All posts by azadebram

خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی لە ئینگلەند دژ بە فراوانکردنی فۆڕکەخانەیەك

28/01/2024

دوێنێ شەمە خەڵکی ئەو ناوچانەی کە نزیكن لە Farnborough Airport ، فڕۆکەخانەی فارنبۆرۆ، دژ بەر فراوانکردنی فڕۆکاخانەکە خۆپیشاندان و ناەزاییان دەربڕی بە ئامادەبوون و بەشداریکردنی گریتا سەنبێرگ ، Greta Thunberg .

 فڕۆکەخانەکە پلانی فراوانکردنی هەیە تاکو ژمارەی فڕینەکانی فڕؤکەکان لە 50 هەرزارەوە سەربخات بۆ 70 هەزار بۆ ئەمەش پلانەکەیان ناردووە بۆشارەوانی ناوچەکە تاکو پەسەندی بکات.

گروپی ژینگەدۆستان چالاکوانەکانیان لەگەڵ زۆرێك لە دانیشتوانی ناوچەکە دژ بەو پلانەن داوادەکەن کە بە تەواوی فڕین و نیشتنەوەی جێتە تایبەتەکان کە هی خەڵکە دەوڵەمەندەکانن قەدەخەبکرێت چونکە بەگوێرەی توێژینەوەیەك ئەوان 30 ئەوەندە زیاتر لە فڕۆکەی سەرنشینهەڵگر پیسی دەرددەات و ژینگە پیس دەکات .

سەنبێرگ دەڵێت: “ئەو ڕاستییەی کە بەکارهێنانی فڕۆکەی تایبەت هەم لە ڕووی یاساییەوە و هەم لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ڕێگەپێدراوە ئەمڕۆ لە حاڵەتێکی نائاسایی کەشوهەوادا کە لە پەرەسەندندایە، بە تەواوی لە واقیع دابڕاوە.” کەم نموونە هەیە کە بەو ڕوونییە نیشان بدات کە چۆن نوخبە دەوڵەمەندەکان بارودۆخی ژیانی ئێستا و داهاتوو لەسەر ئەم هەسارەیە دەکەنە قوربانی بۆ ئەوەی بتوانن شێوازی ژیانی توندڕەو و توندوتیژی خۆیان بپارێزن.”

تۆد سمیس، فڕۆکەوانی پێشووی هێڵی ئاسمانی و وتەبێژی یاخیبوون بۆ مانەوەی ژیان ، وتی: فڕین خێراترین ڕێگایە بۆ سوورکردنەوەی هەسارەکە و فڕۆکە تایبەتەکان پیسکەرترین ڕێگەی فڕینن.  “بە دڵنیاییەوە ئەوە بێ مێشکییە کە فڕۆکەی تایبەت قەدەغە بکەین و واز لە فراوانکردنی ئەم فڕۆکەخانە لوکاڵیانە  بهێنن لە ناوەڕاستی قەیرانی کەشوهەوادا؟ ڕاپرسی دوای ڕاپرسی، هەروەها چەندین کۆبوونەوەی هاوڵاتیان، دەریانخستووە کە ئەمە زۆر بەناوبانگ دەبێت و پشتگیرییەکی بەرفراوانی خەڵکی گشتی هەیە”.

سارا هارت، یاریدەدەری ئۆفیس لە فارنبۆرۆ، وتی: “وەک دانیشتوویەکی ناوچەکە و دایکی دوو منداڵ، من بە تەواوی تووشی شۆک بووم لە پلانی فڕۆکەخانەکە بۆ فراوانکردنی لەکاتێکدا دەبێ فڕینی تایبەت بە تەواوی قەدەغە بکەین.  پێویستە هەنگاوی توند بنێین بۆ ئەوەی جیهانێکی گونجاو بۆ هەموو منداڵەکانمان مسۆگەر بکەین، نەک بەکارهێنانیان لە سووتەمەنی بەردینیدا زیاد بکەین”

خۆپیشاندان و ناڕەزایی ژنان لە کینیا

27/01/2024

ئەمڕۆ، شەمە، 27ی مانگ  بە هەزاران ژن خۆپیشاندانیان  لە سەرانسەری شارە گەورەکانی کینیا کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کوشتنی ژن و توندوتیژی دیکە کە دژ بە ژنان دەکرێت .  خۆپیشاندەران و نارەزاییەکان بە زۆری  لە نایرۆبی، ناکورو، مۆمباسا، نێری و لۆدوار ڕویدا .

