27/02/2024
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ئەو نەوەیە بە هۆی کێشەی هەژاری دەروونییەوە کەمتر کاریان دەست دەکەوێت تاکو ئەوانەی کە لە چلەکانی تەمەنیاندان .
توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرەتای بیستەکاندایە و کێشەی تەندروستی دەروونییان هەیە، ڕەنگە دەستیان بە خوێندنێکی جێگیر نەگەیشتبێت و لە کۆتاییدا دەتوانن لە کارەکانیان دووربکەونەوە یان لە کارگەلێکی کەم مووچەدا بن. بەگوێرەی داتا فەرمییەکان، 34%ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە تەمەنی 18 بۆ 24 ساڵدایە، نیشانەکانی تێکچوونی دەروونییان وەک خەمۆکی، دڵەڕاوکێ یان نەخۆشی دوو جەمسەری [ ئیزدیواجی] لە ساڵی 2021-22دا ڕاگەیاندووە. ئەمەش زیادبوونێکی بەرچاوە بە بەراورد بە ژمارەی ساڵی 2000 کە 24% بووە، کە ژنانی گەنج یەک هێندە و نیو زیاتر ئەگەری کاریگەری نەرێنییان لەسەرە.
لە ڕاپۆرتەکەدا کە داوای ڕێوشوێنی حکومەت دەکات، هەروەها دەرکەوتووە کە 79%ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە تەمەنی 18 بۆ 24 ساڵدایە و بەهۆی نەخۆشییەوە بێکارن، تەنها بڕوانامەیان لە ئاستی GCSE [ واتە پۆلی 3ی ناوەندی جاران ] یان کەمتر هەیە. ئەمەش بەراورد دەکرێت بە 34%ی هەموو کەسانی ئەو گروپە تەمەنییە. هاوکات لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە وەرزی پاییزی ساڵی 2023دا 12%ی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە تەمەنی 11 بۆ 16 ساڵدایە کە تەندروستی دەروونییان خراپە، زیاتر لە 15 ڕۆژ لە خوێندن بێبەشبوون، بە بەراورد لەگەڵ یەکێکیان لە هەر 50 هاوپۆلێکی تەندروستتر.
لە ساڵی 2022،دا 40%ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 18 بۆ 24 ساڵدا کێشەی تەندروستی دەروونییان هەبووە و لە کاردا بوون، لە کارێکی کەم مووچەدا بوون، بە بەراورد لەگەڵ 35%ی هاوتەمەنەکانیان کە تەندروستترن. یەک لەسەر سێی ئەو گەنجانەی کە کێشەی تەندروستی دەروونییان هەیە و هیچ بڕوانامەیەکیان نییە، لە کارەکانیان دوورکەوتوونەتەوە، بە بەراورد بە 17%ی دەرچووان کە هەمان نەخۆشییان هەیە.
ڕاپۆرتێکی دیکە کە توێژینەوەیەکە لەسەر هەژاری و نەبوونی متمانەی حاسڵکردنی خۆراکە. داتاکان دەریدەخەن لە مانگی ڕابردوودا 15%ی ماڵەکانی بەریتانیا برسی بوون، لە کاتێکدا ملیۆنان کەس ژەمێکی خواردن دەبوێرن و ناتوانن بە بەردەوامی بازاریی بکەن، دامەزراوەی خۆراک هۆشداری دەدات کە ئەمە دەبێتە هۆکاری فراوانبوونی نایەکسانی تەندروستی.
بەپێی زانیارییە نوێیەکانی نائاسایشی ، واتە متمانە نەکردن بەبەردەوامی دەستەبەرکردنی خۆراک، ملیۆنان کەس – لەنێویاندا یەک لە هەر پێنج خێزانێک کە منداڵیان هەیە – لە چەند هەفتەی ڕابردوودا برسی بوون یان ژەمەکانیان بواردووە، چونکە بە بەردەوامی توانای کڕینی خواردنیان نەبووە. بەپێی شوێنپێهەڵگری دامەزراوەی خۆراک، 15%ی ماڵەکانی بەریتانیا – کە یەکسانە بە نزیکەی 8 ملیۆن کەسی گەورەساڵ و 3 ملیۆن منداڵ – لە مانگی یەکدا تووشی نەتوانایی کڕینی خۆراک بوون، چونکە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک بەردەوام بووە بۆ گیرفانی خێزانە کەم داهاتەکان.
نزیکەی دوو لەسەر سێ (60%)ی ئەو ماڵانەی کە لە خۆراکدا نائەمنن، ڕایانگەیاندووە کە کەمتر میوەیان کڕیوە و 44% سەوزەیان کەمتر کڕیوە، چونکە لەگەڵ قەیرانی بەردەوامی تێچووی ژیاندا دەجەنگن. لەبەرامبەردا تەنها 11%ی ئەو ماڵانەی کە خۆراکیان هەیە کەمتر میوەیان کڕیوە و 6%ی کەمتر سەوزەیان کڕیوە.
ئاستی نائاسایشیی خۆراک، واتە نەبونی متمانە بەداهات لە کڕینی خۆراکدا – بە پشتبەستن بە ڕاپرسییەکی ئاسایی دامەزراوەی خۆراک کە زیاتر لە 6 هەزار کەسی تێدا ئەنجامیداوە – کەمێک دابەزیوە لە 17.5% لە مانگی یەکی ساڵی 2023 بەڵام وەک ئەوەی لە هەفتەکانی یەکەمی پشێوی پەتای کۆرۆنا کە لە ساڵی 2020 دا بەرز بووەتەوە.
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.