ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

ئاگربەستی نێوانی ئیسرائیل و حەماس

May be an image of ‎crowd and ‎text that says "‎Mda D 013입교 ארטויודות RUST 1생요 30 30 יציאה خروج EXIT‎"‎‎

07/05/2024

دوای وتووێژێکای چڕو هەمە لایەنەی نێوانی حەماس و ئیسرائیل بە ئامادەبوون و ئامادەکردنی ڕاگەیانندێك لە لایەن قەتەر و میسرەوە  حەماس ڕەزامەندی خۆی بە بەندەکانی ئاگربەستییەکە ڕاگەیاند بەڵام ئیسرائیل ئامادەیی دەرنەبڕی .

گەر چی هێشتا بە تەواوی بەندەکان و مەرجەکان وردەکارییەکانی نێوانی هەردوولا ئاشکرا نییە بەڵام وەکو زانراوە ئیسرائیل لەژێر فشارێکی گەورەدایە بۆ قەبوڵکردنی ئەو بەندانە .  لە لایەکەوە ئەمەریکا فشاری خستۆتە سەر و لە لایەکی دیکەشەوە فشارێکی گەورەی خەڵکی ناوخۆی ئیسرائیل بە کردنی پرۆتێست و خۆپیشاندانی کە لەم ڕۆژانەدا زۆر زیادی کردوە د.

لە لایەکی ترەوە نێتەنیاهو دەستێکی کەوتۆتە ئەملاوە و دەستەکەی دیکە ئەو لا، نازانێت چی بکات ئەگەر قەبوڵی بەندەکانی ڕاگەیاندنەکە بکات ئەوە حکومەتەکەی هەرەس دەهێنێت چونکە جووە ئەرسەدۆکسەکانی کە زۆر توند و تیژن و هیچ مەرجێك قەبوڵ ناکەن و  هاوپەیمانی نێتەنیاهون لە حکومەت دەکشێنەوە.  ئەگەر قەبوڵیشی نەکات ئەوە فشاری زیاتر هەم لە لایەن خودی خەڵکەکەیەوە و هەم لە لایەن ئەمەریکا و دەوڵەتانی ڕۆژئاواوە ، دەکەوێتە سەر.

 هەر بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستییەکە و ئامادەنبوونی ئیسرائیل بە هەزاران کەس لە تەلئەبیب ئۆرشەلیم هاتنە سەر شەقام و داوا لە نێتەنیاهوو  دەکەن کە قەبوڵی بکات، پێی دەلێن نایانەوێت کە شەڕ پەل بکێشێت بۆ ڕەفحە کە دەبێتەو هۆی ئاڵۆزکاری زیاتر و زەرەر و زیانی ڕؤحی تر و خراپکردنی بارودۆخی دیلکراوەکان.

دروشمەکانیان هەمە ڕەنگە و هەمە لایەنەیە تا ئە و رادەیەی دەستی نێتەنیاهوو  خوێناوی کراوە ، واتە ئەو باعیسی ئەو کوشتار و خۆوینڕشتنەیە .

ئەوەی کە لە وێنەکەدا دیارە و لەسەر سەقفی سەیاررەیەك ڕاوەستاوە ئەوە کوڕەکەی یەکێکە لە دیلەکان و داوای ئەوە دەکات کە ئیسرائیل ئاگربەستییەکە قەبوڵ بکات .

هەر ئاواش حەماس-یش بوونەتە دوو بەشەوە بەشێکیان کە ئاگربەستی و ئاشتییان دەوێت و کە خواستی خودی دانیشتوانی غەزەشە ، بەشەکەی دیکەیان کە پلانی هێڕشەکەی سەر ئیسرائیلیان لە 7ی تۆکتۆبەری پارەکەدا دانا ، لەگەڵ ئاگربەستیدا نین ، بەڵام ئێستا ناچار کراون چونکە کەمایەتین .

مانگرتنی سایەقەکانی نقابەی ئەسلیف لە لەندەن

07/05/2024

نقابەی سایەقی قیتارەکانی بەستنەوەی لەندەن بە شارەکانی دیکەوە لە ئەمڕۆوە، 3شەمە  بۆ ماوەی 3 ڕۆژ مان دەگرن .

سیازدە کۆمپانیای قیتار شارەکانی بریتانیا بە لەندەنەوە دەبەستنەوە ، هەر ڕۆژەو هەندێکیان لە بەشێکی ئەو شارانەی کە بە لەندەنەوە دەسبەسترێنەوە لە مانگرتندا دەبن .هاوکاتیش لە دووشەمەی ئایندەوە هەتا ڕۆژی شەمەی ئایندە نقابە بریاری داوە کە سایەقەکان چی تر ئۆڤەر تایم کار نەکەن .

 ئەوە زیاتر لە 22 مانگە  نقابەی ئەم بەشەی کرێکاران لە ناکۆکیدایە لەگەڵ ئەو کۆمپانیانیانەدا سەبارەت بە زیادکرنی موچەیەیان .  نقابە دەلێت هەندێك لەم کرێکارانە ماوەی 5 ساڵە  موچەیان هیچ زیادی نەکردووە .

