ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

هەوڵی هاوسەنگی نێوان بزنسی نەوت و غاز و خەڵوز لەگەڵ ژینگەدا هەمیشە شکست دەهێنێت    

08/11/2023

باوەڕ‌هێنان بەوەی کە لە جیهانی سەرمایەداریدا دەکرێت سنوری بزنس دیاری بکرێت و لە ڕادەیەکدا ڕاوەستێنرێت و هەڕەشە لە ژیانی بەشەریەت و مەحفبوونەوەی ژینگە نەکات ، با دوای ڕاپۆرت و بەڵگە و توێژینەوە و ژیانی حەقیقی کۆمەڵگەکان بکەوێت .

دانیشتنە گەورەکانی لوتکەی ژینگە و گردبوونەوە و ڕاگەیاندنەکان سەبارەت بە پاراستنی ژینگەو جێبەجێکردنی ڕاگەیاندن و بڕیارەکانیان شتێك نییە جگە لە خۆڵکردنە چاوی هاووڵاتیان و ڕێلێبڕینەوەیان و دروستکردنی متمانەیە بە سەروەران و باڵادەستانی بزنس و حوكمڕانان .

ڕاپۆرت و داتاکان بە بەردەوامی ئەو ڕاستیانەی سەرەوەمان بۆ دەسەلمێنن.  هەر لەم ڕۆژانەدا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی لەو بارەوە دەرکردووە کە گەلێك ڕاستی شارەوە دەخاتە ڕوو لەوانە کە باس لە پیترۆدەوڵەتان دەکات کە  پلانیان هەیە بۆ فراوانکردنی گەورەی سووتەمەنی بەردینی.

ئەو وڵاتانەی بەرپرسن لە گەورەترین دەردانی کاربۆن لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بەردینی پلان بۆ داڕێژراو، بریتین لە هیندستان (خەڵوز)، سعودیە (نەوت) و ڕووسیا (خەڵوز، نەوت و گاز). هەروەها ئەمریکا و کەنەدا پلانیان هەیە ببنە بەرهەمهێنەری سەرەکی نەوت، هەروەک ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی. ئەمساڵ ئیمارات میوانداری لوتکەی گرنگی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بەناوی Cop28 کە لە 30ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.

 ڕاپۆرتەکە بە توندی ئەو ململانێیە بنەڕەتییە دەخاتە ڕوو کە قەیرانی کەشوهەوا قوڵتر دەکاتەوە و دەڵێت : دەبێت بە خێرایی سووتانی سووتەمەنی بەردینی کەم بکرێتەوە بۆ سفر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیاکانی پترۆدەوڵەت و کۆمپانیاکان بەنیازن بەردەوام بن لە بەدەستهێنانی تریلیۆن دۆلار لە ساڵێکدا بە زیادکردنی بەرهەمهێنان.

 ئینگەر ئەندەرسۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: “ئاڵوودەبوون بە سووتەمەنی بەردینی هێشتا چنگەکانی لە زۆرێک لە وڵاتاندا شوێنی بە قوڵی دیارە “. ئەم پلانانە داهاتووی مرۆڤایەتی دەخەنە ژێر پرسیارەوە.. پێویستە حکومەتەکان واز لەمە بێنن کە بە قسە شتێك دەڵێن و ، بە کردەوە شتێکی دیکە دەکەن ”.

مایکل لازارۆس-یش لە پەیمانگای ژینگەی ستۆکهۆڵم (SEI) کە پێشەنگێکە، وتی ڕاپۆرتەکە پرۆفایلی 20 وڵاتی بەرهەمهێنەری سووتەمەنی بەردینی دەخاتە ڕوو، کە سەرچاوەی کۆی گشتی 84%ی دەردانی CO2 بوون لە ساڵی 2021.  لەو وڵاتانە، 17 وڵات بەڵێنیان داوە کە دەردانی گازی ژەهراوی بە ڕادەی سفر بەدەستبهێنن.

ئەو 20 دەوڵەوتەش ئەمانەن : خەڵوز : هیندستان، ڕوسیا، ئەندەنوسیا، ئوسترالیا کۆڵۆمبیا.

نەوت: سعودییە ، ئەمەریکا ، کەنەدا ، برازیل، روسیا ، کوێت ، ئەمارات.

غاز: قەتەر ، ڕوسیا ، نایجیریا ، چین ، ئەمەریکا ، سعودییە ، ئەندەنوسیا.

ڕاپۆرتەکە زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەی زانستی درێژخایەنە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە هەر کێڵگەیەکی نوێی نەوت و گاز ناگونجێت لەگەڵ مانەوە لە ژێر سنووری گەرمبوونی جیهانی 1.5سەدی دا  کە لە پاریس ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، لەنێویاندا شیکارییەکی ساڵی 2021ی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەیە. ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ساڵی 2022 ئاشکرای کرد کە گەورەترین بازرگانییەکانی سووتەمەنی بەردینی لە جیهاندا پلانیان بۆ دەیان پڕۆژەی نەوت و گاز “بۆمبی کاربۆنی” داناوە.

