چوارەم وڵاتی جیهان و گەشەی ئابووریی

12/09/2023

ئەڵمانیا کە چوارەم وڵاتی ئابووریی جیهانە، ئابوورییەکەی لەبچوكبوونەوەدایە بەهۆی هێواشبوونەوەی ئابووری زۆنی یورۆ.  بەگوێرەئ قسەی کۆمیسۆنی ئەوروپا هۆکارەکەی هەڵئاوسانی پارەیە و بەرزبوونەوەی ڕێژەی سووە.

کۆمیسیۆنەکە ڕایگەیاندووە، ئابووریی بەهێزی ئەوروپا خراپترین کاریگەری لەسەر دەبێت لە بلۆکی تاکە دراوی 20 وڵاتدا و لە ساڵی 2023دا بە ڕێژەی 0.4% کەمبوونەوەی تۆمار دەکات.

لە کاتێکدا ئاسۆی گەشەی فەرەنسا و ئیسپانیا لە بەهارەوە بە شێوەیەکی کەم باشتر بووە، کۆمیسیۆنەکە ڕایگەیاندووە، ئێستا پێشبینی دەکرێت ئابووری ناوچەی یۆرۆ بە گشتی لە ساڵی 2023دا بە ڕێژەی % 0.8فراوانتر بێت، کە پێشتر %1.1 بوە.  گەشەسەندنی ساڵی 2024 لە %1.6 بۆ % 1.3پێداچوونەوەی بۆ کراوە.

هەروەها گەشەی 27 وڵاتی یەکێتی ئەوروپا بۆ ساڵی 2023 پێداچوونەوەی بۆ کراوە و %1 بۆ 0.8% دابەزیوە، لەکاتێکدا فشاری هەڵاوسان لە سەرانسەری ئەوروپا کەمێک کەم بووەتەوە.

کۆمیسیۆنەکە دەڵێت: “دوایین داتاکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە چالاکییە ئابوورییەکان لە یەکێتی ئەوروپا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023دا بەهۆی ئەو شۆکە ترسناکانەی کە یەکێتی ئەوروپا بەرگەی گرتووە، کز بووە“. ئاماژەی بەوەشکردووە، “لاوازیی خواستی ناوخۆیی، بەتایبەتی بەکاربردن، دەریدەخات کە بەرزی و هێشتا بەرزبوونەوەی نرخی بەکاربەر بۆ زۆربەی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان، زیانێکی قورستر لە پێشبینییەکانی بەهاردا دەگەیەنێت . ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە سەرەڕای دابەزینی نرخی وزە و بازاڕی کاری زۆر کە نائاسایی دەبینرێت، کە ڕێژەی بێکاری کەمی پێوانەیی و بەردەوامی فراوانبوونی هەلی کار و بەرزبوونەوەی مووچەی بەخۆیەوە بینیوە.”

پێشبینی دەکرێت هەڵاوسان لە ناوچەی یۆرۆ لە ساڵی 2023دا بە تێکڕا %0.6 بێت، لە کاتێکدا لە بەهارد%0.8 بووە. لە یەکێتی ئەوروپای فراوانتردا پێشبینی دەکرێت هەڵاوسان%6.5 بێت نەک6.7%.

وێرانبوونی ژینگە و شەڕ، جەنگ، ژمارەی لێقەوماوانی زیاتر کردووە

١١/٠٩/٢٠٢٣

سیستەمی سەرمایەداریی لە هەموو بوارەکاندا و لە هەموو بەرەیەکدا لە جەنگی هەرەس پێهێنانی بەشەرییەتدایە، وێرانکردنی ژینگەدایە، کوشتن و بڕینی بە کۆمەڵدایە، زیادکردنی ژمارەی کۆچبەران و پەنابەران و بێکارییدایە، دروستکردنی چەشنەکانی جەنگ: نەتەوەیی، دینیی، ئەهلی بە هۆکاری جیا جیا..لە پێناوی مانەوەی خۆی و کۆنترۆڵکردنی هەموو شتێك و کەڵەکەنانی سەرمایەی زیاتر.

