vvvvvvv
zzzzzzzz
vvvvvvv
zzzzzzzz
جەنگ بەرهەمێکی مێژوویی و دەربڕی ناوەرۆکی چەوسێنەرانەی هەموو کۆمەڵێکی چینایەتییە. جەنگەکانی کۆمەڵی کەپیتالیزم هۆکارێکی تریان زیادکردووە کە ئەویش سەرهەلدانی ئەو قەیرانانەیە کە بەرهەمی راستەوخۆی ناکۆکی نێوان سروشتی کۆمەلایەتی بەرهەمهێنانە لە لایەك، لە دژی شێوازی خاوەندارێتی تایبەت لە لایەن کەمینەیەکی کۆمەلەوە لە لایەکی ترەوە. دەرچون لەم قەیرانانە، بە بێ لە ناوبردنی ئەو ناکۆکییە سەرەکییە هەرگیز ئەنجام […]
جەنگ بەرهەمێکی مێژوویی و دەربڕی ناوەرۆکی چەوسێنەرانەی هەموو کۆمەڵێکی چینایەتییە. — jehannomad
درۆی دەستکەوتە دیمۆکراسییەکان.
سوشیال دیمۆکراسەکان، رێفۆرمیستە لیبرالیستەکانو باڵی چەپی دەوڵەت، هەر تەوژمێكیان بە وەهمی ئیدیۆلۆژی جیاوازو بەرژەوەندی چینایەتی تایبەتی، بەردەوام ئەو درۆ کوشندەیە دەدەنەوە بە گوێی چەوساوەکاندا کە بارووزروفی ژیانی کۆیلەیەتیان، لە رێگای چاکسازیکردنو بەدیهێنانی مافو سەربەستییە دیمۆکراسییەکاندا، نەك هەر باشتر دەبێت، بەڵکو تەنها ڕێگاشە بۆ ئازادی بوونی تەواویان، یاخود بۆ شۆڕش!
وەڵامی راستی ئەو درۆ ژەهراوییە نەك تەنها بەردەوام بوونی چەوساندنەوەیە، بەلکو توانادارتربوونی پایەی چەوسێنەرانە، زیاد بوونی ئاشکرای مەترسی تێکدانی ژیانو ژینگەیە، بەرفراوانبوونی هێزی تێرۆریستی کاریکرێگرتەیە، واتە کۆیلەکردنی مرۆڤایەتی. راستییەکانی خەباتی چینایەتی هەموو ساتێك ئەو دەرسەمان پێدەڵێنەوە کە خەباتو چالاکی راستەقینە بۆ ژیان، بۆ ئازادیو پێکەوەژیانی دوور لە هەموو شێوازێکی چەوساندنەوە، هەرگیز مافی پێنەدراوە، هەرگیز ئازاد نەبووەو نابێت لە سایەی سیستەمی کەپیتالیزمدا. وێرانکاریەکانی دونیا، کوشتنو زیندانیو تێرۆرکردنەکان، سەرەرای بەرزبوونەوەی رادەی کۆیلەبوونو زیادبوونی توانای کۆیلەکردن لە هەموو جێگایەکو لە هەموو ئاستێکی ژیاندا، بەلگەن بۆ ئەم راستییە.
گەر چەوساوەکان بە درێژایی مێژووی خەباتیان شتێکیان بە دەست هێنابێ تەنها هۆشیاربوونی بە کردارە بە:
١- سروشتی نا مرۆڤایەتی، دژە ژیانو دژە ژینگەی سەرمایەو دەوڵەت بە هەموو شێوازێکییەوە.
٢- پرۆگرامی خەباتەکەیان لە هیچ پەرتوکێکدا نە هاتووە، لە دەست هیچ دامەزراوەیەکی تایبەتی پێشرەو رابەردا نییە، بەلکو پێداویستی پێکەوە ژیانی دوور لە چەوساندنەوەو ئازادە بە رێزگرتنی لە تواناکانی ژیانبەخشینی ژینگە.
٣- هیچ بوونێك، جگە لە خەباتی یەکگرتووی خۆییان، بەدەر لە سنوری رەگەزو نیشتمانو ئایین، ناتوانێت لە چەوساندنەوە رزگارییان بکات.
٤- چەوسێنەرەکانیان دەرەکیو بێگانە نین، ئاسمانیو شەیتانێکی خەیالدروستکراو نین، بەلکو راستەوخۆ لە نێو ژیانی کۆیلەکراویاندایە.