 هەندێک لە خۆپیشاندەران دروشمەکانیان وێنە یا ناوی ئەو ژنانەی لەسەر بوون  کە کوژراون.   لە ساڵی 2022 لە ڕاپرسییەکدا دەرکەوتووە کە لانیکەم لە هەر سێ ژنێکی کینیا یەکێکیان لە قۆناغێکی ژیانیدا ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی بووەتەوە.  

ناڕەزایەتییەکانی ئەمڕؤ  شەممە دوای زنجیرەیەک کوشتنی ترسناکی ژنان هات – لەنێویاندا قوربانییەک کە دواتر ناوی ڕیتا واینی بوو، کە پاشماوەی پارچەپارچەکراوەکەی لە شوقەیەکی کرێی Airbnbدا دۆزرایەوە کە لەناو کیسەیەکی نایلۆندا.

درێژترین مانگرتنی کرێکاران و کارمەندانی قیتارەکان لە ئەڵمانیا دەستی پیکرد

24/01/2024

سەندیکای GDL کە 40 هەزار ئەندامی هەیە، ئەمڕۆ، 4شەمە لە سەعات 2ی سەرلەبەیانییە بۆ ماوەی 6 ڕۆژ هەتا سەعات 2ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 2شەمە لە مانگرتندا دەبن سەبارەت بە مووچە و کاتژمێری سەر کار. ئەمە لە کاتێکدا کە پرۆتێستی کێڵگەواونەکان بەردەوامەو بە تراکتۆرەکانییان شەقامەکانیان بلۆک کردووە.

ئەم مانگرتنەش دوای شکستهێنانی وتووێژی نێوانی نقابەکە و ئیدارەی دی بی بوو لە  سەرەتای ئەم مانگە کۆمپانیای دی بی شکستی هێنا لە هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنی دادگا بۆ وەستاندنی مانگرتنەکان.

سەندیکای  GDL داوای کەمکردنەوەی هەفتەی کارکردنی کارمەندان دەکات لە 38 کاتژمێرەوە بۆ 35 کاتژمێر بەبێ دابەزینی مووچە،  هەروەها دەیەوێت مانگانە 550 یۆرۆی زیادە بۆ کرێکاران لەگەڵ پاکێجێکی قەرەبووکردنەوەی هەڵاوسانی پارە  دوای 12 مانگ دانوستاندن لەسەر بکرێتەوە.

سەندیکای کرێکارانی جی دی ئێڵ کە شۆفێرانی شەمەندەفەر و کرێکارانی دیکەی شەمەندەفەر لەخۆدەگرێت، ڕایگەیاندووە، ناچاربوون مانگرتنەکە بکەن دوای ئەوەی سەرۆکەکانی کۆمپانیای دۆیچە بان (DB) کە ئیدارەی شەمەندفەرەکان لەوێ دەبەن بەڕێوە کە  “هەوڵێکی فێڵاوییان دا” سەبارەت بە کرێکاران لەسەر داواکارییەکانیان بۆ باشترکردنی مووچە و مەرجەکان.

سەرۆکەکانی بەشی پیشەسازی لە ئەڵمانیا  مەزەندەیان کردووە کە مانگرتنەکە گەورەترین کارایی  ئابووری لەسەر هەموو ئەوروپا هەیە کە خۆی لە ئێستادا بەرەو داچون و قەیران دەجێت، کە هەر ڕۆژێکی مانگرتنەکە 100 ملیۆن یورۆ، 85 ملیۆن پاوەند زیان بە ئابووریی ئەڵمانیا و  بازرگانی دەگەیەنێت..  هاوکاتیش بازرگانی و  پیشەسازی لە ئێستادا بەهۆی گرفتەکانی کە پەیوەندی بە هێرشەکانی دەریای سوورەوە لە لایەن حووسییەکانەوە هەیە بۆ سەر کەشتیوانی لە ژێر فشاردایە، هەندێک کۆمپانیا ناچاربوون بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.  شەش لە کۆی دە کۆریدۆری بارهەڵگری ئەوروپا بە ئەڵمانیادا تێدەپەڕن، بۆیە کاریگەرییەکی بەرچاو لە سەرانسەری ئەوروپای سەرزەویدا حەتمییە، ئەمە جگە لە کاریگەرییەکەی لەسەر پەیوەندییەکانی شەمەندەفەری کیشوەری.

