لە قاڵبدانی منداڵ

زاهیر باهیر

03/12/2021

پەروەردە و قوتابخانە بەهرەی سروشتیی لە منداڵان دەسەننەوە.  شتێك نییە جگە لە قاڵبدانی منداڵان، ئاوەز و تێفکرینیان سنوردار دەکات ، مەیلی سروشییی و داهێنانیان کۆنترۆڵ دەکات ، ئازادیی و ژیانی سروسشتیانەیان  لێ زەوت دەکات، دەیانکاتە دوژمنی یەکدی، گیانی بەریەککەوتن و کێبڕکێیی نێوانیان زیاددەکات، سەرەنجام مەخلوقێك دەبن کە زیاتر خزمەتی بازاڕ دەکەن تاکو کۆمەڵ. خۆشەویستییان بۆ پارە و موڵکییەت و کەڵەكەکردنی سامان بەردەوام زیاتر دەبێت لە خۆشەویستییان بو دەوروبەریان. مەخلوقێك دەبن کە چینی حوکمڕان بۆ خولقاندنی جۆرێك لە کرێکار پێویستی پێیان دەبێت، کە لەڕاستیدا قوتابخانە و پەروەردە بەگشتی دەبێت ئاراستەی هاوکاریکردنی تەواوی ئازادیی تاک بکات.

زۆرێك لەوانەی کە داهێنەربوون، خزمەتی کۆمۆنێتییەکە و خەڵکیان کردووە یا خوێندەوارییەکی کەمیان هەبوووە، یاخود لە قۆناخێك لە قۆناخەکانی ژیانی خوێندنیانا چی تر نەیانتوانیوە لەگەڵ قوتابخانەدا هەڵکەن و لێی هەڵهاتوون.

گەر منداڵان بە جۆرێکی دیکە لە قوتابخانەی مۆدێرینی هاوچەرخ [ نەك مۆدێرنی سەردەمی ئێستا] بخرێنە بەر خوێندن و پەروەردە بکرێن، بە داهێنان و دەستپێشکەری خۆیان زۆر جیاواز دەبن لەوەی ئێستایان و بە دڵنیاییشەوە کۆمەڵی ئایندە کە ئەوان تاکە هەر هۆشیارەکانین زۆر جیاواز دەبێت لەمەی ئێستا. بەڕای من منداڵان فێری شتەکان نەبن بەڵکو فێری مانای شتەکان ببن.

ئێمە نمونەمان زۆرە لەو منداڵانەی ئەو بەهرە و توانایەیان لە بوارێکدا و لە سەردەمێکی خوێندندا تێدا دەرکەوتووە بەڵام بە حوکمی پەروەردە و پڕۆگرامی باو و خزمەت بە سیاسەت و بە کوڵتوری دواکەوتووی کۆمەڵ ڕیگایان لێگیراوە و کراونەتەوە بە قاوغەکەی خۆیانا. وەکو دەیڤد گرەیبەر دەڵێت ” دەزگەکان جەنگیان بەرانبەر بە خەیاڵ و بیرکردنەوە بەرپاکردووە، ئەوان قەوارەی خەیاڵ و بیرکردنەوەمان بۆ دادەنێن  لە ڕێگایەکەوە کە بە سیستەمێکی تایبەتی سوودمەند بێت”

فرەنسیسکۆ فیرەر، Francisco Ferrer ، کە ئەنارکستێکی کەتەلۆنیای ئیسپانی بووە لە 31/05/1906 دا بە تاوانی بەشداریکردن لە پیلانی کوشتنی 26 کەس بریندارکردنی زیاتر لە 100 کەسی تر لە زەماوەندی پاشادا، ڕۆژی دواتر گیرا و لە دواییدا بەردرا بەڵام دووبارە گرتیانەوە لەسەر ئەوەی کە یە كێکی زۆر چالاك بووە و لە پشتی ڕاپەڕینەکانی ئەو چەند ساڵەوە بووە ، ئیتر دووبارە ئەو پرسەی پێشتریشی بۆ زیندوکرایەوە لە تەمەنی 59 ساڵیدا لە 13/10/1909  ڕەمی دەکرێت.  ئەو وەختێکی زۆری خۆی بۆ پەروەردە و قوتابخانەی مۆدیرن بەکاردەبات.  بۆ ئەمەش چەند ساڵێک بە هەوڵێکی زۆر لە بەرشەلۆنە لە 08/09/1901 دا بە هاوکاریی خەڵکانی بە توانای دیکە توانیوێتی ئامانجەکەی بپێکێت. یەکەم بڵاوکراوەکەی [ نەشرە] قوتابخانەکەش لە 30/10/901 دا دەرکرد کە ئیتر بوو بە بڵاوکراوەیەکی مانگانە.  ئامانجی ئەم بڵاکراوەیەش ئافراندنی پلاتفۆرمێك بوو بۆ گەشەپێکردنی تئیوری پەروەردەی ماقوڵ.  گەر چی زۆربەی وتارەکان دەربارەی پرسی پەروەردە و پیداگۆگی بوو، بەڵام هاوکاتیش زانستی کۆمەڵایەتیی و [ سۆشیال ساینس] فێمەنیزم و زانستی تاوان [ کریمۆلۆجی] و ئاین و مێژو و چینەکان و پاکوخاوێنی و داوودەرمان… گەلێکی تر لەم بابەتانە دەگرتە خۆی. بەداخەوە کە ئەم بڵاوکراوەیە لە 31/05/1906 وەستا بە گیرانی خودی فرانسیسکۆ فیرەر بە داخستنی قوتابخانەکەش.

فیرەر ئەوەندە باوەڕی بە توانا و دەستپێشکەری و خۆ خۆیی منداڵ هەبووە لە یەکێک لە قسەکانیا دەڵێت ” من پێمباشترە ئازادیی خۆخۆیانەی  منداڵم هەبێت کە هیچ شتێک زیاتر لە زانیارییەکی لەفزی/دەمیی و زیرەکییەکی شێواو، نازانن، ئەمەم لا پەسەندترە لە کەسێك کە ئەزموونگەری پەروەردەی ئەم سیستەمە هەنوکەییەی هەبێت”

ئێما گۆڵدمانیش لە وتاری ” منداڵ و دووژمنەکەی” کە سیستەمی پەروەردەی ترەدیشنەڵ ڕەخنە دەکات دەڵێت” سیستەمەکانی پەروەردە لە فایلەکانا گردکراونەتەوە، ناونوس و بەژمارە کراون. ئەو  سیستەمانە نوقسانی تۆوی بە پیت و بەهێزیان هەیە  کە لە زەوی بە پێزدا دەچێنرێت، تاکو منداڵان وا لێبکات کە گەشەی باڵا بکەن، سیستەمەکان پارچە پارچە  و زەرەرمەندن  و توانای بە ئاگاهاتنەوەیان لە خۆبەخۆیی کاراکتەرەکە نییە” لە وتارێکی دیکەیدا دەڵێت پەروەردە پرۆسەی دەرهێنانە نەك چونە ناوەوەیە، لێوەرگرتنە نەك پێدان، نیشانگرتنە لە گریمانی/ شانسی بەجێهێڵانی منداڵەکە کە ئازاد بێت لە گەشەکردنی خۆخۆییدا، ئاراستەی تواناکانی خۆبە بەخۆی بکات و لقەکانی زانیاری کە خۆی ئارەزوی خوێندنی دەکات، هەڵبژێرێت”

سەبارەت بە لێهاتوویی و داهێنان و بیرڕۆشنی منداڵە قوتابییەکانی کە لەو قوتابخانەیەدا دەیانخوێند لە کتێبی ‘ پەروەردەی ئەناکستانە و قوتابخانەی مۆدێرن ‘ ی فرانسیسکۆ فیرەر دەیەها نموونە لە دەمی منداڵانی بە ڕەگەز و تەمەن جیاوازەوە دەگێڕێتەوە وەکو بەڵگەی نیشاندانی ئاوەز و ڕۆشنفکریی و موبادەرەی زۆر جوان کە هاوکات بەو شێوەیەی گونجاوە لەگەڵ ئارەزو ویست ودەستپێشکەری و داهێنانیاندا .

بۆ بەرچاوخستنی خوێنەر چەند دانەیەک لە نوسین و هەڵوێستی ئەو قوتابییە مندالانەم هەڵبژاردووە و  دەیخەمە پێش چاوی خوێنەر.

