ھەڵبەستی “ساکۆ Sacco و ڤانزێتی Vanzetti”
دانانی: Joan Baez
وەرگێرانی: ھەژێن
بەڵێ بابە من زیندانیم
مەترسە لە گێڕانەوەی تاوانم
تاوانی خۆشویستنی بێزراوان
تەنیا بێدەنگی نەنگییە
ھەنووكە پێتدەڵێم چ شتێك دژی مەیە
جادوویەك كە چەندان سەدەیە بەردەوامە
بەنێو ساڵاندا گوزەر كە، ئەوسا دەزانی
چ شتێكە سەراپای مێژووی ڕەش كردووە
یاسا لە دژی ئێمەیە
بەخۆیی و ملھوڕیی بێسنووری و دەسەلاتییەوە
یاسا دژی ئێمەیە!
پۆلیس دەزانێ، چۆن لە كەسێك
تاوانبار یا بێ‌تاوان چێ بكا
دژی ئێمە ھێزی پۆلیس
درۆیەكی بێشەرمانەیە، كە ئەوان بڵێن
چیتر ئاڵون وەرناگرین
دژی ئێمە دەسەڵاتی ئاڵتون
دژی ئێمەیە كینەی نەژادی و
ڕاستییەكی سادەیە، كە ئێمە ھەژارین
بابەی بەڕێز، من زیندانیم
لە وتنی تاوانم شەرم مەكە
تاوانی خۆشەویستی و ھاوپشتی
تەنیا بێدەنگی نەنگییە
ئەوەی ھەمە، خۆشەویستیمە و بێتاوانی
كرێكاران و ھەژاران
لەپێناو ئەمانەدا مانەوە و بەھێزیم
ھیوایەكن بۆ من
یاخیبوون و شۆڕش پێویستیان بە دۆلار نییە
لەبری ئەوە پێویستیان
بە وێناندنی ناسۆری و ڕۆشنایی و ئەوین و
خەمخۆری ھەموو مرۆڤەكان ھەیە
تۆ ھەرگیز نادزی و ھەرگیز ناكوژی
تۆ بەشێكی لە ھیوا و ژیان
شۆڕش لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی كە
لە دڵێكەوە بۆ دڵێێكی كە دێت و دەچێ
كاتێ كە سەیری ھەسارەكان دەكەم، پەیپێدەبەم
كە ئێمە مناڵانی ژیانین و
مردنیش گچكە
*****************************************
ئەم گۆڕانییە بەشی دووەمی ھەڵبەستەكەی Joan Baez . THE BALLAD OF SACCO AND VANZETTI, Lyrics by Joan Baez, Music by Ennio Morricone, 1971, 1978 Edizioni Musicali RCA, S.p.A. (ASCAP)
فێردیناندۆ “نیكۆلا” ساكۆ Ferdinando „Nicola“ Sacco لەدایكبووی٢٢ی ئەپڕیل ١٨٩١ لەتەك بارتۆلۆمیۆBartolomeo Vanzetti لەدایكبووی ١١ی جونی ١٨٨٨، وەك دوو كرێكاری كوچەری ئیتالی ڕوویان لە دەوڵەتە یەكگتووەكانی ئەمەریكا ناوە و بە بزووتنەوەی كرێكاری ئەناركیستیییەوە پەیوەست بو‌ون. لە بیستەكانی سەدەی ڕابوردوودا بە تاوانی كوشتنی كەسێك سكاڵایان لەسەر تۆماركراو و لە دادگەیەكی ساختە و یەكلایەنەدا بە مردن سزادران و لە شەوی ٢٢/٢٣ی ئۆگوستی ١٩٢٧دا لە زیندانی دەوڵەتی Charlestown لەسەر كورسی ئەلەكتریكی دەكوژرێن.
لە كاتی خۆیدا بڕیاری لەسێدارەدانیان لە ٠٤ی ئەپڕیلی ١٩٢٧دا لە ئاستی جیھانی‌دا ڕسواكرا و بەھۆی ھەزاران واژۆنامەوە ئەنجامدانی بڕیارەكە دواخرا. بەڵام سەرەڕای ھەموو ھەوڵە خۆجێی و جیھانییەكان بڕیاری ناڕەوای سەروەران سەپێنرا و بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی كرێكاری ئەمەریكا، دوو ڕۆڵەی ئەناركیستی لەدەست چوو.
بەڵام ھاوڕێیان و ھاوچینانی ساكۆ و ڤانزێتی كۊلیاننەدا و پاش ساڵانێكی دوورودرێژ لە خەباتی بەردەوام بۆ ڕسواكردن و دەرخستنی دیوی شاراوەی داگەی تاوانباركردنی ئەو دوو كرێكارە ئەناركیستە، دواجار لە ساڵیادی ٢٣ی ئۆگوستی ١٩٧٧ لەسەر داوا و پرسیاری فەرمانڕەوای ھەڕیمی Massachusetts، میكائیل دوكاكیس، پێداچوونەوەی سزاكەیان كرا و سەرەنجام وەك دادگەییكردنەكەی جۆھیل و دادگەییكردنی حەوت ئەناركیستەكەی ١ی ئایاری ١٩٨٦ی ھایمارك، ناڕەوایی و چەواشەكاریی و پشتپەردەیی و ڕامیارییبوونی سزاكەیان سەلمێنرا و سیمبولی بێ‌تاوانیان بۆ دانرا.. بۆ زانیاری زیاتر و خوێندەوە و گوێگرتن لە ھەڵبەست و گۆرانییەكە، كلیكی ئەم لینكانەی خوارەوە بكەن:
ئەفریكای باشوور :گولەبارانكردنی كرێكارانی مانگرتووی كانەكان لە سایەی سەروەری یاسادا
دوێنێ، ھەیینی ١٧ی ئۆگوستی ٢٠١٢ لە كاتێكدا كە كرێكارانی مانگرتووی كانەكان پێداگری لەسەر داخوازییەكانیان و بەردەوامی مانگرتنەكەیان دەكەن، پۆلیسەكانی سەروەری یاسای سەرمایەداری كرێكارانی بێچەك و مانگرتوو دەدەنە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا ٣٤ كرێكار دەكوژرێن و ٧٨ كرێكاری دیكە بریندار دەبن .
شایانی باسە لە مانگرتنی پێشووتری كرێكارانی مانگرتووی كانەكاندا ١٠ كرێكار كوژراون .
خوێنەرانی ھاوسۆز و پشتیوانیگەری ھاوچینەكانیان لە ئەفەریكای باشووری، دەتوانن لەم وێنە و كورتە فیلمانەدا وردەكاری ڕووداوەكە ببینین .
VIDEO
watch?v=ImqAVon92VM
https://www.youtube.com/watch?v=ImqAVon92VM
سه‌رابی سۆڤیه‌تی
ن: . دانییال غریین
و. لە عەرەبییەوە*: سەلام عارف
دواکه‌وتنی هۆشمه‌ندی خۆیی، له‌چاو واقعی بابه‌تیدا یه‌کێکه له نه‌گۆڕاوه‌کانی مێژوو
سه‌رکه‌وتنی یه‌که‌م شۆڕشی پرۆلیتاریا، له یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی زه‌وی، به‌جۆرێك کاریکردبووە سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران، ئازادیخوازه‌کان و که‌سانی دیش هه‌رچییه‌کیان بگوتایه ده‌رباره‌ی مه‌رگه‌ساته‌کانی1920 و دواتریش، که‌س گیۆی لێ نه‌ئه‌گرتن و ڕۆژ دوای ڕۆژیش کۆڕه کرێکارییه‌کان زۆرتر ئه‌بون، نه‌ك هه‌ر له (ئیتالیا) به‌ڵکو له (ئه‌لمانیا) و (هنگاریا) و (نه‌مسا)ش، له (ئه‌لمانیا) مه‌سه‌له‌ی کۆڕه کرێکارییه‌کان کرایه بابه‌تێکی سه‌ره‌کی پرۆگرامی (سپارتاکۆس) (ڕۆزا لوکسمبوغ)** و (کارل لیبنیخت)***
ساڵی 1919 له (میونیخ) دوای کوژرانی وه‌زیر و سه‌رۆککۆماری (باڤاریا) واته دوای کوژرانی (کورت ئیزنر) جاڕی کۆماری سۆڤیه‌تی دراو نوسه‌ری ئازادیخواز (گوستاڤ لانداوەرGustave Landaur) بوو به سه‌رۆكکۆمار، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد پێشه‌واکانی شۆڕش ئه‌ویشیان کوشت دواتر (موهسام) بوو به سه‌رۆککۆمار (موهسام) براده‌ری سه‌رۆککۆماری پێشوو بوو، شاعیرێکی ئازادیخواز بوو، سروودی کۆڕه‌کان یه‌کێك بوو له شاکاره‌کانی (موهسام) له‌و سروده‌دا، داوا له کرێکاران ده‌کات خۆیان پڕچه‌ك بکه‌ن، نه بۆدروستکردنی مه‌ڵبه‌نده سه‌ربازیه‌کان، به‌ڵکو بۆ دروستکردنی کۆڕه کرێکاریه‌کان له چه‌شنی ئه‌وانه‌ی (نه‌مسا) و (هنگاریا) بۆ کۆتاییهێنان به کۆیله‌یی، به کۆمونیزمکردنی کۆڕه‌کرێکارییه‌کان له هه‌ڵوێستی ئازادیخوازی کۆمه‌ڵه‌ی**** به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌لمانییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبوو، دواتر (موهسام) ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کرده بیانووی وازهێنانی له حزب و دواتر (حزبی کۆمونیستی کرێکاری ئه‌لمانی) دروستکرد، ئه‌وده‌مه بزوتنه‌وه‌ی سیاسی (هۆڵه‌ند)یش په‌نا ئه‌باته به‌ر هزری کۆڕه‌کرێکارییه‌کان و ده‌یکاته نه‌خشه‌ی کارکردنی خۆی (هرمان گۆترHerman Goter) و (ئەنتۆن پانەکۆك Anton panoekoek) له‌و بواره‌دا ڕۆڵێکی به‌رچاویان بینی (گوتر) له ده‌مه‌ده‌مێیه‌کدا له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری هه‌ڵه‌نه‌ناس (لینین) وتوویه‌تی” له ئێستادا ئێمه هه‌رخه‌ریکی گه‌ڕانین به‌دوای ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا که خوازیاری ئه‌وه‌نین ده‌ستبگرن به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا و دواتریش خیانه‌تی لێبکه‌ن، به‌ڵام جارێ نه‌ماندۆزیونه‌ته‌وه، تا ئه‌وکاته‌ی ئه‌یاندۆزینه‌وه، ئێمه گه‌ره‌کمانه، که هه‌موو شتێك له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ده‌ستبخرێت، له ڕێگه‌ی دیکتاتۆریه‌تی خودی جه‌ماوه‌ر خۆیه‌وه ده‌ستبخرێت، گه‌ر من له شاخێك بم و چاوساغێکم له‌گه‌ڵ بێت بمخاتە‌خواره‌وه وای به‌باشتر ئه‌زانم تاکو ته‌نها بم” (ئەنتۆن پانەکۆك)یش وتوویه‌تی”کۆڕه‌کان به‌شێوازی خۆبه‌ڕێوه‌بردن کارده‌که‌ن و جێگه‌ی حکومه‌ته کۆنه‌کان و دیکتاتۆریه‌تی به‌لشه‌فی ده‌گرنه‌وه” (ئەنتۆن) وێنه‌ی (گرامشی)بووه، هیچ جیاوازییه‌کی نه‌بینیوه له نێوان حکومه‌ته کۆنه‌کان و دیکتاتۆریه‌تی به‌لشه‌فیدا له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ك، له ئه‌لمانیا به‌تایبه‌تی له (باڤاریا)***** و له هۆڵه‌ندا ئازادیخوازه‌کان ڕۆڵێکی مه‌زن و کاریگه‌ر ئه‌بینن له گه‌ڵاکردنی تیۆریی و پراکتیزه‌کردنی سیستمی کۆڕه‌کاندا له (ئیسپانیا)ش وێنه‌ی هه‌موو جێگه‌کانی دی ئازادیخوازه سه‌ندیکالیسته‌کان که‌وتبونه ژێر کاریگه‌ری شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ره‌وه، کاریگه‌ریه له‌و ئاسته‌دابوو، چۆن کیژێکی جوان خۆی پێشکه‌شی ئه‌و که‌سه ده‌کات، که خۆشی ده‌وێت، ئه‌وانیش هه‌روه‌ها (کۆنفدراسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) له 1 تا 20 کانونی یه‌که‌می1919 له مه‌درید کۆنگره‌ی خۆی به‌ست، هه‌رچه‌نده له‌و کۆنگره‌یه‌دا چه‌ند ده‌نگێکی ناڕه‌زا هه‌بوو، به‌ڵام کۆنگره گیۆی نه‌دا به‌و ده‌نگانه، بڕیاری ئه‌وه‌یدا، که به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بچێته ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیزمه‌وه، ئه‌و ده‌نگه ناڕازییانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یانگرتبوو، که شۆڕشی ڕوسی زۆر دوره له‌وه‌وه که شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت ، ئه‌و شۆڕشه شۆڕشێکی سیاسییه کۆنفدرالی نوێنه‌رایه‌تیه‌کی نارد بۆ ڕوسیا، ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه ئه‌وه‌بوو ،که داوای به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی جیهانی بکات بۆ داڕشتنی بناغه‌کانی دروستکردنی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمێکی شۆڕشگێڕی کارگه‌ران، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ناردنی ئه‌و نیۆنه‌رایه‌تییه، ئه‌و په‌یمانی خۆشه‌ویستیه شلوشلۆق بوو، چونکه هه‌ست به‌وه کرابوو، که هوروژاندنی مه‌سه‌له‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی شۆڕشگێڕی سه‌ندیکالیزم له ئارادایه، نوێنه‌ری سه‌ندیکالیزمی ئیسپانی، ئه‌وه‌ی ده‌ربڕی، که قێزی دێته‌وه له گرتنی ده‌سه‌ڵات و دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا و په‌یوه‌ندیه ئۆرگانیه‌که‌ی نێوانیان، هه‌روه‌ها ناڕه‌زایی خۆی خسته‌ڕوو دژی ملکه‌چپێکردنی سه‌ندیکاکان و نوێنه‌رایه‌تیکردنیان له‌لایه‌ن حزبه کۆمونیزمه‌کانه‌وه، له کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیزمدا، چاوه‌ڕوان ئه‌کرا ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی (سوور) دروستبکرێت، دژی ئه‌وه‌ش وه‌ستایه‌وه، چونکه باش دیاربوو، که ده‌کرێته دارشه‌قی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیزم (ئەنل پستانا) دوای کورته باسێك له بیروبۆچون و تێگه‌یشتنی ئازادیخوازی ده‌رباره‌ی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی وتی”ئه‌وه‌ی حزب ئه‌توانێت بیکات کوده‌تایه ،کوده‌تاش شۆڕش نییه ،پێمان ده‌ڵێن به‌بێ حزب شۆڕش ڕونادات ،به‌بێ شۆڕشیش ڕزگاری بونی نییه ،به‌بێ دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریاش بۆرژوازی له‌ناونابرێت ‘ئه‌و قسانه هه‌موو پوچه‌ڵن”.
