ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

ترامپ و سیاسەتەکانی

Zaher Baher

16/01/2026

دۆناڵد ترامپ ئەو گەمژەیە نییە کە زۆرینەی میدیاکان و سۆشیال میدیاکانی جیهان پێمان دەڵێن.  ڕاستە پێشبینکردن لە بڕیار و ڕەفتارەکان و سیاسەتەکانی زۆر گرانە بەڵام ئەو وەکو بزنسمانێك و سیاسییەك ئەو قسەیەی کە دەیکات زۆربەی کات دەیگەیەنێتە جێ، ئەو بڕیارەی کە دەیدات دەیخاتە مەیدانی کردنەوە، کابرایەكە زۆر وەخت یەك ڕووە و ئەوەی لە دڵیدا بێت دەیخات سەر لێوانی.

جیاوازی ئەم لەگەڵ سەرۆکەکانی پێش خۆیدا ئەم وەکو ئەوان ئەجەندەی شاراوەی نییە. ئەوان کەمتر بزنسمان و زیاتر گۆێگر لە کۆمپانیاکان و بزنسامانەکان بوون.  ئەم، بزنسامانە و گوێ کەمتر لە کۆمپانیا و بزنسمانەکان دەگرێت.  بەڕای من سیاسەتەکانی سەبارەت بەم سیستەمە و بەردەوامیدان پێی تا ڕادەیەك دروستە و خزمەتی بەرژەوەندی گەورە کۆمپانییەکانی ئەمەریکا و جیهان دەکات و بە دروستکردنی جەنگ و پشێوییەکان، سەرقاڵکردنی خەڵکی و میدیا و وەشاندنی زەربەی گەورەی لە بزوتنەوەی کرێکاران و چەوساوەکان دەدات.  ئەو دەزانێت کە ڕێکخراو و دامەزراوەکانی وەکو یو و ئێن و ناتۆ ڕۆڵیکی ئەو تۆیان نەماوە و ئەو هۆکار و زەمانەی کە لە پێناویدا دروست بوون تێپەریون و تەنها پارەیەکی زۆر لەسەر ئەمەریکا دەکەوێت .

ئۆکرانیا و سیاسەتی ئەو:

گەر تەماشای سیاسەتی ئەو بکەیت سەبارەت بە ئۆکرانیا واقیعانە دەڕوانێتە بارودۆخەکە ئۆکرانیا شەڕەکەی دۆڕاندووە و حکومەتی بەزیویش ناتوانێت هیچ مەرج و بەندێك بەسەر حکومەتی براوەدا بسەپێنێت، لەبەر ئەوە هەتا زووتر سوڵحی لەگەڵدا بکات ئۆکرانیا سوودمەندتر دەبێت. ترامپ دەزانێت کە ناتۆ ناتوانێت بە ڕاستەوخۆیی بکەوێتە شەڕەکەوە، دەشزانێت وڵاتانی ئەوروپا و حیزبەکانی کە دەسەڵاتیان لە دەستدایە لاوازن زۆر جاریش دیل و چاو لەدوای دەنگدانی کۆمەڵ و کۆمۆنێتی ئیسلامییەکانن.

چین و ڕوسیا:

ترامپ دەزانێت کە چین لە ململانێی و شەڕێکی نەبڕاوەدایە بۆ هەیمەنەکردنی بەسەر جیهاندا و گرتنەوەی جێگەی ئەمریکا، ئەوەش دەزانێت کە ئەمەریکا هەرچییەك بکات ئەم جەنگە ئابووریی و باڵادەستەی  ئایندە لە چین ناباتەوە ، بەڵام دەزانێت و دەتوانێت دوای بخات.

ترامپ زیرەکانە پەنجەی خستۆتە سەر ئەو هۆکار و خاڵانەی کە دەتوانێت بۆ ماوەیەکی کەم پێشڕەوێتی چین و خاوکردنەوەی کێبڕکییەکە ڕابگرێت یاخود گرفتی گەورە و قوڵی بۆ دروست بکات.  ئەو دەزانێت کە ئەمریکا پێویستی بە نەوت نییە نە لە ئێستا و نە لە ئایندەشدا،  هاوکاتیش دەرك بەوە دەکات کە چین پێویستی بە نەوتێکی زۆرە، کە ئەوە وزەی سەرەکییەتی بۆ بەهێزکردنی ئابوورییەکەی ، بە واتایەکی دیکە بۆ لاوازکردنی ئابوری ئەمەریکا .

  ڕوسیاش وەکو ئەمریکا پیویستی بە نەوت و غاز نییە بەڵام نەوت و غاز سەرچاوەیەکی گەورەی ئابوورین و چەکێکیشن بۆ بردنەوەی شەڕەکانی و لە وابەستە کردنی هەندێك وڵات بەخۆیەوە مانەوەیان لەژێر ڕەحمەتی پوتین دا ، کە نەوتیان دەوێت بەڵام بە نرخێکی هەرزان . 

ڤێنزویلا:

ترامپ بەوەی کە کردی لە ڤێنزویلا و دەستبەسەرگرتنی کێڵگە نەوتییەکانی بوو بۆ خستنە بازاڕی ڕۆژانەی چەند ملیۆن بەرمیلێك نەوت. کردنی ئەمە لە بازاڕدا زەربەیەکی گەورە دەدات لە ڕوسیا بە دابەزینی نرخەکەی، واتە خراپکردنی بارودۆخی دارایی و ئابوورییەکەی. ئەو کاتە ڕوسیا بۆ پڕکردنەوەی ئەو زەرەرەی کە لە فرۆشتنی نەوتدا دەیکات باجەکەی دەخاتە سەر مییللەتەکەی، بە بڕینی تێچووەکانی دامەزاراوە و شوێنە خزمەتگوزارییەکانی، بە بەرزکردنەوەی نرخی پێداویسییەکایی ژیانی خەڵك ، بە بڕینی یاخود کەمکردنەوەی هاوکارییەکانی ئەو کەسانەی لە ڕوسیادا پێویستیان بە یارمەتی دارایی هەیە، هەڵئاوسانی دراو و بەرزکردنەوەی بڕی سوو لەسەر قەرزی خەڵک و کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان و گرانبوونی هاوردەکردنی هەر کەرەسە و کوتاڵ و شمەکێك بۆ ناو ڕوسیا.  ئەمانە و زۆری تر  کارایی زۆر خراپ و جددیان لەسەر ئابوری دەبێت و بە ڕاستەخۆش لەسەر سیاسەتی دەوڵەت و بەڕێوبردنەکەی . 

سەبارەت بە چینیش بێ گومان چینیش زەرەرمەند دەبێت و کارایی خۆی دادەنێت لە سەر کێبڕکێی لەگەڵ ئەمەریکا و هەیمەنەی ئابووری لەسەر ئەو وڵاتانەی کە وەبەرهێنانی تێدا دەکات.

ئەوەی کە ترامپ کردنی لە ڤێنزویلا هەر ئەوە نییە کە باسم کرد کە هەندێك لە میدیای ناوچەکە و جیهانی باسی دەکات .  ترامپ دەزانێت کە ڤێزویلا نەك هەر دڵ و خۆێنبەرەکانە لە جەستەی هەندێك لە وڵاتانی دەرودراوسێ و وڵاتانی دیکەشدا، بەڵکو ڤێنزویلا وەکو سێنتەرێکی کۆمەککار و هاوکار و ژیانەوەی هەندێك وڵاتە کە لەوانە کوبایە کە لە سەدا 95 وزەی لە ڤینزویلا وەردەگرێت، کۆڵۆمبیایە وڵاتانی دیکەیە تەنانەت وڵاتانی کاریبیان وەکو توباگۆ و ترینداد کە مامەڵەی بازرگانی سەرەکییان لەگەڵ ڤێنزویلادا هەیە .

