نقابەی سایەقی قیتارەکانی نێوانی لەندەن و شاری ئێدەنبرەی سکۆتلەند ( ئەسلیف)  داخوازییەکەیان بردەوە 

30/08/2024

ماوەیەکی زۆرە کێشەی نێوانی نقابەی سایەقی قیتارەکانی نێوانی لەندەن و شاری ئێدنبرە لە ئارادایە سەبارەت بە دانانی ستافی زیاتر و هەلومەرجی سەر کار .  لەم بارەشدا ئەم سایەقانە چەندەها ڕۆژ پێش ئێستا لە مانگرتن و نەکردنی ئۆڤەرتایمدا بوون . دوو هەفتەش لەمەوبەر بریاریان دا کە لە بەیانییەوە 31ی مانگ هەتاکو 10/11 ، نۆڤەمبەر، 22 ڕۆژ مان بگرن .  بەڵام دوێنێ نقابەکەیان ، ئەسلیف، دوای ماوەیەکی زۆری وتووێژ لەگەڵ کۆمپانیای خاوەن قیتارەکاندا توانرا بگەنە ڕێکەوتنێك کە بە قازنجی کرێکارەکانە و مانگرتنەکەیان هەڵوەشاندەوە.

لە لایەکی دیکەوە 650 ستافی پشکنینی پەساپۆرت لە فڕۆکەخانەی هیسرۆ ، تێرمیناڵی 2، 3، 4، 5 و شوێنی دیکە لە سەر سنورەکان لە بەیانییەوە ، 31ی مانگ بۆ ماوەی 4 ڕۆژ لە مانگرتندا دەبن دوای ئەوەش ئەوان بە گوێرەی گرێبەستەکەیان کار دەکەن واتە کاری زیادە و ئۆڤەرتایم ناکەن هەتا 22ی مانگی سێبتەمبەر   .  کێشەی ئەمانیش لەگەل خاوەنکاردا ، کۆمپانیاکەدا، سەبارەت بە پرسی هەلومەرجی سەر کار و بڕیاری کارکردنە کە مرونەی تێدا بێت کە ئەمەش لە قازانجی کۆمپانیاکەیە .  ئەم کارمەندانە لە مانگی نیسان و ئایار و حوزەیراندا 7 ڕۆژ مانیان گرتووە..

پەیوەندییە تایبەتییەکەی نێوانی بریتانیا و ئەمەریکا لە مەترسیدایە

30/08/2024

ڕاوێژکاری سەرەکی داهاتوی ئاسایشی نیشتمانی ،  دۆناڵد ترامپ، ڕۆبێرت ئۆبراین،  حکومەتی بریتانیای ئاگەدار کردەوە ئەگەر حکومەتی برتیانی گەمارۆی چەکەمەنی بخاتە سەر ئیسرائیل و پێداگری لەسەر بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی لەسەر  نێتەنیاهو بەکاربهێنیت و لێکۆڵینەوەکە نەوەستێنێت،  ئەوە ئەو پەیوەندیە تایبەتییەی نێوانی هەردوو حکومەت نامێنێت و ئەمریکا گەمارۆی چەک و فڕۆکەی ئیف 35 دەخاتە سەر بریتانیا .

ئۆبراین بە ئاشکرا ئینزاری دا بە حکومەتی بریتانی کە پرۆژەی ئێف 35 کە پرۆژەیەکە و هەردوولایان کاری لەسەر دەکەن ، گەر هەڵوێستیان بەرانبەر حکومەتی ئیسرائیلی ئاوا بێت کە لە سەرەوە نوسیومە ، ئەوان تەگەرەی تێدەخەن و پرۆژەکە دەوەستێنن .  هاوکاتیش ئەوەی وت کە حکومەتی بریتانی  ڕووبەڕی کارایی فشاری کۆنگریس دەبنەوە کە مەترسی دژ بوونە بە بریتانیا بە بۆیکۆتکردنی حکومەتی بریتانی لەلایەن کۆنگریسەوە .

هەڕەشەکەی راوێژکاری حکومەتی ئایندەی ترامپ لەوێوە سەرچاوەی گرتووە کە حکومەتی پارتی کرێکارانی بریتانیا  تا ئێستا بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی هەناردەکردنی چەکی بۆ ئیسرائیل نەداوە، بەهۆی نیگەرانییەکان لەوەی کە ڕەنگە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی لە شەڕی غەززەدا پێشێلکرابێت.

ئۆبراین لە لێدوانێکیدا بۆ دامەزراوەی بیرکردنەوەی ئاڵوگۆڕی سیاسەت، داوای لە حکومەتی بەریتانیا کرد هەموو هەوڵێک بدات بۆ داخستنی لێکۆڵینەوەکانی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی  (ICC)   لە ئیسرائیل، ئەو دەزگایەی – کە داواکاری گشتی بریتانی، کەریم خان سەرۆکایەتی دەکات – نێتەنیاهۆ و وەزیری جەنگی ئیسرائیل و سێ سەرکردەی گەورەی حەماسی تاوانبار کردووە .

ئۆبراین دەوام بە هەڕەشەکانی دەدات و دەڵێت :  ئەگەر گەمارۆی چەک لە بەریتانیا بسەپێندرێت بەسەر ئیسرائیلدا “ئەگەری ئەوە هەیە کە درزێکی جددی هەبێت لە نێوانی ئیدارەی حوکمرانی بریتانی و ئەمەریکییدا ، جا ئیدارەی هاریس بێت یان ترەمپ، لە نێوان بەریتانیا و ئەمریکا و من زۆر بە وریاییەوە هەنگاو دەنێم”.

