنها یاریکەرەکان دەگۆڕێت، نەك یارییەکە .  یاخود وەکو ئێما گۆڵدمانی فێمەنیستی ئەنارکست دەڵێت : ئەگەر هەڵبژاردن شتێکی بگۆڕیایە، ئەوە دەمێك بوو یاساخ کرابوو.

مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت

دوێنێ، هەینی، 24/05 لە دەروەی پاریس

25/05/2024

خۆپیشاندەران لە دەرەوەی پاریس کۆبوونەوەکانی کۆمپانیای زەبەلاحی وزە کە لە ئۆفیسی سەرەکی  ئەموندی بەڕیوە دەچوو تێکدا .  ئەمە لە کاتێکدا ڕووی دا کە  دەیان خۆپیشاندەر خۆیان گەیاندە  ناو تاوەر بلۆکی ئەموندی ، Amundi ، کە ئۆفیسی سەرەکی  یەکێکە لە گەورەترین بەڕێوەبەرانی وەبەرهێنانی وزەی جیهان جیهان و خاوەن پشکێکی سەرەکی کۆمپانیای TotalEnergies  و هەشت لە و چالاکییەدا 8 لە کارمەندە ئەمنییەکانی ئەوێ برینداربوون، لەم پرۆتێستەشدا  175 کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

ئەو چالاکوانانە دەڵێن کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی لە ڕێگەی چالاکییە گاز و نەوتییەکانییەوە بەشداری لە گەرمبوونی جیهان و لەناوبردنی جۆراوجۆری زیندەوەر  دەکات.

ڕێگرتن لە پۆلیس لە لەندەن بۆ چۆڵکردنی ئوتێلێك کە پەنابەرانی لێیە

18/05/2024

دوێنێ  هەینی، 17/05 ، بۆ جاری دووهەم پۆلیس  ویستی کە هەندێکی تر لە پەنابەران کە لە ئوتێلێکی خواروی لەندەن نیشتەجێکرابوون ببرێن بۆ کۆنە کەشتییەك بەناوی ” Bibby Stockholm ”  بۆ ئامادەکردنیان بۆ ناردنیان بۆ ڕواندە و هاوکاتیش کەمکردنەوەی کولفەیان کە ئوتێلەکە هەیەتی .

بیبی ستۆکهۆڵم لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە شوێنی نیشتەجێبوونە، چونکە وەزیرەکان هەوڵیان دەدا بەدیلێک بۆ هۆتێلە کولفە گرانەکان بدۆزنەوە لەکاتێکدا پەنابەران چاوەڕێی بڕیاردانن لەسەر داواکارییەکانیان بۆ پەنابەری..  بەڵام کەشتییەکە تووشی کێشە بووە، لەوانە بڵاوبوونەوەی بەکتریای لیجیۆنێلا لەناو کەشتییەکەدا.  لە مانگی کانوونی دووەمدا بوو کە پەنابەرێکی نێو کەشتییەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا بەهۆی نەبوونی وەڵام و خراپی بارودۆخی ژیان لەناو کەشتییەکەدا تا ئەو رادەیەی کە هەندێك لە پەڕلەمانتارەکان بە پێشێلکردنی مافە مرۆییەکانی پەناخوازانی دەیبینن.

لەو چالاکییەی خەڵکی کە کردیان کە لە سەعات 7ی سەر لەبەیانییەوە دەستی پێکرد و گردبوونەوە لەبەردەم ئوتێلەکەدا باجی خۆیان دا.  لە کۆتاییدا پۆلیس  10 کەسیانی دەستگیر کرد.  پاش ماوەیەکی زۆر دەکەوت کە پۆلیس توانیوێتی 5 پەنابەر بگوێزێتەوە بۆ ناو کەشتیەکە.

خۆپیشادەران هاواریان دەکرد  “لێرە بمێننەوە، لێرە هەوڵی کەیسەکانتان بدەن “ “پەنابەران لێرە بەخێرهاتن دەکرێن”.

