05/10/2026
کێشەی خانووبەرە لە ئیسپانیا وەکو زۆرێك لە وڵاتانی دیکە بووەتە کێشەیەکی سەرەکی چ لە ڕوی زیادکردنی کرێوە بە ڕێژەی لە سەدا 80 لە دەیەیەکدا کە لە کاتێکدا تێچوی خانوو بە لە سەدا 63 بەرزبووەتەوە و ساڵانە 25 هەزار کەس لە خانووەکانیان دەردەکرێن.
ئەم کێشانە چەندەها جار خەڵکی هێناوەتە سەر شەقامەکان بەڵام دوای دەرکردنی ماریکارمانی 87 ساڵەی خاوەن پێداویستی تایبەتی، کە 70 ساڵە لەو خانووەدا دەژیا ڕک و کینەیەکی زۆری لەگەڵ هاوپشتییەکی کەم وێنەی لە ناو خەڵکیدا دروست کرد کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوون تا ئەو کاتەی کە سەرەكوەزیران بڕیاری دا کە لائیحەیەك بخاتە بەردەم پەڕلەمان بۆ لابەلاکردنەوەی ئەم کێشەیە .
ڕۆژی هەینی دووی مانگ کاتێک کە لائیحەکەی خستە بەردەم پەڕلەمانتاران لەبەر ئەوەی کە حکومەتەکەی کەمایەتییە دەنگی تەواوی نەهێنا، ئەویش بڕیاری دا کە حکومەتەکەی هەڵوەشێنێتەوە و بانگەشەی دەنگدانی گشتی لە ڕٶژی 29ی مانگی نۆڤەمبەردا بکات. گرنگی ئەمەی کە ڕویدا ئەوە نییە کە حیزبەکەی سەرەكوەزیران هەڵدەبژێریتەوە یا نا، بەڵکو گرنگێتی چالاکی و کاری ڕاستەوخۆ و هاوکاری و هاوپشتی خەڵکی دەسەلمێنێت کە دەتوانن دەوڵەتمەداران و دەسەڵاتداران ناچار بکەن کە دان بە کێشەکانیاندا بنێنن و دەبێت لابەلاببێتەوە.