ئاماژەی بەوەشکرد: فڕۆکەی ئێف 35 پڕۆژەیەکی هاوبەشە و بڕیارە بەردەوام بێت لە چوون بۆ ئیسرائیل گرنگ نییە تورکیا، بەریتانیا یان هەر وڵاتێکی دیکە پەیوەندی بەوەوە هەبێت. هەتا ڕقیششت لەوە دەبێتەوە کە دۆخێک ببینیت کە بەریتانیا چیتر هاوبەش نەبێت لە پڕۆژەی F-35 یان پلاتفۆرمە پێشکەوتووەکانی تردا بەهۆی گەمارۆیەکی زۆر خراپ بۆ سەر ئیسرائیل. ” .. “دەرئەنجامەکانی گەمارۆی چەک لەسەر ئیسرائیل شتێکە کە بەریتانیا بەڕاستی پێویستە بیری لێبکاتەوە لە کاتێکدا کە ڕوسیا و چین مەترسییەکی گەورە بۆ ڕۆژئاوا دروست دەکەن.” ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرێک لە تەکنەلۆژیای گرنگ و نوێ کە بەریتانیا پشتی پێدەبەستێت، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە دێت.”

ئەوەی گرنگە ئێمەی خوێنەر بیزانین ئەوەیەکە کە بزانین بریتانیا ئەو وڵاتە سەربەخۆیە نییە کە ئێمە دەیزانین ، ئەمان لە زۆر ڕووەوە پاشکۆی ئەمریکا و سیاسەتی ئەمەریکان،  بۆیە دوور نییە کە  حکومەتی بریتانی پاشەکشە بکات لەوەی کە لە پێناوی ” مافی مرۆڤدا” دەیکات .  هاوکاتیش ئایا دەزانیت گەرچی بریتانیا هێزی نوەوی هەیە بەڵام ناتوانێت پەەنجەی پێدا بنێت گەر پیویستی کرد ، بە بێ مۆڵەتی ئەمەریکا؟ واتە دەبێت ئەمەریکا ئۆکەی بکات ئەو کاتە دەکرێت و دەتوانرێت کە ئەنجام بدرێت .

U.S. Air Force F-35A Lightning II Joint Strike Fighters from the 58th Fighter Squadron, 33rd Fighter Wing, Eglin AFB, Fla. perform an aerial refueling mission with a KC-135 Stratotanker from the 336th Air Refueling Squadron from March ARB, Calif., May 14, 2013 off the coast of Northwest Florida. The 33rd Fighter Wing is a joint graduate flying and maintenance training wing that trains Air Force, Marine, Navy and international partner operators and maintainers of the F-35 Lightning II. (U.S. Air Force photo

ئایە شەڕی نێوانی حیزبوڵا و ئیسرائیل ڕوودەدات ؟

زاهیر باهیر

28/08/2024

بەیەککردن و یەكێتی و یەکڕیزیی.  لە سەراپای شتەکانی دیکەدا وەکو نانەوەی جەنگ و گرانی و دەمکوتکردن و سەرکوتکردنی نەیاران و چەوساندنەوە و ڕوتاندنەوەی ئەو میللەتەی کە بانگەشەی نوێنەرایەتی و خۆشگوزەرانی بۆ دەکەن، گرنگی دان بە دەزگە سەرکوتکەرەکانی سیخوڕی و سەربازی و پۆلیسی و دروستکردنی ئەیجنت و لایەن وەکو بەکرێگیراویان…تد هەمو ئەمانە ڕەوایە و شیاوی کردنن و هەمیشەش دەکرێن.

دوای بەیەکادانەکەی ڕۆژی یەکشەمەی ڕابوردوو، 25/08/2024 ، و هێڕشی حیزبوڵا بۆسەر ئیسرائیل و ڕەتدانەوەی ئیسرائیل، بارودۆخەکەی ئەوەندە مەترسسیدار کرد کە زۆربەمان چاوەڕوانی هەڵگیرسانی ئەو شەڕە بووین کە خەریك بوو لە گریمانەوە ببێتە ڕووداوی ڕاستیی.

لەگەڵ وتنی ئەوانەی سەرەوەشدا من رام وایە شەڕی نیوانی حیزبوڵا و ئیسرائیل گریمانێکی زۆر کەمی هەیە چونکە هیچ لایەکیان نە ئامادەن بۆی و نە خوازیارین، چونکە دەزانن بە زیانیان دەگەڕیتەوە.

هەرچی حیزبوڵایە دەیەوێت وەکو خۆی بمێنێتەوە و لاواز نەبێت، بەتەنگهاتنەوەی فەلەستین و حەماس لای ئەو، زیاتر گرنگ نییە لە مانەوەی خۆی.  حیزبووڵا دەزانێت ئیسرائیل و دەوڵەتەکەی واقیعێکی سەپێنراوە نە بەوان و نە بە کەس ناگۆڕرێت ، گەر ئەوان دژ بە نەمانی یا هەتا لاوازبوونی ئیسرئیل بوونایە باشترین هەلیان بۆ هاتە پێشەوە کە لە 7ی ئۆکتۆبەردا دەیانتوانی هاوکاری حەماس بکەن و کاریگەرترین  زەربە بە ئیسرائیل بگەیەنن کە لە کاتێکدا  ئیسرائیل چاوەڕوانی ئەوەی نەدەکرد کە ڕووی دا و چەند کاتژمێرێکیشی ویست تاکو هێزەکانیان بگاتە ئەو ناوچەیە .

لەمانەش زیاتر حیزبوڵا ئەو حەقیقەتەش دەزانێت کە زەحمەتە جەنگی لەگەڵ ئیسرائیل دا پێبکرێت .  جەنگکردنی لەگەڵیا جەنگکردنە لەگەڵ ئەمەریکا و سەراپای دەوڵەتەکانی ئەوروپا. حیزبوڵا لە ئێستادا ئەوەندە بەهێزە کە مەیدانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لوبنانی گرتووە، بە شەڕەکەی دژ بە ئیسرائیل نەک هەر خۆی لاواز و پەرپووت دەبێت بەڵکو بارودۆخی لوبنانیش ئەوەندە خراپ دەبێت کە ژیان بۆ دانیشتوانەکەی نامێنیتەوە، لەولاشەوە وڵاتانی عەرەبی ئامادە نابن کە بێ هەلومەرجی گران و قورس هاوکاری بیناکردنەوەی لوبنان بکەن .