گرفتی خانووبەرە واتە نیشتەجێبوون، یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی بریتانیا

17/05/2024

باوەڕمان وایە گرفتی خانووبەرە گرفتێکی گەورەیە لە سەرانسەری ئەوروپا و زۆرێك لە وڵاتانی دیکەی جیهان .  بێ گومان مەبەست لە گرفتەکە بۆ خەڵکانی هەژاراە کە دەرەقەتی کرێکەی نایەن .

ئەوەی کە گرفتی خانووبەرەی لە بریتانیادا زیاتر کردۆتە کێشەیەکی سەرەکی فرۆشتنی  خانووەکانی شارەوانی و کۆمەڵانی دیکەیە کە خانوو دروست دەکەن و بە نزیکەی کرێکەی شارەوانی کرێی لەسەر دادەنێن ، دروستکردنی ژمارەی کەمتر خانوو لە جاران، کڕنی زۆرێك لە خانوو فلات لە لایەن دەوڵەمەندە بێگانەکانەوە ، نەبوونی پارە لای شارەوانی بۆ نۆژەنکردنەوەی خانوەکان کە هەندێکیا تەمەنایان نزیکەی 100 ساڵە و ئەمەش شارەوانی ناچار کردووە لە پاڵ بوونی سیاسەتی خراپیی حکومەتدا ، کە بۆ نوسینگە و کۆمپانیا گەورەکانی کەنەدا و ئەمەریکا و ئۆسترالیا هەیە کە بێن ئەو خانوانە لە شارەوانییەکان بکڕنەوە و خانوو فلاتی ئاخر تورازی لەسەر زەوییەکی دروست بکەنەوە. دەتوانن بە نرخێكی زۆر بەرز بیفرۆشنەوە  یاخود بیدەنەوە بە کرێ ، هەرەها کەمدەرامەتی خەڵك و کەمکردنەوەی پارەی بیمەی کرێی خانوو و هەندێك هۆکاری دیکە وای کردووە کە ئەم کێشەیە لە سەرەتای ساڵی 1980 وە بە هاتنەسەر حوکـمی مارگرێت تاچەر خراپتر بێت.

لە ساڵی 1980 وە ژمارەکان دوو هێندە زیادی کردووە. لە کۆی 5 ملیۆن خانوو، 21% لە خوار ستانداردەرەوە مەزەندە دەکرێت.  بەپێی ئامارەکانی بانقی هالیفاکس لە ساڵی 2010وە تێچووی کرێی خانوو بە ڕێژەی 44.5% بەرزبووەتەوە. هەر لەو ماوەیەدا مووچە تەنها بە ڕێژەی 30.4% بەرزبووەتەوە و هەڵاوسانی پارەش بە ڕێژەی 24% بەرزبووەتەوە. .

دەرکردنی کرێچیان بە گۆێرەی برگەی یاسایی نوێ کە دەکرێت خاوەنخانوو کرێچی دەربکات بێ ئەوەی کە هەڵەیەکی هەبێت یا کردبێت ئەمە لە ساڵی رابووردووەوە زۆر زیادی کردوە .  بۆ نموونە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دەرکردنی کرێچی  بە ڕێژەی 49% زیادی کردووە لە ئینگلتەرەدا کە دەکاتە  9457 کرێجی کە زۆەبەیان خێزانن بەبێ هیچ هەڵەیەكی خۆیان لە خانووەکان دەرکراون.  ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی حەوت ساڵدا زیاتر  لە 26 هەزار کرێچی ماڵەکانیان لەدەستداوە.

گەر چی جەند ساڵێکە حکومەت بڕیاری داوە کە ئەوە یاسایە هەڵوەشێةێنتەوە (  یاسای دەرکردنی کرێچی بێ ئەوەی هەڵەیەکی هەبێت)  ، بەڵام ساڵ بە ساڵ دوای دەخەن، دواخستنەکەشی هۆکارێکی ئەوەیە کە بڕێکی زۆر لە ئەندام پەڕلەمانەکان خۆیان خاوەنخانوون ، هۆکارێکی دیکەش نوسینگە و خاوەنخانوەکان لۆبییان زۆر بە هێزە و کارایی خۆیان لەسەر حکومەت و پەڕلەمانتارەکان داناوە و ڕێگرن لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە.

