دکتۆرە کەمئەزموونەکانی ئینگلتەرە  کە هێشتا لەبەردەست دکتۆرە شارەزاکان و پسپۆڕەکاندا کار دەکەن کۆتاییان بە مانگرتنەکانیان هێنا

17/09/2024

ئەم دکتۆرانەی کە داوای لە سەد 35 ی بەرزبوونەوەئی موچەکەیان دەکرد و 44 ڕۆژ مانیان گرت لە کاتی جیاوازدا، جارێکیان ماوەی 5 ڕۆژ بەسەریەکەوە مانیان گرت ڕازی بوون  بە بەرزبوونەوەی موچەکەیان بە ڕێژەی لە سەدا 22.3  لە ماوەی دوو ساڵدا .

دوای هانتە سەر حوکمی پارتی کرێکاران [ لەیبەر] و دانیشن و گفتوگۆی وەزیری تەندروستی لەگەڵ  نقابەی دکتۆرەکان، هەردوو لایان لەسەر ئەو ڕێژەیەی سەرەوە ڕازیبوون بەو مەرجەی کە خرایە دەنگدانەوە ، دکتۆرەکان یا زۆرینەیان بە ئۆفەرەکە ڕازی ببن .

دوای ئەوەی کە ئۆفەرەکە خرایە بەردەم هەموو ئەو دکتۆرانە 30، 227  دکتۆر لە کۆی 45،830 دکتۆر ڕازی بوون بە ئۆفەرەکە کە بە ڕێژەی نزیکەی لە سەدا 66 دەکات و 15،596 دکتۆر کە بە ڕێژەی سەدی دەکاتە لە سەدا 34 دژی وەستانەوە .  لەبەر ئەوەی زۆرینە ڕازی بوو بە ئۆفەرەکە نقابەکەیان قەبوڵی کرد.  ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ دکتۆرەکان .

بیرۆکراتییەت پایە و بناخەی گەندەڵییە

زاهیر باهیر

15/09/2024

لە سیستەمەێکی بیرۆکراتی و هەڕەمیدا بێ گومان گەندەڵی چڵ و پۆپەکەیەتی . ئافاتی کۆرۆنا زۆری کوشت هەر بە تەنها بە گوێرەی تۆمارکردنی ناوی ئەوانەی کە تۆمارکراون لە بریتانیا 232،112 کەس گیانیان سپاردووە.  بە هۆکاری کەمتەرخەمی حکومەتی سەردەم و نەکردنی ئامادەکاری و بوونی کەم و کوڕییەکی زۆر لە بەشی تەندروستیدا ڕەنگە ژمارەکە لەوەی سەرەوە زیاتر بووبێت چونکە کەسانێك مردوون بێ ئەوەی کە تۆمار کرابێتن، ئەمانەی کە تۆمار کراون یا لە خەستەخانەکاندا مردوون یاخود لە ماڵەوە و خانەوادەکەیان ئاگەداری شوێنی ڕاگەیاندراوی کردۆتەوە کە بە کۆرۆنا مردون .  لەم بارەشدا بۆ وڵاتێکی وەکو بریتانیا کە شەشەم وڵاتی دەوڵەمەندی جیهانە لای زۆرێکمان جێگەی سەر سووڕمان بوو . 

خانەوادەی قوربانییەکان و بە هاوپشتی و خەڵکانی دیکە توانییان حکومەت ناچار بکەن بۆ دانانی لیژنەی لێکوۆڵینەوە لەو ژمارە زۆرە.  بۆ ئەمەش توێژینەوەکان و لێکۆڵینەوەکانی لیژنەکە دەریخستووە کە لە گرێبەستەکانی کۆڤید کە حیزبی موحافیزینی بریتانی [ پارتی تۆری] کردونی بە  بەهای 15 ملیار پاوەند یا دیارنییە یاخود جێگەی پرسیار و گومانە .

ئەو توێژینەوەیە  دەریخستووە لە کۆی ئەو گرێبەستانەی کە لە مانگی شوباتی 2020 وە  لە سێ ساڵدا  بە بەهای یەک ملیار پاوەند واژۆکراون، داتاکانی حکومەت دەریدەخەن کە 48.1 ملیار پاوەند لە پەیوەندی لەگەڵ پەتاکەدا خەرجکراوە، کە بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ پشکنینی Covid و پێداویستییەکانی خۆپاراستنی کەسیی  خەرجکراوە، هەروەها یەک لەسەر سێ (32%)ی ئەو خەرجییە مایەی گومان و تێڕامان و نیگەرانی جددییە.

پێداچوونەوە بە زیاتر لە 5000 گرێبەست لە سەرانسەری 400 دەزگای گشتیدا 135 گرێبەستی مەترسیدار دەستنیشان دەکات کە بەهای 15.3 ملیار پاوەندە کە لێکۆڵینەوە شایستەی ئەوەیە بەهۆی دەستنیشانکردنی گومانی گەندەڵیان زیاترە، کە بریتین لە نەبوونی کێبڕکێ، دواکەوتن یان ڕێگرتن لە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەریان، هەروەها بوونی ناکۆکی بەرژەوەندی لە پێدانی گرێبەستەکاندا. ئەم زانیاریانە لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیادا هاتووە.

بەلانی کەمەوە 28 گرێبەست کە بەهای 4.1 ملیار پاوەند بوو، بۆ ئەو کەسانە بوون کە پەیوەندی سیاسییان لەگەڵ پارتی پارێزگاراندا بووە زانرا و ناسراون.  ئەمەش نزیکەی یەک لەسەر دەی ئەو پارەیە کە بۆ کاردانەوەی پەتاکە خەرج دەکرێت.

