ناوی پەرتووک: داهاتوویەک کە بەهەموومان دروستی دەکەین

ناوی ‬‫پەرتووک: ‪  داهاتوویەک‬کە‬ ‫بەهەموومان‬ ‫دروستی‬ ‫دەکەین

‬‬ ‫‬نوسراوی:‬‬ ‫گروپی‬ ‫شاری‬ ‫یاخی‬

‫وەرگێڕانی: زاهیر باهیر

‫دیزاین ‬‫و‬ ‫ئامادەکردنی:‬‬ ‫شاخەوان‬ ‫عەلی

‬ساڵی ‬‫چاپ: ٢٠٢٣‬‬

‫چاپکردن‪:‬‬‫چاپخانەی‬ ‫بینایی

‬شوێنی‬‫ چاپکردن: ‫سلێمانی‬

بۆ داگرتنی کتێبەکە و خوێندنەوەی، لەسەر ئەو لینکە کلیک بکەن

داهاتوو کۆتا جار.pdf (AutoRecovered)

نا بۆ جەنگ لە هەر کوێی جیهان بێت

نا بۆ جەنگ لە هەر کوێی جیهان بێت

نا بۆ چەک

نا بۆ جەنگ

نا بۆ حکوومەت

نا بۆ سەروەریی چینایەتی

نا بۆ جەنگ لە هەر گۆشەیەکی جیهان بێت، چ لە ڕۆژاڤا/سووریە، چ لە ئۆکرانیا و کاراباخ و فەلەستین و ئیسرائیل و تد، چ لە کیشوەرەکانی دیکەی جیهان! ئێمە دژی جەنگ بووین و هەین و دەبین، دژایەتی جەنگ یەکێکە لە سەنگەرەکانی بەرەنگاربوونەوە دژی سەروەریی چینایەتی و سیستەمە جیهانییەکەی؛ دژی حکوومەتە جیهانییەکەی سەرمایەداری و پارچەکانی لە هەرێمەکانی جیهان.

جەنگ بۆ ئێمەی ئەنارشیست! بەس هێرشی چەکدارانە و بۆمبارانی گوند و شارەکان نییە، جەنگ بوونی سەروەریی چینایەتییە، پاوانکردنی سەرچاوەکانی ژیان و چەپاوڵکردنی داهاتی ڕەنجی چەوساوانی کۆمەڵە؛ بازرگانیکردنە بە زانیاری و زانست، دەستگرتنە بەسەر قووتی خەڵک، ناچارکردنی مرۆڤەکانە بە هەڵهاتن و ڕەوکردن، زیندانی کردنی ناڕازییانە، تیرۆرکردنە، سەرکوتکردنە؛ حکوومەتکردنە، بەرتەریی دەستەبژێرانە، بوونی کۆمەڵی چینایەتییە.

لەبەر ئەوە، بەس دژایەتی جەنگی چەکدارانە و چاونووقاندن لە ئاست بەشە شاردراوەکانی دیکەی جەنگ، ڕازیبوونە بە سەروەریی چینایەتی و دواجاریش داواکردنە لە حزبەکان و میلیشیاکان و حکوومەکان، کە ژیر و زانا بن و برایانە پێکەوە مرۆڤایەتی بچەوسێنەوە و ژینگە وێران بکەن و سەروەر بمێننەوە و کۆمەڵی چینایەتی بپارێزن؛ ئەوەش هەمیشە داخوازی ڕەوتە ڕیفۆرمیستەکان بوە و هەیە دەبێت، سەرەنجامیش بەس سەروەریی چینایەتی تۆکمەتر و پارێزراوتر دەکات و زنجیرە چینایەتییەکانی ئێمەی چەوساوە بەهێزتر و توندتر دەکاتەوە!

ئێمە دژی جەنگی چەکدارانە بووین و هەین و دەبین! ئەو دژایەتییەش بەشێکە لە دژی جەنگە چینایەتییە فراوان و جیهانییەکە و تاکو کۆمەڵی چینایەتی و حکوومەتەکان و سنوورەکان و شوناسە ڕامیارییەکان بمێنن، جەنگ بەردەوام دەبێت، چونکە کۆمەڵ و سیستەمی چینایەتی بەبێ جەنگ ناتوانن بەردەوام بن و بمێننەوە.

بەگوێرەی ئەزموونەکانی خەباتی چەوساوانی جیهان، بەرەنگاری جەنگە چەکدارییەکان، هەنگاوی یەکەم بە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەوخۆ و خۆجێی چەوساوانی کۆمەڵە ژێردەستەکانی حکوومەتە بەشەڕهاتوەکان دەبێت و هەنگاوی دوەم هاوپشتی جیهانیی چەوساوان دەبێت بۆ چەوساوانی هەرێمە بەشەڕدراوەکان و بەرەنگاربوونەوەی حکوومەکانی دیکە، کە لە بەرە جەنگکەرەکان پشتیوانی دەکەن؛ بەس بە هێزی یەکگرتن و بەرەنگاریی ئێمەی چەوساوە دەتوانرێت چەرخەکانی چەکسازیی و بازارەکانی چەکفرۆشتن ڕادەگیردرێن و مەیدانەکانی جەنگ چۆڵ دەکرێن. بێجگە لە وەها سەنگەرگرتنێکی ئێمەی چەوساوان دژی سیستەمی چینایەتی، وەستانی هەمیشەیی جەنگەکان ئەستەم دەبێت و تەنانەت نەبوونی جەنگی چەکدارانە و ئاشتیش لە خزمەت و بەرژەوەندی حکوومەتەکان و کۆمپانییە جیهانداگرەکان تەواو دەبن!

