The protests in Lebanon

26/11/19

The protests in Lebanon that started over a month ago is still going on and far from giving up and going home.  Unfortunately it look like is getting a crucial point.  The supporter of Hezbollah and Amal party since a couple of nights ago started attacking the protesters in a few cities.  They have destroyed many of the protesters’ tents and attacking them physically.  At the moment we do not know the number of the victims.  This is a terrible tactic that used against the protesters and clearly the government behind it.

ئەردۆگان بە چ تەکنیکێکی نوێ نەیارەکانی تیرۆر دەکات؟

ئەردۆگان بە چ تەکنیکێکی نوێ نەیارەکانی تیرۆر دەکات؟

27/11/19

ئەو وێنانەی کە دەیانبینیت، وێنەی فڕۆکەی بێ فڕؤکەوانن، کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت درۆن.  ئەم فڕۆکانە بۆ  مەبەستی سیخوڕیی و کوشتنی تاکە کەسێك یا خود گروپێك یا لێدان لە نیشانەیەك، بەکاردەهێنرێن.  ئەم فڕۆکانە  دەتوانن بۆ ماوەی 24 کاژێر بە ئاسمانەوە بە بەرزی 7300 میتر بمێنێتەوە و دەتوانن تا 150 کیلۆ بارەکەی بێت .  تورکیا دووەم دەوڵەتە لە دونیادا لە دوای ئەمریکاوە کە زۆر بە دەقیقی و زۆر شاراەزایانە ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە بەکاردەهێنێت.  تا ئێستا 449 کەسی پێ لەناوبردووە  لە 3 ئۆپەراسۆێنی گەورەشدا  بەکاریهێناوە.

تورکیا لە ساڵی 2014 دا داوای لە ئەمەریکا کرد کە پێی بفرۆشێت بەڵام کۆنگریس ڕازی نەبوون چونکە دەیانزانی کە ڕەنگە بۆ کوشتاری خەڵکی مەدەنی بەکاریان بهێنێت ، بۆیە بڕیاری دا کە خۆی دروستیان بکات .  لە ساڵی 2015 دا تورکیا سەرکەوتوانە توانی باشترینیان دروستبکات ، ئێستاش بریتانیا ساروخەکانی بۆ دابین دەکات.  ئەو کارگەیەشی کە ئەم ساروخانە و تڕوتفاقی جەنگی دروست دەکات و ساڵانەش مامەڵە لەتەک دەولەتی تورکیا دەکات،  لە شاری ‘برایتنی’ بریتانیایە .  تورکیا ئەم جۆرە فڕۆکانەی لە عەفرین چەند جارێك بەکارهێناوە و بە بەردەوامیش دژ بە پەکەکە بەکاریان دەهێنێت.

 

ماڵتا و شەپۆلی خۆپیشاندانەکان :

ماڵتا و شەپۆلی خۆپیشاندانەکان :

30/11/2019

ئەوە بۆ ماوەی 8 ڕۆژە خۆپیشاندان و پرۆتێستێکی گەورە لە لایەن خەڵکی ماڵتاوە بەردەوامە کە گەیشتۆتە ڕادەی دەست لەکارکێشانەوەی سەرەك وەزیرانی ولاتەکە.

بێ گومان دەسەڵات لە هەر شوێنێك بێت گەندەڵی و زەبر و زەنگ و نایەکسانی و نادادپەروەری بەشی هەرە زۆرینەی میللەتەکەی دەبێت.  خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایە لەسەر بەرەڵاکردنی کابرایەکی بزنسمانی هەرە گەورەی ئەوێە، Yorgen Fenech کە گومانی کوشتنی ژنێكی بوێری ڕۆژانامەوان Daphne Caruana Galizia  کە ئەرکی بەدواچونی گەندەڵی سەرۆک وەزیرانی گرتەبەر کە پێشتر ئەو سوودمەندبووە لە پرۆژەیەکدا کە کابرای دەوڵەمەند بردویەتی بەڕێوە.

ئەم ژنە ڕۆژنامەوانە لە ڕۆژی 16/10/2016 دەدا بە دانانی قومبەلەیەك لەژێر سەیارەکەیدا کە بە ڕیمۆت کۆنترۆڵ کۆنترۆڵ کرابوو تەقییەوە ، کوژرا و توانرا لە بەدواچونەکەی لەسەر گەندەڵی و نزیكی ئەو بزنسمانە لە سەرەك وەزیران و ئیدارەی حوکمەتەوە، بوەستێنێت.