توندوتیژی جیهانی و بەیەکادانەکان بوونەتە هۆی هەڵکەنرانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان لە خودی وڵاتە خۆیدا و چونیان بۆ دەرەوەش

15/04/2024

ململانێکان لە غەززە، سودان و کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک بووەتە هۆی ئەوەی کە بە گشتی 68 ملیۆن ئاوارە لە سەرانسەری جیهاندا دروست بکات.  ئەم ئامارە تاکو کۆتایی ساڵی پارە ، 2023، کە ئەو ژمارەیەی ناچار کردووە کە ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.  ئەمەش بەرزترین ئامارە لەوەتەی 15 ساڵ لەمەوبەر داتاکان بەردەست بوون. کارەساتە سروشتییەکان 7.7 ملیۆن کەسی دیکەیان بێ ماڵ و حاڵ کردووە، ئەمەش کۆی ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆی (ئاوارەکان) بۆ 75.9 ملیۆن کەسی تۆمارکردووە، ئەمانە بەپێی ئەو ئامارانەن کە دوێنی 3شەمە، 14ی مانگ، لەلایەن سەنتەری چاودێری ئاوارەبوونی ناوخۆییەوە بڵاوکراونەتەوە.

جیاوازی لە نێوان ئاوارە و ئاوارەدا هەیە. بۆ نموونە غەززە 1.5ملیۆن ئاوارەبوون، یان لە ماڵی خۆیان جوڵاونە، ئەمە تا کۆتیایی ساڵی پار ، چونکە خەڵک ناچاربوون چەندین جار ماڵەکانیان چؤڵبکەن. لە ئەفریقا خواری یابانی گەورە ژمارەی ئاوارەکان زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە، لە ساڵی 2018 دا 16.5ملیۆن ئاوارە بووە و هەڵکشاوە بۆ  34.8 ملیۆن لە ساڵی 2023.  سودان 45%ی ژمارەی 19.5 ملیۆن ئاوارە لە ئەفریقادا پێکدەهێنێت.   کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی دووهەم ژمارەی ئاوارەبوونی  ساڵی پار پێكدەهێنێت.

سودان زۆربەی ئاوارەبوونەکانی پەیوەست بە ململانێکانی جەنگە ئەهلییەکەوە هی  ناوچەکەی پێکهێناوە. ئەو توندوتیژییەی لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا سەریهەڵدا، بووە هۆی 6 ملیۆن جوڵە و هەڵکەندنی نوێ لە ساڵی 2023دا – دووەم بەرزترین ئامارە لە دوای ئۆکرانیا کە  لە ساڵی 2022دا لە سەرەتای جەنگەکەدا ڕووی دا – بەمەش کۆی ژمارەی ئاوارەکانی وڵاتەکە گەیشتە 9.1 ملیۆن کەس.

ئەوەی کە بە ناوی یاخیبوونەوە  ساڵی ڕابردوو لەلایەن یاخیبووانی M23 لە کۆنگۆ  دەستیپێکرد کە لە لایەن ڕواندەدوە بەرگرییان لێدەکرێت و هەروەها بە گوێرەی میدیاکان هەر خۆیان سەر بە ڕواندەن ، ژمارەی ئاوارەکانی بۆ 6.7 ملیۆن کەس بەرزکردەوە. هەروەها ئامارەکان دەریدەخەن کە 7.2ملیۆن کەس هێشتا لە ناوخۆی سوریا ئاوارە بوون، ئەمەش دوای 10 ساڵ لە دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادانەکان و سەرەڕای خاوبوونەوەی شەڕەکان. نزیکەی 7.6 ملیۆن کەس هەر بە تەنها  لە ساڵی 2014 دا  ئاوارەبوون، ئەمانە ئەوانەن کە  تۆمارکراون.

