نزیکەی 45 هەزار کرێکار دوای پسانی دانوستانەکانی سەندیکاکان لەگەڵ کۆمپانیاکاندا لە  بەندەرەکانی ئەمریکا دەست بە مانگرتن دەکەن.

01/10/2024

دوای ئەوەی کە کۆنتراکتی نیوانی سەندیکاکە و کۆمپانیاکە لە نیوەشەوی ڕابوردوودا کۆتایی هات کە لە سای ئەو کۆنتراکتەدا کرێی سەعاتێکی کرێکارانی بەندەرەکان 20 دۆلار بوو کە سەندیکاکە [International Longshoremen’s Association (ILA) ] بەمە ڕازی نەبوو لە کۆنتراکتی نوێدا داوا دەکات کە کرێی سەعاتێکی کارکردن بۆ 39 دۆلار بەرزبکرێتەوە ئەمەش بە ڕێژەی سەدی دەکات لە سەدا 77 بۆماوەی شەش ساڵ تاکو تا ساڵی 2030 ڕێژەی بەزکردنەوەی هەر کاتژمێنرێک کار بچیتە 69 دۆلار.

مانگرتنی یەکەمجار لەلایەن کرێکارانی بەندەرەکانەوە لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا لە ساڵی 1977وە دەستی پێکرد کە  هەڕەشەی داخستنی بەندەرە سەرەکییەکانی لە تەکساس دەکرد.

هەندێک لە قەرەباڵغترین بەندەرەکانی ئەمریکا خۆیان بۆ مانگرتنەکە ئامادە کردبوو کە نزیکەی 45 هەزار کرێکاری بەندەرەکانن کە نوێنەرایەتی سەندیکای  نێودەوڵەتی کەنار دەریا درێژەکان (ILA) دەکات، دەستیان بە مانگرنتنی کارەکانیان کرد دوای ئەوەی گرێبەستەکانیان دوێنێ شەو لە نیوەی شەودا کۆتایی هات. گفتوگۆکان لەسەر گرێبەستێکی نوێی سەندیکاکانی نێوان ILA و هاوپەیمانی دەریایی ئەمریکا (USMX) ڕۆژی دووشەممە تێکچوو و کرێکاران لە دوای تێپەڕبوونی شەوی ڕابوردووە واتە هەر هەر دوای سەعات 12 و بەیانی ڕۆژی سێشەممە دەستیان بە مانگرتن کرد و 36 بەندەر بەدرێژایی ڕۆژهەڵات و کەناراوەکانی کەنداو کاریگەرییان لەسەر بوو.

بەپێی خەمڵاندنەکان ، ئەم مانگرتنە ڕۆژانە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار لەسەر  ئابووری وڵاتەکە دەکەوێت.  سەندیکاکە ئەوەشی ڕایگەیاندووە کە هێشتا ئەوەی کە ماتریاڵی سەربازییە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات ، واتە ئامادەن بیگوێزنەوە هەروەها   کەشتییە گەشتیارییە نەفەرهەڵگرەکانیش  کاریگەری مانگرتنیان  لەسەر نابێت.

هەژاریی لە ئەرجەنتین بۆ زیاتر لە 50% بەرزبووەتەوە

30/09/2024

ڕێژەی هەژاری ئەرجەنتین لە شەش مانگی یەکەمی سەرۆکایەتی Javier Milei بۆ نزیکەی 53% بەرزبووەتەوە، ئەمەش یەکەم بەڵگەی سەلمێندراوی نیشان داوە کە سیاسەت و ئابوری نیو-لیراڵ یا لیبراڵ ناتوانێت چارەسەری  کێشەکانی کۆمەڵ بکات.

Javier Milei لە مانگی دوازدەی پارەکەدا هاتە سەر حوکم هەر وەکو زۆرێك لە بەربژێرەکانی دیکەی دونیا بە دەم بەهەشتێکی بۆ کۆمەڵگەکەی پێشکەش کرد ئەگەر هەڵیبژێرن .  بەڵام لەم ماوە کەمەدا هاووڵاتیانی ڕووبەڕوی گەلێك کێشە کردوە  کە لە ڕاپۆرتێکی کە لە لایەن دەزگای ئاماری  حکومەتەوە ڕۆژی پێنجشەممە خرایە بەردەست بەرزترین ئاستە بۆ ماوەی دوو دەیە، کاتێک وڵاتەکە لە قەیرانێکی ئابووری کارەساتبارەوە ئاڵاوە.  بەو مانایەیەی سەرۆک ئەمساڵ 3.4  ملیۆن خەڵکی ئەرجەنتینی هەژار کەوتون . هەر بەو هۆیەوە لە راپرسییەکدا  کە ڕۆژی دووشەممە ی پێشوو بڵاوکرایەوە، دەریخستووە کە لە مانگی ئەیلولدا جەماوەرێتی سەرۆك بە ڕێژەی نزیکەی  15% دابەزیوە، کە بەرزترین دابەزینە لە ماوەی ٩ مانگی بەڕێوەبردنیدا. ڕاپرسییەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە هەڵاوسان ترسی لەدەستدانی کار و هەژاری زۆر خراپتر ربوون و چووەتە سەرەوە.

کێشەکانی خەڵکی لە ئەرجەنتیندا کە ئێستا پێوەی دەناڵێنن، ئەمانەن: ئیدارەکەی سەرۆکی نۆێ مووچەی خانەنشینی بەستووە/ سڕکردووە ، کەمکردنەوەی  هاوکارییەکانی دیکە و بەرنامەکانی ئاسوودەیی ژیانی بڕیوە و سەرجەم پڕۆژەکانی کارە گشتیەکانی ڕاگرتووە. دەیان هەزار کارمەندی گشتی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، کەمبوونەوەی یارمەتییەکانی وزە و گواستنەوە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچوونەکان و هێزی کڕینیش دابەزیوە.

بارودۆخی کرێکارانی غەزە و کەناری ڕۆژئاوا

زاهیر باهیر

27/09/2024

لەم ڕۆژانەدا ئیسرائیل تۆمەتبار کرا بە شکاندنی یاسای جیهانی کار بە ڕاگرتنی مووچەی کرێکارانی فەلەستینی.

دە سەندیکای کرێکاری ئیسرائیلیان بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کار تۆمەتبار کردووە بە ڕاگرتنی مووچە و یارمەتییەکانی زیاتر لە 200 هەزار کرێکاری فەلەستینی لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە. حکومەتی ئیسرائیل تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی “ئاشکرا”ی ڕێککەوتننامەی پاراستنی کرێی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار، کە زۆرێک لە فەلەستینییەکانی تووشی هەژارییەکی زۆر کردووە.

