ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

مانگرتنی کرێکارانی قیتاری سەر زەوی دەستی پێکردەوە

زاهیر باهیر

30/09/2022

بەیانی ، شەمە ، 01/10 هیچ قیتارێك لە نێوانی لەندەن و شارە گەوەرەکانی بریتانیا هاتووچۆ ناکات بەهۆی مانگرتنی جارێکی دیکەی کرێکارەکانییەوە.  کرێکارانی نقابەی ئەسلیف کە 14 ئۆپەرەیتەی [ کۆمپانیا]  خاوەنکارن و تێدا بەشدار دەبێت بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەیانی دەست پێدەکات و ڕۆژی یەکشەمەش درەنگ دەستبەکار دەبن و زووش دەست لەکار هەڵدەگرن ئەمەش یانی ڕۆژی یەكشەمەش هاتووچۆی قیتار وەکو ڕۆژانی ئاسایی نابێت .

ڕۆژی 5ی مانگ کە 4شەمەیە دووبارە مانگرتن دەستپێدەکاتەوە بۆ 24 کاتژمێری تر هەرەها نقابەیەکی دیکە کە نوێنەرایەتی بەشێکی دیکەی کرێکارانی قیتاری زێرزەمینیی و لایەنەکانی دیکە دەکەن ، ئەوانیش لە 8ی مانگدا مان دەگرن .

بارودۆخی بریتانیا ئێکجار خراپە پاوند ڕۆژی هەینی ڕابوردوو هاڕەی کرد کە لە ساڵی 1971 وە ئاوا بەهاکەی نەشکاوە .  بۆ ئەوەی کەهەموو شت نەوەستێت بانقی مەرکەزی هات بە دەمییەوە و  بڕیاری دا کە بایی 15 ملیار پاوەند بۆندی لێبکڕێت .  هاوکااتیش  سووی قەرزی پارە بەرزبووەتەوە کە زۆرێك لەوانەی کە سلفەی عەقاریان لەلایەن لەو پەڕی نیگەرانی و دڵەڕاوکێدان. هەر بەو هۆیەشەوە  کرێی خانو بەرزدەبێتەوە.  نرخی غاز و کارەبا لە بەیانییەوە بەڕێژە لە سەدا 84.6 بەرز دەبێتەوە .  هەر لەبەر ئەمەش بڕیارە بەیانی خۆپیشاندانێکی زۆر گەورە لە سەراپای شارە گەورەکانی بریتانیادا بکرێت .حکومەتی نوێی بریتانی لەژێر فشارێکی ئەوەندە گەورەدایە کە دەنگیان بە گوێرەی ڕاپرسییەکی 3 شەمە تەنها لەسەدا 21 بوو.  زۆرێك لە پەڕلەمانتار و دۆستەکانی حیزبی موحافیزینی حاکم داوا دەکەن کە وەزیری دارایی دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە و هەندێكیا داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرەك وەزیرانیش ، لیز ترووس –یش دەکەن .

Workers stand at a closed platform at Kings Cross station, London

SOLIDARIDAD CON L@s INSURGENTES EN IRÁN

SOLIDARIDAD CON L@s INSURGENTES EN IRÁN

http://alasbarricadas.org

“¡Religión! Cómo domina la mente del hombre, cómo humilla y degrada su alma. Dios lo es todo, el hombre es nada, dice la religión. Pero de esta nada Dios creó un reino tan despótico, tan tiránico, tan cruel, tan terriblemente exigente, que sólo la tristeza, las lágrimas y la sangre han gobernado el mundo desde que los dioses comenzaron. El anarquismo incita al hombre a rebelarse contra este monstruo negro. Romped vuestros grilletes mentales, dice el Anarquismo al hombre, pues sólo pensando y juzgando por vosotros mismos podréis liberaros del dominio de las tinieblas, el mayor obstáculo para todo progreso”.

Emma Goldman

Desde hace una semana, con motivo del asesinato de la iraní Mahsa Amini, de 22 años, a manos de la Policía Ética de Teherán, miles de mujeres iraníes se han manifestado en las calles contra la imposición del hiyab, la represión y el régimen dictatorial.

Amini fue detenida por los agentes que velaban por el uso del hiyab mientras visitaba a sus familiares en Teherán. Fue golpeada en una furgoneta cuando la llevaban al centro de detención de una conocida prisión de la Policía De la Moral para una “sesión informativa” de una hora y, al cabo de unos días, acabó en el hospital, sucumbiendo a las heridas infligidas por los agentes. Miles de mujeres salieron a la calle, quemando sus pañuelos en señal de protesta y con el lema central, entre otras muchas consignas antigubernamentales, “Mujer, Vida, Libertad”[jin, jiyan, azadi]. En las manifestaciones que siguieron en los días siguientes, la represión impuesta es tan brutal que ya se cuentan 31 muertos, por abrir fuego contra los manifestantes y cientos de heridos y golpeados por las fuerzas represivas.

A nivel mundial, se evidencia un esfuerzo universal por reestructurar el sistema de Estado capitalista, que lucha por mantener su poder promoviendo el conservadurismo y la disciplina en todos los niveles de la vida social con el objetivo de volver a los principios básicos del sistema: la familia nuclear y la homogeneidad nacional. Desde la prohibición del aborto en Polonia y la anulación de la doctrina ROEvsWADE en los EE. UU., hasta los feminicidios, violaciones y abusos diarios, las redes de tráfico sexual que salen a la luz constantemente (pero también las que no salen, que principalmente preocupan a las mujeres inmigrantes) el recrudecimiento del ataque del sistema contra las mujeres es claro: intensifica la represión,

El patriarcado y los roles que impone son parte integral de la organización jerárquica de la sociedad por parte del estado y el capital. En las condiciones modernas también es parte del canibalismo social que promueve que los patrones políticos y económicos sigan siendo los mismos en el incombustible: una guerra de todos contra todos, en la que se promueve la matanza mutua de los pobres y al mismo tiempo fascista, Se construyen reservas nacionalistas e intolerantes del sistema, apuntando a quien sea considerado “débil” en base a la jerarquía social y de clase impuesta. La religión, como otra forma de dominación, nunca puede ser un camino de liberación para el cuerpo social. Las religiones, a pesar de todo, siempre han sido la conspiración de la ignorancia contra la racionalidad, de la oscuridad contra la razón,

Nosotras, como mujeres anarquistas organizadas, nos solidarizamos con los insurgentes en Irán y percibimos la religión como otra tiranía impuesta especialmente a las mujeres dentro del sistema autoritario patriarcal, nos negamos a entregar nuestros cuerpos a los parlamentos de cualquier gobierno o religión. Nos organizamos y colectivizamos contra todo lo que nos oprime, con el objetivo de difundir el cuestionamiento de los límites del papel de la mujer y las ideas de quienes se oponen al patriarcado y al control de nuestros cuerpos, para asestar otro golpe al mundo de las mujeres. poder, definiendo nuestras propias vidas.

