بۆ دەیەم جار پزیشکانی کە لەژێر چاودێری پزیشکە ئەزمووندار و پسپۆرەکاندا کار دەکەن لە  ئینگلتەرە لە مانگرتندان

26/02/2024

ئەم پزیشکانە بۆ جاری دەیەم 5 ڕۆژی دیکە ماندەگرن سەبارەت بە زیادکردنی مووچەکەیان کە داوای لە سەدا 35 ی زیادە دەکەن کە بەشی زۆری قەرەبووکردنەوەی ساڵانی پێشترە واتە هەر لە ساڵی 2010 وە مووچەکەیان سەرنەکەوتووە یاخود بە ڕێژەی زۆر زۆر کەم کە زۆر لە خوار ڕێژەی هەڵاوسانی پارەوەبووە .مانگرتنەکەیان لە سەعات 7ی سەرلەبەیانی شەمە 24ی مانگەوە دەستی پێکردووە تا نیوەشەوی چوارشەمە ، 28 ی مانگ.