خۆپیشاندانەکانی هەنگاریا بەردەوامە

18/07/2022

ئەوە 5 ڕۆژە کە بە دەیەها هەزار کەس لە بۆدابێستی هەنگاریا لەسەر شەقامەکانن و ناڕەزایی دەردەبڕن دژ بە گۆڕانی ڕیژەی تەکس کە پەڕلەمان لە ڕۆژی سێ شەمەی پشوودا کردییە یاسا.

حکومەتی هەنگاریا لە ڕوی نەوت و غازەوە بە تەواوی وابەستەی ڕوسیایە و یەکێك نییە لەو 40 دەوڵەتەی کە دژ بە پوتین بێت.

مانیفێستۆی نێونەتەوەیی ئەنارشیست دژی جەنگ (١٩١٥)

مانیفێستۆی نێونەتەوەیی ئەنارشیست دژی جەنگ (١٩١٥)

ئەوروپا لەنێو ئاگردایە، دەیان ملیۆن کەس لەنێو کوشتارگە ترسناکەکانی مێژووی تۆمارکراو لەبەیەکداداندان، سەدان ملوێن لە ژنان و منداڵان لە گریاندان، بێبەزەییانە و دڵڕەقانە هەڵپەسێرراوە بە زیاتر هەڕەشەی گەورەی ڕۆژانەی ناڕەحەتی و ئاڵۆزی میلیتەریی، کە پێنج مانگە بەرەدەوامە ، دیمەنێکی دڵتەنگ و ترسناک و قێزەونە کە جیهانی مەدەنی پێشکەشی دەکات. بەڵام ئەم دیمەنە لە هەموو حاڵەتێکدا لە لایەن ئەنارکستەکان پێشبینی کراوە. لەبەر ئەوە هەرگیز گومانێک نەبوە – ڕووداوە ترسناکەکانی ئەمڕۆ ئەم بڕوایە پشتڕاست دەکەنەوەئەو جەنگە بە بەردەوامیی لە هەناوی جەستەی کۆمەڵی مەوجود خۆی حەشارداوە، ئەو بەیەکادادانە چەکدارانەیە بە دیاریکراوی بێت، یان بە گشتیی، لە وڵاتانی کۆڵۆنیکراو بێت، یان لە ئەوروپا، بەرەنجامی سروشتیی و هەروەها زەرووری و چارەنووسی ڕژێمێکە کە لەسەر بناخەی نایەکسانی هاووڵاتیانی دامەزراوە و بە بەیەکدادانی بەربڵاو و ڕەشمە نەکراوی بەرژوەندییەکان پشت ئەستوورە و لێ دەربازبوونی نییە، ئەوەش جیهانی کار دەخاتە ژێر چاودێریی تەسک و ئازاراویی کەمینەیەک لە مشەخۆران کە هەر دوو: دەسەڵاتی ڕامیاری و ئابوورییان کۆنترۆڵ کردوون . جەنگ لە هەر یەک لەو گۆشانەوە بێگەڕانەوە بوو و دەبوو ڕووی بدایە. لە خۆڕایی نەبوو، کە بە پەرۆشەوە نیوەی سەدەی ڕابوردوو بۆ ئامادەکاریی زیاتری چەک و تەقەمەنی کاراتر سەرفکراوە و بە تێپەڕبوونی هەموو ڕۆژێکیش میزانییەی مردن قەبەتر دەبێت .

بۆ باشکردنی بەردەوامی کەرەستەکانی جەنگ، بە بەردەوامی هەموو ئاوەز و ئارەزوو و ویستێک لەپێناو باشترکردنی ڕێکخستنی ئامرازە سەربازییەکان بەگەڕدەخرێت – بوونی ڕێگایەک بۆ ئاشتی دەگمەنە (ئەستەمە). کەواتە ساویلکانە و نەزانانە دەبێت، ئەگەر بۆ دیاریکردنی بڕ و ژمارەی لۆمەکان بەرانبەر بەم حکومەت و ئەو حکومەت هەوڵبدرێت، ئەوە لە کاتێک کە هۆکارەکان و ڕووداوەکان چەند جارە خۆیان دووبارە دەکەنەوە. لە نێوان جەنگی پەلاماردەر و جەنگی بەرگرییکەر جیاوازییەک نییە. لەنێو بەیەکدادانەکانی ئێستا حکومەتەکانی بەرلین و ڤییەنا بە دەرکردنی دانە دانەی دۆکۆمێنتەکان خۆیان پاساودەدەن، هەر بەو جۆرەی کە لە لایەن حکومەتەکانی پاریس و لەندەن و پیترۆگراد کراوە و وەک ڕاستییەک نیشاندەردرێت.

