ئیکۆلۆجییەکان و گروپەکانی ژنیگە ڕیگری لە تەواوبوونی پرۆژەی دروستکردنی مۆتۆڕوەیەك ، هایوەیەك، A69 دەکەن.

09/06/2024

پڕۆژەکە لە سەرەتای ساڵی 2023 وە دەستیپێکردووە و پشتیوانی زۆربەی بەرپرسە هەڵبژێردراوەکانی ناوخۆی هەیە و بڕیارە لە کۆتایی ساڵی 2025 درێژکردنەوەی پڕۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کردنی پرۆژەیەکی ئاوا گەورە زیانێکی زۆر بە کۆمۆنێتیەکە دەگەیەنێت . کە زاناکان دەڵێن دەبێتە هۆی لەناوبردنی زەوییە بەراوییەکان و  زەوییە کشتوکاڵییەکانی کێڵگەوانەکان  و دار و سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی. لەبەر ئەمە هەموو جۆرەکانی گروپی ژینگە دژ بەم پرۆژەیە هەر لە سەرەتاوە وەوستاونەتەوە. 

لەچالاکی ئەم ڕۆژانەیەندا زیاتر لە 7000 کەس لەسەر پرۆژەکە بوون پۆلیسیش

بە گازی فرمێسکڕێژ بەرەنگاریان بووەوە 5 لە چالاوانەکان بریندار و زەرەرمەند بوون.  ئەم مۆتۆروەیە لە  شوێنی ڕێگای A-69 لە نزیک شاری پویلۆرێنس لە باشووری فەرەنسایە.

لەم بارەیەوە یەکێک لە چالاکوانانی گروپی هەڵمەتی کەشوهەوا یاخیبوونی لەناوچوون وتی: “ئێمە ئەرکمان لەسەر شانە دەستوەردان بکەین”. ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئەو کاتەی ئێمە لەوێین، ڕێگای ئۆتۆمبێلەکە ناڕواتە پێشەوە. هەر لەبەر ئەوە بە هەزاران خۆپیشاندەر قەدەغەکردنی گردبوونەوەکەیان پشتگوێ خست بۆ ئەوەی بەشداری خۆپیشاندانەکە بکەن.

بازرگانی و مامەڵەی ئازاد

زاهیر باهیر

08/05/2024

ئەوەی کە بە ئێمە وتراوە و ئاشکرا کراوە ئەوەیە کە بنەمای ئابووری لیبراڵ و نیولیبراڵ بازرگانی ئازادی لە جیهاندا دەوێت،  هەروەها دەشخوازێت کە دەستی دەوڵەتەکان گەر لەبندا نەبڕێت لە دەستوەردان لەو مامەڵەیدا ، ئەوە دەبێت کورت ببێتەوە .

بەڵام گەر بە ورردی و لە نزیکەوە تەماشای بکەیت هەر وەکو هیچ شتێكی دیکە لە کۆمەڵی سەرمایەداریدا و لە سای ئابوری لیبراڵدا ئازاد نییە ، هەر ئاواش مامەڵە و بازرگانی ئازادیش وجودی نییە .  بگرە خودی مامەڵە و بازرگانی ئابوریانە بێ هەل و مەج نییە و نابێت .  ئەوەی کە ئەمڕۆ ناکرێت کاتێکی دیکە دەکرێت چونکە هەلەکەی لە ئەمڕۆدا بۆ نەرەخساوە ، دوای ئەوەش بێ بوونی چەند مەرجێك مامەڵەیەك ناکرێت و ڕوونادات ، تەنانەت ئەو مەرجانەش دەبێت ببێتە دۆکۆمێنتێکی فەرمی و لەو چوارچیوەیشدا دەبێت ئەنجام بدرێت .

ئەوەی کە لە لایەن ئەمەریکا و سەراپای دەوڵەتانەوە بە گوێماندا دەدرێت کە گوایە دبێت بازرگانی و مامەڵەی ئابووریانە ئازاد بێت و ئازاد بکرێت لە درۆیەکی گەوەر و فێڵێکی زۆر ئاشکرا لە خەڵکی نییە و نەبووە.

