12/03/2024
ئەوە نزیکەی سێ هەفتەیە 12 هەزار لە دکتۆرەکانی کە لەژێر چاودێری دکتۆرە ئەزمووندار و شارەزاکاندا کە لە زیاتر لە 100 خەستەخانەدا کار دەکەن کار دەکەن لە مانگرتندان . مانگرتنەکانیان گەیشتۆتە ئاسێکی زۆر ناسك یەكلاکەرەوەدا پاش ئەوەی کە وەزیری تەندروستی ئەوێ کەوتۆتە جێ بەجێکردنی هەڕەشەکانییەوە.
لە ئێستادا وەزیری بەشی تەندروستی دەڵێت 4،900 لەو دکتۆرانەی کە مانیان گرتوو بروانامەی کارکردنیان لێدەسێنریتەوە گەر بەردەوامبن لە مانگرتنەکانیان ، هاوکاتیش دوای ئەوەش 3 مانگ هەڵپەساردنی کارکرنیان و بەدواداێت کە ئەمەش دواخستنی یەك ساڵیان بۆ ئەوەی ببنە دکتۆری خاوەن ئەزموون و تایبەتمەند بە نەخۆشییەکان دوا دەخات.
ئەم 12 هەزار دکتۆرە کە لە سەدا 93 ی تەواوی هەموو دکتۆرەکانی وەك خۆیان پێکدەهێنێت دەڵێن زیادبوونی 2000 دکتۆری تر لە ساڵی 2025 وە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەتەنگەوەهاتن و خزمەتکردنی نەخۆشەکان لە لایەن دکتۆرەکانەوە لەبەر ئەوە داوای موچەی زیادە دەکەن.
وەزیری تەندروستی لە ئێستادا هەوڵ دەدات کە 20 دکتۆری نەشتەرگەریی و 138 دکتۆری ئاسایی لە بەشی سوپا بهێنێت تاکو کاری هەندێك لە دکتۆرەکانی مانگرتوو لە خەستەخانەکاندا بکەن .
بە داخەوە کە بە گوێرەی راپرسییەك لە سەدا 84ی بەشداربووان لایەنگری هاوردنی دکتۆری دیکە دەکەن و لە سەدا 43 داوای سزادانی گەورە بەسەر مانگرتواندا دەکەن.
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.