ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

پۆلیسی ئەڵمانی داوای سزای زیاتر دەکات بۆ چالاکوانانی ژینگە

28/04/2023

نوێنەرانی پۆلیس و ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەری و سیاسەتمەدارانی ئەڵمانیا داوای سزای توندتر بۆ چالاکوانانی کەشوهەوا دەکەن، لەوانە دەستبەسەرکردنی خۆپارێزی و زیندانیکردنی درێژخایەن، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ وەستاندنی ناڕەزایەتییەکانیانە.

ئەم هەفتەیە توندترین ناڕەزایەتی تا ئێستا لەلایەن گروپی هەڵمەتی هەڵبژاردنی نەوەی لێتزتێ (دوا نەوە)ەوە بەخۆیەوە بینیوە، سەدان ئەندامی ئەو گروپە لە کاتی قەرەباڵغی شەقامەکاندا کە خەڵك دەچن بۆ سەر کار یاخود دێنەوە  لە بەرلین دەیان ڕێگایان داخستووە.

پۆلیس بۆ سزادان و ڕێگەگرتن لە نارەزایی چالاکوانەکان داوای بەکارهێنانی ” مۆدێلی بەڤارییان ” دەکات  بۆ هەموو ئەڵمانیا .  ئەم مۆدێلە جیاوازە لە بەرلین چونکە سزاکان لەو دەڤەرە زۆر سەخت و توندن .

لە بەرلین زۆرترین سزای دەستبەسەرکردنی خۆپارێزی لە ئێستادا 48 کاتژمێرە. نوێنەری پۆلیس بە تۆڕی هەواڵی RND-ی وتووە: من ئەمە بە زۆر کەم دەزانم … ئێمە تەنها ئەم دۆخە کۆنتڕۆڵ دەکەین ئەگەر سزاکان توندتر بن.”

زیاتر لە ساڵێکە بەسەر دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی گروپی ” دوا نەوە” تێپەڕیوە  کە بە شێوەیەکی سەرەکی دانیشتن و خۆ چەسپاندنیانە بە زەوییەوە لە ڕێگای چەسپی دووقولییەوە  لەبەردەم هاتوچۆکەران و سەیارەدا.   کردنی ئەو چالاکییانە  نازناوی ” کلیماکلیبەر” یان “ستیکەری کەشوهەوا” بەو گروپە بڕاوە.

گروپەکە چەندین جار ڕایگەیاندووە، ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە کە تیشک بخەنە سەر ئەوەی کە کارەساتێکی کەشوهەوا چەندە نزیکە، هەروەها فشارخستنە سەر حکومەت بۆ ڕێوشوێنی بەپەلەتر، بەتایبەتی ڕاگرتنی بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی. هەروەها بۆ سنوردانانی لێخوڕینی سەیارە لە هایوەیەکاندا بە 80 میل لە سەعاتێکدا.

سەرەتای ئەم مانگە، سێ خۆپیشاندەری دیکە بە تاوانی ڕاگرتنی هاتوچۆ، هەریەکەیان چەند مانگێک زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا.   دادوەر، جولیا شمیت، بەشداربووانی بە کردنی کاری زۆرەملێ تۆمەتبار کرد، بەهۆیەوە گوایە دەیتوانی سزای سێ ساڵ بدات بەسەر گیراواندا.

ڕەخنەگران بەراوردیان کردووە لە نێوان ئەو سزایانەی کە بەسەر ئەندامانی گروپی  ” دوا نەوەدا”  سەپێندراون و  زۆر سووکترن کە بۆ ڕووداوەکانی هاتوچۆ دراون کە بەهۆی لێخوڕینی بێباکانە و خەڵک تێیدا گیانیان لەدەستداوە.

ئەندامانی حکومەت ئەم گروپەیان بەراورد کردووە بە تالیبان و نازییەکان و هێزی ئاسمانی بەریتانیا کە گروپێکی توندڕەوی چەپن کە لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا کاری تیرۆریان لە ئەڵمانیادا ئەنجام دا و  34 کەسیان کوشت.

مێژووی وێنەیی ١ی ئایار

 

 

 

 

يحتل أكثر من 6000 من السكان الأصليين من العديد من الشعوب المختلفة العاصمة الفيدرالية للإقليم الذي تهيمن عليه الدولة البرازيلية ، للصراخ ضد الإبادة الجماعية والإقصاء. احتراما لحقوقهم، وضد التعدين وتدمير الطبيعة واستغلالها وترسيم الأراضي. كل الدعم للشعوب الأصلية!

بیش از ۶۰۰۰ نفر از  بومی از بسیاری از خلق‌های مختلف، پایتخت فدرال قلمرو تحت سلطه دولت برزیل را اشغال می کنند تا علیه نسل کشی و محرومیت فریاد بزنند. از احترام به حقوق انها، علیه معدن، تخریب و بهره برداری از طبیعت و تعیین مرز زمین. حمایت از مردم بومی!