ئەمە جگە لەوەی کە ترامپ کردی، سیستەمی  BRIC)) ‘ بریكBrazil, Russa, India ، China’ ، کە لە ێستادا 11 وڵات ئەندامن بەڵام ڤێزویلا ئەندام نییە گەرچی داوای کرد کە ببێتە ئەندام بەرازیل ڤیتۆی کرد لەبەر ئەوەی وەرگرتنی ئەندامانی نوێ دەبێت هەر هەموو ئەندامان ڕازی بن.  سیستەمی وڵاتانی’ بریک’ لێدان و خستەکاری دراوێکە کە ئەو 11 دەوڵەتەی لەناو ئەو سیستەمەدا دەتوانن بازرگانی و لە ڕوی دیکەشەوە بەکاری بهێنن ، ئەمەش دەبێتە لاوازی بەهای دۆلار و داشکانی بەهاکەی و کەمکردنەوەی ڕەواجی لە جیهاندا. گەر بارودۆخەکە بە گوێرەی ویست و پلانی ترامپ بڕوات  وڵاتانی ‘بریک’ بە هەبوونی سیستەمی دراوی کە هەمویان پێوەی پەیوەست دەبنەوە  گەر هەڵنەوەشێنێتەوە  ئەوە زۆر لاوازی دەکات و دوای دەخات .

ترامپ، حسابی بۆ بکەین یا نەیکەین، هەرچۆن ڕاو بۆچونمان هەبێت ، خۆشمان بوێت یا نا ، بەڕای من کابرایەکی زۆر زیرەکە و دەزانێت چی دەکات . ئەو دەیەوێت ئەمەریکا وەکو پێشتری بمێنێتەوە، دەیەوێت ئابووری ئەمەریکا و پێگە و پایەکەی هەر وەك جاران بمێنیتەوە ، دەیەوێت گەشەی ئابووری ئەمریکا لەسەر هاووڵاتیانی بە ڕادەیەکی کەم و لەسەر کۆمپانیا گەورەکان و سامانداران بە جۆرێکی زۆر ڕەنگبداتەوە ، دەیەوێت کۆمپانیا ئەمریکییەکان و ساماندارانی هەر ئاوا بە باڵادەستی بمێننەوە .

ڤەنزوێلا و کوبا و کۆڵۆمبیا و ئەمەریکا:

ڤەنزوێلا لە مێژوودا بەپێی ڕێککەوتنە دوولایەنە درێژخایەنەکان، دابینکەری سەرەکی نەوت و سووتەمەنی کوبا بووە، زۆرجار لە بەرامبەر خزمەتگوزارییەکانی وەک پشتگیری پزیشکی و هاوکاری تەکنیکی.  بەپێی داتاکانی بازرگانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کوبا لە ساڵی 2022 بە بەهای نزیکەی 161 ملیۆن دۆلار کاڵای ڤەنزوێلای هاوردە کردووە و نەوتی خاو و بەرهەمە سووتەمەنیەکان لە پۆلی باڵادەستن.

ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ڤێنزوێلا و کۆڵۆمبیا لە ساڵی 2022 وە جارێکی دیکە گەشەی کردۆتەوە: ئامارەکانی ساڵی 2024 لە نێوان مانگەکانی یەکەم و تەمموزی 2024، بازرگانی دوولایەنە گەیشتە نزیکەی 607 ملیۆن دۆلار، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2023 بە ڕێژەی 36.5% زیادیکردووە. ئامارەکانی ساڵی 2025 لە مانگی یەک تا حوزەیرانی 2025، کۆی گشتی بازرگانی نزیکەی 564 ملیۆن دۆلار بووە، کە بە نزیکەیی 13 % لە چاو ساڵی ڕابردوودا زیادیکردووە. لە مانگی یەکەوە تا ئەیلوولی 2025 قەبارەی بازرگانی بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی 863 ملیۆن دۆلار، کە نزیکەی 8.3 % زیادیکردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2024.

زۆربەی ئەو فراوانبوونە لە هەناردەکردنی کۆڵۆمبیا بۆ ڤێنزوێلا وەک خۆراک، کەلوپەلی بەکاربەر، ماددە کیمیاییەکان و پلاستیکەکانەوە سەرچاوە دەگرێت. هەناردەی ڤێنزوێلا بۆ کۆڵۆمبیا زۆر بچووکتر دەمێنێتەوە و کاڵاکانی وەک بەرهەمی ئاسن و پۆڵا، ئەلەمنیۆم و هەندێک سووتەمەنی لەخۆدەگرێت. بەکورتی  کۆی بەهای بازرگانی لەگەڵ کۆڵۆمبیا ئێستا بە سەدان ملیۆن دۆلارە لە ساڵێکدا، هاوسەنگییەکە بە شێوەیەکی زۆر بەرەو هەناردەکردنی کۆڵۆمبیا ملی ناوە. بازرگانی دوولایەنە لە بەرزبوونەوەدایە لەگەڵ بوژانەوەی یەکگرتنی ئابووری سنووربەزێن لە دوای ساڵی 2022.

ڤێنزویلا و وڵاتانی کاریبیان

ڤێنزوێلا لە مێژوودا ڕۆڵێکی بەرچاوی ئابووری و سیاسی لەو وڵاتانەدا هەبووە، بە تایبەت لە ڕێگەی بەرنامەکانی وزەی ئیمتیازاتی وەک پترۆکاریبەوە.   پیترۆکاریب ڕێککەوتنێک بوو کە ڕێگەی بە دەوڵەتانی کاریبی دەدا نەوتی ڤێنزوێلا بە مەرجی لەبار بکڕن (درێژمەدای قەرز و دواخستنی پارە) و بۆ زیاتر لە دە ساڵ بزوێنەرێکی سەرەکی بازرگانی ناوچەیی بوو.  بەڵام ئەم بەرنامەیە بەهۆی سنوورداربوونی بەرهەمهێنانی ڤێنزوێلا و پرسە ئابوورییە فراوانترەکانەوە تا ڕادەیەکی زۆر ڕاگیراوە.

لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی 2024 دا، هەناردەی ڤێنزوێلا بۆ ئاروبا و کوراساو نزیکەی شەش ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە.

پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتی ترینداد  و تۆباگۆ لەژێر کاریگەری هەردوو ئاسۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوکاری وزەدا بووە، هەروەها تەحەددای دیپلۆماسی و لۆجستیکی ئەم دواییە.

ترینداد و تۆباگۆ بەدوای پەرەپێدانی هاوبەشی گازی سروشتی لەگەڵ ڤەنزوێلادا بوون (بۆ نموونە، هاوبەشی کێڵگەی غازی هاوبەشیی)، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بازرگانی پەیوەندیدار بوو بە وزە لە داهاتوودا، هەرچەندە ئەم جۆرە پڕۆژانە ڕووبەڕووی پاشەکشەی ڕێکخراوەیی و سیاسی بوونەتەوە. بە گشتی بازرگانی لەگەڵ ترینداداد و تۆباگۆ لە ڕووی ناوچەییەوە بەرچاوە بەڵام لە ئاستەکانی ڕابردوو کەمترە و لەم دواییانەدا سنووردار بووە.

گایەنا لە ساڵی 2019 (نوێترین ئاماری ورد لەبەردەستدایە)، ڤێنزوێلا نزیکەی 9 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کاڵای هەناردەی گایەنا کردووە، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بەرهەمە نەوتییە پاڵاوتەکانە. لە هەمان ساڵدا گایەنا نزیکەی بەهای 74 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی هەناردەی ڤێنزوێلا کردووە و برنجیش وەکو بەرهەمی سەرەکی.

