زاهیر باهیر
24/02/2024
لەم ڕۆژانەدا پەڕلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری بەیاساییکردنی کانەبییان دا. بە گوێرەی یاسای نوێ بۆ هەر تاکە کەسێکی ئەڵمانی کە تەمەنی 18 ساڵ و سەروترەوەیە دەتوانێت 3 بڕی کانەبی لە ماڵەوە بروێنیت یاخود دەتوانت 50 گرام کانەبی هەبێت لە ماڵەوە و لە دەرەوەش 25 گرامی پێبێت .
مشتومڕی بەیاساییکردنی کانەبی و جۆری مادە هۆشبەرەکانی دیکە جگە لە کۆکاین لە ناو پەڕلەمانەکانی وڵاتانی ئەوروپییدا بۆ ماوەیەکی زۆرە کە بەردەوامی هەیە. لە بریتانیاش ئەمە مەسەلەیەکە بە سەدەها وتاری لە لایەن سەرکردەکانی پۆلیس و پارێزەر و خەڵکانی چەپ و سۆشیالیت و خودی پزیشك و پسپۆڕانی کە بە چارەسەرییەوە سەرقاڵن نوسراوە ، کە هەموویان لەگەڵ بەیاسایی کردنیدان.
یاساخکردنی کانەبی ، حەشیش ئەوانی دیکە بازاڕێکی گەورەی بۆ قاچاخچییەکان دروستکردووە ، مەیدانێکی کوشتارگەلی گەورەشی بۆ گەنجان و منداڵانی بریتانی درووست کردووە کە هەر ڕؤژ ناڕۆژێك گەنجێك دەدرێتە بەر چەقۆ و زۆر کاتیش چەقۆلێدراو دەمرێت . هاوکاتیش بازاڕی بوون و وجودو فشاری گەورە و پشکنینی خەڵکانی بێ گومان و هەراسانکردنی گەنجانی ڕەشپێست و ئاسێوییەکانی لەلایەن پۆلیسەوە دروست کردووە.
لە ئەڵمانیا ماوەیەکی زۆر جەدەلی لەسە دەکرێت چونکە 7 ملیۆن ئەڵمانی دەیکێشن . یاساکە منداڵانێک کە تەمەنیان نەگەیشتۆتە 18 ساڵ ئەم یاسایە نایانگرێتەوە . یاساکەش لە 01/04 وە جێبەجێدەکرێت و دوای 3 مانگیش دەکرێتە مۆڵەت وەرگرتن بەڵام بۆ مەرامی فۆرشتن نا. ئەڵمایان سێیەم ولاتە دوای لۆکسەمبەرگ و ماڵتا لە بەیاساییکردنی کانەبیدا.
ئەگەر لە بریتانیاش ئەوە بکەن لە ماوەیەکی تۆزێك درێژدا نەك هەر گیانی سەدەها گەنج دەپارێزریت بەڵکو پارەیەکی خەیاڵیش بۆ بەشی تەندروستیش دەگێڕێتەوە و هەر ئاواش بۆ ئەرك و میزانییەی پۆلیسیش . لە لایەکی دیکەشەوە ئەو بازاڕە ڕەشە تەسك دەبێتەوە بۆ قاچاخچییەکان کە جۆرەها مادەی نەشیا و نامۆ تێکەڵی بڕە سافییەکەی کانەبی ، حەشیش دەکەن تاکو کێشی زیاتر بکەن ،پارەی زیاتریان دەست بکەوێت و هاوکاتیش بەکارهێنەرەکانی کانەبی و حەشیش رووبەڕووی نەخۆشی کوشندە دەکاتەوە و هەر بە گەنجێتی لە کەڵک دەکەون.
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.