DE IRÁN A MÉXICO – CONTRA LA OSCURIDAD RELIGIOSA

LAS LUCHAS DE LAS MUJERES POR LA VIDA, LA EDUCACIÓN, LA LIBERTAD

Reunión de micrófonos Martes 27/9 a las 19:00, Kamara

Mujeres Libres, Colectivo por el Anarquismo Social Negro y Rojo, integrante de Organización Política Anarquista – Federación de Colectividades

 


وەرگێڕانی ماشینی بابەتەکە


هاودەنگی لەگەڵ یاخیبووان لە ئێران

“ئاین! چۆن زاڵ دەبێت بەسەر عەقڵی مرۆڤدا، چۆن ڕۆحی زەلیل دەکات و دابەزێنێت. خودا هەموو شتێکە، مرۆڤ هیچ نییە، ئایین دەڵێت. بەڵام لەم هیچەوە خودا مەملەکەتێکی هێندە دیسپۆتی، ئەوەندە ستەمکار، ئەوەندە دڕندە، ئەوەندە ترسناک دروست کرد”. داوای دەکەن، کە تەنها خەم و فرمێسک و خوێن حوکمڕانی جیهانیان کردووە لەو کاتەوەی خوداوەندەکان دەستیان پێکردووە.ئەنارکیزم مرۆڤ هان دەدات بۆ یاخیبوون لەم ئەهریمەنە ڕەشە بۆ ئەوەی خۆتان لە دۆمەینی تاریکی ڕزگار بکەن، کە گەورەترین بەربەستە لەبەردەم هەموو پێشکەوتنێکدا”.

ئیما گۆڵدمان

ماوەی هەفتەیەکە بە بۆنەی کوژرانی مەهسا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ بە دەستی پۆلیسی ئەخلاقی تاران، هەزاران ژنی ئێرانی لە شەقامەکان دژی سەپاندنی حیجاب و سەرکوت و ڕژێمی دیکتاتۆر خۆپیشاندانیان کردووە .

ئەمینی لە کاتی سەردانیکردنی کەسوکاری لە تاران لەلایەن کارمەندانی جێبەجێکردنی حیجابەوە دەستبەسەر کراوە. لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤاندا لێیدرا کاتێک دەبرایە ناوەندی دەستبەسەرکردنی زیندانێکی بەدناوی پۆلیسی دی لا مۆرال بۆ ماوەی یەک کاتژمێر “کۆکردنەوە” و دوای چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە کۆتایی هات و بەهۆی برینەکانی لەلایەن بریکارەکانەوە گیانی لەدەستدا . هەزاران ژن ڕژانە سەر شەقامەکان و دەستکێشەکانیان سووتاند وەک ناڕەزایەتییەک و بە دروشمی ناوەندی، لەنێو چەندین دروشمی دیکەی دژە حکومەتدا، “ژن، ژیان، ئازادی” [جین، جیان، ئازادی]. لە خۆپێشاندانەکانی دوای ڕۆژانی دواتردا، ئەو سەرکوتەی کە سەپێندرا، ئەوەندە دڕندانەیە کە تا ئێستا ٣١ کەس بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران کوژراون و سەدان کەسیش لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بریندار و لێیان دراوە.

لە ئاستی جیهانیشدا بەڵگەی هەوڵێكی گشتگیر هەیە بۆ داڕشتنەوەی سیستەمی دەوڵەتی سەرمایەداری، كە خەبات دەكات بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی بە پێشخستنی كۆنەپەرستی و دیسپلین لە هەموو ئاستەكانی ژیانی كۆمەڵایەتیدا بە ئامانجی گەڕانەوە بۆ بنەما بنەڕەتییەكانی سیستەمەكە: ئەو خێزانی ئەتۆمی و یەکسانی نیشتمانی. لە قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ لە پۆڵەندا و هەڵوەشاندنەوەی دوکتۆرینی ROEvsWADE لە ئەمریکا، تا دەگاتە ژنان کوشتن و دەستدرێژی و ئازاردانی ڕۆژانە، ئەو تۆڕانەی بازرگانیکردن بە سێکس کە بەردەوام دێنە بەرچاو (بەڵام هەروەها ئەوانەی کە نایەتە دەرەوە، کە بە شێوەیەکی سەرەکی… نیگەرانی ژنانی کۆچبەر) سەرهەڵدانەوەی هێرشی سیستەمەکە بۆ سەر ژنان ڕوونە: سەرکوتکردنەکە چڕتر دەکاتەوە،

پیاوسالاری و ئەو ڕۆڵانەی کە دەیسەپێنێت بەشێکی دانەبڕاوە لە ڕێکخستنی پلەبەندیی کۆمەڵگا لەلایەن دەوڵەت و سەرمایە. هەروەها لە هەلومەرجە مۆدێرنەکاندا بەشێکە لەو مرۆڤخۆرییە کۆمەڵایەتییەی کە پەرە بە نەخشە سیاسی و ئابوورییەکان دەدات لە نەسوتێنەردا وەک خۆیان بمێننەوە: شەڕێکی هەمووان دژی هەمووان، کە تێیدا سەربڕینی یەکتری هەژاران بەرەوپێش دەبرێت و لە هەمان کاتدا فاشیست، ناسیۆنالیست و یەدەگی بەرگەنەگرتنی سیستەمەکە دروست دەکرێت، هەرکەسێک بە “لاواز” دادەنرێت بە پشتبەستن بە پلەبەندی کۆمەڵایەتی و چینایەتی سەپێنراو، دەکاتە ئامانج. ئایین وەک فۆرمێکی تری زاڵبوون هەرگیز ناتوانێت ڕێگەیەک بێت بۆ ڕزگاری بۆ جەستەی کۆمەڵایەتی. ئایینەکان، سەرەڕای هەموو شتێک، هەمیشە پیلانی نەزانی بووە لە دژی عەقڵانیەت، لە تاریکی دژی عەقڵ،

ئێمە وەک ژنانی ئەنارکیستی ڕێکخراو هاوسۆزی لەگەڵ یاخیبووان لە ئێراندا دەوەستین و ئایین وەک ستەمکارییەکی دیکە کە بە تایبەتی بەسەر ژناندا سەپێنراوە لەناو سیستەمی پاتراکی پیاوسالاریدا هەست پێدەکەین، ڕەتی دەکەینەوە جەستەمان ڕادەستی پەرلەمانەکانی هیچ حکومەت و ئایینێک بکەین. ئێمە دژی هەموو شتێک کە ستەممان لێدەکات ڕێکدەخەین و بەکۆمەڵ دەبین، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی پرسیارکردن لە سنووری ڕۆڵی ژن و بیرۆکەی ئەو کەسانەی کە دژایەتی پیاوسالاری و کۆنترۆڵی جەستەمان دەکەن، بۆ ئەوەی گورزێکی دیکە لە جیهانی ژنان بدەین. دەسەڵات، پێناسەکردنی ژیانی خۆمان.