له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه و تێبینیه‌کانی (کۆنفدراسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) کۆمونیسته‌کان وه‌هایان پیشاندا و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیاندا، که چاوده‌گێڕنه‌وه به ده‌قه‌که‌دا، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا، به‌ڵام به‌ڵێنه‌که‌یان به درۆ ده‌رچوو دواتر (لوسوڤسکی Losovsky) به‌بێ ده‌ستکاری ده‌قه‌که‌ی وه‌ك خۆی بڵاوکرده‌وه (پستسانا) دوای به‌سه‌ربردنی ئه‌و چه‌ند مانگه له ڕوسیا ، له 6ی ئه‌یلولی 1921 ڕوسیای به‌جێهێشت چوو بۆ (به‌رلین) له‌وێ سه‌ردانی (ڕودۆلف ڕۆکر)ی کرد، واباسی ئه‌و گه‌شته‌ی (پستانا) ئه‌کرێت، هێنده مه‌ترسیداربووه، وه‌ك چۆن که‌سێك له نووقمبوونی که‌شتییه‌ك ڕزگاری ئه‌بێت، قوتاربوونه‌که‌ی ئه‌ویش وه‌هابووه.
هاوینی 1921 نوێنه‌رایه‌تیه‌کی نوێی (کۆنفدرسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) به‌شداریکرد له کۆنگره‌ی سێهه‌می ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیستی، هه‌روه‌ها کۆنگره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی سه‌ندیکا (سوورەكان) له‌ناو ئه‌و نێراوانه چه‌ند گه‌نجێك هه‌بوون، که له لایه‌نگرانی به‌لشه‌فی بو‌ون بۆ نموونە (جواکین مورینJoaquin Maurin) و (ئەندرێس نینAndrés Nin) هه‌روه‌ها ئازادیخوازێکی فه‌ره‌نسی هه‌ڵوێست ڕه‌قی سه‌رسه‌خت به ناوی (گاستۆن لوڤالGaston Leval) له‌ڕاستیدا ئه‌و به‌شداریکردنه سه‌رچڵی بوو، چونکه (گاستۆن) به‌وه تاوانبارکرابوو، که گه‌مه‌ی ده‌ستی بۆرژوازییه و یاریده‌ده‌ری دوژمنانی شۆڕشه، ئه‌ویان به‌و چه‌شنه تاوانبار کردبوو، چونکه ده‌می خۆی نه‌ئه‌گرت هه‌نووکه ده‌یگوت”ئه‌بێت ئه‌وه له جه‌ماوه‌ر نه‌شارێته‌وه، ئه‌وه‌ی له ڕوسیا مایه‌پوچ بووە ده‌وڵه‌ته ، نه‌ك شۆڕش، ده‌وڵه‌تێك له پشت شۆڕشه‌وه خۆی مه‌ڵاسداوه خه‌ریکی ئیفلیجکردنی شۆڕشه و داویه‌ته به‌ر خه‌نجه‌ر، ئه‌و به‌بێ ترس و له‌رز ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی خۆی له ڕۆژنامه‌ی (لیبێرته‌ر Libairter)دا بڵاوده‌کرده‌وه، ئه‌و کاتێك، که گه‌ڕایه‌وه بۆ ئیسپانیا وتی ” هیچ یارمه‌تی گۆڕنه‌وه‌یه‌کی ڕێزدارانە له‌گه‌ڵ به‌لشه‌فیك ئه‌نجام نادرێت” ، داواشی له (کۆنفداسیۆنی نیشتمانی) کرد، که له ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیستی بێنته ده‌ره‌وه، (پستانا)ش، ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیه‌که‌دا بوو، دوای ئه‌و که‌سه، که به‌ر له‌و قسه‌ی خۆی کرد (پستانا) بڕیاری ئه‌وه‌یدا، که ڕاپۆرته‌که‌ی و ته‌واوکاری ڕاپۆرته‌که‌ی خۆی بڵاوبکاته‌وه و تا ئه‌توانێت ڕاستی به‌لشه‌فیزم بخاته ڕوو، ده‌ریخست که ئه‌و بیروباوه‌ڕ و ئامرازانه‌ی، که شۆڕش و حزبی کۆمونیست به‌کاریان ئه‌هێنن له‌یه‌ك ناچن و دژ به یه‌کترن(…) حزبی کۆمونیست دوای ئه‌وه که بووە سه‌روه‌ری ڕه‌ها بڕیاریدا، ئه‌و که‌سه‌ی کۆمونیستانه بیر ناکاته‌وه پێویستن ناکات بیربکاته‌وه ”کۆمونیزم به‌شێوازه‌که‌ی ئه‌و بخوێنه‌ره‌وه” واته مافی ئه‌وه‌ی نییه بیر بکاته‌وه، حزبی کۆمونیست ئه‌و مافه پیرۆزه‌شی بڤه‌کرد، که شۆڕش به‌خشیبووی به پرۆلیتاریا” دواتر (پستانا) گه‌یشته ئه‌و بڕوایه، که ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیستی درێژکراوه‌ی حزبی کۆمونیستی ڕوسیه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه، که ناتوانیێت ده‌ربڕی په‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پرۆلیتاریای جیهان بێت، (کۆنفدراسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) له حوزه‌یرانی 1922 له (سرقسطة ***** Saragosse) کۆنگره‌یه‌کی به‌ست، کۆنگره بڕیاری ئه‌وه‌یدا، که له ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیستی و سه‌ندیکای سوور بێته ده‌ره‌وه نوێنه‌رایه‌تیه‌کیش بنێرێت بۆ کۆنگره‌ی سه‌ندیکالیزمی ئازادیخواز ، که له کانونی یه‌که‌م له (به‌رلین) به‌ڕێوه ئه‌چوو، له‌و کۆنگره‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کارگه‌ران دروستکرا، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمه، ته‌نها تارماییه‌ك بوو، چونکه له ئیسپانیا نه‌بێ لقی به هێزبوو، له وڵاته‌کانی دی له وڵاته‌ش که هه‌بووبێ ژماره‌یان که‌مبووە******
ئه‌و په‌یوه‌ندی بچڕانه بووە سه‌ره‌تای دروستبوونی ڕقوکینه‌یه‌کی زۆر له مۆسکۆ دژی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئیسپانی (جواکین مۆرین) و (ئەندرس نین) وازیان هێنا له (کۆنفیدرسیۆنی نیشتمانی بۆ کار) دواتر حزبی کۆمونیستی ئیسپانیان دروستکرد، ئایاری 1922 (مۆرین) نامیلکه‌یه‌کی ده‌رکرد بۆ هێرشکردنه سه‌ر هاوڕێ دێرینه‌کانی، هه‌ر له‌و نامیلکه‌یه‌دا وتوویه‌تی”ته‌فروتوناکردنی ئازادیخوازی، هه‌روا کارێکی ئاسان نییه به‌تایبه‌تی له وڵاتێکی وه‌ك ئیسپانیا، که بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری هه‌ڵگری داوا ئازادیخوازه‌کانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێمه هه‌ر لێیان ده‌به‌ینه‌وه و سه‌که‌وتن بەده‌ستئه‌خه‌ین”
په‌ڕاوێز
*سه‌رچاوه کتێبی”التحرریة من العقیدة الی الممارسة” … ئەم وتارە بە بەراوردكردنی لەتەك دەقە فەرەنسییەكەی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی.
**رۆزا لوکسمبورگ سۆسیالیستێکی شۆڕشگێڕی ئه‌لمانی بوو، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك جویه‌کی پۆلۆنی بوو(1871-1919) زۆر له نووسینه‌کانی باسی ده‌ستپێشخه‌ری خۆبه‌خۆیی پرۆلیتاریا ده‌کات، له‌گه‌ڵ (کارل لیبنخت) کۆمه‌ڵه‌ی سپارتاکۆس دروستئه‌کات، دوای ئه‌وه‌ی له به‌ندیخانه دێته ده‌ره‌وه، به‌شداری ڕاپه‌ڕینی سپارتاکیزم (1919)ده‌کات دواتر 15ی کانونی دوه‌می (1919) هێزه داپڵۆسێنه‌ره ڕاستڕه‌وه‌کان تیرۆری دەكەن-و-ع
***کارل لیبنخت سۆسیالیستێکی ئه‌لمانی بوو، له‌گه‌ڵ رۆزا لۆكسومبورگ کۆمه‌ڵه‌ی سپاتاکۆسیان دروستکرد، دواتر پارتی کۆمونیستی ئه‌لمانی، ئه‌ویش وه‌ك هاوڕێکه‌ی تیرۆریان كرد-و-ع
**** له نیسانی ساڵی 1922ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکاره هۆڵه‌ندی و به‌لجیکیه‌کاندا (ئه‌نته‌رناسێۆنالیزمی کۆمونیستی کرێکاران)یان دامه‌زراند-و-ع
****باڤاریا – بایەر ھەرێمێكە له خوارووی خۆرھەڵاتی ئه‌لمانیای خۆراوایی، پایته‌خته‌که‌ی (میونیخ)ه -و-ع
*****سرقسطة شارێکی ئیسپانییه له ڕۆژئاوای به‌رشه‌لۆنه
****** له فه‌ره‌نسا براده‌ره‌کانی (پێر بنار) له‌وانه ، که ده‌رکرابوون له( کۆنفدرالی گشتی کاری یه‌کگرتووC.G.T.U) ساڵی 1924 (کۆنفدرالی گشتی بۆ کاری سه‌ندیکالیستی شۆڕشگێڕ C.G.T.S.R)
زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
05/08/2012
ماوه‌یه‌كه بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستاندا له گرژبوون و نائارامیدایه، ئه‌مه‌ش ترس و له‌رزێكی زۆری بۆ هاووڵاتیانی كوردستان بڕیوه‌ته‌وه له ڕو‌دانی شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌تا شه‌ڕی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندیش.
بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم ماوه‌یه‌كه كه‌وتۆته بەرپاكردنی شاڵاوی پڕوپاگه‌نده و وتنی هه‌ندێك قسه‌ی بریقه‌دار و دانی چه‌نده‌ها راگەیاندن و تاوانباركردنی نوری مالیكی سه‌رۆكشالیارانی عێراق، هه‌موو ئه‌مانه به به‌رگریكردن له كوردوستان و گه‌لی كورد، به‌هه‌موو لایه‌كمان ده‌فرۆشیته‌وه.
هه‌ر له‌شانی بارزانیشه‌وه ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕ و ڕۆشنبیره لیبراڵه‌كان به به‌رده‌وامی سه‌رگه‌رمی نووسینی وتاری حه‌ماسی و ڕاپرسینی خه‌ڵك و دیمانه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیار و ناودار و بێ‌ناو و نادیار سه‌باره‌ت به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی یا كوردستانی دا.
زۆر گرنگه، كه كه‌سمان به‌و وتار و گوتارانه چه‌واشه نه‌بین، چونكه چی ئه‌وانه‌ی بارزانیش و چ ئه‌مانه‌ی میدیا و ڕۆشنبیره لیبراڵه‌كانیش، شتێك نییه، جگه له دروستكردنی سه‌رمایه‌ی سیاسی بۆ خودی خۆیان و پارته‌كانیان.
له كاتێكدا كه بارودۆخه‌كه ڕۆژ به‌ڕۆژ خراپترده‌بێت، نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌و دیمانه‌یه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌دا زۆر به ڕاشكاوی و به بێ‌تێڕامان په‌نجه‌ی خستۆته سه‌ر هه‌ندێك ڕاستی حاشاهه‌ڵنه‌گر، هه‌م خه‌ڵكی كوردوستان و هه‌م بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتیش له‌و ڕاستییانه، وریا ده‌كاته‌و‌ە نه‌ك تاوانباریان ده‌كات.
گه‌رچی ڕه‌نگه زۆربه‌ی ڕاوبۆچوونه‌كانی نه‌وشیران مسته‌فا، ڕاست بن، به‌ڵام لای من، ئه‌مه‌شیان هه‌ر چه‌شنێكه له‌و گه‌مه سیاسییه‌ی كه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ڕیزم كردن، ده‌یكه‌ن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه بۆنی نزیكبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دا لێدێت ، كه له كاتێكدا كه كه‌لێنه‌كانی نێوانیان له فراوانبووندایه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر باش ده‌زانێت سه‌رانی لیستی گۆڕان باریان لاره و بزووتنه‌وه‌كه‌شیان ، كە ڕاستتره بڵێین، خودی حیزبی گۆڕانیش گه‌ڵێك لاوازبووه و ته‌ریك كه‌وتووه و به‌ره‌و پووكانه‌وه ده‌ڕاوت.
له كاتێكی ئاوادا نه‌وشیروان مسته‌فا ناچارە وه‌كو سه‌ری سه‌ره‌كی حیزبی گۆڕان له دیمانه‌یه‌كدا هه‌ندێك قسه‌ی له‌وه‌ی كه كردوونی، بكات ئەگه‌رچی بشبنه ھۆی گرژبوونی زیاتری باروودۆخه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه، چونكه به‌م قسانه‌ی ناو ئه‌م دیمانه‌یه ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت، بتوانێت سه‌رمایه‌یه‌كی سیاسی بۆ حیزبه‌كه‌ی دروست بكات و تا ڕاده‌یه‌كیش سۆز و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی بگێڕێته‌وه بۆیان، به‌تایبه‌ت بۆ خودی شه‌خسی نه‌وشیروان.
هه‌ر به ئاشكرابوونی دیمانه‌كه، ده‌ركه‌وت كه پارتی ئه‌م قسانه‌یان بۆ قووت ناچێت و پێیانهه‌رس نابێت. به‌و قسانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر نائارام و توڕه بو‌ون، له وه‌ڵامیشیدا هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و نه‌وشیروان مسته‌فا به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه پلانی بۆ ئه‌مه كردووه و پلانی خۆی هه‌یه و ئۆپۆزیشنێكی زه‌ره‌رمه‌نده.