زیاتر لە ۶،۰۰۰ کەسی بوومی لە چەندین خەڵکی جیاواز پایتەختی فیدراڵی ئەو ناوچەیەیان داگیرکردووە کە دەوڵەتی بەڕازیل بەسەری زاڵە، بۆ هاوارکردن دژی جینۆساید و پەراوێزخستن. لەبەر ڕێزگرتن لە مافەکانیان، دژی کانزادەرهێنان، وێرانکردن و بەکارهێنانی سروشت و سنووردارکردنی زەوی. هەموو پشتیوانییەک بۆ خەڵکی بوومی.!

مانگرتنی مامۆستایان لە ئینگلتەرە و ئیرلەندەی باکوور

27/04/2023

ئەمڕۆ ، 5شەمە، 27/04  مانگرتنی مامۆستایان لە ئینگلتەرە و ئیرلەندەی باکور دەستی پێکرد . تا ئێستا ئەمە پێنجەم ڕۆژی مانگرتنە لەگەڵ ئەوەشدا ئەو مامۆستایانەی کە وانە بە قوتابیانێك کەا گرفتی تایبەتییان هەیە هەروەها بۆ قوتابییانی کە لە ساڵی خوێندنی 6 و 11 و  13 دان بە هۆی ئامادەکارییانەوە بۆ تاقیکردنەوە، مانگرتنەکە نایانگرێتەوە.

مامۆستایان هەر گرفتی زیادکردنی مووچەیان نییە بەڵکو گرفتی نەبوونی مامۆستاشیان هەیە، واتە شاغیرێکی زۆر کە بە ڕێژەی لە سەدا 37 زیاترە لە ساڵی پار و هەروە بەڕێژەی لە سەدا 93 لە ساڵی 2019 شاغیرەکان زیاترن ، بە واتایەکی دیکە دەبێت ئەم شوێنانە پڕبکرێنەوە کە کارایی فشاری زۆی هەیە لەسەر مامۆستایان و ئاستی زانیاری  و پێشکەوتنی قوتابیانیش کە زۆر جار قوتابخانە ناچارە بەوەی کە مامۆستا بە پارەی زیاتر بهێنیت کە خاوانبروانامەی وتنەوەی وانەکان نییە .

لە ئێستادا وەزیری ڕۆشنبیری تەنها ئامادەیە کە 1000 پاوەند بدات بە مامۆستایان و ڕێژەی موچەشیان بە لە سەدا 4.3 بەرزببێتەوە . هەروەها بەڵێنە کە موچەی مامۆستا لە مانگی سێبتەمبەرەوە 30 هەزر پاوەند [ پێش دانشکاندنی باج] بێت . ئەمە لە کاتێکدا کە ئەم ڕێژەیە زۆر نزمە کە بڕی تێچوی ژیان بە ڕێژەی لەسەدا 19.1 سەرکەوتووە .  

ئەمان داوای وتووێژ لەگەڵ وەزیردا دەکەن لەو بارەوە ، بەڵام وەزیر و حکومەت ئامادی وتووێژ نین بۆیە مامۆستتایان ماندەگرن تاکو لێدوان لەسەر بەرزکردنەوەی موچەیان بکرێت .

ئایا ژیانی دانیشتوانی بریتانیا ئێستا باشترە لە ساڵانی حەفتا و هەشتاکان؟

زاهیر باهیر

16/04/2023

بەشی پێنج

سەرەتایەك :

ئەم وتارە وەڵامێکە بۆ ئەوانەی کە پێمان دەڵێن جێگرەوەیەکی دیکەی ئەم سیستەمە نییە و دەبێت کاری  لەسەر  بکەین، کەموکوڕییەکانی چارەسەربکەین و تەنها ڕێگایەکیش سیستەمی پەڕلەمانتارییە.  بۆ ئەمەش چەند پاساوێك دەهێنرێتەوە بە بەراورد بە ساڵانی حەفتاکانی چەرخی ڕابوردو و کە زۆربەی گرفتەکان لابەلابوونەتەوە و هەندێك پرسیش بەرەوپێشەوە چووە. نکوڵیش لەمە ناکرێت کە هەندێک لەو گرفتانە نەماون.

ئەم وتارە بە ئامار و بەڵگەی سەلمێنراوەوە ئەو ڕایانە پێچەوانە دەکاتەوە و ڕاستییەکان دەخاتە ڕوو.

 تکایە گەر نایخوێنیتەوە لایکی مەکە. گەر دەتەوێت هەندێك زانیاری بەنرخت هەبێت لەسەر ژیان لە بریتانیا لە سای گەشەکردنی زیاتری سەرمایەداریی، ڕەنگە  خوێندنەوەی ئەم وتارە سوودمەندت بکات.

……………………….

