نقابەی کرێکارانی کۆمپانیای سامسۆنگ لە کۆریای باشوور بۆ ٣ ڕۆژ لە مانگرتنتدان

08/07/2024

نقابەی کرێکارانی کۆمپانیای سامسۆنگ لە کۆریای باشوور کە خاوەنی ٢٨ هەزار ئەندامە لە ئەمڕۆوە، دووشەمە، ٨ی مانگ بۆ ٣ ڕۆژ لە مانگرتندان.

مانگرتنییان بۆ زیادکردنی رۆژێك زیاتری پشووی ساڵانەیە و هەروەها داوای خەڵاتی زیاتر دەکەن.

نقابەکە هەڕەسەی مانگرتنی زیاتر دەکات ئەگەر کۆمپانیاکە داخوازییەکەیان جیبەجێ نەکات.

جەنگی ناوخۆ و هێڕشی گروپی تیرۆریستی و هێڕشی ئابووریانەی دەزگە دراوییەکانی نێودەوڵەتی ژیانی بۆ زۆرێك لە وڵاتانی ئەفریقا نەهێڵاوەتەوە

05/07/2024

بۆرکینا فاسۆ، Burkina Faso ، یەکێکە لەو وڵاتانە .  وڵاتێکی دەریاییە و دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەفریقا.  هاوسنوورە لەگەڵ شەش وڵاتدا: لە باکوور و ڕۆژئاوای وڵاتی مالی، لە ڕۆژهەڵاتەوە نیجەر، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بێنین، لە باشوورەوە تۆگۆ و غانا، لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتی کۆت دیڤوار (کۆنتی عاج).

 پایتەختی بورکینافاسۆ ئۆاگادۆگۆیە. بەپێی دوایین خەمڵاندنەکان لە ساڵی 2024، ژمارەی دانیشتوانی بورکینا فاسۆ نزیکەی 24 ملیۆن کەسە.. بەهۆی بەرزی ڕێژەی لەدایکبوون، سەرەڕای ئاستەنگەکانی وەک هەژاری و ناسەقامگیری سیاسی و ململانێی ناوبەناو، ژمارەی دانیشتووان بە خێرایی گەشەی کردووە.

نزیکەی 10%ی دانیشتووان ئاوارەن و 40 لە شارەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا لە یارمەتییەکان بڕاون – بەڵام ئاژانسەکان دەڵێن تەنها 17%ی ئەو پارەیەیان هەیە کە پێویستە بۆ یارمەتیدانیان

لە بورکینافاسۆ شەڕ و پێکدادان سەریهەڵدا، دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 ڕاپەڕینێک بلیز کۆمپائۆری سەرۆکی لە پۆستەکەی دوورخستەوە. کۆمپاورێ بۆ ماوەی 27 ساڵ حوکمڕانی وڵاتەکەی کردبوو و لە ماوەی قەیرانی ئەمنی مالی لە ساڵانی 2012-2013 وەک نێوەندگیری لە نێوان توارێگەکان و جیهادییەکان و حکومەتی مالی دراوسێدا ڕۆڵی هەبووە.

ئیبراهیم تراورۆ سەرۆکی ئێستای وڵاتەکەی دەیەوێت 40%ی وڵاتەکە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە کە مەزەندە دەکرێت لەلایەن گروپەکانی هاوپەیمانی قاعیدە و داعشەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت. لانی کەم 90 هەزار کەسیش ناویان تۆمار کرد بۆ ئەوەی بەشداری گروپی مشتومڕاوی خۆبەخشەکان بۆ بەرگری لە نیشتمان بکەن بۆ ئەوەی شانبەشانی سوپا شەڕ بکەن. ئەو خۆبەخشانە خۆیان تۆمەتبارن بە چالاکییەکانی وریا و نائارامی زیاتر.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەموو لایەنەکانی بە کوشتنی نایاسایی تۆمەتبار کردووە، لەنێویاندا ڕەمیکردنی 223 هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن سوپاوە لە یەک ڕۆژدا لە مانگی شوباتدا. حکومەت ئەو ئیدیعایە ڕەتدەکاتەوە و ڕێکخراوەکەی قەدەغەکردووە، لەگەڵ چەندین دەزگای ڕاگەیاندن، لەنێویاندا ڕۆژنامەی گاردیانیش.

ساڵی ڕابردوو توندوتیژییەکان زیادیکردو زیاتر لە 8 هەزار کەس کوژراون، بەپێی زانیارییەکانی پڕۆژەی زانیارییەکانی شوێن و ڕووداوەکانی شەڕی چەکداری (Acled)، کە بە بەراورد بە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 137% زیادیکردووە.