نا بۆ جەنگ بە هەموو شێوە و ئاستەکانییەوە

نا بۆ حکوومەت بە هەموو جۆرەکانییەوە

بەرەو جەنگی جیهانیی چەوساوان دژی سیستەم و کۆمەڵی چینایەتی

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردییزمان

١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣

https://linktr.ee/anarkistan

هەزاران کەس ڕۆژی شەمە لە تەلئەبیب ناڕەزاییان دەربڕی و داوای دەست لەکاركێشانەوەی نێتەنیاهویان کرد

23/10/2023

دوای تێپەڕبوونی ١٥ ڕۆژ بەسەر عەمەلییە شۆکهێنەرەکەی حەماس و کوژرانی ١٤٠٠ کەس لە ئیسرائیل و بەدیلگرتنی ٢١٢هاووڵاتی ئیسرائیل وکوژرانی نزیکەی ٤٥٠٠ کەس لە غەززە و برینداربوونی زیاتر لە ١٥هەزارکەس ، ئێستا وردە وردە قوربانییەکانی هەردوولا باشتر دەناسرێتەو و پرسیاریش لە سەرۆکوەزیران و سەرۆکی موساد و جێنڕاڵەکان و زۆر  لە کاربەدستانی ئیسرائل قورستر و ئاڵۆزتر و زۆرتر دەبێت.

ئەمانەش وای کردووە کە لە لایەن نەك هەر چەپەکانی ئیسرائیلەوە بەڵکو خەڵکە ئاساییەکەشەوە ناڕەزایی و خۆپیشاندانی گەورە و زیاتر دروستبکرێت بەردەوام بێت.

ڕۆژی شەمە، ٢١/١٠، بە هەزاران کەس لە تەلئەبییب ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و داوای ڕزگارکردنی هاووڵاتیانی ئیسرائیل لە حەماس و دەست لەکارکێشانەوەی نێتەنیاهو دەکەن.

هاوکاتیش بەشێك لە جێنڕالە کۆنەکانی سوپا و کۆنە بەرپرسەکان داوا لە سیاسییەکان و سەرۆکوەزیران دەکەن کە دەست لە کاربکێشێتەوە.

لە هاوشانی ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایانەی ناوخۆی ئیسرائیل و ئەوروپا گەورەترین ناڕەزایی و گردبوونەوە بەئامادەبوونی کۆمۆنێتی و ئیسلامەکان و مەسیحییەکان جولەکەکان  لە شیکاگۆ  کرا و دواتریش بەیەکەوە نوێژکردن ئەنجامدرا . ئەمەیش بەهۆی ئەوەی کە کوڕێكی ٦ ساڵی خێزان موسڵمان بە چەقۆ کوژرا.  لەو گردبوونەوەیەدا هەموو لایەکیان سەرەکۆنەی ئەو تاوانە گەورەیا کرد و داوای ئاشتی و پێکەوەژیان دەکەن.     

سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی بۆری نەوت لە ئۆگاندا جێگەی  نیگەرانییەکی گەورەیە

21/10/2023

خوێندکارانی کامپالا بەهۆی ڕێپێوانێکەوە دژی بۆرییەکی ٩٠٠ میل کە هاوبەشی خاوەندارێتی کۆمپانیایەکی فەرەنسی بووە، لێیان دراوە و دەستگیرکراون نینا لاخانی پەیامنێری دادپەروەری کەشوهەوا پێنجشەممە 19ی ئەم مانگە دوایین گۆڕانکاری لە ئیمەیلێکدا بڵاوکردەوە.  لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆ لە کامپالا پایتەختی ئۆگاندا ڕێپێوانیان کرد بۆ ئەوەی داواکارییەکیان پێشکەش بە پەرلەمان بکەن و داوایان لە حکومەت کرد کۆتایی بە وەبەرهێنانی سووتەمەنی بەردینی بهێنێت و بۆری نەوتی خاو لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا بە درێژایی ٩٠٠ میل  هەڵبوەشێنێتەوە. ئەوان داواکانیان کە لە لایەن زۆرێك لە خەڵکەوە واژۆ کرابوو خستەبەردەم پەڕلەمان کە نوسرابوو:

پێویستە پەرلەمان خەڵک بخاتە پێش قازانجەوە بۆ مانەوە و داهاتوومان بۆ ئەوەی پشت بە هەسارەیەکی تەندروست و دوور لە سووتەمەنی بەردینی ببەستین”

لەو ئیمیەلەدا هاتووە کە کاردانەوەی ئەفسەران پۆلیس خراپ بووە و دەڵیت:

ئەفسەرانی پۆلیس ڕەتیانکردەوە کە خوێندکاران بچنە پەرلەمانەوەو داواکەیان پێشکەش بکەن ،بۆیە زۆربەیان ڕاوەدوونران، بەڵام چوار خوێندکاریان کە کوڕ بوون لە ژێر مێزێکدا لە نزیک دەرگای سەرەکی پەڕلەمانەوە گەمارۆ درابوون لەوێ  پۆلیس بەربووەتە گیانیان و بە دار و شەق لێیان دراوە. دوای لێدانەکان،  خوێندکارەکان گیراون وبراونەتە بنکەیەکی پۆلیس، لەوێ دەڵێن ئەفسەرەکان تۆمەتباریان کردوون بەوەی پارەیان پێدراوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بۆرییەکە. 