شایانی باسه ئا لێره‌دا ئه‌وه بیری خوێنه‌ری به‌ڕێز بخه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی كه پارتی ئێستا به نه‌وشیروان مسته‌فای ده‌ڵێت، له سه‌رده‌می شاخدا نه‌وشیروان هه‌مان شت و هه‌مان تاوانی بگره به زیادیشە‌وه ده‌خسته پاڵ ئه‌و گروپانه‌ی كه دژی ڕژێمی به‌عس بو‌ون و هاوكاتیش له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وەی چەكداری كوردیدا نه‌بوون و ڕه‌خنه‌یان له بزووتنه‌وه‌كه ده‌گرت، له‌وانه گروپه‌كه‌ی جارانی ئێمه ” گروپی ماركسی- لینینییه‌كانی عێراق” كه به “كار” ناسرا بوو هه‌روه‌ها ڕێكخراوی كارگه‌ران و یه‌كێتی كارگه‌ران .
ئه‌وه‌ی كه له‌لای من گرنگه ئه‌وه نییه، كه ئایا من له‌و دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا یه‌كده‌گرمه‌وه یا نا!!! یاخود ئه‌وه گرنگ نییه كه نه‌وشیرون مسته‌فا له‌و دیمانه‌یه‌دا ڕاسته یا هه‌ڵه‌یه. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه له‌لای ئازادیخوازان ده‌بێت گرنگ بێت، به‌جیا له جیاوازی بیروبۆچوونیان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا، ده‌بێت هه‌موومان داكۆكی له ئازادی بیروبۆچوون و ئازادی ڕاده‌ربڕین بكه‌ین، ئیتر ئازادی ڕێكخراوه‌یی بو‌ون بێت ، ئازادی ئایینی و مه‌زهه‌بی، نه‌ته‌وه‌یی ، سه‌ربه‌ستی و ئازادی ئافره‌ت، میولی جنسی ، ئازادی تاكەكەسیی، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت به‌ر به هه‌ڕه‌شه و تیرۆر بگرین.
نه‌وشیرون مسته‌فا مافی ته‌واوی خۆیه‌تی له ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوونه‌كانیدا و هه‌تا تاوانباركردنی خه‌ڵكانێك و هه‌ر لایه‌كیش تا ئه‌وه‌نده‌ی كە به‌ڵگه‌نامه‌ی به ده‌سته‌وه بێت.
داكۆكی له ئازادی ئه‌و، له ده‌ربڕینی بیر و باوەڕی خۆی، بەشێكە لە داكۆكی له ئازادی تاكەكەسی و گشتی، ھەروا كپكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئەویش به هه‌ڕه‌شه و تیرۆر، بەشێكە لە ھەوڵی كپكردنی ده‌نگی هه‌ر كه‌سێكی دیكه كه له هه‌ر بوارێكدا بیه‌و‌ێت شتێك بڵێت و ڕێگەخۆشكردنیشە بۆ تیرۆركردنی بۆچوونە جیاوازەكان.
ئه‌مه دروشمی خه‌ڵكانی ئازادیخوازی ناسیاسی و نا حیزبییه، هه‌ر ئه‌مانیشن كه به ته‌واوی بێگوێدانه جیاوازی ڕا و بۆچوون، بێ به‌هیوابوونی دروستكردنی سه‌رمایه‌ی سیاسی ئه‌م ئه‌ركه ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
مێژووی دوور و درێژی پارتایه‌تی به هه‌ر هه‌موویانه‌وه، له یه‌كێتی و پارتی و ئیسلامی و كۆمونیستی و گۆڕانی ڕیفۆرمیستی و هتد له كوردستاندا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، نه‌ك ھەر ئەوەی، كە ئه‌وان داكۆكیكه‌ری سه‌ره‌كی و لاوه‌كیش له ئازادی و ئازادیخوازان نه‌بووون، به‌ڵكو ئه‌وان بە خۆیان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌ورەش بو‌ون له به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌ستی و ئازادیخوازیی و ئازادیخوازاندا، ئەگه‌ر تیرۆری جه‌سه‌دی ئازادیخوازانیان نه‌كردبێت، ئەوا به‌درێژایی مێژویان له تیرۆركردنی ورە و بیر و بۆچوونیاندا به‌رده‌وام بو‌ون. ئه‌وان ئازادییان له خه‌ڵك سه‌ندۆته‌وه و كۆنترۆڵی خه‌ڵكیان كردوه تاكو دژی ئازادی و ده‌سه‌ڵات قسه نه‌كه‌ن و نه‌جه‌نگن، بە واتایەكی دیكە، ھەموو ھەولێكی ئەوانیش چ لە شاخ و چ لەنێو شارەكاندا (١٩٩١ تا ئێستا)، تەنیا بۆ بەشداریكردن و جێگەگرتنەوەی سەركوتگەرانی ئازادی بووە، نەك لەناوبردنی سەركوت و نایەكسانی و نادوەریی.
من ھەر دەڕۆم
گۆڕانی CHRIS DE BURGH
وەرگێڕانی : ھەژێن
دەڕۆمە دوورگەیەك
جێیەك کە خۆر هەردەم درەخشانە و
مانگ لەسەر پشتی دەریا سوارە
کاتێك دەڕۆم، ئەو زنجیرانەی لە ڕۆیشتن دەمگێڕنەوە
فڕێدەدەم
کاتی ئەوە هاتووە، گیانم ئازاد بکەم
بەڵێ … دەڕۆم
لەوێ لەتەنیشت جۆگەیەکی کوێستانی
خانوویەکی بەردین چێدەکەم و
بە داری سەر و کاج و سنەوبەر دەیڕازێنمەوە
باخێك چێدەکەم و
کێڵگەیەك لە گەنمەشانمی و
خاکی دایکە زەمین لە دەستانما دەگوشم
ئەرێ … دەڕۆم
بەڵێ دەڕۆم
تەنیا بۆ ئەوەی ببمەوە بەشێك لە سروشت
بەڵێ دەمەوێ جارێکی تر بەشێك بم لە سروشت
ئەوسا مناڵانم فێری ئەوین دەکەم
لەبەرئەوەی ئەرکی هەموو باوکێکە
چونکە هەموومان بەشێك لە بوونەوەرانی زیندووین و
بە واژە نیوە لەبیرکراوەکان قسان دەکەم
وەك ئەوین و شادی و چاکە
چونکە جیهان تەنیا بە سروودی ئەوین زیندووە
ئەرێ دەڕۆم
دەڕۆم و
ئەوانەش دەبنە بەشێك لە سروشت و
بەشبوون لە سروشت بە تەواوی بوونمەوە هەست پێدەکەم
دووبارە کاتی،
بوونەوەبەش لە سروشت هاتووە
ئەرێ دەڕۆم، ڕۆژێك لە ڕۆژان ھەر دەڕۆم (ڕۆژێك هەر دەڕۆم…)
ئەنوەر فەتاح محەمەدئەمین
لە دنیای سیاسی ئەمڕۆدا، لە کاتێکدا کە بەگشتی خەباتی چەکدارانە،له وڵاتانی ئه‌وروپاو هه‌ندێ وله وڵاتانی دنیادا که‌به خه‌باتی چه‌کداری شه‌ڕی زۆرداری ناکه‌ن ، جه‌ماوه‌ر به‌خه‌باتی سه‌ختی خۆیان ڕۆژانه دژی ناحه‌قیه‌کانی سسته‌مه‌که‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌بنه‌وه دژی ئه‌و بێ مافی وبێدادییه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداران به‌رامبه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌یکه‌ن له‌ڕێی هیزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانیان ومیدیاو یاوه‌ره‌کانیانه‌وه،که‌چی هێشتا خه‌ڵکانێك هه‌نکه هێشتا خه‌به‌ریان نه‌بۆته‌وه‌و باس له‌سه‌روه‌ری یاسا‌و سوپای نا ئایدولجی وسه‌روه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سته خوشکانی ده‌سه‌ڵات ، یاسایی وبه‌ڕیوه‌بردن وقه‌زائی، دەکەن .
من پێم وایه هه‌رچی ده‌سه‌ڵات هه‌یه بۆ مانەوەی لە دەسەڵاتدا ، به‌رنامه‌یه‌کی توند‌و تۆڵی هه‌یه، کۆڵه‌که‌کانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش له‌ناو جه‌رگی کۆمه‌ڵگادا داده‌چه‌قێنێ، یاسایه‌کیش دابڕێژرێت که خودی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بکاته ده‌سه‌ڵاتێکی، یاسایی، ،هه‌ڵبه‌ته ئه‌و شه‌رعیکردنەی هێزی ده‌سه‌ڵات به‌هۆی خەڵکانی خۆیەوەو دەزگا تایبەتییەکانیەوە ، بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت که ئەو دەزگەیەش پێی ده‌ڵێن په‌رله‌مان، وه‌کاری سه‌ره‌کی ئه‌ندام په‌رله‌مان پارێزکارییه‌کی شه‌رعیانه‌ی شێوەکانی فەرمانڕەاوایی ده‌سه‌ڵاته، ئیتر سیمای ئه‌و ده‌وڵه‌تە هەرچۆنێک بێت : علمانی یان دینی یان .. هتد . وه ده‌بێت هێزی داپڵۆسسێنه‌رو ده‌مکوتکه‌ری کاراو لێزانیشی هه‌بێت، تا هه‌موو ناحه‌قییه‌کانی ده‌سه‌ڵات .
بکاته حه‌قو چی زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵآتیش هه‌یه به وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی ڕێك وپێکه له خه‌ڵکی بشارێته‌وه‌و، بیخاته چوارچێوه‌یه‌کی یاسای توندوتۆڵه‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین پێشێلکاری به‌رامبه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکیش کرابێت . وه ئه‌م کورته باسه‌ی من ڕۆژ نیه چه‌ند باره نه‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کارگه‌ری ناده‌سه‌ڵه‌تخواز .
له‌ڕۆژی 20 ی ته‌موزی ساڵی 2012 دا دادگا سه‌ربه‌خۆکه‌ی به‌ریتانیا دوا بڕیاری خۆی دا به‌رامبه‌ر پۆلیسیك که له‌به‌ر چاوی هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو دژی سه‌رانی ( ج 20) له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی ناوه‌ڕستی له‌نده‌ن که له 18 ی نیسانی 2009 دا بوو، هه‌ڵبه‌ته هێنده‌ی خۆپیشانده‌ران پۆلیس ڕیزبه‌ستیان کردبوو بۆ به‌ره‌نگاری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو، وه ئه‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵکی خۆپیشاندانیان لێکردبوو ، هه‌موو شه‌قامه سه‌ره‌کی و ناسه‌ره‌کییه‌کانیان گرتبوو، به‌به‌رنامه‌یه‌کی له‌پڕو نهێنی، واته شه‌قامه‌کانیان وه‌کو سجن لێکردبوو، که نه‌یانده‌هێشت هیچ که‌سێك بێته ناوه‌وه یان بچێته ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ی ئه‌وه‌شیان نه‌دەدا که‌س بچێت بۆ ته‌والێتیش ، بەمەش حاڵه‌تێکی زۆر ناڕه‌حه‌تیان بۆ ئه‌و خه‌ڵکه دروست کردبوو ، به‌ڕاده‌یه‌ك ناڕه‌زای مافی مرۆڤی جیهانیشی لێکه‌وته‌وه دژ به‌و کاره ناڕه‌وایه‌ی پۆلیس کردی به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی له‌نده‌ن دژ به‌سیاسه‌ته نامرۆڤه‌کانی سسته‌مه‌که، له‌هه‌مان کاتدا به‌ئامۆژگاری پۆلیس هه‌رچی بانقه‌کان ودوکانه‌کانی کۆمپانیه گه‌وره‌کان هه‌بوو ته‌خته پۆشکران وه‌کو هه‌مبه‌رگه‌رخانه‌و شوێنی فرۆشتنی جلوبه‌رگ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌با هێرش بکرێته‌سه‌ریان وتوشی زیان ببن، جگه له‌وه‌ی هەلیکۆپته‌ریش له‌ئاسمانه‌وه چاودێری جموجوڵی خه‌ڵکییان ده‌کرد . کاری پارێزه‌رانی ده‌سه‌ڵات واته پۆلیس به‌ناوی پارێزگاری له موڵکوماڵی سه‌رمایه‌داران که‌وتنه ده‌ستبه‌کاری زه‌برو زه‌نگ دژی هه‌رکه‌سێك ، که هه‌رچالاکیه‌ک دژی سسته‌مه‌که‌ی بکردایه، وه له‌و رۆژه‌دا که‌سێکی ڕۆژنامه‌فرۆشی سه‌رجاده‌ی له‌نده‌نی تێدا کوژرا به‌ناوی ( ئیه‌ن تۆمڵسن ) که ته‌مه‌نی 47 ساڵان بوو، ئه‌و پیاوه کە لە ئیش بەرەو ماڵەوە دەگەڕایەوە بەڵام ڕێگه‌یان نە‌دابوو یه‌کسه‌ر بڕواته‌وه بۆ ماڵه‌وه، ناچار به‌به‌رده‌می پۆلیسه‌کانه‌وه ،به‌هێواشی ده‌ڕۆیشت و ده‌ستێکی له‌گیرفانیا بوو، که ئه‌وه خوویه‌کی کۆنی ئان بووه، وه پشتی له‌پۆلیسه‌کان بوو تاراده‌یه‌كیش له ڕیزبه‌ندی پۆلیسه‌کانیشه‌وه دوور بوو . به‌پێی هه‌رچی شایه‌ته‌کان وشرێته ڤیدۆکان هه‌یه که تۆمارکرابوون، ئان هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێکی نائاسایی نه‌کردبو، که‌چی پۆلیسێک له‌ڕیزبه‌نده‌که‌وه هاته ده‌ره‌وه‌و که دوایی ناوی زانرا، که ناوی ( سایمۆن هاردوود ) ته‌مه‌ن 45 ساڵ ، هاته ده‌ره‌وه‌و مسته‌کۆله‌یه‌کی قایمی تێسره‌واند وپاڵێکی توندیشی پێوه‌نا . بیانوی پۆلیسەکە بۆ ئەمە ده‌یگوت که من چاوم که‌وتۆته سه‌ر ئان ویستویه‌تی هێرش بکات بۆیه من لێمداوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه پیاوێکی بزنسمانی ئه‌مه‌ریکی له‌و کاته‌دا وێنه‌ی ڤێدیۆی ده‌گرت هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی پۆلیسه‌کانی به‌درۆخسته‌وه‌و وێنه‌ی ڤیدۆکه‌ی دا به‌رۆژنامه‌ی گاردیان، ئه‌وانیش خستیانه سه‌ر وێبسایته‌که‌ی خۆیان، که چ ناحه‌قییه‌کیان کردوە به‌رامبه‌ر ( ئان ). پۆلیس زۆر هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی گاردیاندا، که ئه‌و وێنه‌ی ڤیدیۆیه‌ی دژ به‌و پۆلیسه گیراوه لابەرێت ، تا ئه‌و باسه ونبکه‌ن ،به‌ڵآم هیچیان بۆنه‌کرا ، پۆلیس ناچار بوو که په‌نا ببەنه به‌ر دکتۆری ( پۆستمۆرتیم ) توێکاری، که هۆی مردنی ( ئان ) ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌لکحولی وبه‌جۆرێك کحول جه‌رگی بڕیوه وله‌کاته‌دا که پۆلیسه‌که ده‌ستی لێهه‌ڵهێناوه‌ته‌وه، هەر له‌وکاته‌دا توشی سه‌کته‌ی دڵ بووه‌و ئه‌وه هۆی مردنه‌که‌ی بووه نه‌ك لێدانی پۆلیسه‌که، دوایی له‌ڕێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی سه‌ربه‌خۆووه که توێکاریان بۆکرد بۆیان ده‌رکه‌وت که ( ئیه‌ن ) له‌ئه‌نجامی ئه‌وڵێدانه‌دا مردوە که لێدانی پۆلیسه‌که توشی نه‌زیفی هه‌ناوی کردبوو، وه نزیکه‌ی سێ لیتر خوێن چوبوه ناو سکییه‌وه‌و بووه هۆی مردنی .