لە یەمەن سەرەڕای ئاگربەستێک کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە مانگی نیسانی 2022 وە  بەڕێوەچووە، ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە چوار ملیۆن و 500 هەزار کەس خەمڵێنراوە.  ئەمە لا کاتێکدایە کە  ژمارەی ئاوارەکانی عێراق ماوەی سێ ساڵە نزیکەی یەک ملیۆن و 100 هەزار کەس بووە.

نزیکەی 40%ی پارەی پیس، نایاسایی جیهان لە لەندەن و وڵاتانی وابەستەی شا و شابانو سپی دەکرێتەوە

زاهیر باهیر

15/05/2024

نازانم بۆچی حوکمداران و سیاسییەکانی بریتانیا ئەوەندە بێ ئابرون کە خۆیان سەرجاوەی سەرەکی گەندەڵی و نەبوونی ئازادیی و نادیمۆکراتییەت و هەرچی دیارەدەی خراپ هەیە [ کە ڕەنگە لە هەندێك لە وڵاتە ئەوروپییەکاندا نەبێت ] کە لە بریتانیادا هەیە کەچی داوای شەفافی و بنبڕکردنی گەندەڵی لە وڵاتانی دیکە دەکەن!!  ئەی دەبێت نەزانن کە زۆرێك لەو وڵاتانەی کە گەندەڵی و پشێوی زۆری تێدایە کۆنە کۆڵۆنیاکانی خۆیانن هەر تەماشای عیراق، نایجیریا و پاکستان بکەن کە تۆپی گەندەڵین ؟؟

لێرە گرنگە کە قسەی کاربەدەستێکی گەورەی حکومەتی ئێرە ، جێگری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، Andrew Mitchellدەبیستن و  ڕایگەیاندووە، نزیکەی 40%ی پارە پیسەکانی/ نایاساییەکانی جیهان بە شاری لەندەن و بۆرسەی لەندەن و شوێنەکانی دیکە دا تێدەپەڕێت و لە فلتەر دەدرێت و بە جۆرێك لە جۆرەکان سپی دەکرێتەوە یا هەر بە ڕەشی دەمێنێتەوە.

Andrew Mitchell لە لێدوانێکیدا بۆ دامەزراوەی بیرمەندی بلو برایت، وتی: لەبارەی پرسی پارەی ڕەش و نایاساییەوە، گرنگە دان بەوەدا بنرێت کە بەریتانیا سەگێکی لە شەڕەکەدا هەیە. بەپێی هەندێک خەمڵاندن، 40%ی سپیکردنەوەی پارە لە سەرانسەری جیهاندا – ئەم پارانەن  کە زۆرجار لە ئەفریقا و ئەفریقییەکان لەلایەن بازرگانانی گەندەڵ و سیاسەتمەدارە چەمووشەکان و لۆردەکانی جەنگ و هتد دەدزرێت – 40%ی ئەو پارەیە لەڕێگەی لەندەن و خاکەکانی دەرەوەی وڵات و کە  وابەستەی شاو شابانوی بریتانیان دێت .”

لە ساڵی 2018 بەریتانیا یاسایەکی دەرکرد کە داوا لە حکومەت دەکات ڕەشنووسی فەرمانێک لە ئەنجومەن دەربکات کە تا ساڵی 2020 تۆماری خاوەندارێتی سودمەندەکان بسەپێنێت، ئەمەش دوای فشار و خۆڕاوەشاندنێکی هەندێك لە ئەندام پەڕلەمانتارەکانی پارتی پارێزگاران/ تۆری-یەوە بو .