ئەو چوار خوێندکارە کۆتایی هەفتەیان لە یەکێک لە بەدناوترین و قەرەباڵغترین زیندانەکانی شارەکەدا بەسەر بردووە، پێش ئەوەی تۆمەتبار بکرێن بە بێزارکردنی گشتی و بە کەفالەت ئازاد بکرێن . ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە وڵاتەکەماندا گەنجان زۆرینەن و ئێمە زۆرترین بەرکەوتووی قەیرانی کەشوهەواین.  بەڵام هەرکەسێک دژی  ئە و پرۆژەیە ڕاپەڕێت، ڕووبەڕووی تووڕەیی دڕندانەی ڕژێم دەبێتەوە”، ماگامبۆ باسی لە لێدانەکانی پۆلیس کرد وتی کە پاژنەی پێیەکانی لەکارکەوتوون و تەپڵی گوێی چەپیشی تێکچووە.

ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی هیومان ڕایتس وۆچ (HRW) دەریخستووە کە ئەگەر ئەو پرۆژەیە تەواو بکرێت زیاتر لە 100,000 کەس ئاوارە دەکات و پێشتر هەزاران بژێوی وێران کردووە، بووەتە هۆی نائاسایشی خۆراک و قەرزی ماڵان، و کەمبوونەوەی ئامادەبوون لە قوتابخانەکان – جگە لەوەی قەیرانی کەشوهەوا توندتر دەکات ، قەرەبووکردنەوە بۆ ئاوارەکان زۆر کەمە، و ساڵانێکی زۆری دەوێت تا دەگاتە دەستیان، بەپێی HRW.

لە ئۆگاندا، سەرکوتکردنی چالاکوانانی کەشوهەوا و ژینگەپارێزی حکومەت دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ساڵی ٢٠١٠، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ دژایەتی کۆمەڵگە بەرامبەر بە پاڵاوگەیەکی نەوت کە لەسەر سنووری کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ دروست دەکرێ. ئەمە  بووە هۆی دەرکردنی یاسای نوێی دژە ناڕەزایەتی کە پێویستی بە ڕەزامەندی پۆلیس هەبوو بۆ هەر کۆبوونەوەیەک کە لە سێ کەس زیاتر بێت و هەروەها مەرجی قورسیشی خستە سەر یاسا و ڕۆڵی  ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ساڵی ٢٠١٦ کە مەرجی قورسی خستە سەر ڕێکخراوانەی دەربەستی قازانج نەبوون.

بەسەدەها کەس لە جولەکەکان لە پرۆتێستی دوێنێ دا دژ بە هێڕش بۆ  سەر غەزە گیراون

20/10/2023

دوێنێ، ٥شەمە، ١٩/١٠ خۆپپیشاندانێکی ئێکجار گەورە لەلایەن چەپەکانی جولکەی ئەمەریکا و لەگەڵ چەپەکانی تر لە واشنتۆن لە بەردەم کۆشکی سپی دا داوای ئاگربەستی و ئاسایشیان کردووە.  لەم پرۆتێستەدا زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون. ئەمە درێژە پێدانی پرۆتێستەکانی رۆژی دووشەمەی پێشووەوە کە ٥٠ کەس لەوێدا گیران .

نووسەر و چالاکوانی کۆمەڵایەتی نائۆمی کلاین بە خۆپیشاندەرانی وت کە لە مۆڵی نیشتمانی واشنتۆن کۆبوونەتەوە کە ئیسرائیل “هەوڵی جینۆساید دەدات بە کەڵکوەرگرتن لە ترسی جولەکەکان لە جینۆسایدێکی دیکە [دژی جولەکەکان]“. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ناهێڵین ترسەکانمان لە دژە جوولەکەبوون بەم شێوەیە دەستکاری بکرێت”.

برانت ڕۆزن، حاخامێکی خەڵکی لۆس ئەنجلۆس، ڕۆژی چوارشەممە بە خۆپیشاندەرانی ڕاگەیاند کە ئەوان شاهیدی “یەکێک لە دەرئەنجامەترین ساتەکانی ئەخلاقین کە هەریەکێک لە ئێمە لە ژیانماندا ئەزموونی دەکەین“. وتی نەوەکانی داهاتوو دەپرسن: “ئایا ئێمە مامەڵەمان کرد، یان بێدەنگ وەستاین لەکاتێکدا جینۆساید بە ناوی ئێمەوە ئەنجامدرا؟

