مانگرتنی کرێکارانی دروسستکردنی پۆشاك لە بەنگلادش بەردەوامە

16/11/2023

بەنگلادیش یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی مۆدەی خێرای پۆشاك لە جیهاندا، ساڵانە ملیۆنان تەن جل و بەرگ هەناردەی داواکارییەکانی بەناوبانگترین براندەکانی جلوبەرگ لە جیهاندا دەکات و پیداویستییەکانیان لەڕێگای هێزی کارەوە دابین دەکات.

بەشێک و لەو مارکێتانەی کە کۆنتراکتیان لەگەڵ کارگەکاندا هەیە ئەمانەن:

Marks & Spencer, C&A ,و PVH Corp, Tommy Hilfiger Calvin Klein

هەرچەندە زۆربەی ئەو براندە خێراو فاشنانەی کە سەرچاوەیان لە بەنگلادیشەوە وەرگرتووە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پشتگیری لە کرێی بژێوی ژیانیانی کرێکارەکان دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا مووچەی ئەو کرێکارانە تەنیا بڕی  جلوبەرگەکانیان دەکەنە کەمترین مووچەی مانگانەی یاسایی، کە یەکێکە لە کەمترین کرێیەکانی جیهان و تا ئێستاش بە 8 هەزار تاکا دانراوە (58 پاوەندە) لە ساڵی 2018ەوە.

 کەمترین مووچەی نوێ بۆ کرێکارانی جلوبەرگ لە بەنگلادیش خۆپیشاندانی جەماوەری لەسەر شەقامەکانی سەرتاسەری پایتەختی لێکەوتۆتەوەو ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزاییانە لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەردەوامە.

 ناڕەزایەتییەکان لەو کاتەوەیە کە حکومەت زیادکردنی کەمترین مووچەی کرێکارانی ڕاگەیاند، لە 1ی کانوونی دووەمەوە بۆ 12 هەزار و 500 تاکا (90 پاوەند)، زۆر کەمترە لەو 23 هەزار تاکایەی کە کرێکاران دەڵێن پێویستە خێزانەکانیان لە برسێتی پێ بپارێزن.  خاوەن کارگەکان و پۆلیس بە هەڕەشە و توندوتیژی وەڵامی ناڕەزایەتی کرێکارانیان داوەتەوە و دەدەنەوە، هەروەها خاوەن کارگەکان هەڕەشەی داخستنی بەرهەمهێنان و ڕاگرتنی کرێیان کرد بە جێبەجێکردنی یاسای “نە کار، نە مووچە“.  ناسراوە، لە کۆتایی هەفتەی ڕابوردوودا  زیاتر لە 150 کارگە “بۆ ماوەیەکی نادیار” داخران،  کە ئەمەش 18 هەزار کرێکار بێ کار دەکات و ئەوانەن کە پۆلیس ناویانی تۆمار کردووە کە بەشدارن لە خۆپیشاندان ناڕەزاییەکاندا.

نەعیمە  ئیسلام، کە لە  کۆمپانیای کۆڵۆمبیا کاردەکات دەڵێت: “ئەوان هەوڵدەدەن بێدەنگمان بکەن بەڵام ئێمە پاشەکشە ناکەین“. ئەوان دەتوانن هەڕەشە و لێدانمان بکەن بەڵام ئەوەی تێناگەن ئەوەیە، ئێمە هیچمان نییە لەدەستی بدەین .   ئەگەر پێشنیاری موچەی گاڵتەجاڕانەی ئەوان قبوڵ بکەین، هەرچۆنێک بێت هەر لە برسێتیدا دەمرین”.  نەعیمەی تەمەن 28 ساڵ، یەکێکە لەو هەزاران خۆپیشاندەرەی کە ڕاپۆرتی پۆلیسیان لەسەر تۆمار کردووە، کە سەندیکاییەکان ترسیان هەیە بەم نزیکانە ببێتە هۆی دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ.  زۆر کەس پێیان وایە هەوڵێکە بۆ سەرکوتکردنی زۆرەملێی بزووتنەوەی زیادکردنی مووچە،  بەڵام ئەوە نەعیمە و  هاوکارەکانی ناگرێتەوە و ئەوان بەردەوامن لە ناڕەزاییەکانیان. نەعیمە  ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە داوای زۆر ناکەین.  تەواوی ئەم پیشەسازییە لەسەرر پشتی ئێمە بنیات نراوە – کەمترین شت کە شایەنمان ئەوەیە کە لانی کەم ئەوەمان بدرێتی کە بژێویمانی پێ دابین بکەین ”

چۆن ئیسرائیل یارمەتی گەشەی حەماسی بۆ دەیان ساڵ دا

شیکاریی: حەماس چییە و بۆچی ساڵانێکە ئیسرائیل بە ئەنقەست بوونی ئەوی  چالاک کردووە؟

نوسینی :  Aysha Khan و Ismat Mangla*

و: زاهیر باهیر

13/11/2023

ئێمە دەزانین کە گرووپی چەکداری فەلەستینی حەماس بەرپرسیارە لە کوشندەترین هێرش بۆ سەر خاکی ئیسرائیل لە مێژووی ئەم دواییەدا کە زیاتر لە هەزار و 300 کەسی کوشتووە و زیاتر لە 200 کەسیشی بە بارمتە گرتووە.

 حەماس لە ساڵی 1987 لە غەززەی داگیرکراو دامەزراوە، کە کورتکراوەی  بزوتنەوەی بەرەنگاریی ئەلئیسلامییە  (بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی) – ئەو گروپە چەکدارەیە کە ئەمڕۆ کۆنترۆڵی سیاسی بەسەر غەززەدا هەیە.  ئەوەی ڕەنگە نەتزانیبێت ئەوەیە کە هەمان ئەم گروپە لە ڕاستیدا بەشێکی لەلایەن خودی ئیسرائیلەوە دروستکراوە.  لە کاتێکدا ڕەنگە وەک تیۆرییەکی پیلانگێڕی دەربکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا نهێنییەکی کراوە و بە باشی بەڵگەدارە کە ئیسرائیل ساڵانێکە یارمەتی دارایی و پشتگیریکردنی حەماسی داوە.

