کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی ملیۆنان دۆلاریان بۆ یاسادانەرانی ئەمریکا خەرج کردووە کە سپۆنسەری پڕۆژە یاسای دژە ناڕەزایەتیان کردووە

26/10/2023

بەپێی ڕاپۆرتی گرینپیس لە ئەمریکا، نزیکەی 60%ی کار و چالاکییەکانی نەوتی و گازییەکان لە ناڕەزایەتی پارێزراون بەهۆی ئەو پارەیەی کە بۆ لۆبیکردن خەرجکراون.

کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی ملیۆنان دۆلاریان خەرج کردووە بۆ لۆبیکردن و بەخشینی هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ یاسادانەرانی ویلایەت کە سپۆنسەری یاساکانی دژە ناڕەزایەتیان کردووە – کە ئێستا نزیکەی 60%ی کار و چالاکییەکانی گاز و نەوتی ئەمریکا لە ناڕەزایەتی و نافەرمانی مەدەنی دەپارێزن، بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی گرینپیس، Greenpeace  ، ئەمریکا هەژدە ویلایەت لەوانەش مۆنتانا، ئۆهایۆ، جۆرجیا، لویزیانا، ویرجینیای ڕۆژئاوا و داکۆتا یاسای بەرفراوانیان بۆ دژە ناڕەزایەتی دەرکردووە کە سزاکانی سەرپێچیکردن لە نزیک ژێرخانی بەناو گرنگ وبەرز و وەبەرهێنان و خۆشگوزەرانی دەکەنەوە. ئەمەش مەترسیدارتری دەکات بۆ کۆمۆنێتییەکان بۆ دژایەتیکردنی بۆری و پڕۆژەکانی تری سووتەمەنی بەردینی کە هەڕەشە لە زەوی و ئاو و کەشوهەوای جیهانی دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە 10 کۆمپانیای سەرەکی کە لە ساڵی 2017ەوە زۆرترین لۆبییان بۆ پڕۆژە یاسای دژە ناڕەزایەتیەکان کردووە، 9 کۆمپانیای سووتەمەنی بەردینین، لەوانە کۆمپانیا ئەمریکییەکانی ئێکسۆن مۆبیل، کۆچ ئیندستریز و ماراسۆن پترۆلیۆم، هەروەها کۆمپانیاکانی کەنەدی ئێنبریج و تی سی ئینێرجی (ترانس کەنەدا) . جگە لەوەش، 25 کۆمپانیای سووتەمەنی بەردینی و وزە لەم ماوەیەدا زیاتر لە 5 ملیۆن دۆلاریان بەخشیوە بە سپۆنسەرانی پڕۆژە یاسای دژە ناڕەزایەتییەکانی دەوڵەت، بەپێی زانیارییەکانی بەدواداچوونی دارایی سیاسی.

ئێمە دەبینین پەرەسەندنی تاکتیکەکان بۆ تاوانبارکردن، چەوساندنەوە و سکاڵاکردن لەسەر ئەوانەی کاردەکەن بۆ کردەوەی کەشوهەوا، مافەکانی ڕەسەن و دادپەروەری ژینگەیی… [وەک] کۆمپانیاکانی نەوت و گاز ڕێگەی نوێ دەدۆزنەوە بۆ دواخستنی گواستنەوە بۆ وزەی پاک و پاراستنی قازانجی خۆیان، ئیبۆنی تویلی مارتن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گرینپیس ئەمریکا وتی. چالاکوانانی هێڵی پێشەوە نابێت ڕووبەڕووی مەترسی یاسایی توندڕەو و گۆڕینی ژیان ببنەوە بەهۆی دانانی جەستەیان بەکردەوە بۆ ئەوەی هەسارەکەمان ببێتە شوێنی نیشتەجێبوون.’ لە ساڵی 2017ەوە زیاتر لە 250 پڕۆژە یاسای دژە ناڕەزایەتی لە 45 ویلایەتدا پێشکەشکراون لەنێویاندا یاسای نەهێشتنی بەرپرسیارێتی شۆفێر لە لێدانی خۆپیشاندەران و دروستکردنی تاوانی گەورە بۆ خۆپیشاندانەکان کە وەک ئاژاوە لێکدەدرێتەوە، بەپێی سەنتەری نێودەوڵەتی یاسای قازانج نەویست (ICNL) .