ئیدارەی  دی بی لە مانگی ئابەوە بە تێکڕا 4.8% زیادکردنی مووچەی پەسەند کردووە و ئەمە لە بەهاری سالی 2025 بەرزی دەکاتەوە بۆ  5%ی . پاکێجێکی قەرەبووکردنەوەی هەڵاوسانی پارەش  بۆ ماوەی دیاریکراوی 32 مانگ دەدرێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی 2026ەوە فەرمانبەران چانسی کەمکردنەوەی کاتی کارکردنیان دەبێت لە تێکڕای 38 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بۆ 37 کاتژمێر، لەگەڵ مووچەی زیادە بۆ ئەو کەسانەی کە پابەندن بە هەفتەی کارکردنی ئێستایانەوە.  ئیدارەی  دی بی ڕایگەیاندووە کە کەمکردنەوەی زیاتری کاتی کارکردن دەبێتە هۆی خراپترکردنی کەمیی کرێکاری کە لە ئێستاوە زۆر قورسە.

گروپە ژینگەپارێزەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی مانگرتنەکە لەسەر دەردانی CO2 و هەروەها متمانەی درێژخایەنی بەکارهێنەران بە گەشتەکانی شەمەندەفەر. ڕێگاکانی گەشتە ناوخۆییەکان لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانی هێلی ئاسمانی  لوفتانساوە  زیادکراون بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە پڕبکرێنەوە، کۆمپانیاکانی کرێی ئۆتۆمبێلیش زیادبوونی بەرچاوی حجزکردنی ئۆتۆمبێلیان ڕاگەیاندووە، لەکاتێکدا خەڵک بەدوای بەدیلدا دەگەڕێن بۆ گەشتکردن.

 ئەو ئەڵمانییانەی کە ناتوانن لە ماڵەوە کار بکەن، لە ڕووی یاساییەوە پابەندن بە ڕێکخستنی ئامرازەکانی هاتۆوچۆ بۆ سەر کارەکانیان. DB لە ژێر فشارێکی بەرچاودایە بەهۆی تۆمارێکی خراپی بەردەوام لە کاتی کارکردن و متمانەپێکردن بەهۆی ئەوەی کە دەیخاتە هۆکاری کەمکردنەوەی بودجەی درێژخایەن لە ژێرخانی ئابووری و کەمیی هێزی کار.

ئەم کۆمپانیایە پێکهاتەیەکی نائاسایی خاوەندارێتی هەیە: لە ساڵانی نەوەدەکاندا دوای یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا هێڵی شەمەنەفەرەکان  کرانە کەرتی تایبەتی لە کەرتی گشتیییەوە هەرجەند ئێستاش دەوڵەت پشکی سەرەکی هەیە .

 کلاوس وێسێلسکی، سەرۆکی سەندیکای  جی دی ئێڵ کە لەسەر لێواری خانەنشینبوونیدایە، وتی بڕیاری حکومەت بۆ بە تایبەتکردنی کۆمپانیاکە هۆکاری زۆرێک لە ئازارەکانی ئێستایە.

تەسکبوونەوەی ئازادییەکان لە بریتانیا  تا ئەو رادەیەیە کە یو ئێن ناڕەزایی دەردەبڕێت

24/01/2024

شارەزای نەتەوە یەکگرتووەکان، دەیڤد فۆرست ،  لە بواری ژینگەدا ئیدانەی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی ژینگەیی بەریتانیا دەکات . ئەو دەڵێت بە جددی نیگەرانە لە ‘یاسا نوێیە پاشەکشەییەکان

فۆرست کە ڕاپۆترتێکی تایبەت بە هاتنەکەی بۆ بریتانیا پێشکەش بە یو ئێن دەکات دەڵێت سەرکوتکردنی توندی ناڕەزایەتی ژینگەیی لە بەریتانیا بە یاسای نوێی “توند” و سنووردارکردنی زۆری بەڵگەکانی هۆڵی دادگا و بەکارهێنانی فەرمانە مەدەنییەکان کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ئازادییە بنەڕەتییەکان هەیە.