 گێرشۆن هاکۆهین،  Gershon Hacohen, ، هاوکارێکی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی ساڵی 2019 دا وتی: پێویستە ڕاستییەکان بڵێین.  ئاماژەی بەوەشکردووە، ستراتیژی ناتانیاهۆ ڕێگریکردنە لە بژاردەی دوو دەوڵەت، بۆیە حەماس دەکاتە نزیکترین هاوکاری خۆی.  ”  بە ئاشکرا حەماس دوژمنە، بە  شاراوەیی  هاوپەیمانێکە.”   تێگەیشتن لە ستراتیژی ئیسرائیل لەم کارەدا دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت لە خوێندنەوەی دێڕەکانی قسەکانی حکومەتی ئیسرائیل سەبارەت بە بەربەرییەتی حەماس. هەروەها یارمەتی ڕۆشنکردنەوەی دیدگای نەتانیاهۆ دەدات بۆ ناوچەکە — و کۆتای دوایارییەکە.

ستراتیژی ئیسرائیل بۆ پەرتکردن و داگیرکردن

” بە پەشیمانییەکی زۆرمەوە ، حەماس دروستکراوی ئیسرائیلە.”

ئەڤنەر کۆهین، Avner Cohen ، بەرپرسی کاروباری ئایینی ئیسرائیل لە غەززە لە کاتی سەرهەڵدانی حەماسدا، لە وتارێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ساڵی 2009دا بە ناوی ” ئیسرائیل چۆن یارمەتی زاوزێکردنی حەماسی دا” دەڵێت حەماس لە سەردەمی یەکەم ڕاپەڕین دا/ ئینتیفازە لەدایک بووە، کاتێک فەلەستینییەکان لە ساڵی1987ەوە دژی داگیرکەرەکانیان ڕاپەڕینەوە، ئەم گروپە لەلایەن شێخ ئەحمەد یاسین-وە پەنابەرێکی مەشلول تا ڕادەیەك نابینا دامەزراوە و لە کەمپێکی پەنابەرانی غەززە گەورە بووە.  لەوێدا، یاسین یارمەتی پێکهێنانی لقێکی فەلەستینیی ئیخوان موسلیمینی دابوو، ئەو بزووتنەوەیە بەناوبانگ و کاریگەرەی کە لە میسر دامەزرابوو و پشتگیری لە ئیسلامێکی سیاسی دەکرد – هەندێکجار پێی دەگوترا “ئیسلامیزم”. ئەم گرووپەی کە بنکەکەی لە غەززە دامەزراند – موجەمەع ئەلئیسلامیە، پێشخانێك بۆ حەماس – لە ساڵی 1973 وەک ڕێکخراوێکی خێرخوازی موسڵمانان کە زانکۆ و کتێبخانە و مزگەوت و قوتابخانەکانی دامەزراند.

یاسین و بزووتنەوە تازەپێگەیشتوەکەی هاوپەیمانێکی چاوەڕواننەکراویان لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دۆزیەوە.  فەرمانڕەوا نوێیەکانی غەززە سنووردارکردنی پێشوویان بۆ چالاکوانانی پەرەپێدانی ئیسلامی سیاسی شلکردەوە؛ بە فەرمی موجەمەع ئەلئیسلامیای وەک خێرخوازی و دواتر وەک کۆمەڵە تۆمار کرد؛ ڕێگەی بە ئەندامەکانی دا پەیامەکەی بڵاوبکەنەوە و نیازپاکی بنیات بنێن بە پەرەپێدانی تۆڕێک لە دامەزراوە ناوخۆییەکان و چووە دواوە کاتێک گروپەکە شەڕی لەگەڵ ڕکابەرەکانی کرد کە عەلمانییەکانی فەلەستین بوون.

بەم شێوەیە سیاسەتیان لە چەند دێڕێکدا گرد دەبێتەوە  “هەر کەسێک بیەوێت دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین پووچەڵ بکاتەوە، دەبێت پشتگیری لە بەهێزکردنی حەماس و گواستنەوەی پارە بۆ حەماس بکات . ئەمە بەشێکە لە ستراتیژییەکەمان کە دابڕانی فەلەستینییەکانی غەززەیە لە فەلەستینییەکانی کەناری ڕۆژئاوا.”

دوای ئەوەی ئیسرائیل لە ساڵانی شەستەکاندا کەرتی غەززەی لە میسر داگیرکرد و دەستی بەسەردا گرت، حکومەتی ئیسرائیل تامەزرۆی لاوازکردنی هێزی سیاسی ڕابەرایەتی فەلەستین بوو .  لەو کاتەدا ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینی ناسیۆنالیستی عەلمانی (PLO ) و کەسایەتیی پێشەنگی ئەو ڕێکخراوە یاسر عەرەفات لە پارتی فەتح بوو.  ئیسرائیل وەکو پێشبینی دەکرس بە  بەدوای ئەندامانی PLOوە بوو، کە زۆرێکیان سەرسەختانە دژی ئیسرائیل بوون.  لەم نێوەندەدا، ئیسرائیل بە ڕێزگرتن لە ستراتیژی سیاسەتی کۆلۆنیالیزمیی پەرتکردن و حوکمڕانیی، لە تەك ئەوەشدا  ئیسرائیل  لە کۆتاییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەستیکرد بە چالاککردنی گروپە تازەپێگەیشتوەکەی یاسین.

 ئەم بزووتنەوە سیاسییە ئایینییە لەو کاتەدا لە پەراوێزی سیاسەتی فەلەستین دا بوو، بەڵام بە پارەی ئیسرائیل، کاریگەرییەکەی گەشەی کرد و لە کۆتاییدا گۆڕا بۆ حەماس وەك ئەوەی ئەمڕۆ دەیزانین.

ئەوە حاڵەتێکی کلاسیکی کارادانەوەی سلبی بوو ، نزیکەی 15 ساڵ لەمەوبەر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیویەتی: ” ئەزموونی ئیسرائیل دەنگدانەوەی ئەزموونی ئەمریکایە، کە لە کاتی جەنگی سارددا وەک هاوپەیمانێکی بەسوود لە دژی کۆمۆنیزم چاوی لە ئیسلامییەکان بوو. ”  … ” هێزەکانی دژە سۆڤیەت کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتگیری دەکران دوای لەشکرکێشی مۆسکۆ بۆ سەر ئەفغانستان لە ساڵی 1979، دواتر گۆڕا بۆ قاعیدە.”  سیاسەتی ئیسرئیل ڕەنگدانەوە ئەوە سیاسەتەی ئەمەریکا بوو .  لە ڕاستیدا تا نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، ڕێکخراوی فەلەستین، PLO ،   دەستی بە کارکردن کردبوو بۆ سازانێکی دوو دەوڵەتیی و حەماسیش لە غەززە بە ڕوونی بووبوو بە هێزێکی چەکداری بەهێزی دژە ئیسرائیل کە پشتیوانییەکی بەرچاوی لەلایەن گەلی فەلەستینەوە بەدەستهێنابوو.  ئیسرائیل دەستی کرد بە هەوڵدان بۆ سەرکوتکردنی ئەو ئەهریمەنەی کە یارمەتی دروستکردنی دابوو – بەڵام زۆر درەنگ بوو.