فۆبی تەمەن 61 ساڵ، مۆسیقژەنێکی خەڵکی ئەسکەندەریەی ویلایەتی ڤێرجینیایە و ناوی کۆتایی خۆی ڕاگرتووە و دەڵێت چوار جار سەردانی ئیسرائیلی کردووە، دەڵێت: “من بە جوولەکەیەکی بێزرا و دژ بەخۆ کە چەندین جار تفم لێکردووە“.براکەم و خێزانەکەی لە ئیسرائیل دەژین.  درزێکی گەورەی لە خێزانەکەمدا دروست کردووە؛ بەڕاستی کارەساتبارە.” مێل تانزمان، تەمەن 72 ساڵ، توێژەری کۆمەڵایەتی خانەنشین و خەڵکی نیویۆرکە، دەڵێت: من هەرگیز نەچوومەتە ئیسرائی.  من هەرگیز هاندەری زایۆنیزم یان هەر جۆرە دەوڵەتێکی ئایینی نەبووم کە یەک تاقم زاڵ بێت.  ئەگەر تۆ لە  خەمی ئەوە بیت کە چی بەسەر فەلەستینییەکان دێت، پێت دەوترێت جوولەکەیەکی دژ بە خۆت و ڕقت لە خۆت. هەر ڕەخنەیەک لە ئیسرائیل [وەک] دژە جوولەکە سەیر دەکرێت.”

.@گردبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممە لە دوای تەقینەوەکەی ڕۆژی پێشوو لە نەخۆشخانەی ئەلئەهلی عەرەبی لە غەززە ڕوویدا کە بووە هۆی کوژرانی سەدان هاوڵاتی مەدەنی .  لە سەرەتادا ئیسرائیل تاوانبار بوو بە هێرشەکە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕکابەری ئەو ڕاپۆرتەیان کردووە و ڕایانگەیاندووە، ئەگەری ئەوە زیاترە کە موشەکێکی شکستخواردوو بێت کە لەلایەن گروپێکی چەکداری لەناو فەلەستین تەقێندرابێت.هیچ کام لەوانەی کە ڕۆژنامەی گاردیان قسەی لەگەڵ کردووە ئامادە نەبوون ئەو وەرشانەی ڕووداوەکان قبوڵ بکەن و پێداگرییان لەسەر ئەوە کردووە کە مێژوو ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئیسرائیل ئەگەری تاوانباری هەیە. ئاریێل گۆڵد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتی نیشتمانی ئاشتەوایی دەڵێت: “ئیسرائیل تۆمارێکی نییە کە هیچ هۆکارێکت پێبدات متمانەیان پێ بکەیت”. “ئێمە دەزانین کە نەخشەکەیان بریتییە لە تەمومژاوی و درۆکردن و سەرلێشێواندن کاتێک ئەم شتانە ڕوودەدەن.

گرێتا تونبێرگ لە خۆپیشاندانی لوتکەی نەوتی لەندەن دەستگیرکرا

زاهیر باهیر

١٨/١٠/٢٠٢٣

 چالاکوانێکی کەشوهەوا لەلایەن پۆلیسی بریتانییەوە بردراوە دوای ئەوەی خۆپیشاندەران کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی جێ بەجێکاران و وەزیرەکانی سووتەمەنی بەردینییان ئیدانە کرد

گرێتا تونبێرگ دوای ئەوەی پەیوەندی بە سەدان خۆپیشاندەرەوە کرد کە بەیانی سێشەممە لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەی لەندەن کۆبوونەوە بۆ ئیدانەکردنی کۆبوونەوەیەک کە ناوی “ئۆسکاری نەوت”ی لەسەر بوو.

ونبێرگ پێش ئەوەی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکەدا بکات، قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و وتی: لە پشت ئەم دەرگا داخراوانە لە کۆنفرانسی نەوت و پارەدا، سیاسەتمەدارانی بێ ئابڕوو، مامەڵە و سازش لەگەڵ لۆبیستەکانی پیشەسازییە وێرانکەرەکان، پیشەسازی سووتەمەنی بەردینی دەکەن. ئاماژەی بەوەشکردووە، “خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا بەدەست دەرئەنجامەکانی قەیرانی کەشوهەوا دەناڵێنن و دەمرن کە بەهۆی ئەم پیشەسازیانەوە دروست بووە …. نوخبەی کۆنفرانسی نەوت و پارە، هیچ نیازێکی گوڕینی بەکارهێنانی خەڵوزی بەردینەیان نییە.  پلانی ئەوان درێژەدان بەم گەڕانە وێرانکەرەیە بۆ بەدەستهێنانی قازانج، هەر بۆیە دەبێت هەنگاوی چالاکی ڕاستەوخۆ بگرینەبەر بۆ ئەوەی ئەمە ڕابگرین و پارەی نەوت لە سیاسەت جیابکەینەوەبە.  هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە جگە لە دانانی جەستەمان لە دەرەوەی ئەم کۆنفرانسە و بە جەستەی خۆمان کۆنفرانسە کە تێکبدەین”.

دەیان خۆپیشاندەر لە هەر سەرێکەوە بە لافیتە و چەتری پەمەیی کە چاوەکانیان بۆیاخ کرابوو، بلۆکی هامیلتۆن پالاسیان کرد و هاواریان دەکرد “پیاوانی نەوت بۆ دەرەوە ” و “کۆنفرانسەکە هەڵبوەشێنەرەوە”، لە کاتێکدا هەندێکی دیکەش دوکەڵی زەرد و پەمەیییان داگیرساند،  هۆتێلەکە گەمارۆدرابوو بە پۆلیس.