ئەسەف ئەدیڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی کرێکارانی مان، کە ڕێکخراوێکی سەربەخۆی کرێکارانە لە ئیسرائیل و دەستی لە تۆمارکردنی سکاڵاکەدا نەبووە، دەڵێت: “دوو سەد هەزار کرێکار لە کەناری ڕۆژئاوا کارەکانیان لەدەستدا”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هیچ قەرەبوویەکیان وەرنەگرتووە و لەو کاتەوە بەدەست هەژارییەکی زۆرەوە دەناڵێنن. وتیشی  “هەزاران کرێکار کە مەترسی چوونە ناو ئیسرائیل بەبێ مۆڵەت، ڕووبەڕووی سەرکوت و زەلیلکردن و تەنانەت مردنیش دەبنەوە. کرێکاران چینێکی کۆمەڵایەتی سەرەکین لە کۆمەڵگەی فەلەستین کە ئاشتیخوازن و پەیوەندییان بە حەماسەوە نییە و بەم پێیەش نابێت سزا بدرێن”. بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوی کاروباری نێودەوڵەتی، تێکڕای مووچەی ڕۆژانەی کرێکارانی فەلەستینی لە ئیسرائیل 297.30 شیکڵ بووە (79 دۆلار) و تێکڕای مووچەی هەفتانە لە نێوان 2100-2600 شیکڵ (565-700 دۆلار) بووە.

دوای هێڕشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر ئیسرائیل مۆڵەتی کارکردنی بۆ نزیکەی 13 هەزار کرێکاری فەلەستینی لە کەرتی غەززە هەڵوەشاندەوە کە پێشتر بە شێوەیەکی یاسایی لە ئیسرائیل کاریان دەکرد.  بە پێی کورتەنامەیەکی یاسایی لەسەر سکاڵاکە، بەو هۆیەوە ئەو کرێکارانە لە مانگی ئەیلول و ئۆکتۆبەرەوە کارەکەیان  بێ مووچە بەجێهێشت.   ئەمە جگە لەوەی کە نزیکەی 200 هەزار کرێکاری فەلەستینی دیکە لە کەناری ڕۆژئاواوە کە لە ئیسرائیل دامەزراون، ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە ناو ئیسرائیلەوە، هەروەها هیچ ئاگادارییەکی کۆتاییهێنانیان پێنەدراوە، بەپێی کورتەنامەکە، کە باس لەوە دەکات کە ئەوان قەرزاری ئەو کرێیەن کە لە گرێبەستی دامەزراندنەکانیاندا دیاری کراوە بۆ کارەکانی پێشوویان و مانگی دواتر .

سەندیکاکان ئیدعای ئەوە دەکەن کە ئیسرائیل ڕێککەوتننامەی پاراستنی کرێی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار پێشێل دەکات، کە لەلایەن سەد وڵاتی ئەندامەوە پەسەندکراوە، لەنێویاندا ئیسرائیلە کە لە ساڵی 1959واژۆی کردوەو .

ڕاپۆرتێکی مانگی ئایاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار مەزەندەی کردووە کە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە بێکاری لە نێو  فەلەستینییەکاندا بە تەواوی بەرز بووەتەوە. لە کۆتاییدا هاتووە: “زەرەرمەندی بەرهەمهێنانی ئابووری لە سەرانسەری خاکی داگیرکراوی فەلەستین بە نزیکەی 19 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە ڕۆژێکدا مەزەندە دەکرێت.”

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار، زیاتر لە 500 هەزار هەلی کار لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا لەدەستچوون، ئەمەش دیمەنێکی ئابووری لە ئێستاوە ترسناک بۆ فەلەستینییەکان خراپتر کردووە. لە مانگی ئازاردا محەمەد مستەفا، سەرۆکوەزیرانی فەلەستین وتی کە ڕێژەی بێکاری لە 89%دایە.

سەندیکاکانی پشت سکاڵاکە نوێنەرایەتی نزیکەی 207 ملیۆن کرێکار لە زیاتر لە 160 وڵاتدا دەکەن.

گرنگی و بایاخی دەنگنەدان، بۆیکۆتی دەنگدان

زاهیر باهیر

27/09/2024

کاتێك لەگەڵ خەڵکدا لەسەر ئەوەی سەرەوە دەدوێت ڕووبەڕوی دوو پرسیار یاخود دوو وەڵام دەبیتەوە.  یەکەم: بۆیکۆت هیچ ناگۆڕێت و دەچێتە گیرفانی حیزبەکانەوە و لەو بارەشدا لایەنە هەرە خراپەکە سوودمەند دەبێت .  دووەم:  ئەی ئەگەر بۆیکۆت بکرێت جێگرەوە چییە؟

بەڕای من ئەو بۆچوونانە هەردوکیان هەڵەن نە چارەیە و نە گۆڕانکارییەکیش دەکات ، چونکە چارە ئەوە نییە کە ئێمە دەنگ بە لایەك بدەین ، شەر لە بەتاڵی باشتر نییە، شەڕێك نییە یەخەی گرتبێتین و گەر نەیکەین تیادەچین و زەرەرمەندی هەمیشەیی دەبین . لە ڕاستیدا لە پرۆسەی هەڵبژاردندا لە نێوان هەموو ئەو بەربژێر و حیزبانەدا تەنها دوو بژاردەمان هەیە خراپ و خراپترین. لەو بارەشدا  ئێمە دەنگ بە خراپەکە دەدەین تاکو خراپترینەکەمان لە کۆڵ ببنەوە .

گومان لەوەدا نییە کە لەناو ئەو بەربژێرانەدا کەسانی زۆر باش  و دڵسۆزیان تێدایە بە هەموو نێت و ئاوەزی خۆیانەوە وا هەست دەکەن کە ئەوان دەتوانن گۆڕانکاری بکەن.  بەداخەوە کە ئەو برادەرانە ئەوەند هۆشیاریان نییە و قووڵ نەبوونەتەوە لە کێشە محەلییەکان و جیهانییەکاندا.  ئەوان ئیدراکی ئەوە ناکەن کە تۆ هەر جۆرە حکومەتێك دامەزرێنیت ناچاریت  کە ببیتە پاشکۆی ئەم سیستەمە ، پاشکۆی ئەوەی کە پێی دەلێن کۆمۆنێتی نێودەوڵەتیی .  بۆیە لەو بارەدا دەبێت ئەوە بزانین ئەو کەسە باشانەش کە خۆیان بەربژێر کردووە دەبنە پاشکۆ و سیستەمەکە زۆر بە باشی دەیانگۆڕێت بەو جۆرەی کە پێویست بکات . ئەوان دەبنە برغویەکی سلاك، لەکار کەوتوو، کەبێ ئەو برغوانەش پێچکەی عەرەبانەی سیستەمەکە لەڕۆیشتندایە .  ئەمە جگە لەوەی کە ئەوانیش دەبنە بەشێك لە داپڵۆسەر و سەرکوتکەری ئەو چین توێژاڵانەی کە پێشتر داوای دەنگدانیان لێدەکەن و گوایە ‘ئەم و ئەمان’ جیاواز دەبن لەوانەی کە ئێستا دەسەڵاتدارن .   

