پیشەسازی سووتەمەنی بەردینی یارمەتی فراوانکردن و گشتگیریکردنی یاساکانی دژە ناڕەزایەتی لە سەرانسەری ئەمریکادا دەدات

06/10/2024

ئەوە ئاشکرایە کە حکومەت حکومەتی بزانسمان و کۆمپانیا گەورەکانە و بۆ پراێزگاری ئەوان و زیادکردنی قازانجیانە .  بزنسمان و کۆمپانیا گەورەکان پشکی سەرەکییان لە دەرکردنی بڕیار و پێشنیارەکان بۆ حکومەتەکان هەیە.

لۆبیستەکان یاخود لۆبیکەران  و یاسادانەران هەماهەنگییان کردووە بۆ دەرکردنی یاسای نوێ کە سزای تاوانکاری بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە زیاد دەکات ” ترس و تۆقاندن”: چۆن جۆرە چالاکییەکانی ژینگە و ژینگە پارێزی بە تاوانبار  و توندڕەو دادەنێن.

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی ئاشکرای دەکات، لۆبیکارانی سووتەمەنی بەردینی لەگەڵ یاسادانەران لە پشت پەردەوە و لە سەرانسەری هێڵەکانی ویلایەتەکانی ئەمەریکادا هەماهەنگییان کردووە بۆ پاڵنانی و داڕشتنی ئەو یاسایانەی کە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازانە دژی فراوانکردنی نەوت و گاز پەرەپێدەدەن.  ئەو تۆمارانەی کە ڕۆژنامەکە دەستیکەوتوون دەریدەخەن کە ئەو لۆبیستانەی کە بۆ کۆمپانیا گەورەکانی نەوت و غازی ئەمریکا کاردەکەن، تەلارسازێکی سەرەکی یاساکانی دژە ناڕەزایەتی بوون کە سزاکان زیاد دەکەن و دەکرێت ببێتە هۆی زیندانیکردنی چالاکوانانی ناتوندوتیژیی ژینگەیی و کەشوهەوا تا 10 ساڵ.

ئۆکلاهۆما، شەشەم ویلایەتی بەرهەمهێنەری نەوت و گازە لە ئەمریکا، یەکەم وڵات بوو کە یاسایەکی دەرکرد کە بۆ ئەوە دانرابوو تاکەکان و ڕێکخراوە “پیلانگێڕەکان” بە شێوەیەکی تاوانکاری و مەدەنی بەرپرسیار بن لە دەستکاریکردن یان دەستدرێژیکردنە سەر بناخە و ژێرخانی بەناو گرینگ وەک بۆرییەکان . ئەمەش ئیلهامبەخش بوو بۆ پاڵنەرێکی سەرتاسەری لەلایەن ئەنجومەنی ئاڵوگۆڕی یاسایی ئەمریکی (ئەلیک)، کە گروپێکی ڕاستڕەوە و لەلایەن سووتەمەنی بەردینیەوە پارەدار دەکرێت و کۆمپانیاکان و یاسادانەران لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە کۆدەکاتەوە بۆ داڕشتنی یاسای نمونەیی سەبارەت بە ستانداردە ژینگەییەکان، مافەکانی زاوزێ و دەنگدان، لەنێو پرسەکانی دیکەدا.

ڕیکۆ سیسنی کە لە ساڵی 2019 بەپێی یاسای بناخە و ژێرخانی گرینگی ویلایەتی تەکساس تۆمەتبار کرا، وتی تۆمەتی تاوانە گەورەکە مافە دەستوورییەکانی پێشێل دەکات، ئەمەش وایکردووە بە “وریایییەکی زۆرەوە” لە چالاکییە ناڕەزایەتییەکانی داهاتوو نزیکبێتەوە. سیسنی وتی: “یەکێک لەو شتانەی کە یاسا ژێرخانییە گرنگەکان زۆر زیانبەخش دەکات ئەوەیە کە لە بنەڕەتدا شتێک وەردەگرن کە دەبێتە تۆمەتی سەرپێچیکردن و دەیکەن بە تاوانێکی گەورە.” “ئەمە لە بنەڕەتدا ڕێگایەکە کە پیشەسازی سووتەمەنی بەردینی لۆبی بۆ دەکات بۆ ئەوەی قورستر و قورستر بێت بۆ ئەوەی ئازادی قسەکردنی هەبێت یان بەشداری ئەم جۆرە خۆپیشاندانانە بکات.”

بەپێی ناوەندی نێودەوڵەتی یاسای قازانج نەویست، 45 ویلایەت لە ساڵی 2017ەوە یاسای نوێی دژە ناڕەزایەتیان لەبەرچاو گرتووە، لەگەڵ 22 پڕۆژە یاسای ژێرخانی گرنگ لە ویلایەتەکانی وەک ویسکۆنسێن، داکۆتای باکوور، میزۆری، ئارکانساس، فلۆریدا و لویزیانا دەرچووە. یاسایەکی ژێرخانی گرنگ کە لە ساڵی 2023 لە جۆرجیا دەرچووە، سزای 20 ساڵ زیندانیکردنی هەیە بەهۆی زیانگەیاندن بە ژێرخانی گرنگ بە مەبەستی تێکدانی خزمەتگوزارییەکە. لە لویزیانا، چوونە ژوورەوەی بێ مۆڵەت لە دەوری بۆری و دامەزراوەکانی تری نەوت و گاز سزای زیندانیکردنە – بە کاری قورس یان بەبێ کاری قورس بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