شەش کەس بەهۆی ڕێگریکردن لە ڕێگای خێرا ، های وەی ،دەستگیرکران، و 14 کەسی دیکەش بەهۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی ناڕەزایەتی کە بەپێی بەشی 14ی یاسای ڕێکوپێکی گشتی سەپێنراوە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

جەنگ جەنگی سەرمایەو قازانجە

دارا جوتیار

١٥/٠١/٢٠٢٣

جەنگ جەنگی سەرمایەو قازانجە لەژێر ناوی دیکەدا دادەپۆشرێت!ئیسرائیل و فەلەستین ببنە دوو دەوڵەتی وەك دەلێن (سەربەخۆش) تەنها ئازار شکێنێکی کاتیە!جەنگ و ناکۆکی قازانج و سەرمایەو بازاڕی دەولەتمەندان کۆتایی نایەت تا کاپیتالیزم کۆتایی نەیەت!جەنگ و ناکۆکیەکانی ئیسرائیل و فەلەستین کۆتایی نایەت هەر چۆن دەیان دەولەت سەرباری سەدان ساڵ بەناو سەربەخۆیشیان هەزاران میل لەدوری یەک هەر تاو ناتاوێک بەیەکدا دەکێشن و دەکەونە جەنگەوە!لێم دەپرسن ئەی ئەلتەرناتیڤ چارە چیە؟من یەك شت دەزانم جەنگی کاپیتاڵ کۆتایی نیە و لایەنگری کردن تێیدا بەشداریە لە خوێن دەرهێنان، لە گیانی چەوساوەکان و کردنیەتی بە شادەمار و خوێنبەرەکانی سیستمەکە دا!تا ئەم سیستمە بمێنێت تەنانەت لە ئاشتیترین و باشترین دۆخیشدا ئەو خوێنەی کاپیتالیستەکان وەک زەروو دەیمژن هەر جەنگەو جەنگێکی نەبڕاوەی بەردەوامی هەموو چرکەو کات و ڕۆژ

ناڕەزاییەکانی ئیسرائیل

زاهیر باهیر

١٥/١٠/٢٠٢٣

لە کاتێکدا شەڕی نێوانی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە کوشتارێکی زۆر لە هەردوولا کراوە و غەزەش بە جارێك وێران بووە .  ئیسرائیل هێڕشی زەمینەیی بۆ سەر غەزە و داگیرکردنی بە دەستەوەیە و داواش لە دانیشتوانی غەزە دەکات کە غەزە چۆڵ بکەن .  لە لایەکی دیکەشەوە ئەمەریکا و هەموو دەوڵەتانی ڕٶژئاوا پشت و پەنای خۆیان بۆ ئیسرائیل دەربڕی و هەندێکیشێان زەخیرە و کەرەسەی جەنگییان لە هەموو چيشنەکانی بۆ ئیسرائیل بەڕێکرد، ئێرانیش بە ئاشکرا نەك هەر پشتگیری خۆی بۆ حەماس دەربڕی بەڵکو خامەنەیی ئاهەنگیشی گێڕا و دەستخۆشی لە حەماس کرد و ئێستاش هەڕەشەی هاتنەناوەوەی شەڕەکە دەکات گەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لەسەر ئەوەی کە دەیکات .

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا خەڵکێكی زۆر لە ئیسرائیل بە گشتی و خێزان و کەسوکاری قوربانییەکانی ئەوێش داوای ئاشکراکردنی زانیاری و بەرپرسیاری بەرپرسانیان دەکەن و داوادەکەن کە ناتەنیاهو لەگەڵ سەرانی دیکەدا دەست لە کار بکێشنەوە گەرچی شەڕ بەردەوامە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئەمڕۆ کە لە ڕۆژنامەی گاردیانی ئەمڕۆدا بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت:

……….. بەڵام توڕەیییەکی قووڵ و تووڕەیی لەناو خەڵکی ئیسرائیلدا هەیە کە یەخەی سەرکردەکانیان دەکرێت.  ئیدیت سیلمان، Idit Silman ، سیاسەتمەداری لیکود و ئەندامی کابینەی نەتانیاهۆ، لەم دواییانەدا کە بە نەخۆشی چووە خەستەخانە لە نەخۆشخانەکە دەرکرا، دوای ئەوەی کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ئەندامانی گشتی هاواریان کرد: “ئێوە ئەم وڵاتەتان وێران کردووە … بڕۆنە دەرەوە لێرە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، خۆپیشاندەران لە ناوەڕاستی تەلئەبیب دەستیان بە کۆبوونەوە کرد بۆ خۆپیشاندان دژی مامەڵەکردنی حکومەت لەگەڵ قەیرانەکە و نەبوونی زانیاری لەسەر کوژراوەکان و دەیان کەسی ونبوو، کە پێدەچێت لە غەززە بە بارمتە گیراون.