ناڕەزایی و خەڵکی هاتنە سەر شەقامیان توانیوێتی کە یەك دوو وەزیر و کاربەدەستی گەورەی ئیدارەی دەوڵەت ناچار بە دەست لەکارکێشانەوە بکەن و لەوەش دەکات کە لە ئەمشە و ڕۆژانی داهاتووشدا سەرەك وەزیرانیش ناچاربکەن بە دەست لەکارکێشانەوە.

ناڕەزاییەکان و خۆپیشاندانەکان پاکستان-یشی گرتەوە

ناڕەزاییەکان و خۆپیشاندانەکان پاکستان-یشی گرتەوە

30/11/19

ڕۆژی هەینی، 29/11 بە هەزاران قوتابی لە شاری لاهوڕی پاکستان ڕژانە سەر شەقامەکان وەکو هاوپشتی بۆ ڕێپێوانی قوتابییان . گروپی کۆمەڵایەتی زۆری تر وەکو مامۆستام، پارێزەر ، ئەکادیمیی ، دکتۆر،  لە زیاتر لە 50 شاری پاکستانا تێکەڵ بە خۆپیشاندانەکان بوون بەردەوامە.

داخوازیییەکانی قوتابیان:

  • زیادکردنی بوجەی قوتابیانی خوێندنی باڵا.
  • ڕێگاوبانی باشتر بۆ هاتووچۆ.
  • باشکردنی خزمەت لە داخلییەکانا.
  • دابەزاندنی پارەی خوێندنی زانکۆ و خۆێندنی بالا.
  • کۆتاییهێنان بە هەراسانکردنی قوتابییانی زانکۆ.
  • باشکردنی کواڵەتی خوێندن .
  • دروستکردنەوەی یەکێتی قوتابییان ، کە بەشێکی دیکەی داخوازییەکانیان بووە .

لە هەمووش گرنگترە زانکۆ و خوێندنی باڵای کەرتی تایبەتیش هاتوونەتە سەر شەقامەکان بۆ هاوپشتیان.

یەکێك لە ئەکادیمییەکان، ‘ئەلی جان’، کە خۆشی چالاکە لە خۆپیشاندانەکەدا وتی  ” هیچ هەستێكی دیکەی جوانتر نییە کە ببینیت قوتابییەکانت فێری ئەوە بوون کە فێرتکردون .  ئەم قوتابییانە وەکو هاونیشتمانیەکی بەرپرسیار هەستدەکەن و چالاکی دەکەن، دەنگیان بەرزدەکەنەوە دژ بە سەرکوتکردنیان کە بۆ 35 ساڵە بەردەوامە …. باوەڕمان بەوە نییە کە قسەکردنی بەرپرسەکان  کافی بێت ، حکومەت دەبێت وەختی دروستکردنەوەی یەکێتی قوتابیان، دەستنیشان بکات”

یەکێکی دیکە لە قسەکانیا وتی ” ئەم گەنجانە هێزی ڕاستینەی ئەمڕۆن .  ئەم کەرتە بەهێزەی کۆمەڵ دەتوانێت سیستەمەکە شؤڕشگێڕ بکات . داوادەکەم کە حکوت مافەکانیان بدات لەبری ئەوە سەرکوتیان بکات”

قوتابییەکی کچ لە قسەکانیان باسی لەوە کرد کە چۆن هەندێك لە وەزیرەکان و بەرپرسان تیوتەیان کردوە کە هاوکاری و پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانن دەکەن . ” گوایە پشتگیریمان دەکەن و دوامان لێدەکەن کە بچینە هۆڵەکانی پێشوازیلێکردنمان، بەڵام من دەمەوێت پێ لەسەر ئەوە داگرم و پێیانن دەڵێم ، ئەگەر ئێوە  دەتانەوێت پشتیوانی لە ئێمە بکەنن ئەوە وەرنە سەر شەقام و ئەو داخوازیانەی ئێمە بەرز بکەنەوە”.  درێژە بە قسەکانی دەدات و ڕودەکات ئەو کەسانە و بەرپرسانی دەوڵەت و دەڵێت ” ئێمەتان بەش بەش کردووە ، ئێوە ئێمەتان لە سیاسەتا فەرامۆشکردووە و کەنارتان خستوین .  ئێمەتان جیاکردۆتەوە لە پشتونەکان، لە بلوجەکان، لە کشمیرییەکان لە سێراکییەکان.  ئێمە سیاسەتەکانی ئێوە ڕەتدەکەینەوە کە ئێمە دابەش دەکات.  ئێمە کارمان بە هۆڵەکانی پێشوازیلێکردن نییە ، بەردەوامدەبین لە ناڕەزاییەکانمانا تاکو دروستکردنەوەی یەکێتی قوتابیان بەدەستدەهێنینەوە”