حیزبوڵا جەنگی مانەوەی دەکات هەم لەسەر ئاستی لوبنان و هەمو لەسەر ئاستی ناوچەکە.  ئەو ناو بەناو هێڕشانەی بۆ سەر ئیسرائیل و هەڕەشەکانی تەنها بۆ سەرمایەی سیاسییە و لۆف و دەورانێکە هەم لە جەماوەرەکەی خۆی دەدا و هەم لە فەلەستینییەکان و لایەنە ئیسلامییەکانی دیکەش .  حیزبوڵا مانەوەی زۆر پێباشترە لە شەڕێکی دۆڕاو و تیاچوونی .  حەسەن نەسروڵا ئەمانە باش دەزانێت بۆیە هەتا بۆی بکرێت خۆی لەو شەڕە لادەدات .

هەرچیش ئیسرائیلە ، جەنگی لەگەڵ حیزبوڵا ئاسان نییە ، ئەو لە ئێستادا لە سێ بەرەی جەنگدایە، لەگەڵ ئێران ، لەگەڵ حەماس، لەگەڵ هاووڵاتیانی خۆی کە ڕۆژانە لەسەر شەقامەکانن و داوای وەستانی شەڕەکە و هێنانەوەی دیلەکان و دەست لەکارکێشانەوەی سەرەك وەزیران و حکومەتەکەی دەکەن . لە لایەکی دیکەوە نێتەنیاهو دەزانێت کە ئەمەریکا و بریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا ئەوەیان ناوێت ، شەڕکردن لەگەل حیزبووڵادا ئاسان نیە .

 حکومەتی ئیسرائیل لە ئێستادا 80 هەزاری لە دانیشتوانەکەی کە دەکەونە ژێر لوولەی تۆپەکانی حیزبوڵاوە  گواستۆتەوە و گەر شەڕەکە دەست پێبکات ئەوە ژمارەی ئەوانەی کە کارایی جەنگیان لەسەر دەبێت و دەبێت بگوێزرێنەوە هەر زۆر دەچێتە سەرەوە.  لەمەش زیاتر گریمانی هاتنە ناوەوەی ئێرانیش هەیە و هەروەها خۆپیشاندانی گەورە لە دژی شەر بە تایبەت لە لایەن هاووڵاتیانی ئیسرئیل و وڵاتانی ئەوروپا و هەندێك لە وڵاتانی دیکەی  دونیاوە ، ئەمە جگە لەوەی کە لایەنەکانی دیکە کە سەر بە ئێران-ن ئەوانیش گورزی خۆیان لە ئیسرائیل دەوەشێنن.

کەواتە بڕیاردانی جەنگەکە نە بۆ حیزبوڵا و نە بۆ ئیسرائیل ئاسان نییە ، تا ڕادەیەك بڕیارێکی خۆکوژییە . بەڵام وەکو لە سەرەتاشدا وتم حیزب و دەوڵەت و سیاسییەکان هەموو خراپەکارییەکیان لێدەوەشێتەوە هیچ شتێك لایان نا ئاسیی و ئەستەم نییە.

Zaherbaher.com

Israeli Prime Minister Benjamin Netanyahu looks on as the US Secretary of State gives statements to the media inside The Kirya, which houses the Israeli Defence Ministry, after their meeting in Tel Aviv on October 12, 2023. Blinken arrived in a show of solidarity after Hamas’s surprise weekend onslaught in Israel, an AFP correspondent travelling with him reported. He is expected to visit Israeli Prime Minister Benjamin Netanyahu as Washington closes ranks with its ally that has launched a withering air camp

مانگی  هەنگووینی بردەنەوەی پارتی کرێکارانی بریتانیا لە بەسەرچووندایە

زاهیر باهیر

25/08/2024

ئەوە خەسڵەتی سەرەکی حیزبەکانە کە لە کاتی هەڵبژاردندا چەندەها خاڵی پۆزەتیڤ کە تا ڕادەیەك کاراییەکی باش لە سەر ژیانی زۆرینەی خەڵکەکە دادەنێت لەنێو مانیفێستەکەیاندایە .

بێ گومان لە بەرانبەر ئەمەدا چەندەها خاڵی نێگەتیڤیش لە دەرەوەی مانیفێستەکەیە کە هەرگیز لە بانگەشەی هەڵبژاردندا ناویان ناهێنرێت .  ئەمە جگە لەوەی کە گۆڕانکاری لە هەڵبژاردندا تەنها لە سەروی حکومەتدا دەکرێت نەك لە سەراپای دامەزراوە ئابووری و ڕۆشنبیری و تۆڕە سیخوڕییەکان و پۆلیس و جێنڕالەکان و سوپا و سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتدا بکرێت.

لە ئێستادا لەوە دەکات مانگی هەنگووینی ، کە من ناوی مانگی درۆ و دەلەسە و هەڵخەڵەتاندن و خۆڵکردنە چاوی خەڵکی لە لایەن پارتی کرێکارانەوە لە بریتانیا ، لێدەنێم لە تەواو بووندایە .  ئەمان هەر بە هاتنە سەر حوکم دوای چەند ڕۆژێك وەزیری دارایی ڕایگەیەند کە 12 ملیار پاوەند نوقسانی لە  بوجەدا هەیە کە پارتی موحافیزین بەرپرسن لێی و ئەمانیان ئاگەدار نەکردۆتەوە .  دوای هەفتەیەك وەزیر ئەم ژمارەیەی بۆ 22 ملیار پاوەند سەر خست .  

ئێمە نازانین ئەمە تا چەندێك ڕاستە یا درۆیە بەڵام ئەوە دەزانین کە ئەمە باشترین بیانووە بۆ ئاشکراکردنی پلانە نهێنییەکانیان و خاڵەگرنگەکانی کە لە دەرەوەی مانیفێستەکەیاندا بوون تاکو ئەم کەلێنەی بوجە بە  کردنی جەند ڕیفۆرمێک کە کرێکاران و سەراپای توێژاڵەکانی دیکە باجەکەی دەدەت بۆ پڕکردنەوەی. ئیتر ئەمان بە بەردەوامی هەرەشە و ڕاگەیاندنی ئەوە دەدەن:  کە ئابوری بریتانیا وێران بووە لەسەر دەستی 14 ساڵەی حکومەتی حیزبی موحافزیندا… ، کەس نابێت چاوەروانی باشکردنی بکات ئا بەم زوانە …، پێویستە زۆر شت هەیە بکرێت و هەموان ئامادە بن بۆ هاوکاری چاککردنی بریتانیای تێشکاو … زۆرێك لەم ڕاگەیاندنانە بە بەردەوامی دەبینستین.