ئەم یاسایە کە زۆرترین سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی هەیە، دواتر بەکارهێنرا بۆ تۆمەتبارکردنی لانیکەم هەشت خۆپیشاندەری کەشوهەوای ئارام کە شەش کەسیان بەساڵاچوو بوون. لە نێوان بەردەوامی فراوانبوونی ڕیکۆردی نەوت و گاز لە ئەمریکا، چالاکوانان دەڵێن، ڕوویان لە ناڕەزایەتی و نافەرمانی مەدەنی ناتوندوتیژ کردووە وەک داخستنی ڕێگاوبانەکان و بەستنەوەی خۆیان بە زنجیر یاخود بە دار و مەکینە و کەرەستەکان وەک ڕێگەیەک بۆ خاوکردنەوەی بیناسازی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گشتی و فشارخستنە سەر جێبەجێ کردنی ڕێوشوێنی بەپەلەتر کە کەش و هەوا و ژینگە خراپتر دەکات لەلایەن حکومەت و کۆمپانیاکانەوە

ساڵی ڕابردوو گەرمترین ساڵی تۆمارکراو بوو و ئاگرکەوتنەوەی بێ مەبەست و سروشتی، پلەی گەرمی بەرز ، لافاوی کوشندە و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان کۆمەڵگاکانی لە سەرانسەری ئەمریکای باکووردا گرتەوە لەگەڵ باقی جیهان. لەگەڵ ئەوەشدا سەردەمی ئیدارەی بایدن لە ئەمریکا زیاتر لە هەزار و 450 مۆڵەتی  نوێی نەوت و غازی داوە بە کۆمپانیاکان، کە نیوەی کۆی گشتیی لە ئاستی جیهانیدا پێکدەهێنێت، هەروەها 20% زیاتر مۆڵەتی ئەو مۆڵەتانەی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دەرچووە، کە بەڵێنی ” دریڵی لێدە/ بە دریڵ قووڵی بکە، بەیبی، دریڵی لێدە” ی داوە ئەگەر بگەڕێتەوە کۆشکی سپی.

دۆزینەوەکانی دەیان داواکاری ئازادی زانیاری ئەوە پیشان دەدەن کە مافی ناڕەزایەتی ئاشتیانە لە ئەمریکا لە ژێر هێرشدایە – زۆر هاوشێوەی وڵاتە دیموکراسییە گەورەکانی دیکە لەوانە بەریتانیا، ئەڵمانیا، کەنەدا و ئوسترالیا. ئەم وڵاتانە کە زۆرترین بەرپرسیارن لە دەردانی گازی گەرمخانەیی، بەردەوامن لە پشتگیریکردن لە فراوانبوونی سووتەمەنی بەردینی کە دەبێتە هۆی تێکچوونی زیاتری کەشوهەوا،  لە هەمان کاتیشدا زەنگی ئاگەدار کردنەوەیە بۆ سەرکوتکردنی چالاکوانان و گروپەکانییان.  

دادگاییکردنی خۆپیشاندەرانی ناتوندوتیژی کەشوهەوا “تەنها توندوتیژی یاساییە”، بەپێی وتەی بیل مەکیبن، ژینگەپارێز و ڕێکخەری بنەڕەتی کە بەهۆی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازەکانی کەشوهەوا دەستگیرکراوە. ” ئەوە قێزەونە، بە قووڵی نائەمریکییە، لە کۆتاییدا گواستنەوە بۆ جیهانێکی پاکتر ڕاناگرێت، بەڵام لە چەند ساڵی داهاتوودا زیانێکی زۆر بە کەسانی باش و ڕێکخراوە باشەکان دەگەیەنێت.”

 

داگیرکردنی دوورگەی چاگۆس و لەلایەن بریتانیا و ئەمەریکاوە و خەباتی 40 ساڵەی خەڵکەکەی بۆ گەڕانەوەی

04/10/2024

دوورگەی چاگۆس کە بەشێکە لە خاکی زەریای هیندی بەریتانیا و سەر بە مۆریشسە لە ئەفەریقا، مێژوویەکی ئاڵۆزی هەیە کە بە کۆلۆنیالیزم و گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان دیاری کراوە. لە سەرەتادا لەلایەن چاگۆسییەکانەوە نیشتەجێ بوون، دوورگەکان بە پلەی یەکەم بۆ کشتوکاڵی چاندنی گوێزی هیندی بەکاردەهێنران. لە ساڵانی شەستەکاندا حکومەتی بەریتانیا دانیشتوانی چاگۆسیان دەرکرد بۆ ئەوەی شوێنێک بۆ بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە دیێگۆ گارسیا بکاتەوە کە گەورەترین دوورگەی دوورگەکانە. ئەم گواستنەوەیە جێی مشتومڕ بوو و بووە هۆی بەردەوامبوونی شەڕ و ناکۆکی یاسایی لەسەر مافی چاگۆسییە ئاوارەبووەکان. بنکە سەربازییەکە ڕۆڵێکی ستراتیژی لە سیاسەتی بەرگری ئەمریکا و بەریتانیادا گێڕاوە. چاگۆسییەکان بەردەوامبوون  لە گەڕان بەدوای دادپەروەری و مافی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.

کاتێک کە داگیر کرا نزیکەی 2000 کەسیان لەو دوورگانە ئاوارە کرد.  گەر چی دوورگەکە زۆر دوورە لە بریتانیاوە بەڵام لە ڕووی ستراتیژییەوە گرنگە لە ناوەڕاستی زەریای هیندیدایە ، دەرکردنی ئەو کۆمەڵە خەڵکە تا ساڵی 1973 ی خایاند.

لە بەرامبەر دەرکردنی ئەمانە  لە زێدی خۆیان و بەکرێدانی درێژخایەن دوورگەکە بە ئەمەریکا، واشنتۆن داشکاندنی 14 ملیۆن دۆلاری بۆ حکومەتی بەریتانیا کرد لە کڕینی چەکی ئەتۆمی پۆلاریسی ئەمریکی.

دوورگەکە  بوو بە خاکی زەریای هیندی بەریتانیا (BIOT)، British Indian Ocean Territory . ئەم دوورگەیە لە سالی 1965 وە لە مۆریس جیابووەتەوە لەبەرئەوە ئەوەی بریتانیا کردی  پێچەوانەی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو  کە بە گوێرەی بڕیارنامە 1514ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکەکرتووەکان کە لە ساڵی 1960دا پەسەند کرا کە پێش سەربەخۆیی، کۆڵۆنییەکان قەدەخە دەکات ، پێشتر لە ساڵی 1965 لە مۆریس جیا بووبووەوە.