 پەنجا و یەک گرێبەست بە بەهای 4 ملیار پاوەند بە “هێڵی ڤی ئای پی” [ واتە لە ڕێگای ناودارانی پارتی و سیاسەت مەداران و حکومەتەوە] دا تێپەڕین. لە ڕێگەیەوە هەندێک لە دابینکەران ئەولەویەتیان پێدەدرا، لەو ژمارەیەش 24 گرێبەست بە بەهای 1.7 ملیار پاوەند لەلایەن سیاسەتمەدارانی پارتی موحافیزینەوە [پارێزگاران/تۆری]  یان ئۆفیسەکانیانەوە ڕەوانە کراون.

 یەک ملیار پاوەند خەرجکرا بۆ پێداویستی پاراستنی کەسیی لەلایەن 25 دابینکەری VIP-lane کە دواتر بە ناشایستەی بەکارهێنان دادەنران.  هێڵی ڤی ئای پی لەلایەن دادوەرێکی دادگای باڵا لە بڕیارێکی ساڵی 2023دا بە نایاسایی دەرکەوت . هەشت گرێبەست کە بەهای 500 ملیۆن پاوەند بووە بۆ ئەو دابینکەرانەی کە تەمەنیان لە 100 ڕۆژ زیاتر نەبووە. واتە ئەو نوسینگانەی/ کارگانەی  کە ئەو گریبەستەیان پێدراو لە 100 ڕۆژ کەمتر لە دەرکەوتنی ئافاتی کۆرۆناوە دامەزاراون.

حکومەتی بەریتانیا زیاتر لە 30.7 ملیار پاوەندی وەک گرێبەستی بەها بەرز بەبێ ڕکابەری بەخشیوە [ بێ مونافەسە و خستنەبەرچاوی کەسانی دیکەوە] – کە یەکسانە بە نزیکەی دوو لەسەر سێی هەموو گرێبەستەکانی Covid بەپێی بەهای ئەوەی بۆ دانراوە .  وەزارەتی تەندروستی و چاودێری کۆمەڵایەتی 14.9 ملیار پاوەندی لە پارەی گشتی لە ماوەی دوو ساڵدا سڕییەوە، واتە فەرامۆش کران وەکو ئەوەی کە هەر نەبووبێتن. ئەم بڕە پارەیەش هاوتایە بە کۆی خەرجییەکانی حکومەت بۆ پێداویستییەکان و ئامێرەکانی پاراستنی کەسیی. 

نزیکەی دوو لەسەر سێی هەموو گرێبەستە بەها بەرزەکانی Covid بەپێی بەها ڕکابەرییان نەبووە، کە ساڵێکیش  بەسەر پەتاکەدا تێپەەڕیوە دەسەڵاتدارانی گرێبەستی بەریتانیا هێشتا زۆرجار بەبێ کێبڕکێ خەڵاتەکانیان دەدا تەنانەت لە کاتێکدا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا وەک ئیتالیا دەگەڕانەوە بۆ پێشنیاری کێبڕکێ.

توێژینەوەکە پەنجەش دەخاتە سەر کەم و کوڕی دیکە و سووکە بەراوەرد کردنێك لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا .  لەم بارەدا ئامارەکانی کۆمەڵەی چاودێری چڕ ئاماژە بەوە دەکەن کە بەریتانیا تەنها 7.3 قەرەوێڵەی چاودێری مەترسیدار، واتە ئیمێرجنسی ، بۆ  100 هەزار کەس هەبووە کە پەتاکەیان گرتووە، لە کاتێکدا ئەڵمانیا 28.2 قەرەوێڵەی بۆ 100 هەزار کەس و کۆماری چیک 43.2قەرەوێڵەی هەبووە .

هاوکاتیش سەبارەت بە کەمی توانا، ئیمکانییەت ڕاپرسییەک کە بە لێکۆڵینەوە لە 1683 کەس کە پیشەکەیان  چاودێری تەندروستییە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە 71%ی پزیشکانی ڕووداو و کتووپڕی  A&E و 62%ی پزیشکانی فریاکەوتن خۆیان ئاوا بینیوە کە ناتوانن چاودێری ئەو کەسانەی کە دەیکەن چاودێری و بەتەنگەوەهاتنیان  بەرز بکەنەوە کە چارەسەریان دەکەن.  لێکۆڵینەوەکە گوێی لە ئیدیعاکان بوو کە ئەم کەمی توانایە بەڕاستی بووەتە هۆی خراپتر دەرئەنجامەکان و 186،686 کەس وەک مردن لە بەریتانیا تۆمارکراون بە حاڵەتەکانی پەیوەست بە Covid لە نێوان ئازاری 2020 تا شوباتی 2022 کە 60% بۆ 70%یان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

لەمانەش خراپتر بەڵگە هەبوو کە بیستراوە سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی ئاگادارییەکانی “زیندووی مەکەرەوە” و ڕەچاونەکردنی کاریگەرییە ناڕێژەکانی Covid لەسەر گروپە ڕەشپێستەکان، ئاسیاییەکان و کەمینە نەتەوەییەکان، کە چارەکێک لە ستافی پەرستاری بەشی تەندروستی بریتانیا، NHS و زیاتر لە 40%ی… پزیشکەکان بەشی تەندروستی پێکدەهێنن.

