Marx, Socialism and the State
Zaher Baher
Sep 2024
download link
https://drive.google.com/file/d/1U4Wdi-LGDRlK8BEKF1WbqQxbkuPRG6je/view?usp=sharing
Marx, Socialism and the State
Zaher Baher
Sep 2024
download link
https://drive.google.com/file/d/1U4Wdi-LGDRlK8BEKF1WbqQxbkuPRG6je/view?usp=sharing
زاهیر باهیر
22/09/2024
گەندەڵی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی دەگمەن نییە کە بێت و بڕوات یا تەنها لە ناو توێژاڵییکی دیاریکراوی کۆمەڵدا دەربکەوێت. گەندەڵی خەسڵەت و تایبەتمەندی ئەم سیستەمەیە یا دروستتر خەسڵەت و تایبەتمەندی هەموو جۆرە دەسەڵات و دەستڕۆیشتوو پاوەرێکە ئیدی هەرچۆن ناویان لێبنێیت.
پەرلەمانتارانی بریتانیا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 700 هەزار پاوەندیان وەک دیاری و میوانداری بێبەرامبەر وەرگرتووە. ئەمە لە کاتێکدا کە چاوی ڕۆژنامە و چاو‌دێر و کۆمەڵە خێرخوازەکانیشیان لەسەر بووە.
شیکار و ڕاپۆرتێکی نوێ ئاشکرای دەکات، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 700 هەزار پاوەند دیاری و میوانداری بێبەرامبەر لەلایەن پەرلەمانتارانەوە وەرگیراوە بۆ هەموو شتێک لە بلیتی ئاهەنگی تایلۆر سویفتەوە تا سواربوونی کۆپتەر.
ئەم ئامارانە بە پشتبەستن بە داتای تۆماری بەرژەوەندییەکانی پەرلەمانتاران لە نێوان ئەیلوولی 2023 و ئابی 2024، ڕووی داوە . وەرگرتنی دیاری لەلایەن سەرۆکوەزیران و بازنەی ناوەوەی ئەوەوە بەردەوام بووە . بەپێی تۆماری بەرژەوەندییەکانی پەرلەمانی، سەرۆکی پارتی کرێکاران، کیری ستارمەر، لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 65 هەزار پاوەندی وەک دیاری وەرگرتووە، لەوانە جل و بەرگی نوێ و شوێنی نیشتەجێبوون کە لەلایەن وەحید عەلی هاوتای ملیۆنێری پارتی کرێکارانەوە پارەی بۆ دابینکراوە، کۆی بەهای ئەوەی وەریگرتووە لە هەموو پەرلەمانتارێکی تر زیاترە.
بەڵام پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران [ حیزبی موحافزین] سوودێکی بەرچاویان لە دیارییەکانی خێرخوازە دەوڵەمەندەکانیش وەرگرتووە – 141 پەرلەمانتاری تۆری 359,891 پاوەندیان وەک دیاری بێبەرامبەر وەرگرتووە، لەنێویاندا بلیتی پارەی پیشەسازی ئاو [ یەکێك لە کۆمپانیاکانی ئاو ئەوەندە خزمەتگوزارییەکەی خراپە کە بەرەو ئەوە دەڕوات کە بکرێتە کەرتی دەوڵەتیی] و هەزاران پاوەند لە سواربوونی هێلیکۆپتەر و شتی ترەوە لەلایەن بەخشەرە دەوڵەمەندەکانەوە، ئەمە بەپێی شیکاری ڕۆژنامەی ئۆبزێرڤەر.
لە هەمان ماوەی ساڵدا 118 پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران بە بەهای 298 هەزار و 151 پاوەند دیاری‌یان بەدەستهێناوە. لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی تەمموزەوە نزیکەی 80 هەزار پاوەند لە کۆی گشتی پارەی بێبەرامبەر دراوە بە پەرلەمانتاران، کە زۆربەیان بە پەرلەمانتارانی تازە هەڵبژێردراو دراوە. یەکێک لە گەورەترین پۆلەکانی بەخشینی بێبەرامبەر بلیتی تۆپی پێ یان ئاهەنگەکان بوو کە لە یاریگاکانی تۆپی پێدا میوانداری دەکران، کە لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە 96 هەزار پاوەند.
یەکێک لە خەرجکەرە بەرچاوەکانی دیکە کە بواری یاری قومارە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 20 هەزار پاوەندی بۆ دیاری بۆ پەرلەمانتاران خەرج کردووە. لە کاتێکدا کە پاسی میوانداری کۆمپانیاکان بۆ یارییەکانی تۆپی پێ و پاڵەوانێتییەکانی گۆڵف و یارییەکانی تێنس باو بوو، هەروەها 11 پەرلەمانتار بلیتی بێبەرامبەریان بە بەهای زیاتر لە 17 هەزار پاوەند وەرگرت بۆ گەشتەکەی تایلۆر سویفت بۆ سەردەمەکان.
زاهیر باهیر
19/09/2024
دوای ئەوەی کە بەرانبەر مەلابەختیار کرا و داخستنی دەزگەی ڕاگەیاندکانی لە لایەن یەکێتییەوە، چەندەها کەسی ناوداری کۆن و نوێی ناو یەکێتی هاتنە سەر خەت و هەر یەکە بە چەشنێك ناڕەزایی خۆیانیان بەرانبەر ئەو کارەی پاڤێڵ تاڵەبانی دەربڕی.
ئەوەی کە ئاشکرابوو هەندێکیان بە جۆرێك قسەیان دەکرد کە ئەمان یەکێتییە ڕاستەقینەکەن نەك ئەوانەی کە ئێستا سەرکردایەتی یەکێتی دەکەن .