زیندوو ڕاگرتنی حەماس و چارەسەرێکی دوو دەوڵەتی بە مردوویی

بۆ دەیان ساڵە ئیسرائیل سەرکوتی حەماس دەکات لە غەززە لەوانە هەڵمەتی هێرشی ئاسمانی بەردەوام، تیرۆرکردنی ئامانجدار، گەمارۆیەکی دەیان ساڵە ، لەگەڵ ئەو هەوڵانەدا، زۆرجار بەسوود بۆ بەهێزکردنی پشتیوانی گروپەکە گەڕاوەتەوە.  بەڵام لەوەش ترسناکتر ئەو شێوازەیە کە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل تا ئەمڕۆش بەردەوام بوون لە چالاککردنی حەماس بە ئەنقەست .

دوای هێرشەکەی ئەم دواییەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، نەتانیاهۆ سوێندی خوارد کە هەموو ئەندامێکی ئەو گرووپە ” کەسێکی مردووە.”  بەڵام ناتانیاهۆ بە شێوەیەکی ستراتیژی ئاسانکاری بۆ ملیۆنان دۆلار بۆ حەماس کردووە بە ڕێگەدان بە قەتەر کە یارمەتی نەختینەیی بە غەززە بدات –  کە دەیزانی پارە نەختینەکە دەچێتە دەستی سەرکردایەتی حەماس.

لە ساڵی 2009ەوە ستراتیژی سیاسی نەتانیاهۆ لە دەوری زیندوو ڕاگرتنی حەماس و لێدان دەسوڕێتەوە — تەنانەت ئەگەر ئازاری گەلەکەی خۆیشی دابێت.  لە کاتێکدا ئیسرائیل و نەتانیاهۆ لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی بە قسە بەدواداچوون بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتیی دەکەن، کە حەماس بیانوویەکی گونجاو دەڕەخسێنێت بۆ دوورکەوتنەوە لە شوێنکەوتنی چارەسەرێک.  ئەم واقیعەش نە تیۆرێکی  پیلانگێڕییە، نە بە تایبەتی بە باشیش شاراوەیە.  لە ڕاستیدا ناتانیاهۆ و چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە ئاشکرا باسیان لەوە کردووە.

“ستراتیژی ناتانیاهۆ ڕێگریکردنە لە بژاردەی دوو دەوڵەت، بۆیە حەماس دەکاتە نزیکترین هاوکاری خۆی. حەماس بە ئاشکرا دوژمنە و بە شاراوەییش  هاوپەیمانێکە.”

لە کۆبوونەوەی حزبی لیکود لە ساڵی 2019دا، نەتانیاهۆ بە دڵخۆشییەوە بە هاووڵاتیانی خۆی گوت: ” هەرکەسێک بیەوێت دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین پووچەڵ بکاتەوە، دەبێت پشتگیری لە بەهێزکردنی حەماس و گواستنەوەی پارە بۆ حەماس بکات.  ئەمە بەشێکە لە ستراتیژییەکەمان — دابڕانی فەلەستینییەکانی غەززە لە فەلەستینییەکانی کەناری ڕۆژئاوا.” هەروەها بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی هەواڵگری ئیسرائیل کە لەلایەن گۆڤاری +972 لە 30ی تشرینی یەکەمدا بڵاوکراوەتەوە، هێندەی تر ڕوونی دەکاتەوە.  لەوێدا بە فەرمی ئاماژە بە بژاردەی کۆنتڕۆڵکردنی غەززە لەلایەن دەسەڵاتی فەلەستینەوە وەک خراپترین دەرئەنجامی ئەگەری دەکەن – چونکە ئەوە “یەکێک لە بەربەستە ناوەندییەکانی ڕێگریکردن لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی” لادەبات.

لەڕاستیدا ناتانیاهۆ مەبەستی ئەوە بووە کە فەلەستینییەکان لە ژێر دوو گرووپی دەسەڵاتداردا بە دابەشکراوی بمێننەوە: دەسەڵاتی فەلەستین کە لە ڕووی دیپلۆماسییەوە سەرکەوتوو بووە لە کەرتی ڕۆژئاوا و حەماسی میلتەنت لە غەززە. ( دەسەڵاتی فەلەستین بە سەرۆکایەتی پاشماوەی  PLO وەک دەزگایەکی خۆبەڕێوەبەری کاتیی دروست بوو کە مەبەست لێی خۆشکردنی ڕێگا بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین بوو، بەڵام ئەوە ڕووی نەداوە.)  تا ئەو کاتەی ئەم دوو گرووپە دابەش بوون، ئیسرائیل پاساوی هەیە بۆ ئەوەی دانوستان لەگەڵ دەسەڵاتی فەلەستین نەکات بە بیانوی ئەوەی کە ئەو گرووپە نوێنەرایەتی هەموو فەلەستینییەکان ناکات.  حەماس بە پێچەوانەی سەرکەوتنی دیپلۆماسی دەسەڵاتی فەلەستین بۆ ئیسرائیل بووەتە دوژمنێکی گونجاو.  لە چاوپێکەوتنێکیدا لە ساڵی 2015دا، بێزالێل سمۆتریچ،  Bezalel Smotrich  ، وەزیری دارایی ئیسرائیل ڕوونیکردەوە کە شەڕەنگێزی حەماس و بەو هۆیەوە ناشەرعییەتی لەسەر شانۆی جیهانی، نیعمەتێکە بۆ ستراتیژی سیاسی حکومەتەکەی.

سمۆتریچ وتی: ” دەسەڵاتی فەلەستین، PLO ، بارگرانییە، حەماسیش سەرمایە.”  وتیشی ” ئەوە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە، کەس دان بەودا نانێت، کەس لە [دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان] پێگەی پێنادات، کەس ڕێگەی پێنادات بڕیارێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بخاتەڕوو”.

هاوکاتیش  زۆرێک لە هاوڵاتیانی ئیسرائیل توڕە بوون لەوەی کە چۆن فێڵەکانی نەتانیاهۆ هەموویان دەخاتە مەترسییەوە و زیاتر لە 1300 هاوڵاتی وڵاتەکەیان دەکوژرێت.