کەواتە لامان سەیر نەبێت کە ژمارەی قوربانییەکانی مانگانەو ساڵانە لە بەرزبوونەوەدان.  بە گوێرەی داتای تازە کە لە لایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی  بۆ کۆچکردن کە لە ساڵی ١٩٥١دا دامەزراوە ٧١.١ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٢٢لە شوێنی خۆیان هەڵکەنراون و ڕەویان کردووە ، ئەم ژمارەیە لە چاو ساڵانی پێشتردا بە ڕێژەی لەسەدا ٢٠ زیادی کردووە. زۆربەی ئەمانە هاووڵاتی ١٠ وڵات بوون کە هەندێکیان : ئەفغانستان، سۆدان، سوریا، کۆنگۆ، ئۆکرانیایە، کە ٣٢ ملیۆن زیاتر بوون کە بەشێکیان بە هۆی کارەساتی سروشتی وەکو لافاو و وشکەساڵی و هەرەسهێنانی زەوی و تلیسانەوە ڕەویان کردووە.

هەر ئەم ڕێکخراوە ژمارەی ئەوانەی لەساڵی ٢٠١٤ وە تاکو ٢٠٢٢ بوونەتە قوربانی لە ڕێگاو بانی گەیشتن بە ئەوروپا و وڵاتانی دیکە زیاتر لە ٢٨ ملیۆن کەس بوون.

لە بریتانیا هۆشداری دەدرێت ساڵی 2024کرێکارانی بەریتانیا لە ساڵی 2019 خراپتر دەبن

07/09/2023

ئەم تایتڵەی سەرەوە لە لایەن دامەزراوەیەکی پێشەنگی بیرکردنەوەیە کە مژدەی خراپی بارودۆخی ژیانی کرێکارانی بریتانیا بۆ ساڵی ئایندەد دەدات کە بە ڕێژەی 4% خراپتر بن لە چاو ساڵی 2019.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەرزبوونەوەی سلفەی عەقار بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سووەوە و بەرزبوونەوەی بەرچاوی باج و گەشەنەکردنی ئابووری و وەستانی،  بەو مانایەیە کە کرێکارانی بریتانیا لە ساڵی 2024  تووشی خراپترین دابەزینی داهاتەکان دەبن کە لە ماوەی پێنج دەیەدا لە دوای ساڵانی 1950 ڕووی نەداوە.

ژووری بازرگانیی بریتانیا لە پێشبینییە ئابوورییە چارەکییەکەیدا ڕایگەیاندووە، بریتانیا لەمساڵدا خۆی لە پاشەکشە بەدوور گرتووە بەڵام لەگەڵ “ژمارەیەک لە پێوەرە ئابوورییەکان کە ئێستا کەوتونەتە ڕوو” دوو ساڵی داهاتوو “گەشەکردنێکی بەردەوامی نزم” بەدوای خۆیدا دەهێنێت شرۆڤەکارانی دامەزراوەکە دەڵێن داهاتی ماڵە ئاساییەکان کە کار دەکەن لە ساڵی 2024 -2025دا بە ڕێژەی%4 کەمتر دەبێت بە بەراورد بە ساڵی 2019 -2020

ڕاپۆرتەکە سەیری داتا بەراوردکارییەکانی بەریتانیای کردووە کە دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی بیستەم ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هەژاری ڕەهادا دەژین – کە بە خوار %60ی داهاتی ناوەندی ساڵی 2010 – 2011 حیسابی بۆ کراوە، کە بەپێی هاوسانکردنی هەڵاوسانی پارە پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا 300 هەزار کەس بەرزبێتەوە و لە ساڵی 2024 – 2025دا بگاتە 12 ملیۆن کەس.

کارایی حوکمی ١٣ ساڵەی حیزبی موحافیزین لە بریتانیا و برەودان بە سیاسەتی دەستگرتنەوە (تەقەشوف) ڕۆژانە لەسەر ژیانی خەڵکەکەی ڕەنگ دەداتەوە

زاهیر باهیر

06/09/2023

دوێنێ ٣شەمە، ٠٥/٠٩ ، بێرمێنگەهام  گەورەترین شارەوانی ئەوروپا بانگەشەی نابووتبوونی خۆی کرد بەهۆی کەمی دەرنەهێنانی بوجەکەی و پڕنەکردنەوەی ئەو کەموکوڕیانەی کە هەیەتی.  ئەم شارەوانییە ٣ ملیار پاوەندی لە دوو ساڵی ئایندەدا پێویستە بۆ پڕکرنەوەی بۆشاییەکانی، واتە نەهێڵانی کەموکوڕییەکانی.