  • کچێکی 9 ساڵ بە تێڕوانینی خۆی ئەمەی نوسیوە ” تاوانبار حوکمی مردن دەدرێت، ئەگەر بکوژ شایانی ئەم سزایە بێت، ئەوەی کە حوکمی کوشتنی ئەم دەدات و ئەوەشی کە دەیکوژێت، هەردوکیان بکوژن.  کەواتە ئەگەر لۆژکانە تێیبروانین دەبێت ئەوانیش بمرن ، ئا بەم شێوەیە مرۆڤایەتی کۆتایی دێت. لەبری ئەوەی سزای تاوانبارێك  بە تاوانێکی تر، بدرێت، باشترە کە ئامۆژگارییەکی باشی بکەین تاکو جارێکی تر دووبارەی ئەوە نەکاتەوە.  لە سەروو ئەمەشەوە ئەگەر ئێمە هەموومان یەکسانبین ئەوە نە دز و بکوژ دەبێت و نە هەژار و دەوڵەمەند، بەڵکو هەموان یەکسان دەبن لەتەك هەبونی خۆشەویستی و ئازادیی..”
  •  کوڕێکی 12 ساڵ سەبارەت بە ڕاستگۆیی و دڵسۆزیی دەنوسێت و دەڵێت ”   ئەو، کە ڕاستگۆ و دڵسۆز نییە بە ئاشتیانە ناژی ، ئەو هەمیشە لە مەترسی کەشفبوونی ئەوەدایە.  کاتێك کە کەسێك دڵسۆزە و ئەگەر یەکێك هەڵەیەکی کرد بانگەشەی دڵسۆزی ویژدانی پاكدەکاتەوە.  ئەگەر یەكێك لە منداڵیدا درۆی کرد، کاتێك کە گەورە دەبێت درۆی گەورەتر دەکات کە زیانی زیاترە.  کەیسیش هەیە کە کەسەکە دەبێت ڕاستگۆ و دڵسۆز نەبێت .  بۆ نموونە، یەکێك لە پۆلیس هەڵهاتووە و دێتە ماڵەکەمان، دواتر پرسیارمان لێدەکرێت ئەگەر ئێمە ئەومان بینیوە ، پێویستە نکوڵی لێبکەین، پێچەوانەکەی خیانەتە و ترسنۆکییە…”
  •  کچێکی 13 ساڵ سەبارەت بە تێڕوانینی  توندڕەوێتی کە  کاراکتەرێکی خراپە و لە وڵاتێکی دواکەوتووەوەیە توێژینەوەی بۆ دەکات هۆکارەکەی دەدۆزێتەوە، دەنوسێت ”  توندڕەوێتی سەرەنجامی حاڵەتی بێ دەربەستییە [ئیهمالییەت] و دواکەوتویەتییە کە ژنێك خۆی لەوێدا دەبینێتەوە.  ئا لەو بارەدا کاسۆلیك نایەوێت کە ژنەکە خۆی ڕۆشنبیربکات چونکە ژنەکە هاوکاری مەبادیئەکانایانە،…………”
  • سەبارەت بە قوتابخانەی تێکەڵاو ، كچان و کوڕان،  کچێکی 13 ساڵان دەنوسێت ”  قوتابخانەی تێکەڵاو کە بۆ هەردوو ڕەگەزەکەیە، بە پلەیەکی باڵا زەروورییە. کوڕ کە لە شانی ئەوەوە  دەخوێنێت و کاردەکات و یاریدەکات وردە وردە فێڕی ڕێزلێگرتن و یارمەتی دانی کچەکە دەبێت، هەمان شتیش بۆ کچ.  بەڵام ئەگەر بە جیا لە یەکدی پەروەردەبکرێن، بە کوڕ بوترێت کە کچ هاوەلێکی باش نییە و خراپترە لەو ، ئیتر کوڕ ڕێز لە ژنان ناگرێت کاتێك کە ئەو پیاوێکە وەکو ئامرازێکی یاریکردن [لەعابە] یاخود کۆیلەیەك حساب بۆ ژن دەکات، ئەمە ئاوایە بۆیە لە ئەمڕۆدا ژنان بەهایان هاتۆتە خوارەوە.  کەواتە دەبێت ئێمە هەموومان کار بۆ بیناکردنی قوتابخانەی هەردوو ڕەگەزەکە بکەین  لە هەر شوێنیکدا دەکرێت، لە شوێنێکیشدا کە ناکرێت دەبێت هەوڵی لابردنی ناڕەحەتی و تەگەرەکانی بدەین.”.
  •  کچێکی 11 ساڵ سەبارەت بە جەنگ و جیاوازی نێوانی چینە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا دەوڵەمەند لەسەر کاری کەسانی دیکە و مەحرومکردنی هەژاران دەژی،  دەنوسێت ” لەبری یەکدی کوشتن لە جەنگەکانا و ڕك و کینە بەرانبەر بە یەکتری بە هۆی جیاوازی چینایەتییەوە.  بۆچی پیاوان بە ئاگاییەوە خۆیان بۆ کار و دۆزینەوەی شتی باش بۆ مرۆڤایەتی، خۆیان تەرخان ناکەن؟ پیاوان دەکرێت یەکبگرن لە خۆشەویستی یەکدیدا و برایانە بژین ….”
  •  کوڕێکی 10 ساڵ سەبارەت بە قوتابخانەکە و قوتابییەکان نوسیوێتی ”  کۆبوونەوەمان  لە ژێر بنمیچێکدا [سەقفێکدا] ئارەوزی فێربوونی ئەوەین کە نایزانین بێ جیاوازی چینایەتیی، ئێمە خوشک و براین و بە هەمان ئامانج ئاڕاستە دەکرێین….. پیاوی جاهیل بەتاڵە ، تۆزێك یاخود هەر هیچ چاوەڕوانی لێدەکرێت.  ئەو ئاگەدارمان دەکاتەوە کە وەخت بە زایە نەدەین وامان لێدەکات کە لەوەوە سوودببینین لە دواترا خەڵاتمان دەدرێتێ …..ئێمە هەرگیز سوودی قوتابخانەی باش لەبیرناکەین و مامۆستاکانمان، خانەوادەکانمان کۆمەڵەکامان کە دەمانەوێت بەختەوەرانە بژین،  شەرەفمەند دەکەین “
  • قوتابییەکی کچی 10 ساڵ فەلسەفانە سەبارەت بە هەڵەی بەشەرییەت دەدوێت و کە بە بۆچونی ئەو دەکرێت ئەو هەڵانە لە ڕێگای ئامۆژگاریی و نێتباشییەوە مرۆڤەکان خۆی لێنەدەن ” لە نێو هەڵەکانی بەشەرییەتدا دووڕوویی و خۆپەرستی و غروور هەیە. ئەگەر پیاوان ، بە تایبەتی ژنان باشتر ئامۆژگاری بکرێن هەرەەوها ئەگەر ژنان بە تەواوی یەکسان بن بە پیاوان، ئەم هەڵانە بزردەبن. ناکرێت باوکان و دایکان منداڵەکانیان بنێرن بۆ قوتابخانە دینییەکان کە ئایدیای درۆیان تێدا دەچێنن، بەڵکو بیاننێرن بۆ قوتابخانەی ماقوڵ کە لەوێ وانەی لە سەرو سروشتەوە فێرنابن، کە بوونی نییە یاخود دروستکردنی جەنگ بەڵکو ژیان لە هاوپشتی و کارکردن بە جەماعیی فێردەبن….”
  • سەبارەت بە کۆمەڵی هەنوکەیی کچە قوتابییەکی 9 ساڵ دەنوسێت ”  کرێکاران، بۆ تۆی خوشەویست بۆ ئەو کارانەی کە لە وەکالەتی کۆمەڵەوە دەیانکەیت ، کە دەبێت پێزانین و تەقدیربکرێن لە بەرهەمهێنانی هەموو ئەو شتانەی کە بۆ کۆمەڵ زەروورن، نەك بۆ دەوڵەمەند کە کرێیەکی مەمرە و مەژیت پێدەدات، پارەی ژیانت پێنادات، چونکە ئەگەر تۆ کارت نەکردایە ئەوان دەبوایە خۆیان ئەو کارەیان بکردایە.”
  • قوتابییەکی 9 ساڵانی کوڕ، دەلێت ” دەبێت زەوی بۆ کرێکاران هەروەها بۆ هەموو کەسانی دیکە بێت.  سروشت پیاوانێکی نەخولقاندووە تاکو هەموو شتێکیان هەبێت .  دەبێت زەوی بکێڵرێت بێ ئەوەی کە کەسانێک کاری تێدا دەکەن بچەوسێنرێنەوە و ئەوی دیکە میوەکەی یا بەرەکەی بخوات.  کرێکار لە ماڵێکی بچوك و تاریكدا دەژی ، تۆزێك خواردن دەخوات ئەویش جۆری خراپە و وەکو بورجوازی سەیارە لێناخوڕێت……پاشان کە کرێکاران زۆرن و بە زۆرری، یاخود باشترە بوترێت ئەوەی کە ئارەزوی دەکەن دەتوانرێت یەکسەر دەستیان بکەوێت…”
  • کچە قوتابییەکی 11 ساڵ دەڵێت ”  کە کار زیاتر دەبێت ئیتر  زیاتر حسابی بۆ دەکرێت ، هۆکارێك قۆرخی دەکات، زانست سەردەکەوێت ، هەروەها چینەکانی کۆمەڵیش بزردەبن .  بەرپرسێتی پیاو ئەوەیە ئەوەی کە دەکرێت بیکات، ئیتر لە ڕێگای کاری دەستییەوە / جەستەییەوە بێت یاخود کاری زهنی…………”      
  • قوتابییەکی کوڕی 12 ساڵ دەڵێت ” کێ چێژ لەبەری کار دەبینێت؟ دەوڵەمەند. دەوڵەمەند باشی چییە؟ ئەم پیاوانە بێ بەرهەمن . ئەوانی دیکە تەنها بە هەنگ بەراورددەکرێن… جگە لەوەی کە سمارتن چونکە مشەخۆران دەکوژن.”
  • کچێکی 12 ساڵ دەنوسێت ” .. کرێکار کۆیلەی بورجوازییە … کاتێك کە دەوڵەمەند چێژ لە ژیانی خۆیان دەبینن، پیاسە لە باخەکانیانا دەکەن ، هەر ئاواش کرێکاران هەن منداڵەکانیان داوای نانیان لێدەکەن ، بەڵام هیچیان نییە بیاندەنێ.  بۆچی ئەمە ڕوودەدات، چونکە دەوڵەمەند هەمووی دەخوات.”
  • کچیکی 12 ساڵ نوسیوێتی ” ئەی کرێکاران ئێوە مەسافەکان بە ڕێگای قیتارەکان نزیکدەکەنەوە ، ڕەنگە ڕۆژێك بێت توانای ئەوەتان هەبێت کە سنورەکان بسڕنەوە کە نەتەوەکانی لە یەکدی دابڕیوە.  ئێوە زۆر بەخێر هاتن بۆ ئێرە چونکە لەتەك قیتاری سەرزەوی پیشەسازی گەشەدەکات و فراوان دەبێت ئەو کاتەش خەڵك لەگەڵ وڵاتە دوورەکانا بەیەکەوە دەبەسترێنەوە. ”
  • کوڕێکی 12 ساڵ دەنوسێت ” هەژاری ڕێکخستنی کۆمەلایەتی، زۆر ناڕەوایانەی نێوانی پیاوانی خولقاندووە ، لەوە کاتەوەی کە دوو چین لە پیاوان هەیە… ئەوانە کە کاردەکەن و ئەوانەی کە نایکەن . …کاتێك کە مانگرتنە پاسەوانە مەدەنییەکان لەبەردەم دەرگەکانی کارگەکان ئامادەن بە بەکارهێنانی ڕووپۆشەکەیان ، باشتر نەبوو لەبری ئەوە مامەڵەی بە سوودیان هەڵبژاردایە؟..
  • کچێکی 12 ساڵ دەڵیت ” .. سەبارەت بە کرێکار دەبێت ڕێزی لێبگیرێت وەکو هەموو پیاوێك ڕێزی لێبگیرێت، هەروەها بۆ مافەکانی دەبێت سەرکەوێت بێ ئەوەی کە سوکایەتی پێبکرێت یاخود ڕقیان لێهەڵبگیرێت ئەو دەبێت خۆی پەروەوەردە بکات.”
  • کچێکی 13 ساڵ دەنوسێت ”  چەوساندنەوەی پیاو لەلایەن پیاوەوە کارێکی بێڕەحمانەیە، نامرۆڤانەیە و دڕندانەیە………..ئەو ڕۆژە دێت کاتێك کە کرێکاران یەکدەگرن و داوادەکەن کە بورجوازییەت بۆ هەمیشە شەڕەنگێزی چەوساندنەوە بوەستێنێت.”
  • کچێکی 14 ساڵ دەنوسێت ” گەڕان مافی هەموو پیاوێکە بۆ پەیداکردنی  ئەوەی باشە و بە سوودە بۆ خۆی و بۆ هاوەڵانی بکات ، ئەوەندەی بکرێت یارمەتیان بدات هاوبەشی خەم و ناخۆشییەکانیان بکات .  ئەوەی کە ئەمە نەکات شایستەی ئەوە نییە کە بە مرۆڤ بانگبکرێت.  هاوپشتی ، برایەتی ، یەکسانی گەورەترین ئیلهامی ئایندەیە”    

بەرەنجام:

ئەمانە چەند نموونەیەکن لە دەیەها نمونەی کە لەو کتێبەدا هاتوە.  ڕەنگە هەندێک لەو نموونانە کە من وەرمگێڕاون مانای تەواو نەدەنەدەست ، بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئەوانە نوسینی منداڵانن هەر بە داڕشتن و شێوەی دەربڕینی ئاسایانەی خۆیان نوسراوەنەتەو هەر وەکو لە ئینگلیزییەکەدا هاتون، منیش وەکو خۆیان بە ناڕونی وەرمگێڕاون، نەدەکرا بیانکەمە دەقی مرۆڤێكی گەورە و نوسەرێکی باش.