لە ئێرانەوە بۆ مەکسیک – دژی تاریکی ئایینی خەباتی

ژنان بۆ ژیان، پەروەردە، ئازادی

کۆبوونەوەی مایکرۆفۆن سێشەممە ٩/٢٧ کاتژمێر ١٩:٠٠، کامەرا

ژنانی ئازاد، دەستەجەمعی بۆ ئەنارکیزمی کۆمەڵایەتی ڕەش و سوور، ئەندامی ڕێکخراوی سیاسی ئەنارکیست – فیدراسیۆنی دەستەجەمعییەکان


لینکی وەرگێڕدراوی ماشینی سایتەکە

https://alasbarricadas-org.translate.goog/noticias/node/49792?_x_tr_sch=http&_x_tr_sl=auto&_x_tr_tl=ckb&_x_tr_hl=en-US&_x_tr_pto=wapp

ڕاپەڕینی ئەمجارەی خەڵکی ئێران

زاهیر باهیر

23/09/2022

هەڵچوون و هاتنە سەر شەقام و ڕاپەڕینی خۆبەخۆیانەی  خەڵكی لە ئێراندا ڕودواێکی سەیر و سەرسوڕهێنەر و ڕێکەوت نییە.  ئەوەی مێژوی نزیکی ئێران بزانێت ئەوە ڕەچاو دەکات کە لە قۆناخ و ساڵە جیاجیاکاندا ئەم بەرەنگارییە خۆڕسکیانە بەتایبەت دوای هاتنەوەی شا و لابردنی دکتۆر موصەودەق و ئیدارەکەی ، بەردەوام بوە جۆش و خرۆشی خەڵکی فشاری خۆیان داناوە.

ئەوەشی کە پێی دەوترێت شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979 لەڕاستیدا ”  شۆڕش” ی ئەوان نەبوو.   ئیسلامییەکان بە چەند هۆکارێك بەری ئەو ڕاپەڕینەیان چنییەوە و لەو کاتەوە بوونەتە خاوەندەسەڵات تاکو ئێستا. هۆکاری بوون بەخاوەنی ڕاپەڕینەکە ئەو زەمینە لە بارە بوو کە ساڵەهایەکی دوور و درێژ بوو کە خەڵکی لەژێر دەسەڵاتی شادا بێبەش بوون لە ئازادیی  و نان و دادوەری کۆمەڵایەتیی و نایەکسانێتی و زەبروزەنگی ساواك و سوپا و پۆلیسی ئێران کە باڵی کێشابوو بەسەریانا.  هەموو ئەمانە لای چەوساوەکانی میللەتی ئێران بە هەمووییانەوە  پەنگیان خواردبووە. ئەمانە بوونە هۆی دەربڕینی ناڕەزایی و هاتنە سەر شەقام و پەلاماردانی پیاوانی دەوڵەت و دامەزراوەکانی و هاوکاتیش زۆرێك لە کرێکاران لە شوێنی خۆیاندا خۆیان ڕێکخست و مانگرتن و چالاکییان دەستپێکرد .

هەموو ئەمانە ئەو زەمینە لەبارە بوون کە ئاخوندەکان بە هاوکاری ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و دەزگە سیخوڕییەکانیان گونجا و  برەویان بە بزوتنەوە ئیسلامییەکە دا تا  هێنانەوەی خومەینی بە ناچاریی. ئەویش بە قبوڵکردنی  شەیتانی بچوك، کە  باشترە لە شەیتانی گەورە ، یاخود ڕیگرتن لە مەترسییەکی گەورە بە قووتکردنەوەی مەترسییەکی بچوك زۆر باشتر بوو.

دواتریش خولقاندنی جەنگێکی هەشت ساڵەی وێرانکەر و بکوژی ملیۆنەها لە خەڵکی ئیرانی و عێراقی و کەمئەندامبوون و هەڵکەندنی ملیۆنەهای دیکە لە جێ و ڕێی خۆیان و بەهێزکردنی ڕۆحی قەومی و دینی و مەزەهەبی بووە هۆی دامرکاندنەوەی ناڕەزاییەکانی خەڵکی و سەرکزکردن و کپبوونەوەیان.  هەر ئاواش  هەناردە کردنی قەیرانەکانی خودی ڕژێم و ناو خودی ئێران و کۆمەڵ. هەموو ئەمانە بوونە هۆی  سەقامگیربوونی دەسەڵاتی ئاخوندەکان و بەردەوامبوونیان.

بەڕوودانی هەموو ئەوانەی سەرەوەش ئێران نەبووە ئاشی ئاوکەوتوو، نەبووە سەرزەمینی ئاشتیی و ئازادیی.  هەر دوای جەنگ ناڕازایی خەڵکی وردە وردە دەرکەوتەوە بە تایبەت لە سەرەتای ئەم چەرخەدا.  لە هەمویان گرنگتر و بەهێزتر بزوتنەوەی سەوز [ گرین]ی ساڵی 2009  بوو.  دواتریش خۆپیشاندان و ناڕەزاییە گەورەکانی ساڵانیی 2016 تا 2019 لەسەر زیادبوونی نرخی پیداویستییەکانی ژیان بەتایبەت نرخی وزە .  ئەمەش وزەیەکی زیاتری بە خەڵکی دا و لە پاڵیشیا تەکانێك بە دەوڵەت و لاوازبوونی.

هەموو ئەم چالاکی و ناڕەزاییانە لە ڕێگای پاسدار و پۆلیس و هێزی پۆلیسی مەدەنییەوە توانرا زۆر بێ ڕەحمانە و خۆێناویانە تا ڕادەیەک دامرکێنرێتەوە.  هاتنی دەردی کۆرۆناش خەڵاتێك بوو بۆ دەسەڵات و دەسەڵاتداران کە ڕێگرییەکی زۆری لە دەربڕنیی ناڕەزایی و گردبوونەوەی خەڵکی کرد، بەڵام نەیتوانی چۆڕایی بە ناڕەزاییەکان و بزوتنی خەڵکی بهێنێت.  خەڵکی ئەوەندە پڕ و توڕەیە لە دەسەڵات بەو هۆکارانەی کە هەموان دەیزانین وەك گرانیی ، نەبوونی کار و ئازادیی و چارەسەری تەندروستی، دابەزینی بەهای تومەن و زەبر و زەنگ و سەرکوتکردن، نادادوەریی کۆمەڵایەتیی، نایەکسانیی، بوونی ئێران وەکو بەندیخانەیەکی داخراو و زۆری تر.  هەموو ئەمانە هەمیشە هۆکارێك بوون بۆ تەقینەوەی خەڵکی و  هاندەرێك لە هاوبەشیکردنی دەرد و ئازاریان تاکو بە یەکەوە لە ڕێگای خەباتەوە ساڕێژی بکەن دژ بە دەسەڵات و دەوڵەت.

 ڕاپەڕینی ئەمجارەی خەڵکی ئێران کە زۆربەیان گەنجن و سەربەخۆن لە حیزبەکان زیاتر لە 50 شار و شارۆچەکەی ئێرانی لە 31 دەڤەردا گرتۆتەوە.  تا ئەمڕۆ 50 کەس قوربانیی بوون، و نزیکەی 600 کەس  برینداربوون و بە  هەزاران کەسیش دەستبەسەر کراون.