بۆیکۆت هەڵوێستە ، لە ساتە وەختێکی ئاوادا هەڵوێست و هەنگاوێکی  شۆڕشگێڕانەیە کە بەرهەمی دەبێت ، ڕسوایی و نابەدڵی و نادڵسۆزی و زوڵم و زۆری ئەنجامی  پرۆسەکە و سیستەمەکە نیشان دەدات .  بۆیکۆت هەنگاوی یەکەمە بۆ گۆڕانکاری گەورە لە سیستمەکەدا ، هەرگیز شۆڕش ڕوونادات بێ هەنگاوە بچووك و پێشەکییەکانی. هەرگیز ساوایەك بێ نانی هەنگاوی زۆر بچوك فێر نابێت یا ڕانایەت لەسەر نانی هەنگاوی گەورە و دواتریش ڕاکردن .

بۆیکۆت یانی پێشەوەچوونی هۆش و گۆشی خەڵکی کە گەورەترین مەترسی لەسەر دەستەبژێر و حوکمڕانان دروست دەکات کە بە هۆش خۆیان دەهێنێتەوە کە ئەوان ڕووبەری مەترسی گەورە بوونەتەوە .

 ئێمە خۆمان لە ناهۆشیاریمانەوە تەقدیری بۆیکۆت ناکەین بەڵام سیاسەتمەداران و دەوڵەتمەداران زۆر باش دەیکەن ، ئەوان دەزانن چ مەترسییەك ڕووبەروویان دەبێتەوە . هەر ئەمەشە کە بە ملیۆن پاوەند و دۆلار و یورۆ لەو هۆکارەدا سەرف دەکرێت کە بۆچی خەڵك دەنگ نادات؟ ئەوان ناوەرۆك و حەقیقەتی بۆیکۆت تێدەگەن، ڕووکەشانە نایبینن ، یا وەکو دیاردەیەکی ئاسایی هەڵوێستی دەنگدەر نایبینن ، ئەوان ئەو دیوی کارەساتەکان و دیاردەدەکان دەخوێننەوە کە بۆیکۆت چەکەرەکردنی دەربڕینی چالاکی ناڕەزایەتی و دروستبوونی هۆشیارییە ، دەزانن کە چ مەترسییەکە بۆیان ، مەترسیی  بە هۆشهاتنەوەی جەماوەری ناڕازییە .

لێدان لە ڕۆڵی سەندیکا

26/09/2024

زۆر جار خاوەنکار ، کۆمپانیاکان ، یاخود حکومەت ڕیگایەکی دیکە دەگرێتە بەر بۆ لاوازکردنی ڕۆڵی نقابە بە  تایبەت لە کاتێکدا کە نقابە ئامادە نابێت بە ئۆفەرەکانیان.

ئەم دیاردەیە لە ئێستادا لە مامەڵەکردنی نقابەی کرێکارانی کۆمپانیای بۆینگ  کە نزیکەی 33 هەزار کرێکاریان هەیە لە واشنتۆن و ئۆریگۆن لە 13ی ئەم مانگەوە ،ئەیلولەوە ،  دەستیان بە مانگرتن کردوە، پێداگری لەسەر داخوازییەکەیان دەکەن و ئامادە نین کە مانگرتنەکەیان بشکێنن . لە سەدا 96% ی کرێکاران دەنگیان بە مانگرتنەکە داوە، دوای ئەوەی کە ئیدارەی کۆمپانیاکە بڕیاری لە 25% زیادکردنی مووچەی دا، ئەویش لە ماوەی گرێبەستی چوار ساڵەدا، بەڵام کرێکاران ئامادە نەبوون ئەوە قەبوڵ بکەن.

نقابە لەم ئۆفەرە و مامەڵەی کۆمپانیاکە توڕەیە کە لە کاتێکدا کۆمپانیای بۆینگ ئۆفەری ‘کۆتایی’ پێشکەش دەکات لە هەوڵێکدا بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکە .  بەڵام نقابە ڕەتیدەکاتەوە پێشنیاری نقابە کە نوێنەرایەتی کرێکارانی دروستکردنی فڕۆکە و فڕۆکە سازی دەکەن بۆ زیادکردنی مووچەی 30% لە ماوەی چوار ساڵدا و باشترکردنی خانەنشینی بخاتە دەنگدانەوە.

هاوکاتیش کۆمپانیاکە ئۆفەرەکە  بە “باشترین و کۆتایی” ئۆفەری مووچەی خۆی ناوی بردووە کە لە ماوەی چوار ساڵدا 30% زیاد دەکات.  نقابەش ڕەتیکردەوە ئەو پێشنیارە بخاتە دەنگدانەوە و ڕایگەیاند، پێشنیارەکە لەگەڵ سەندیکاکە دانوستان نەکراوە و لە داواکاری ئەندامان کەمتر بووە. کۆمپانیاکە لەم بارەدا بە ڕاستەوخۆ لە پشتی نقابەوە نامەی بۆ کرێکارەکان ناردووە و هانی داون کە لە 27ی مانگدا دەنگ بە ئۆفەرەکەی بدەن.

سەندیکاکە نووسیویەتی: “با بە تەواوی ڕوون بین: ئەمە ئۆفەرێکی بێ دانوستانە لەلایەن کۆمپانیای بۆینگەوە.” “ئەم تاکتیکانەی کۆمپانیاکە و  مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کرێکارەکاندا هەڵەیەکی گەورەیە، زیان بە پرۆسەی دانوستان دەگەیەنن و هەوڵدەدەن بەدەوری خۆیاندا بچن و لیژنەی دانوستانکاری سەندیکاکانتان بەدەر بکەن.” ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پێشنیازە ” لە داخوازی کرێکارانەوە دوورە “. ، “هەوڵدەدەن دیوارێك لە نێوان ئەندامەکانماندا دروست بکەن و هاودەنگیمان لەگەڵ ئەم ستراتیژییە دابەشکەرەدا لاواز بکەن. ئەم تاکتیکە نمایشێکی ئاشکرایە بۆ بێڕێزیکردن بە ئەندامەکانمان “.

هەر وەها سەندیکاکە  داوای لە کۆمپانیای بۆینگ کردووە ” گفتوگۆی ڕاستەوخۆ، یان گفتوگۆیەکی نێوەندگیری بکات، بەڵام کۆمپانیاکە ڕەتیکردووەتەوە بۆ گفتوگۆی زیاتر کۆببێتەوە، بۆیە ئێمە لە [27ی ئەیلول]  کە دوا ڕۆژە بۆ قەبوڵکردنی ئۆفەرەکە دەنگ نادەین”.

