ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

مانگرتنی دکتۆرەکانی کۆریای باشوور بەردەوامە

12/03/2024

ئەوە نزیکەی سێ هەفتەیە 12 هەزار لە دکتۆرەکانی کە لەژێر چاودێری دکتۆرە ئەزمووندار و شارەزاکاندا کە لە زیاتر لە 100 خەستەخانەدا کار دەکەن  کار دەکەن لە مانگرتندان .  مانگرتنەکانیان گەیشتۆتە ئاسێکی زۆر ناسك یەكلاکەرەوەدا پاش ئەوەی کە وەزیری تەندروستی ئەوێ کەوتۆتە جێ بەجێکردنی هەڕەشەکانییەوە.

لە ئێستادا وەزیری بەشی تەندروستی دەڵێت 4،900 لەو دکتۆرانەی کە مانیان گرتوو  بروانامەی کارکردنیان لێدەسێنریتەوە گەر بەردەوامبن لە مانگرتنەکانیان ،  هاوکاتیش دوای ئەوەش 3 مانگ هەڵپەساردنی کارکرنیان و بەدواداێت کە ئەمەش دواخستنی یەك ساڵیان بۆ ئەوەی ببنە دکتۆری خاوەن ئەزموون و تایبەتمەند بە نەخۆشییەکان دوا دەخات.

ئەم 12 هەزار دکتۆرە کە لە سەدا 93 ی تەواوی هەموو دکتۆرەکانی وەك خۆیان پێکدەهێنێت دەڵێن زیادبوونی  2000 دکتۆری تر لە ساڵی 2025 وە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەتەنگەوەهاتن و خزمەتکردنی نەخۆشەکان لە لایەن دکتۆرەکانەوە لەبەر ئەوە داوای موچەی زیادە دەکەن. 

وەزیری تەندروستی لە ئێستادا هەوڵ دەدات کە  20 دکتۆری نەشتەرگەریی و 138 دکتۆری ئاسایی  لە بەشی سوپا بهێنێت تاکو کاری هەندێك لە دکتۆرەکانی مانگرتوو لە خەستەخانەکاندا بکەن .

بە داخەوە کە بە گوێرەی راپرسییەك لە سەدا 84ی بەشداربووان لایەنگری هاوردنی دکتۆری دیکە دەکەن و لە سەدا 43 داوای  سزادانی گەورە بەسەر مانگرتواندا دەکەن.

چالاکوانانی ژینگە لە ستۆکهۆڵم بلۆکی پەڕلەمانی سویدی دەکەن

12/03/2024

زیاتر لە 50 گەنج لە چالاوانانی ژینگە  بەهاوکای زاناکانی بواری ژینگە بلۆکی پەڕلەمانی سویدیان لە ستۆکهۆڵم کردووە و گریتا سەندبێرگ-یش بەشداری کردووە. .

ئەم گەنجانە نوێنەرایەتی هیچ گروپێکی دیکە ناکەن بەڵکو هی خۆیان، هاوکاتیش گروپەکانی دیکەی ژینگەش هاوپشتییان دەکەن .  چالاکییەکەی ئەمان بەدوای بە ئەندامبوونی سویدەوە بە فەرمی لە هاوپەیمانی ناتۆدا  هات کە دوێنێ ئاڵای سویدی چووە ڕیزی وڵاتانی دیکەی ئەندامی ناتۆوە لە برۆکسل .

ئەمان دەڵێن تا ئێستتا سوید پێشەنگ بووە لە بواری ژینگەدا کاری زۆری لەسەر کراوە بەڵام بە بوونی بە ئەندامی ناتۆ ئەمە کاڵ دەبێتەوە و هێواش دەبێتەوە.