لەگەڵ ئەم هەموو گەندەڵی و دەڵاڵانە و بەرتیل و ناسیاوییەدا و دوای مردنی ئەو ژمارە زۆرە  کە ڕەنگە نیوەی ئەوانەی کە مردوون نەمردنایە گەر خەستەخانەکان و شوێنەکانی دیکە بە ڕێكوپێکی و بێ کەم و کوڕی بوونایە ، یاخود ئەو کەرەسانەی کە بەکارهێنراون باش و لە ئاستی مەنع کردەنی میکرۆبی کۆرۆنادا بوایە ، یان ئەو پیرو پەكکەوتانەی کە لە خانەی پیرانداندا بوون و کرۆنایان گرتبوو نەنێردنایە بۆ خەستەخانەکان و تێکەڵ بە نەخۆشەکانی دیکە ببوونایە ، بێگومان ژمارەکە زۆر کەمتر دەبوو لەوەی کە بە فەرمی باسی لێوە دەکرا.  لەگەل هەموو ئەمانەشدا تا ئێستا هیچ نیشانەیەك نییە کە سەرانی حکومەتی پێشوو وەزیرەکان و بەرپرسەکان کە لەم گەندەڵییەوە و مردنی ئەم هەموو خەڵکەوە  ئاڵاون دادگایی بکرێن و سزای خۆیان وەرگرن . ئەمەیە سەروەرێتی یاسا !!!!

ئایە وەبەرهێنانی زیاتر و ئابووری قەبەتر دەتوانێت بارودۆخی ژیانی کرێکاران بە گوێرەی ئەو گەشەکردنە ئەمیش بباتە پێشەوە؟

زاهیر باهیر

١١/٠٩/٢٠٢٤

زۆرێك لە ئابووریناسەکان بەتایبەت ئابوریناسی گەورەی چەرخی ڕابوردوو جۆن مەینارد کینز لە سالی ١٩٣٠ دا وای پێشبینی دەکرد کە لە ماوەی چەندساڵی  دوایدا نشوونماکردنی ئابووری لە ڕێگەی وەبەرهێنانی زیاترەوە کرێی کرێکار زۆر بەرزتر دەکاتەوە و گیروگرفتی ئابوری لەڕێگای کارکردن و بەرهەمهێنانی زیاترەوە ، لابەلا دەبێتەوە.  ئەو پێشبینی دەکرد و دەی وت ”  لەسەردەمی نەوەکانمانا، لە وڵاتی گەشەکردوی ئابووریدا ستاندەری ژیان ٤ بۆ ٨ جار لە ئێستا  باشتر دەبێت”  تەنانەت پێشبینی ئەو تا ئەو ڕادەیە ڕۆیشت کە دەیوت دەوڵەمەند و هەژار خۆشی لە ژیان دەبینن و ٣ بۆ ٤ کاتژمێر لە هەندێك شوێندا ڕۆژانە کار دەکەن، بەمەش  وەختی زیادەیان دەبێت بۆ چێژ وەرگرتن لە وەختە بەتاڵەکانیان .

ئەوە ڕاستە کە لە وڵاتانی گەشەکردوی ئابووریدا سەعاتی کارکردنی ڕۆژانە هاتۆتە خوارەوە ، کرێی کار بەرزبووەتەوە، کرێکاران هۆڵیدەی دەکەن و هەندێك مافیان بەدەستهێناوە کە لە ساڵانی سییەکانی چەرخی ڕابوردوودا لێی مەحروم بوون ، بەڵام زۆر دوورە لەوەی کە کینز پێشبینی دەکرد . 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکیی یو ئێنی ڕێکخراوی کرێکارانی جیهانی هێشتا کرێکاران بڕی کارکردنی ڕۆژانەیان ٤٠ کاتژمێرە پیاوانی کرێکار ٤٦ سەعات لە ڕۆژێکدا کار دەکەن .  

هەرئەو  ڕێکخراوە هەفتەی ڕابردوو هۆشداری دا کە “پشکی داهاتی جیهانی کار کە نوێنەرایەتی ئەو بەشەی کۆی داهاتی کرێکاران دەکات، لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٢ بە ڕێژەی ٠.٦  لەسەدا دابەزیوە و لەو کاتەشەوە وەک خۆی ماوەتەوە”.  لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە کرێکاران داهاتی ٢.٤ تریلۆن دۆلار (١.٨ تریلۆن پاوەند)یان لەدەستداوە.  واتە دەبوایە ئەو پارەیە بخرایەتە سەر کرێی کرێکاران تاکو ژیانیان باشتر بووایە.  ئەم  پارە کاشەش بۆ کوێ چووە؟ ئاشکرایە بۆ زیادکردنی زیاتری قازانجی کۆمپانیا زەبەلاحەکان ڕۆیشتووە..

با لێرەدا ئاماژە بە یەکێك لە ئابووری گەورە و بەهێزی  وڵاتێک لە جیهاندا بدەین کە بریتانیایە .  بە گوێڕەی ئامارە نوێیەکان دەبینین لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لاوازبوونی هێزی/ پاوەری موزایەدەی کرێکاران ڕوویداوە.  لە بەریتانیا گەشەی ڕاستەقینەی مووچە لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکان بە تێکڕا ٢.٩% و لە ساڵانی نەوەدەکاندا ١.٥% و لە ساڵانی ٢٠٠٠دا ١.٢% بووە.  لەم ماوەیەدا گەشەی بەرهەمهێنان لە هەر کاتژمێرێکدا کە کاردەکات بە تێکڕا 2.1% بووە، لە ئەنجامدا زیادبوونی مووچە بە بەراورد بە گەشەی بەرهەمهێنان لە دواوە بووە.  تەنانەت لە دەیەی ڕابردوودا کاتێک کە کرێی ڕاستەقینە لە بەریتانیادا وەستاوە، بەڵام بەرهەمهێنان نەوەستاوە.

