مانگرتنی پزیشکەکانی کۆریای باشوور بەردەوامە

03/03/2024

پزیشکانی کۆریای باشوور گردبوونەوەیەکی بەرفراوانی دژە حکومەتیان ئەنجامدا لەسەر پلانی دامەزراندنی قوتابخانە پزیشکییەکان هەزاران پزیشکی باڵا لە سیئۆل، پایتەخت،  گردبوونەوە و پشتگیری خۆیان بۆ پزیشکە گەنجەکانی کە لەژێر چاودێری پزیشکە خاوەن ئەزموون پسپۆرەکاندا کار دەکەن دەربڕی کە نزیکەی دوو هەفتەیە مانیان گرتووە بەهۆی پلانێکی حکومەتەوە بۆ زیادکردنی بەرچاوی ژمارەی وەرگرتنی خوێندکاران لە قوتابخانەکانی پزیشکیی.

هاوکاتیش حکومەت رایگەیاندوو کە ئەمڕۆ دووشەممە هەنگاوەکانی کە وەکو هەڕەشەکردن بەرکاری هێنابوو دژ بە پزیشکانی مانگرتوو وەکو ڕاگرتنی مۆڵەتی کارکردنیان بۆ ماوەی لانی کەم 3 مانگ جێ بەجێ بکات . حکومەت چەندین جار ڕایگەیاندووە کە ئەگەر تا 29 شوبات نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، ئەوا ڕووبەڕووی لانیکەم سێ مانگ ڕاگرتنی مۆڵەت و تۆمەتبارکردن دەبنەوە لەلایەن داواکارانی گشتی.

. پارک سونگ مین، ئەندامی باڵای کۆمەڵەی پزیشکی کۆریا لە وتارێکدا لە گردبوونەوەکەدا وتی: “سیاسەتی پزیشکیی بێمانای حکومەت بەرخۆدانێکی بێئەندازەی لەلایەن پزیشکە ڕاهێنراوەکان و خوێندکارانی پزیشکییەوە لێکەوتەوە و ئێمەی پزیشکەکان بووینەتە یەک.” داوا لە حکومەت دەکەم: تکایە، ئێستا هەڕەشە و سەرکوتکردن بوەستێنن.”

ئەوان بۆ هاوکاری پزیشکانی مانگرتوو پزیشکە باڵاکان زنجیرەیەک گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و پشتگیری لە پزیشکە گەنجەکان دەکەن بەڵام بەشدارییان لە مانگرتنەکەدا لە ئێستادا نەکردووە ، خۆ ئەگەر ئەوانیش مانگرتن ئەنجام بدەن، ئەوە فشارێکی گەورە دەخەنە سەر حکومەت و ناچاری دەکەن کە داخوازی دکتۆرە گەنجەکان جێ بەجێ بکات.

حکومەت دەیەوێت لە ساڵی داهاتووەوە ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکاران لە قوتابخانە پزیشکییەکانی کۆریای باشوور بە ڕێژەی دوو هەزار کەس زیاد بکات، لە 3058 کەسی ئێستاوە،  گوایە بۆ ئەوەی باشتر مامەڵە لەگەڵ دانیشتوانی وڵاتەکەدا بکات کە بە خێرایی بەساڵاچوون.  بەرپرسانی حکومەت دەڵێن ڕێژەی پزیشک و دانیشتوانی کۆریای باشوور یەکێکە لە نزمترین ڕێژەی نێوان وڵاتانی پێشکەوتوو. بەڵام زۆرێک لە پزیشکان بە توندی ناڕەزایەتیان دەربڕیوە لەسەر پلانەکە و دەڵێن قوتابخانە پزیشکییەکان ناتوانن بەرگەی زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی خوێندکاران بگرن.،  ئەوان دەڵێن پلانی دامەزراندنی کارمەندەکان هەروەها چارەسەری کەمیی درێژخایەنی پزیشکان ناکات.