توندو و تیژی و هەراسانکردنی ژنان و کچان لە ئینگلەند و وێڵس

23/07/2024

بە گوێرەی ڕاپۆرتیکی پۆلیس سەبارەت بەو دیاردەیەی سەروە دوو ملیۆن لە ژنان و و کچان ساڵانە  ڕووبەڕووی توندو و تیژی و هەراسانکردن لە لایەن پیاوان و گەنجانی نێرەوە  لەو دوو بەشەی بریتانیادا دەبنەوە.

هەر بە گۆێرەی بەشێك لە پۆلیس ئەم ژمارەیە ژمارەیەکی دروست نییە بەڵکو ژمارەکە خۆی لە 4 ملیۆن دەدات. ئەمەش لەبەر ئەوەی کە زۆرێك لە ژنان و کچان نایانەوێت ڕیپۆرتی پۆلیس یا بەشی بەرپرسیار لەو توند و تیژییە بدەن .  هۆکاری ئەمەش زۆرن ، هەندێك باوەڕیان بەوە نییە کە هیچ بەرانبەر بە تاوانباران بکرێت چونکە ئاماری زۆر لەم بارەوە هەیە ، هەندێك هەر نایانەوێت پەیوەندی بە پۆلیس و بەشەکانی دیکەوە بکەن ، هەندێکیش هەر فەرامۆشی دەکەن و بە دیاردەیەکی باوی کۆمەڵ و سیستەمەکەی دەزانن یا ئامادە نین بەرگریی لە خۆیان بکەن .

تاوانەکانیش جۆریان زۆرن لەوانە داوێنپیسی، هەراسانکردن، دەستدرێژی سێکسی و توندوتیژی خێزانی کاریگەرییان لەسەر یەک لە هەر ١٢ ژنێک هەیە لە ئینگلتەرا و وێڵس، ژمارەی تاوانە تۆمارکراوەکان لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٣٧% زیادیکردووە و تاوانبارانیش گەنجتر دەبن واتە تەمەنی بکەرانی وردە وردە دێتە خوارەوە. ئەو ژمارانە لە یەکەم شیکاری نیشتمانیدا هاتووە بۆ قەبارەی توندوتیژی دژی ژنان و کچان لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی سەرۆکەکانی پۆلیسەوە، کە ڕۆژی سێشەممە بڵاوکرایەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “ئێمە مەزەندە دەکەین کە ساڵانە لە هەر ١٢ ژنێک بەلایەنی کەمەوە یەکێکیان دەبێتە قوربانی توندو تیژی دژ بە ژنان  (٢ ملیۆن قوربانی) و لە هەر ٢٠ کەسی پێگەیشتوو لە ئینگلتەرا و وێڵس یەکێکیان دەبێتە تاوانباری ئەو کرادارانە ساڵانە (٢.٣ ملیۆن تاوانبار) . ئەمانە خەمڵاندنێکی وریایانەیە وەک دەزانین تاوانێکی زۆر بەبێ ڕاپۆرت دەمێنێتەوە و لە پۆلیسیدا زۆرجار تەنها مشتێك لە خەراوارێك دەبینین”.

کرۆکی ڕاپۆرتەکە:

+ لە هەر شەش کوشتن لە ئینگلتەرا و وێڵس  یەک کوشتن پەیوەندی بە دەستدرێژی خێزانییەوە هەیە، واتە ١٠٠ کوشتن لە کۆی ٥٩٠ کوشتن لە ساڵیێکدا تا مانگی ئازاری ٢٠٢٣

+ لە سەدا 20 ی هەموو ئەو تاوانانەی کە لەلایەن پۆلیسەوە تۆمارکراون – زیاتر لە 1 ملیۆن تاوانن لە ساڵێکدا – وەک توندو وتیژی دژ بە ژنان  دەژمێردرێن. لەوانە دەستدرێژی سێکسی، داوێنپیسی، هەراسانکردن، توندوتیژی خێزانی و ڕەفتاری کۆنترۆڵکردن و زۆرەملێ. کۆی گشتی ڕاستەقینە لە ڕاپۆرتەکەدا بە دوو هێندە زیاتر مەزەندە کراوە.

+ حاڵەتە تۆمارکراوەکانی توندو و تیژی دژ بە ژنان  لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٣ بە ڕێژەی ٣٧% زیادیان کردووە، ئێستا بە ٣٠٠٠ تاوان لە ڕۆژێکدا تۆمار دەکرێت .

+  ئەوانەی تاوان دەکەن گەنجترن لە تاوانبارانی پێشتر واتە ئەم دیاردەیە لەناو گەنجانیشدا زیادی کردوەە .

+ دەستدرێژی سێکسی و ئیستغلالکردنی منداڵان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠٢٢ زیاتر لە ٤٠٠% زیادی کردووە، ئەو تاوانانەی کە لەلایەن منداڵانەوە ئەنجامدراون بۆ ٥٥.٦%ی کۆی گشتی زیادبوون. تێکڕای تەمەنی قوربانییەکان ١٣ ساڵە، گومانلێکراوەکان بە تێکڕا تەمەنیان ١٥ ساڵە.