هەر لە سەرەتاوە لە لایەن خەڵکەکەیەوە کەمپەینی گەڕانەوە بۆ دوورگەکە ڕاگەیانراوە و 5 جار کەیسەکەیان گەیاندۆتە داداگا بەڵام هەمیشە دادگە دژیان وەستاوەتەوە .  بەڵام ئەمان هەر بەردەواوم بوون لە وتووێژ و دانوستاندا. یەکەمین خولی دانوستان لە کۆی 13 خولی دانوستان لە ساڵی 2022 دەستیپێکرد. لەگەڵ ئەوەشدا بریتانیا لە ڕێگای یاساییەوە بە دادگە، هەمیشە پەیگیریی لە بڕیاری مانەوەی دوورگەکە کردووە . هەر ئاواش  لەنێویاندا بۆچوونێکی ڕاوێژکاری ساڵی 2019 ی دادگای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان – و دەنگدانی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی دادگەو بریتانیا بووە.

لەم ڕۆژانەدا ڕیککەوتننامەیەك لەو بارەوە کرا. ڕێککەوتنەکە ڕێگە بە مافی گەڕانەوە دەدات بۆ چاگۆسییەکان، کە بەریتانیا لە ساڵانی شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەریکردن، ئەمەش وەک تاوانێک لە دژی مرۆڤایەتی و یەکێک لە ئەڵقە هەرە شەرمەزارکەرەکانی کۆلۆنیالیزمی دوای جەنگ وەسف دەکرێت.

بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنە بەریتانیا دوورگەکانی چاگۆس دەگەڕێنێتەوە بۆ مۆریس و کۆتایی بە چەندین ساڵ ناکۆکی دەهێنێت ڕێککەوتن لەسەر ڕادەستکردنەوەی دوا کۆلۆنی ئەفریقای بەریتانیا دوای 13 خولی دانوستان و فشاری نێودەوڵەتی دێت.

ئاسایشی بنکەی سەربازی دیێگۆ گارسیا زیاتر ئاڵۆزتر بوو، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 60 پەنابەری تامیل کە بە هیوای گەیشتن بە کەنەدا دوای ئەوەی بە بەلەمێک لە باشووری هیندستانەوە ڕۆیشتن، ماوەی سێ ساڵە لە دوورگەکەدا گیریان خواردووە. چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکەوە بڕیارێک دەربچێت سەبارەت بەوەی کە ئایا بە شێوەیەکی نایاسایی لەوێ ڕاگیراون یان نا.

نزیکەی 45 هەزار کرێکار دوای پسانی دانوستانەکانی سەندیکاکان لەگەڵ کۆمپانیاکاندا لە  بەندەرەکانی ئەمریکا دەست بە مانگرتن دەکەن.

01/10/2024

دوای ئەوەی کە کۆنتراکتی نیوانی سەندیکاکە و کۆمپانیاکە لە نیوەشەوی ڕابوردوودا کۆتایی هات کە لە سای ئەو کۆنتراکتەدا کرێی سەعاتێکی کرێکارانی بەندەرەکان 20 دۆلار بوو کە سەندیکاکە [International Longshoremen’s Association (ILA) ] بەمە ڕازی نەبوو لە کۆنتراکتی نوێدا داوا دەکات کە کرێی سەعاتێکی کارکردن بۆ 39 دۆلار بەرزبکرێتەوە ئەمەش بە ڕێژەی سەدی دەکات لە سەدا 77 بۆماوەی شەش ساڵ تاکو تا ساڵی 2030 ڕێژەی بەزکردنەوەی هەر کاتژمێنرێک کار بچیتە 69 دۆلار.

مانگرتنی یەکەمجار لەلایەن کرێکارانی بەندەرەکانەوە لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا لە ساڵی 1977وە دەستی پێکرد کە  هەڕەشەی داخستنی بەندەرە سەرەکییەکانی لە تەکساس دەکرد.

هەندێک لە قەرەباڵغترین بەندەرەکانی ئەمریکا خۆیان بۆ مانگرتنەکە ئامادە کردبوو کە نزیکەی 45 هەزار کرێکاری بەندەرەکانن کە نوێنەرایەتی سەندیکای  نێودەوڵەتی کەنار دەریا درێژەکان (ILA) دەکات، دەستیان بە مانگرنتنی کارەکانیان کرد دوای ئەوەی گرێبەستەکانیان دوێنێ شەو لە نیوەی شەودا کۆتایی هات. گفتوگۆکان لەسەر گرێبەستێکی نوێی سەندیکاکانی نێوان ILA و هاوپەیمانی دەریایی ئەمریکا (USMX) ڕۆژی دووشەممە تێکچوو و کرێکاران لە دوای تێپەڕبوونی شەوی ڕابوردووە واتە هەر هەر دوای سەعات 12 و بەیانی ڕۆژی سێشەممە دەستیان بە مانگرتن کرد و 36 بەندەر بەدرێژایی ڕۆژهەڵات و کەناراوەکانی کەنداو کاریگەرییان لەسەر بوو.

بەپێی خەمڵاندنەکان ، ئەم مانگرتنە ڕۆژانە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار لەسەر  ئابووری وڵاتەکە دەکەوێت.  سەندیکاکە ئەوەشی ڕایگەیاندووە کە هێشتا ئەوەی کە ماتریاڵی سەربازییە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات ، واتە ئامادەن بیگوێزنەوە هەروەها   کەشتییە گەشتیارییە نەفەرهەڵگرەکانیش  کاریگەری مانگرتنیان  لەسەر نابێت.