یاسادانەران ئیدیعایان کردووە کە ئەو پڕۆژە یاسایانە پێویستن بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی، سەرەڕای ئەوەی یاساکانی قەدەغەکردنی کردەوەی توندوتیژی و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵی پێشتر هەن لەکاتێکدا زۆرینەی ڕەهای ناڕەزایەتییەکان لە ئەمریکا ناتوندوتیژن. لە ویلایەتی مینیسوتا، جێبەجێکردنی یاسا – کە لەگەڵ دەزگاکانی دی3  وەرگرتووە – زیاتر لە هەزار دەستگیرکردن لە نێوان کانوونی دووەمی 2020 و ئەیلوولی 2021 دا ئەنجامدرا لەکاتێکدا خۆپیشاندەرانی ناتوندوتیژ هەوڵیاندا ڕێڕەوگۆڕین و فراوانکردنی.  بۆری نەوتی 1097 میلی تار ساندز لە ڕێگەی زەوی و ڕێڕەوی ئاوی ڕەسەنەوە. بەلایەنی کەمەوە 967 تۆمەتی تاوانکاری تۆمارکراون لەنێویاندا سێ کەس کە بەپێی یاسای نوێی پاراستنی ژێرخانی گرنگی ویلایەتەکە تۆمەتبارکراون.

مانگرتنی قیتارەکان لە ئینگلتەرە دەکرێت تا شەش مانگی تریش بەردەوام بێت

25/10/2023

یەکەم مانگرتنی سەرتاسەری لە هێڵی ئاسنی بەریتانیا لە ماوەی دەیان ساڵدا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بانگهێشت کرا و لەو کاتەوە کرێکارانی شەمەندەفەر لە  نقابەی RMT زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ ناوبەناو مانیان گرتووە.

زیاتر لە ٢٠ هەزار ئەندامی سەندیکاکان لە سەرانسەری ئەو ١٤ کۆمپانیایەدا دەنگیان پێدرا کە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەدا کراوە، ٩٠% دەنگیان داوە بە پێدانی ئیختیاری بەردەوامی سەندیکاکە بۆ مانگرتن، بە ڕێژەی ٦٤%ی بەشدارییان لە دەنگداندا کردووە.  سکرتێری گشتی RMT، مایک لینچ، وتی ئەندامان “ئەرکێکی یەکلاکەرەوەیان بە سەندیکاکە داوە بۆ چالاکی مانگرتن لە داهاتوودا” لەکاتێکدا بەدوای یەکلاییکردنەوەی دانوستانێکدا کاردەکەن تاکو لە سەر کێشە درێژخایەنەکەی وەکو زیادکردنی کرێ و مەرجەکانی و هەلی کار و دەرکردنی کرێکاران .

ئاماژەی بەوەش دا : “ئەم دەنگدانەی زۆربە بە بەردەوامی مانگرتن پشتگیرییە بۆ نقابەی RMT بۆ کێشەکان ، بەو مانایە دێت کە ئێمە هێزی مانگرتنمان هەیە بۆ دەستەبەرکردنی ئۆفەرێکی باشتر.  حکومەت کە لە ڕێگەی ئیختیاری گرێبەستییەوە لەسەر کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردنی شەمەندەفەر ئەم ناکۆکییە کۆنتڕۆڵ دەکات، ئێستا دەبێت ڕێگە بە کۆمپانیاکانی قیتارەکان بدات تاکو بە ئۆفەرەکەدا بچنەوە بۆ ئەوەی بتوانین کاربکەین بۆ گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەی گرفتەکا.  بەڵام ئەگەر هیچ ئۆفەرێکی نوێ لە ئارادا نەبێت جارێکی دیکە ڕێوشوێنی مانگرتن دەگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لە بژێوی ئەندامەکانمان”.

دوایین مانگرتن بۆ ڕاگرتنی شەمەندەفەرەکان لە سەرانسەری ئینگلتەرا لە میانی کۆنفرانسی پارتی پارێزگاران [پارتی حوکمڕان] لەم مانگەدا بوو.  نقابەی مانگرتنەکە لەلایەن شۆفێرانی شەمەندەفەر لە نقابەی ئەسلەف ئەنجامدرا، کە بە دەنگی زۆرینە دەنگیان بە بەردەوامی چالاکیی مانگرتن دا کە لە مانگی حوزەیران کۆتایی هات.

تا ئێستا بەهانەی زیادنەکردنی کرێ لە لایەن حکومەت و کۆمپانیاکانەوە ئەوە بوو کە داوایان لە نقابە دەکرد کە ئۆفەرەکەیان بخاتە بەردەستی ئەندامانی نقابەکە . ئەمان بە بەجێگەیاندنی ئەو داخوازییە وایان دەزانی کە ئەندامەکانی نقابە بە ئۆفەرەکە ڕازی دەبن و کۆتایی بە مانگرتنەکانیان دەهێنن.  