ئه‌و پۆلیسه‌ی که ئانی له‌به‌رچاو هه‌موو خه ڵکیدا کوشت کە هه‌موو وێنەکان بەڵگەنامەی ڕوداوەکە بو‌ون ، کەچی هێشتا پۆلیس هه‌رئینکاریان ده‌کرد، ناچار له‌ژێر فشاری خه‌ڵک و به‌رنامه‌ی ووچ دۆگ و یارمەتی هەندێک لە میدیا ، ناوی پۆلیسه‌که ئاشکرا بوو دواتر دادگاییه‌کی ڕوکاریان بۆگرد، که‌سێ ساڵی خایاند وپۆلیسه‌که‌ش ( سیمۆن هاردوود ) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی میژویه‌کی توندوتیژیو سه‌رکه‌شییه‌کی زۆریشی کردبوو به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی ئاسایی وپۆلیسه هاوکاره‌کانی که ته‌نانه‌ش چه‌ند هاوکارێکی خۆشی سکاڵای له‌سه‌ر توندوتیژی وجنێوفرۆشیه‌که‌ی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و پۆلیسه له دادگادا ، دادوه‌ره‌کان چاویان له هه‌موو ئه‌و سکاڵایانه پۆشی که دژی بو‌ون
سیمۆن ته‌نانه‌ت به‌به‌رگی مه‌ده‌نیشه‌وه، به‌ناوی پۆلیسه‌وه هه‌ر هێرشی ناڕه‌وای کردۆته سه‌رخه‌ڵکی، یه‌کێ له پۆلیسه‌کانی هاوکاری ده‌گێڕێته‌وه که بۆ لیکۆڵینه‌وه‌یه‌ک چوینه ماڵێك ، که‌چی سیمۆن یه‌کسه‌ر په‌ست بوو قورتمی خاوه‌ن ماڵه‌که‌ی گرت ویه‌ک مستی دا به‌ده‌میدا به‌بێ هۆ . هەر لەو ڕۆژەشدا کە ئانی تیا کوشت له‌ماوه‌ی هه‌شت ده‌قیقه‌دا که له‌ڤانه‌که داده‌به‌زێ چه‌ندجارێک پالێ به‌خه‌ڵکه‌وه ناوه، یه‌کێك له‌وانه وێنه‌گرێکی بی بی سی بو که به‌کامیره‌که‌یه‌وه دای بەزەوێیدا .
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه که پۆلیس وهه‌رکه‌سێکی تر پارێزگاری له ده‌سه‌ڵات بکات ، ده‌سه‌ڵات ماف وبڕوانامه‌ی دایپڵۆسین و پیاوکوشتنی پێده‌دات، له‌هه‌موو دنیادا ئه‌مه وایه، ئیتر یاسا سه‌روه‌ر بێت یان ناسەروەر . سسته‌م، سسته‌می چینایه‌تییه، چینێك چینێك ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌و مافی سه‌روه‌ریش به‌ده‌ست چینی ده‌سه‌ڵاتدارو داموده‌زگاکاینوەیەتی وه تاخه‌ڵک ئه‌و سسته‌مه‌ی قبوڵ بێت، ئه‌بێ ئه‌و بێدادیه له بێبه‌ختیدا قبوڵ بکات .
کۆمسیونی سه‌ربه‌خۆی سکاڵای پۆلیس، که پارێزگاری له‌مافی گشت که‌سێك ده‌کات که‌مردن وناخۆشییه‌ك هه‌بێت و په‌یوه‌ندی به پۆلیس وخه‌ڵکه‌وه بێت، وتیان ئه‌و پۆلیسه له واجبدا بووه‌و پارێزگاری له خۆیکردووه، وه‌کو پێشتر وتم ئییه‌ن ته‌نها ئه‌وه ڕێگاکه‌ی بووه‌و خۆپیشانده‌ریش نه‌بووه .
وه له‌م وڵاته‌دا ( به‌ریتانیا ) که گوایه یاسا له‌وپه‌ڕی سه‌روه‌ریدایه‌و گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌دارو ده‌سه‌ڵات ده‌باته دادگا و به‌دایکی یاساکان ناسراوه‌و خاوه‌نی کۆنترین په‌رله‌مانه که له‌ساڵی 1215 ه‌وه کار ده‌کات وله‌ساڵی 1236 ه‌و ناویان نا په‌رله‌مان،که‌چی له‌ساڵی 1990 ه‌وه 1433 هه‌زارو چوارسه‌دوو سی وسێ که‌س مردون ، که‌پۆلیس ده‌ستی سه‌ره‌کی له مردنه‌کانیان بووه‌و تائێستاش یه‌ك پۆلیس حوکم نه‌دراوه که په‌یوه‌ندی به‌مردنی ئه‌و ژماره زۆره‌وه هه‌یه، که ئیتر ئێمه ماوه‌ی پێش ئه‌و به‌رواره‌ش نازانین .
هه‌رچه‌نده به‌ڵگه‌کانی کوشتنی ( ئییه‌ن ) یان بۆ نه‌شاردرایه‌وه، پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سێ ساڵی که ته‌نها بووه مایه‌ی ئازار‌و سۆیه‌کی گه‌وره‌و گران بۆ خێزانه‌که‌ی، وه ئازادی پۆلیسیشی تیادا پارێزرا .
* زانیاریه‌کان لە ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی 20 ته‌موزی 2012 یان ویب سایتی جی 20 به ئنگلیزی، وەرگیراون .
و. لە عەرەبییەوە: سەلام عارف
٢- جه‌ماوه‌ر
شۆڕشی 1848بوو ئه‌و بواره‌ی ڕه‌خساند بۆ (برۆدۆن) تا بتوانێت ئه‌وه بدۆزێته‌وه‌و بیخاته ڕوو،که جه‌ماوه‌ر خۆی هێزوو وزه‌به‌خشی شۆڕشه‌کانه ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش ساڵی1849 وتوویه‌تی (شۆڕشه‌کان دانی خێر نانێن به بزوێنه‌ره‌کاندا،کاتێك هاواری چاره‌نووس بانگی شۆڕش ده‌کات،شۆڕش خۆی دێت،به نه‌مانی ئه‌و هێزه سه‌رسوڕهێنه‌ره که‌بانگی ئه‌و شۆڕشه‌ی کردوه،شۆڕش خۆشی نامێنێتوو ماڵئاوایی ده‌کات شۆڕشه‌کان ده‌ستکردی گه‌لانن،له هه‌ندێك حاڵه‌تی تاکووته‌رادا نه‌بێت،که حکوومه‌ته میلیه‌کان ناچار شوێن شۆڕش که‌وتون دواتر بوونه‌ته به‌ربه‌ستو باریگرانو داپڵۆسێنه‌ری)
( کاتێك گه‌ل ئه‌وه ئه‌بینێت، که غه‌ریزه شۆڕشخوازییه‌که‌ی خۆیه‌تی بۆته چاوساغ و پێشڕه‌وی ده‌کات، ئه‌و کاته گه‌ل ڕووناکتر ئه‌بینێت و هیچ به‌هایه‌ك بۆ بزوێنه‌ربازی دانانێت) شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، نه به نه‌قیزه‌و، نه به هه‌چه‌کردنی ئه‌م و ئه‌وی خاوه‌ن تیۆری حازربه ده‌ست، نه به ئامۆژگاری خاوه‌ن وه‌حێکی شۆڕشگێڕ ڕوونادات، شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی شۆڕشێکی ئۆرگانیه به‌رهه‌می ژیانێکی کۆمه‌کگه‌راییه و که‌سانی ئه‌کتیڤی جێبه‌جێکاری خۆی هه‌یه، وه‌کو ووتمان سه‌نعه‌تی که‌سێکی دیاریکراو نییه شۆڕش له‌خواره‌وه پێشڕه‌وی ده‌کرێت
شۆڕش ئه‌توانێت سه‌ربکه‌وێت به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌دا، واته به‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه‌دا که ناونراوه قۆناغی گواستنه‌وه، پاش ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ش، جارێکی تر درووستکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کاته‌وه به خواستوو هیواو مه‌به‌ستی جه‌ماوه‌ر خۆی، ئا له‌م بواره‌دایه، که ( برۆدۆن) جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر( که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ر)
-باکۆنین-یش ئه‌و بواره‌ی پشتگیۆ نه‌خستوه‌و ، گرنگییه‌کی تایبه‌تی پێداوه، به‌رده‌وام بیرووبۆچونه‌کانی خۆی خستۆته ڕوو جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه‌ش کردۆته‌وه، که مه‌حاڵه له‌سه‌ره‌وه بڕیاری شۆڕش بدرێت وشۆڕش ڕێکناخرێت و نه‌شونماکردنیشی دابین ناکرێت، به‌بێ جموجۆڵی خۆبه‌خۆیی جه‌ماوه‌ر
( گه‌ڵاڵه‌بوونی ڕاز و نیاز و ئامرازه‌کانی شۆڕش له قوڵایی هۆشمه‌ندی جه‌ماوه‌ردا زۆری پێئه‌چێت، شۆڕشه‌کان به زه‌بری هێزی پێوویستییه‌کان، وه‌کو دز به‌بێخشپه دێن و ئه‌ته‌قێنه‌وه، زۆرجاریش به ڕواڵه‌ت هۆکاری ته‌قینه‌وه‌کانیان هیچێکی ئه‌وتۆیان تیابه‌سته نییه، ئه‌توانرێت چاوه‌ڕوانی شۆڕش بکرێت، هه‌ست به نزیکبونه‌وه‌ی بکرێت، به‌ڵام مه‌حاڵه ته‌قینه‌وه‌که‌ی خێراتر بکرێت، شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌خۆیه‌وه له ناخی دڵی گه‌له‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت و هه‌موو به‌ربه‌سته‌کان ڕائه‌ماڵێت و دواتر له قوڵایی گیانی میلی خۆیه‌وه، ژینی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی ئازاد ده‌خوڵقێنێت)
( باکۆنین) به‌وه به‌ختیار بوو، که کۆمه‌نه‌ی پاریس 1871بیروبۆچونه‌کانی ئه‌وی سه‌لماند و شۆڕشگێڕان گه‌یشتبوونه ئه‌و بڕوایه، که (جموجۆڵی تاکی گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نییه، له‌چاو جموجۆڵی خۆبه‌خۆیی جه‌ماوه‌ردا)
(کرۆپۆتکین) وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشخۆی گرنگی داوه به‌و مه‌سه‌له‌یه و وتوویه‌تی (گیانی ڕێکخستنی خۆبه‌خۆیی گه‌ل ته‌واو بڵندوو نایابه، به‌ڵام به‌ری مووماره‌سه‌کردنی ته‌واو ته‌سکراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ش، که له‌و جۆری ڕێکخستنه تێناگه‌ن و لێی به گومانن، ته‌نها ئه‌وانه‌ن که هه‌موو ژیانی خۆیان له پشتی مێزه‌کان وله‌ناو کاغه‌زه شڕووپڕه‌کاندا به‌سه‌ربردوه، به‌سه‌رئه‌به‌ن)
هه‌رچه‌نده مرۆی ئازادیخواز به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه کردۆته‌وه، که جه‌ماوه‌ر بناغه‌یه‌و به پله‌ی یه‌که‌م دێت، به‌ڵام ئه‌ویش وه‌ك برا نه‌یاره‌که‌ی** ( برا مارکسی) ه‌که‌ی نه‌یتوانیوه خۆی لابدات له‌و دژایه‌تییه، دژایه‌تیه‌که‌ش ئه‌وه‌یه، ڕاسته خۆبه‌خۆیی جه‌ماوه‌ر بناغه‌یه‌و به پله‌ی یه‌که‌م دێت، به‌ڵام ئه‌وه هه‌مووشتێك نییه، هۆشمه‌ندی و گواستنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندیش بۆناو ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ر، گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، گومان له‌وه‌شدا نییه، که کاری گواستنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی بوونی ده‌سته‌یه‌کی شۆڕشگێڕ فه‌رز ئه‌کات، واته بوونی ده‌سته‌یه‌کی شۆڕشگێڕ***له‌و چه‌شنه، که توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ( دانان و داڕشتنی هزری شۆڕش) بگرێته ئه‌ستۆی خۆی، به‌ڵام ئه‌بێت له‌و حاڵه‌ته‌دا بپرسیین، ئایا ئه‌و ده‌سته‌یه ئه‌و هه‌له ناقۆزێته‌وه، بۆ به‌باوکردنی سه‌روه‌ری هزری خۆی و نابێته مایه‌ی ئیفلیجکردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌کانی جه‌ماوه‌رو دواتر سه‌پاندنی باڵاده‌ستییه‌کی نوێ
نکۆڵی له‌وه ناکرێت، که -برۆدۆن-گرنگییه‌کی زۆری داوه به مه‌سه‌له‌ی خۆبه‌خۆیی جه‌ماوه‌ر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌واو بێزاربوه، له‌و ساردووسڕیه، که هه‌بوه له‌ناو جه‌ماوه‌ردا، ئه‌و له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی ئه‌و که‌سانه‌دا نه‌بوه، که‌هه‌نووکه هۆی ئه‌و ساردووسڕیه‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ڕۆڵی حکومه‌ت له‌و بواره‌دا، به بیروبۆچونی ئه‌و جه‌ماوه‌ر به غه‌ریزه زۆر ڕێزی حکومه‌ت ده‌گرێت، ئه‌و ساردووسڕیه‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌و چۆن دژی ئه‌و ڕێزگرتنه بوه، ئاوه‌هاش دژی گیانی خۆبه‌که‌مزانیش بوه-برۆدۆن-هاندان و هوروژاندنی گیانی کاری کۆمه‌کی به ئه‌رکێکی مێژویی زانیوه ، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه بڕوای وابوه، که ئه‌بێت ڕۆشنایی له ده‌ره‌وه بێت و خۆی بکات به ژووردا، گه‌ر وانه‌بێت، ئه‌وا کۆیله‌یی چینه‌کانی خواره‌وه هه‌تا هه‌تایه به‌رده‌وام ئه‌بێت