بڕیارەکەی دادگەی باڵای بەنگلادش ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆکان ناوەستێنێت

22/07/2024

دوای تەشەنەکردنی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران و بەشداریکردنی زۆرینەیەکی دیکەی خەڵك لە سەرانسەری بەنگلادشدا،  قەدەخەکردنی هاتووچۆ ، لە ژێر فشاردا داداگەی باڵا ناچار بوو کە بڕیارەکەی پێشتری هەڵوەشێنێتەوە بۆ هەمیشە.  بڕیارەکەی پێشوو کە دانانی بەشی جەنگاوەران و نەوە و کەسوکاریان لە سەر کاری حکومەتی بە ڕێژەی لە سەدا 30 بوە هۆی خۆپیشاندان و نارەزایی خۆێندکاران، دوێنی یەكشەمە بڕیارەکە  بە دائیمی هەڵوەشێنرایەوە .

ژمارەی کوژراوان تا دوێنێ گەیشتە 150 کەس بە گوێرەی میدیای ناوخۆ ، بەڵام حکومەت ئامادە نییە هیچ ڕاگەیاندنێك لەو بارەوە بدات . بڕیارەکەی دوێنێی دادگە خوێندکارانی سارد نەکردۆتەوە و داخوازی دیکەیان هەیە پێش ئەوەی بوەستن لە چالاکییەکانیان لەوانە: سزادانی بەرپرسان و بکوژانی خۆپیشاندەرانی بێ تاوان ، قەرەبووکردنەوەی خێزانەکانیان ،دەرکردنی ئەو بەرپرسانەی کە تاوانبارن، پۆزش هێنانەوەی سەرەك وەزیران ، شێخ حەسینە و دەست لەکارکێشانەوەی بریکاری زانکۆکان کە ناڕەزاییەکانی تێدا ڕویان داوە  و هەروەها کار بۆ بێ کاران و …. تد  

ڕاگەیاندنی هاتووچۆ لە بەنگلادش سەرانسەرییە و حکومەت جێندەرمەی دابەزاندۆتە سەر شەقامەکان

21/07/2024

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی خوێندکارانی زانکۆکان زۆر فراوانتر بووە لەوەی کە حکومەت و بەرپرسانی بەنگلادش چاوەڕوانیان دەکرد. لەوە دەرچووە کە تەنها پرسی خوێندکاران بێت بەڵکو بووەتە پرسی هەرە زۆرینەی خەڵکی لە بەنگلادش دا. قەدەخەکردنی هاتووچۆ هەر لە دەکای پایتەخت دا نەمایەوە بەڵکو لەسەر ئاستی نەتەوەیی ئەم یاسایە ڕاگەیەندرا. هاوکاتیش داخوازییەکانی خوێندکاران چی تر ڕیفۆرم نییە ئەوەی کە لەسەر پرسی ، حسە یا  بەشی خوێندکارانی زانکۆکان بۆ نەوەکانی جەنگاوەرانی ساڵی 1971 ی سەربەخۆیی بەنگلادش هەڵوەشێنرێتەوە ، بەڵکو ئێستا داخوازییەکەیان لە پاڵ داخوازی هەمواندا ڕوخاندنی حکومەتە . 

بێ کاری و گەندەڵی و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و نەبوونی ئازادیی داخوازییەکانی خەڵکی زیاتر و فراوانتر و ڕادیکالتر کردۆتەوە، ئەمەش دوای کوژرانی زیاتر لە 115 کەس و برینداربوونی چەند هەزار کەسێك بە تایبەت دوای بڕینی هەموو خەتەکانی ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا و بەکارهێنانی گولەی ڕاستی لە بری گولەی پلاستیکی  دوای بڕینی ئینتەرنێت کە چی تر هەواڵەکان ناگاتە  دەرەوەی بەنگلادش و بەرچاو ناکەوێت .

لە ئێستادا حکومەت دوو فرمانی گەورەی دەرکدرووە : یەك : بانگکردنی چیندرمە بۆ سەر شەقامەکان کە ئەمەش بەڵگەی کاریگەری و فراوانبوونی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان و لاوازی پۆلیس .  دوو: فرمانی بە پۆلیس داوە  کە هەر کەس لە هەر شوێنێکدا دەرکەوت تەقەی لێبکەن و بەرپرسیار نابن.

حکومەتی بەنگلادش یاساخبوونی هاتووچۆی ڕاگەیاند

20/07/2024

هەنگاوی دووهەمی حکومەت دوای بڕینی ئینتەرنێت تاکو ڕێگری لە پەیوندی خەڵکی بکات وەکو هۆکارێكی سەرکوتکردنی خەڵکی و زەوتکردنی ئازادییان ، ئێستا هاتوچۆشی یاساخ کرد چونکە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان فراوانتر بوون و خەڵکی زیاتر و جیا بەشداری دەکەن .

