کۆمپانیا تایبەتەکان کە خزمەتگوزاری بە بەشی تەندروستی دەکەن لە ئینگلتەرەدا لە ماوەی دوو ساڵدا 1.6 ملیار پاوەند قازانجیان کردووە

13/04/2026

کاتێك کە مارگرێت تاچەر هاتە سەر حوکم لە ساڵی 1979 دا وەکو خۆیان دەڵێن ڕیفۆرمی گەورەی لە بریتانیادا کرد، لەوانە لێدان لە نقابە و فرۆشتنی خانووەکانی شارەوانی و خانووبەرەی جەمعییەکان ، بەتایبەتکردنی کەرتە دەوڵەتییەکانی وەکو کۆمپانیای غاز و تەلەفون و هێڵی ئاسمانی بریتانی و هێڵی ئاسنین و قیتارەکانی بەیەکەوە بەستنەوەی شارەکان و خەتەکانی میترۆی ناوشاریش ،  هەروەها خزمەتگوزاری ئاو و هەندێکیش لەبەشەکانی خەستەخانەکان .

کە حیزبی کرێکرانیش ( حیزبی لەیبەر ) لە ساڵی 1997 دا هاتن گەلێك لەوانەشیان کە بە نیوەناچڵی مابوونەوە یا نەفرۆشرابوون تەواو کرد بەتایبەت هەندێك بەش لە خەستەخانەکان وەکو بەشی ئیسعافەکان.  بەشی منداڵبوون ، بەشی چارەسەری کتوپڕییش هەر لە سێ خەستەخانە کرانە یەك خەستەخانە،   لەمانەش زیاتر دەست کرا بە بەستنی کۆنتراکتێکی زۆر لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتییەکاندا.

بەگوێرەی توێژینەوەیەك کە لە ڕۆژنامەی گاردیانی ئەمڕۆدا 13/04 بوو 760  کۆمپانیای تایبەت گرێبەستییان لەگەڵ حکومەتدا هەبووە لە ماوەی دوو ساڵدا واتە 2024 و 2025  1.6 ملیار پاوەند قازانجیان کردووە .

توێژینەوەکە دەریخستووە کە گرێبەستەکان بایی 12 ملیار پاوەند بووە  کە  ئەو پارەیەیان قازانج کردووە .  چارەسەریش لە لایەن سیاسییەکان و هەندێك لە پەڕلەمانتارەکان للیا پەرتە موعاریزەکان  یاریکردنی بڕی قازانجە بۆ ئەو کۆمپانیانە تاکو لەوە بڕە پارەیە زیاتر قازانج  نەکەن .  ئەمە لە کاتێکدا ئەو بڕە قازانجە ، 1.6 ملیار پاوەندە بەس دەبوو بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا 9178 پزیشک یان 19428 پەرستاری دیکە دابمەزرێت .

کۆمپانیاکانی گرێبەست بە کاری پشکنینی دەستنیشانکردن وەک سی تی سکان بۆ نەخۆشەکان، و چارەسەرکردن و گۆڕینی تۆپەکانی كڵۆك و سەر ئەژنۆ، هەروەها چارەسەری  کێشەکانی پێست و بارودۆخی تەندروستی دەروونی و نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو.

دوو ملیار پاوەند لە گرێبەستەکانی 12 ملیار پاوەندەکە بۆ ئەو کۆمپانیایانە بووە کە خاوەنەکانیان لە دەرەوەی بەریتانیان و باج نایان گرێتەوە. 533 ملیۆن پاوەند لەو دوو ملیار پاوەندە بۆ ئەو کۆمپانیایانە بووە کە خاوەندارێتی ئەو کەسانە دەکەن کە لە پەناگەی باجەکانی وەک جێرسی و دوورگەکانی کایمان دەژین و باج نادەن.  کۆمپانیاکان، بەتایبەتی ئەوانەی خاوەندارێتی کۆمپانیا تایبەتەکان دەکەن، 353 ملیۆن پاوەندیان لە داهاتی 12 ملیار پاوەندیان لە بەشی تەندروستی ئینگلتەرە  بەکارهێناوە بۆ پێدانی سوودی قەرزەکان.

ئەمەی کە لە بریتانیادا دەکرێت بەفیڕۆدانی پارەیە و دانی گرێبەستەکانە بەو کۆمپانیانە کە بەشێكیان دۆستی دەسەڵاتدارانن ، خودی ئەمەش گەندەڵییەکی یاساییکراوە .