هەر لایەک لە ئەوان بۆ زیاتر سەلماندنی نییەتباشیی خۆی و وێناکردنی خۆی وەک بەرگریکەرێکی بێخەوش، سەبارەت بە ماف و ئازادیی و پاڵەوانیی مەدەنییەت، دۆکۆمێنتی زیاتر کە چالانج ناکرێن بەردەست دەخەن. مەدەنییەت؟ کێ لە ئێستا لەتەک ئەوەدا هەیە؟ ئایا دەوڵەتی ئەڵمانیایە کە بە عەسکەرتارییتەکەیەوە کە هیچ گومانی لەسەر نییە و ئەوەندە بەدەسەڵاتە تاکو ڕادەی سەرکوتکردنی پاشماوەکانی یاخیبوونەکە ، دەیکات؟ یان دەوڵەتیڕووسیایە کە مێتودەکانی زۆرکردن و قەناعەت پێکردنی بەکارهێنانی قەمچییە، لە سێدارەدانە و دوورخستنەوەی سیبریایە؟ یان دەوڵەتی فەرەنسایە بە هیبیری’یەکەیەوە Hiribi, کە داگیرکەری خوێناوی ماداقەشقەڕ Madagascar و توکین و مەغریب و بە تەجنیدی زۆرەملێ هێزە ڕەشپێستەکان چەکدار دەکات؟ فەرەنسایە کە بە درێژایی ماوەی ڕابوردوو بەندیخانەکانی لە هاوڕێیانێک سیخناخ کردوە، کە تاوانی ئەوان بەس نووسین یا قسەکردن بوە لەبارەی جەنگ؟ یان ئینگلەند؟ کە دەیانچەوسێنێتەوە و ئەوان بەش بەش و برسیی دەکات، هەر ئاوا دانیشتوانی کۆڵۆنیییەکانی ئیمپڕاتۆرییەکەی سەرکوتی دەکات؟

نا، هیچ کام لەو دەوڵەتە جەنگێکینکەرانە مافی بانگەشەی مەدەنییەتیان نییە، هەر وەکو چۆن هیچ کامیان هەقی بانگخوازیی بەرگریی لە خۆیان نییە. ڕاستییەکەی ڕەگی جەنگەکان و ئەم جەنگە خۆێناوییەی ئێستا کە ئەوروپای داگرتوە ، هەر وەکو ئەوانەی پێشترە، لە هەناوی سەراپای دەوڵەتی مەوجوددا هەیە، کە فۆرمێکی ڕامیارییانەیە لە بەرتەرەیی (ئیمتیاز). دەوڵەت لە هێزی عەسکەرییەوە هاتۆتە بوون ، هەر ئاواش لە پەنابردن بۆ عەسکەرتارییەوە گەشەی کردوە، هەروەها لۆجیکانەش دەوڵەت لە سەرووی هێزی سەربازییەوە و دەبێت بە سەربازگەریی متمانە بکات، ئەگەر بییەوێت دەسەڵاتی ڕەهای خۆی بپارێزێت.

دەوڵەت هەر فۆرمێک وەربگرێت، ئەو هەر داپڵۆسەرە و ڕێکخراوە بۆ سوودی کەمینەی بەرتەریدار. هەر ئێستا بەیەکاندانەکانی ئێستا ڕووناکی دەخاتە سەر ئەوە: هەموو فۆرمەکانی دەوڵەت لەو جەنگەی ئێستا ئاڵاون – لەڕووسیا بگرە کە نوێنەرایەتی دەوڵەتی ستەمکاریی ڕەها دەکات، تاکو ئەڵمانیا کە ستەمکارییەکەی لە ڕێگەی پەڕلەمانەوە سووک دەکات ، نەمسا کە دەوڵەتێکە حوکمی خەڵکی جیاواز دەکات، ئینگلەند کە بە دیمۆکراتی دەستوریی و هەروەها فەرەنسا کە بە سیستەمی کۆماریی دیمۆکراتیی بەشداری ئەو جەنگە دەکات. دەرد و ئازاری گەلان زۆر یان کەم بە قووڵی پابەندییە بە ئاشتیی و متمانەکردنی ئەوان بە دەوڵەت لە پلاندانانی دیپلۆماسیانە، متمانەکردنی ئەوان بە دیمۆکراتییەت و پارتییە ڕامیارییەکان ( تەنانەت پارتییە ئۆپۆزسیۆنەکانیش، وەکو پەڕلەمانتارە سۆشیالیستەکان) بۆ ڕوونەدان یان لەباربردنی جەنگ.