-برۆدۆن هیچ لارییه‌کی نه‌بوه له‌وه که له ( هه‌موو چه‌رخه‌کاندا، سه‌ره‌تا هزر له ده‌ماغی هه‌ندێك که‌سدا گه‌ڵاڵه بوه‌و دواتر له دایکبوه) دواتریش گیۆزراوه‌ته‌وه بۆ ناو ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ر، هه‌نووکه کاری گواستنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی کارێکی تاکی بوه، کاری زۆرینه نه‌بوه، به‌ڵام -برۆدۆن- له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕویه‌شیدا، ئه‌و ئایدلیستخوازییه‌ی خستۆته خانه‌ی گومانه‌وه‌و به گه‌لحۆیشی زانیوه، گه‌ر هه‌ست به‌وه نه‌کرێت، که ئه‌وه ده‌کرێته پاساوی ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی، له‌به‌رئه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه، که ئه‌بێت به باشی پارسه‌نگی ئه‌و دوو ئۆرگانه ڕابگیرێت، واته ڕاگرتنی پارسه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی خۆخۆیی جه‌ماوه‌رو گواستنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی
ساڵی 1864 پێش ئه‌وه‌ی ( باکۆنین) ببێت به سۆسیالیستێکی ئازادیخواز، ته‌واو سه‌رقاڵی ته‌راتێنی ناو ڕێکخراوه نهێنیه‌کان بوو، زۆریش سه‌رسامبوه به هزری-بلانك-ی هزری –بلانك-یش، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بریتی بوه له( ئه‌بێت کاروو جموجۆڵی ده‌ستبژێر پێش خه‌به‌ربونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بکه‌وێت، تا دواتر چه‌نده‌ها که‌سی پێشکه‌وتوو په‌یوه‌ندی ئه‌که‌ن به‌و ده‌ستبژێره‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌بێته هه‌وێنی دروستبونی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم، که سه‌رده‌مێکه دروستبونی دواکه‌وتوه) -باکۆنین-دوای ئه‌وه‌ش که ده‌بێته سۆسیالیستێکی ئازادیخواز، هه‌ر بڕوای وابوو، که ناڕێکوپێکی و گه‌ڕه‌لاوژێیه‌کی میلی هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژێیه خۆی له خۆیدا وزه‌به‌خشی شۆڕشه، به‌ڵام ئه‌بێت گرنگی بدرێت به تێکه‌ڵبونی هزرو جموجۆڵی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ر، چوونکه ئه‌و تێکه‌ڵه‌یه خۆی ئامێرێك ئه‌دۆزێته‌وه‌و ده‌سته‌یه‌کیش له‌وانه که هزر ئه‌یانبزوێنێت، کاریگه‌ر سرووشتی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر دائه‌نێت
( 10 که‌س- 20 که‌س- 30 که‌س- یان زیاتر) له‌و که‌سانه، که بڕوایان به خۆڕێکخستن هه‌یه ئه‌توانن(100که‌س-200که‌س- 300 که‌س- یان زیاتر) هانبده‌ن، بهروژێنن، پێگه‌یاندنی پێشڕه‌وه‌کان ئه‌رکی ئێمه‌یه، ئه‌بێت ئه‌و پێشڕه‌وانه باش ڕێکخراوبن، تا بتوانن بزوتنه‌وه‌ی میلی بکه‌نه سه‌رچاوه‌ی بیروباوه‌ڕه‌کانمان
ئه‌و ده‌مه (باکۆنین) و براده‌ره‌کانی، سه‌ر به‌و ڕێبازه بون، که ئه‌مڕۆ له زمانی سیاسی‌دا پێیئه‌وترێت-ده‌ستبژێر- به‌شانه‌بون- ناوکه‌کان- به واتایه‌کی تر ئه‌و که‌سانه، که ئه‌رکی هزری و ئاڕاسته‌کردن ئه‌گرنه ئه‌ستۆی خۆیان-باکۆنین-بڕوای وابوه، که پێوویسته له گه‌ڕه‌کاندا کاری ڕێکخراوه‌یی بکرێت بۆ ڕاکێشان و ڕێکخستنی ئه‌و که‌سانه، که زیره‌کتروو کارامه‌ترن و بیروبۆچونه‌کانیان هاوڕه‌نگن له‌گه‌ڵ بیروبۆچونه‌کانمان، بڕوای وابوه ، که هه‌ر له‌و موماره‌سه‌یه‌شدا له‌غزه‌کانی کاریگه‌ریکردن ده‌رئه‌که‌ون، ئه‌بێت ئازادیخوازه‌کان له‌ناو هه‌ڵچون و هوروژانی میلیدا له فڕۆکه‌وانێکی نادیار بچن، پێوویسته به‌بێ هیچ-مافێکی ڕه‌سمی-پێشڕه‌وبن، واته دوره‌په‌رێز له هه‌موو ئیمتیازێکی حزبچێتی، ئه‌بێت ئه‌و پێشڕه‌وانه جێبه‌جێکاری کارامه‌بن
(باکۆنین) ته‌واو به‌وه هۆشیار بوه، که ئه‌و وشانه ( پێشڕه‌وه‌کان) ( سه‌رکرده‌کان) ( دیکتاتۆریه‌ت) هتد- هه‌ر ئه‌و وشانه‌ن، که ناحه‌زانی ئازادیخوازی به کاریان ئه‌هێنن، ئه‌و ده‌ستی خۆی پێشخستوه له‌و ڕوه‌وه داوای لێبووردنی کردوه‌و وتوویه‌تی، ئه‌و که‌سه‌ی وائه‌زانێت، که ڕێکخستن له‌و چه‌شنه به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادی جه‌ماوه‌ره‌و هه‌وڵدانیشه بۆ درووستکردن باڵاده‌ستی نوێ، ئه‌و که‌سه هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌و چه‌شنه نییه، چوونکه پێشڕه‌وی هۆشمه‌ند، چاکه‌کار، و دیکتاتۆر، و باریگران نییه به‌سه‌رشانی گه‌له‌وه، به‌ڵکو ئه‌و پێشڕه‌وه ته‌نها مامانێکه بۆ له دایکبونی( خۆڕزگاری) و هیچیتر
ئه‌بێت پێشڕه‌وی هۆشمه‌ند له‌ناو گه‌رمه‌ی جموجۆڵه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا ئه‌کتیڤ بێت و ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ش بڵاوبکاته‌وه، که له‌گه‌ڵ غه‌ریزه‌کانی جه‌ماوه‌ردا هاوچه‌شنن، نابێت پێشڕه‌و خۆیهه‌ڵقورتێنێت له مه‌سه‌له‌و بابه‌ته‌کانی تر‌و به‌جێیانبهێڵێت بۆ جه‌ماوه‌ر خۆی
-باکۆنین-جارێکی تر داوای لێبوردنی کردوه، که( ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشگێڕ) ی به‌کارهێناوه، ئه‌و له‌و بواره‌دا، ته‌نها مه‌به‌ستی لانی که‌می ده‌سه‌ڵات بوه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش بۆ پشتگیریکردنی جه‌ماوه‌ر بوه، تا جه‌ماوه‌ر ئه‌و بواره‌ی بۆ بڕه‌خسێت و بتوانێت ڕێکخستنی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه درووست بکات، هه‌روه‌ها له‌ناو جه‌ماوه‌ردا یاریده‌ده‌ری هوروژاندنی گیانی شۆڕش بێت
سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و گیانی یاریده‌دان دوو مه‌سه‌له‌ی جیاواز‌و دژ به‌یه‌کن
( رۆزا لوکسمبورغ) دوای تێپه‌ڕبونی ماوه‌یه‌کی زۆر باسی ئه‌و پرسه ده‌هێنێته‌وه گۆڕێ ده‌رباره‌ی وتوویه‌تی”به بیروبۆچونی (باکۆنین) ململانێی هزری ده‌رباره‌ی بزوتنه‌وه‌ی خۆخۆیی جه‌ماوه خۆتێهه‌ڵقورتانی پێشڕه‌وی هۆشمه‌ند ته‌واو یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه، یه‌کلاش ناکرێته‌وه، تا زانست خۆی نه‌کات به‌ناو ڕیزه‌کان کارگه‌رانداو وایلێدێت که ئیتر کارگه‌ران پێوویستیان به پێشڕه‌وی هۆشمه‌ند نامێنێت، گه‌ر پێوویستیشی بوو وه‌ك جێبه‌جێکاران پێوویستی ئه‌بێت، نه‌ك وه‌ك که‌ڵه‌گا” -باکۆنین-هه‌ر له‌و گۆشه‌یه‌وه ڕوانیویه‌ته ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کارگه‌ران و وتوویه‌تی ” بۆئه‌وه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم ببێته ئامرازی ڕزگاربون، پێوویسته ئه‌ندامه‌کانی پڕچه‌ك بن به – زانست- فه‌لسه‌فه- سیاسه‌تی سۆسیالیزم-“
ئه‌و هه‌ڵهێنجانه له ڕووی تیۆرییه‌وه، هه‌ڵهێنجانێکی پۆزه‌تیڤه، به‌ڵام به پێی ئه‌و هه‌ڵهێنجانه چاره‌یه‌کی تر نییه له‌وه زیاتر، که ئه‌بێت چاوه‌ڕێبکرێت، تا پێشکه‌وتنی مێژویی ڕاستی ئه‌و هه‌ڵهێنجانه ئه‌سه‌لمێنێت ، له‌و حاڵه‌تی چاوه‌ڕوانیه‌دا مه‌سه‌له‌که وه‌ك کومپیاله‌یه‌کی لێدێت، یان ده‌بێته بیتاقه‌یه‌کی قووماری به‌خت تاقیکردنه‌وه، ئه‌و چاوه‌ڕوانیشه‌ش زۆر ئه‌خایه‌نێتو ده‌بێته ( خۆت و به‌ختی خۆت)
له شۆڕشی ڕووسیدا ئازادیخوازه‌کانیش، وه‌ك مارکسیه‌کان گیرۆده‌ی ده‌ستی ئه‌و دژایه‌تیه ( بزووتنه‌وه‌ی خۆخۆیی جه‌ماوه‌رو ده‌ستبژێری هۆشمه‌ند) بو‌ون، به‌جۆرێکیش گیرۆده‌بون، که کاری کردبوه سه‌ر شۆڕش، ئه‌وه‌بوو دوو هێز شۆڕشی ڕائه‌کێشا ، له‌لایه‌که‌وه خۆبه‌خۆی سۆڤیه‌ته‌کان، له‌لایه‌کی تره‌وه ( چڵێسی حزبی) به‌لشه‌فی بۆ ده‌سه‌ڵات و پێشڕه‌ویی، واته حزبچێتی ، له شۆڕشی ئیسپانیشدا ، به‌هه‌مان شێوه ئه‌و دوو ڕێبازه کۆڵه‌واری ده‌ستی ئه‌و دژایه‌تیه بون، بۆ زیاتر ڕووناکی خستنه سه‌ر ئه‌و باسه په‌نا ئه‌به‌ینه به‌ر دوو نمونه
سه‌روه‌ری حزبی له ڕووسیا وانه‌یه‌کی به‌نرخی دابه‌ده‌سته‌وه
( ڤۆلین)ی ئازادیخواز- ئه‌نارکی- ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌روه‌رییه وتوویه‌تی “هه‌رچ حزبێك، یان کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی، ئایدلۆجیای خۆی له‌سه‌ره‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر دابنێت ومه‌به‌ستی حوکمڕانی و سه‌روه‌ریکاریی بێت، ئه‌و حزبه چه‌نده ڕاستگۆش بێت، ناتوانێت له ئازادکردنی جه‌ماوه‌ردا سه‌رکه‌وتوو بێت، چوونکه ئازادی ڕاسته‌قینه له جموجۆڵی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ر خۆیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، جه‌ماوه‌ر خۆی خاوه‌نی مه‌سه‌له‌که‌ی خۆیه‌تی، جه‌ماوه‌ر دوور له ڕکێفی حزب په‌نا ئه‌باته به‌ر ئامرازه تایبه‌تییه‌کانی خۆی (سه‌ندیکا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان- لیژنه‌کانی کارگه‌کان- هه‌ره‌وه‌زیه‌کان) ئه‌و ئامرازانه‌ش هه‌موو له‌سه‌ر سه‌کۆی (خۆبه‌ڕێوه‌بردن) ڕاوه‌ستاون، شۆڕشی ئازادیخوازی به‌رهه‌می هزروکرده‌ی ئازادیخوازه‌کان- ئه‌نارکیه‌کان-نییه، به‌ڵکو به‌رهه‌می کرده‌ی جه‌ماوه‌ر خۆیه‌تی، ئازادیخوازه‌کان، شۆڕشگێڕان به گشتی، ته‌نها ڕۆڵی ڕاوێژکار و یاریده‌دان ئه‌بینن، جا ئەگه‌ر ئازادیخوازه ئیسپانیه‌کان بڕوایان وایه که ئه‌توانن شۆڕش بکه‌ن، ئه‌وه خه‌وی به‌لشه‌فیکی ئه‌بینن”
ئه‌و باڵه‌ش، که بونی ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی به پێوویست ئه‌زانی، له دامه‌زراندنی فیدراسیۆنی( الابیریة) ****دا Fedération anarchist Libérique دا خۆی پیشاندا، دواتر بوو به به‌شێك له سه‌نیکای باوك، واته (کونفدراسیۆنی نیشتمانی بۆ کارconfedération national du travaille C-N-T) ئه‌و سه‌ندیکایه له‌ژێر کاریگه‌ری بیروبۆچونه‌کانی (باکۆنین) دا به‌رده‌وام له دوو قۆڵه‌وه خه‌باتی ئه‌کرد، قۆڵی دژ به ڕیفۆرمخوازی و قۆڵی دژ به دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا، کۆنفدراسیۆن ڕێبازی سه‌روه‌رگه‌رایی ڕه‌تکرده‌وه‌و ڕێبازی چاوساغی و یارمه‌تیدانی هه‌ڵبژارد، هه‌رچه‌نده هۆشمه‌ندی ئازادیخوازی له ئیسپانیا ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له سه‌ره‌کییه‌کان و بناغه‌ییه‌کان هۆشمه‌ندییه‌کی قوڵوو به‌ر فراوان بوو، به‌ڵام ئه‌وانیش وێنه‌ی حزبه شۆڕشگێڕه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان، نه‌یانتوانی خۆیان له زیاده‌ڕۆیی لابده‌ن ساده‌وساکارانه که‌وتنه ناو ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌وه، هه‌ر ئه‌و تێکه‌وتنه‌ش بوو، که بوه مایه‌ی درووسبونی سه‌کۆی ڕاڕایی ستراتیژی، جگه له‌وه بوه مایه‌ی ئه‌وه، که هه‌ندێك که‌سی کارامه ده‌ربکه‌ن و هه‌ندێك که‌سی هیچ له‌باردا نه‌بوو بخه‌نه جێگه‌کانیان، په‌یوه‌ندی نێوان جه‌ماوه‌روو ده‌ستبژێری هۆشمه‌ند به چه‌شنێك تووشی ده‌رده‌سه‌ری بوو، که‌تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش قسه‌وباسی کۆتایی و یه‌کلاوه‌کراوه‌ی له‌سه‌ر نه‌کراوه
پەراوێز