چوار: بەشی کشتوکاڵی و خودکیفابوون:

لە زۆربەی وڵاتاندا کە هێشتا دەستی سیاسەتی لیبراڵ و نیولیبراڵ و  بازاڕی ئازادی پێ نەگەیشتبوو وەکو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەفریقا و وڵاتانی ئەمەریکای لاتین و تەنانەت ڕوسیای پێش هەشتاکانی چەرخی ڕابوردوش لە زۆر رووەوە بە تایبەت لە پرسی دانەوێڵە و میوە و سەوزە و کەرەسەی شلە و شلەمەنیدا تا ڕادەیەك خودکیفا بوون زۆر کەمتر پێویستیان بە وڵاتانی دەرەوە دەبوو.  تەنانەت لادێکان و گوند نشینەکان لە گەلێك وڵاتدا بە عێراق و کوردستانیشەوە مەگەر هەر پێویستیان بە نەوت و چاو شەکر بوبێت و بگرە شارەکان  پابەند بوون بە لادێکانەوە نەك پێچەوانەکەی .

ساڵانی پەنجاکان و سەرەتای شەستەکان وڵاتانی وەکو میسر و ئەردەن ئەوەندە دانەوێڵەیان هەبوو هەناردەی درەوەیان دەکرد.  گەشەی بە گووڕی سەرمایەداری وگشتگیریبونەوەی لە کۆتایی حەفتاکان و سەرەتای هەشتاکاندا ئیتر وردە وردە ئەو وڵاتانەی کە بەشی خۆیانیان هەبوو لەوە ڕوتکرانەوە و بوونە وابەستە کە لە کاتێکدا بە هۆی پێشکەوتنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی کشوکاڵەوە دەبوایە بەروبووم زیاتر بوایە .

هەمان دەرد بەسەر بریتانیاشدا هاتووە.  لە ساڵانی چلەکانی چەرخی ڕابووردوودا زۆربەی پێداویسیتیەکانی خۆی دەفع دەکرد هەر لە دانەوێڵە و گۆشت و بەروبومە شیرەمەنییاکانەوە تا دەگەیشتە میوە و سەوزە و هەموو شتیێکی دیکە کە لە لایەن کێڵگەوانەکانەوە دابین دەکران.  بەڵام لە کۆتایی هەفتاکانەوە بریتانیا لە ڕوی بەروبومی کشتوکاڵییەوە ڕوو لە کزی و کەمییە تا ئەو ڕادەیەیە دانەوێڵە هاوردە دەکات.  پەنیر و ماست و گۆشت و ماسی سەوزەو میوە و کەرەسەکانی دیکەی چێشتلێنانیش لە وڵاتانی دیکەوە دەهێنێت هەر لە وڵاتانی ئەورپاوە تا دەگاتە کەنەدەو ئەمەریکا و ئۆسترالیا .

هەر چەند هەفتەیەك لەمەوبەر بوو کە بریتانیا کەوتبووە قەیرانی گەورەی نەبوونی سەوزە و میوە و کەرەسەی زەڵاتە وەکو خەیار و تەماتە و بیبەر و کەرەسەکانی دیکە کە زۆربەیان لە ئیسپانیا و مەغریب و تونسەوە دەهێنرێت. ئەم گرفتە بەهۆی گۆڕانی  کەش و هەوا و بەفر و بارانەوە بوو  کە بووە بەتاڵبوونی  ڕەفەکانی شۆپە گەوەرەکان، ئەوانەشی بوونیان هەبوو  نرخەکانیان دوو قات سەر کەوتبوون.

هاتەنە دەرەوەی بریتانیاش لە یەکێتی ئەوروپا نەك هەر نرخی پاوەندی لە سەرەتادا بە ڕێژەی لە سەدا 18 شکاند و 5 ساڵ دوای ئەوەش واتە لە ساڵی 2021 دا هێشتا بەهای داشکانی پاوەند بە ڕیژەی لەسەدا 15 بوو، هەر ئاواش نرخی ئەوکەرەسە و پێداویستیانەی کە لەوێوە هاوردە دەکران بە گوێرەی شکانی بەهای پاوەند، نرخیان بەرزبوونەوە.  خودی ئەمەش جارێکی تر کارایی خۆی لەسەر گرانی و خراپبوونی ژیانی خەڵکی دانا.

درێژەی هەیە

بانقی مەرکەزی بریتانیا چۆن چارەسەری  هەڵئاوسانی دراوەکەی  دەکات؟

زاهیر باهیر

23/04/2023

بە گوێرەی ئامارەکانی حکومەت هەڵئاوسانی پارە لە بریتانیا لە مانگی ئازار-دا بەڕیژەی لە سەدا 10.1 و بڕی تێکڕای بەرزبوونەوەی تێچووەکانی ژیانیش بە ڕێژەی  لە سەدا 19.2 سەرکەوتووە، بەڵام  ئەم ڕێژەیە لە واقیعدا زۆر لەوە بەرزترە.  ئا لەم بارەشدا بانقی مەرکەزی بریتانیا هەر وەکو هەموو بانقە مەرکەزییەکانی وڵاتانی دیکە و چارەی تەواوی ئابوورییناسەکانی لیبراڵ و نیولیبراڵ یاریکردنە بە چەند فۆرمیلەیەك بۆ چارەسەری بارودۆخی خراپی ئابووریی.