Marx, Socialism and the State

Marx, Socialism and the State

Zaher Baher

Sep 2024

download link

https://drive.google.com/file/d/1U4Wdi-LGDRlK8BEKF1WbqQxbkuPRG6je/view?usp=sharing

 

گەندەڵیی سیاسییەکان لە بریتانیا بەردەوامە

زاهیر باهیر

22/09/2024

گەندەڵی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی دەگمەن نییە کە بێت و بڕوات یا تەنها لە ناو توێژاڵییکی دیاریکراوی کۆمەڵدا دەربکەوێت. گەندەڵی  خەسڵەت و تایبەتمەندی ئەم سیستەمەیە یا دروستتر خەسڵەت و تایبەتمەندی هەموو جۆرە  دەسەڵات و دەستڕۆیشتوو پاوەرێکە ئیدی هەرچۆن ناویان لێبنێیت.

 پەرلەمانتارانی بریتانیا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 700 هەزار پاوەندیان وەک دیاری و میوانداری بێبەرامبەر وەرگرتووە. ئەمە لە کاتێکدا کە چاوی ڕۆژنامە و چاودێر و کۆمەڵە خێرخوازەکانیشیان لەسەر بووە.

شیکار و ڕاپۆرتێکی نوێ ئاشکرای دەکات، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 700 هەزار پاوەند دیاری و میوانداری بێبەرامبەر لەلایەن پەرلەمانتارانەوە وەرگیراوە بۆ هەموو شتێک لە بلیتی ئاهەنگی تایلۆر سویفتەوە تا سواربوونی کۆپتەر.

 ئەم ئامارانە بە پشتبەستن بە داتای تۆماری بەرژەوەندییەکانی پەرلەمانتاران لە نێوان ئەیلوولی 2023 و ئابی 2024، ڕووی داوە . وەرگرتنی دیاری لەلایەن سەرۆکوەزیران و بازنەی ناوەوەی ئەوەوە بەردەوام بووە . بەپێی تۆماری بەرژەوەندییەکانی پەرلەمانی، سەرۆکی پارتی کرێکاران، کیری ستارمەر، لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 65 هەزار پاوەندی وەک دیاری وەرگرتووە، لەوانە جل و بەرگی نوێ و شوێنی نیشتەجێبوون کە لەلایەن وەحید عەلی هاوتای ملیۆنێری پارتی کرێکارانەوە پارەی بۆ دابینکراوە،  کۆی بەهای ئەوەی وەریگرتووە لە هەموو پەرلەمانتارێکی تر زیاترە.

بەڵام پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران [ حیزبی موحافزین] سوودێکی بەرچاویان لە دیارییەکانی خێرخوازە دەوڵەمەندەکانیش وەرگرتووە – 141 پەرلەمانتاری تۆری 359,891 پاوەندیان وەک دیاری بێبەرامبەر وەرگرتووە، لەنێویاندا بلیتی پارەی پیشەسازی ئاو [ یەکێك لە کۆمپانیاکانی ئاو ئەوەندە خزمەتگوزارییەکەی خراپە کە بەرەو ئەوە دەڕوات کە بکرێتە کەرتی دەوڵەتیی]  و هەزاران پاوەند لە سواربوونی هێلیکۆپتەر و شتی ترەوە لەلایەن بەخشەرە دەوڵەمەندەکانەوە،  ئەمە بەپێی شیکاری ڕۆژنامەی ئۆبزێرڤەر.

 لە هەمان ماوەی ساڵدا 118 پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران بە بەهای 298 هەزار و 151 پاوەند دیارییان بەدەستهێناوە. لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی تەمموزەوە نزیکەی 80 هەزار پاوەند لە کۆی گشتی پارەی بێبەرامبەر دراوە بە پەرلەمانتاران، کە زۆربەیان بە پەرلەمانتارانی تازە هەڵبژێردراو دراوە. یەکێک لە گەورەترین پۆلەکانی بەخشینی بێبەرامبەر بلیتی تۆپی پێ یان ئاهەنگەکان بوو کە لە یاریگاکانی تۆپی پێدا میوانداری دەکران، کە لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە 96 هەزار پاوەند.

یەکێک لە خەرجکەرە بەرچاوەکانی دیکە کە بواری یاری قومارە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 20 هەزار پاوەندی بۆ دیاری بۆ پەرلەمانتاران خەرج کردووە. لە کاتێکدا کە پاسی میوانداری کۆمپانیاکان بۆ یارییەکانی تۆپی پێ و پاڵەوانێتییەکانی گۆڵف و یارییەکانی تێنس باو بوو، هەروەها 11 پەرلەمانتار بلیتی بێبەرامبەریان بە بەهای زیاتر لە 17 هەزار پاوەند وەرگرت بۆ گەشتەکەی تایلۆر سویفت بۆ سەردەمەکان.

یەکێتییە ڕاستەقینەکان!!

زاهیر باهیر

19/09/2024

دوای ئەوەی کە بەرانبەر مەلابەختیار کرا و داخستنی  دەزگەی ڕاگەیاندکانی لە لایەن یەکێتییەوە،  چەندەها کەسی ناوداری کۆن و نوێی ناو یەکێتی هاتنە سەر خەت و هەر یەکە بە چەشنێك ناڕەزایی خۆیانیان بەرانبەر ئەو کارەی پاڤێڵ تاڵەبانی دەربڕی.

ئەوەی کە ئاشکرابوو هەندێکیان بە جۆرێك قسەیان دەکرد کە ئەمان یەکێتییە ڕاستەقینەکەن نەك ئەوانەی کە ئێستا سەرکردایەتی یەکێتی دەکەن .

 ئاماژەکردن بەم قسەیە و بە هەڵوێست و ڕابەرایەتی جەلال تاڵەبانی بۆ ئەوان لە دوو هەڵویستەوە بوو.  یەکێکیان لە هەڵوێست و پێگەی نەزانی و بێ ئاگایی لە کوشتار و تیرۆرەکانی یەکێتی بەرانبەر بە هەڤاڵانی خۆی و نەیارانیێتی.  ئەوی دیکەیان نەوێری و بودەڵەیییە کە لە پێاوی مانەوەی تەنها پێستەکەیاندا کردیان. گەر چی ئەمان  هەر هەموو هەڵوێستەکانی یەکێتی لە شاخ و لە شاریش دەزانن کەچی بەو جۆرە قسەیان دەکرد یا ئێستاش دەیکەن  کە یەکێتی پێشتر پەیڕەوی دیمۆکراسی و وتووێژ و ڕەخنە و ڕەخنەگرتن لە سەرکردایەتی کردووە و ڕێزی لە ڕا و بۆچوونی جیاواز گرتووە و زۆر مرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ هەموو ئەو دیاردانەدا کردووە .