 کوژرانی دڕاندانەی ‘ژینا ئەمینی’ هۆکاری سەرەکی نەبووە و نییە بۆ ڕاپەڕینی ئەم خەڵکە.  کوژرانی ‘ ژینا’ تەنها بیانوویەکە بۆ ڕاپەڕینی خەڵکی بەڵام  تایبەتمەندی و بایاخی گرنگی خۆی هەیە لە یەککەوتنی خەڵک و تێپەڕاندنی سنوری نەتەوەیی و دینیی و مەزهەبی و ناوچەگەریی و تیرەگەریی.  خودی ئەمەش ئەوە دووپات دەکاتەوە کوشتنی کەسێك، کوشتنی هەموانە، سەرکوتکردنی لایەنێك و ڕەگەزێك هی ئەوانی دیکەشە، یەکێتی چەوساوەکان و سەرکوتکراوانیش لێرەدا ئەو پردە نەپساوەیە کە دەکرێت ئامانجی دوور و نزیکی خەڵکی لەو وڵاتەدا بەدەستبهێنێت.

یەكێك لە خەسەڵەتەکانی ئیران ڕۆڵی کەم و کەمی  هەژموونی حیزبە سیاسییەکانە لەسەر خەڵکی و بزوتنەوەکەیان.  بە واتایەکی دیکە حیزبە سیاسییەکان ئایا بە

هۆکاری لاوازی خۆیان بێت، یاخود هۆشیاری جەماوەر، نەیانتوانیوە وەکو عێراق و باشوور خەڵکی بکەنە گوێ لەمستەی خۆیان و بە فرمانی ئەوان هەڵچن و دامرکێنەوە .  لە ئێستادا هیچ حیزبێکی ئێرانی لە کورد و فارس و بەلوج و عەرەب و ئیتنکییەکانی دیکە نەیانتوانیوە بزوتنەوەکەی ئەم چەند ڕۆژە بخەنە ژێر ئاراستەی خۆیان و کۆنترۆرڵی بکەن .

لەگەڵ ئەوەشی کە وتمان ئەوە نەبێ مەترسی ئەو حیزبانە بەسەر بچێت یاخود دەستوەردانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی دەزگە سیخوڕیی و تەنانەت هاوکاریکردنی حیزبەکانیشەوە ، ڕوونەدات . 

وێڕای ئەو مەترسییانەش من لام گرنگە کە هاوپشتی و هاوکاری خۆمان لەگەڵ ئەو خەڵکە ڕاپەڕیوە ڕابگەیەنین و ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ بخوازین.  هاوکاتیش من وەکو خۆم لەوە بە ئاگام کە لە کاتێکدا خەڵکی نەتوانێت کە خۆی لە شوێنی سەر کار و زانکۆ و گەڕەك و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکاندا سەربەخۆوانە،، ئاسۆیانە  ڕێکبخات و مانگرتنی سەرانسەری کرێکاران کە شادەماری ئابووری ئێرانیان لە دەستدایە ڕوونەدات، زۆر نزیکە خەباتی ئەم خەڵکە ڕاپەڕیوە بە گورگان خواردوو بدرێت و دەسەڵاتێکی ستەمکار بە دانەیەکی دیکەی ستەمکار بگوڕریت .  لەگەڵ ئەمەشدا هەڵتەکاندنی ڕژێمی ئاخوندەکان زۆر گرنگە چونکە دەرگایەکیش لەسەر ڕاپەڕینی خەڵکانی  عێراق دەکاتەوە و حیزبە دینی و مەزهەبیەکان و حیزبە کوردییەکانیش لە عێراقدا هەروەها ڕژێمی ئەسەد و حیزبوڵای لوبنان و حەماسی فەلەستییش  زۆر لاواز دەکات. هاوکاتیش کارایی نەرێنی خۆشی لەسەر دەوڵەتە فاشییەکەی تورکیاش دادەنێت .  هەموو ئەمانە خاڵی ئەرێیایەنەی سەرکەوتنی ڕاپەڕینەکەیە ئەمە جگە لە گەڕانەوەی ڕۆحی بوێری و پشتبەستن و متمانە بەخۆکردن.

خاڵێکی دیکە لەم ڕاپەڕینەدا کە زەروورە پەنجەی لەسەر دابنرێت  ڕەتکردنەوە و پوکانەوەی پاگەندەی نەتەوەچییەکانی باشوورە کە گوایە ‘ ژینا ئەمینی’ لەبەرئەوەی کە کورد بووە ئەشکەنجە دراوە و کوژراوە، کە ئەمە هیچ جۆرە ڕاستییەکی تێدا نیە.  بوونی دەسەڵاتەکان لەسەر شەقام ، لە خاڵێکی پشکنینیندا ، لە شوێنەکانی دیکەدا ئاوا کار ناکەن.  زوڵمی زۆر و سیاسەتی دەسەڵاتی ئاخوندەکان گشتگیرییە و تەجاوازی سنورەکانی قەومییەت و ڕەگەز و ئیتنیکییەت تەنانەت مەزهەبییەتیشی کردووە دەکات.

سەرکەوتوو بێت خەباتی رەوای چەوساوانی ئێران

ئازادیی بۆ ژنان و سەرکەوتن بۆ یەکێتی ژنان و پیاوانی چەوساوە.

نەنگی و تێشکان بۆ دەسەڵات و دەسەڵاتخوازن. سەرکەوتوو بێت خەباتی لۆکاڵی و نێونەتەوەیی چەوساوەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی جەنگ و چەوساندنەوە و کاری کرێگرتە : سەرمایەداریی .      

کورتەیەك لە وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیانی ئەمڕۆ 25/09 لەسەر ڕاپەڕینی خەڵك لە ئێران

زاهیر باهیر

25/09/2022

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی  ئێران فراوانتر بووەوە

 ئەو خۆپێشاندانانەی کە بە مەرگی مەهسا ئەمینی لە کاتێکدا دەستبەسەر کرابوو لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەستی پێکرد، گەورەترین مەترسی بۆ سەر ڕژێم لە ماوەی ١٣ ساڵدا دروست دەکات. سەرۆک کۆماری ئێران سوێندی خوارد کە “بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ناڕەزایەتیانەدا بکات” کە لە سەرانسەری زۆربەی وڵاتدا بڵاوبووەتەوە دوای هەفتەیەک دوای مردنی ژنێکی دەستبەسەر کە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەستبەسەر کرابوو.

خۆپێشاندانەکان لە زۆربەی ٣١ دەڤەری  ئێران و نزیکەی هەموو ناوەندە شارییەکان بڵاوبوونەتەوە و خۆپیشاندەرانی دژە حکومەت لە دژی هێزەکانی رژێم، لەنێویاندا هێزە سەربازییەکان، کەوتونەتە بەردەم زەبر و زەنگیان، جددیترین تاقیکردنەوەی بۆ دەسەڵاتی دەوڵەتی توندڕەو لە ماوەی زیاتر لە ١٣ ساڵدا دروستکردووە.