هەندێك هۆکاری نابووتبوونەکەی دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کە شارەوانییەکە سیستەمێکی نوێی ئای تی بەکاردەهێنێت، هەروەها بڕینی ١ملیار پاوەند لە لایەن حکومەتەوە لە بوجەی ئەمساڵیان ، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە پاش ململانێیەکی گەورە سەبارەت بە جیاوازی نێوانی موچەی ژنان و پیاواندا لە نێوانی نقابە و ئیدارەی شارەوانییەکە ، شارەوانی ناچار بوو کە ئەو جیاوازییە تاڕادەیەك کەم بکاتەوە بە دانی ١،١ ملیار پاوەند لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا.  ئەمەش وای کرد کە شارەوانییەکە ٧٦٠ ملیۆن پاوەند قەرزار بێت.

ئەو پارەیەی کە بۆ ئەو مەبەستە سەرف کراوە خەڵات و پاداشت نەبووە ، بەڵکو هەقی ڕەوای ژنان خۆیان بووە کە چەندەها ساڵە لێیان دزراوە.

 لە ساڵی ٢٠٢٠وە ئەمە حەوتەم شارەوانییە کە مایەپوووچ دەبێت، ٢٦ شارەوانی دیکەش لە دوو ساڵی ئایندەدا لەسەر قەراغی نابووتبوونن.

سەرەنجام چی ڕوودەدات؟

شارەوانی بێرمێنگەهام لە لایەن حیزبی کرێکارانەوە (لەیبەر) بەڕێوەدەبرێت، ‌ئەمەش کە ڕوی داوە بیانویەکی باشە کە حیزبی حاکم بیکاتە بەڵگەیەك کە حیزبی کرێکاران کە ناتوانن شارەوانییەك بەڕێوەبەرن چۆن دەتوانن وڵاتێك بەڕیوە بەرن؟

 یەکێك لە چارەسەرەکان دانی پارەی زیاترە لە لایەن حکومەتەوە، بەڵام لە ئێستادا ڕیشی سوناک، سەرەکوەزیران، ئەوە ڕەتدەکاتەوە. لەم بارەدا شارەوانییەکە ٢١ ڕۆژیان هەیە تاکو چارەیەك بدۆزنەوە ئەویش دەستگرتنەوەیە لە خزمەتگوزارییەکان، داخستنی هەندێك لە دیپارمێنەکانێتی، دەرکردنی کرێکاران و فەرمانبەرانە، زیادکردنی باجە لەسەر خانوو و ماڵان و بزنسە لۆکاڵییەکان. گەر ئەمانە نەکات بارودۆخەکە خراپتر دەبێت.

ئەریترییەکان شەڕی ئەریتریا دێننە ناو ئیسرائیلەوە

04/09/2023

لە یادکردنەوەی ٣٠ ساڵەی دەسڵاتگرتنە دەست لە ئەریتریا، ئەریترییەکان کە بەشێکن لە ٢٥ هەزار پەناهەندەی ئەفریقی لەگەڵ سۆدانییەکاندا، دوێنێ لە تەلئەبیب لە ئیسرائیل بەیەکادانی گەورە لە نێوانی دۆستەکانی دەسەڵاتدارانی ئەریتریا و کەسانی سەر بە حیزبە موعارەزەکەی حوکمیاڕانانی ئەریتریا ڕووی دا و نزیکەی ١٥ کەسێکیان لێ بریندار بوو.

ئەمەش بیانوویەکی باشی داواتە دەست حکومەتەکەی ناتەنیاهوو کە بڕیاری ناردنەوەی پەنابەرە ئەفریقییەکان بە بێ چوونی کەیسەکانیان بۆ دادگە، بیانێریتەوە بۆ وڵاتەکانیان.

حکومەتی ئیسرائیلی مامەڵەیەکی ناشیرینی پەنابەرانی ئەفریقی دەکات کە بە هۆکاری جیا جیای وەك بەندکردنیان و ڕاگرتنی کرێی کارکردنیان و یاخود دانی بڕێك پارەی کەم پێیان ناچاریان دەکات بە گەڕاندنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان کە ژیانیان مەترسی گەورەی لەسەرە.

زۆرێک لەم میللەتانە بە کوردیشەوە لە خەسڵەتی سوڵتەخوازی و حیزبازییدا زۆر نزیکن لەیەکەوە و لە نێوانیاندا هاوبەشی دەکەن، ئەمەش زۆر جار دەبێتە هۆی بەیەکادانی خوێناوی لە نێوانیاندا.

