زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
21/07/2012
ده‌سه‌ڵات و سیاسییه‌کان له بریتانیادا، له‌و بڕیارانه‌ی که ده‌یده‌ن و هه‌میشه‌ش له خزمه‌تی کۆمپانیا گه‌وره‌کان و بزنسمانه گه‌وره‌کاندایه، وه‌کو هه‌موو کاتێکی تریان وامان پێده‌فرۆشنه‌وه که هه‌ر هه‌موویان به سوودو به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتوانی بریتانی و به‌تایبه‌تی خه‌ڵکه ئاساییه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ئێمه‌ش ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌بژێری خۆمانن و هێناوماننه‌ته سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ، ده‌بێت متمانه‌یان پێبکه‌ین و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن به‌ڕاستی بزانین. بێگومان بۆ ئه‌وه‌شی که خه‌ڵکی لێیان نه‌که‌وێته گومانه‌وه، بڕیاره‌کانیان ده‌بێت به پرۆسێسی غه‌ڵبه غه‌ڵب و چه‌له‌حانێی ناو هۆڵی په‌ڕله‌ماندا، بڕوات، پێش ئه‌وه‌ی ببنه بڕیارێک یاخود یاسایه‌ک. له‌ولاشه‌وه به‌پشتی پرۆپاگه‌نده‌و زوڕنای میدیای لیبراڵ ، قرچه‌شكێنێکی باشی بیر‌و هۆشمانی بۆ ده‌که‌ن تاکو به ئاسانی و به ئاسایی قبوڵی ئه‌و بڕیارانه، بکه‌ین.
له ساڵی 2005 وه هه‌ر که له‌نده‌ن شانسی میواندارێتی یاری ئۆڵه‌مپیکی 2012 ی برده‌وه، ئیدی له دوای ئه‌و کاته‌وه باس هه‌ر باسی ئه‌وه‌یه که چۆن ئۆڵه‌مپیک وه‌رزشی خه‌ڵکه‌و هه‌لێکی زۆر باش ڕه‌خساوه بۆ بریتانیا به گشتی و بۆ له‌نده‌ن به تایبه‌تی تاکو خه‌ڵکه‌که‌ی له نزیکه‌وه به‌شداری و ته‌ماشای بکه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی هێنانی خێر‌و به‌ره‌که‌تێکی زۆر به‌خولقاندنی کار‌و بوژانه‌وی ئابوری بریتانیا. هه‌ر باس باسی خۆئاماده‌کردن بووه بۆ ئه‌م یارییانه تاکو وای نیشان بده‌ن که ئه‌مان، له هه‌موو بواره‌کاندا، له چین سه‌رکه‌وتوانه تر ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه، چ له بواری پاراستنی ئاسایش ، له نیشاندانی ڕۆژی کردنه‌وه‌و کۆتاییهاتنی یارییه‌کان، لایه‌نی هاتووچۆو له گه‌یشتنی یاریکه‌ران و میدیا‌و ته‌ماشاکه‌راندا و تا ده‌گاته به‌کارهێنانی شوێن و شێوه خزمه‌تگوزارییه‌کان و گه‌لێکی تریش له‌مانه.
به‌ڵام له هه‌قه‌تدا یارییه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر که‌میان به وه‌رزشه‌وه هه‌یه‌و لا‌یه‌نێکی زۆر که‌میشیان سه‌باره‌ت به وه‌رزشه، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که مه‌سه‌له‌ی پاره‌یه‌و دروستکردنی پاره‌ی زیاتر‌و کاپیتاڵی زیاتره بۆ کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان و بزنسمانه گه‌وره‌کان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که به ده‌یه‌ها کۆمپانیای گه‌وره‌ی وه‌کو :Adidas, G4S, Nike, Puma, McDonald, Dow Chemical, Coca-Cola, Cadbury, Heninken, Atos ، ,Visa Company, British Telecom, British Airways EDF, General Electric جگه له چه‌ند کۆمانیایه‌کی گه‌وره‌ی تریش که تایبه‌تن له دروستکردنی بیناو بازاڕ‌و ئوتێل و پارک و ڕیگاوبان و شوێنی تر، یارمه‌تی مه‌رجدارانه‌ی سه‌رگرتن و به‌ڕێوه‌بردنی ئؤڵه‌مپیک ده‌ده‌ن.
هه‌موو ئه‌م کۆمپانیانه سوودمه‌ندن چ له‌باره‌ی هه‌رزانی ڕێکلامه‌وه که له که‌ناڵه ته‌له‌فزوێنیه‌کان بۆیان ده‌که‌ن، چ له ده‌ستکه‌وتنی هێزی کاری به‌لاشدا که خه‌ڵکانێک به خۆبه‌خشانه کاریان گرتۆته ئه‌ستۆ که ژماره‌یان تا ڕۆژی 12/07/2012 2500 که‌س بووه، که ئه‌م ژماره‌یه له چوونه سه‌ره‌ودایه، ئه‌مه جگه له‌و سوودو قازانجه ئاسساییه‌ی که خۆیان بۆ ناوه‌ته‌وه. که‌چی ئه‌م کۆمپانیانه به‌دۆستی ئۆڵه‌مپیک و وه‌رزش و خه‌ڵک ناوزه‌ده ده‌کرێن، که له کاتێکدا زۆربه‌یان ده‌بێت سه‌رزه‌نشت و لۆمه بکرێن، بدرێنه دادگا به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه‌ی که له هه‌قی مرۆڤایه‌تی و کریکاره‌کانیاندا و تێکدانی ژینگه‌و هێنانی کاره‌سات بۆ خه‌ڵکانی ناو کۆمۆنێتی ئه‌و شوێنانه‌ی که بارگه‌و بنه‌یان لێهه‌ڵداوه، ده‌یکه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌دا که به‌ره‌و گه‌شه سه‌ندن هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که به سه‌ده‌هاهه‌زار ، گه‌ر ملیۆن نه‌بێت، له خه‌ڵکانی گه‌نج و منداڵان، دووچاری قه‌ڵه‌وی و جۆره‌ها نه‌خۆشی کوشنده بوون به‌هۆی خواردن و خواردنه‌وه‌کانی ئه‌وانه‌وه.
من لێره‌دا هه‌ر ته‌نها ڕۆڵی کۆمپانیای نایک و ئه‌دیداس له به‌نگلادش، دێنمه‌وه یادی خوێنه‌ر ، که ئه‌م دوو کۆمپانیایه به‌شێکی زۆری بازاڕی سپۆرتیان له بریتانیادا که به 4 ملیارد پاوه‌ند خه‌مڵێنراوه ، داگیر کردوه. ئه‌دیداس له %15 و نایک له %18 ئه‌م بازاڕه‌یان داگیر کردوه، هه‌روه‌ها له پشتی 26 تیمی وه‌رزشه‌وه‌ن که له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یین، که له‌وانه: بریتانیا‌و ئه‌ڵمانیاو ئه‌مه‌ریکاو چینن.
ڕیکۆردی شوومی ئه‌م کۆمپانیانه له شاردنه‌وه‌دا نییه، له وڵاتێکی وه‌کو به‌نگلادشدا که کارگه‌و کۆمپانیایان هه‌یه که لانی که‌می کرێ له ڕۆژێکدا 94 پێنسی بریتانییه ( یه‌ک پاوه‌ند = به 100 پێنس) که‌چی ئه‌دیداس ته‌نها 72 پێنس کرێ ده‌دات، ئه‌مه جگه له هه‌راسانکردنیان و لێدانیان و سوکایه‌تی پێکردنیان و ته‌حه‌ڕوشپێکردنی جنسی. که ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌دیداس ئه‌وه‌نده کۆمۆن( شایع) بووه به‌پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی 03/03/2012 که چاوپیکه‌وتن له‌گه‌ڵ دوو به‌ش له سێ به‌شی کرێکاره‌کانیاندا کراوه، نیشانی ده‌دات هه‌ر هه‌موویان به چه‌شنیك له چه‌شنه‌کان سوکایه‌تییان پێکراوه.
له‌نده‌ن و ئۆڵه‌مپیک یا له‌نده‌ن و زۆنی جه‌نگ :
کولفه‌ی (تێچونی-خه‌رجه) ئۆلۆمپیک به هه‌موویه‌وه له سه‌ره‌تادا، له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وکاته‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه ته‌نها به 2.38 ملیارد پاوه‌ند خه‌مڵێنرا. له ساڵی 2010 سه‌رکه‌وت بۆ 9.3 ملیارد پاوه‌ند ، له سه‌ره‌تای 2011 وتیان به 10 ملیارد پاوه‌ند ته‌واو ده‌کرێت. که‌چی ئه‌مساڵ ئاشکرا بوو که له هه‌قه‌تدا 13 ملیارد پاوه‌ند ده‌که‌وه‌ێت که له‌م پاره‌یه‌ش له %98 (9.3 ملیارد پاوه‌ند) باجده‌ری بریتانی ده‌یدات، ته‌نها له %2 ی ئه‌م پاره‌یه له‌لایه‌ن کۆمپانییه گه‌وره‌کانه‌وه ده‌درێت ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی که ڕیکلامه‌یان له میدیاداو له شوێنه گشتییه‌کاندا به‌خۆڕایی بێت و باج له‌سه‌ر کۆمپانیه‌کانیان ئه‌وه‌ی که هی خودی بریتانیا خۆیه‌تی، که‌مبکرێته‌وه ئه‌وانه‌شیان که نیشتمانی دایکیان، وڵاتانی تره ، باجیان وه‌کو له‌سه‌ر کۆمپنیاکانی خودی بریتانی، له‌سه‌ر حساب بکرێت، چونکه باج له‌سه‌ر کۆمپانیا، له بریتانیادا نزمه به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپیدا یا وڵاتانی سکه‌ندناڤیدا. ڕۆژنامه‌ی گاردیان ده‌ری خست که که به هه‌موویان بۆ ئه‌و ماوه کورته 600 ملیۆن پاوه‌ند باجیان بۆ ده‌گه‌ڕیته‌وه، واته 600 ملیۆن پاوه‌ند له هه‌قی خۆیان که‌متر ده‌ده‌ن.
نزیکه‌ی 2 ملیارد پاوه‌ند ته‌نها بۆ زامنکردنی ئاسایش له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی گێمه‌کان، ته‌رخان کراوه. ئا له‌م پاره‌یه بۆ دروستکردنی په‌رژینێکی (سیاجێک) کاره‌بایی 11 میلی به ده‌وری شوێنی یارییه‌کاندا 80 ملیؤن پاوه‌نده، دانانی 6 بنکه‌ی موشه‌کی دژه ته‌یاره له‌سه‌ر ئه‌و ماڵانه‌ی که نزیکن له شوێنی یارییه‌که‌وه، به‌کارهێنانی 55 تیمی سه‌گ ، هێنانی گه‌وره‌ترین پاپۆڕی جه‌نگی HNS Ocean، که له ڕوباری تایمس که‌نار بگرێت له‌گه‌ڵ 4 فڕۆکه‌ی جه‌نگی که پێی ده‌ڵێنJets Typhoon Fighter ئه‌مه جگه له چاودێری کردنی چه‌نده‌ها هه‌لیکۆپته‌ری جه‌نگی و پۆلیسی له ئاسمانه‌وه‌و قه‌ده‌غه کردنی به‌شێک له ئاسمان له فڕینی فڕۆکه‌ی بێمۆڵه‌ت. به‌واتایه‌کی تر ته‌نها فڕۆکه جه‌نگییه‌کان و هه‌لیکۆپته‌ره میلیته‌ریه‌کان و پۆلیسییه‌کان، به‌و به‌شه‌ی ئاسماندا که قه‌ده‌غه کراوه، ده‌توانن بفڕن . به کورتییه‌کی 13500 سه‌رباز ، زۆر له‌وه زیاتر که له ئه‌فغنستانن ، 10000 پۆلیس ، 10 هه‌زار گاردی تر که‌له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین کۆمپانیای جیهانی زامنکردنی ئاسایشه‌وه به ناوی Group for Security که به G4S ناسراوه و گرێبه‌ستی 284 ملوێن پاوه‌ندیان هه‌یه بۆ دابینکردنی 13500 گارد بۆ یارییه‌که. . وا پێشبینی ده‌کرێت به هێنانی بۆدیگاردو پاسه‌وانی تایبه‌تی له لایه‌ن سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه‌و پیاوه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه ته‌واوی ژماره‌که بچێته 42 هه‌زار چه‌کدار ، به کورتییه‌که‌ی له‌نده‌ن ده‌بێته زۆنی جه‌نگ له‌بری مه‌ڵبه‌ندی وه‌رزش و ئۆڵه‌مپیکیش مه‌ترسی زیاتری تیرۆریزم له‌سه‌ر خه‌ڵکی زیاد ده‌کات تاوه‌کو ئاشتی .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م مه‌ترسییه‌ش بوو که دانیشتوانی یه‌کێک له‌و تاوه‌رانه‌ی(Tower ) که ئه‌و مووشه‌کانه‌ی له‌سه‌ر دانرابوو ، پاش ڕێکخستنی خۆیان له گروپێکدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری و شالیاری به‌رگرییان برده دادگا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م: هه‌بوونی ئه‌و موشه‌کانه له‌وێ مه‌ترسی ژیانیان بۆ دروست ده‌کات به‌هۆی ئه‌گه‌ری زیاتری تیرۆریزمه‌وه، هه‌روه‌ها ئاوه‌ڵابوونیان بۆ مه‌به‌ستی میلیته‌ری و سیخوڕی و چاودێریکردنیان، واته زه‌وتکردنی ئازادی هاتوو چۆو هه‌ڵسوکه‌وتی خۆشیان و ئه‌وانه‌شی که دێنییان ده‌که‌ن. داوی ئه‌وه‌یان ده‌کرد له‌کاتی سوور بوونی ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌سه‌ربه‌رده‌وامیدان به مانه‌وه‌ی ئه‌م بنکه‌یه، ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته که سه‌رجه‌می دانیشتوانی ئه‌و تاوه‌ره یا بگوێزێته‌وه بۆ خانوویه‌کی تر یاخود بخرێنه ئوتێله‌وه‌و ده‌وڵه‌تیش خه‌رجه‌که‌ی بدات. دووهه‌م: وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕاوێژی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی تاوه‌ره‌که‌دا، نه‌کردووه له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ، به‌ڵکو ده‌رکه‌وت که به نهێنی له‌گه‌ڵ شاره‌وانیدا کردویه‌تی، که ئه‌مه‌ش هه‌قێکی یاسایی و مرۆڤانه‌ی خۆیانه.
له ڕۆژی 10/07/2012 ، که که‌یسه‌که‌یان له‌لایه‌ن دادگاوه بینرا، دۆڕاندیان. دادگا‌و پارێزه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری وتیان که هێزی سه‌ربازی و پۆلیسی نه له‌کاتی ئاشتی و نه له‌کاتی جه‌نگدا، زه‌روور نییه بۆیان که پرس و ڕاوێژ به که‌س بکه‌ن ، ده‌توانن له هه‌ر شوێنێکدا بیانه‌وێت، هه‌تا ناوماڵه‌کانیش بێت، بنکه‌ی خۆیان دانێن ، هه‌قی ئه‌وه‌شیان هه‌یه که هیچ قه‌ره‌بوویه‌کی دانیشتوان، نه‌که‌نه‌وه.
ئۆڵه‌مپیک و گرانکردنی باری ژیانی دانیشتوانی له‌نده‌ن:
واپێشبینی ده‌کرێت له سه‌رده‌می به‌ڕیوه‌چوونی یارییه‌کانی ئۆڵه‌مپیکدا ژماره‌ی خه‌ڵکی له‌نده‌ن به ملیۆنێک زیاتر بچێته سه‌ره‌وه به هاتنی 10500 یاریکه‌ر، 28 هه‌زار له هێزی میدیا، فرۆشتنی 8.8 ملیۆن بیتاقه، که زۆربه‌ی ئه‌م بیتاقانه له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی وڵاتانی تره‌وه یا خه‌ڵکانێک که بریتانین و به‌لام دانیشتوی له‌نده‌ن نین، کڕراون و ئاماده‌ی ته‌ماشاکردنی یارییه‌کان ده‌بن.