هەژاریی لە ئەرجەنتین بۆ زیاتر لە 50% بەرزبووەتەوە

30/09/2024

ڕێژەی هەژاری ئەرجەنتین لە شەش مانگی یەکەمی سەرۆکایەتی Javier Milei بۆ نزیکەی 53% بەرزبووەتەوە، ئەمەش یەکەم بەڵگەی سەلمێندراوی نیشان داوە کە سیاسەت و ئابوری نیو-لیراڵ یا لیبراڵ ناتوانێت چارەسەری  کێشەکانی کۆمەڵ بکات.

Javier Milei لە مانگی دوازدەی پارەکەدا هاتە سەر حوکم هەر وەکو زۆرێك لە بەربژێرەکانی دیکەی دونیا بە دەم بەهەشتێکی بۆ کۆمەڵگەکەی پێشکەش کرد ئەگەر هەڵیبژێرن .  بەڵام لەم ماوە کەمەدا هاووڵاتیانی ڕووبەڕوی گەلێك کێشە کردوە  کە لە ڕاپۆرتێکی کە لە لایەن دەزگای ئاماری  حکومەتەوە ڕۆژی پێنجشەممە خرایە بەردەست بەرزترین ئاستە بۆ ماوەی دوو دەیە، کاتێک وڵاتەکە لە قەیرانێکی ئابووری کارەساتبارەوە ئاڵاوە.  بەو مانایەیەی سەرۆک ئەمساڵ 3.4  ملیۆن خەڵکی ئەرجەنتینی هەژار کەوتون . هەر بەو هۆیەوە لە راپرسییەکدا  کە ڕۆژی دووشەممە ی پێشوو بڵاوکرایەوە، دەریخستووە کە لە مانگی ئەیلولدا جەماوەرێتی سەرۆك بە ڕێژەی نزیکەی  15% دابەزیوە، کە بەرزترین دابەزینە لە ماوەی ٩ مانگی بەڕێوەبردنیدا. ڕاپرسییەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە هەڵاوسان ترسی لەدەستدانی کار و هەژاری زۆر خراپتر ربوون و چووەتە سەرەوە.

کێشەکانی خەڵکی لە ئەرجەنتیندا کە ئێستا پێوەی دەناڵێنن، ئەمانەن: ئیدارەکەی سەرۆکی نۆێ مووچەی خانەنشینی بەستووە/ سڕکردووە ، کەمکردنەوەی  هاوکارییەکانی دیکە و بەرنامەکانی ئاسوودەیی ژیانی بڕیوە و سەرجەم پڕۆژەکانی کارە گشتیەکانی ڕاگرتووە. دەیان هەزار کارمەندی گشتی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، کەمبوونەوەی یارمەتییەکانی وزە و گواستنەوە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچوونەکان و هێزی کڕینیش دابەزیوە.

بارودۆخی کرێکارانی غەزە و کەناری ڕۆژئاوا

زاهیر باهیر

27/09/2024

لەم ڕۆژانەدا ئیسرائیل تۆمەتبار کرا بە شکاندنی یاسای جیهانی کار بە ڕاگرتنی مووچەی کرێکارانی فەلەستینی.

دە سەندیکای کرێکاری ئیسرائیلیان بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کار تۆمەتبار کردووە بە ڕاگرتنی مووچە و یارمەتییەکانی زیاتر لە 200 هەزار کرێکاری فەلەستینی لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە. حکومەتی ئیسرائیل تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی “ئاشکرا”ی ڕێککەوتننامەی پاراستنی کرێی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار، کە زۆرێک لە فەلەستینییەکانی تووشی هەژارییەکی زۆر کردووە.

ئەسەف ئەدیڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی کرێکارانی مان، کە ڕێکخراوێکی سەربەخۆی کرێکارانە لە ئیسرائیل و دەستی لە تۆمارکردنی سکاڵاکەدا نەبووە، دەڵێت: “دوو سەد هەزار کرێکار لە کەناری ڕۆژئاوا کارەکانیان لەدەستدا”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هیچ قەرەبوویەکیان وەرنەگرتووە و لەو کاتەوە بەدەست هەژارییەکی زۆرەوە دەناڵێنن. وتیشی  “هەزاران کرێکار کە مەترسی چوونە ناو ئیسرائیل بەبێ مۆڵەت، ڕووبەڕووی سەرکوت و زەلیلکردن و تەنانەت مردنیش دەبنەوە. کرێکاران چینێکی کۆمەڵایەتی سەرەکین لە کۆمەڵگەی فەلەستین کە ئاشتیخوازن و پەیوەندییان بە حەماسەوە نییە و بەم پێیەش نابێت سزا بدرێن”. بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوی کاروباری نێودەوڵەتی، تێکڕای مووچەی ڕۆژانەی کرێکارانی فەلەستینی لە ئیسرائیل 297.30 شیکڵ بووە (79 دۆلار) و تێکڕای مووچەی هەفتانە لە نێوان 2100-2600 شیکڵ (565-700 دۆلار) بووە.

دوای هێڕشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر ئیسرائیل مۆڵەتی کارکردنی بۆ نزیکەی 13 هەزار کرێکاری فەلەستینی لە کەرتی غەززە هەڵوەشاندەوە کە پێشتر بە شێوەیەکی یاسایی لە ئیسرائیل کاریان دەکرد.  بە پێی کورتەنامەیەکی یاسایی لەسەر سکاڵاکە، بەو هۆیەوە ئەو کرێکارانە لە مانگی ئەیلول و ئۆکتۆبەرەوە کارەکەیان  بێ مووچە بەجێهێشت.   ئەمە جگە لەوەی کە نزیکەی 200 هەزار کرێکاری فەلەستینی دیکە لە کەناری ڕۆژئاواوە کە لە ئیسرائیل دامەزراون، ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە ناو ئیسرائیلەوە، هەروەها هیچ ئاگادارییەکی کۆتاییهێنانیان پێنەدراوە، بەپێی کورتەنامەکە، کە باس لەوە دەکات کە ئەوان قەرزاری ئەو کرێیەن کە لە گرێبەستی دامەزراندنەکانیاندا دیاری کراوە بۆ کارەکانی پێشوویان و مانگی دواتر .