هەنگاوی یەکەمی ئەمان بڕینی یارمەتی پارەی وزەیە لە زیاتر لە 11 ملیۆن خانەنشینکراو  کە لە زستاندا هەموو خانەنشینێك 200 پاوەندی پێدەدرا بۆ هاوکاری دانی پارەی غاز و کارەبا.  حکومەت دەڵێت دەبێت تەنها هاوکاری هەرە هەژارەکان بدرێت کە یەك ملیۆن و نیون نەك هەموو خانە نشینێك.   هەروەها چاوەڕوان نەکردنی پارەی زیادەیە لە لایەن کرێکارانی کەرتەکانی دەوڵەتەوە …

ئەمانە ئەو ڕیفۆرمانەن کە حکومەت دەیەوێت لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەردا بیکات. ئەمە  لە کاتێک کە نرخی وزە لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە بە لە سەدا 10 بەرزدەکرێتەوە ، 4 ملیۆن منداڵ ژیانیان لەژێر هێڵی برسێتییەوەیە یا خود برسین ، تا کۆتایی مانگی تەموز زیاتر لە 50 ژن لێرە کوژراوە کە لە کاتێکدا لە ساڵی 2023 دا زیاتر لە 100 ژن کوژراون  .6 ملیۆن کرێکار کرێیان لە خوار لانی کەمی کرێی ساڵانەوەیە ، نزیکەی 2 ملیۆن کەس کە زۆربەیان کار دەکەن بە هاوکاری سێنتەرەرکانی خۆراك بەخشینەوە دەژین ، ژمارەی ئەوانەی کە لە سەر شەقام و بەردەم دوکان و تونێلەکاندا ژیان دەبەنە سەر بە ڕێژەی لە سەدا 37 سەرکەوتووە .  ئەمانە و زۆری تر .

حکومەت ڕێگا چارەی دیکەی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەلێنەی بووجە [ گەر ڕاستیش بێت ] ئەویش نەك بە بڕینی هاوکارییەکان و بەرزنەکردنەوەی کرێ و موچە ، بەڵکو بە زیادکردنی باج لەسەر هەرە دەوڵەمەندەکان.  بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نقابەی ‘یونایت’ کە دووەم گەورترین نقابەی بریتانیایە گەر حکومەت باج لەسەر ئەوانەی کە لە 4  ملیۆن پاوەند داهاتیان زیاترە گەر بە تەنها لەسەدا 1 بەرز بکرێتەوە، ئەوە دەکرێت 25 ملیار پاوەند بۆ بوجە کۆبکرێتەوە کە ئەمە کافییە بۆ پرکردنەوەی کەلێنەکەی بووجە و بەرزکردەنەوەی موچەی هەندێك لە کریکارانی کەرتەکانی دەولەت.  

هەموو ئەوەی ڕوودەدات لە کۆمەڵدا دەوڵەت، دەسەڵات بە ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ بەرپرسە لێیان

23/08/2024

گومان لەوەدا نییە کە ژیان لەسەراپای جیهاندا بەرەو گرانتر و زەحمەتتر دەڕوات ، کە لە لایەکەوە ژمارەی جەنگە دەنگدارەکان و بێدەنگەکان و قوربانییەکانیان لە هەڵکشاندایە .  هەر ئاواش بێ کاری و کوشتنی ژنان و گەنجان و نەخۆشی دەرونی و ئالودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان و  زیادبوونی خەرجی ژیان و کەمبوونەوە و هەڵەوەشاندنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و بوونی مرۆڤ تەنها بە بەکارهێنەر و پەیداکەری پارە و قازانج.

هەموو ئەمانەش بنەمایەك دەبن بۆ پتەوکردنی دەزگە سەرکوتکەرەکانی وەکو پۆلیس و سوپا و تۆڕە سیخوڕییەکان و ڕۆلیان لەناو کۆمەڵدا تاکو بیسەلمێنێت کە مرۆڤ بونەوەرێی شەڕەنگێزی خراپە و  نە ئیرادەی ئەوەی هەیە و نە دەشتوانێت بە بێ دەزگەی بەڕێوبردنی وەکو دەسەڵات و حکومەت و دەوڵەت بڕاوت بەڕێوە ، بوونی دەسەلات و هەموو دەزگەکانی زەرووریە و بۆ پاراستنی خودی تاکەکانی کۆمەڵ و کۆمەڵگەیە.

هەر ئەمەشە کە ئاوا دەکات کە ژمارە و ڕێژەی ئەو دیاردانەی کە ناوم هێنان لە هەڵکشاندا بن .  هەر بۆ نموونە لە سکۆتلەندەدا ڕاپۆرتێکی نوێ ئەوە  دەردەخات مردن بە مادە هۆشبەرەکان لە هەموو ئەوروپا خراپترە کە بە ڕێژەی لە سەدا 12 قوربانییەکانی کە ژیانیان لە دەستداوە لە چاو ساڵی 2022 دا سەرکەوتووە .  ژمارەی ئەوانەی کە بەوە گیانیان لەدەست داوە لە سالی 2023 دا  بە بڕی 121 کەس زیادی کردووە بۆ 1،172 کەس  لە چاو ساڵی 2022 داس.

ئەوانەی کە پسپۆرن لەو بواردا زیاتر پەنجە بۆ ئەنجامی ئالوودەبونەکە و چارەسەرەکە ڕادەکێشن نەك هۆکارەکانی .  هەندێکیان ڕایان وایە کە ژمارەی چارەسەرکەرانی ئەم گرفتە کەمن و سەرچاوەی دارایی و مرۆیی تەواو نییە بۆ چارەسەر ،  ئەوانەشی کە چارەسەر وەردەگرن بە تەواوی وەری ناگرن بەهۆی نەبوونی ئەکسێسی تەواوە بۆ چارەسەرەکە.  دەریش کەوتووە کە لە سەدا 80 ئەوانەی کە پارەکە مردون بە مادە هۆشبەرەکان، بە بەکارهێنانی هیرۆین بووە کە   لە سەدا 80 ی قوربانییەکان دەگریتەوە. 479 کەسیی تر بە مادەی کۆکەین گیانیان لەدەست داوە،  کە لە ساڵی 2022 قوربانییەکانی ئەم مادە هۆشبەرە  371 کەس بوون .