له‌نده‌ن مه‌شووره به شارێکی جه‌نجاڵ و قه‌ره‌باڵغ، ئاووهه‌وا پیسی، گرانییه‌کی بێوێنه ، پڕ له گیروگرفت و تاوان. ئێستاش که ملیۆنێک خه‌ڵکی تریشی بێته سه‌ر هه‌ڵبه‌ته سه‌نگ و قورسییه‌کی زیاتر دروست ده‌کات به تایبه‌ت له هاتوو چۆو به‌کارهێنانی هۆیه‌کانی هاتووچۆدا و کردنی تاوانی زیاتردا.
له له‌نده‌ندا خه‌ڵکێکی زۆر له خه‌ڵکانی زگورت و خانه‌واده بێجێگاو ڕێگان. پێشوه‌ختی ئۆڵه‌مپیک، به‌پێی ڕاپۆرتێکی گاردیانی ڕۆژی 19/07/2012 تێکڕای دانیشتوانی بریتانی له %40 ی داهاتیان بۆ کرێ یا سلفه‌ی عه‌قاری خانویان ، ده‌ڕوات. له نێو 29 وڵاتی ئه‌وروپییدا ته‌نها دانیمارک و یؤنان پاره‌ی زیاتر له بریتانیا له داهاتیان بۆ مه‌سه‌له‌ی خانووبه‌ره ده‌ڕوات. بێگومان هاتنی ئۆڵه‌مپیکیش به‌شدارییه‌کی گه‌وره ده‌کات له سه‌رخستنی کرێ ی خانوو ئه‌پارتمێنته‌کاندا( شوقه) . له هه‌قه‌تدا هه‌ر له مانگی دوازده‌ی ساڵی پاره‌وه ئه‌م دیارده‌یه ده‌رکه‌وتووه‌و بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که خاوه‌ن موڵک و خانووه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن و شوێنه نزیکه‌کانی تری ئۆڵه‌مپیک کرێی خانویان زۆر سه‌رخستوه‌وه، له هه‌ندێک شوێندا خاوه‌ن خانووکان داوایان له کرێچییه‌کانیان کردوه که یا ده‌بێت ڕازی بن به سه‌رخستنی کرێکه‌یان یا ده‌بێت خانوه‌کانیان بۆ چۆڵ بکه‌ن. ئه‌مه‌ش وایکرد که گه‌لێک کرێچی له خانوه‌کانیان ده‌ربکرێن چونکه خاوه‌ن خانوه‌کان ده‌توانن و یاساش له پشتیانه که خانوه‌کانیان به پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی بۆ ئه‌و ماوه کورته بده‌نه‌وه به کرێ به خه‌ڵکانێک که له ده‌ره‌وه‌ی له‌نده‌نه‌وه یا بریتانیاوه دێن بۆ سه‌یری یارییه‌کان.
له شه‌قامه‌کانی ناو له‌نده‌ن و ده‌وروبه‌ری له‌نده‌ندا 109 میل دابڕاوه بۆ به‌کارهێنانیانی ئه‌و شه‌قام و له‌ینانه ( Lane ) ته‌نها له‌لایه‌ن وه‌ر‌زشکه‌ران و که‌سوکاریان و Very Important Person (VIP) بۆ گه‌یشتنیان به شوێنی ئۆله‌مپیکه‌که، که 30 میلیان له ناو جه‌رگه‌ی له‌نده‌ن دایه، به‌کارهێنانی ئه‌م له‌ینانه له هه‌موو که‌سێکی تر قه‌ده‌غه‌کراوه. گیروگرفتی هاتوچۆ گه‌وره‌ترین گیروگرفته له له‌نده‌ن دا گه‌رچی پاسێکی زۆر له ئارادایه که ڕۆژانه 6 ملوێن خه‌ڵک ده‌گوێزنه‌وه، شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێر زه‌مینیش زیاتر له 3 ملیوین خه‌ڵک ڕۆژانه به‌کاریان ده‌هێنن ئه‌مه بێ له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی سه‌رزه‌وی و ته‌کسی و سه‌یاره‌ی تایبه‌تی خه‌ڵک . هه‌ر به‌هۆی ئه‌م قه‌ره‌باڵغییه‌ی که هه‌یه، گه‌یشتنه شوێنێکی زۆر نزیک وه‌ختێکی زۆر ده‌بات ، بێگومان له‌مه‌ولا ئه‌م کێشه‌یه خراپتر ده‌بێت نه‌ک هه‌ر به‌وه‌ی که سه‌یاره‌یه‌کی زیاتر‌و پاسێکی زیاتر له سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌بن، به‌ڵکو به‌شێکی جاده‌کان وه‌کو له‌سه‌ره‌وه باسم کردن ، بۆ گه‌یشتنی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له سه‌ره‌وه ده‌ستنیشانم کردن، بۆ شوێنی یارییه‌کانو کاروباری ئۆڵه‌مپیک، به‌کار ده‌هێنرێت.
پیسبوونی ژینگه به‌هۆی هه‌بوونی کارخانه‌و کۆمپانیاو ئۆفیس و سه‌یاره‌و پاس و لۆری و شه‌مه‌نده‌فه‌رو فڕۆکه‌ی مه‌ده‌نی و جه‌نگی، پۆلیس، که زۆرن ، گیروگرفتێکی تری له‌نده‌ن و دانیشتوانی له‌نده‌نه له‌گه‌ڵ ده‌نگ و غه‌وغایه‌کی زۆردا. له له‌نده‌ن و ده‌وروبه‌ری له‌نده‌ن دا 5 فڕۆکه‌خانه‌ی ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تی هه‌ن، هه‌ره گه‌وره‌که‌یان Heathrow یه که هه‌موو نیو خوله‌کێک یا فڕۆکه‌یه‌ک ده‌نیشێته‌وه یا یه‌کێک هه‌ڵده‌ستێ، ئه‌مه جگه له فڕۆکه‌خانه‌کانی تر،. بێگومان له ڕۆژی 16/07/2012 وه هاتن و فڕینی فڕۆکه زیاتر بووه‌و ڕۆژ به‌ڕۆژیش تا کاره‌ساتی ڕۆژی ده‌سپێکردنی ئۆله‌مپیک و چه‌ند ڕۆژێکیش دوای ته‌واو بوونی، هه‌ر له زیاد بووندا ده‌بێت، که ئه‌مانه‌ش ده‌بێته پیسکردنی زیاتری ژینگه‌ی له‌نده‌ن و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی.
گه‌رچی ڕه‌نگه هه‌ندێک بزنسی بچوک بۆ کاتێکی دیاریکراو که‌مێک سوودمه‌ند بن، یاخود چه‌ند هه‌زار کارێک به پاره‌یه‌کی که‌م و له هه‌ل و مه‌رجێکی سه‌ختی کارکردن و نه‌بوونی نقابه‌و نه‌بوونی مافی پاره‌ی خانه‌نشینی ، بخولقێنێت، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌تا مانگی نیسانی ئه‌مساڵ زیاتر له 300 بزنسی بچوک به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر نزیکن له شوێنی ئۆڵه‌مپیکه‌وه، له شوێنه‌کانی خۆیان هه‌ڵکه‌نراون له‌گه‌ڵ 1200 ماڵیش که پێیان چۆڵکراوه تاکو خانوه‌کانیان بڕوخێننرێن و به‌کاریان بهێنن بۆ کاروبارو شوێنی یارییه‌کان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که دروستکردنی پارکی ئۆڵه‌مپیک 776 ملیۆن پاوه‌ندی تێچوه ، بێگومان دوای ته‌واوبوونی یارییه‌کانیش خه‌ڵکانی ئاسایی ناتوانن ئه‌م پارکه به‌کار بهێنن ، چونکه ئه‌میش به‌شێکه له هه‌موو مومته‌له‌کاته‌کانی ئۆڵه‌مپیک ، یا به‌هۆی ئۆڵه‌مپیکه‌وه، دروستکراون.
دانانی نوقته‌ی پاسه‌وان و سه‌یته‌ره‌ی زۆر‌و خستنه ژێرچاودێری کردنی خه‌ڵک و پرۆسێسی پشکنینی خه‌ڵک و سه‌یاره‌و هه‌راسانکردنیان به‌رده‌ومه‌و تاکۆتایی یارییه‌کانیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
داگیرکردنی زه‌وییه‌کی زۆر که پێشتر موڵکی که‌س نه‌بووه و له‌لایه‌ن هه‌موو خه‌ڵکه‌وه به‌کار ده‌هێنران ، بۆ دروستکردنی شوێنی ئۆڵه‌مپیک و پێداویستییه‌کانی تری له‌گه‌ڵ دروستکردنی 3000 خانوو فلاتی( شوقه) گه‌لێک مۆدیرن بۆ وه‌رزشه‌وانه‌کان و هاوسه‌رو که‌سوکاری نزیکیان، که ناوی گوندی ئۆڵه‌مپیکی، لێنراوه. بێگومان له‌کۆتایی یارییه‌کاندا ئه‌م خانوو فلاتانه، به‌هۆی گرانییانه‌وه، ناتوانرێت له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی ئاساییه‌وه به‌کار بهێبرێت یان به‌کرێ بگیرێت . هه‌ر له ئیستاوه 1439 فلاتیان به نرخی 557 ملیۆن پاوه‌ند به کۆمپانیایه‌کی قه‌ته‌ری ، فرۆشراوه، که باجده‌ری به‌ریتانی له‌م ڕه‌ده‌ڵ و به‌ده‌ڵه‌دا 275 ملیۆن پاوه‌ندی زییان لێکه‌وتوه. ئه‌و خانوو فلاتانه‌شی که ئه‌مێننه‌وه کرێ و نرخه‌کانیان به ڕاده‌یه‌ک به‌رز ده‌بێت که له توانای خه‌ڵکانی ئاسایی‌دا نابێت.
هاندانی گیانی ناشیونالیستی و پیرۆزکردنی زیاتری سرودی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه. ناساندنی بڕگه‌و یاسای نوێ له‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به پۆلیس و گارده‌کانی پاراستنی ئاسایش له‌کاتی ده‌رکه‌وتنی هه‌ر شتێکی به‌ناو ” شاز” یا که‌سێک ، گروپێک، به هه‌ڵه، به نه‌شاره‌زایی ڕییان بکه‌وێته ئه‌و شوێنانه‌ی که له خه‌ڵکی قه‌ده‌غه‌کراون، دیسانه‌وه به‌ناوی “شکاندنی حورمه‌تی یاسای ئاسایش” ده‌توانن خه‌ڵکی به پشکنین و پرسیار‌و وه‌ڵام و چاودێری کردنی به‌رده‌وامیان و هه‌تا گرتنیشیان ، هه‌راسان و بێزار بکه‌ن. هه‌ر سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بوو شالیاری ئۆڵه‌مپیک و وه‌رزش له ته‌له‌فزووێن و میدیادا بێئابڕوانه داوای له دراوسێ ده‌کرد که سیخوڕییه‌تی به‌سه‌ر دراوسێوه بکات له کاتی بینینی مامه‌ڵه‌یه‌ک، یا ڕه‌فتارێکی ” غه‌ریبداا”
کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی بریتانی له به‌رامبه‌ر ئۆڵه‌مپیکدا:
گه‌رچی به ملیارد پاوه‌ند بۆ ئه‌م یارییه گه‌وره‌یه سه‌رف کراوه، به ملیۆنیش وته‌و وتار‌و باس و خواس‌و ستایش و دیمانه‌و چاوپێکه‌وتن و حیکایه‌ت و یادوه‌ری و زۆری تر له‌مانه له سه‌ری، وتراوه و ڕیسراوه تاکو هه‌م پاساوی سه‌رفکردنی ئه‌و هه‌موو پاره‌ی پێبده‌نه‌وه که له پێناوی بۆنه‌یه‌کی چه‌ند هه‌فته‌ییدا سه‌رف کراوه‌و، که چ که‌سێک زیاتر له کۆمپانییه گه‌وره‌کان سوودی زۆری لێنابینێت، هه‌م بۆ ستایش کردنی بریتانیا‌و سیاسییه‌کان و وروژاندنی گیانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی تاکو خه‌ڵکانی ئاسایی کاره‌ساتو نه‌هامه‌تییه‌کانییان له‌بیر بکه‌ن که به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌وه، تووشی بوون، که سیاسییه‌کان و سه‌رجه‌می لیبراڵه‌کان و کۆمپانییه گه‌وره‌کان و بانقه‌کان ، به‌رامبه‌ر به‌م قه‌یرانه لێپرسراوان. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ڕاپرسییه‌کان که له‌ڕێگای پؤڵه‌کانه‌وه کراوه ده‌ری ده‌خه‌ن که خه‌ڵکی هیچ خۆشییه‌کی به‌م یارییا‌نه‌دا ناچێت و به گشتی له‌گه‌ڵیدا نین. بۆ نموونه پؤڵی یه‌که‌م که له کۆتایی مانگی پێشوو سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا کرا ، له نێوانی ئه‌وانه‌ی که پرسیاریان لێکرابوو له له‌نده‌ن دا له %49 و له ده‌ره‌وه‌ی له‌نده‌نیش له %53 ، له‌گه‌ڵیدا نه‌بوون، ته‌نها له %4 زۆر به کوڵ و دڵه‌وه له‌گه‌ڵیدابوون. له ڕۆژانی 10/07/2012 دواتر، له پؤڵی دووهه‌مدا که BBC له‌سه‌ر ئاستی بریتانیا ئه‌نجامی دا ته‌نها له %36 ی ڕاپرسان له‌گه‌ڵیدان. له هه‌ردوو پؤڵه‌کدا خه‌ڵکی زۆر ناڕازییه‌و ئه‌وه‌ی ڕه‌چاو کردووه که ته‌نها کۆمپانیا گه‌وره‌کان سوودمه‌ند ده‌بن.
