خه‌باتی ڕاسته‌خۆ چییە؟
J.2 خه‌باتی ڕاسته‌خۆ چییە؟
An Anarchist FAQ
و. لە فەرەنسییەوە : سەلام عارف
خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ به‌بۆچوونی ڕۆدۆلڤ ڕۆکه‌ر Rudolf rocker ئه‌و ئامرازانه‌ن که به‌ده‌ست کارگه‌ران و جه‌ماوه‌ره‌وه‌ن، دژی چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووریی و ڕامیاریی، بۆ نموونه هێرشی هزری، مانگرتنه‌کان، خۆدابڕین و په‌یوه‌ندی یه‌کلاکردنه‌وه، شکاندن و په‌کخستن**به فۆرمی جیاواز جیاواز، پڕوپاگه‌نده دژی میلیتاریزم به‌تایبه‌تی له کاتی هه‌ستیار و مه‌ترسیداردا، ڕێکخستنی به‌رگریی چه‌کداریی جه‌ماوه‌ری بۆ پاراستنی ژیان و سه‌ربه‌ستی.[Anarcho-Syndicalism, p. 66]
ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه که مه‌رج نییه خه‌باتی ڕاسته‌خۆ هه‌ر له شوێنی کارکردنه‌کاندا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵکو له بواره‌کانی تری ژیانیشدا ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ نموونه نه‌دانی کرێی خانوو به کۆمه‌ک، دابڕان و په‌یوه‌ندی یه‌کلاکردنه‌وه له به‌کارهێنانی کاڵاکاندا، به‌کاربردنی هه‌موو جۆره‌کانی داگیرکردن و مانگرتنه‌کانی sit-in ی کارگه‌ران، زیادکردنی ڕێژه‌ی سه‌دی نه‌دانی باجه‌کان و هه‌روه‌ها ڕێگه‌گرتن له ته‌واوکردنی ئه‌و پڕۆژانه که له قۆناخی ئه‌نجامداندان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که دژه سۆسیالن، خۆپیشاندانی ئیعترازی دژی گیروگرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆیان هه‌یه به مووچه و هه‌قده‌سته‌وه، به‌ره‌نگاری ئه‌و هێرشانه که ده‌کرێنه سه‌ر کۆمینه‌کان، دژایه‌تیکردنی هه‌موو ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی ژیان که له خزمه‌تی پارێزگاری و هێشتنه‌وه‌ی سیستمی ئێسته‌دان، سه‌رباری ئه‌وانه مانگرتنی خۆیی بۆ فشارخستنه سه‌ر خاوه‌نکاره‌کان و ناچارکردنیان تا بخرێنه به‌رده‌م لێپرسینه‌وه و ئاوڕدانه‌وه له جه‌ماوه‌ر. [Op. Cit., p. 72]
له‌ڕاستیدا ڕیشه‌ی کاری ڕاسته‌وخۆ خه‌باتکردنه بۆ خۆ و ڕێگه‌نه‌دانه به که‌سانی تر که به ناوی ئێوه‌وه کار بکه‌ن، واته له‌بریی سیاسه‌تمه‌داران خۆتان کاری خۆتان بکه‌ن، voltain de cleyre کاکڵه‌ی کاری ڕاسته‌وخۆی به ڕێکخستنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی جه‌ماوه‌ر زانیوه.
ئه‌و که‌سانه‌ی وا بیر ده‌که‌نه‌وه که مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه و چاونه‌ترسن و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سانی تر و ده‌یانه‌وێت بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ و دابه‌ش بکه‌ن سه‌باره‌ت به کاری ڕاسته‌وخۆ و ئاشکرای بکه‌ن که پارتیزانی کاری ڕاسته‌وخۆن و ده‌ست له بهئازادیدهربڕینی بیروبۆچوونه‌کانیان هه‌ڵناگرن و ده‌توانن پێکه‌وه کار بکه‌ن دژی پابه‌ندی و چه‌وسانه‌وه. دێته‌وه یادم 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی سڵاوی سه‌ربازی-armée salut کاری ڕاسته‌وخۆیان ئه‌نجام ده‌دا بۆ ئازادیی بیروڕاده‌ربڕین له ناوخۆیاندا ئه‌ندامه‌کانیان به ئازادی بیروڕای خۆیان ده‌رده‌بڕی مافی نوێژکردنیان و پێکه‌وه گۆرانیوتنیان پارێزراو بوو، هه‌موو پێکه‌وه کاریان ده‌کرد بۆ پاشه‌کشه‌پێکردنی چه‌وسێنه‌ره‌کانیان، تا ئه‌و ڕاده‌یه واز له ئه‌مان بهێنن و ته‌گه‌ره نه‌بن له‌سه‌ر ڕێگه‌یان.[Direct Action]
کارگه‌ران له‌سه‌ر ئاستی دنیا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن هه‌مان ڕێگه بگرنه به‌ر. هه‌موو ئه‌و که‌سانه که خاوه‌نی پلانێکن بۆ ئه‌نجامدانی کارێک ئه‌وانه نیازی ئه‌وه‌یان نییه و نایانه‌وێ به سه‌روه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌راندا تێبپه‌ڕێن و داوایان لێبکه‌ن پلانه‌کانیان بۆ جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌وانه سروشتی کارکردنیان سروشتێکی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه، هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌کان سه‌لماندویانه که هاریکاریکردن له بنه‌ڕه‌تدا سروشتێکی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه، زۆرکه‌س ئه‌وه‌یان له بیره که خانمانی ماڵه‌کان له شاری نیویۆرک خۆیان بۆ خۆیان بڕیاری ئه‌وه‌یان دا که پشت بکه‌نه قه‌سابه‌کان و گۆشتیان لێنه‌کڕن و ناچاریان بکه‌ن نرخه‌کانیان داببه‌زێنن. ئێسته‌ش هه‌مان هه‌ڵوێستی خۆدابڕین و په‌یوه‌ندی پچڕاندن هه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له بواری چه‌وری و که‌ره‌دا. مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه زه‌ره‌ردان نییه نه ڕاسته‌وخۆ نه ناڕاسته‌وخۆ، به‌ڵکو وه‌ڵامێکی چاونه‌ترسانه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌وانه‌یه که زوڵمیان لێده‌کرێت. زۆرجاریش ئه‌و که‌سانه ئه‌و که‌سانه‌ن که بڕوایان به کاری ڕاسته‌خۆ هه‌یه.[Martha Ackelsberg, Free Women of Spain, p. 33]
کاری ڕاسته‌وخۆ کاری ڕاسته‌وخۆ کارکردنه بۆ خۆ، فۆرمێکی جموجووڵی جه‌ماوه‌رییه که خه‌ڵکی خۆی بڕیاری ده‌دات و داوه و خۆی بۆ ڕێکخستووه و ڕێک ده‌خات له‌سه‌ر بنه‌مای پشتبه‌ستن به خۆبههێزی کۆمه‌کی به جۆرێک که کاره‌کان و داواکانیان به که‌سانی تردا تێنه‌په‌ڕێت، که‌سانی تر مه‌به‌ست له نوێنه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانه، کاری ڕاسته‌وخۆ ده‌ربڕینێکی سروشتییه له ئازادی له-ئۆتۆبهڕێوهبردن-، کاری ڕاسته‌وخۆ دژی ئۆتۆریتێی پشت مێزه‌کانه، دژی یاساکانه، دژی هه‌ڵکوتان و هێرشبردنه که ده‌کرێنه سه‌ر به‌ها ڕهوشتیتهکان، کاری ڕاسته‌وخۆ ده‌ربڕین و مێتۆدیکی توندوتۆڵی ئه‌نارکیزمه. [Emma Goldman, Red Emma Speaks, pp. 62-63]
به‌و جۆره ئاشکرایه کاری ڕاسته‌وخۆ کارکردنه بۆ خۆ، ئێوه توانای ئه‌وه‌تان هه‌یه خۆتان هێز و توانای خۆتان ڕێک بخه‌ن و بیخه‌نه ڕوو و پیشانی بده‌ن که ئێوه ده‌توانن خۆتان خۆتان به‌ڕێوه ببه‌ن و جڵه‌وی ژیان و پاشه‌ڕۆژی ژیانی خۆتان به ده‌ست خۆتانه‌وه بێت.
ئامانجی کاری ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌یه که هه‌موو جه‌ماوه‌ر، نێرومێ، ئه‌و ئامرازانه‌یان پێبێت تا بتوانن وه‌ک پێویست سوود له شاره‌زایی و وه‌ستایی خۆیان وه‌ربگرن، تا بتوانن ئاڕاسته‌ی ژیانی خۆیان دیاری بکه‌ن. [Martha Ackelsberg, Op. Cit., p. 32]
به واته‌یه‌کی تر ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌و بیروبۆچوونه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه که ده‌ڵێت کۆمه‌ڵگه وه‌ستاو و نه‌گۆڕه statique و به‌و پێوه‌ره‌ش ئه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه که هۆشمه‌ندیی خه‌ڵکی ناگۆڕێت و ئه‌وه‌ش که خه‌ڵکی گه‌لحۆن و هه‌روه‌هاش ده‌مێننه‌وه توانای گۆڕانیان نییه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان پاڵپشتی کاری ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی داواکارییه‌کانیان، ئه‌وه له کاتێکدا که ده‌زانن ئه‌و کاره ئاسان نییه و گران ده‌که‌وێت له خه‌باتکردندا دژی سیستمی هه‌ره‌میی خاوه‌نئیمتیازه‌کان.
مێژوو سه‌لماندویه‌تی که ئه‌و کاتانه‌ی خه‌ڵکی خواره‌وه ڕاسته‌وخۆ خه‌باتیان کردوه هه‌موو کات سه‌رکه‌وت و براوه بوون، هه‌ر له ڕه‌وتی ئه‌و خهباتکردنهشدا هۆشمه‌ندی و شێوازه‌کانی خه‌باتکردنیان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه. کاری ڕاسته‌وخۆ به درێژایی سه‌ده‌کانی ڕابووردو بۆ پسانی زنجیری به‌ندایه‌تی بووه. مافی ده‌نگدان و ئازادی به‌رهه‌می خه‌بات و کاری ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌رن، هه‌ربۆیه ده‌بێت سووک ته‌ماشا نه‌کرێت و بزانرێت چۆن به کار ده‌هێنرێن بۆ له‌گۆڕنانی ناعه‌داله‌ت و زاڵبوون و سه‌روه‌ریی مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤه‌کانی تره‌وه.
له‌م به‌شانه‌ی section خواره‌وه له جۆری پرسیار و وه‌ڵامدا پیشانی ده‌ده‌ین بۆ و چۆن ئه‌نارکیسته‌کان کاری ڕاسته‌وخۆ پیاده ده‌که‌ن وه‌ک ئامرازێک بۆ گۆڕانکاری له‌بریی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
********************************
بۆ خوێندنەوەی بابەتی دیكە لەو بارەوە، كلیكی ئەم بستەرە بكە
https://afaqkurdish.wordpress.com/
سەرچاوەی دەقە فەرەنسییەكە
http://faqanarchiste.free.fr/secJ2.php3
سەرچاوەی دەقە ئینگلزییەكە
http://anarchism.pageabode.com/afaq/secJ2.html
به‌شی D – ده‌وڵه‌تگه‌رایی و سه‌رمایه‌داری چۆن کارایی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه داده‌نێن؟
An Anarchist Frequently Asked Questions
D — ده‌وڵه‌تگه‌رایی و سه‌رمایه‌داری چۆن کارایی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه داده‌نێن؟
D.1 بۆچی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ده‌وڵه‌ت ڕووده‌ده‌ن؟
D.1.1 ئایا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌تایه‌که بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گیروگرفته‌کان؟
D.1.2 ئایا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجام دێمۆکراسییه؟
D.1.3 ئایا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت سۆشیالیستییه؟
D.1.4 ئایا سه‌رمایه‌داری به‌کرده‌وه به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت ده‌چێته ڕێوه؟
D.1.5 ئایا ئهنارکیستهکانپشتیوانی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن؟
D.2 سامان چ کاراییه‌كی له‌سه‌ر ڕامیاری هه‌یه؟
D.2 سامان چ کاراییه‌كی له‌سه‌ر ڕامیاری هه‌یه؟
D.2.1 ئایا دزه و هه‌ڵاتنی سه‌رمایه به‌هێزییه؟
D.2.2 فراوانی پاگه‌نده‌ی بازرگانی چه‌نده؟
D.3 سامان چۆن کارایی له‌سه‌ر ده‌زگه‌کانی راگه‌یاندن ده‌دانێت؟
D.3.1 پێکهاته‌ی ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندن چۆنکاراییلهسهر ناوه‌ڕۆکیان داده‌نێن؟
D.3.2 کارایی پاگه‌نده له‌سه‌ر ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندن چییه؟
D.3.4 چۆن “ده‌مکوتکردن” وه‌ك ئامرازێك بۆ دیسپلینکردنی ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندن به‌کار ده‌برێت؟
View original post 197 more words
ئایا ڕەتکردنەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەوە دەگەیێنێت کە ئهنارکیستەکان ناڕامیارین؟
J.2.10 ئایا ڕەتکردنەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەوە دەگەیێنێت کە ئهنارکیستەکان ناڕامیارین؟
An Anarchist FAQ
و. لە فەرەنسییەوە : سەلام عارف
ئه‌وه که ئه‌نارکیسته‌کان ناڕامیارین دووره له ڕاستییه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌نارکیسته‌کان ڕامیاری نین به پێناسه مارکسیسته‌که. بۆ ڕامیاری ئه‌نارکیست ته‌نها ڕامیاری نییه و به‌س، ئه‌نارکیست له‌گه‌ڵ گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیدایه، ئه‌نارکیست به پێناسه‌کردنی مارکسیسته‌کان ته‌نها نه‌خشه‌یه‌کی ئابووریه ده‌رباره‌ی هه‌قده‌ست و هه‌لومه‌رجی کارکردن….هتد، دوای ئه‌وه مه‌سه‌له‌کانی تر واز لێ ده‌هێنن بۆ ده‌سه‌ڵاتی کاپیتالیزم، ئه‌وه‌ش ماڵوێرانییه بۆ چینی کارگه‌ران.
ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باکۆنین وتویه‌تی کارگه‌ران ناتوانن خۆیان له سیاسه‌ت لاده‌ن و وه‌لاوه‌ی بنێن و خۆیان نه‌ده‌ن له قه‌ره‌ی، به‌وه‌ش کاپیتالیزم ده‌توانێت به‌باشی کۆنترۆڵی بکات. باکۆنین بڕوای وا بووه ئه‌نارکیست گرنگی تایبه‌ت به بیروباوه‌ڕی ڕامیاری و خه‌باتکردن ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ناو دنیای کارکردنی چینه‌کانه‌وه بێت و ببێت، بڕواشی وا بووه که ئینته‌رناسێۆنالیزم ناتوانێت تێکه‌ڵ به سیاسه‌ت نه‌بێت، ئه‌وه‌ش خه‌باتکردن دژی بۆرژوازی ده‌یسه‌پێنێت، ئه‌نارکیست سیاسه‌تی بۆرژوازی ڕه‌تده‌کاته‌وهla philosophie politique de baconine .p.313 ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له دژایه‌تیکردنی سیاسه‌تی بۆرژوازییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئێمه ئاگاداری سیاسه‌تین و لێی غافڵ نین، هه‌روه‌ها ئاگاداری موباره‌زه‌ی ڕامیارین، ئه‌نارکیسته‌کان هه‌موو کات سه‌نگیان بۆ موباره‌زه‌ی ڕامیاری داناوه و هه‌ڵیانسگاندووه، به‌ڵام باکۆنین دژی ئه‌وه بووه زیادله‌پێویست گرنگی بدرێته ئه‌و مه‌سه‌له‌یه. ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه بووه که ئه‌و بڕوای وا بووه و وتویه‌تی ئینته‌رناسیوناڵ ڕێکخستنێکی ئینته‌رناسیوناڵی چینی کارگه‌رانه-سه‌ندیکا و گرووپه‌کانه- ئیتر به‌سه سه‌رقاڵبوون به مه‌سه‌له‌ی ڕامیاریی فه‌لسه‌فییه‌وه.
ئێمه ده‌ڵێین ناکرێت مه‌سه‌له ڕامیاری و فه‌لسه‌فییه‌کان پشت گوێ بخرێن و له مه‌سه‌له ئابوورییه‌کان جیا بکرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه ده‌بێته گرفتێکی گه‌وره بۆ پرۆلیتاریا ڕه‌تکردنه‌وه و خۆدوورخستنه‌وه له هێزی فکری و ئه‌خلاقی ئه‌وانه هه‌ردووکیان پێویستن بۆ کرانه‌وه به ڕووی مافه ئابووریتهکاندا. bakuin sur anarchisme.p.301 ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کان له بیر ناکه‌ن وه‌ک چۆن ڤێرنۆن ڕیکاردس vernon richards ده‌ڵێت ئه‌نارکیسته‌کان ناتوانن بێلایه‌ن بن. تێڕوانینی ئه‌نارکیسته‌کان هه‌رچییه‌ک و هه‌رچۆنێک بێت ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان، هیچ له هه‌ڵوێستیان ناگۆڕێت به‌رامبه‌ر خراپه‌کاریی حزبه‌کان. بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیست له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که جه‌ماوه‌ر مافی ده‌نگدان به کار بهێنن بۆ بهرژهوهندتی خۆیان، ده‌بێت ئه‌نجامه‌کان باش هه‌ڵبسه‌نگێنرێن. گریمان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێکدا ئه‌گه‌ر له 60% ده‌نگی دابوو وا تێنه‌گه‌ین له 40%که‌ی تر که ده‌نگی نه‌داوه و ئه‌و ئه‌نجامه بکه‌ینه سه‌کۆی گه‌ڕانمان به دوای چاره‌سه‌ره‌کان و ئامرازه‌کاندا.l ;impossibilité de la démocratie social.p.141
ئه‌نارکیسته‌کان گرنگی به سیاسه‌ت ده‌ده‌ن و مه‌سه‌له‌کان پشتگوێ ناخه‌ن و بێلایه‌ن نین به‌رامبه‌ر خه‌رافاتی کاپیتالیزم. ئێمه بۆشایی نێوان حکومه‌ته‌کانمان هه‌ڵنه‌بژاردووه، ئه‌وه‌مان هه‌ڵبژاردووه که کارێکی وا بکه‌ین حکومه‌ته‌کان کاریان مه‌یسه‌ر نه‌بێت.
ئێمه خۆمان ڕێک ده‌خه‌ین له‌سه‌ر ئاستی شاره‌کان، هه‌رێمه‌کان، ناسێۆنال، ئینته‌رناسیۆنال بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی هه‌ڵکشان و هه‌ناسه‌دانی کۆمیونه‌کان له شوێنی کارکردن له‌و جۆره که باکۆنین باسیکردووه و پاڵپشتیان بووه له خه‌باتی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و چاکسازتی ڕیفۆرمی خێرا به به‌کاربردنی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و سۆلیداریتی.
هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ڕۆدۆڵف ڕۆکه‌ر rudolf roker ده‌ڵێت خه‌باتی ڕامیاری و ئابووری لێک جیاناکرێنه‌وه.
ئه‌نارکیسته‌کان بیروبۆچوونی جه‌نگێک ده‌رده‌بڕن دژی کاپیتالیزم که خۆی له خۆیدا جه‌نگێکه دژی هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری. وه‌کو وتمان له مێژوودا چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووری و ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی هاوتا بوون و هه‌ر هاوتاشن، چه‌وسانه‌وه و زاڵبوونی مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤدا ئاڵۆز و تێکه‌ڵی یه‌کتر بوون به جۆرێک لێک جیاناکرێنه‌وه، هه‌ر کامیان وه‌ربگریت ته‌واوکه‌ری ئه‌وانی تره و بۆته پاساو و هه‌لومه‌رجی بوونی ئه‌وانی تر.
Anarcho syndicalisme.p.15 ئه‌و یه‌کگرتنه له‌نێوان مه‌یدانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدایه نه‌ک سیاسه‌تدا، هه‌ربۆیه خه‌باتی کارگه‌ران و ئه‌نارکیسته‌کانیش شێوازی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی له‌خۆگرتووه، ئه‌نارکیسته‌کان ته‌نها خه‌باتی ڕامیاری ناگێڕن، هه‌موو بابه‌ت و مه‌سه‌له‌کانی تر که ژیانیان هه‌راسان و بۆگه‌ن کردووه، سیفه‌تی ڕامیاریان هه‌یه و به‌و لۆجیکه هه‌موو خه‌باتێکی ئابووری یا کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌باتێکی ڕامیارییه که ناچێته خانه‌ی کاری پهرلهمانکاریهوه. rudolf roker.op.cit.pp.65.66
ئایا هه‌مووان ده‌زانن که ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شداری ژیانی ڕامیاری بکه‌ین؟ ئایا هه‌مووان ده‌زانن که ئێمه هه‌موو کات ویستومانه ئه‌و به‌شدارییه بکه‌ین؟ ئێمه ده‌ڵێین به‌ڵێ، ئێمه له ڕێگه‌ی ڕێکخستنه‌کانمانه‌وه ده‌مانه‌وێت به‌شداریی ڕامیاری بکه‌ین، ڕاسته‌وخۆ نه‌ک به تێپه‌ڕبوون به‌م و به‌ودا، واته نوێنه‌ره‌کان، ئێمه ئاواته‌خوازی ئه‌وه نین بگه‌ینه شاره‌وانییه‌کان نه له شارۆچکه‌کان نه له پایته‌خت و نه عه‌وداڵی پهرلهمانهکانیشین. cité par josé piertas anarchist dans la révoulition espanole.p173
هه‌روه‌ها ئه‌نارکیسته‌کان دابه‌شکردن و جیاکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ڕامیاری و خه‌باتی ئابووری ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، چونکه ئه‌و ئامرازه ده‌ستکرده و به‌چکه‌ی دابه‌شکردنی کاره به‌سه‌ر کاری فکری وکاری بازوودا، کارێکی کاپیتالیستانهیه له‌ناو ڕیزه‌کانی چینی کارگه‌ران و ڕێکخستنه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی دژه کاپیتالیزمدا ئه‌نجام ده‌درێت. ئێمه وه‌ڵاممان ئه‌وه‌یه ئه‌و جیاکردنه‌وه‌یه ڕه‌فز بکرێت و کار و خه‌باتی ڕامیاری بکرێته موڵکی هه‌ندێک پسپۆڕ؛ واته نوێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان.
ئه‌نارکیسته‌کان وای بۆ ده‌چن که ناتوانرێت خه‌باته ڕامیارییه‌کان و فکرییه‌کان ناوکێشی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌مان بکرێت و گفتوگۆ و ململانێی له لایه‌ن هه‌رکه‌سێک لای خۆیه‌وه چۆن بۆی ده‌ڕه‌خسێت و چۆن ئه‌یه‌وێت له‌سه‌ر بکرێت.
خه‌باتی ڕامیاری و ئابووری و گۆڕانکاری هاوتان.
له section.j.6دا باسی پرۆسه‌ی هاتن و بوون به سۆسیالیستی ڕیفۆرمیستمان کرد، پێویست ناکات جارێکی تر باسی بکه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌ره‌کی و گرنگه ئه‌وه‌یه له پرۆسه‌ی ئه‌و دابه‌شکردنه‌دا ئێمه به‌وه‌فا بین له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌کانمان -ئازادی-یه‌کسانی- هاوکاری و پشت نه‌به‌سترێت به‌وه که ڕێکخستنه‌کانی ده‌وڵه‌ت به کار بهێنرێت بۆ له‌ناوبردنی ئیمتیازه‌کانی ئه‌وان.pierre kropotkin révoulutionnaire brochures.p.170
وه‌ک باکۆنین باسیکردووه و وتویه‌تی هه‌موو ڕادیکاله‌کان که ویستویانه ده‌وڵه‌ت به کار بهێنن بۆ گۆڕانکاری به پێچه‌وانه‌وه بووه و سیستمه‌که ئه‌وانی گۆڕیوه، ئه‌وه‌ش وایکردووه پرۆلیتاریا ببه‌سترێته‌وه به لۆکۆمۆتیڤی بۆرژوازییه‌وه. به واتایه‌کی تر، وه‌های کردوه فکری کاپیتالیست زاڵتر و ئه‌کتیڤتر بێت به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کارگه‌رانه‌وه و بیکاته -ڕیالیست- و -پراکتیک- واته بیکاته خاوه‌ن فکری به‌کارهێنانی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ گۆڕانکاری.
