وەرچەرخانێکی زۆر گەورە لە خۆپیشاندانەکانی فەرەنسادا

06/10/2026

قوتابییانی ئامادەیی فەرەنسا بۆ ماوەی دوو هەفتەیە لە خۆپیشاندان و پرۆتێستدان. داخوازییەکانی ئەمان لەسەر ژمارەی زۆری قوتابییان لە پۆلدا، کەمی مامۆستا ، دزەکردنی ئاو بۆ ناو پۆل و ژەوورەکانی قوتابخانە ، نۆژەن نەکردنەوە، سەرفنەکردنی پارە بۆ قوتابخانەکان ….تد

خۆپیشاندانی ئەمڕۆ سێ شەمە وەرچەرخانێکی گەورەی بە خۆوە بیینی کە زۆرێك لە قوتابیانی زانکۆکان هاوپشتیان کردن هەروەها نقابەش بەشداری لە خۆپیشاندانەکەدا کرد . 

لەو کاتەوەی کە خۆپیشاندانەکان دەستی پێکردووە نزیکە 5 هەزار کەس دەستگیر کراون، 250 کەس لە خۆپیشاندەران  بریندار بوون لەگەڵ  750 پۆلیسیش، زەرەرێکی زۆر لە قوتابخانەکان کەوتوە ، 40 زانکۆ لە فەرەنسا لە لایەن خوێندکارانەوە بلۆک کراوە.

خۆپیشاندانەکان ئەوەندە گەورەن زۆرێك لە شارو شارۆچکەکانی فەرەنسای گرتۆتەوە حکومەت چاری نەماوە کە دەبێت داخوازییەکان بەجێبهێنیت .

کەس نازانێت ئایندە بەرەو کوێ دەڕوات بەڵام دەزانین کە فەرەنسا و ئیسپانیا تا ئێستاش دەستیان بە کولتوری درەوشاوەی یاخیبوون و ڕاپەڕینەوە گرتووە هەر بۆیە ئەوان پێشەنگی گۆڕانکاریی و یاخیبوونەکانن بە حوکمی ئەو مێژوەوە درەوشاوەی کە بووەتە کولتورێکی شۆڕشگێڕانە و لە هەموو گەلانی دیکەیان جیا دەکاتەوە.