٥- خەباتەکانیان هەموو هەولو هەلوێستێکە دژ بە قوربانی دان بۆ دەستەلاتی نیشتمانی، بۆ ئابووری، بۆ یاساو رەوشتو کولتوری کۆیلەیەتی سەرمایەداران. هاوکاریو یەکگرتنە لە تەك هەموو خاوەن هەلوێستو رەفتارێکدا کە دژ بە چەوساندنەوەیە، کە دژ بە دەستەلاتی سەرمایەدارانە.
٦- هەموو پێشکەوتنێکی شارستانیەتی سەرمایە، دواکەوتنێکە بۆ کۆمەڵی مرۆڤایەتی.
٧- تواناو مەرجی لە ناوبردنی چەوساندنەوەو پێکەوەژیانی ئازاد لە ئێستاو لێرەدا ئامادەیە، لە هەلوێستو رەفتارو خەباتدایە دژ بە کۆمەلگەو دەولەتی سەرمایە.
«ئابووری سەرمایەدارانی دونیا بەرهەمی کارە و چەوساندنەوەی کرێکاران. ئاواتی سەرەکی سەرمایەداران و دەوڵەت، بۆ هێشتنەوە و برەودانە بە ئابووری و بەرهەمهێنانی قازانج، پیرۆزکردنی کۆیلایەتییە، پیرۆزکردنی کرێکار و کارە. بەرزکردنەوەی رێزی کار و ئابووری بەرهەمهێنانی کالا، بۆ ئاستی پەرستن، وەك ئاینێكی ریشەقولی کۆمەلایەتی سەرتاسەریی، هەر بە زەبر و زەنگ ئەنجامنەدرا، بەلکو بە پەروەردە و گێلکردنی «رۆشنبیری» ئیدیۆلۆژی، بە سیاسەتکردنی بەردەوامی کۆمەلگە. کاتێك سەرمایەداران، دەولەت، سەرکەوتنیان لە پیرۆزکردنی کۆیلەدا وەدەستخست، واتە پیرۆزکردنی کرێکار، گەل و هاووڵاتی، ئەرکە «پیرۆز»ەکەیان دایەدەست نوێنەرانی ئیدیۆلۆژی خودی کۆیلەکان خۆیان، لە فۆرمی دامەزراوە ئیدیۆلۆژییەکاندا، لە رێکخراوە و پارتە سۆشیالیست / کۆمۆنیستەکاندا، سەندیکاکان و زۆر گەلە کۆمەلی تردا. زیاد لە سەد سالە، بە سەرهەلدانی بەرەی گەل، بەرەی دامەزراوەی کرێکاری سیاسەتچێتی، سوشیالیستی پەرلەمانتاری و دەولەتسازی، لە مەیدانی ململانێی نێوان سەرمایەو کاردا (کە لە راستیدا بێ یەك بوونیان نابێت)، لە مەیدانی بەربەرەکانی نمایشی نێوان چەپ و راستی کۆمەلی سەرمایەدا، لە بواری سیاسەتدا، سەرمایەداران پشتوێنی پشودانیان، بێمەترسی کردۆتەوە. پیرۆزکردن و سەرخستنی کار و کرێکار ئامانجی مێژوویی سەرمایە و دەولەتە. کاتێك کرێکاران بە خودی خۆیان بەرگری لە کرداری کۆیلەیەتی خۆیانکرد، کردیانە ئالای بەرزی شۆرشەکەیان، بۆچی دەبێ دژ بە سەرمایەداری بێت؟ بێگومان گەلێك لە تاکی سەرمایەدارانو نوێنەرانی کاتی سیستەمەکە بەرهەلستی سەرکەوتنی نوێنەرانی تری کۆمەلەکەیان دەکەن، بە تایبەتی نوێنەرانی بەرەی کار، بەلام خودی سەرمایە، وەك پەیوەندی کۆمەلایەتی، وەك دەولەت، بە گەرمی پیرۆزباییان لێدەکات. مێژوو باش ئەم راستییەی چەند جار بارە نیشانداین، وە ئێستاش هەر بەردەوامە. پارتی کاری بەریتانی، پارتی سۆشیالیست و کۆمۆنیستی فەرەنسی، ئیسپانی، ئەلمانی، هەموو چەپی رێفۆرمیستی جێگاکانی دونیا، هەر بە شێوازی بلۆکی رۆژهەلاتی سۆشیالیستی، گور دەدەنە سەرمایە، نەك لە