بەنگلادش کە 170 ملیۆن کەسن و یەکێکە لەو وڵاتانەی کە گەشەی ئابووری زۆر بەهێزە و ساڵانە نزیکەی بایی 40 ملیار دۆلار پۆشاك و پێڵاو دەنێرێتە بازاڕی جیهانەوە کەچی ئەم گەشەکردنی ئابوورییە لەسەر ژیانی خەڵکەکەی ڕەنگی نەداوەتەوە، هەر لە نێو گەنجان و ئەوانەی کە زانکۆیان تەواو کردووە 18 ملیۆنیان بێ کارن .

  ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە پێشکەوتنی ئابووری و گەشەکردنی مەرج نییە هەمیشە خۆشی و ڕەفاهییەت بۆ دانیشتوانی وڵاتەکەی بهێنێت.  لێرەدا قۆرخکردنی بازاڕ و بەرهەمی گشتی خەڵك و کەڵەکردنی سەرمایە لە لایەن کەمایەتییەکی زۆر کەمەوە ڕۆڵی هەیە و دەبینرێت نەك دابەشکردنی بەرهەمی وڵات بە گوێرەی پێویستی خەڵکەکەی .

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی خوێندکارانی بەنگلادش بەردەوامە

19/07/2024

گەر چی شێخ حەسینە سەرەكوەزیرانی بەنگلادش پاشەکشەی لەو قسانە کرد کە سوکایەتی و ناشیرینکردنی خوێندکارانی خۆپیشاندەر بوو، سەرزەنشتی ئەوانەشی کرد کە بوونە هۆی کوژرانی خۆپیشاندەران ، بەڵام خوێندکاران بایاخیان بەو هەنگاوانەی شێخ حەسنییە نەدا و بەردوامن لە خۆپیشاندانەکانیاندا.

پێشتریش  بە شێوەی کاتیی بڕیارەکەی کە لە دادگە ڕاگەیانرابوو سەبارەت بە بەش و حسەی نەوەکانی جەنگاوەرەکان کە لە سەدا 30 لەوان مافیان هەیە  بۆ دامەزراندن لە دامەزراوە حکومییکان ڕاگیران .  بڕیارەکەش سەبارەت بە  نەوەکانی ئەو کەسانەیە  کە لە سالی 1971 دا کوژراون لە پێناوی سەربەخۆیی بەنگلادشدا و ئەو مافەیان هەیە .    

دوێنێ، 5شەمە، 32 کەس لە خۆپیشاندەران لەسەر دەستی پۆلیس دا کوژارون و پێشتریش 7 کەسی دیکە ، کۆی ژمارەی کوژراوان لە ئێستادا 39 کەسە .  هاوکاتیش پۆلیس دەڵێت نزیکەی 100 پۆلیس بریندار بوون. بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەسێك کە لە خەستەخانەی ‘ دەکا ‘، پایتەختی بەنگلادش، کاردەکات زیاتر لە 1000 کەس بە برینداری گەیەنراونەتە خەستەخانە .

دوێنێ خۆپیشاندەران هێڕشیان کردە سەر بینای محەتەی تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی و ئاگریان تێبەردا ، هاوکاتیش بە هۆی هەلیکۆپتەرەوە توانرا 60 پۆلیس کە لە زانکۆی کەنەدیدا بوون ، بۆ ئەوەی نەکەونە بەردەستی خوێندکاران ڕزگار کران .

خۆپیشاندان و نارەزاییەکان لە چەند شارێکی دیکەش جگە لە دەکا بەردەوامە ، حکومەت بۆ ئەوەی تەواوی بەنگلادش نەگرێتەوە بۆ دوو ڕۆژە ئینتتەرنێتیان داخستووە .

بەنگلادش یەکێکە لە وڵاتە هەژارەکانی دوونیا و لە لایەن کۆمپانیا گەوەرەکانی ئەمەریکا و بریتانیا و وڵاتای ئەوروپییەوە هێزی کاری ئەوێ کە هەرە زۆرینەیان ژنانن لە دروستکردنی پۆشاکی هەمە جۆرەی جوانیی و پۆشاک و پێڵاوی  وەرزش و تەپلە و کڵاو و تۆپ ، ناکۆکی چینایەتی لە برەو و تیژبوونەوەدایە .  ئەمە لە کاتێکدا کرێی سەر کار زۆر کەمە و کارگە و کارخانەکانی دروستکردنی پۆشاکیش بە دەگمەن هەلومەرجی کارکردنیان تێدایە و هیج جۆرە هەنگاوێکیش نەنراوە لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا  کە سەلامەتی و پاراستنی ژیانی کرێکارەکەن ڕەچاو بکات ، هەر ئەمەشە کە ناو بەناو ئاگرێك دەکەوێتەوە یاخود بینای کارگەیەك هەرەس دەهێنێت و ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کرێکار دەبنە قوربانی .

بزوتنەوەی ژنانی کرێکار لە بەنگلادش بەهیزە و بەرگری لە مافە ڕەواکانیان دەکەن و بە بەردەوامی دەچنەوە بەگژ خاوەنکار و ساماندارەکاندا کە لە لایەن حکومەتی بەنگلادشەوە پارێزگاری تەواویان لێدەکرێت.