ئامانجدارانە ئەو بڕوا و متمانە بە خراپی بەکاربراوە و تاکو ئێستاش ئەو خراپ بەکاربردنە هەر بەردەوامیی هەیە، ئەوە لە کاتێکدا ئەوانەی لە حکومەتدان بە هاوکاری هەموو ڕاگەیاندن و بڵاوکراوەکان بڕوایان بە میللەتە بەڕێزەکانیان هێناوە، کە ئەو جەنگە جەنگێکە لەپێناو ئازادیی. ئێمە زۆر بە ڕاشکاوانە دژی هەر جەنگێکی نێوان گەلان و هەر ئاواش لە وڵاتە بێلایەنەکانی وەکو ئیتالیا، کە لەوێ ئەوانەی لە حکومەتدان جارێکی دیکەش زیاتر خەریکی هاندانی میللەتانن بۆ نێو دۆزەخی جەنگ، هاوڕێیانی ئێمە دژی ئەوەن، دژن و هەمیشەش بە هەموو وزەیەکەوە کە هەیانە دژ بە جەنگن. گرنگ نییە لە هەر شوێنێک هەن، ڕۆڵی ئەنارشیستەکان لەنێو ئەو تراجیدیایەی ئێستا ئەوەیە دروشمی ئەوان: بەس یەک جەنگ بۆ ڕزگاری هەیە؛ جەنگێک کە لە هەموو وڵاتێک لە لایەن ستەملێکراوان دژ بە ستەمکاران ، لە لایەن چەوساوان دژ بە چەوسێنەران بەرپادەکرێت. ئەرکی ئێمە بانگکردنی کۆیلەکانە بۆ هەڵچوون و یاخیبوون دژ بە سەروەرانی خۆیان . پێویستە پاگەندە و چالاکی ئەنارشییانە لەبارەی فێڵبازیی و ساختەکاری و بۆ بە کەم گرتن و تێشکاندنی دەوڵەتە جیاوازەکان بەگەڕ بخرێن، گیانی یاخیبوون و ئەنجامدانی چالاکی وەکو مامانی بێزاریی لەنێو ناخی میللەت و سوپا بچێندرێت، تاکو هەموو سەربازێک لە هەموو وڵاتێک کە بڕوای پێهێنراوە، ئەو ئەو جەنگە لەپێناو دادپەروەریی و ئازادیی دەکات ، ئێمە پێویستە پاڵەوانیی و ئازایەتی ئەوان شرۆڤە بکەین، کە جەنگینی ئەوان بەس بە دروستکردنی ڕک و کینە و ستەمکاریی و داگیرکاریی و مەینەت خزمەت دەکات. پێویستە بیری کرێکارانی کارگەکان بخەینەوە، ئەو چەکانەی کە هەڵیانگرتوون و بەدەستیانەوەن دژ بە خۆیان لە کاتی مانگرتن و ڕاپەڕینی ڕەوای خۆیان بەکاربردراوە و دواتریش جارێکی دیکە بۆ چۆکدادانیان لە بەرانبەر خاوەنکارە چەوسێنەرەوەکان دژی خۆیان بەکاردەبردرێنەوە. پێویستە ئەوە پێش چاوی جوتیاران بخەین، کە پاش جەنگ جارێکی تر وسەرلەنوێ خۆیان دەچەمێننەوە و بە چۆکدادێن و بەردەوام دەبن لە کارکردن لەنێو کێڵگەی سەروەرەکانیان و بەردەستخستنی خوانی باش بۆ دەوڵەتمەندان.