ئاماژەکردن بەم قسەیە و بە هەڵوێست و ڕابەرایەتی جەلال تاڵەبانی بۆ ئەوان لە دوو هەڵویستەوە بوو. یەکێکیان لە هەڵوێست و پێگەی نەزانی و بێ ئاگایی لە کوشتار و تیرۆرەکانی یەکێتی بەرانبەر بە هەڤاڵانی خۆی و نەیارانیێتی. ئەوی دیکەیان نەوێری و بودەڵەیییە کە لە پێاوی مانەوەی تەنها پێستەکەیاندا کردیان. گەر چی ئەمان هەر هەموو هەڵوێستەکانی یەکێتی لە شاخ و لە شاریش دەزانن کەچی بەو جۆرە قسەیان دەکرد یا ئێستاش دەیکەن کە یەکێتی پێشتر پەیڕەوی دیمۆکراسی و وتووێژ و ڕەخنە و ڕەخنەگرتن لە سەرکردایەتی کردووە و ڕێزی لە ڕا و بۆچوونی جیاواز گرتووە و زۆر مرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ هەموو ئەو دیاردانەدا کردووە .
ئایا بەڕاست ئەمە وایە؟ ئایا یەکێتی ناڕاستەقینە و ڕاستەقینە هەبووە و هەیە؟
ئەگەر ئەم برادەرانە مەبەستیان لە یەکێتی ڕاستەقینە باس لەو یەکێتییە کە دوای دروستبوونی دایە شاخ ، بابزانین بەڕاستی یەکێتی کە لە شاخ و شار بووە لە سەردەمی جەلال تاڵەبانید چۆن بووە؟ ئایا راستەقینە بووە و ئەمەی ئێستا ساختەیە یا ناڕاستەقینەیە؟ ئایا ئەم برادەرانە ئەوە نازانن هەڵسوکەوت و سیاسەتی ئێستای یەکێتی درێژە پێدانی سیاسەتەکەی “ڕەحمەتییە” ، مام جەلال و نەوشیروان؟
باشە ئەوە یەکێتی نەبوو کە ئەوەی کردیان بە ئاش شتێکی دیکە نەما بیکەن؟ ئەی هەر یەکێتی نەبوو کە هەڤاڵەکانی خۆی بە تەور دادەپڵۆسی؟ ئەی یەکێتی نەبوو چەندێکی دیکەی لە هەڤاڵانی خۆی کوشت یاخود دانی بە کوشت لەوانە ڕێبوار و دەزگیرانەکەی؟ ئەی یەکێتی نەبوو لە ساڵانی هەشتاکاندا چووە سەر شیوعییەکان و قەسابخانەی لێ‌دروست کردن؟ ئەی لایەك ما کە یەکێتی شەڕی لەگەڵیاندا نەکردبێت و لێی نەکوشتبێتن ؟ ئەی ئەوە کێ بوو کە هەڤاڵ جووجەڵە و صدیقەفەنی و نوری حەمەعەلی و ئەندازیار فەتاحە قەڵەو و برایمئ حەمەخورشە و عەلی بۆسکانی و چەندەهای دیکەی تیرۆر کرد ؟ ئەی هەر یەکێتی نەبوو کە هێڕشیان کردە سەر کۆمۆنیستەکان و سیانیان لێ‌کوشتن تەنانەت دەیانویست کە جەنازەکانیشیان نەدەنەوە؟ ئەی هەر یەکێتی نەبوو کە هەڕەشەی لە کەسانێك دەکرد کە تەنها و تەنها جیاوازی ڕاو بۆچوونیان هەبوو وەکو فوئادی مەجید میسری و کەسانی دیکە تا گەیشتە سەر دوو هاوڕێی ئێمە لە گروپی کار؟ ئەی لە شاریشدا دەستیان بە خوێنی ڕؤژنامەنوسان سوور نەبوو؟ ئەمانە و دەیەها نموونەی دیکە.
باشە برادەران کە ئێوە ئەو یەکێتییە بە دروست و ڕاستەقینە دەزانن ، بە خۆتان بزانن و نەزانن ئەگەر ئێوەش دەستان لە خوێنی ئەو کەسانەدا نەبوو بێت، لە کردنی ئەو هەڕەشانەدا نەبووبێت ئەوە بە دڵنییاییەوە ئەوە ئێوە شەریکە تاوانی یەکێتین و تاوانبارن .
لەمەش زیاتر ئەی هەر ئێوە نین و نەبوون کتێب و بیرەوەری و یادەوەری خۆتان نوسیوەتەوە کە هەر هەموی باس لە خراپی و کاری تیرۆریستیانەی یەکێتی دەکات؟ لێرەدا ناکرێت دوو هەڵوێستی جیاوازی تەنانەت دژ بە یەکیشتان هەبێت .
یەکەمیان نوسینی ئەو یادەوەری و بیرەوەریانەیە دژ بەو یەکێتییەی کە ئێستا خۆتان بە ڕاستەقینەی دەزانن و خۆتان بە بەشێکی گرنگی دادەنێن ، کەواتە دەبێت بە ئاشکرا ئەم هەڵوێستەتان ڕەت بکەنەوە و سەرزەنشتی خۆتان بکەن بۆ نوسینی ئەوانە . خۆ ئەگەر ئەوانەی کە نوسیوتانە و وتوتانە باوەڕتان پێی هەیە و ئێستاش پێداگریی لەسەر دەکەن، ئەوە نابێت باس لە یەکێتی ڕاستەقینە بکەن چونکە بە وتنی ئەوە تاوانبارکردنی خۆتانە.
یەکێتی نیشتمانی و پارتی هەر لە سەرەتای دروستبوونیانەوە تاکو ئەم چرکەیە یەکێك لە ڕەشترین لاپەڕەکانی مێژویان لە مێژوی کورد دا تۆمار کردووە .
ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە ، برادەران ئێوە لە چ بەرەیەکن ؟ چ هەڵوێستێک وەردەگرن ؟ چ قسەیەك دەکەن و کامیان هەڵدەبژێرن؟ قسە و ڕستە و چیرۆکی نێو کتێب و بیرەوەییەکانتان ، یاخود قسە و بانگەوازییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی پێشترتان؟ ناکرێت خورمژتان بوێت، ناکرێت بڵێن هەردوو هەڵوێستەکەتان ڕاست و دروستە .