هۆکارەکانی ئالوودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان سەرچاوەی هەموویان گرفت و کێشە کۆمەڵایەتییەکانە بە هەموو چەشنەکانییەوە کە وا لە مرۆڤەکە دەکات کە پەنا بەرێتە بەر ئەو مادە هۆشبەرانە لەوانە کێشەی خێزانی ، نەبوونی ، کێشەی نێو کۆمەڵ ، فشاری سەر کار ، گرفتی شەخسی ، نەبوون و دەستنەکەوتنی کار  و زۆری تر کە هەر هەموو ئەمانە دەسەڵات و دەوڵەت بەرپرسن لێی .

کرێکارانی هێڵی ئاسنینی   قیتارەکانی کەنەدا لەگەڵ دوو کۆمپانیای سەرەکی قیتارەکان لە ناکۆکی و گرفتدان  

22/08/2024

ناکۆکییەکانی نێوانی دوو کۆمپانیای قیتارەکان لەگەڵ نقابەدا سەبارەت بە درێژکردنەوەی ڕۆژی سەر کار دوای ئەوەی کە وتووێژی نێوان کۆمپانیاکان و نقابە کۆتایی پێهات بە نەگەیشتنە ڕێکەوتن ، کۆمپانیاکان لە دوێنێ شەوەوە سەعات 1 بەکاتی ئەوان سەراپای هێڵە ئاسنینەکانیان داخست.  بەمەش زیاتر لە 10 هەزار کرێکار لە ئێستادا ڕاگیراون و ناتوانن بچنەوە سەر کارەکانیان.

ئەم بڕیارەش  هێڵی شەمەندەفەری بارهەڵگری کەنەدا دەگرێتەوە هێڵەکە دادەخات لە کاتێکدا مەترسی لەسەر  بازرگانی لەگەڵ ئەمریکادا دروست دەکات.

بڕیارەکە لەلایەن یەکێتی تیمستەرزەوە [ نقابەی کرێکارەکان] پشتڕاستکراوەتەوە، زەمینە بۆ وەستانی هێڵی ئاسنی بێوێنە دەڕەخسێنێت کە دەتوانێت زیانێکی زۆر بە ئابووری کەنەدا بگەیەنێت و کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بازرگانی سنوور بەزاندنی لەگەڵ ئەمریکا هەبێت.

کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیهانە لە بەکارهێنانی قیتاردا بۆ گواستنەوە . واتە زۆر پشت بە گواستنەوەی شەمەندەفەر دەبەستێت.  پێشبینی دەکرێت ڕاگرتنی بارەکانی دانەوێڵە و پۆتاش و خەڵوز پەک بخات و هاوکات گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان و ماددە کیمیاییەکان و ئۆتۆمبێلەکانیش خاو بکاتەوە.   گروپە پیشەسازییەکان داوایان لە حکومەتی لیبراڵەکانی جەستن ترودۆیان کردبوو ڕێگری لە وەستانی قیتارەکان بکات، ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ساڵانە بە بەهای نزیکەی 380 ملیار دۆلاری کەنەدا کاڵا بە هۆی  هێڵی ئاسنی کەنەداوە دەگوازێتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێك زیانلێکەوتووەکانی ڕۆژانە زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری کەنەدا (٧٤٠ هەزار دۆلار) دەکەوێت. نزیکەی نیوەی سووتەمەنی فڕۆکەوانی کە لە فڕۆکەخانەی پیرسۆن لە تۆرۆنتۆ کە قەرەباڵغترین تێرمیناڵی فڕۆکەوانی کەنەدایە بەکاردەهێنرێت، کە بە قیتار دەگاتە ئەوێ.   زیاتر لە 32 هەزار گەشتیار لە مۆنتریال و ڤانکۆڤەر و تۆرۆنتۆ پشت بە تۆڕی شەمەندەفەر دەبەستن. هەروەها ئەم مانگرتنە نەخوازراوە کاریگەری لەسەر پیشەسازییەکانی کانگا و کشتوکاڵ و فرۆشتنی تاکەکەسی دەبێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای CPKC کە بنکەکەی لە کالگاری و کۆمپانیای CN کە بنکەکەی لە مۆنتریال دەستیان بە کۆتاییهێنان بە کارەکانیان کردووە. لە کەنەدا هەردوو کۆمپانیاکە کە بەهای هەریەکەیان نزیکەی 100 ملیار دۆلارە بە دۆلاری کەنەدی.  

ئەم دوو کۆمپانیایە بە شێوەیەکی بنەڕەتی خاوەنی هەموو هێڵی شەمەندەفەری وڵاتەکەن و زۆربەی باری بارهەڵگرەکان کۆنترۆڵ دەکەن.  لە کەنەدەشدا  هەرگیز لە یەک کاتدا وەستانی کار لە هەردوو کۆمپانیاکەدا ڕووی نەداوە.

ئایە ئاگربەستی لە نێوانی حەماس و ئیسرائیلدا ڕوودەدات؟

زاهیر باهیر

22/08/2024

ئەمە پرسیارێکە کە زۆر زەحمەتە بتوانرێت وەڵامی لە سەدا سەدی بدرێتەوە، بەڵام دەکرێت لە چەند ئەگەر و چاوەڕوانکردنێك و چەند مەرجێکدا بەیەکەوە گرێ بدرێنەوە.

ئەوەندەی کە ئێستا بارودۆخەکە و مەرجەکانی هەردوو لا دەبینم لام زەحمەتە کە باوەڕ بکەم  ئەو ئاشتەوایە دەکرێت، مەگەر ئەمریکا دوا قسەی بکات و بڵێت ” بە هیچ جۆرێك هاوکاری و پشتگیری ئیسرائیل ناکەین تا ئەو کاتەی نێتەنیاهو بڕیاری تەواوی شەر وەستان دەدات ، یاخود تا ئەو کاتە کە ئەو سەرۆکی حکومەتی ئیسرائیل بێت”

پێش ئەوەی بێمە سەر خاڵە گرنگەکان، دەبێت ئەوە ببڵێم کە هەر یەك لە نێتەنیاهو و حکومەتەکەی و حەماسیش لە گەورەترین قەیراندان،  هەردولاشیان  لە بەردەوامیدان بە جەنگەکە و هیلاکن و لەژێر فشاری زۆر گەورەدان .