ناوبردنی. هەر هەموو ئەوانە راستەوخۆ بەشدارن لە تاوانی هێشتنەوە و برەودان بە دۆزەخی چەوساندنەوەی چینایەتی کەپیتالیزم. کردار، یاخود چالاکی مرۆڤ بۆ بەرهەمهێنان، لە کۆمەلێکی ئازادی نا چینایەتیدا، زۆر جیاوازە لە کرداری بەرهەمهێنان، کارکردن، لە کۆمەلی سەرمایەداریدا. یەکەم چالاکیەکی ئازادە، دوور لە زولمکردن و زۆر لێکردن و چەوساندنەوەیە، دووەم کارێکی بە زۆر سەپێندراوە، زولمکردنە، یەکەم بەرهەمهێنانی پێداویستی ژیانە، دووهەم بەرهەمهێنانی کالایە بۆ بازار و قازانج، یەکەم، لە ئەنجامدانیدا، بەرهەمهێنەر سوودی تەواوی لێوەردەگرێ و گەشەی پێدەکات، دووەم، بەرهەمهێنەر، لە ئەنجامدانیدا، سوود بە کەسێکی تر دەگەیەنێت و زیان بە خۆی. یەکەم چالاکیەکی داپچراو نییە لە کۆی چالاکییەکانی تری مرۆڤی بەرهەمهێنەر، بەلکو تەواوکەری هەموو چالاکیەکانی دی خودی ئەون، دووەم، کارەکەی تەواو داپچراوە لە ویستی خۆی، ئەرکێکی سەپێنراوە، وزە دانە بە بوونێکی بێگانە و دژ بە خۆ، یەکەم بەرهەمهێنانە بە مەبەستی پرکردنەوەی پێداویستی مانەوە و ژیان، دووەم خودی بەرهەمهێنان ئامانجێکی تایبەتی و سەربەستە لە هەموو پێداویستێکی ژیانی مرۆڤ، تەنها بۆ کەلەکەکردنی سامانە، دوور لە هەموو رێزگرتنێك لە ویستی مرۆڤەکان، لە سروشت و ژینگە. ئەرکی سەرەکی شۆرشی داهاتووی مرۆڤایەتی ئازادکردنی چالاکی مرۆڤە لە سیستەمی کار، گەرانەوەی کرێکارە بۆ مرۆڤی ئازاد، لە ناوبردنی ئابووری بەرهەمهێنانی کالا و سەرمایەیە، بەدیهێنانی پەیوەندییەکی کۆمەلایەتی ئازادە بۆ بەرهەمهێنانی پێداویستی کۆمەکی ژیان لە یەکیەتی نێوان مرۆڤ و سروشت و ژینگەکەیدا. بروخێ کرێکار و کار، بژی مرۆڤی ئازاد و چالاکی بۆ ژیان . ئەمە خودی رێبازی بزوتنەوەی شۆرشگێری پرۆلێتاریای جیهان خۆیەتی
بزووتنەوە رادیکالیەکانی ئەمرۆی دژ بە کەپیتالیزم، دژ بە دەولەت، پێویستیان بە داواکاری و بانگەشەکردن نییە، بەلکو پێش هەموو هەنگاوێك لە سەرەتا پێویستیان بە وەدەستخودخستنی بەرهەمهێنانی پێداویستەکانیانە، بە دەستخودخستنی بەرێوەبردنی ژیان و پەیوەندییە کۆمەلایەتییەکانیانە، بە راکێشانی سەربازەکان و هێزەکانی ترە بۆ چەکدانان و چۆڵکردنی ریزەکانی سوپاکان، بە خۆرێکخستنی ئازاد و هەستکردنە بە بەرژەوەندییەکانی تاکەکان و کۆمەلەکانیان، بە رێگاگرتنە لە هەموو هەلوێست و رەفتارێك کە پێداویستی ژیان و ژینگە، ئاسودەیی و ئارامی مرۆڤەکان و بوونەوەرەکانی تر تێکدەدەن، بە پێکهێنانی پەیوەندی ئۆرگانیکی هۆشیارە لە نێوان هەموو کەرت و چالاکیەکانیان بەشێوازی دوور لە بە زۆر سەپاندن، بە پشتگیری و هاورکاری یەکترییە
جەنگ بەرهەمێکی مێژوویی و دەربڕی ناوەرۆکی چەوسێنەرانەی هەموو کۆمەڵێکی چینایەتییە.