بۆ ئەوەی تۆزێك متمانەتان لای دۆستانتان و خەڵکانی ئاسایی بمێنیت باشترە خۆتان ساخبکەنەوە.
Zaherbaher.com
18/09/2024
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی لە پێناوی مانەوەیان و کۆمەك پێکردنیان و بەردەوامیدان بە قازانجی زیاتر دەستیان خستۆتە ناو بەشە جیا جیاکانی وەرزشیشەوە . لەم بارەدا ئەم کۆمپانیانە هەموو لایەن و بەشەکانی کۆمەڵ دەقۆزنەوە بە سپۆنسەرکردنی خۆیان و تەنانەیت بڕێك لە زانکۆکانی بریتانیا و می مۆزەخانەکانیشی گرتۆتەوە .
ئەوان پارەیەکی بی شومار لەو بوارەدا خەرج دەکەن ، بەڵام پارەکە هی خۆیان نییە و پارەی خەڵکییە کە بە بڕێكی ئێکجار بەرز پارەی غاز و کارەبا لە بریتانیادا و دیارە لە وڵاتانی دیکەش بەرزکردۆتەوە. بۆ نمونە نرخی غاز لەسەدا 68 و نرخی کارەبا لە سەر 45 لە چاو ساڵی 2021 دا بەرزبووەتەوە ئەمە جگە لەوەی لە مانگی داهاتووەوە جارێکی دیکە نرخی غاز و کارەبا بە ڕێژەی نزیکەی لە سەدا 10 لە بریتانیا بەرزدەبێتەوە .
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە نوێیە کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی لانیکەم 5.6 ملیار دۆلار (4.2 ملیار پاوەند) پارەی سپۆنسەریان داوە بە وەرزشی ماتۆڕ، تۆپی پێ، گۆڵف و تەنانەت وەرزشی بەفریش لە هەوڵێکدا بۆ “کڕینی مۆڵەتی کۆمەڵایەتی بۆ کارکردن”. واتە ڕێگەدان پێیان بۆ قازانجی زیاتر.
جگە لەوەش ئەستێرەکانی وەرزشی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی و تایسۆن فیوری و ئەنتۆنی جوشوا بە سەرکەوتوویی وەرگیراون، یا ڕاستتر بەرتیلیان پێداروە کە لە خزمەتی ئەم کۆمپانیانەدان بۆ بەسەربردنی کات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بەشێک لە گرێبەستە سپۆنسەرییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی NWI’s Dirty Money، کۆمپانیای ئارامکۆ، کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی سعودیە، گەورەترین تاکە وەبەرهێنەر بووە لە سپۆنسەری وەرزشی کە لەلایەن ڕاپۆرتەکەی NWI دەستنیشانکراوە، نزیکەی 1.3 ملیار دۆلاری لە 10 گرێبەستدا دابەشکردووە.
کۆمپانیای پترۆکیمیایی ئینێۆس پلەی دووەمی بەدەستهێنا، بە 777 ملیۆن دۆلار گرێبەستی سپۆنسەری، هاوکاتیش کۆمپانیای شێڵ سپۆنسەری وەرزشی کردبوو بە بڕی 470 ملیۆن دۆلار؛ و کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی کە کۆمپانیای پێشەنگی نەوتی فەرەنسایە، گرێبەستی 340 ملیۆن دۆلاری هەبوو.
ئەم کۆمپانیانە بۆیان دەرکەوتووە کە تۆپی پێ زۆرترین گرێبەستی سوودمەند بووە، 59 ڕێکخستنی سپۆنسەری بە کۆی گشتی نزیکەی یەک ملیار دۆلار. بەڵام وەرزشی ماتۆڕ زۆرترین پارەی بۆ سەرف کراوە، بە بڕی 2.2 ملیار دۆلار پارەی نەوت و غاز کە لە 40 گرێبەستدا ئەو پارەیە سەرف کراوە.

An Anarchist FAQ لاپەڕەی 29
و. لە فەرەنسییەوە: سەلام عارف
به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگدان ئه‌نارکیسته‌کان له ڕووی ڕامیاریته‌وه نابن به خه‌منه‌خۆره‌کان، نابن به‌وانه که خۆیان له مه‌سه‌له سه‌ره‌کییه گرنگه‌کان بدزنه‌وه و گوێیان پێ نه‌ده‌ن. هۆی سه‌ره‌کی که وای له ئه‌نارکیسته‌کان کردووه ده‌نگدان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌یه که ده‌نگدان به چاره‌سه‌ر نازانن. ئه‌نارکیسته‌کان هێنده لاموبالات نین به لای مه‌سه‌له گرنگه‌کاندا گوزه‌ر بکه‌ن و گوێیان پێ نه‌ده‌ن.
وه‌کو باسمانکرد ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن به چاره‌سه‌ر نازانن،. پاساوێکی تریش هه‌یه وایان لێ ده‌کات ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌کان وامان لێ ده‌که‌ن وا بیر بکه‌ینه‌وه که ئه‌وانه‌ی هه‌مان هه‌ڵوێست و بیروبۆچوونیان نییه کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ن له به‌رده‌م دروسبوونی –ئۆتۆکارکردن-دا له شۆێنی کاره‌کانمان، کارگه‌کان، کێڵگه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان؛ واته ده‌بێته هۆی چاندنی ڕکوکینه له ناوماندا، که ئه‌وه خۆی ده‌بێته هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بۆ دروستنه‌بوونی ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی ئه‌کتیڤ، به‌و جۆره ده‌نگدان سه‌رچاوه‌ی گوێپێنه‌دان و گه‌ڕه‌لاوژێ و کارتێکردنه.