ئەوەی گرنگە لەو نمونانەدا هەستکردنە بە توانا و بەهرەی ئەو منداڵانە کە هەندێك قسەیان لە هی گەورەیەکی ئەزموومدار، دەچێت.  ئەمە جگە لەوەی کە ئەو سەردەمە چونکە بزوتنەوەی کرێکاران بەهێز بووە کارایی خۆی لەسەر گەورە و بچوکی خێزانە کرێکارەکان دادەنا هەر لەبەر ئەمەشە کە نابێت سەرسام بین بەو کورتە نوسینانەی ئەو منداڵانە کە سەراپای قسەکانیان ڕەنگدانەوەی ژیانی نێوخێزانی و کۆمەڵایەتیان بووە.  هەموویان منداڵانی خێزانە کرێکارەکان بوون ، نەك هی خێزانێکی چینی مامناوەندی یاخود چینی باڵا .

ئەوەی کە هەستی پێدەکەین جیاوازی منداڵانی سەردەمی کۆن و منداڵانی ئێستایە لەڕووی هۆشارییەوە کە زۆر کەلێنێکی گەورە لە نێوانیانا هەیە. دیارە منداڵانی ئێستا بە گشتی چابوك و زیرەکن لە بەکارهێنان و شارەزاییانا لە تەکنەلۆجیای نوێی سەردەمدا.  ئەوان بازاڕییکردن و ڕێکلامەکانی کە سەبارەت بە کاڵای نوێ و ئالەتی نوێنن ، هەست و بیر هۆشیانی داگیرکردووە.  ئەمان زیاتر سەرسامن بە کەسە مەشوورەکانی یانەکانی وەرزش، جەستە جوانەکان و ئەوانەی کە لەسەر شاشەی تی ڤییەکان یاخود کرتە ڤیدوێییەکان دەردەکەون .  وەکو لە سەرەتادا وتم ئەم وەچانەی ئێستا بوونەتە کۆیلەی بازاڕ، بەهۆکاری ئەوانەی سەرەوە هۆشیاری و توانا و بەهرەی ئەمان لە کێشە چیانیەتیی و کۆمەڵایەتییەکانا دەرناکەوێت و ڕەنگناداتەوە.  لە کاتێکیشدا کە بزوتنەوەی کرێکاران لەوپەڕی لاوازیدایە، هەر ئاواش  لەسەر ژیانی منداڵانی چینی کرێکاران و هەژاران ڕەنگیداوەتەوە.

لەگەڵ هەبوونی هەموو ئەمانەشدا پیداویستی بوونی قوتابخانەی مۆدێرن بەو مانایەی کە منداڵان لە کەش و هەوایەکی ئازادیانەی ئاوادا پەروەدردە ببن کە هەموو توانا و دەستپێشکەری و پێشنیار و سەلیقەکانی خۆیانی تیدا گەشە بکات و بەرەو پێشەوە بڕوات بەرپرسێتی کۆمەڵی ئایندەیان بکەوێت ئەستۆ، نابێت فەرامۆشبکرێت.

بەڕای من ئێمە هەموومان دەبێت جەنگێکی بێ ڕەحمانە دژ بە ڕەوتینیات بکەین کار لەسەر فێرکردنی خۆمان یەکەم لە تەك ئەزموونگەری خودی خۆمانا، بکەین و دواتریش هاندانی هەمان ڕیفۆرم بین لە قوتابخانەکانا. لە باشترین بوار و ڕێکەوتێکی باشیشا گەر بکرێت و گریمانی هەبێت قوتابخانەی مۆدێرنی لەو جۆرە کە دەمانەوێت بکرێتەوە، گەر چی تا ڕادەیەك ئەمە کارێکە ئێکجار ئەستەمە کە توانای داراییەکی زۆری دەوێت هەم لە بەیەکادان و بەرکەوتنیشدا دەبێت لەگەڵ ڕژێمی سیاسی و پەروەردەی ئەو ڕژێمەدا.

خەسڵەتی گەورەی ئەم جۆرە پەروەردەیە جیاکردنەوەیەتی لە پەرروەردەی دینی / ئاینی کە بە ڕۆشنی تیشک دەخاتە سەر مێشك لە ڕێگایا بەڵگە و دەلیلە زانستیەکانەوە چونکە ئەو پەروەردەیە بە بەردەوامی بە سەلماندنی ئەزموونەکانەوە، خۆی بنیاتدەنێ و ڕاستییەکان دەگەیەنێت.

گرنگە لە پەروەردەی ئاوادا مامۆستاکان کار لەسەر بەتواناکردنی قوتابیە لاوازەکان/کەمتواناکان بکەن لەبری وەسف و سەنای زۆری قوتابییە زیرەکەکان و هیچ جۆرە چیرۆکێك کە باس لە بتەکان بکات، باسیان بۆ قوتابیان نەکرێت، هەر ئاواش مامۆستا دەبێت خۆی بپارێزێت لە پرسیارکردن کە هەمیشە  لە هەمان قوتابی دەکات.  بەڵکو لە قوتابییەکانی دیکە دەبێت بکرێت تاکو ئەوانیش متمانە بەخۆیان پەیدا بکەن، دەبێت مامۆستا ئەوەندەش بە ئاگا کە منداڵ هەست نەکات  کە بۆ زۆربەی کات پرسیار لەو دەکات، نەبا قوتابییەکە گومانی خراپی لا دروست بێت و دواجار ئەوەش کاردانەوەی خراپتری لەسەر دروست بکات. کەواتە پەروەردە دەبێت بۆ بەتوانا و بەهێزکردنی بیرکردنەوەی سەربەستانە بێت، هاوکاتیش دەبێت جیاوازی لە نیوانی وتنەوەی وانە و پەروەردەدا بکرێت.

Zaherbaher.com

شۆرش بەوە دەوترێ:

جیهان نۆرمان

02/12/2021

ئەنجام هاتووە هەر بەرهەمی چالاکیو ئارەزووەکانی خۆیەتی، واتە لە هیچ ساتێکدا ئەو هەستەی نییە کە پاشکۆی سەرکردەیەکە، یاخود دەروێشی بیروباورێکە!

کاتێك کە هیچ یەکێك لە بەرهەمێنەرانی رۆلی خۆی کردارەکانی خۆی بە گرنگتر یا بە نزمتر نابینێ لە تەك رۆلو کردارەکانی ئەوانی تر، بەلکو خۆی وەك هەر یەك لەوانی تر دەبینێت، بەرژەوەندی خۆی بە بەرژەوەندی هەموو دەبینێ، وە بەرژەوەندی هەموو بە هی خۆی.

کاتێك پەیوەندییەکی تەواو جیاواز لە هەموو پەیوەندییەکانی نێوان مرۆڤەکانی کۆمەلگە دەولەتیەکانی رابووردوو لە نێو بوونەکانیدا گەشەدەکات. پەیوەندییەکی کۆمەلایەتی نوێ کە سەرلەنوێ، لە ئاستێکی فراوانتردا، مرۆڤ دەخاتەوە جێگای سروشتی خۆی، وەك بەشێکی تەواوکەری ژیانو بوونی ئەم هەسارەیە!

کاتێك کە بەرهەمهێنەرانی ئەو پەیوەندییە مرۆڤایەتییە نوێیە هیچکات بۆ ساتێکیش لە شۆرشەکەیاندا هەست ناکەن کە ئەرکێکی تایبەتی جیاواز لە ئەرکی پەیرەکردنی پێداویستی ژیانیێکی دروستدا رەفتاردەکەن. واتە کاتێك کە خەباتەکان هەوڵێکی سەپێنراو نین بەسەر خەباتگێرەکاندا، بەلکو پێداویستێکی سروشتی ئازادبوونی هەر یەکێکە لە چەوساندنەوەو کۆیلەیەتی دەولەت، لە دکتاتۆریەتی کۆمەلگەی سەرمایە، وە هەموو هۆشیارن بەو راستییە.

کاتێكە کە خەباتەکان بێدەنگ، بەلام بێووچانو پر توانا وەك رووبارێکی فرە سەرچاوە بە نێو دەماری کۆمەلگەدا، نەرم نەرم وەك هێلی ئاو، خۆی پەخش دەکات، هەرچی رێگری پێکەوەژیانی کۆمەکیو ئازادییبێت رایان دەماڵێ وەك راماڵینی لاشەیەکی مردوو.

کاتێك کە سەختترین ساتەکانی ناتوانێت بزە لە سەر سیمای بەرهەمهێنەرانی لابات، بزەی ئەنجامدانی پێداویستێك کە لە ناخی پێداویستی ژیانو ئارەزووی سروشتی هەر تاکێکییەتی بۆ کۆمەکبوون، بۆ دەربازبوون لە کۆیلەیەتی کار بۆ سەرمایە.

کاتێك کە خەباتەکان ئامانجیان سەپاندنی بارووزرووفێك یاخود بیرووباوەرێکی تایبەتی «شۆرشگێر» نییە بە سەر کۆمەلگەدا، بەڵکو بە پێچەوانەوە، خەباتە بۆ لە ناوبردنی هەرچی ڕێبازوو بیروباوەرێکە کە بە زۆر بە سەر کۆمەلگەی مرۆڤایەتیدا سەپێنراوە!

شۆڕش هیچ جیاواز نییە لە پێداویستی پێکەوەژیانی کۆمەکیو ئازاد، هەر بەم مانایەش نە رابەری هەیە نە رابەری پێویستە، نە داهێنەری هەیە نە پێویستی بە داهێنەرە.

بوونی پەیوەند نییە بە ئاستێکی دیاریکراوی «پێشکەوتنی» کۆمەلەوە، بەلکو بوونی لە سەرهەلدانی کۆیلەیەتیەوە هەبووە، گەرچی هیچکات وەك ئێستا مەرجی سەرتاسەری بوونی ئامادە نەبووە، چونکە رادەو پانتایی کۆیلەیەتی مرۆڤەکانیش هەرگیز بە ئاستی ئێستا نەبووە!

ئەمرۆ، لە سایەی کاریکرێگرتەدا، لە سایەی سیستەمی سەرمایەداری جیهانیدا، کۆیلەیەتی گشتییەو سەرتاسەری ژیانی مرۆڤی داگیرکردووە، هەر بۆیە پێداویستی ئازادبوونیش، پێداویستی شۆرشیش هەلقولاوی سروشتی هەموو شانەو بوونەکانی کۆمەلە، هی هەموو تاکێکەو بزووتنەوەیەکی خۆخۆیی سەرتاسەرییە!