کەواتە بەگوێرەی واقیع و ئامارەکان پێشبینییەکەی کینز و سەراپای ئابووریناسە لیبراڵەکان کە بۆ داهاتووشی دەکەن کە چەندێ بەرهەمهێنان لە زیادییدا بێت لەپاڵ وەبەرهێنانی زیاتردا هیچ هیوایەك نادات کە سەعاتی سەرکار لە واقیعدا بێتەخوارەو، واتە ئەگەر کرێکاران لە ڕۆژێکیشادا ٥ سەعات کاربکەن هێشتا ئەوەندەی ٨ سەعاتەکەی پێشتر بەرهەمدەهێنن .

لە ئێستادا لەوە دەکات گۆڕانکاری لە یەك دوو دەیەیەکی داهاتوودا ڕووبدات کە زیرەکی دەستکرد مەیدانەکانی ئابووریی داگیرکرد ئیتر هێزی کرێکار لە کەمبوونەوەدا دەبێت و زۆربەیان بێ کار دەمێننەوە. لەم بارەشدا دەوڵەت ناچارە کە هەفتانە یا مانگانە بڕێك پارە بە هەموو کرێکارانی بەتاڵە بدات تاکو توانای کڕینی کاڵاکانی کۆمپانیاکانیان هەبێت دەوامی پێبدەن.

ئەنارکستییەکان و گەڕانەوە بۆ ئەشکەوت

ڕۆنان

١٠/٠٩/٢٠٢

کەسانێک کە خۆیان بە ئەکادیمیستی قودوە و لیدەر دەزانن وە کەسانێکیتریش ئەکادیمیست نین بەڵام ئارەزووی قودوەبوون و لیدەرییان هەیە و نایانەوێت ددان بە هەقیقەتی هزر و دنیابینیی ئەنارکیستیدا بنێن، چونکە لە دنیابینیی ئەنارکیستیدا شوێنێک بۆ خۆ بەڕابەرزانی و قودوەچێتی نییە. ئەوان بەئەگەری زۆر ڕەنگە درکی هەقیقەتی ئەنارکیزمیش بکەن بەڵام خۆشییان لێی نایەت، ئەویش لە بەر بەرژەوەندی تایبەت و نارسیستی و مەیلی قودوەچێتییان.
کەسانێکیتر کە تەمومژی ئایدۆلۆژی بینین و تێگەیشتنیانی لێڵ و پەرت کردووە ناتوانن هزر و دنیابینیی ئەنارکیزم درک بکەن. ئەمانە هەر کاتێک دەستبەرداری ئایدۆلۆژیا بوون، بەڵام مەیلی ڕزگاربوون لە سیستەمی چینایەتی و گەیشتن بە کۆمەڵگەی بێ چین و چەوسانەوەیان هەر تێدا ما، ئەوا هێواش هێواش دەکەونە سەر ڕێگەی تێگەیشتن لە بیری ئەنارکیزم وەک شاڕێگەی گەیشتن بە کۆتایی هێنانی چینایەتی و ستەم.
کەسانێکیتر سیستەمی سەرمایەداری بەجۆرێک بڕستی لێبڕیون تەنها فریای ڕاکردن بە دوای نانی ڕۆژدا دەکەون. ئەوان لەلایەک بیر و هۆشیان داگیرکراوە و وێنەی ئەبەدییەتی سیستەمەکە لە زیهنیاندا چەسپێندراوە، لەلایەکیتریشەوە کاتیان بۆ نەماوەتەوە بۆ بیرکردنەوە و تێڕوانینی ڕەخنەییانە و گەڕان بەدوای ڕزگاربووندا و ناتوانن وێنای هەبوونی کۆمەڵگە و ژیانێکی بێ چین و چەوسانەوە بکەن.
کاتێک ئەنارکیستەکان باس لە گەڕانەوە بۆ ژیانی سروشتی و سروشتێتیی ژیان و مرۆڤ دەکەن، لە بەرانبەردا کەسانێکی زۆر لەم سێ گرووپەی کە لە سەرەوە ئاماژەم پێدان بە مەبەست و بێمەبەست باس لە گەڕانەوە بۆ ژیانی ئەشکەوت و گەڕانەوە سەر پێمەڕە و داس ئامێرە سەرەتاییەکانیتر دەکەن و وا بانگەشە دەکەن یان وا وێنا دەکەن کە ئەنارکیستان دەیانەوێت بمانگێڕنەوە بۆ ژیانی کۆمەڵگەکانی سەرەتایی و کولەمەرگی و دەستبەرداربوونی تەکنەلۆجیای تەندروستی و گواستنەوە و هاتوچۆ و هەموو جۆرەکانیتری تەکنەلۆجیا.
وەک ئاماژەم پێدا هەندێک لەوان بە ئەنقەست و بە دژی ئەنارکیزم ئەو کارە دەکەن و دەیانەوێت وێنەی کەسانی ساویلکە و نەزان بۆ ئەنارکیستان بکێشن.
بێگومان ئەنارکیستان لایان وایە کە سروشتی مرۆڤ لەلایەن سیستەمی چینایەتییەوە شێوێندراوە و زۆرینە زەلیل و دەستەپاچە و ڕەنجدەر و چەوساوە کراون و لەجیاتی ناسینی هۆکارەکانی بارودۆخی ژیانی مەینەتباری خۆیان، نامۆکراون بە خۆیان وە خۆپەرستی و چاوچنۆکی لە بیر و هزریاندا چێنراوە و گەڕان بە دوای چارەسەری کەسی و دەست ڕاگەیشتن بە سەرمایەی پێویست وەک ڕزگاربوون کراوە بە ئەندێشەیان، جا ڕێگەی دەستڕاگەیشتن بە سەرمایە و چارەسەری کەسی هەرچییەک بێت. بێگومان سیستەمە چینایەتییەکە لە هەموو قۆناغ و سەردەمەکاندا هەزاران دەزگەی جۆراوجۆر و ڕێگەی هەیە بۆ خوڵقاندنی ئەو بارودۆخە. دامو دەزگا و دامەزراوە ئایینی و مەزهەبییەکان و دامەزراوە وەرزشی و مۆندیالەکان و سیستەمی پەروەردەوخوێند هەر لە دایەنگاوە تا دەگات بە زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکان و «مێدیا بە هەموو جۆر و ڕەنگەکانیانەوە» و ڕێکخراوە ئێنجیئۆکان و زۆر وەسیلەیتریش ئەو دامودەزگا و دامەزراوانەن کە ئەو خزمەتە بە سیستەمەکە دەکەن بۆ سایەداربوون و بەردەوامبوونی.
بێگوومان تەکنەلۆجیا وەک هەر شتێکیتری کۆمەڵگە لە لەیەن سیستەمەکەوە دەستی بەسەرداگیراوە و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا لە جیاتی ئەوەی بخرێتە خزمەتی ژیانێکی شایستە بە مرۆڤ، قۆرغکراوە بۆ بەرژەوەندیی سەرمایەداران و کەڵەکەکردنی زیاتری سەرمایە، ئەم قۆرغکردن و بەکارهێنانە بەرژەوەندیخوازانەیەی تەکنەلۆجیا لەلایەن سەرمایەدارانەوە سەرباری ئەوەی چینایەتی و چەوسانەوەی تا ئەوپەڕی سنوور قوڵکردووەتەوە هاوکاتیش ژینگەی بە ڕادەیەک خراپ کردووە و هەسارەکەمان بە جۆرێک نەخۆشە ئەگەری مردن و کوژانەوەی هەیە.
بە جێگەی گەڕانەوە بۆ ژیانی سەرەتایی و کوللەمەرگی و ئەشکەوت و دەستبەرداربوونی کۆمەڵگەی ئێستا وەک ئایدۆلۆژیست و خۆ بە قودوەزانان بانگەشەی بۆ دەکەن، ئەنارکیستان خەباتی نەپساوە بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەی نا چینایەتی دەکەن و دەیانەوێت تەکنەلۆجیا لە دەستی سەرمایەداران دەربهێنن و بیخەنە خزمەتی خۆشگوزەرانیی ژیان و بوژاندنەوەی هەسارەکە. چەمکی سروشتێتیی مرۆڤ و گەڕانەوە بۆ ژیانی سروشتی لەلایەن سەرمایەداری و چەپە خزمەتکارە ئایدۆلۆژیستەکانیەوە شێوێندراوە، گەر نا سروشتێتیی ژیان مەبەست لە کۆمەڵگەی ناچینایەتییە نەک گەڕانەوە بۆ ئەشکەوت. وە سروشتێتیی مرۆڤ مەبەست لە قبوڵنەکردنی سەردەستەیی و ژێردەستەبوون و سەرۆک و بەرۆکەو بە جێی ئەوە وەک یەکیی مرۆڤەکانە لە ماف و ژیاندا.