لە مانگی 12ی ساڵی پارەکەوە کرێکارانی ئەم نقابەیە چوار جار مانیان گرتوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەت ڕێگە نادات کە کۆمپانیاکان وتووێژ لەگەڵ نقابەدا بکەن لەم بارەوە .

بردنەوەی پرسەکەیان کارێکی ئاسان نییە لە کاتێکدا کە هاوپشتییان لە لایەن کرێکرانی دیکەوە لە یەك کاتدا ناکرێت .  ئەمەش پەیوەندی بە یاسای دژە نقابەوە هەیە کە کاتی خۆی مارگرێت تاجەر کۆنە سەرەکوەزیرانی بەیتانیا چەسپاند ، کە دەیەها لقوپۆپی لێدەبێتەوە کە باڵبەستی نقابەی کردووە لە ئەنجامدانی چالاکییەی کاریگەرانەدا .  یەکێك لەو یاسایانە بە هیچ شێوەیەك کرێکاران لە بەشەکانی دیکەدا بۆیان نییە کە هاوپشتی کرێکارانی مانگرتوو بکەن چ بە پارە و چ بە مانگرتن یاخود هاتنی کرێکاران بۆ بەشداریکردنی گردبوونەوەی کرێکارانی مانگرتوو.    

چالاکییەکی ڕاستەوخۆ کارایی هەزار فڵتە فڵتی نێو پەڕلەمان و ملیۆنێك  پاڕانەوە و واژۆکردنی هەیە

03/05/2024

دوێنێ 5شەمە پۆستێکم  سەبارەت بە چالاکییەکی ڕاستەوخۆ بە ڕێگرتن لە ڕەوانەکردنی پەنابەرانی بەریتانی بۆ ڕواندە کرد .  کاتێك کە پۆستەکەم کرد هێشتا کارایی تەواوی چالاکییەکە دەرنەکەوتبوو ، بەڵام ئەمڕۆ دەرکەوت چالاکییەکە کە لە سەعات 8ی سەر لەبەیانییەوە دەستی پێکردبوو بە دانیشتن لەبەردەم ئەو کۆچەی [ پاص] کە  بارکرابوو لە پەنابەران کە بەرە و تۆردۆگایەک ببرێن وەکو ئامادەکارییەك بۆ ناردنیان بۆ ڕواندە، هەتا دوای سەعات 3ی پاشنیوەڕۆ دەوامی کردووە.  پۆلیس لە سەعات 12.30 ی نیوەڕۆدا هێڕشیان کردە سەر خەڵکەکە تاکو دڕیان پێبدەن و بۆ ئەوەی کۆچەکە بکەوێتە ڕێ.

 لەگەڵ فشار و لێدانی پۆلیس و هەراسانکردنی چالاکوانەکان هەر نەتوانرا کۆچەکە بەڕێ بکرێت بۆ ئەو ئۆردۆگایەی کە بۆی دیاری کرابوو، بۆیە کۆچەکە بە بەتاڵی گەڕایەوە بۆ شوێنی خۆی و شکستیش بە ناردنی پەنابەران هات بۆ ڕواندە ، لانی کەم هەتا چەند هەفتەیەکی دیکە .

ئەم چالاکییە لە لایەن گروپی ” Black Lives Matter ” بە هاوکاری لایەن و کەسانی دیکە، ئەنجام درا.   .یەکێک لە ڕێکخەرانی ناڕەزایەتییەکەی پێکهام، خواروی لەندەن،  کۆجۆ کیرێوا، لە گروپی بلاک لایڤز ماتەر، وتی: “هاوڕێکانمان کە لە هۆتێلێکی هۆم ئۆفیسدان ئاگادارکردنەوەیان پێگەیشت کە بڕیارە ئەمڕۆ ببرێنە بیبی ستۆکهۆڵ.” [ ئۆردۆگایەکی دوورە دەستە کە بۆ پەنابەران سازکراوە]  وتی ئاگاداری هەفتەیەکیان پێدراوە  و کە “بەهۆی ئەو پەیوەندی و پەیوەندیانەی کە لە کۆمۆنێتییە هەیانبووە، ئێمە لەوە ئاگادارکراینەوە و ئێمەش کارێکی وریامان ڕێکخست … بۆ ئەوەی نەڕفێنرێن و نەبرێن

کیرێوا وتی ناڕەزایەتییەکە ئیلهامبەخش بووە لە ناڕەزایەتییەکی هاوشێوەی هەفتەی ڕابردوو لە مارگەیت، کە تێیدا ڕێگری لە ڕاهێنەرێک کراوە 22 پەناخواز بباتە کەشتییەکە. “ئێمە دەزانین کە پەنابەران نایانەوێت بڕۆن و دەزانین کە بیبی ستۆکهۆڵم شوێنێکی مەترسیدارە بۆ دانانی هەر کەسێک. ئەوە ناتەندروستە و کەسێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە کە لەوێ بووە و هەروەها چەندین هەوڵی خۆکوشتن هەبووە لەلایەن کەسانێکەوە کە پێیان وتراوە دەچنە بیبی ستۆکهۆڵم”

لەم چالاکییەدا 45 چالاکوان لە لایەن پۆلیسەوە دەسگیر کراوە.