وەك چۆن دەریا پێویستی بە شەپۆلەکانی نییە بۆ ئیسپاتکردنی بوونی، هەر بە هەمان شێوە شۆرشیش پێویستی بە خۆپیشاندانوو دامەزراوەی نمایشکردن نییە!

شەپۆلەکان بۆ دەریا نیشانەیەکن بۆ بوونی، هەر ئاوا بزووتنەوەو رێکخراوە خۆخۆییە شۆرشگێرییەکانیش نیشابەن بۆ بوونی شۆرش نەك دروستکەری!

هێزوو توانای شۆرش لە حوکمی دەربرینی پێداویستییە سەرەکیەکانی ژیاندایە دژ بە کۆیلەبوون، نەك لە سوپای رێکخراوێکی چەکداردا بۆ سەپاندنی ئیرادەو باوەرێکی «شۆرشگێر»!

ساتەکانی خەباتەکانی شۆرش دانسێکی خۆخۆییە بە ئاوازی داواکانی پێکەوەژیانێکی دوور لە چەوساندنەوە، بە ئارەزووی دەربازبوون لە هەموو پێوەندێکی کۆمەلایەتی کۆیلەکەر، بە پێداویستی بەشداریکردنی ئازاد لە پێکهێنانی ژیانێکی ئازاددا.

بەندو ئەرکەکانی پرۆگرامی شۆرش لە پەیرەوکردنی پێداویستی ئازاد بووندایە لە دەستەلاتی دەولەت، لە کۆمەلگەی سەرمایەداری!

هەڵوێستی ڕایسستانەی حکومەتی بریتانیا لە بارەی جۆری نوێی کۆرۆناوە

02/12/2021

زاهیر باهیر

هەر بە کەشفبوونی جۆری نوێی کۆرنا کە لە سەرەتادا بەم ناوەوە بوو B.1.1.529  دواتر کرا بە ئۆمایکرۆن حکومەتی بریتانیا و زاناکانی بواری کۆرۆنا یەکسەر سەچاوەی ئەم میکرۆبە نوێییەیان بە وڵاتانی خواروی ئەفەریقا دانا و هاتووچۆی ئاسماناییان لەگەڵ 6 وڵاتی ئەو ناوچەیەدا ڕاگەیاند و کارێکی وایانکرد کە ئەو وڵاتانە تاوانبارن و جێگای لۆمەن .

لای گەلێکمان ئاشکرابوو نەك هەر ئەوە بە مەبەستێك دەکرێت بەڵکو گەورەکردنی ئەم میکرۆبەش بەم چەشنە هەر ئاشکرابوو بەڵام بەڵگەیەك نەبوو تاکو ئەمڕۆ کە دکتۆرێکی ئیسرائیلی کە دکتۆری دڵە و یارمەمەتیدەری پڕۆفیسۆرە لە کارەکەیا و کە هەر 3  ڤاکسینەکەی لە خۆی داوە کەچی توشی ئەم ڤایرسۆسە نوێیە بووە .  دکتۆر Elad Maor لە 19/11 بە داوەت بۆ کۆنفررانسێك هاتۆتە لەندەن بە ئامادەبووانی 1250 لە دکتۆر و کەسانی پسپۆڕ  3 ڕۆژ لەو کۆنفرانسەدا بووە لە 23/11 دا کە گەڕاوەتەوە و پشکنینی کردووە دەرکەوتوە کە توشی کۆرۆنا بوە لە ڕێگای ئەو میکرۆبە نوێیەوە. ئەو ، خۆی دەڵێت نەخۆشییەکەی بۆ کەسێکی 69 ساڵ گواستۆتەوە ، هەر ئاواش ئەوە دەدەرکەوێت کە لەبریتانیا ئەم میکرۆبە هەبووە پێش ئەوەی کە لە خواری ئەفەریقا دەربکەوێت .  بەڵام حکومەتی بریتانی کە زۆربەیان لە بەرپرسانی ڕاستڕەو و تا ڕەدەیەکیش ڕایسست، دروستبووە لایان ئاسایی بووە کە ئەمە بخەنە سەرشانی خەڵکانی ڕەشپێست و ئیتر ئەوەش بنەمایەك دەبێت بۆ قسە و تانە و تەشەر و لۆمەی زیاتر لە لایەن فاشییەکان و خەڵکانی سپی ڕایسست و ڕاستڕەوەکانەوە.  ئەمە جگە لە داتەپاندنی ئابووریی ئەو وڵاتانە ئەوەندەی دیکە کە هەرە زۆرینە خەڵکەکەی باجەکەی دەداو هاوکاتیش ئەو حکومەتانە زیاتر دەبنە پاشکۆی بریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

مانگرتنی زۆرێك لە مامۆستا و کارمەندەکانی زانکۆ و کۆلیجەکانی ئینگلەند و سکۆتلەندە و باکوری ئیرلەندە

01/12/2021

زیاتر لە 50 هەزار مامۆستا و کارمەندی زانکۆکان  لە 58 زانکۆ و کۆلیجی ئینگلەند و سکۆتلەندە و باکوری ئیرلەندە  لە ئەمڕۆوە ، 4 شەمە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ مانیانگرتووە لەسەر داخوازییە  ڕەواکانیان کە کەمی پارەی سەر کار و بڕینی موچەی خانەنیشینیە بە بڕی لە سەدا 10 وە بۆ لە سەدا 18.  گەر داخوازییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوە لە مانگی یەکی ساڵی ئایندەدا دووبارە مانگرتنی دیکە دەکەنەوە .

ئەم مانگرتنە دەبێتە هۆی داخستنی زانکۆ و کۆلیجەکان کە زیاتیر لە 500 هەزار خوێندکار دەگرێتەوە.

بەکارهێنانی توند و تیژی دیاردەیەکی جیهانییە و هۆکاری سەرەکیشی کولتوورە

29/11/2021

زۆرێكمان وادەزانین کە ئەو توند و تیژییەی کە بەرانبەر ژنان لە کوردستانا بەکاردەهێنرێت هەر لەوێیە و دوای ئەوەش دین هۆکاری سەرەکییەتی.  لە ڕاستیدا ئەو دیارەدەیە نە مەحەلەییە و نە دینیش هۆکاری سەرەکییە بەلکو زیاتر پەیوەوەستە بە کولتورەوە ، کولتوری باوکسالاریی، کولتوری کۆمەڵی جیانیەتیی و هیرراشی، پلەبەندیی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەم ڕۆژانەی گروپی ” هاوکاری ژنانی سیسخ” دوای کردنی ڕاپرسییەك کە 700 ئافرەت وەڵامیان داوەتەوە و لە سەدا 70 یان، لە لایەن باوك و دایکیانەوە یاخود ئەندمانی خێزانەکەیانەوە ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپ بوونەتەوە  و ئازاریان چێشتوە. کە ئەمانە پێشتر بێدەنگییان هەڵبژاردووە.  سێیەکی ئەوانەی وەڵامیان داوەتەوە وتویانە لە منداڵیدا ڕووبەڕوی دەستدرێژی جنسی بوونەتەوە، حەوتیەکەیشیان زیاتر لە کەسێك دەستدرێژی کردۆتە سەریان .  زۆربەی ئەم قوربانیانە لە ماڵەوە ڕووبەڕوی بوونەتەوە و کەسانی خراپەکاریشیان ناسیوە.

ئەو دەستدریژیە جاری واهەبووە لە لایەن کەسێکی زۆر مەشووری کۆمۆنێتییەکەوە بووە ئەوەش ئاوایکردووە کە زۆر زەحمەت بووە کە ژنەکە ، کچەکە هیچ سکاڵایەك بکات.  ڕاپۆرتەکە دەلێت خواردنەوەی مەشروب و توندوتیژی ناوماڵ بەیەکەوە پەیوەستن چونکە کولتوری خواردنەوە لەناو پیاوانی کۆمۆنێتی  سیخەکانا، بەهێزە هەروەها پرسی پەروەردە و زۆرڵیکردنیش ڕۆڵی خۆی دەبینێت چونکە نەوەی کۆن تەنها لێدان بە مامەڵەی خراپ دەزانن .

لە ڕاپۆرتەکەدا کچێك بە ناوێکی خوازراوە ناوی هاتووە کە لە لایەن مامەیەوە لە تەمەنی 8 ساڵییەوە تا 13 ساڵی لاقەی کراوە ، خێزانەکەی لەبری ئەوەی نەبا شویەکی باشی بۆ نەبێت قڕ و قپیان لەو گرفتە کردووە.  ئەو دەڵێ ” مامم پایەیەکی کۆمۆنێتییەکە بووە بە کابرایەکی زۆر دیندار و باش ناسراوە ناو بە ناو لە ماڵی ئێمە دەمایەوە ، ئیتر لەو کاتانەدا ئاوای لێدەکردم… ڕۆژێك بە ئامۆزاکەمم وت ئەویش بۆ دایکی گێڕایەوە ، دایکیشی بۆ دایکم .  دایکم لێیدام وتی کە تۆ ئیتر پاکیزە نیت دەبێت بە شووتبدەین، ئیتر منیش لە ترسا پاشگەز بوومەوە و وتم درۆم کردوە هەر دەستی بۆ بردوم .  نە دەکرا باوکم بیبیستایەتەوە دەیکوشتم جونکە باوکم براکەی زۆر خۆشدەویست ….”

ئەم چیرۆکە تراجیدیایە تەنها هی تاکە کچێك لە کۆمۆنێتیەدا نییە بەڵکو بە دەیەهای دیکەیان هەمان چیرۆك یا هاوشێوەی ئەوەیان هەیە.  بە دڵنیاییەوە لەناو میللەت و کۆمۆنێتییەکانی دیکەشدا هەبوون و تا ئێستاش هەن.

نگاهی به گواهی‌های‌نامه‌های واکسن کووید و کدهای QR

نگاهی به گواهی‌های‌نامه‌های واکسن کووید و کدهای QR

می‌خواهیم از منظر آنارشیستی نگاهی به وضعیت فعلی سوئیس (و به طور مشابه در برخی از نقاط اروپا) در مورد اقدامات COVID، گواهی COVID، و همچنین علم و واکسن‌ها بیندازیم.

مدت‌های طولانی‌ست که‌ فقدان صداهای انتقادی از سوی محافل آنارشیست یا ضد استبدادی در سوئیس وجود دارد. اکنون وقت حرف زدن و عمل کردن رسیده است. فرض کنیم که دولت این اطمینان را به ما بدهد که راه حلی برای بازگشت به حالت عادی وجود دارد. اما شاید فراموش کرده‌ایم که مدت‌ها پیش برای خیلی‌ها لنگرهای این امنیت، این عادی بودن، مانند زنجیری احساس می‌شد که باید شکسته می‌شد تا کشتی را به سوی هرج‌و‌مرج هدایت کند. درحقیقت دریای طوفانی موجود به‌پیش رفته‌ایم، اما به سوی افقی ناشناخته از آزادی. درواقع شرایط پاندمی باعث شده خیلی‌ها خودشان را به قایق‌های نجات دولتی بندازد، پارو بزنند و حتی عادی بودن پیشنهادات دولت را بپزیرند.

