ئاگربەستی نێوانی ئیسرائیل و حەماس

May be an image of ‎crowd and ‎text that says "‎Mda D 013입교 ארטויודות RUST 1생요 30 30 יציאה خروج EXIT‎"‎‎

07/05/2024

دوای وتووێژێکای چڕو هەمە لایەنەی نێوانی حەماس و ئیسرائیل بە ئامادەبوون و ئامادەکردنی ڕاگەیانندێك لە لایەن قەتەر و میسرەوە  حەماس ڕەزامەندی خۆی بە بەندەکانی ئاگربەستییەکە ڕاگەیاند بەڵام ئیسرائیل ئامادەیی دەرنەبڕی .

گەر چی هێشتا بە تەواوی بەندەکان و مەرجەکان وردەکارییەکانی نێوانی هەردوولا ئاشکرا نییە بەڵام وەکو زانراوە ئیسرائیل لەژێر فشارێکی گەورەدایە بۆ قەبوڵکردنی ئەو بەندانە .  لە لایەکەوە ئەمەریکا فشاری خستۆتە سەر و لە لایەکی دیکەشەوە فشارێکی گەورەی خەڵکی ناوخۆی ئیسرائیل بە کردنی پرۆتێست و خۆپیشاندانی کە لەم ڕۆژانەدا زۆر زیادی کردوە د.

لە لایەکی ترەوە نێتەنیاهو دەستێکی کەوتۆتە ئەملاوە و دەستەکەی دیکە ئەو لا، نازانێت چی بکات ئەگەر قەبوڵی بەندەکانی ڕاگەیاندنەکە بکات ئەوە حکومەتەکەی هەرەس دەهێنێت چونکە جووە ئەرسەدۆکسەکانی کە زۆر توند و تیژن و هیچ مەرجێك قەبوڵ ناکەن و  هاوپەیمانی نێتەنیاهون لە حکومەت دەکشێنەوە.  ئەگەر قەبوڵیشی نەکات ئەوە فشاری زیاتر هەم لە لایەن خودی خەڵکەکەیەوە و هەم لە لایەن ئەمەریکا و دەوڵەتانی ڕۆژئاواوە ، دەکەوێتە سەر.

 هەر بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستییەکە و ئامادەنبوونی ئیسرائیل بە هەزاران کەس لە تەلئەبیب ئۆرشەلیم هاتنە سەر شەقام و داوا لە نێتەنیاهوو  دەکەن کە قەبوڵی بکات، پێی دەلێن نایانەوێت کە شەڕ پەل بکێشێت بۆ ڕەفحە کە دەبێتەو هۆی ئاڵۆزکاری زیاتر و زەرەر و زیانی ڕؤحی تر و خراپکردنی بارودۆخی دیلکراوەکان.

دروشمەکانیان هەمە ڕەنگە و هەمە لایەنەیە تا ئە و رادەیەی دەستی نێتەنیاهوو  خوێناوی کراوە ، واتە ئەو باعیسی ئەو کوشتار و خۆوینڕشتنەیە .

ئەوەی کە لە وێنەکەدا دیارە و لەسەر سەقفی سەیاررەیەك ڕاوەستاوە ئەوە کوڕەکەی یەکێکە لە دیلەکان و داوای ئەوە دەکات کە ئیسرائیل ئاگربەستییەکە قەبوڵ بکات .

هەر ئاواش حەماس-یش بوونەتە دوو بەشەوە بەشێکیان کە ئاگربەستی و ئاشتییان دەوێت و کە خواستی خودی دانیشتوانی غەزەشە ، بەشەکەی دیکەیان کە پلانی هێڕشەکەی سەر ئیسرائیلیان لە 7ی تۆکتۆبەری پارەکەدا دانا ، لەگەڵ ئاگربەستیدا نین ، بەڵام ئێستا ناچار کراون چونکە کەمایەتین .