نەتەنیاهو چەند منداڵی دیکە دەکوژێت بۆ تۆڵە سەندنەوە لە حەماس

25/10/2023

لە جەنگ و هێڕشی ئیسرائیل بۆ سەرغەززە وەك هەموو جەنگێكی دیکە قوربانیانی جەنگ بەشی شەیری بەر منداڵان و ژنان و پیر و کەمئەندام خاوەنپێداویستی تایبەتی دەکەوێت .

تاکو ڕۆژی ٢٢ی مانگ ژمارەی منداڵانی کوژراو ٢٠٣٦٠ منداڵ بووە کە دەکاتە لە سەدا ٤٠ی ڕێژەی هەموو کوژراوانی غەزە، ژمارەی بریندارانیش ٣٢٥٠  بووە ، سەرەتای هەفتەی پێشوو هەموو ١٥ خولەکێك منداڵێك کوژراوە. ١٢٤٠ لەو منداڵە بریندارانە پێویستیان بەتەنگەوەهاتن و چاودێری تایبەتی هەیە.

تەندروستی دەروونی منداڵانی خوار ١٨ ساڵ کە ٤٧%ی دانیشتوانی غەززەیە کە ٢.٣ ملیۆن دانیشتووی غەززە پێکدەهێنن (بە بەراورد لەگەڵ ٢٢% لە ئەمریکا و ٣٣% لە ئیسرائیل)، ساڵانێکە لە قەیراندایە. لە ڕاپۆرتێکدا ساڵی ڕابردوو دەرکەوتووە کە چوار لە پێنج کەس دەڵێن تووشی خەمۆکی، خەم یان ترس دەبن – ئەمەش تێکچوونێکی بەرچاوە بە بەراورد بە توێژینەوەیەکی ساڵی٠١٨ ٢

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، زیاتر لە نیوەی منداڵانی غەززە بیریان لە خۆکوشتن کردووەتەوە و لە پێنج منداڵ سێیان زیان بە خۆیان دەگەیەنن.  دۆزینەوەکانی لەلایەن لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییەی کاریگەرییە دەروونییە نەرێنییەکانی “جەنگی درێژخایەن” لەسەر مێشکی گەنجان پشتگیری دەکرێن.

کوشتن و بەئامانجکردنی خەڵکی سڤیل بەتایبەتی منداڵان بەپێی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان نایاساییە. ڕێککەوتننامەکانی ژنێڤی ساڵی ١٩٤٩ کە شەڕی چەکداری بەڕێوەدەبەن، باس لەوە دەکەن کە دەبێت منداڵان بپارێزرێن و مرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٥١دا ڕێککەوتننامەکانی پەسەند کرد.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەفتەی ڕابردوو بەڵگەی وردی لەسەر ئەو شتانە بڵاوکردەوە کە بە وتەی خۆی تاوانی جەنگە. ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی ئیسرائیل “بێبایەخێکی شۆککەریان بە ژیانی مەدەنییەکان نیشانداوە“.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا نەتەنیاهو و جێنڕاڵەکان نایەنەوێت شەڕەکە بوەستێنن چونکە وەستانی شەڕەکە یانی دەرکردنی ئەوان و سەرۆکی تۆڕێ سیخووڕیی مووساد و سەرۆکی پۆلیس. ئیسرائیل گەورەترین شکستی بەخۆیەوە دی کە شکستی ئاوای لە دروستبوونییەوە نەدیوە. بڕیاری چونە ناو غەزە و گەڕان بەدوای چەکدارانی حەماس و هەوڵی چوونە ناو تەناڵەکانیانەوە شکستێکی دیکە تۆمار دەکات. 