هەموو ئەو پەیمانەنانەی نێوانی بانقی نێو دەوڵەتی و صندوقی نەختینەی  نێودەوڵەتی لەگەڵ وڵاتاندا ، هەروەها پەیمانەکانی کە لە چەرخی ڕابووردوودا مۆر کراوە بۆ نمونە پەیمانی نەفتا  لە نێوانی ئەمەریکا و کەنەدا و مەکسیکۆدا، دروستبوونی  ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی و تەنانەت پەیمانی نێوانی ولاتان لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا چ وەکو ئەندام و چ لە دەروەی بن وەکو بریتانیا و ئەمەریکا و کەنەدا و ئوسترالیا و هیندستان و  وڵاتانی سکەندناڤیا و ئەوانی دیکە هەر هەمووی بە یەك کۆمەڵە پەیمان و مەرج و شەرتەوە بەیەکەوە شەتەك دراون .

هەر دوور مەڕۆ هەموو ئەو مامەڵە و بازرگانییەی نێوانی ئەمەریکا و وڵاتی چین چەندەها مەرجی قورس لەسەر یەکدییان داناوە و دادەنێن.

نمونەی نوێ دوو هەفتە لەمەوبەر  جۆ بایدن باجی بەسەر کۆمەڵێک کاڵای دروستکراوی چینیدا سەپاند.  ئێستا ئەو ئۆتۆمبێلە کارەباییانەی لە چین بەرهەم دەهێنرێن، باجی هاوردەکردنیان بە ڕێژەی 100% و چیپ و خانەی خۆرەکان[ واتە ماتریاڵی دروستکردنی وزە لە هەتاو]  50% و پاتری لیتیۆم ئایۆن 25% لێدەدرێت، بە مانایەکی دیکە گومرگیان بەسەردا دەسەپێنرێت .   

ئەمانە و باجەکانی دیکە لەسەر کاڵاکان بە بەهای ساڵانە 18 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.  بەڵام  وەکو ئابووریناسەکان دەیڵێن  ئەوەی گرنگە پرسیاری   ‘چی ‘ یان ‘ بۆچی ‘  نییە، بەڵکو کێیە. کاتێک لە ساڵی 2019 دۆناڵد ترەمپ باجی لە سەر  300 ملیار دۆلاری لە کاڵای چینی دانا . ڕکابەرەکەی لە دیموکراتەکان لە تویتێکدا نووسیویەتی: “ترامپ بنەماکان ، هیچ حاڵی نابێت .  پێی وایە باجەکانی لەلایەن وڵاتی چینەوە دەدرێت. هەر خوێندکارێکی قۆناغی یەکەمی ئابووریی  دەتوانێت پێت بڵێت کە گەلی ئەمریکا باجەکانی دەدات”.

لەمەدا  بایدن سوێندی خوارد کە هەڵیانبوەشێنێتەوە. کەچی دوای پێنج ساڵ، نەک ئەو باجانە هەر لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە ، بەڵکو زیاتریش کەڵەکە دەبیت وەکو لەسەروە ئاماژەم پێدا.

بەڵام ئەوە 40 ساڵی رەبەق دەبینین کە بازرگانی ئازاد و دارایی ئازاد نەك هەر وەکو تێگەیشتن و پێکهاتنیێك لە نیوانی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان ، گرفتە و وجودی نییە  بەڵکو لە نێوانی وڵاتانیشدا ئەوە ڕووی نەدا.

نزیکەی نیوەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕووماڵی قەیرانی کەشوهەوا دەکەن لە ئاستی جیهانیدا بە هۆی پیشەکەیانەوە هەڕەشەیان لێکراوە

06/06/2024

سیستەمی سەرمایەداری و پایە سەرەکییەکەی کە دەوڵەتە نە دۆستی بەشەرییەتە و نە دۆستی ژینگەش .  دەوڵەت کە نوێنەرایەتی دەستڕۆیشتوان لە هەموو جۆرەکانیان و بزنس و بزنسمانەکان دەکات هەرگیز درێغی نەکردووە و ناکات لە سەرکوتکردنی هەر ناڕەزایی و بەرگرییەك ئیدی لە هەر بوارێکی ژیاندا بێت . لەو بوارانە ژینگەیە کە ژیانمانی پێوە بەندە و لە ئێستادا لەژێر گەوەرترین هەڕەشە و وێرانکاریدایە لە لایەن دەوڵەت  و دەستوپیوەند و بەرژەوەندخوازەکانەوە دەستی نەپاراستوە لە خامۆشکردنی دەنگ و ڕەنگ و پاکتاوکردنی جەستەی هەر کەسێك لە کۆمۆنێتییەکاندا کە دەیەوێت ئەو پرسە گرنگە بوروژێنێت و بیکاتە پرسێك کە لە هەر لە ئێستاوە پیویستە کاری لەسەر بکرێ و کاری بۆ بکرێ.