گریتا دەڵیت  “ بەداخەوە  کە سوید تایبەت نییە لە پشتگوێخستنی تەواوەتی قەیرانی کەشوهەوا، بە هیچ شێوەیەک وەک باری نائاسایی مامەڵەی لەگەڵدا ناکات. بەڵام چالاکانە هەوڵدان بۆ سەوزکردن و فریودان و درۆکردن بۆ ئەوەی وا دەرکەوێت کە ئەوان بەس کاردەکەن و بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕۆن، لەکاتێکدا لەڕاستیدا تەواو پێچەوانەکە ڕوودەدات”.

لەو بارەوە زیاتری وت ئاماژەی بەوەش کرد “سوید بە تایبەتی زۆر باشە لە سەوزایی و چوارچێوەدان بە خۆیان وەک پێشەنگی کەشوهەوا، لەکاتێکدا ئێمە دەردانی گازی ژەهراوی زۆر زۆرمان هەیە بە ڕێژەیەك بۆ هەر تاکێک ئەگەر هەموو دەردانی گازی ژەهراویمان لەخۆ بگرین، لەوانەش دەردانی گازی ژەهراوی لەسەر بنەمای بەکاربردن و بایۆجینیک و هتد و بەتایبەتی ئەگەر سەیری دەردانی مێژوویی گازی ژەهردار بکەین . بۆیە ئێمە بە هیچ شێوەیەک پێشەنگی کەشوهەوا نین”.

پاش تێپەڕینی ئەم هەموو ساڵە بەسەر ڕۆژی جیهانیی ژناندا کەچی دەبینین ….

10/03/2024

لەگەڵ تێپەرینی ئەم ماوە درێژەدا لە یادی ڕۆژی جیهانیی ژنان دا هێشتا دەبینین خەتەنەکردنی کچان لە هەڵکشاندایە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ ئەم دیاردە قێزەون و دڕندەیە بەڕێژەی لە سەدا 15 لەم ساڵانەی دواییدا زیادی کردووە .  لە سالی 2016 دا 200 ملیۆن کچ خەتەنە کراون بە بەراورد بە ئاماری تازە لە ئێستادا کە سەرکەوتووە بۆ 230 ملیۆن کچ.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە لە  ئەو وڵاتانەی کە زیاتر ئەمە دەكرێت : صۆماڵیا، گیونیا، جیبۆتی، میسر ، مالیا، سۆدانە.  دیارە لە شوێنەکانی دیکەش دەکرێت بەڵام نەك بەو ڕادەیە.  ڕاپۆرتەکە بە جیا ژمارەی ئەو شوێنانەی کە ئەو دیاردەیەی تێدا باوە ئاوا باس دەکات : لە ئەفریقا 144 ملیۆن کچ ، لە ئاسیا 80 ملیۆن، لە ڕؤژهەڵاتی ناوین 6 ملیۆن .

لە ساڵی 2012 وە لە بریتانیا خەتەنکردن یاساخ کراوە ، بەڵام هێشتا یا بە دزییەوە دەکرێت یا دایکەکان کچەکانیان دەبەنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە لێوەی هاتوون، لەوێ دەیکەن .

پزیشکەکانی ئیرلەندەی باکور  کە لەژێر چاودێری دکتۆرە شارەزا و خاوەن ئەزموونەکاندان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر مانیان گرت

06/03/2024

ئەم پزیشکانە کە زانکۆیان تەواوکردووە خاوەن بروانامەی دکتۆرین دەبێت بۆ ماوەی 5 ساڵ ئەزموونیان هەبێت تاکو ببنە دکتۆری خێزان ، واتە پزیشکانێك کە

کە زانیاری گشتییان هەیە.  دەبێت بۆ ماوەی 9 ساڵیش کاربکەن تاکو ئیتر تەواو شارەزا دەبن لە پیشەکەیاندا.  ئەم دکتۆرانە کاتێك کە دەستدەکەن بە کار مووچەکەیان تەنها 26 هەزار پاوندە پێش داشکاندنی باج . 