 میچڵ کە ئەوکاتە پۆستی لە کابینەی حکومەتدا نەبوو و  لە پشتەوە دادەنیشت ، یەکێک بوو لە پەرلەمانتارە یاخیبووەکانی پارتی موحافزین / تۆری. دوورگەکانی ڤێرجینیا و دوورگەکانی کایمان سەبارەت بەم پارە رەشە تا ئێستا تۆمارە گشتیەکانیان نەخستۆتە ڕوو، ئێستاش ئاماژە بە بڕیارەکانی دادگای دادوەری ئەوروپا دەکەن بۆ دانانی سنووردارکردن بۆ ئەو کەسانەی کە دەتوانن بچنە ناو تۆمارەکانەوە.  هەر یەك لەم دوانەش ، The British Virgin Islands،  BVI، و دوورگەکانی کایمان کەوتوونەتە دەرەوەی بڕیارەکانی ECJ، دادگەی دادوەری  ئەوروپاوە.

حکومەتە خۆماڵییەکانیش هەر کارەسات بۆ سەر گەلەکانیان دەهێنن

14/05/2024

بزوتنەوەی بەناو ڕزگاریخوازی  نیشتمانی لە زۆر شوێنی ئەم جیهانەدا خەڵک و سروشت و خاکێکی زۆری کردووە بە قوربانی بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خوشگوزەرانییان بۆ میللەتەکانیان بەهیچ شێوەیەك نەهێناوە ، بگرە لە هەندێك رووەەوە خراپتربوون .  ڕەنگە لە هەندێك وڵاتدا وەکو کوردستان توانرابێت خەڵکەکەی چێژی لە زمانی کوردی ئەدەب و کولتور و فەرهەنگەکەی وەرگرتبێت .

نموونەی بەناو ڕزگاریخوازی نیشتمان و میللەت زۆرن هەر لەوانەی  کۆتایی و شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی ڕابوردی خواروی ڕۆژهەڵانی ئاسیا و فەلەستین و کورد هەروەها بزوتنەوەی ڕەشپێستەکانی خواروی ئەفریقا لەژێر سەکردایەتی ڕێکخراوی ‘ ئەی ئێن سی ‘ کە مەندێلا سەرکرادایەتی دەکرد.

ڕەنگە لە هەموو ئەو بزوتنەوانە ڤێتنام وەکو بزوتنەوەی ئەی ئێن سی پشتگیری و هاوثشتییەکی ئێکجار گەورەی تا ڕادەیەك لەسەرانسەری جیهاندا هەبووبێت .  دوای خەباتێکی درێژخایەنی ناچەکداری توانییان دەسەڵاتی سیاسی بگرنە دەست. لەو بارەدا خەڵکی خواروی ئەفریقا چاوەڕوانی ژیانێکی نوێ و دونیایەکی باشتریان دەکرد لە سای حوکمی خۆماڵیدا ، بەڵام بەداخەوە کە نەك هەر ئەوەیان نەبینی بەڵکو پێچەوانەکەی هاتە دی .  وەکو ڕۆژنامەنوسێکی بریتانی دەڵێت ” ‘ ئەی ئێ سی ‘  نیشتمانی خواروی ئەفریقای وەکو خەونێکی شکستخواردوو بەجێهێڵا” مەبەستی ئەم ڕۆژنامەنوسە ئەوەیە کە کاتێک لە 29ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردن دەکرێت چی تر ئەی ئێن سی نایباتەوە .

پاش سێ دەیە ، لە ساڵی 1994 وە،  لە بردەنەوەی نێڵسن مەندێڵاوە، وڵاتێکی هەر پێشکەوتوی پیشەسازیی ئەفریقا ئێستا زیاترین وڵاتی نایەکسانییە لە ئەفریقادا دوای کۆنگۆ .  بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی بانقی جیهانی لە سەدا 60 دانیشتوانەکەی لە هەژاریدا دەژین، بێ کاری لە نێوانی ڕەشپێستەکاندا ڕێژەکەی لە سەدا 40 . 