درباره همبستگی و نفاق

از زمان شیوع ویروس کرونا، به نظر می‌رسد «همبستگی» کلید واژه جدید در جامعه سرمایه‌داری باشد. همبستگی‌ای که از سوی همان دولت‌هایی خواسته می‌شود که جنگ می‌کنند، مردم را در دریای مدیترانه می‌کشند، در مرزها و زندان‌ها شکنجه می‌کنند، قلعه‌های رفاهی می‌سازند که مردم فقیر باید از آن‌ها دور نگه داشته شوند.

این همبستگی توسط همان شرکت‌های داروسازی که همیشه سود را بالاتر از جان انسان‌ها قرار می‌دهند، تبلیغ می‌شود. کسانی که آنقدر آشفتگی در دستانشان است که «عمل خیرشان» کتاب‌ها و خبرها را پر می‌کند. همه «حواریون اخلاقی» ریاکار که از ترس از دست دادن زندگی راحت خود بر سر ما فریاد می‌زنند و از همبستگی می‌گویند، در حالی که در تمام زندگی خود بی‌تفاوت گرسنه‌ها، استثمارشده‌ها، شکنجه‌شده‌ها و جنگ‌زده‌ها نگاه کرده‌اند. همه آن‌هایی که می‌گویند فقط ما باید بتوانیم هر زمان که بخواهیم همه چیز را در مناطق غنی اروپا مصرف کنیم و با حداکثر راحتی ممکن به هر کجا که می‌خواهیم سفر کنیم حالا فریاد همبستگی سر می‌دهند.

این دیگر چه نوع همبستگی است؟ همبستگی با جامعه‌ای مبتنی بر ظلم و استثمار؟ اصلا همبستگی با چه کسی، برای چه کسی؟ این همبستگی نمی‌تواند همان نوع همبستگی باشد که ما می‌خواهیم جامعه‌ را روی آن بنا کنیم. همبستگی نمی‌تواند توسط دولت‌ها تجویز شود یا ناشی از فشار اخلاقی و اجتماعی باشد. این همبستگی تبدیل به ریا شده است. همبستگی واقعی بستگی به جهان‌بینی و ایده‌هایی دارد که مردم به اشتراک می گذارند.

حتی بخش‌هایی از «چپ رادیکال» که خود را به سمت سوسیال دموکرات‌ها سوق می‌دهند، همان ایده «همبستگی» را که توسط ایالت‌ها تبلیغ می‌شود پیش گرفته‌اند و خواهان همبستگی در زمینه استفاده از گواهی‌نامه‌های کووید و واکسن‌ها هستند. واکسیناسیون در این فراخوان‌های همبستگی صرفا برای انزوا، خالی گذاشتن خیابان‌ها و استفاده از کدهای QR و گواهی‌های کووید، برای اقداماتی کنترلی ارتباطات مظلوم و ستمدیدگان است. در این همبستگی برنامه‌های عملی روزانه برای اجرای ایده‌ها و عملکردهای پراگرسیو وجود ندارد و تنش‌ها و درگیری‌های اجتماعی موجود، در لحظه بحران یا بازسازی جامعه سرمایه داری همچنان پابرجا خواهد ماند.

مثلا در حالی که مادر خانه می‌مانیم، دولت با مدیریت وضعیت و سازماندهی همبستگی با رضایت ضمنی خود ما به‌تنها راه‌های جایگزین برای خروج از قرنطینه را ارائه می‌دهد. از چه زمانی آنارشیست‌ها اقدامات عملی برای سامان‌دهی اجتماعی را به دولت‌ها واگذار کرده‌اند؟ خلأی که ​​«چپ رادیکال» با انتقاد نکردن از اقدامات دولتی یا مخالفت با آنها ایجاد می‌کند، حالا بیشتر با تبلیغات فاشیستی و دیگر چرندیات ارتجاعی پر شده است.

این سوال پیش می‌آید که آیا افراد محافل «چپ رادیکال» از پیامدهای واقعی شعارهایی که برای ترغیب به این نوع عمبستگی استفاده می‌شود آگاه هستند؟ در چنین فضایی اصلا جایی برای شعارهای علیه سرمایه‌داری” “علیه مقامات” “تلاش برای یک زندگی خودسازمانده و خودمختارو حتی تخریب مرزها و زندان‌ها باقی می‌ماند؟ آیا قرار است این شعارها تنها کلمات توخالی‌‌ای باشند که روی استیکرها یا تی‌شرت‌ها جالب به نظر می‌رسند و فقط بخشی ضروری از یک خرده فرهنگ هستند؟

فراموش نکنیم مبارزه برای یک دنیای دیگر، یک انقلاب یا لحظات انقلابی، در زندگی واقعی، احتمالاً بسیار زیبا و پر از احساسات خواهد بود. البته پر از رنج، لحظات سخت و تلفات. برای همین هم مجبور خواهیم بود که از منطقه امن خود خارج شویم. پیشنهاد #درخانه ماندن یا منزوی کردن خود و تکیه بر تدابیری که دولت تجویز می‌کند، به نظر ما شروع خوبی نیست اگر بخواهیم یاد بگیریم چگونه مبارزه کنیم، زندگی مستقل و خودسازمان‌دهی داشته باشیم و چگونه با یکدیگر رفتار کنیم باید بتوانیم در «زمان بحران» هم خودمان از خودمان حمایت کنیم.

اینجا مهم است که به نحوه واکنش محافل چپ رادیکالبه اعتراضات فعلی علیه اقدامات دولت برای کووید اشاره کنیم. «انقلاب اجتماعی»، «جنبش‌های اجتماعی» یا دیگر لحظات درگیری اجتماعی در برخی از سخنرانی‌ها، متن‌ها و ایده‌های ما نقش‌آفرینی می‌کنند، اما اکنون مردم به خیابان‌ها می‌آیند و ما به دلیل حضور احمق‌های فاشیست یا ناسیونالیست نمی‌توانیم در آن شرکت ‌کنیم. ما باید با هم فکر کنیم که چگونه می‌توانیم با این موضوع برخورد کنیم. آیا تا به حال به معنای تعارض «اجتماعی» فکر کرده‌ایم؟ از نظر ما اجتماعتنها مجموع افراد کامل، ایده‌آل و انقلابی که همه مفاهیم، ​​ایده‌ها و دیدگاه‌های مشابهی دارند نیست. کشمکش‌های مختلفی در جامعه‌ای که ما در آن زندگی می‌کنیم، با تمام تضادهایش و خارج از حباب‌هایی که دوست داریم برای خود ایجاد کنیم، به وجود می‌آیند. اما در بحران‌ها متوجه می‌شویم که برخورد درست با این تضادها را بلد نیستیم. این یک بن‌بست است، مانعی که می‌خواهیم بر آن غلبه کنیم تا ایده‌ها، انتقادات و عملکردمان را در خیابان، بین مردم گسترس بدهیم.

از تظاهرات Gilet Jaunes در فرانسه گرفته تا قیام‌های Gezi در ترکیه، تعداد زیادی از مردم در این مبارزات شرکت کردند و هنوز هم شرکت می‌کنند. در بسیاری از تجمعات نیروهای فاشیست، بورژوازی و محافظه‌کار نفوذ دارند اما حضور و عزم رفقای انقلابی در خیابان‌ها در این مبارزات به عقب راندن و انزوای این نیروها کمک کرده است.

در سوئیس نیز شاهد حضور ضد فاشیست‌ها در خیابان هستیم. آنها بدون اتخاذ موضع انتقادی نسبت به محدودیت‌ها و اقدامات دولت، تظاهرات و اقداماتی را علیه اقدامات ضدکرونا و اعتراضات ضدواکسیناسیون سازماندهی می‌کنند که منجر به نظارت و کنترل بیشتر می‌شود. این «ضد فاشیست‌ها» تمایل دارند تعمیم دهند و ادعا کنند که هرکسی که با فاشیست‌ها برای اعتراض به محدودیت‌های کرونایی همراهی می‌کند، خودش هم فاشیست است. یا دست‌کم «نظریه‌پردازان توطئه غیرمنطقی» را باور دارد. با این کلی‌گویی‌ها و انگ‌ها و بی‌اهمیت جلوه دادن همه افرادی که در این تظاهرات شرکت می‌کنند، این تظاهرات که به طرز ناراحت‌کننده‌ای شبیه به دولت است، نوعی موضع تقابلی برداشت می‌شود. از دید ما باید در مقابل فاشیست‌ها بایستیم و در عین حال نسبت به اقدامات تحمیلی دولت هم موضع انتقادی داشته باشیم.

ما فکر می کنیم که باید امکان حضور در این اعتراضات را ایجاد کنیم یا حداقل ابتکارات خود را برای افشای مرتجعین و فاشیست‌ها داشته باشیم. ما می‌خواهیم بتوانیم دیدگاه آنارشیستی خود را در مورد وضعیت در اشکال مختلف درگیری و عمل اعمال کنیم. نمی‌خواهیم فقط اعتراضات را دنبال کنیم و منتظر گروه‌ها و مردم بمانیم تا کاری را برای ما درخواست کنند یا انجام دهند. ما می‌خواهیم واکنش نشان دهیم، اما با استفاده از دانشی که در اختیار داریم و استفاده از روشن ساختی که طرفدار آن هستیم. ما باید شیوه‌ها و مواضع خود را درمقابل محدودیت‌های کرونایی داشته باشیم. این کار می‌تواند ما را در موقعیتی قرار دهد که به وضوح مشخص شود چه کسانی را می‌توانیم به عنوان همدست و چه کسانی را به عنوان مخالف درمقابل خود داشته باشیم.

بی‌طرفی علم

ایده بی‌طرفی علم داستانی خائنانه است. علم تحت شرایط اجتماعی، فرهنگی و اقتصادی معینی رشد می‌کند. به‌طوری که به‌هیچ وجه نمی‌تواند بی طرف باشد. در منطق علمی و در طب غربی پارادایم استاندارد شده‌ای وجود دارد که افراد را به اشیا قابل اندازه‌گیری تبدیل می‌کند و همه تفاوت‌ها، داستان ها، احساسات و شرایط و محیطی را که در آن زندگی می‌کند نادیده می گیرد. علم غربی توانسته خود را به عنوان حقیقت عمومی، خنثی و تنها ممکن تثبیت کند. تنها با تغییر رویکردهای جایگزین دانش می‌تواند تسلط خود را حفظ کند.