May be an image of 4 people, fire, crowd and text

پێنج خوێندکاری زانکۆ کوژران و هەزارانی دیکە لە دەکای پایتەختی  بەنگلادش لە لایەن پۆلیسەوە بریندارکراون

17/07/2024

دوو هەفتە لەمەوبەر بۆ یەکەمجار خۆپیشاندان لە کەمپەکانی زانکۆکان لە سەرانسەری بەنگلادیش سەریهەڵدا، کاتێک دەیان هەزار خوێندکار داوای کۆتاییهێنانیان بە “کۆتایی ناعەقڵانی و جیاکاری” بۆ کارە حکومییەکان کرد. ئەمە لە کاتێکدا پشکەکان – کە 30%ی هەلی کار بۆ ئەندامانی خێزانی ئەو جەنگاوەرە دێرینانە تەرخان دەکەن کە لە شەڕی سەربەخۆیی بەنگلادیش لە ساڵی 1971دا شەڕیان کردووە – ئەم مشەخۆرییەی ئەو خێزانانە  لە ساڵی 2018 هەڵوەشایەوە بەڵام لەم مانگەدا دوای بڕیاری دادگا گەڕێنرایەوە.

دووبارە خستنەڕووی ئەو پشکانە بە هەڵوەشانەوەی بڕیارەکەی 2018 تووڕەیی خوێندکارانی لێکەوتەوە، کە دەڵێن بازاڕی کار لە بەنگلادیش لە ئێستاوە لە ئێستادا لەڕادەبەدەر سەختە بە هۆی بەرزی بێکاری و هەڵاوسانی بەرزی دراودا و ئابوورییەکی خراپدا.

گەر چی بڕیارە نوێیەکە سەبارەت بە پشکەکان هەفتەی ڕابردوو لەلایەن دادگای باڵاوە ڕاگیراوە، بەڵام خوێندکاران ڕایانگەیاند کە بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتییەکان تاوەکو بۆ هەمیشە هەڵدەوەشێنرێنەوە. خوێندکاران  زۆرێک لە ڕێگا سەرەکییەکان و هێڵی ئاسنیان داخست و بەربەستەکانی پۆلیسیان شکاند بۆ ئەوەی خۆپیشاندان لە سەرانسەری پایتەختی قەرەباڵغی دەکا ئەنجام بدەن.

توندوتیژییەکان لە ڕۆژی سێشەممەدا، واتە دوێنێ،  بەردەوام بوون لە پەرەسەندن، کاتێک کەمپەکان لە سەرانسەری وڵات بوونە گۆڕەپانی شەڕ، لانیکەم دوو حاڵەتی مردن لەلایەن گاردیانی بەریتانی پشتڕاستکرایەوە. میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە پێنج کەس کوژراون.

دۆخەکە زیاتر لە لایەن سەرۆکوەزیران، شێخ حەسینە، کە ئاماژەی بە ناڕەزایەتی خوێندکارەکان کرد کە بە بەکارهێنانی قسەی سووکایەتیپێکەری “ڕەزاکاران”، واتە ئەوانەی کە لە کاتی شەڕی سەربەخۆیی لە ساڵی ١٩٧١دا بە هاوکاری لەگەڵ دوژمن، پاکستان، خیانەتیان لە میللەت کرد.  “ئەگەر نەوەکانی ئازادیخوازان یارمەتی پشک وەرنەگرن، دەبێ نەوەکانی ڕەزاکاران؟ حەسینە وتی.

 لێدوانەکەی خۆپیشاندەران و  خوێندکار ئاڕەزاییکەرانی توڕە کرد و حەسینەیان بە پاوانخواز و سەرکوتکەر تۆمەتبار کرد. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە ڕەزاکار نین. ئەگەر کەسێک لەم چوارچێوەیەدا لەگەڵ ئەو وەسفەدا بگونجێت، ئەوە خودی سەرۆکوەزیران و هێزەکانیەتی کە ئەم وڵاتە بەرەو سەردەمێکی تاریک دەبەن”، ڕەکیب تەمەن ١٧ ساڵ، خوێندکاری کۆلێژی شاری داکا و بەشداری لە ناڕەزایەتییەکاندا کردووە، ئەمانە قسەی ئەون.

لامیا، خوێندکاری کۆلێژی گشتی بیرشرێشتا مونشی عەبدول ڕوف لە دەکا، سەرەڕای ئەوەی خێزانەکەی سوودمەند بوون لەو سیستەمە، بەشداری ناڕەزایەتییەکان کرد. ئاماژەی بەوەشکردووە، “من نەوەى جەنگاوەرێکیم، لەگەڵ ئەوەشدا دژی سیستەمی پشکەکانم”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “من پشتگیری ئەم بزووتنەوەیە دەکەم، چونکە هاوڕێکانم کە زۆربەیان لە چینی خوارەوە و چینی ناوەڕاست توێژاڵی خوارەوەن، هەوڵی  باشیان بۆ  خوێندندا و ئاواتەخوازن خزمەت بە وڵات بکەن. خوێندکارانی دەرەوەی پۆلەکانی پشکەکان هیچیان کەمتر نیشتمانپەروەر و شایستە نین”.