لەدوای سعودیە، ئەمریکا، بەرازیل و کەنەدا، گەورەترین پلانی فراوانکردنی نەوتیان هەیە و ئیماراتی میوانداری Cop28 لە پلەی حەوتەمی لیستەکەدایە. قەتەر گەورەترین پلانی فراوانکردنی غازی هەیە و نەیجیریاش لە پلەی سێیەمدایە، دوای ڕوسیا. پلانەکانی هیندستان بۆ فراوانکردنی خەڵوز زۆر گەورەن: سێ ئەوەندەی ڕووسیای پلەی دووەم، ئەندەنوسیا لە پلەی سێیەم و ئوسترالیا لە پلەی پێنجەمدایە.

کەمکردنەوەی مافەکانی کرێکاران لە بریتانیادا بەردەوامە

07/11/2023

یەکێك لە ڕیفۆرمە گەورەکانی مارگرێت تاچەر کە هاتە سەر حوکم لە ساڵی 1979 دا  تەرحکردن و جێبەچیکردنی یاسای ئەنتی نقابە بوو کە زۆرێك لە مافەکانی نقابە و مانگرتنی کرێکارانی زۆر تەسك کردوە .  من لە زۆر شوێندا ئەوەی کە تاچەر کردی بە درێژی باسم کردووە بۆیە لێرەدا خۆم دووبارە ناکەمەوە .  تەنها ئەوەندە دەڵێم کە تاچەریش لەسەر حوکم لابرا حکومەتە یەك بەداوایەکەکانی حیزبی موحافزین و حیزبی لەیبەر ( کرێکاران) وەکو بناغەیەکی پتەو بینیان بۆ زیاتر کەمکردنەوەی مافی کرێکاران و کۆنترۆڵكردنیان و کردنی نقابەکانیان بە نقابەیەکی بێ دان .

لە سەرەتای ئەمساڵەوە و تاکو  ئێستاش کە شەپۆلێکی گەورەی مانگرتن لە لایەن مامۆستایان  و دکتۆر و نێرس و کرێکارانی بەشەکانی دیکەی خەستەخانە و بەشی تەندروستی و کرێکارانی میترۆکان و قیتارەکانی سەرزەوی و ئەوانەی کە لەسەر سنورەکانن بۆ ڕێگری لە بێیانە و کۆچبەران و …….تد حکومەت چارەسەرێکی دیکەی لە دەستدا نەماوە جگە لە شەتەكدانی زیاتریان ، جگە لە تەسککردنەوەی زیاتری مافەکانیان بە تایبەت مافی مانگرتن و خۆڕاگرییان بۆ مافەکانیان لە ڕێگای یاساوە نەبێت شتێکی دیکەی لە دەستداس نەماوە.

بۆ ئەمەش ئەمڕو ڕەشنوسی یاسایەکی نوێ دەباتە بەردەم پەڕلەمانتارانەوە بە ناوی دابینکردنی ” کەمترین ئاستی خزمەتگوزاری” لە کاتی مانگرتنی کرێکاراندا بە تایبەت ئەو بەشانەی خزمەتگوزاری کە زۆر گرنگن بڕ بڕە پشتی هەموو ئەوانی ترن وەکو : کرێکارانی هاتووچۆ بە هەمووجۆرەکانییەوە ، مامۆستایان ، سەر سنور ، دکتۆر و نێرس  و تاقمی ئیسعاف  و .. تد تاکو لانی کەمی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی لە سەدا 40 لە ڕۆژانی مانگرتندا دابین بکرێت.

ئەمەش بەرپرسانی بەڕێوەبردنی هێڵی شەمەندەفەرەکان ناچار دەبن گەرەنتی ئەوە بکەن کە 40%ی خشتەی کاتی ئاسایی لە ڕۆژانی مانگرتندا کاردەکات بەپێی یاسایەک کە ئەمڕۆ،  سێشەممە، دەخرێتە پەرلەمان.

لەوانەش کارمەندانی تاقمی ئەمبولانس لە ئینگلتەرا و وێڵس لە کاتی چالاکیی مانگرتندا پابەند دەبن بە ڕێساکانی کەمترین خزمەتگوزاری کە دەبێت بە دەمییەوە بچن، بەجۆرێک کە هەمیشە وەڵامی حاڵەتە مەترسیدارەکانی ژیان بدەنەوە کە  ئەگەر هیچ بەدیلێکی کلینیکی نەبێت.، گەرچی تەنانەت بەبێ مانگرتنیش بە هۆی بارودۆخی خراپی بەشی تەندروستی ئینگلتەرەوە ، ئەمبولانسەکان هەمیشە ناتوانن وەڵامی هەموو پەیوەندییەکان بدەنەوە و چارەسەری سەرپێییان بۆ بکەن و گەر پێویستیش بوو بیانگەیەننە خەستەخانەکان.

پۆڵ  نۆواک، سکرتێری گشتی نقابەی مەرکەزیی وتی: قەیرانی داراییە گشتیەکان لە دروستکردنی حکومەتە… لەبری ئەوەی بە ڕاوێژ و بنیاتنەریانە  لەگەڵ سەندیکاکان ئەنجامی بدەن، هێڕش دەبەنە سەر مافی مانگرتن و سزای کارمەندانی فریاگوزاری و کارمەندان و کرێکارانی شەمەندەفەرەکان دەدەن کە چاونەترسانە  لە پێناوی مووچەی شایستە و باشتر بوونی هەل و مەرجی سەرکار ڕاوەستاون”.  ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم یاسا نوێیانە ناخرێنە کار و توانرێت کاربکەن، نادیموکراسین و بە دڵنیاییەوە پێشێلکردنی یاساکانن کە بەریتانیا لە ئێستادا  لە سنووردارترین یاسای سەندیکای کرێکارانی ئەوروپادایە و لە چاو ئەواندا کەمترین مافیان هەیە ، ئێستا پارتی موحافزینی حاكم دەیەوێت هێندەی تر قورستریان  بکات بۆ ئەوەی  کرێکاران نەتوانن داوای ڕەوای وەکو موچەی شایستە و هەل و مەرجی کارکردن بکەن”.