پۆلیس لە ئەمەریکا هێڕش دەکاتە سەر کەمپی خوێندکاران، لە ئیرلەندەش بە هاوکاری کارمەندی شارەوانی هێڕش دەکەنە سەر پەنابەران و کۆچبەران

02/05/2024

لە دۆبلن ماوەیەکە زیاتر لە 200 خێمە لە لایەن کۆچبەرانی پاکستانی و ئەفغانی و نایجیریی و وڵاتانی دیکە هەڵداراوە.  ئەمانە ئەوانەن کە وەڵامی پەنابەرییان نییە .  دوێنێ ، 4شەمە، دەوروبەری سەعات 6ی سەر لەبەیانی بەکاتی  بریتانیا ڕیزێك لە ئۆتۆمبێلی پۆلیس، بارهەڵگر و کرێنی سوار و ڕاهێنەر، گەیشتنە سەر کەمپەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەیان کە وەکو شارێکی چادر لە کۆچبەران و پەنابەران لە دڵی دبلن کە زۆر گەورە و دیار بوو.

ئەمانە بریتی بوون لە پۆلیس و هەندێك کارمەندی شارەوانی شاری دۆبلن ، کاتێك کە دایان بەسەر کەمپەکەدا هێشتا زۆرێك لە کۆچبەران و پەنابەران لە خەودا بوون ، وردە وردە هەموو شوێنەواری کەمپەکەیان تێکداو پاکیان کردەوە .  هاوکاتیش هەمویانیان خستە ناو بارهەڵگرەکانەوە گوایە دەیانخەنە کەمێکەوە کە 10 میل  لە خواروی دۆبلنەوە دوورە.

ئەمەی کە لە دۆبلن ڕوی دا هاووەختی هێڕشەکانی پۆلیسی ئەمەریکی بوو لە نیوۆرك ، کالیفۆڕنیا و تەکساس بۆ سەر کەمپی خۆێندکارانی زانکۆکان کە ناڕەزاییان دەردەبڕی دژ بەو کوشتن و بڕینەی کە لە لایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە لە غەزەدا دەکرێت .لە لایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ لە خواروی لەندەن کە پۆلیس دەیویست ژمارەیەك لە پەنابەران کە بڕیار بوو ڕەوانەی ڕواندەیان بکەن بە گواستنەوەیان بۆ ئۆردوگایەك و لەوێوە ڕەوانەیان بکەن ، زیاتر لە 100 کەس چالاکییەکی ڕاستەوخۆیان بەجێ هێنا بە گرتنی شەقامەکەو ڕێگرتن لە پاسەکانی کە پەنابەرەکانی تێدابوو ، تاکو نەیان نێرن بۆ ڕەواندە .  ئەم چالاکییە توانی ماوەی چەند کاتژمێرێك پرۆوسەکە دوابخات هاوکاتیش نزیکەی 25 کەس لەوانەی کە بەشداربوون لە چالاکییەکەدا دەستگیر کران .  دەتوانن تەماشای ئەو ڤیدیۆ کورتە بکەن بۆ بینینی هێڕشی پۆلیس بۆ سەر چالاکوانەکان.                                 

Community solidarity blockade prevents migrants being taken to the Bibby Stockholm ship – news video 2.5.2024

https://www.theguardian.com/…/dublin-ireland-police…

https://www.theguardian.com/…/dublin-ireland-police…

https://www.theguardian.com/…/dublin-ireland-police…

ناڕەزاییەکانی جۆرجیا بەردەوامە

01/05/2024

دەیەها هەزاە کەس لە جۆرجیا لە 17 ی نیسانەوە هەموو شەوێک خۆپیشاندان دەکەن. خۆپیشاندانەکانیان سەبارەت بە خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژەیەکی یاسایی مشتومڕاوییە بە ناوی  “بریکارە بیانییەکان”. ئەم پڕۆژە یاسایە کە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بە “یاسای ڕووسیا” ناوزەد کراوە، دەڵێت پێویستە ئەو گروپانەی کە زیاتر لە 20%ی بودجەکانیان لە دەرەوەی جۆرجیا وەردەگرن، وەک بریکاری بیانی [ سەر بە بێگانە/ لە وەکالەتی بێگانەوە] خۆیان تۆمار بکەن.

 ئەو بڕیارەش کە دەکرێت ببێتە یاسا خۆپیشاندەران دەڵێن سروشتی تاکڕەوانەیە، سەرەڕای ئەوەی کە حکومەت لە ساڵی ڕابردوودا بەڵێنی دا کە “بێ مەرج بکشێتەوە” ،  بڕیارە دئەمڕۆ چوارشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە بکرێت.