یەکێک لە کارمەندان هاوکاری خۆراکی خەڵکەکە دەڵێت، خۆراک “بەپەلەترین پێویستییە لە ئێستادا”.  لەم وەرزەدا، پێش دروێنەی مانگی ئۆکتۆبەر، زیاتر لە 2.7 ملیۆن بورکینابی ڕووبەڕووی برسێتی دەبنەوە. بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە 6 ملیۆن کەس پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە، کە 17%ی ئەو 935 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە کە دەڵێت ئەمساڵ پێویستە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وڵاتی ڕۆژئاوای ئەفریقا. کارمەندێکی تر لە دەزگایەکی تری فریاگوزاری دەڵێت: “لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی مانگی ئازاردا توانیمان هاوکاری لانیکەم 731 هەزار کەس بکەین” و دەشڵێت “زیادبوونی بەرچاو”ی مردنیان بەهۆی برسێتیەوە بینیوە. هاوکارییەکان ناگەنە 40 شار کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵات گەمارۆ دراون، کە نزیکەی یەک ملیۆن و 200 هەزار کەسی تێدایە.

نرخی کاڵا سەرەتاییەکان لە شارە گەمارۆدراوەکاندا پێنج هێندە بەرزبووەتەوە. لیترێک بەنزین کە نرخی نزیکەی هەزار فرانک (1.30 پاوەند)ە لە ئۆاگادۆگۆی پایتەخت، بە 7 هەزار و 500 فرانک دەفرۆشرێت .

ئەو کارمەندە فریاگوزارییە دەڵێت: “خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان ئیفلیج بوون، قوتابخانەکان داخراون، بەڵام کەسانێک هەن بڕیار دەدەن بەردەوام بن لە ژیان لەو شارانە و ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە بۆ هێنانی خۆراک.

  بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی و خوێندەواری و بەرەوپێشبردنی زمانە نیشتمانییەکان لەوێ، نزیکەی 80%ی قوتابخانەکانی وڵات بەهۆی توندوتیژییەکانەوە داخراون و 818 هەزار و 149 خوێندکار لە پۆلدا نین.

 لە نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2023، هاوپەیمانی جیهانی بۆ پاراستنی پەروەردە لە هێرش (GCPEA) 270 هێرشی بۆ سەر ناوەندە پەروەردەییەکان لەلایەن گروپە میلیشیا ئیسلامییەکان لە 10 لە کۆی 13 ناوچەی بورکینافاسۆ بەڵگەدار کردووە.

ئەو قوتابخانانەی کە میوانداری ئاوارەکان دەکەن، زەبرێکی زۆریان لەسەرە و هەندێکیان پۆلی دەرەوەی زیادەیان دروستکردووە بۆ جێگیرکردنی خوێندکاری نوێ. لە کۆی 555 خوێندکار لە قوتابخانەیەک لە شاری کایا، 500 قوتابییان لە بنەماڵەی ئاوارەن.

حەقیقەتی دیمۆکراتییەت لە بریتانیادا

03/07/2024

دوای ئەوەی کە کۆمەڵێك چالاکوان گیران و درانە دادگە، کۆمەڵێك لە چالاکوانانی دیکە بۆ دەربڕینی هاوپشتی و هاوکاری گیراوان لە بەردەم ئەو دادەگەیدا کە دادوەر بڕیاری لەسەر گیراوان دەدات  ناڕەزایەتیان دەربڕی، دادوەر یەکسەر داوای لە پۆلیس کرد کە ئەو 11 کەسە بگرن کە دروشمیان بەدەستەوەیە بە بیانوی ئەوەی کە بوونی ئەوان بەو دروشمانەوە لەبەردەم دادگەدا دەتوانرێت وەک کاریگەری لەسەر دەستەی سوێندخواردن [ ئەو دەستەیان کە پەیوەندیان بە دادگە و پۆلیسەوە نییەوە گوێبیستی “تاوانباران” دەبن دواتر بە گوێرەی بۆچون و تێگەیشتنی خۆیان لە تاوانەکە ڕای خۆیان دەدەن ئەو کاتەش دادوەر بڕیای کۆتایی خۆی دەدات لەسەر گیراوان ]  لێکبدرێتەوە و دادەگە گەندەڵ بکات.

هەر لەبەر ئەوە پۆلیس هەر ئەو ڕۆژە واتە، 3 شەمە، ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لەسەر شۆستەکە بوون لەبەردەم دادگەاد دەستگیر کردن.