سەندیکاکان ئیدعای ئەوە دەکەن کە ئیسرائیل ڕێککەوتننامەی پاراستنی کرێی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار پێشێل دەکات، کە لەلایەن سەد وڵاتی ئەندامەوە پەسەندکراوە، لەنێویاندا ئیسرائیلە کە لە ساڵی 1959واژۆی کردوەو .

ڕاپۆرتێکی مانگی ئایاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار مەزەندەی کردووە کە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە بێکاری لە نێو  فەلەستینییەکاندا بە تەواوی بەرز بووەتەوە. لە کۆتاییدا هاتووە: “زەرەرمەندی بەرهەمهێنانی ئابووری لە سەرانسەری خاکی داگیرکراوی فەلەستین بە نزیکەی 19 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە ڕۆژێکدا مەزەندە دەکرێت.”

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار، زیاتر لە 500 هەزار هەلی کار لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا لەدەستچوون، ئەمەش دیمەنێکی ئابووری لە ئێستاوە ترسناک بۆ فەلەستینییەکان خراپتر کردووە. لە مانگی ئازاردا محەمەد مستەفا، سەرۆکوەزیرانی فەلەستین وتی کە ڕێژەی بێکاری لە 89%دایە.

سەندیکاکانی پشت سکاڵاکە نوێنەرایەتی نزیکەی 207 ملیۆن کرێکار لە زیاتر لە 160 وڵاتدا دەکەن.

گرنگی و بایاخی دەنگنەدان، بۆیکۆتی دەنگدان

زاهیر باهیر

27/09/2024

کاتێك لەگەڵ خەڵکدا لەسەر ئەوەی سەرەوە دەدوێت ڕووبەڕوی دوو پرسیار یاخود دوو وەڵام دەبیتەوە.  یەکەم: بۆیکۆت هیچ ناگۆڕێت و دەچێتە گیرفانی حیزبەکانەوە و لەو بارەشدا لایەنە هەرە خراپەکە سوودمەند دەبێت .  دووەم:  ئەی ئەگەر بۆیکۆت بکرێت جێگرەوە چییە؟

بەڕای من ئەو بۆچوونانە هەردوکیان هەڵەن نە چارەیە و نە گۆڕانکارییەکیش دەکات ، چونکە چارە ئەوە نییە کە ئێمە دەنگ بە لایەك بدەین ، شەر لە بەتاڵی باشتر نییە، شەڕێك نییە یەخەی گرتبێتین و گەر نەیکەین تیادەچین و زەرەرمەندی هەمیشەیی دەبین . لە ڕاستیدا لە پرۆسەی هەڵبژاردندا لە نێوان هەموو ئەو بەربژێر و حیزبانەدا تەنها دوو بژاردەمان هەیە خراپ و خراپترین. لەو بارەشدا  ئێمە دەنگ بە خراپەکە دەدەین تاکو خراپترینەکەمان لە کۆڵ ببنەوە .

گومان لەوەدا نییە کە لەناو ئەو بەربژێرانەدا کەسانی زۆر باش  و دڵسۆزیان تێدایە بە هەموو نێت و ئاوەزی خۆیانەوە وا هەست دەکەن کە ئەوان دەتوانن گۆڕانکاری بکەن.  بەداخەوە کە ئەو برادەرانە ئەوەند هۆشیاریان نییە و قووڵ نەبوونەتەوە لە کێشە محەلییەکان و جیهانییەکاندا.  ئەوان ئیدراکی ئەوە ناکەن کە تۆ هەر جۆرە حکومەتێك دامەزرێنیت ناچاریت  کە ببیتە پاشکۆی ئەم سیستەمە ، پاشکۆی ئەوەی کە پێی دەلێن کۆمۆنێتی نێودەوڵەتیی .  بۆیە لەو بارەدا دەبێت ئەوە بزانین ئەو کەسە باشانەش کە خۆیان بەربژێر کردووە دەبنە پاشکۆ و سیستەمەکە زۆر بە باشی دەیانگۆڕێت بەو جۆرەی کە پێویست بکات . ئەوان دەبنە برغویەکی سلاك، لەکار کەوتوو، کەبێ ئەو برغوانەش پێچکەی عەرەبانەی سیستەمەکە لەڕۆیشتندایە .  ئەمە جگە لەوەی کە ئەوانیش دەبنە بەشێك لە داپڵۆسەر و سەرکوتکەری ئەو چین توێژاڵانەی کە پێشتر داوای دەنگدانیان لێدەکەن و گوایە ‘ئەم و ئەمان’ جیاواز دەبن لەوانەی کە ئێستا دەسەڵاتدارن .   

بۆیکۆت هەڵوێستە ، لە ساتە وەختێکی ئاوادا هەڵوێست و هەنگاوێکی  شۆڕشگێڕانەیە کە بەرهەمی دەبێت ، ڕسوایی و نابەدڵی و نادڵسۆزی و زوڵم و زۆری ئەنجامی  پرۆسەکە و سیستەمەکە نیشان دەدات .  بۆیکۆت هەنگاوی یەکەمە بۆ گۆڕانکاری گەورە لە سیستمەکەدا ، هەرگیز شۆڕش ڕوونادات بێ هەنگاوە بچووك و پێشەکییەکانی. هەرگیز ساوایەك بێ نانی هەنگاوی زۆر بچوك فێر نابێت یا ڕانایەت لەسەر نانی هەنگاوی گەورە و دواتریش ڕاکردن .

بۆیکۆت یانی پێشەوەچوونی هۆش و گۆشی خەڵکی کە گەورەترین مەترسی لەسەر دەستەبژێر و حوکمڕانان دروست دەکات کە بە هۆش خۆیان دەهێنێتەوە کە ئەوان ڕووبەری مەترسی گەورە بوونەتەوە .