ڕاپرسییەکانی کۆمپانیای دیالۆگ سەنتەری ئیسرائیلی کە هەفتەی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، دەرکەوت کە چوار کەس لە هەر پێنج کەسدا حکومەت و نەتانیاهۆ بە هۆکاری نەبوونی ئامادەکاریی ئەمنی کە ڕێگەی بە کۆمەڵکوژییەکان داوە ڕووبدەن، هەروەها وەڵامی خراپی ئۆپەراسیۆنەکان بۆی زیاتر لە نیوەی ئەوانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە – 56% – ڕایانگەیاندووە، کاتێک شەڕی نوێ لە غەززە کۆتایی هات، ناتانیاهۆ دەبێت دەست لەکار بکێشێتەوە.  لە کاتێکدا هێشتا زووە پێشبینی ئەوە بکەین کە ئێستا لە گۆڕەپانی سیاسی شکاوی ئیسرائیلدا چی ڕوودەدات، بەڵام پێدەچێت خلیسکان بەرەو ڕاست ڕووبدات.

چارەنووسی نەتانیاهۆ زۆر دوورە لە دڵنیابوون.  ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، کارتی لیکود باشترینەکان نەدەبوو. لێرەدا پرسیارێکی گەورە هەیە لەسەر ئەوەی کە چۆن ڕێگەی پێدرا ئەمە ڕووبدات”، یولی ئیدێلشتاین، Yuli Edelstein ، ئەندامی لیکود لە کنێست و سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، کە لە ڕابردوودا وەک سەرکردەیەکی پارتێکی بەدیل بانگەشەی بۆ کراوە، وای وت.  وتیشی: “لە لایەکی ترەوە ئەگەر سەرکەوتنێکی ڕاستەقینە بەرامبەر حەماس هەبێت … ئەگەر بیبی[مەبەست ناتەنیاهووە] بتوانێت ئەم قەیرانە بکاتە دەرفەت و بتوانێت دوای چەندین ساڵ یەکجارەکی و بۆ هەمیشە حەماس کۆتایی پێبهێنێت، ئەوا دەکرێت دەرئەنجامێکی جیاواز هەبێ.” بە بەکارهێنانی ناوە ناسراوەکەی نەتانیاهۆ. [ مەبەست ناوهێنانێتی بە بیبی] ئیدێلشتاین زیادی کرد: ئەمە حکومەتێکی فریاگوزاری نیشتمانییە و ڕەنگە ئەو بۆ ئەو تەحەدایە هەڵبستێت. بەڵام لە ئێستادا پێشبینی تۆ وەک پێشبینی من باشە”.

جەنگەکان

جیهان نۆرمەن

١٤/١٠/٢٠٢٣

جەنگەکان چ لە ئوکرانیا، چ لە فەلەستین و کوردستان و جێگاکانی تری دونیا ئەو ڕاستییە دووبارە دەکەنەوە کە هەرگیز کۆمەلگەی سەرمایەداری ناتوانێت ئاشتی و ئاسایش بەرهەم بهێنێت.  بە بێ هیچ گومانێك دەتوانین  بڵێین کە ئاشتی و ئاسایشی سەرمایە بریتییە لە جەنگی بەردەوام. تێگەشتنی ئەم ڕاستییە، جگە لەوەی کە دیاردەیەکی زیندوو هەست پێکراوە، زۆر سادەو ئاسانە گەر بمانەوێ بۆ ساتێک ئاوڕ لە ڕیشەی ناکۆکییە سەرەکییەکانی سیستەمی بەرهەمهێنانی سەرمایە بدەینەوە.

ئابووری سەرمایە بریتیە، وەک لە ناوەکەیدا دیارە، لە بەرهەمهێنانی سەرمایە، واتە بەهای زیادە! بەرهەمهێنانی زۆرترین زێدە بەهای، واتە سەرمایەی زۆرتر، پابەندە ڕاستەوخۆ بە چەوسانەوەی هێزی کارەوە، وە بە بەکارهێنانی سامانی سروشتەوە! واتە لە ریشەوە خودی سەرمایە بوونێکی دکتاتۆرییە، داگیرکەری ژیانی چەوساوەکانە، وێرانکەری ژیان و ژینگەیە.

هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە تا ئەمڕۆ سەرمایە، لە هەموو جێگایەک، بەرەنگاری زۆر خەبات و ڕاپەرینی چەوساوەکان بووەتەوە، بەڵام توانیویەتی دڕندانەو بێ بەزەییانە بە کوشتارو زیندانی و سزادان و ترساندن، لە ڕێگای ئامێری دەستەڵاتە چینایەتییەکانیەوە، سەرکوتیان بکات و ئامانجەکانیان بە ئاڕاستەی دژ بە بەرژەوەندی بزووتنەوەکانیان بە کار بهێنێت.

بارووزرووفی ئەمڕۆی دونیا بەرهەمی مێژووی تێشکان و شکستی خەبات و بزووتنەوەکانی دژ بە دەوڵەت و سەرمایەدارییە لە جیهاندا. خەباتەکانی ئەمرۆ بۆ لە ناوبردنی چەوساندنەوەو وێرانکاری سەرمایەداری جیهان، بۆ بەرهەمهێنانی پێکەوەژیانێکی کۆمەکی و ئازاد بێ ئامانج دەبن گەر نەتوانن خۆیان دەرباز بکەن لەو ئیدیۆلۆژی و ڕێبازانەی کە دوژمنەکانیان، کە دەوڵەت و سەرمایە، وەک مۆتەکەیەکی ووزەمژ لە ملیان کردوون!