خۆپێشاندانەکان وێنەیەکی ناڕەزایەتیی دژە حکوومەتی لە ساڵی ٢٠٠٩ کە بە شۆڕشی سەوز ناسراوە و دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی مشتومڕی لێکەوتەوە و دوایین جار بوو کە هاووڵاتیان بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان ببنەوە .  ”،

سیما سابێت، ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکاری ئێرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی نێودەوڵەتی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، “جیاوازی سەرەکی نێوان ناڕەزایی ئێستا بە بەراورد لەگەڵ بزووتنەوەی سەوزی ساڵی ٢٠٠٩ ئەوەیە کە ئێستا خەڵک بەرپەرچ دەدەنەوە؛ ئەوان لە ڕژێمی دڕندە ناترسن.  هەروەها وتیشی  “ئێستا خۆپیشاندەران سەیارەی  فریاکەوتن [ ئیسعاف] دەسوتێنن، چونکە حکومەت ئەمبولانس بەکاردەهێنێت بۆ جوڵاندنی هێزە ئەمنییەکانیان نەک بۆ رزگارکردنی خەڵک. خۆپیشاندەران ئێستا تاکتیکی جیاواز بەکاردەهێنن؛ لە نێوان هەموو شارەکاندا دەجووڵێن و کۆنتڕۆڵی هەموو شوێنەکان بۆ هێزە ئەمنییەکان قورس دەکەن.

 فیروزە مەحمودی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی ناحکومی یونایتد بۆ ئێران بۆ مافەکانی مرۆڤ، وتی نائارامییەکانی ئەم دواییە دوای چەند مانگێک لە ئامادەکاریی ئێرانییەکان بۆ ئەنجامدانی ناڕەزایەتی بچووکتر لەسەر کۆمەڵێک پرس هات: “ڕاپەڕین لە ساڵی ٢٠٠٩ لە هەندێک ڕووەوە لە هەندێک شاردا فراوانتر بوو”.  ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە گەورەترین ڕۆژی ئەو ناڕەزایەتیەدا ملیۆنان کەسمان لە هەندێک شاردا ناڕەزایەتیان دەربڕی. گەورەترین شت بوو لە دوای شۆڕشی [1979] ەوە. ئەوان نەیانبینی کە ئەمە ڕوودەدات و زۆر سەریان سوڕما. “ئێستا ئێمە نەک تەنها شارە گەورەکان دەبینین، بەڵکو شارە بچووکەکانیش دەبینین کە پێشتر نەمانبینیوە. ئێستا ئێمە هەروەها ڕێگەی بێ وێنە دەبینین کە خەڵک تێیدا خۆیان دەردەکەون، لە پەیام و بوێری. شتەکان زۆر یەکگرتووترن”

مەحمودی وتی ئەو دروشمانەی لە گردبوونەوەکاندا بیستراون، وەک “پشتیوانی لە خوشک و ژنانمان دەکەین، ژیان، ئازادی” لە سەرانسەری وڵاتدا بیستراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە بۆ ئێمە بێ وێنەیە.  هەرگیز نەماندیوە ژنان بەم شێوەیە حیجابیان بە کۆمەڵ دابکەنن.   سووتاندنی ناوەندەکانی پۆلیس، ڕاکردن بە دوای ئۆتۆمبێلەکانیان، سووتاندنی وێنەکانی [ئایەتوڵڵا عەلی ڕێبەری باڵا] خامنەیی”.

 سابێت وتی: ئەوان تاکتیکیان هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی ناردنی ڤیدیۆکانیان بۆ دەرەوەی ئێران سەرەڕای پچڕانی ئینتەرنێت. “بۆ یەکەمجار ئێستا لە ئێران ژنان بە پاڵپشتی پیاوان حیجابەکانیان دەسوتێنن”.

ڕامین، تەمەن ٢٩ ساڵ، خۆپیشاندەرێکی خەڵکی شاری ورمێ لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران، وتی: تەنانەت بڕینی ئینتەرنێت یان هەڕەشەی بەرچاوی ڕێژیم، خەڵکی لە ناڕەزایەتی دەربڕین ڕانەگرتووە.

سەدان ئێرانی تاراوگە ڕۆژی شەممە لە پاریس و شارەکانی دیکەی ئەوروپا گردبوونەوەیان کرد بۆ ئیدانەکردنی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران لە دوای مردنی ئەمینی دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە. خۆپیشاندەران لە ناوەندی پایتەختی فەرەنسا گردبوونەوە و دروشمیان دژی خامنەیی بەرزکردەوە و هەروەها داوایان لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کرد دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بوەستێنێت

لە ناڕەزایەتییەکانی دیکەدا ژنانی ئێرانی لە ئەسینا بە ئاماژەیەک بۆ هاوسۆزی لەگەڵ ئەمینی قژیان دەبڕن و پلاکارتیان هەڵدەدا کە لەسەریان نووسراوە: “ناوی بڵێ!” هەروەها خۆپیشاندەران لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید قژیان بڕییەوە لە کاتێکدا گرووپێکی دیکە لە دەرەوەی پەرلەمانی سوید وێنەی ئەو کەسانەی کە کوژراونیان بەرزکردەوە

لە ڕاپرسییەکی سەربەخۆدا لە ساڵی ٢٠٢٠دا دەرکەوتووە کە ٧٢٪ دژی حیجابی ناچاری بوون.   دوای مردنی ئەمینی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتییە ناودارەکان داوای چاکسازییان کردووە. هەندێک لە سەرکردە ئاینییەکان دان بەوەدا دەنێن کە یاساکە ئیسلام بێناوبانگ دەکات.

هاوپشتی بۆ خرۆشانە جەماوەرییەکان لە ئێران

هاوپشتی سەکۆی ئەنارکیستان بۆ خرۆشانە جەماوەرییەکان لە ئێران

ئەنارکیستەکان هەردەم پشتیوانی خرۆشانی خۆخۆیی جەماوەریی بوون و هەن. خەبات و خرۆشان و ڕاپەڕینی خۆخۆیی جەماوەریی نیشانەی هەڵکشانی ئاستی ناڕەزایەتی و بەرەنگاری و خۆهوشیاریی چەوساوانە دژی سیستەمی زاڵ و دەسەڵاتداران. هەرچەندە ناڕەزایەتییەکان و خرۆشانەکان و ڕاپەڕینەکان ناو و ڕەنگی جۆراوجۆر لە خۆبگرن، بەڵام لەنێوەڕۆکدا بەرنگاریبوونەوەی ستەمن، بەرەنگاربوونەوەی ملهوڕیی دەسەڵاتدارانن، ڕەتکردنەوەی سیستەمی زۆرداریی.

ڕاستە هۆکار و هاندەری ڕاپەڕینەوەی چەوساوان لەنێو شارەکانی ئێران کوشتنی مەهسا ئەمینی (کیژێکی ٢٢ ساڵەی کوردییزمان) بوو، کە بە گەشتێک لەتەک خێزانەکەی بۆ تاران چووبوو و بەبیانووی پەیڕەونەکردنی حیجابی ئیسلامی دەستگیرکراوە و لێیدراوە و ئەو لێدانە بوو بە هۆکاری مردنی و ملهوڕییەکی ئاشکرا و بەرچاوی دەسەڵاتداران بوو و دونیای هەژاند. بەڵام پەیام و کڕۆکی ڕاپەڕینی ئەم جارە هەم ناڕەزایەتی بوو بە کوشتنی ئەو و هەم پەیامێکی زۆر ڕادیکاڵ و سنووربەزێن بوو، بۆ نێوخۆی ئێران و جیهان، کە چەوساوان هەر زمان و ئێتنیی و ڕەگەز و تایبەتمەندییەکی کەسییان هەبێت، چەوساوەی دەستی یەک دوژمنی چینایەتی و یەک سیستەمن، ئیدی هەر ناو و ڕەنگێکی هەبێت.