 قەیرانی سیاسی لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە خەڵکی جۆرجیا ترسیان هەیە وڵاتەکەیان لە ڕۆژئاوا دوور بکەوێتەوە. هەندێك لە خەڵکەکەی وا هەەست دەکەن جێ بەجێکردنی ئەم یاسایە گۆڕینی مەیل و ڕێڕەوی دەرەوەی وڵاتە و بەڕووسیاکردنی ولاتە.

هاوکاتیش پارتی خەونی دەسەڵاتدار کە لە ساڵی 2020 وە دەسەڵاتی لە دەستدایە پارتی ئۆپۆزیشۆن بە لایەنگری ڕۆژئاوا تاوانبار دەکات و دەڵێ لە لایەن دەزگەی هەواڵگرانی ڕۆژئاواوە کۆنترۆڵ کراون .

دوێنیی پۆلیسی جۆرجیا هێڕشێکی دڕندەی کردە سەر ناڕەزایکەران بە بەکارهێنانی غازی فرمێسكتێژ و ، تەوژمی ئاوی سارد و بەکارهێنانی لیس و دار و گولەی پلاستیك .  ژمارەیەکی زۆر لە ناڕەزاییکەران دەسگیر کراون .خەڵکی  جۆرجیا کەوتونەتە زێر فشاری میدیا ڕۆژئاوای و سیاسییەکانیانەوە بەتایبەت یەکێتی ئەوروپا کە بەلێنی ئەوەی بە جۆرجیا داوە کە قبوڵبکرێت بە ئەندامی یەکێتییەكە .  بێ گومان ئەمەش ڕەنگە دروستکردنی زەمینەیەك بێت بۆ خولقاندنی شەڕێکی دیکە لەو ناوچەیەدا، چونکە پوتین / ڕوسیا قەبوڵی ئەوە ناکات کە جۆرجیا ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا .

هێڕشی پۆلیس بۆ سەر کەمپەکەی خوێندکارانی زانکۆی کۆڵۆمبییا لە نیووێرک

May be an image of 12 people, ambulance, crowd and text that says "NYPD POLICE NYPD NYPD-POLICE POLICE கட i 984317 9843"
May be an image of 4 people

01/05/2024

نزیکەی دوو هەفتە بوو کە خوێندکارانی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیووێرك کەمپەینی هاوپشتی بۆ فەلەستینییەکان و وەستانی جەنگ لە غەزە دەستی پێکردبوو .  لەو  کەمپەینەدا سەدەها خوێندکار بەشداریکردبوو هەروەها چەند هۆڵێکیان لە پاڵ هەڵدانی چادردا لە زەوی زانکۆدا، داگیرکردبوو.  لەو هۆڵانە هۆڵی هەمەڵتن بوو کە نزیکەی 8 قاتە .

هۆڵی هەمەڵتن لە ساڵی 1968 یشدا لە لایەن خوێندکاران و خەڵکانی دژ بە شەڕی ڤێتنام و کەمپەینی مافی مەدەنی-یش دەستی بەسەردا گیرا.  لە کەمپەینەکەی ئێستادا کە تەشەنەی کردووە بۆ گەلێك لە زانکۆکانی دیکە لە ئەمەریکا هەر لە سەرەتادا زیاتر لە 100 قوتابی دەستگیر کران و 34 لەوانە بەند کران.

دوێنی، سێ شەمە شەوەکەی بە کاتی ئەمریکا لەسەر داوای سەرۆکی زانکۆکە پۆلیس دای بەسەر خوێندکاران و کەمپەکەیاندا بە  بەکارهێنانی گڵۆپی زۆر بە شەوق ( پرۆجێکتەر) لێدان و هەراسانکردنیان و گرتنی سەدەهای دیکە توانییان کە بڵاوە بە خوێندکاران بکەن و کەمپینەکەیان لەوێدا پێ کۆتایی بهێنن .

ئەمەی کە روی دا شتێکی چاوەڕوانکراو بوو ، چونکە ئاشکرایە هیچ جۆرە کەمپەینێکی ئاوا گەورە و گرنگ کە مەترسی بۆسەر ئیدارەی زانکۆیەک ، شارێك دروست بکات گەر کرێکاران هاوپشتیان نەکەن بە مانگرتن ، ئەوە شکستهێنان بەشیان دەبێت .  لەگەڵ وتنی ئەمەشدا مانای ئەوە نییە کە نابێت هیچ پرۆتێست و جالاکییەکی ڕاستەوخۆ ئەنجام نەدرێت لەبەر ئەوەی کە کرێکاران بە هەر هۆکارێك بێت هاوپشتی خۆیان نیشان نادەن .

نەوە دوای نەوە لە ئەوروپادا بێ ئومێدن لەوەی کە  ژیانیان لە سای سیستەمی لیبراڵدا باشتر ببێت

30/04/2024

میدیای فەرمی و سیاسییەکان و ئابووریناسانی لیبراڵ و حوکڕانان بەردەوام قسە لەسەر ئەوە دەکەن کە سیستەمی لیبراڵ برەو بە ژیانی خەڵکی دەدات و خۆشبەختی و تەندروستی باش بۆ دانیشتوان دەهێنیت.