بێ گومان یاریکردن بەو فۆرمیلانە لە پێناوی هێنانە خوارەوەی هەڵئاوسانی پارەدا   بۆ باشکردنی ژیانی خەڵکی نییە بەڵكو تاوانێکی گەورەیە کە لە هەقی دانیشتوانی بریتانیا بە ناوی ئیدارەدانی ئابوورییەوە دەکرێت. هۆکاری تاوانەکەش هەر زۆر ڕوونە چونکە چارەسەکردن نییە کێشەکان لە دۆخێکی خراپەوە بۆ دۆخێکی خراپتر دەبەن.

فۆرمیلەکانی بانق کە لە ئیدارەدانی هەڵئاوسانی پارەدا یارییان پێدەکات چەند دانەیەكە لەوانە:

یەك : هەوڵی داشکاندنی ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە یاخود بەرزبوونەوەی  بۆ چارەسەری خراپی ئابووریی :-

 بۆ داشکاندنی ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە، بانق ڕێژەی سوو بەرزدەکاتەوە . ئەمەش بەهای دراوی پاوەند بەرزدەکاتەوە.  گوایە بەمە چی تر خەڵکی لە قەرزکردن وکڕینی شت  دەوەسێتێ و ئەو کاتەش نرخی کاڵاو شمەکەکان بەرزنابنەوە و سەقامگیر دەبن . هەروەها ئەوانەی پاشەکەوتیان هەیە قازانج دەکەن ، کە بە گوێرەی ئەوە پاشەکەوتەکەیان لە بانقدا دەچێتە سەرەوە. تاکو ئێستا بانقی مەرکەزی 11 جار سووی بەرزکردۆتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی داهاتوودا جارێکی دیکەش ڕێژەی سوو بەرز ببێتەوە.

 کاتێک بەهای دراوەکە بەرزدەبێتەوە هەناردەی وڵات دەکوژێت چونکە توانای کڕینی کاڵاکان لە لایەن خەڵکان و کۆمپانیاکانی وڵاتانی دیکەوە کەمتر دەبێتەوە .  هەرئاواش سەرمایداران قەرز ناکەن بۆ پرۆژەی نوێ و لە پرۆژە نوێیەکانیشیاندا ئەو قازانجەی جاران ناکەن بۆیە ئەمانیش بە ڕۆڵی خۆیان دێن کرێکاران دەردەکەن و کرێش بۆ ئەوانەی کە دەمێننەوە دادەشکێنن. سەرەنجام  خەزێنەی دەوڵەتیش کەمدەبێتەوە بە هۆی  نەدانی باجەوە لە لایەن کرێکارانی دەرکراەوە و هاوکاری کردنیان بە بیمەی بێ کاریی.

بەم شێوەیە بازار سست دەبێت و کاڵاکانش بێ فۆرشتن دەمێننەوە.  ئەمجارەیان بانق هەوڵ دەدات یارییەکە بە دیوەکەی دیکەیدا بکات، ئەویش دابەزاندنی سووە . 

دابەزاندنی سوو یانی دابەزاندنی بەهای دراوەکە ، شکانی بەهای دروایش یانی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شمەك لە بازاڕدا، کەمبوونەوەی قازانج لەسەر پاشەکەوت، هەروەها گرانی هاوردەکردنی کاڵای وڵاتانی دیک ، هاوکاتیش زیادکردنی هەناردەی وڵات بۆ دەرەوە . پرۆسەکەش گەڕانەوەیە بۆ خاڵی یەکەم.

دوو: کۆنترۆڵکردنی نرخ:

ئەم یاریکردنەش بە حساب کارایی دەبێت لەسە ر سەقامگیربوونی ئابووریی.  بەڵام ئەمە تەنها دەوڵەت دەتوانێت کە نەهێڵێی نرخی وزە : کارەبا و غاز و هەروەها بەنزین و گازۆیل و بەرهەمی کۆمپانیا و کارگەکان بەرز ببێتەوە تاکو بە نرخی کاتی خۆی بفرۆشرێت بۆ پاراستنی بەهای دراو و ڕاگرتنی هەڵئاوسانی پارە لەو ئاستەی کە بانق دەیەوێت .

کردنی ئەمە کارێکی ئێکجار زەحمەتە تا ڕادەی مەحاڵ. کۆمپانیاکان ، کارگەکان، سوپەرمارکێتەکان هەرگیز نایانەوێت ڕێژەی قازانجیان گەر لە ساڵانی پێشتر زۆرتر نەبێت،  کەمتر ببێت .  لەم بارەشدا  پرسی کۆنترۆڵکردنی نرخیش ناتوانێت دادی هەڵئاوسانی پارە بدات.