ئیسرائیل:

بەم دواییانە نێتەنیاهو 3 مەرجی نوێی بۆ دانوستاند لەگەل حەماس و وەستانی شەڕەکە دناوە:

یەك: هێزی ئیسرائیلی بە تەواوی لە غەزە ناکشێتەوە ، بەشێكیان لەسەر سنوری غەزە و میسر دەمێنیتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەرگیز حەماس نەتوانێت لەوێوە پەلاماری ئیسرائیل بدات . 

دوو: بەردانی بەندییە فەلەستینییەکان دەبێت ڕاپرسی لەسەر بکرێت . ئەوانەشیان کە بەندی ئەبەدین ، کە بەرەڵا دەکرێن دەبێت لە وڵاتێکی دیکە بژین و هەرگیز پێ نەخەنەوە ناو فەلەستین .

سێ:  یەحیا سینوار وەکو سەرکردەی سەرەکی حەماس و بەرپرس و پلاندانەری  ڕووداوەکەی 7ی ئۆکتۆبەری پارەکەیە بکوژرێت یا بەدیل بگیرێت.  ئەمەش تەنانەت  گەر بۆ ئیسرائیل بچێتە سەر هەر زۆر زەحمەتە چونکە یەحیا سینوا، بە دیلە ئیسرائیلییەکان دەورە دراوە، وەکو قەڵغان بۆی و نزیکبوونەوەی سوپای ئیسرائیلی لە پەناگاکەی سینوار ئەو کاتە هەموویان پشتوێنێ تەقینەوەیان لێدەبەسرێت  و کە هێڕش دەکرێتە سەر سینوار دەبێت ئەوان هەموویان بکوژرێن .  کەواتە ئەمە زەحمەتترین و خۆکوژترین هەوڵی ئیسرائیل دەبێت بۆ ئەو کارە .  ئەمە جگە لەوەی ئەگەر دیلەکان بەو شێوەیەش نەکوژرێن رەنگە دوای کوشتنی سەرکردەی حەماس هەموویان بکوژن.

حەماس:

مەرجەکانی حەماس بۆ شەڕ ڕاگرتن :

یەک : دەرچونی سوپای ئیسرائیلییە لە هەموو غەزە و کۆتاییهێنانی بە شەڕ لە داهاتووشدا.

دوو: بەردانی چەند هەزارێک لە فەلەستینیەکان ئەگەر هەمووشیان نەبێت.

سێ: چاککردنەوە و بیناکردنەوەی غەزە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی کۆنی خۆیان و قەرەبووکردنەوەیان .

ئەگەر تەماشای مەرجەکانی حەماس بکەیت لە ڕاستیدا هیچ نین خاڵی یەك و خاڵی سێ ئەگەر حەماس لە 07/10 دا ئەوەی نەکردایە ئەمە ڕوی نەدەدا .

خاڵی دووی مەرجەکان ئەوە کردمان ئیسرائیل هەموو بەندییە فەلەستینییەکانی بەردا ، ئایا کوژرانی لە سەر و 40 هەزار کەسەوە و 10 هەزاری تر کە لەژێر خۆڵ و خاشاکدان و دەرنەهێنراون  و 174 هەزار بریندار و پەککەوتە و  ملیۆنێك زیاتر ئاوارە و تێچونی 50 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدان کردنەوەی غەزە کە نزیکەی 30 ساڵ دەکێشێت و لابردنی لەوح و تەنەکە و پاشماوەی فیشەک و گولەتۆپ و ساروخ  کە لانی کەم 15 ساڵی دەوێت … ئایا بەردانی ئەو بەندییە فەلەستینییانە ئەمەی دەهێنا؟

خاڵی هاوبەشی ئیسرائیل و حەماس :

یەك : هەردوو لا دەیانەوێت بە ڕسوری و بە براوەیی لەم جەنگە دەرچن ، کە هیچیان دەرناچن .  نێتەنیاهو دوای وەستانی جەنگەکە لیژنەی لێکۆڵینەوەی  لە سەر دروست دەکرێت کە چۆن حەماس توانی بێتە ناو خاكی ئیسرائیلەوە ئەوە بکات کە کردی .  هەروەها دادگاییکردنی لەسەر شەڕەکە و بە کوشتدانی ئەو هەموو سەربازە ئیسرائیلییە و کوشتارەکانی غەرە بۆ بەردەوامدان بەشەرەکە تەنها لە پیناوی پارستنی کەوڵەکەی خۆیدا. سەرەڕای زیندووکردنەوەی کەیسە گەندەڵییەکەی کە لە سەرێتی لە بەرتیل وەرگرتن و خەڵات و وەرگرتنی شتی زۆر بەها دار.

هاوکاتیش حەماسیش لەم جەنگەدا دۆراوە، گەرچی دۆڕاوی سەرەکی خودی نەگبەت غەزەیەکانن کە لانی کەم دوو سێ نەوەیە خۆشییان لە ژیان نەبینیەوە.  زیاتر لە 15 هەزار چەکداریان کوژراوە ، غەزە ئاوای لێهاتوە کە دەیبینین ، سەرکردەی سەرەکییان و چەند کەسی کارامە و چالاکیان کوژران لە پاڵ کوژرانی زۆرێکی چەکدارانی حیزبوڵا و بە تایبەتی کەسی دووەهەمی نێو حیزبەکە.  ئەمە جگە لەوەی کە پێدەچێت پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتییان لاواز بوبێت و تا ئەو ڕادەیەی کە هەرگیز وەکو هێزێکی باڵادەست لە غەزەدا هەڵنەبژێرێنەوە.