 پەیامەکان لەسەر تابلۆکان کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هەڵگیرابوون بریتی بوون لە “سوێندخۆران شایەنی ئەوەیە هەموو ڕاستییەکان ببیستن” لەبەر ئەوەی زۆرێك لە دادوەرەکان بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەن کە گیراوان بەرگریی لەخۆیان بکەن . “سوێندخۆران مافی ڕەهایان هەیە بەپێی ویژدانی خۆیان تۆمەتبارێک بێتاوان دەربکەن”.

دادوەرێکی دیکە  بڕیاری دا هەموو ئەو 11 چالاکوانانەی بە کەفالەت ئازاد بکات  بە مەرجێک نەیەنەوە بەردەم دادگە تاکو 27ی مانگی ئەیلول کە ئەو ڕؤژە دادوەر بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات.

Southwark crown court

گەنجانی کینیا چی تر نایانەوێت بە هەژاری و بێ کاری بژین

02/07/2024

ئێستا دەردەکەوێت لە دەستپێکردنی ناڕازیییەکانی 18/6 وە تاکو 30ی مانگ 39 کەس کوژراون ، 361 کەس برینداربوون زۆربەیان لە خەستخانەن ، 627 خۆپیشاندەریش گیراون .

گەرچی سەرۆکی کینیا ، ولییەم ڕۆتۆ پاشەکشەی کرد لە سەپاندننی ئەو باجەی کە لە سەر خەڵکی کینیا و پێداویستییەکانی ژیان داینابوو و بەلێنی دا کە واژۆی نەکات.  سەپاندنی ئەو باجە لە لایەن صندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە بۆ دانەوەی 60 ملیار پاوەند  قەرز سەپێنراوە .  ئەم قەرزە لە ساڵی 2013 دا ڕێژەی قەرزەکانی کینیا بەرامبەر بە بەرهەمی ناوخۆیی 43% بوو. لە ساڵی 2019 61.7.% بووە، و تا ئێستا لە ساڵی 2024  ئەم قەرزە لە سەرووی 70% بەرهەم و داهاتی ساڵانەی کینیاوەیە .  ئەمە جگە لە دەستوەردانی دەوڵەتانی ڕؤژئاوا و ئەمەریکا لە کینیادا.

ڕاستە بەو قەرزە حکومەت توانیوێتی جادە دروست بکات بەڵام باجی زۆر و گرانییان لەسەر دانراوە بۆ ڕؤیشتنی سەیارە بەسەریدا بۆیە تا ئێستاش کەم بەکارهێنراوە.

لە کاتێکدا کە هەژاری و نەبوونی لە کینیادا زۆر زۆرە کەچی یاسادانەرانی کینیا دووەم زۆرترین مووچەیان هەیە لە جیهاندا بە بەراورد بە بەرهەمی ناوخۆیی، و بەهۆی پێگەی خۆیانەوە لە زۆرێک لەو باجە نوێیانە بەخشراو دەبن. پڕۆژە یاسای دارایی بە خۆپارێزی وەسف کرا، بەڵام ئەمە خۆپارێزی نییە: ئەمە دەستبەسەرداگرتنی پارەیە لە هەژاران بۆ بەردەوامبوونی شێوازی ژیانی دەوڵەمەندەکان.

سەرۆك ڕۆتۆ کە مێژووی سیاسی ئەو تاوانە و  تۆمەتبارکراوە بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی ، کەچی لە دەرەوەی وڵاتی کینیا هەوڵێکی زۆر دراوە بۆ پاکژکردنەوەی پاشەڵی خوێناوی ئەو.  جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی پڕۆژەی یاسای دارایی [ واتە باجەکان ] لە ئەنجومەنی نیشتمانی بخرێتە بەردەم ڕوتۆ کۆبووەوە و کینیای وەک هاوبەشی ستراتیژی سەرەکی ئەمریکا ناساند.

پۆلیسی کینیا هەفتەی ڕابردوو لە ئەرکێکدا کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرا، لە هایتی جێگیرکرا؛ کینیا دەوڵەتێکی هێڵی پێشەوەیە لە “جەنگی تیرۆر”ی ئەمریکادا، بنکەیەک کە لێیەوە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئەلشەباب لە سۆماڵ دەستپێدەکرێت؛ و سەربازانی کینیا زیاتر لە دە ساڵە لە سۆماڵن.