له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ر له ده‌مێکه‌وه‌یه زیاتر له 30 گروپ و ڕێکخراو، چالاکیه‌کانیان کردووه به یه‌ک و له‌ژێر ،, The Counter Olympics Network (CON) htt://counterolympicsnetwork.wordpress.com خۆیان ڕێکخستوه بۆ کردنی چالاکی جۆراو جۆر، ئێستاش بانگه‌شه بۆ خۆپیشاندانێکی گه‌وره ده‌که‌ن بۆ ڕۆژی28/07/2012 . CON بڕوای وایه‌و ڕایگه‌یاند ” که ئۆڵه‌مپیکی 2012 له سروشته‌که‌ی خۆی وه‌رگێڕراوه بۆ فیستیڤاڵی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی جیهانی، که به ملیارد پاوند له ئێمه ده‌به‌ن ته‌نها بۆ زیادکردنی قازانجی تایبه‌تییان، ئه‌مه له کاتێکدا پیره‌کان و خه‌ڵکانی که‌مئه‌ندام و نه‌خۆشه‌کان و بێکاران و گه‌نجان و لاوان و خه‌ڵکانی تریش سزا ده‌درێن بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی که به‌شی دارایی و پیشه‌سازی خولقاندویانه. ڕاوه‌ستان و بێده‌نگبوونمان به‌رامبه‌ر ئه‌مه، نیشانه‌ی ڕازی بوونمانه، که له هه‌قه‌تدا ئێمه ئه‌مه‌مان ناوێت گه‌رتۆش بێزاری له هه‌موو ئه‌مانه وه‌کو ئێمه ، وه‌ره‌و به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه بکه”
ئه‌م چه‌ند ڕسته‌یه‌ی که CON ده‌یڵێت زۆر ڕاسته ، که له کاتێکدا به‌و پاره‌یه ده‌توانرا قوتابخانه و خه‌سته‌خانه‌ی زیاتر دروست بکرایه‌و بێکارانی پێبخرایه‌ته ئیشه‌وه.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه دوو له نقابه گه‌وره‌کانی بریتانیا که یه‌کێکیان نوێنه‌رایه‌تی کارمه‌ندانی پشکنینی په‌ساپۆرت له فڕۆکه‌خانه‌کانی بریتانیا و له‌اوانه فڕۆکه‌خانه‌ی Heathrow و به‌نده‌ره‌کان و سه‌ر سنوره‌کان ده‌کات، بڕیاری داوه ڕۆژی 26/07/2012 مانبگرن دوای ئه‌وه‌ش هه‌تا ڕۆژی 20/08/2012 ش ئۆڤه‌ر-تایم نه‌کرێت به مه‌به‌ستی دژی به‌تایبه‌تکردنی که‌رته‌که‌یان، زیادکردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی و زیادی موووچه‌و دژی ده‌رکردنی کرێکاران. هاوکاتیش به‌شێک له شۆفێره‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی هێڵی ئاسنینی به‌ستنه‌وه‌ی له‌نده‌ن به هه‌ندێک شاری ده‌ره‌وه‌ی له‌نده‌ن، به‌کۆمه‌ک ده‌نگیان داوه له ڕۆژی 06/08/2012 وه بۆ 3 ڕۆژ مانبگرن بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی سه‌ره‌وه. ئه‌م دوو مانگرتنه، ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی تۆقاندووه‌و شپرزه کردوه و که‌وتوونه‌ته پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی زۆر دژی ئه‌و دوو نقابه‌یه، چوونکه له هه‌قه‌تدا ئه‌م دوو مانگرنته له‌و کاته ناسکه‌دا شکستییه‌کی گه‌وره ده‌بێت هه‌م بۆ ده‌وڵه‌ت و هه‌م بۆ ئۆڵه‌مپیکیش .
خۆپیشادانه جەماوەرییەكان له ئیسرائیل كۆتاییان نەھاتووە و لە پەرەسەندندان
پاش خۆپیشاندانه مه‌زنه‌کانی خه‌ڵکی ئیسرائیل لەوانە که‌مپه‌ین و ده‌وارهه‌ڵدان و کردنی چالاکی ڕاسته‌وخۆ له هاوینی ساڵ پاردا که زیاتر له 600 هه‌زار که‌س تیایاندا به‌شداریان کرد سه‌باره‌ت خانووبه‌ره، که‌مبوونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کان، گرانبوونی پێداویستییه‌کانی ژیان به‌تایبه‌تی نه‌وت و گاز و به‌نزین و کاره‌با و گازوایل و هاتووچۆو هتد، هێشتا هه‌ر خه‌ڵکی به ژماره‌یه‌کی زۆر ناو به‌ناو ده‌ڕژێنه‌وه سه‌رشه‌قامه‌کان. ئه‌وه‌بوو شه‌مه‌ی ڕابوردوو 14/07/2012 خه‌ڵکێکی زۆر دیسانه‌وه له ته‌لئه‌بیب و حه‌یفا و هه‌ندێك شاری دیكە گەرانەوە سەرشەقامەكان بۆ هه‌مان ئامانجی ساڵی پار و ھێنانەدی دادپەروه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌ر له‌و خۆپیشاندانه‌دا پیاوێکی 57 ساڵ به‌ناوت Moshe Silman ئاگری له خۆی به‌ردا و هه‌تا ڕۆژی 20/07/2012 له خه‌سته‌خانه بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌م ڕۆ گیانی له ده‌ستدا و ئه‌ویش وه‌کو سه‌ده‌ها هه‌زاری دیكە بووه قوربانی دڕنده‌یی و چاوچنۆکی ده‌وڵه‌ت و سەرمایەداران و سیسته‌مه‌که‌یان.
ئه‌م کابرایه هیچ زیاده داوایه‌کی نه‌بوو، جگه له‌وه‌ی که وه‌کو مرۆڤێك بتوانێت بژی و قەیرانەكانی سیستەمەكە ژیانی دیاری نەكەن. هه‌ر وه‌کو خۆی له ڕاسپارده‌یه‌كدا که له دوای مه‌رگی خۆی به‌جێیهێشتووه ده‌ڵێت ” من ئه‌وه ڕەتده‌که‌مەوە، که سەرپەناكەم لەدەست بدەم و لانه‌واز بم، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێکردم که دژی هه‌موو نادادوه‌رییه‌ك که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر من و خه‌ڵکانی وه‌کو مندا کراوه‌وه و ده‌کرێت، ناڕەزایەتی دەربڕم ” .
هه‌روهه‌ها سه‌رۆکشالیارانی ئیسرائیل، بنیامیه‌ین نێته‌نیاهو و شالیاری دارای بەرامبەر ئە‌وه‌ی که کردویه‌تی به‌رپرسیار کردوه. له‌لایه‌کی دیكەشه‌وه خوشکی قوربانییەكە وتی “ئه‌و، واته براکه‌ی، زۆر قه‌رزار بوو، تا مانگی ڕابوردووش بەردەوام یارمه‌تیمان داوه، به‌ڵام ئه‌و نه‌یدەویست فشارەكە بخاتە سەر دەوروبەرەكەی. ئیتر لەو ساوە هه‌موو شتێکی له ده‌ستدا، هه‌موو شتێکیان لێسه‌نده‌وه، له‌وانه خانووه‌که‌ی، ئۆتۆمەبێلەكەی، ئینجا خانووەکه‌ی ماڵی باوکیشم. ئیتر ڕۆژبه‌ڕۆژ ژیانی ئەو بەرەو سەختی ڕۆیشت”.
ڕۆژی دواتر، 15/07/2012 جارێکی دیكە خه‌ڵکی ڕژایه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان و توڕه‌یی و دووبارە ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕییه‌وه و ده‌وڵه‌تیان لەوە به‌رپرسیار کرد و سەبارەت بەوەی که بەسەر هاوه‌ڵه‌كەیان ھاتووە، دەوڵەتیان لۆمه کرد. له هه‌مان کاتیش‌دا دووپاتیان کرده‌وه، که له ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کانیاندا له پێناوی ئامانجه‌کانیاندا به‌رده‌وام ده‌بن .
مافەكانی خۆت بناسە
بۆ ھەموو ئەوانەی كە لە ئا‌ڵمانیا كاردەكەن – بە بوونی مۆڵەت یا بەبێ مۆڵەت – ئەم مافانەیان ھەن:
– ڕێكەوتننامەی نووسراو (شوێنی كار، جۆری كار، ماوەی كار، كرێی كار/ ڕادەی و جۆری كرێ ، پشووی ساڵانە)
– مافی وەرگرتنی كرێی كار لە كاتی نەخۆشبووندا ( لە پاش ٤ ھەفتەی دەستپێكردنی كارەكەوە)
– كاتەكانی پشوودان ( لایەنی زۆری ماوەی كار ٨ تا ١١ سات، بەلایەنی كەمەوە ٣٠ خولەك پشوودان لە ٦ ساتەوە)
– بژاردنی ساتەكانی زیادەكاری (وەك پشوو یا بە پارە)
– پشووی ساڵانە بەتەواوی كرێوە( بەلایەنی كەمەوە ٢٤ ڕۆژی كار بەكاتی تەواو، لە پاش ٤ ھەفتەی دەستپێكاركردنەوە)
– شوێنكاری پارێزراو(كەرەستەكانی خۆپاراستن، ئاساییشی كار)
– دابینكراوی بیمەی ڕووداوی سەر كار و ھاتوچۆ بۆ سەركار و گەرانەوە لە كارەوە بۆ ماڵ ( Berufsgenossenschaft )
– پاراستنی لاوان ( لە نێوان سات ٠٦ بەیانی -٢٠ ئێوارە، لایەنی زۆر ٨ تا ٩ سات لە ڕۆژێكدا، لە پاش ٤ و ٥ ساتەوە بەلایەنی كەمەوە ٣٠ خولەك پشوو)
– پاراستنی دایكان (٦ ھەفتە پێش و ٨ ھەفتە پاش منداڵبوون)
– پاراستن لە ھەڵاوارن و توندوتیژی
– تۆماری كار و مووچەی مانگانە ( بە بەڵگەی نووسراوەوە)
– مافی دیتنی پەروەندەی خۆت ( لەتەك ئەندامانی سەندیكا یا پارێزەر)
-دەركردن بە نووسراو( بەلەبەرچاوگرتنی ماوە دیریكراوەكان)
– بڕوانامەی كار دەستبەجێ پاش دەركردن ( لەتەك یا بەبێ ھەڵسەندگاندن )
– ئازادی سەندیكاكان (ئازادی ڕێكخراوبوون لە ٣ كەسەوە)
نیوەكاری (كاری ٤٠٠ ئۆرۆیی) :
– بەھرەمەندی لە پشووی ساڵانە ( بەپێی كارێكی تەواو كات)
– مافی خۆتۆماركردن لەلای نێوەندی نیوەكار (Knappschaft)
كاری كاتی:
بەتەواوی ڕیكەوتننامەی كارەكەت بخوێنەوە و لێی وردبەرەوە :
چەند سات كاركردن؟
پێویستە لە كوێ كار بكەیت؟
كێ خەرجی ھاتوچۆكردن بۆ سەر كار دەدات؟
ئایا كۆمپانییەكە كەرەستەكانی پاراستن دابین دەكات؟
ئایا ڕێكەوتننامەی كاریی بە كۆمەل، دیاریكراوی لایەنی كەمی كرێ یا یەكسانی لە بژاردنی كرێدا (كرێی یەكسان)ھەیە؟
* وەرگێڕان/ ئامادەكردنی:سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان( KAF )
ئیسپانیا: مانگرتنەکان و خۆپیشاندانەکان بەردەوامن
پاش ئەوەی سەرۆکشالیارانی ئیسپانیا لە ڕۆژی ١١/٠٧/١٢ ڕایگەیاند کە دەوڵەت پێویستە بە بڕی ٦٥ ملیارد یورۆی دیكە دەستبگرێیتەوە و پاشەکەوت بکات، تاکو قەرزەکانی دەوڵەت بێنێتە خوارەوە و هەم بۆ ئەوەی کۆمیسیۆنی ئەوروپی و دەسگە دراوییەکانیش متمانە بە دەسەڵات بکەن، کە گوێڕایەڵی ئەوانە و پەیڕەوی پلانەکانی ئەوان دەکات، تاوەکو بڕی ٣٠ ملیارد یورۆی دیكە یارمەتی بانکەکانی ئیسپانیا بدەن، بۆ ئەوەی مایەپوچ نەبن و هەرەس نەهێینن. ئیتر لەو کاتەوە خۆپیشاندانەكان شانبەشانی مانگرتنی کرێیکارانی کانەخەڵوزەکان بەردەوامە و لە زۆر شاردا خەڵکی بەلێیشاو دەڕێنە سەشەقامەکان.
دوێینێ ، ١٩/٧/٢٠١٢ لە ٨٠ شاری ئیسپانیادا خۆپیشاندانی گەورە بەرپاكراون، بەپێی سەندیكای ناوەندی ئیسپانیا لە شاری مەدریددا ٦٠٠ هەزارکەس لەسەر شەقامەکان خۆپیشاندانیان كردووە و تاکو ئەم دەمەوبەیانەش خۆپیشاندان هەر بەردەوام بووە و پۆلیس فیشەکی پلاستیکی بۆ بڵاوەپێیکردنی خۆپیشاندەران بەکارهێیاوە و بەپێی ھەواڵی مییدیاكان گەلێك کەس بریندار بوون.
ھەروەھا ئاوا بڕیارە كە خۆپیشاندانەکان بەردەوام بن، چونکە باجی زیاتر و بێكارکردنی خەڵکی زیاتر و بەرزکردنەوەی نرخی پێیداویستییەکانی ڕۆژانەی خەڵک، لەوە زیاتر قبوڵ ناکرێن، ھەر وەکو خۆیان دەڵێین چارەسەری سێیهەمیان لەبەردەمدا نەماوەتەوە ، کەواتە یا دەبێت ئەوەی دەوڵەت دەیكات، کە مردنێكی لەسەرخۆیە، قبوڵ بکەن یا دەبێت بەرهەڵستی بکەن و بەرامبەر ئەوستەم و هەژاری و بێیدەرەتانییەی کە تیایدا دەژین، ڕاپەڕن.
كرێكارانی ڕستنی (المحلة) جێگری پارتی (ئازادی و داد- الحرية والعدالة) دەردەكەن و دەڵێن ” مرسي فەرمانەكانی لە نووسینگەی (الإرشاد)ەوە وەردەگرێت ” كرێكارانی ڕستنی (المحلة) بۆ ڕۆژی دووەم ، درێژەیان بە مانگرتنەكەیان دا و بنكەكانی بەرھەمھێنانی وزەیان لەنێو كۆمپانیدا داخستن و تەزووی كارەبایان لە ئامێرەكان بڕی و وەك نیشانەی بەردەوامی مانگرتنەكەیان كرێكارەكان ئامادەی پیشوازیكردن لە ئەندازیار سعد الحسيني سەرۆكی لیژنەی نەخشەدانان و بودجە لە (ئەنجومەنی گەل)دا و دژی محمد مرسي.
ھەروەھا كرێكارەكان نوێنەری پارتی (ئازادی و داد – الحرية والعدالة) مەحمود تەوفیق لەكاتێكدا كە دەیویست گوێ لە داخوازییەكانیان بگرێت، لەنێو كۆمپانی دەكەنە دەرەوە، ھەروەھا ھێرشێكی توند دەكەنە سەر (محمد مرسي) بە نەرێنی و فەرمانوەرگرتن لە نووسینگەی (الإرشاد) تاوانباریان كرد.
A.1.3 بۆ چی ئه‌نارکیزم به سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ش نێو ده‌برێت؟
زۆرێك له ئه‌نارکیسته‌کان به له‌به‌رچاوگرتنی سروشتی نه‌رێیی پێناسه‌کردنی واژه‌ی “ئه‌نارکیزم” له ڕابوردوودا، واژه‌گه‌لی تریان بۆ پێداگرتن له‌سه‌ر پۆزه‌تیڤبوون و سازێنه‌ربوونی به‌کار بردووه. واژه فره‌تر به‌کاربراوه‌کان بریتن له “سۆشیالیزمی ئازاد free socialism “ ، “کۆمونیزمی ئازاد free communism “ ، “سۆشیالیزمی ئازادیخواز libertarian socialism ” و “کۆمونیزمی ئازادیخواز libertarian communism “ . بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، سۆشیالیزمی ئازادیخواز، کۆمونیزمی ئازادیخواز و ئه‌نارکیزم به کرده‌وه هه‌ر یه‌ك واتایان هه‌یه. یا به‌و جۆره‌ی که ڤانزێتی Vanzetti ده‌ڵێت: “ پاش هه‌موو، ئێمه‌ش سۆشیالیستین وه‌ك سۆشیال-دیموکراته‌کان، سۆشیالیسته‌کان، کۆمونیسته‌کان و I.W.W هه‌موو سۆشیالیستن. ته‌نیا جیاوازی بنه‌ڕه‌تی نێوان ئێمه و هه‌موو ئه‌وانی تر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتخوازن، به‌ڵام ئێمه ئازادیخوازین؛ ئه‌وان باوه‌ڕییان به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و میرایه‌تی خۆیان هه‌یه؛ ئێمه باوه‌ڕمان به هیچ جۆره میری و ده‌وڵه‌تێك نییه.” [Nicola Sacco and Bartolomeo Vanzetti, The Letters of Sacco and Vanzetti , p. 274]
به‌ڵام ئایا ئه‌مه دروسته؟ به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر (American Heritage Dictionary ) بۆمان ده‌رده‌که‌وێت: ئازادیخواز Libertarian : که‌سێك که باوه‌ڕی به ئازادی بیرکردنه‌وه و کردار هه‌یه؛ که‌سێك که باوه‌ڕی به ئازادی ویست (ئیراده) هه‌یه.