تۆمارریی ئاماری تا ئێستا پێوەرێکە بۆ خەونە شکستخواردووەکان. بانکی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2022دا لە ڕاپۆرتێکدا، جۆری ڕەگەز، میراتی ئاپارتاید و خاوەندارێتی نایەکسانی زەوی،  وەک کێشە سەرەکییە بەردەوامەکان دەستنیشان کرد. ئێستاش، دوای 30 ساڵ، نزیکەی 10%ی ئەو 60 ملیۆن دانیشتوویە، 80%ی سامانەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

ڕامافۆسا، سەرۆکی ئەفریقا،  دەڵێت ئێستا نزیکەی 25%ی زەوییە کشتوکاڵییەکان لەلایەن ڕەشپێستەکانی ئەفریقای باشوورەوە خاوەندارێتی دەکرێن.  بەڵام ڕەخنەگران دەڵێن بەرنامەی گەڕاندنەوەی زەوی بەرهەمهێنان و دامەزراندن بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.

نزیکەی یەک لەسەر پێنجی کۆی دانیشتوانی سپی پێست لە ساڵی ١٩٩٤ کۆچیان کردووە، ئەمەش کەمیی کارامەیی لە ئێستادا زیاتر کردووە. هەر  ئەمەش بووەتە هۆی سنووردارکردنی ئارەزوومەندانە لە هەناردەکردنی سەرمایە و پێدانی خانەنشینی، و دابەزینی داهاتی باج.  تەنها نزیکەی 12%ی خەڵکی ئەفریقای باشوور باجی داهات دەدەن، نزیکەی 62%ی دانیشتوانی ڕەشپێست یارمەتی دەوڵەت (یارمەتی ئاسوودەژیانی- واتە پارەی بژێوی) وەردەگرن.

بارو دۆخەکە بەو شێوەیە خراپە کە ڕامافۆسا ماژەی بەوەشکردووە دەڵێت “ملیاران ڕەند [ دراوی وڵاتەکەی] کە مەبەست لێی دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵکی ئاسایی ئەفریقای باشوور بوو، دزراوە.  متمانە بە وڵاتەکەمان بە شێوەیەکی خراپە . دامەزراوە گشتییەکان بە توندی لاواز بوون،  کاریگەرییەکانی دەستبەسەرداگرتنی دەوڵەت لە سەرانسەری کۆمەڵگادا بەردەوامە، لە کەمیی لوکۆمۆتیڤی بارهەڵگرەوە تا دەگاتە داڕمانی خزمەتگوزارییە گشتیەکان، لە خراپی ئەدای وێستگەکانی کارەبامانەوە تا پڕۆژە شکستخواردووەکانی گەشەپێدان”.

ئامۆژگاری زانایانی ژینگە و هەندێك حەقیقەت

زاهیر باهیر

13/05/2024

بە هۆی ڕوودانی لافاو لە هەندێك وڵاتی وەکو پاکستان و ئەفغانستان و بەرازیل و هەروەها کوردستان و وڵاتانی دیکە و هاتنی شەپۆلی گەرمایەکی بەتین و هاوکاتیش توانەوەی زیاتری بەستەڵەکان لەوە دەکات ژینگە زیاتر ئاڵۆز بووبێت ئەمەش نیگەرانییەکی گەورەی لای زانایانی ژینگە دروست کردووە، کە لەم ڕۆژانەدا کەوتونەتە بەردەم پرسیار  و وەڵامدانەوە و  کردنی چەندها دیمانەی جیاواز.

بێ گومان ئەم زانایانە سیاسی نین بەڵام زۆر باش دەزنن کە پرسی ژینگە گەر خودی خۆی سیاسی نەبێت ئەوە پرسێکی گەورەی سیاسییەکان و کاربەدەستان و دەوڵەتەکان و کۆمپانیا گەورەکانە .