ڕەحمان کە توێژەرەوەی سیاسییە و ڕؤژنامەنوسە وتی: “کۆمەڵەی عەوامی [ مەبەستی حیزبەکەی شێخ حەسینەیە] ژینگەیەکی ترسی بەرهەمهێناوە، ناڕەزایەتییەکانی بە هێزی ئاشکرای میکانیزمەکانی حکومەت بێدەنگ کردبوو.” “بەڵام ئێستا ئەم سەرکوتکردنە کاردانەوەی هەبووە و تەنانەت خوێندکارە هەرزەکارەکانیش کە لە قوتابخانە دەخوێنن ، نەك لە زانکۆ،  بە ئاشکرا تەحەدای دەسەڵات دەکەن.”

May be an image of 1 person, crowd and text

وڵاتی سوید نموونە بەهەشتیەکەی  هەندێك لە چەپەکان و لیبراڵەکان چی بەسەر هات؟

زاهیر باهیر

17/07/2024

ئەمەریکا مەرکەزی گەورەی سەرمایەداری کە لەوێشەوە سیاسەتە شوومەکانی ئیدارەکەی لە لایەن بریتانیاوە کۆپی دەکرێت و هەر ئاواش وردە وردە بۆ وڵاتانی ئەوروپی ئەوانی دیکە دەگوێزرێتەوە .

سوید ماوەیەکی زۆر بو کە وەکو نموونەی خۆشگوزەرانی دانیشتوانەکەی دەهێنرایەوە ، کە لە ڕاستیشدا جیاوازییەکی زۆری ژیان لە زۆر ڕووەوە هەبوو لە نێوانی ئەوێ و ئەمەریکا و بریتانیاشدا . 

ئەم ژیان و خۆشگوزەرانییە وا چاوەڕوان دەکرا نەك وردە وردە کەم دەبێتەوە بەڵکو بەرەو زیاتر و باشتریش دەڕوات .  بەڵام بە بەڕێکردنی سیاسەتی لیبراڵ و نیو-لیبراڵ نەك هەر سوید لە شوێنی خۆیدا مایەوە بەڵکو ئێستا لە دوای ئەلبانیا بە دووەم دەوڵەت ناودەبرێت کە بەرزترین ڕێژەی مردنی بە تاوانی دەمانچە لە ئەوروپادا هەیە.

بارودۆخی شەڕ لەسەر قۆرخکردنی بازاڕی اچەک و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و لە دوای ئەلبانیاوە دێت .  دووەم مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو خراپترین مانگ بوو بۆ تەقەکردن لە وڵاتی سکاندیناڤیا لەو کاتەوەی کە ژمارەی تۆمارکردنی ئەم تاوانانەی لە ساڵی ٢٠١٦ دەستیپێکردووە.

کۆی گشتیی تەقەکردن لە مانگێکدا بووە  قوربانی  ١١ کەس. لە ڕووداوی یەکەمدا، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە سەرەتای ئێوارەدا لە گۆڕەپانێکی وەرزشی قەرەباڵغ لە گەڕەکی مالارهۆجدن لە باشووری ڕۆژئاوای ستۆکهۆڵم کوژرا، پێشتریش دوو پیرەپیاو کوژرابوون. دواتر لەو شەودا لە جۆردبرۆ لە باشووری ستۆکهۆڵم، پیاوێکی دیکە بە گوللە کوژرا.

 لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٣٩١ تەقەکردن لە سوید ڕوویداوە و ٦٢ تەقەکردنیان کوشندە بووە. ڕێژەی کوشتن بە دەمانچە لە ستۆکهۆڵمی پایتەخت لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە نزیکەیی ٣٠ هێندەی لەندەن بووە لەسەر بنەمای هەر تاکێک، واتە بە حسابکردنی ژمارەی دانیشتوان لە بەرانبەر ڕێژەی سەدیدا.  ئینگلیز پێی دەڵێت پێر کاپتا.

دوای کۆتایی هەموو جەنگێك قۆناخی بوژانەوەی سەرمایە و ئابووری دەست پێدەکات

زاهیر باهیر

15/07/2024

ئەوەی کە ئێستا برەو بە سەرمایە دەدات و گەشەی سەرمایەداران ، بە گشتی سیستەمەکە، نانەوەی جەنگ و چنینیەوەی بەروبوومەکەیەتی کە كەڵەکەکردنی سەرمایەی زیاترە لە لایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە ، لاوازکردنی بزوتنەوەی کرێکاران و خەڵكە ، پرزەبڕینی هەموو وزە و توانایەکە ، دەستپێکردنی قۆناخێکی بێ ئومێدی و خەمۆکییە .