بانکەکان زیاتر لە 150 ملیار دۆلاریان داوە بەو کۆمپانیایانە کە پڕۆژەی ‘بۆمبی کاربۆنی’ لە ساڵی 2022دا بەڕێوەبردووە

03/11/2023

ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی توانی ئاشکرای بکات، بانکەکان ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 150 ملیار دۆلاریان دا بەو کۆمپانیایانەی کە پڕۆژە زەبەلاحەکانیان “بۆمبی کاربۆنی” کە دەکرێت دوا چانسی وەستاندنی گەرمبوونی هەسارەکە بۆ ئاستێکی مەترسیدار لەناوببات.  بۆمبە کاربۆنییەکان – 425 پڕۆژەی دەرهێنانن کە هەریەکەیان دەتوانن زیاتر لە یەک گیگاتۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن پەمپ بکەنە بەرگەهەواوە – کە بە شێوەیەکی کەڵەکەبوو خەڵوز و نەوت و غازی پێویست دەگرنە خۆ.

 توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2022 بانکەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەمریکا و چین و ئەوروپا یەک ملیۆن و 800 هەزار دۆلاریان وەک دارایی داوە بەو کۆمپانیایانە کە بەڕێوەیان دەبەن.

توێژەران دڵنیان لەوەی کە لانیکەم 20 پڕۆژە لەو 425 پڕۆژەیە لە ساڵی 2020ەوە دەستیان بە کارکردن کردووە، کە زۆربەیان کانەکانی خەڵوزن لە چین، لەکاتێکدا سێ پڕۆژە وەستاون .  بەگشتی توێژەران مەزەندە دەکەن کە ئێستا 294 پڕۆژە بەڕێوەدەچن و لانیکەم 128 پڕۆژە هێشتا دەستیان پێنەکردووە.

توێژینەوەکە دەریدەخات لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2022 تەنها بانکەکان لە ئەمریکا بەرپرسیار بوون لە زیاتر لە نیو تریلیۆن دۆلار دارایی بۆ ئەو کۆمپانیایانە کە پلانیان بۆ داناوە یان بۆمبی کاربۆنی بەڕێوەدەبەن. تاکە گەورەترین خاوەن دارایی کۆمپانیای JPMorgan Chase بوو کە زیاتر لە 141 ملیار دۆلاری دابینکرد، لە دوای ئەویش سیتی بە 119 ملیار دۆلار و بانکی ئەمریکا بە 92 ملیار دۆلار. کۆمپانیای وێڵز فارگۆ حەوتەم گەورەترین کۆمپانیای دارایی بوو، کە 62 ملیار دۆلاری بەدەستهێنا.  هەروەها لە 10 بانکی سەرەکیدا سێ بانکی چینی بوون – ICBC، بانکی چین و بانکی پیشەسازی (چین) – و سێ بانکی ئەوروپی – BNP Paribas، HSBC و Barclays.

قسە لەسەر ئەوەیە کە لە نێوان ساڵانی 2020 تا 2050  بە گوێرەی کۆبوونەوەی لوتکەی کەش و هەوا کە پێشتر بەسترا بۆ ئەوەی هەسارەکە بە 1.5 پلەی سەدی لە سەرووی گەرمبوونی هەسارەکە بە ڕێژەی 1.5 پلەی سەدی لە سەرووی ئاستی پێش پیشەسازییەوە ڕابگرن دەبێت ڕێژەی بەکارهێنانی خەڵوز بە ڕێژەی ٩٩% و وزەی نەوت بە ڕێژەیەکی زۆر لە 70% و گاز بە 84% دابەزێنرێت.

لە لایەکی دیکەوە داتاکان دەریدەخەن فەرەنسا گەورەترین پشتیوانی ئەوروپایە بۆ پڕۆژەکانی ‘بۆمبی کاربۆنی’ بانکەکانی فەرەنسا 154 ملیار دۆلاریان بۆ ئەو کۆمپانیایانە دابین کردووە کە گەورەترین پڕۆژەی سووتەمەنی بەردینی بەڕێوەدەبەن لە دوای پەیمانی کەشوهەوای ساڵی 2015ەوە

گاردیانی بەریتانی ئەوەشی ئاشكرا کردووە کە فەرەنسا گەورەترین لایەنگری ئەوروپایە بۆ پڕۆژەکانی دەرهێنانی “بۆمبی کاربۆنی” کە سووتەمەنی بەردینی بەشی پێویستیان تێدایە بۆ ئەوەی هەریەکەیان زیاتر لە گیگاتۆنێک CO2 دەربهێنن.  لەوەتەی سەرکردەکانی جیهان لە پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی پاریس لە ساڵی 2015 – کە بەڵێنیان دا هەوڵ بدەن گەرمبوونی هەسارەکە بە ڕێژەی 1.5 پلەی سەدی لە سەرووی ئاستی پێش پیشەسازییەوە ڕابگرن – بانکەکانی فەرەنسا پارەیان بۆ ئەو کۆمپانیایانە دابین کردووە کە پلانیان بۆ داناوە یان بەڕێوەبردنی بۆمبی کاربۆنی بە بڕی 154 ملیار دۆلار.