 ستوونی ئەم دواییەی ڕۆژنامەی هارێتس کە یەکێکە لە گەورەترین ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل، سەرۆکوەزیران ئەرك دەخاتە ئەستۆی سەرۆكوەزیران خۆی سەبارەت  “دوکتورینە سیاسییە وێرانکەر و چەواشەکارەکەیەوە کە پێیوابوو بەهێزکردنی حەماس لەسەر حیسابی دەسەڵاتی فەلەستین،  PA، بۆ ئیسرائیل باش دەبێت”. ستوونی دیکەی ئەم دواییەی هارێتز باس لەوە دەکات کە چۆن “هاوپەیمانی” ناتانیاهۆ و حەماس و ” قەسابخەنەی ” 7ی مانگی ئۆکتۆبەر یارمەتی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەدات بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆی .” ڕۆژنامەی تایمزی زۆر کۆنەپارێزی ئیسرائیلی ، ئەویش دوای هێرشەکانی حەماس، لە بڵاوکردنەوەی ژمارەیەکیدا بە ناونیشانی “بۆ ساڵانێک، نەتانیاهۆ پشتگیری حەماسی دەکرد ئێستا بە ڕووی ئێمەدا تەقێنرایەوە.”

هاوکاتیش  وەک ئەندامی پێشووی هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل، IDF، بێنزی ساندەرز، Benzi Sanders ، ڕوونی دەکاتەوە، هەڵمەتی نوێی بۆردومانی نەتانیاهۆ و فراوانکردنی هێرشی زەمینی تەنها بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردن و بەردەوامکردنی حەماس — و ڕێگری لە چارەسەرکردنێکی دادپەروەرانە بۆ ئەم قەیرانە دەکات.

…………….

 *ئایشە خان و عیسمەت مانگلا هەردووکیان سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئەنالیست نیوزن.

هەوڵی هاوسەنگی نێوان بزنسی نەوت و غاز و خەڵوز لەگەڵ ژینگەدا هەمیشە شکست دەهێنێت    

08/11/2023

باوەڕ‌هێنان بەوەی کە لە جیهانی سەرمایەداریدا دەکرێت سنوری بزنس دیاری بکرێت و لە ڕادەیەکدا ڕاوەستێنرێت و هەڕەشە لە ژیانی بەشەریەت و مەحفبوونەوەی ژینگە نەکات ، با دوای ڕاپۆرت و بەڵگە و توێژینەوە و ژیانی حەقیقی کۆمەڵگەکان بکەوێت .

دانیشتنە گەورەکانی لوتکەی ژینگە و گردبوونەوە و ڕاگەیاندنەکان سەبارەت بە پاراستنی ژینگەو جێبەجێکردنی ڕاگەیاندن و بڕیارەکانیان شتێك نییە جگە لە خۆڵکردنە چاوی هاووڵاتیان و ڕێلێبڕینەوەیان و دروستکردنی متمانەیە بە سەروەران و باڵادەستانی بزنس و حوكمڕانان .

ڕاپۆرت و داتاکان بە بەردەوامی ئەو ڕاستیانەی سەرەوەمان بۆ دەسەلمێنن.  هەر لەم ڕۆژانەدا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی لەو بارەوە دەرکردووە کە گەلێك ڕاستی شارەوە دەخاتە ڕوو لەوانە کە باس لە پیترۆدەوڵەتان دەکات کە  پلانیان هەیە بۆ فراوانکردنی گەورەی سووتەمەنی بەردینی.

ئەو وڵاتانەی بەرپرسن لە گەورەترین دەردانی کاربۆن لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بەردینی پلان بۆ داڕێژراو، بریتین لە هیندستان (خەڵوز)، سعودیە (نەوت) و ڕووسیا (خەڵوز، نەوت و گاز). هەروەها ئەمریکا و کەنەدا پلانیان هەیە ببنە بەرهەمهێنەری سەرەکی نەوت، هەروەک ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی. ئەمساڵ ئیمارات میوانداری لوتکەی گرنگی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بەناوی Cop28 کە لە 30ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.

 ڕاپۆرتەکە بە توندی ئەو ململانێیە بنەڕەتییە دەخاتە ڕوو کە قەیرانی کەشوهەوا قوڵتر دەکاتەوە و دەڵێت : دەبێت بە خێرایی سووتانی سووتەمەنی بەردینی کەم بکرێتەوە بۆ سفر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیاکانی پترۆدەوڵەت و کۆمپانیاکان بەنیازن بەردەوام بن لە بەدەستهێنانی تریلیۆن دۆلار لە ساڵێکدا بە زیادکردنی بەرهەمهێنان.

 ئینگەر ئەندەرسۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: “ئاڵوودەبوون بە سووتەمەنی بەردینی هێشتا چنگەکانی لە زۆرێک لە وڵاتاندا شوێنی بە قوڵی دیارە “. ئەم پلانانە داهاتووی مرۆڤایەتی دەخەنە ژێر پرسیارەوە.. پێویستە حکومەتەکان واز لەمە بێنن کە بە قسە شتێك دەڵێن و ، بە کردەوە شتێکی دیکە دەکەن ”.

مایکل لازارۆس-یش لە پەیمانگای ژینگەی ستۆکهۆڵم (SEI) کە پێشەنگێکە، وتی ڕاپۆرتەکە پرۆفایلی 20 وڵاتی بەرهەمهێنەری سووتەمەنی بەردینی دەخاتە ڕوو، کە سەرچاوەی کۆی گشتی 84%ی دەردانی CO2 بوون لە ساڵی 2021.  لەو وڵاتانە، 17 وڵات بەڵێنیان داوە کە دەردانی گازی ژەهراوی بە ڕادەی سفر بەدەستبهێنن.

ئەو 20 دەوڵەوتەش ئەمانەن : خەڵوز : هیندستان، ڕوسیا، ئەندەنوسیا، ئوسترالیا کۆڵۆمبیا.

نەوت: سعودییە ، ئەمەریکا ، کەنەدا ، برازیل، روسیا ، کوێت ، ئەمارات.

غاز: قەتەر ، ڕوسیا ، نایجیریا ، چین ، ئەمەریکا ، سعودییە ، ئەندەنوسیا.

ڕاپۆرتەکە زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەی زانستی درێژخایەنە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە هەر کێڵگەیەکی نوێی نەوت و گاز ناگونجێت لەگەڵ مانەوە لە ژێر سنووری گەرمبوونی جیهانی 1.5سەدی دا  کە لە پاریس ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، لەنێویاندا شیکارییەکی ساڵی 2021ی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەیە. ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ساڵی 2022 ئاشکرای کرد کە گەورەترین بازرگانییەکانی سووتەمەنی بەردینی لە جیهاندا پلانیان بۆ دەیان پڕۆژەی نەوت و گاز “بۆمبی کاربۆنی” داناوە.