فۆڕست ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەردانێکی دوو ڕۆژەدا بۆ بەریتانیا لە سەرەتای ئەم مانگەدا زانیاری نیگەرانکەری لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازانە ئاشکرا کردووە.

ئەو یاسایانەی کە لە یەکێك لە دادگاکانی لەندەن بەسەر تۆمەتباراندا سەپێنراون، ڕێگریان لێکردوون کە پاڵنەرەکانیان، هۆکارەکارەکانیان بۆ دەستەی گوێگر لە قسە و ڕاو بۆجونیان ڕوون بکەنەوە . ئەوان لەو دادگەیەدا و بە فەرمانی دادگا قەدەغە کراون کە لە لێدوانەکانیاندا بۆ دەستەی گوێگر لە شەکواکانیان تەنانەت ناوهێنانی دەستەواژەی : ” قەیرانی کەشوهەوا، سووتەمەنی هەژاری یان تەنانەت بزووتنەوەی مافە مەدەنییەکانی ئەمریکاش” .

فۆرست  ئاماژەی بەوەشکردووە، “زۆر ئەستەمە تێبگەین چی دەتوانێت پاساو بدات بەو دەستەیە و بە داەوەر لە دەرفەتی گوێگرتن لە هۆکاری کارەکەی تۆمەتبار، و چۆن ئەو دەستەیە دەتوانێت بگاتە بڕیارێکی ئاگادارکراوی دروست بەبێ ئەوەی گوێیان  لێبگرێت”

وتیشی، لێپێچینەوە لە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازانە بەپێی یاسا نوێیەکانی  بێزارکردنی گشتی لە یاسای پۆلیس، تاوان، سزادان و دادگاکان 2022، کە سزای 10 ساڵیی دەسەپێنێت، هەروەها بەکارهێنانی یاسای نەزمی گشتی 2023 خۆپیشاندانی ئاشتیانە بە تاوان دەزانێت.

هەروەها فۆڕست ئەو مەرجە سەختانەی کەفالەتی هەڵبژارد کە بەسەر چالاکوانانی کەشوهەوادا سەپێنراون بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە.  لەوانە ناچاربوون بە بەستنی تاگ [ جیهازێکە کە هەموو هاتووچۆیەك تۆمار دەکات کە لەو کەسە بەستراوە ]  لەکاتی چاوەڕوانی دادگاییکردن، سنووردارکردنی جووڵە و قەدەغەکردنی قسەکردن لەگەڵ چالاکوانانی دیکەی ژینگەپارێز.

 فۆڕست دەڵێت: “هەروەها هەندێک لە بەرگریکارانی ژینگە ناچارکراون تاگی ئەلیکترۆنی لە پاژنەی پێیان ببەستن ، هەندێکیان قەدەغەی هاتووچۆیان لە کاتژمێر 10ی شەو تا 7ی بەیانی لێکراوە، هەندێکی دیکەشیان بەدواداچوونی جی پی ئێسیان تێدایە.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەپێی ئەو ماوەیەی ئێستای سیستەمی دادوەری تاوانکاری، بەرگریکارانی ژینگە دەتوانن تا دوو ساڵ لە بەرواری دەستگیرکردنیانەوە تا دادگاییکردنی تاوانکارییان بۆ ماوەی دوو ساڵ بە کەفالەت بمێننەوە.

ئەم جۆرە مەرجە توندانەی کەفالەت کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر ژیانی کەسی بەرگریکارانی ژینگە و تەندروستی دەروونی هەیە، و من بە جددی پرسیار لە پێویستی و ڕێژەیی ئەم جۆرە مەرجانە دەکەم بۆ ئەو کەسانەی کە بەشداری ناڕەزایەتی ئاشتیانە دەکەن.”