لە ئەمڕۆدا دوو جەنگی گەورەی وێرانکەر کە بە ئاشکرا دیارە و درێژەی کێشاوە جەنگی ئۆکرانیا و جەنگی حەماس و ئیسرائیلە لە غەزە . جەنگێکن کە کارەسات و ئاسەواری خراپیان بۆ خەڵك و بۆ ژینگە هێناوە.  بەڵام بۆ سەرمایەداران و سەرمایە ، بۆ توێژاڵی دەستبژێر کە لەسەری سەرەوەی هەرەمەکەیە چ ئومێد و پاشەڕۆژێکی ڕونیان بۆ دەهێنێت.

بە گوێرەی راپۆرتیکی یو ئێن کە لە ڕۆژنامەی  گاردیانی ئەمڕۆدا بلاوکراوەتەوە ئەوەی کە لە غەزە ڕوی داوە مرۆڤ نەك هەر توشی شۆك دەکات، بەڵکو دەیبەستێ ( فرۆزنی دەکات) .

ڕاپۆرتەکە دەڵێت:

+ لانی کەم 15 ساڵی دەوێت بە کارکردنی ڕۆژانەی 50 لۆری  بۆ پاککردنەوەی 40 ملیۆن تەن لە پاشماوەی خانووە ڕوخاوەکان و لە خۆڵ و خاشاك پاشماوەی بۆمب و ساروخ و قەپاخی فیشەك و شتی دیکە .  بۆ ئەمەش 500 بۆ 600 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.

+ هەر بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە 137 هەزار خانوو لە غەزەدا زەرەرمەند بووە کە چواریەکی ئەمانە بە تەوای وێران بووە و دەیەكێکیشیان ئەوەندە زەرەرمەند بوون کە بەکەڵکی زیندەگی نەماون.

+ بۆ پاککردنەوی غەزە پێویست بە 250 بۆ 500 هیکتار زەوی هەیە تاکو ئەو پاشماوانەی تێدا کۆبکرێتەوە.

+ دروستکردنەوەی غەزە لانی کەم تاکو ساڵی 2040 دەخایەنێت . بۆ ئەمەش تێچووەکەی بە 40 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە . 

+ ئەم جەنگە ڕادە و ئاستی تەندروستی و ژیانی خەڵکی غەزە و پەروەردە و ڕؤشبینری بۆ 44 ساڵ گێڕاوەتە دواوە واتە بۆ ساڵی 1980 .

+ پرۆسەی لابردنی پاشماوەی جەنگەکە زۆر هێواش و لەسەر خۆ دەبێت بە هۆی ئەوەی کە لە سەدا 10ی بۆمب و فیشەکەکانی کە لە لایەن ئیسرائیلەوە نەتەقێنراونەتەوە ،  پاککردنەوەکە زۆر ئاگایی و وریایی دەوێت.

ئەمانە و زۆری تر.  کە ئەمە دەبینیت بۆت دەردەکەوێت ئەو کارەی کە حەماس کردی و ئەو خەڵکەی بە ئیسرائیل دا بەکوشت و خاك و ماڵ و ژیانیانی وێران کرد ، داهاتویانی نائومێد کرد ،  هەموو ئەمانەش بە هاوکاری حکومەتێکی فاشی کە هەر وەک چۆن حەماس کار لە سەر پەرەسەندنی فاشییەت دەکات و دار دەداتە دەست حکومەتی ئیسرائیلی ، هەر ئاواش حکومەتی ئیسرائیلی بە ڕۆڵی خۆی حەماس و گروپی تیرۆریست و توندڕەوی دیکە گەر زیادیش نەکات بەهێزیان دەکات .

هاوکاتیش ئەو هەموو کار و ئیشەی بۆ کۆمپانیا گەوەرەکانی جیهان دروست کرد .

مافەکانی کرێکاران لە بریتانیادا

15/07/2024

نزیکەی 40 ساڵە بزوتنەوەی کرێکاران لە بریتانیادا لە پاشەکشەدایە ، لاوازی بزوتنەوەکە بە تای تەرازوەکەی دیکەدا بەهێزبوونی دەوڵەتی بریتانیا و حکموتەکانی کرێکاران و حیزبی موحافیزین کە لە ماوەی جیا جیادا حوکمیان کردووە .

بە هۆی ئەم لاوازییەوە حوکمڕانان هەر لایەکیان، یا هەر حیزبێکیان بووبن لە هێڕشی بەردەوامدا بوون بۆ سەر کرێکاران بە دانانی یاسای نوێ بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵات و مافەکانیان.  ئەمەش وای کردووە کە ڕؤژ بەڕۆژ مافی کرێکاران بە تایبەت لەو کاتەوەی کە حیزبی موحافزین ، لە ساڵی 2010 وە هاتۆتە سەر حوکم .  هێڕش بۆ سەر کرێکاران و نقابەکانیان ، دەرکردنی یەکسەری یا کتوپڕی کرێکاران و هێنانی کرێکارانی دیکە بۆ سەر ئیش بە هەلومەرجێکی نوێ، دەسەڵاتدانی زیاتر بە خاوەنکار دژ بە کرێکاران تا ئەو ڕادەیەی کە جۆرە کارێکیان بۆ کرێکارن داهێنا کە پێی دەوتررێت ” زیڕۆ کۆنتراکت” واتە نەبوونی هیچ جۆرە کۆنتراكێك لە نێوانی خاوەنکار و کرێکاراندا .  واتە بێ بەشکردنیان لە هەموو مافە سادەکانیان وەکو کەمی کرێ و نەدانی پارەی نەخۆشی و ڕێگەنەدان بە مانەوەی کرێکار لە چاودێری منداڵانی نەخۆشیان و یاخود کەسانی نزیکی سەر بە خێزانەکەیان تا ڕادەی نەبوونی پارەی خانەنشینی .