لە نێو ئەو ڕێبازو ئیدیۆلۆژییانەدا، ناسیۆنالیزم، ڕەگەزپەرستی، ڕێفۆرمیزمی دەستەڵات و ئابووری و کۆمەلگەی سەرمایەداری، ئیدیۆلۆژی وەهم خولقێنەری ماف و ئازادی و «دەستکەوتی» دیمۆکراسی بۆ چەوساوەکان، پلەی سەرەکییان هەیە لە شێواندن و پارچە پارچەکردنی یەک بەرژەوەندی خەباتەکانی دژ بە سەرمایەداری و دەوڵەتدا!

ڕیشەی هۆکارەکان و کاریگەرییەکانی جەنگەکان ناوچەیی نین، بەرهەمی تاکە شێوازێکی سەرمایەو دەستەڵات نین، بەڵکو ڕیشەی جەنگەکان و کێشە زۆرەکانی تری دونیای ئەمرۆ لە هەموو شانەیەکی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی کۆمەلگەکانی دونیادایە. هەموو، لە هەر جێگایەکی ئەم دونیایەدا بین،بەستراوین بە یەک تۆری چینایەتییەوە. ئەوەی لە ئوکرانیا، لە کوردستان، لە گەزەو ئەفریکاو ئاسیا و ئەمەریکا روودەدەن ڕاستەوخۆ پێکەوە گرێدراون! لە هەر جێگایەک، هەر بەرهەڵستییەک دژ بە سەرمایە، گەر لە یەک شانەی دونیای سەرمایەشدا بێت، هەر خەباتە دژ بە کۆی سیستەمەکە، بە کۆی سەرمایەداری لە جیهاندا! جیاوازی و ناکۆکی نێو دەستەڵات و دەستە جیاوازەکانی دەوڵەت و سەرمایە، تەنها پێشبرکێیە بۆ زیاتر چەوساندنەوەی مرۆڤەکان، بۆ سامان فڕاندن و خۆ پایەدارتر کردن لە سەر ژیانی مرۆڤ و ژینگە.

لە کوێ نیشتەجێیت، هەر لەوێش خەبات بکە دژ بە دوژمنە چینایەتیەکەت! دوژمنەکەت لە خۆت دوور نییە، لە ئاسماندا نییە، بەڵکو لە ژیانی کۆیلەکراوی خۆتدایە! مەگەڕێ بە دووی خەباتدا، چونکە خۆت لە نێو جەنگەکاندا دەژیت.

گەندەڵی سەردەمی کۆرۆنا لە بریتانیا

زاهیر باهیر

١٤/١٠/٢٠٢٣

من بەبەردەوامی لەسەر گەندەڵی-م لە هەموو لایەنەکاندا لە بریتانیا نوسیوە و هەمیشەش بە بەڵگەوە. پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵ و نیوێك بەسەر چارەسەری کۆرۆنادا وردە وردە گەندەڵییەکانی کە لەو بوارەدا کراون دەکەونە ڕوو.

لەم بارەیەوە پرۆفیسۆر *Devi Sridhar دوێنێ ، هەینی، ١٣ ی مانگ وتارێکی  نوسیوە، منیش بە پێویستم زانی کە بەشێکی وتارەکە وەرگێڕمە سەر کوردی نەك بە نیازی پاکانە بۆ حکومەتەکانی وەکو وڵاتانی خۆمان و ئەوانی دیکە، بەڵکو تاکو بزانرێت گەندەڵیی یەکێکە لە خەسڵەتە سەرەکییەکانی سیستەمەکە و پایە دەرەکییەکەی کە دەوڵەتە.

وەرگێڕانەکە:

لە دونیای یارمەتییە تەندروستییە جیهانییەکان و داراییەکان، گەندەڵی لە مێژە کێشەیەک بووە، لە ٢٠٠ ملیۆن پاوەندەوە لە سندوقی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدز و سیل و مەلاریا لە زامبیا ڕاگیراوە بەهۆی نیگەرانییەکان لە پارە بۆ پڕۆژە تایبەتەکان کە گیرفان و ڕووی بەرپرسان دەگرێتەوە، تادەگاتە سندوقی جیهانی هەموو یارمەتییەکانی بۆ ئۆگاندا ڕاگرت دوای ئەوەی خەرجییەکانی کە  جێی پرسیار بوون دۆزیەوە و هەروەها چونێتی  گرێبەستکردن لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە.

ئەم سکانداڵانەی/ ئابڕوچوونانەی گەندەڵی زۆرجار وەک کێشەیەک کە “لەوێ” ڕوودەدات، ڕەت دەکرێنەوە، تەنانەت وەک ئارگیومێنتێک دژی یارمەتییە دەرەکییەکان بەکاردەهێنرێن. بەڵام ئایا بەڕاستی ئێمە لە بەریتانیا ئەوەندە جیاوازین؟ ئەگەر سەیری قەیرانی Covid-19 بکەین، دەبینین نەخشێکی هاوشێوەی پارەی گشتی، کە گوایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکە تەرخان دەکرێت، کەچی بۆ دەستکەوتی شەخسی بەکاردەهێنرێت.  ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیا باس لەوە دەکات کە یەک لەسەر پێنجی گرێبەستەکانی Covid کە لەلایەن حکومەتەوە بەخشراون، ئیشارەتی سوور لەسەر ناوکانیان دانراوە کە ئاماژەن بۆ ئەگەری گەندەڵی.