*سه‌رجاوه کتێبی( التحرریة من العقیدة الی الممارسة)
** له هه‌ردوو ده‌قه‌که‌دا- عه‌ره‌بی- فه‌ره‌نسی- ئه‌و وشه‌یه به‌م مانایه ( أخوه العدو) هاتوه، من به‌و مانایه، نه‌مکورداندوه، چوونکه بڕوام به‌وه نییه، که مرۆیه‌کی ئازادیخواز هه‌بێت، مارکسیه‌ك به دوژمنه برای خۆی بزانێت (باکۆنین) له‌حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی که‌له ڕه‌قی و توڕه‌بوونیدا ڕێزێکی مه‌زنی توانای زانستی ( کارل مارکس) ی گرتوه و هه‌وڵی زۆریشی داوه به‌رهه‌مه‌کانی وه‌رگێڕێته سه‌ر زمانی ڕووسی، وابزانم ئه‌و بۆ یه‌که‌مجار کتێبی یه‌که‌می ( کاپیتال) ی کردوه به ڕوسی – و-ك
*** به بیروبۆچونی من باکۆنین له (ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشگێڕ) ته‌نها مه‌به‌ستی لیژنه کۆمه‌کگه‌ریه‌کان و لیژنه هه‌مئاهه‌نگیه‌کان بووه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌کان- هه‌رێمه‌کان- وڵاته‌کان- بووه، واته مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه، که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاتی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه، که جێگای ئه‌و پێکهاته سیاسیه ده‌گرێته‌وه، که پێی ده‌وترێت حکومه‌ت، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمه‌کگه‌ری و هه‌مئاهه‌نگیانه له‌به‌رهه‌مهێناران خۆیانن، له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵبژێراون، ئه‌وانه جگه له‌کاری دابینکردنی پێداویستیه‌کان و دابه‌شکردن خۆبه‌خشانه هه‌ندێك کاری دی ئه‌گرنه ئه‌ستۆی خۆیان بۆ نموونه (ده‌فته‌رکاری- بواری ته‌ندروستی- خوێندن- په‌روه‌رده) کاتێکیش ده‌ستیانبه‌تاڵ ئه‌بێت ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌رکاری به‌رهه‌مهێنان وه‌ك هه‌موو به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی دی، جاگه‌ر (باکۆنین) به‌و واتایه به‌کاری نه‌هێناوه، ئه‌من کارێکم نییه، گه‌ر ڕۆژێك پێویستیکرد، من به‌کاریبهێنم، ته‌نها به‌و مانایه به‌کاریئه‌هێنم – و-ك
**** ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، واته ( هۆشمه‌ندی چینایه‌تی و خه‌باتی گواستنه‌وه‌ی بۆناو ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ر) من لای خۆمه‌وه، به‌بێ سڵکردنه‌وه هه‌ڵوێستی خۆم یه‌کلاکردۆته‌وه به کورتی و به‌کوردی ئه‌ڵێم (له‌ژێر کاریگه‌ری هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌کان و خۆییه‌کاندا، له کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تیدا، هه‌ندێك که‌س هه‌ن، که هۆشمه‌ندترن به یاسا سه‌ره‌کییه‌کانی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها ڕووناکبیرترن به ڕووناکی هێڵه گشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو، واته کۆمه‌ڵگه‌ی بێچیین ئه‌بینن، هۆشمه‌نده سۆسیالیسته‌کان داهێنه‌ر و درووستکارن، له‌به‌رئه‌وه ناتوانن خه‌مسارد دانیشن و ببن به چاودێرانی نێگه‌تیڤ به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی پێشکه‌وتنی مێژوه‌وه، ئه‌وانه هێنده‌ی مێژوو بواری ڕه‌خساندوه ، ئه‌رکی مێژوییانه ، که به‌بێ هیچ مافێکی ڕه‌سمی شۆڕه‌سواری مه‌یدانی گواستنه‌وه‌ی هزری سۆسیالیستی شۆڕشگێڕبن، به‌و مه‌رجه‌ی هۆی هه‌ڵکشان و داکشانی بزووتنه‌وه‌ی خۆبه‌خۆیی جه‌ماوه‌ر نه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بون یان نه‌بونی ڕابه‌ر( حزب) و، نه‌ڵێن ئه‌م شۆڕش یان ڕاپه‌ڕین مایه‌پوچبوو، چونکه ڕابه‌ر( حزب) نه‌بوو، ( کارل مارکس) هۆی سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕش ئه‌گه‌ڕێنێته‌و بۆ ئه‌وه، که کارگه‌ران نه‌یانتوانیوه، وه‌ك چینێك خۆیان ڕێکبخه‌ن( بڕوانه کتێبی خه‌باتی چینایه‌تی له فه‌ره‌نسا-کارل مارکس-) سۆسیالیسته ئازادیخوازه‌کانیش به تایبه‌تی-برۆدۆن-هۆی سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕش یا ڕاپه‌ڕین ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆئه‌وه، که ئه‌و شۆڕشه یا ڕاپه‌ڕینه ، شۆڕشی سیاسی بوه، واته شۆڕشێکی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بوه، بۆ نمونه-برۆدۆن-زۆر گه‌رموگوڕ نه‌بوه به‌رامبه‌ر –کۆمه‌نه‌ی پاریس-چوونکه به بیروبۆچونی ئه‌و کۆمۆنه، زیاتر له شۆڕشێکی سیاسی چوه، له‌وه‌ی که له شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بچێت
مرۆی ئازادیخوازی شۆڕشگێڕ ناتوانێت جڵه‌وی خۆی بداته ده‌ست لۆجیکی( قه‌زاوقه‌ده‌ر) و ( یا گاڵ ئه‌هێنێت، یان په‌موو)
مرۆی ئازادیخواز دژی ئه‌وه‌یه که له‌و هاوکێشه‌دا هێزێکی تر بخرێته جێگه‌ی ( چین) لێره‌دا پێوویسته بڵێم، مه‌سه‌له‌و ئه‌رکی گواستنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی سۆسیالیستی و مه‌سه‌له‌و ئه‌رکی ڕزگارکردنی چین له‌لایه‌ن ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی پێشڕه‌وه‌وه، دوو مه‌سه‌له‌و ئه‌رکی جیاوازوو دژ به‌یه‌کن-و-ك
***** ibérique دورگه‌ی الایبریة ناوچه‌یه‌که، ئیسپانیا و پورتگال له به‌ینی خۆیاندا دابه‌شیانکردوه
ئەنوەر فەتاح محەمەدئەمین
ئه‌م (تایتڵە) به‌هه‌ردوو لاکه‌یدا ده‌خوێنرێته‌وه، چونکه له ڕووی ستراکچه‌ره‌وه ، هه‌ره‌مین، بچوك گوێ قوڵاخی گه‌وره‌یه و گه‌وره‌ش هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئیدارە و بنه‌ماکانی ئابوری و سیاسییه. حیزب ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ت بگرێتەدەست تاکو توێژاڵی دەستەبژێر بخاتە سه‌رلوتکه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاته‌که و ببێته خاوه‌نی گه‌وره‌ترین قه‌پاڵی گه‌وره‌ی سەروەت و سامانی نەتەوە و وڵات به هێزی یاساش پارێزراو بێت
ئەو کاتەی که حیزب بووه حیزبێکی ده‌سه‌ڵاتدار ئیتر یاسا و ڕێسای ئابوری و هێزی داپڵۆسین، ده‌گرێته ده‌ست و پاشان ده‌بێته بکوژ و ببڕ. هەموو سەروەت و سامانەکان بۆ خۆی قۆرخ دەکات واتە ژیان بۆ خۆیان و دۆزه‌خ و ترس بۆ چین و توێژاڵەکانی تر.
که‌مینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌وڵی باڵاده‌ستی خۆیان له ڕێی هێزه‌وه سەپاندووە و ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵکدا، وه هه‌ر له ڕێی ئه‌و هێزه‌شه‌وه یاسایەکیش دەسەپێنن که بشێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌رێك ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پێ سه‌قامگیر بکه‌ن و له‌لایه‌کی تریشه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌زۆر به‌خه‌ڵکی په‌سه‌ند بکه‌ن، له هه‌مان کاتدا ده‌سه‌ڵات، لەژێر فشاری خەڵکیدا ناچار دەبێت کە دان به‌هه‌ندێك مافی کۆمه‌ڵگەکه‌دا بۆ دامرکاندنەوە و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕق و غه‌زه‌بی خه‌ڵکی ناره‌زا بۆ سه‌قامگیری ئاسایش، بنێت.
ده‌وڵه‌ت هه‌زار و یه‌ك جۆر‌و شێوازی تۆقاندن و هەڵخەڵەتاندنی هه‌یه ، واته ده‌وڵه‌ت چه‌ند زه‌بر و زه‌نگی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵه شێوازێک داده‌هێنێ تا بمانکاتە نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزی ئاڵای ڕه‌نگاوڕەنگ بڕازێنێتەوە به‌شێوه‌یه‌ك که ببێته مایه‌ی شانازی بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که، بەمە کۆڵه‌که‌کانی له کرۆکی کۆمه‌ڵگادا داده‌کوتێ، ده‌وڵه‌ت به‌و شێوازانەی کە دەیانگرێتە بەر ده‌توانێت بڕێک له خه‌یاڵ خه‌لق بکات و هێنده ده‌یڵێته‌وه و مه‌زنی ده‌کات به‌درێژایی کات ده‌بێته بابه‌تێکی موقه‌ده‌س (دینی)، واته ته‌حریم ده‌کرێت و ده‌بێته هێڵی سور وه‌کی حیزبییه‌کان ده‌ڵێن قابیلی شێکردنه‌وه و ڕه‌خنه نییه ، له‌وانه‌ش دینی ده‌سه‌ڵات، حیزب، ده‌وڵه‌ت، سه‌رکرده، ئه‌مه‌ش مانای سنوردارکردنی چالاکییه‌کانی عه‌قڵ و ئفلیجکردنی به‌شێکی بیرکردنه‌وه، به‌مه‌ش خه‌یاڵ ده‌بێته عه‌قیده واته ئیمان ، ئیمانیش بەو ئاڕاستە کارده‌کات که به‌هه‌شت بۆ موریدەکانی مسۆگه‌ره بکات. ئه‌م باسه بۆ ئه‌وروپاش هه‌ر وایه هه‌ر که‌سێك له خزمه‌ت سسته‌مه‌که‌دا بێت، به‌ڵام بۆ حیزبه‌کانی ئاسیا و ئه‌فه‌ریقییا که بونه ده‌وڵه‌ت، گوایه خه‌ڵکی غه‌رق ده‌که‌ن له عه‌داله‌ت و خۆشه‌ویستی و سه‌ربه‌ستی…تد، کە ئەمانەش درۆیه‌کی شاخداری سسته‌مه‌کەن. .
ئه‌مه‌یه نامۆبون (اغتراب) که ئه‌وه‌ی نه‌توانێ له‌و وه‌هم و خه‌یاڵه دینه ڕزگاری بێت، ناتوانێ ئازادانه بیربکاته‌وه.
ولێم ڕایش له کتێبی دین و شیکردنه‌وه‌ی نه‌فسیه‌که‌یدا، ده‌ڵێ ترسناکترین شت که مرۆڤ گیرۆده‌ی ده‌بێت نامۆبونه، چونکه هه‌ر بابه‌تێك موقه‌ده‌سکرا ئه‌وه (کرنوش، په‌رستن، مه‌زنکردن، ترسان) ده‌بێته شته‌سه‌ره‌کیه‌کان لای، وه لە‌جیاتی ڕزگارت بکات بیرکردنه‌وه‌ت ئیفلیج ده‌کات، که‌سایه‌تیت تێکئه‌شکێنێ به‌ڕاده‌یه‌ك وره‌ت وا داده‌به‌زێنێ که به‌ره‌و په‌رستنی سوڵتانه‌کان و بازاڕت ده‌بات له‌سه‌ر حسابی که‌رامه‌ت و دڵسۆزی ژیان. وه وه‌زیفه‌ی ده‌وڵه‌ت بێبه‌هاکردنی پرنسیپه‌کان و که‌رامه‌تی خه‌ڵکیه.
به‌هاترین پرنسیپ لای ئه‌ندامانی حیزب کڕنوشبردنه بۆ سه‌رکرده ، وه وه‌لای ته‌واویشی هه‌بێت بۆ ئه‌و پرنسپانه‌ی که سه‌رکرده پێیڕازییه و دڵخۆشی ده‌کات، وه سوکترینیشیان ڕاپه‌ڕێنه دژ به‌و کۆیلایه‌تیه، بۆیه ئه‌ندامی حیزب ئاساییه له‌سه‌ر قسه‌یه‌ك به‌سه‌رکرده و حیزبه‌که‌ی توڕه‌بێت، بتکوژێ یان توشی داوی پۆلیس و ئه‌منت بکات، ئه‌خلاق لای حیزب گوێڕایه‌ڵیه و ته‌سلیم بونه به موقه‌ده‌ساته‌کانی دینی ده‌سه‌ڵات، که ئه‌و دینه دینی ئیمپراتۆره نه‌ك دینی خۆشه‌ویستی و ئازادکردن.
جا حیزب له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ڕژێمی خزمایه‌تی، طائفی و قه‌ومی وه‌یان هه‌رشکڵێکی تری وه‌رگرتبێ یان وه‌ریبگرێ به‌پێی زروفی ناوچه‌که و ئاستی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و مێژووه‌که‌ی، به‌ڵام حکومه‌ت نوێنه‌رایه‌تییه‌کی ڕاسته‌وخۆی چینی سه‌رمایه‌داری ده‌کات، واته شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری که ده‌کاته دینه‌که‌ی و ئه‌مەش کە پێی دەڵێن دیمکراتییه‌ت، به‌ره‌و ئیستبدادیه‌ت ده‌برێت و هەروەهاش بووە، لە هەر کاتێکیشدا مەترسی لەسەر دەسەڵات بووبێت یا ببێت ، ئیتر ئەوەش له هه‌ر کوێیه‌کی دنیادا بێت .