ترامپ و گرینلاند

ترمپ ئەوەندە گەمژە نییە وابزانێت کە چین یا ڕوسیا دێن ئەو دوورگەیە داگیر دەکەن و مەترسی بۆ سەر ئەمەریکا دروست دەکەن .  بێ گومان ئەمە باش دەزانێت ، بەڵام ئەو دەیەوێت گەر لە داهاتوودا پێویستی کرد ئەو ڕێگایە لە پاپۆڕەکانی چین و روسیا بگرێت هاوکاتیش گێچەڵێك بە ئەوروپا و سەرکردەکانیشی بکات .

ئەو زۆر زیرەکانە کات و تاکتیکەکانی هەڵدەبژێرێت تاکو مەبەستەکانی پێ بپێکێت. هەموان دەزانن کە ترامپ دوو شتی دەوێت یەك سوکایەتیکردن بە ئەوروپا و سەرکردەکانی و ملکەچکردنیان بۆ باڵادەستی ئەمەریکا ، باشترین تاکتیکیش کە بەکاری هێنا زیادکردنی ڕێژەی گومرگ بوو لەسەر هاوردەی وڵاتانی ئەوروپا بە کردنی سازشێکەوە کە هێشتا بە قازانجی ئەمەریکا و کەسایەتی خودی ترامپ گەرایەوە .

ئەوی تر بایاخدانە بە ڕوسیا و خۆشکردنی پەیوەندییە لەگەڵیدا ، ئا لەم بارەدا دەیەوێت هەرچۆن هەبێت شەڕی نێوانی ڕوسیا و ئۆکرانیا بوەستێنێت ، ڕێکەوتنێك بکات لە نێوانییاندا کە بە بەرژەوەندی ڕوسیا و ئەمریکاش بگەڕێتەوە .

هەوڵی زۆری دا بەڵام سەرکردە شەڕخوازەکانی ئەوروپا بە تایبەت بریتانیا و ئەڵمانیا هێشتا پێداگری لەسەر ڕێکەوتنێك دەکەن کە بە قازانج و براوەی ئۆکرانیا و خۆیان بگەڕێتەوە ، خودی ترامپ-یش هیچ چارێکی بۆ نەماوەتەوە جگە لەوەی کە ڕووداوەکان کاتێک بخولقێنێت تاکو ئەوان بخاتە هەڵوێست و پێگەیەکی زۆر ناسك و لاوازەوە کە ڕازی ببن بەوەی کە دەیەوێت و دەیکات کە ڕێکەوتنی ڕوسیا و ئۆکرانیایە بەو جۆرەی کە خۆی دەیەوێت، هەروەها خاوەندارێتییە لە گرینلاند .  لەم حاڵەتەشدا یا دەبێت ویستەکانی ترامپ بەدەست بێت یاخود ترامپ لە شەڕو ڕێکەوتنی ئۆکرانیا و روسیادا دەکشێتەوە ، گەر ئەمەش ڕووبدات ئەوروپا هیچ توانایەکی نابێت کە هاوکاری زیاتری ئۆکرانیا بکات و ئۆکرانیا بەسەرکەوتن بگەیەنێت، ئیدی ڕوسیا وردە وردە شوێنی زیاتر لە ئۆکرانیا داگیر دەکات ڕێکەوتنی دواتری هەردوو وڵات گرانتر دەبێت لە ڕێکەوتنیشایاند سیاسییەکانی ئەوروپا ئەو سوکایەتییە قەبوڵ دەکەن و شەرمەزار دەبن .

پرسیارەکە لێرەدا ئەمەیە ئایا ئەوانە بۆ ترامپ دەچێتە سەر و دەتوانێت جێگە بۆ چین و هەژموونی چین چۆڵ نەکات؟  ئەم پرسیارە وەڵامەکەی داهاتوویەکی نزیك   دەیداتەوە.   

  

ڕاپەڕینەکەی  ئێران لە قۆناغێکی زۆر ناسکدایە

Zaher Baher

09/01/2026

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لەماوەی دوازدە ڕۆژی ڕابردوودا  لە 31  پارێزگای ئێراندا کە 150شار و 600   و شارۆچکە پەیوەست بوون بە خۆپیشاندانەکانەوە.  ڕاپۆرتەکان وای رادەگەیەنن کە چەند شارۆچکەیەك و شاری عەبادان چی تر لەژێر کۆنترۆڵ و ئیدارەی حکومەتدا نەماوە و کەوتونەتە ژێر دەسەڵاتی خەڵکەوە.

ئەو ناڕەزایەتییەی کە لە 27 ی مانگی ڕابوردووەوە دەستیپێکرد، بەهۆی دابەزینی بەرچاوی دراوی نیشتمانییەوە بوو. ئەم پێشهاتە وایکرد کە لای حکومەت قورستر بێت تاکو چارەسەری ئەو نیگەرانیانە بکات کە لەلایەن هاوڵاتیان و خۆپیشاندەرانەوە وروژێنراون. جگە لەوەش حکومەت کۆتایی هاتنی نرخی ئاڵوگۆڕی پاڵپشتیکراوی بۆ هاوردەکاران ڕاگەیاند، بڕیارێک کە پێشتر بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی بەقاڵی.

دوێنێ شەو ، پێنج شەمە، ناڕەزاییەکان فراوانتر و کاریگەر تر و شاری گەورەی وەك تاران و مەشهەدی بەخۆوە گرتووە کە هەموو ئەوە دەڤەرانەی سەرەوە و گەلێك لە شار و شارۆچکەکانی گرتۆتەوە. بە سەدان هەزار کەس هاتوونەتە سەر شەقامەکان. هاوکاتیش لە زۆربەی شار و شارۆچکە گەورەکانی کۆردستان، خەڵکی مانگرتنیان کردووە و دووکان و قوتابخانە و خەستەخانە و شارەوانی شوێنە خزمەتگوزارییەکان و ئەوانی دیکە هەر هەموویان داخراون و خەڵکی لەسەر شەقامەکان بوون . گەرچی دەسەڵات هێڵی ئینتەرنێتی لە خەڵکی بڕی، بەڵام  هێشتا وێنە و ڤیدۆکانی ئاپورەی خەڵکی و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە لایەن پۆلیس و پاسادارەوە، دزەیان  بۆ سۆشیال میدیا کرد .

ئەوەی مایەی دڵخۆشییە تا ئێستا خەڵکانی ڕاپەڕیو لە لایەن هیچ لایەن و پارتییەکەوە کۆنترۆڵ نەکراون و تا ئێستا سێنتەرێکی نییە ، گەرچی ڕەزا پەهلەوی دەیەوێت خاوەندارێتی لێبکات ، لە دوورەوە پەیام دەنێرێت و فرمان دەردەکات بەڵام ئەو لە ناو ئێراندا پێگەیەکی بەهێزی نییە. زۆربەی هاوکاران و لایەنگرانی ئەو لە وڵاتانی ئەوروپا و کەنەدە و ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەن .

ئەمەی کە دوێنێ شەو ڕوویدا تەکانێکی گەورەی بە خۆپیشاندان و ئارەزاییەکانی خەڵکی دا،  ڕاپەڕینەکەی خستە قۆناخێکی سەخت و ناسکەوە.  لەوە دەکات ئا لێرەوە هەنگاوەکانی داهاتوی ئەم راپەڕینە مەزنە دیاری بکرێت و ناکرێت هەر لەم شێوەییەی ئێستادا بمێنیتەوە یا ئەوەتا بەردەوام دەبێت بەڵام بە گوژمی بەهێزتر و بە ژمارەی زۆرتر و بە شداری شاران و شارۆچکەی فرەترەوە ، یاخود بەرەو خامۆشی بڕوات .  من هەرگیز ناڵێم شکست دەهێنێت، چونکە  ناکرێت شکست بهێنێت لە کاتێکدا هەر ئەمان خۆیان یاخود ئەوانەی لە دوای خۆیان دەکەون بە سەر خەزێنەیەکی گەورە لە ئەزموونی زیاتر . هاوکاتیش کەمێک لە داخوازییەکانیان دێتە دی، بە جۆرێکیش  لە جۆرەکان بنکەنی ڕژێمی کردووە و درزی گەورەی تێخستووە کە بە  تەکانێکی تر دەستەبەری هەرەسهێنانی ڕژێمەکە دەکات . ئەمە جگە لەوەی کە سروشتی ڕاپەڕین و شۆڕش هەر ئاوایە.