حیزبی کرێکاران پێش هاتنە سەر حوکمی قسەیان لە سەر ڕەوایی مافی تەواوی کرێکاران  لەسەر کار و هەڵوەشاندندوەی کارکردن بە زیرۆ کۆنتراکت دەکرد هەروەها هەندێك یاسای دژە نقابەش کە مارگرێت تاچەر هێنایە کایەوە و حکومەتەکانی دیکەش بڕگە بڕگە بۆیان زیاد کرد تا نقابەیان وەکو تەیرەکەی مەلای مەزبوورە لێکرد .  بەڵام بە نزیکبوونەوەیان لە حوکم و فشاری جەمعیەی خاوەنکاران، وردە وردە پاشەکشە کرا لەو بڕیارانە بە بیانوی ئەوەی کە خاوەنکار و خەڵکێکی زۆر نارازین بەوە و گەشەی ئابووری وڵات خاودەکاتەوە و  کرێکاران دەیانەوێت مرونەت هەبێت لە کارکردنەکەیاندا، واتە بەردەوامدان بە کاری زیڕۆ کۆنتراکت .  بەڵام نقابە بۆ ئەمە دژ بە حیزبی لەیبەر وەستایەوە و لە ڕۆژی هەڵبژاردنیشدا پۆڵێك نێردرایە دەرەوە کە 3000 کەس دەنگیی تێدا داوە .  ئەمەش ئەنجامی پۆلەکەیە :

لە سەدا 64 یان ، دەنگیان بۆ پاراستنی مافەکانی کرێکاران دا و دژ بە دەرکردنی ناهەق بوونەوە.  لەمانەش لە سەدا 81یان سەر لایەنگری حیزبی کرێکارانن، لە سەدا 55یان سەر بە حیزبی موحافزین و لە سەدا 57ی دیکە کە لایەنگری ڕیفۆرمەکە بوون .

هەر ئاواش دوو لەسەر سێی بەشدار بووان دژ بە کاری زیڕۆ کۆنتراکت بوون ، واتە لە سەدا 67 یان لەگەڵ یاساخکردنی کاری زیڕۆ کۆنتراکت بوو ، کە لەمانەش لە سەدا 72یان سەر بە پارتی کرێکاران و لە سەدا 67یان سەر بە حیزبی موحافزین بوون .

کردنی ئەم پۆڵە و نیشاندانی ئەم ئامارە هیچ بییانویەکی بۆ حیزبی کرێکاران کە ئێستا لەسەر حوکمن کە ئەو ڕیفۆرمەی کە پێشتر دەیانویست بیکەن نەما ، ئێستا نەیکەن .  تەنانەت بڕێکی زۆری لایەنگرانی حیزبی موحافزین و تەنانەت حیزبی ڕیفۆرمی ڕایسستی نەیجڵ فەرەج-یش پشتگیری ڕیفۆرمەکە دەکات .

ئایا بێ دەوڵەتی فەوزایە و فەوزا دروست دەکات یا خودی بوونی دەوڵەت خۆی؟

زاهیر باهیر

14/07/2024

لە باسی دروستبوونی کۆمەڵگەیەك بە لەناوچوونی دەوڵەت، یەکسەر خەڵکی ئەوەی بە خەیاڵدا دێت کە نەبوونی حکومەت و دەوڵەت یانی ئاژاوە و بێ ژیانی خەڵک و بەرەڵایی و دروستبوونی دزی و کوشتن و بڕین ، واتە یانی لە گرێژەچوونی  کۆمەڵگە و زۆری تر .  بەڵام لە ڕاستیدا پێچەوانەکەی ڕاستە .

بۆچی ؟

یەك: خەڵکی وا تێدەگەن کە بوونی حکومەت و دەوڵەت زەروورەیەکی مێژوییە و شیرازەی ژیان بەوەوە بەندە .  خەڵکی ئەوەی لەبیر دەچێت کە دەوڵەت و دەوڵەتداریی قۆناخێکی کورتە لە مێژوی دوورودرێژی بەشەرییەتدا . هەر دوور نەڕۆین 70 بۆ 80 ساڵ لەمەوبەر حکومەت و دەوڵەت لە شوێنە دوورەدەستەکانی کوردستان و عێراق-دا وجودی نەبووە خەڵکی زۆر بە خۆشی و بە ئاشتی بەیەکەوە ژیاون ،  ئەم قۆناخەی ژیانی خەڵکی هەموو نەتەوەیەك  لە سەراپای دونیاندا پێیدا ڕۆیشتون .