بەپێی توێژینەوە نوێیە پێشکەوتووەکان، لە هەر 10 ڕۆژنامەنووسێک کە ڕووماڵی قەیرانی کەشوهەوا و پرسەکانی ژینگە دەکەن، نزیکەی چواریان لە ئەنجامی کارەکانیاندا مەترسییان لەسەر بووە و 11%یان تووشی توندوتیژی جەستەیی بوون.

 لە ڕاپرسییەکی جیهانیدا کە زیاتر لە 740 پەیامنێر و سەرنوسەر لە 102 وڵاتەوە ئەنجامدرا، دەرکەوتووە کە 39%ی ئەوانەی هەڕەشەیان لێدەکرێت “هەندێکجار” یان “زۆرجار” لەلایەن ئەو کەسانەوە کراونەتە ئامانج کە سەرقاڵی چالاکییە نایاساییەکانی وەک داربڕین و کانگانبوون.

 لە لایەکی دیکەوە، نزیکەی 30% هەڕەشەی ڕێوشوێنی یاسایییان لەسەر بوو – ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕەوتێکی گەشەسەندووە بەرەو کۆمپانیاکان و حکومەتەکان کە سیستەمی دادوەری بۆ دەمکوتکردنی ئازادی قسەکردن جێگیر دەکەن.

ڕاپۆرتی ڕووماڵکردنی هەسارەکە چاوپێکەوتنی وردی لەگەڵ 74 ڕۆژنامەنووس لە 31  وڵات لەخۆدەگرێت سەبارەت بەوەی کە چ یارمەتیەک پێویستە بۆ ئەوەی کارێکی باشتر ئەنجام بدەن لە ڕاپۆرتکردنی کەشوهەوای نائارام و  توند، پیسبوونی ژینگە بە پلاستیک، کەمی ئاو و کانگاکان لە کاتێکدا گەرمبوونی جیهانی و تەماحی کۆنترۆڵنەکراوی کۆمپانیاکان بەربەستن لە چارەسەری کارەساتەکاندا .

جەیمس فاهن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی ڕۆژنامەگەری زەوی دەڵێت: “ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، بەردەوامن و دڵەڕاوکێیان نییە لە خۆبەخشی خۆیان بۆ ڕاپۆرتکردن لەسەر ئەوەی کە چۆن گۆڕانی کەشوهەوا و تاوانە ژینگەییەکان کاریگەری نەرێنییان لەسەر مرۆڤ و هەسارەکە هەیە – بەڵام زۆر پێویستیان بە پشتیوانی زیاترە.”

تەنها ڕۆژنامەنووسان نین کە لەسەر هۆکارەکانی کە کارەساتی ژینگەیی دروست دەکات لە ژێر هەڕەشەدا بن.  لە ساڵی 2012وە تا ئێستا لانیکەم 1910 بەرگریکاری وشکەساڵی وشکانی و ژینگە لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون.

 پەنجا وڵاتی جیهان قەرزێکی زۆریان لەسەرە کە کارەساتی گەورەیە بۆ هاووڵاتیانیان

05/06/2024

دانەوەی قەرزەکان لەلایەن ئەو 50 وڵاتەی کە زۆرترین زیانی قەیرانی کەشوهەوایان بەرکەوتووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی پەتای کۆرۆناوە دوو هێندە زیادیکردووە و لە  ئێستادا لە سێ دەیەی پێشتر زیاترە گەرچی تەنها لەسەردەمی کۆرۆنادا دانەوەی قەرزەکان هەڵپەسێررا.

 ڕێکخراوی خێرخوازی دادپەروەری قەرزەکان وتی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە بەهۆی گەرمبوونی جیهانییەوە کاریگەرییان لەسەرە، 15.5%ی داهاتی حکومەت دەدەن بە قەرزدەرەکانی دەرەکی – کە لە پێش سەردەمی کۆرۆنادا تەنها لە 8% بوو وە لەساڵی 2010 دەدا تەنها لە 4% .