پۆلیس 62 خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانی گروپی Just Stop Oil لە گۆڕەپانی پەرلەمان لە لەندەن دەستگیر کرد.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٣٠/١٠ ،  نزیکەی ٦٥ چالاکوان لە نزیک گۆڕەپانی پەرلەمان لە وێستمینستەر ڕێپێوانیان کردووە و داوای کۆتاییهێنان بە نەوت و غازی نوێ-یان کرد.   بەپێی بەشی حەوتەمی یاسای نەزمی گشتی 62 کەسیان لەلایەن پۆلیسەوە لێ دەستگیرکراون. وتەبێژی گروپەکە وتی: خەڵکی ئاسایی لە ڕێگادان لە گۆڕەپانی پەرلەمانن و لەوێ گرد بوونەتەوە، بانگەوازی وەستانی سیاسەتی جینۆسایدی حکومەتەکەمان دەکەن لە سووتەمەنی بەردینی نوێ.  ئێمە بەردەوامین و ناوەستین”.

گەنجانی ئەوروپا و پرسی ژینگە

٣٠/١٠/٢٠٢٣

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ کە لەم ڕۆژانەدا لە ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانیی دا بڵاوکرایەوە بەتەنگەوەهاتنی ژینگە لە لایەن گەنجانەوە مایەی دڵخۆشییە.

ئەو ڕاپۆرتە زانیارییەکی زۆری تێدایە سەبارەت بەو مەسەلەیە ، منیش بەپێویستم زانی کە هەندێکی وەرگێڕمە سەر زمانی کوردی و لێرەدا داینێم.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت گەنجانی ئەوروپی زیاتر واز لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دێنن و منداڵیان کەمتر دەبێت بۆ ئەوەی هەسارەکە ڕزگار بکەن.  ئەوان ئامادەن خێزانێکی بچووکتریان هەبێت، واز لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل بهێنن و – هەرچەندە بە ژمارەیەکی کەمتر – شێواز و جۆری خواردنیان بگۆڕن بۆ ڤیگن [ ڤیگن ئەوانەن نەك هەر ڕوەکین بەڵکو بەروبوومی هیچ جۆرە ئاژەڵ و گیانلەبەرێ  ناخۆن.  بۆ نموونەڵ شیر و هێلکە و پەنیر و ماست و هەنگوین و….] .

 لە سەرانسەری ئەوروپادا، بەپێی ڕاپرسییەکی حەوت وڵات، پێدەچێت گەنجان زیاتر لە نەوە بەتەمەنەکان ئامادەبن گۆڕانکاری گەورە لە شێوازی ژیاندا بکەن کە یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی کەشوهەوا هەروەها ڕاپرسییەکانی YouGov بۆ ڕۆژنامەی گاردیان دەریخستووە کە خراپی ئابووری هیوای گەنجان بۆ داهاتوو لەبار بردووە، زیاتر لە نیوەیان ڕایانگەیاندووە کە نیگەرانن لەوەی لە دەیەی داهاتوودا ناتوانن ببنە خاوەنی ماڵێک.

ڕاپرسییەکە کە لە مانگی ئابدا لە بەریتانیا، دانیمارک، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و سوید ئەنجامدراوە، هەروەها دەریخستووە کە کەمینەیەکی زۆر لە گەنجانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵ هەستیان کردووە نیگەرانییە ئابوورییەکان و نیگەرانی دامەزراندنی خێزانیان هەیە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئامادەن چ قوربانییەک بدەن بۆ یارمەتیدانی بەرەنگاربوونەوەی گەرمبوونی جیهانی، 28%ی گەنجانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵ و لە 30%ی گەنجانی تەمەن 25 بۆ 34 ساڵان ڕایانگەیاند کە ئامادەن – یان پێشتر پلانیان هەیە – بۆ ئەوەی منداڵی کەمتریان هەبێت گەر چی حەزیان لە منداڵە. ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ژمارەکانی نێوان 19% بۆ 13% بۆ نەوە کۆنەکان – بەڵام زۆربەیان لە ئێستاوە ئەگەری ئەوە هەیە کە دایک و باوک بن. بەڵام نەوە گەنجەکانیش زیاتر لەگەڵ گۆڕانکارییە بەرچاوەکانی تری شێوازی ژیان بوون بە بەراورد بە وەڵامدەرەوە بەتەمەنەکان. گەنجان زیاتر ئامادەبوون واز لە ئۆتۆمبێل بهێنن، 54%ی گەنجانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵان دەیانگوت تەنها بە پێ دەڕۆن، یان پێشتر بە پێ ڕۆیشتون، پاسکیل یان گواستنەوەی گشتی بەکاردەهێنن، لە بەرامبەر 45%ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە. لە هەمان شێوە 41% دەگۆڕدرێن بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە بەرامبەر 21%ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە.