هەموو ئەوانەی کە دەربەدەرکراون، پێویستە ئاگادار بکرێن، تاکو ئەو کاتەی کێشەی خۆیان لەتەک سەرکوتکەرانیان یەکلایی دەکەنەوە و و زەوی و کارگە دەکەن بە هی خۆیان، نابێت چەکەکانی خۆیان فرێبدەن. ئێمە لەسەر هۆکاری بەدبەختیی و کڵۆڵیی و مەحروم بوونی دایکان و ئازیزان و کچەکانیان و قوربانیان پەردە هەڵدەماڵین، هەر ئاواش ئەوانەشی کە لە دروستکردنی تەواوی پەژارە و خەمی کوژرانی باوکان و کوڕان و هاوسەرانیان. ئێمە پێویستە هەموو جۆش و خرۆشێکی یاخییبوون، هەموو بێزارییەک لە پێناوی بەهرەی یاخیبوون بۆ ڕێکخستنی شۆڕش بەکاربەرین، کە لەوێوە ستەم و نایەکسانی کۆمەڵایاتیی کۆتا دەبێت.

لەدەستدانی بەزەیی و دڵ نییە، تەنانەت لە بەرانبەرنەهامەتی ئەم جەنگە وەک ئەم ساتە گرفتاوییە، کاتێک کە هەزاران لە پیاوان پاڵەوانانە ژیانی خۆیان بە بیرۆکەیەک دەبەخشن ، دەبێت ئێمەش سەخاوەت و کەرامەت جوانیی نموونەیی ئەنارشیستانەیان نیشانبدەین: دادپەروەری کۆمەڵایەتیی لە ڕێگەی ڕێکخستنی ئازادانەی بەرهەمهێنەران بەدەستدێت: جەنگ و لەشکرگەریی بۆ هەمیشە لە ڕیشە هەڵدەکێشرێن ، ئازادیی تەواو لە ڕێگەی تێکشکانی تەواوەتیی دەوڵەت و نوێنەرەکانی بۆ زۆرەملێیی و زۆرلێکردن، بەدەستدەهێنرێت .

بژی ئەنارشی

ئەوانەی واژۆیان کردوە:

Leonard D. Abbott, Alexander Berkman, L. Bertoni, L. Bersani,

G. Bernard, G. Barrett, A. Bernardo, E. Boudot, A. Calzitta,

Joseph J. Cohen, Henrry Combes, Nestor Ciele van Diepen,

F.W. Dunn, Ch. Frigerio, Emma Goldman, V. Garcia, Hippolyte Havel, T.H. Keell, Harry Kelly, J. Lemaire, E. Malatesta, H. Marques,
F. Domela Nieuwenhuis, Noel Panavich, E. Recchioni, G. Rijnders, I. Rochtchine, A. Savioli, A. Schapiro, William Shatoff,

V.J.C. Schermerhorn, C. Trombetti, P. Vallina, G. Vignati,

Lillian G. Woolf, S. Yanovsky.

———————————————————————————

http://libraryqxxiqakubqv3dc2bend2koqsndbwox2johfywcatxie26bsad.onion/library/various-authors-the-anarchist-international-and-war

دەربڕینی ناڕەزایی لە لایەن چالاکوانانی بریتانییەوە دژ بە ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندە

17/07/2022

دوێنێ شەمە، 16/07 ناڕەزایەکی گەورە لە  زۆر شار و شوێنی بریتانیا وەکو : Cambridge, Cardiff, Coventry, Leeds, Manchester, Oxford, Sheffield, ڕاگەیەنرا و خەڵکێکی زۆر بەشدارییان کرد هەروەها پەڕلەمانتاری حیزبی لەیبەر جۆن مەکدۆنێڵ کە لەسەردەمی جێرمی کۆربن –دا وەزیری دارایی بوو بەشداری کرد و داوا دەکات کە ئەم کەمپەینە گەورەتر بکرێتەوە دژ بەسیاسەتی نامرۆیانەی حکومەتی بریتانی سەبارەت بە نەفیکردنی پەنابەران بۆ وڵاتی ڕواندە.

کەمپەینی بەرگریکردن لە پەنابەران [ پەنابەران بەخێر بێن بۆ بریتانیا] لە لە لایەن دوو ڕێکخراو و نقابەیەکی گەورەی نێو نقابەی مەرکەزی بریتانیاوە ڕێکخراوە ڕۆڵی خۆیان هەیە لە بەرگریکردن لە پەنابەران و نەفینەکردنیان بۆ ڕواندە ، یاخود ناردنەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان. ڕۆڵی ئەمان بە کردنی ناڕەزیی و گرتنەبەری ڕێگەی یاسایی و چالاکی دیکە بەردەوامن لەوەی کە لە ئێستادا خەیکیین.