جەنگەکانی کۆمەڵی کەپیتالیزم هۆکارێکی تریان زیادکردووە کە ئەویش سەرهەلدانی ئەو قەیرانانەیە کە بەرهەمی راستەوخۆی ناکۆکی نێوان سروشتی کۆمەلایەتی بەرهەمهێنانە لە لایەك، لە دژی شێوازی خاوەندارێتی تایبەت لە لایەن کەمینەیەکی کۆمەلەوە لە لایەکی ترەوە. دەرچون لەم قەیرانانە، بە بێ لە ناوبردنی ئەو ناکۆکییە سەرەکییە هەرگیز ئەنجام نادرێ.
لە جەنگدا، کە «چارەسەری» سەرمایەیە بۆ قەیران( واتە جەنگی سەرمایە دژی کاری کۆمەلایەتی مرۆڤ)، سەرمایە بە شێوازی درندانە دەکەوێتە تێکدان، وێرانکردنی هەموو هێزێکی بەرهەمهێنانی کۆمەلایەتی. بە واتایەکی تر، دژایەتیکردنی مرۆڤ، لە ناوبردنی بەرهەمەکانی کاری کۆمەلایەتیو ژینگە، وە هەموو بەرهەلستیەکی کۆمەلایەتی دژ بە دەستەلاتەکەی، وە هەموو بزووتنەوەیەکی شۆرشگێری کە هەبن.
بۆ ئەنجامدانی زۆربەی زیانبەخشینو تێکدان، هەموو بەشێکی سەرمایە لە کاردایە بۆ فریودانو هەلخەلەتاندنی چەوساوەکان بە هەر ئیدیۆلۆژیو ناوێکەوە کە بۆ ئەو مەرامە چینایەتییەیان دەستبدات. هەنگاوی سەرەکی سەرمایەو دەستەلاتداران لەم رووەوە هەمیشە بریتییە لە راکێشانی چەوساوەکان بۆ ریزی سوپای خزمەتکردنی نیشتمان، یاسا، ئەو ئایینو ئیدیۆلۆژیانەی کە پێداویستی ئازادی چەوساوەکان دەبەستنەوە بە پێداویستی پاراستنو پتەوکردنی دەستەلاتی چەوسێنەرانەوە. شانبەشانی ئەو سیاسەتە سەرمایەو دەستەلات هۆکاری سەرەکی نەبوونیو کێشە کۆمەڵایەیەتییەکانی چەوساوەکان دەخەنە ئەستۆی بەشێکی تری چەوساوەکان لە ژێر ناوی ئایین، رەگەز، نیشتمان، بیروباوەر،….بەم جۆرە جارێکی تر دووبەرەکیو ناکۆکی درووستدەکەن لە نێو چەوساوەکاندا، هۆکاری سەرەکی کێشەکانی مرۆڤایەتی، کە خودی کۆمەلەکەیانو یاساکانییانە، رزگاردەکەن لە ئامانجەکانی خەباتی چینی چەوساوە کە لە ناوبردنی سەرمایەدارییە.
سەرکەوتن، یاخود ژێرکەوتنی هەر بەرەیەکی سەرمایەداری لەو جەنگانەدا، هیچ سودێك بە چەوساوەکان نابەخشێت، بە پێچەوانەوە هەتا ئەم کۆمەلە بەردەوام بێت بۆ چەوساوەکان هەموو ئاشتیو پێشکەوتنێك هەر درێژەدانە بە کۆیلەیەتی کاریکرێگرتە، هەر بەهێزکردنو پتەوکردنی توانای سەرمایەدارەکانە بۆ وێرانکارییو کوشتاری زیاتر.
خالی سەرەکی هەموو راپەرینێکی شۆرشگێر بریتییە لە تێکدانی یەکییەتی نیشتمانی سەرمایەداران، لە یاخیبوون لە بەرژەوەندی «ووڵات»، چۆلکردنی ریزەکانی سوپاو سەنگەری جەنگەکان، لە برایەتیو هاوکاری نێوان چەوساوەکانی هەموو بەرەکانی جەنگی نێوان سەرمایەداران. لە خەبات بۆ نەهێشتنی سەرمایەداریو دەستەلاتی چینایەتی، بۆ هێنانی کۆمەڵێکی ئازاد، هۆشیار بە پێداویستی مرۆڤایەتیو پێکەوەبوونێکی دوور لە چەوساندنەوە، کۆمەڵێك کە تاکەکان هەست بە ئازادیو ژیان پارێزراوی بکەن