دوو: لای ئەوان بێ حکومەتی یانی ئاشووب و کوشتن و بڕین و تێکە و لێکە.  ئەوەیان لەبیر دەچێت کە هەرە زۆرینەی خەڵکی لە هەموو نەتەوەیەکدا و لە هەموو شوێنێکدا خەڵکی باش و ڕێکوپێکن و ئاشتیخوازن و خۆشگوزەرانییان دەوێت نەك شەڕ و دووبەرەکی و کوشتار و بڕینەوەی یەکدی .  ئەو شەڕو دووبەرەکی و جێنەسایت و مەحفبوونەی کۆمەڵێکی زۆری خەڵك و وێرانکردنی ژینگە و ژیان هەر هەمووی لەسەر دەستی حکومەت و دەوڵەتدا ڕوودەدات .

سێ : ئەوان دەڵێن بەیانی حکومەت و دەسەڵات نەمێنێت خەڵکی خەڵکی دەخوات و دزی دروست دەبێت ، بەڵام ئەوەیان لەبیر دەچێت کە بۆچی خەڵك شەر دەکات ، دزی دەکات ، یەك ئەوی تر دەکوژێت، چاوچنۆك و بەچاو تەنگ دەبێت کاتێك کە پاوانەکردنی سامان و سەرەوەتی وڵات لە لایەن هەر کەمینەوە بە پشتیوانی حکومەت و پاراستنیان بوونی هەیە.  ئەوە ڕاستییە کە حکومەت و دەسەڵات نەمێنێت لە سەرەتادا بۆ ماوەیەکی زۆر کەم ڕەنگە زۆرشت ڕووبدات ، بەڵام پاش ئەوەی کە خەڵکی بۆی دەردەکەوێ کە چی تر دەسەڵات و حکومەت لە گۆڕێدا نابن، ژیان لەسەر شێوە نوێیەکەی دەق دەگرێت ئیدی  خەڵکی ئەوەستێ لەوەی کە کردویانە و بەردەوام دەیکەن .

چوار ئاژاوە چییە؟

ئایا ئاژاوە هەر دزی و مرۆڤ کوشتنە ؟ ئایا بوونی خودی حکومەت ئاژاوە نییە و ئاژاوە دروست ناکات؟ ئایا خودی حکومەت ئاژاوەچی نییە؟

ڕەنگە لایەنێکی وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە بکەوێتە سەر پێناسەی ئاژاوە و لێکدانەوە و تێڕوانین بۆ وشەی ‘ئاژاوە’ ئاژاوە خۆی.

با بە نموونە کۆمەڵی بریتانی وەرگرین :  ئاژاوەکان: ئاژاوەی کۆمەڵایەتی و نێو کۆمەڵ  وەکو زیاتر لە ژیانی 2 ملیۆن کەس کە زۆریان کار دەکەن، لەسەر سێنتەرەکانی خۆراك و کەرەکسانی خۆراك بەخشینەوە .  7.8 ملیۆن کەس لە لیستی چاوەڕوانی بینینی دکتۆری تایبەت بە نەخۆشی و نەشتەرگەری و چارەسەری نەخۆشییە جیا جیاکانی شێرپەنجە.   بوونی 87،567 هەزار بەندی لە بەندیخانەکاندا.   نزیکەی 4 ملیۆن منداڵ یا لەژێر هێڵی برسێتیدا ژیان دەبەنە سەر، یا لەسەر لێواری ئەو هێڵەن.   ژمارەیەکی زۆری خەڵکانی بێ خانووبەرە کە ژیان لە نێو لۆچی دوکان و نێو تونێلخانەکانی قیتاردا ژیان دەبەنەسەر ، کە لە ئەمساڵدا ژمارەی ئەوانە  بە ڕێژەی لە سەدا 37 چووەتە سەرەوە.  ڕۆژانە ژنێك ، گەنجێك ، پیرێك بە چەقۆ یاخود بە فیشەك دەکوژرێت ، داخستنی سێنتەرەکانی لاوان ، بێ بەشبوونیان لە فێربوونی سەلیقەو کاری هونەری و کردنی وەرزش و هاوکاریکردنی یەکدی و  ……. فڕێدانیان بۆ  سەر شەقامەکان و بەردەم خانوو ماڵەکانی گەڕەك و نەکردنی هیچ شتێکی سوودبەخش . زێدبوونی تەوژم و فشاری رایسیزم و فاشیسزم  و جوداخوازی و ناسیونالیستی و …تد  دروستکردنی جەنگە ناوخۆیی و نێوانی وڵاتەکان و بە کوشتدانی هەزاران کەس و بریندابوون و  هەڵکەندنی هەزارانی دیکە .   ناڵینی زۆرێک لە خەڵک بە نەخۆششی دەرونییەوە بە هۆی قورسی و فشاری سەر کار و ژیان… تد  

ئایا ئەمانە هەموی ئاژاوە نیین؟ ئایا ئەمانە کە لە کۆمەڵێکدا دەبینرێت کێ سەرچاوە و هۆکارەکانێتی ، غەیر حکومەت و دەسەڵات؟!!!