 

Protests and Politics in Pakistan

30/11/19

Protests and Politics in Pakistan

LAHORE: Thousands of students on Friday held Students Solidarity March, joined by various social groups including teachers, lawyers, activists, and members of political parties in more than 50 cities across the country.

The students demanded an increase in the higher education budget, better transportation facilities, and services on the campuses, reduced tuition fees, end to harassment of students at the universities, and, above all, a better quality of education. Students were carrying the placards with slogans demanding the restoration of student unions in the country, the foremost demand of the march.

Activist and academic Ammar Ali Jan said that there could be no feeling more beautiful than seeing your students learning what you’ve been teaching them. “These students are acting as responsible citizens. They’re finally raising their voice which was being suppressed for the last 35 years. Support for the march has been expressed by both opposition and the government. However, we believe that tweeting in our support is not enough. The government should give us a time-table for the restoration of the student unions”,

One of the student in her speech said “You divided us. You depoliticised us. You separated us from our Pashtun, Baloch, Seraiki, Kashmiri, and Gilgiti brethren. We reject your politics of divide. We will not do deals in the drawing rooms. We will continue protesting till the student unions are restored”,

بە گوێرەی هەواڵێکی نوێ

01/12/2019

بە گوێرەی هەواڵێکی نوێ هۆزە عەرەبەکانی بەتایبەتی ناسرییە بە چەکەکانیانەوە هاتوونەتە ناو شارەوە بۆ بەرگریی و تۆڵەی  منداڵەکانیان .  رنگە کە هاریکارریی ڕاپەڕیوان بکرێت بەڵام نەك بە چەك، چونکە : یەکەم : بەرەو جەنگی ئەهلیی دەبات، کە دەبێتە لەباربردنی ڕاپەڕینەکە .  دووەم : تیرە و هۆزەکان زۆر ئاسانە کڕینیان لە لایەن هەموو لایەن و دەوڵەتانی ناوچەکە و ئەمریکاشەوە.

پرۆتێستەکان لە کۆڵۆمبیا هەر بەردەوامە :

پرۆتێستەکان لە کۆڵۆمبیا هەر بەردەوامە :

 

ئەوە بۆ 10 ڕۆژ دەچێت کە پرۆتێست لە کۆڵۆمبیا بەردەوامە.  تا ئێستا نقابە و لیژانی گەنجەکان دوو ڕؤژ مانگرتنی گشتییان کردووە و ڕژاونەتە سەر شەقامەکانیش.

هۆکاری پرۆتێستەکان بارگرانی ژیانی زۆرینەی خەڵکی ئەوێیە و لەم دوایەشدا سەرەککۆمار دەیەوێت ڕیفۆرم لە سیستەمی باج و کرێ و خانەنشینیا بکات.  کرێی کاری گەنجان کەمبکاتەوە ، تەمەنی خانەنشینکردن سەرخات هەروەها باجی سەر کۆمپانیاکان کەمبکاتەوە و بەڵام هاوکات باجی سەر موچەی کرێکاران زیاد بکات .

تا ئێستا 4 کەس کوژراوە و زۆرێكیش بریندارکراون .  دەوڵەت داوی دنیشتنیان لەتەکدا دەکات بەڵام نایەوێت تێكڕای داخوازییەکانی گەنجان و نقابە بەجێ بهێنێت.

ڕۆژی هەیینی لەپێناو ئایەندە (Friday for Future)

 

ڕۆژی 29ی نۆڤەمبەری 2019 سات (12)ی نیوەڕۆ بزووتنەوەی (ڕۆژی هەیینی لەپێناو ئایەندە) لە هەزار و چوار سەد (2400) شاری سەدو پەنجا و حەوت (157) وڵاتی دونیا خرۆشایە سەر شەقامەکان بۆ بەرگرتن لە وێرانکردنی ژینگە و پیسکردنی هەوا لەلایەن کۆمپانییەکان و حکومەتەکان و پاراستنی ژییان لەسەەر گۆی زەمین.