با ئەوەشمان لە بیر نەچێت خەڵکی لە بەرانبەر ڕژێمێکی فاشی سەرکوتکەر ڕاوەستاون، ڕژێمێک کە هیچ بەزەیی و سۆز و دەستگێڕانەوەیەکی نییە لە بەرانبەر ئەم خەڵکە مەزنەی ئێراندا ، کە لە ئێستادا خەڵکی ئەو پەڕی بوێرییان نیشانداوە کە لە چەند شوێنێکدا تەنانەت هەیکەلی قاسمی سڵێمانیان شکاند و بە پێلەقە چوونە سەری ، کە ئەو بە پاڵەوان و پلاندانەر و نەخشەکێشی نەك پێشەوەچونی خودی ئێران دەناسرا، بەڵکو هەناردەکردنی هاوکاری و هەموو جۆرە سەپۆرتێك بۆ گروپانی تیرۆریستی ئیسلامی لە وڵاتانی دیکە  بوو .

لە لایەکی دیکەوە  ڕژێم باش دەزانێت کە خەڵکی عەرشی حوکمڕانییانی لەرازندووە لەوە دەکات هەرەسی پێبهێنن بۆیە هەموو جۆرە تاکتیك و فێڵ و سەرکوتکردنێك دەگرنە بەر لە پێناوی مانەوەیاندا. ئەوەی زانراوە لە ڕێگەی ‘ هەنگاو’ کە ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤە  تا ئێستا ژمارەی قوربانییەکان 45 کەسن، زیاتریش لە 200 بریندار هەیە و هەروەها زیاتریش لە 2400 کەسیش دەستگیر کراون.

لێرەدا ڕاستیەکی دیکەش هەیە ئەویش، هێشتا قەوارەی ڕاپەڕیوان ئەوەندەی ڕاپەڕینی ‘ژن، ژیان ، ئازدایی’ یاخود قەبارەی بزوتنەوەی گرین-ی 2009-2010  گەورەتر و فراوانتر نییە.  ئەوەش راستییە کە ئەو دوو بزوتنەوەیە بە تایبەت ‘ژن ، ژیان ، ئازادیی’ ، هەنگاوی گەورەی نا، تا ڕادەیەك جڵەوی دەسەڵاتدارانی ئێرانی شل کرد و وانەیەکی باشی پیدان و هاوکاتیش ورە و بوێری و متمانەی جارێکی دیکە بۆ خەڵكی ئێران گەڕانەوە .  لەمانەش گرنگتر بناغەیەکی دروستکرد بۆ ئەم ڕاپەڕینەی ئێستا.  جیاوازییەکەی ئەمەی ئێستا و ئەو کاتە ئەوەیە کە ئێرانی ئێستا پاش شەڕە دوازدە ڕۆژییەکەی لەگەڵ ئیسرائیلدا زۆر لاواز بووە ، هاوکاتیش خەڵکی بوونەتە خاوەنی ئەزموونێکی زیاتر لە گردبوونەوەیان و لە گۆڕینی تاکتیکەکانیان لە بەرانبەر پۆلیس و بەسیج و پاسداراندا.

ناتوانرێت پێشبیی دروستی ئەم ڕاپەرینە بکرێت کە ئایا لێرەدا تەواو دەبێت، یاخود هەرەس بە ڕژێمی ئێران دەهێنێت؟ بەڵام دەکرێت پێشبینی ئەوە بکرێت ئەگەر خەڵکی لە ئێراندا هەر گۆڕانکاری دەم و چاوەکانیان بوێت ، گۆڕینی ئەم دەسەڵات بە یەکێکی دیکە ، کۆتایی چەوساندنەوە و دەردەسەریی و نەبوونی و ئازادی و برسێتیەکەی ئەم 47 ساڵەی ژێر حوکمی ئاخوندەکان و پێشتریش حوکمی شا-یان لەسەر دەمێنێت .

دەی با بەهیوابین کە خەڵکی لە ئێراندا ئاراستەیەکی دیکە دەگرنە بەر کە هەموو ئەو جێگۆڕکیانەی ئەم دەسەڵات بەو دەسەڵات ڕەتبکەنەوە و خۆیان بتوانن کاروبار و ژیانی خۆیان بە خۆیان بەڕێوەبەرن دوور لە هەموو دەسەڵاتێکی ناوەندی و ناناوەندیی . بگەنە ئەو قەناعەتەی کە ئازادیی هەموان لە درەوەی دەسەڵات و حکومەت و دەوڵەتدا دەستبەر دەبێت و، تا هەمووانیش ئازاد نەبن ئازادی تاک و لایەن بەدی نایەت، ئەمەش هەر لە سای ڕێکستنی ئاسۆیانەی خودی خەڵکەکە خۆیەتی و گەڕانەوەی هەموو بڕیارەکان بۆ خۆی خۆی خاوەنی سەروەری خۆی بێت و نە بەندیی کەس بێت نە کەسیش بەندی بێت .

هەزاران جولەکەی ئەڵترا ئۆرتۆدۆکس لە ئیسرائیل ڕژانە سەر شەقامەکان

07/01/2026

دوێنێ سێ شەمە، 6ی مانگ،   هەزاران جولەکەی ئەڵترا ئۆرتۆدۆکس لە ئیسرائیل ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە یاسایەک  بۆ خزمەتکردن لە سووپادا . ئەمە جگە لەوەی  کە لە چەند مانگی ڕابردوودشدا ا بە شێوەیەکی ڕێکوپێک خۆپیشاندانی جەماوەریانەی  دژ بە یاسا نوێیەکە کردووە.

بەپێی بڕیارێک کە لە کاتی دروستکردنی ئیسرائیل لە ساڵی 1948 دامەزرا، ئەو پیاوانەی کە خۆیان بە تەواوی کات بۆ خوێندنەوەی دەقەکانی ناو کتێبی پیرۆز ، تەورات، و ڕێنماییە جووییەکان تەرخان دەکەن، پەسەندی ئەوە بکرێت کە ئەمە بکەوێتە بری خزمەتی ئیجباری سەربازیی. بەڵام ئەم لێخۆشبوونە لەلایەن باقی کۆمەڵگەی ئیسرائیلەوە کەوتۆتە ژێر چاودێرییەکی زیاترەوە – بەتایبەتی کاتێک دەیان هەزار سەربازی سەربازی و یەدەگ لە چەندین بەرەدا کۆدەکرێنەوە، سەرەڕای ئەوەی کە ئاگربەستیەکەی ئێستا کۆتایی بە شەڕی غەززە هێناوە. ڕێژەی ئەم ئەڵترا ئۆرسەدۆکسە جوولەکان 14%ی دانیشتوانی جوولەکەکانی ئیسرائیل پێکدەهێنن.

لە مانگی نۆڤەمبەردا، ڕەشنووسی یاسایەکی نوێ لە لیژنەی کاروباری دەرەوە و بەرگری پەرلەمان خرایەڕوو، دوای ئەوەی لە مانگی تەمموزدا پڕۆژە یاسای پێشووی وەرگرتنی سەربازی لە سەربازگەدا دەنگی پێ نەدرا. پارتی جوولەکەگەرایی یەکگرتووی تەوراتی ئەڵترا ئۆرتۆدۆکس بەهۆی ئەو پڕۆژە یاسایەوە وازی لە حکومەت هێنا و ئێستا هاوپەیمانی نەتانیاهۆ تەنها 60 کورسی لە کۆی 120 کورسی پەرلەمانی هەیە.