پێش ئەوەی بچمە سەر ئامۆژگاریەکانی ئەوان ،حەز دەکەم بە هەندێك ئاماری نوێ دەست پێبکەم تاکو بزانین ئەو ئامۆژگارییانەی ئەوان کاریگەرییەکی بەو جۆرەی دەبێت کە خۆیان ئومێدی لێدەکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ لە ساڵی 2016 وە دوای کۆبوونەوە لوتکەیەکەی پاریسەوە کە بڕیار درا کە هەرچؤن هەبێت بڕی پلەی گەرمی  بۆ 1.5 پلەی سەدی بهێننە خوارەو تاکو ژینگە دوور بکەوێتەوە لە وێرانکاری و بەشەرییەتیش لەناوچوون، جێگای سەرنج و داخە کە ڕاپۆرتەکە کە لە لایەن چەند توێژەرەوەیەکەوە نوسراوە دەریان خستووە لەو سالەوە لە نێوانی 60 بانکی سەرەکی ئەمەریکی و ئەوروپیی و وڵاتانی دیکەوە نزیکەی 7 تریلۆن دۆلار هاوکاری قەرزی کۆمپانیاکانی وەکو نەوت و خەڵوز و گازیان کردووە کە زیاتر لە 4200 کۆمپانیای سووتەمەنی بەردینی بوون کە هۆکاری تێکچونی ئەمازۆن و جەمسەری باکور بوون .

لەم 7تریلۆن دۆلارە 6.9 ملیار دۆلاریان دواو بە کۆمپانیاکانی نەوت وخەڵوز و گاز ، 3.3 ملیار بۆ سوتەمەنی بەردینی ڕۆیشتووە .

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، تەنانەت لە ساڵی 2023، دوو ساڵ دوای ئەوەی زۆرێک لە بانکە گەورەکان پەیمانیان داوە کە کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی وەک بەشێک لە هاوپەیمانی کەچی هاوکاری  دارایی بانکی بۆ کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی 705 ملیار دۆلار بووە، لەگەڵ 347 ملیار دۆلار بەرەو فراوانکردن. لە ئەوروپادابانقی بارکەلی بەشداری گەورە و پشکی سەرەکی کەوتۆتە سەر لە دانی قەرزدا بەو کۆمپانیانە لە پاڵ بانقی سانتادێری ئیسپانیا و بانقی دوێچەی ئەڵمانی ، لە ئەمەریکاش جەی پی مۆرگان.

لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا خودی  زانایانی ژینگەش لە ڕوانگەی خۆیانەوە لەو دیمانانەی کە کراون هەندێکیان ئەم ئامۆژگارییانە دەکەن .

کاریگەرترین کردار چییە کە تاکەکان دەتوانن بیکەن؟

ئەمە یەکێکە لەو پرسیارانەی کە لە هەندێکیان کراوە .

بە پلەی یەکەم داوا لە خەڵک دەکەن کە لە هەلبژاردنەکاندا دەنگ بۆ ئەو کەسانە بدەن کە ژینگەیان لە لا زۆر مەبەستە و ژینگە دۆستن .  ئەمان دەڵێن ئەمساڵ لەچەند وڵاتیکی گرنگی وەکو ئەمەریکا و بەریتانیا و هیندستان و یەکێتی ئەوروپا و مەکسیك و باشووری ئەفریقا دەنگدان دەکرێت، ئەو وڵاتانەش ڕۆڵی گەورە و کاریگەری زۆریان هەیە لەسەر ژینگە هەم وەکو دەنگیان و پێگەی ئابووری و هەم وەکو کۆمپنایاکانیشیان . بە گوێرەی ڕاپرسیەك لەسەدا 76.5 دەنگیان بۆ ئەم هەڵبژاردەیە داوە

بە پلەی دووەم ، واتە هەڵبژاردەی دووەم بۆ کاریگەرترین کردەوەی تاکەکەسی، بەپێی شارەزایان، کەمکردنەوەی فڕین و گواستنەوەی سووتەمەنی بەردینی بوو لە بەرژەوەندی گواستنەوەی کارەبایی و گشتی. ئەمەش بە ڕێژەی 56% پشتگیری کراوە و دوو لەسەر سێی گەشتەکانیان ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی گەشتەکانی خۆیان کەمکردووەتەوە.