ئایا بەڕاست ئەمە وایە؟ ئایا یەکێتی ناڕاستەقینە و ڕاستەقینە هەبووە و هەیە؟

ئەگەر ئەم برادەرانە مەبەستیان لە یەکێتی ڕاستەقینە باس لەو یەکێتییە کە دوای دروستبوونی دایە شاخ ، بابزانین بەڕاستی یەکێتی کە لە شاخ و شار بووە لە سەردەمی جەلال تاڵەبانید چۆن بووە؟  ئایا راستەقینە بووە و ئەمەی ئێستا ساختەیە یا ناڕاستەقینەیە؟ ئایا ئەم برادەرانە ئەوە نازانن هەڵسوکەوت و سیاسەتی ئێستای یەکێتی درێژە پێدانی سیاسەتەکەی “ڕەحمەتییە” ، مام جەلال و نەوشیروان؟ 

باشە ئەوە یەکێتی نەبوو کە ئەوەی کردیان بە ئاش شتێکی دیکە نەما بیکەن؟ ئەی هەر یەکێتی نەبوو کە هەڤاڵەکانی خۆی بە تەور دادەپڵۆسی؟ ئەی یەکێتی نەبوو چەندێکی دیکەی لە هەڤاڵانی خۆی کوشت  یاخود دانی بە کوشت لەوانە ڕێبوار و دەزگیرانەکەی؟ ئەی یەکێتی نەبوو لە ساڵانی هەشتاکاندا چووە سەر شیوعییەکان و قەسابخانەی لێدروست کردن؟ ئەی لایەك ما کە یەکێتی شەڕی لەگەڵیاندا نەکردبێت و لێی نەکوشتبێتن ؟ ئەی ئەوە کێ بوو کە هەڤاڵ جووجەڵە و صدیقەفەنی و نوری حەمەعەلی و ئەندازیار فەتاحە قەڵەو و برایمئ حەمەخورشە و عەلی بۆسکانی و  چەندەهای دیکەی تیرۆر کرد ؟ ئەی هەر یەکێتی نەبوو کە هێڕشیان کردە سەر کۆمۆنیستەکان و سیانیان لێکوشتن تەنانەت دەیانویست کە جەنازەکانیشیان نەدەنەوە؟ ئەی هەر یەکێتی  نەبوو کە هەڕەشەی لە کەسانێك دەکرد کە تەنها و تەنها جیاوازی ڕاو بۆچوونیان هەبوو وەکو فوئادی مەجید میسری و کەسانی دیکە تا گەیشتە سەر دوو هاوڕێی ئێمە لە گروپی کار؟  ئەی لە شاریشدا دەستیان بە خوێنی ڕؤژنامەنوسان سوور نەبوو؟  ئەمانە و دەیەها نموونەی دیکە.

باشە برادەران کە ئێوە ئەو یەکێتییە بە دروست و ڕاستەقینە دەزانن ، بە خۆتان بزانن و نەزانن ئەگەر ئێوەش دەستان لە خوێنی ئەو کەسانەدا نەبوو بێت، لە  کردنی ئەو هەڕەشانەدا نەبووبێت ئەوە بە دڵنییاییەوە ئەوە ئێوە شەریکە تاوانی یەکێتین و تاوانبارن .

لەمەش زیاتر ئەی هەر ئێوە نین و نەبوون کتێب و بیرەوەری و یادەوەری خۆتان نوسیوەتەوە کە هەر هەموی باس لە خراپی و کاری تیرۆریستیانەی یەکێتی دەکات؟ لێرەدا ناکرێت دوو هەڵوێستی جیاوازی تەنانەت دژ بە یەکیشتان هەبێت .

یەکەمیان نوسینی ئەو یادەوەری و بیرەوەریانەیە دژ بەو یەکێتییەی کە ئێستا خۆتان بە ڕاستەقینەی دەزانن و خۆتان بە بەشێکی گرنگی دادەنێن ، کەواتە دەبێت بە ئاشکرا ئەم هەڵوێستەتان ڕەت بکەنەوە و سەرزەنشتی خۆتان بکەن بۆ نوسینی ئەوانە .  خۆ ئەگەر ئەوانەی کە نوسیوتانە و وتوتانە باوەڕتان پێی هەیە و ئێستاش پێداگریی لەسەر دەکەن، ئەوە نابێت باس لە یەکێتی ڕاستەقینە بکەن چونکە بە وتنی ئەوە تاوانبارکردنی خۆتانە.

یەکێتی نیشتمانی و پارتی هەر لە سەرەتای دروستبوونیانەوە تاکو ئەم چرکەیە یەکێك لە ڕەشترین لاپەڕەکانی  مێژویان لە مێژوی کورد دا تۆمار کردووە .

 ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە ، برادەران ئێوە لە چ بەرەیەکن ؟ چ هەڵوێستێک وەردەگرن ؟ چ قسەیەك دەکەن و کامیان هەڵدەبژێرن؟ قسە و ڕستە و چیرۆکی نێو کتێب و بیرەوەییەکانتان ، یاخود قسە و بانگەوازییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی پێشترتان؟ ناکرێت خورمژتان بوێت، ناکرێت بڵێن هەردوو هەڵوێستەکەتان ڕاست و دروستە .

بۆ ئەوەی تۆزێك متمانەتان لای دۆستانتان و خەڵکانی ئاسایی بمێنیت باشترە خۆتان ساخبکەنەوە.  

Zaherbaher.com

کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی سپۆنسەریوەرزش دەکەن

18/09/2024

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی لە پێناوی مانەوەیان و کۆمەك پێکردنیان و بەردەوامیدان بە قازانجی زیاتر دەستیان خستۆتە ناو بەشە جیا جیاکانی وەرزشیشەوە . لەم بارەدا ئەم کۆمپانیانە هەموو لایەن و بەشەکانی کۆمەڵ دەقۆزنەوە بە سپۆنسەرکردنی خۆیان و تەنانەیت بڕێك لە زانکۆکانی بریتانیا و می مۆزەخانەکانیشی گرتۆتەوە . 

ئەوان پارەیەکی بی شومار لەو بوارەدا خەرج دەکەن ، بەڵام پارەکە هی خۆیان نییە و پارەی خەڵکییە کە بە بڕێكی ئێکجار بەرز پارەی غاز و کارەبا لە بریتانیادا و دیارە لە وڵاتانی دیکەش بەرزکردۆتەوە.  بۆ نمونە نرخی غاز لەسەدا 68 و نرخی کارەبا لە سەر 45 لە چاو ساڵی 2021 دا بەرزبووەتەوە ئەمە جگە لەوەی لە مانگی داهاتووەوە جارێکی دیکە نرخی غاز و کارەبا بە ڕێژەی نزیکەی لە سەدا 10 لە بریتانیا بەرزدەبێتەوە .

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە نوێیە کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی لانیکەم 5.6 ملیار دۆلار (4.2 ملیار پاوەند) پارەی سپۆنسەریان داوە بە  وەرزشی ماتۆڕ، تۆپی پێ، گۆڵف و تەنانەت وەرزشی بەفریش لە هەوڵێکدا بۆ “کڕینی مۆڵەتی کۆمەڵایەتی بۆ کارکردن”. واتە ڕێگەدان پێیان بۆ قازانجی زیاتر.