لە ئێستادا لە بریتانیا نرخی نەوت هاتۆتە خوارەوە ، هاتنەخوارەوەی نرخی نەوت یانی هاتنە خوارەوەی نرخی غاز و بەنزین و گازۆیل ئەمەش لە ڕاستیدا دەبێت پارەی غاز و کارەبا  دابەزێنێت . هاوکاتیش دەبێت نرخی کەرەسەکانی ژیان بێتە خوارەوە چونکە گرفتی گواستنەوەی شمەك و کاڵا کەمتری تێدەچێت هەروەکو تێچوی بەرهەمهێنانیشیان کەمدەبێتەوە.  لەگەڵ ئەم ڕاستییەشدا کە حکومەتی بریتانیا و ئابوورییناسەکانیش دەیسەلمێنن کەچی نرخی کاڵاو پێداویستییەکانی ژیان بەرزتربووەتەوە . ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت کە هێنانەوەی پاساوی شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا گوایە بووەتە هۆی بەربوونەوەی پێداویستییەکان بە تەواوی ڕاست نییە  بە تایبەت لە کاتێکدا کە بڕی نرخ بە ڕێژەی لە سەدا 19.2 سەرکەوتووە کە ئەم ڕێژەیە لە بریتانیادا بەرەزترینە لە 46 ساڵ لەمەوبەرەوە.

 سێ: کۆنترۆڵکردنی کرێ و مووچە:

لە ساڵی 1975 دا هەڵئاوسانی پارە لە بریتانیا سەرکەوت بۆ ڕێژەی لە سەدا 25 هاوکاتیش کرێ و موچەی کرێکاران کە کاری دەستی و جەستەیی دەکەن بە ڕێژەی لە سەدا 31.7 بەرزبووەوە.  هەر ئاواش تێکڕای بەرزبوونەوەی ڕێژەی مووچە و کرێ بە ڕێژەی لە سەدا 28 سەرکەوت.  لە ساڵی 1976 دا کە حیزبی [ لەیبەر] حوکمی دەکرد سەرەکوەزیران ، هارڵد وڵسن، داوای  لە نقابە کرد کە دەبێت بەرزکردنەوەی کرێ و موچە لە حەدێکدا ڕاگیرێت.  ئەم مامەڵەیەی نێوانی حکومەت و نقابە لە ساڵی 1977 هەرەسی هێنا و نرخ ئەوەندە بەرزبووەوە کە لە ساڵی 1979 دا شەپۆلی گەورەی مانگرتنەکان دەستیپێکرد و کۆتایی بە حکومەتەکەی حیزبی کرێکاران هێنا و حیزبی موحافیزین بە سەرۆکایەتی مارگرێت تاچەر هاتە سەر حوکم .

ئێستاش سەرۆکی بانقی مەرکەزی ئێرە ، ئەندرو بەیلی ، داوا دەکات کە دەبێت کۆنترۆڵی کرێ و مووچە بکرێت بۆ هێنانە خوارەوەی ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە.  داوا لە کرێکاران دەکات کە داوای زیاکردنی مووچە نەکەن گوایە زیادی مووچە هەڵەکەی چەند دەیەی پێشو، واتە هەفتاکان، دووبارە دەکاتەوە.  بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە سامانداران ئەوە دروست دەکەن بە کڕینی کاڵای ناپێویستی گرانبەهای وەکو یاخت و فڕۆکەی تایبەتی و سەیارە و خانوی  زۆر گرانبەها  نەک کرێکارێك کە هەرچەند  موچەکەی بۆ زیاد بکرێت دوای باجدان لە ساڵێکدا ناچێتە 1000 پاوەند.

کەواتە کۆنترۆڵکردنی کرێ و مووچە هەر بۆ کرێکارانە و درۆیەکی گەورەیە کە زیادکردنی موچەیان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە.

چوار:  بەرزکردنەوەی باج:

 گوایە بە بەرزکردنەوەی باج  پارەی زیاتر بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێتەوە و هەروەها  داهاتی خەڵکانی ئیشکەر کەمتر دەبێتەوە بەمەش توانای کڕینی کاڵا و شمەکیان کەمتر دەبێت ، خودی ئەمەش ڕێگا دەگرێت لە بەرزبوونەوەی نرخ ، بەرزنەبوونەوەی نرخیش یانی بەرزنەبوونەوەی هەڵئاواسانی پارە .  بێ گومان ئەمەش حەل نییە ئەمڕۆ بە هۆی : یەك: لەبەر ئەوەی خەڵکی بۆ 2 ساڵ لە سەردەمی کۆرۆنادا گەشتی نەدەکرد و لە دەرەوە نانی  نەدەخوارد یاخود زۆر کەم وەکو ئامارەکان نیشانی دەدەن بڕی ئەو پارەیەی کە لە لایەن دانیشتوانەوە خەزن کراوە لە نێوانی 200 بۆ 250 ملیار پاوەندە .  ئێستاش کە کۆرۆنا نەماوە خەڵك بڕێکی زۆری پارەکەی سەرف دەکات کەواتە هەتا باج-یش بەرز ببێتەوە هێشتا خەڵکی هەر پارەی هەیە .  دوو: بەرزبوونەوەی باج وەکو وتم یانی کەمبوونەوەی داهاتی خەڵك ، ئەمەش یانی دابەزینی ڕێژەی کڕین ، دەستگرتنەوە لە پرۆژەی خزمەتگوزاری و  ئابووری .  سەرئەنجامی  ئەمەش یانی مەوجدانەوەی کاڵاکان لە بازاردا، مەوجدانەوەی ئەم کاڵایانەش یانی کەمکردنەوەی کرێ و دەرکردنی کرێکاران .  کەواتە دووبارە دەگەڕێینەوە سەر ئەو خاڵەی کە لە سەرەتادا دەستمان پێکرد.