هه‌روه‌ها ئه‌نارکیست ئه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه که گرێدانی سیاسه‌ت به ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هانده‌ر و هۆی سه‌ره‌کییه بۆ هه‌ڕاجکردنی سیاسه‌تی ڕادیکالی و ده‌بێته هۆی ده‌رپه‌ڕاندن و دوورخستنه‌وه‌ی پرۆلیتاریا له ئۆتۆجموجووڵ و پشتبه‌خۆبه‌ستن، هه‌ر ئه‌وه‌شه وا ده‌کات پرۆلیتاریا دژی خۆی بوه‌ستێته‌وه و دژایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی سهندیکالی بکات، به‌و جۆره دژایه‌تیکردنی بنیاتنانی دنیایه‌کی تازه، دنیای یه‌کێتیی پرۆلیتاریا بکات. michael bakunin ;op.cit.p303-305
له‌سه‌ر ئاستی ئابووری خه‌باتکردن له بۆشایدا دروست نابێت، خه‌بات له جه‌ره‌یانێکی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا بوونی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه جیاکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ئابووری و خه‌باتی ڕامیاری زاده‌ی ئه‌قڵه مانگرتووه‌کان و جه‌نگاوه‌ره ئێکۆلیجستهکان کاتێک به‌ره‌نگاری ده‌وڵه‌ت ده‌بنه‌وه، ده‌وڵه‌تێک که سه‌رقاڵی جێبه‌جێکردنی یاساکانه بۆ خاوه‌نکاره‌کان و خه‌ریکی پیسبوونی ژینگه‌یه، بێگومان ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه کاره‌کته‌رێکی ڕامیاری هه‌یه و کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر خه‌باتکه‌ران خۆیان وه‌ک باکۆنین باسی ده‌کات و وتویه‌تی خه‌باتی خۆخۆیی و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و نه‌شونماکردنی فه‌لسه‌فی و سیۆسۆلۆجیی ئینتهرناسێۆنال ئه‌نجامه‌کانی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تین. به واتایه‌کی تر یه‌کێتیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و بیروبۆچوونه‌کان که بێگومان شانبه‌شانی یه‌کتر نه‌شونما ده‌که‌ن خۆیان به‌رهه‌می مانگرتنهکانن، سهندیکالیزمن. op.cit.p.304 خه‌باتی ڕامیاریش له‌وانه که‌وتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت خه‌باتی ڕامیاریی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش که له دواجاردا خه‌باتێکی پووچ و هه‌ڵه‌یه له سیستمی ئێسته‌دا کاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و خه‌باتی ڕادیکالی بێهێز ده‌کات.
ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت ناکه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ڕامیاریین، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نایانه‌وێت ئه‌وه ببینن که ڕامیای ساده و ساکاره و هه‌ر ده‌بێت له ده‌ست سیاسه‌تمه‌داران و پسپۆڕاندا بێت و لایان وایه سیاسه‌ت زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و سه‌نگینتره که له ده‌ستی ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا بێت، ده‌بێت به ده‌ست خواره‌وه‌ی ساده و ساکاره‌وه بێت به پشتبه‌ستن به خۆ گۆڕانکاری بکرێت. ئا به‌و پێوانه‌یه ئه‌نارکیسته‌کان ڕامیارین، پڕۆسه‌ی ڕزگاریی تاکی و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر له‌وه ڕامیارییتره که هه‌ندێک خه‌یاڵیان بۆی ده‌چێت.
******************************
بۆ خوێندنەوەی بابەتی زیاتر لەو بارەوە :
https://afaqkurdish.wordpress.com
سەرچاوەی دەقە فەرەنسییەكەی
http://faqanarchiste.free.fr/secJ2.php3#secj210
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكەی
گه‌ڕان به‌دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا*
گەڕان به‌دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا*
(12) فێدرالیزم **
ن. دانییل گیرین
و. له عه‌ره‌بییه‌وه: سه‌لام عارف
به‌کورتی دەبێت بنه‌مای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو، تێکه‌ڵه‌یه‌ك بێت له فیدریاڵییه هاوبه‌شییه کرێکارییه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی فیدراڵییه‌کانی (کۆمیونه‌کان- شاره‌وانیه‌کان)، پێویستە ئه‌و تێگه‌یشتنه به‌رده‌وام گه‌شه‌بکات، تا ده‌گاته ئه‌و پله‌یه، که واتایه‌کی فراواتر ببه‌خشێت و سهرتاسەری دونیا بگرێته‌وه.
چه‌نده هزری (پرۆدۆ‌ن) زیاتر پێبگه‌یشتایه، بیرۆکه‌ی فیدراڵیی زیاتر بەرجەستەتر ده‌بوو، ئه‌و له پەرتووكهکهیدا (بیروباوه‌ری فیدراڵیی) ده‌ریده‌خات، که خۆی به فیدراڵییخوازتر ده‌زانێت، له‌وه‌ی که ئازادیخوازبێت. هه‌رچه‌نده شارۆچکه دێرینه‌کان ناوبه‌ناو له‌نێوان خۆیاندا له په‌یوه‌ندییه‌کی فێدراڵییدا یه‌کیانگرتووه، به‌ڵام ئه‌و چه‌رخه به‌سه‌رچوو، گیروگرفتی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته زه‌به‌لاحه‌کانه. (پرۆدۆ‌ن) ده‌رباره‌ی ئه‌وه تێبینی داوه “گه‌ر ڕووبه‌ری وڵاتێك له ڕووبه‌ری شارێك زیاتر نه‌بوو، ئه‌وا له‌و بارەدا به ئازادی چاری ئه‌و پرسە له ده‌ستی خۆتاندایه، به‌ڵام دەبێت ئه‌وه له‌یادنه‌که‌ین، که ئه‌و پرسە پابه‌ندی ئه‌وه‌یه، که ئێستا میلونه‌ها دێهاتوو شارۆچکه و شار هه‌ن، پێویستناکات کۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر چه‌ند دونیایه‌کی گچکه گچکه‌دا دابه‌شبکه‌ین،چونکه یه‌کێتی پێویسته.
(ده‌سه‌ڵاتگه‌را)کان خوازیاری ئه‌وه‌ن، که به پێی یاسای (سه‌روه‌ری) کۆمه‌که ناوچه‌ییه‌کان بهڕێوەبەرن. (پرۆدۆ‌ن) دژی ئه‌وه‌یه و ناڕازییه، چونکه به بیروبۆچوونی ئه‌و به پێی خودی هه‌مان یاسای یه‌کگرتن، ئه‌و جۆره به‌ڕێوه‌بردنه ئەستەمه ” ناتوانرێت ئه‌و کۆمه‌کانه (…) که‌رت که‌رت بکرێن، چۆن ناشێت که‌سێکی نێوشار هاونیشتمانیی سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ده‌ستبدات، ئاوه‌هاش، هیچ کام له‌و کۆمه‌کانه نایانه‌وێت ڕێز و گه‌وره‌ییان لێزهوتبکرێت، زه‌وتکردن ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی دژایه‌تییه‌کی بێچاره‌ی نێوان گه‌وره‌یی گشتییه‌کان و گه‌وره‌یی تایبه‌تییه‌کان، به‌واته‌یه‌کی دی ده‌بێته مایه‌ی به‌گژاچون و ناته‌بایی نێوان دوو ده‌سه‌ڵات، له‌و باره‌شدا ڕه‌وه‌که ده‌بێته ڕه‌وی دژ به پێشکه‌وتنی یه‌کێتی، له كەتواردا ئه‌و خواسته‌ی (ده‌سه‌ڵاتخواز)ان ده‌بێته خواستی ڕێکخستنی دابه‌شبوون، نه‌ك ڕێکخستنی یه‌کێتی.
سیستمی ( یه‌کێتی قوتدان) به‌پێویست شاره‌کان و کۆمه‌ڵه سروشتییه‌کان له مه‌نگه‌نه‌ی ڕێکخستنی پله‌به‌رزی ده‌ستکرد ده‌دات، بۆ نموونه (ده‌وڵه‌ت)، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی بهنێوهندیکردنیان له کۆمونیزمی میرایەتی (حکومه‌تی)دا، ئه‌وه‌ش سته‌مکارییه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه و دژی ویسته سروشتییه‌که‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌یه و ده‌چێته خانه‌ی سیستمی ئیمپریالیزمی کۆمونیسته‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌وه، یه‌کێتی و نێوه‌ندە ڕاسته‌قینه‌كان، له گرێبه‌ستێکی ئازادی هه‌ره‌وه‌زی فیدراڵیی ناوچه‌کان و هه‌رێمه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌و چه‌شنه یه‌کێتی و نێوه‌ندییه ئازاده، کارێکی ئەستەمه “تاکه ئازاده‌کانی کۆمه‌ڵگه وه‌ستای نێوهندیین (…) واته ئه‌و نێوه‌ندییه ڕێکه‌وتنێك و یه‌کێتییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه (…) بۆئه‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی له گومان به‌دووربێت، دەبێت ئه‌و یه‌کێتییه له توانا و فه‌رمانه‌کاندا نێوه‌ندی بێت، به‌و مه‌رجه له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بێت، له بازنه‌وه ڕوه و چه‌ق بێت و خۆی فەرمانڕەوایی خۆی بکات، له‌و باره‌دا چه‌نده نێوه‌نده‌کان زۆرتر بن، نێوهندێتی به‌هێزتر و توندووتۆڵتر ده‌بێت “.
سیستمه فیدراڵییەكان ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی سیستمه میرایەتییهکانهوهیه و دژیانه، هه‌رچه‌نده بیروباوه‌ڕی ئازادیخوازیی و بیروباوه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتخوازیی له ململانێیه‌کی به‌رده‌وامدان، به‌ڵام له‌وه زیاتر هیچ چاره‌یه‌کی دیكە نییه، که دەبێت ئازادی و ده‌سه‌ڵات ئاشتبنه‌وه و ته‌بابن، هه‌رچی گیروگرفتێکیش له‌و تهباییبوون و ئاشتبونهوهیە بکه‌وێته‌وه، فیدراڵی ده‌بێته به‌ربه‌ستی ئه‌و گیروگرفتانه و بواریاننادات و چارهیاندهکات، شۆڕشی فه‌ره‌نسی چه‌ند سه‌ره‌تای ڕژێمێکی نوێی هێنایه‌گۆڕێ، میراتگری ئه‌و شۆڕشه، واته چینی کرێکار، ئاگاداری سه‌ره‌تاكانی ڕژێمە نوێیهكەیه، ئه‌ویش (یه‌کگرتن)ی هه‌موو گه‌لانه، واته دروستبوونی (کۆنفیدڕاڵی کۆنفدراڵییهکان) ئه‌و چەمك و واژەیە له خۆڕا و به ڕێکه‌وت به‌کارنه‌هێنراوه، میراتگری ئه‌و شۆڕشه لێیان به ئاگایه.
(پرۆدۆ‌ن) پێشبینی ئه‌وه‌یکردووه، که ”سه‌ده‌ی بیست ده‌بێته چه‌رخی دروستبوونی فێدراڵییه‌کان”.
پاشان (باکۆنین) له‌و بواره‌دا تێڕوانینی (پرۆدۆ‌ن) به‌رزده‌نرخێنێت و هه‌وڵی پێشخستن و قوڵکردنه‌وه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی و دژی (یه‌کێتی ده‌سه‌ڵاتخواز) ده‌وه‌ستێته‌وه و لایه‌نی (یه‌کێتی فیدراڵی) ده‌گرێتەوە، ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتوویه‌تی ” کاتێك ده‌وڵه‌ت لهنێودەبرێت و سته‌مکاری به‌سه‌ر تاکهکانهوە له‌نێوده‌چێت، ئه‌و کاته هاوبه‌شییه‌کان و شاره‌وانییه‌کانی ناوچه‌کان و هه‌رێمه‌کان گورجوگۆڵتر و كوتوارییترو به‌هێزتر ده‌بن، (ده‌سه‌ڵاتخوازان) هه‌میشه یه‌کێتی ڕوخساری دۆگماتیستی میرایەتی و یه‌کێتی زیندووی كەتواریی تێهڵوپێکهڵدهکهن، یه‌کێتی زیندوو و كەتواریی زاده‌ی ورده‌کارییه‌کانی تاکه‌کان و په‌یمانێکی ئازادانەی (…) هاوبه‌شییه کرێکارییه‌کانی شاره‌وانییه‌کانی هه‌رێمه‌کان و وڵاتەكانە.