جگە لەوەش ئەستێرەکانی وەرزشی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی و تایسۆن فیوری و ئەنتۆنی جوشوا بە سەرکەوتوویی وەرگیراون، یا ڕاستتر بەرتیلیان پێداروە کە لە خزمەتی ئەم کۆمپانیانەدان  بۆ بەسەربردنی کات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بەشێک لە گرێبەستە سپۆنسەرییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی NWI’s Dirty Money، کۆمپانیای ئارامکۆ، کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی سعودیە، گەورەترین تاکە وەبەرهێنەر بووە لە سپۆنسەری وەرزشی کە لەلایەن ڕاپۆرتەکەی NWI دەستنیشانکراوە، نزیکەی 1.3 ملیار دۆلاری لە 10 گرێبەستدا دابەشکردووە.

 کۆمپانیای پترۆکیمیایی ئینێۆس پلەی دووەمی بەدەستهێنا، بە 777 ملیۆن دۆلار گرێبەستی سپۆنسەری، هاوکاتیش کۆمپانیای شێڵ سپۆنسەری وەرزشی کردبوو بە بڕی 470 ملیۆن دۆلار؛ و کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی کە کۆمپانیای پێشەنگی نەوتی فەرەنسایە، گرێبەستی 340 ملیۆن دۆلاری هەبوو.

ئەم کۆمپانیانە بۆیان دەرکەوتووە کە تۆپی پێ زۆرترین گرێبەستی سوودمەند بووە، 59 ڕێکخستنی سپۆنسەری بە کۆی گشتی نزیکەی یەک ملیار دۆلار. بەڵام وەرزشی ماتۆڕ زۆرترین پارەی بۆ سەرف کراوە، بە بڕی 2.2 ملیار دۆلار پارەی نەوت و غاز کە لە 40 گرێبەستدا ئەو پارەیە سەرف کراوە.

ئه‌نارکیستەکان لەبری دەنگدان چی دەکەن؟

An Anarchist FAQ  لاپەڕەی 29  

و. لە فەرەنسییەوە: سەلام عارف

به ‌ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگدان ئه‌نارکیسته‌کان له‌ ڕووی ڕامیاریته‌وه‌ نابن به‌ خه‌منه‌خۆره‌کان، نابن به‌وانه‌ که‌ خۆیان له‌ مه‌سه‌له‌ سه‌ره‌کییه‌ گرنگه‌کان بدزنه‌وه ‌و گوێیان پێ نه‌ده‌ن. هۆی سه‌ره‌کی که‌ وای له‌ ئه‌نارکیسته‌کان کردووه‌ ده‌نگدان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه،‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌نگدان به‌ چاره‌سه‌ر نازانن. ئه‌نارکیسته‌کان هێنده‌ لاموبالات نین به لای مه‌سه‌له‌ گرنگه‌کاندا گوزه‌ر بکه‌ن و گوێیان پێ نه‌ده‌ن.

وه‌کو باسمانکرد ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن به ‌چاره‌سه‌ر نازانن،. پاساوێکی تریش هه‌یه‌ وایان لێ ده‌کات ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه،‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان وامان لێ ده‌که‌ن وا بیر بکه‌ینه‌وه‌ که ‌ئه‌وانه‌ی هه‌مان هه‌ڵوێست و بیروبۆچوونیان نییه‌ کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ن له ‌به‌رده‌م دروسبوونی –ئۆتۆکارکردن-دا له‌ شۆێنی کاره‌کانمان، کارگه‌کان، کێڵگه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان؛ واته‌ ده‌بێته‌ هۆی چاندنی ڕکوکینه‌ له‌ ناوماندا، که‌ ئه‌وه‌ خۆی ده‌بێته‌ هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بۆ دروستنه‌بوونی ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی ئه‌کتیڤ، به‌و جۆره‌ ده‌نگدان سه‌رچاوه‌ی گوێپێنه‌دان و گه‌ڕه‌لاوژێ و کارتێکردنه‌.


په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ‌وڵاته‌ جیاوازه‌کانی دنیادا حزبه‌ کرێکاری وڕادیکاله‌کان خاوه‌نی هێز و گوڕێکی بێهاوتا بوون، له‌وانه‌یه‌ لای هه‌ندێک سه‌یروسه‌مه‌ره‌ بێت گه‌ر ئێمه‌ بڵێن به‌ دامه‌زراندنی سۆسیالیستی ڕژێمی دووریان خستینه‌وه‌ له‌ سۆسیالیزم و گه‌ڕاندیانینه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می پێش سه‌رهه‌ڵدان، به‌تایبه‌تی له‌ کۆمیون و جێگه‌ی کارکردنه‌کاندا. ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌ک هه‌ر حاڵه‌تی گوێپێنه‌دان له‌ناو نابات، به‌ڵکو دروستکه‌ریشێتی. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌نارکیسته‌کان جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ بڵێین ئێمه‌ له‌ ڕووی ڕامیارییه‌وه‌ پارتیزانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ین که‌ بڕوای وایه‌ ده‌نگدان هیچ ناگۆڕێت. ئێمه‌ ده‌بێت خۆمان خۆمان بین و کاری جیدی ڕاسته‌وخۆ بکه‌ین دژی سیسته‌م و پیاده‌کردنی و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ به‌ چاره‌سه‌ری گرنگ بزانین بۆ مایه‌پووچکردنی گوێپێنه‌دان و به‌ره‌ڵایی و ده‌ستخستنی ئه‌نجامه‌کان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادیی ڕاسته‌قینه‌ و کۆمه‌ڵگای ئازاد و دادپه‌روه‌ر.


لای ئه‌نارکیسته‌کان ئازادیی ڕامیاری و ده‌ستخستنی مافی ده‌نگدان گرنگییه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه‌. لێره‌دا پێویسته‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌ خۆمان بکه‌ین، ئایا ده‌نگدان و مافی ده‌نگدان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ ڕێزیان بگیرێت که‌ به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانی ملیۆنان مرۆڤه‌ که ‌ئیسته‌ به‌ کار ده‌هێنرێت و سه‌رکه‌وتنه‌کان ده‌یسه‌لمێنن که‌ سیستمێکی ناعادیلانه‌ به‌ کاری ده‌هێنێت وه‌ک ئامرازێک له‌ ئامرازه‌کان و داماڵێراوه‌ له‌ مانا ڕاستییه‌که‌ی خۆی.
له‌بریی ده‌نگدان ئه‌نارکیسته‌کان زیاتر خه‌مخۆری ڕێکخست و په‌روه‌رده‌یی و ڕێزگرتن له‌ حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی جه‌ماوه‌رن، گه‌ر حکومه‌تێک یا خاوه‌نکارێک سنووری دانا بۆ ئازادیی قسه‌کردن و بیروڕاده‌ربڕین ده‌بێت ئه‌نارکیسته‌کان پێ له‌سه‌ر مافی ڕاده‌ربڕین دابگرن و خه‌بات بکه‌ن بۆ شکاندنی یاساکان و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌یان، یا ئه‌گه‌ر حکومه‌تێک، خاوه‌نموڵکێک، به‌رده‌وام کرێی خانووبه‌ره‌یان زیاد کرد، ده‌بێت خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی داگیرکردنیان بگرنه‌ به‌ر یا نه‌دانی کرێدان تاو بدرێت، ده‌بێت دژی پیسکردنی ژینگه‌ هاتوچۆکردنی ڕێگاکان به‌ربه‌ست بکرێن و کۆڕی هاتنه‌ مه‌یدانه‌وه‌ گه‌رم بکرێت. ئه‌نارکیسته‌کان خه‌بات ده‌که‌ن بۆ به‌ڕێخستی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ بۆ دروستکردنی ئه‌لته‌رنه‌تیڤه‌کان له‌و شوێنانه‌دا که ‌لێی ده‌ژین و کار ده‌که‌ن.