په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وڵاته جیاوازه‌کانی دنیادا حزبه کرێکاری وڕادیکاله‌کان خاوه‌نی هێز و گوڕێکی بێهاوتا بوون، له‌وانه‌یه لای هه‌ندێک سه‌یروسه‌مه‌ره بێت گه‌ر ئێمه بڵێن به دامه‌زراندنی سۆسیالیستی ڕژێمی دووریان خستینه‌وه له سۆسیالیزم و گه‌ڕاندیانینه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش سه‌رهه‌ڵدان، به‌تایبه‌تی له کۆمیون و جێگه‌ی کارکردنه‌کاندا. ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه که هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌ک هه‌ر حاڵه‌تی گوێپێنه‌دان له‌ناو نابات، به‌ڵکو دروستکه‌ریشێتی. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌نارکیسته‌کان جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه بڵێین ئێمه له ڕووی ڕامیارییه‌وه پارتیزانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ین که بڕوای وایه ده‌نگدان هیچ ناگۆڕێت. ئێمه ده‌بێت خۆمان خۆمان بین و کاری جیدی ڕاسته‌وخۆ بکه‌ین دژی سیسته‌م و پیاده‌کردنی و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ به چاره‌سه‌ری گرنگ بزانین بۆ مایه‌پووچکردنی گوێپێنه‌دان و به‌ره‌ڵایی و ده‌ستخستنی ئه‌نجامه‌کان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادیی ڕاسته‌قینه و کۆمه‌ڵگای ئازاد و دادپه‌روه‌ر.
لای ئه‌نارکیسته‌کان ئازادیی ڕامیاری و ده‌ستخستنی مافی ده‌نگدان گرنگییه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه. لێره‌دا پێویسته ئه‌و پرسیاره له خۆمان بکه‌ین، ئایا ده‌نگدان و مافی ده‌نگدان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ڕێزیان بگیرێت که به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانی ملیۆنان مرۆڤه که ئیسته به کار ده‌هێنرێت و سه‌رکه‌وتنه‌کان ده‌یسه‌لمێنن که سیستمێکی ناعادیلانه به کاری ده‌هێنێت وه‌ک ئامرازێک له ئامرازه‌کان و داماڵێراوه له مانا ڕاستییه‌که‌ی خۆی.
له‌بریی ده‌نگدان ئه‌نارکیسته‌کان زیاتر خه‌مخۆری ڕێکخست و په‌روه‌رده‌یی و ڕێزگرتن له حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی جه‌ماوه‌رن، گه‌ر حکومه‌تێک یا خاوه‌نکارێک سنووری دانا بۆ ئازادیی قسه‌کردن و بیروڕاده‌ربڕین ده‌بێت ئه‌نارکیسته‌کان پێ له‌سه‌ر مافی ڕاده‌ربڕین دابگرن و خه‌بات بکه‌ن بۆ شکاندنی یاساکان و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌یان، یا ئه‌گه‌ر حکومه‌تێک، خاوه‌نموڵکێک، به‌رده‌وام کرێی خانووبه‌ره‌یان زیاد کرد، ده‌بێت خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی داگیرکردنیان بگرنه به‌ر یا نه‌دانی کرێدان تاو بدرێت، ده‌بێت دژی پیسکردنی ژینگه هاتوچۆکردنی ڕێگاکان به‌ربه‌ست بکرێن و کۆڕی هاتنه مه‌یدانه‌وه گه‌رم بکرێت. ئه‌نارکیسته‌کان خه‌بات ده‌که‌ن بۆ به‌ڕێخستی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ بۆ دروستکردنی ئه‌لته‌رنه‌تیڤه‌کان له‌و شوێنانه‌دا که لێی ده‌ژین و کار ده‌که‌ن.
باشتر وایه بواری خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ وه‌ربگرین. ئێمه ده‌توانین سیاسه‌تمه‌داران ناچار بکه‌ین ڕێز له‌و ده‌سکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییانه بگرن که به خه‌بات به ده‌ست هێنراون، نه‌هێڵین ده‌سکارییان بکه‌ن و بیانگونجێنن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیاندا. بۆ نموونه گه‌ر ده‌ستدرێژی کرایه سه‌ر کارکردنی 8 سه‌عاتی کارکردنی ڕۆژانه، سه‌عاته زیاده‌کانی دوای 8 سه‌عات ڕه‌فز بکرێن و فشار زیاد بکرێت له‌و بواره‌دا، سه‌ندیکایه‌ک دروست بکرێت و فشارێکی زیاتر بخرێته سه‌ر ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌رکردنی یاسایه‌ک بۆ چاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، یان مانگرتنه‌کان گرێ بدرێن به ناڕه‌زاییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه تا نه‌توانرێت یاساکان تۆتالیتر بکرێن، به تایبه‌تی یاساکان که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه به کۆمه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و سه‌ندیکاکانه‌وه و کارکردنی کۆمه‌ک بۆ نه‌دانی سه‌رانه و باجه‌کان به ده‌سه‌ڵات؛ وه‌ک یاخیبوونه‌که‌ی به‌ریتانیا له دانی باجه‌کان له ساڵه‌کانی1980 که تین و گه‌رموگوڕیی ئه‌و یاخیبوونه بووه هۆی هه‌ڵاتن و په‌ڕه‌وازه‌بوونیان که حکومه‌ت لێیان خۆش بێت و بگه‌ڕێنه‌وه به مه‌رجێک باجه‌کانیان بده‌ن.rebillon dans la royme-uni ئه‌و کاته قسه‌کردن به ڕه‌سمی به ده‌ست به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکاره‌وه بوو، ئه‌و کاره ڕاسته‌وخۆیه کارێکی وایکرد به‌رهه‌ڵستانی حکومه‌ت نه‌یانتوانی خۆیان گێل بکه‌ن و باس و پشتگیری نه‌که‌ن.