(باکۆنین) جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه کردووەته‌وه، که دەبێت له نێوان شاره‌وانییه‌کانی ناوچه‌کان و هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆکاندا بازنه‌یه‌کی په‌یوه‌ندیی هه‌بێت، چونکه هاریکاری له ئازادی جیاناکرێته‌وه، با شاره‌وانییه‌کانیش سه‌ربه‌خۆبن، ئێمه ناتوانین ئه‌وه بهێنینه پێشچاومان، که فیدرالی ده‌بێتە مایه‌ی دروستبوونی گۆشه‌گیری و خۆپه‌رستی، چونکه ئه‌و شاره‌وانییانه هه‌ست (…) به گرنگی هاریکاری نێوان خۆیان ده‌که‌ن و توندوتۆڵ یه‌کده‌گرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌کگرتنه کاربکاته سه‌ر ئازادی هیچکامێکیان.
له دونیای نوێ‌دا له هه‌مان وڵات‌دا و له‌نێوان هه‌موو پارچه‌کانیدا، هه‌روه‌ها له‌نێوان وڵاته جۆراوجۆره‌کانیشدا، چه‌نده‌ها په‌رژه‌وه‌ندی مادی و هزریی و وره‌یی هه‌ن، که دروستبوونی یه‌کێتی به‌چه‌شنێك كەتواریی بێت، گه‌ر ده‌وڵه‌تیش له‌نێوببرێت ئه‌و هه‌ر بتوانێت بژی.
فیدرالی چه‌کێکی دوولایەنەیە، باشتر بڵێین دوو جۆره جگه له‌وه‌ی که باسمانکرد، جۆرێکی دی هه‌یه، كە بە فیدراڵی (الجیرندیة girondin) ناسراوه *** ئه‌م جۆره‌یان سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی دژی شۆڕشخوازیی بووه، ته‌وژمی پاشایی (شارل مۆراس) **** بووه، داوای پراکتیزه‌کردنی (ناوچه‌گه‌ریی le régionalisme)ی کردووه، ئه‌و جۆره فێدراڵییه له هه‌ندێك وڵات‌دا پیاده‌ده‌کرێت، بۆ نموونه له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و سروشتێکی ده‌ستووریی پێدەبهخشرێت، به‌بێئه‌وه‌ی ئه‌و به‌خشینه، هه‌موو مافه شارستانییه‌کانی *******، تاکه‌کانی له‌به‌رچاوبگرێت، بۆ نموونه مافه‌کانی (پێستڕه‌شه‌کان)
(باکۆنین) له‌و بڕوایه‌دا بووه، که ته‌نها سۆسیالیزم ده‌توانێت خۆراکبه‌خشی نێوه‌ڕۆکه شۆڕشگێڕهکەی فێدرالیزم بێت، هه‌ر له‌و بڕوایه‌شه‌وه بووه، که لایه‌نگره‌کانی ئه‌و له ئیسپانیا پارتی فیدراڵیی بۆرجوازیان ڕه‌تکردەوە، ئه‌و پارتە (پی ی مارگال Pi y Margall) پێشڕه‌ویی ده‌کرد، ئه‌و زه‌لامه خۆی به (پرۆدۆ‌ن)ی زانیوه، لایه‌نگره‌کانی (باکۆنین) ته‌نها هه‌ر ئه‌و حزبه‌یان ڕيتنهکردەوه، به‌ڵکو ساڵی 1873 ***** سه‌رده‌می کۆمارییه ته‌مه‌ن کورته له باربراوهکه،باڵی چه‌پی (کانتونیان)یشیان ****** ڕەتکردەوە
********************************
په‌ڕاوێز
* پەرتووكی – من العقیدة الی الممارسة، دانییل گیرین
** بابه‌تی (12) له (گه‌ڕان به‌دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا)ی په‌رتووکی ناوبراو، به بیروبۆچوونی من کارێکی خراپناکهین، گه‌ر ئه‌و جۆره فێدراڵییهی (پرۆدن) و (باکۆنین) به‌راوردبکه‌ین به ده‌ستخستنه نێودهست و ماچوموچه ڕامیارییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ نموونه له (عێراق)-و-ك
*** les girondins کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ڕامیاریی بووه، سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی دژی باڵاده‌ستی پاریس بووه. و.ع
**** نووسه‌رێکی فه‌ره‌نسی 1868-1952 نه‌ته‌وه‌خوازی توندڕه‌و بووه، بیروڕاکانی کاریگه‌رییه‌کی زۆریان له‌سه‌ر باڵی کۆنەپارێزی بۆرجوازی فه‌ره‌نسی داناوه. و.ع
***** مافی تاك له‌وه زیاتر، که وێردی سه‌رزمانی سیاسه‌تبازه دهمقهڵهباڵغهکانه و هیچیتر نییه، بۆچی؟ چونکه مافی تاك له‌وێدا به‌ربه‌ستده‌کرێت، که مافی ڕه‌های ده‌وڵه‌ت ده‌سپێده‌کات، مافی ڕه‌های ده‌وڵه‌تیش هه‌موو کونوقوژبنهکانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ته‌نیوه . و.كـ
****** له (کانتون)ه‌وه هاتووه، جۆرێکه له دابه‌شکردنی به‌ڕێوه‌بردن، له‌و چه‌شنه‌ی ئێستای سویسرا. و.ع
ئهنارکیستەکان لەبری دەنگدان چی دەکەن؟
ئهنارکیستەکان لەبری دەنگدان چی دەکەن؟
J.2.9 ئهنارکیستەکان لەبری دەنگدان چی دەکەن؟
An Anarchist FAQ
و. لە فەرەنسییەوە: سەلام عارف
به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگدان ئه‌نارکیسته‌کان له ڕووی ڕامیاریته‌وه نابن به خه‌منه‌خۆره‌کان، نابن به‌وانه که خۆیان له مه‌سه‌له سه‌ره‌کییه گرنگه‌کان بدزنه‌وه و گوێیان پێ نه‌ده‌ن. هۆی سه‌ره‌کی که وای له ئه‌نارکیسته‌کان کردووه ده‌نگدان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌یه که ده‌نگدان به چاره‌سه‌ر نازانن. ئه‌نارکیسته‌کان هێنده لاموبالات نین به لای مه‌سه‌له گرنگه‌کاندا گوزه‌ر بکه‌ن و گوێیان پێ نه‌ده‌ن. وه‌کو باسمانکرد ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن به چاره‌سه‌ر نازانن،. پاساوێکی تریش هه‌یه وایان لێ ده‌کات ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌کان وامان لێ ده‌که‌ن وا بیر بکه‌ینه‌وه که ئه‌وانه‌ی هه‌مان هه‌ڵوێست و بیروبۆچوونیان نییه کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ن له به‌رده‌م دروسبوونی –ئۆتۆکارکردن-دا له شۆێنی کاره‌کانمان، کارگه‌کان، کێڵگه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان؛ واته ده‌بێته هۆی چاندنی ڕکوکینه له ناوماندا، که ئه‌وه خۆی ده‌بێته هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بۆ دروستنه‌بوونی ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی ئه‌کتیڤ، به‌و جۆره ده‌نگدان سه‌رچاوه‌ی گوێپێنه‌دان و گه‌ڕه‌لاوژێ و کارتێکردنه.
په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وڵاته جیاوازه‌کانی دنیادا حزبه کرێکاری وڕادیکاله‌کان خاوه‌نی هێز و گوڕێکی بێهاوتا بوون، له‌وانه‌یه لای هه‌ندێک سه‌یروسه‌مه‌ره بێت گه‌ر ئێمه بڵێن به دامه‌زراندنی سۆسیالیستی ڕژێمی دووریان خستینه‌وه له سۆسیالیزم و گه‌ڕاندیانینه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش سه‌رهه‌ڵدان، به‌تایبه‌تی له کۆمیون و جێگه‌ی کارکردنه‌کاندا. ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه که هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌ک هه‌ر حاڵه‌تی گوێپێنه‌دان له‌ناو نابات، به‌ڵکو دروستکه‌ریشێتی. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌نارکیسته‌کان جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه بڵێین ئێمه له ڕووی ڕامیارییه‌وه پارتیزانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ین که بڕوای وایه ده‌نگدان هیچ ناگۆڕێت. ئێمه ده‌بێت خۆمان خۆمان بین و کاری جیدی ڕاسته‌وخۆ بکه‌ین دژی سیسته‌م و پیاده‌کردنی و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ به چاره‌سه‌ری گرنگ بزانین بۆ مایه‌پووچکردنی گوێپێنه‌دان و به‌ره‌ڵایی و ده‌ستخستنی ئه‌نجامه‌کان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادیی ڕاسته‌قینه و کۆمه‌ڵگای ئازاد و دادپه‌روه‌ر.
لای ئه‌نارکیسته‌کان ئازادیی ڕامیاری و ده‌ستخستنی مافی ده‌نگدان گرنگییه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه. لێره‌دا پێویسته ئه‌و پرسیاره له خۆمان بکه‌ین، ئایا ده‌نگدان و مافی ده‌نگدان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ڕێزیان بگیرێت که به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانی ملیۆنان مرۆڤه که ئیسته به کار ده‌هێنرێت و سه‌رکه‌وتنه‌کان ده‌یسه‌لمێنن که سیستمێکی ناعادیلانه به کاری ده‌هێنێت وه‌ک ئامرازێک له ئامرازه‌کان و داماڵێراوه له مانا ڕاستییه‌که‌ی خۆی.
له‌بریی ده‌نگدان ئه‌نارکیسته‌کان زیاتر خه‌مخۆری ڕێکخست و په‌روه‌رده‌یی و ڕێزگرتن له حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی جه‌ماوه‌رن، گه‌ر حکومه‌تێک یا خاوه‌نکارێک سنووری دانا بۆ ئازادیی قسه‌کردن و بیروڕاده‌ربڕین ده‌بێت ئه‌نارکیسته‌کان پێ له‌سه‌ر مافی ڕاده‌ربڕین دابگرن و خه‌بات بکه‌ن بۆ شکاندنی یاساکان و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌یان، یا ئه‌گه‌ر حکومه‌تێک، خاوه‌نموڵکێک، به‌رده‌وام کرێی خانووبه‌ره‌یان زیاد کرد، ده‌بێت خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی داگیرکردنیان بگرنه به‌ر یا نه‌دانی کرێدان تاو بدرێت، ده‌بێت دژی پیسکردنی ژینگه هاتوچۆکردنی ڕێگاکان به‌ربه‌ست بکرێن و کۆڕی هاتنه مه‌یدانه‌وه گه‌رم بکرێت. ئه‌نارکیسته‌کان خه‌بات ده‌که‌ن بۆ به‌ڕێخستی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ بۆ دروستکردنی ئه‌لته‌رنه‌تیڤه‌کان له‌و شوێنانه‌دا که لێی ده‌ژین و کار ده‌که‌ن.
باشتر وایه بواری خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ وه‌ربگرین. ئێمه ده‌توانین سیاسه‌تمه‌داران ناچار بکه‌ین ڕێز له‌و ده‌سکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییانه بگرن که به خه‌بات به ده‌ست هێنراون، نه‌هێڵین ده‌سکارییان بکه‌ن و بیانگونجێنن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیاندا. بۆ نموونه گه‌ر ده‌ستدرێژی کرایه سه‌ر کارکردنی 8 سه‌عاتی کارکردنی ڕۆژانه، سه‌عاته زیاده‌کانی دوای 8 سه‌عات ڕه‌فز بکرێن و فشار زیاد بکرێت له‌و بواره‌دا، سه‌ندیکایه‌ک دروست بکرێت و فشارێکی زیاتر بخرێته سه‌ر ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌رکردنی یاسایه‌ک بۆ چاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، یان مانگرتنه‌کان گرێ بدرێن به ناڕه‌زاییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه تا نه‌توانرێت یاساکان تۆتالیتر بکرێن، به تایبه‌تی یاساکان که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه به کۆمه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و سه‌ندیکاکانه‌وه و کارکردنی کۆمه‌ک بۆ نه‌دانی سه‌رانه و باجه‌کان به ده‌سه‌ڵات؛ وه‌ک یاخیبوونه‌که‌ی به‌ریتانیا له دانی باجه‌کان له ساڵه‌کانی1980 که تین و گه‌رموگوڕیی ئه‌و یاخیبوونه بووه هۆی هه‌ڵاتن و په‌ڕه‌وازه‌بوونیان که حکومه‌ت لێیان خۆش بێت و بگه‌ڕێنه‌وه به مه‌رجێک باجه‌کانیان بده‌ن.rebillon dans la royme-uni ئه‌و کاته قسه‌کردن به ڕه‌سمی به ده‌ست به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکاره‌وه بوو، ئه‌و کاره ڕاسته‌وخۆیه کارێکی وایکرد به‌رهه‌ڵستانی حکومه‌ت نه‌یانتوانی خۆیان گێل بکه‌ن و باس و پشتگیری نه‌که‌ن.