ANNOUNCEMENT FROM LIBERTATIA SQUAT REGARDING THE LATEST POLICE OPERATION

την

On Wednesday afternoon, 28th of August, police forces invaded the premises of Libertatia squat with the supposed excuse of coming to check on the execution of tasks done after a report had been filed. Next they carried out thirteen detentions of comrades and then proceeded to the arrest of eleven of them. The fact that they had to wait for an hour outside the squat before invading it, is a clear example of how badly planned and disorganized this specific operation was, within the framework of a public relations stunt in anticipation of the International Fair of Thessaloniki. Our comrades inside the squat informed the people of the neighborhood and people who show solidarity, leading to a gathering outside the building. On the afternoon of the same day, a demonstration took place in the neighborhood with the participation of more than 200 people. The allegations against our comrades include the illegal interference with a listed building and disobedience due to their refusal to be fingerprinted.

At this point it’s crucial to point out that the rebuilding of Libertatia began after the squat was subjected to arson by fascist groups during the nationalist rally for Macedonia, in January 2018.  During this time period, multiple construction works have been carried out in order to  repair the roof of the building which got destroyed by the fire, and has been completed after three years of hard work. At the same time, repair work has been done on the second building in the premises of the squat, where we coordinate our actions to this day. This is the fourth operation by the police against the project of rebuilding Libertatia , reaching a total of twenty seven arrests. It is important to mention that at the only trial that has been concluded, the charge alleged by state forces ( that of illegal intervention of a listed building) was dropped, with our accused comrades defending the political, social, moral and symbolic meaning behind the project of rebuilding Libertatia. Therefore, we clearly state that similar orchestrated moves will fall short again since our actions are justified and by being the only people who cared and maintained the building in all those years. A statement made for the aspiring fascist snitches who have ended up being singled out by the whole neighborhood, as well. It’s also very important to point out that after the arson, up until now, the squat has been operating, with a range of activities, assemblies, political and cultural events, in defiance of all the state- driven narratives presenting it as a ‘vacant house’, a ‘former squat’, etc, with the sole purpose to of downplaying the importance of the rebuilding of an occupied space as we go through a period of widespread regression against them.