ئه‌وه‌شی که پێی ده‌ڵین ته‌کنۆقرات، که‌سی گه‌نج و که‌سی شیاو بۆ شوێنی گونجاو ، ته‌نها بۆ خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکییه‌ئه‌مه گه‌مه‌یه، له ئاسیا یا لە ئه‌فه‌ریقادا باوێتی ، ئه‌گینا ئه‌وه‌تا به هه‌زاره‌ها ملیۆن دولار سه‌رف ده‌کرێ له ئوتێل و فڕۆکەخانەکاندا ، که‌چی پولێك سه‌رف ناکه‌ن له‌پێناوی گه‌شه‌سه‌ندنی کشتوکاڵ و پیشه‌سازیدا تابتوانێ فرسه‌تی و شوێنی کار بۆ خه‌ڵکی خه‌ڵق بکات وه شوێنی دیار بێت له ئابوری وڵات‌دا، باشترین نمونه‌شمان ئه‌وه عێراق له سه‌رانسه‌ریدا ئه‌و سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ده‌کات، ئه‌وه‌تا خه‌ڵکی ناتوانن په‌رداخێک ئاوی پاك بخۆنه‌وه به‌ڵام سه‌رکرده‌ی حیزب ته‌یاره‌ی تایبه‌تیان هه‌یه یان به‌تەیاره‌ی تایبه‌تی هاتوچۆ ده‌که‌ن ، چونکه حیزب و شۆڕش له ئه‌نجامی ئه‌و کاره ده‌ترسن که خه‌ڵک فێری ئه‌وه بێت که کار بکات و ده‌ست له حیزب پاننه‌کاته‌وه ئه‌مه له‌ڵایه‌ك، وه لاکه‌ی تریش بۆیه به‌هه‌ند وه‌رگرتنی گیانی تیرەگەری و قه‌ومی له‌و دوو کیشۆرەدا (ئاسیا‌و ئه‌فه‌ریقا) له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌یدایه ئه‌وه‌ش بۆ ئاسانی کۆنیڕۆڵکردنییه‌تی، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وروپا ئه‌م ئاسته‌ی به‌جێهێشتووه، چونکە ده‌وڵه‌ت ڕاسه‌وخۆ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رمایه‌داری دەکات.
هه‌ر حیزبێك که ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، به‌ڕیفۆرم ده‌ست پێده‌کات و پرۆژه‌ی خه‌یاڵاوی خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌کات و دوایش گەر خەڵکی ناڕەزایی دژی دەرببڕێت به‌کوشتن و بڕینێکی یەکجار زۆر کۆتای پێدیت، هه‌ر وه‌کو ووڵ دورانت له میژووی شارستانیکه‌یدا له به‌شی ده‌وڵه‌ت و یاساکه‌یدا باسی ده‌کات، چاپە کوردیەکەی ده‌ڵێت ” ده‌وڵه‌ت به‌سته‌م ده‌ست پێده‌کات، به‌ڵام هێنده نابات خوگرتن به‌ملکه‌چی لای ده‌بێته حاڵه‌تێکی ویژدانی و هه‌ر خێراش دوای ئه‌وه هه‌موو هاوڵاتییه‌ك وابه‌سته‌ی بۆ ئاڵا ناخی ده‌هه‌ژه‌نێت. که خه‌ڵکی له‌م سسته‌مه‌دا که شۆرش ده‌کات و دژی ده‌سه‌ڵات دەوەەستێتەوە، هه‌رده‌سه‌ڵاتێك بێت که ده‌ڕوخێ ده‌سه‌ڵاتێکی تری له‌جێگه‌ی قوت ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر حیزبێك ئینشقاق ده‌کات حیزبێکی تری گه‌نده‌ڵ دروست ده‌کاته‌وه له هی سه‌رچاوه‌که لێڵتر و ناله‌بارتر له جه‌وهه‌ردا و که‌مێك زیاتر ئاڵوواڵاکرا و له شکڵیا، حیزب و ده‌وڵه‌ت ستراکچه‌رێک و فه‌لسه‌فه‌یه‌کی چینایه‌تی و هه‌ره‌می هه‌یه و به‌و ڕێڕه‌وه‌شا کارده‌کات، له پێشتریشدا زیاتر باسکراوه، که دوبارەی ناکه‌مه‌وه لێره‌دا.
من لێرەدا چەند نموونەیەک دەهێنمەوە له‌سه‌ر حوکمه‌ت له‌و وڵاته‌ی که به دایکی یاسا ناسراوه که به‌ریتانیایه، که له‌م وڵاته‌دا هه‌رچی خزمه‌تگوزاریه له که‌مبونه‌وه‌دان به‌هۆی قه‌یرانی ئابوری و زۆری به‌تاڵه‌وه، ئه‌وه‌تا حکومه‌تی به‌ریتانیا له‌سه‌دا 45%ی شوێنی سەرپەرشتی مناڵانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان، واته ئه‌و مناڵانه‌ی که خێزانیان نییه، له به‌ر نه‌بونی پاره چاره‌نوسی داخستن چاوه‌ڕێیانه یان هه‌ر داخراون، به‌هۆی نه‌بونی پاره، که‌چی ئه‌وه‌تا ئه‌و پاره زۆره سه‌رف ده‌کات بۆ چارلسی کوڕی مه‌لکه بۆ سه‌فه‌رێکی نۆ ڕۆژی نیو ملێۆن پاوه‌ند سه‌رف ده‌کات له سه‌فه‌رەکەیدا بۆ باشوری ئه‌فه‌ریقا، وه دۆقی یورك بۆ سه‌فه‌رێکی شه‌ش ڕۆژیان 81 هه‌زار پاوه‌ندیان سه‌رفکردووه بۆ پڕوپاگانده‌کردن بۆ ده‌وڵه‌ت و پیرۆزکردنی له‌لای خه‌ڵکی ، وه مه‌سره‌فی ئه‌م ساڵی به کینگ هام پا‌ڵا‌س زیادی کردووه بۆ 32 ملێۆن پاوه‌ند. که‌چی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ مه‌سره‌فی خه‌سته‌خانه و خانه‌ی پیران و مناڵانی بێ خێزان که‌م ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام هه‌موو که‌سێکی به‌ریتانی ده‌بێت ڕۆژی 52 پنس بدات به پیاو ژن و مناڵه‌وه به‌خێزانی مه‌لیکه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌تا چارلسی کوڕی مه‌لیکه خۆی و ژنه‌که‌ی سه‌فه‌رێکی یه‌ك ڕۆژیان له شاری ئه‌به‌ردینه‌وه بۆ له‌نده‌ن به ته‌یاره 19،583 پاوه‌ندی تێچووه، یان سه‌فه‌رێکی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌ندرۆ له نۆر‌ث ئۆڵت بۆ بلفاست 10.470 پاوه‌ندی تێچووه. کەچی لەولاشەوە خه‌ڵکی له‌سه‌ر کارده‌رده‌کرێ و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت زیاد بکرێت.
ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌کی تری ده‌وڵه‌تێکی دیمکراتی تر، که ئه‌ویش هندستانه ، که له‌وێ نزیکه‌ی دوو ملیۆن که‌س ژیانیان له‌سه‌ر گه‌ڕانه بۆ دوزینه‌وه‌ی شت له شتی فڕێدراودا، له‌سه‌ر پاشماوه‌ی خه‌ڵکی تر ده‌ژین، که هه‌ندێکیان ده‌بێت چه‌ند سه‌د مه‌ترێك بڕۆن ئه‌وسا ده‌گه‌نه شوێنی پاشه‌ڕۆکان زبڵەکان، وه هه‌ندێکێشیان له‌وانه 20 ساڵ و بگره زیاتریش له‌سه‌ر ئه‌و پاشماوانه ده‌ژین، که زۆرینه‌ی مناڵه‌کانیان دەردەدار به‌نه‌خۆشی سکچون و ڕشانه‌وه و نه‌خۆشییه‌کانی پێسته‌وه ( ڕۆژنامەی گاریان 3ی ته‌موزی 2012.)
وه باسێکی تری حکومه‌ت ئه‌وه‌یه که هه‌ردوو خێڵی گانا که وڵاتێکی ئه‌فریقییه ئۆبودوس له‌گه‌ڵ ئه‌نادانیس که باسی خۆیان ده‌که‌ن ده‌ڵێن ئێمه یه‌ك کۆمه‌ڵگا بوین، به‌یه‌که‌وه ئه‌ژیان له‌یه‌ك نیشتماندا و ژن و ژنخوازیمان له‌نێواندا هه‌بوو، که‌چی سیاسه‌ت هه‌مومانی له‌یه‌کتر کرده دوژمن و که‌س هیچی له‌وی تر قبوڵ نه‌ده‌کرد، له‌بری خۆشه‌ویستی زه‌بروزه‌نگ و کوشتن و بڕینی خسته‌نێوانمانه‌وه. وه ده‌وڵه‌ت خۆی له‌پشت نانه‌وه‌ی ئه‌و ئاژاوانه‌وه‌یه تا ڕوحی تایه‌فه‌که‌ری و دوژمنایه‌تی په‌ره‌بسێنێ له نێوانماندا (فکره‌که‌ی گاردیان شه‌شی ته‌موز 2012)
جا خۆ له‌و وڵاتانه‌دا حوکمه‌تیان هه‌یه و ده‌وڵه‌تیشیان هه‌یه و ته‌مه‌نیشیان له سه‌د ساڵێك تێپه‌ڕاندووه و یاساش سه‌روه‌ره، وه حکومه‌ت هه‌ر چوارساڵ جارێك ده‌گۆڕێ، وه ته‌شریعی و ته‌نفیزی و قه‌زایی تییدا جیابۆته‌وه، وه سوپا و پۆلیسیش ئایدۆلوجی نییه و به‌ڵام ده‌سه‌ڵات نوێنه‌ری چینایه‌تییه و نوێنه‌ری چێنێکی تایبه‌تیه، ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت داڵغه‌ی حوکمه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت بۆ به‌ئاکام گه‌یاندنی خه‌ونه‌کانی که به‌ئازادییه‌وه ده‌یبینێ، ئه‌وه ده‌وڵه‌ت له‌جیاتی ده‌سته‌به‌رکردنی بۆی زه‌وت ده‌کات و ئه‌وه هه‌تا ماوه ده‌بێت خه‌یاڵ بێت. وه نمونه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کانی تری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌وه باشتر نین تا من گره‌و له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی یان هه‌رده‌وڵه‌تێکی تری ئه‌م دنیایه بکه‌م، ئه‌وه‌تا چرکه‌یه‌ك نیه خه‌ڵکی به داپڵۆسینی هیزی داپڵۆسینه‌ره‌کانی حوکمه‌ته نه‌ته‌وه‌ی و ئاشتی خوازه‌کانه‌وه نه‌بێته کۆچی قوربانی.
سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان (Kurdistan Anarchists Forum)
پرسیار: سەكۆ چییە و كێی لە پشتە؟
وەڵام: پێگەیەكی ئینتەرنێتییە بۆ گفتوگۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان و مشتومڕكردن لەسەر پرسە ھەنووكەییەكانی بزاڤی دژەسەرمایەداری و ڕەخنەگرتن لە ئەزموونەكانی بزاڤی سۆشیالیستی و ئەزموونگیری لە ھەوڵەكانی پێشووتر و خستنەڕووی ئەڵتەرناتیڤ لە بەرامبەر ھەوڵە شكستخواردووەكان و دەرگە ئاوەڵاكردن بەڕووی ھەر دەنگێكی ئازادیخواز و یەكسانیخواز و دادپەروەریخوازدا، بەكورتی ”سەكۆ پردێكە بۆ بەیەكگەیشتن و لەیەكنزیكبوونەوەی تاك و گروپە سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان“.
پرسیار : بۆچی ”سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان” ، ئایا ئەمە جۆرێك لە پابەندی بە نەتەوە و نیشتمان نییە؟
وەڵام : نەخێر، ئەناركیستەكان سەرەڕای ئەوەی كە لە سەراپای مێژوودا جەنگاوەری یەكەم بو‌ون دژی داگیركەر و خەباتكاری ڕاستەقینە بو‌ون بۆ ئازادی و یەكسانی نەتەوەكانی دونیا، بەڵام ھاوكات دوژمنی سەرسەختی ناسیونالیزم وەك ئایدیۆلۆجی دەوڵەتگەرایی و سەروەریخوازیی بو‌ون، كە بۆرجوازی ھەر نەتەوەیەك بۆ خۆشباوەڕكردنی چینە چەوساوەكانی ئەو نەتەوەیە، بەوەی كە ھەموو ئەندامان و چین و توێژەكانی یەك نەتەوە، یەك بەرژەوەندەی ھاوبەش و تەبایان ھەیە، بەكار دەبات.
بۆ ئێمە وەك نوسەرانی (سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان)، كوردستان وەك پانتاییەكی جوگرافی كۆمەڵێك ئێتنی و كولتوور و ئایینی جیاواز، كە خاوەنی كۆمەڵێك زمانی جیاوازن لەسەر دەژین، بەم پێیە، (سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان)، سەكۆی ھەموو ئەوانەیە، بەبێ جیاوازی. بەبۆچوونی ئێمە نابێت پاشكۆی جوگرافیی كوردستان لەتەك نەتەوەییبوون یەكی بگیردرێت. تەنیا ھاندەرێك بۆ ھەڵگرتنی ئەو پاشگرە (كوردستان)، دروستكردنی بەستەرە لەنێوان بزووتنەوە كۆمەڵایەتییە ئازادیخوازەكان لەنێو ئەو وڵاتاندەدا كە بە زمانی كوردی ئاخاوتنیان تێدا دەكرێت و ھاوكات كوردزمانەكان لەبەر توانای ئاخاوتنیان بە زمانەكانی دیكەی ئەو وڵاتانە (عەرەبی، فارسی، ڕوسی، توركی)، دیسانەوە دەتوانن بەستەری نێوان بزاڤە كۆمەڵایەتییە ئازادیخوازەكان بن لەو وڵاتانەدا.