نووام چۆمسکی Noman chomsky ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتویه‌تی که دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران له چه‌قی ده‌سه‌ڵات و ئابووری و خاوه‌نێتیی تایبه‌تیدان و بڕیار بڕیاری خۆیانه بڕی باجه‌کان خۆیان دیاری ده‌که‌ن، جا که ئه‌وان به‌و جۆره دیاری ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه نییه پیاوخراپن نه‌ء له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌ستوور هه‌ر ئه‌وه‌نده ڕێگه‌ی پێداون و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شیان داوا لێده‌کات. چۆمسکی درێژه به باسه‌که ده‌دات و ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵگه ده‌یانه‌وێت دیسپلین و گوێپێنه‌دان و به‌ره‌ڵایی بڵاو بکه‌نه‌وه له لایه‌کی تره‌وه مل به جه‌ماوه‌ر که‌چ بکه‌ن و نه‌وێرێت و نه‌خه‌ڵه‌تابێت ناڕازی بێت به ئیمتیازاته‌کانی ئه‌وان؛ واته به‌ڕێوه‌رانی کۆمه‌ڵگه، یا ناڕازی بێت به پله‌وپایه‌کانیان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی؛ گه‌ر ناڕازیش بێت نه‌توانت ده‌ریبڕێت و ڕازی بێت به‌وه‌ی که دراوه و هه‌یه و نابێت خه‌ڵکی ساده و ساکار گڕی ئه‌و بوحرانه خۆش بکه‌ن که دیموکراتیه‌ت و جۆری ڕێکخستنی ڕامیاری و ئابووری تێکه‌وتووه و ببێته مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاشان هه‌نگاوه‌کان بکرێنه هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆ گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی. turing the tide.p.251-2 ئا به‌و جۆره دوای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر حکومه‌ته‌کان دروستکه‌ری هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌کانی ناڕه‌زاییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانن و پاشان به‌کاریشیان ده‌هێنن بۆ درێژه‌دان به ئۆتۆریتێی خۆیان. anarcho syndicalist :anarchistes
له زمانی ئه‌نارکیستێکی ئیسپانیه‌وه که وتویه‌تی: ناکه‌وینه سه‌ر چۆک و داوای هیچ دیارییه‌ک له حکومه‌ت ناکه‌ین، ئێمه له جاده‌کانه‌وه داواکانمان فه‌رز ده‌که‌ین، داواکانمان ئه‌و داوایانه‌ن که په‌رله‌مانکاران و نوێنه‌ره‌کان ناتوانن ئه‌نجامیان بده‌ن له په‌رله‌مانه‌کانیاندا. grahman ketsy له کتێبیanarcho syndicalst ; le communist libertaire et l ;état p.79 ئه‌و وته‌یه ستراتیژی دروستکردنی چاره‌سه‌ره‌کانن بۆ گۆڕانکاریی سروشتی، ئه‌و ستراتیژه له ستراتیژی یه‌که‌مه‌وه دێت واته له ڕێکخستنه ئه‌نارکییه‌کانه‌وه دێت که تۆوی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتووه که جێگه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێستا ده‌گرێته‌وه وه‌ک باکۆنین وتویه‌تی به خۆڕێکخستنمان له شوێنی کاره‌کانمان و کۆمیونه‌کانمان ده‌توانرێت تۆڕێک له خه‌باتگێڕان و سه‌ندیکالیست دروست ببن بتوانن پشتگیریی ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵچوون بکه‌ن دژی ئۆتۆری، هه‌روه‌ها پشتگیری مانگرتنه‌کان و کۆمیونه‌کان -گه‌ڕه‌که‌کانمان- ده‌توانین خه‌باتی ڕاسته‌قینه بکه‌ین دژی ده‌وڵه‌ت و کاپیتال. له جۆری یه‌کێتییه ئه‌نارکییه‌کانی ئیسپانیا و ئیتالیا سه‌لماندیان ده‌توانین زۆر شت بکه‌ین تا ئه‌و ڕاده‌یه خۆێندگاکانمان، ناوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانمان دروست بکه‌ین، شانبه‌شانی هه‌ره‌وه‌زییه ناوچه‌ییه‌کان که ته‌واو خاوه‌نی سه‌ربه‌ستی خۆیان بن و -ئۆتۆ جه‌ستێۆن- ئۆتۆ ڕێکخستن- پیاده بکه‌ن، که‌ڵک له هه‌موو سه‌رچاوه‌کان وه‌ربگرن له به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌کیدا و بتوانن به‌رهه‌مه‌کانیان بهێننه هه‌ره‌وه‌زییه‌کان و هه‌ر له‌وێ پێویستییه‌کانیان وه‌ربگرن به پشتبه‌ستن به خۆیان له‌و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن و ئاڵوگۆڕه‌دا، به‌بێ پشتبه‌ستن به کاپیتالیست و حکومه‌ته‌کان. به واتایه‌کی تر جموجووڵه‌کان ئه‌نارکی بن وه‌کو تێکۆشه‌رێکی CNT وتویه‌تی ئێمه ده‌توانین به‌شێک له‌و شیوعیه‌ته ئازادیخوازییهcommuniste libertaire دابمه‌زرێنین له کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازیدا و دژی کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی بجه‌نگێن به چه‌که‌کانی خۆمان -لێره‌دا مه‌به‌ست له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی نییه. op.cité.cit.p.79 ئێمه بڕوامان وا نییه دووره‌په‌رێز بوه‌ستین و بڵێین هیچ ناکرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه به‌رده‌وام چاره‌سه‌ره‌کان ده‌خه‌نه ڕوو و خه‌بات ده‌که‌ن له پێناویان‌دا. جۆن تورنه‌ر jon turner به‌ریتانی باسی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌نارکیست خاوه‌نی هێڵێکه، ئه‌ویش ڕێنوێنیی خه‌ڵک ده‌کات بۆ ئۆتۆنۆمی و نه‌فره‌ت له سیاسه‌ت کردن، به واتایه‌کی تر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌ستگرتن به بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیانه‌وه به مه‌به‌ستی له‌ده‌ستنه‌دانی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کاتێک خه‌ڵک له‌وه گه‌یشتن پشت به خۆیان ببه‌ستن، کاریش بۆخۆیان ده‌که‌ن. ئێمه خۆمان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی-پشتبه‌خۆبه‌ستن- ده‌دۆزینه‌وه و ڕێنوێنییان ده‌که‌ین سوور بن له‌سه‌ر ڕێکخستنی کۆمیته‌کانیانی خۆیان و نه‌فره‌ت له سه‌روه‌ری و سه‌رکردایه‌تی کردن و قێزکردنه‌وه له یاسا نیشتمانییه‌کان.cité par john qual ;the slow burning ;p.87 ئێمه به‌و جۆره هانی-ئۆتۆجموجووڵ- ئۆتۆڕێکخستن-پشتبه‌خۆبه‌ستن- ناده‌ین که گوێپێنه‌دان و خه‌باتنه‌کردن باڵی کێشابێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی جموجووڵکردنه‌کاندا.
له سیاسه‌تی حکومه‌ته‌کاندا به هیچ کلۆجێک یارمه‌تیدانی خه‌ڵک هه‌ست پێ ناکه‌ین و نابینین. ئه‌نارکیسته‌کان ڕاڕا نین له دژایه‌تیکردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌دار و تاوانباری ده‌که‌ن و سیاسه‌تی چاره‌سه‌رکردنی حکومه‌ت ده‌خه‌نه ڕوو که ته‌نها حکومه‌ت خۆی تیایدا سوودمه‌نده و سوود له جه‌ماوه‌ر وه‌رده‌گرێت، حکومه‌ته‌کان ته‌نها له‌وه‌دا سوودمه‌ند نین که خۆمان بۆ خۆمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش وا ده‌رده‌خه‌ن که خۆیان تیایاندا سوودمه‌ند بن.
له شیکردنه‌وه‌ی کۆتایدا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و کاپیتالیست ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئێمه خۆمان ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین، به جموجووڵی خۆمان و ده‌توانرێت به‌رده‌وام په‌ره‌ی پێ بدرێت و کاربکه‌ین بۆ پاراستنی.
ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه داهاتوو هی ئه‌وانه‌یه که به‌رده‌وام چاونه‌ترسن و هاوکارن له خه‌باتکردندا دژی ده‌سه‌ڵات و ئۆتۆریتێی حکومه‌ت. داهاتوو هیی ئێمه و فه‌لسه‌فه سۆسیاله‌که‌مانه، که تاکه ئایدیالی سۆسیاله که ڕێنوێنی سه‌ربه‌خۆبوون و ئه‌قڵی به‌شداریکردنی ڕاسته‌وخۆی کارگه‌ران ده‌کات. پێشکه‌وتنی ئابووری و خه‌بات ده‌کات له‌ناو خه‌باتکردنی سۆسیالی چینی کارگه‌راندا، به‌ڵام خه‌باتێکی خواروخێچ نا که لاڕێی گرتبێت، به‌ڵکو خه‌باتێکی ڕێکخراوی ئابووری و سۆسیالیی زۆرینه که بیه‌وێت و بتوانێت سیستمی کاپیتالیست و هه‌موو ئه‌و نه‌گبه‌تییانه که دروستی کردوون له ناو به‌رێت، هه‌روه‌ها ڕاماڵینی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه که بوون به مایه‌ی دواخستنی بزووتنه‌وه‌که‌مان؛ له‌وانه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کان که خۆیان نووساندووه و هه‌ڵواسیوه به بزوتنه‌وه‌که‌وه.emma goldman ;lavison sur le feu.p.92
***************************************************
بۆ خوێندنەوەی بابەتی زیاتر بە كوردی
https://afaqkurdish.wordpress.com/
سەرچاوەی دەقە فەرەنسییەكەی
http://faqanarchiste.free.fr/secJ2.php3#secj29
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكەی
http://anarchism.pageabode.com/afaq/secJ2.html#secj29
ئایا دەنگنەدان دەبێتە هۆی سەرکەوتنی راستڕه‌وه‌کان لە هەڵبژاردندا؟
J.2.8 ئایا دەنگنەدان دەبێتە هۆی سەرکەوتنی راستڕه‌وه‌کان لە هەڵبژاردندا؟
An Anarchist FAQ
و. لە فەرەنسییەوە: سەلام عارف
له‌و بواره‌دا ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر ئه‌وه‌نده ناڵێن که ده‌نگ مه‌ده‌ن، به‌ڵکو پشتگیری خۆڕێکخستنیش ده‌کات. ئه‌نارکیسته‌کان هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیان نییه که له‌گه‌ڵ خاووخلیچکی و گوێپێنه‌دان بگونجێت، گه‌ر بێت و ئه‌نارکیسته‌کان بتوانن کارێکی وا بکه‌ن نیوه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌نگ نه‌ده‌ن و بڕوایان به حکومه‌ته‌کان نه‌بێت و ئه‌وه‌ش ببێته مایه‌ی سه‌رکه‌وتنی ڕاست ئه‌وا ئه‌وه نه‌ک هه‌ر مه‌قبول نییه، به‌ڵکو خۆی له خۆیدا خه‌یاڵ و داڵغه‌یه به لای ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه.vrnon richards l ;imposiblité de la démocratie social.p142 به واتایه‌کی تر گه‌ر حزبێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستی وڵاتێک زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک حکومه‌تێکیان ڕه‌ت کرده‌وه و به ده‌نگه‌کانیان متمانه‌ی خۆیان نه‌دایه، ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و ملکه‌چی بۆ سیاسه‌تمه‌داران که ته‌نها بڕوایان به توانا و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌یه ناچار دان به‌و شه‌رمه‌زاری و ملکه‌چییه‌ی خۆیاندا ده‌نێن. له‌و کاته‌شدا که سیاسه‌تمه‌داران حزبه‌که‌یان تڕ‌ۆ و مایه‌پووچ ده‌بێت، ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر کاری ده‌نگنه‌دان ده‌که‌نه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن و سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بڕوابوون به هێز و وزه‌ی خۆ و به یه‌کگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ تاکه‌کانی تر به هوشیاری و هۆشمه‌ندیه‌کی به‌رزه‌وه بۆ ڕێگه‌به‌ستن له فڕوفێڵ و ته‌ڵه‌بازیی سیاسه‌تمه‌داران به ڕادیکال و ڕیفۆرمیسته‌کانیشه‌وه. ئێمما گۆڵدمان emma golman ده‌ڵێت گه‌ر ئه‌نارکیسته‌کان هێنده به‌هێز و به‌توانا بن تای ته‌رازووی هه‌ڵبژاردنه‌کان بگۆڕن به جۆرێک چه‌پ بتوانێت هێزی کارگه‌ران گرێ بدات به مانگرتنێکی گشتیه‌وه، یا به‌زنجیره‌یه‌ک مانگرتنه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و حاڵه‌ته‌شدا کاپیتالیست خافڵ نییه و ده‌زانێت ده‌توانێت فه‌رمانبه‌ره‌کانی به‌ره‌ی ڕاست و به‌ره‌ی چه‌پ بکڕێت یا هیچ نه‌بێت وایان لێ بکات کاریگه‌رییان نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان و به‌شداریکردنه‌کان. vison sur le feu .p.90 به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌دا، واته حاڵه‌تی کڕینی فه‌رمانبه‌ره‌کاندا، ناتوانێت زۆربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ر بکڕێت؛ گه‌ر جه‌ماوه‌ر خۆی ئاماده نه‌بێت و به‌رگری بکات، ده‌توانن ببنه هێزێکی مه‌زن و ڕێکخستنی خه‌بات له پشت ئه‌و پراکتیکه‌وه که باسمانکرد به هاوکاری و کۆمه‌ک بژین و کار بکه‌ن و شته‌کان بگۆڕن، هێزیشمان هه‌ر له‌وێوه له‌وه‌دایه، چونکه به‌وه ده‌توانین ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی توندوتۆڵ بنیات بنێین و ببینه خاوه‌نی تۆڕێکی-ئۆتۆبهڕێوهبردن-ی کۆمیته‌یی ڕێکخراو تا بتوانین به خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ ببینه به‌ربه‌ستی یاسا و ڕێسای ئۆتۆرێتی.