بەڵام واقیع و ئامارەکان پێچەواونەکەیمان نیشان دەدن لە ئەوروپادا .  من لەم پۆستەدا قسە لەسەر بەتاڵە و کەمی کرێ و فشاری کار و بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەوانەی کە شوێنێکیان نییە کە تێیدا بژین، هەروەها کە ژیان بە هاوکاری سێنتەرەکانی دابەشکردنی خۆراك لەپاڵ بوونی موچەی کارکردن بەسەر دەبەن، ناکەم .

تەنها لێرەدا هەر بۆ ئەو مەبەستەی سەرەوە پەنا دەبەینە بەر کۆمەڵە ئامارێك کە لە وتارێکی گۆردن براون-ی کۆنە سەرۆكوەزیرانی بریتانیادا بۆ پشتگیریکردنی وتارەکەی داینابوون. گەر چی ئەو هۆکاری ئەو کێشەیەی کە ئەو پەنجەی بۆ ڕادەکێشێت بە هاتنی شەپۆلی حیزبە ڕاستڕەوکان و هاتنە سەرحوکمیان دەزانێت چونکە ئەو خۆشی کابرایەکی لیبراڵە.  ئەو لەو وتارەیدا کە لەم ڕۆژانەدا لە ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانیادا بڵاورکردەوە ، من  یەك دوو بڕگەیەکیم وەرگێڕاونەتە سەر کوردی:

” ……تا کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لە مانگی حوزەیران، [ مەبەست مانگی 6ی ئەمساڵە]  وەرچەرخانی حوکمڕانی و سیاسەتیان لە ئەوروپادا بەرەو ڕاست گۆراوە [ مەبەستی ڕاستڕەوییە] …………... ئێستا دیماگۆگەکانی ئەڵترا ناسیۆنالیست و پۆپۆلیستی- ناسیۆنالیستەکان لە ئیتاڵیا، هۆڵەندا، فەرەنسا، نەمسا، هەنگاریا و سلۆڤاکیا پێشەنگی ڕاپرسییەکانیانن و لە ئەڵمانیا و سویدیش پلەی دووەمی بەدەستهێناوە. لە پەڕلەمانی ئەوروپادا دوو گرووپی ڕاستڕەوی توند هەیە – ناسنامە و دیموکراسی و کۆنەپەرستان و چاکسازیخوازانی ئەوروپا.  لە نێوانیاندا دەتوانن 25%ی دەنگەکانی مانگی حوزەیران دەستەبەر بکەن.  بەڵام لەوەش نەخوازراوتر ئەوەیە کە نزیکەی لە هەموو بەشێکی ئەوروپا بە بەریتانیاشەوە، ئەم کوتلانە کار لەسەر سەپاندنی دەستی حزبە تەقلیدییە ڕاستڕەوکان دەکەن کە یەك ڕادەستی ئەوی تریان دەبن دژ بە کۆچبەر و دژە بازرگانی و دژە پێگەی ژینگەیی.

بەڵگە پشتیوانەکان ڕوونن: لە گەورەترین وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوادا، زۆر کەس ڕەشبینن لە ئاسۆکانیان، پێیان وایە نەوەی خۆیان لە دایک و باوکیان خراپتر دەبن. بەگوێرەی ڕاپرسییەکی حەوت وڵاتی فۆکالداتا، تەنها 26%ی خەڵکی فەرەنسا و تەنها 33%ی خەڵکی ئیتاڵیا پێیان وایە لە داهاتوودا باشتر دەبن.  لە هۆڵەندا و ئەڵمانیا، ئەوەندەی زۆریان ڕەشبینن، ئەوەندەش گەشبینن.  لە کاتێکدا ئێرلەندا و سوید لە پێشەنگی خولەکە لە ڕووی گەشبینییەوە، تەنها 46% و 40% هەست دەکەن باشتر دەبن، 39% و 35% بۆچوونی پێچەوانەیان گرتووە.  لە هیچ وڵاتێکدا زۆرینەی خەڵک گەشبین نین بە داهاتوویان.

هەروەها ڕاپرسیکەران ئەو گەڵاڵە کلاسیکەیان تاقیکردەوە کە دەوڵەمەندبوون  تەنها لەسەر حیسابی ئەوانی ترە، کە دەتوانیت دەوڵەمەند بیت. لە هەموو وڵاتێکی گەورەی ئەوروپادا ئەنجامەکان دراماتیکن: 59%ی بەشداربووانی بەریتانی پێیان وایە تەنها دەتوانن سامانی کەسیی خۆیان بەرز بکەنەوە ئەگەر ئەوانی دیکە خراپ بن، و تەنها 17% ئەم تێڕوانینەیان پشتگوێ خستووە. بە هەمان شێوە لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا بە ڕێککەوت 60% و 58% ئەم بۆچوونەیان هەیە، لە کاتێکدا تەنها 16% و 15% ئەم بۆچوونەیان ڕەتکردووەتەوە….”