ڕاپەڕینی ئەم جارە تێپەڕاندن و شکاندنی سنووربەندیی ڕاپەڕینەکانی پێشوو بوو لە باری هزر و بزووتن و ئامانج، ڕەتکردنەوەی ئەفسانەی نەتەوەچییەتی بوو، وەڵامێکی توند بوو بۆ حزبەکان کە هەر یەکە و بە ڕەنگ و ناوێک چەوسانەوە ناودەبات و هەر یەکەیان بە جۆرێک بۆ ئاراستەکردنی ناڕەزایەتیی چەوساوان هەوڵدەدات. ڕاپەڕینی ئەم جارە بەس پەیامێک بۆ ملهوڕانی نێو ئێران نەبوو، بەڵکو هەموو ملهوڕان بوو، هەر ئاوا پێش ئەوە پەیامێک بوو بۆ هەموو چەوساوان، کە چەوسانەوە نەتەوە و نەژاد و ڕەگەز و نیشتمانی نییە، هەر ئاوا کە چەوساوان نەتەوە و نەژاد و ڕەگەز و نیشتمانیان نییە و یەک دوژمنیان هەیە، کە ئەویش بوونی چینایەتیی خۆیان و کۆمەڵی چینایەتی و سەەروەریی چینایەتییە؛ یەک ئامانجی بنەڕەتیی و نێوکۆییان هەیە، ئازادکردنی ژیان و بوون لە ستەم و هەڕەشەکانی لەنێوچوون، ڕزگارکردنی گۆی زەمینە لە چەپاوڵگەریی سەرمایەداران و لە پاوانگەریی ڕامیاران.

ئێمە وەک سەکۆی ئەنارکیستانی کوردییزمان خۆمان بە بەشێک لە ناڕەزایەتی هەموو چەوساوانی جیهان لە هەموو شوێنێک دەزانین و لە هەموو ناڕەزایەتی و بەرەنگاری و خۆڕێکخستن و ڕاپەڕینێکی دژی کۆمەڵ و سیستەمی چینایەتی لە هەر ئاستێک هەبێت، پشتیوانی دەکەین و بەڕادەی توانایی و بوار بەشداریی دەکەین.

ناڕەزایەتی و خرۆشان و ڕاپەڕینی سەرتاسەریی ئەم ڕۆژانە توانی هاوکاتی ڕەتکردنەدوەی هەوڵی ڕامیاران و حزبەکان بۆ دابەشکردن و پارچەپارچەکردنی ناڕەزایەتییەکان و گۆڕینی بە بەردەبازی دەسەلاتخوازیی، هەنگاونانێکی کتوپڕ و کارا بێت بۆ یەکێتییەکی سەرتاسەریی چەوساوان.

ئێمە هاوخەمیی و ناڕەزایەتی خۆمان لەتەک خێزان و دۆستانی مەهسا ئەمینی و گیانبەخشانی نێو خۆنیشاندانەکان دەردەبڕین، یادی ئەو ئازیزانە لای ئێمە بەرز و نەمر دەمێنێت.

سەرکەوتوو بێت خەبات و خرۆشانی چەوساوان لە شارەکانی ئێران
سەرکەوتوو بێت یەکێتی چینایەتی چەوساوان
شکست بۆ هەوڵ و پاوانگەرییەکانی ڕامیارانی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆن
بڕووخێت سەروەریی چینایەتی بە هەموو ناو و ڕەنگەکانییەوە

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردیزمان
٢٣ سێبتەمبەری ٢٠٢٢

٢ مهر ١٤٠٠١

https://linktr.ee/anarkistan

سویسرییەکان  لە ڕاپرسییەکی سەرانسەریدا  دەنگ لەسەر گۆڕینی یاسا دەدەن سەبارەت بە مافی ئاژەڵ و پەلەوەر و گیانلەبەرانی دیکە :

زاهیر باهیر

23/09/2022

مەبەست لەم ڕاپرسییە بەدەستهێنانی مافی زیاترە بۆ گیانلەبەر و ئاژەڵ لە وڵاتی سویسرادا.  لەم ویکەندەدا [ شەمە و یەکشەمە] ئەو ڕاپرسییە دەکرێت لە سەر دەستووری سویسرا کە لە ئێستادا بەناو “ئاسوودەژیانی و کەرامەتی ئاژەڵەکان” دەپارێزێت.  گەر  ڕاپرسییەکە بیباتەوە ئەوە دەستوور   دەستکاری دەکرێت بۆ ئەوەی مافی ئاژەڵێک لەخۆ بگرێت کە بە چڕی بە کارگەیی نەکرێت، واتە وەکو ئەوەی کە لە کارگەدا دروست بکرێن و گەورە بکرێن.  یاسای نوێ گەر ڕاپرسییەکە ببرێتەوە ڕێژەی کۆکردنەوەی بڕی ئاژەڵەکان دادەبەزێنێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ستانداردە ئۆرگانییەکاندا بگونجێت.

بە گوێرەی  پۆڵەکانی ئەم ڕۆژانەی پێشوو  دەریدەخات 52%ی دەنگدەران دژی قەدەغەکردنەکەن و 47% پشتگیری لێدەکەن.

ئەگەر پێشنیاری دەنگدان بە پرسە تازەکە واتە گۆڕینی دەستوور لەو بارەوە سەربگرێت و  پەسەند بکرێت، دەستووری سویسرا کە لە ئێستادا گوایە  “ئاسوودەژیانی و کەرامەتی ئاژەڵەکان دەپارێزێت، دەستکاری دەکرێت بۆ ئەوەی مافی ئاژەڵێک لەخۆ بگرێت کە بە چڕی وەکو لە کارگەدا بێت ڕەتبکرێتەوە.  یاسای نوێ ڕێژەی کۆکردنەوەی ئاژەڵەکان بۆ ستانداردە ئۆرگانیکەکان بەدی بهێنن.

سیلڤانۆ لیگەر، بەڕێوەبەری کارگێڕی گروپی پاراستنی ئاژەڵان بەناوی Sentience Politics کە پێشنیاری دەنگدانی کردووە، دەڵێت بەپێی یاسای ئێستای سویسرا، “دەتوانیت 27 هەزار مریشک لە شوێنێکدا بهێڵێتیەوە کە ژوورەکەیان بۆ جووڵەکردنیان نزیکەی قەبارەی لاپەڕەیەکی کاغەزی A4 یە“.