لۆجیکی حزب ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت ئێمه له‌وی تر و له‌وانی تر باشترین. بوونی ڕاستڕه‌وی ئه‌وپه‌ڕگرتوو له ده‌سه‌ڵاتدا و یا هه‌وڵی بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات مهترسیتهکی گه‌وره‌یه، هه‌ربۆیه له حاڵه‌تی وادا پێویسته ده‌نگ بدرێت به‌و حزبانه که وه‌ک ئه‌و مه‌ترسیدار نین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت کاتێک باسه‌که باسی که‌مێ مه‌ترسیدارتر و خراپیتره.
ئێمه نابێت چاوه‌ڕێی باشتر له که‌سێک یا له گرووپێک بکه‌ین، چونکه هه‌موو ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره ڕامیارییانه له‌ژێر کاریگه‌ریی زروفی ئابووریی ڕامیاریدان. هاتنی ڕێگان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، ده‌نگدان به که‌سێک یا کۆڕ و کۆمه‌ڵێکی تر له که‌مێک گۆڕانکاری زیاتر هیچی تر له‌گه‌ڵ خۆی ناهێنێت. سیاسه‌تمه‌داره‌کان بووکهسهماکهرهن، له section j.2.2 باسی ئه‌وه‌مان کردووه که له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی ده‌وڵه‌ت به ده‌ست سیاسه‌تمه‌داره‌کانه‌وه نییه و وا له هه‌ناو و ناوجه‌رگی بیرۆکراتیه‌تی ده‌وڵه‌ت و کارگه و کۆمپانیا گه‌وره‌کاندا. ده‌سه‌ڵاتی چه‌په‌کانمان بینی له ئیسپانیا و نیوزله‌ند له ده‌ست ڕامیارییه‌کاندا له جێگه‌ی ڕاستڕه‌وه ئهوپهڕگرتووهکان، که‌واته ئه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که حزبێکی ڕادیکالمان هه‌ڵبژارد یا هه‌ڵبژێرین توانای ئه‌وه‌ی نییه و نابێت هیچ گۆڕانێکی گرنگ ئه‌نجام بدات و دواتریش ناچار ده‌بێت به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کاپیتالیزم لێمان بدات. ڕامیاریتهکان دێن و ده‌ڕۆن، به‌ڵام بیرۆکراته‌کان و کارگه و کۆمپانیاکان هه‌ر ماون و له جێگه‌ی خۆیانن. ده‌نگنه‌دان نابێت ببێته یاریده‌ری سه‌رکه‌وتنی ڕاستڕه‌وی ئه‌وپه‌ڕگرتوو، چونکه هه‌رچییه‌ک ئێمه و جه‌ماوه‌ر ئاواته‌خوازی بووین به فیڕۆ ده‌ڕوات. بۆ نموونه ئازادی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێتلر و فرانکۆ و ئه‌وانی تریشدا که ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شداریکردنی فراوانی جه‌ماوه‌ر له ژیانی ڕامیاریدا، که ده‌بێته که‌مکردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر حکومه‌ت errico malatesta ;de la vie et des idées.p.196 ansi.vernon richard
شێوازی حکومڕانی هێتله‌ری فرانکۆی و ئه‌وانی تریش نه‌به‌ستراوه به مافی ده‌نگدانه‌وه و نه‌به‌ستراوه به که‌می و زۆریی ده‌نگهێنانی کاندیده‌کانه‌وه، زیاتر په‌یوه‌ندی به نه‌شونماکردنی ئه‌و ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیارییانه‌وه هه‌یه که ڕۆڵی کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر به‌شداریکردنی ڕاسته‌خۆی جه‌ماوه‌ر، هه‌روه‌ها کاریگه‌رییان له‌سه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر لاوازکردنی ڕۆڵی حکومه‌ت له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی کۆمیونه‌کاندا. the revan n.14.p.p-8 بۆ زیاتر باسی ئه‌و ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیارییانه و هاندانی ئه‌نارکی، بڕوانه:section.j.5
*****************************************
بۆ خوێنندەوەی بابەتی دیكە سەردانی ئەم بەستەرە بكە
https://afaqkurdish.wordpress.com/
سەرچاوەی دەقە فەرەنسییەكە
http://faqanarchiste.free.fr/secJ2.php3#secj28
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكە ؛
ئایا بەدڵنیاییەوە پێویستە لەسەرمان دەنگ بە پارتە ڕیفۆرمیستەکان بدەین، بۆ ئەوەی ڕاستییان دەرکەوێت؟
J.2.7 ئایا بەدڵنیاییەوە پێویستە لەسەرمان دەنگ بە پارتە ڕیفۆرمیستەکان بدەین، بۆ ئەوەی ڕاستییان دەرکەوێت؟
An Anarchist FAQ
و. لە فەرەنسییەوە : سەلام عارف
هه‌ندێک له حزبه سۆسیالیسته لینینیه‌کان وه‌ک b.s.p و بێچووه‌کانی وه‌ک ISO له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان وای بۆ ده‌چن که ده‌بێت هانده‌ری خه‌ڵک بین بۆ ده‌نگدان بۆ کار و حزبه سۆسیال دیموکراته‌کانی تر، له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی:
یه‌که‌م/ له‌به‌ر ئه‌وه پاڵپشتی ئه‌و حزب و سه‌ندیکایانه جه‌ماوه‌ره و گه‌ر بێت و جه‌ماوه‌ر پاڵپشتی خۆی ده‌رنه‌خات به ده‌نگدان بۆیان وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و حزبانه گۆڕاون له که‌مپی چینی کارگه‌راندا و وه‌رچه‌رخاون به لای کاپیتالیزمدا و نزیکن له که‌پیتالیسته‌وه.
دووه‌م/ گه‌ر جه‌ماوه‌ر ده‌نگ نه‌دات به‌و حزبه سۆسیالیسته ڕیفۆرمیستانه ته‌واو ناسنامه خیانه‌تکارییه‌که‌یان لای ئه‌ندام و پارتیزانه‌کانیان ده‌رده‌که‌وێت و نا‌ئومێد ده‌بن له حزبه‌کانیان ناچار ده‌بن به دوای حزبه سۆسیالیسته ڕاسته‌قینه‌کاندا بگه‌ڕێن. a savoir les amies swp et ISO
ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌و بیانووانه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک، له‌به‌ر نێتپیسیی ئه‌وانه که ڕاستییه‌کان له جه‌ماوه‌ر و پارتیزانه‌کانی خۆیان ده‌شارنه‌وه، وتن و ده‌رخستنی ڕاستییه‌کان کارێکی شۆڕشگێڕانه‌یه، سیاسه‌تمه‌داره ڕادیکاله‌کان ڕه‌دووی میدیای کاپیتالیزم که‌وتوون و هه‌مان مێتۆد به کار ده‌هێنن، ڕاستییه‌کان ده‌شێوێنن یا به نیوه‌ناچڵی ده‌یانخه‌نه ڕوو تا پاڵپشتیکردنی حزبێک بۆ سیسته‌م په‌رده‌پۆش بکه‌ن و تا به‌وه‌ش بتوانن جه‌ماوه‌ر بکه‌نه مه‌یدانی پشتگیری‌کردن و خزمه‌تکردنی سیسته‌مێکی ڕامیاری، که به‌بێ کاریگه‌ریی ئه‌و خراپه‌کارییه‌ی ئه‌وان جه‌ماوه‌ر خۆی دژی ئه‌و سیسته‌مه ڕامیارییه‌یه، ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌لپه‌رستییه‌ی حزبه ڕامیاریه‌کان قهڵاچۆڵکردنه به بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری، له‌بریی دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵیی سیستمی ڕامیاری.
ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه که له ڕه‌گوڕیشه‌ی گیروگرفته‌کان نه‌درێت و جه‌ماوه‌ر سه‌رقاڵ و چه‌واشه بکرێت به ڕووکه‌شی مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ژیانه‌وه، هه‌روا نایانه‌وێت جه‌ماوه‌ر پشت ببه‌ستێت به به‌ڕێوه‌به‌ره باشتره‌کان leader ship ده‌یانه‌وێت جه‌ماوه‌ر خاوه‌نی خۆی بێت –ئۆتۆجموجۆڵ.
چه‌نده‌ها جار ده‌رکه‌وت که ئه‌و سیاسه‌ت و تاکتیکه مایه‌پووچه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانکاری نییه، چه‌ندین جار پاڵپشتیکردن و ده‌نگدان بووه هۆی سه‌رکه‌وتنی حزبه ڕادیکاله ڕیفۆرمیسته‌کان، بۆ نموونه بووه هۆی ئه‌وه‌ی حزبی کرێکاران حه‌وت جار پێی بێته سه‌ر حوکم، حزبی کرێکارانی به‌ریتانیای مه‌زن حه‌فتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و تاکتیکه‌ی داهێنا که‌چی نه‌بووه هۆی ڕادیکالترکردنی ده‌نگدانی گشتیی جه‌ماوه‌ر، نه‌ک هه‌ر نه‌بووه هۆی ئه‌و ڕادیکالکردنه،واشیکرد زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌و حزبانه واز بهێنن و حزبه‌کانیش تووشی نوشستی بوون. ئه‌وجۆره تێکشکانه لای ئه‌نارکیسته‌کان سه‌رسووڕهێنه‌ر نییه، هه‌ربۆیه ئه‌و تاکتیکه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه دژی هه‌ره‌میه‌ت و لایه‌نگیریکردنی پێشڕه‌وه‌کان و ئایدلۆژیای پرۆسه‌ی ده‌نگدانه، ئه‌مه له کاتێکدا باش ده‌زانن که نابێته ئه‌لته‌رنه‌تیڤێک و ده‌نگدان له تۆڕی ئه‌لته‌رنه‌تیڤه‌کانی تره‌وه ده‌ئاڵێنێت، ئه‌مه به مه‌رجێک که هێشتا ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌یانتوانیوه کاریگه‌ریی کاری ڕسته‌وخۆ که‌م بکه‌نه‌وه و ته‌نگی پێ هه‌ڵبچنن.
سیاسه‌تمه‌داره‌کان و حزبه ڕادیکاله‌کان به بیانووی ئه‌وه‌وه که حکومه‌ت سه‌ر به ئێمه نییه هانمان ده‌ده‌ن ده‌نگ بده‌ین به ڕیفۆرمیسته‌کان، به‌بێ هیچ ڕاڕاییه‌ک ئه‌وه‌ش له چه‌ککردنی خه‌ڵک زیاتر هیچی تر نییه که ده‌بێته هۆی وازهێنان له چینی کارگه‌ران و به‌جێهێشتنی به تاک و ته‌نها، ئه‌وه با کاری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و بهلاڕێگهدابردن و خیانه‌تکاری له‌ولاوه بوه‌ستێت، بمانه‌وێت یا نا له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌و که‌مینه‌یه‌ش به‌شداره که سه‌ر به‌چینی کارگه‌رانه و نایه‌وێت ده‌نگدان ڕه‌ت بکاته‌وه.