پرسی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوو بۆ دابەزینی هەڵئاوسانی پارە و وێرانکردنی ئابووریی بریتانیا

زاهیر باهیر

04/09/2023

من پێشتر لە چەند پۆست و وتارێکدا قسەم لەسەر ئەم بابەتە و پەیوەندی نێوانیان و کاردانەوەیان لەسەر ئابووریی بریتانیا کردووە . لەوێدا باسم کردووە کە ئابووری لیبرال ، نیو-لیبراڵ لە بریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و ئەمەریکادا بەیاریکردنی چەند فۆرمیلەیەك ڕەادەگیرێت و پێوەرێك دەبن بۆ پێیداچونەوە و قسەکردن لەسەر ئابووریی ، بۆیە لە ئێستادا من هەر پەنجە بۆ ئەوە ڕادەکێشم واقیع ئەوانەی پشتڕاستکردۆتەوە. باشتری بەڵگەش ئەو ڕاپۆرتە نوێیەیە کە لە ئێستادا پێگەی ئابووریی بریتانیا نیشان دەدات.

لە بریتانیا بۆ تەواوکردنی گەمەی فۆرمیلەکان لە مانگی دیسەمبەری ٢٠٢١ وە تا ئێستا بانقی مەرکەزی ١٤ ج لە ڕێژەی لە سەدا سفر و لە دەدا یەک بۆ لە سەدا ٥.٧٥ بەرزکردۆتەوە بە نیازی چاککردنی ئابووری و سەقامگیربوونی کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ئابووری بریتانیا گەشەیەکی وای نەکردووە و هەڵئاوسانی پارە بەشێوەیەکی بەرچاوی پێویست نەهاتۆتە خوارەوە و تێچوونەکانی ژیانیش بۆ هەندێك شت نەك هەر دانەبەزیوە بەڵکو بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی کە لە ڕۆژنامەی گاردیاندا بڵاوکراوەتەوە ٧٠٠٠ بزنس لە هەر ٣ مانگێکی ساڵی ئایندە، ساڵی  ٢٠٢٤ ، مایەپووچ دەبێت و ئابووری بریتانیا پێ دەنێتە قەیرانەوە.

لە ڕاپۆرتەکەشدا ئەمە هاتووە : لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ٦٧٠٠ ئیفلاسی بازرگانی لە بەریتانیا هەبووە، کە دوو هێندە زیاترە لە چارەکێکی ئاساییدا.  لە کاتی پەتای کۆرۆنادا زۆرێک لە بازرگانییەکان تا ڕادەیەکی زۆر لە ئیفلاس پارێزراو بوون لە ڕێگەی کۆمەڵێک ڕێوشوێنی پشتیوانییەوە.  ئیفلاس لەم ماوەیەدا بەڕێژەی 50% زیاتر بووە لە هەمان چارەکی پێش پەتاکە لە ساڵی ٢٠١٩، و بە تێکڕا ٤١٠٠ بووە لەسەر بنەمای ٣ مانگی ساڵەکە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩.

گرفتەکان لە بریتانیا لە زیادبووندان

03/09/2023

پێشتر تەنها گرفتی گرانی و بەشی تەندروستی هەبوو لە کەمی دکتۆر و برینپێچ و لیستی چاوەڕوانکردنی  ٧،٦٠ ملیۆن کەسی بۆ بینینی دکتۆر و نەشتەرگەریی بەڵام لەم هەفتەیەوە دوو گرفتی سەرەکی چووەتە سەر ئەوانی دیکە.

لەم هەفتەیەدا ئاشکرا بووکە زیاتر لە ١٠٠ بینای قورتابخانە کە لە نێوانی ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٩٠ داکراون سەقفەکانیان درز و شەقی گەورەی تێکەوتون و مەترسی هەرەسهێنانیان لێدەکەن هەر لەبەر ئەمە لە ئێستادا بڕیاری ئەوە دراوە کە نەکرێنەوە و بەشی ڕۆشنبیریی لە هەوڵی دۆزینەوەی بینادان.  ئەوە نەبێت هەر بینای قوتانخانە بێت بەڵکو زیاتر لە ٣٤ بینای تری حکومەتی و هەروەها هەندێ لە بینای خەستەخانەکانیشی گرتۆتەوە.

بوونی ئەم کێشەیە لەوەوە دروست بووە کە لەبری بەکارهێنانی چیمەنتۆی باش جۆرە گیراوەیەکی دیکە بەکارهێنراوە کە تێچووەکەی هەرزانتر کەوتوە لەسەر کۆمپانیاکان .

گرفتی دووەم هەر لەم ڕۆژانەدا دەرکەوت کە زۆرێك لە قوتابیانی قوتابخانەکان کە خواردنی قوتابخانە دەخۆن گریمانی تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە بەهۆی بەکارهێنانی نیتراتەوە، NO3 , NO2 بۆ پرۆسەکردن و هەڵگرتن و پاراستنی گۆشت لە خراپبوونیی وەکو هام و سۆسج و سەلامی و…تد  .

  بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ بوونی نیترات لە خواردنەکاندا پرۆسەی گۆشت بە نیترات دەبێتە هۆی شێرپەنجەی قۆڵۆن بۆ ئەوانەی کە تەمەنیان لە خوار ٥٠ ساڵییەوەیە لە ئەمەریکا کە لە ساڵی ١٩٩٥ بە ڕێژەی لە سەدا ١١ بوووە کەچی لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕێژەکە سەرکەوتووە بۆلە سەدا ٢٠ .

هەر ئەو ڕاپۆرتە دەری خستووە کە پرۆسێسکردنی گۆشت بۆ تووشبوونی نەخۆشی جۆری شەکرەی ٢ مەترسیدارە لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت ئامادەنییە بەکارهێنانی نیترات لە پرۆسەکردنی گۆشتدا قەدەخە بکات.  خودی نیترات کە بە شێوەیەکی سروشتی لە گۆشتی کاڵ و نەباتات و ئاو و خۆڵ و زۆر شتی تردا هەیە سوودمەندە لە وەستانی گەشەکردنی هەندێ ئۆرگاندا کە تا ڕادەی مردنی کەسەکان مەترسدارن .

پێشتر تەنها گرفتی گرانی و بەشی تەندروستی هەبوو لە کەمی دکتۆر و برینپێچ و لیستی چاوەڕوانکردنی  ٧،٦٠ ملیۆن کەسی بۆ بینینی دکتۆر و نەشتەرگەریی بەڵام لەم هەفتەیەوە دوو گرفتی سەرەکی چووەتە سەر ئەوانی دیکە.

لەم هەفتەیەدا ئاشکرا بووکە زیاتر لە ١٠٠ بینای قورتابخانە کە لە نێوانی ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٩٠ داکراون سەقفەکانیان درز و شەقی گەورەی تێکەوتون و مەترسی هەرەسهێنانیان لێدەکەن هەر لەبەر ئەمە لە ئێستادا بڕیاری ئەوە دراوە کە نەکرێنەوە و بەشی ڕۆشنبیریی لە هەوڵی دۆزینەوەی بینادان.  ئەوە نەبێت هەر بینای قوتانخانە بێت بەڵکو زیاتر لە ٣٤ بینای تری حکومەتی و هەروەها هەندێ لە بینای خەستەخانەکانیشی گرتۆتەوە.

بوونی ئەم کێشەیە لەوەوە دروست بووە کە لەبری بەکارهێنانی چیمەنتۆی باش جۆرە گیراوەیەکی دیکە بەکارهێنراوە کە تێچووەکەی هەرزانتر کەوتوە لەسەر کۆمپانیاکان .

گرفتی دووەم هەر لەم ڕۆژانەدا دەرکەوت کە زۆرێك لە قوتابیانی قوتابخانەکان کە خواردنی قوتابخانە دەخۆن گریمانی تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە بەهۆی بەکارهێنانی نیتراتەوە، NO3 , NO2 بۆ پرۆسەکردن و هەڵگرتن و پاراستنی گۆشت لە خراپبوونیی وەکو هام و سۆسج و سەلامی و…تد  .

  بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ بوونی نیترات لە خواردنەکاندا پرۆسەی گۆشت بە نیترات دەبێتە هۆی شێرپەنجەی قۆڵۆن بۆ ئەوانەی کە تەمەنیان لە خوار ٥٠ ساڵییەوەیە لە ئەمەریکا کە لە ساڵی ١٩٩٥ بە ڕێژەی لە سەدا ١١ بوووە کەچی لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕێژەکە سەرکەوتووە بۆلە سەدا ٢٠ .

هەر ئەو ڕاپۆرتە دەری خستووە کە پرۆسێسکردنی گۆشت بۆ تووشبوونی نەخۆشی جۆری شەکرەی ٢ مەترسیدارە لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت ئامادەنییە بەکارهێنانی نیترات لە پرۆسەکردنی گۆشتدا قەدەخە بکات.  خودی نیترات کە بە شێوەیەکی سروشتی لە گۆشتی کاڵ و نەباتات و ئاو و خۆڵ و زۆر شتی تردا هەیە سوودمەندە لە وەستانی گەشەکردنی هەندێ ئۆرگاندا کە تا ڕادەی مردنی کەسەکان مەترسدارن .