علم ثابت نیست و دائماً در حال تغییر است. اینکه چه کسی تحقیق را با چه هدفی و در چه مقطع زمانی تامین مالی می‌کند مهم است؟ همه شرکت‌هایی که در تحقیق و توزیع واکسن‌ها، بیوتکنولوژی‌ها، مهندسی ژنتیک، فناوری نانو و دیجیتال و روباتیک نقش دارند، به‌هم پیوسته هستند، پول و منابع را دراختیار دارند و منافع خود را با پیروی از قوانین اقتصاد سرمایه‌داری دنبال می‌کنند. این موضوع البته چیز جدیدی نیست! و در واقع یک داستان قدیمی است. اساسا پیشرفت علم و پزشکی زیستی با استثمار، استعمار، سلطه غرب، و شیوه‌های امپریالیستی مردسالار گره خورده است. یافتن این ارتباطات در تاریخ اصلا دشوار نیست، همانطور که یافتن تاریخ مقاومت و خرابکاری در برابر آنها دشوار نیست.

چیزی که شاید برای ما جدید باشد این واقعیت است که به انتقاد از واکسیناسیون کرونا یا مهندسی ژنتیک بلافاصله برچسب غیرانتقادی شکاک کرونا، تئوریسین توطئهزده می‌شود که هرگونه امکان مقاومت احتمالی در برابر آن را از بین می‌برد. این برخورد یک دوگانگی و دسته‌بندی خطرناک جدید در جامعه ایجاد می‌کند و تضادهایی را باعث می‌شود که فقط برای دولت کارکرد دارد. زیرا این تضادها به‌جای عمودی شدن، افقی باقی می‌مانند. هر انتقادی که علیه محدودیت‌های کرونایی مطرح می‌شود، صرف نظر از اینکه چه کسی و از چه محافلی ان را می‌گوید سریع زیر چتر شکاکان کرونا، توطئهو دارای افکار فاشیستی، ارتجاعی و ناسیونالیستی قرار می‌گیرد. این دسته‌بندی توسط دولت و رسانه‌ها هم دامن‌ زده می‌شود و متاسفانه چپ خارج از پارلمان هم آن را ادامه می‌دهد!

امروز جنگ علیه ویروسفرصت مناسبی برای آزمایش فناوری‌های جدید، پیشبرد دیجیتالی شدن، کنترل و نظارت، بستن مرزها و گسترش دسترسی دولت و سرمایه‌داری با بدن انسان است. ابهامات و ترس‌های ناشی از این «بحران» و تشویق دولت‌ها، رسانه‌ها و کارشناسان باعث می‌شود مردم به آرامی به شرایطی عادت کنند که بسیاری از ما دست‌کم برای چند ماه تصور می‌کردیم ادامه آن ناممکن است.

علاوه بر این، جنبه اقتصادی نیز وجود دارد. بسیاری از شرکت‌هایی که در تحقیق، تولید و توزیع واکسن‌ها، آزمایش‌ها، داروها و توسعه راه‌حل‌های دیجیتال برای «محافظت» از ویروس سرمایه‌گذاری کرده‌اند مقدار زیادی از این وضعیت سود می‌کنند. درواقع پول و منابع زیادی دوباره به آن‌ها بازگردانده می‌شود و ناگهان همه این فرصت‌ها به روی فناوری‌هایی باز می‌شوند که می‌توانند ما را بیشتر از قبل کنترل و محدود کنند. یکی دیگر از جنبه‌های اقتصادی موضوع این است که تمام این فناوری و تحقیقات باعث توسعه بخش‌های جدیدی می‌شود که به تحریک رشد اقتصادی و بازگرداندن وضعیت عادی به جامعه سرمایه‌داری کمک می‌کند.

همان جامعه سرمایه‌داری مضری که با کشت‌های انحصاری، جنگل‌زدایی، کشاورزی فشرده، جهانی شدن، استثمار افراطی از زندگی انسان‌ها، طبیعت و همه موجودات زنده را نابود کرده است. نابودی‌ای که پایه و اساس کاملی را برای توسعه این ویروس (و بسیاری از بیماری‌های دیگر) باعث می‌شود. همه این تحولات را باید همیشه با شک و تردید و انتقاد سالم نگاه کنیم. منظور ما از انتقاد رادیکال این است که باید از موضوع واکسن فراتر بریم و درباره شرایطی که در آن زندگی می‌کنیم اظهار نظر کنیم.

سوالاتی مانند: ما می‌خواهیم در چه دنیایی زندگی کنیم؟ تا زمانی که ما زنده‌ایم، بیماری، ویروس و مرگ وجود خواهد داشت. چگونه می‌خواهیم با آن کنار بیاییم؟ آیا دنیایی که می‌خواهیم در آن زندگی کنیم، دنیایی است که در آن همه فقط به‌عنوان یک خطر دیده می شوند و می‌خواهیم بیشتر و بیشتر از هم جدا شویم و فاصله بگیریم؟ می‌خواهیم مدام مشکوک باشیم و یکدیگر را کنترل و نظارت کنیم؟ فراموش نکنید تماس بین‌فردی برای زندگی و بقا ضروری است و انصراف از آن یعنی دست کشیدن از زندگی.

واکسیناسیون علیه ویروس کرونا با به اصطلاح واکسن‌های mRNA یا وکتور انجام می‌شود که در دسته واکسیناسیون‌های ژنتیکی قرار می‌گیرند. بنابراین ما با تحقیقات ژنتیک، مهندسی ژنتیک و بیوتکنولوژی سر و کار داریم. تحقیقات در این زمینه چندین سال است که ادامه دارد. با این حال، این واکسن‌های mRNA برای اولین بار در سال 2020 به دلیل «فوریت» یافتن واکسنی که در برابر ویروس کووید19 محافظت می‌کند، تأیید شدند. زمان بررسی و آزمایش چنین فناوری‌هایی به شدت کاهش یافته و امکان دفاع قانونی در برابر پیامدهای احتمالی درازمدت وجود ندارد.

اینکه مردم به چنین واکسن‌هایی مشکوک باشند یا نگرش انتقادی داشته باشند چندان هم پوچ نیست. جای تعجب نیست که بسیاری از افراد از محافل آنارشیست و ضد استبدادی موضعی انتقادی در رابطه با تحقیقات ژنتیکی، بیوتکنولوژی یا پیشرفت فنی و پزشکی دارند. هدف پیشرفت علم بیومدیکال افزایش عمر تا بی نهایت، به هر قیمتی است. مردم در حال تبدیل شدن به مصرف‌کنندگان راه‌حل‌های پزشکیفنی هستند و کم‌کم ارتباط خود را با بدن خود و طبیعت از دست می‌دهند.

تحقیقات ژنتیکی و بیوتکنولوژی از نیاز دنیای مردسالار و سرمایه‌داری برای کنترل، استانداردسازی و کامل کردن همه چیز ناشی می‌شود. در حال حاضر، مانند سایر لحظات تاریخ، یک بحران ادعایی، یک تهدید، به‌عنوان فرصتی برای آزمایش فناوری‌های جدید بر روی بدن انسان و اجتماعات انسانی و بسیاری از زمینه‌های زندگی است. در شرایط دیگر، آزمایش این فناوری‌ها با مقاومت بیشتری مواجه می‌شد و زمان بیشتری می‌برد. اما حالا انگار پذیرش این فناوری‌ها اجباری است.

با این حال، اختیار اینکه آیا یک فرد تصمیم به واکسینه شدن دارد یا نه مهم است. ما همچنان بر این ایده ایستاده ایم که هر فرد حق دارد تصمیم بگیرد که چه اتفاقی برای بدنش بیفتد. هیچ دلیلی وجود ندارد که چرا افراد باید از اختیار تصمیم‌گیری در مورد بدن خود محروم شوند. مخصوصا توسط یک دولت یا به دلیل فشارهای اجتماعی.

مسائل مربوط به کنترل بدن ما و سلامت‌مان از اهمیت بالایی برخوردار است و می‌تواند و باید در محافل آنارشیستی تبادل نظر و بحث شود. ما همچنین فکر می‌کنیم که می‌خواهیم تلاش کنیم و دریابیم که چگونه می‌توانیم با این مسائل به روشی خودمختار برخورد کنیم. قرار نیست ما هم بگوییم افراد فاقد گواهی کووید اجازه ورود یا اقامت در حمایت‌خانه‌های ما را ندارند. نامیدن این اعمال با همبستگی یا مسئولیت تا حدی گمراه‌کننده است. بازتولید و اجرای قوانین مصوب دولت به ویژه وقتی پای ثبت، طبقه‌بندی، کنترل بیشتر، انزوا در میان باشد مسئولیتی بر عهده دولت است که می‌تواند صرفاً به‌عنوان اطاعت نیز تلقی شود.

فن‌آوری‌های جدید برای نظارت و کنترل

گواهی کووید آخرین مرحله پیشرفت در فرآیندی است که در نهایت می‌تواند نظارت کامل بر کل گروه‌ها و مناطق اجتماعی را امکان پذیر کند: نه فقط برای سرکوب، بلکه حتی از نظر اقتصادی . “داده‌های بزرگیا همان داده‌هایی که ما هر روز با کمک ابزارهای دیجیتالی تولید می‌کنیم و مدام دسته‌بندی، تجزیه و تحلیل می‌شوند تا به سودآوری منجر شوند یکی از جدیدترین مواد خاماقتصاد آینده هستند که منافع بسیاری روی آن‌ها متمرکز شده است. تا همین حالا هم جهش‌های عظیمی در زمینه های دیجیتالی سازی، کنترل و نظارت صورت گرفته است.

برنامه‌هایی که همگی باید بر روی گوشی‌های هوشمند ما بارگذاری شوند و داده‌های حرکت و مکان را نشان دهند، امکان رو به رشد انتقال این داده‌ها و ابرداده‌ها هستند. داده‌هایی که امکان نظارت تصویری، ردیابی تماس را به‌عنوان بخشی از یک توسعه گسترده‌تر و استاندارد به دولت‌ها می‌دهد. گواهی COVID هم به‌نوعی امکان کنترل و نظارت بر بخش‌های بزرگی از جمعیت را فراهم می‌کند و انسان‌ها را به مجموعه‌ای از داده‌های قابل کنترل و مدیریت تبدیل می‌کند. مردم هم باید با توجیه تهدید ویروس و فروپاشی اقتصاد تسلیم این کنترل و حتی دچار خودکنترلی و نظارت شوند.

چیزی که رویایی دولت‌ها و همه کسانی است که به اطمینان از کنترل، تجزیه‌و‌تحلیل و سرمایه‌گذاری در همه حوزه‌های زندگی شخصی ما علاقه‌مند هستند. وقتی پای تهدید یک ویروس، یک بحران یا تروریسم وسط است، این فناوری‌ها می توانند با سرعت و مشروعیت بیشتر و بدون نیاز به رضایت اکثریت جمعیت مورد استفاده قرار بگیرند. یعنی اتفاقا فاشیست‌ها و جناح راست بیشتر از آن استقبال می‌کنند. درست مثل استفاده از این ابزارها علیه مهاجران، گروه‌های «حاشیه» جامعه، افراد و گروه‌های مقاوم و یاغی مشروع. درواقع برای فاشیست‌ها این کنترل‌ها تا زمانی خوب است که علیه خودشان نباشد. به همین دلیل است که ما درخواست‌های آزادی‌خواهی آنها در بحث محدودیت‌های کرونا را فرصت‌طلبانه و ریاکارانه می‌دانیم.