ئەو ڕێکخراوە خێرخوازییە بە کەڵک وەرگرتن لە داتاکانی بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، ڕاپۆرتە نوێیەکەی پێویستی بە کەمکردنەوەی بە پەلەی قەرزەکان  نیشانداوە بۆ ئەوەی وڵاتانی هەژار بتوانن وەبەرهێنان لە ڕێوشوێنەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کەشوهەوادا بکەن.

 ئەو 50 وڵاتەی لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوون لە 38%ی سوودی قەرزە دەرەکییەکەیانە  قەرزە تایبەتیەکانیش لە سەدا 35%  هی دامەزراوە فرەلایەنەکان، 14% بۆ چین و 13%  وڵاتانی هەژار بەڵام گەڕاندنەوەی قەرزەکان لە ساڵانی 2010 بە شێوەیەکی بەردەوام بەرزبووەوە پێش ئەوەی لە ساڵی 2020 بەدواوە بەرزبێتەوە.

لەناو ئەو وڵاتانەی کە قەرز تا بناگوێی هاتووە و دانەوەی زۆر زەحەمەتە وڵاتی زامبیایە کە گرێبەستی قەرزەکانی  ڕێگە بە زیادکردنی گەورەی قەرزەکانی دەدات ئەگەر بێتو ئابووریەکەی باشتر بێت ، بەڵام هیچ بڕگەیەکی هاوتا نییە بۆ کەمکردنەوەی پارەدان لە کاتی  ئەگەری ڕوودانی شۆکێك وەکو وشکەساڵی. بەپێی مەرجەکانی گرێبەستی قەرزەکە، زامبیا دەبێت ئەمساڵ 450 ملیۆن دۆلار بداتە خاوەن بۆندەکان کە دەکاتە 353 ملیۆن پاوەند.

تیم جۆنز، بەرپرسی سیاسەت لە کۆمپانیای دادپەروەری قەرزەکان، وتی: “ئەوە مایەی تووڕەییە کە قەرزدەرەکانی زامبیا داوای گرێبەستێکیان کردووە کە تێیدا زیادکردنی گەورە لە پێدانی قەرزەکان بەدەستبهێنن ئەگەر شتەکان بە باشی بەڕێوەبچن، بەڵام هیچ زیانێکیان نییە ئەگەر زامبیا تووشی کارەساتی وەک وشکەساڵی بێت. ئەو 450 ملیۆن دۆلارەی ئەمساڵ دەچێتە دەستی خاوەن بۆندەکان پارەیە کە دەکرا بۆ وەڵامدانەوەی کارەساتی نیشتمانی بەکاربهێنرێت.”

هاوکاتیش دەرکەوتووە ئەم وڵاتە هەژارانە سزای کارەساتێك دەدەن کە خۆیان دروستیان نەکردووە.  ئەمان پێویستیان بە 785ملیار پاوەند هەیە بۆ ڕزگاربوونیان لە پیسی و گازی گەرمخانەیی تاکو بتوانن تۆزێك چارەسەری گرفتی ژینگە بکرێت .  دەوڵەمەندترین 1%ی خەڵکی جیهان بەرپرسیارن لە زیاتر دەردانی گازی گەرمخانەیی لە چاو 66%ی دیکە .

مانگرتنی کرێکارانی نایجیریا

04/06/2024

ئەوەی کە ڕوونە و هیچ بەڵگە و پشتڕاستکردنەوەیەکی نەویستووە و ناوێت پرسی هەڵبژاردنە کە لە هیچ شوێنێکی ئەم دونیایەدا لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا گۆڕانکاری بنەڕەتی نەکردووە زۆر کاتیش کۆمەڵی بەرە و کارەساتی زیاتر بردووە.

یەكێك لەو وڵاتانە نایجیریایە کە لە هەڵبژاردنی جاری پێشوودا وەکو هەموو جارەکانی دیکە و هەموو وڵاتێکی دیکە بە بەڵێنی بریقەدار و قسەی بێ بەڵگە توانیویانە خەڵکانێکی زۆر ئالوودەی دەنگدان بکات و دەنگ  بۆ سەرۆکی نوێ بۆلە ئەحمەد ‘ لە 29/05/2023 دا، هەڵبژێڕرا کە گوایە دەتوانێت ژیانی خەڵکی لە ڕوی ئابوورییەوە بگۆڕێت و ئاسایشی کۆمەڵایەتیشیان لە بەرانبەر بوکو حەرامدا بۆ دابین بکات . بەڵام پاش دوو ساڵ ژیان بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە ، ئاسایش دابین نەکرا ، نرخی سووتەمەنی پاش هەلوەشاندنەوەی هاوکاری حکومەت کە زیات لە 7 ملیۆن پاوەند بوو  بۆ سووتەمەنی ، تێچوی کەرەسەکانی ژیان چوونەتە سەرەوە ، قەرزی نوێی ئایجیریا لە بانقی جیهانی بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار زامن کرا و … زۆری تر .