دوو: بەشێکی نەکردنی سازش لە لایەن حەماسەوە چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە ئێران و حیزبوڵا هێڕش بکەنە سەر ئیسرائیل .  هەرەها ئێرانیش شەڕەکە ناکات چونکە چاوەڕوانی سەرەنجامی دانوستاندنی نێوانی هەردوو لا دەکات تاکو هێلکەکە لە سەری ئەمدا نەشکێت .

ئیسرائیلیش لە لایەکەوە بە ناراستەوخۆ و لە ڕێگای وڵاتانی دیکەوە دەیەوێت ئێران دەستبەرداری بڕیاری هێرشکردنەکەی بۆ سەر ئیسرائیل ببێت . هاوکاتیش  دەیەوێت هەرچۆن هەیە بگاتە مانگی نۆڤەمبەر کە هەڵبژاردنی نوێی حکومەت و سەرۆکی  ئەمەریکایە کە ئەگەر ترامپ بێتە سەر حوکم ئەوە دۆست و هاوپشتی تەواوی نێتەنیاهو دەبیت، ڕەنگە ئەوەی کە پێویست بێت و خواستی نێتەنیاهو بێت بۆی بکات.

بەهەرحاڵ بارودۆخەکە زۆر ئاڵۆزە و کەس نازانێت بەرەو کوێ دەروات و چیش لە پشتی پەردەوەیە، بەڵام دەبێت هەموان بەهیوای ئەوە بین کە شەڕی نێوانی ئیسرائیل و حەماس ڕوونەدات کە ڕەنگە کوردستان ببێتە چەق و مەیدانی شەڕەکە و هیچی بەسەر هیچەوە نەمێنیت.

Zaherbaher.com  

ئەگەر باج لەسەر سامانداران یەکتۆز بەرزبکرێتەوە هەر بە تەنها لە بریتانیادا لە ساڵێکدا  31 ملیار دۆلار داهاتی خەزێنەی دەوڵەت بەرزدەبێتەوە

21/08/2024

بەڵام ئایا ئەمە دەکرێت؟ لەوە ناکات کە ئەمە بکرێت چونکە هەمیشە خاڵێکی سەرەکی لە هەڵبژاردنی گشتی دا لە پاڵ پرسی کۆچەری و پەناهەندەدا پرسی بەرزکردنەوە و دابەزینی باجە بە تایبەت لەسەر سامانداران و کۆمپانیا گەوەرەکان .

 هەردوو حیزبە سەرەکییەکەی بریتایا : پارتی کرێکاران و پارتی موحافیزین هەمیشە ویستویانە کە دڵی سامانداران لە خۆیان ڕازی بکەن.  هۆکارێکی ئەمەش ئەوەیە کە ئەو ساماندارانە میدیا و سۆشیالمیدیایان بە دەستەوەیە دەتوانن کارایی و هەژموونی گەورەیان لەسەر سەرەنجامی هەڵبژاردنەکان ببێت .  ئە مە جگە لەوەی کە سیستەمەکە و سیستەمی حوکمڕانی سیستەمی ئەوانە واتە سامانداران و کۆمپانیا گەورەکان و دەستەبژێر ، لەو بارەشدا ناکرێت باجیان لەسەر بەرزبکرێتەوە.

بە هۆی خراپتربوونی بارودۆخی ژینگەوە کە هەندێك لە کۆمپانیاکان و دەوڵەتەکان بەو پلانەی کە لە پاریس لە کۆبوونەوەی لوتکەی ژینگەدا دوو ساڵ لەمەوبەر داڕێژرا کە بە گوێرەی بڕیارەکە دەبێت ڕێژەی گەرمی گەردوون بۆ ڕێژەی 1.5 پلە کەمبکرێتەوە و بووەستێنرێت، دەنا ژینگە کارەساتی زۆر مەترسیدار دەخولقێنیت و ژیان زۆر گران و سەخت دەبێت.

بۆ ئەمە سەرۆکی بەرازیل ، لۆلە، پرۆژەی زیادکردنی باجی لەسەر 3000 ملیاردەرەکەی جیهان پێشنیار کردووە کە گەر ئەمە بکرێت هەر بە بری تەنها ڕیژەی 0.5 لە سەدا باجەکە بەرزبکرێتەوە گرنگی خۆی هەیە لە کۆکردنەوەی پارەیەکی زۆردا بۆ چاککردنی ژینگە ، وەکو چۆن ئێستا سەرەکوەزیرانی ئساسپانیا دەیکات کە دەکرێت 2 تریلۆن دۆلار بۆ پرسی ژینگە پاشەکەوت بکرێت .  لە ئێستادا فەرەنسا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا و ئەفریقای باشوور لایەنگری ئەو پرۆژەیەن.

May be an image of 2 people, people boat racing, boat, helicopter, seaplane and text

پشتگیری کۆمپانیاکانی پەروەردەکردنی ئاژەڵ و گاو گوێلک و بازاری گۆشت و شیرەمەنی

زاهیر باهیر

21/08/2024

گۆشت و شیرەمەنییەکان بازاڕی گەورەی جیهان پڕ دەکەنەوە و بوونەتە داخوازی و چێژی سەرەکی هەرە زۆرینەی خەڵك.  بە سەدەها کۆمپانیای گەورەی پەروەردەکردنی ئاژەڵ و باڵندە و مریشك و … تد لە جیهاندا بە تایبەت لە ئەمەریکا و کەنەدا و ئۆسترالیاو ئەوروپادا هەن و پەلیان کوتاوە بۆ وڵاتانی دیکەی وەکو ئەمەریکای لاتین بۆ کڕین و بەکرێگرتنی زەوی و پاکژ و دارستانەکان بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ و باڵندە و مریشک لە بەرهەمهێنانی گۆشت و شیرەمەنیدا.  لێرەدا نەك زیانێکی گەورە بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنرێت بەڵکو ژینگەش وێران دەکات.

لەبەرانبەر گۆشتخۆراندا خەڵکانێك هەن کە یا نەباتین واتە گۆشت نەخۆر، یاخود ڤیگنن کە گۆشت نەخۆرن و هێلکەو شیر و پەنیر و  هەنگوین و ئایسکریم هیچ جۆرە بەرهەمێکی ئاژەڵ و باڵندەکان ناخۆن .  ڕێژەی ئەم دوو جۆرە لە خەڵك  لە زیاد بووندایە هەم بە هۆکاری ئاگابوون لە تەندرستی و هەم وەکو پرسێکی مرۆیانە و ژینگە دۆستیی کە هەموو گیانلەبەرێك وەکو خودی مرۆڤ مافی ژیانی  هەیە.