هاوکاتیش وەزیرانی پارتە سەرەکییەکەی دیکەی ئەڵترا ئۆرتۆدۆکس، شاس، لەسەر ئەو پرسە دەستیان لە کابینە کێشایەوە، هەرچەندە پارتەکە بە فەرمی هاوپەیمانییەکەی بەجێنەهێشتووە.

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان  بەردەوامن لە ئێران

Zaher Baher

01/01/2026

خۆپیشاندان  و نارەزاییەکانی ئێران پێیان نایە ڕۆژی پێنجەمەوە نزیکەی سی شار و شارۆچکەی گرتۆتەوە. هاوکاتیش جێندرمە و پاسدار بە شێوەیەکی دڕندانە ڕووبەروویان بوونەتەوە سەرکوتکردن و  کوشتن و گرتن و ڕفاندنیان بەردەوامە.

تا ئێستا ئامارێکی ورد نییە و کەس نازانێت چەندێك کوژراون  یاخود بریندارن و گیراون یا ڕفێنراون.  بەڵام ئەوەی ئاشکرایە خەڵکەکە سنوری  خۆپیشاندان و ناڕەزاییان شکاندووە بووەتە ڕاپەڕین.  هەر ئاواش سنوری داخوازییە ڕۆژانەییەکانیان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی  تێچوی پێداویستییەکانی  ژیانیان ، بە هاتنەخوارەوەی نرخیان بەرەو سنوری سیاسیانە هەنگاوی ناوە بۆ دروشمی ” بڕوخێ ڕژێم ” ” بۆ دەرەوە دیکتاتۆر ”  ” ژن ژیان ئازادی ” و زۆری دیکەی گرتووە بەخۆوە.

لەو لاشەوە سەرۆك کۆمار ، پزیشکانی، هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی هێمنانە کپیان بکاتەوە ، گوایە “گوێبیستی داخوازییەکانیانە ، گرفتەکانیان حەل دەکات دەیەوێت نوێنەرەکانیان ببینێت و قسەیان لەگەڵدا بکات” .  بەڵام وەکو فەرهاد ناوێك کە خوێندکاری زانکۆیە وتی ” مەگەر کەسێك ساویلکە بێت باوەڕی بەوان هەبێت ، ئەوان گەر دەیانەوێت گوێمان لێبگرن ، بۆچی ئەمان کوژن لەسەر شەقامەکان ، بۆچی بەندییەکان ئازاد ناکەن ، بۆچی ژیانی خەڵکی ناگۆڕن … دەمانەوێت لەبەرچاومان گوم بن ..”

خوێندنەوە و شیکارێکی زۆر دەکرێت بۆ بارودۆخەکە کە زۆرێک لەوانە گەشبین نین تا ئەو ڕادەیەی کە دەڵێن ڕەنگە ئەنجامەکەی خراپتر بێت. پاساویشیان بۆ قسەکانیان نموونەکانن کە لەم ساڵانەی پێشتر و ئێستادا بینراون و دەبینرێن وەکو عێراق ، میسر ، لیبیا ، سوریا … یا هەندێك لە چەپەکان و مارکسییەکان پاساویان ئەوەیە”  گۆڕینی حوکمێك بە حوکمێکی دیکە ژیانی کرێکاران و خەڵکانی زەحمەتکێش چارەسەر ناکات و باری گرانی خۆیان لەسەر شانی خۆیان دەمێنێتەوە” .

بێ گومان ڕاپەڕینەکان هەر وەکو چۆن دیاریکردنی ڕوودانەکەی  پێشبینی ناکرێت  هەر ئاواش ئەنجامەکانیان گەر بمانەوێت بە بەرنامە و ویست و ئامانجی ئێمە بێت ئەوەش ڕوونادات . ئەوەی ڕوونە ڕەوڕەوەی مێژوو بەکەس ناوەستێنرێت و گۆڕنکارییەکان ڕێچکەی خۆیان زۆربەی جار بێ ویست و ئارەزوی ئێمە دەگرن.

گەر ڕاپەڕینی ئێران  سەربکەوێت بە بۆچوونی من گۆڕانکاری گەورە نەك هەر لە ئێراندا روودەدات بەڵکو ڕەنگە لە ناوچەکەشدا ڕووبدات.

 یەك: دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئیرادە و متمانەی خەڵکی بۆ خودی خۆی کە کاتێك دەتوانن کە  ڕژێمێك کە 47 ساڵە لەسە حوکمە و هەموو جومگەکانی ژیانی خەڵکی لە هەموو بوارەکاندا کۆنتۆرڵ کردووە بگۆڕن، بێ گومان دەتوانن دەسەڵاتدارانی ئایندەش ئاسانتر بگۆڕن .  خەڵکی لە ئێراندا دەبنە خاوەن ئەزموونێکی گەورەتر کە دەکرێت لە هەموو جیهاندا بە تایبەت ناوچەکەدا نموونەیەك بێت و بەرچاو بگیرێت.

دوو: گۆڕانکاری لە ئێراندا بناخەی گۆڕانکاری لە عێراقدا دادەنێت چونکە وەکو زانراوە لە عێراقدا ئێران حوکم دەکات و کۆنترۆڵی هەموو شتێکی کردوە و پارەیەکی زۆری عێراقی بۆ ئێران و موالییەکانی سەر بە ئێران تەرخان کردوو.

 سێ: مەترسی هێڕشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران چی تر نامێنێت ئەگەر وەختیش بێت ، بەمەش نەك هەر زەرەری گیانی و ڕۆحی لە هیچ لایەک بەم شەڕە نادرێت، بەڵكو بۆ ماوەیەكیش ئاسایش بۆ ناوچەکە دەگەڕێتەوە کە لە روودانی هەر شەڕێكدا لەگەڵ ئێراندا عێراق زەرەرمەندی سەرەکی دەبێ لە هەموو رویەکەوە، لە پلەی دووهەمیشدا وڵاتانی دەرو دراوسێ.

 چوار: ئەو جەمسەر گەورەیەی شیعەو سوونە کە بەرانبەر بەیەک  لە حوکمدا وەستاون یەك لە ترسی ئەوی تریان خۆی زیاتر پڕ چەک دەکات و برەو بە کۆمپانیای چەك و تەقەمەنی وڵاتانی پێشكەوتوی پەیشەسازی دەدەن، جەمسەرێکیان گەر بۆ کاتیش بێت لە حوکمدا نامێنێت .  ئەمە جگە لە دروستکردنی گروپ و ڕێکخراوی چەکدارانە لە وڵاتانی دیکەدا لە بەرانبەر بەیەك کە شەڕی بەوەکالەت دەکەن.  بە گۆڕانی ڕژێم لە ئێراندا تا ڕادەیەك ئەو کرژییە گەر بە کاتیش بێت نامێنێت و خاو دەبێتەوە.

 پێنج: هاوکاری لۆجیستکی و ئایدۆلۆجی و  سەربازی و دارایی حیزبەکانی پاشکۆی دەسەڵاتدارنی  ئێران نامێنێت و بەمەش حیزبەکان لاواز دەبن .

شەش: لاوازبوون و کەنارکەوتنی حیزبە نەتەوەییەکان و حیزبە دەسەڵاتخوازەکانی دیکەی ئێران ، کە ئەمەش خاڵێکی زۆر ئیجابییە .

حەوت: ئەزموونی 47 ساڵەی ئێرانییەکان لەگەڵ ئەم ڕژێمەدا ، گریمانی کەمتر هەیە تاکو رژێمێکی دیکەی دینی دوای ئەمان دروستببێت ، لەو بارەشدا بارودۆخی ژنان لە ئێراندا لە زۆر ڕووەوە تا ڕادەیەکی زۆر بەرەو باشی  دەگۆڕێت .