نووام چۆمسکی Noman chomsky ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتویه‌تی که دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران له چه‌قی ده‌سه‌ڵات و ئابووری و خاوه‌نێتیی تایبه‌تیدان و بڕیار بڕیاری خۆیانه بڕی باجه‌کان خۆیان دیاری ده‌که‌ن، جا که ئه‌وان به‌و جۆره دیاری ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه نییه پیاوخراپن نه‌ء له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌ستوور هه‌ر ئه‌وه‌نده ڕێگه‌ی پێداون و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شیان داوا لێده‌کات. چۆمسکی درێژه به باسه‌که ده‌دات و ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵگه ده‌یانه‌وێت دیسپلین و گوێپێنه‌دان و به‌ره‌ڵایی بڵاو بکه‌نه‌وه له لایه‌کی تره‌وه مل به جه‌ماوه‌ر که‌چ بکه‌ن و نه‌وێرێت و نه‌خه‌ڵه‌تابێت ناڕازی بێت به ئیمتیازاته‌کانی ئه‌وان؛ واته به‌ڕێوه‌رانی کۆمه‌ڵگه، یا ناڕازی بێت به پله‌وپایه‌کانیان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی؛ گه‌ر ناڕازیش بێت نه‌توانت ده‌ریبڕێت و ڕازی بێت به‌وه‌ی که دراوه و هه‌یه و نابێت خه‌ڵکی ساده و ساکار گڕی ئه‌و بوحرانه خۆش بکه‌ن که دیموکراتیه‌ت و جۆری ڕێکخستنی ڕامیاری و ئابووری تێکه‌وتووه و ببێته مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاشان هه‌نگاوه‌کان بکرێنه هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆ گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی. turing the tide.p.251-2 ئا به‌و جۆره دوای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر حکومه‌ته‌کان دروستکه‌ری هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌کانی ناڕه‌زاییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانن و پاشان به‌کاریشیان ده‌هێنن بۆ درێژه‌دان به ئۆتۆریتێی خۆیان. anarcho syndicalist :anarchistes
له زمانی ئه‌نارکیستێکی ئیسپانیه‌وه که وتویه‌تی: ناکه‌وینه سه‌ر چۆک و داوای هیچ دیارییه‌ک له حکومه‌ت ناکه‌ین، ئێمه له جاده‌کانه‌وه داواکانمان فه‌رز ده‌که‌ین، داواکانمان ئه‌و داوایانه‌ن که په‌رله‌مانکاران و نوێنه‌ره‌کان ناتوانن ئه‌نجامیان بده‌ن له په‌رله‌مانه‌کانیاندا. grahman ketsy له کتێبیanarcho syndicalst ; le communist libertaire et l ;état p.79 ئه‌و وته‌یه ستراتیژی دروستکردنی چاره‌سه‌ره‌کانن بۆ گۆڕانکاریی سروشتی، ئه‌و ستراتیژه له ستراتیژی یه‌که‌مه‌وه دێت واته له ڕێکخستنه ئه‌نارکییه‌کانه‌وه دێت که تۆوی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتووه که جێگه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێستا ده‌گرێته‌وه وه‌ک باکۆنین وتویه‌تی به خۆڕێکخستنمان له شوێنی کاره‌کانمان و کۆمیونه‌کانمان ده‌توانرێت تۆڕێک له خه‌باتگێڕان و سه‌ندیکالیست دروست ببن بتوانن پشتگیریی ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵچوون بکه‌ن دژی ئۆتۆری، هه‌روه‌ها پشتگیری مانگرتنه‌کان و کۆمیونه‌کان -گه‌ڕه‌که‌کانمان- ده‌توانین خه‌باتی ڕاسته‌قینه بکه‌ین دژی ده‌وڵه‌ت و کاپیتال. له جۆری یه‌کێتییه ئه‌نارکییه‌کانی ئیسپانیا و ئیتالیا سه‌لماندیان ده‌توانین زۆر شت بکه‌ین تا ئه‌و ڕاده‌یه خۆێندگاکانمان، ناوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانمان دروست بکه‌ین، شانبه‌شانی هه‌ره‌وه‌زییه ناوچه‌ییه‌کان که ته‌واو خاوه‌نی سه‌ربه‌ستی خۆیان بن و -ئۆتۆ جه‌ستێۆن- ئۆتۆ ڕێکخستن- پیاده بکه‌ن، که‌ڵک له هه‌موو سه‌رچاوه‌کان وه‌ربگرن له به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌کیدا و بتوانن به‌رهه‌مه‌کانیان بهێننه هه‌ره‌وه‌زییه‌کان و هه‌ر له‌وێ پێویستییه‌کانیان وه‌ربگرن به پشتبه‌ستن به خۆیان له‌و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن و ئاڵوگۆڕه‌دا، به‌بێ پشتبه‌ستن به کاپیتالیست و حکومه‌ته‌کان. به واتایه‌کی تر جموجووڵه‌کان ئه‌نارکی بن وه‌کو تێکۆشه‌رێکی CNT وتویه‌تی ئێمه ده‌توانین به‌شێک له‌و شیوعیه‌ته ئازادیخوازییهcommuniste libertaire دابمه‌زرێنین له کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازیدا و دژی کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی بجه‌نگێن به چه‌که‌کانی خۆمان -لێره‌دا مه‌به‌ست له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی نییه . op.cité.cit.p.79
ئێمه بڕوامان وا نییه دووره‌په‌رێز بوه‌ستین و بڵێین هیچ ناکرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه به‌رده‌وام چاره‌سه‌ره‌کان ده‌خه‌نه ڕوو و خه‌بات ده‌که‌ن له پێناویان‌دا. جۆن تورنه‌ر jon turner به‌ریتانی باسی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌نارکیست خاوه‌نی هێڵێکه، ئه‌ویش ڕێنوێنیی خه‌ڵک ده‌کات بۆ ئۆتۆنۆمی و نه‌فره‌ت له سیاسه‌ت کردن، به واتایه‌کی تر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌ستگرتن به بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیانه‌وه به مه‌به‌ستی له‌ده‌ستنه‌دانی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کاتێک خه‌ڵک له‌وه گه‌یشتن پشت به خۆیان ببه‌ستن، کاریش بۆخۆیان ده‌که‌ن. ئێمه خۆمان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی-پشتبه‌خۆبه‌ستن- ده‌دۆزینه‌وه و ڕێنوێنییان ده‌که‌ین سوور بن له‌سه‌ر ڕێکخستنی کۆمیته‌کانیانی خۆیان و نه‌فره‌ت له سه‌روه‌ری و سه‌رکردایه‌تی کردن و قێزکردنه‌وه له یاسا نیشتمانییه‌کان.cité par john qual ;the slow burning ;p.87 ئێمه به‌و جۆره هانی-ئۆتۆجموجووڵ- ئۆتۆڕێکخستن-پشتبه‌خۆبه‌ستن- ناده‌ین که گوێپێنه‌دان و خه‌باتنه‌کردن باڵی کێشابێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی جموجووڵکردنه‌کاندا
.