ئەو ئیدانەی بەکارهێنانی بەربڵاوی فەرمانە مەدەنییەکان بۆ وەستاندنی ناڕەزایەتی ئاشتیانە و گوتاری “ژەهراوی” لە میدیاکان و لەنێو سیاسەتمەداران سەبارەت بە خۆپیشاندەرانی کەشوهەوا کرد. وتی: “هەروەها ڕەنگە گوتاری ژەهراوی لەلایەن دەوڵەتەوە وەک پاساوێک بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند و توندتر لە دژی بەرگریکارانی ژینگە بەکاربهێنرێت.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە درێژەی سەردانەکەمدا، بە چاوی خۆم شایەتحاڵی ئەوە بووم کە ئەمە ڕێک ئەوەیە کە لە ئێستادا لە بەریتانیا ڕوودەدات. ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی ساردکەرەوەی لەسەر کۆمەڵگەی مەدەنی و مومارەسەکردنی ئازادییە بنەڕەتییەکان هەیە”.

تیم کرۆسلاند لە پلانی B وتی ڕێککەوتننامەکە لەڕووی یاساییەوە پابەندکەرە بۆ بەریتانیا و کاریگەری ڕاپۆرتەکەی ڕاپۆرتدەری تایبەت ، دەیڤد فۆرست ، ئەوەیە کە حکومەت بە شێوەیەکی نایاسایی مامەڵە دەکات..  وتی: “ئەگەر ئەو ڕووداوانەی کە ڕاپۆرتدەری نەتەوە یەکگرتووەکان پێی گەیشتووە کە لە ڕووسیا یان چین ڕوودەدەن ئێمە تووشی شۆک دەبین.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “حکومەتی بەریتانیا ئامانجی ئەوەیە لەڕێگەی بەرنامەیەکی توندوتیژانەی سەرکوتکردنەوە دژایەتی سیاسی لە تێکدانی ژینگەی خۆیدا لەناوببات – زیندانیکردنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و تێکدانی مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە.  لە ئەنجامدانیدا ئەوان نەک تەنها ژینگەکەمان تێکدەدەن و ناوبانگی نێودەوڵەتی بەریتانیا، بەڵام دیموکراسی ئێمەش”.

زیاتر لە 2 ملیۆن بەکارهێنەری میتەری پێشوەختە لە بریتانیا کارەبا و غازیان  لەم زستانەدا دەبڕێت

23/01/2024

بە گوێرەی راپۆرتێکی نوێی ئۆفیسی نوسینگەی ئامۆژگاریکردنی هاووڵاتیان ئەم زستانە لە سەرانسەری بریتانیادا  زیاتر لە دوو ملیۆن کەس غاز و کارەبایان لێدەگیرێتەوە لەبەر ئەوەی پارەیان نییە پێشوەخت بیدەن تاکو غازو کارەبایان لێنەبڕێت.

ئەم بیرۆیە [ نوسینگەیە بە هۆی ئەوەی خەڵکی دەچێت بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری و یارمەتی] ئامارێکیان لای خۆیان لەسەر ئەوانەی کە چوون و چەندێك پارەیان داوە ، چەندێكی قەرزاری دائیرەی ئاو و کارەبان ، ئامادە کردووە  و خەمڵاندویانن. ئەم نوسیگەیە پێشبینی کردووە ئەم زستانە  سەرقاڵیترین زستانی بێت بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە توانای دانی پارەیان نییە، ئەمە  دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس لانیکەم مانگانە جارێک غاز و کارەبایان لێگیراوەتەوە .  هەروەها  نزیکەی 800 هەزار کەس زیاتر لە 24 کاتژمێر بەبێ غاز و کارەبا ژیانیان بەسەر بردووە بێ ئەوەی بتوانن کە  ژەمێکی گەرم خواردن دروست بکەن  یان دوشێکی گەرم بکەن ، چونکە پارەی ئەوەیان نەبووە کە پێشوەخت  بیدەن بەو دائیرەیەی کە کارەبا و غازیان بۆ دەستەبەر دەکات .

سەرەڕای ئەمەش زیاتر لە 5 ملیۆن کەس لە دوای  مودەی دانی پارەی قائیمەی غاز و کارەباکەیانەوەن، ئەمەش قەرزاری کردوون  ، کە یا دەبێت قەرزەکەیان بدەنەوە واتە پارەی غازو کارەباکە بدەن یا خود میتەری پێشوەختیان بۆ دادنێن ئەو کاتە دەبێت خۆیان ئیدارەی خۆیان بدەن و پارەکە پێشوەخت بدەن کە ویستیان کارەبا و غازیان هەبێت.