 کینیایەکی سەقامگیر بۆ جیۆپۆلەتیکی ڕۆژئاوا زۆر گرنگە، لەگەڵ ئەوەشدا دامەزراوەکانی ڕۆژئاوا ناوەندی ناسەقامگیرکردنی وڵاتەکەشن.

لێرەوە دەزانین کە بۆچی کینیا ناتوانێت ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیانی دابین بکات و قەرزەکانی بداتەوە .

هاوکاتیش تێدەگەین لەوەی کە بۆچی گەنجان بانگەشەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییان بۆ ئەمڕۆ ، ڕۆژی 3 شەمە کردووە.  لە بانگەشەکەیاندا لفلێتیان  لە سۆشیال میدیا بڵاوکردۆتەوە  بە هاشتاگی “هەموو شوێنێک داگیر بکەن”، “دەبێت ڕوتو بڕوات ” و “ڕەتی بوچەی گەندەڵان بکەرەوە ”.

ئیمتیازێکی جوولەکە ئەرسەدۆکسەکانی ئیسرائیل هەڵوەشێنرایەوە  

زاهیر باهیر

01/07/2024

ئەرسەدۆکسەکان کە توێژاڵێکی دەسەڵاتدارن ، لە لایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە حسابێکی تایبەتییان بۆ دەکرێت و خاوەنی  چەند ئیمتیازێکن.  لە کاتێکدا تەواوی ژنان و پیاوانی ئیسرائیلی مەگەر بیانوویەکی تەندروستی یا یاساییان هەبێت دەنا هەموویان بۆ خزمەتی سەربازی بانگدەکرێن و دەبێت دواتریش بۆ فەترەی ئیحتیاتیش گەر پێویستی کرد بگەڕێنەوە ناو سووپا .  بەڵام ئەرسەدۆکسەکان وەکو شەخس و حیزبە سیاسییەکانیشیان و شوێنکەوتوانیشیان  لەم خزمەتە بەخشراون ، لەبری خزمەتی سەربازیی دەتوانن لە مەدرەسە دینییەکاندا بخوێنن.

پاش ئەوەی کە شەرەکە پێی نایە مانگی نۆیەمییەوە حکومەتی ئیسرائیلی ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە و ئیتر لەمەو دوا ئەوانیش وەکو هەموو کەسێکی دیکە دەبێت لەو خزمەتەدا بەشداری بکەن .  هەر لەبەر ئەمە ئەمانیش خۆپیشاندان و ناڕەزاییان ڕێکخست دژ بە بڕیارەکەی حکومەت.

لەکاتی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکاندا بەیەکادان و هەڵپرژان لە نیوانی پۆلیس و ئەواندا دروست بوو پۆلیس بە غازی فرمێسكرێژ و فشاری ئاو و ئەسپەوە هێڕشی کردە سەریان و بە سپرەی بۆیاخی کردن وەکو لە وێنەکەدا دەیبینن.

خەڵکی لە فەرەنسا بە جیاوازی بۆچوون و هەڵوێستیانەوە گردبوونەوە بۆ وەستاندنی بردنەوەی پارتەکەی مارین لو پێن

01/07/2024

پارتی مارێن لۆپێن و هاوپەیمانەکانی لە خولی یەکەمی دەنگدانی دوێنێ،  یەکشەممەدا، لە هەڵبژاردنەکەدا  کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆمار بانگهێشتی کردبوو، لەسەدا ٣٣ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.

 ئەمەش پێش هاوپەیمانی چەپی بەرەی جەماوەری نوێ کەوت کە لەسەدا ٢٨ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و هاوپەیمانی سەرۆک ماکرۆن کە لە پلەی سێیەمدا بوو بە کەمێک کەمتر لە سەدا ٢١ بەدەستهێنا ئەم سەرکەوتنە کە یەکەمجارە ڕاستڕەوە تووندڕەوەکان لە هەڵبژاردنێکی پەرلەمانیدا ٢٠% تێپەڕێنێت، گردبوونەوەی نیشتمانیی خستۆتە سەر ڕێڕەوی دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات کاتێک خولی دووەمی دەنگدان لە ڕۆژی  یەکشەمە ئەم هەفتەیەدا بەڕێوەدەچێت.

بە هۆی هێنانی ئەم دەنگە زۆرەی پارتەکەی لۆپێن-وە  هەزاران خۆپیشاندەر لە پاریس و شارەکانی دیکەی فەرەنسا ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی ناڕەزایی خۆیان نیشان بدەن، نەیارانی لو پێن هەوڵیان دەدا دەنگدەران ڕازی بکەن کە خۆیان لە حزبەکە بەدوور بگرن و سەرکەوتنی کۆتایی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان ڕەت بکەنەوە.