نقابەی مەرکەزی نایجیری چی تر نەیتوانی چاوەڕوانیی بکات بۆیە دوای دانیشتنی ڕۆژی هەینی ڕابوردوو ، 31/05 لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتدا نەگەیشتنە ئەنجامێك بانگەشەی مانگرتنی بە بەردەوامی، واتتە نادیار کە ڕؤژی کۆتاییهێنان دیاری نەکراوە، کرد تاکو حکومەت ئامادە دبێت بە زیادکردنی لانی کەمی کرێ کە لە ساڵی 2019 وە تەنها لە مانگێکدا 15 پاوەندی بریتانییە.  ئەم ڕێکەکەوتنەی نێوانی نقابە و حکومەت لە کۆتایی مانگی نیساندا کۆتایی هات و ئێستا نقابە داوی بەرزبوونەوەی دەکەن بۆ ڕێژەی 257 پاوەند لە مانگێکدا.

مانگرتنەکان لە ئێستادا ئەم شوێنانەی گرتۆتەوە : وێستگەکانی کارەبا داخران و گەشتەکان ڕاگیران و دەروازەکانی پەرلەمان گیران وەک ناڕەزایەتییەک لەسەر کەمترین مووچە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی ناوخۆیی دەیلی تراست بڵاویکردەوە، لقەکەی نقابەی NLC لەناو ئەنجومەنی یاسادانانی نیشتمانیدا کارەبا و ئاوی هەردوو ئەنجومەنی پەرلەمان بڕیوە. هەروەها هەواڵی داخستنی بانک و نەخۆشخانەکان لە ژمارەیەک ویلایەتدا بڵاوبووەتەوە.

 لە دوێنێوە ، دووشەمە، نقابە سەرەکییەکانی کرێکارانی نەیجیریا تۆڕی کارەبای نیشتمانییان داخستووە و کارەکانی فڕۆکەخانە و  هێڵە ئاسمانییەکانیان پەکخستووە و دەروازەکانی پەرلەمانیان داخستووە، لەکاتێکدا دەستیان بە مانگرتنی نادیار کردووە بەهۆی ڕێکنەکەوتنی حکومەت لەسەر کەمترین مووچە.

May be an image of 1 person

جێگای نیگەرانی و دڵتەنگییە

زاهیر باهیر

31/05/2024

جێگای نیگەرانی و دڵتەنگییە کە لە کاتێکدا سەرمایەداری لە بریتانیادا هەرگیز ئەوەندە بەهێز نەبووە و کارایی خۆی لەسەر کۆمەڵ بە تاک و خێزانی و کارگەرییەوە دانەناوە ، کەچی چینی کرێکاران کە بەدینەمۆی شۆڕش و ئامراز و چینی ڕاگوێزەری کۆمەڵی سۆشیالیستی بەرەو کۆمینزم پێشبینی لێدەکرا، داخوازییەکانی ئەوەندە سادە و ساکار بووەتەوە کە مایەی خەم و پەژارە و بێ ئومێدیی بێت .

گەر چی نقابە لێرە هەر ئەو نقابانەیە کە لە شوێنەکانی دیکە نوێنەرایەتی کرێکاران دەکەن هەمووشمان دەزانین کە ڕۆڵیان چییە ‘ نە شیش بسوتێ و نە کەباب’  لەگەڵ ئەوەشدا بەڕای من هۆشیارترین کرێکار ئەندامێتی ، ئەوانەی کە ئەندامی نقابە نین و نایانەوێت هۆکاری جیا جیایان هەیە ، بەڵام هیچ کام لەوانە هۆکارەکەیان ئەوە نییە کە نقابە کرێکاران دەخەسێنێت بە سازشەکانی کە دەیکات لە گەڵ ئیدارەی خاوەنکار و دەوڵەتدا و خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەم سیستەمە بن.