ناوی پەرتووک: داهاتوویەک کە بەهەموومان دروستی دەکەین

ناوی ‬‫پەرتووک: ‪  داهاتوویەک‬کە‬ ‫بەهەموومان‬ ‫دروستی‬ ‫دەکەین

‬‬ ‫‬نوسراوی:‬‬ ‫گروپی‬ ‫شاری‬ ‫یاخی‬

‫وەرگێڕانی: زاهیر باهیر

‫دیزاین ‬‫و‬ ‫ئامادەکردنی:‬‬ ‫شاخەوان‬ ‫عەلی

‬ساڵی ‬‫چاپ: ٢٠٢٣‬‬

‫چاپکردن‪:‬‬‫چاپخانەی‬ ‫بینایی

‬شوێنی‬‫ چاپکردن: ‫سلێمانی‬

بۆ داگرتنی کتێبەکە و خوێندنەوەی، لەسەر ئەو لینکە کلیک بکەن

داهاتوو کۆتا جار.pdf (AutoRecovered)

نا بۆ جەنگ لە هەر کوێی جیهان بێت

نا بۆ جەنگ لە هەر کوێی جیهان بێت

نا بۆ چەک

نا بۆ جەنگ

نا بۆ حکوومەت

نا بۆ سەروەریی چینایەتی

نا بۆ جەنگ لە هەر گۆشەیەکی جیهان بێت، چ لە ڕۆژاڤا/سووریە، چ لە ئۆکرانیا و کاراباخ و فەلەستین و ئیسرائیل و تد، چ لە کیشوەرەکانی دیکەی جیهان! ئێمە دژی جەنگ بووین و هەین و دەبین، دژایەتی جەنگ یەکێکە لە سەنگەرەکانی بەرەنگاربوونەوە دژی سەروەریی چینایەتی و سیستەمە جیهانییەکەی؛ دژی حکوومەتە جیهانییەکەی سەرمایەداری و پارچەکانی لە هەرێمەکانی جیهان.

جەنگ بۆ ئێمەی ئەنارشیست! بەس هێرشی چەکدارانە و بۆمبارانی گوند و شارەکان نییە، جەنگ بوونی سەروەریی چینایەتییە، پاوانکردنی سەرچاوەکانی ژیان و چەپاوڵکردنی داهاتی ڕەنجی چەوساوانی کۆمەڵە؛ بازرگانیکردنە بە زانیاری و زانست، دەستگرتنە بەسەر قووتی خەڵک، ناچارکردنی مرۆڤەکانە بە هەڵهاتن و ڕەوکردن، زیندانی کردنی ناڕازییانە، تیرۆرکردنە، سەرکوتکردنە؛ حکوومەتکردنە، بەرتەریی دەستەبژێرانە، بوونی کۆمەڵی چینایەتییە.

لەبەر ئەوە، بەس دژایەتی جەنگی چەکدارانە و چاونووقاندن لە ئاست بەشە شاردراوەکانی دیکەی جەنگ، ڕازیبوونە بە سەروەریی چینایەتی و دواجاریش داواکردنە لە حزبەکان و میلیشیاکان و حکوومەکان، کە ژیر و زانا بن و برایانە پێکەوە مرۆڤایەتی بچەوسێنەوە و ژینگە وێران بکەن و سەروەر بمێننەوە و کۆمەڵی چینایەتی بپارێزن؛ ئەوەش هەمیشە داخوازی ڕەوتە ڕیفۆرمیستەکان بوە و هەیە دەبێت، سەرەنجامیش بەس سەروەریی چینایەتی تۆکمەتر و پارێزراوتر دەکات و زنجیرە چینایەتییەکانی ئێمەی چەوساوە بەهێزتر و توندتر دەکاتەوە!

ئێمە دژی جەنگی چەکدارانە بووین و هەین و دەبین! ئەو دژایەتییەش بەشێکە لە دژی جەنگە چینایەتییە فراوان و جیهانییەکە و تاکو کۆمەڵی چینایەتی و حکوومەتەکان و سنوورەکان و شوناسە ڕامیارییەکان بمێنن، جەنگ بەردەوام دەبێت، چونکە کۆمەڵ و سیستەمی چینایەتی بەبێ جەنگ ناتوانن بەردەوام بن و بمێننەوە.

بەگوێرەی ئەزموونەکانی خەباتی چەوساوانی جیهان، بەرەنگاری جەنگە چەکدارییەکان، هەنگاوی یەکەم بە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەوخۆ و خۆجێی چەوساوانی کۆمەڵە ژێردەستەکانی حکوومەتە بەشەڕهاتوەکان دەبێت و هەنگاوی دوەم هاوپشتی جیهانیی چەوساوان دەبێت بۆ چەوساوانی هەرێمە بەشەڕدراوەکان و بەرەنگاربوونەوەی حکوومەکانی دیکە، کە لە بەرە جەنگکەرەکان پشتیوانی دەکەن؛ بەس بە هێزی یەکگرتن و بەرەنگاریی ئێمەی چەوساوە دەتوانرێت چەرخەکانی چەکسازیی و بازارەکانی چەکفرۆشتن ڕادەگیردرێن و مەیدانەکانی جەنگ چۆڵ دەکرێن. بێجگە لە وەها سەنگەرگرتنێکی ئێمەی چەوساوان دژی سیستەمی چینایەتی، وەستانی هەمیشەیی جەنگەکان ئەستەم دەبێت و تەنانەت نەبوونی جەنگی چەکدارانە و ئاشتیش لە خزمەت و بەرژەوەندی حکوومەتەکان و کۆمپانییە جیهانداگرەکان تەواو دەبن!