ئامانجی نەیارانی لو پێن ئەوەیە کە پارتەکەی بوەستێنێت کە ئەو ٢٨٩ کورسییەی پێویستی پێیەتی بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی ڕەها، لە ئەنجومەنی نیشتمانی فەرەنسا کە ٥٧٧ کورسییە.

سەرمایەداریی چۆن چارەسەری قەیرانەکانی دەکات

زاهیر باهیر

29/06/2024

من ناتوانم توانای سەرمایەداری و توێژاڵی دەستەبژێر بەکەم بگرم لە کاتێکدا کە سیستەمەکە لەرەیەکی تێدەکەوێت وابزانین ئیتر قەیرانی تەواوی سیستەم دەستیپێکردووە و بەرەو هەرەسهێنان دەڕوات وەکو چۆن زۆرێکمان ئاوای دەبینین.

بەڕیوەبەرانی سیستەمەکە  زۆر لەوە زیرەکتر و بەتواناترن کە ئێمە دەیزانین، سەران و توێژاڵی دەستبژێر لە هەموو لەرەیەکی سیستەمەکەیاندا ئەگەر پێشوەخت چارەسەری بۆ نەدۆزنەوە ئەوە هەر لەو کاتەدا دەیکەن .  ئەمەشی کە دەیکەن بە کردنی کۆمەڵێك ڕیفۆرم و هە:گیرسامی جەنگەکانە  کە لەو ڕێگانەوە خۆیانی پێ ڕزگاردەکەن و هاوکاتیش کەفوکوڵ و گوڕ و ڕكوکینەی کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێشیشی پێ دادەمرکێنەوە . 

ئەمەی کە دەیڵێم ئەوە ناگەیەنێت کە من بێ هیواو ڕەشبینم بەرانبەر بە بارودۆخەکە، چونکە واقیع سەلمێنەری ئەو چەند دێڕەی سەرەوەن کە بە ئامار و بەڵگەوە نیشانی دەدەن  کە سیستەمی سەرمایەداری پێش ئەوەی کە بوومەلەرزەکە ڕووبدات ئەو دەکەوێتە خۆی.

بۆ ڕاستی ئەوەش من لێرەدا چەند نموونەیەك و ئامارێك دەهێنمەوە کە لە وتارێکی  نوسەر و ڕێکخەری دیاری کەمپەینی ژینگە و ئیکۆلۆجی و دۆستی ئاژەڵ و گیانلەبەر زیندەوەرە، جۆرج مۆنبێت ، کە لەم ڕۆژانەدا بە وتارێکی چڕ لە سەر ئەو باسە دواوە. جۆرج بە مەبەستێك و بۆ مەبەستێکی دیکە ئەو وتارەی نوسیوە ، بەڵام ئاماژەدان بەو ئامار و بەڵگانە، لای منیش بوونە بەڵگەیەك بۆ مەبەستێکی دیکە.

مێژوونووس واڵتەر شیدل لە کتێبە ماجستێرییەکانیدا کە لە ساڵی ٢٠١٧دا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکات کە تا ئێستا تەنیا چوار هێز بە شێوەیەکی بەرچاو نایەکسانییان پێچەوانە کردووەتەوە: شەڕی کۆکردنەوەی جەماوەری (وەک دوو جەنگی جیهانی)، شۆڕشی تەواو و توندوتیژانە، داڕمانی دەوڵەت و کارەساتی پەتاو بەڵاکان  و  بڕیارەکان، بڕیارەکان.

واڵتەر نیشانی دەدات کە چۆن ئابوورییە جەنگییەکان کراونەتە ئابووریی ئاسوودەژیانی، هەندێکجار بە ناچاری و زۆر. بۆ نموونە، دوابەدوای شکستی ژاپۆن، حکوومەتی داگیرکاری ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ دۆگلاس ماکئارسەر، هەوڵی ئەوەی دا کە ناوی لێنا “دیموکراتیزەکردنی دامەزراوە ئابوورییەکانی ژاپۆن” بۆ دەستەبەرکردنی “دابەشکردنی فراوانی داهات و خاوەندارێتی لە ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و بازرگانی”.