بە لە وڵاتی ئاڵمانیا لە زیاتر لە پێنج سەد (500) شارخەڵک ڕژایە سەر شەقامەکان و شاری کۆڵن یەکێک بوو لە شارە سەرەکییەکانی ئەو بزووتنەوە، کە بێجگە لە خۆنیشاندانە سەرتاسەریی و جیهانییەکانی ئەو بزووتنەوەیە، هەموو ئێوارەیەکی ڕۆژی هەیینی داپیران و باپیران و دایکان و باوکان لەتەک منداڵەکانیان بەرەو گردبوونەوە و ڕێپێوان بەڕێدەکەون و هەر کەسە و بە گوێرەی هوشیاریی خۆی و حەز و سەلیقەی خۆی لەسەر پارچە موقەبایەک داخوازیی و درووشمی خۆی دەنووسێت، بە کاخەز و کارتۆن گۆی زەویی وێرانبوو درووستدەکات، ئەوەش دیاردە و نیشانی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییە، بزووتنەوەیەک کە داپیرە و نەوەکانی بەیەکەوە دەباتە سەر دەکێشێتە سەرشەقامەکان و بە پێچەوانەی بزووتنەوە و ڕەوتە ڕامیارییەکان، بزووتنەوەی (ڕۆژی هەیینی لەپێناو ئایەندە) بەبێ بانگەوازی سەرەوەی پارتییەکان و فەرمانی حکومەت و دنەدانی ڕامیاران، کەسەکان هەست بە ئەرکی و بەرپرسیارەتیی سەرشانی خۆیان دەکەن و بە پێچەوانەی سەردەمەکانی هەڵکشانی بزووتنەوەی ڕامیاریی و پاشەکشێی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی، بزووتنەوەی (ڕۆژی هەیینی لەپێناو ئایەندە) پەیوەندی کۆمەڵایەتیی نێوان هاوسێ و هاوکار و هاوپۆل و هاوگەڕەک و هاوگوندیی و هاوشارییەکانی زیندوو و بە‌هێز کردووەتەوە و هەمووان وەک ژووانێک لەجیاتی چوون بۆ مەیخانە و قومارخانە و پەرەستگەکان، بەرەو شوێنی گردبوونەوە و ڕیێوانەکان؛ کەسانێک کە چالاکی نێو ئەو بزووتنەوەیەن، درووشمدەرانی پشت مۆبایل و کۆمپیوتەر و قارەمانانی نێو کاناڵە تەلەفزیۆنییەکان و شوانە ڕامیارەکان نین، خاوەنکار و سەرۆکی نەقابە زەردەکان و تەنانەت کەسانێکیش نین، کە دونیا دەکەنە قوربانی ساتێک ئیشی ڕەشی خۆیان؛ چالاکان و بەشداریکەرانی بزووتنەوەی (ڕۆژی هەیینی لەپێناو ئایەندە) کەسانێکن کە بەڕادەی کەم ئامادەن هەفتەی چەند ساتێک (سەعاتێک) لە کات و کار و پارە و ڕابواردنی خۆیان بۆ ڕگارکردنی دایکە زەمین تەرخاندەکەن و خەمی نەوەکانی داهاتووی مرۆڤایەتی و گیاندارانی دیکەیان لە کۆڵگرتووە و خۆیان لە خۆپەرستیی بۆرجوازییانە خاڵێکردووەتەوە و خەمی وێرانبوونی دایکە زەمین خەوی لە ئەوان زڕاندووە.

ئەو جارەش وەک جارەکانی دیکە چەند کەسێک لە ئەنارشیتانی کوردییزمان لە شاری کۆڵن بەشداری خۆنیشاندانەکە بوون و بەشیک بوون لە بلۆکی (ئەنتی کاپیتالیستیی) خۆنیشاندانەکە کە ئەنارشیستان و ئەنتیفا و چەپە ناحزبییەکان پێکهاتبوو.