ئەم دکتۆرانە لە ئیرلەندە لەمڕۆوە لە مانگرتندان تاکو بەیانی 5شەمە سەعات 8ی بەیانی.   لەسەدا 97.6 یان دەنگیان بە مانگرتن داوە و لە سەدا 63.7 یشیان ئامادە بوون کە لە بەردەم خەستەخانەکاندا ناڕەزایی دەربڕن .

کۆمەڵەی پزیشکانی بریتانیا کە نقابەی ئەوانە دەڵێت پزیشکەکان مووچەی ئەم دکتۆرانە بە ڕێژەی لە سەدا 30 یان لیداشکاوە لە ماوەی ئەم 15 ساڵەدا. واتە لەبری زیادبوونی موچەکەیان، موچەکەیان بە لە سەدا 15 بە فیعلی  داشکاوە بە هەڵکشانی هەموو خەرجییەکانی ژیان زائیدەن کرێی خانوو و قیستی بانق و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی دراو.

ڕووی ڕاستی دیمۆکراتییەت لە بریتانیادا

04/03/2024

سیاسییەکانی بریتانیا بچوکترین نە بەسەریاندا تێدەپەڕێت و نە بە قەرزیشی دەدەن.  لەوەتی ڕووداوەکەی 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی پار ڕوویداوە هێڕشی دڕندانەی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە و ڕەنگدانەوەی،  ئەوە هیچ بووەت هۆی گرانبوونی زیاتری پێداویستییەکانی ژیان لەهەموو ئەوروپادا و دڵەڕواکێی خەڵکی سەبارەت بە گەورەبوونی ئەم جەنگە، بەڵکو باشترین بیانووش بوو بۆ زیاتر کەمکرندەوەی ئازادییەکانمان .

دەربڕینی ناڕەزایی خەڵك دژ بەو کوشتار و جێنۆساسیدەی کە لە فەلەستین ڕۆژانە ڕوودەدات هەفتانە بە دەیەهاهەزار کەس دەچنە سەر شەقامەکان و داوای وەستانی شەرەکە دەکەن.  لە لایەکی دیکەشەوە مەیلی ئیسلامگەرایی و ئیسلامخوازی زیاتر بووە و هاوکاتیش هەراسانکردن و هێڕشکردنە سەر جوولەکە و موسڵمانانیش  لە زیادەبووندایە تا ئەو ڕادەیەی موسسڵـمانان هێڕش بۆ سەریان لە لایەن ڕاستڕەو و کەسانی ڕایسست و فاشیەوە بە ڕێژەی لە سەدا 365 زیادی کردوە ، هەر ئاواش هەمان شت بۆ جولەکەکان بەڵام نەک بەو ڕێژەیە.

لەتەك ئەمانەشدا سساسییە ڕایسستەکانی حیزبی حاکم ، موحافیزین ، چی تر ناتوانن مەیلی ڕایسستیانە و دژە ئیسلامییەتی خۆیان بشارنەوە خۆیان کەشف دەکەن بە ڕاگەیاندن و قسەکانیان کە خودی ئەمەش هانی زیادبوونی ڕق و کینە بەرانبەر بە موسڵمانانی بریتانی دەدات .

حکومەت و وەزیرەکانی بەوەشەوە نەوەستاون کە زۆربەی مافەکانی خۆپیشاندەران و ئەوانەی کە ناڕەزایی دەردەبڕن ، زەوت بکەن و یاسای نوێ دابنین .  لە ئێستادا دەیانەوێت کە ئەو ئەندام پەڕلەمانتارانەی کە هاوپشتی خۆیان بۆ فەلەستین و فەلەستینییەکان و گروپی ژەست فۆڕ ئۆیەل، کە گروپێکی بەرگریکەرن لە ژینگە  دەردەبڕن و دەچنە خۆپیشاندانەکان و تێكەلاویان دەبن لە پەڕلەمان سڕیان بکەن واتە مافی پەڕلەمانتارییان هەڵپەسێرن .