لە کاتێکدا تەنها 21%ی گەنجانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵان ووتیان کە ئامادەن – یان پێشتر هەبووە – گۆشت و شیرەمەنی لە خۆراکەکانیاندا بە تەواوی ببڕن، بەڵام ئەوە هێشتا ڕێژەیەکی بەرچاو زیاترە لە چاو بەتەمەنانی (17%ی 55- بۆ کەسانی تەمەن 64 ساڵ، و 64%ی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە). هەروەها نەوە گەنجەکان زۆر زیاتر ئامادەبوون (یان پێشتر ئامادە بوون) پارەی زیاتر بدەن بۆ گەشتە ئاسمانییەکان (30%ی کەسانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵ لە بەرامبەر نزیکەی 22%ی کەسانی سەروو 55 ساڵ)، و تەنها جل و بەرگی دەستی دوو بکڕن (35 % لە تەمەنی 18 بۆ 24 ساڵ و 38%ی تەمەنی 24 بۆ 34 ساڵ لە بەرامبەر 26%ی کەسانی سەروو تەمەنی 65 ساڵ(.

ڕاپرسییەکە جیاوازییەکی کەمی تەمەنیان دەرخستووە سەبارەت بە نیگەرانی لەبارەی قەیرانی کەشوهەوا و کاریگەرییە ئەگەرییەکانی، زیاتر لە 70%ی هەموو کۆمەڵێك لە تەمەنی 18-24 ساڵەوە تا ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە وتوویانە زۆریان تاڕادەیەک نیگەرانن. زۆرینەی گەورە لە نێوان 64% بۆ 72% لە هەموو گروپێکی تەمەنیدا هاوڕان لەسەر ئەوەی کە کەشوهەوای جیهان لە ئەنجامی چالاکییەکانی مرۆڤەوە دەگۆڕێت، هەرچەندە ئەو کۆمەڵەی  تەمەن 18 بۆ 24 ساڵان بە شێوەیەکی پەراوێزخراو زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەبوو بڵێن هۆکارەکان مرۆڤ دروست نین.

نزیکەی 43%ی گەنجانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵ لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا ڕایانگەیاندووە، نیگەرانن لەوەی دۆخی ئابووری ئێستا کاریگەری لەسەر توانای گواستنەوەیان لە ماڵی خێزانەکەیان هەبێت؛ 56% وتوویانە ڕەنگە ئەوە بگەیەنێت کە ناتوانن خانوو بکڕن، لە 38%یشیان منداڵیان نەبێت.

Friends making a toast at a dinner table, overhead

ئیسرائیل دەیەوێت کۆنترۆڵی ڕۆژنامەی گاردیان بکات

زاهیر باهیر

٢٨/١٠/٢٠٢٣

پێگەو ڕێگە و هێزی ئیسرائیل ئەوەندە کاریگەرە لەسەر ئاستی ئەورپا و ئەمەریکا کە هەرچی بکات و بڵێت نەك هەر مۆڵەتی پێدەدەرێ بەڵکو پشتگیریی بێ پێچ و پەناشی دەکرێت.  هەڵوێستی دەوڵەتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و کەنەدا و ئۆسترالیا و هەندێکی دیکەشیان سەبارەت بەو جێنۆسایدەی کە لە غەززەدا ڕوودەدات زۆر ئاشکرایە .

تەنانەت ئیسرائیل دەیەوێت سەرکوتی هەموو جۆرە ڕاگەیاندن و ڕا و بۆچونێکی ئازادانە بکات نەک هەر دژایەتی بەڵکو هەتا ئەگەر ڕەخنەشی لێبگرێت .  لەم دوو سێ ڕۆژەی پێشوودا ڕاز سیگل کە مێژوونوسێکی دیارە و خۆشی جوولەکەیە وتارێکی لەسەر ئەم جەنگەی نێوانی ئیسرائیل و حەماس و بارودۆخی دانیشتوانی غەززە نوسی، لە لایەن ئیسرائیلەوە نەك هەر سەرەکۆنەی خودی نوسەر کرا بەڵکو هی ڕۆژنامەی گاردیانیش .

ڕۆژنامەکە تۆمەتبار کرا بە ‘نەبوونی حوکمدانی سەرسوڕهێنەر’ لەسەر بابەتەکەی هۆلۆکۆست. بە “کەمی حوکمدانی سەرسوڕهێنەر” تۆمەتبار کرا، دوای ئەوەی بابەتێکی بڵاوکردەوە کە ئیسرائیلی بە ” بەکارهێنانی هۆلۆکۆست وەکو چەک”  لە شەڕەکەی دژی حەماس تۆمەتبار کرد. ئەو وتارە بۆچوونە بەناونیشانی ‘ئیسرائیل دەبێت واز لە کردنی هۆلۆکۆست وەکو چەكێك بهێنێت’، لەلایەن مێژوونووسی ئیسرائیلی ڕاز سیگلەوە نووسراوە.