سۆشیالیزم Socialism : سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌وێدا به‌رهه‌مهێنه‌ران، ده‌سه‌ڵاتی رامیاری و که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنیان له‌به‌ر ده‌ستدایه.
ته‌نیا ئه‌و پێناسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه تێکه‌ڵ بکه‌ن و ببینن چی به‌ده‌سته‌وه ده‌دات: سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه Libertarian Socialism سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که باوه‌ڕی به ئازادی کردار، بیرکردنه‌وه و ویست هه‌یه. سیستمێك که به‌رهه‌مهێنه‌ران، تیایدا ده‌سه‌ڵاتی رامیاری و که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنیان له‌به‌ر ده‌ستدایه.
(له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئێمه سه‌رنجه ڕۆژانه‌ییه‌کانمان بخه‌ینه سه‌ر گه‌شه‌نه‌کردووی رامیاریی که هێشتاکه به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگه‌کاندا زاڵه. ئێمه ئه‌م پێناسانه ته‌نیا بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی که “ئازادیخوازی” ناکاته “بازار ئازاد“ی سه‌رمایه‌داری و “سۆشیالیزم“یش ناکاته خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌تی. ئاشکرایه، که فه‌رهه‌نگه‌کانی تر پێناسه‌ی جیاوازیان هه‌یه – به‌تایبه‌ت بۆ سۆشیالیزم . ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندییه بۆ لێدوان له‌سه‌ر پێناسه‌ی فه‌رهه‌نگه‌کان بۆ به دواچوونی بێ‌کۆتایی و هۆگریی بێسوودی رامیاریی کراوه‌یه، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت).
به‌ڵام، به سه‌رنجدان له پێكهێنانی پارتی ئازادیخواز Libertarian Party له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، زۆرێك له خه‌ڵكی پێیان وایه که “سۆشیالیزمی ئازادیخواز” واتایه‌کی دژه چه‌مكی هه‌یه. له‌ڕاستیدا زۆرێك له “ئازادیخوازان“پێیان وایه که ئه‌نارکیسته‌کان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن تاکو بۆچوونگه‌لی “دژه ئازادیخوازی“ی “سۆشیالیزم“ ( به‌و جۆره‌ی که ئه‌وان وێنای ده‌که‌ن) له‌ته‌ك ئایدیۆلۆژی پارتی ئازادیخواز، ئامێته بکه‌ن و به‌و جۆره بۆچوونگه‌لی “سۆشیالیزم” “په‌سه‌ندتر” بکه‌ن – به واتایه‌کی تر، هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاوه‌کو سیمبولی ئازادیخوازی له هه‌ڵگرانی راستینه‌ی بدزن!
ئه‌مه زۆر له راستییه‌وه دووره. ئه‌نارکیسته‌کان له ده‌هه‌ی 1850ه‌وه چه‌مکی “ئازادیخوازی“یان بۆ ناساندنی خۆیان و بۆچوونه‌کانیان به‌کار بردووه. به‌پێی مێژووناسی ئه‌نارکیست ماکس نێتلاو Max Nettlau ئه‌نارکیستی شۆڕشگێڕ جۆزێف دیاکوا Joseph Dejacque ڕۆژنامه‌ی Le Libertaire, Journal du Mouvement Social ی له‌نێوان سالانی 1858تا 1861 له نیویۆرك ده‌رکردووه. ئه‌مه له کاتێکدایه که مێژووی به‌کاربردنی “واژه‌ی کۆمونیزمی ئازادیخواز” بۆ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 1880 ده‌گه‌ڕێته‌وه. [Max Netllau, A Short History of Anarchism , p. 75 and p. 145] به‌کاربردنی چه‌مکی “ئازادیخوازی” له‌لایه‌ن ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه له ده‌هه‌ی 1890 به‌دواوه له فه‌ره‌نسه به مه‌به‌ستی ڕزگاری له ده‌ست یاسای به‌ربه‌ستکردنی ئه‌نارکیسته‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا و هه‌روه‌ها بۆ به‌رگرتن له وێناگه‌ری نیگه‌تیڤی خه‌ڵك له واژه‌ی “ئه‌نارکی” په‌ره‌ی پێ درا (بۆ نموونه سێباستیان فاور Sebastien Faure و لویس میشێل Louise Michel ڕۆژنامه‌ی ئازادیخواز Le Libertaire یان له ساڵی 1895 له فه‌رنسه بڵاوکردووه‌ته‌وه).له‌و کاته‌وه به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، واژه‌ی ئازادیخواز به هزر و بزاڤه ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه په‌یوه‌سته. نموونه‌ی زیاتر له‌و باره‌وه، ئه‌نارکیسته‌کان له جولای 1954دا له ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌ڵه‌ی ئازادیخوازان The Libertarian Leauge پێکده‌هێنن، که له‌سه‌ر بنچینه‌کانی ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیزم پێك هاتبوو و تا ساڵی 1965 به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام له‌لایه‌کی تره‌وه، پارتی “ئازادیخواز“ی ئه‌مه‌ریکا، ته‌نیا له سه‌روبه‌ری ساڵانی 1970 سه‌ری هه‌ڵدا، ڕێك 100ساڵ پاش ئه‌وه‌ی که یه‌که‌مینجار ئه‌نارکیسته‌کان چه‌مکی ئازادیخواز بۆ ده‌ربڕینی بیروبۆچوونه‌کانی خۆیان به‌کار بردووه (90 ساڵ پاش به‌کاربردنی یه‌که‌مین جاری چه‌مکی “کۆمونیزمی ئازادیخواز“). به‌م پێیه، ئه‌وه پارتی ئازادیخوازه که که چه‌مکی ئازادیخوازی “دزیوه” نه‌ك ئه‌نارکیسته‌کان. دواتر له به‌شی B دا، له‌و باره‌وه قسه ده‌که‌ین، بۆچی بۆچوونه‌کانی “ئازادیخوازی” سه‌رمایه‌داری (ئه‌وه‌ی که پارتی ئازادیخواز په‌سه‌ندییه‌تی) دژی چه‌مکه‌که‌یه‌تی.
به‌و جۆره‌ی که له به‌شی I دا ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه، ته‌نیا سیستمی خاوه‌نداریتی ئازادیخوازانه‌ی سۆشیالیستی Libertarian – Socialist ده‌توانێت ئازادییه تاکه‌که‌سییه‌کان په‌ڕه پێبدات. پێویست ئه‌وه‌ش بوترێت، که خاوه‌نداریتی ده‌وڵه‌تی – ئه‌وه‌ی که “سۆشیالیزم” ناو ده‌برێت – بۆ ئه‌نارکیسته‌کان به‌هیچ شیوه‌یه‌ك سۆشیالیزم نییه. وه‌ك ئه‌وه‌ی که له به‌شی H دا تێی ده‌گه‌ین، “سۆشیالیزم“ی ده‌وڵه‌تی، ته‌نیا جۆرێکه له سه‌رمایه‌داری و هیچ ناوه‌ڕۆکێکی سۆشیالیستی نییه. هه‌روا که ڕۆدۆلف ڕۆکه‌ر Rudolf Rocker تێبینی کردووه، سۆشیالیزم بۆ ئه‌نارکیسته‌کان “ ته‌نیا پرسی زگتێری نییه، به‌ڵکو پرسی هێنانه ئارای که‌ڵچه‌ڕێکه که شوناسی تاکه‌که‌سی و داهێنانی ئازادی که‌سه‌کان دابین ده‌کات؛ به‌بێ ئازادی، به‌ره‌و سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی خه‌سێنه‌ر مل ده‌نێت و ته‌واوی بیرکردنه‌وه و هه‌ستی که‌سه‌کان ده‌کاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌یاڵی گشتی .“ [quoted by Colin Ward, “Introduction” , Rudolf Rocker, The London Years , p. 1]
به سه‌رنجدان له ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌نارکیستی چه‌مکی “ئازادیخوازی”، که‌من ئه‌و ئه‌نارکیستانه‌ی لایان ئاساییه که ببینن ئه‌م چه‌مکه له‌لایه‌ن ئایدیۆلۆژییه‌که‌وه دزراوه، که شتێکی وا هاوبه‌شی له‌ته‌ك بۆچوونه‌کانماندا نییه. له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان وه‌ك موره‌ی بوکین Murray Bookchin تێبینی کردووه “ چه‌مکی ‘ئازادیخوازی‘ بۆ خۆی، گرفت ده‌وروژێنێت، به‌تایبه‌ت فێڵی هاوتاکردنی ئایدیۆلۆژییایه‌کی دژه سه‌روه‌ری له‌ته‌ك بزاڤێکی هه‌وڵده‌ر بۆ ‘سه‌رمایه‌داری بێگه‌رد‘ و ‘بازارئازاد‘. ئه‌و بزاڤه هه‌رگیز ئافه‌رێنه‌ری چه‌مکه‌که نییه: به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بزاڤی ئه‌نارکیستی سه‌ده‌ی نۆزده و پێویسته بگێڕدرێته‌وه بۆ دژه‌سه‌روه‌ران … ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵ ده‌ده‌ن قسه له ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی وه‌ك گشتێك بکه‌ن، نه‌ك بۆ خۆپه‌رستی که‌سیی، ئه‌وانه‌ی که ئازادی و خاوه‌ندارێتی کۆمپانیاکان و سوود هاوتا ده‌که‌ن“ . به‌و جۆره پێویسته ئه‌نارکیسته‌کان له ئه‌مه‌ریکا “بگه‌رێنه‌وه بۆ کرده‌ییکردنی نه‌ریتێك، که به هۆی ڕه‌وایی بازارئازاده‌وه شێوێنراوه”. [The Modern Crisis , pp. 154-5 وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یکه‌ین، به‌و جۆره له‌سه‌ر بانگه‌وازکردنی بۆچوونه‌کانمان به سۆشیالیزمی ئازادیخوانه، به‌رده‌وام ده‌بین.
ھەزار كرێكاری ڕست و چنینی المحلة ی میسر درێژە بە مانگرتنەكەیان دەدەن، پاش پیوەستبوونی شیفتی سێیەم و ئەنجوومەنێكی ٣٠٠ كرێكاری بۆ پاسەوانی كارخانە.. داواكارییە سەرەكییەكانی مانگرتنەكەیان بریتین لە : زیادكردنی لایەنی كەمی كرێ بۆ ١٥٠٠ جونەی، بەرەنگاری گەندەڵی و دەركردنی گەندەڵان و یەكێتی كرێكاران دەكەن
A.1.2 ئه‌نارکیزم چی ده‌گه‌یێنێت؟
به پێی ده‌ربڕینی پیته‌ر کرۆپۆتکین ، ئه‌نارکیزم “ سیستمێکی بێ میرایه‌تییه له سۆشیالیزم “ [Anarchism , p. 46] به واتایه‌کی تر، “ ئه‌نارکیزم به واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌هره‌کێشی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه، که هه‌مان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی (له‌وانه سه‌رمایه‌داری) و میرایه‌تییه.” [Errico Malatesta, Towards Anarchism,” , p. 75]
له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی رامیارییه و ئامانجی پێكهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که به‌بێ پێکهاته‌ی قوچکه‌یی رامیاریی، ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی. ئه‌نارکیسته‌کان پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن، که ئه‌نارکی، بێ سه‌روه‌ر، فۆرمی گونجاوی سیستمێكی کۆمه‌ڵایه‌تیی و بۆ سوودوه‌رگرتن له‌وپه‌ڕی ڕاده‌ی فراوانی ئازادی تاکه‌که‌سی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌باره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوازیاری به‌دیهێنانی ئامانجگه‌لی ئازادی و یه‌کسانی وه‌ك ئاڵوگۆڕیكی پشتیوانی خۆین. یا به‌و جۆره‌ی که باکونین له ده‌ربڕینه به‌ناوبانگه‌که‌ی خۆیدا ده‌ڵێت:
“ ئێمه به‌و بڕوایه گه‌یشتووین که ئازادی به‌بێ سۆشیالیزم واته سته‌م و ناداروه‌ری و سۆشیالیزم به‌بێ ئازادی واته کۆیله‌تی و دڕنده‌یی.“ [The Political Philosophy of Bakunin , p. 269]
مێژووی کۆمه‌ڵگه مرۆییه‌کان ئه‌م پرسه‌ی سه‌لماندووه، که ئازادی به‌بێ یه‌کسانی، ئازادییه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران، یه‌کسانیش به‌بێ ئازادی له توانادا نییه و ئاراسته‌کردنه به‌ره‌و کۆیله‌تی.
ئه‌گه‌ر چی جۆرگه‌لی جیاواز له ئه‌نارکیزم هه‌ن( له ئه‌نارکیزمی تاکگه‌را individualist anarchism وه بگره تا ئه‌نارکۆکۆمونیزم communist-anarchism… بۆ زانیاری زیاتر بنواڕنه به‌شی A.3) هه‌موویان دوو خاڵی هاوبه‌شیان له ناوه‌ڕۆکی خۆیاندا هه‌ڵگرتووه؛ دژایه‌تی له‌ته‌ك میرایه‌تی و دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری. به قسه‌ی ئه‌نارکیستی تاکگه‌را به‌نیامین توکه‌ر Benjamin Tucker ئه‌نارکیزم پێ له‌سه‌ر “ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و نه‌هێشتنی قازانجخۆری؛ میرایه‌تی مرۆڤ به‌سه‌ر مۆرڤ و به‌هره‌کێشی مرۆڤ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه” داده‌گرێت [cited by Eunice Schuster, Native American Anarchism , p. 140] ته‌واوی ئه‌نارکیسته‌کان به ئه‌ندازه‌ی ده‌وڵه‌ت و میرایه‌تی، سوود، به‌رتیل و کرێ وه‌ك قازانجخۆری ده‌بینن و له‌ته‌كیان و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی که ده‌یانهێنێته بوون، دژایه‌تی ده‌که‌ن.