سەرەڕای ئەوانەی سەرەوە، ئێمە ھەروا باوەڕمان بە ئازادی و ڕزگاری و سەربەخۆیی كوردان ھەیە، ھەرواش باوەڕمان بە ئازادی و ڕزگاری و سەربەخۆیی توركمان و كلدان و ئاشوور و عەرەبەكان لە چوارچێوەی كوردستان و ھەرێمی كوردستاندا ھەیە، ئەوەش لەسەر بنەمای بڕوابوونمان بە بنەما فیدرالییە ئەناركییەكان و خۆبەڕێوەبەرایەتی كارخانە و سەربەخۆیی (ئۆتۆنۆمی) ناوچە و ھەرێمەكان و مافی چارەی خۆنووسیی ھاوتا بۆ گشت گەلان [لێرەدا مەبەست لە مافی چارەی خۆنووس، ھەوڵ و پاگەندەی باندە ناسیونالیستەكان و پارتە بۆرجوازییەكان نییە بۆ بەدەستھێنانی سەروەری خۆیان و دەوڵەت لەژێر ناوی نەتەوەدا، بەڵكو تەواو پێچەوانەوە مەبەست ڕزگاركردنی كۆمەڵگە و نەتەوەكانە لە سەروەری بۆرجواكان و ملھوڕی دەوڵەت].
ھەروەھا، بەو تینەی كە ئێمە پشتیوانی لە ڕزگاری نەتەوەكان دەكەین، بەو ڕادەیەش دژایەتی ھەوڵەكانی بۆرجوازی بەناو دەوڵەتی نەتەوەیییەوە دەكەین، لەبەرئەوەی دەوڵەتی نەتەوەیی بە ھەمان ڕادە و ئامانجی دەوڵەتی داگیركەر، سەركوتی ئازادی تاكەكانی كۆمەڵگە دەكات و بەمەبەستی دابیكردنی مشەخۆری بۆ سەرمایەداران و دەسەلاتداران و دەستەبژێرەكان، چین و توێژە بەرھەمھێن و زەحمەتكێشەكانی كۆمەڵگە لە كۆیلەتیدا ڕادەگرێت.
پرسیار: ئایا نووسەرانی (سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان) سەربە گروپێكی ڕامیاریی دیاریكراون؟
وەڵام: نەخێر، كەسانی سەربەخۆن و سەر بەھیچ گروپێك نین و بەخۆشیان گروپێك نین، بەڵكو تەنیا ئامانج و ئازادیخوازیی و شێوازی بیركردنەوە لەتەك یەكدیدا كۆیان دەكاتەوە. بەڵام ھاوكات ھەر یەكە لە ئێمە لە شوێنی كار و ژیانی خۆیدا چ لە كوردستان و چ لە وڵاتانێك كە تیایاندا دەژین، لە گروپە خۆجییەكاندا چ گروپی خۆجێیی كاریی (گروپ و ڕێكخراوە جەماوەرییەكان) ، گروپە پاگەندەییە ئەناركییەكان و فۆرومە خۆجێییەكاندا، چالاكی دەكەین و بەشداریی ڕاستەوخۆمان ھەیە، ھەروا كە لە كوردستان بین لەسەر بنەمای “خۆجێی خەبات بكە و جیھانی بیر بكەرەوە”، وەك ئەركی نیونەتەوەییمان ھاوپشتی و ھاریكاری ھاوچین و ھاوڕێیانمان لە وڵاتانی دیكە دەكەین، ھەرواش كە لە وڵاتانی دیكەدا بژین لەسەر ھەمان بنەما “خۆجێی خەبات بكە و جیھانی بیر بكەرەوە”، ھاوپشتی و ھاریكاری گروپە خۆجێیەكان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی كوردستان، بە ئەركی نێونەتەوەیی خۆمان دەزانین، بەڵام تەنیا شتێك كە ھاوڕێیانمان لە دەرەوەی كوردستان زیاتر بە بزووتنەوەكە لە كوردستاندا پەیوەستر دەكات، توانای بیركردنەوە و نووسینیانە بە كوردی، كە لەچاو ھاوڕێیانی دیكەی كوردینەزاندا، ئەركی زیاتر و ڕاستەوخۆیان بەرامبەر بزووتنەوە لە كوردستان دەكەوێتە ئەستۆ.
بێجگە لەوە، (سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان) تەنیا و تەنیا بڵنگۆیەكی سەربەخۆیە بۆ ناساندنی ھزر و بۆچوونە ئەناركییەكان، ڕەواندنەوە و ڕاستكردنەوەی تۆمەتگەلێك كە بەدرێژایی مێژووی بزاڤی سۆشیالیستی دراونەتە پاڵ ھزری ئەناركیستی و ئاشناكردنی چالاكانی نێو بزاڤە كۆمەڵایەتییەكان بە لكە ئەناركیستییەكان، لەوانە ئەناركیزمی سۆشیالگەرا، ئەناركیزمی تاكگەرا، ئەناركیزمی فێمینیست (ئەناركۆ-فێمینیست)، ئەناركیزمی كۆمونیست، ئەناركیزمی ژینگەپارێز، ئەناركیزمی ئاژەڵپارێز، ئەناركیزمی مۆڕالیست ، ئەناركیزمی ئایینی، ئەناركیزمی ھاوسێكسگەراو…تد.
پرسیار: ئەگەر گروپێك نین، ئەدی چۆن یەكتان گرتووە، چۆن و بۆچی خۆتان بەگروپێك ناناسێنن؟
وەڵام: وەك لە سەرەتادا وتمان (سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان) پێگەیەكی جوگرافیایی و بو‌ون و یەكەیەكی فیزیكی نییە، تەنیا سەكۆیەكی ئینتەرنێتی سەربەخۆییە بۆ ناساندن و ئاشناكردنی خوێنەر بە ئەناركیزم (سۆشیالیزمی ئازادیخواز) وەك ھزر نەك ئادیۆلۆجیا. پاشان گروپی ئەناركیستی لەسەر بنەمای كار و چالاكی ڕۆژانە لە خەباتی ڕۆژانەی خۆجێی و ڕێكخراوەی جەماوەرییدا پێكدێت، واتە لە شێوەی گروپی خۆجێی (Local group)دا دەردەكەوێت، لەوانە گروپە خۆجێیەكانی ڕێكخراوە جەماوەرییە سەرتاسەرییەكانی وەك [ بێكاران، كرێكاران، خوێندكاران، مناڵان، ژنان، پەككەوتان، فەرمانبەران، مامۆستایان، خانەنشینان .. تد] ، گروپی ھاریكاری ھاوسێان، گروپی سەرپەرشتی مناڵان، گروپەكانی داخوازیی دابینكردن و چاكردنی: [ لولەكەشی ئاو، ھێڵی كارەبا و تەلەفۆن و ئینتەرنێت، خزمەتگوزاری ئاوەڕۆ، خزمەتگوزاری كۆكردنەوەی زبڵ و دوورخستنەوەی، سەرپەنا و نۆژەنكردنەوەی خانووەكان، باخچەی منالان و فێرگە و زانكۆكان، نەخۆشخانە و بیمەی دەرمانی و دەرمانخانە، باخ و باخچەكان، سەنگچن و چەوڕێژ و قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقام و شۆستەكان و شاڕێكان]، گروپی پاراستنی ژینگە، گروپی پاراستنی مافی ئاژەڵ، گروپی ئاوەدانكردنەوە و بۆژاندنەوەی دەوروبەر، گروپی خۆفێركاریی ئاڵووێری بەرامبەرانەی [ شارەزایی كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت، فێربوونی پیشەی دەستی و كاری ھونەری و ڕاھێنانی وەرزشیی و زانیاریی تەندروستیی و فریاگوزاری] ، گروپی خۆپارێزیی لەبەرامبەر ھێڕشی دەزگە سەركەوتگەرەكان و باندە مافییانەكان، گروپی پێكھێانی پەرتووكخانەی خۆجێی و گەڕۆك.. تد.
ھەڵبەتە ئەوەمان لەبیر نەچێت، كە ناو و ناونانی ئەو گروپانە بە ئەنجومەن، ڕێكخراو، شورا، كۆمون، ھەرەوەزی، نابێتە گرفت و مەرج نییە و پێویستیش نییە (پاشكۆی ئەناركیستی یا پێشگری ئەناكۆ-)یان ھەبێت، ئەوەی گرنگە شێوازی خەبات و جۆری ڕێكخستن و شێوەی بڕیاردانە و ھەر لێرەشەوە جیاوازی نێوان گروپە لۆكاڵییە خۆجێیی و ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پابەند بە شێوازی ڕێكخستن و كاردكردنی ئازادیخوازانە لەتەك گروپە خۆجێیی و ڕێكخراوە بەناو جەماوەرییەكانی دیكەی سەربە دەسەڵات و پارتە ڕامیارییەكان و نامیراتییەكانی (NGO) سەرھەڵدەدات و جیاوازییەكە تەنیا لە ناو و ھەبوونی پاشگری سەربەخۆبووندا نییە، بەڵكو لەوەدایە، كە لە شێوە ڕێكخستن و شیوازی خەباتی ئەناركیدا ھاوكات گروپە خۆجێییەكان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكان ھەم سەنگەرێكن بۆ خەباتن، ھەم فێرگەیەك بۆ ژیانەوەی گیانی خۆبیركردنەوە و خۆھۆشیاریی و خۆبڕیاردان و خۆڕابەریی و خۆپێشڕەویی لە خەباتی ڕۆژانە و ئەندامەتی لە ڕێكخراوە جەماوەرییەكان و لە ژیانی ڕۆژانەی تاكەكەسیی و جڤاكی لە ڕەوتی شۆڕشێكی كۆمەڵایەتیدا بە ئاراستەی بەرەبەرە (ھەنگاو بەھەنگاو) سەندنەوەی ناوەندەكانی بەرھەمھێنان و خزمەتگوزاری و دەركێشانی بەرێوەبردن لە چنگی ڕامیاران و بەڕێوەبەران و لێسەندنەوەی مافی بڕیاردان لەسەر پرسە كۆمەڵایەتیی و ئابووریی و ڕامیارییەكان لە دەوڵەت و پارتە ڕامیارییەكان و نوێنەرە پارلەمانییەكان، بە واتایەكی دیكە خشت بە خشت داڕشتنی بناخە و ھەڵچنینی سەرخانی كۆمەڵكەی ھەرەوەزیی و ئازاد ھەر ئەمڕۆ و لە بەرامبەر سیسەمی ھیرارشیانەی (دێمۆكراسی پارلەمانی) سەرمایەداریدا، كۆمەڵگەیەك لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەرایەتی و بەشداریی ڕاستەوخۆی گشت تاكەكان لە بەرھەمھێانن و دابەشكردن و ڕێكخستنی كۆمەڵگەدا [دێمۆكراسی ڕاستەخۆ] و ھەر بەو پێیە تا دەگاتە كۆتاییھێنان بە سەروەری چینایەتی.
بۆ ئەوەی لە گروپە كارییە خۆجێییەكان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكاندا بەر بە بیرۆكراسی و ئوتوریتەگەری و سازش و لادان و بادان بگرین، ئەزموونەكانی خەباتی چینایەتی ئەوە دەسەلمێنن، كە پێویستە دژایەتی سەرسەختی [ناوەندگەرایی ڕێكخستن، ڕێكخستنی قوچكەیی (ھەرەمی)، ڕابەریی و لەقالبدانی ئایدیلۆجیی، بكەین و لە بەرامبەردا پاگەندە و تێكۆشان بۆ بەرپاكردن و پەرەدان بە گروپ و ڕێكخراوەی سەربەخۆی جەماوەریی و پاگەندەیی لەسەر بنەمای ڕێكخستن و بڕیاردان و ئەنجامدان لە خوارەوەڕا بۆ سەرەوە، واتە بە پێچەوانەی گروپ و ڕێكخراوە بەناو خۆجێی و جەماوەرییە پاشكۆكانی چەپ و دەسەڵات، كە ناوەندگەرا، ئۆتۆریتەگەر و فەرماندەر و ناوبژیگەرن و لەژێر ناوی ڕێكخراوەی جەماوەریدا، چەوساوان لەسەر ھەمان بنەما و ئایدیای پێكھاتەی سەروەریی چینایەتی (ڕێكخستنی بۆرجوازییانە)، ڕێك دەخەنەوە و بەر بە دەستبەكاربوونیان بۆ خۆبیركردنەوە، خۆھوشیاریی، خۆبڕیاردان و چالاكی راستەوخۆ و خۆئازادكردن، دەگرن و لە كەلێنی جاڵجاڵۆكەی سەروەری چینایەتیدا خۆشباوەڕ بە فریادڕەسی ڕامیاران، ڕایاندەگرن،
ھەروەھا چالاكانی ئەناركیست، ھیچ كات پەنا نانەبە ناونانی ڕێكخراو و گروپەكان بەناوی خۆیانەوە و ھەروا پێویست نییە و شیا و لواویش نییە، كە لە كۆڕ و كۆبوونەوەكاندا پێ لەسەر ناوھێنانی خۆیان وەك ئەناركیست داگرن یا پەنابەرنە ھەوڵی سكتاریستی، بەڵكو ئەوەی بۆیان گرنگ دەبێت و پێویستیشە گرنگ بێت، جێكەوتەبوونی شێوازی ڕێكخستن و شێوازی خەبات و شێوازی بەرەوپێشكردنی چالاكییەكان و شێوازی سەرپەرشتی كارەكانە، كە لەسەر بنەمای ھەرەوەزی و ھاریكاری و ئامادەیی و دەستبەكاربوونی خۆبەشخانە و پێكھاتەی ناقوچكەییانە (ناھەرەمی / ناھیرارشی) بێت.
پرسیار: ئایا (سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان) ھەموو بابەتێك بڵاودەكاتەوە، بە واتایەكی دیكە، بابەت لە ڕوانگەی ھزر و ئایدۆلۆجیا كۆمەلایەتی و ڕامیارییەكانی دیكەوە بڵاو دەكاتەوە؟
وەڵام: نەخێر/ بەڵێ.
نەخێر ھەر بابەتێك كە پاگەندە بۆ سەروەری چینایەتی، ئایدیۆلۆجی ناسیونالیزم و ئایین، پێداویستبوونی دەوڵەت، دێمۆكراسی نوێنەرایەتی (پارلەمانی) ، سۆشیالیزمی دەسەلاتگەرایانە ( سوشیال- دێمۆكراسی، ماركسیزم – لێنینیزم – مائوئیزم – چێكوارائیزم و … تد)، ھەڵاواردنی ڕەگەزیی، نەژادیی و نەتەوەیی و كولتوریی و ..،ھتد بكات، لە (سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان) بواری بڵاكردنەوەی پێ‌نادرێت.
بەڵێ، ھەر بابەتێك كە لەو ڕوانگانەی سەرەوە، ڕەخنە بۆچوونەكانی ئەناركیزم بگرێت و بیەوێت لەتەك ھەڵگرانی ھزری ئەناركی بە بەڵگە و شێوازی مشتومڕی ھاوچەرخ بكەوێتە گفتوگۆ، بواری بڵاوكردنەوەی دەبێت.
ڕێنیشاندەری بابەتەکان
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.