ئەمڕۆ بڕیارە کە وەزیری ناوخۆ و پۆلیس لەگەڵ سەرەك وەزیران کۆببێتەوە و لەسەر ئەو پێشنیارە قسە بکەن و دواتر بیخەنە پەڕلەمانەوە .  گەر ئەمە بکرێت و لە پەڕلەماندا دەنگی پێبدرێت ئەوە ئەمە دەبێتە یاسا و ئیتر پەڕلەمانتار مافی ئەوەی نابێت کە هاوپشتی فەلەستینییەکان بکات ، یانی ناتوانێت نیگەرانی خۆی و ئەوانەی کە دەنگیان بۆ داوە بگەیەنێتە پەرلەمان. 

ئەمەیە ڕووی ڕاستی دیمۆکراتییەتی بریتنایی .

گروپی Just Stop Oil بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەکانیان لە بەردەم ماڵی پەرلەمانتاران سەرەڕای بانگەوازی ڕیشی سوناک بۆ کۆتاییهێنان بە ‘ڕؤڵی خەڵکانی بێ سەر و بەرە’

04/03/2024

چالاکوانێکی قسەکەری  Just Stop Oil ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە گروپەکەیان بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی شوێنە بازرگانییەکان و ماڵی پەرلەمانتاران سەرەڕای ئەوەی ڕیشی سوناک هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانی “حوکمڕانی حەشامات” لە بەریتانیا.

 دکتۆر گراهام باس، زانایەکی خانەنشینکراو کە پێشتر ٤٠ ساڵ لە کۆمپانیای زەبەلاحی نەوتی شێڵ کاری کردووە، ڕایگەیاندووە، خۆپیشاندانەکانی کۆمپانیای Just Stop Oil ناوەستن تەنانەت لەکاتێکدا سەرۆکوەزیران هەوڵدەدات ناڕەزایەتییە “تۆقێنەرەکان” بوەستێنێت.

دکتۆر باس وتی: “ئێمە لە دەرەوەی ماڵ و نووسینگەکانی پەرلەمانتاران دەوەستین بەڵام بە شێوەیەکی تەواو بێ توندوتیژی وتی: “پێموایە ئەگەر سەیری هێرشەکانی سەر پەرلەمانتاران بکەیت، ئەوا لە چالاکوانانەوە نەبووە.  ئەوان لە گورگە تەنیاکانەوە بوون، کەسانێک کە کێشەی تەندروستی دەروونییان هەیە و کێشەی تر.  ئاماژەی بەوەشکردووە، “مەترسییەکانی پەیوەست بە چالاکیی [ژینگەیی] بۆ کەسانی دیکە بە شێوەیەکی نائاسایی کەمن.  ئەم هەموو شتە [حوکمڕانی خەڵکانی بێ سەر و بەرە ] لەلایەن حکومەتەوە هەیەو زیاترە . “ بەڕێز سوناک کە ساڵی ڕابردوو ماڵەکەی لە یۆرکشایر لەلایەن چالاکوانانی جەست ستۆپ ئۆیلەوە کرایە ئامانج، ڕۆژی هەینی دژی “زیادبوونی شۆککەری پچڕانی توندڕەو و تاوانکاری” قسەی کرد.  ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵک مافی ئەوەیان هەیە ناڕەزایەتی دەرببڕن بەڵام پێویستە “بە شێوەیەکی شایستە و ئاشتیانە و بە هاوسۆزی بۆ هاوشارییەکانتان” ئەوە بکەن.

گروپی جەست ستۆپ ئۆیل ڕەتیکردەوە بڵێت ڕەنگە کام سیاسەتمەدار بکرێتە ئامانج.  هەروەها بازرگانییەکان وەک ئامانجێکی سەرەکی دەمێننەوە، چونکە چالاکوانانی نەوتی جەست ستۆپ هەینی ڕابردوو بینای کۆلمۆریان لە بیرمینگهام داگیرکرد – کە شوێنی کۆمپانیا پێشەنگەکانی بیمەیە کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی کاردەکەن.