 ئێمە خۆمان لە ناهۆشیاریمانەوە تەقدیری بۆیکۆت ناکەین بەڵام سیاسەتمەداران و دەوڵەتمەداران زۆر باش دەیکەن ، ئەوان دەزانن چ مەترسییەك ڕووبەروویان دەبێتەوە . هەر ئەمەشە کە بە ملیۆن پاوەند و دۆلار و یورۆ لەو هۆکارەدا سەرف دەکرێت کە بۆچی خەڵك دەنگ نادات؟ ئەوان ناوەرۆك و حەقیقەتی بۆیکۆت تێدەگەن، ڕووکەشانە نایبینن ، یا وەکو دیاردەیەکی ئاسایی هەڵوێستی دەنگدەر نایبینن ، ئەوان ئەو دیوی کارەساتەکان و دیاردەدەکان دەخوێننەوە کە بۆیکۆت چەکەرەکردنی دەربڕینی چالاکی ناڕەزایەتی و دروستبوونی هۆشیارییە ، دەزانن کە چ مەترسییەکە بۆیان ، مەترسیی  بە هۆشهاتنەوەی جەماوەری ناڕازییە .

لێدان لە ڕۆڵی سەندیکا

26/09/2024

زۆر جار خاوەنکار ، کۆمپانیاکان ، یاخود حکومەت ڕیگایەکی دیکە دەگرێتە بەر بۆ لاوازکردنی ڕۆڵی نقابە بە  تایبەت لە کاتێکدا کە نقابە ئامادە نابێت بە ئۆفەرەکانیان.

ئەم دیاردەیە لە ئێستادا لە مامەڵەکردنی نقابەی کرێکارانی کۆمپانیای بۆینگ  کە نزیکەی 33 هەزار کرێکاریان هەیە لە واشنتۆن و ئۆریگۆن لە 13ی ئەم مانگەوە ،ئەیلولەوە ،  دەستیان بە مانگرتن کردوە، پێداگری لەسەر داخوازییەکەیان دەکەن و ئامادە نین کە مانگرتنەکەیان بشکێنن . لە سەدا 96% ی کرێکاران دەنگیان بە مانگرتنەکە داوە، دوای ئەوەی کە ئیدارەی کۆمپانیاکە بڕیاری لە 25% زیادکردنی مووچەی دا، ئەویش لە ماوەی گرێبەستی چوار ساڵەدا، بەڵام کرێکاران ئامادە نەبوون ئەوە قەبوڵ بکەن.

نقابە لەم ئۆفەرە و مامەڵەی کۆمپانیاکە توڕەیە کە لە کاتێکدا کۆمپانیای بۆینگ ئۆفەری ‘کۆتایی’ پێشکەش دەکات لە هەوڵێکدا بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکە .  بەڵام نقابە ڕەتیدەکاتەوە پێشنیاری نقابە کە نوێنەرایەتی کرێکارانی دروستکردنی فڕۆکە و فڕۆکە سازی دەکەن بۆ زیادکردنی مووچەی 30% لە ماوەی چوار ساڵدا و باشترکردنی خانەنشینی بخاتە دەنگدانەوە.

هاوکاتیش کۆمپانیاکە ئۆفەرەکە  بە “باشترین و کۆتایی” ئۆفەری مووچەی خۆی ناوی بردووە کە لە ماوەی چوار ساڵدا 30% زیاد دەکات.  نقابەش ڕەتیکردەوە ئەو پێشنیارە بخاتە دەنگدانەوە و ڕایگەیاند، پێشنیارەکە لەگەڵ سەندیکاکە دانوستان نەکراوە و لە داواکاری ئەندامان کەمتر بووە. کۆمپانیاکە لەم بارەدا بە ڕاستەوخۆ لە پشتی نقابەوە نامەی بۆ کرێکارەکان ناردووە و هانی داون کە لە 27ی مانگدا دەنگ بە ئۆفەرەکەی بدەن.

سەندیکاکە نووسیویەتی: “با بە تەواوی ڕوون بین: ئەمە ئۆفەرێکی بێ دانوستانە لەلایەن کۆمپانیای بۆینگەوە.” “ئەم تاکتیکانەی کۆمپانیاکە و  مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کرێکارەکاندا هەڵەیەکی گەورەیە، زیان بە پرۆسەی دانوستان دەگەیەنن و هەوڵدەدەن بەدەوری خۆیاندا بچن و لیژنەی دانوستانکاری سەندیکاکانتان بەدەر بکەن.” ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پێشنیازە ” لە داخوازی کرێکارانەوە دوورە “. ، “هەوڵدەدەن دیوارێك لە نێوان ئەندامەکانماندا دروست بکەن و هاودەنگیمان لەگەڵ ئەم ستراتیژییە دابەشکەرەدا لاواز بکەن. ئەم تاکتیکە نمایشێکی ئاشکرایە بۆ بێڕێزیکردن بە ئەندامەکانمان “.

هەر وەها سەندیکاکە  داوای لە کۆمپانیای بۆینگ کردووە ” گفتوگۆی ڕاستەوخۆ، یان گفتوگۆیەکی نێوەندگیری بکات، بەڵام کۆمپانیاکە ڕەتیکردووەتەوە بۆ گفتوگۆی زیاتر کۆببێتەوە، بۆیە ئێمە لە [27ی ئەیلول]  کە دوا ڕۆژە بۆ قەبوڵکردنی ئۆفەرەکە دەنگ نادەین”.