بە پلەی سێیەم ، واتە هەڵبژاردەی سێیەم : ئایا کەمتر خواردنی گۆشت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت؟ بەرهەمهێنانی گۆشت کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژینگە هەیە. زۆربەی خەڵکی وڵاتانی دەوڵەمەند لە ئێستاوە زیاتر گۆشت دەخۆن لەوەی کە بۆیان تەندروستە و زیاتر لە 60%ی زاناکان دەڵێن خواردنی گۆشتی خۆیان کەمکردووەتەوە. نزیکەی 30%ی شارەزایان دەڵێن کەمتر خواردنی گۆشت کاریگەرترین کردەوەی کەشوهەوا بووە، لەکاتێکدا ڕێژەیەکی هاوشێوە پشتگیری لە کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی لە گەرمکردنەوە یان ساردکردنەوەی ماڵەکانەوە کردووە، بە دانانی گەرمی پەمپ، بۆ نموونە.

ئەم زانایانە هەڵبژاردەی دیکەشیان هەیە بەڵام ئەو سیانە لای هەندێکیان سەرەکین و کارایی باشیان لەسەر ژینگە هەیە.

ناڕەزایەکانی جۆرجیا بەردەوامە

12/05/2024

ئەوە بۆ 3 هەفتە دەچێت ناڕەزاییەکانی جۆرجیا بەردەوامە و بە دەیەها هەزار کەس دەچنە سەر شەقامەکان کە زۆرینەیان گەنجن.  هۆکاری ناڕەزاییەکان هەوڵی جددی حکومەتی جۆرجیایە کە ئەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچیت کە دەیەوێت ئەو میدیانە و ڕێکخراوە ناحکومییەکان  کە لە سەدا 20ی هاوکاری داراییان لە بێیانە [ دەرەوەی وڵات ] وەردەگرن ناویان بە هاندەر، یاخود کارکردن بۆ بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتی بێیانە  تۆمار بکرێت .

 لەم مانگەدا خوێندنەوەی دووهەم بۆ ئەو لائیحەیە کرا تاکو ببێتە یاسا بۆیە دوێنی زیاتر لە جارانی پێشتر خەڵکانێکی زۆرتر هاتنە سەر شەقام . دروشمەکانی ناڕەزاییکەران دژ بە ڕوسیا و دیکتاتۆرییەتی پوتین و حکومەتی جۆرجیایە و بەرگرییە لە ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپا. 

بێ گومان خەڵکی لە هەر وڵاتێکدا مافی خۆیەتی کە هەولی باشتری ژیانی و بوونی ئازادیی تاک و بژێوی باشتر بدات ، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە  بژێوی و ئازادیی لە سەراپای وڵاتاندا شتێکی ڕێژەییە نەك ڕەهایی.  ئەوە گومانی تێدا نییە کە ژیان لە وڵاتێکی ئەوروپادا لە زۆر ڕووەوە زۆر باشترە لە ژیان لە وڵاتانی دەرەوەی ئەوروپا تەنانەت ڕوسیا و چین-یش .  بەڵام  گرفتەکە ئەوەیە لە هەموو شوێنێکی ئەم دونیایەدا خەڵکی ناڕازییە بەڵام نازانن چۆن ناڕەزاییەکانیان بەر دەگرێت یاخود چۆن ئەنجامێکی دەبێت  . ژیانیش  ئا بەو شێوەیە هەتا  تاقی نەکەیتەوە نازانیت کە ئەو دەنگی دەهۆڵە کە لە دوورەوە دێت خۆشە و یاخود خولقێنەرەکەی میدیای فەرمی و هێزی کاپیتاڵیستی و پشتگیریی سەر و مڕی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا و ئەمەریکایە .

ئەوەی گرنگە کە بیڵێین زۆرینەی خەڵکی بە چی ڕازییە مافی خۆیانە و دەبێت چێژی لێ ببینن بێ دەستتێوەردانی دەستەکانی دەرەوەی خۆیان، بەڵام هاوکاتیش مانای ئەوە نییە کە ئەوە دروستە و دوا قۆناغی ژیانە.