مانگرتنی پزیشکەکانی کۆریای باشوور بەردەوامە

03/03/2024

پزیشکانی کۆریای باشوور گردبوونەوەیەکی بەرفراوانی دژە حکومەتیان ئەنجامدا لەسەر پلانی دامەزراندنی قوتابخانە پزیشکییەکان هەزاران پزیشکی باڵا لە سیئۆل، پایتەخت،  گردبوونەوە و پشتگیری خۆیان بۆ پزیشکە گەنجەکانی کە لەژێر چاودێری پزیشکە خاوەن ئەزموون پسپۆرەکاندا کار دەکەن دەربڕی کە نزیکەی دوو هەفتەیە مانیان گرتووە بەهۆی پلانێکی حکومەتەوە بۆ زیادکردنی بەرچاوی ژمارەی وەرگرتنی خوێندکاران لە قوتابخانەکانی پزیشکیی.

هاوکاتیش حکومەت رایگەیاندوو کە ئەمڕۆ دووشەممە هەنگاوەکانی کە وەکو هەڕەشەکردن بەرکاری هێنابوو دژ بە پزیشکانی مانگرتوو وەکو ڕاگرتنی مۆڵەتی کارکردنیان بۆ ماوەی لانی کەم 3 مانگ جێ بەجێ بکات . حکومەت چەندین جار ڕایگەیاندووە کە ئەگەر تا 29 شوبات نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، ئەوا ڕووبەڕووی لانیکەم سێ مانگ ڕاگرتنی مۆڵەت و تۆمەتبارکردن دەبنەوە لەلایەن داواکارانی گشتی.

. پارک سونگ مین، ئەندامی باڵای کۆمەڵەی پزیشکی کۆریا لە وتارێکدا لە گردبوونەوەکەدا وتی: “سیاسەتی پزیشکیی بێمانای حکومەت بەرخۆدانێکی بێئەندازەی لەلایەن پزیشکە ڕاهێنراوەکان و خوێندکارانی پزیشکییەوە لێکەوتەوە و ئێمەی پزیشکەکان بووینەتە یەک.” داوا لە حکومەت دەکەم: تکایە، ئێستا هەڕەشە و سەرکوتکردن بوەستێنن.”

ئەوان بۆ هاوکاری پزیشکانی مانگرتوو پزیشکە باڵاکان زنجیرەیەک گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و پشتگیری لە پزیشکە گەنجەکان دەکەن بەڵام بەشدارییان لە مانگرتنەکەدا لە ئێستادا نەکردووە ، خۆ ئەگەر ئەوانیش مانگرتن ئەنجام بدەن، ئەوە فشارێکی گەورە دەخەنە سەر حکومەت و ناچاری دەکەن کە داخوازی دکتۆرە گەنجەکان جێ بەجێ بکات.

حکومەت دەیەوێت لە ساڵی داهاتووەوە ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکاران لە قوتابخانە پزیشکییەکانی کۆریای باشوور بە ڕێژەی دوو هەزار کەس زیاد بکات، لە 3058 کەسی ئێستاوە،  گوایە بۆ ئەوەی باشتر مامەڵە لەگەڵ دانیشتوانی وڵاتەکەدا بکات کە بە خێرایی بەساڵاچوون.  بەرپرسانی حکومەت دەڵێن ڕێژەی پزیشک و دانیشتوانی کۆریای باشوور یەکێکە لە نزمترین ڕێژەی نێوان وڵاتانی پێشکەوتوو. بەڵام زۆرێک لە پزیشکان بە توندی ناڕەزایەتیان دەربڕیوە لەسەر پلانەکە و دەڵێن قوتابخانە پزیشکییەکان ناتوانن بەرگەی زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی خوێندکاران بگرن.،  ئەوان دەڵێن پلانی دامەزراندنی کارمەندەکان هەروەها چارەسەری کەمیی درێژخایەنی پزیشکان ناکات.