هەشت : ئەوە ئاشکرایە هەمیشە خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکان لەسەر داخوازی ژیان و بەرزبوونەوەی نرخ و نەبوونی ئازادی ڕوودەدەن نەك بۆ ئامانجێکی دوورتری ئەوەی کە چەپ و مارکسییەکان دەیانەوێت کە دروستبوونی حکومەتی کرێکاری و دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتاریە.  دەبێت ئەوە تێبگەین کە خەڵکی دەستەبەرکردنی نان و پیداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی دەخاتە پێش سەراپای دروشمی بریقەداری حیزب و ڕێکخراوە دەسەڵاتخوازەکانەوە.  ناکرێت خەڵکی بە سکی برسییەوە ، بێ عیلاج و توانای ناردنی منداڵیان بۆ قوتابخانە چاوەڕوانی حکومەتێکی باشتر ، کرێکاری، یاخود دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیاتاری بکەن کە کەی ئەوان گەیشتنە دەسەڵات ئەو کاتە هەموو شتێكیان بۆ بەدەست دەهێنن.

بێ گومان ئەوانەی سەرەوە خاڵی سەرەکی پۆزەتیڤن لە گۆڕینی ڕژێمی مەلاکان و ئاخوندەکان لە ئێراندا خاڵی زۆری دیکەش هەن  کە پێویست ناکات باسیان بکرێت.

هاوکاتیش دەکرێت کە ڕاپەڕینەکە خامۆش بکرێت چ لە ڕێگای کۆنترۆڵی حیزبەکانەوە کە گریمانێکی لاوازە ، یان لە لایەن وتووێژی دەسەڵاتدارانەوە لەگەڵ چەند کەسێک لە خۆپیشاندەران بە ناوی نوێنەرانی خۆپشیاندەرەکان کە لە دەرەوەی کۆبونەوەی جەماوەری و دیمۆکراتی راستەوخۆ وەکو نێردەیەك هەڵدەبژێرێن. مەترسییەکی دیکەی گەورەش هەیە کە دەستوەردان و کردنی پاگەندەی گەورە و بڵاوکردنەوەی ڤیدۆ و ڕاگەیاندن لە لایەن ئەمەریکا و سەرانی ئەوروپا و ڕوسیا و ئیسرائیلەوە ، کە کارایی ئەمە زۆر بە خراپ لەسەر خۆپیشاندەران دەشكێتەوە ، بە باشی و بەسوودیش بۆ حوکمرانانی ئێران دەگەڕێتەوە.

بەڕای من و ڕەنگە زۆری دیکەش، سەرکەوتنی ئەم ڕاپەڕینە زۆر پۆزەتیڤانەیە. لە کاتێکدا کە خەڵکی لە ئێراندا وەکو پێشتر وتوومە زۆر هۆشیارن و خاوەنی ئەزموونی زۆر گەورەن چۆن لە بەناو شۆڕشی 1978 و 1979 دا کرێکاران و خەڵکی خۆیان توانییان خۆیان ڕێکبخەن ، ئێستا باشتر دەتوانن و بە ئەزموونێکی زیاتری ناو خودی ئێران و ناوچەکە و جیهانیشەوە خۆیان لە ڕێگەی ئەنجومەنە ئاسۆییە ناهیراشییەکانی شوێنەکانی سەر کار و زانکۆکان و شەقامەکان و  گەڕەکەکان لە ڕێگەی دیمۆکراتی ڕاستەوخۆوە بڕیارە گرنگ و زەروورییەکانیان بدەن و دەستەجەمعیانە بۆ جێ بەجێکردنی کار بکەن و بۆ ژیانیان کاری هەرەوەزییانە ڕێکبخەن .

کردنی ئەمانە زەروورییە و ژیانیش لە کردنیاندا خەڵکی فێر دەکات کە دەکرێت کۆمۆنێتی سۆشیالیستی / ئەنارکستی بچوك و گەورە دروست بێت و ببنە نموونەیەك بۆ شوێن و ناوچەکانی دیکەش .

دەی با بە هیوابین کە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران بتوانن ئەو هەنگاوانە بنێن .

Demonstrations and protests continue in Iran

Zaher Baher

01/01/2026

The Iranian protests have spread to nearly 30 cities and towns by the fifth day. Meanwhile, the gendarmerie and the Revolutionary Guards have responded with brutality and continue to repress the protesters through killing, arresting, and kidnapping them.

There are no exact figures, and no one knows how many people have been killed or injured, arrested, or kidnapped. What is clear, however, is that the people have gone beyond demonstrations and protests, and the movement has turned into an uprising. Likewise, their everyday demands about the rising cost of basic necessities have shifted into political demands, reflected in slogans such as “Down with the regime,” “Out, out, dictators,” “Women, life, freedom,” and many others.

Meanwhile, Iran’s president, Masoud Pezeshkian, claims that he is trying to talk to the protesters peacefully, saying that he is “listening to their demands, solving their problems, and wanting to meet their representatives and talk to them.” However, as Farhad, not his real name, a university student, said, “Only a fool would believe them. If they want to listen to us, why are they killing us in the streets? Why don’t they release the prisoners? Why don’t they change people’s lives?”

There is extensive reading and analysis among some of Iranian and Iraqi people about the current situation, much of which is pessimistic and even suggests that the outcome may be worse. These views are often justified by examples from previous years, such as Iraq, Egypt, Libya, and Syria. In addition, some leftists and Marxists argue that changing one regime for another will not improve the lives of workers.

Of course, just as uprisings are unpredictable, their outcomes will not necessarily follow our plans, wishes, or goals. What is clear is that the course of history cannot be stopped by anyone, and change often takes place beyond our will.

If the Iranian uprising succeeds, I believe there will be major changes not only in Iran but also across the region.

First, it will restore people’s will and confidence in themselves. When they are able to change a regime that has been in power for 47 years and has controlled all aspects of life, they will be able to change future rulers more easily. The people of Iran will gain valuable experience that can serve as an example for the whole world, especially the region.

Second, changes in Iran would lay the groundwork for change in Iraq, because it is widely believed in Iraq that Iran dominates and controls many aspects of the country and has diverted large amounts of Iraqi money to Iran and to pro-Iranian forces.

Third, the threat of Israeli and US attacks on Iran would disappear, even if only temporarily. This would not only prevent casualties but also restore a degree of security to the region for a period of time.

Fourth, the major Shiite and Sunni powers that confront each other will become better armed, boosting weapons and ammunition companies in developed countries. This also encourages the formation of armed groups in other countries to fight each other and be used as proxies against Israel and the United States. With a change of regime in Iran, these tensions would ease to some extent, even if only temporarily.

Fifth, the dependent political parties of the Iranian authorities would lose their logistical, ideological, military, and financial support, leaving them weakened.

Sixth, the weakening of nationalist and other authoritarian parties in Iran would occur, which is a very positive development.

Seventh, the Iranians’ 47-year experience with this regime makes it less likely that another religious regime will take its place, leading to significant improvements in the situation of women in Iran.

Eighth, it is clear that demonstrations and uprisings are always driven by basic necessities, rising prices, and lack of freedom, not by distant goals such as those envisioned by leftists and Marxists who aim to establish a workers’ government or a dictatorship of the proletariat. We must understand that people prioritize secure access to food and essential needs over the lofty slogans of authoritarian parties and organizations. People who are hungry, lack medical care, or cannot send their children to school cannot wait for a better labor or proletarian government; they need solutions immediately.

Undoubtedly, the points above are the main positives of a change in the mullahs’ regime in Iran. There are many other benefits that need not be discussed here. At the same time, the uprising could be silenced or suppressed, either through the control of political parties, which is unlikely, or through authorities negotiating with a few demonstrators chosen as envoys rather than electing delegates through mass meetings and direct democracy. Another significant danger is the involvement of US, European, Russian, and Israeli leaders, who have heavily influenced media coverage and openly supported the demonstrators.