ئەم میتەرەش پێی دەوترێت پێوەری پێشوەخت یانی دەبێت پێشوەخت پارەکە بدەیت تاکو کارەبات هەبێت . ئەمەش ڕووبەڕوی مەترسی وەرگرتنی قەرزیان دەکاتەوە یان ناچاریان دەکات پێوەرێکی پێشوەختەیان بۆ دابنێن.

خۆپیشاندانەکان لە ئەڵمانیا بەردەوامن

21/01/2024

بە سەدەها هەزار کەس خۆپیشاندان دژ بە پارتی ئەڵتەرناتیف AFD دەکەن .  لە ڕۆژی هەینییەوە زیاتر لە 500 شوێندا خۆپیشاندانەکان بەردەوامبوون .

هەندێك لەو شار و شارۆچکانەی کە خۆپیشاندانیان تێدا کراوە ئەمانەن:

Frankfurt، Braunschweig ، Erfurt ، Kassel ئەمڕؤش بڕیارە لە بەرلین خۆپیشاندان بەردەوام بێت .

کۆبونەوەی تازە نازییەکان لە ئەڵمانیا سەبارەت بە ناردنەوەی  بێیانەکان و شەپۆلی خۆپیشاندان

20/01/2024

کۆبوونەوەی تازە نازییەکان لەگەڵ  AFD پارتی ئەڵتەرناتئڤ ، کە زۆر توندڕەون  لە 25 ی مانگی نۆڤەمبەری پارەکەدا تازە بۆ میدیاکان و دەوڵەتی ئەڵمانی ئاشکرا دەبێت.   دانیشتنەکە  لە هۆتێلێک لە دەرەوەی شاری پۆتسدامی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە.  تازە نازییەکان بە ژمارەیەکی زۆر لەگەڵ ئەندامانی AFD تووندڕەودا کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوورخستنەوەی پەناخوازان.  ئەمەش ئاشکرا نەبوو هەتا 10ی ئەم مانگە هەر بە  ئاشکرابوونیشی   بووەتە هۆی چەند ڕۆژێک ناڕەزایەتی دەربڕین.

ئەوە بوو لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا دەیان هەزار کەس ڕژانە سەر شەقامەکانی شارەکانی ئەڵمانیا بۆ خۆپیشاندان دژی توندڕەوی ڕاستڕەو.  ناڕەزایەتییەکان بەهۆی ئاشکرابوونی ئەندامانی پارتی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئەڵتەرناتیڤی دۆیچلاند (AfD) بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکدا کردووە لەگەڵ تازە نازیەکان و توندڕەوەکانی دیکە بۆ تاوتوێکردنی دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی کۆچبەران و پەناخوازان و هاووڵاتیانی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک بێیانە کە وا دادەنرێت کە شکستیان هێناوە لە یەکگرتن و ئاوێتەبوون بە سیستەمی ژیان لە ئەڵمانیا.

AFD لە ساڵی 2013 وەک هێزێکی دژە دامەزراوەیی و دژە یورۆ لەلایەن ئەکادیمی و ئابووریناسانەوە پێکهات، بە خێرایی گۆڕا بۆ پارتێکی دژە کۆچبەران.   لە ساڵی 2015دا کاتێک نزیکەی ملیۆنێک کۆچبەر و پەنابەر گەیشتنە ئەڵمانیا قەبارەیان زیادی کرد  و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2017دا هاتە ناو بوندستاگەوە،Bundestag  ، سەرەتا وەک پارتی پێشەنگی ئۆپۆزسیۆن.