بە گوێرەی داتایەك ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان دوو هێندە زیاتر لە شەمەندەفەرەکان دووەم ئۆکدسیدی کاربۆن ، ،CO2،  دەردەدەن

گروپی بەڕێکردنی  شەمەندەفەر، The Rail Delivery Group (RDG) لە ڕێگای توێژینەیەکەوە لەسەر دەردانی غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن  لا لایەن شەمەنەفەرەکانەوە و سەیارە کارەباییەکانەوە کە  ئەو داتایە  وردترین داتاکانی پیشەسازییە تا ئێستا کە جۆرەکانی شەمەندەفەر و ژمارەی سەرنشینەکانی تێدایە دەرکەوتووە کە شەمەندەفەرەکان نیوەی سەیارە کارەباییەکان غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەن .

بەراوردکردنەکە ئامارە فەرمییەکانی حکومەت بەکاردەهێنێت بۆ تێکڕای دەردانی گازی ژەهراوی ئۆتۆمبیلی بەڕێوەبەری جێبەجێکار بەپێی دووری   باتری سەیارەی کارەبایی پەیوەدنی بە کارەباوە هەیە و باتریەکەش مادەی nickel, manganese, cobalt, lithium تێدایە .

بەپێی زانیارییەکانی RDG، چوون لە شاری ئێدنبرگەوە بۆ  لەندەن، 116 کیلۆگرام CO2 لە ئۆتۆمبێلێکی دیزڵ و 31.8 کیلۆگرام لە ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی  پاتری و 12.7 کیلۆگرام بۆ هەر کەسێک کە بە شەمەندەفەر دەڕوات، دەردەدات.

ڕاپۆرتێکی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانی دەڵێت ناردنی هەر پەنابەرێك لە بریتانیاوە بۆ ڕواندە 1.8 ملیۆن پاوەند دەکەوێت

01/03/2024

300 پەنابەر کە حکومەتی بریتانیا بە نیازە بیاننێرێت بۆ ڕواندا بۆ ماوەی 5 ساڵ بە گویرەی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی ناوخۆ ،  هەر یەکێکیان 1.8 ملیۆن پاوەند دەکەون لەسەر باجدەرانی بریتانیا.  ئەم بڕە  پارەیە تێچونی گواستنەوەیان بۆ ئەوێ و شوێنی ژیانیان و خزمەتکردنیان ، ڕاگرتنی تەندرووستیان و مەسرەفیان لەوێ و لابەلاکردنەوە کێشەی نەتوانین بە تێکەڵابوون بە کۆمەڵگەی ئەوێ و هەندێك تێچوی دیکە .

 حکومەتی بریتانیا بۆ ڕازیکردنی حکومەتی رواندە لە ساڵی 2021 دا 220 ملیۆن پاوەندیان پێدان.  بڕیارە  ئەمساڵ و ساڵی 2025 یش 50 ملیۆنی دیکەشیان پێبدەن بۆ ساڵی 2025 و 2026 50 ملیۆن پاوەندی تر و بۆ ساڵی 2026 بۆ 2027 50 ملیۆنی دیکەش بە فحکومەتی ڕواندە دەدرێت  ئەمە لە کاتێکدا هێشتا تاکە پەنابەرێك نەنێردراوە بۆ ئەوێ و زەمانەتی ئەوەش نییە کە ئایا حکومەت دەتوانێت کە لە پلانەکەیدا سەرکەوتوو بێت .  ئەمە جگە لەوەی هاوکاری دیکەی ڕواندە لە گەشەکردنی دۆخی ئابوورییەوە کە چەندەها ملیۆن پاوەندی دیکە دەبەخشرێت  پێیان.