بواری ئازادی ڕۆژنامەگەریی لە ئەوروپادا لە تەسكبوونەوەدایە

29/04/2024

سیستەمی هەنوکە بە خۆی و سیاسەت و ئابووری وفەرهەنگ و کولتورییەوە بە سیستەمی لیبراڵ و نیو-لیبراڵ بەناوبانگە ، لای زۆرینەیەك دەبێت ناوەکەی ناورۆکەکەی گشتگیر بکات.

ئەوەی کە لێردا هەیە بوونی ئازادی چەوساندنەوەیە ، ئازادی بەرتەسککردنی ئازادییەکانی خەڵکە ، ئازادبوونی دەوڵەت لە سەرکوتکردن و بەرزکردنەوەی نرخی پێداویستییەکانی ژیان، هەڵگیرسانی جەنگ، ئاوەڵاکردنی دەستی دامەزراوە سەرکوتکەرەکان بە بزنس و هەموو بەشەکانی ئابوورییەوە لە ڕوتاندەنەوەی دانیشتوانی ولاتەکە ، هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی مرۆیانە و گۆڕینی بە پەیوەندی کاڵا و شمەك و کڕین و فرۆشتنی نێو بازاڕ و زۆری تر.

ئەمڕۆ بە پێشکەوتنی زیاتری کاپیتاڵیزم و ئابووری نیو-لیراڵ ئەو ئازادییانەشی کە 30 بۆ 40 ساڵ لەمەوبەر هەبوون لە کزی و ڕوو لەنەمان دەچن . ئەمەش بەشی میدیای ئازاد و ڕۆژنامەوانی بێ لایەن ( نابەرگری لە دەوڵەت و سیستەمەکە) گرتۆتەوە .

ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی گاردیان ئەمانەی پشتڕاستکردۆتەوە  کە دەڵێت یەکێتی ئازادییە مەدەنییەکان بۆ ئەوروپا (ئازادیەکان) کە بنکەکەی لە بەرلینیە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ئازادی میدیایی خۆیدا کە لەگەڵ 37 گروپی مافپەروەر لە 19 وڵاتدا کۆکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە، ڕەوتە مەترسیدارەکان کە پێشتر دەستنیشانکراون لە ساڵی 2023دا بەردەوامن – هەرچەندە یاسا نوێیەکانی سەرتاسەری یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت هیوای باشتربوون پێشکەش بکات.

ئیڤا سیمۆن، کارمەندی باڵای داکۆکیکردن لە کۆمپانیای لیبرتیز وتی: “ئازادی میدیا بە ڕوونی لە دابەزینێکی بەردەوامدایە لە سەرانسەری یەکێتی ئەوروپادا – لە زۆرێک لە وڵاتان لە ئەنجامی زیانگەیاندن یان پشتگوێخستنی بە ئەنقەست لەلایەن حکومەتە نیشتمانییەکانەوە” ئاماژەی بەوەشکردووە، “کەمبوونەوەی ئازادی میدیا هاوتەریب لەگەڵ دابەزینی سەروەری یاسادا دەڕوات  و  پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان ئەم دووانەدا هەیە. ئەمە بەرنامەی یاریکردنی دەسەڵاتە تاکڕەوەکانە”. ئاماژەی بەوەشکردووە، یاسای نوێی میدیای یەکێتی ئەوروپا “پۆتێنشەڵەتی ئەوەی تێدا هەیە” بەڵام دەبێت بە شێوەیەکی دروست جێبەجێ بکرێت. لیبرتیز وتی دیمەنی میدیای ئەوروپا ساڵی ڕابردوو بەردەوام بوو لە چڕبوونەوەی زۆری خاوەندارێتی میدیا، یاسا ناتەواوەکان سەبارەت بە شەفافیەتی خاوەندارێتی و هەڕەشەی زۆر لەسەر سەربەخۆیی و دارایی میدیای گشتی.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ڕۆژنامەنووسان لە وڵاتانی وەک کرواتیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان و ئیتاڵیا لە ساڵی 2023 ڕووبەڕووی هێرشی جەستەیی بوونەتەوە، لە هەنگاریا و سلۆڤاکیاش پەیامنێران ڕووبەڕووی سوکایەتی و هەڕەشەی سیاسەتمەدارە هەڵبژێردراوەکان بوونەتەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ڕۆمانیا و سوید پۆلیس نەیتوانیوە بە شێوەیەکی دروست بەدواداچوون بۆ هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان بکات، یان بەهۆی کەمی ئیمکانات یان نەبوونی ئیرادە، لە کاتێکدا لە فەرەنسا و بولگاریا ئەفسەرانی پۆلیس خۆیان هێرشیان کردووەتە سەر ڕۆژنامەنووسان.