لەو وتارەدا سیگل دەنووسێت کە بەرگریکردن لە تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل لە هێرشەکانی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەردا “بەکارهێنانی کتێبی خوێندنە بۆ هۆلۆکۆست نەک بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسانی بێدەسەڵاتدا بوەستن کە ڕووبەڕووی ئاسۆی توندوتیژی جینۆساید دەبنەوە، بەڵکو بۆ پشتگیریکردن و پاساوهێنانەوە بۆ هێرشێکی ئەوپەڕی توندوتیژانە”. لەلایەن دەوڵەتێکی بەهێزەوە و لە هەمان کاتدا ئەم واقیعە دەشێوێن.

هەروەها بە چەککردنی هۆلۆکۆست بەراورد دەکات بە ڤلادیمێر پوتین، کە بە وتەی خۆی “بە وردی ئەم بە بەچەککردنەی مێژووی هۆلۆکۆستی بەکارهێناوە کاتێک لە شوباتی ساڵی ڕابردوودا هێرشەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، وەک هەڵمەتێکی لەکارخستنی ‘نازییززم’ ” ڕوونیکردەوە. سیگل کە لە وتارەکەدا بە شێوەیەکی دوور لە دوودڵی تاوانەکانی جەنگی حەماسی ئیدانە کردووە، وتی زانایان تادێت “بەکارهێنانی مەترسیدارانەی هۆلۆکۆست بۆ شێواندنی واقیعی مێژوویی هۆلۆکۆست و توندوتیژی جەماوەری ئیسرائیل دژی فەلەستینییەکان” پووچەڵ دەکەنەوە. وتارەکەی سیگل کاردانەوەی بەرچاوی لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بەدوای خۆیدا هێنا، لەکاتێکدا سەرۆکی دەستەی جێگرانی جولەکەکانی بەریتانیا هێرشی کردە سەر بڕیاری ڕۆژنامەکە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو وتارە.  سەرۆک ماری ڤان دێر زیل بە یاهوو نیوزی ڕاگەیاندووە: “بڕیاری گاردیان بۆ بڵاوکردنەوەی وتارەکە بۆچوونێک بە ناوی ‘ئیسرائیل دەبێت واز لە بەکارهێنانی هۆلۆکۆست وەکو چەکێك بهێنێت’ بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو خراپ بوو”. “بۆ نموونە شکستی ئەو بابەتە لە داننان بە بەراوردکردنی دەیان ساڵەی ئیسرائیل لەگەڵ نازییەکان – لەنێویاندا لە میساقی دامەزرێنەری جینۆسایدی حەماسدا – کورتەیەک لە بێ حوکمدانی سەرسوڕهێنەرە کە نمایشکراوە. بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتە نزمترین ئاستی نوێیە بۆ ڕۆژنامەکە.”

مارکس و ئەنارشیزم

 

مارکس و ئەنارشیزم

نووسینی : ڕودۆڵف ڕۆکەر

وەرگێڕانی: زاهیر باهیر

چاپ: چاپ:خانەی بینایی

ساڵی چاپ : ٢٠٢٣

شوێنی چاپ:سلێمانی

بۆ داگرتنی پەڕتووکەکە، لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە کلیک بکەن

Marx and Anarchism by Rudolf Rockeer-Booklet-online

کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی ملیۆنان دۆلاریان بۆ یاسادانەرانی ئەمریکا خەرج کردووە کە سپۆنسەری پڕۆژە یاسای دژە ناڕەزایەتیان کردووە

26/10/2023

بەپێی ڕاپۆرتی گرینپیس لە ئەمریکا، نزیکەی 60%ی کار و چالاکییەکانی نەوتی و گازییەکان لە ناڕەزایەتی پارێزراون بەهۆی ئەو پارەیەی کە بۆ لۆبیکردن خەرجکراون.

کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی ملیۆنان دۆلاریان خەرج کردووە بۆ لۆبیکردن و بەخشینی هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ یاسادانەرانی ویلایەت کە سپۆنسەری یاساکانی دژە ناڕەزایەتیان کردووە – کە ئێستا نزیکەی 60%ی کار و چالاکییەکانی گاز و نەوتی ئەمریکا لە ناڕەزایەتی و نافەرمانی مەدەنی دەپارێزن، بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی گرینپیس، Greenpeace  ، ئەمریکا هەژدە ویلایەت لەوانەش مۆنتانا، ئۆهایۆ، جۆرجیا، لویزیانا، ویرجینیای ڕۆژئاوا و داکۆتا یاسای بەرفراوانیان بۆ دژە ناڕەزایەتی دەرکردووە کە سزاکانی سەرپێچیکردن لە نزیک ژێرخانی بەناو گرنگ وبەرز و وەبەرهێنان و خۆشگوزەرانی دەکەنەوە. ئەمەش مەترسیدارتری دەکات بۆ کۆمۆنێتییەکان بۆ دژایەتیکردنی بۆری و پڕۆژەکانی تری سووتەمەنی بەردینی کە هەڕەشە لە زەوی و ئاو و کەشوهەوای جیهانی دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە 10 کۆمپانیای سەرەکی کە لە ساڵی 2017ەوە زۆرترین لۆبییان بۆ پڕۆژە یاسای دژە ناڕەزایەتیەکان کردووە، 9 کۆمپانیای سووتەمەنی بەردینین، لەوانە کۆمپانیا ئەمریکییەکانی ئێکسۆن مۆبیل، کۆچ ئیندستریز و ماراسۆن پترۆلیۆم، هەروەها کۆمپانیاکانی کەنەدی ئێنبریج و تی سی ئینێرجی (ترانس کەنەدا) . جگە لەوەش، 25 کۆمپانیای سووتەمەنی بەردینی و وزە لەم ماوەیەدا زیاتر لە 5 ملیۆن دۆلاریان بەخشیوە بە سپۆنسەرانی پڕۆژە یاسای دژە ناڕەزایەتییەکانی دەوڵەت، بەپێی زانیارییەکانی بەدواداچوونی دارایی سیاسی.