May be an image of 1 person

ئەنارشیزم چییە؟

 

ئەنارشیزم چییە
ئەنارشیزم چییە

مارکس و ئەنارشیزم

مارکس و ئەنارشیزم

نووسینی: ڕودۆڵف ڕۆکەر

وەرگێڕانی: زاهیر باهیر

چاپ و بڵاوکردنەوە: ئۆگوستی ٢٠٢٣

Marx and Anarchism by Rudolf Rockeer-Booklet-online

چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەیت کە لە قەیرانی تەندروستی دەروونیدان و ڕەنگە مەترسی بن بۆ سەر خۆیان یان کەسانی تر؟ ئایا چارەسەرکردن ناچارییە و بەزۆر دەبێت؟*

24/08/2023

بەڵێ، ڕەنگە کۆمۆنێتییەکە بڕیار بدات کە چارەسەری ناچاری و بەزۆر ڕێگەپێدراو بێت، بەڵام زۆر بە جددیتر وەردەگیرێت و زۆر شەفافتریش دەبێت.

حەز دەکەیت چۆن مامەڵەت لەگەڵدا بکرێت ئەگەر قەیرانی تەندروستی دەروونیت هەبوو و خەڵکی دەوروبەرت ترسیان هەیە زیان بە خۆت یان ئەوان بگەیەنیت؟ ئایا ئامادە دەبیت بۆ ماوەیەکی کاتیی دەستبەرداری بەشێك لە ئازادیەکانت ببیت؟ تاکو ئەو پشتگیری و چاودێرییە بەدەست بهێنیت کە پێویستتە بۆ چاکبوونەوەت لەو هۆکار و پاڵنەرانە بۆئەوەی بە شێوەیەکی زیانبەخش ڕەفتار نەکەیت؟

یان دەتەوێت ڕێگەت پێ بدرێت زیان بە خۆت یان کەسانی تر بگەیەنیت؟ ئایا پێشبینی ئەوە دەکەیت بەرپرسیار بیت لە ڕەفتارەکانت ئەگەر کەس هەوڵ نەدات ڕێگریت لێ بکات یان پشتگیریت بکات؟

وە ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتی ئازادیی کەسێکی ترت سنووردار کرد ( بە خۆگرتنی جەستەیی یان دەرمانی قورس) چۆن دەتوانیت بەرپرسیارێتی ئەمە هەڵگریت بە ڕێگایەکی هەقانی؟ چۆن دڵنیا بین لەوەی ئەم بەرتەسککردنەوەی ئازادییە خۆی لە خۆیدا نەبێتە زیانبەخش؟

ئەو کەسانەی کە زیان بە کەسانی تر یان خۆیان دەگەیەنن زۆرجار دوای ڕووداوەکە شەرمەزار دەبن. ئەم شەرمەزارییە لە ڕاستیدا دەتوانێت نیگەرانییەکانی تەندروستییە دەروونییەکەی ئێستای ئاڵۆزتر بکەن، ئەمەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە هۆی ڕەفتاری زیانبەخشتر. لەبەر ئەمە لە بەرژەوەندی هاوبەشماندایە تا دەتوانین پشتگیری خەڵک بکەین بۆ ڕێگریکردن لە کردەوە زیانبەخشەکان و دوای چاکبوونەوەش یارمەتییان بدەین. ئەمەش واتە هاوپشتی کەسەکەیە لەمامەڵەکردنیا و هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لەوەی چی بووەتە هۆی قەیرانی تەندروستیی دەروونی و پێکەوە کارکردن بۆ دروستکردنی بارودۆخێك کە کەسەکە بتوانێت گەشە بکات. گرنگە ئەوە بزانین ئەو کەسەی ئەزموونی قەیرانەکە دەکات، ڕەنگە شتەکانمان فێر بکات دەربارەی ئەو بارودۆخەی کە ئەوان و ئێمە تێیدا دەژین، چونکە قەیرانەکانی تەندروستی دەروونیی لە شوێنێکی نادیارەوە دەرناکەون و بێهۆ و هۆکار نین.

…………………….

* ئەم پرسیارەی سەرەوە یەکێكە لەو پرسیارانەی کە یەکێك لە قوتابییەکانی ئەی لێڤڵ کە یەکسانە بە بە پۆلی دوازدەی کوردستان لە هاوڕێیانی گروپێکی ئەنارکیست لە لەندەن بە ناوی شاری یاخی (Rebel City ) سەبارەت بە کۆمەڵی ئەنارکیستی کردویانە.