In my opinion, and that of many others, the success of this uprising would be very positive. The people in Iran are highly conscious and experienced just as workers and citizens organized themselves during the 1978–1979 so-called revolution, they can now act with even greater experience, both in Iran and globally. They can make important decisions themselves through non-hierarchical assemblies in workplaces, universities, streets, and neighbourhoods, practicing direct democracy. Together, they can implement these decisions, work collectively, and establish cooperatives to manage and improve their own lives.

Doing this is necessary, and life shows that socialist or anarchist communities, whether small or large, can be created and serve as examples for other places and regions.

Let us hope that the people leading the uprising in Iran are taking these steps.

Demonstrations and Protests in Iran

Zaher Baher

30/12/2025

The situation in Iran, as in many countries, has deteriorated in almost every aspect of life. High inflation, the rising value of the dollar, pound, and euro, the collapse of the national currency, the soaring cost of living, and the lack of basic freedoms have created unbearable conditions. Repression, arrests, kidnappings, and violence against anyone who speaks out against the regime have become routine.

These conditions have led to demonstrations and protests that began three nights ago in Tehran and have since spread to many neighbourhoods, as well as to cities such as Karaj, Qeshm Island, Hamadan, Kerman, Alborz, and others. Shops and markets have closed in solidarity with the protesters and joined the movement.

Iranian society has specific characteristics that shape these uprisings. A large portion of the population is young and largely unemployed. The country has been ruled for more than four decades by a dictatorial clerical regime. At the same time, there is a conscious and experienced working class across many sectors, especially in oil and gas. Decades of repression and failed political organizations have left the population deeply disillusioned, but also experienced.

What is happening today is a continuation of earlier uprisings, including the student protests of 1999 and 2003, the Green Movement of 2009–2010, the general protests and strikes of 2018–2019, the fuel price protests of 2019–2020, and the Woman, Life, Freedom movement of 2022–2023.

The current demonstrations, which began on December 27, have an uncertain outcome. They are being met with extreme repression, including live fire, arrests, killings, and kidnappings.

After all these painful but valuable experiences, there is hope that people will organize themselves in neighbourhoods, streets, schools, and workplaces through non-hierarchical, horizontal groups. By forming neighbourhood assemblies and then city-wide assemblies, people can make collective decisions and take direct action through genuine direct democracy.

١٣ ساڵی خایاند تا یەکلاییکردنەوەی مووچەی یەکسان بۆ ژنانی کرێکاری شارەوانی لە لەبریتانیا  بەدەستبهێنرێت

28/12/2025

ئەمەی خوارەوە نیشانی دەدات لە هەموو ڕویەکەوە ژنان لە بریتانیادا ڕووبەرووی نایەکسانی لە زۆربەی بوارەکاندا دەبنەوە ، جگە لە توندوتیژی و کوشتن و لاقەی جنسی.

 داواکاری یاسایی لەسەر شارەواونییەکانی بریتانیا بەناوی ئەو کەسانەی کە ژنان  ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن ، وەک پاککەرەوە، چێشتلێنەران لە قوتابخانە و خەستەخانە و شوێنەکانی دیکە یان چاودێران، کە ساڵانێکە لەو مەرج و یارمەتییانە بێبەش دەکرێن کە بە کارمەندان دەدرێن لە کارە نەریتیەکاندا کە پیاوان دەیکەن.

 سەندیکای کرێکارانی GMB ڕایگەیاندووە، یەکلاییکردنەوەی هەزاران کرێکاری لە شەش شارەوانی ناوخۆی بریتانیادا  مسۆگەرکردووە کە کۆی گشتییان 1.1 ملیار پاوەندە. سەندیکاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا نزیکەی ٣٠ هەزار داواکاری یەکلایی کراوەتەوە، هەموویان لە دەرەوەی دادگا، بە تێکڕا نزیکەی ٣٠ هەزار پاوەند.  پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا هەزاران داواکاری دیکە تۆمار بکرێت.

بەپێی یاسای یەکسانی ساڵی ٢٠١٠، ژنان و پیاوان دەبێت هەمان مووچە و مەرجەکانی گرێبەست وەربگرن، لەوانەش کاتێک ڕۆڵێک ئەنجام دەدەن کە جیاوازن بەڵام “بەهای یەکسان”یان هەیە. داواکارییەکانی مووچەی یەکسان بە شێوەیەکی گشتی دەڵێن کە ئەو ڕۆڵانەی کە زیاتر لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن، وەک چاودێران، کارگێڕان و یاریدەدەرانی وانەوتنەوە، نمرە و …تد بارودۆخی خراپ و مووچەی خراپتریان پێدەدرێت لە چاو ئەو کارانەی کە پیاوان لە هەمان شوێندا وەک کۆکردنەوەی پاشماوە دەیکەن  .

گەورەترین بڕە پارە کە تا ئێستا لە یەک شارەوانییەوە دەستەبەر کراوە، شاری گلاسکۆیە کە لە سکۆتلەندەیە،  دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەستێک کراوە بە کۆی گشتی ٧٧٠ ملیۆن پاوەند. بەڵام هێشتا کرێکاران چاوەڕێی دیزاینکردنەوەی بەڵێنی شارەوانی دەکەن بۆ دیزاینکردنەوەی پێکهاتەی مووچە و پلەبەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مووچەی یەکسان.

سەندیکاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا ٤٠ هەزار داواکاری دیکە لە سەرانسەری ٢٦ دەسەڵاتی ناوخۆییدا، واتە شارەوانی،  نەدراون، لەنێویاندا ئەو شەش داواکارییەی کە پێشتر گرێبەستیان تێدا کراوە، کە پێدەچێت سەدان ملیۆن پاوەند بێت.

حاڵی ژنان و کچان لە بریتانیا

20/12/2025

لە سای دەوڵەتی مەدەنی لیبراڵ و نێو کۆمەڵی مەدەنییدا هەفتانە 3 ژن یاخود کچ دەکوژرێت ، لە 8 ژن یا کچ ، یەکێکیان بە جۆرێك لە جۆرەکان هەراسان کراوە تا لاقەی جنسیش .  نزیکەی 200 لاقەی جنسی هەموو هەفتەیەك ڕوودەدات ، تەنانەت ئەو ژنانەی کە لە خزمەتی نێو سوپای بریتانیادان لە نێو  سێ ژن و کچان دوانیان لە بواری جنسیدا لە ساڵی 2024 دا گێچەڵیان پێکراوە و دەستی بۆ براوە .

 ئەم زانیاریان بە گوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکان و تۆماری پۆلیسن ، لە ڕاستیدا ئەم ژمارەیەی کە خراوەتە ڕوو کەمتر لەەوی کە ڕوی داوە یا ڕوودەدات  چونکە زۆر جار ژنان و کچان متمانەیان بە پۆلیس نییە و ئامادە نین کە لە لای پۆلیس شکات بکەن .

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان کوشتن و توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان و کچان و هەراسانکردنییان لە ساڵی 2014 وە تا ساڵی 2024 بە ڕێژەیەکی بەرزی چاوەڕواننەکراو هەڵکشاوە . لە ئێستادا زیاتر لە 43 هەزار کەیس لەو بارەوە لەبەردەم پۆلیس دایە و تەماشا نەکراون.

ئێستا ئەم گرفتە ئەوەندە زیادی کردووە کە بووەتە خاڵی گرنگی لێدوانی میدیا و بیرکردنەوە لە چارەسەرێك لە لایەن حکومەتەوە.  بۆ ئەمەش چەند لیژنەیەك دروستکراوە ئەم پرسە وەکو پرسێکی ستراتیجی و هەرەوها ئیمێرجنسی وەرگیراوە .

لە ئێستادا بڕێک پارە بۆ بوارە جیاوازەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە تەرخان کراوە هاوکاتیش چەند بڕیارێك و چەند خاڵێك بۆ جێ بەجێکردن دانراوە کە هەندێكیان ئەمانەن:

+ کردنی ئەو گرفتە بێتە بەشێك لە بەرنامەی خوێندنی قوتابییانی ناوەندی.