لەدوای سعودیە، ئەمریکا، بەرازیل و کەنەدا، گەورەترین پلانی فراوانکردنی نەوتیان هەیە و ئیماراتی میوانداری Cop28 لە پلەی حەوتەمی لیستەکەدایە. قەتەر گەورەترین پلانی فراوانکردنی غازی هەیە و نەیجیریاش لە پلەی سێیەمدایە، دوای ڕوسیا. پلانەکانی هیندستان بۆ فراوانکردنی خەڵوز زۆر گەورەن: سێ ئەوەندەی ڕووسیای پلەی دووەم، ئەندەنوسیا لە پلەی سێیەم و ئوسترالیا لە پلەی پێنجەمدایە.

کەمکردنەوەی مافەکانی کرێکاران لە بریتانیادا بەردەوامە

07/11/2023

یەکێك لە ڕیفۆرمە گەورەکانی مارگرێت تاچەر کە هاتە سەر حوکم لە ساڵی 1979 دا  تەرحکردن و جێبەچیکردنی یاسای ئەنتی نقابە بوو کە زۆرێك لە مافەکانی نقابە و مانگرتنی کرێکارانی زۆر تەسك کردوە .  من لە زۆر شوێندا ئەوەی کە تاچەر کردی بە درێژی باسم کردووە بۆیە لێرەدا خۆم دووبارە ناکەمەوە .  تەنها ئەوەندە دەڵێم کە تاچەریش لەسەر حوکم لابرا حکومەتە یەك بەداوایەکەکانی حیزبی موحافزین و حیزبی لەیبەر ( کرێکاران) وەکو بناغەیەکی پتەو بینیان بۆ زیاتر کەمکردنەوەی مافی کرێکاران و کۆنترۆڵكردنیان و کردنی نقابەکانیان بە نقابەیەکی بێ دان .

لە سەرەتای ئەمساڵەوە و تاکو  ئێستاش کە شەپۆلێکی گەورەی مانگرتن لە لایەن مامۆستایان  و دکتۆر و نێرس و کرێکارانی بەشەکانی دیکەی خەستەخانە و بەشی تەندروستی و کرێکارانی میترۆکان و قیتارەکانی سەرزەوی و ئەوانەی کە لەسەر سنورەکانن بۆ ڕێگری لە بێیانە و کۆچبەران و …….تد حکومەت چارەسەرێکی دیکەی لە دەستدا نەماوە جگە لە شەتەكدانی زیاتریان ، جگە لە تەسککردنەوەی زیاتری مافەکانیان بە تایبەت مافی مانگرتن و خۆڕاگرییان بۆ مافەکانیان لە ڕێگای یاساوە نەبێت شتێکی دیکەی لە دەستداس نەماوە.

بۆ ئەمەش ئەمڕو ڕەشنوسی یاسایەکی نوێ دەباتە بەردەم پەڕلەمانتارانەوە بە ناوی دابینکردنی ” کەمترین ئاستی خزمەتگوزاری” لە کاتی مانگرتنی کرێکاراندا بە تایبەت ئەو بەشانەی خزمەتگوزاری کە زۆر گرنگن بڕ بڕە پشتی هەموو ئەوانی ترن وەکو : کرێکارانی هاتووچۆ بە هەمووجۆرەکانییەوە ، مامۆستایان ، سەر سنور ، دکتۆر و نێرس  و تاقمی ئیسعاف  و .. تد تاکو لانی کەمی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی لە سەدا 40 لە ڕۆژانی مانگرتندا دابین بکرێت.

ئەمەش بەرپرسانی بەڕێوەبردنی هێڵی شەمەندەفەرەکان ناچار دەبن گەرەنتی ئەوە بکەن کە 40%ی خشتەی کاتی ئاسایی لە ڕۆژانی مانگرتندا کاردەکات بەپێی یاسایەک کە ئەمڕۆ،  سێشەممە، دەخرێتە پەرلەمان.

لەوانەش کارمەندانی تاقمی ئەمبولانس لە ئینگلتەرا و وێڵس لە کاتی چالاکیی مانگرتندا پابەند دەبن بە ڕێساکانی کەمترین خزمەتگوزاری کە دەبێت بە دەمییەوە بچن، بەجۆرێک کە هەمیشە وەڵامی حاڵەتە مەترسیدارەکانی ژیان بدەنەوە کە  ئەگەر هیچ بەدیلێکی کلینیکی نەبێت.، گەرچی تەنانەت بەبێ مانگرتنیش بە هۆی بارودۆخی خراپی بەشی تەندروستی ئینگلتەرەوە ، ئەمبولانسەکان هەمیشە ناتوانن وەڵامی هەموو پەیوەندییەکان بدەنەوە و چارەسەری سەرپێییان بۆ بکەن و گەر پێویستیش بوو بیانگەیەننە خەستەخانەکان.

پۆڵ  نۆواک، سکرتێری گشتی نقابەی مەرکەزیی وتی: قەیرانی داراییە گشتیەکان لە دروستکردنی حکومەتە… لەبری ئەوەی بە ڕاوێژ و بنیاتنەریانە  لەگەڵ سەندیکاکان ئەنجامی بدەن، هێڕش دەبەنە سەر مافی مانگرتن و سزای کارمەندانی فریاگوزاری و کارمەندان و کرێکارانی شەمەندەفەرەکان دەدەن کە چاونەترسانە  لە پێناوی مووچەی شایستە و باشتر بوونی هەل و مەرجی سەرکار ڕاوەستاون”.  ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم یاسا نوێیانە ناخرێنە کار و توانرێت کاربکەن، نادیموکراسین و بە دڵنیاییەوە پێشێلکردنی یاساکانن کە بەریتانیا لە ئێستادا  لە سنووردارترین یاسای سەندیکای کرێکارانی ئەوروپادایە و لە چاو ئەواندا کەمترین مافیان هەیە ، ئێستا پارتی موحافزینی حاكم دەیەوێت هێندەی تر قورستریان  بکات بۆ ئەوەی  کرێکاران نەتوانن داوای ڕەوای وەکو موچەی شایستە و هەل و مەرجی کارکردن بکەن”.