بڕیار بوو لە ڕۆژی 19ی ئەم مانگەدا کۆمەڵێك لە پەنابەران بنێرن بۆ ڕواندە بەلام بە هۆی چالاکی ئەمان و لایەنی دیکەوە ئەمە دواخرا بۆ مانگی ئەیلول.

خۆپشاندان لە سریلانکە بەردەوامە

17/07/2022

دوای ئەوەی کە پەڕلەمان کۆبووەوە و Ranil Wickremesinghe هەڵبژارد کە ببێتە سەرەك وەزیرانی کاتیی و هەروەها تەزکییەشیان کرد تاکو لە هەڵبژاردنی ئایندەدا بتوانێت ببێتە سەرەک کۆمار.

ئەم هەنگاوەی پەڕلەمان  ناڕەزایی خەڵکی زیاتر خرۆشان پەیگیرتری کردن لەسەر داخوازییەکانیان کە نابێت حکومەتی تازە هیچ کەسێك لەوانەی کە پێشتر ڕۆڵیان لە حکومەتدا بووە ببێت.

ڕانێل کە 5جار سەرەک وەزیران بووە پێشتر،  دەستەکەی لای خۆپیشاندەران و تەواوی خەڵکی سریلانکە ئاشکرایە.  ئەو ڕۆڵێكی گەوەرەی هەبووە لە هاتنی خێزانی ڕاجەپاکسە و بەردەوامبوونیان لە حوکمداریدا و هەروەها هەموو گەندەڵی و دزی و کوشتن و بڕێنێکی بۆ پۆشیون.  بە هۆی ئەم هۆکارانەوە لەوێ  هیچ متمانەیەکی پێناکرێت و هەقیشیانە .

هەرە زۆرینەی خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەران گەنجن تەمانیان لەژێر 35 ساڵییەوەیە و بەوە ڕازی نابن .  لە دیمانەی هەندێكیان ئەوە زۆر بە ئاشکرا دەبینرێت کە دەڵێن ” ئێمە ئەم ماوە دوور و درێژە ئەم هەموو قوربانییەمان داوە بۆ گوڕێنی حکومەت نەبووە بەڵکو ڕژێم ” …. ” ئەمانە هەر هەموویان دەستیان هەبووە لە تاڵانکردن و مایەپوچکردنی ئەم و وڵاتە و بە فیڕۆدانی سامان و داهاتەکەی “….”  ئێمە ڕازی نابین بە گۆڕنکاری ڕووکەش… دەمانەوێت گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ژیانماندا ببێت “

زۆری تر لەمانە و لە سەدەهای ترەوە دەبیست ، ڕایان زۆر ڕوونە لەسەر بەڕێوەبردنی وڵات و حکومەتێك کە لە هەموو بوارێکدا دژیان بێت . هەر ئەم هەڵوێستانەیانە کە جیهانی ئەوروپا و ئەمەریکا و هیندستان و چینی-یشی سەرسام و نیگەران کردووە و نازانن لەم بارودۆخەدا چی بکەن و چۆن خۆپیشاندەران ئەهۆن بکەنەوە و دەستەمۆیان بکەن.

غەدرێکی ئێکجار گەورە لە سەدەها هەزار لە کچان و ژنانی بریتانیا کراوە

زاهیر باهیر

16/07/2022

لە نێوانی ساڵانی 1945 و 1975 کۆمەڵی بریتانی وەکو ئێستا نەبوو، دەبوایە منداڵبوون و جنسکردن یاسایانە بوایە واتە بە میردکردن بوایە نەك لە دەرەوەی شوو و خیزاندروستکردن .

لە نێوانی ئەو ساڵانەدا زیاتر لە 250 هەزر کچی گەنجی خوار 18 ساڵ و هەندێکی سەر و 18 ساڵ بە هۆکارێك لە هۆکارەکان بە بێ ویستی خۆیان سکیان کردووە و منداڵیان بووە ئەوەشی کە جنسی لەگەڵدا کردوون ، یا لاقەی جنسی کراون یا خود خاوەنماڵ یا کەسی نزیکی خێزانە لە خشتەیانی بردووە منداڵی پێدروست کردون، دواتر خۆیان شاردۆتەوە هەر نەبیراونەتەوە.