+  لە هەموو پۆلیسخانەیەك لیژنەیەك هەبێت کە تایبەتمنەند بێت بە پرسی لاقەی جنسی کە ئەمڕۆ  ژنان و کچان روبەروی دەبنەوە.

+ پلانکردن بۆ ڕوبەڕویبوونەوەی کۆمپانیا تەکنەلۆلجییەکان لە شەیرکردنی  وێنەی ڕوت و پەرنۆگرفی لبۆ ناو تەلەفونەکانی منداڵان .

+ تەرخانکردنی 550 ملیۆن پاوەند تاکو قوربانییەکان کەیسەکانیان بگەیەننە دادگا و  بە دادگایکردنی تاوانباران و هێنانی شاهیدحاڵ  بۆ دادگە.

ئەمانەو زۆر خاڵی دیکە کە بڕیارە جێ بەجێبکرێن. نکوڵی لەوە ناکرێت ئەمانە تا ڕادەیەك بەربەست لە ڕوودانی ئەو تاوانانەی کە دەرهەق بە ژن دەکرێت دادەنێت ، بەڵام گرفتەکە لە ڕەگووڕیشەوە دەرناهێنێت ، چونکە هەموو ئەم دیاردانە بەستراون بە بوونی سیستەمەکەوە و سیستەمەکە لەگەڵ خۆیاندا دەیانهێنێت و گەشەیان پێدەدات .  مەحرومبوون لە جنس و مەیلی توندەتیژانە و نەخۆشی دەرونی و بازرگانیکردن بە ژنان و کچانەوە و تەماشاکردنی کچان وەکو کاڵایەك و گرنگیدان بە ڕوواڵەت و جوانێتی کە پێوەری سەرەکییە بۆ پەسەندکردنی جنسی مێینە لای نێرینە و زۆر دیاردەی دیکە ، هەرگیز بەو پرۆژەیەی حکومەت بە تەواوی لابەلا ناکرێتەوە .

دووبارە ناڕەزاییەکان لە بەنگلادش سەری هەڵدایەوە

19/12/2025

 هەزاران خۆپیشاندەر ڕژانە سەر شەقامەکانی دەکای پایتەخت و چەند شارێکی دیکە بۆ دەسگیرکردنی بکوژەکانی شەریف عوسمان هادی لە لایەن  دەستدرێژکارانی دەمامکدارەوە تەقەی لێکرا.

شەریف عوسمان هادی، سەرکردەی گەنجان بوو لە ڕاپەڕینەکەی ساڵی پارەکەدا کە بووە هۆی کۆتاییهێنان بە حوکمی دیکتاتۆریانەی شیخ حەسینە.  تیرۆرکردنی شەریف  لە 12ی ئەم مانگەدا بوو لەکاتی دەرچوونی لە مزگەوتێک، لەلایەن دەستدرێژکارانی دەمامکدارەوە تەقەی لێکرا یەکسەر بە کۆپتەر گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەك لە سنگاپوور بەڵام دوێنێ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا.

بەهۆی ئەوەوە بە هەزاران کەس هاتوونەتە سەر شەقامەکان و چەند بیانیەکی حکومەتیان ئاگر تێبەردا لەگەڵ بارەگەی سەرەکی دوو  ڕۆژنامەی پێشەنگی وڵاتەکەیان بە پاساوی ئەوەی کە ئەم دوو ڕٶژنامە سەرەکەییە سەر بە حکەومەتی هیندستانن کە سەرۆکوەزیرانە کۆنەکەی بەنگلادشی ، شێخ حەسینەی ، پاراستووە

شەریف عوسمان -ی  32 ساڵ کەسایەتییەکی سەرەکی بوو لە ڕاپەڕینی ساڵی ڕابردوودا کە کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێنانەی سەرۆکوەزیران شێخ حەسینە هێنا و ڕەوانەی هیندستان کرد. لە هەڵبژاردنی نیشتمانیی شوباتی 2026 خۆی بۆ کورسی پەرلەمان کاندید دەکرد .

ئەوەی ڕوودەدات ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە خەڵکی لە بەنگلادش ڕازی نابن بەوەی ناهەقی و تیرۆر بەرابەریان بکرێت ، ئەوان هێشتا ڕۆحی یاخیبوون و بەرەنگاربوونەوەی زوڵم زۆر و کوشتار تێیاندا زیندووە و وا بەئاسانی دانامرکێتەوە .

دەسەڵات هەر جۆر و چینێك و توێژاڵێک بێت سەرکوتکەر و ئازادی زەوتکەرە

18/12/2025

ئەوەی کە لە بدنیخانەکانی یاخود پۆلیسخانەکانی مەغریب دا ڕوودەدات لە هەموو شوێنێکی ئەم دونیایەدا بە هەمان شێوە یا خراپتر ڕووی داوە و ڕوودەدات .  ئەوە جەوهەر و سروشتی دەوڵەت و دەسەڵاتخوازانن.

لە کاتێکدا وڵاتی مەغریب خۆی بۆ میوانداریکردنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ئامادە دەکات، خێزانەکان و گروپەکانی مافی مرۆڤ باس لە دڕندەیی پۆلیس دەکەن، کە سەدان کەس هێشتا دەستبەسەرن.

 شەپۆلێکی خۆپیشاندانەکان بە بەشدابووانی گەنجان کە ناوی نەوەی زێدی لێنراوە [ نەوەی زێد بەو نەوەیە دەڵێن کە لە نیوانی ساڵانی 1997 و 2012 لە دایك بوون لەگەڵ ئینتەرنێتدا دەست و پەنجەریان شل کردووە . سەرقاڵن بە چالاکییە جۆراو جۆرەکانەوە : خزمەتگوزاری باشتر ، ژینگە ، دژ بە پرسێتی ، نەبوونی چارەسەر و تەندروستی و چالاکی پەروەردەیی و …تد   ] لە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلول و سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەردا  مەغریبی گرتەوە – کە گەورەترین خۆپیشاندان بوو لە دوای بەهاری عەرەبی ساڵی 2011 – وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە چاودێری تەندروستی و پەروەردەی کەم بودجە.

گروپەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، حکومەت وەڵامی ناڕەزایەتییەکانی دایەوە کە بە “Gen Z 212” ناسراوە، دوای کۆدی پەیوەندیکردنی وڵاتەکە، بە دەستگیرکردنی هەزاران کەس بە ئارەزووی خۆیان. سواد براهما، سەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی مەغریب (AMDH) وتی ژنە خۆپیشاندەران قوربانی “کردەوەی هەراسانکردن، سووکایەتیکردن و لێدوانی ناشیرین و سێکسی” بوون. هەروەها هەندێکیان ڕووداوی “دەستدرێژی و لێدانی نەشیاو”یان ڕاگەیاندووە.

سێ خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیدا لە 1 ی تشرینی یەکەمدا لە شارۆچکەی لقلیا لە نزیک شوێنی گەرمی گەشتیاری بەناوبانگی ئەتڵەسی ئاگادیر تەقەیان لێکرا و کوژران، 14 خۆپیشاندەری دیکەش بریندار بوون، لەنێویاندا منداڵانی تەمەن 12 ساڵان بە برینداری بەجێهێڵراون.

 تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار و 400 کەس لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکاندا دادگایی دەکرێن و دەیان کەسیش کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانێکی دوور لە توندوتیژیدا کردووە بە کردەوەی توندوتیژی تۆمەتبار کراون، بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی.

وتەبێژی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، ئەحمەد بنچەمسی، وتی: “حکومەت بە ڕوونی ترساوە و ئەم سەرکوتکردنەی ڕێکخستووە بۆ ئەوەی پەیامێکی بەهێز بنێرن کە بەرگەی هیچ جۆرە ناڕەزایەتییەک ناگرن.”