بانکەکان زیاتر لە 150 ملیار دۆلاریان داوە بەو کۆمپانیایانە کە پڕۆژەی ‘بۆمبی کاربۆنی’ لە ساڵی 2022دا بەڕێوەبردووە

03/11/2023

ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی توانی ئاشکرای بکات، بانکەکان ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 150 ملیار دۆلاریان دا بەو کۆمپانیایانەی کە پڕۆژە زەبەلاحەکانیان “بۆمبی کاربۆنی” کە دەکرێت دوا چانسی وەستاندنی گەرمبوونی هەسارەکە بۆ ئاستێکی مەترسیدار لەناوببات.  بۆمبە کاربۆنییەکان – 425 پڕۆژەی دەرهێنانن کە هەریەکەیان دەتوانن زیاتر لە یەک گیگاتۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن پەمپ بکەنە بەرگەهەواوە – کە بە شێوەیەکی کەڵەکەبوو خەڵوز و نەوت و غازی پێویست دەگرنە خۆ.

 توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2022 بانکەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەمریکا و چین و ئەوروپا یەک ملیۆن و 800 هەزار دۆلاریان وەک دارایی داوە بەو کۆمپانیایانە کە بەڕێوەیان دەبەن.

توێژەران دڵنیان لەوەی کە لانیکەم 20 پڕۆژە لەو 425 پڕۆژەیە لە ساڵی 2020ەوە دەستیان بە کارکردن کردووە، کە زۆربەیان کانەکانی خەڵوزن لە چین، لەکاتێکدا سێ پڕۆژە وەستاون .  بەگشتی توێژەران مەزەندە دەکەن کە ئێستا 294 پڕۆژە بەڕێوەدەچن و لانیکەم 128 پڕۆژە هێشتا دەستیان پێنەکردووە.

توێژینەوەکە دەریدەخات لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2022 تەنها بانکەکان لە ئەمریکا بەرپرسیار بوون لە زیاتر لە نیو تریلیۆن دۆلار دارایی بۆ ئەو کۆمپانیایانە کە پلانیان بۆ داناوە یان بۆمبی کاربۆنی بەڕێوەدەبەن. تاکە گەورەترین خاوەن دارایی کۆمپانیای JPMorgan Chase بوو کە زیاتر لە 141 ملیار دۆلاری دابینکرد، لە دوای ئەویش سیتی بە 119 ملیار دۆلار و بانکی ئەمریکا بە 92 ملیار دۆلار. کۆمپانیای وێڵز فارگۆ حەوتەم گەورەترین کۆمپانیای دارایی بوو، کە 62 ملیار دۆلاری بەدەستهێنا.  هەروەها لە 10 بانکی سەرەکیدا سێ بانکی چینی بوون – ICBC، بانکی چین و بانکی پیشەسازی (چین) – و سێ بانکی ئەوروپی – BNP Paribas، HSBC و Barclays.

قسە لەسەر ئەوەیە کە لە نێوان ساڵانی 2020 تا 2050  بە گوێرەی کۆبوونەوەی لوتکەی کەش و هەوا کە پێشتر بەسترا بۆ ئەوەی هەسارەکە بە 1.5 پلەی سەدی لە سەرووی گەرمبوونی هەسارەکە بە ڕێژەی 1.5 پلەی سەدی لە سەرووی ئاستی پێش پیشەسازییەوە ڕابگرن دەبێت ڕێژەی بەکارهێنانی خەڵوز بە ڕێژەی ٩٩% و وزەی نەوت بە ڕێژەیەکی زۆر لە 70% و گاز بە 84% دابەزێنرێت.

لە لایەکی دیکەوە داتاکان دەریدەخەن فەرەنسا گەورەترین پشتیوانی ئەوروپایە بۆ پڕۆژەکانی ‘بۆمبی کاربۆنی’ بانکەکانی فەرەنسا 154 ملیار دۆلاریان بۆ ئەو کۆمپانیایانە دابین کردووە کە گەورەترین پڕۆژەی سووتەمەنی بەردینی بەڕێوەدەبەن لە دوای پەیمانی کەشوهەوای ساڵی 2015ەوە

گاردیانی بەریتانی ئەوەشی ئاشكرا کردووە کە فەرەنسا گەورەترین لایەنگری ئەوروپایە بۆ پڕۆژەکانی دەرهێنانی “بۆمبی کاربۆنی” کە سووتەمەنی بەردینی بەشی پێویستیان تێدایە بۆ ئەوەی هەریەکەیان زیاتر لە گیگاتۆنێک CO2 دەربهێنن.  لەوەتەی سەرکردەکانی جیهان لە پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی پاریس لە ساڵی 2015 – کە بەڵێنیان دا هەوڵ بدەن گەرمبوونی هەسارەکە بە ڕێژەی 1.5 پلەی سەدی لە سەرووی ئاستی پێش پیشەسازییەوە ڕابگرن – بانکەکانی فەرەنسا پارەیان بۆ ئەو کۆمپانیایانە دابین کردووە کە پلانیان بۆ داناوە یان بەڕێوەبردنی بۆمبی کاربۆنی بە بڕی 154 ملیار دۆلار.

پۆلیس 62 خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانی گروپی Just Stop Oil لە گۆڕەپانی پەرلەمان لە لەندەن دەستگیر کرد.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٣٠/١٠ ،  نزیکەی ٦٥ چالاکوان لە نزیک گۆڕەپانی پەرلەمان لە وێستمینستەر ڕێپێوانیان کردووە و داوای کۆتاییهێنان بە نەوت و غازی نوێ-یان کرد.   بەپێی بەشی حەوتەمی یاسای نەزمی گشتی 62 کەسیان لەلایەن پۆلیسەوە لێ دەستگیرکراون. وتەبێژی گروپەکە وتی: خەڵکی ئاسایی لە ڕێگادان لە گۆڕەپانی پەرلەمانن و لەوێ گرد بوونەتەوە، بانگەوازی وەستانی سیاسەتی جینۆسایدی حکومەتەکەمان دەکەن لە سووتەمەنی بەردینی نوێ.  ئێمە بەردەوامین و ناوەستین”.

گەنجانی ئەوروپا و پرسی ژینگە

٣٠/١٠/٢٠٢٣

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ کە لەم ڕۆژانەدا لە ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانیی دا بڵاوکرایەوە بەتەنگەوەهاتنی ژینگە لە لایەن گەنجانەوە مایەی دڵخۆشییە.

ئەو ڕاپۆرتە زانیارییەکی زۆری تێدایە سەبارەت بەو مەسەلەیە ، منیش بەپێویستم زانی کە هەندێکی وەرگێڕمە سەر زمانی کوردی و لێرەدا داینێم.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت گەنجانی ئەوروپی زیاتر واز لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دێنن و منداڵیان کەمتر دەبێت بۆ ئەوەی هەسارەکە ڕزگار بکەن.  ئەوان ئامادەن خێزانێکی بچووکتریان هەبێت، واز لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل بهێنن و – هەرچەندە بە ژمارەیەکی کەمتر – شێواز و جۆری خواردنیان بگۆڕن بۆ ڤیگن [ ڤیگن ئەوانەن نەك هەر ڕوەکین بەڵکو بەروبوومی هیچ جۆرە ئاژەڵ و گیانلەبەرێ  ناخۆن.  بۆ نموونەڵ شیر و هێلکە و پەنیر و ماست و هەنگوین و….] .