بۆ ئەم مەبەستەش باجی زۆری موڵک و ماڵی سەپاند، بە ڕێژەیەکی پەراوێزی سەرەوە کە ٩٠% بوو؛ کۆمەڵە بازرگانییەکانی شکاند؛ داوای یاسای سەندیکای کرێکارانی کرد کە مافی ڕێکخستن و مانگرتن و زیادکردنی کرێی کرێکاران بتوانێت؛ چاکسازی هەمەلایەنەی زەوی ڕێکخست، کە زەوییە گەورەکانی هەڵوەشاندەوە و بەسەر جوتیاراندا دابەشیان کرد؛ و چاکسازی دارایی هێنایە ئاراوە کە لە کۆتاییدا بووە هۆی ئەوەی باج لەسەر بەرزترین داهاتەکان بە ڕێژەی ٧٥% و باجی میرات لەسەر گەورەترین موڵکەکان بە ڕێژەی ٧٠% دابنرێت. ئەم بەرنامانە بووە هۆی لەناوچوونی نزیکەی تەواوەتی داهاتی سەرمایە و دروستکردنی دیموکراسییەکی سیاسی و ئابووری لە ژاپۆن، نزیکەی لە سفرەوە.

هەموو شەڕکەرە گەورەکان بە هەمان شێوە گۆڕانکاریان بەسەردا هات. لە ئەمریکا، ڕێژەی بەرزی باجی موڵک و ماڵی (میرات) لە ساڵی ١٩٤١ بۆ ٧١% بەرزبووەوە، و باجی داهات بۆ ٩٤% لە ساڵی ١٩٤٤. دەستەی نیشتمانی کاری جەنگی مووچەی کرێکارانی بەرزکردەوە لەکاتێکدا مووچەی جێبەجێکارانی دابەزاند. ئەندامێتی سەندیکا زۆر بەرز بووەوە.

لە بەریتانیا ڕێژەی بەرزی باجی داهات لە ساڵی ١٩٤١ تا ١٩٥٢ بە ڕێژەی ٩٨% ڕاگیرابوو، دەیان ساڵی خایاند تا گەیشتە ئاستی ئێستا. باجی کڕین لەسەر کاڵا بەهادار و لەکشەرییەکان لە ساڵی ١٩٤٠ هاتە ئاراوە، دواتر ڕێژەکانی بۆ ١٠٠% بەرزبووەوە. پشکی ئەو داهاتانەی کە دەوڵەمەندترین 0.1% دەستی بەسەردا گرتووە لە 7% لە ساڵی 1937 بۆ کەمێک زیاتر لە 1% لە ساڵی 1975 دابەزیوە.

بزانە ئەم ڕیفۆرمانە توانی بۆ کاتێکی دیاریکراو ئاسەوارەکانی جەنگ و کوشتارەکانی لە روی ئابووری و سیاسی و بژێوییەوە بزوتنەوەی کرێکارانی کپ کردەوە .  هەمیشە بزوتنەوەکان و بەردەوامیدان پێیان کوشتەی دەستی ئەم دوانەن: جەنگ ، ڕیفۆرم .

پەڕلەمان و حکومەتەکەی لە هەموو شوێنێکی ئەم دوونیایە لە تەدبیری پلانی کودەتادان بەسەر دانیشتوەکانیاندا

27/06/2024

ئەم تایتڵەی سەرەوە ڕاستییەکی حاشا لێنەکراوە سەبارەت بە هەموو حکومەتەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە تاکو ڕۆژئاوا ، لە باشوورەوە بۆ باکوور. هەر یەکێك لە ئێمە دەتوانێت دەیەها نموونە لەم بارەیەوە بهێنێتەوە.  ئەوەشی کە ئەو کودەتایانە دەوەستێنێت تەنها بەرگری و بەگژاچوونەوە و ڕاپەڕینە کە دەتوانێت پاشەکشە بە بڕیارەکانی حکومەتەکانیان  بکات.

وڵاتی کینیا کە بەهێزترین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ئەفەریقایە و یەکێکە لەو وڵاتانە بۆ سوککردنی قەیرانەکانی و مانەوەی خۆی لە دەسەڵاتدا دوو ساڵ لەمەوبەر سەرۆکی نوێ ، ولییەم ڕۆتۆ ، کە هاتە سەر حوکم بڕیاری دا هەندێك ریفۆرمی بنەڕەتی  بکات بۆ سوککردنی قەیرانەکە و ڕازیکردنی دەسگە دراوییەکانی جیهان .  ڕیفۆرمەکانیش یانی دەستنانە بیناقای زیاتری دانیشتوان ، یانی خراپترکردنی بژێوییان ، یانی سكگوشینی توندتر و زیاتری هاووڵاتیانی.