لە حاڵەتێکی ئاوادا و لە کۆمەڵیكی داخراوی ئەو سەردەمەدا بوونی منداڵ لە دەرەوەی پەیوەندی ژن و مێردایەتی قەبوڵ نەبووە بە ئابرووچوون و بە تاوان دراونەتە قەڵەم تا ئەو ڕادەیە شەرمەزاریی بووە وەکو یەكێك لەو ژنانە دەڵێت ” مردن لەو حاڵە زۆر باشتر بوو”.  ئیدی نە خێزان ساواکەی گرتۆتە خۆ و نە دەوڵەتیش بە بی گرفت و پڕکردنەوەی جۆرێك لە پاکانە، دوای 7 ڕۆژ یا 8 ڕۆژ لە خەستەخانە ساواکەیان لێوەرگیراوە ، هەندێكیان دەڵێن هەر لە باوەشمدا ڕفاندویانە، داویانن بە خەڵکانی بێ منداڵ تاکو هەڵیان گرنەوە.  لە زۆربەی زۆری ئەم کەیسانەدا ساواکانیان هەر نەبینراونەتەوە.

ئەم ژنانە کە ئێستا لە تەمەنی سەرو 60 و 70 و هەندێکیا گەر مابێتن تەمەنیان هەڵکشاوە بۆ 80 ساڵ دەمێکە لە کەمپەینێکی گەورەدان و داوا دەکەن کە حکومەت بە ئاشكرا و بە فەرمی داوای لێبوردنیان لێبکات بۆ ئەوەی ناوی خۆشیان و منداڵەکانیشیان لە ناو خێزان و کۆمەڵدا پاكببێتەوە ، شکۆ و ڕیزیش بۆ خۆیان بگەڕێتەوە .

 لە ساڵی 2017 دەدا حکومەت ئەمەی ڕەتکردەوە ، بەڵام لەم یەك دوو ڕۆژەدا حکومەت بە فەرمی پۆزشی بۆ هێنانەوە و داوای لێبوردنی کرد لێیان بەڵام لەوە زیاتر نەڕۆیشت، چونکە حکومەت نوێنەرایەتی و دەنگهێنەری کۆمەڵێکی کۆنە پاریزە لێرە .  بە هەر حاڵ ئەوە سەرکەوتنێی بوو بۆ ئەو ژنانەی ئێستا و کچە گەنجانەی 50 یا 60 ساڵ لەمەوبەر . ئەم وێنانە وێنەی چەند دایكێكن لەو 250 هەزار دایکەی کە ئەو پەڕی غەدریان لێکراوە و منداڵەکانیان لێزەوتکراوە کە زۆربەیان چارەونوسیان نازانن .  

بەشێکی ئەندازیار و کارمەندانی تەلەفوناتی بریتانیا بڕیاری مانگرتنیان دا 

16/07/2022

یەکێك لە نقابەکانی کارمەندان و ئەندازیاران و ئەوانەی لە سێنتەری وەرگرتنی تەلوفون وەڵامدانەوەدا کار دەکەن کە بەشی زۆری ئەندامانی نقابەکە کە 58  هەزار ئەندامی هەیە ، ئەمم کرێاکارانەیە کە بڕیاری مانگرتنیان داوە .

مانگرتنەکەیان لە دوو ڕۆژی جیاوازدا دەبیت کە ڕۆژی 29ی ئەم مانگە [ تەموز] و ڕۆژی 1ی ئابە. لە هەر ڕۆژێکیاندا 24 سەعات لە مانگرتنا دەبن.  ئا لەم دوو ڕۆژەدا فرۆشتن و دانانی تەلەفوناتی نوێ و بەشی چاککردنەوەی تەلەفون و چوونە سەر کار لەسەر شەقامەکان هەمووی دەوەستێت.

ئەمان لە مانگی نیساندا هەر یەکەیان 1500 پاوەنیا پێدرا بەلام خۆیان و نقابەکەیان ئەمەیا زۆر بە کەم زانی و قەبوڵیان نەکرد.  لە ئێستادا داوای زیادکردنی موچەکەیان بە ڕێژەی لە سەدا 10 دەکەن .  ئیدارەش ئەمە زۆر بە زیاد دەزانێت و دەڵێت ئەمە بە زیان لەسەر کۆمپانییەکە دەگەڕێتەوە.  ئەمە لە کاتێكدا ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ئەماساڵدا هەت کۆتایی مانگی ئازار 2 ملیار پاوەندی قازانج کرووە ، لەمەش 700 هەزاری خاوەنپشکەکان بردویانە.  هاوکاتیش سەرۆکی جێ بەجێکاری کۆمپانیاکە موچەکەی بە ڕێژەی لە سەدا32  سەرکەوت و بە مەش داهاتی ساڵێکی گەیاندە 3.5 ملیۆن پاوەند.