هەر بەو سادەیەی سەرەوە دەبینین کە خودی ئابوورییەکە بناخەیەکی پفەڵ و بۆشی هەیە، جگە لەوانەشی باسمکردن  بە پژمەی ساماندارێکیش گرفتی بۆ دروست دەبێت.  ئەم تڕە کەڵەکی و یاریکردنە بەو فۆرمیلانە چارەسەری کێشەکە ناکەن.   

Zaherbaher.com

ئایا ژیانی دانیشتوانی بریتانیا ئێستا باشترە لە ساڵانی حەفتا و هەشتاکان؟

زاهیر باهیر

16/04/2023

بەشی چورەم

سەرەتایەك :

ئەم وتارە وەڵامێکە بۆ ئەوانەی کە پێمان دەڵێن جێگرەوەیەکی دیکەی ئەم سیستەمە نییە و دەبێت کاری  لەسەر  بکەین، کەموکوڕییەکانی چارەسەربکەین و تەنها ڕێگایەکیش سیستەمی پەڕلەمانتارییە.  بۆ ئەمەش چەند پاساوێك دەهێنرێتەوە بە بەراورد بە ساڵانی حەفتاکانی چەرخی ڕابوردو کە زۆربەی گرفتەکان لابەلابوونەتەوە و هەندێك پرسیش بەرەوپێشەوە چووە. نکوڵیش لەمە ناکرێت کە هەندێک لەو گرفتانە نەماون.

ئەم وتارە بە ئامار و بەڵگەی سەلمێنراوەوە ئەو ڕایانە پێچەوانە دەکاتەوە و ڕاستییەکان دەخاتە ڕوو.  گەر دەتەوێت هەندێك زانیاری بەنرخت هەبێت لەسەر ژیان لە بریتانیا لە سای گەشەکردنی زیاتری سەرمایەداریی، ڕەنگە  خوێندنەوەی ئەم وتارە سوودمەندت بکات.

…………………………..

سێ: بەشی تەندروستی و چارەسەر:

سیستەمی تەندروستی نیشتمانی کە لە دوای تەواوبوونی جەنگی جیهانی دووهەمەوە دروست بوو لە ساڵی 2010 وە کە حیزبی موحافیزین هاتنەوە سەر حوکم لە لێواری هەرەسهێناندایە.  لە ئێستادا 161 هەزار نێرس و زیاتر لە 5000 دکتۆری دیکە پێویستن تاکو شوێنە بەجێهشتوەکان پڕ بکەنەوە.   ئەو فشارە زۆرەی کە لە سەرێتی و بیرۆکراتییەتی خودی سیستەمەکە و دەستگرتنەوە لە دانی پارەی زیاتر و داخستنی چەند بەشێکیان وەکو بەشی فریاکەوتن و کوتوپڕی [ ئیمێرجنسی ] و بەشی منداڵبوون لە جەند خەستەخانەیەك و گواستنەوەیان بۆ خەستەخانەیەکی دیکە و کۆنتراکتی گرانبەها لەگەڵ خەستەخانە ئەهلییەکاندا و زیادنەکردنی موچەی دکتۆر و نێرس و کارمەندان و هەبوونی شاغیرێکی ئێکجار زۆر کارەساتی گەورەی دروستکردووە تا ئەو ڕادەیەی کە تا مانگی نۆڤمبەری ساڵی ڕابوردوو 7.2 ملیۆن کەس لە لیستی چاوەروانی بینینی دکتۆری پسپۆڕ و نەشتەرگەرییدا بوون.  بە گوێرەی ڕاپۆرتی خودی خەستەخانەکان لەم دواییەدا لە سەدا 71 ی دکتۆرەکانی خێزان کارەکەیا بە کارێکی زۆر زۆر سترێس دەزانن کە لە سترێسیدا لە لیستی 10 وڵاتی  ئەوروپی و سکەندەناڤیا و کەنەدە و ئەمەریکا، لە سەری سەرەوەن.  راپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە لە 4 خەستەخانە لە 10 خەستەخانەی  ئینگلتەرەدا هەندێك جیهازی کۆن بەکاردەهێنریت لەوانە جیهازی ئەشیعە کە 37 ساڵە بەکار دێت .  لە 69 خەستەخانە 30 دانەیان بۆ نمونە سکانە و تەنوورییەکە کە بەکاری دەهێنن 10 ساڵ کۆنە.  ساڵی پارەکە 511 نەخۆش لە ئینگلتەرە بە هۆی دواکەوتنی ئیسعافەوە کە ماوەی گەیشتنی بە نەخۆش تا 15 کاتژمێری خایاندووە پێش ئەوەی بگەنە بەردەستی دکتۆر مردوون  کە ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2021 تەنها 220 نەخۆش بوون.  هەر لە ساڵی 2022 چواریەکی ئیسعافەکان یەک سەعاتیان ویستووە تاکو بگەنە نەخۆشەکان و بیانگەیەننە بەشی چارەسەری کتوپڕی ، ئیمێرجنسی، کە ژەمارەی نەخۆشە کان 17،720 نەخۆش بوون .