بەرازەکان لە شوێنێکدا دەهێڵرێنەوە، تا 1500 بۆ هەر کێڵگەیەک،  کە شوێنی هەر 10 بەراز بە قەدەر شوێنێ وەستانی سەیارەیەکە، چالاکوانانی کەمپەینەکە دەڵێن  ناتوانرێت لەو بارودۆخانەدا بە شێوەیەکی شکۆمەندانە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵەکان بکرێت،

بە دەنگدان بە گۆڕانکارییەکە لە دەستووردا، ژینگە دەپارێزێت لەڕێگەی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە خۆراکی ئاژەڵان و پشتبەستن بە سۆیەی ئاژەڵ کە ئەویش پیوییستی بە بڕینەوەی دارەستانەکان هەیە . هاوکاتیش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی  پرۆتینی ئاژەڵیی .

میشێل داربێلای بەرپرسی بەرهەمهێنان و بازاڕ و ئیکۆلۆژیای SBV وتی ” جووتیارانی سویسرا دەتوانن تا 18 هەزار مریشکی هێلکەدار و 27 هەزار مریشك بۆ گۆشتەکەی بەخێو بکەن”.  ئاماژەشی  بەوەشکردووە، ئەگەر قەدەغەکردنەکە پەسەند بکرێت، زۆرترین ژمارەیان دەبێت 4 هەزار مریشکی هێلکەدار و 500 مریشک بۆ  گۆشتەکەی ، لەکاتێکدا گۆڕانکاری لە ستانداردەکانی بەرازدا بە مانای دابەزینی 50%ی بەرهەمهێنانی گۆشتی بەراز دێت.

بەڵام داربێلای ئیدیعای کردووە، تەنیا 3%ی بەکارهێنەران لە سویسرا گۆشتی پەلەوەر و بەرازی ئۆرگانیکی خۆشگوزەرانی بەرزتریان دەویست. ئەو وتیشی  هەرچەندە قەدەغەکردنی بەرهەمهێنانی گۆشتی مریشک و هێلکە و گۆشتی بەراز لە سویسرا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە، بەڵام نابێتە هۆی رێگریکردن لە هاوردەکردن و هەروەها کەمکردنەوەی بەکارهێنانی.

لە ساڵی 2020دا سویسریەکان کەمتر گۆشتیان خواردووە لە چاو تێکڕای یەکێتی ئەوروپا، کە نزیکەی 51 کیلۆگرام بووە بۆ هەر سەرێک، لە کاتێکدا بەکارهێنانی شیر و بەرهەمە شیرەمەنیەکان زیاتر بووە کە 301 کیلۆگرام بووە. دوایین زانیارییەکانی بەردەست دەریدەخەن کە تێکڕای بەکارهێنانی گۆشتی یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2018دا 69.8 کیلۆگرام بووە بۆ هەر تاکێک، لە کاتێکدا شیر و شیرەمەنی لە ساڵی 2019 دا 600 گرام بووە لە ڕۆژێکدا، واتە 219 کیلۆگرام لە ساڵێکدا.

تاوانی گیان کێشانی مهسا، ژینا ئەمین

دارا جوتیار

٢٠/٠٩/٢٠٢٢

پێدەچێت تاوانی گیان کێشانی مهسا، ژینا ئەمین ببێتە ئەو گەردەلولەی نەتەنها پەچەو حیجابی سەپێنراو بەسەر ژنانی ئێرانەوە نەهێڵێت، بەڵکە کارێك بە عەبا و عەمامەی ئاخوند و ئیمامانی تاران بکات تا ئێستا با بەهیچ دەوارێکی شڕی نەکردبێت و

ڕوتیان بکاتەوە قولی ڕەش و سپیان لەبواردا ڕەنگاو ڕەنگ (ملون) پیشانمان بدات!

یەکێك لە هەرە درەخشانیەکانی هەر هاتنە مەیدان و ناڕەزایەتیەک لە ئێراندا ئەوەیە، هەمیشە سنورەکانی نەتەوەو مەزهەب و تایفەگەری تێدەپەڕێنێت، لە تاران چەخماخە بدات دەگاتە بچوکترین گوندی کوردستان و هەموو ناوچەکان، لەهەر گوندێکیش پروسک بهاوێ دەستبەجێ دەگاتە تاران!

ئەمە حەقیقەتی کۆمەڵگەی چینایەتیە کە بەهەزاران حیزب و قەلەم بەدەست و دام و دەزگەی جیاجیای دەولەتی و بەناو نادەولەتیش دەیانەوێت بیشارنەوە!

ئەم دەورەیە لەهەر شوێنێکی دنیا ئەگەر پێکهەڵپرژانی لایەنگرانی دوو تیپی فوتباڵیش ڕوبدات، لەوانەیە یەکسەر بگۆڕێت بە پەلاماردانی دەسەلاتداران و دەولەت و دامو دەزگەکانیان، چون بەڕێوەبەران و خاوەنانی ئەم سیستمی قازانج سەرمایەیە بە خوێنمژینی بێپەردەی ملیاران چەوساوەی ئەم جیهانە هێندە خۆیان و سیستمەکەیان ڕوون و ئاشکرا کردوەتەوە هیچ تیۆر و کتێب و میدیایەک لەبەرزترین ئاستی توانایی خۆیدا ناتوانێت بیشارێتەوە!

هەر ڕۆژەی لەگۆشەیەکی دنیاو ئەمڕۆ لە ئێران،

ڕۆژێك دێت ئەم ڕژێمە هارو دڕندە دینی و مەزهەبیەی سەرمایە فڕێبدرێتە لاوە، لێ گرنگتر لەوە ئەوەیە دوای ئەوە کۆمەڵگە چۆن ژیان و ژینگە بنیات دەنێتەوەو دەبوژێنێتەوە؟

ژیان و ژینگەیەك کە خاڵی بێت لەهەر چەوساندنەوەیەکی نەتەوەی و تایفی و ڕەگەزی و چینایەتی!

ئەوەی لە ڕۆژانی سەرنگوونی دەسەڵاتی ئاخوندانی ئێراندا مەترسیە لەسەر خەڵک تەنها جەلادە عەمامە بەسەرەکانی سەرمایە لەتاران نین، بەڵکە ڕیزێک لە ڕابەرانی دەیان حیزبی جۆراو جۆری دەسەڵاتخوازی هەمە ڕەنگیشە، کە هەر ئێستا بە زولف و پەرچەمی ژاکاوی ژینا ئەمینیدا هەڵدەگژێن و پێشبڕکێیانە لەسەر دەسەلات و خۆ فەرزکردن بەسەر خەڵکی ڕاپەڕیودا هەرکەس دەیەوێت دروشم و بەیداخی خۆی بەسەر سەر و پرچی ژیناو قوربانیانی دەستی ئەم ڕێژێمە هارو دڕندەیەی سەرمایەدا داکوتێ!

ئەو حیزب و ڕەوتانە هەر ئێستا هێندەی لە خەمی ئەودانە کامیان دەبێتە دەمڕاستی ئەو خەڵکە، هێندە لەخەمی ئایندەی کۆمەڵگەدا نین ئەگەرچی هەریەك خەمی یەکەم بوون و دەمڕاستیان وا بەخەڵک دەرخوارد دەدەن کە ئەم خەمەیان لەخەمی ئایندەی ئەواندایە!