بەشێکی ئەندازیار و کارمەندانی تەلەفوناتی بریتانیا بڕیاری مانگرتنیان دا

16/07/2022

یەکێك لە نقابەکانی کارمەندان و ئەندازیاران و ئەوانەی لە سێنتەری وەرگرتنی تەلوفون وەڵامدانەوەدا کار دەکەن کە بەشی زۆری ئەندامانی نقابەکە کە 58  هەزار ئەندامی هەیە ، ئەمم کرێاکارانەیە کە بڕیاری مانگرتنیان داوە .

مانگرتنەکەیان لە دوو ڕۆژی جیاوازدا دەبیت کە ڕۆژی 29ی ئەم مانگە [ تەموز] و ڕۆژی 1ی ئابە. لە هەر ڕۆژێکیاندا 24 سەعات لە مانگرتنا دەبن.  ئا لەم دوو ڕۆژەدا فرۆشتن و دانانی تەلەفوناتی نوێ و بەشی چاککردنەوەی تەلەفون و چوونە سەر کار لەسەر شەقامەکان هەمووی دەوەستێت.

ئەمان لە مانگی نیساندا هەر یەکەیان 1500 پاوەنیا پێدرا بەلام خۆیان و نقابەکەیان ئەمەیا زۆر بە کەم زانی و قەبوڵیان نەکرد.  لە ئێستادا داوای زیادکردنی موچەکەیان بە ڕێژەی لە سەدا 10 دەکەن .  ئیدارەش ئەمە زۆر بە زیاد دەزانێت و دەڵێت ئەمە بە زیان لەسەر کۆمپانییەکە دەگەڕێتەوە.  ئەمە لە کاتێكدا ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ئەماساڵدا هەت کۆتایی مانگی ئازار 2 ملیار پاوەندی قازانج کرووە ، لەمەش 700 هەزاری خاوەنپشکەکان بردویانە.  هاوکاتیش سەرۆکی جێ بەجێکاری کۆمپانیاکە موچەکەی بە ڕێژەی لە سەدا32  سەرکەوت و بە مەش داهاتی ساڵێکی گەیاندە 3.5 ملیۆن پاوەند.

پزیشکەکانی بەشی تەندروستی بریتانیا دەنگیان بە مانگرتن دا  

15/07/2022

دوای ئەو شەپۆلە چڕ و پڕەکەی مانگرتن و دەنگدان بە مانگرتن لە لایەن گەلێك لە نقابە کرێکارییەکانەوە ، ئەمڕؤش دوای ئەوەی هەرە زۆرینەی دکتۆرەکان دەنگیان بە مانگررتن دا،  سەرۆکی British Medical Association ، سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکی بریتانی کەری  دەوڵەتی ڕایگەیاند کە مانگرتنی پزیشکەکان  ئەوانەی کە گەنجن ماوەیەکی دوور و  درێژ نییە کە خزمەتیان هەیە ئامادەن مانبگرن بۆ زیادکردنی موچەکەیان .

ئەم دکتۆرانە کە تەمەنیان لە نێوانی کۆتایی بیستەکان و ناوەڕاستی سییەکاندایە تەنها ساڵانە 29،384 پاوەند موچەکەیانە، ئێستا داوای لە سەدا 30 زیاددکرنی موچەکەیان دەکەن چونکە لە ساڵی 2008 وە بە ڕێژەیەکی ئاوا موچەیان بۆ زیاد نەکراوە کە شایانی باسکردن بێت .

 ساڵانێکی زۆرە ئەمان یا موچەکەیان هەڵپەسێرراوە یاخود بە ڕێژەی لە سەدا 1 و لەسەدا 2 زیادی کردووە کە لە ڕاستیدا نەك هەر زیادی نەکردووە بەڵکو موچەکەیان زۆر کەمی کردوە گەر بەراورد بە هەڵکشانی نرخی پێداویستییەکانی ژیان و ئێستاش بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی پارە بە ڕێژە لە سەدا 9.1 بەرزبوونەوەی غازە بە ڕێژەی لە سەدا 54  بکەین.