نا بۆ جەنگ بە هەموو شێوە و ئاستەکانییەوە

نا بۆ حکوومەت بە هەموو جۆرەکانییەوە

بەرەو جەنگی جیهانیی چەوساوان دژی سیستەم و کۆمەڵی چینایەتی

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردییزمان

١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣

https://linktr.ee/anarkistan

هەزاران کەس ڕۆژی شەمە لە تەلئەبیب ناڕەزاییان دەربڕی و داوای دەست لەکاركێشانەوەی نێتەنیاهویان کرد

23/10/2023

دوای تێپەڕبوونی ١٥ ڕۆژ بەسەر عەمەلییە شۆکهێنەرەکەی حەماس و کوژرانی ١٤٠٠ کەس لە ئیسرائیل و بەدیلگرتنی ٢١٢هاووڵاتی ئیسرائیل وکوژرانی نزیکەی ٤٥٠٠ کەس لە غەززە و برینداربوونی زیاتر لە ١٥هەزارکەس ، ئێستا وردە وردە قوربانییەکانی هەردوولا باشتر دەناسرێتەو و پرسیاریش لە سەرۆکوەزیران و سەرۆکی موساد و جێنڕاڵەکان و زۆر  لە کاربەدستانی ئیسرائل قورستر و ئاڵۆزتر و زۆرتر دەبێت.

ئەمانەش وای کردووە کە لە لایەن نەك هەر چەپەکانی ئیسرائیلەوە بەڵکو خەڵکە ئاساییەکەشەوە ناڕەزایی و خۆپیشاندانی گەورە و زیاتر دروستبکرێت بەردەوام بێت.

ڕۆژی شەمە، ٢١/١٠، بە هەزاران کەس لە تەلئەبییب ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و داوای ڕزگارکردنی هاووڵاتیانی ئیسرائیل لە حەماس و دەست لەکارکێشانەوەی نێتەنیاهو دەکەن.

هاوکاتیش بەشێك لە جێنڕالە کۆنەکانی سوپا و کۆنە بەرپرسەکان داوا لە سیاسییەکان و سەرۆکوەزیران دەکەن کە دەست لە کاربکێشێتەوە.

لە هاوشانی ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایانەی ناوخۆی ئیسرائیل و ئەوروپا گەورەترین ناڕەزایی و گردبوونەوە بەئامادەبوونی کۆمۆنێتی و ئیسلامەکان و مەسیحییەکان جولەکەکان  لە شیکاگۆ  کرا و دواتریش بەیەکەوە نوێژکردن ئەنجامدرا . ئەمەیش بەهۆی ئەوەی کە کوڕێكی ٦ ساڵی خێزان موسڵمان بە چەقۆ کوژرا.  لەو گردبوونەوەیەدا هەموو لایەکیان سەرەکۆنەی ئەو تاوانە گەورەیا کرد و داوای ئاشتی و پێکەوەژیان دەکەن.     

سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی بۆری نەوت لە ئۆگاندا جێگەی  نیگەرانییەکی گەورەیە

21/10/2023

خوێندکارانی کامپالا بەهۆی ڕێپێوانێکەوە دژی بۆرییەکی ٩٠٠ میل کە هاوبەشی خاوەندارێتی کۆمپانیایەکی فەرەنسی بووە، لێیان دراوە و دەستگیرکراون نینا لاخانی پەیامنێری دادپەروەری کەشوهەوا پێنجشەممە 19ی ئەم مانگە دوایین گۆڕانکاری لە ئیمەیلێکدا بڵاوکردەوە.  لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆ لە کامپالا پایتەختی ئۆگاندا ڕێپێوانیان کرد بۆ ئەوەی داواکارییەکیان پێشکەش بە پەرلەمان بکەن و داوایان لە حکومەت کرد کۆتایی بە وەبەرهێنانی سووتەمەنی بەردینی بهێنێت و بۆری نەوتی خاو لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا بە درێژایی ٩٠٠ میل  هەڵبوەشێنێتەوە. ئەوان داواکانیان کە لە لایەن زۆرێك لە خەڵکەوە واژۆ کرابوو خستەبەردەم پەڕلەمان کە نوسرابوو:

پێویستە پەرلەمان خەڵک بخاتە پێش قازانجەوە بۆ مانەوە و داهاتوومان بۆ ئەوەی پشت بە هەسارەیەکی تەندروست و دوور لە سووتەمەنی بەردینی ببەستین”

لەو ئیمیەلەدا هاتووە کە کاردانەوەی ئەفسەران پۆلیس خراپ بووە و دەڵیت:

ئەفسەرانی پۆلیس ڕەتیانکردەوە کە خوێندکاران بچنە پەرلەمانەوەو داواکەیان پێشکەش بکەن ،بۆیە زۆربەیان ڕاوەدوونران، بەڵام چوار خوێندکاریان کە کوڕ بوون لە ژێر مێزێکدا لە نزیک دەرگای سەرەکی پەڕلەمانەوە گەمارۆ درابوون لەوێ  پۆلیس بەربووەتە گیانیان و بە دار و شەق لێیان دراوە. دوای لێدانەکان،  خوێندکارەکان گیراون وبراونەتە بنکەیەکی پۆلیس، لەوێ دەڵێن ئەفسەرەکان تۆمەتباریان کردوون بەوەی پارەیان پێدراوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بۆرییەکە. 

ئەو چوار خوێندکارە کۆتایی هەفتەیان لە یەکێک لە بەدناوترین و قەرەباڵغترین زیندانەکانی شارەکەدا بەسەر بردووە، پێش ئەوەی تۆمەتبار بکرێن بە بێزارکردنی گشتی و بە کەفالەت ئازاد بکرێن . ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە وڵاتەکەماندا گەنجان زۆرینەن و ئێمە زۆرترین بەرکەوتووی قەیرانی کەشوهەواین.  بەڵام هەرکەسێک دژی  ئە و پرۆژەیە ڕاپەڕێت، ڕووبەڕووی تووڕەیی دڕندانەی ڕژێم دەبێتەوە”، ماگامبۆ باسی لە لێدانەکانی پۆلیس کرد وتی کە پاژنەی پێیەکانی لەکارکەوتوون و تەپڵی گوێی چەپیشی تێکچووە.

ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی هیومان ڕایتس وۆچ (HRW) دەریخستووە کە ئەگەر ئەو پرۆژەیە تەواو بکرێت زیاتر لە 100,000 کەس ئاوارە دەکات و پێشتر هەزاران بژێوی وێران کردووە، بووەتە هۆی نائاسایشی خۆراک و قەرزی ماڵان، و کەمبوونەوەی ئامادەبوون لە قوتابخانەکان – جگە لەوەی قەیرانی کەشوهەوا توندتر دەکات ، قەرەبووکردنەوە بۆ ئاوارەکان زۆر کەمە، و ساڵانێکی زۆری دەوێت تا دەگاتە دەستیان، بەپێی HRW.

لە ئۆگاندا، سەرکوتکردنی چالاکوانانی کەشوهەوا و ژینگەپارێزی حکومەت دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ساڵی ٢٠١٠، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ دژایەتی کۆمەڵگە بەرامبەر بە پاڵاوگەیەکی نەوت کە لەسەر سنووری کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ دروست دەکرێ. ئەمە  بووە هۆی دەرکردنی یاسای نوێی دژە ناڕەزایەتی کە پێویستی بە ڕەزامەندی پۆلیس هەبوو بۆ هەر کۆبوونەوەیەک کە لە سێ کەس زیاتر بێت و هەروەها مەرجی قورسیشی خستە سەر یاسا و ڕۆڵی  ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ساڵی ٢٠١٦ کە مەرجی قورسی خستە سەر ڕێکخراوانەی دەربەستی قازانج نەبوون.

بەسەدەها کەس لە جولەکەکان لە پرۆتێستی دوێنێ دا دژ بە هێڕش بۆ  سەر غەزە گیراون

20/10/2023

دوێنێ، ٥شەمە، ١٩/١٠ خۆپپیشاندانێکی ئێکجار گەورە لەلایەن چەپەکانی جولکەی ئەمەریکا و لەگەڵ چەپەکانی تر لە واشنتۆن لە بەردەم کۆشکی سپی دا داوای ئاگربەستی و ئاسایشیان کردووە.  لەم پرۆتێستەدا زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون. ئەمە درێژە پێدانی پرۆتێستەکانی رۆژی دووشەمەی پێشووەوە کە ٥٠ کەس لەوێدا گیران .