After the police operation, the building was sealed and police forces remain up until now, around the premises of Libertatia, monitoring. In this way, the state once again helps and continues the work of the state within the state, by arresting people who fight against oppression, by evicting squats and charging the people who have been repairing and taking care of the building with unsubstantiated accusations while only addressing the arson through a courtroom fiasco. Simultaneously with murders of refugees on borders,endless burned forest areas, the economical and social degradation of the societal base, and just before the start of the International Fair of Thessaloniki, and the opening of another year continuing the cycle of state and capitalistic brutality, the state decides to strike and evict Libertatia, a squat occupied for the last sixteen years. If they think that with such actions they will terrify and intimidate us, they need to know that they are seriously mistaken. Libertatia will be reclaimed and that will happen with the terms fitting, following the same path we constantly have over the years.

Once again we would like to thank the people of the neighborhood for their support , by expressing their outrage for the state repression we have to deal with, and to the people who immediately acted to our defense, the initiatives that were automatically taken, the assemblies and groups that supported and continue to support us. Libertatia’s case concerns all of the anarchist and anti fascist movements, it concerns the defense of occupied spaces against state terrorism. We will repeat a phrase we used in our announcement after the arson of the squat: “ the hate and rage that you planted in our hearts, is what you will find before you” . A phrase that we have steadily adhered to, and which continues to guide our resistance against the state, capitalism, fascism, and our contribution to a comprehensive struggle for a world of freedom, equality, and solidarity. They will find us once more against them.

HANDS OFF THE SQUATS AND SPACES OF THE ANARCHIST MOVEMENT

LIBERTATIA WILL REMAIN A SQUAT

Libertatia Squat 31.08.2024

مانگرتنی کرێکاران لە ئیسرائیل  ڕاگیرا

03/09/2024

دوێنێ، دوو شەمە ، کە لەسەر بانگەشەی سەندیکایەکی سەرەکی ئیسرائیل مانگرتن لە کاتژمێری 6 ی سەر لەبەیانی بە کاتی ئیسرائیل دەستی پێکرد ، بەڵام هەر دوێنێ شەو  بە بڕیاری دادگە لە سەعات 2.30 سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ئیسرائیل ڕاگیرا و ڕێگایان پێنەدرا کە بەردەوام بن لە مانگرتنەکەدا بە بیانوی ئەوەی کە مانگرتنەکە نایاساییە و زیان بە ئابووری ئەوێ دەدات.

مانگرتنی دوێنێی کرێکارنی ئیسرائیلی گەر چی درێژەی نەکێشا و بەداخەوەش بە زۆری هەر کرێکارانی کەرتی دەوڵەتی مانیان گرت بەڵام ڕۆڵی خۆی هەبوو ، هەر هیچ نەبێت ناڕەزایی و هەڕەشەیەکی گەورەی بۆ سەر حکومەتەکەی نێتەنیاهو دروست کرد.  دوای ئەوەش پاڵپشتێکی گەورەش بوو بۆ داخوازی ئاگربەستی و خێزان و دۆستانی دیلەکان.

هاوکاتیش ئەوە بەڵگەیەكە لە هەزاران بەڵگە کە بۆچی دەبێت دژایەتی دەوڵەت و دەسەڵات بکرێت، چونکە دەوڵەت هەموو شتێکی لە دەستدایە و هەر هەمووشی بە گوێرەی یاسا یاخود بە زۆر بەکاردەهێنیت لە مانەوە و بەرقەراربوونی خۆی و  سیستەمەکەدا ، کە خودی خۆی پایەی سەرەکییەتی.  دژایەتیکردنی سیستەمی سەرمایەداری بێ دژایەتیکردنی پایە سەرەکییەکەی چەمکێکی ئایدۆلۆژی ڕووتە و باشترین خزمەت بە سیستەمەکە و مانەوەشی دەکات .

مانگرتنی گشتیی لە ئیسرائیل لە سەعات 6ی ئەم بەیانییەوە دەستی پێکرد

02/09/2024

زیاتر لە نیو ملیۆن خەڵک لە سەر شەقامەکانە و هەندێك لە شەقامە سەرەکییەکانی تەلئەبیب لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە داگیر کراون.

سەرۆکی نقابە دەڵێت ” مانگرتنی گشیی زەروورییە بۆ لەرزاندنی پایەی ئەوانەی کە پێویستیان بە لەرزاندنە”  هاوکاتیش حکومەت داوای لە دادگە کردووە کە بە یاسا مانگرتنەکە ڕاوەستێنیت چونکە زەرەری زۆر گەورە لە ئابووری ئیسرائیل دەدات .

مانگرتنەکە بە هۆی کوژرانی 6 کەس لە دیلەکان و داخوازی ڕاگرتنی شەڕ، دەستی پێکردووە.  قسەکەری سوپای ئئسرائیلی دەڵێت کە هەر هێزەکانمان لە دیلەکان نزیکبوونەوە حەماس دیلەکانی کوشت .  ئەمەش ئەوەندەی دیکە خێزانی دیلەکان و خەڵکی تری شێتگیر کردووە ، چونکە گەر پێشتر ئاگربەستی بکرایە ژیانی ئەوانی دەپاراست.

.  قوتابخانە و شارەوانی و ئۆفیسەکانی حکومەت و هەندێك لە بزنسەکانی کەرتی تایبەتی و زۆرێك لە ستافی خەستەخانەکانیش داخران و کارمەندان و کرێکاران و دکتۆر و نێرس و مامۆستا و ئەوانی دکیکە بە مانگرتنەکەوە پەیوەست بوونەوە ، هاوکاتیش سەرەکی ترین فڕۆکەخانەی ئیسرائیل لە تەلئەبیب لە سەعات هەشتەوە داخراوە و نازانرێت کەی دەکرێتەوە.