ئەمان داوای دەستبەجێ زیادکردنی موچەکەیان دەکەن بە ڕێژەی لە سەدا 30 .  سەرۆکی کۆمەڵەکەیان دەڵێت گەر ئەوە سەر نەگرێت ئەمان وەکو ساڵی 2015-2016 لە کارکردن دەست هەڵدەگرن و دێنە دەرەوەی خەستەخانەکان .  ئەو دەلێت حکومەت بڕی 6.2 ملیار پاوەندی داوە بە گرێبەستی دەرەوە و هێنانی پزیشك کارمەند لە دەرەوەی پزیشکەکانی بەشی تەندروستی دەوڵەتی لە شێوەی کاری کاتیدا ، کە هاوکات چارەسەکردنی کەمیی دکتۆری خەستەخانەکان موچەکانیان زۆر لەوە کەمتر دەکەوێت . دەشڵێت بۆچی لە سەردەمی کۆرۆناد 37 ملیار پاوەندیان لە سیستەمی سیستەمی تاقیکردنەوە و شوێنپێهەڵگرتن سەرفکرد و کە سوودیشی نەبوو کەچی حکومەت ناتوانێت پارەی تەواو بۆ خزمەتگوزاری جارەسەری هاووڵاتیان چارەسەرکەرانیان سەرف بکات.

بەشێکی دیکەی کڕیکاران و سایەقی شەمەنەفەرەکان، ئەوانیش مانگرتینان ڕاگەیاند

15/07/2022

پاش ئەوەی کە بەشی سایەقەکانی میترۆکان و ئەو کرێکارانەی کە بەوانەوە پەیوەستن کە ژماەیان 40 هەزار کەسە بڕیاری مانگرتنی 24 سەعاتیان لە ڕۆژی 27ی ئەم مابگەدا دا، سایەق و کرێکارانی بەشەکەی دیکەی هەمان نقابە کە سەر بە 14 کۆمپانیان ئەوانیش مانگرتنی خۆیان لە دوو ڕۆژدا:  18 و 20 مانگی ئاب بۆ زیادکردنی کرێ و موچەیان، ڕاگەیاند.

ڕێکەوتنێکی لاوەکی نێوانی ئۆکرانیا و ڕوسیا

14/07/2022

دوێنێ، 4 شەمە ، بە هاوکاری هاتنە ناوەوەی تورکیا و نوێنەری کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕوسیا و ئۆکرانیا لەسەر ناردنە دەرەوەی گەنمی ئۆکرانیا ڕیکەوتوون.

لە ئێستادا زیاتر لە 130 پاپۆڕی گواسستنەوە ی گەنم لە دەریای ڕەشدا لەژێر گەمارۆی ڕوسیادا گیریان خواردووە بۆ گەیاندنی دانەوێڵە بە وڵاتانی دوونیا لە ڕێگای دانوبەوە بەرەو ڕۆمانیا و لەوێوە بۆ جێگای مەبەست.

بەگوێرە ئامارەکان ئۆکرانیا لە سەدا 9ی گەنمی جیهان دەخاتە بازاڕەوە و لەسەدا 42 ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە و لە سەدا 16ی بەرهەمهێنانی گەنمەشامی لە جیهاندا.

ڕوسیا بە کۆنترۆڵکردنی ددەریای ڕەش نەك هەر توانیوێتی کە هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا پەكبخات و گەڵێك لە وڵاتان بخاتە قەیرانی دانەوێڵەوە بەڵکو لە سەدا 22 زەوی کێڵگەوانەکانیشی داگیرکردووە ، بەمەش قەیرانێکی زۆر گەورەی نەك هەر بۆ خودی ئۆکرانیا دروست کردووە بەڵکو بۆ هەموو جیهانیش .

بڕیارە ئەم ڕێکەوتنە لە هەفتەی ئایندەوە بکەوێتە کار ، بەڵام ڕوسیا مەرجێکی هەیە کە ئەویش پشکنینی هەموو پاپۆڕەکانە نەبا چەك و تەقەمەنی بە ناوی دانەوێڵەوە بگوێزنەوە یاخود لە ناو پاپۆرەکەدا بێت .

ئەمەش یەکەم بینینی ڕاستەوخۆی ئۆکرانییەکان و ڕوسەکان بوە لە دانیشتنێکیاندا لە دوای 29 ئازارەوە.