نووسەر و چالاکوانی کۆمەڵایەتی نائۆمی کلاین بە خۆپیشاندەرانی وت کە لە مۆڵی نیشتمانی واشنتۆن کۆبوونەتەوە کە ئیسرائیل “هەوڵی جینۆساید دەدات بە کەڵکوەرگرتن لە ترسی جولەکەکان لە جینۆسایدێکی دیکە [دژی جولەکەکان]“. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ناهێڵین ترسەکانمان لە دژە جوولەکەبوون بەم شێوەیە دەستکاری بکرێت”.

برانت ڕۆزن، حاخامێکی خەڵکی لۆس ئەنجلۆس، ڕۆژی چوارشەممە بە خۆپیشاندەرانی ڕاگەیاند کە ئەوان شاهیدی “یەکێک لە دەرئەنجامەترین ساتەکانی ئەخلاقین کە هەریەکێک لە ئێمە لە ژیانماندا ئەزموونی دەکەین“. وتی نەوەکانی داهاتوو دەپرسن: “ئایا ئێمە مامەڵەمان کرد، یان بێدەنگ وەستاین لەکاتێکدا جینۆساید بە ناوی ئێمەوە ئەنجامدرا؟

فۆبی تەمەن 61 ساڵ، مۆسیقژەنێکی خەڵکی ئەسکەندەریەی ویلایەتی ڤێرجینیایە و ناوی کۆتایی خۆی ڕاگرتووە و دەڵێت چوار جار سەردانی ئیسرائیلی کردووە، دەڵێت: “من بە جوولەکەیەکی بێزرا و دژ بەخۆ کە چەندین جار تفم لێکردووە“.براکەم و خێزانەکەی لە ئیسرائیل دەژین.  درزێکی گەورەی لە خێزانەکەمدا دروست کردووە؛ بەڕاستی کارەساتبارە.” مێل تانزمان، تەمەن 72 ساڵ، توێژەری کۆمەڵایەتی خانەنشین و خەڵکی نیویۆرکە، دەڵێت: من هەرگیز نەچوومەتە ئیسرائی.  من هەرگیز هاندەری زایۆنیزم یان هەر جۆرە دەوڵەتێکی ئایینی نەبووم کە یەک تاقم زاڵ بێت.  ئەگەر تۆ لە  خەمی ئەوە بیت کە چی بەسەر فەلەستینییەکان دێت، پێت دەوترێت جوولەکەیەکی دژ بە خۆت و ڕقت لە خۆت. هەر ڕەخنەیەک لە ئیسرائیل [وەک] دژە جوولەکە سەیر دەکرێت.”

.@گردبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممە لە دوای تەقینەوەکەی ڕۆژی پێشوو لە نەخۆشخانەی ئەلئەهلی عەرەبی لە غەززە ڕوویدا کە بووە هۆی کوژرانی سەدان هاوڵاتی مەدەنی .  لە سەرەتادا ئیسرائیل تاوانبار بوو بە هێرشەکە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕکابەری ئەو ڕاپۆرتەیان کردووە و ڕایانگەیاندووە، ئەگەری ئەوە زیاترە کە موشەکێکی شکستخواردوو بێت کە لەلایەن گروپێکی چەکداری لەناو فەلەستین تەقێندرابێت.هیچ کام لەوانەی کە ڕۆژنامەی گاردیان قسەی لەگەڵ کردووە ئامادە نەبوون ئەو وەرشانەی ڕووداوەکان قبوڵ بکەن و پێداگرییان لەسەر ئەوە کردووە کە مێژوو ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئیسرائیل ئەگەری تاوانباری هەیە. ئاریێل گۆڵد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتی نیشتمانی ئاشتەوایی دەڵێت: “ئیسرائیل تۆمارێکی نییە کە هیچ هۆکارێکت پێبدات متمانەیان پێ بکەیت”. “ئێمە دەزانین کە نەخشەکەیان بریتییە لە تەمومژاوی و درۆکردن و سەرلێشێواندن کاتێک ئەم شتانە ڕوودەدەن.