 لە دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، دیسانەوە جەماوەرییەکەی بەرزبووەتەوە، ئەمەش لەسەر بناخەی ناڕازیبوون لە پارەی بەرزی وزە و هەڵاوسانی پارە و زیادی نرخی خۆراک.  ناڕەزاییە بەرفراوانەکانی ئەو  لە حکومەتی هاوپەیمانی ئەڵمانیا سەبارەت بە مامەڵەکردنی لەگەڵ کۆمەڵێك گرفتدا یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی سەپۆرتی ئەم پارتە و هەروەها هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنیەکانیش ، ئەمانە هەموویان  یارمەتی ئەم پارتەی دا تاکو بە گوێرەی ڕاپرسییەك  لە سەرانسەری وڵاتدا بە نزیکەی 20% دەنگی هێنا و لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵات ئەم ڕێژەیە  بەرزبووەتەوە بۆ 36%.

بە هۆی ئاشکرابوونی ئەو کۆبوونەوەی نێوانیان واتە تازە نازییەکان و پارتی AFD ، دەیان هەزار کەس بەشداری ناڕەزایی شەوانەیان کردووە.  گەورەترینیان تا ئێستا، لە شاری کۆڵن بووە کە لە 16ی مانگدا 30  هەزار کەس بەشداری کردووە . خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی دیکەش بەردەوامن .

هاوکاتیش بە گوێرەی ڕاپرسییەکی نوێ نیشانی دەدات کە زۆربە دەیانەوێت کە پارتی AFD  بە فەرمی یاساخ بکرێت . بەڵام ئایە ئەمە چارەسەرە؟

زیاتر لە 170 هەزار کرێکار بەشداری مانگرتنی کەرتی گشتی لە ئیرلەندای باکوور دەکەن

18/01/2024

لە ئەمڕۆوە ، 5شەمە، 18ی مانگ  شانزە سەندیکا  هەنگاو دەگرنەبەر بۆ کردنی مانگرتنی هاوبەش  بە نوێنەرایەتی پەرستاران، مامۆستایان، کرێکارانی گواستنەوە، فەرمانبەرانی حکومی و کەرتەکانی دیکە بە گرتنەبەری چالاکییەکی هاوبەش کە پێشبینی دەکرێت پەککەوتنی بەرفراوان لە سەرانسەری هەرێمدا دروست بکات سەبارەت بە زیادکردنی مووچەیان کە ماوەیەکی زۆرە موچەیان بۆ زیاد نکراوە. ئەم مانگرتنە یەکێكە  لە گەورەترین مانگرتنەکان لە مێژووی ئێرلەندای باکووردا .

ئەم چالاکییە 24 کاتژمێرییە کە 170 هەزار کرێکار بەشدارن – بە مەزەندەکردنی 80%ی کەرتی گشتییە – دەبێتە هۆی داخستنی قوتابخانەکان و پەکخستنی نەخۆشخانەکان و ئیفلیجکردنی پاس و شەمەندەفەرەکان. هەروەها کرێکارانی خزمەتگوزاری ڕێگاوبان، لەنێویاندا ئەوانەی ڕێگاوبانەکان لە سەهۆڵ و بەفر پاك دەکەنەوە ، لەنێو بارودۆخی سەهۆڵاوی و بەفراویدا، مانگرتنێکیان بۆ ماوەی هەفتەیەک دەستپێکرد، ئەمەش وا دەکات کە زۆرێک لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ ئەو ڕۆژە دابخەن.

پێنج دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان پارەکانیان دوو هێندە دەبێت، چونکە هەژارترینەکان هەژارتر دەبن

15/01/2024

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەم ڕۆژانە ئۆکسفام پێشبینی دەکات لە ماوەی دە ساڵدا یەکەم تریلیۆنێر لە جیهاندا دروست ببێت و هەر ئاواش  پێدەچێت جیاوازی نێوان دەوڵەمەند و هەژاران  زیاتر بێت.

پێنج دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە ساڵی 2020ەوە واتە لە سەردەمی گەرمەی پەتای کۆرۆناوە ،  سامانەکانیان زیاتر لە دوو هێندە زیادیکردووە و گەیشتووەتە 869 ملیار دۆلار (681.5 ملیار پاوەند)، لەکاتێکدا هەژارانی 60%ی جیهان – نزیکەی 5 ملیار کەس – پارەیان لەدەستداوە لەبری زیادکردنی داهاتیان.