 لە سەرانسەری ئەوروپادا، بەپێی ڕاپرسییەکی حەوت وڵات، پێدەچێت گەنجان زیاتر لە نەوە بەتەمەنەکان ئامادەبن گۆڕانکاری گەورە لە شێوازی ژیاندا بکەن کە یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی کەشوهەوا هەروەها ڕاپرسییەکانی YouGov بۆ ڕۆژنامەی گاردیان دەریخستووە کە خراپی ئابووری هیوای گەنجان بۆ داهاتوو لەبار بردووە، زیاتر لە نیوەیان ڕایانگەیاندووە کە نیگەرانن لەوەی لە دەیەی داهاتوودا ناتوانن ببنە خاوەنی ماڵێک.

ڕاپرسییەکە کە لە مانگی ئابدا لە بەریتانیا، دانیمارک، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و سوید ئەنجامدراوە، هەروەها دەریخستووە کە کەمینەیەکی زۆر لە گەنجانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵ هەستیان کردووە نیگەرانییە ئابوورییەکان و نیگەرانی دامەزراندنی خێزانیان هەیە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئامادەن چ قوربانییەک بدەن بۆ یارمەتیدانی بەرەنگاربوونەوەی گەرمبوونی جیهانی، 28%ی گەنجانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵ و لە 30%ی گەنجانی تەمەن 25 بۆ 34 ساڵان ڕایانگەیاند کە ئامادەن – یان پێشتر پلانیان هەیە – بۆ ئەوەی منداڵی کەمتریان هەبێت گەر چی حەزیان لە منداڵە. ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ژمارەکانی نێوان 19% بۆ 13% بۆ نەوە کۆنەکان – بەڵام زۆربەیان لە ئێستاوە ئەگەری ئەوە هەیە کە دایک و باوک بن. بەڵام نەوە گەنجەکانیش زیاتر لەگەڵ گۆڕانکارییە بەرچاوەکانی تری شێوازی ژیان بوون بە بەراورد بە وەڵامدەرەوە بەتەمەنەکان. گەنجان زیاتر ئامادەبوون واز لە ئۆتۆمبێل بهێنن، 54%ی گەنجانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵان دەیانگوت تەنها بە پێ دەڕۆن، یان پێشتر بە پێ ڕۆیشتون، پاسکیل یان گواستنەوەی گشتی بەکاردەهێنن، لە بەرامبەر 45%ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە. لە هەمان شێوە 41% دەگۆڕدرێن بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە بەرامبەر 21%ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە.

لە کاتێکدا تەنها 21%ی گەنجانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵان ووتیان کە ئامادەن – یان پێشتر هەبووە – گۆشت و شیرەمەنی لە خۆراکەکانیاندا بە تەواوی ببڕن، بەڵام ئەوە هێشتا ڕێژەیەکی بەرچاو زیاترە لە چاو بەتەمەنانی (17%ی 55- بۆ کەسانی تەمەن 64 ساڵ، و 64%ی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە). هەروەها نەوە گەنجەکان زۆر زیاتر ئامادەبوون (یان پێشتر ئامادە بوون) پارەی زیاتر بدەن بۆ گەشتە ئاسمانییەکان (30%ی کەسانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵ لە بەرامبەر نزیکەی 22%ی کەسانی سەروو 55 ساڵ)، و تەنها جل و بەرگی دەستی دوو بکڕن (35 % لە تەمەنی 18 بۆ 24 ساڵ و 38%ی تەمەنی 24 بۆ 34 ساڵ لە بەرامبەر 26%ی کەسانی سەروو تەمەنی 65 ساڵ(.

ڕاپرسییەکە جیاوازییەکی کەمی تەمەنیان دەرخستووە سەبارەت بە نیگەرانی لەبارەی قەیرانی کەشوهەوا و کاریگەرییە ئەگەرییەکانی، زیاتر لە 70%ی هەموو کۆمەڵێك لە تەمەنی 18-24 ساڵەوە تا ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە وتوویانە زۆریان تاڕادەیەک نیگەرانن. زۆرینەی گەورە لە نێوان 64% بۆ 72% لە هەموو گروپێکی تەمەنیدا هاوڕان لەسەر ئەوەی کە کەشوهەوای جیهان لە ئەنجامی چالاکییەکانی مرۆڤەوە دەگۆڕێت، هەرچەندە ئەو کۆمەڵەی  تەمەن 18 بۆ 24 ساڵان بە شێوەیەکی پەراوێزخراو زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەبوو بڵێن هۆکارەکان مرۆڤ دروست نین.

نزیکەی 43%ی گەنجانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵ لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا ڕایانگەیاندووە، نیگەرانن لەوەی دۆخی ئابووری ئێستا کاریگەری لەسەر توانای گواستنەوەیان لە ماڵی خێزانەکەیان هەبێت؛ 56% وتوویانە ڕەنگە ئەوە بگەیەنێت کە ناتوانن خانوو بکڕن، لە 38%یشیان منداڵیان نەبێت.

Friends making a toast at a dinner table, overhead

No to all wars anywhere in the world

No to all wars anywhere in the world

No to armies and to the armament industries and programs.

No to governments.

No to class domination.

No to war in any corner of the world, whether in Rojava / Syria, Ukraine, Karabakh, Palestine, Israel, etc. , or on other continents ! We have been and we will always be against all wars. Opposition to the war is one of the fundamental grounds against the class sovereignty and its worldwide capitalist system and against all the various governments in the world.

War for us anarchists is not only armed attacks and bombings of villages and cities. War is at the base of the class system, it’s the destruction of life’s resources and the deprivation of the oppressed majority from necessary needs for survival, It is the trading of information and science, it is taking people’s livelihoods, it is forcing people to flee their homeland, it is the repression and imprisonment of protesters, it is the assassination of antistate militants, It is the authority building, it is electoral competition for superiority, it is merely the existence of class society.

Therefore, opposing armed warfare but turning a blind eye on hidden causes of the war is simply meaning accepting the class sovereignty and consequently calling political parties, militias and governments to cooperate in oppressing humanity, and to operate with skill in destroying the environment, to maintain the domination of the class society. This has always been the demand and the wish of the reformist movements that will only strengthen and protect class sovereignty and reinforce our oppression!