له سیاسه‌تی حکومه‌ته‌کاندا به هیچ کلۆجێک یارمه‌تیدانی خه‌ڵک هه‌ست پێ ناکه‌ین و نابینین. ئه‌نارکیسته‌کان ڕاڕا نین له دژایه‌تیکردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌دار و تاوانباری ده‌که‌ن و سیاسه‌تی چاره‌سه‌رکردنی حکومه‌ت ده‌خه‌نه ڕوو که ته‌نها حکومه‌ت خۆی تیایدا سوودمه‌نده و سوود له جه‌ماوه‌ر وه‌رده‌گرێت، حکومه‌ته‌کان ته‌نها له‌وه‌دا سوودمه‌ند نین که خۆمان بۆ خۆمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش وا ده‌رده‌خه‌ن که خۆیان تیایاندا سوودمه‌ند بن.
له شیکردنه‌وه‌ی کۆتایدا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و کاپیتالیست ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئێمه خۆمان ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین، به جموجووڵی خۆمان و ده‌توانرێت به‌رده‌وام په‌ره‌ی پێ بدرێت و کاربکه‌ین بۆ پاراستنی.
ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه داهاتوو هی ئه‌وانه‌یه که به‌رده‌وام چاونه‌ترسن و هاوکارن له خه‌باتکردندا دژی ده‌سه‌ڵات و ئۆتۆریتێی حکومه‌ت. داهاتوو هیی ئێمه و فه‌لسه‌فه سۆسیاله‌که‌مانه، که تاکه ئایدیالی سۆسیاله که ڕێنوێنی سه‌ربه‌خۆبوون و ئه‌قڵی به‌شداریکردنی ڕاسته‌وخۆی کارگه‌ران ده‌کات. پێشکه‌وتنی ئابووری و خه‌بات ده‌کات له‌ناو خه‌باتکردنی سۆسیالی چینی کارگه‌راندا، به‌ڵام خه‌باتێکی خواروخێچ نا که لاڕێی گرتبێت، به‌ڵکو خه‌باتێکی ڕێکخراوی ئابووری و سۆسیالیی زۆرینه که بیه‌وێت و بتوانێت سیستمی کاپیتالیست و هه‌موو ئه‌و نه‌گبه‌تییانه که دروستی کردوون له ناو به‌رێت، هه‌روه‌ها ڕاماڵینی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه که بوون به مایه‌ی دواخستنی بزووتنه‌وه‌که‌مان؛ له‌وانه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کان که خۆیان نووساندووه و هه‌ڵواسیوه به بزوتنه‌وه‌که‌وه.emma goldman ;lavison sur le feu.p.92
17/09/2024
ئەم دکتۆرانەی کە داوای لە سەد 35 ی بەرزبوونەوەئی موچەکەیان دەکرد و 44 ڕۆژ مانیان گرت لە کاتی جیاوازدا، جارێکیان ماوەی 5 ڕۆژ بەسەریەکەوە مانیان گرت ڕازی بوون بە بەرزبوونەوەی موچەکەیان بە ڕێژەی لە سەدا 22.3 لە ماوەی دوو ساڵدا .
دوای هانتە سەر حوکمی پارتی کرێکاران [ لەیبەر] و دانیشن و گفتوگۆی وەزیری تەندروستی لەگەڵ نقابەی دکتۆرەکان، هەردوو لایان لەسەر ئەو ڕێژەیەی سەرەوە ڕازیبوون بەو مەرجەی کە خرایە دەنگدانەوە ، دکتۆرەکان یا زۆرینەیان بە ئۆفەرەکە ڕازی ببن .
دوای ئەوەی کە ئۆفەرەکە خرایە بەردەم هەموو ئەو دکتۆرانە 30، 227 دکتۆر لە کۆی 45،830 دکتۆر ڕازی بوون بە ئۆفەرەکە کە بە ڕێژەی نزیکەی لە سەدا 66 دەکات و 15،596 دکتۆر کە بە ڕێژەی سەدی دەکاتە لە سەدا 34 دژی وەستانەوە . لەبەر ئەوەی زۆرینە ڕازی بوو بە ئۆفەرەکە نقابەکەیان قەبوڵی کرد. ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ دکتۆرەکان .