به شێوه‌یه‌کی گشتی، به‌پێی ده‌ربڕنی ل . سوزان براون L. Susan Brown له چوارچێوه‌ی “به‌سته‌رێکی هاوبه‌ش“ ئه‌نارکیزم “ ڕسواکردنی هه‌موو پایه‌به‌ندییه‌کی قوچکه‌یی و پاوانخوازیییه، له‌به‌رامبه‌ردا ئاره‌زوومه‌ندی خه‌باتکردنه بۆ ئازادی تاکایه‌تی مرۆڤ.“ [The Politics of Individualism , p. 108] بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، تاوه‌کو مرۆڤ بۆ میرایه‌تی یا ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دار ملکه‌چ بێت، ناتوانێت به ئازادی بگات. به‌و جۆره‌ی که ڤۆلتارین دێ کلێیر Voltairine de Cleyre به کورتی ده‌ری ده‌بڕێت: “ ئه‌نارکیزم … له توانادابوونی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك فێرده‌کات، که پێداویستی یه‌ك به یه‌کی مرۆڤه‌کان تێیدا دابین کراوه و په‌روه‌رده‌ی ته‌واوی هۆشیی و جه‌سته‌یی سه‌ردێڕی ژیانی هه‌مووانه … ئه‌نارکیزم فێرمان ده‌کات، که ده‌زگه‌ی نادادوه‌رانه و سته‌مگه‌رانه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنی هه‌نووکه‌یی، ده‌بێت له‌نێو ببرێت و له‌لایه‌ن سیستمێکه‌وه شوێنی بگیردرێته‌وه، که به‌بێ پێداویستبوونی خاوه‌نکار که کرێکار ناچار ده‌بێت به‌شی زۆر له به‌رهه‌می خۆی به‌و بفرۆشێت، ئازادی کارکردن بۆ هه‌مووان دابین ده‌کات … له مرۆڤی گوێرایه‌ڵ، مرۆڤی ناڕازی ده‌ئافرێنێ و له یاخیبووی نائاگا، نارازی هوشیار په‌رده‌وه‌رده ده‌کات … ئه‌نارکیزم له دویی به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی هه‌ستی هوشیاری مرۆییه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به سته‌م و نادادوه‌ری، هه‌ستێك بۆ درێژه‌دان به جه‌نگی بێ‌کۆتایی دژی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت، هه‌ستێك که خوازیاری کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی باشتره.“ [Anarchy! An Anthology of Emma Goldman’s Mother Earth , pp. 23-4]
به‌م جۆره، ئانارکیزم تیئۆرییه‌کی رامیارییه، که لایه‌نگری پێکهێنانی ئه‌نارکی، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پشتبه‌ستوو به بنه‌مای به‌و په‌ڕی “بێ فه‌رمانڕه‌وایی”ه. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه “ ئه‌نارکیسته‌کان وه‌ك ته‌واوی سۆشیالیسته‌کان بڕوایان وایه، که سه‌رده‌می خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی زه‌مین، سه‌رمایه و که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهینان به‌سه‌ر چووه و سزاوار به له‌ناوچوونه. ئه‌وه‌ی که که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت دارایی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵگه بن و هاوبه‌ش له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانی سامانه‌وه به‌ڕێوه ببرێن. ئه‌نارکسیته‌کان ئه‌وه ڕاده‌گه‌یێنن که ڕێکخستنی ئایدیالی ڕامیاریی کۆمه‌ڵگه کاتێك دێته بوون، که کارگێریی میری تا که‌مترین ئاست دابه‌زیبێت …. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که دوائامانجی کۆمه‌ڵگه هێنانه‌خواره‌وه‌ی کاروباری میرییه تا ئاستی نه‌بوون. ئه‌مه هه‌مان کۆمه‌ڵگه‌ی بێ میرایه‌تی – ئه‌نارکی-یه.“ [Peter Kropotkin, Op. Cit. , p. 46]
به‌م جۆره ئه‌نارکیزم هه‌م پۆزه‌تیڤه و هه‌م نیگه‌تیڤ. کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی شی ده‌کاته‌وه و لێك ده‌داته‌وه و ڕه‌خنه‌ی ئاراسته ده‌کات. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا تێڕوانینی نوێ بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو ده‌خاته ڕوو؛ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك که پێداویستییه تایبه‌ته‌کانی مرۆڤ، ئه‌وانه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی نکۆڵییان لێ ده‌کات، به‌وپه‌ڕی ڕاده ده‌گه‌یێنێت. ئه‌و پێداویستییانه‌ی که له بنه‌ڕه‌تدا ئازادانه و یه‌کسانیخوازانه و هاوپشتییانه‌ن، له به‌شی A.2 .فره‌تر ڕوون ده‌کرێنه‌وه .
ئانارکیزم شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه له‌ته‌ك هیواکان ئامێته ده‌کات، یا به‌و جۆره‌ی که باکونین (له ڕۆژانی ئه‌نارکیستی پێشوویدا ) په‌نجه‌ی بۆ ڕاده‌کێشێت، “ پاڵنه‌ری وێرانکردن، پاڵنه‌رێکی ئافه‌رێنه‌ره.“ که‌س ناتوانێت کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باشتر چێ بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رکێکی دروستی له که‌موکوڕی و گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها پێویسته پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داگرین که ئه‌نارکیزم واوه‌تر له شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه و خستنه‌ڕووی وێناگه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی تازه‌یه. ئه‌نارکیزم ڕیشه‌ی له خه‌باتدایه؛ خه‌باتی که‌سی چه‌وساوه بۆ ئازادی. به واتایه‌کی تر، ئه‌نارکیزم ڕێگه‌یه‌کی تازه‌یه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی پشتبه‌ستوو به پێداویستییه‌کانی مرۆڤ، نه‌ك ده‌سه‌ڵات، ده‌خاته ڕوو و هه‌روه‌ها شوێنه‌کانی گۆی زه‌مین له پێش سووده‌وه داده‌نێت. وه‌ك یه‌کێك له ئه‌نارکیسته‌کانی سکۆتله‌نده ستوارت کریستی Stuart Christie ده‌ڵێت:
“ ئه‌نارکیزم بزاڤێکه بۆ ئازادی مرۆڤ. وه‌ك سه‌لماوه، دیموکراتیك و یه‌کسانیخوازه … ئه‌نارکیزم وه‌ك خه‌باتی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن چه‌وساوه‌وه له دژی چه‌وسانه‌وه و سته‌م و به‌هره‌کێشی ده‌ستی پێ کردووه و به‌و جۆره‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. دژی په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی میریی و ڕێسا و مۆرکه کوشنده‌کانی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و چاوچنۆکی تاکایه‌تییه. ئه‌م دووانه – پێکه‌وه یا به‌ته‌نیا- ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی ژماره‌یه‌کی دیاریکراو له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی که‌سانی تر دابین ده‌که‌ن.
“ ئه‌نارکیزم هه‌م تیئۆری و هه‌م کرده‌یه بۆ ژیان. له ڕووی فیلۆسۆفییه‌وه، ئه‌نارکیزم ئامانجی به‌دیهێنانی باڵاترین پله‌ی ته‌بایی نێوان که‌سه‌کان، کۆمه‌ڵگه و سروشته. به‌کرده‌وه، ئامانجی ئه‌نارکیزم به‌و جۆره‌یه، که ئێمه به‌خۆمان کۆمه‌ڵگه وه‌ها ڕێکی بخه‌ین و بژین، که ڕامیار‌کاران، میرایه‌تییه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کان، ئه‌رکه‌کانیان بکه‌ینه شتێکی زیاده و ناپێویست. له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکیستیدا، که‌سه‌کان به‌ڕێزی به‌رابه‌رانه له کۆبوونه‌وه ناسه‌پێنراوه‌کاندا (به‌بێ په‌یوه‌ندی سه‌رۆك و نۆکه‌ر) ڕێكخراو ده‌بن و که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن هی هه‌مووان ده‌بن.
“ئه‌نارکیسته‌کان که‌سانی خه‌یاڵپه‌روه‌ری پشتبه‌ستوو به بنچینه‌ی دابڕاو و بیرکردنه‌وه‌ی گۆشه‌گیرانه نین… ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه باش ده‌زانن، که کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی باڵا (پێرفێکت) له دواڕۆژدا سه‌رکه‌وتوو نابێت. له ڕاستیدا، خه‌بات له‌و پێناوه‌دا بۆ هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێت! له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه تێڕوانینه که پشتیوانیه‌ك بۆ خه‌بات دژی شته‌کان وه‌ك ئه‌وه‌ی که هه‌ن ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و شتگه‌لێك که ده‌بێت ببن…
“سه‌ره‌نجام، ئه‌وه خه‌باته که ئه‌نجام دیاری ده‌کات. پێشکه‌وتن به‌ره‌و کۆمه‌ڵێکی به‌که‌ڵكتر، ده‌بێت به دژایه‌تی و وه‌ستانه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره ناداروه‌ری و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك ده‌ست پێ بکات. به شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌مه به واتای دژایه‌تیکردنی هه‌موو جۆره به‌هره‌کێشییه‌ك و خه‌بات دژی ڕه‌وایه‌تی هه‌ر جۆره فه‌رمانڕه‌واییه‌کی سه‌پێنراو. ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌گه‌ر ته‌نیا بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نه‌گۆڕ که هه‌یانه، ئه‌وه‌یه که کاتێك که خووگرتن به خۆدانه‌ده‌ست ڕامیاران و ئایدیۆلۆژیبازان له‌نێو بچێت، کاتێك که به‌ره‌نگاری له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتخوازی و به‌هرکێشی سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌و کاته‌یه که خه‌ڵکی ئاسایی توانای به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی بواره‌کانی ژیانی خۆیان، ئازادانه و دادوه‌رانه، له هه‌ر سه‌رده‌م و شوێنێکدا ده‌بێت.
“ئه‌نارکیسته‌کان له ده‌ره‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری نین و ئامانجیان زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و خه‌باته‌دا نییه. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاوه‌کو به‌پێی توانا و به شێوه‌ی کرده‌یی ئه‌وه‌ی له توانایاندایه له به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ستی خۆپه‌روه‌رده‌کردنی خۆیی که‌سه‌کان و به په‌ره‌دان به هاوپشتی گروپیی، کۆمه‌ك و هاریکاری بکه‌ن. ده‌کرێت بیرکردنه‌وه و بۆچوونگه‌لی ئه‌نارکیستی به خوازیاریی په‌یوه‌ندی خۆبه‌شانه، یه‌کسانی و هاوتایی له بڕیاردانه‌کاندا، هاوئامانجی و ڕه‌خنه‌گرتن له ته‌واوی شێوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری و فه‌رمانڕه‌وایی و له بزاڤه فیلۆسۆفی، کۆمه‌ڵایه‌تی و شۆڕشگێڕییه‌کان، له‌به‌رچاو بگرین.“ [My Granny made me an Anarchist , p. 162-3]
ئه‌نارکیسته‌کان ده‌ڵێن، که ئه‌نارکیزم به جۆرێکی ساده ده‌ربڕی توانایی ئێمه‌یه بۆ ڕێکخستنی خۆمان و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه به‌بێ پێویستی خاوه‌کاران و ڕامیار‌کاران. ئه‌نارکیزم ڕێگه به چینی کرێکار و که‌سانی تری چه‌وساوه ده‌دات هوشیاری به‌ده‌ست بهێنن و پێ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان داگرن و خه‌بات بۆ شۆڕشاندنی کۆمه‌ڵگه وه‌ك گشتێك بکه‌ن. ته‌نیا به ئه‌نجامدانی ئه‌مه، ئێمه ده‌توانین کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گونجاو بۆ مرۆڤ و ژیان تێیدا به‌دی بهێنین.
ئه‌نارکیزم فیلۆسۆفییه‌کی دابڕاو نییه. بۆچوون و تێڕوانینی ئه‌نارکیستی ڕۆژانه ده‌خرێنه پای جێبه‌جێبوونه‌وه. هه‌ر کات، که مرۆڤی چاوساوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ڕاپه‌ڕێت، بۆ ئازادی خۆی هه‌نگاو بنێت، هاوپشتی و هه‌ره‌وه‌زی پیاده بکات و خۆی به‌بێ خاوه‌نکار و ڕابه‌ر ڕێك بخات، له‌وێدا گیانی ئه‌نارکی به‌رجه‌سته ده‌بێت. ئه‌نارکیسته‌کان ته‌نیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تاوه‌کو ئه‌م حه‌زه ئازادیخوازانه‌یه به‌هێز بکه‌ن و په‌ره‌ی پێ بده‌ن. به‌و جۆره‌ی که له به‌شی (J) دا له‌باره‌یه‌وه فره‌تر قسه ده‌که‌ین. ئه‌نارکیسته‌کان بیرکردنه‌وه و بۆچوونه‌کانی خۆیان به ڕێگه‌ی جۆراوجۆر له‌نێو ده‌روونی سیستمی سه‌رمایه‌داریدا ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ تا گۆڕانی له‌بارتر ده‌که‌ن و کاتی ئه‌وه دێت که بۆ هه‌میشه له‌نێو ببرێت. له به‌شی ( I) دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین که ئامانجی ئێمه جێگرتنه‌وه‌یه‌تی به چی یا ئامانجی ئه‌نارکیزم چییه.
سه‌لام عارف
بۆ گفتوگۆكردنێكی بابه‌تی و زانستی
هێنده‌ی من ئاگادارم، كه‌م پرس هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی پرسی ده‌وڵه‌ت زۆری له‌سه‌ر گوترابێت، هه‌موو ته‌وژمه هزرییه‌كان كه‌م تا زۆر ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه ڕستویانه، هه‌رچیه‌كیش ده‌رباره‌ی گوترابێت، پابه‌ندی بەرژەوەندییه چینایه‌تییه‌كان بووه (ده‌وڵه‌ت به هه‌ر ناوێكه‌وه گاز بكرێت، یان ده‌وڵه‌تێكی چینایەتییه، یان نییه). گه‌ر له‌نزیكه‌وه ئه‌و باسكارییانه بخوێنینه‌وه، له چلۆنایه‌تی ناوه‌ڕۆكی باسكارییه‌كانه‌وه، بۆمان ده‌ردەكەوێت، كام ته‌وژمی هزری له‌گه‌ڵ ئه‌ویدی جیاوازه و دژیه‌تی، یان كام ته‌وژم له‌گه‌ڵ ته‌وژمێكی دی یه‌كانگیره، به‌لامانه‌وه سه‌یروسه‌مه‌ره نه‌بێت، گه‌ر بینیمان كه ئه‌و ته‌وژمه هزرییانه، جگه له (سۆسیالیزمی ئازادیخوازی دژه ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی –ئه‌ناركیزم-) هه‌موویان له‌یه‌ك خاڵی گرنگ و سه‌ره‌كیدا هاوبه‌شن، ئه‌و خاڵه‌ش بریتییه له (پێویستی بوونی ده‌وڵه‌ت و به‌رزنرخاندن و نه‌مری ده‌وڵه‌ت)، ئه‌وه‌تا ئێستا دیسانه‌وه، له كوردستان به گوڕێكی تره‌وه، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن له‌سه‌ر داوای به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌كانی خۆیان، خۆیان كردۆته مامه‌خه‌مه‌ی ئه‌و پرسه و كردویانه‌ته بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌رزمانیان، ئه‌وه‌ی دەیڵێن نایڵێنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئه‌هلی ئه‌و به‌زمه ئه‌مانه‌ن (وشەفرۆشه‌كان- (جاڕچیه‌كان)- ئه‌هلی حه‌ز و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی- ناسیۆنالیسته‌كان- سۆسیالیستە ده‌سه‌ڵاتخوازەكان).
به‌رله‌وه‌ی بچمه ناو ورده‌كارییه‌كانی باسه‌كه‌وه وای به باش دەزانم تیشك بخمه سه‌ر دوو بابەت:
یه‌كه‌م، به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌سی دڵسۆزهه‌ن، پرسی سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تیان تێكه‌ڵوپێكه‌ڵ كردووه و به یه‌ك بابه‌ت وبه یه‌ك پرسی دەزانن، به بیروبۆچوونی من ئه‌و دووانه؛ سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت زۆر جیاوازن و دژ به‌یه‌كن، له هیچ جێگه‌یه‌ك و زمان و سەردەمێكدا هه‌مان واتا به ده‌سته‌وه ناده‌ن ، سه‌ربه‌خۆی خۆی له خۆیدا گورزێكه كە له سیسته‌می ناوه‌ندێتی ده‌درێت، ده‌شێت سه‌ربه‌خۆیی به به‌شداریكردنی ڕاسته‌وخۆی زه‌حمه‌تكێشان ببێته هه‌نگاوێكی ڕادیكال ڕووه و (خۆبه‌ڕێوه‌بردن) و (خۆبژێوی)، به‌ڵام ئه‌وه له‌باری دروستكردنی ده‌وڵه‌تدا، ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، چونكه دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، دروستكردن و به‌هێزكردنی ناوه‌ندێتییه، واته دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره به‌شداریكردنی ڕاسته‌وخۆی زه‌حمه‌تكێشانه، جاری واهه‌یه، ئه‌مانه ته‌نها به دروستكردنی یه‌ك ده‌وڵه‌ت تینوویەتییان ناشكێت، بەڵكو داوای دروستكردنی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك دەكەن!!