We have been and we will always be against the war ! This opposition is part of the broad and global class antagonism and as long as class societies, governments, borders and nationalist political identities remain, war will continue, because class society and classe system cannot survive without wars..

According to the experiences of the struggles of the world’s oppressed class, the first step in resisting armed wars is the direct and local resistance of the oppressed classes to the war inside the warring governments. Only through the reinforcement of the unity and resistance of our oppressed class can the cycles of arm production and arm sales be stopped and the battlefields be deserted. Without such antagonism of the oppressed class against the class system, it will be difficult to eradicate the wars permanently and even the pause of the armed warfare and the peace will be in the service and interests of the worldwide capitalist system!

No to war in all its forms and levels

No to government of all kinds

Towards a global uprising against the all class system and its society.

Kurdish Speaking Anarchists Forum

October 19th 2023

https://linktr.ee/anarkistan

 

 

 

 

 

ئیسرائیل دەیەوێت کۆنترۆڵی ڕۆژنامەی گاردیان بکات

زاهیر باهیر

٢٨/١٠/٢٠٢٣

پێگەو ڕێگە و هێزی ئیسرائیل ئەوەندە کاریگەرە لەسەر ئاستی ئەورپا و ئەمەریکا کە هەرچی بکات و بڵێت نەك هەر مۆڵەتی پێدەدەرێ بەڵکو پشتگیریی بێ پێچ و پەناشی دەکرێت.  هەڵوێستی دەوڵەتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و کەنەدا و ئۆسترالیا و هەندێکی دیکەشیان سەبارەت بەو جێنۆسایدەی کە لە غەززەدا ڕوودەدات زۆر ئاشکرایە .

تەنانەت ئیسرائیل دەیەوێت سەرکوتی هەموو جۆرە ڕاگەیاندن و ڕا و بۆچونێکی ئازادانە بکات نەک هەر دژایەتی بەڵکو هەتا ئەگەر ڕەخنەشی لێبگرێت .  لەم دوو سێ ڕۆژەی پێشوودا ڕاز سیگل کە مێژوونوسێکی دیارە و خۆشی جوولەکەیە وتارێکی لەسەر ئەم جەنگەی نێوانی ئیسرائیل و حەماس و بارودۆخی دانیشتوانی غەززە نوسی، لە لایەن ئیسرائیلەوە نەك هەر سەرەکۆنەی خودی نوسەر کرا بەڵکو هی ڕۆژنامەی گاردیانیش .

ڕۆژنامەکە تۆمەتبار کرا بە ‘نەبوونی حوکمدانی سەرسوڕهێنەر’ لەسەر بابەتەکەی هۆلۆکۆست. بە “کەمی حوکمدانی سەرسوڕهێنەر” تۆمەتبار کرا، دوای ئەوەی بابەتێکی بڵاوکردەوە کە ئیسرائیلی بە ” بەکارهێنانی هۆلۆکۆست وەکو چەک”  لە شەڕەکەی دژی حەماس تۆمەتبار کرد. ئەو وتارە بۆچوونە بەناونیشانی ‘ئیسرائیل دەبێت واز لە کردنی هۆلۆکۆست وەکو چەكێك بهێنێت’، لەلایەن مێژوونووسی ئیسرائیلی ڕاز سیگلەوە نووسراوە.

لەو وتارەدا سیگل دەنووسێت کە بەرگریکردن لە تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل لە هێرشەکانی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەردا “بەکارهێنانی کتێبی خوێندنە بۆ هۆلۆکۆست نەک بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسانی بێدەسەڵاتدا بوەستن کە ڕووبەڕووی ئاسۆی توندوتیژی جینۆساید دەبنەوە، بەڵکو بۆ پشتگیریکردن و پاساوهێنانەوە بۆ هێرشێکی ئەوپەڕی توندوتیژانە”. لەلایەن دەوڵەتێکی بەهێزەوە و لە هەمان کاتدا ئەم واقیعە دەشێوێن.

هەروەها بە چەککردنی هۆلۆکۆست بەراورد دەکات بە ڤلادیمێر پوتین، کە بە وتەی خۆی “بە وردی ئەم بە بەچەککردنەی مێژووی هۆلۆکۆستی بەکارهێناوە کاتێک لە شوباتی ساڵی ڕابردوودا هێرشەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، وەک هەڵمەتێکی لەکارخستنی ‘نازییززم’ ” ڕوونیکردەوە. سیگل کە لە وتارەکەدا بە شێوەیەکی دوور لە دوودڵی تاوانەکانی جەنگی حەماسی ئیدانە کردووە، وتی زانایان تادێت “بەکارهێنانی مەترسیدارانەی هۆلۆکۆست بۆ شێواندنی واقیعی مێژوویی هۆلۆکۆست و توندوتیژی جەماوەری ئیسرائیل دژی فەلەستینییەکان” پووچەڵ دەکەنەوە. وتارەکەی سیگل کاردانەوەی بەرچاوی لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بەدوای خۆیدا هێنا، لەکاتێکدا سەرۆکی دەستەی جێگرانی جولەکەکانی بەریتانیا هێرشی کردە سەر بڕیاری ڕۆژنامەکە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو وتارە.  سەرۆک ماری ڤان دێر زیل بە یاهوو نیوزی ڕاگەیاندووە: “بڕیاری گاردیان بۆ بڵاوکردنەوەی وتارەکە بۆچوونێک بە ناوی ‘ئیسرائیل دەبێت واز لە بەکارهێنانی هۆلۆکۆست وەکو چەکێك بهێنێت’ بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو خراپ بوو”. “بۆ نموونە شکستی ئەو بابەتە لە داننان بە بەراوردکردنی دەیان ساڵەی ئیسرائیل لەگەڵ نازییەکان – لەنێویاندا لە میساقی دامەزرێنەری جینۆسایدی حەماسدا – کورتەیەک لە بێ حوکمدانی سەرسوڕهێنەرە کە نمایشکراوە. بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتە نزمترین ئاستی نوێیە بۆ ڕۆژنامەکە.”

مارکس و ئەنارشیزم

 

مارکس و ئەنارشیزم

نووسینی : ڕودۆڵف ڕۆکەر

وەرگێڕانی: زاهیر باهیر

چاپ: چاپ:خانەی بینایی

ساڵی چاپ : ٢٠٢٣

شوێنی چاپ:سلێمانی

بۆ داگرتنی پەڕتووکەکە، لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە کلیک بکەن

Marx and Anarchism by Rudolf Rockeer-Booklet-online