بانگەشەی مانگرتنی گشتی  کرێکاران لە ئیسرائیل لە بەیانییەوە ، دووشەمە ، 02/09/24

01/9/2024

پاش ئەوەی کە 6 جەنازەی دیلەکانی ئیسرائیل لای حەماس دەستیان بەسەردا گیرا و گەڕێنرانەوە بۆ ئیسرائیل لە دوێنێوە گەورەترین خۆپیاشاندان لە تەلئەبیب دەستی پێکردووە لۆمەی نێتەنیاهو دەکەن کە ئەو دەیەوێت دەست بە پایە و پلەکەیەوە بگرێت و گۆێ بە ژیانی دیلەکان نادات .

 ئەم دیلانە ئەو دەقەیە لە لایەن حەماسەوە کوژراون کە هێزێکی ئیسرائیلی یا زۆر نزیكبووەتەوە لە تونێلەکەی کە ئەوانی تیدا بووە یاخود چوونەتە سەرەتای تونێلەکەوە.

لە ئێستادا کەس و کاری دیلەکان و هاوسۆزانیان و زۆرێکی دیکەی ئیسرائیلی زۆر بە جددی دژ بە نێتەنیاهو وەستاونەتەوە و داوای دەست لەکارکێشانەوەی دەکەن و لەگەڵ ئاگربەستیی. 

ئەم ئێوارەیەش نقابەی مەرکەزی ئیسرائیلیش بوو بە هاودەنگ و هاوپشتیان .  سەرۆکی نقابەی مەرکەزی داوای لە هەموو کەسێك لە ئیسرائیل کرد کە لە بەیانییەوە بە کاتی ئەوان سەعات 8ی بەیانی لە هەر شوێنێك کار دەکەن دەست لە کار بکێشنەوە و پەیوەست بەوانەوە بن .

ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گەورەیە کە نقابەی ئەوێ دەینێت و نێتەنیاهو ناتوانیت پێداگری لەسەر بەردەوامی جەنگەکە بکات و مانگرتنی گشتی کرێکاران فەرامۆش بکات .  مانگرتنی گشتی کرێکاران لە هەر وڵاتێکدا تەنانەت گەر بۆ 24 سەعاتیش بێت هەر زۆر گرنگە.  هاوکاتیش ئەوە ناگەیەنێت کە ئەوانی تر کە کار ناکەن خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەردەبڕن ، چالاکییەکانیان بێ بایاخە .

تەنانەت خۆکوشتن-یش چینایەتییە و بە زۆری  پرسی سیاسییە و سسیاسەت مەدارانی لە پشتەوەیە

31/08/2024

ڕاپۆرتێکی نوێ سەبارەت بە ژمارەی ئەوانەی کە خۆیان دەکوژن لە دوو دەڤەری  بریتانیا: ئینگلتەرە و وێڵز  نیشانی دەدا کە ژمارەیان لە سەرکەوتندایە .  بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ئامارە فەرمییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازی ڕێگریکردن لە خۆکوژی سامریتانسەوە، Samaritans ، بە “خراپتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا” وەسفکراون، دەریدەخەن لە ساڵی 2023 دا 6069 حاڵەتی خۆکوشتن لەو  دوو دەڤەرری بریتانیا : ئینگلەند و وێڵز ا تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2022 دا 5642 حاڵەتی خۆکوژیی بووە.

ئەم ژمارەیە بەرزترین ڕێژەیە لە ساڵی 1999 وە کە سێ لەسەر چواری گیانلەدەستدانی پیاوان بوون، بەڵام بەپێی ئاماری ساڵانەی فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی، ڕێژەی خۆکوشتنی ڕەگەزی مێینە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لەدوای ساڵی 1994ەوە.

 ڤاهێ نافیلیان،  ، Vahé Nafilyan بەرپرسی داتا و شیکاریی بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی و تەندروستی لە ONS وتی: “ڕێژەکان لە سەرجەم گروپە تەمەنییەکان بە بەراورد بە ساڵی 2022 زیادی کردووە، بەتایبەتی لەنێو ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 45 بۆ 64 ساڵدایە” . ئاماژەی بەوەشکردووە، ” رێژەی خۆکوشتن یان زیادی کردووە یان وەک خۆی ماوەتەوە لە هەریەک لە نۆ ناوچەی ئینگلتەرەدا، بەڵام باکووری ڕۆژئاوا گەورەترین بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.  خۆکوشتن کاریگەرییەکی وێرانکەر لەسەر تاکەکان، خێزانەکان و کۆمەڵگەکان بەجێدەهێڵێت، ئێمەش بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی تۆمارکردنی خۆکوشتن، بۆ پشتگیریکردن لە کارەکان بۆ پاراستنی کەسانێك کە لە مەترسیدان”.

جاکی مۆریسی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری کاریگەری لە کۆمپانیای سامریتانز، وتی: بە پشتبەستن بەم ژمارانە، زیاتر لە 900 کەس بە خۆکوشتن لە ماوەی 55 ڕۆژدا گیانیان لەدەستداوە لە دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ . حکومەت پێویستی بەوەیە ئەولەویەتەکانی خۆی ڕاست بکاتەوە، چونکە ژیان لەسەر ئەوە پەیوەستە”.

لەندەن کەمترین ڕێژەی خۆکوشتنی لە هەموو ناوچەکانی ئینگلتەرا هەبووە. ڕێژەی خۆکوشتنی ژنان لە سەرانسەری ئینگلتەرا و وێڵز 5.7 لە هەر 100 هەزار کەس بووە. ڕێژەکە بۆ پیاوان 17.4 لە هەر 100 هەزار کەس بووە بەڵام بۆ 25.5 بۆ پیاوانی تەمەن 45 بۆ 49 ساڵ بەرزبووەتەوە. وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و چاودێری کۆمەڵایەتی دەڵێت: هەموو خۆکوشتنێک کارەساتە و ئەم ژمارانە بەڕوونی ڕەوتێکی نیگەرانکەر نیشان دەدەن، کە ئەم حکومەتە پابەندە بە پێچەوانەکردنەوەی.

