ئەزموونەکانی ژیان لە سای دەوڵەت و ئیدارەکەیی و بزنس و بزنسمانەگەورەکاندا، تا ئێستا ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە هەتا دەوڵەت و بزنس و بزنسمان و سامانداران هەبن هەرگیز کێشەی ژینگە نەك هەر چاك ناکرێت بەڵکو خراپتریش دەبێت.
بزنس و دەوڵەت و ژینگە دوو هێڵی تەریبین بە یەك و هەرگیز بەیەکدی ناگەن ، هەر یەکەشیان دەکرێت ، لە سەر حسابی ئەوی تریان گەشە بکات. بزنس ژینگە دادەڕزێنێی و ڕوتکردنەوە و برسیبوونی خەڵکانی کە لەسەر ئەو ژینگەیە هەن، ئەركێتی و لە ئەستۆی دەگرێت.
ئەوەی کە لەو 10 ڕۆژەدا ڕوودەدات نۆشکردنی خواردنەوەی نایاب و خواردنی بەلەزەت و دەمەتەقێی نێوان تاوانبار و خۆێنمژ و شەڕهەڵگیرسێنەر و بکوژ و برسیهێنەرەکانن، نەك بنەبڕکردنی کێشەی ژینگە . لە باشترین حاڵەتدا ئەوان تەنها دەیانەوێت کە هاوسەنگییەك لە نێوانی بزنس و تەماحی بزنس و ژینگەدا بکەن و دابنێن، ئەویش لەبەر خاتری بەردەوامبوونی زوڵم و زۆر و پاوانەکردنی دونیا و کەڵەکەکردنی زیاتری سەرمایە .
وەکو هەموان دەزانن کە کۆرۆنا بو زۆربەی زۆرمان جگە لە هەژاریی زیاتر و نەگبەتی پتر و ژیانی سەختتر شتێکی نەهێنا. هەر ئەو کۆرۆنایە بۆ کۆمپانیا گەوەرەکان و بانکەکان و سامانداران خێر و بەرەکەتێکی گەورە بوو.
لە هاتنی پەتای کۆرۆنا هەمو وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی پیشەسازی پێشکەوتوو ئەو کرێکار و کارمەندانەی کە دەیانتوانن کار لە ماڵەوە بکەن ناردە ماڵەوە و بڕی پارەی بە لە سەدا 80ی موچەکەیان پێبدرا.
بێ گومان ئەمە وا لێکدارایەوە لە لایەن هەردوو لاوە کە پرۆژەیەکی باشە و خاوەنکار پارەیەکی باشی بۆ دەگێڕێتەوە و کرێکاران و کارمەندانیش لە زۆر ڕووەوە سوودمەند دەبن.
سەرنجامی ئەم پرۆژەیە ئەوەی دەرخست کە کار و بزنسێكی زۆر لەسەر کرێکاران و کارمەندان ڕاوەستاوە کە لە ئۆفیسەکانیانا کاردەکەن . ئێستا کە بارودۆخەکە کە تا رتادەیەك بەرە و ئاساییبوونەوە دەڕوات ، خاوەنکار و کۆمپانیاکان هەوڵی زۆر دەدەن بە تایبەت لە ئەمەریکا کە کرێکاران و کارمەندانیان بگەڕێنەوە سەر کار لە ئۆفیسەکانیانا .
هۆکاری ئەمەش : زۆرێك لە باڕ و و پەپ و یانەی وەرزشیی و کۆفی شۆپ و چێشتخانە و بازاڕکردن و بەکارهێنانی قیتار و سەیارە و پاس ئەمانە هەمووی بەشێکی زۆری لەسەر ئەوان وەستاوە، کە ئەوان لە ئۆفیس کار نەکەن کارایی گەورە دادەنێت لەسەر ئەو شوێنانەی سەرەوە و کارکردنیان و داهاتیان .
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.