زۆربەی نقابەکانی بریتانیا کە نوێنەرایەتی لە نیوانی 6 بۆ 7 ملیۆن کرێکار  لە سەرجەمی نزیکەی 30 ملیۆن کرێکار دەکەن ئەویش بە زۆری لە کەرتەکانی دەوڵەتدا کە لە ڕاستیدا کاریگەرترین و هەستیارترین کەرتن کە نقابە ڕۆڵێکی هەیە.  هەر لەبە ئەوەش ئەو 23 یا 24 ملیۆنە مانگرتن و ڕۆڵیان ، بە بەراورد بەو 6  بۆ 7 ملیۆنە ڕۆڵ و کاراییەکی زۆر کەمیان هەیە . 

نقابەکانی کەرتە دەوڵەتییەکان بریتین : لە کرێکارانی شارەوانی ، ئاگرکوژانەوە ، هاتوچۆ بە هەموو جۆرەکانییەوە، دائیرەی زەریبە ، مامۆستایان ، بەشی تەندروستی و پۆستی شاهانە و فڕۆکەخانەکان و   هەندێکی تریان .  راستە ئەمانە شادەماری ئابوورییان لە دەستدا نییە بەڵام ئەمان دەتوانن هەر زۆر بە ئاسانی ئابووری ئەم وڵاتە بخەنە قەیرانەوە و حکومەتیش بە ئاسانی بگۆڕن .

بەداخەوە سەرەڕای ئەو دەورە هەستیار و ئەو ڕۆڵە گرنگە  کە هەیانە، ئەمان ناتوانن هێزیان بەکاربهێنن تەنانەت بۆ ڕاگرتنی هێڕشی دەوڵەت و خاوەنکار تاکو ئەوانەشی کە بەدەستهێنراوە لێیان نەسەنرێتەوە . ئەمان لە هەوڵی ئەوەدان کە چەند ئەندامێکیان لە بۆردی ئیدارە و خاوەن پشکەکاندا هەبێت . 

لە ئێستادا کرێکارانی نقابەی  پۆستی شاهانە  ،   Royal Mail  ئەم کەرتە دەفرۆشرتێت بە کابرایەکی زۆر دەوڵەمەندی چیکی ، نقابەی کرێکارانی پۆست بە هاوکاری ئیدارەی ئیستا بۆ ماوەی 5 ساڵ لەگەڵ کابرای دەوڵەمەندی چیکیدا ڕێکەوتون کە  نەتوانێت نقابە یاساخ  بکات  لەم ماوەیەدا، 6 ڕۆژیش پۆست دابەش بکرێت ، بەڵام دوای 5 ساڵەکە کابرای چیکیی و کۆمپانیاکەی ئازادن کە چی دەکەن ، تەنانەت یاساخکردنی نقابە و کەمکردنەوەی دابەشکردنی پۆست لە 6 ڕۆژەوە بۆ 3 ڕۆژ و بەرزکردنەوەی نرخی نامە و ناردنی شت و مەك لە فرمانی ئەو کۆمپانیایەدا دەبێت لەگەڵ مامەڵەی زیادی و کەمی کرێ و مافەکانی دیکەی کرێکارەکان.

نقابەی کرێکارانی پۆست دوو داواکارییان هەیە : یەك کە نوێنەریان هەبێت لە لیژنەی بۆردەکەدا .  دوو: بڕێک لە پشکەکانی پۆستی شاهانە بۆ کرێکاران تەرخان بکرێت ئەوانیش ببنە خاوەن پشك .

ئەمە بە تەنها حاڵی کرێکارانی پۆستی شاهانە نییە ، هی زۆرێك لە بەشەکانی دیکەی کرێکارانە کە نقابە دەیەوێت کرێکارەکانی پشکیان لە بزنسەکەدا هەبێت، بەمەش یانی دڵسۆزبوونی زیاتر و کارکردنی بە شدەت تر تاکو نرخی پشکەکان زیاتر سەرکەون  .   

Nelson Mandela’s country after 30 years of freedom !!!!

28/05/2024

“We didn’t fight for this,” said a woman who was very active during the ANC’s struggle against the pre-1994 racist regime.