سیاسەتی حوکمڕانانی بریتانیا بە تایبەتی لە ساڵی 2010 بە زۆری هێڕش کردن بووە بۆ سەر کرێکاران و هەزژاران بە بڕینی بیمەکان و کەمکردنەوەیان و داخستنی چەند بەشێك لە خەستەخانەکان و بوونی نوقسانی ژمارەی  دکتۆر و نێرس ، نەبینینین و نەبوونی چارەسەری تەواو بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دەرونییان هەیە  و داخستتنی سێنتەرەکانی گەنجان و نەدانی نانی بەیانی بە منداڵان کە لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندان ، ئەوانەی کە باوك و دایکیان یا یەکێکیان کار دەکەن بەڵام داهاتیان کەمە هەروەها گرانبوونی پێداویستیەکانی ژیان و بۆردمانکردنی بە لێشاوی منداڵان و گەنجان لە کوڕ و لە کچ  بە کردنی ڕێکلامەی بەرەدوام لە ڕێگای میدیای فەرمی و سۆشیال میدیاوە  و نمایشکردنی  شتی جوان و نوێوە، بەرزبوونەوەی لیستی بینینی دکتۆرە پسپۆرەکان سەبارەت بە نەخۆشەیە مەترسیدارەکان  …. ئەمانەو زۆری تر کە هەر هەموو پرسی چینایەتییە و سیساسەتی حکومەتە و سیاسەتمەدارانی لە پشتەوەیە .

زانیارییەك کە جێی تێڕامانە !!

زاهیر باهیر

30/08/2024

نەك هەر ئێمەیەك کە لێرە، لە بریتانیا، لە دایک نەبووین و گەوەرە نەبوین ، لەوە دەکات کە زۆرێکی ئەوانەشی کە لێرە لە دایک بوون ئەو زانیارییە نەزانن.

ئەمڕۆ کەوتم بەسەر وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیاندا کە باس لە شتێك دەکات کە من بەش بەحاڵی خۆم نەك هەر نەمزانی بوو بەڵکو هەرگیز ئاوەزیشم بۆی نەدەچوو. باسی بەسەرهاتی ژنێکی 51 ساڵە ، کە نمونەی هەزارانی دیکەیە لە دەستدرێژی کردنە سەریان ، کە لە تەمەنی 13 و 14 ساڵیدا کوڕێکی 22 ساڵ [ وتارەکە ناڵێت دەستدرێژی کراوەتە سەر ] جنسی لەگەڵدا کردووە ، ماوەیەک لەمەوبەر چووە شکاتی لای پۆلیس لە کوڕەکە کردووە ، کوڕەکە لە لایەن پۆلیسەوە لێپرسینەوەی لێکراوە و دانی بەوەدا ناوە کە ئەوە وابووە ، بەڵام پۆلیس هیچ لێپرسنیەوەیەکی دیکەیان لەگەڵدا نەکردووە  و سزایەکیان نەداوە.

بۆچی ؟ لە بەر ەئەوەی یاسایەکی 1956 هەیە سەبارەت بە جنس لەگەڵ کچانی منداڵدا کە دەڵێت ئەگەر کوڕێك جنسی لەگەڵ کچێکی منداڵدا کرد ئەوەندەی کە کچەکە لە ماوەی ساڵێکدا شکاتی لێنەکات ، کوڕەکە بێ تاوان دەردەچێت ، گەرچی کچەکە لە خودی یاسادا هێشتا هەر بە منداڵ حساب دەکرێت.

ئەمە دەقی یاساکەیە  کێشەیەك کە لە ئەنجامی یاسای تاوانە سێکسییەکانی ساڵی 1956 دێتە ئاراوە، کە بڕیاریدا دادگاییکردنی تاوانی جووتبوونی سێکسی لەگەڵ کچێکی خوار تەمەنی 16 ساڵ، کە کاتێک کچێکی تەمەن 13 بۆ 15 ساڵان بە شێوەیەکی ڕاستی ڕەزامەندی دەربڕیوە (هەرچەندە وەک منداڵ نەیانتوانیوە لە یاسادا ڕەزامەندی دەرببڕن)، “ناتوانرێت زیاتر لە 12 مانگ دوای ئەو تاوانەی کە تۆمەتبار کراوە دەست پێبکرێت”.

ئەوەی کە منی توشی سەرسوڕمان و سەرەگێژە کرد چۆن  پاش ئەم هەموو ساڵانە کە حیزبی کرێکارانیش چەند جارێک هاتوونەتە سەر حوکم ئەو کاتەش زۆر چەپتر بوون لە ئێستا، کەچی هەتا ساڵی 2003 ئەو یاسایە هەر وا مایەوە؟؟ بە مەرجێك پارتی لەیبەر  لە ساڵی 1997دا بۆ جارێکی دیکە هاتنەوە  سەر حوکم و 13 ساڵ خەڵکییان ڕەتان .

 لەگەڵ ئەوەشدا گەر چی لە ساڵی 2003دا یاساکە گۆڕرا بەڵام هەتا یەکی ئایاری 2004 جێ بەجێنەکرا ئیتر لەو کاتەوە حسابێکی تایبەتی بۆ ئەو کێشەیە دەکرێت .  زۆر سەیرە شتی ئاوا دەبینرێت کە هێشتا یاسای پیا و پیاوێتی  پیاوسالاری لە زۆر ڕووەوە وجوودی هەیە.