لە وڵاتانی کرواتیا، یۆنان، ئیتاڵیا، هۆڵەندا و سوید، بە شێوەیەکی باو لە دژی ڕۆژنامەنووسان،  لێدان بە چەقۆ بەکاردەهێنرا، پەیامنێران لە ئەڵمانیا، یۆنان، هۆڵەندا و پۆڵەندا لەلایەن کەناڵە سیخوڕییەکانی وەک پێگاسۆس و پرێدەتۆرەوە خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.

لە ئەڵمانیا، هەنگاریا، لیتوانیا و هۆڵەندا، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ڕەخنە لە حکومەت دەگرن، خۆیان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکان یان ڕووداوە فەرمییەکانی دیکە دوور خستەوە، یان ئەو بەڵگەنامانەیان لێ ڕەتکرایەوە کە دەبوو دەستیان پێ بگات.  لە سلۆڤاکیا، سەرۆکوەزیرانی پۆپۆلیستی، ڕۆبەرت فیکۆ، “هەموو پەیوەندییەکانی پچڕاندووە” لەگەڵ چوار دەزگای ڕاگەیاندن کە تۆمەتبار کراون “بە ئاشکرا نیشاندانی هەڵوێستی دوژمنکارانە“. حکومەتی سلۆڤاکیا لەم مانگەدا پڕۆژە یاسایەکی مشتومڕاوی پەسەند کرد بۆ چاککردنەوەی گشتی پەخشی گشتی دەستەو یانەی  لیبرتیس وتی لە هەنگاریا میدیای خزمەتگوزاری گشتی پێشتر “هێندە بە تەواوی لە ژێر نیلەی  حکومەتدا بوو” کە بەرهەمەکانی “بە ڕاپۆرتکردنی لایەنگری و یەکلایەنە تایبەتمەند بوو کە هەمیشە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی پارتی دەسەڵاتدار فیدێسدا، Fidesz  ، دەگونجێت“.

بریتانیا خراپترین ڕێژەی خواردنەوەی کحولی منداڵانی لە جیهاندا هەیە

26/04/2024

توێژینەوەیەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەریدەخات زیاتر لە نیوەی منداڵان لە بریتانیا تا تەمەنی 13 ساڵی کحولیان خواردووەتەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتە بەریتانیا لە جیهاندا خراپترین ڕێژەی بەکارهێنانی کحولی منداڵانی تێدایە و زیاتر لە نیوەی منداڵانی ئینگلتەرا و سکۆتلەندا و وێڵز تا تەمەنی 13 ساڵی کحولیان خواردووەتەوە.

 توێژینەوەکە یەکێکە لە گەورەترین توێژینەوەکانی لە جۆری خۆی لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، سەیری داتاکانی ساڵی 2021-22ی کردووە لەسەر 280 هەزار منداڵی تەمەن 11 و 13 و 15 ساڵ لە 44 وڵات و هەرێمەوە کە پرسیاریان لێکراوە سەبارەت بە بەکارهێنانی کحول و جگەرە و ڤایپ.

 لە شیکارییەکەدا دەرکەوتووە کە بەریتانیا کێشەیەکی بەرچاوی لەگەڵ بەکارهێنانی کحولی خوار تەمەنی یاسایی هەبووە.  زیاتر لە یەک لەسەر سێی کوڕان (35%) و کچان (34%) تا تەمەنی 11 ساڵی کحولیان خواردووەتەوە، و تا 13، 57%ی کچان و 50%ی کوڕان لە ئینگلتەرا مەیان خواردووەتەوە.

زیاتر لە نیوەی کچان (55%) و کوڕان (56%) لە ئینگلتەرا لە خێزانە داهات بەرزەکان دەڵێن لە تەمەنیاندا مەییان خواردووەتەوە، بە بەراورد لەگەڵ 50% کچان و 39%ی کوڕانی پاشخانی داهاتی کەم.

هەروەها لە شیکارییەکەدا دەرکەوتووە کە کچانی تەمەن 13 و 15 ساڵان لە بەریتانیا زیاتر لە کوڕانی هەمان تەمەن دەخۆنەوە و جگەرە دەکێشن و ڤایپ بەکاردەهێنن.  لەسەدا چل کچانی ئینگلتەرا و سکۆتلەندا پێش تەمەنی 15 ساڵان ڤایپیان بەکارهێناوە  و بە ڕێژەیەکی زیاتر لە وڵاتانی وەک فەرەنسا و ئەڵمانیا ئەو کارەیان کردووە.

بەپێی توێژینەوەکە، نزیکەی 30%ی کچانی تەمەن 15 ساڵ و 17%ی کوڕانی هەمان تەمەن لە 30 ڕۆژی ڕابردوودا لە ئینگلتەرا ڤایپیان بەکارهێناوە و بە ڕێژەیەکی زیاتر لە وڵاتانی دیکە لەوانە ئێرلەندا، کەنەدا، دانیمارک، نەرویج و پورتوگال.  توێژینەوەکە داتای زیاتر لە 4 هەزار منداڵی لە ئینگلتەرا و نزیکەی 4 هەزار منداڵ لە سکۆتلەندا و وێڵز لەخۆگرتبوو.