Marx, Socialism and the State

Marx, Socialism and the State

Zaher Baher

Sep 2024

download link

https://drive.google.com/file/d/1U4Wdi-LGDRlK8BEKF1WbqQxbkuPRG6je/view?usp=sharing

 

گەندەڵیی سیاسییەکان لە بریتانیا بەردەوامە

زاهیر باهیر

22/09/2024

گەندەڵی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی دەگمەن نییە کە بێت و بڕوات یا تەنها لە ناو توێژاڵییکی دیاریکراوی کۆمەڵدا دەربکەوێت. گەندەڵی  خەسڵەت و تایبەتمەندی ئەم سیستەمەیە یا دروستتر خەسڵەت و تایبەتمەندی هەموو جۆرە  دەسەڵات و دەستڕۆیشتوو پاوەرێکە ئیدی هەرچۆن ناویان لێبنێیت.

 پەرلەمانتارانی بریتانیا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 700 هەزار پاوەندیان وەک دیاری و میوانداری بێبەرامبەر وەرگرتووە. ئەمە لە کاتێکدا کە چاوی ڕۆژنامە و چاودێر و کۆمەڵە خێرخوازەکانیشیان لەسەر بووە.

شیکار و ڕاپۆرتێکی نوێ ئاشکرای دەکات، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 700 هەزار پاوەند دیاری و میوانداری بێبەرامبەر لەلایەن پەرلەمانتارانەوە وەرگیراوە بۆ هەموو شتێک لە بلیتی ئاهەنگی تایلۆر سویفتەوە تا سواربوونی کۆپتەر.

 ئەم ئامارانە بە پشتبەستن بە داتای تۆماری بەرژەوەندییەکانی پەرلەمانتاران لە نێوان ئەیلوولی 2023 و ئابی 2024، ڕووی داوە . وەرگرتنی دیاری لەلایەن سەرۆکوەزیران و بازنەی ناوەوەی ئەوەوە بەردەوام بووە . بەپێی تۆماری بەرژەوەندییەکانی پەرلەمانی، سەرۆکی پارتی کرێکاران، کیری ستارمەر، لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 65 هەزار پاوەندی وەک دیاری وەرگرتووە، لەوانە جل و بەرگی نوێ و شوێنی نیشتەجێبوون کە لەلایەن وەحید عەلی هاوتای ملیۆنێری پارتی کرێکارانەوە پارەی بۆ دابینکراوە،  کۆی بەهای ئەوەی وەریگرتووە لە هەموو پەرلەمانتارێکی تر زیاترە.

بەڵام پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران [ حیزبی موحافزین] سوودێکی بەرچاویان لە دیارییەکانی خێرخوازە دەوڵەمەندەکانیش وەرگرتووە – 141 پەرلەمانتاری تۆری 359,891 پاوەندیان وەک دیاری بێبەرامبەر وەرگرتووە، لەنێویاندا بلیتی پارەی پیشەسازی ئاو [ یەکێك لە کۆمپانیاکانی ئاو ئەوەندە خزمەتگوزارییەکەی خراپە کە بەرەو ئەوە دەڕوات کە بکرێتە کەرتی دەوڵەتیی]  و هەزاران پاوەند لە سواربوونی هێلیکۆپتەر و شتی ترەوە لەلایەن بەخشەرە دەوڵەمەندەکانەوە،  ئەمە بەپێی شیکاری ڕۆژنامەی ئۆبزێرڤەر.

 لە هەمان ماوەی ساڵدا 118 پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران بە بەهای 298 هەزار و 151 پاوەند دیارییان بەدەستهێناوە. لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی تەمموزەوە نزیکەی 80 هەزار پاوەند لە کۆی گشتی پارەی بێبەرامبەر دراوە بە پەرلەمانتاران، کە زۆربەیان بە پەرلەمانتارانی تازە هەڵبژێردراو دراوە. یەکێک لە گەورەترین پۆلەکانی بەخشینی بێبەرامبەر بلیتی تۆپی پێ یان ئاهەنگەکان بوو کە لە یاریگاکانی تۆپی پێدا میوانداری دەکران، کە لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە 96 هەزار پاوەند.

یەکێک لە خەرجکەرە بەرچاوەکانی دیکە کە بواری یاری قومارە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 20 هەزار پاوەندی بۆ دیاری بۆ پەرلەمانتاران خەرج کردووە. لە کاتێکدا کە پاسی میوانداری کۆمپانیاکان بۆ یارییەکانی تۆپی پێ و پاڵەوانێتییەکانی گۆڵف و یارییەکانی تێنس باو بوو، هەروەها 11 پەرلەمانتار بلیتی بێبەرامبەریان بە بەهای زیاتر لە 17 هەزار پاوەند وەرگرت بۆ گەشتەکەی تایلۆر سویفت بۆ سەردەمەکان.

یەکێتییە ڕاستەقینەکان!!

زاهیر باهیر

19/09/2024

دوای ئەوەی کە بەرانبەر مەلابەختیار کرا و داخستنی  دەزگەی ڕاگەیاندکانی لە لایەن یەکێتییەوە،  چەندەها کەسی ناوداری کۆن و نوێی ناو یەکێتی هاتنە سەر خەت و هەر یەکە بە چەشنێك ناڕەزایی خۆیانیان بەرانبەر ئەو کارەی پاڤێڵ تاڵەبانی دەربڕی.

ئەوەی کە ئاشکرابوو هەندێکیان بە جۆرێك قسەیان دەکرد کە ئەمان یەکێتییە ڕاستەقینەکەن نەك ئەوانەی کە ئێستا سەرکردایەتی یەکێتی دەکەن .

 ئاماژەکردن بەم قسەیە و بە هەڵوێست و ڕابەرایەتی جەلال تاڵەبانی بۆ ئەوان لە دوو هەڵویستەوە بوو.  یەکێکیان لە هەڵوێست و پێگەی نەزانی و بێ ئاگایی لە کوشتار و تیرۆرەکانی یەکێتی بەرانبەر بە هەڤاڵانی خۆی و نەیارانیێتی.  ئەوی دیکەیان نەوێری و بودەڵەیییە کە لە پێاوی مانەوەی تەنها پێستەکەیاندا کردیان. گەر چی ئەمان  هەر هەموو هەڵوێستەکانی یەکێتی لە شاخ و لە شاریش دەزانن کەچی بەو جۆرە قسەیان دەکرد یا ئێستاش دەیکەن  کە یەکێتی پێشتر پەیڕەوی دیمۆکراسی و وتووێژ و ڕەخنە و ڕەخنەگرتن لە سەرکردایەتی کردووە و ڕێزی لە ڕا و بۆچوونی جیاواز گرتووە و زۆر مرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ هەموو ئەو دیاردانەدا کردووە .