ئێمە دەبینین پەرەسەندنی تاکتیکەکان بۆ تاوانبارکردن، چەوساندنەوە و سکاڵاکردن لەسەر ئەوانەی کاردەکەن بۆ کردەوەی کەشوهەوا، مافەکانی ڕەسەن و دادپەروەری ژینگەیی… [وەک] کۆمپانیاکانی نەوت و گاز ڕێگەی نوێ دەدۆزنەوە بۆ دواخستنی گواستنەوە بۆ وزەی پاک و پاراستنی قازانجی خۆیان، ئیبۆنی تویلی مارتن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گرینپیس ئەمریکا وتی. چالاکوانانی هێڵی پێشەوە نابێت ڕووبەڕووی مەترسی یاسایی توندڕەو و گۆڕینی ژیان ببنەوە بەهۆی دانانی جەستەیان بەکردەوە بۆ ئەوەی هەسارەکەمان ببێتە شوێنی نیشتەجێبوون.’ لە ساڵی 2017ەوە زیاتر لە 250 پڕۆژە یاسای دژە ناڕەزایەتی لە 45 ویلایەتدا پێشکەشکراون لەنێویاندا یاسای نەهێشتنی بەرپرسیارێتی شۆفێر لە لێدانی خۆپیشاندەران و دروستکردنی تاوانی گەورە بۆ خۆپیشاندانەکان کە وەک ئاژاوە لێکدەدرێتەوە، بەپێی سەنتەری نێودەوڵەتی یاسای قازانج نەویست (ICNL) .

یاسادانەران ئیدیعایان کردووە کە ئەو پڕۆژە یاسایانە پێویستن بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی، سەرەڕای ئەوەی یاساکانی قەدەغەکردنی کردەوەی توندوتیژی و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵی پێشتر هەن لەکاتێکدا زۆرینەی ڕەهای ناڕەزایەتییەکان لە ئەمریکا ناتوندوتیژن. لە ویلایەتی مینیسوتا، جێبەجێکردنی یاسا – کە لەگەڵ دەزگاکانی دی3  وەرگرتووە – زیاتر لە هەزار دەستگیرکردن لە نێوان کانوونی دووەمی 2020 و ئەیلوولی 2021 دا ئەنجامدرا لەکاتێکدا خۆپیشاندەرانی ناتوندوتیژ هەوڵیاندا ڕێڕەوگۆڕین و فراوانکردنی.  بۆری نەوتی 1097 میلی تار ساندز لە ڕێگەی زەوی و ڕێڕەوی ئاوی ڕەسەنەوە. بەلایەنی کەمەوە 967 تۆمەتی تاوانکاری تۆمارکراون لەنێویاندا سێ کەس کە بەپێی یاسای نوێی پاراستنی ژێرخانی گرنگی ویلایەتەکە تۆمەتبارکراون.

مانگرتنی قیتارەکان لە ئینگلتەرە دەکرێت تا شەش مانگی تریش بەردەوام بێت

25/10/2023

یەکەم مانگرتنی سەرتاسەری لە هێڵی ئاسنی بەریتانیا لە ماوەی دەیان ساڵدا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بانگهێشت کرا و لەو کاتەوە کرێکارانی شەمەندەفەر لە  نقابەی RMT زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ ناوبەناو مانیان گرتووە.

زیاتر لە ٢٠ هەزار ئەندامی سەندیکاکان لە سەرانسەری ئەو ١٤ کۆمپانیایەدا دەنگیان پێدرا کە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەدا کراوە، ٩٠% دەنگیان داوە بە پێدانی ئیختیاری بەردەوامی سەندیکاکە بۆ مانگرتن، بە ڕێژەی ٦٤%ی بەشدارییان لە دەنگداندا کردووە.  سکرتێری گشتی RMT، مایک لینچ، وتی ئەندامان “ئەرکێکی یەکلاکەرەوەیان بە سەندیکاکە داوە بۆ چالاکی مانگرتن لە داهاتوودا” لەکاتێکدا بەدوای یەکلاییکردنەوەی دانوستانێکدا کاردەکەن تاکو لە سەر کێشە درێژخایەنەکەی وەکو زیادکردنی کرێ و مەرجەکانی و هەلی کار و دەرکردنی کرێکاران .

ئاماژەی بەوەش دا : “ئەم دەنگدانەی زۆربە بە بەردەوامی مانگرتن پشتگیرییە بۆ نقابەی RMT بۆ کێشەکان ، بەو مانایە دێت کە ئێمە هێزی مانگرتنمان هەیە بۆ دەستەبەرکردنی ئۆفەرێکی باشتر.  حکومەت کە لە ڕێگەی ئیختیاری گرێبەستییەوە لەسەر کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردنی شەمەندەفەر ئەم ناکۆکییە کۆنتڕۆڵ دەکات، ئێستا دەبێت ڕێگە بە کۆمپانیاکانی قیتارەکان بدات تاکو بە ئۆفەرەکەدا بچنەوە بۆ ئەوەی بتوانین کاربکەین بۆ گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەی گرفتەکا.  بەڵام ئەگەر هیچ ئۆفەرێکی نوێ لە ئارادا نەبێت جارێکی دیکە ڕێوشوێنی مانگرتن دەگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لە بژێوی ئەندامەکانمان”.