زاهیر باهیر
15/09/2024
هاوکاتیش سەبارەت بە کەمی توانا، ئیمکانییەت ڕاپرسییەک کە بە لێکۆڵینەوە لە 1683 کەس کە پیشەکەیان چاودێری تەندروستییە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە 71%ی پزیشکانی ڕووداو و کتووپڕی A&E و 62%ی پزیشکانی فریاکەوتن خۆیان ئاوا بینیوە کە ناتوانن چاودێری ئەو کەسانەی کە دەیکەن چاودێری و بەتەنگەوەهاتنیان بەرز بکەنەوە کە چارەسەریان دەکەن. لێکۆڵینەوەکە گوێی لە ئیدیعاکان بوو کە ئەم کەمی توانایە بەڕاستی بووەتە هۆی خراپتر دەرئەنجامەکان و 186،686 کەس وەک مردن لە بەریتانیا تۆمارکراون بە حاڵەتەکانی پەیوەست بە Covid لە نێوان ئازاری 2020 تا شوباتی 2022 کە 60% بۆ 70%یان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.


زاهیر باهیر
١١/٠٩/٢٠٢٤

ڕۆنان
١٠/٠٩/٢٠٢
کەسانێک کە خۆیان بە ئەکادیمیستی قودوە و لیدەر دەزانن وە کەسانێکیتریش ئەکادیمیست نین بەڵام ئارەزووی قودوەبوون و لیدەرییان هەیە و نایانەوێت ددان بە هەقیقەتی هزر و دنیابینیی ئەنارکیستیدا بنێن، چونکە لە دنیابینیی ئەنارکیستیدا شوێنێک بۆ خۆ بەڕابەرزانی و قودوەچێتی نییە. ئەوان بەئەگەری زۆر ڕەنگە د‌رکی هەقیقەتی ئەنارکیزمیش بکەن بەڵام خۆشییان لێی نایەت، ئەویش لە بەر بەرژەوەندی تایبەت و نارسیستی و مەیلی قودوەچێتییان.
کەسانێکیتر کە تەمومژی ئایدۆلۆژی بینین و تێگەیشتنیانی لێڵ و پەرت کردووە ناتوانن هزر و دنیابینیی ئەنارکیزم درک بکەن. ئەمانە هەر کاتێک دەستبەرداری ئایدۆلۆژیا بوون، بەڵام مەیلی ڕزگاربوون لە سیستەمی چینایەتی و گەیشتن بە کۆمەڵگەی بێ چین و چەوسانەوەیان هەر تێدا ما، ئەوا هێواش هێواش دەکەونە سەر ڕێگەی تێگەیشتن لە بیری ئەنارکیزم وەک شاڕێگەی گەیشتن بە کۆتایی هێنانی چینایەتی و ستەم.
کەسانێکیتر سیستەمی سەرمایەداری بەجۆرێک بڕستی لێبڕیون تەنها فریای ڕاکردن بە دوای نانی ڕۆژدا دەکەون. ئەوان لەلایەک بیر و هۆشیان داگیرکراوە و وێنەی ئەبەدییەتی سیستەمەکە لە زیهنیاندا چەسپێندراوە، لەلایەکیتریشەوە کاتیان بۆ نەماوەتەوە بۆ بیرکردنەوە و تێڕوانینی ڕەخنەییانە و گەڕان بەدوای ڕزگاربووندا و ناتوانن وێنای هەبوونی کۆمەڵگە و ژیانێکی بێ چین و چەوسانەوە بکەن.
کاتێک ئەنارکیستەکان باس لە گەڕانەوە بۆ ژیانی سروشتی و سروشتێتیی ژیان و مرۆڤ دەکەن، لە بەرانبەردا کەسانێکی زۆر لەم سێ گرووپەی کە لە سەرەوە ئاماژەم پێدان بە مەبەست و بێمەبەست باس لە گەڕانەوە بۆ ژیانی ئەشکەوت و گەڕانەوە سەر پێمەڕە و داس ئامێرە سەرەتاییەکانیتر دەکەن و وا بانگەشە دەکەن یان وا وێنا دەکەن کە ئەنارکیستان دەیانەوێت بمانگێڕنەوە بۆ ژیانی کۆمەڵگەکانی سەرەتایی و کولەمەرگی و دەستبەرداربوونی تەکنەلۆجیای تەندروستی و گواستنەوە و هاتوچۆ و هەموو جۆرەکانیتری تەکنەلۆجیا.
وەک ئاماژەم پێدا هەندێک لەوان بە ئەنقەست و بە دژی ئەنارکیزم ئەو کارە دەکەن و دەیانەوێت وێنەی کەسانی ساویلکە و نەزان بۆ ئەنارکیستان بکێشن.
بێگومان ئەنارکیستان لایان وایە کە سروشتی مرۆڤ لەلایەن سیستەمی چینایەتییەوە شێوێندراوە و زۆرینە زەلیل و دەستەپاچە و ڕەنجدەر و چەوساوە کراون و لەجیاتی ناسینی هۆکارەکانی بارودۆخی ژیانی مەینەتباری خۆیان، نامۆکراون بە خۆیان وە خۆپەرستی و چاوچنۆکی لە بیر و هزریاندا چێنراوە و گەڕان بە دوای چارەسەری کەسی و دەست ڕاگەیشتن بە سەرمایەی پێویست وەک ڕزگاربوون کراوە بە ئەندێشەیان، جا ڕێگەی دەستڕاگەیشتن بە سەرمایە و چارەسەری کەسی هەرچییەک بێت. بێگومان سیستەمە چینایەتییەکە لە هەموو قۆناغ و سەردەمەکاندا هەزاران دەزگەی جۆراوجۆر و ڕێگەی هەیە بۆ خوڵقاندنی ئەو بارودۆخە. دام‌و دەزگا و دامەزراوە ئایینی و مەزهەبییەکان و دامەزراوە وەرزشی و مۆندیالەکان و سیستەمی پەروەردەوخوێند هەر لە دایەنگاوە تا دەگات بە زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکان و «مێدیا بە هەموو جۆر و ڕەنگەکانیانەوە» و ڕێکخراوە ئێنجیئۆکان و زۆر وەسیلەیتریش ئەو دامودەزگا و دامەزراوانەن کە ئەو خزمەتە بە سیستەمەکە دەکەن بۆ سایەداربوون و بەردەوامبوونی.