تایبەتمەندییی و دیاریدەی خۆنیشاندانی ئەم جارە هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە لاوان و پیرانی ڕۆژاوا (کوردان) و هەر ئاوا ناوبەناو ئەنجامدانی چالاکی (نافەرمانیی مەدەنی) لەلایەن لاوانی بلۆکی (ئەنتی کاپیتالیستیی) وەک شکاندنی قاڵب و شوانەیی پۆلیس و لادان لەو ڕێڕەوەی کە لەلایەن دەزگەکانی دوەڵەت بەسەر ڕەوتی خۆنیشاندانەکان دەسەپێندریت.

لەوانەش جوانتر و سەرنجڕاکێشتر هەبوونی چالاکی هونەریی لەلایەن گرووپی شانۆیی خیابانیی و موزەیکژەنانی خیابانی هەر ماوەی جارێک لە کەناری شەقامێک، هەر ئاوا لافیتەکانی هاوسەنگەریی لەتەک ڕۆژاوا لەلایەن ئەنارشیستان و ئەنتیفای ئاڵمانییزمان لەسەر پردەکان …

ئەوانەی دیارنەبوون و نەخشیان نەبوو، پارتییچییەکان بوون، هۆکارەکەش ڕۆشنە و لەنێو بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی سەرەبەخۆ و خۆهوشیار بواری سەرمایەگوزاریی ڕامیاریی زۆر کەمە و ئەگەری پەیوەستبوونی ئەندامی حزبەکان و دوورکەوتنەوەیان لە حزبەکان لەوە زیاترە کە حزبەکان بتوانن بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی و گەردوونیی ئاوا دەستەمۆبکەن.

هاوپشتی لەتەک ڕاپەڕینەکانی لوبنان و عیراق و ئێران و ئەمەریکای لاتین، هاوسەنگەریی لەتەک ڕۆژاوا

هاوپشتی لەتەک ڕاپەڕینەکانی لوبنان و عیراق و ئێران و ئەمەریکای لاتین، هاوسەنگەریی لەتەک ڕۆژاوا

لەژێر ئەو درووشمە ئێوارەی 28ی نۆڤەمبەری 2019 کۆمەڵێک لە ئەنارشیستانی شاری کۆڵن گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، کە لە چالاکانی ئەو گرووپانە پێکهاتبوون:

( ئەنارشۆفێمینیست، ئەنارکۆسەندیکالیست، فۆرومی ئەنارشیستیی کۆڵن، فۆرومی ئەنارشیستانی کوردییزمان) …

بێجگە لە کۆمەڵێک پلاکارت بە زمانی ئاڵمانی و فارسی و عەرەبی، دوو لافیتە بە زمانی ئاڵمانی و فارسی درووشمی چالاکییەکەیان لەسەر نووسرابوو.

لە درێژە و کۆتایی چالاکییەکە وەک چالاکی نافەرمانیی مەدەنیی و بەزاندنی سنوورەکانی دەوڵەت و پۆلیس بۆ چالاکییە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان، چالاکان بە لافیتە و ئاڵا و پلاکارت و گوتنەوەی درووشمی هاوپشتی دژەنەتەوەیی Antinationale soliraität” بەنێو وێستگەی نێوەندیی شاری کۆڵن سوورانەوە؛ ئاوا دەرکەوتنێکی نائاسایی زۆرێک لە ڕێبوارانی تووشی سەرسوڕمان کرد و پۆلیس ڕاکەڕاک کەوتە دوای چالاکان .

Plakart 28.11 -

Aufruf: Antinationale Solidarität mit den Aufständen in den Ländern des Nahen Ostens und dem Widerstand in Rojava _ Kundgebung in Köln am 28.11 um 18 Uhr

Plakart 28.11 -Aufruf

 