چه‌ندجار ده‌بێت ئێمه هه‌مان هه‌ڵه بکه‌ین و ده‌نگ به‌و ڕتفۆرمیستانه بده‌ین و نا‌ئومێد ببین تا تێ بگه‌ین ئه‌و تاکتیکه بێفه‌ڕه و بڕ ناکات!
ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه که ده‌توانرێت پێشه‌کی دیراسه‌ی قووڵ و فراوانی ئه‌و تاکتیکه بکرێت و بڕیار بدرێت که ئه‌و تاکتیکه بڕ ناکات و له پاشاگه‌ردانی زیاتر هیچی تری لێ ناکه‌وێته‌وه. ئه‌وه به پێچه‌وانه‌ی ڕادیکال و ڕیفۆرمیسته‌کانه‌وه که بڕوایان وایه ده‌بێت له پێشدا له مه‌سه‌له‌یه‌کدا بژین و ئه‌وسا بڕیاری ئه‌وه بده‌ین بڕ ده‌کات یا بڕ ناکات، واته تاقی بکه‌ینه‌وه ئه‌وسا ڕه‌تی بکه‌ینه‌وه. به بۆچوونی ئه‌وان ده‌بێت هه‌موو جارێک دۆزه‌خی ستالینزم و فاشیزم و بازاری ئازاد تاقی بکه‌ینه‌وه و ئه‌وسا ڕه‌تی بکه‌ینه‌وه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئێمه له گۆشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و بۆچوونه‌کانی ئه‌وانه‌وه بڕوانینه چینی کارگه‌ران.
ئه‌نارکیسته‌کان به‌ر له‌وه‌ی دوو خه‌تی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر ئه‌و تاکتیکه‌دا بهێنن و بڵێن بڕ ناکات و بێفه‌ڕه، ئاماده‌ن گفتوگۆ بکه‌ن دژی سیاسه‌تی ڕیفۆرمیسته‌کان و خیانه‌تکارییه‌کان. وه‌کو وتمان زۆر له سۆسیالیسته‌کان تاقیکردنه‌وه ده‌خه‌نه پێش کاری ڕه‌تکردنه‌وه‌وه، ئێمه گوێ به تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ده‌ین به جۆرێک که ناهێڵین ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران وا ت ێبگهن ئێمه له‌و بواره‌دا هیچ گرنگییه‌ک ناده‌ین تا ئه‌وان به هه‌ل بیقۆزنه‌وه و به کاری بهێنن بۆ مه‌رامه‌کانی خۆیان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به لای ئێمه‌وه گرنگه و پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ڕادیکاله‌کان و ڕیفۆرمیسته‌کان ته‌واوی چاره‌نووسی پرۆسه‌که نه‌ده‌نه ده‌س قه‌ده‌ری په‌رله‌مانکاری بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بیروبۆچوونه‌ش ببن که ده‌بێت جه‌ماوه‌ر ببێته خاوه‌نی جۆری بیرکردنه‌وه‌کانی ئێمه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نارکیست بڕوای به خه‌باتی ڕاسته‌وخۆیه و داهێنان و ده‌ستپێشخه‌ری خۆیی به مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ ده‌زانێت، واته له هاوکێشه‌که‌دا خه‌باتی جه‌ماوه‌ری سه‌رچاوه‌یه‌کی کاریگه‌ره بۆ گۆڕانکاری، نه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ره سیاسه‌تمه‌داره‌کان.
سەرچاوەی دەقە ئینگلزییكەی
http://anarchism.pageabode.com/afaq/secJ2.html#secj27
کاراییەکانی بەکاربردنی بنەڕەتییانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن چین؟
J.2.6 کاراییەکانی بەکاربردنی بنەڕەتییانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن چین؟
An Anarchist FAQ
و. لە فەرەنسییەوە : سەلام عارف
هه‌ندێک له ڕادیکاله‌کان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ شیکردنه‌وه‌کانی ئێمه‌دا ده‌رباره‌ی سنووری هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگدان جووت و هاوڕا بن، به‌و مه‌رجه ئێمه -خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ- بگونجێنین له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارنه‌کاندا.
ئه‌وان له‌و بواره‌دا بوونه‌ته خاوه‌نی داهێنانێکی تر، لایان وایه به‌زاندنی سنووری هه‌ڵبژاردنه‌کان –ئۆتۆجموجووڵ- به‌هێز ده‌کات، لای ئه‌وان به‌هێزبوونی ئۆتۆجموجووڵیش هۆیه‌که له هۆیه‌کانی به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌ت و وازلێهێنانیهتی، واته ده‌وڵه‌ت که هه‌ر له ده‌ستی دوژمنانی کارگه‌راندا بمێنێته‌وه ئه‌وه‌ش به بیروبۆچونی ئه‌وان ناماقوڵه و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی پیاوێکی ڕاستڕه‌و سڵی لێ ناکاته‌وه ده‌رکردنی بڕیارێکه دژی کارگه‌ران، به‌ڵام گه‌ر له جێگه‌ی ئه‌و ڕاستڕه‌وه ڕادیکالێک بێت سڵ ده‌کاته‌وه و بڕیار ده‌رناکات دژی کارگه‌ران و دژی ئه‌و جۆره بڕیار و فه‌رمانانه ده‌وه‌ستێته‌وه، به واتایه‌کی تر ئه‌وان به ئێمه ده‌ڵێن نابێت دووره‌په‌رێز بین له ده‌وڵه‌ت و واز له ئامێره‌کانی بهێنین تا هه‌ر به ده‌ست دوژمنانی کارگه‌رانه‌وه بن و به ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێنیان تێدا بکه‌ن و به کاریان بهێنن، ئه‌و بیروبۆچوونه ئه‌نته‌رناسێۆنالی دووه‌م کاوتسکی، لینین پیاده‌یان کرد و هاوسه‌نگه‌ری بوون له کۆنفرانسی190 ساڵی 1899بوو که ئه‌لکسانده‌ر میله‌راند alexander milerandی سۆسیالیست چووه کابینه‌ی حکومه‌تی فه‌ره‌نسیه‌وه گوایه بۆ پاڵپشتیکردنی کرێکارانی مانگرتوو هه‌وڵی دا و داوای له حکومه‌ت کرد به هانایانه‌وه بچێت، که‌چی سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌و داواکردنه کرێکاران و خۆشی ئه‌لێکسه‌ندر نا‌ئومێد بوون و حکومه‌ت نه‌ک هه‌ر یارمه‌تیی کرێکارانی نه‌دا، به‌ڵکو په‌یتا په‌یتا هێزی پۆلیس و سه‌ربازی ته‌مێکه‌ری ده‌نارده سه‌ریان.peter neatrns syndicalisme révolutionair et du travail français p10 en1910
سه‌ره‌کوه‌زیرانی سۆسیالیست بریاند briand خۆی داوای شکاندنی مانگرتنی کرێکارانی شه‌مه‌ندنه‌فه‌ری فه‌ره‌نسی کرد، له‌و ماوه‌یه‌دا سۆسیالیسته‌کان به پڕوپاگه‌نده‌کانیان دژی ئه‌نارکیسته شۆڕشگێڕه‌کان گه‌رم و سه‌رسه‌خت بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان خه‌باتیان ده‌کرد تا کرێکاره‌کان ببنه خاوه‌نی نوێنه‌ره‌کانیان له خۆیان و خاوه‌نی هێزی خۆیان بن له به‌رگریکردندا له کاتی مانگرتنه‌کاندا و به‌ته‌مای که‌سانی تر نه‌بن نوێنه‌رایه‌تیان بکات.
کاتێک حکومه‌تی حزبی کرێکاران له به‌ریتانیا به‌سه‌ر ده‌که‌ینه‌وه، ساڵانی1945-1951، هه‌مان ڕه‌فتار ده‌بینین که چۆن ئه‌وانه‌یان که سه‌ر به باڵی چه‌پ بوون هێزیان به کار ده‌هێنا دژی مانگرتنه‌کان، هه‌ر یه‌که‌م ڕۆژ که ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرت بۆ ڕۆژی دوایی ده‌ستیان کرد به به‌کارهێنانی هێز به‌رانبه‌ر کرێکارانی مانگرتوو له dokers. ئه‌و ڕهفتاڕانهی حکومه‌تی حزبی کرێکاران به کاری ده‌هێنان دژی کارگه‌ران به مه‌به‌ستی تێکشکانی مانگرتنه‌کانیان دڕندانه‌تر بوون له ڕه‌فتاره‌کانی کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کان. گه‌ر ئه‌و ڕادیکالانه باش له سروشتی ده‌وڵه‌ت بگه‌یشتنایه، له‌وه‌ش ده‌گه‌یشتن که ئه‌وان سوودمه‌ند نین له هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌نجامه‌کانیان، ئه‌وان باش له‌وه نه‌گه‌یشتوون که ده‌وڵه‌ت به‌رتیلخۆر و بهرتیلدهره به تایبه‌تی له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ڕادیکاله‌کان سه‌ودا و حه‌زیاری ئه‌وه‌ن ئه‌و کار و پڕۆژانه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن که له‌وه‌وپێش ڕاستڕه‌وه‌کان ده‌ستیان پێکردوون.
به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هیچی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه له‌وه زیاتر که ڕقوکینه‌ی کارگه‌رانی به‌هێزتر و ئه‌ستوورتر کردوه له سۆسیالیزم، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو کارگه‌ران نا‌ئومێد و بێبه‌ش بوون له ئه‌نجامه‌کانی. به‌و مێتۆده، واته به‌شداریکردن له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تدا، هه‌رده‌م سۆسیالیزم نوشستی زیاتری به خۆوه دیوه و هێناوه، چونکی سۆسیالیسته‌کانی چه‌ک کردووه و دایماڵیون له کاری ده‌ستپێشخه‌ری و داهێنانی سۆسیالیستی، هه‌روه‌ها بۆته مایه‌ی بێبه‌هاکردنی بیرکردنه‌وه‌ی پشتبه‌خۆبه‌ستن، ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته به‌هێزکردنی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه که گۆڕانکارییه‌کان له سه‌ره‌وه دێن و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان ده‌یخوڵقێنن بۆمان.
ئه‌لکسانده‌ر بێکمان Alexander bekman وتویه‌تی سه‌ره‌تا سۆسیالیسته‌کان وتیان سیاسه‌ت به کار ده‌هێنین بۆ پڕوپاگه‌نده له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، له‌و کاره‌دا به‌شی خۆیان گرته ئه‌ستۆ که گوایه بۆ به‌رگریکردنه له سۆسیالیزم له کاتی مه‌ترسیدا، که‌چی هێنده‌ی نه‌برد کردیان به‌وه که هه‌ڵه نییه و ده‌بێت هه‌موو ئامرازێک به کار بهێنرێت بۆ گه‌یشتن به ئامانج، واته گه‌یشن به ئامانج پاساوی به‌کارهێنانی هه‌موو ئامرازێکه. به‌و جۆره سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردنیان له ئامرازه‌وه کرد به ئامانج. ئه‌مه‌ش گه‌ر شتێک بگه‌یه‌نێت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وانه له‌پڕ و شه‌و و ڕۆژێکدا نه‌بوون به خیانه‌تکار، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خاوه‌نی سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان بوون.
ده‌سه‌ڵات گه‌نده‌ڵه و دروستکهریشیهتی هه‌ڵبژێراوێکی سۆسیالیست، له‌گه‌ڵ هه‌موو نێتپاکی و گهرموگووڕییهکیدا، خۆی ده‌بینێته‌وه که ده‌سه‌پاچه و بێتوانایه و هیچی پێ ئه‌نجام نادرێت، هێدی هێدی هه‌موو هه‌ڵبژێراوه سۆسیالیسته‌کان خۆیان خۆیانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که له‌چاو هه‌ڵبژێراوه‌کانی تردا له کۆمه‌ڵێک گاڵته‌جاڕ و تیزپێوهکراو زیاتر هیچی تر نین و خه‌ڵکی گوێ له قسه‌کانیان ناگرن و ساڵه‌کان تێده‌په‌ڕن و تاقیکردنه‌وه‌کان دووباره ده‌بنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان توانینێتیان کارێکی ئه‌وتۆ ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که تیایاندا هه‌ڵبژێراون، تا وایان لێدێت له‌گه‌ڵ گێژه‌ڵووکه‌ی یاسادانانه‌کاندا خول ده‌خۆن و ده‌ست ده‌که‌ن به گه‌شتوگوزار و سه‌فاهه‌ت له‌پاڵ کارێکی ئاسان و مووچه‌یه‌کی زۆر باش‌دا، وه‌کو له‌پێشه‌وه وتمان نازداریان ده‌که‌ن و ده‌یانخه‌نه ناز و نیعمه‌ته‌وه.