بێگوومان تەکنەلۆجیا وەک هەر شتێکیتری کۆمەڵگە لە لەیەن سیستەمەکەوە دەستی بەسەرداگیراوە و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا لە جیاتی ئەوەی بخرێتە خزمەتی ژیانێکی شایستە بە مرۆڤ، قۆرغکراوە بۆ بەرژەوەندیی سەرمایەداران و کەڵەکەکردنی زیاتری سەرمایە، ئەم قۆرغکردن و بەکارهێنانە بەرژەوەندیخوازانەیەی تەکنەلۆجیا لەلایەن سەرمایەدارانەوە سەرباری ئەوەی چینایەتی و چەوسانەوەی تا ئەوپەڕی سنوور قوڵکردووەتەوە هاوکاتیش ژینگەی بە ڕادەیەک خراپ کردووە و هەسارەکەمان بە جۆرێک نەخۆشە ئەگەری مردن و کوژانەوەی هەیە.
بە جێگەی گەڕانەوە بۆ ژیانی سەرەتایی و کوللەمەرگی و ئەشکەوت و دەستبەرداربوونی کۆمەڵگەی ئێستا وەک ئایدۆلۆژیست و خۆ بە قودوەزانان بانگەشەی بۆ دەکەن، ئەنارکیستان خەباتی نەپساوە بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەی نا چینایەتی دەکەن و دەیانەوێت تەکنەلۆجیا لە دەستی سەرمایەداران دەربهێنن و بیخەنە خزمەتی خۆشگوزەرانیی ژیان و بوژاندنەوەی هەسارەکە. چەمکی سروشتێتیی مرۆڤ و گەڕانەوە بۆ ژیانی سروشتی لەلایەن سەرمایەداری و چەپە خزمەتکارە ئایدۆلۆژیستەکانیەوە شێوێندراوە، گەر نا سروشتێتیی ژیان مەبەست لە کۆمەڵگەی ناچینایەتییە نەک گەڕانەوە بۆ ئەشکەوت. وە سروشتێتیی مرۆڤ مەبەست لە قبوڵنەکردنی سەردەستەیی و ژێردەستەبوون و سەرۆک و بەرۆکەو بە جێی ئەوە وەک یەکیی مرۆڤەکانە لە ماف و ژیاندا.

On Wednesday afternoon, 28th of August, police forces invaded the premises of Libertatia squat with the supposed excuse of coming to check on the execution of tasks done after a report had been filed. Next they carried out thirteen detentions of comrades and then proceeded to the arrest of eleven of them. The fact that they had to wait for an hour outside the squat before invading it, is a clear example of how badly planned and disorganized this specific operation was, within the framework of a public relations stunt in anticipation of the International Fair of Thessaloniki. Our comrades inside the squat informed the people of the neighborhood and people who show solidarity, leading to a gathering outside the building. On the afternoon of the same day, a demonstration took place in the neighborhood with the participation of more than 200 people. The allegations against our comrades include the illegal interference with a listed building and disobedience due to their refusal to be fingerprinted.
At this point it’s crucial to point out that the rebuilding of Libertatia began after the squat was subjected to arson by fascist groups during the nationalist rally for Macedonia, in January 2018. During this time period, multiple construction works have been carried out in order to repair the roof of the building which got destroyed by the fire, and has been completed after three years of hard work. At the same time, repair work has been done on the second building in the premises of the squat, where we coordinate our actions to this day. This is the fourth operation by the police against the project of rebuilding Libertatia , reaching a total of twenty seven arrests. It is important to mention that at the only trial that has been concluded, the charge alleged by state forces ( that of illegal intervention of a listed building) was dropped, with our accused comrades defending the political, social, moral and symbolic meaning behind the project of rebuilding Libertatia. Therefore, we clearly state that similar orchestrated moves will fall short again since our actions are justified and by being the only people who cared and maintained the building in all those years. A statement made for the aspiring fascist snitches who have ended up being singled out by the whole neighborhood, as well. It’s also very important to point out that after the arson, up until now, the squat has been operating, with a range of activities, assemblies, political and cultural events, in defiance of all the state- driven narratives presenting it as a ‘vacant house’, a ‘former squat’, etc, with the sole purpose to of downplaying the importance of the rebuilding of an occupied space as we go through a period of widespread regression against them.
After the police operation, the building was sealed and police forces remain up until now, around the premises of Libertatia, monitoring. In this way, the state once again helps and continues the work of the state within the state, by arresting people who fight against oppression, by evicting squats and charging the people who have been repairing and taking care of the building with unsubstantiated accusations while only addressing the arson through a courtroom fiasco. Simultaneously with murders of refugees on borders,endless burned forest areas, the economical and social degradation of the societal base, and just before the start of the International Fair of Thessaloniki, and the opening of another year continuing the cycle of state and capitalistic brutality, the state decides to strike and evict Libertatia, a squat occupied for the last sixteen years. If they think that with such actions they will terrify and intimidate us, they need to know that they are seriously mistaken. Libertatia will be reclaimed and that will happen with the terms fitting, following the same path we constantly have over the years.
Once again we would like to thank the people of the neighborhood for their support , by expressing their outrage for the state repression we have to deal with, and to the people who immediately acted to our defense, the initiatives that were automatically taken, the assemblies and groups that supported and continue to support us. Libertatia’s case concerns all of the anarchist and anti fascist movements, it concerns the defense of occupied spaces against state terrorism. We will repeat a phrase we used in our announcement after the arson of the squat: “ the hate and rage that you planted in our hearts, is what you will find before you” . A phrase that we have steadily adhered to, and which continues to guide our resistance against the state, capitalism, fascism, and our contribution to a comprehensive struggle for a world of freedom, equality, and solidarity. They will find us once more against them.
HANDS OFF THE SQUATS AND SPACES OF THE ANARCHIST MOVEMENT
LIBERTATIA WILL REMAIN A SQUAT
Libertatia Squat 31.08.2024
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.