باشتر وایه‌ بواری خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ وه‌ربگرین. ئێمه‌ ده‌توانین سیاسه‌تمه‌داران ناچار بکه‌ین ڕێز له‌و ده‌سکه‌وته‌ کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ بگرن که‌ به‌ خه‌بات به‌ ده‌ست هێنراون، نه‌هێڵین ده‌سکارییان بکه‌ن و بیانگونجێنن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیاندا. بۆ نموونه‌ گه‌ر ده‌ستدرێژی کرایه‌ سه‌ر کارکردنی 8 سه‌عاتی کارکردنی ڕۆژانه‌، سه‌عاته‌ زیاده‌کانی دوای 8 سه‌عات ڕه‌فز بکرێن و فشار زیاد بکرێت له‌و بواره‌دا، سه‌ندیکایه‌ک دروست بکرێت و فشارێکی زیاتر بخرێته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌رکردنی یاسایه‌ک بۆ چاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌، یان مانگرتنه‌کان گرێ بدرێن به ‌ناڕه‌زاییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ تا نه‌توانرێت یاساکان تۆتالیتر بکرێن، به ‌تایبه‌تی یاساکان که‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و سه‌ندیکاکانه‌وه‌ ‌و کارکردنی کۆمه‌ک بۆ نه‌دانی سه‌رانه‌ و باجه‌کان به‌ ده‌سه‌ڵات؛ وه‌ک یاخیبوونه‌که‌ی به‌ریتانیا له‌ دانی باجه‌کان له ‌ساڵه‌کانی1980 که‌ تین و گه‌رموگوڕیی ئه‌و یاخیبوونه‌ بووه‌ هۆی هه‌ڵاتن و په‌ڕه‌وازه‌بوونیان که‌ حکومه‌ت لێیان خۆش بێت و بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ مه‌رجێک باجه‌کانیان بده‌ن.rebillon dans la royme-uni ئه‌و کاته‌ قسه‌کردن به‌ ڕه‌سمی به‌ ده‌ست به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکاره‌وه‌ بوو، ئه‌و کاره‌ ڕاسته‌وخۆیه‌ کارێکی وایکرد به‌رهه‌ڵستانی حکومه‌ت نه‌یانتوانی خۆیان گێل بکه‌ن و باس و پشتگیری نه‌که‌ن.

نووام چۆمسکی Noman chomsky ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ وتویه‌تی که‌ دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران له ‌چه‌قی ده‌سه‌ڵات و ئابووری و خاوه‌نێتیی تایبه‌تیدان و بڕیار بڕیاری خۆیانه‌ بڕی باجه‌کان خۆیان دیاری ده‌که‌ن، جا که‌ ئه‌وان به‌و جۆره‌ دیاری ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ پیاوخراپن نه‌ء له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ستوور هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ڕێگه‌ی پێداون و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شیان داوا لێده‌کات. چۆمسکی درێژه‌ به باسه‌که‌ ده‌دات و ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ ده‌یانه‌وێت دیسپلین و گوێپێنه‌دان و به‌ره‌ڵایی بڵاو بکه‌نه‌وه‌ له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ مل به‌ جه‌ماوه‌ر که‌چ بکه‌ن و نه‌وێرێت و نه‌خه‌ڵه‌تابێت ناڕازی بێت به‌ ئیمتیازاته‌کانی ئه‌وان؛ واته‌ به‌ڕێوه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌، یا ناڕازی ‌بێت به‌ پله‌وپایه‌کانیان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی؛ گه‌ر ناڕازیش بێت نه‌توانت ده‌ریبڕێت و ڕازی بێت به‌وه‌ی که‌ دراوه و هه‌یه‌ و نابێت خه‌ڵکی ساده‌ و ساکار گڕی ئه‌و بوحرانه‌ خۆش بکه‌ن که ‌دیموکراتیه‌ت و جۆری ڕێکخستنی ڕامیاری و ئابووری تێکه‌وتووه‌ و ببێته‌ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاشان هه‌نگاوه‌کان بکرێنه‌ هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆ گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی. turing the tide.p.251-2 ئا به‌و جۆره‌ دوای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر حکومه‌ته‌کان دروستکه‌ری هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌کانی ناڕه‌زاییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانن و پاشان به‌کاریشیان ده‌هێنن بۆ درێژه‌دان به‌ ئۆتۆریتێی خۆیان. anarcho syndicalist :anarchistes