لەبەر ئەوە سەرۆك، ولییەم ڕۆتۆ، بڕیاری دا کە بڕی باج زیاتر بکات و باجی زیاتریش بسەپێنێت. بەڵام هاووڵاتیان ئەوەیان قەبوڵ نەکرد و لە ڕێگای تیوتەر و بەشەکانی دیکەی سۆشیالمیدیاوە گەورەترین بەگژاچوونەوەیان لە زۆرینەی شارەکانی کینیا بە نایرۆبیشەوە دروست کرد .  بە سەدان هەزار کەس ڕۆژی 3 شەمە هاتنە سەر شەقامەکان و بڕیار درا کە تۆفیسی سەرەکی بانقی جیهانی و صندوقی دراوی نێودەوڵەتی و پەڕلەمان و دادگە و  زۆری ئۆفیسە سەرەکییەکانی حکومەت دەستیان بەسەردا بگیرێت . بەشێك لە پەڕلەمان و و ئۆفیسە سەرەکیەکان ئاگریان تێبەردرا .

لە 24 سەعاتدا 23 گەنج بوونە قوربانی و 21 کەسیش لە لایەن پۆلیسەوە ڕفێنراون و بێ سەروشێنن بە تاوانی ئەوەی گوایە ئەمانە ڕؤڵیان هەبووە لە بانگەشەی خەڵکی بۆسەر شەقامەکان ، 200 کەسیش بە فیشەك بریندار کراون و بەشێکی زۆریان لە خەستەخانەن.

پاش ئەم بەگژاچونەوەیەی خەڵك و بەرگریکردن لە مافەکانیان سەرۆك ناچار بوو کە پاشەکشە لە پلان و بەرنامەکەی بکات و بەڵێن بدات بە هیچ شێوەیەك ئەوانە جێبەجێ ناکرێن.

دایکی کوڕێكی 19 ساڵ کە لە لایەن پۆلیسەوە کوژاراوە داوی ئەوە دەکات ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە بدرێن بە دادگا و دەڵێت کوڕەکەی ئەو بێ چەك بووە و هاتۆتە سەر شەقام بۆ دەستکەوتنی نان ، کینییەکان نابێت ئەمە قەبوڵ بکەن .   

مانگرتنی شەش ڕۆژی دکتۆرەکانی ئینگلتەرە  کە لەژێر چاودێری ئەزمووندارەکاندا کار دەکەن دەستی پێکرد

27/06/2024

بۆ یازدەهەمین جار دکتۆرەکانی کە لە ژێر چاودێری دکتۆرە خاوەنئەزموونەکاندا کار دەکەن لە ئەمڕۆوە کە 25 هەزار دکتۆرن بۆ  6 ڕۆژ مانگرتنیان  لە سەعات 7 ی ئەم بەیانییەوە، ڕۆژی 5شەمە،  دەست پێکرد. مانگرتنەکەیان بەردەوام دەبێت   تاکو 02/07 سەعات 7ی سەر لەبەیانی . بە کردنی ئەم 6 ڕۆژە ئەم دکتۆرانە 44 ڕۆژ لە مانگی ئازاری ساڵی 2023 وە تا ئێستا  مانیان گرتووە.

مانگرتنی ئەمان بۆ زیادکردنی موچەکەیانە بە بڕی لە سەدا 35 کە لەم ڕێژەیە لەسەدا 26.2 بۆ قەرەبووکردنەوەی زیادنەبوونی موچەکەیانە کە لە ساڵی 2008 وە موچەیاب بۆ زیاد نەکراوە.

حکومەتەکان بە ڕۆلی خۆیان ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ توندڕەو و  فاشیزم دروست دەکەن

26/06/2024

ئەم تایتڵە هەموو حکومەتەکان دەگرێتەوە لە چەپ و ڕاست و دینییانەوە.  بەڵام لێرەدا من هەر قسە لەسەر فەرەنسا دەکەم .  ئیمانیۆل ماکرۆن ماوەیەك لەمەوبەر بانگەشەی هەڵبژاردنی گشتی کرد و یەکسەر پەڕلەمانی حەل کرد تاکو خولی یەکەمی هەڵبژاردن ڕۆژی 30 مانگ و خولی دووەم ڕۆژی 7ی مانگی تەمووز بکرێت.