——————————–

لێدانی مۆری قەومی و دینی و تایفەگەری لە ڕاپەڕینەکانی ئێران و هەر ڕاپەڕێنێك لەهەر شوێنێکی دنیا،وە بردنی بەو ئاڕاستەیەدا قورسترین زەربەو لێدانە لە کەمەری چینە چەوساوەکان و گەورەتری کۆمەکە بە دەوڵەت و دەسەلات و کۆمپانیا خوێنمژەکان!

 

کرێکارانی بەندەری لیڤەرپول لە مانگرتندان

20/09/2022

سەدان کرێکار لە یەکێک لە گەورەترین بەندەرەکانی کۆنتێنەر[ بارکردن و داگرتنی بارەکان لە کەشتییەکان] لە بەریتانیا لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە مانگرتندان بەهۆی ناکۆکی لەسەر مووچە، ئەمەش هەنگاوێکە کە ڕەنگە زنجیرەکانی گەیشتن و ڕۆیشتنی کاڵاکان لە بەریتانیا زیاتر تێکبدات . ئەندامانی یونایت، نقابەی کرێکارەکان،  لە بەندەری لیڤەرپوول چەند کاتژمێرێک دوای پرسەی ژنەشا دەستیان بە چالاکییە پیشەسازییەکان کرد، دوای ئەوەی پێشنیارێکی مووچەیان لەلایەن گروپی بەندەرەکانی پیلەوە ڕەتکردەوە کە خاوەنی شوێنەکەن.

دوای ئەمانیش کرێکاران لە فێلیکسستۆ، گەورەترین بەندەری کۆنتێنەر لە بەریتانیا، دەست بە مانگرتنێکی بۆ هەفتەیەك دەکەن، ئەم کرێکارانە پێسێتر بۆ دوو هەفتە مانیان گرت بەڵام دوای ٨ ڕۆژ بەهۆی مردنی ژنەشاوە مانگرتنەکەیان وەستان.

 ئەندامانی یونایت ، نقابەکەیان، لە بەندەری سۆفۆلک کە نزیکەی نیوەی باری کۆنتێنەرەکان بەڕێوەدەبات کە دەچنە ناو بەریتانیا، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ وەستاندنی کارکردن لە ٢٧ی ئەیلولەوە، دوای ئەوەی گرێبەستێکی مووچەی ٧%یان ڕەتکردەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەوە بڕیاردرابو.  مانگرتنێکی پێشووی هەشت ڕۆژە لە فێلیکسستۆ کە مامەڵە لەگەڵ کاڵاکان بۆ ١٧ هێڵی جیاوازی کەشتیوانی دەکات کە لە ٧٠٠ بەندەردا، بەڕێوە چوو.

سکرتێری گشتی یونایت، شارۆن گراهام، وتی: “کرێکاران لە سەرانسەری وڵات نەخۆشن و بێزارن ڕشانەوەیان دێت کە بەبەردەوامی پێیان دەوترێت کە ڕابێن و بیگوزەرێنن لەگەڵ ئەو ستاندەرەی ژیانیان کە هەیانە، لە کاتێکدا خاوەنکار لە دوای خاوەنکار تاوانبارە بە قازانجکردنی بەربڵاو.” وتی خاوەن بەندەرەکە پێویستە “ئۆفەرێکی گونجاو و بەڵێنەکانی پێشووی مووچە جێبەجێ بکەن”.

بەندەرەکان لە ساڵی ٢٠٢١دا نزیکەی ٥٢٥ هەزار کۆنتێنەریان مامەڵە کردووە و کاڵاکانی ناو کۆنتێنەرەکان لە سەرانسەری جیهاندا دابەشکراون، بەرهەمەکان بریتین لە هاوردەکردن و هەناردەکردن، وەک شتومەکی تاکەکەسی و پیشەسازی.

 

مەترسییەکان لەسەر ڕاپەڕینی خەڵك لە ئێران

دارا جوتیار

٢٠/٠٩/٢٠٢٢

خەتەری سەر ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و ئێران لە ئێستا تەنها جەلادە عەمامە بەسەرەکانی سەرمایە نین لە تاراندا!

لە حالێکدا ئەم جەلادانە هاوپەیمانی یەکێك لە هێزە بەهێزەکانی ئێستای دنیا سەرمایەدارین کە (ڕوسیایە) و ئێستا لە جەنگی ئۆکرانیاو ناتۆدا لە حاڵی شکست و پاشەکشەدایە، بواری ئەوە دەدات بە ئەمریکاو ڕۆژئاوا هەرچی جڕوجانەوەری گۆشکراوی نەتەوەۆەرست و مەزهەبیە بیخەنە کار و هەریەک دەست بەسەر دوو بەرزای و دوو شار و دوو بیرە نەوت و دوو کارخانەدا بگرێت و ئێران بکەنە جێگەی دەم تێژەنینی کۆمپانیا جیهانیە خوێنخۆرەکانی خەلکی چەوساوەی ئێران!

دەیان حیزب و جەرەیانی گۆشکراوی قەومی و تایفی چل سال نوستوو لەدەرەوەی ئێران ئێستا هەریەک لەپێشبڕکێی سەرمایەگوزاریدان بەسەر قوربانیانی چل سالەی چەوساوانی ئێرانەوە!

لە سەرنگونکردنی جمهوریەتی سەرمایەی ئیسلامی ئێران گرنگتر ئەوەیە ڕێگە بگیرێ لەم دەیان حیزب و جەرەیانە قەومی و دینی و مەزهەبی و هەر هێزێکی دەسەلات خواز مۆری خۆی لەخوێنی خەڵک هەلنەکێشێت و بیدات لە ئایندەی ناوچەیەک یا ئێران بەگشتی!

 

بۆ مەرگی ژینا

شاخەوان عەلی

١٩/٠٩/٢٠٢٢

مەرگی ژینا، نە پەیوەندی بە ژنبوونەوە هەیە، نە کوردبوون.

ژنگەلێک هەن لە ئێراندا نەک لە مەترسیدا نین، بەڵکو خۆیان مەترسین. ئینسانێکی زۆر هەن لە ئێراندا بە شوناسی کوردیەوە، وەلێ نەک قوربانی نین، بەڵکو جەلادن.

بەکارهێنانی مەرگی ژینا بۆ ڕەگەزپەرستی و نەتەوەپەرستی، یان ئاوەژوکردنێکی نەزانانەیە، یاخود بۆ هەڵسوڕانی ئەو ئاشی سوڵتەویەتەیە کە ژیناکانی پێ دەهاڕدرێ.

ڕەگی هەر نالەباریەکی ژیانی مرۆڤی ئەم دوونیایە دەچێتەوە سەر ئەو چینایەتیەی کە دەسەڵات دروستی دەکات.

مەرگی ژینا پەیوەندی بە ستەمکاری دەسەڵاتەوە هەیە کە خنکێنەری ئازادییە.

چەوساندنەوە و دیقپێکردنی ژیناکان سوێیەکی ئێجگار سەختە… ئەمما بەکاربردنی ئەم کارەساتانە بۆ ژەهری قەومی و سیاسی و خۆدزینەوە لە بنچینەی کێشەکە، ئەسڵی ئەو زەخمەیە کە سوێیەکان دروستدەکات.