دووه‌م، ڕووئه‌دات، كه (كه‌سێك یان لایه‌نێك ئامرازێكی باش بۆ ئامانجێكی خراپ به‌كاربهێنێت) یان به پێچه‌وانه‌وه (ئامرازێكی خراپ بۆ ئامانجێكی باش به‌كاربهێنێت)، ئه‌و ئامرازچییانه بۆچی ئاواهین؟ چونكه ئه‌وانه به‌تۆپزی له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه (ئامانج پاساوی ئامرازه‌كانه)، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ش هیچ نییەتپاكی نییه، بەڵكو جۆرێكه له جۆره‌كانی جامبازی هزری.
با ئیسته هێدی هێدی بێمه سه‌ر باسی مامه‌خه‌مه‌كانی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی
* وشەفرۆشەكان (جاڕچیه‌كان)
ئه‌وانه تێكه‌ڵه‌یه‌كی ورده‌بۆرژوای نائومێدی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردین، پێكهاتوون له پاشماوه‌ی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی (حشع) و مه‌لایی و جه‌لالییه زوڵملێكراوه‌كان!! سه‌ریانكردووه به‌ژێر باڵی یه‌كتردا و به‌ڕواڵه‌ت هه‌رخه‌ریكی لاڵانه‌وه و كوڕووزانه‌وه‌ن به‌هیوای ده‌ستخستنی هه‌ندێك ئیمتیازی زیاتر خه‌ریكی خۆڕووسپیكردنن لای ده‌سه‌ڵات، به‌پێی بارووزوفه‌كه‌ش خه‌ریكی په‌تپه‌تێنن و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ده‌وڵەمه‌نتر ئه‌بن، بۆ نه‌ته‌وه‌بازی و ئاڵا و ده‌وڵه‌تبازی یه‌كاویه‌كن و بێهاوتان له‌كاری نەفامكردندا.
** ئه‌هلی حه‌ز و سۆز
ئه‌وانه زۆریان له ژینگه‌ی خواری خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه هاتوون، تا بڵێی نەفامكراون، هیچ هۆشمه‌ندییه‌كیان نییه ده‌رباره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌كانی خۆیان، زیاد له پێوویست ڕێزی ده‌سه‌ڵات و پیاوه ماقوڵان ئه‌گرن، ڕقێكی زۆریان هه‌یه به‌رامبه‌ر به زانیاری و زانست، په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی پیرانی ته‌ریقه‌تی ده‌وری به‌ردن، ئه‌وانه هێنده نەفامن، له نەفامیی خۆیانه، كه ناترسن و پرسێ‌كی وا گه‌وره و گرانیان (دروستكردنی ده‌وڵه‌ت)یان داوه‌ته ده‌ست حه‌ز و سۆزی كیۆرانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، شه‌كانه‌وه‌ی پارچه په‌ڕۆیه‌ك (ئاڵا)یه‌ك له هه‌مووشتێك به گرنگتر دەزانن، ئه‌م ئه‌هله له ساده و ساكاری خۆیانه‌وه، هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه، كه ده‌وڵه‌ت نه‌بووه و نییه، به‌داخه‌وه ئه‌وانه له‌وه ناگه‌ن، كه مه‌رج نییه بۆ(ئه‌وه‌ی داهاتوو پوچه‌ڵت نه‌بێت، ئه‌بێت ڕابوردوو و ئێستاشت تێر و پڕ بێت) كه ئه‌وه ئه‌ڵێم مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه بڵێم بوونی ده‌وڵه‌ت تێر و پڕییه!! نه‌ء ته‌واو به پێچەوانه‌وه‌یه، مه‌به‌ستم، ئه‌وه‌یه بڵێم كه نه‌هامه‌تی و سته‌مدیده‌یی له نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، به‌ڵكو زاده‌ی سیستمێكه كه له‌سه‌ر سه‌كۆی هه‌موو سیسته‌مه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قنج و قایم ڕاوه‌ستاوه.
*** ناسیۆنالیسته‌كان (نەتەوەچییەكان)
ناسیۆنالیسته‌كان، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك (ناسیۆنال سۆسیالیست)ن، هه‌ردەم ئاماده‌ن بوون و ئاماده‌شن، له‌گه‌ڵ وه‌رچه‌رخانێكی ئابووری و سیاسی‌دا ببنه ڕه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وپه‌ڕگرتوو، له‌و چه‌شنه، كه له فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا پێیده‌وترێت (فاشست – نازی) ئه‌وانه نوێنه‌ران و ده‌مڕاستانی توێژ و چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن، وه‌ستایانی به ئه‌زموونن له نەفامتركردنی (ئه‌هلی حه‌ز و سۆز)دا، ئه‌وانه به‌بێ نەفامیی (ئه‌هلی حه‌ز و سۆز) كاریان مه‌ره‌خه‌س نابێت، ئه‌وانه بۆ نەفامكردن په‌نا ئه‌به‌نه‌به‌ر دروستكردن و گێڕانه‌وه‌ی سه‌دان ئه‌فسانه‌ی پاڵه‌وانبازی پاڵه‌وانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌وانه گوێ ناده‌نێ و ئاماده‌ن سه‌ده‌ها درۆی ئه‌فسانه‌یی دروستبكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی كاریان مه‌ره‌خه‌س بێت، بۆ نموونه به به‌رده‌وامی سه‌دان حیكایه‌تیان له‌م چه‌شنه هه‌ڵبه‌ستووه و هه‌ڵئه‌به‌ستن ئه‌ڵێن ”جارێك له جاران شێخ مه‌حمودی لاو له‌گه‌ڵ باوكی ڕێی ده‌كه‌وێته ئه‌سته‌مبوڵ، له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك چه‌ند پارچه په‌ڕۆیه‌ك ئه‌بینێت له باوكی ئه‌پرسێت ئه‌وانه چین؟ باوكی ئه‌ڵێت ئه‌وانه ئاڵای ده‌وڵه‌ته‌كانن، ئه‌ویش ئه‌ڵێت كامه‌یان ئاڵای كورده؟ باوكی ئه‌ڵێت ئاڵای كوردی تیا نییه، چونكه كورد ده‌وڵه‌تی نییه، ئه‌ویش سوێند ئه‌خوات، كه ئه‌بێت ده‌وڵه‌تێك بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد دروستبكات” جا تو ویژدانتان كام نەفام ئه‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌و حیكایه‌ته سوكانه بگرێت و نەفامتر نه‌بێت؟
ئه‌و ناسیۆنالیستانه له‌وه‌شه‌دا، هه‌ر درۆ دەكەن كه وڵاتپه‌رستن و پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان و سنووره‌كانی ده‌كه‌ن، نه‌خێر ئه‌وانه پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان دەكەن، كه به هه‌زارویه‌ك گوریس گرێدراوه به بەرژەوەندی سه‌رانی نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه.
ئه‌و ناسیۆنالیستانه، هیچ كات له ده‌وڵه‌تیان كه‌م نه‌بووه، له سه‌رتای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه، هه‌ر (پایزه) برای ده‌وڵه‌ت بوون، تا ئه‌مڕۆ له‌ته‌ك مه‌حروومكردنی ڕه‌ش و ڕووته‌كاندا، له‌ته‌ڕ خواردویانه و ئه‌خۆن و بێ‌باك له وشكیش خه‌وتون و ئه‌خه‌ون، مه‌گه‌ر ئه‌وه جیاوازی و دژایه‌تی نێوان بەرژەوەندی نێوان چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نییه؟ گه‌ر ئه‌وه نییه!! ئه‌ی چییه؟
**** ته‌ریقه‌تی سۆسیالیسته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان
وه‌كو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا (ده‌وڵه‌ت یا چینیه، یا نییه)
گه‌ر كه‌سێك، یان لایه‌نێك له‌سه‌ر لیستی سۆسیالیزم خۆی ناونووسكردبێت، شووره‌ییه، ئه‌وه نه‌زانێت كه جوڵانەوەی چینایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه، واته له كۆمه‌ڵگه‌ی نابه‌رابه‌ری ئابووری و نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه، گه‌ر هاتوو (لا سامح اللە) بڕوای وابوو، بێگومان بڕوای به‌مه‌ش ئه‌بێت “ده‌وڵه‌ت هێزێك نییه له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه هێنرابێت و سه‌پێنرابێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌وڵه‌ت زاده‌ی هزرێكی ڕه‌وشتیش نییه، نه‌خێر كاتێك كۆمه‌ڵگه ده‌گاته ئاستێكی دیاریكراوی پێشكه‌وتنی، ئه‌و كاته ئه‌و كۆمه‌ڵگه چینایەتییه پێویستی بوونی ده‌وڵه‌ت فه‌رز ئه‌كات، ئه‌و كاته‌ش، ئه‌و كاته‌یه كه كۆمه‌ڵگه به پێی بەرژەوەندییه‌كان دابه‌شبووه به‌سه‌ر چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، جێگه و پێگه‌ی هه‌ریه‌كەیان چه‌ندایه‌تی خاوه‌نداریه‌تی دیاریكردووه، پێویستی مێژوویی و هه‌ره‌می ده‌وڵه‌تیش، له كڵپه‌ی كێشمه‌كێشی بەرژەوەندییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتوه، ڕاسته هه‌ندێك جار به‌ڕواڵه‌ت ده‌وڵه‌ت واده‌ردەكەوێت،كه له‌سه‌روه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه ڕاوه‌ستاوه به پراكتیزه‌كردنی یاسا ئاسنینه‌كان،خه‌ریكی ناوبژیه‌و گه‌ره‌كیه‌تی ئارامی و ئاسایش به‌رقه‌رار بكات، هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی ئاوڕشێنكردنی كڵپه‌ی كێشمه‌كێشی نێوان چینه‌كانه”. ئه‌گه‌ر ئه‌و سۆسیالیسته، ئه‌و تۆزقاڵه زانیارییه‌ی بزانیایه، له‌خۆیه‌وه و به‌نای ناهه‌ق نه‌ئه‌هات تیۆرییه‌كی نوێ دابهێت و بڵێت “دوستكردنی ده‌وڵه‌ت ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی یه‌كگرتووی گه‌ره‌كه”.
ناچارم بڵێم ئه‌و داهێنانه نوێیه‌ی ئه‌و كاك سۆسیالیسته، له ناماقوڵییه‌كی دووفاق زیاتر، له هیچی تر ناچێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌بێت له دوو سه‌ره‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
سه‌ری یه‌كه‌م، به پێوه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ماته‌ریالیزمی دایلێكتیك، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی، كه زاده‌ی ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی یه‌كگرتوو بێت، به پێویست ئه‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تێكی (كۆمه‌ڵایه‌تی)ی بێت (معاذ اللە) لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه تۆبڵێی ئه‌و توڕه‌هاته، دووباره‌كردنه‌وه‌ی (ده‌وڵه‌ته میلی)ه‌كه‌ی ناو پرۆگرامی گۆتای سۆسیال دیموكراتی ئه‌لمانی نه‌بێت؟ گه‌ر خۆیه‌تی با ئه‌و كاك سۆسیالیسته باش بزانێت كه ئه‌و (ده‌وڵه‌ته میلی)ه، زه‌مانه تێروپڕی لێی خوارد و تڕ‌ۆ بوو.
سه‌ری دوه‌م، گه‌ر له نزیكه‌وه سه‌یری ده‌وڵه‌ت بكه‌ین، ده‌وڵه‌ت ته‌نها تایبه‌ته به‌و كۆمه‌ڵگانه‌وه، كه چینایەتین و شیتاڵ شیتالن، هه‌رچی پێیبوترێت یه‌كگرتن، یه‌كگرتوو تیایاندا نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه، گه‌ر له نزیكه‌وه بڕوانینه ئه‌و كۆمه‌ڵگه گچكانه، كه تا ئێستا له (ئه‌مه‌زۆنیا) و هه‌ندێك ناوچه‌ی (ئه‌فریقا) هه‌ن، خاوه‌ندارییه‌تی تایبه‌تییان تیادا نییه، ئیراده‌ی به‌رهه‌مهێنان و ئیراده‌ی مرۆیی یه‌كگرتووه، كه‌چی نازانن (ده‌وڵه‌ت ، چین ، پاره وپول و جه‌نگ) چییه. گه‌ر كه‌سێكش بچێت و باسی ئه‌و شته سه‌یرانه‌یان بۆ بكات، گاڵته‌ی دنیای پێدەكەن و ئه‌یكه‌ن به كێودا، جا لێره‌دا ده‌ردەكەوێت، كه ده‌وڵه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی یه‌كنه‌گرتوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه به بیروبۆچوونی من واباشتره، گه‌ر سۆسیالیستێك ویستی تیۆرێكی نوێ دابهێنێت با له (واقعه مادییه‌كه‌وه بڕوانێته تیۆر، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه).
ئه‌م ته‌ریقه‌ته ده‌وڵه‌تخوازی خۆی ناشارێته‌وه، به‌ڵام وای به باشتر دەزانێت به ده‌ستخۆییه‌وه بێت و نازناوه‌كه‌شی له نازناوه كۆنه‌كان نه‌چێت، لای ئه‌م ته‌ریقه‌ته (ته‌نها ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌ته، كه ناوه‌ندییه، ئه‌و ناوه‌ندێتیه‌ش، ئه‌بێت حزبی و سه‌رانسه‌ری) بێت.
ده‌وڵه‌ت و قوتكردنه‌وه‌كه‌ی !!
ئه‌وانه كه‌م نین، كه قوتكردنه‌وه‌ی ئه‌و (ده‌عبایه) به (نیعمه‌ت) دەزانن، من به پێچه‌وانه‌وه به (میحنه‌ت)ی دەزانم و دژی قوتكردنه‌وه‌كه‌شیم ، بۆچی؟؟
به‌ڵێ به‌ڵێ من دژم، من دژی دروستكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نیم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردییه، من دژی هه‌موو ده‌وڵه‌تێكم دژایه‌تییه‌كه‌شم له‌وێوه سه‌رچاوه‌یگرتووه، كه دژی هه‌موو جۆره‌كانی سه‌روه‌ری چینایەتیم ( نه‌ته‌وه‌یی ، ئاینی ، كولتووری ، ڕه‌گه‌زی) گه‌ر سه‌روه‌ری لوتكه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و لوتكه‌یه ده‌وڵه‌ته، تا ئێستاش هیچ ده‌وڵه‌تێك نه‌بووه و نییه و ناشبێت، گه‌ر له هه‌ناویدا هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌ریانه‌ی هه‌ڵنه‌گرتبن و پراكتیزه‌ی نه‌كردبن و نەیان‌كات، باشتر وایه بچمه ناو ورده‌كارییه‌كانی بابه‌ته‌كه‌وه، تا بزانین، ئه‌هلی قووتكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت چ ده‌ڵێن و ، ئه‌منیش چ ده‌ڵێم؟
* ده‌وڵه‌ت و زمان
ئێمه هه‌موومان ئه‌وه دەزانین، كه زمانی كوردی وه‌ك هه‌موو زمانه‌كانیتر، زمانێكی نه‌رموونیانه و خاوه‌نی ڕیكتم و موزیكی تایبه‌تی خۆیه‌تی، زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌نده، هه‌زاران شیعر و په‌خشانی پێنوسراوه، زمانی گاڵته‌وگه‌پ و دڵبازی و سیاچه‌مانه و لاوك و حه‌یران و هۆره‌ی جافی پێگوتراوه، زمانی قسه‌وباسی كۆڕ و كۆمه‌ڵی شه‌وان و سه‌رته‌نووری خانمانه.