ئایا بەڕاست ئەمە وایە؟ ئایا یەکێتی ناڕاستەقینە و ڕاستەقینە هەبووە و هەیە؟

ئەگەر ئەم برادەرانە مەبەستیان لە یەکێتی ڕاستەقینە باس لەو یەکێتییە کە دوای دروستبوونی دایە شاخ ، بابزانین بەڕاستی یەکێتی کە لە شاخ و شار بووە لە سەردەمی جەلال تاڵەبانید چۆن بووە؟  ئایا راستەقینە بووە و ئەمەی ئێستا ساختەیە یا ناڕاستەقینەیە؟ ئایا ئەم برادەرانە ئەوە نازانن هەڵسوکەوت و سیاسەتی ئێستای یەکێتی درێژە پێدانی سیاسەتەکەی “ڕەحمەتییە” ، مام جەلال و نەوشیروان؟ 

باشە ئەوە یەکێتی نەبوو کە ئەوەی کردیان بە ئاش شتێکی دیکە نەما بیکەن؟ ئەی هەر یەکێتی نەبوو کە هەڤاڵەکانی خۆی بە تەور دادەپڵۆسی؟ ئەی یەکێتی نەبوو چەندێکی دیکەی لە هەڤاڵانی خۆی کوشت  یاخود دانی بە کوشت لەوانە ڕێبوار و دەزگیرانەکەی؟ ئەی یەکێتی نەبوو لە ساڵانی هەشتاکاندا چووە سەر شیوعییەکان و قەسابخانەی لێدروست کردن؟ ئەی لایەك ما کە یەکێتی شەڕی لەگەڵیاندا نەکردبێت و لێی نەکوشتبێتن ؟ ئەی ئەوە کێ بوو کە هەڤاڵ جووجەڵە و صدیقەفەنی و نوری حەمەعەلی و ئەندازیار فەتاحە قەڵەو و برایمئ حەمەخورشە و عەلی بۆسکانی و  چەندەهای دیکەی تیرۆر کرد ؟ ئەی هەر یەکێتی نەبوو کە هێڕشیان کردە سەر کۆمۆنیستەکان و سیانیان لێکوشتن تەنانەت دەیانویست کە جەنازەکانیشیان نەدەنەوە؟ ئەی هەر یەکێتی  نەبوو کە هەڕەشەی لە کەسانێك دەکرد کە تەنها و تەنها جیاوازی ڕاو بۆچوونیان هەبوو وەکو فوئادی مەجید میسری و کەسانی دیکە تا گەیشتە سەر دوو هاوڕێی ئێمە لە گروپی کار؟  ئەی لە شاریشدا دەستیان بە خوێنی ڕؤژنامەنوسان سوور نەبوو؟  ئەمانە و دەیەها نموونەی دیکە.

باشە برادەران کە ئێوە ئەو یەکێتییە بە دروست و ڕاستەقینە دەزانن ، بە خۆتان بزانن و نەزانن ئەگەر ئێوەش دەستان لە خوێنی ئەو کەسانەدا نەبوو بێت، لە  کردنی ئەو هەڕەشانەدا نەبووبێت ئەوە بە دڵنییاییەوە ئەوە ئێوە شەریکە تاوانی یەکێتین و تاوانبارن .

لەمەش زیاتر ئەی هەر ئێوە نین و نەبوون کتێب و بیرەوەری و یادەوەری خۆتان نوسیوەتەوە کە هەر هەموی باس لە خراپی و کاری تیرۆریستیانەی یەکێتی دەکات؟ لێرەدا ناکرێت دوو هەڵوێستی جیاوازی تەنانەت دژ بە یەکیشتان هەبێت .

یەکەمیان نوسینی ئەو یادەوەری و بیرەوەریانەیە دژ بەو یەکێتییەی کە ئێستا خۆتان بە ڕاستەقینەی دەزانن و خۆتان بە بەشێکی گرنگی دادەنێن ، کەواتە دەبێت بە ئاشکرا ئەم هەڵوێستەتان ڕەت بکەنەوە و سەرزەنشتی خۆتان بکەن بۆ نوسینی ئەوانە .  خۆ ئەگەر ئەوانەی کە نوسیوتانە و وتوتانە باوەڕتان پێی هەیە و ئێستاش پێداگریی لەسەر دەکەن، ئەوە نابێت باس لە یەکێتی ڕاستەقینە بکەن چونکە بە وتنی ئەوە تاوانبارکردنی خۆتانە.

یەکێتی نیشتمانی و پارتی هەر لە سەرەتای دروستبوونیانەوە تاکو ئەم چرکەیە یەکێك لە ڕەشترین لاپەڕەکانی  مێژویان لە مێژوی کورد دا تۆمار کردووە .

 ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە ، برادەران ئێوە لە چ بەرەیەکن ؟ چ هەڵوێستێک وەردەگرن ؟ چ قسەیەك دەکەن و کامیان هەڵدەبژێرن؟ قسە و ڕستە و چیرۆکی نێو کتێب و بیرەوەییەکانتان ، یاخود قسە و بانگەوازییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی پێشترتان؟ ناکرێت خورمژتان بوێت، ناکرێت بڵێن هەردوو هەڵوێستەکەتان ڕاست و دروستە .

بۆ ئەوەی تۆزێك متمانەتان لای دۆستانتان و خەڵکانی ئاسایی بمێنیت باشترە خۆتان ساخبکەنەوە.  

Zaherbaher.com