بە هۆی ئەو بارودۆخەی کە بەشی تەندروستی تێیدایە ڕێژەی ڕەزامەندی خەڵکی  بە رادەیەك هاتۆتە خوارەوە کە لە 40 ساڵی پێشوووەوە ئەوە نەبینراوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە سەدا 42ی خەڵکی لە بەتەنگەوەهاتنی دکتۆری خێزان ناڕازین ، لە دکتۆری دان بە ڕێژەی لە سەدا 42  سەبارەت بە بەشی ئیمێرجنسی لە سەدا 40 ی نەخۆشەکانی کە لەوێ چارەسەریان بۆکراوە ناڕەزامەندییان لە خزمەتگوزارییەکان ڕاگەیاندووە. 

درێژەی هەیە

لە دەوڵەت و وڵاتی دیمۆکراتیدا گەر بە شەق نەتوانن بتبەنەوە سەر کار، بە یاسا دەتبەنەوە

23/04/2023

یەكێك لە ڕیفۆرمە گەورەکانی مارگرێت تاچەر کاتێك کە هاتە سەر حوکم لە بریتانیا لە ساڵی 1979 دا دانانی یاسای دژە نقابە بوو .  یاسای دژە نقابە زۆر گشتگیر و هەمە لایەنەیە کە لایەنی ژیانی سەر کار و ژیانی نێو خێزانی و نێو کۆمەڵ دەگرێتەوە.  لەوانە یاساخکردنی هاوپشتی و هاوکاری و کۆکردنەوەی پارە بۆ کرێکارانی مانگرتوو ، دانی 2 هەفتە وەخت بە خاوەنکار پێش دەستپێکردنی مانگرتن تاکو ئەو ئامادەکاری بکات بۆ شکاندنی مانگرتنەکە یاخود لانی کەم لاوازکردنی ، کەمکردنەوەی مافی ڕۆژانی نەخۆشکەوتن ، دانانی وەخت و ڕێژەیەکی دیاریکراو بۆ دانگدان بە مانگرتن ، چاوپۆشین لە مامەڵەی خراپی خاوەنکار لەگەڵ کرێکاراندا.  لەمانەش خراپتر خاوەنکار بۆی هەیه کە نقابە بەرێتە دادگا تاکو بە پێی یاسا مانگرتنەکەی پێ هەڵوەشێنێتەوە.

لە ئێستادا کە نێرسەکانی ئینگلتەرە و وێڵس بۆ جارێکی دیکە دەیانەوێت لە ڕۆژانی شەمەو یەكشەمە و دووشەمە دا بۆ 48 سەعات مانگبگرن ، وەزیری تەندروستی هەڕەشەی لە نقابە کردوە دەڵێت دەیانبات بۆ دادگە گەر مانگرتنەکەیان بەردەەوام بێت.

بردنیش بۆ دادگە لە زۆربەی کاتدا بڕیار دژ بە نقابە و هەڵوەشاندنەوەی مانگرتنەکەیە . گەر بێت و نقابە سەرپێچی بکات لەم بڕیارە ، ئەوە بە گوێرەی یاسا داگە و دەوڵەت دەتوانن دەستبەسەر بوجەی نقابەدا بگرن ، سەرکردەکانی نقابە بەند بکەن، کرێکاران گەر نەگەڕێنەوە سەر کار بە غائیب دادەنرێن و ئەو کاتەش بە گوێرەی یاسای سەر کار خاوەنکار دەتوانێت دەریان بکات و بێ بەشیان بکات لە هەموو مافە کانیان و ناویشییان لە لیستی ڕەشدا تۆمار دەکرێت .

بەم شێوەیە وتووێژی نێوانی نقابەی نێرسەکان و وەزیری تەندروستی گۆڕرا بە جەنگی ناو دادگە ، ئەو پارەیەشی کە دەکرێت موچەی نێرسەکانی پێ بەرزبکرێتەوە دەدرێت بە خەرجی / تێچووی دادگەدا.

ئەمەیە جەوهەری دیمۆکراتییەت و سیستەمەکەی کە مافی کاری شیا و خانوی شیاو بۆ نیشتەجێبوون ، چارەسەری شیا و و ژیانی شایستەت نەبێت .