گرێتا تونبێرگ لە خۆپیشاندانی لوتکەی نەوتی لەندەن دەستگیرکرا

زاهیر باهیر

١٨/١٠/٢٠٢٣

 چالاکوانێکی کەشوهەوا لەلایەن پۆلیسی بریتانییەوە بردراوە دوای ئەوەی خۆپیشاندەران کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی جێ بەجێکاران و وەزیرەکانی سووتەمەنی بەردینییان ئیدانە کرد

گرێتا تونبێرگ دوای ئەوەی پەیوەندی بە سەدان خۆپیشاندەرەوە کرد کە بەیانی سێشەممە لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەی لەندەن کۆبوونەوە بۆ ئیدانەکردنی کۆبوونەوەیەک کە ناوی “ئۆسکاری نەوت”ی لەسەر بوو.

ونبێرگ پێش ئەوەی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکەدا بکات، قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و وتی: لە پشت ئەم دەرگا داخراوانە لە کۆنفرانسی نەوت و پارەدا، سیاسەتمەدارانی بێ ئابڕوو، مامەڵە و سازش لەگەڵ لۆبیستەکانی پیشەسازییە وێرانکەرەکان، پیشەسازی سووتەمەنی بەردینی دەکەن. ئاماژەی بەوەشکردووە، “خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا بەدەست دەرئەنجامەکانی قەیرانی کەشوهەوا دەناڵێنن و دەمرن کە بەهۆی ئەم پیشەسازیانەوە دروست بووە …. نوخبەی کۆنفرانسی نەوت و پارە، هیچ نیازێکی گوڕینی بەکارهێنانی خەڵوزی بەردینەیان نییە.  پلانی ئەوان درێژەدان بەم گەڕانە وێرانکەرەیە بۆ بەدەستهێنانی قازانج، هەر بۆیە دەبێت هەنگاوی چالاکی ڕاستەوخۆ بگرینەبەر بۆ ئەوەی ئەمە ڕابگرین و پارەی نەوت لە سیاسەت جیابکەینەوەبە.  هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە جگە لە دانانی جەستەمان لە دەرەوەی ئەم کۆنفرانسە و بە جەستەی خۆمان کۆنفرانسە کە تێکبدەین”.

دەیان خۆپیشاندەر لە هەر سەرێکەوە بە لافیتە و چەتری پەمەیی کە چاوەکانیان بۆیاخ کرابوو، بلۆکی هامیلتۆن پالاسیان کرد و هاواریان دەکرد “پیاوانی نەوت بۆ دەرەوە ” و “کۆنفرانسەکە هەڵبوەشێنەرەوە”، لە کاتێکدا هەندێکی دیکەش دوکەڵی زەرد و پەمەیییان داگیرساند،  هۆتێلەکە گەمارۆدرابوو بە پۆلیس.

شەش کەس بەهۆی ڕێگریکردن لە ڕێگای خێرا ، های وەی ،دەستگیرکران، و 14 کەسی دیکەش بەهۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی ناڕەزایەتی کە بەپێی بەشی 14ی یاسای ڕێکوپێکی گشتی سەپێنراوە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

جەنگ جەنگی سەرمایەو قازانجە

دارا جوتیار

١٥/٠١/٢٠٢٣

جەنگ جەنگی سەرمایەو قازانجە لەژێر ناوی دیکەدا دادەپۆشرێت!ئیسرائیل و فەلەستین ببنە دوو دەوڵەتی وەك دەلێن (سەربەخۆش) تەنها ئازار شکێنێکی کاتیە!جەنگ و ناکۆکی قازانج و سەرمایەو بازاڕی دەولەتمەندان کۆتایی نایەت تا کاپیتالیزم کۆتایی نەیەت!جەنگ و ناکۆکیەکانی ئیسرائیل و فەلەستین کۆتایی نایەت هەر چۆن دەیان دەولەت سەرباری سەدان ساڵ بەناو سەربەخۆیشیان هەزاران میل لەدوری یەک هەر تاو ناتاوێک بەیەکدا دەکێشن و دەکەونە جەنگەوە!لێم دەپرسن ئەی ئەلتەرناتیڤ چارە چیە؟من یەك شت دەزانم جەنگی کاپیتاڵ کۆتایی نیە و لایەنگری کردن تێیدا بەشداریە لە خوێن دەرهێنان، لە گیانی چەوساوەکان و کردنیەتی بە شادەمار و خوێنبەرەکانی سیستمەکە دا!تا ئەم سیستمە بمێنێت تەنانەت لە ئاشتیترین و باشترین دۆخیشدا ئەو خوێنەی کاپیتالیستەکان وەک زەروو دەیمژن هەر جەنگەو جەنگێکی نەبڕاوەی بەردەوامی هەموو چرکەو کات و ڕۆژ