بڕی تەواوی ئەو پارەیەی کە بریتانیا دەیدات بە حکومەتی ڕواندە تا ساڵی 2027  541 ملیۆن پاوەندە بۆ ناردنی  300 کەس کە هەر یەکەیان لەم پارەیە 1.8 ملیۆن پاوەند دەکەون .  هاوکاتیش وەزارەتی  ناوخۆ دەڵێت بۆ دابینکردنی ئوتێل بۆ هەر شەوێکی پەنابەران بۆ هەر یەکێکیا تێکڕا 140 پاوەندە . ئەمەش لە ماوەی 5 ساڵدا بۆ هەر پەنابەرێک دەکاتە 150 هەزار پاوەند هەر بۆ شوێنی مانەوەیان.

خۆپیشاندانی کێڵگەوانەکانی وێلس لە بریتانیا و دەبڵ ستاندەری حکومەتیش

29/02/2024

چەند ڕۆژێکە کە کێڵگەوانەکانی هەرێمی وێلس لە بریتانیا لە خۆپیشاندانان هەندێك لە ڕێگا سەرەکییەکان و شەقامەکانی ئەو دەڤەرەیان بلۆک کردوە.

پرۆتێستی ئەمان لەلایەن نقابەکەیانەوە ڕێكنەخراوە بەڵکو لە ڕێگەی راگەیاندنی سۆشیال میدیاوە بە تایبەت فەیسبوکەوە  ڕاگەیانراوە.  لە ڕویەکی دیکەشەوە ئەم پرۆتێستە  جیاوازە لەو پرۆتێستانەی کە لە فەرەنسا و ئیسپانیاو هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپیدا دەکرێت .  ئەمەی وێڵس لە لایەن چەند کەسێکی زۆر دەوڵەمەندی ڕاستڕەو  و دژ بە ژینگەوە کۆنترۆڵکراوە . 

ڕاستە ئەمان لە بنەڕەتدا داخوازی ڕەوایانەیان هەیە بەڵام پرۆتێستی ئەمجارەیان لەسەر ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی وێلس بڕیاری داوە کە یەك ملیۆن دار و درەخت بڕوێنێت بۆ ئەمەش داوای لە کێڵگەوانەکان کردوە کە هەر یەکەیان لە سەدا  10ی زەوییەکەی تەرخان بکات بۆ ڕواندنی  دار و درەخت. ئەوانیش دەلێن کردنی ئەمە لە سەدا 10.8 ژمارەی گاو گوێلک و بەرازو بەرخیان دادەبەزێت و هاوکاتیش دەبێتە هۆی بێ کاریی لە سەدا 11 کرێکاران و ئەوانەی کە لەوێ کار دەکەن ، کە 5،500 کەس دەکات .

بە گوێرەی توێژینەوەیەك کێڵگەوانەکان بە ڕێژەی لە سەدا 10 بەشدساری دەکەن لە غازی گرین هاوسدا و ژینگە پیس دەکەن بەهۆی پەروەردەکردنی مانگا و بەراز و گاو گوێڵک و بەرخەوە هاوکاتیش بە ڕێژەی لە  سەدا47 گازی میسان دەردەدەن .

سەرەکوەزیرانی بریتانیا ڕیشی سوناکیش چووە ناو پرۆتیستەکەیانەوە بەڵێنی هەندێك شتی پێداون بۆیان بکات .  سیاسەتی دوو فاقەیی حکومەت لێرەدا دەردەکەوێت کە لە کاتێكدا گروپی ژینگە دۆست و هەموو گروپەکانی دیکەی لەو چەشنە پرۆتێست دەکەن بۆ ماوەیەکی زۆر کەم شەقامێك بلۆك دەکەن یەکسەر دەگیرێن و دەیاندەن بە داداگا و دادگاش دەتوانێت بۆ ماوەی 3 ساڵ حوکمیان بدات  و سزای تا 10 هەزار پاوەندیان بدات .