له‌ زمانی ئه‌نارکیستێکی ئیسپانیه‌وه‌ که‌ وتویه‌تی: ناکه‌وینه‌ سه‌ر چۆک و داوای هیچ دیارییه‌ک له‌ حکومه‌ت ناکه‌ین، ئێمه‌ له‌ جاده‌کانه‌وه‌ داواکانمان فه‌رز ده‌که‌ین، داواکانمان ئه‌و داوایانه‌ن که‌ په‌رله‌مانکاران و نوێنه‌ره‌کان ناتوانن ئه‌نجامیان بده‌ن له ‌په‌رله‌مانه‌کانیاندا. grahman ketsy له ‌کتێبیanarcho syndicalst ; le communist libertaire et l ;état p.79 ئه‌و وته‌یه‌ ستراتیژی دروستکردنی چاره‌سه‌ره‌کانن بۆ گۆڕانکاریی سروشتی، ئه‌و ستراتیژه‌ له‌ ستراتیژی یه‌که‌مه‌وه‌ دێت واته‌ له ‌ڕێکخستنه‌ ئه‌نارکییه‌کانه‌وه‌ دێت که‌ تۆوی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتووه‌ که‌ جێگه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێستا ده‌گرێته‌وه‌ وه‌ک باکۆنین وتویه‌تی به‌ خۆڕێکخستنمان له‌ شوێنی کاره‌کانمان و کۆمیونه‌کانمان ده‌توانرێت تۆڕێک له‌ خه‌باتگێڕان و سه‌ندیکالیست دروست ببن بتوانن پشتگیریی ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵچوون بکه‌ن دژی ئۆتۆری، هه‌روه‌ها پشتگیری مانگرتنه‌کان و کۆمیونه‌کان -گه‌ڕه‌که‌کانمان- ده‌توانین خه‌باتی ڕاسته‌قینه‌ بکه‌ین دژی ده‌وڵه‌ت و کاپیتال. له‌ جۆری یه‌کێتییه‌ ئه‌نارکییه‌کانی ئیسپانیا و ئیتالیا سه‌لماندیان ده‌توانین زۆر شت بکه‌ین تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ خۆێندگاکانمان، ناوه‌نده‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانمان دروست بکه‌ین، شانبه‌شانی هه‌ره‌وه‌زییه‌ ناوچه‌ییه‌کان که ‌ته‌واو خاوه‌نی سه‌ربه‌ستی خۆیان بن و -ئۆتۆ جه‌ستێۆن- ئۆتۆ ڕێکخستن- پیاده‌ بکه‌ن، که‌ڵک له‌ هه‌موو سه‌رچاوه‌کان وه‌ربگرن له ‌به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌کیدا و بتوانن به‌رهه‌مه‌کانیان بهێننه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌کان و هه‌ر له‌وێ پێویستییه‌کانیان وه‌ربگرن به‌ پشتبه‌ستن به‌ خۆیان له‌و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن و ئاڵوگۆڕه‌دا، به‌بێ پشتبه‌ستن به‌ کاپیتالیست و حکومه‌ته‌کان. به‌ واتایه‌کی تر جموجووڵه‌کان ئه‌نارکی بن وه‌کو تێکۆشه‌رێکی CNT وتویه‌تی ئێمه‌ ده‌توانین به‌شێک له‌و شیوعیه‌ته‌ ئازادیخوازییه‌communiste libertaire دابمه‌زرێنین له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازیدا و دژی کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی بجه‌نگێن به‌ چه‌که‌کانی خۆمان -لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی نییه‌ . op.cité.cit.p.79

ئێمه‌ بڕوامان وا نییه‌ دووره‌په‌رێز بوه‌ستین و بڵێین هیچ ناکرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌نارکیسته‌کان به ‌وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه‌ به‌رده‌وام چاره‌سه‌ره‌کان ده‌خه‌نه‌ ڕوو و خه‌بات ده‌که‌ن له‌ پێناویاندا. جۆن تورنه‌ر jon turner به‌ریتانی باسی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌نارکیست خاوه‌نی هێڵێکه‌، ئه‌ویش ڕێنوێنیی خه‌ڵک ده‌کات بۆ ئۆتۆنۆمی و نه‌فره‌ت له‌ سیاسه‌ت کردن، به ‌واتایه‌کی تر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌ستگرتن به‌ بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیانه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی له‌ده‌ستنه‌دانی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کاتێک خه‌ڵک له‌وه‌ گه‌یشتن پشت به‌ خۆیان ببه‌ستن، کاریش بۆخۆیان ده‌که‌ن. ئێمه‌ خۆمان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی-پشتبه‌خۆبه‌ستن- ده‌دۆزینه‌وه‌ و ڕێنوێنییان ده‌که‌ین سوور بن له‌سه‌ر ڕێکخستنی کۆمیته‌کانیانی خۆیان و نه‌فره‌ت له‌ سه‌روه‌ری و سه‌رکردایه‌تی کردن و قێزکردنه‌وه‌ له‌ یاسا نیشتمانییه‌کان.cité par john qual ;the slow burning ;p.87 ئێمه‌ به‌و جۆره‌ هانی-ئۆتۆجموجووڵ- ئۆتۆڕێکخستن-پشتبه‌خۆبه‌ستن- ناده‌ین که‌ گوێپێنه‌دان و خه‌باتنه‌کردن باڵی کێشابێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی جموجووڵکردنه‌کاندا

.
له‌ سیاسه‌تی حکومه‌ته‌کاندا به‌ هیچ کلۆجێک یارمه‌تیدانی خه‌ڵک هه‌ست پێ ناکه‌ین و نابینین. ئه‌نارکیسته‌کان ڕاڕا نین له‌ دژایه‌تیکردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌دار و تاوانباری ده‌که‌ن و سیاسه‌تی چاره‌سه‌رکردنی حکومه‌ت ده‌خه‌نه‌ ڕوو که‌ ته‌نها حکومه‌ت خۆی تیایدا سوودمه‌نده ‌و سوود له‌ جه‌ماوه‌ر وه‌رده‌گرێت، حکومه‌ته‌کان ته‌نها له‌وه‌دا سوودمه‌ند نین که‌ خۆمان بۆ خۆمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش وا ده‌رده‌خه‌ن که‌ خۆیان تیایاندا سوودمه‌ند بن.
له‌ شیکردنه‌وه‌ی کۆتایدا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و کاپیتالیست ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئێمه ‌خۆمان ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین، به‌ جموجووڵی خۆمان و ده‌توانرێت به‌رده‌وام په‌ره‌ی پێ بدرێت و کاربکه‌ین بۆ پاراستنی.


ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه‌ داهاتوو هی ئه‌وانه‌یه‌ که‌ به‌رده‌وام چاونه‌ترسن و هاوکارن له‌ خه‌باتکردندا دژی ده‌سه‌ڵات و ئۆتۆریتێی حکومه‌ت. داهاتوو هیی ئێمه و فه‌لسه‌فه‌ سۆسیاله‌که‌مانه‌، که‌ تاکه‌ ئایدیالی سۆسیاله‌ که‌ ڕێنوێنی سه‌ربه‌خۆبوون و ئه‌قڵی به‌شداریکردنی ڕاسته‌وخۆی کارگه‌ران ده‌کات. پێشکه‌وتنی ئابووری و خه‌بات ده‌کات له‌ناو خه‌باتکردنی سۆسیالی چینی کارگه‌راندا، به‌ڵام خه‌باتێکی خواروخێچ نا که‌ لاڕێی گرتبێت، به‌ڵکو خه‌باتێکی ڕێکخراوی ئابووری و سۆسیالیی زۆرینه‌ که ‌بیه‌وێت و بتوانێت سیستمی کاپیتالیست و هه‌موو ئه‌و نه‌گبه‌تییانه‌ که‌ دروستی کردوون له‌ ناو به‌رێت، هه‌روه‌ها ڕاماڵینی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ که‌ بوون به‌ مایه‌ی دواخستنی بزووتنه‌وه‌که‌مان؛ له‌وانه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کان که‌ خۆیان نووساندووه‌ و هه‌ڵواسیوه‌ به‌ بزوتنه‌وه‌که‌وه.emma goldman ;lavison sur le feu.p.92