دوایین مانگرتن بۆ ڕاگرتنی شەمەندەفەرەکان لە سەرانسەری ئینگلتەرا لە میانی کۆنفرانسی پارتی پارێزگاران [پارتی حوکمڕان] لەم مانگەدا بوو.  نقابەی مانگرتنەکە لەلایەن شۆفێرانی شەمەندەفەر لە نقابەی ئەسلەف ئەنجامدرا، کە بە دەنگی زۆرینە دەنگیان بە بەردەوامی چالاکیی مانگرتن دا کە لە مانگی حوزەیران کۆتایی هات.

تا ئێستا بەهانەی زیادنەکردنی کرێ لە لایەن حکومەت و کۆمپانیاکانەوە ئەوە بوو کە داوایان لە نقابە دەکرد کە ئۆفەرەکەیان بخاتە بەردەستی ئەندامانی نقابەکە . ئەمان بە بەجێگەیاندنی ئەو داخوازییە وایان دەزانی کە ئەندامەکانی نقابە بە ئۆفەرەکە ڕازی دەبن و کۆتایی بە مانگرتنەکانیان دەهێنن.  

نەتەنیاهو چەند منداڵی دیکە دەکوژێت بۆ تۆڵە سەندنەوە لە حەماس

25/10/2023

لە جەنگ و هێڕشی ئیسرائیل بۆ سەرغەززە وەك هەموو جەنگێكی دیکە قوربانیانی جەنگ بەشی شەیری بەر منداڵان و ژنان و پیر و کەمئەندام خاوەنپێداویستی تایبەتی دەکەوێت .

تاکو ڕۆژی ٢٢ی مانگ ژمارەی منداڵانی کوژراو ٢٠٣٦٠ منداڵ بووە کە دەکاتە لە سەدا ٤٠ی ڕێژەی هەموو کوژراوانی غەزە، ژمارەی بریندارانیش ٣٢٥٠  بووە ، سەرەتای هەفتەی پێشوو هەموو ١٥ خولەکێك منداڵێك کوژراوە. ١٢٤٠ لەو منداڵە بریندارانە پێویستیان بەتەنگەوەهاتن و چاودێری تایبەتی هەیە.

تەندروستی دەروونی منداڵانی خوار ١٨ ساڵ کە ٤٧%ی دانیشتوانی غەززەیە کە ٢.٣ ملیۆن دانیشتووی غەززە پێکدەهێنن (بە بەراورد لەگەڵ ٢٢% لە ئەمریکا و ٣٣% لە ئیسرائیل)، ساڵانێکە لە قەیراندایە. لە ڕاپۆرتێکدا ساڵی ڕابردوو دەرکەوتووە کە چوار لە پێنج کەس دەڵێن تووشی خەمۆکی، خەم یان ترس دەبن – ئەمەش تێکچوونێکی بەرچاوە بە بەراورد بە توێژینەوەیەکی ساڵی٠١٨ ٢

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، زیاتر لە نیوەی منداڵانی غەززە بیریان لە خۆکوشتن کردووەتەوە و لە پێنج منداڵ سێیان زیان بە خۆیان دەگەیەنن.  دۆزینەوەکانی لەلایەن لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییەی کاریگەرییە دەروونییە نەرێنییەکانی “جەنگی درێژخایەن” لەسەر مێشکی گەنجان پشتگیری دەکرێن.

کوشتن و بەئامانجکردنی خەڵکی سڤیل بەتایبەتی منداڵان بەپێی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان نایاساییە. ڕێککەوتننامەکانی ژنێڤی ساڵی ١٩٤٩ کە شەڕی چەکداری بەڕێوەدەبەن، باس لەوە دەکەن کە دەبێت منداڵان بپارێزرێن و مرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٥١دا ڕێککەوتننامەکانی پەسەند کرد.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەفتەی ڕابردوو بەڵگەی وردی لەسەر ئەو شتانە بڵاوکردەوە کە بە وتەی خۆی تاوانی جەنگە. ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی ئیسرائیل “بێبایەخێکی شۆککەریان بە ژیانی مەدەنییەکان نیشانداوە“.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا نەتەنیاهو و جێنڕاڵەکان نایەنەوێت شەڕەکە بوەستێنن چونکە وەستانی شەڕەکە یانی دەرکردنی ئەوان و سەرۆکی تۆڕێ سیخووڕیی مووساد و سەرۆکی پۆلیس. ئیسرائیل گەورەترین شکستی بەخۆیەوە دی کە شکستی ئاوای لە دروستبوونییەوە نەدیوە. بڕیاری چونە ناو غەزە و گەڕان بەدوای چەکدارانی حەماس و هەوڵی چوونە ناو تەناڵەکانیانەوە شکستێکی دیکە تۆمار دەکات.