هەروەها بەباشی دەزانرێت کە پەیوەندییە نزیکەکانی سیاسەتمەدارانی تۆری [حیزبی موحافیزینی حاکم] لە ڕێگەی ئەم قەیرانەوە قازانجێکی بێئەندازەیان بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا باقی وڵاتەکە تووشی نەخۆشی و مردن و ئازاری ئابووری بووە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز شیکاری بۆ ١٢٠٠ گرێبەست کردووە کە بەهای نزیکەی ٢٢ ملیار دۆلار بووە و بۆی دەرکەوتووە کە نزیکەی نیوەی بۆ ئەو کۆمپانیایانە بووە کە لەلایەن هاوڕێ و هاوکارانی سیاسەتمەدارانی پارتی پارێزگارانەوە [ حیزبی حاکم] بەڕێوەدەبرێن، یان هیچ ئەزموونێکیان لەو بوارەدا نییە. تا زیاتر قوڵببیتەوە، وێنە و شێوەی زیاتر دەردەکەوێ.  جۆلیۆن ماوگام، Jolyon Maugham ، بەڕێوەبەری پڕۆژەی یاسای باش، ئاماژە بەو “پاداشتە داراییە فراوانانە دەکات کە دەتوانیت بیچنیت ئەگەر وەزیرێکت هەبێت کە چاودێری بەرژەوەندییەکانتان بکات“. .

سوپاس بۆ خوا پارتی کرێکاران دەستی بەسەر ئەم پرسە سەرەکییە گرتووە، [ ئەگەر بێنە سەر حوکم] لەگەڵ ڕاوێژکاری سێبەر، ڕەیچەڵ ڕیڤز،Rachel Reeves ، ڕایگەیاند کە حکومەتێکی پارتی کرێکاران کۆمیساری نوێی گەندەڵی Covid دادەنێت بۆ بەدواداچوونی ئەو ملیارەها دۆلارانەی کە لە بەفیڕۆدان و ساختەکاری و گرێبەستە کەموکوڕییەکاندا لەدەستچوون، و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ئەمە بۆ حکومەت بۆ خەرجکردنی بۆ تەندروستی و پەروەردە. ڕیڤز ئاماژەی بەوەدا کە تێچووی مەزەندەکراوی ساختەکاری Covid زیاترە لە ٧ ملیار پاوەندە.  پێدەچێت بە جددی باسکردنی ئەم شتە هەنگاوێکی ئاشکرا بێت کە دەبێ بیگیرێتەبەر، بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی کەمیی بودجە بۆ بەشی تەندروستی نیشتمانی ، NHS  و بۆ کەرتی پەروەردەی دەوڵەت.

 ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیا کە زۆرجار ڕاپۆرت لەسەر گەندەڵی جیهانی دەدات، لە ساڵی ٢٠٢٠دا سەرنجی خۆی لە دەوڵەتە بیانییەکان دوور خستەوە و بەرەو بەریتانیا گەڕایەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ساڵە بوو کە “گەندەڵی ناوەندی بوو” لە بەریتانیا.  ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەو وڵاتە ئاماژە بە دوورگەکانی ڤێرجینیای بەریتانیا دەکات وەک خاکی دەرەوەی وڵات کە هەڵبژاردەی ئەو کەسانە بۆ شاردنەوەی داهاتی گەندەڵی کۆمپانیا دادەمەزرێنن.

زەحمەتە زیادەڕەوی بکەین کە دەڵێین لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەریتانیا چەندە ئازاری چەشتووە. حکومەت خاو بوو لە گەیاندنی[ PDF کەرەسە و ئامراز و پۆشاکی پزیشکی و و دەمامك هەموو پێداویستییەکانی پزیشكسازی بۆ دکتۆر و نێرسەکان  و بۆ کرێکارانی هێڵی پێشەوە، خاو بوو لە ئامادەکردنی نەخۆشخانەکان بۆ نەخۆشەکان و خاو بوو لە بنیاتنانی ژێرخانی تەندروستی گشتی کە پێویستە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا بەبێ ڕێوشوێنی داخستنی کۆرۆنا. ئەوە تەنها بێتوانایی نەبوو کە وەڵامە خراپەکەی ڕوونکردەو، بەڵکو قازانجکردن بوو بە ئەنقەست لە کاتی قەیرانێکدا کە حکومەتی بەریتانیا توانیبووی، هاوشێوەی ئەوەی لە کاتی جەنگدا ڕوودەدا.  پڕۆژەی یاسای باش مەزەندەی کردووە کە زیاتر لە 4 پاوەند لە هەر 5 پاوەندێک کە بۆ PPE خەرج دەکرێت بەفیڕۆچووە یان “لەدەستچووە

………………………

*پڕۆفیسۆر دیڤی سریدار، Devi Sridhar ، سەرۆکی تەندروستی گشتی جیهانییە لە زانکۆی ئەدینبۆرگ