ئەم  وردەکاریانە لە ڕاپۆرتەکەی کۆمپانیای ئۆکسفامدا هاتووە، لەکاتێکدا دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان لە ڕۆژی دووشەممەوە لە داڤۆسی سویسرا کۆدەبنەوە بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی سەرکردە سیاسییەکان و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکان و دەوڵەمەندە هەرە ساماندارەکان.

دەوڵەمەندترینی 1%ی جیهان خاوەنی 59%ی هەموو سەروەت و سامانە داراییە جیهانییەکانن – لەوانەش پشک، پشکی ستۆك و بۆند، لەگەڵ پشکەکانی لە بازرگانی تایبەتدا.  لە بەریتانیا لە 1%  دەوڵەمەندترین خاوەنی 36.5%ی سەرجەم سەروەت و سامانە داراییەکانن، کە بەهای 1.8 تریلۆن پاوەندە.

ئۆکسفام تیشک دەخاتە سەر زیادبوونی کەلێنی نایەکسانی لە دوای پەتای کۆڤیدەوە، ڕایگەیاند ملیاردێرەکانی جیهان بە بەراورد بە ساڵی 2020 بە 3.3 تریلۆن دۆلار دەوڵەمەندترن، وە سامانەکەیان سێ هێندە خێراتر لە ڕێژەی هەڵاوسانی پارە  گەشەی کردووە.  ڕاپۆرتەکە بەناوی Iequality Inc.، دەریخستووە کە حەوت لە کۆی 10 کۆمپانیا گەورەکانی جیهان ملیاردێرێکیان وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار یان خاوەن پشکی سەرەکی هەیە، سەرەڕای وەستانی ئاستی ژیانی ملیۆنان کرێکار لە سەرانسەری جیهان.

بە بەکارهێنانی زانیارییەکانی کۆمپانیای توێژینەوە Wealth X کۆکراوەتەوە. لە هەمان ماوەی ساڵدا، کۆی سامانی هەژارترین 4.77ملیار کەس – کە 60%ی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن – بە ڕێژەی 0.2% لە ڕووی ڕاستەقینەوە کەمیکردووە. ئێلون  ماسک، بێرنارد ئارنۆڵت، جێف بیزۆس، لاری ئێلیسۆن و مارک زوکەربێرگ بە ڕێژەی 464 ملیار دۆلار داهاتیان زیادیان کردووە، کە دەکاتە 114%. لە هەمان ماوەی ساڵدا، کۆی سامانی هەژارترین 4.77 ملیار کەس – کە 60%ی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن – بە ڕێژەی 0.2% لە ڕووی ڕاستەقینەوە کەمیکردووە.

 لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر و کاتژمێری زیاتر کاردەکەن، زۆرجار بە کرێیەکی زۆر کەم لە کارە ناجێگیر و نائەمنەکاندا“. ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە سەرانسەری 52 وڵاتدا، تێکڕای کرێی ڕاستەقینەی نزیکەی 800 ملیۆن کرێکار دابەزیوە.  ئەم کرێکارانە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە کۆی گشتی 1.5 تریلۆن دۆلاریان لەدەستداوە، کە یەکسانە بە 25 ڕۆژ کرێی لەدەستچوو بۆ هەر کرێکارێک”.

مانگرتنی دکتۆرەکانی هەرێمی وێڵس لە بریتانیا

14/01/2023

دوای کۆتایهاتنی مانگرتنی 6 ڕۆژی دکتۆرەکانی ئینگلەند کە لە ژێر چاودێری دکتۆرە شارەزاو خاوەن ئەزمەەنەکاندا کار دەکەن ، لە ئەمڕۆوە ، دوو شەمە ، سەعات 7ی سەرلەبەیانی هەمان بەشی دکتۆر لە وێڵس کە زیاترن لە 3000 دکتۆر بۆ ماوەی 3 ڕۆژ مان دەگرن سەبارەت بە زیادکردنی موچەکەیان.  مانگرتنەکەیان لە سەعات 7ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 5شەمە 18ی مانگ کۆتایی دێت.

هاوکاتیش حکومەتی خۆجێی وێڵس نیگەرانی خۆی دەربارەی ئەمە دەربڕیوە و دەڵێت میزانییەی ئەمساڵیان ، 2024،  3 ملیار پاوەند کەمترە لە ساڵی پێشتر.