ئەوەی کە دوای بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری و پەروەردەیی لە بریتانیا بکەوێت ئەم ڕاپۆرتە و ئامارەکان سەرسامی ناکات .  وڵاتێک کە لە ڕیزی پێنجەم یا شەشەمی وڵاتانی دەوڵەمەندی دونیادایە و پشکی سەرەکی هەڵگیرسانی جەنگ و خەرجییەکانی بەردەکەوێت ،  بەڵام 3 ملیۆن منداڵ لە هەژاری ڕەهاییدا دەژین ، زیاتر لە 6 ملیۆن کرێکار و کارگەر بە مووچەیەکی کەم ژیان دەبەنەسەر ، گرانییەك خەڵکی تێیدا دەژی کە لە ساڵانی حەفتاکانی چەرخی پێشووەوە تا ئێستا نەبینراوە ، لیستی چاوڕوانی بینینی دکتۆرە شارەزاکان و نەشتەرگەرییەکان 7.6 ملیۆن کەسە، ژمارەی ئەوانەی کە بێ خانوو و بەرەن و بڕێکیان لە سەر شەقامەکان و دووتوێی تونێلەکاندا ژیان دەباتە سەر مانگانە لە هەڵکشاندایە … زۆری تر لەمانە.

 ئەمانە هەمووی دیاری پێشکەوتنی سەرمایەدارییە ،  کەچی هاوکات لەم وڵاتەدا  95 ساڵە تاکە ڕؤژێك مانگرتنی گشتی کرێکاران سەبارەت بە بارودۆخی خەڵکەکەی  جەنگەکان نەکراوە گەر چی وامان پێوتراوە کە هەتا   سەرمایەداری چەقبەستووبێت بزوتنەوەی کرێکاران بەهێزتر دەبێت . جێگای داخە کە تەواو پێچەوانەی ئەمە دەبینین لە واقیعدا.

ئەمە پرسیارەکە و کێشەیەکە کە دەبێت هەموومان  سەرنجی بدەین و هۆکارەکەی دەستنیشان بکەین ، ئەو کاتەش بە گوێرەی ئەوە خۆمان ڕێكبخەینەوە و خەبات دژ بەم سیستەمە دڕندەیە بکەین .

ناڕەزاییەکانی خوێندکارانی زاکۆکان لە ئەمەریکا گەورەتر و فراوانتر بووە

25/04/2024

دوای ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی  زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیووێرك ئێستا ناڕەزییەکان و  هەڵدانی چادر لە کەمپسەکانی هەندێك لە زانکۆکان  لە لۆسئەنجلس، بۆستن و کالیفۆڕنیاش دەستی پێکردەوە . هەر بە تەنها لە خوێندکارانی زانکۆیەکی بۆستن 100 خوێندکار دەستبەسەر کراوە  و 34 ی دیکە گیراون .

نارەزاییەکانی خوێندکاران بۆ پشتگیری فەلەسەتینییەکانە هەروەها داوا لە ئەکادیمییەکان دەکەن کە بۆیکۆتی زانکۆکانی ئیسرائیل بکەن و بڕیینی پەیوەدنی زانکۆکان لەگەڵ هەندێك دامەزاراوە فەرمییەکانی ئیسرائیل بڕینی هاوکاری دارایی  و وەستانی ناردنی چەك بۆ ئیسرائیل..

هاوکاتیش نەتیاهوو داوا لە ئیدارەی ئەمریکی دەکات کە ئەو ناڕەزاییانە بوەوستێنن و دەڵێت ئەوانە دژ بە جوولەکەن و ژیانی خوێندکارە جووەکان و کۆمۆنێتی جوولەکەی لە ئەمەریکا خستۆتە مەترسییەوە.

دژایەتیکردنی حکومەتی ئیسرائیل و هاوپشتی بۆ فەلەستینییەکان بە گشتی  لە نێوەندی گەنجان و موسڵمانان و کەسان ولایەنەکانی دیکەدا لە برەو و فراوانبووندایە  بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا  بە داخەوە  جگە لە بواری ئیعلامدا نەبێت،  کاراییەکی کەمی لەسەر هیچ کام لە دەوڵەتەکان نییە.

تاکە ڕێگای کاریگەرانە هاتنە سەر شەقامی ملیۆنان کەس  و دابڕانی ڕێگا و شەقام و میترۆکان و مانگرتنی کرێکارانە ، یا هەر هیچ نەبێت مانگرتنی چەند بەشێكی گرنگی کارا لە کرێکاران، وەکو بەشی هاتوچۆ بە هەموو جۆرەکانییەوە  بە فڕۆکە خانەکانیشەوە، خەستەخانەکان و شارەوانییەکان و بەشە هەستیارەکانی دیکەی کرێکاران و  پیشەسازیی.

May be an image of 8 people, crowd and text that says "NOPRIDE IN GENNA GENOCIDE THE FREE WORLDWANTS THEWORLDWANTS A FR"