ده‌وڵه‌ت سروشتی وه‌هایه، ئه‌بێت هه‌مووشتێك هه‌ڵڵوشێت و له بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نی خۆی له بۆده‌قه‌كه‌ی خۆیدا بیتوێنێته‌وه، ته‌نها به‌و چه‌شنه ئه‌توانێت كۆمه‌ڵگه بكاته وزه‌به‌خشی خۆی و زمانیش بكاته زمانی ده‌وڵه‌ت، واته نه‌رمونیانییه‌كه‌ی ده‌كاته توڕه‌وتڕۆیی و توندوتیژی، ڕیكتم و موزیكه‌كه‌شی ده‌گۆڕێت و نزیكی ده‌خاته‌وه له ڕیكتم و موزیكی سروده ڕه‌قوته‌قه نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تیكان و هانی ئه‌وه‌ش ئه‌دات، لاوك و حه‌یران و سیاچه‌مانه و هۆره‌ی جافی بكرێته زكر و ته‌هلیله و (موشه‌حاتی ده‌وری به‌رد)، شعر و په‌خشانه‌كان بكات به پیاهه‌ڵدان به‌سه‌ر مه‌زنی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌راندا، هه‌روه‌ها ئه‌و زمانه ده‌كرێته زمانی پیاهه‌ڵدان و شیرینكردنی خوێنڕشتن و كوشتار و پارچه‌پارچه‌كردن، زمانی كۆڕ و كۆمه‌ڵه میلییه‌كانی شه‌وان و سه‌رته‌نوورانی خانمانیش ده‌كرێته كاوێژكردنی قسه قه‌ڵبه‌كانی سیاسه‌تبازه ده‌مقه‌ڵه‌باڵغه سه‌روه‌ره‌كان، هه‌ر ئه‌و زمانه نه‌رموونیانه‌شه، كه ده‌كرێته زمانی سوكایه‌تیكردن به به‌هامرۆییه‌كان هه‌روه‌ها ده‌كرێته زمانی پراكتیزه‌كردنی ده‌ست و داوێن پیسی و به‌رزنرخاندنی گه‌ڵای سه‌وز (دۆلار) و خشڵ و زێڕ به واته‌یه‌كی دی بازاڕی ئازاد، ده‌وڵه‌ت هێنده ئه‌و زمانه بێتام ئه‌كات، كه وه‌سفكردنی ده‌مانچه‌یه‌ك یان كڵاشینكۆفێك خۆشتر و باشتر بێت له گوڵه‌باغێك یان گوڵه هێرۆیه‌ك، زمانی دڵبازی ده‌كرێته زمانی سوكایه‌تیكردن به نامووسی خانمان، به بیانووی ئه‌وه زمانی دڵبازی زمانێكی شه‌یتانیه، نابێت ئاخاوتنی خواره‌وه وه‌ك ئاخاوتنی سه‌ره‌وه نه‌بێت!!؟؟ ئه‌گینا به‌و جۆره به‌ده‌وڵه‌تكردنی زمان ده‌كرێته بڕێكی زۆری ئه‌و پیلانه، كه بۆ نەفامكردن خراوه‌ته‌گه‌ڕ.
** مناڵان و ده‌وڵه‌ت
مناڵان، كه له‌دایك ئه‌بن مولحد و یاخیبونخوازن و درۆزنیش نین وهێشتاكە مه‌یلی ئه‌وه‌یانه، چیان هه‌یه بیڵێن، چیشیان حه‌ز لێیه بیكه‌ن، ئه‌وه‌ی نایزانن و سه‌ری لێ ده‌رناكه‌ن دیسپلین و ملكه‌چیه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه ڕقیان له‌وه‌یه بخرێنه بازنه‌یه‌كه‌وه، بخولێنه‌وه و بۆشیان نه‌بێت بێنه‌ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌ی مناڵان گه‌ره‌كیانه، به ئاره‌زووی خۆ‌یا بیڵێن و بیكه‌ن، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی سێلاقه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت نییه، واته (خێزان- حیزب – گیانی پیرۆز)، ده‌وڵه‌ت به ئاسانی هه‌ست به‌و مه‌ترسییه ئه‌كات، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه كه‌شێك ئه‌خوڵقێنێت، هه‌تا زووه ئه‌و ویست وحه‌زانه، خه‌فه بكرێن، به واته‌یه‌كی تر ئه‌بێت، تا مناڵان هه‌ویرن، به ئاره‌زووی سه‌روه‌ران بكرێن به نان- به كولێره- به كێك- به مارمارۆكه……تد، سه‌ره‌تا خێزان سه‌ركوتیان ئه‌كات و فێری ئه‌وه‌یان ئه‌كات، قسه له قسه‌ی گه‌وره‌دا نه‌كه‌ن، ڕێك بڕۆن و ڕێك بێنه‌وه، هێدی هێدی به ملیۆنه‌ها باره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وه ڕایانئه‌هێنن له‌گه‌ڵ دیسپلین و ملكه‌چی، دوای ئه‌و خولی داپڵۆسینه ڕاپێچی خۆیندگاكانیان دەكەن، له‌وێش داپڵۆسین هه‌ربه‌رده‌وامی پێئه‌درێت و ده‌یانكه‌نه بێچووه‌پڵنگه‌كان، سڵاوكارانی ئاڵای نیشتمان و نه‌ته‌وه، جگه له‌وه وێنه‌ی حافز، هه‌رچی قسه‌ی سواوی ده‌وری به‌رد (قسه‌كانی ده‌وڵه‌ت) هه‌یه، پێیان دەرخ دەكەن، جا سه‌گ به‌حالی ئه‌وه‌بێت كه كه له‌به‌ریان ناكات، فێریان ده‌كه‌ن، كه (جێگه ئه‌شكه‌نجه‌دانی سه‌روه‌ران به‌ئاگری دۆزه‌خ ناسوتێت، له‌و كه‌شه‌دا كه ده‌وڵه‌ت دروستیكردووه داپڵۆسین و تۆقاندن ده‌گه‌یه‌نرێته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی، ته‌نانه‌ت مناڵان فێری ئه‌وه ئه‌كرێن، كه بتوانن وه‌ستایانه چاودێری و كۆنترۆڵی یه‌كتر بكه‌ن، هه‌روه‌ها وا په‌روه‌رده ئه‌كرێن ته‌نانه‌ت كۆنترۆڵی ڕژانی (هۆرمۆنه شه‌یتانییه‌كانی) ناو له‌شی خۆیان بكه‌ن، تا توخنی كاری ناشه‌رعی نه‌كه‌نه‌ون، به‌و جۆره به‌و فه‌لسەفه په‌روه‌رده‌ییه‌ی ده‌وڵه‌ت، مناڵان بەدڕه‌وشت دەكەن و دواتر مام (حزب) و براگه‌وره ( ده‌وڵه‌ت) به ئاماده‌كراوی ئه‌یانقۆزنه‌وه، ئه‌و كاته یا ئه‌یانده‌ن به‌كوشت، یا ملكه‌چ ملكه‌چ ده‌یانكه‌ن به كۆڵه‌كه و داره‌ڕای ده‌وڵه‌ت، جا چ قوره‌ته، تا دواساته‌كانی ژیانیان ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی، كه به‌سه‌ر خۆیاندا هێنراوه، ئه‌وانیش به‌سه‌ر نه‌وه‌ی دوای خۆیاندا نه‌هێنن، هه‌رچه‌نده پێویست ناكات ئه‌وانه چاودێری بكرێن، چونكه ئه‌وانه ده‌وڵه‌ت هێنده بەدڕه‌وشتی كردوون، كردوونی به (وێنه‌یه‌كی بچووكراوه‌ی) خۆی ناتوانن، ئه‌و مه‌رگه‌ساته پراكتیزه نه‌كه‌ن به‌سه‌ر نه‌وه‌ی دوای خۆیاندا.
*** ده‌وڵه‌ت و ئافره‌تان
له‌و كاتەوەی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، لۆجیكی په‌روه‌رده‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه (پیاویان پیاو وتوه، زه‌عیفه‌شیان زه‌عیفه وتوه) له‌ڕاستیدا ئه‌و لۆجیكی په‌روه‌رده‌كردنه ترسناكه، پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قوڵوفراوان هه‌یه، كه پشتی به‌ستبێت به به‌ڵگه‌نامه مێژوییه‌كان (له‌وانه‌یه له داهاتوودا به به‌ڵگه‌ی زۆتره‌وه بێمه‌وه سه‌ر ئه‌و باسه) له ئێستادا ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه،هه‌رئه‌توانم، ئه‌وه‌نده بڵێم، گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر په‌یكه‌ره‌كانی یۆنانی كۆن تا ده‌گاته سه‌ر(شێره‌كه‌ی بابل) بێگومان دوای گوزه‌ركردن به هونه‌ری ڕیالیزمی سۆسیالیستی بلۆكی سۆڤیه‌تیدا، ئه‌بینین، كه چۆن په‌یكه‌ره یۆنانییه‌كان، پیشانی ئه‌ده‌ن پیاوانی سوارچاك ڕمێك یان شمشێرێكی زه‌به‌لاحیان پێیه و خه‌ریكی كوشتنی شێرێك، یان ئه‌ژده‌هایه‌كن، له‌ته‌نیشت ئه‌و په‌یكەرە مه‌زنانه‌شه‌وه، چه‌ندها په‌یكه‌ری ئافره‌تان ئه‌بینین قۆلبڕاون و ڕووتوقوت وه‌ك كاڵایه‌كی بێتوانای سێكسی پیشاندراون، له ده‌وڵه‌ته‌كانی بلۆكی سۆڤیه‌تیش چی ئه‌بینین؟ به سه‌دان په‌یكه‌ری پیاوێكی بازوو ئه‌ستورئه‌بینین، كه شمشێرێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئافره‌تێكی له‌پشت خۆیه‌وه حه‌شارداوه و مناڵه‌كه‌شی گرتۆته باوه‌ش، تا پیشانبدرێت، كه گوایه هه‌ر پیاو به‌هێز و ڕزگاركه‌ره، ئه‌و جگه له هه‌زاران په‌یكه‌ری كه‌له‌سه‌ره‌كانی پیاوه‌ماقوڵه ده‌وڵه‌تخوازه‌كان، ئه‌وه له كاتێكدا، كه باش دەزانرا، كه به سه‌دان هه‌زار ئافره‌تی چاپوكی وه‌ك (ڕۆزا لوكسمبورگ و ئه‌لكسندرا كۆلنتای) هه‌بوون، كه‌چی وه‌ك سه‌گه تۆپیوه‌كان مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردن، با (شێره‌كه‌ی بابل)یش له‌ولاوه بوه‌ستێك، خۆی به باشی خۆی ده‌رئه‌بڕێت و به‌ڵگه‌یه‌كی تره بۆ سه‌لماندنی ئه‌و لۆجیكه ده‌وڵه‌تییه، دوور نییه كه‌سێك یان هونه‌رمه‌ندێك له گۆشه هونه‌رییه‌كه‌وه ته‌ماشای ئه‌و په‌یكه‌رانه بكات، جوانی و له‌زه‌تێكی گه‌وره‌ی لێ ببینێت، ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ڵه نییه، گه‌ر هه‌ڵه‌ش بێت له‌وه‌دا هه‌ڵه‌یه، كه كاری داتاشینه‌كه‌ی دابڕیوه له مه‌به‌سته په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی لوتكه‌ی سه‌روه‌رییه‌كان، واته له ده‌وڵه‌ت به‌بیروبۆچوونی من، گه‌ر به درێژایی مێژووی ده‌وڵه‌تسالاری پشتگیری پیاوسالاری نه‌كردایه، پیاوسالاری نه‌یئه‌توانئ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌باته كۆمه‌ڵایه‌تییه درێژخایانه بگرێت، كه كراوه دژی پیاوسالاری، جا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بین به‌وجۆره فێمینیسته، كه وادەزانێت، گه‌ر سه‌روه‌ری له پیاو بسه‌نرێته‌وه و بدرێته ده‌ست ئافره‌ت، ئیتر ئازاره‌كه له ڕه‌گه‌وه ئه‌بڕێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگری هه‌مووجۆره‌كانی سه‌روه‌رییه و پارێزگاری ئه‌و سیستمه‌ش ئه‌كات، كه ده‌وڵه‌ت سه‌رخانیه‌تی، ئه‌بێت خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تان، له مه‌یدانی خه‌باتكردن دژی سیستەم و ده‌وڵه‌تدا خۆی بنوێنێت و خۆی بسه‌لمێنێت، نه‌ك له مه‌یدانی ده‌ستاوده‌ستپێكردنی سه‌روه‌ریدا (گۆڕینی سه‌روه‌ری نێر به سه‌روه‌ری مێ) گه‌روابێت، ئه‌وا هیچ نەكراوه و به هیچ، نه هیچیش ئه‌كرێت به هیچ. به‌داخه‌وه گوڕوگوژمی ئه‌و لۆجیكی په‌روه‌رده‌كردنه ده‌وڵه‌تییه، وا له زۆر پیاو ده‌كات پۆز لێبده‌ن و شانازی به پیاوسالاری خۆیانه‌وه بكه‌ن، هه‌روه‌ها وا له زۆر ئافره‌تیش ئه‌كات (زه‌عیفه‌یی) خۆیان قبوڵبكه‌ن.
**** میلیتاریزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه
ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، به‌بێ هێزێكی چه‌كداری ڕێكخراوی داپڵۆسێنه‌ری جه‌نگخواز ناڕوات به‌ڕێوه، ئه‌و هێزه‌ش كورد واته‌نی (له‌پڕه نابێت به كوڕه) له‌به‌رئه‌وه، سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوی یه‌كه‌م به‌دروستكردنی كه‌شێكی میلیتارخواز ده‌ستپێئه‌كات، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌خاته سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ڕقوكینه و توڕه و تڕۆیی و به‌باوكردنی ئه‌قڵیه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه و نیشتمان و ده‌وڵه‌تدۆست، به‌و كه‌شه بارێكی وا دروستئه‌كات، كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به جوانتر و به به‌نرختر بزانن له به‌ها مرۆییه‌كان، ئه‌و باره ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌وپه‌ڕی به جۆرێك، كه تاكه‌كان پیاوه‌تی و پاڵه‌وانی خۆی له جه‌نگدا بسه‌لمێنێت، گه‌ر بێت و له كاتی جه‌نگی سنوور و ده‌وڵه‌ت پاراستندا، هه‌ندێك كه‌س بانگ نه‌كرێت بۆ به‌شداریكردن له‌و به‌ڕبه‌ڕیه‌ته‌دا، ئه‌و كاته توشی خه‌مۆكی ده‌بن. چونكه خۆیان وه‌ك پیاوی ناو پیاوان نابینن، گه‌ر وه‌ك پیاو حسابیان بۆ بكرایه ده‌وڵه‌ت ئه‌یخیۆندنه‌وه و وه‌ك قاره‌واتانی جه‌نگاوه‌ران بانگی ئه‌كردن.
ده‌وڵه‌ت له میلیتاریزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌دا، گڕی گیانی خۆبه‌خشكردن خۆش ئه‌كات و گیانی خۆویستی ئه‌مرێنێت، بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی باشدەزانێت، كه له به‌هێزبوونی گیانی خۆبه‌شیدا (ده‌وڵه‌ت- خاوه‌نكار- حزب) قانزاجیانه، نه‌ك له به‌هێزبوونی گیانی خۆویستی، كه هیچی لێ سه‌وز نابێت، بیهێنه پێشچاوی خۆت، گه‌ر 2.000.000 كه‌س خۆویستیان به‌هێزبێت، له‌بری ئه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن به‌ساقه‌ی (ده‌وڵه‌ت- خاوه‌نكار- حزب) به پێچه‌وانه‌وه خۆیان بكه‌ن به ساقه و به قوربانی پێویستییه جه‌سته‌یی و گیانییه‌كانی خۆیان، ئه‌و كاته كورد واته‌نی وه‌ك (تڕی بنگۆم) ناڕۆن، له‌پێناوی خاوه‌ن ئیمتیازه‌كاندا.