هۆکاری ئەم بانگەشەیەش دۆڕاندنی پارتەکەی بوو لە هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی ئەوروپادا لە بەرانبەر مارین لۆپێن دا .  ماکرۆن و حیزبەکەی هەر لە هاتنە سەر حوکمیانەوە لە هەڵبژاردنی پێشتردا تۆوی زیادبوون و گەشەکردن و گەورەبوونی لۆپێن  و حیزبەکەی چاند ئەویش لەبری ئەوەی کە دەستبکاتە هەندێك ڕیفۆرمی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و پەروەردەیی تاکو هەم جێ پێی خۆی توندوتۆڵتر بکات و هەم جێ پێی لۆپێن و ڕاوستڕەوە توندڕەوەکان لەق بکات ، ئەم پێچەوانەکەی کرد.

چۆن ئەمەی کرد؟

با بە کورتی تەماشای مێژوی حوکمڕانی ماکرۆن و حیزبەکەی بکەین کە لە نوسینی چەند نوسەرێك سەبارەت بە بارودۆخی فەرەنسا وەرگیراوە:

هەرچەندە مارین لۆپێن خۆی لە قسە و باسەکانی باوکی بەدوور دەگرێت، کە ژوورە گازییەکانی هۆلۆکۆست بە “وردەکاری” مێژوو ناودەبات و   پارتەکەی لۆپێن RN هەوڵی سڕینەوەی ڕابردووی قورسی خۆی داوە، بەڵام ناوەکی ناسیۆنالیستی و پۆپۆلیستی پارتەکە هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر مافە بنەڕەتییەکان . بە وتەی مێژوونووس لودیڤین بانتیگنی و کۆمەڵناس ئوگۆ پالێتا، نوێنەرایەتی “مەترسی فاشیست” دەکات. پرسیارەکە ئەوەیە کە چۆن ماکرۆن کە لە ساڵی ٢٠١٧دا وەک “نە ڕاست و نە چەپ” خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد و دڵنیایی دایە دەنگدەران کە وڵات  دەگۆڕێت.

لە سەرەتای خولی یەکەمیدا، ماکرۆن نازناوی “سەرۆکی دەوڵەمەندانی” بەدەستهێنا. باجی سەروەت و سامانی هەڵوەشاندەوە و باجی تەختی لەسەر داهاتی سەرمایە داناوە و ڕێژەی باجی بۆ کۆمپانیاکان دابەزاندووە. ئەو دەستڕاگەیشتن بە یارمەتی بێکاری سنووردار کرد، کەمترین تەمەنی خانەنشینی بەرزکردەوە، یارمەتی نیشتەجێبوون بۆ هەژاران کەمکردەوە، ئەو زیانانەی کە کرێکاران دەتوانن داوای دەرکردنی نادادپەروەرانەیان بکەن، سنووردار کرد و ڕۆڵی سەندیکاکانی لە دانوستانەکانی مووچەدا لاواز کرد. لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی ئاسوودەژیانی، هەڵاوسان بەرزبووەوە. کاریگەرییەکەی بەرزبوونەوەی هەژاری و ناڕەزایەتی گشتی بووە.

لە بەرامبەردا حکومەت پەرلەمانی بەدەر کرد و دەنگی ئەوانی وەرنەگرت  بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی کە بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕەتکرابوونەوە، هەروەها سەرکوتکردنی گردبوونەوەکانی کرد. بۆ نموونە لە سەردەمی بزووتنەوەی gilets jaunes (پەسەك زەردەکاندا)دا سەدان خۆپیشاندەر بە بەکارهێنانی ئەو چەکانەی کە لە زۆربەی ئەورووپا قەدەغەکراون، بە سەدان خۆپیشاندەر لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە برینداربوون و جەستەیان خراپ پێکراوە. پاشان ماکرۆن ڕەتیکردەوە کە لەژێر دەسەڵاتی یاسادا توندوتیژی پۆلیس ڕوودەدات. هاوکات حکومەتەکەی دەسەڵاتی نوێی بە پۆلیس داوە، وەک مافی تەقەکردن لە کەسێک کە لە وێستگەیەکی هاتوچۆ هەڵدێت، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ساڵانە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەلایەن پۆلیسەوە دەکوژرێن لە دوو هێندە زیاتر بێت. ژمارەی زیندانەکان – کە نزیکەی هەموو مانگێک ژمارەیەکی پێوانەیی دەشکێنێت – بەهۆی ئەم ڕێبازە توندترە بۆ دادپەروەری تاوانکارییەوە بەرزبووەتەوە.

ئایا ئەمانە هاوکاری مانەوەی ماکرۆن و حوکمێکی ئاوا دەکات، یاخود پەرەسەندن و گەشەکردن و ڕاستڕەوە توندوتیژەکان و فاشییەکان دەکات و لە کۆتاییشدا  هاتنەسەر حوکمیان ؟؟