لەم بارەدا گۆشتی مریشك بەڵام مریشك نییە [ Meet free chicken ]، سۆسج و هەمبەرگەر و ئەوانەی کە پرۆتینییان تێدایە و جێگەی گۆشت دەگرنەوە دروست دەکرێت و لە بازاڕدا هەیە .  لە ئێستادا لە ڕێگای موختەبەرەوە تەشەنە بەوانە دەدرێت و تا ئەو ڕادەیەی کە پرۆتینی پێویستیان تێدابێت بو تەندروستی مرۆڤانی نەباتی و ڤیگن .  ئێستا کە ئەم پروۆسەیە لە فراوانبوون و سەرکەوتندایە هەندێك لە دەوڵەتان و شوێنانی وەکو فلۆریدا، ئەلەباما و ئیتالیا و هەنگاریادا پرۆسەکەیان یاساخ کردووە لە بەرخاتری کۆمپانیا و بازاڕی گۆشت . هاوکاتیش فەرەنسا و ڕۆمانیا و ویلایەتەکانی دیکەی ئەمەریکا لە پرۆسەی چاولێکردنی ئەو وڵاتانانەدان.

خەرجییە گشتیەکانی هاوکاری دەوڵەت بۆ کۆمپنایاکانی گۆشت بە گوێرەی  توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری One Earth بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە کە حکومەتی ئەمریکا 800 جار زیاتر لە پاڵپشتیکردنی گۆشت و شیرەمەنی خەرج دەکات تاکو لە بواری بەرهەمهێنانی  پرۆتینی نوێ دا، بەهەمان شێوەش ئەوروپا 1200 جار زیاتر بە هەمان پرۆسەی گۆشت پارە سەرف دەکات تاکو سەرفکردنی پارە لە بەرهەمهێنانی پرۆتنی نوێ دا.

” ئەو حکومەتانەی کە دەیانەوێت بەدیلەکانی بەرهەمە ئاژەڵییەکان قەدەغە بکەن، بەدەگمەن هەوڵیان داوە پاڵنەرەکانیانیشیان کە پێیان دەڵێن ، protectionism ، واتە سیاسەتی خۆپاراستن یا خۆ پارێزی ، ئەوانەی کە پارێزگاری لەوە دەکەن. چەندین سیاسەتمەدار و بەرپرس بە ئاشکرا دانیان بەوەدا ناوە کە هەوڵدەدەن بەرگری لە پیشەسازییە دامەزراوەکان بکەن – گۆشت و شیرەمەنی – لە بەرامبەر کێبڕکێدا. لە هەموو کەرتێکی تردا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە بەرژەوەندی “بازاڕی ئازاد”دان.” سەرچاوە: جۆرج مۆنبیۆت ، پرۆفیسۆور و نوسەر و چالاکی بواری ژینگە مافی مرۆڤ.

ئەگەر باج لەسەر سامانداران یەکتۆز بەرزبکرێتەوە هەر بە تەنها لە بریتانیادا لە ساڵێکدا  31 ملیار دۆلار داهاتی خەزێنەی دەوڵەت بەرزدەبێتەوە

19/08/2024

بەڵام ئایا ئەمە دەکرێت؟ لەوە ناکات کە ئەمە بکرێت چونکە هەمیشە خاڵێکی سەرەکی لە هەڵبژاردنی گشتی دا لە پاڵ پرسی کۆچەری و پەناهەندەدا پرسی بەرزکردنەوە و دابەزینی باجە بە تایبەت لەسەر سامانداران و کۆمپانیا گەوەرەکان .

 هەردوو حیزبە سەرەکییەکەی بریتایا : پارتی کرێکاران و پارتی موحافیزین هەمیشە ویستویانە کە دڵی سامانداران لە خۆیان ڕازی بکەن.  هۆکارێکی ئەمەش ئەوەیە کە ئەو ساماندارانە میدیا و سۆشیالمیدیایان بە دەستەوەیە دەتوانن کارایی و هەژموونی گەورەیان لەسەر سەرەنجامی هەڵبژاردنەکان ببێت .  ئە مە جگە لەوەی کە سیستەمەکە و سیستەمی حوکمڕانی سیستەمی ئەوانە واتە سامانداران و کۆمپانیا گەورەکان و دەستەبژێر ، لەو بارەشدا ناکرێت باجیان لەسەر بەرزبکرێتەوە.

بە هۆی خراپتربوونی بارودۆخی ژینگەوە کە هەندێك لە کۆمپانیاکان و دەوڵەتەکان بەو پلانەی کە لە پاریس لە کۆبوونەوەی لوتکەی ژینگەدا دوو ساڵ لەمەوبەر داڕێژرا کە بە گوێرەی بڕیارەکە دەبێت ڕێژەی گەرمی گەردوون بۆ ڕێژەی 1.5 پلە کەمبکرێتەوە و بووەستێنرێت، دەنا ژینگە کارەساتی زۆر مەترسیدار دەخولقێنیت و ژیان زۆر گران و سەخت دەبێت.

بۆ ئەمە سەرۆکی بەرازیل ، لۆلە، پرۆژەی زیادکردنی باجی لەسەر 3000 ملیاردەرەکەی جیهان پێشنیار کردووە کە گەر ئەمە بکرێت هەر بە بری تەنها ڕیژەی 0.5 لە سەدا باجەکە بەرزبکرێتەوە گرنگی خۆی هەیە لە کۆکردنەوەی پارەیەکی زۆردا بۆ چاککردنی ژینگە ، وەکو چۆن ئێستا سەرەکوەزیرانی ئساسپانیا دەیکات کە دەکرێت 2 تریلۆن دۆلار بۆ پرسی ژینگە پاشەکەوت بکرێت .  لە ئێستادا فەرەنسا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا و ئەفریقای باشوور لایەنگری ئەو پرۆژەیەن.

r/pics - Jeff Bezos, Elon Musk are posing for a picture