پرۆتێستی بزوتنەوەی یاخیببون لە لەناوچوون بەردەوامە

23/04/2023

ئەمڕۆ یەکشەمە، 23ی مانگ بۆ ڕۆژی سێیەم پرۆتێسستەکەی کە ڕۆژی هەینی دەستیپێکردووە و بەردەوامە .  ئاوا پێشبینی دەکرێت کە زیاتر لە 50 هەرزار کەس بەشداری بکات.  

پرۆتێستی ئەکادیمییەکان و دەرچوانی زانکۆکان لە ئەمریکا

23/04/2023

لە ساڵی ڕابردوودا 15 مانگرتن بووە، کە زۆرترین ژمارەی مانگرتنە لە بواری ئەکادیمیدا لە ماوەی لانیکەم 20 ساڵدا و ئەو بەرزبوونەوەیە تا ساڵی 2023 بەردەوام بووە.

هەزاران کرێکاری زانکۆکان لە ساڵی 2023 دا مانیان گرتووە لە کاتێکدا دانوستانەکانی گرێبەستی نوێی سەندیکاکان لە داواکاری زیادکردنی مووچەدا کە هاوتەریبە لەگەڵ ئەو کاریگەرییەی کە ڕێژەی هەڵاوسانی بەرز لەسەر تێچووی ژیان هەیبووە.

ئەم مانگرتنانە درێژەپێدەری شەپۆلی چالاکیییەکانە لە خوێندنی باڵا لە ساڵی ڕابردوودا لە ئەمریکا. لە کۆتایی ساڵی 20200،  48 هەزار خوێندکار دەرچووی زانکۆ و توێژەری پۆست دکتۆرا لە سەرتاسەری سیستەمی زانکۆی کالیفۆرنیا مانیان گرت، کە گەورەترین مانگرتنە لە مێژووی خوێندنی باڵای ئەمریکادا.

زیادبوونی ژمارەی مانگرتنەکان هاوکاتە لەگەڵ زیاددبوونی ڕێکخستنی سەندیکاکان لە دامەزراوە ئەکادیمییەکانی ئەمریکا.  لە سەرەتای ساڵی 2022 وە خوێندکارانی  دەرچووی زانکۆ و بەکالۆریۆس کە لە 20دامەزراوەی ئەکادیمی تایبەت کاردەکەن  کە نوێنەرایەتی زیاتر لە 25 هەزار کارگەر دەکەن، سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنەکانی سەندیکاکان کە لە دەستەی نیشتمانی پەیوەندییەکانی کار تۆمارکراون.

زیاتر لە 9,000 ستافی کۆلێژەکان ، وانەبێژی یاریدەدەر و کرێکارانی دەرچووی زانکۆ کە لەلایەن ڕوتگێرز AAUP-AFT، یەکێتی کۆلێژەکان و  یاریدەدەری ڕوتگێرز و AAUP-BHSNJ نوێنەرایەتی دەکرێن لە سێ کەمپی زانکۆی ڕوتگێرز لە نیوجرسی لە 10ی نیسانەوە مانیان گرت.   سەندیکاکان لە 15ی نیساندا گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکە، کە یەکەم مانگرتن بوو لە مێژووی 257ساڵی قوتابخانەکەدا، چونکە دانوستانەکانی گرێبەستی سەندیکاکان دوای 10 مانگ لە موزایەدە بەبێ گرێبەست وەستان.

یەکێك لەوان بە ناوی مورچ،  مەزەندەی کردووە کە نزیکەی 70%ی زانکۆکە بەهۆی مانگرتنەکەوە داخراوە.  ئەو ئاماژەی بەوەدا کە ناڕەزایەتییەکانی مانگرتن و پیکت لاینەکان [ گردبوونەوە لەبەردەم ئۆفیسەکەدا، زانکۆکەدا] پشتگیرییەکی زۆریان لەلایەن کۆمەنێتییەکەو  و خوێندکاران و سەندیکا ناوخۆییەکانەوە لێکراوە.   مورچ زیاتری لەو بارەوە وت  “ئێمە پابەندین بە دیدگایەکی ڕێکخستنی بڕبڕەیی، کە تێیدا دەزانین چۆن سپێکترۆمێکی فراوانی خەڵک کۆبکەینەوە کە چۆن ڕێکبخەین، پێکەوە کۆببنەوە بۆ جەنگین بۆ سپێکترۆمێکی فراوانی هێزی کار.”

لە 11ی نیساندا نزیکەی 280 مامۆستا و کارمەندی زانکۆی ویلایەتی گۆڤەرنەرز لە ویلایەتی ئیلینۆیس مانیان گرت، پەیوەندییان بە نزیکەی 100 مامۆستای زانکۆی ویلایەتی شیکاگۆ و 300 مامۆستای زانکۆی ئیستەرن ئیلینۆیسەوە کرد کە سەرەتای ئەم مانگە دەستیان بە مانگرتن کرد بەهۆی داواکاری زیادکردنی مووچەیەکی شایستەوە.