کدهای QR و گواهینامه‌ها، ثبت‌نام و جمع آوری داده‌ها، روند آهسته عادت دادن جامعه به دیجیتالی شدن زندگی‌ها و نظارت همه جانبه و مداوم است. اقدامات کنترلی COVID مثل بسته‌شدن مرزها می‌تواند برای همشه باقی بماند. وضعیت سلامت افراد، مکان و زمان آن‌ها، اینکه با چه کسی سفر می‌کنند، در قالب داده‌های دولتی ثبت می‌شود و قابل کنترل است. برای همین هم گواهی کووید ادامه دخالت آشکار دولت در زندگی ما است.

ئایا بەڕاست ” بزوتنەوەی گۆڕان” ی ئێستا جیاوازی هەیە لە “گۆڕانی” سەردەمی نەوشیروان موستەفا؟

21/11/2021

کەم نین ئەوانەی کە لە ” بزوتنەوەی گۆڕان” وازیانهێناوە یاخود ئەوانەی کە هیشتا لە ناوەوەن و گازەندە و گلەیی ئەوەیانە کە “گۆڕان” گۆرانی سەردەمی کاك نەوشیروان نییە .

ئەوانەی کە ئەمە باوەڕیانە یا ساویلکەن یاخود نایانەوێت لە قودسییەتی نەوشیروان موستەفا بهێننەخوارەوە، یاخود بەرژەوەندیان لەم قسە و بۆچوونانەدا هەیە و بە پاساوی مانەوەیان، کە گوایە دەکرێت گۆڕانکاری لەو بزوتنەوەیەدا بکرێت، بەردەوامن تیایدا.

لە ڕاستیدا مێژوی ” بزوتنەوەی گۆڕان” لە دروستبوونییەوە تاکو ئێستای ئەوەی نیشانداوە و دەدات کە هیچ گۆرانکارییەك بەسەر ئەو بزوتنەوەیەدا نەهاتووە و هەر وابووە چ لەسەردەدمی نەوشیراوان موستەفا و چ لەسەردەمی کوڕەکانی و سەید عومەر-یشدا. هەر بۆ ڕاستی قسەکانم بە بەڵگەوە، تەنها لە چەند لایەنێکی “بزوتنەوەی گۆران” لە سەردەمی نەوشیروان و دوای ئەویش، دەدوێم.

یەکەم: پێکهاتەی ” گۆڕان ” : ئەوانەی کە گۆڕانیان دروستکرد و یا هاتنە ناو گۆڕانەوە، لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی-یەوە هاتوون، کە نەك هەر لە ڕێکخراوێکی گەندەڵەوە هاتوون، بەڵکو خۆشیان یا گەندەڵبوون یاخود بە جۆرێك لە جۆرەکان لە گەندەڵییەوە ئاڵابوون. ئەمە جگە لەوەی کە نەوشیروان موستەفا کەسی دووهەمی یەکێتی بووە، خاوەنی هەموو دەسڕۆییەك [ صەلاحییەت] بووە لە دانانی کەسەکاندا بۆ ئیدارەکان و پۆستەکان . ئەو کەسی سەرەکیش بووە لە دانانی بەرنامە و پلان و سیاسەتی یەکێتیش . ئەوانی دیکەشیان سەرکردەو بەرپرسی گەورە بوون لە یەکێتی نیشتمانی-دا خاوەنی پۆست و پلەو پایە بوون یاخود ئەندامی مەکتەبی سیاسی یا سەرکردایەتی یەکێتی بوون. کەواتە ناکرێت بە کەسەکانی ناوەوەی ڕێکخستنێکی شکستخواردوو کە ساڵەهایەکی دووروو درێژ لە شکستدا بوون ، لەڕێکخراوێکی دیکتاتۆر و گەندەڵ و مشەخۆر بوون، چاوەڕوانی شتێکی نوێی ئاوایان لێبکرێت کە جیاواز بێت لەو پێگەیەی کە لێوەی هاتوون. بە کورتی زۆرینەی کەسانی سەرکردەی ” بزوتنەوەی گۆڕان” و خوارەوە و جەماوەەرەکەیان هەمان کەسانن کە ساڵەهایەكی درێژ یا ڕؤڵی گەوەررەیان هەبووە یاخود چەپڵە لیدەربوون.

دووەم: پرسی گەندەڵیی و چارەسەری: گوایە ئەم کێشەیە خاڵێکی سەرەکی بوو بۆ دروستکردنی ئەو بزوتنەوەیە. ئەوەی ئاشکرایە کەسە سەرەکییەکانی ” بزوتنەوەی گۆڕان” لەناو خودی یەکێتی-دا وەکو باسدەکرێت لە هەوڵی بنەبڕکردنی گەندەڵیی-دا بوون بەڵام نەیان توانی تەڵە پوشێكیش بگۆرن . کاتێکیش کە ڕێکخستنێکی نوێشیان دروستکرد خۆشیان یا بوونە گەندەڵ یاخود لە گەندەڵییەوە ئاڵان. جەنگی ئەمان لەتەك یەکێتی و پارتی-دا بۆ بەرژەوەندی ئەو میللەتە هەژارە نەبوو بەڵکو شەڕی پشکی کوسییەکانی هەرێم و بەغدا و پلە باڵاکانی دیکەی وەکو پارێزگار و بەڕیوەبەریئ گشتی شوێنە هەستیارەکان و بەشە خزمەتگوزارییەکان بوو. کەواتە دروشمەکەی ئەوان کە لەناو یەکێتدا و لە سەرەتای دروستکردنی بزوتنەوەکەیاندا، کە هەمیشە دەیانوتەوە ” خەڵکی شیاو بۆ شوێنی شیاو” درۆیەکی شاخداربوو.

سێیەم: پرسی ماڵباتیی و بنەماڵەیی : ئەمەش خاڵێکی دیکەی ئەجەندەکەی نەوشیروان موستەفاو و هاوەڵەکانی بوو کە هەمیشە پەنجەی تاوانیان بۆ خانەوادەی تاڵەبانی و بارزانی ڕادەکێشا. بەڵام کە بزوتنەوەکەیان، خۆی گرت و پێگەی سیاسی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی بەهێز بوو، نەوشیروان موستەفا و کەسە نزیکەکانی نەیانتوانی جیاوازییەك دروستبکەن، نەیانتوانی خۆیان لە قوتابخانەی کوردایەتی و بۆگەناوی فکری قەومی بهێننە دەرەوە، نەك هەر نەیانتوانی گەنجاێکی متمانە بە خۆ و ڕزگار بوو لە قودسییەتی سەرکردە و حیزب ڕزگار بکەن، بەڵکو پێچەوانەکەی دروست بوو، لە مردنی نەوشیروان موستەفادا ئەمە باشتر دەرکەوت،. هەڵسوکەوتی نەوشیروان و بڕیاری تاکڕەوانەی ئەو و وەسییەتنامەکەی، میراتگریی منداڵەکانی، ئەمانەیان سەلماند.

چوارەم دارایی و بوجەی گۆڕان: نەوشیروان موستەفا هەر لە سەرەتادا زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری لە لایەن تاڵەبانی-یەوە پێبەخشرا، هاوکاتیش سەرچاوەی داهاتی ئەمان وەکو یەکێتی کردنەوەی پرۆژە و پیتاکی خەڵکانی دەوڵەمەند و خاوەن پلە و پایەی کۆمەڵایەتی بوون. کاتێکیش کە مشەخۆریی و گەندەڵی لەناو ڕیزەکانی-دا تەشەنەی کرد ئیدی نەك هەر ئەو پارانە بەشی نەدەکرد بەڵکو کەوتنە داخستنی ڕۆژنامە و کەناڵەکەیان و کەمکردنەوەی بەشە پارەی بەشەکانی دیکەش. کاتێکیش کە نەوشیروان مرد، سەنا و پیاهەڵدانی بە باوکی هەژارانی بۆ کرا کە گوایە لە دوای خۆی تەنها چەرخێک و پاکەتێك جگەرەی بەجێهێڵاوە، بەڵام هەر زوو دەرکەوت کە نەوشیروان بە ملیۆن دۆلاری لە پاڵ موڵك و خانووو کارگەی لە دوای خۆی بۆ منداڵەکانی بەجێهێشت . لە ئێستاشا وەکو دەوترێت منداڵەکانی جێگای باوکیان گرتۆتەتەوە و دەسەڵاتی تەواویان هەیە و ” بزوتنەوەی گۆڕان” یان، کۆنترۆڵکردووە . ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەمانیش هەمان ڕێچكەی ماڵباتی تاڵەبانی و بارزانییان گرتەبەر.

پێنجەم : پرسی ئابووریی و بەرهەم‌هێنان:ڕاستە ” بزوتنەوەی گۆڕان” لیژنەیەکیان یا ژوورێکی تایبەتییان بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردبوو کە جۆرەها لێکۆڵینەوەی ئابووریانەی تیادا دەکرا و ڕاپۆرتی لەسەر دەدرا و وتاری لەسە دەنوسرا، بەڵام لە ڕاستیدا بەرنامەی ئەمانیش جیاواز نەبوو لە سەراپای حیزبە لیبراڵەکانی دوونیا بە یەکێتی و پارتیشەوە . چەقی ڕیفۆرمی ئابوریانە لای ئەمانیش بەخێرهاتنی بازاڕی ئازاد و باوەشکردنەوە بۆ کۆمپانیا گەوەرەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا لە بەگەڕخستنی پارە و سەرمایەگوزاریی لە پرۆژە گەورەکانا، بوو، کردنی کەرتەکانی کە موڵکی دەوڵەت بوون بە کەرتی تایبەتی … هەر هەموو ئەمانەش سەرەنجام گەر بیشکرانایە بەتاڵەی زیاتر و بەرزکردنەوەی نرخی پیداویستیەکانی ڕۆژانەی خەڵکی و بێ خانوو و سەرەپانی خەڵکی و زۆر شتی دیکەی بە دووی خۆیدا دەهێنا. بۆ ئەمەش لەپاڵ گورجکردنەوەی یاساکان و دانانی یاسای نوێ زەروورەی جێبەجێکردنیان لەسەر خەڵك بە زۆر و بە خوایشت زەروور بوو لە سەپاندنیا. لە سەرپێچیکردنی خەڵکیشا بەرانبەر بە دەسەڵاتی حکومەت و کۆمپانیاکان و بەڕێوەبەرانی کارگە و شوێنەکانی دیکەی سەر کار، بەو یاسایانە پشتیان دەشکانن. بەم جۆرە کۆنترۆڵکردنی دانیشتوانی کوردستان بە یاسا لە پێناوی دەوڵەمەندبوونی توێژێکی کەمی کۆمەڵ، دەبووە ئەرکێکی گەوەرەی سەرشانیان.