Aufruf: Antinationale Solidarität mit den Aufständen in den Ländern des Nahen Ostens und dem Widerstand in Rojava _ Kundgebung in Köln am 28.11 um 18 Uhr
Im Iran begehren die Menschen seit Monaten immer wieder gegen den Staat auf. Tausende sind auf den Straßen und die Polizei ist bisher nicht in der Lage die Aufstände niederzuschlagen. Täglich werden Protestierende von der Polizei beschossen – wir haben bereits 4000 Verletzte und über 200Todesopfer zu beklagen, während staatliche Medien nur eine Handvoll Todesopfer unter den Demonstrant*innen, sowie den Tod von mindestens vier Mitgliedern der Sicherheitskräfte meldeten.
Staatliche Medien berichteten, dass seit Beginn der Proteste mehr als 7000 Personen verhaftet worden seien. In sozialen Netzwerken berichten Menschen aus dem Iran über die Verhafteten, sie erwartet Folter und die Todesstrafe.
Am 16. November, weniger als einen Tag nach Beginn der Proteste, schalteten die Behörden das Internet fast vollständig ab und verunmöglichen so die Online-Kommunikation für die Menschen im Iran. Damit versuchen die iranischen Behörden zu verhindern, dass Bilder und Videos des Vorgehens der Sicherheitskräfte vonMenschen geteilt werden. Auch Mobilfunknetze wurden abgeschaltet.
Nur jene, die entsprechende Software (VPN) zur Verfügung haben, können noch auf das Internet zugreifen.
Im Libanon wenden sich die Proteste vor allem gegen die staatliche Korruption. Seit dem 17. Oktober protestieren täglich Hunderttausende Libanes*innen. – seit fast 40 Tagen dauern die Proteste an. Das Militär versucht vergeblich die Proteste zu unterdrücken. Mehrere Menschen starben durch Gasgranaten.
Im Irak wendet sich der Protest auch vorallem gegen Korruption. Plätze und und andere Knotenpunkte in Bagdad wurden besetzt. Auch hier schießt die Polizei mit scharfer Munition auf Protestierende.
Seit immer mehr Menschen von der Polizei ermordet werden, nehmen in mehreren Ländern die Proteste an Intensität zu. Auch beziehen sich die Proteste in Iran, Irak und Lebanon aufeinander in Parolen und in den Nachrichten in den sozialen Medien, die verbreitet und geteilt werden.
In Rojava verschärft sich seit dem Beginn der Invasion durch die Türkei die Situation weiter.
Die Staaten der Welt kooperieren ihn ihrem Verrat an der kurdischen Bewegung.
Die einzige Unterstützung, die die Menschen in Rojava und den Ländern des Nahen Osten erfahren, ist die der sozialen Bewegungen. All das ähnelt der Situation der Anarchistischen Revolution in Spanien 1936. Auch die Selbstverwaltung in Rojava hat gezeigt, dass im 21. Jahrhundert während eines Bürger*innenkrieges Alternativen zu Staat, Kapitalismus und Patriarchat aufgebaut werden können.
Unsere globale Zukunft wird daran hängen, ob die Alternativen sich durchsetzen, deshalb verteidigen zahlreiche anarchistische Gefährt*innen die Revolution und Menschen dort.
Ob etwas von der Selbstverwaltung überlebt, wird sich an unserer Unterstützung entscheiden.Wir müssen auch die Profiteure von Regierungen stoppen!
Siemens und Nokia Networks aus München liefert Überwachungsinfrastruktur gegen Oppositionelle.
Die Firma Rohde & Schwarz (es gibt zwei Filialen in Porz) liefert die Schlagstöcke, die gegen die DemonstrantInnen eingesetzt werden und ebenso die in den Gefängnissen eingesetzten Foltergeräte, wie zum Beispiel Elektroschocker.
Es gibt zahllose Waffenlieferungen aus Deutschland: Handfeuerwaffen von der Firma Heckler & Koch aus Oberndorf oder Gasmasken für Tränengasangriffe von der Firma Dräger aus Lübeck.
Was bringen wir hier gemeinsam als wütende Anarchist*innen und
Antinationalist*innen hier wo wir leben an Widerstand und Aufbau von
Alternativen zustande?
Wir, Menschen aus unterschiedlichen politischen und sozialen Zusammenhängen,
aus unterschiedlichen Herkunftsländern, senden unsere solidarischen Grüße mit
der kämpfenden Bevölkerung nicht nur im Nahen Osten, sondern auch in Chile,
Bolivien und weltweit!
Wir rufen alle anarchistischen Gefährt*innen auf, ihre Solidarität mit den
Aufständen im Nahen Osten und dem Widerstand in Rojava zu zeigen.
Kommt am Donnerstag den 28.11.2019
um 18 Uhr zu einer Kundgebung vor das
Hauptgebäude des Kölner Hauptbahnhofes
und zeigt eure Solidarität mit kämpfenden
Genoss*innen und euren Zorn gegen den Krieg
der Herrschaft: Solidarität mit Aufständen in
den Ländern des Nahen Osten und dem
Widerstand in Rojava.