Thirty years after the end of apartheid, it is the world’s most unequal and most dangerous country , with almost zero economic growth in a decade, with nearly half of adults unemployed. Corruption is rampant, crime is rampant and the economy is in crisis.

 Mandela’s party admits that they have made a mistake and have not done much for the people. But will the people trust them in tomorrow’s  elections, Wednesday, 29/05???

This is despite widespread poverty, 40% high unemployment. Even three years ago, people took to the streets and expressed their grief and anger  over what was done to them, which was the burning and looting of shops. Is the election fair??  It’s a question and the answer is very obvious, but people don’t trust themselves  and don’t look for another alternative, and they forget the experience that election only changes the players, not the game. Or, as anarchist feminist Emma Goldman puts it: If elections had changed anything, they would have been banned long ago.

وڵاتەکەی نێڵسن ماندێلا و پاش 30 ساڵ ئازادیی !!!!

28/05/2024

 ئێمە بۆ ئەمە شەڕمان نەکرد”  ئەمە قسەی ژنێكی زۆر چالاکی سەردەمی خەباتی ئەی ئێن سی،یە  دژ بە ڕژێمی ڕەگەزپەرستی و نەژاد پەرستی سەردەمی پێش 1994 . دوای 30 ساڵ لە کۆتایی هاتنی ئاپارتاید، نایەکسانترین وڵاتە لە جیهاندا و  مەترسیدارترین وڵاتە ، لە ماوەی دە ساڵدا گەشەی ئابووری  نزیکەی سفرە، نزیکەی نیوەی گەورەکان بێکارن.  گەندەڵی پەرەی سەندووە، تاوان زۆرە و ئابووریش لەو پەڕی گێژاو و قەیراندایە .

  پارتەکەی  ماندێلا دان بەوەدا دەنێت کە ‘هەڵەیان  کردوەو شتێکی وایان بۆ خەڵکی نەکردووە . بەڵام ئایا خەڵک لە هەڵبژاردنی سەبینێ دا ، چوارشەمە ، 29/05 متمانەیان پێدەکاتەوە؟؟؟

ئەمە لە کاتێکدا هەژاری بەربڵاوە، بێکاری زۆرە و ڕێژەکەی لە سەدا 40 ، تەنانەت 3 ساڵ لەمەوبەر خەڵك هاتە سەر شەقام و داخی دڵی خۆی بەوەی کە بۆی کرا ڕشت  کە سوتاندن و تاڵانکردنی دووکانەکان بوو.

ئایا هەڵبژاردنەکە دادی دەدات ؟؟  پرسیارێکە و وەڵامەکەی زۆر ئاشکرایە بەڵام خەڵکی جێگرەوەیەکی دیکە شك نابەن و ناگەڕێن بە دوایدا ، ئەزموونەکانیش فەرامۆش دەکەن کە هەڵبژاردن : تەنها یاریکەرەکان دەگۆڕێت، نەك یارییەکە .  یاخود وەکو ئێما گۆڵدمانی فێمەنیستی ئەنارکست دەڵێت : ئەگەر هەڵبژاردن شتێکی بگۆڕیایە، ئەوە دەمێك بوو یاساخ کرابوو.

مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت

دوێنێ، هەینی، 24/05 لە دەروەی پاریس

25/05/2024

خۆپیشاندەران لە دەرەوەی پاریس کۆبوونەوەکانی کۆمپانیای زەبەلاحی وزە کە لە ئۆفیسی سەرەکی  ئەموندی بەڕیوە دەچوو تێکدا .  ئەمە لە کاتێکدا ڕووی دا کە  دەیان خۆپیشاندەر خۆیان گەیاندە  ناو تاوەر بلۆکی ئەموندی ، Amundi ، کە ئۆفیسی سەرەکی  یەکێکە لە گەورەترین بەڕێوەبەرانی وەبەرهێنانی وزەی جیهان جیهان و خاوەن پشکێکی سەرەکی کۆمپانیای TotalEnergies  و هەشت لە و چالاکییەدا 8 لە کارمەندە ئەمنییەکانی ئەوێ برینداربوون، لەم پرۆتێستەشدا  175 کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

ئەو چالاکوانانە دەڵێن کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی لە ڕێگەی چالاکییە گاز و نەوتییەکانییەوە بەشداری لە گەرمبوونی جیهان و لەناوبردنی جۆراوجۆری زیندەوەر  دەکات.