خاڵێکی جیاواز کە هەیان بوو لەتەك پارتی و یەکێتی-دا دانانی خەڵکی تەکنۆکرات بوو لە شوێنەکانا، بەڵام ئەمانە هەر تئیوری و پاگەندەی حیزبی بوو چونکە دەرکەوت لە هەر شوێنێکدا کە پێیاندرابێت کەسانی حیزبی خۆیان یا خود ئەو لایەنانەی کە لە گەڵیانا لە بەرەیەکدا بوون داناوە، بێ ئەوەی کە بچوکترین ئەزموونیا لە بواری کارەکەدا هەبووبێت.

شەشەم: پرسی کۆمەڵایەتیی و پەروەردەیی: لە ڕاستیدا ئەوەی کە بۆ ئێمە ئاشکرا بوو ” بزوتنەوەی گۆڕان” بەرنامەیەکی کۆمەڵایەتی و پەروەەردەیی زۆر جیاوزی لە پارتی و یەکێتی نەبوو. ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی کە لەناو کۆمەڵدا هەبوون و هەن بە هیچ کام لە بەرنامەکانی هیچ لایەکیان لابەلانەدەبووە. کۆمەڵێك تا بیناقاقەی لە گواوی خێڵایەتی و عەشایەرگەریی و دین و شەریعەتی ئیسلامی کە پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵی کوردستان بن و گلابێت، یەکیش تەواوکەری ئەوی تریان بێت لە حەلکردنی کێشەی بوونی زوڵم و زۆر و چەسپاندنی دادوەریی کۆمەڵایەتی و بەدیهێنانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئازادیی تاك و بیروڕا و یەکسانی خەڵکی و لەناوشیاندا یەکسانی جێندەیی، نەك هەر ئەستەم بوو کە بە بەرنامەکەی ئەو بزوتنەوەیە ئەم کێشانە بنەبڕبکرێن، بەڵکو کارێکی نەکردەش بوون. لە کۆمەڵێکی ئاوا قوچکەییدا، لە ئابووریەکی قۆرخکراودا، لە هەبوونی فەرهەنگ و پەروەردەیەکی دواکەوتودا کە زۆر خراپتر لە سەردەمی بەعس، مەحاڵە چارەسەری بنەڕەتی بۆ سەراپای ئەو کێشانە بکرێت کە کۆمەڵ لە هەموو بوارەکانا ڕووبەڕووی بوونەتەوە.

سەبارەت بە پەروەردە و پێگەیاندن و ڕۆشبیریی و چارەسەری تەندروستی ، لەبەر ئەوەی ئەمانیش بەرنامەیەکی لەیەکچووی لایەنەکانی دیکەیان هەبوو، لە ئاوا حاڵەتێکدا زۆر مەحاڵە کە بتوانێت هەنگاوێکی نوێ بنێت. ئەمە جگە لەوەی هەر یەك لە پرسی پەروەردە و پێگەیاندن و پرسی چارەسەری تەندروستیی بە توندی گرێدراونەتەوە بە پرسەکانی ئابووریی و سیاسەتی حیزب و دەوڵەت و دین نەریت و تەواوی سەروبەندی کێشە کۆمەڵایەتییەکانەوە. ناتوانرێت و ناکرێت باس لە ئازادیی ژنان بکرێت لە وڵاتیکدا کە دین و شەریعە و عورف و عادەتی خێڵەکیانە نەك هەر پێوەری باشی و خراپی تاکەکانی کۆمەڵ بێت، بەڵکو ئامرازی حوکمکردنیش بێت. ناتوانرێت قسە لەسەر پرسی چارەسەری بەلاش و خوێندنی خۆرایی بکرێت بەڵام هاوکات بنەمای ئابووری وڵات لەسەر بناخە و ڕێڕەوی ئابووری لیبراڵ بێت. کەواتە سەراپای پرس و کێشەکان وەکو ئەڵقەکانی زنجیرێك زۆر مەحەکەمانە بە یەکەوە گرێدراون.

تۆوی شکستی ” بزوتنەوەی گۆڕان” لەناو ڕەحمی خودی دروستبوونی خۆیدا چەکەرەی کردبوو، ئیدی ئەوە گرنگ نییە کە سەرکردەیەکی حەکیم یا نورانی، بە ئەزوموون، نێتباش…. ڕابەرایەتی بکات یا نەیکات، چونکە سیستەمی سەردەم نەك تەواوی سەرکردەکان بە باش و خراپیانەوە، بەڵکو حکومەتەکانیشیان دەکاتە بورغوویەکی سواوی چەرخی سییستەمە. سیستەمەکە بە بێ ئەو و بە ئەوەوە ، بەباشی دەسوڕێت خۆی دەچەسپێنێت.

ئەوەی کە بەربەستی دروستی سیستەمەکەیە هەوڵدان و کارکردنە لە دەرەوەی خودی سیستەمەکە، ڕێنەکردنە لەسەر نەزم و ڕەوتی ئەو ، ڕێکخستنی خودی جەماوەر خۆیەتی بە دوور لە هەژموونی سەرکردە و حیزب و دین و نەریتی دواکەوتووانە. کارکردنی دەستەجەمعیانەی خەڵكە کە خۆیان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیانن و دەتوانن گۆڕانکاری بنەڕەتی بکەن، نەك حیزب و سەرکردەکان و ئەوانەی کە لە فەلەکی سیستەمی مەوجوددا، دەسوڕێنەوە و بە ئومێدن کە گۆڕانکاری تیادابکەن .

Zaherbaher.com

31 کەس دوێنێ لە پرۆتێستێکی لەندەندا دەستگیر کران

21/11/2021

دوێنێ , شەمە ، 20/11 ، بۆ جارێکی دیکەش ئەو گروپەی کە داوا لە حکومەت دەکەن بۆ چاککردنی 29 ملیۆن خانوو لە بریتانیا کە شێ و تەڕی و کەڕویان هەیە و لە زستاندا ناتوانرێت گەرمببن  و دەبنە هۆی مردنی نیشتەجێبوونیان بە نەخۆشی جیاواز خۆدپیشاندانێکی گەورەیان کرد . لەم خۆپیشاندانەدا زیاتر لە  250 چالاکوان بەشدارییان کردو دواتر جسری لامبس و جادەی تەقاتوعەکەی ڤۆکسهۆڵ بریج [ جسر] یان بۆ چەند کاتژمێرێك داگیر کرد.  بەمەش قورساییەکی زۆریان خستە سەر شەقامەکانی دەوروبەر بەهۆی داخستنی ئەو دوو جیسرەوە . 

بەشێکی گەورەی خۆپیشاندان و پرۆتێستەکە سەبارەت بە حوکمدانی 9 چالاکوانی هاوەڵیان بوو کە ڕۆژی  4شەمە، 18/11 ، لە لایەن دادگاوە بۆ ماوەی 3 بۆ 6 مانگ حوکمدران لەسەر جالاکییەکانی پێشویان.  ناڕەزاییان داوای بەربوونی ئەو 9 کەسە و داخوازییەکانی دیکەیان دەکرد.

یەكێك لە ناڕەزاییکەران کچێکی گەنجی 27 ساڵە بەناوی گابرێلا ، کە وێنەکەی دەبینیت، تا ئێستا 6 جار گیراوە.  ئەو  دەڵێت ” من بۆ ماوەی دوو ساڵە دەزانم کە شتێك خزمەتمان پێبکات بەرگریی مەدەنیانەیە و بڕوا و باوەڕم بەو خەڵکە هەیە کە هاتوون و یەککەوتونن …. حەلی ئەم ئەزمەیە، تەنها پێویستمان بە ئیرادەیەکی سیاسیانە هەیە کە بیکات.  

Insulate Britain climate activists take part in an offshoot demonstration on Vauxhall Bridge.
Supporters of the nine jailed Insulate Britain climate activists blocking Lambeth Bridge in central London
Gabriella Ditton.

پرۆتێستەکانی هۆڵەندە بەردەوامە

21/11/2021

دوای ئەوەی کە هەینی شەوەکەی خەڵکێکی زۆر هاتنە سەر شەقامەکان لە ڕۆتەردام لە هۆڵەندە دژ بە کوتانی زۆرەملی و لۆکداون و بریندارکردنی چەند  کەسێك لە لایەن پۆلیسەوە بە فیشەك ، دوێنێ ڕۆژی شەمە ، 20/11، دووبارە  ژمارەیەکی زۆر ڕژانەوە سەر شەقامەکان و پۆلیسیش دڕندانە تەقەیان لیکردن و 3 کەس بریندارن و لە خەستەخانەن و برینەکانیان کاریگەرە جگە لە گرتنی 51 کەسیش .  هاوکاتیش سەرۆکی شارەوانی ڕۆتەردام ئەحمەدی ئەبوتالیب فتوای کوشتنی خەڵکی دەرکرد لە لایەن پۆلیسەوە ، بەوەی کە وتی : “پۆلیس ڕووبەڕووی مەترسی بوونەوتەوە و لە ترسی ڕۆحی خۆیان تەقەیان کردووە.”  ئەمەش یانی شەهادە دان بە پۆلیس هەرکات کە لای خۆیان ، دەڵێم لای خۆیان، ئاوابوو کە ڕووبەڕوی مەترسی دەبنەوە ئیتر کوشتنی خەڵکیان بۆ حەڵاڵە.    

In this image taken from video, demonstrators protest against government restrictions due to the coronavirus pandemic, Friday, Nov. 19, 2021, in Rotterdam, Netherlands. Police fired warning shots, injuring an unknown number of people, as riots broke out Friday night in downtown Rotterdam at a demonstration against plans by the government to restrict access for unvaccinated people to some venues. (Media TV Rotterdam via AP)
Police fired warning shots and a number of people have been injured. Pic: AP

نەمسا و پرۆتێست

21/11/2021

دوای ئەوەی دوێنی ، هەینی 20/11 ، حکومەتی نەمسا بڕیاری دا کە لە ڕؤژی 2شەمەوە ، 22/11، لۆکداون بێت ، بە دەیەها هەزار کەس کە نیوەیان لە خوار 18 ساڵەوەبوون لە ڤییەنا چونە سەر شەقامەکان دژ بەم بڕیارەی حکومەت و بە زۆر کوتانی خەڵکی . پۆلیس ژمارەکەی بە 35 هەزار کەس خەمڵاندووە بەڵام وەکو دەڵێن نزیکەی 50 هەزار کەس لەسەر شەقامەکان بوون بە دروشمی جیاوازی وەکو ”  نا بۆ کوتان، بەسە ئیتر بەسە، بڕۆخێ دیکتاتۆرییەتی فاشی، بەرگریی لە مافەکانمان دەکەین” 

Rioters lighting fires