ده‌وڵه‌ت بۆ بواری میلیتاریزمه‌كردنی كۆمه‌ڵگه، له‌بواری گۆڕین و شێواندنی زماندا به‌شێكی به‌رین و فراوانی ته‌رخانكردوه بۆ ئه‌و بواره، نه‌رمونیانی و ئاشییخوازی زمانه‌كه له‌ناوئه‌بات و ده‌یكاته زمانی قسه‌وباسی پاشه‌مله و شه‌ڕخوازی، دیسپلین ئه‌ئاخنێته ناو هه‌موو خانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه، زۆركه‌س وای لێدێت ده‌ستبكات به كۆكردنەوەی collectionی بابه‌ته سه‌ربازیه‌كان (جلوبه‌رگ – چه‌ك – مه‌دالیاكان – پۆستاڵه‌كان – كڵاوه‌ئاسنینه‌كان……تد) و ڕێزیان لێ ئه‌گرن و به به‌شێكی گه‌وره و پیرۆزی بیره‌وه‌رییه‌كانی مرڤكوژییان دەزانن، وه‌ك میراتیش به‌جێیان ئه‌هێڵن بۆ نه‌وه‌كانیان، تا ئه‌و مێژووه خوێناوییه نه‌خرێته خانه‌ی له‌بیرچونه‌وه و ئه‌قڵیه‌تی میلیتاری تووشی كاره‌سات ببێت، ملیتازم هه‌نووكه مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار بردووه، ماهیه‌تی ده‌وڵه‌ت ڕووخێنه‌ره، ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان به ڕۆژێك ئه‌یروخێێن، به نیوسه‌ده دروستیناكرێته‌وه، گه‌ر دروستیشی بكه‌نه‌وه، دروستكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێیه و داهێنه‌رانه نییه و قه‌ڵبه، بیره‌وه‌رییه‌كانی هه‌موومان شایه‌تی ئه‌و حاڵه‌یه، ملیتاریزم، یاساكانی دارستانه‌كان ئه‌خاته ئه‌قڵی مرۆڤه، واته یاسای (نه‌خۆیت ئه‌خورێیت، نه‌كوژی ئه‌كوژرێت، باشترین به‌رگریكردن هێرشكردنه، مانه‌وه بۆ باشتركان و به‌هێزتره‌كانه………تد)
ده‌وڵەتی خاوه‌نكار ( ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار)
شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری له جه‌ره‌یانی پێشكه‌وتنی هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا زیاتر و زیاتر گۆڕانی به‌سه‌ردادێت و باشتر ئه‌سه‌پێنرێت، ئه‌وه‌ش ڕۆڵێكی مه‌زن ده‌گێڕێت و كار ده‌كاته سه‌ر زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ لوتكه، كاتێك ده‌وڵه‌ت ته‌واو جێگه و پێگه‌ی خۆش ئه‌كات و بێسەرەوبەرەیی (فوضویە – Chaos)ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمه‌یایه‌داری به‌رفراوانتر ئه‌بێت، ده‌وڵه‌ت ده‌ست ئه‌گرێت به‌سه‌ر شاده‌ماره‌كانی ئابووریدا (شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هۆیه‌كانی تری گواستنه‌وه – به‌رق و به‌رید – بانكه‌كان – پیشه‌سازییه زه‌به‌لاحه‌كان – بازگانی ده‌ره‌وه – جامبازی و ده‌ڵاڵی پوڵ و بۆرسە……تد) به‌و جۆره هێدی هێدی له ده‌وڵه‌تێكی چاو‌دێر و ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان كاریكرێگرته و سه‌رمایه‌وه، ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌رمایه‌دار و ده‌بێته خاوه‌نی سه‌دان هه‌زار كارگه‌ر، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش داوای به‌هێزكردن و چڕكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێتی ده‌كات، به‌و جۆره هه‌موو هه‌وڵێك بۆ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌كیی و هه‌ره‌وزیی، قێزه‌ون و بڤه ئه‌كرێت، بێگومان به له‌فزی خۆش و پشی پشیكردنیش بڤه ناكرێت، چارێكی دی نییه، هه‌ر له چوارچێوه‌ی سیستمی كاریكرێگرته‌دا ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار له‌گه‌ڵ شێوازه كلاسیكیه‌كه‌دا ده‌كه‌وێته پێشبركێیه‌كی به‌ربه‌رییه‌وه، ده‌سته چه‌وره‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕبه‌ڕێتییه ده‌سوێت به‌سه‌ر كارگه‌راندا، ده‌ست ئه‌درێته چڕكردنه‌وه و خێراكردنی به‌رهه‌مهێنان، بێكاركردنی هه‌زاران كرێكار، ده‌ستگرتنه‌وه و لابردنی زۆر له خزمه‌تگوزارییه‌كان له بواری خوێندن و ته‌ندروستیدا، هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی بچوك بچوك لێره‌و له‌وێ!!!
ئاشكرایه كه ته‌نها هه‌ر ده‌وڵه‌ته، كه خاوه‌نی دامه‌زراوه‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردنه، ده‌وڵه‌ت نه یاسایه‌ك ده‌رئه‌كات، نه كارێكیش جێبه‌جێئه‌كات زه‌ره‌ری خۆی و سه‌رمایه‌داره كلاسیكیه‌كه‌ی تیادابێت، ئه‌و دوو فۆڕمه، ده‌سته‌خوشكن نه گۆشتی یه‌كترئه‌خۆن، نه ئێسكی یه‌كتریش ئه‌شكێنن، نه‌خێر به پێچه‌وانه‌وه (ڤیتامین C وD) یه‌كترن، هه‌روه‌ها به‌جۆرێك تێكه‌ڵی یه‌كتریشن به‌زه‌حمه‌ت جیا ئه‌كرێنه‌وه، كامه‌یان كامه‌یه و كامه‌یان كامه نییه، هه‌ردووكیان له‌سه‌رپێن و خزمه‌تكاری یه‌كترن.
* هاوبه‌شی و دابه‌شكردن وهاریكاری
سه‌رمایداران و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار، هێنده‌ی له‌و سێ وشه‌ی تۆقیون، له هیچیتر نه‌تۆقیون، كاتێك ئه‌و وشانه ئه‌بیستن ده‌كه‌ونه هاتوهاوار و ده‌ڵێن ئه‌وه بێسەرەوبەرەییە، گێره‌شێوێنییە (سۆسیالیزم و كۆمونیزمه) گه‌ڕه‌لاوژێیه، گه‌ر به‌باشی سه‌رنج بده‌ین ئه‌بینین له ناوه‌ڕاست و كۆتایی شه‌سته‌كاندا و له میسر‌و فه‌ره‌نسا جادە هوروژا بوو، داوای دابه‌شكردن و هاوبه‌شی عادیلانه ده‌كرا، ده‌وڵه‌ت له هه‌ردوولا هاواری لێ هه‌ڵسابوو و ده‌یگوت ئه‌مه ئاژاوه و پیلانێكه بۆ سوتاندنی (قاهیره) و (پاریس)، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌مان به‌زمه، كه‌س ناوێرێت له پێستی خۆیدا بجوڵێته‌وه، ئیتر ئاژاوه‌ی سۆسیالسته‌كان و كۆمونیسته‌كانه و ئامێری داپڵۆسین ئه‌خرێته سه‌رپێ و داده‌به‌زێنرێته ناو جاده‌كان و مه‌یدانه گشتییه‌كانه‌وه.
ده‌وڵه‌ت هه‌نووكه سه‌گی هه‌وشاربووه دژی ئه‌و سێ وشه‌یه، ده‌وڵه‌ت بیه‌وێت كێ خپ بكات خپی ئه‌كات، ھەرچ ده‌نگێكیشی به‌دڵ نه‌بێت كپی ئه‌كات، ده‌وڵه‌ت توانای هه‌موو شتێكی هه‌یه، ته‌نها یه‌ك توانا هه‌یه ناتوانێ هه‌یبێت، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه، كه ناتوانێت تیرۆریست نه‌بێت، تیرۆریزمی ده‌وڵه‌ت سه‌رده‌مێكه له كوشتنی ئه‌حمه‌د و مه‌حمود وه‌ڕز بووه، ئه‌وه‌ی لای ده‌وڵه‌ت گرنگه تیرۆركردنی كۆڕوكۆمه‌ڵی جاده‌كان و گه‌ڕه‌ك و كارگه‌كانه (بڕوانه سه‌ربڕینی كۆمۆنه‌ی پاریس- شۆڕشی ڕوسیا، شۆڕشی ئه‌ڵمانی، شۆڕشی ئیسپانی، 68ی فه‌ره‌نسا ڕاپه‌ڕینه‌كانی 7919ی ئێران و9119ی له‌مه‌ڕخۆمان (عیراق)…هتد ئه‌مڕۆی یۆنان و ئیسپانیا، هه‌روه‌ها (سه‌هۆڵبه‌ندانی عه‌ره‌بیدا) گه‌ر به‌ها ده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ونه مه‌ترسیه‌وه، ده‌وڵه‌ت به‌ها مرۆییه‌كان له‌ژێر پۆستاڵه‌كاندا به جوانترین دیمه‌ن ئه‌بینێت. گه‌ر بۆ شایه‌تی ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه داوای به‌ڵگه و شایه‌تم لێ بكرێت، ده‌ڵێـم (هیچ به‌ڵگه و شایه‌تێك،هێنده‌ی ئه‌و بیره‌وه‌رییانه به‌هێزنییه، كه له ده‌ماغی هه‌ریه‌كێكماندان)
ده‌وڵه‌ت له چواچێوه‌ی به ده‌وڵه‌تكردنی زماندا (سامانی كۆمه‌ڵایه‌تی) له فه‌رهه‌نگی هزری سیاسی و زمانه میلییه‌كه‌دا ده‌سڕێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه ،كه له‌بیر جه‌ماوه‌ری بباته‌وه، له جێگه‌كه‌ی (سامانی نه‌ته‌وه‌یی) دائه‌نێت و ئه‌یكات به‌باو، بۆچی؟ چونكه به‌كارهێنانی (سامانی كۆمه‌ڵایه‌تی) زیاتر بۆنی (هاوبه‌شی) و (دابه‌شكردن)ی لێ دێت، له‌وێوه‌وه له‌وه ده‌ترسێت جه‌ماوه‌ر داوای به سۆسیالكردنی ئه‌و سامانه بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌وڵه‌ت له به‌باوكردنی (سامانی نه‌ته‌وه‌یی)دا ئازادی خۆی ئه‌بینێت، چونكه ئه‌توانرێت هاوكێشه‌كه به‌مجۆره بخرێته ڕوو (سامان ، سامانی نه‌ته‌وه‌ییه، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تیش، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه) له‌به‌رئه‌وه ده‌وڵه‌ت ئه‌توانێت و مافی خۆیه‌تی چۆن ئه‌یه‌وێت خه‌رجی بكات، ئیتر به‌داریدا ئه‌دات یا به به‌ردیدا ئه‌دات، ئه‌وه ئاره‌زوو و مافی خۆیه‌تی، ده‌وڵه‌تیش نه به‌دار نه به به‌ردیدا ئه‌دات، ئه‌وه‌ی بدزرێت خاوه‌ن ئیمتیازه‌كان ئه‌یدزن، ئه‌وه‌شی ئه‌مێنێته‌وه ئه‌یده‌ن به چه‌كوته‌قه‌مه‌نی و جامبازی له بۆرسه گه‌وره‌كه‌داندا و دواتر قڕانێكیشی لێ خه‌رج ئه‌كات بۆ خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی!! به بەكرێگرتنی سالوكه‌كانی بواری میدیا، واته بواری (جاڕچیه‌كان) كه‌سیش بۆی نییه نقه‌ی لێوه‌بێت، چونكه سامان (سامانی نه‌ته‌وه‌ییه).
ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داران له به‌رامبه‌ر ئه‌قڵیه‌تی (هاوبه‌شی) و (دابه‌شكرندن)دا به‌م ئه‌قڵیه‌ته‌وه ئه‌دوێن و ڕه‌فتار دەكەن “من ئاغا و ئێوه ئاغا، ئه‌ی كێ جێگه‌مان بۆ ڕاخا؟ “
** ئازادی و ده‌وڵه‌ت
له هه‌ر جێگه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، ئازادی جێگه‌ی نابێته‌وه، ئه‌و هاوكێشه به پێچه‌وانه‌شه‌وه، هه‌ر ڕاسته، بێگومان لێره‌دا مه‌به‌ستم له ئازادی ڕه‌هایه، نه‌ك ئازادی سیاسی، گه‌ر (ئازادی ئازادیه‌كی ڕه‌ها نه‌بوو، نه‌بونی گه‌لێ چاكتره). ئازادی ڕه‌ها وه‌ك ئازادی سیاسی نییه، ئازادی ڕه‌ها له سه‌رچاوه‌یه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، له به‌رابه‌ری ئابووریی و به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌كگه‌ری و هه‌مئاهه‌نگییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئازادی سیاسیش له دیموكراتی نوێنه‌رایه‌تی و جێگه‌گرتنه‌وه‌وه، واته لە (په‌رله‌مان)ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، ئه‌و ئازادییه ئازادی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌یه و فڕی به‌سه‌ر ژیانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماوه‌ره‌وه نییه، ئه‌و ئازادییه پڕ به پێستی سیاسه‌تبازه‌كان و بۆ ڕۆشنبیره دۆمینه‌چییه‌كانی چایخانه‌ی شه‌عب و ده‌مقه‌ڵه‌باڵغه‌كانی ته‌له‌فیزۆنی (كورد سات) و (كوردوستان تیڤی) باشه، نه‌ك بۆ خەڵكە ڕه‌شوڕووته‌كه.
ئازادی به‌خشراو ئازادی نییه، نه‌ك لایه‌نی كه‌می ئازادی ڕه‌ها نییه، به‌ڵكو لانی كه‌می ئازادی سیاسیش نییه، كه‌چی به‌زۆری زۆرداری پێویسته له‌پاڵ شانی ده‌وڵه‌تدا موماره‌سه بكرێت، به‌مه‌رجێك شانیشی نه‌كه‌وێت له شانی ده‌وڵه‌ت، كاتێكش لێیكه‌وت، ئه‌وه ئیتر ئاخری دنیایه، ئه‌بێت چی سه‌گی هه‌وشار هه‌یه به‌ر بدرێته گیانی ئه‌و ئازادیه ئیفلیجه.
له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه و زۆرێكی تریش، هه‌مان وته‌ی (مالاتیستا) ده‌ڵێمه‌وه (ئه‌م ده‌وڵه‌ت له ده‌وڵه‌تێكی تر ئه‌چێت، ئه‌ویتریش له‌دانه‌یه‌كیتر ئه‌چێت) به واته‌یه‌كی دی ده‌وڵه‌ته‌كان هه‌موویان ئاوسی یه‌ك ماهیه‌تن، ئیتر بۆچی ئه‌بێت ده‌وڵه‌ته كوردییه‌كه جیاواز بێت، تا ئێمه گۆرانی به باڵایدا بڵێین؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته (سه‌رده‌شت)كوژ و مرۆڤكوژه ئیسلامییه‌ی ئێستا نییه، دوای هه‌ندێك ده‌سكاریكردنی ته‌كنیكی ده‌كرێته ئه‌و ده‌وڵه‌ته، باشیان وتووه ئه‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردییه چ هێزێكی جادوویی له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتبێت، یان چ گۆپاڵێكی جادوویی به ده‌سته‌وه بێت، تا بتوانێت هه‌موو ئازاره‌كان له ڕه‌گه‌وه ببڕێته‌وه؟ زۆرباشیان وتووه “گه‌ر نه‌مدیبایه بابی، بێشك ده‌مردم له حه‌سره‌ت داكی”.
ڕێنیشاندەری بابەتەکان
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.