هه‌ڵبژێراوه سۆسیالیسته‌کان، هه‌ڵگرانی ماهیه‌تی ئامێره ڕامیارییهکهن، تا دێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌نجامه‌کانی ده‌گونجێن و ده‌بنه کۆنسهرڤاتیست و به زه‌بری هه‌لومه‌رجی پێکهاته‌ی خۆیان و وه‌زعه‌که ده‌ست ده‌که‌ن به پاشه‌کشێ و پشت ده‌که‌نه ئازار و زه‌حمه‌تی کارگه‌ران، ئه‌و پاشه‌کشه‌یه‌ش له‌ناو که‌شوهه‌وای فه‌وزا بۆرژوازییهکهدایه. له‌ڕاستیدا خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا زیاتر هیچی تر نییه، به وته و زمانی خۆیان ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن (پراکتیک)ه له واقعدا و بریتییه له نوقمکردنی هۆشمه‌ندی و مه‌له‌کردن به پێچه‌وانه‌ی ته‌وژمی ڕووباره‌وه و بوونه به په‌رژینی کاپیتالیزمqu ;est –ce que anarchisme ؟
ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که ده‌سه‌ڵات سۆسیالیسته‌کانی گه‌وزاندووه و ئامرازه‌کانی ئه‌وانی ئیفلیج کردووه و پاشه‌کشه‌ی پێ کردوون. ئێمه له‌گه‌ڵ باکۆنین هاوڕاین که ساڵی1870 وتویه‌تی سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان که سۆسیالیسته‌کان موماره‌سه‌ی ده‌که‌ن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فکری سهرکارهکانه که ته‌واو تێکه‌ڵ به ژیان و فه‌زای بۆرژوازی بوون و له بۆرژوازی خۆی خراپترن.la philosophie politique de bakounine.p.216 مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماند هه‌روه‌ک چۆن سه‌لماندی که مارکسیزم ده‌بێته ده‌وڵه‌تی دهستبژێراوان.
له مێژوودا ئه‌و نموونانه زۆرن که چۆن حزبه ڕادیکاله‌کان به تایبه‌تی سۆسیال دیموکراته مارکسییه‌کان بوونه‌ته به‌شێک له سیسته‌م، هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌وه ئه‌و حزبانه و دواتریش حزبی سه‌وز ده‌که‌ونه بانگه‌شه‌کردن بۆ خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و کارکردنی زیاتر تا ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات، کاتێکیش ده‌یگه‌نێ ئه‌و مه‌سه‌لانه هه‌موو له بیر خۆیان ده‌به‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی لای ئه‌و حزبانه گرنگه ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان بکه‌نه ئامرازێک بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆچوونهکانیان.
ژا‌نێت بیێ Janet bieh ده‌ڵێت ئه‌وه لای حزبی سه‌وز به جۆرێک ڕه‌گی داکوتیوه و به‌و ئاڕاسته‌یه‌ش به کاری ده‌هێنێت که -خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ- بگونجێنێت له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
سه‌وزه‌کانی ئه‌ڵمانیا به‌رقی سه‌وزی هاتوچۆیان هه‌ڵکرد و له‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا مه‌سه‌له‌ی دروستکردنی حزبێکیان هێنایه ئاراوه، حزبێک که خاوه‌نی پرۆگرامێکی چاره‌سه‌ره مامناوه‌ندییه‌کان بێت و کردیانه په‌رده‌یه‌ک و دایان به‌سه‌ر به‌های پره‌نسیپه‌کاندا، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌و پره‌نسیپانه ته‌واو داپۆشن، هه‌رچۆنێک بێت چه‌ند پۆستێکیان ده‌ستخست بۆ تێپه‌ڕکردنی چاره‌سه‌ره مامناوهندییهکانیان و بوونه ڕیالیست و هێزێکی به‌ڕێوه‌به‌ر، ئه‌و کاره‌شیان له‌گه‌ڵ spd پارتی سۆسیال دیموکرات ئه‌نجام دا، واته بوونه هاوپه‌یمانی ئه‌و حزبه، ساڵی 1914 له حاڵه‌تێکی وه‌ها ده‌کرێت ئه‌و پرسیاره بکرێت ئه‌ی بۆ نا له‌گه‌ڵ Die grunen ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش هه‌مان کاریان ئه‌نجام دا.-parti ou mouvment grinling no 89 .p14 ئه‌وه‌ش بۆ به‌دبه‌ختی ده‌بێته قۆستنه‌وه‌ی پارتیزانانی کارکردنی ڕامیاری که نابێته هۆی ئه‌وه کاندیده‌کان ببنه خاوه‌ن فاکته‌ری باش و نێتپاک.
هه‌موو جارێک له‌و بواره‌دا ئه‌نارکیسته‌کان به پێچه‌وانه‌ی مارکسیه‌کان و ئه‌وانی تره‌وه شیکردنه‌وه‌یه‌کی تر ده‌خه‌نه ڕوو، تا کاره‌کته‌ری کاندیده‌کان ده‌ربخرێت. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی شیکردنه‌وه ماتهریالیستهکهی مارکسییه‌کان و ئه‌وانی تر له ڕادیکاله‌کان که له‌سه‌ر سه‌کۆی ئه‌و تیۆره وه‌ستاون که گوایه هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌نها تاکتیکێکی ڕامیارییه و هیچی تر، ئاوا ده‌ڵێن ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کردنی پارتیزانهکانیانه، ئه‌وان وایانلێهاتووه هه‌موو جارێک ئه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه، که ده‌رس له مێژوو وه‌ربگرن تا بزانن سیاسه‌تی مامناوه‌ندی و خیانه‌تکاری چ ئه‌زیه‌تێکی ڕادیکاله‌کانی پێش خۆیانی داوه و تووشی گرفتی سه‌ختی کردوون، هه‌ر له‌و ڕوانگهیهشیانهوهیه که ئه‌نارکیسته‌کان به یۆتۆبییهکان ده‌زانن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه ناکرێت نوقمی لیتاو بیت و پاکوتهمیزیش بیت.
سیاسه‌تمه‌داره ڕادیکاله‌کان ده‌یانه‌وێت خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ پاشکۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان بێت و خزمه‌تکاریان بێت، ئه‌وه‌شیان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه ناوه‌ندێتی بسه‌پێنن به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌که‌دا، تا وای لێ بکه‌ن کارکردن و جموجووڵ بکرێنه په‌رله‌مانی تا کاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باڵ ده‌کێشێت و ده‌کرێت به باو، نوێنه‌رایه‌تیکردنیش ته‌نها ئه‌وه ده‌هێنێته کایه‌وه که هه‌ر نوێنه‌ران چالاکن و ده‌سه‌پێنرێن و سنووره ڕامیارییه‌کان دیاری ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت بڕیاری کۆنفرانسه‌کانیش ده‌گۆڕن بۆ خزمه‌تکردنی ئاڕاسته‌ی به‌ڵێنه‌کانی خۆیان. ئه‌وانه و کارکردنی تریش ده‌خه‌نه بریی –ئۆتۆڕێکخستن- و -ئۆتۆچارهنووسی. ئه‌و کاره‌ش هیچ نییه له‌وه زیاتر که ڕۆڵی ڕابه‌ری leadership ده‌خرێته جێگه‌ی ڕۆڵی چین و –ئۆتۆڕێکخستنی کارگه‌ران- ده‌کرێت به ڕێکخستی تاقمێک و به‌و جۆره سیاسه‌تمه‌داره ڕادیکاله‌کان ده‌که‌ونه بواری دانانی یاساکانه‌وه و ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زاییده‌ربڕین خه‌فه ده‌کرێت و گۆڕانکاری ناکرێت و ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌وه و ئۆتۆریتێی حکومه‌ت به‌هێزتر ده‌بێت A.berkman.op.cit ;p.84 تاقیکردنه‌وه‌کانی 1870ی ئیسپانیا باشترین نموونه‌ن.
هه‌موو به‌شداریکردنێکی ڕامیاریی چینی کارگه‌ران به هه‌رچی ناو و له‌ژێر هه‌رچی په‌رده‌یه‌کدا بێت له سیاسه‌تی توێژی ڕامیاریی حکومه‌تدا، ته‌نها بۆ به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌ت و ئیفلیجکردنی کاری شۆڕشگێرانه‌ی سۆسیالیستی پرۆلیتاریایه، فیدراسێۆنی لقی ئه‌نته‌رناسێۆنالی ئیسپانی لێ پێکهاتووه هه‌ڵبژێراوی کارکردنه پێویسته دوورهوپهریز بێت و له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی ڕامیاری کار بکات.dans la révoulition espanole .p.169 cité par josé pierates ;anarchistes
له‌بریی کارکردن و کۆنترۆڵکردنی ده‌وڵه‌ت به هه‌رچی بیانوویه‌که‌وه بێت ده‌بێت ئه‌نارکیسته‌کان کولتووری به‌رهه‌ڵستی و به‌رگریکردنی خۆیان بپارێزن و به‌هێزی بکه‌ن دژی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه که سه‌روه‌ری و باڵاده‌ستیی ده‌وڵه‌تی ڕاگرتووه. برۆدۆن واته‌ی سته‌مه ئێمه ئه‌وه نه‌بینین که ده‌وڵه‌ت و چینی بۆرژوا نه‌ک هه‌ر سوودمه‌ندن، به‌ڵکو سه‌پێنه‌ری هێز و مۆنۆپۆلکردنیشن که بریتییه له ئۆتۆریتێیهکی مه‌زن که له‌ناو هه‌ناوی تاکه‌کانی ئه‌و پێکهاته‌یه‌دا خۆی حه‌شارداوه و خاوه‌نی هێزێکی وه‌هایه ده‌توانێت گه‌شه به کاپیتال و ده‌وڵه‌ت بکات و سه‌روه‌ری بسه‌پێنێت.
ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داره ڕادیکاله‌کان ده‌یانه‌وێ چاکسازی بکرێت له بواری کشتوکاڵی و پیشه‌سازیدا به‌و جۆره که ده‌سه‌ڵات خۆی باشه و به‌ڕێوه‌به‌ران له‌خزمه‌تیدان، واته به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵگه خۆیان به‌و ئاڕاسته‌یه کار ده‌که‌ن چاکسازی وا بکرێت که ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه حه‌ز و ئاره‌زوویانه، ئه‌وان سیاسه‌تمه‌داره‌کان له تێنه‌گه‌یشتنیانه‌وه له سروشی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کیان بۆ شێلان و خاوکردنه‌وه‌ی ماسوولکه‌کانی ده‌وڵه‌ته. ئه‌وان ده‌وڵه‌ت وه‌ک پیاوێک ده‌بینن که تێڵایه‌کی پێیه و نیازی وایه به کاری بهێنێت، لایان وایه که مه‌رجیش نییه به کاریشی بهێنێت، که به‌کاری هێنا ده‌توانین دوور خۆمان بپارێزین یا ئه‌و تێڵایه‌ی لێبسه‌نین و بیشکێنین و فڕێی بده‌ین، ئه‌وه‌ی لای ئه‌و پسپۆڕه ڕادیکالانه گرنگه ته‌نها سه‌ندنی تێڵاکهیه!
ئه‌نارکیسته‌کان به‌رانبه‌ر ئه‌وه وه‌ڵامیان ئه‌وه‌یه له‌بریی دانانی نه‌خشه بۆ لێسه‌ندنی ئه‌و تێڵایه باشتر وایه ئێمه خۆمان ڕێک بخه‌ین و هێز و تواناکانمان خڕ بکه‌ینه‌وه به جۆرێک که پێویستمان به‌و تێڵایه نه‌بێت و ده‌بێت ئه‌وه‌ش باش بزانین که هه‌موو پهلهپهلکردنێک بۆ دروستکردنی ئۆرگانه ئازادیخوازه‌کان به‌فیڕۆدانی وزه و توانایه، ئه‌وانه‌ش ده‌یانه‌وێت ئه‌و تێڵایه وه‌ربگرن و به کاری بهێنن مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه ڕابه‌ریی ئێمه بکه‌ن و وا بکه‌ن ئێمه خۆمان هیچ ڕۆڵێکمان نه‌مێنێت و نه‌توانین پشت به خۆمان ببه‌ستین تا ئه‌و کاته‌ی تێڵاکه ده‌ده‌نه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی تاکهحزب، جا گه‌لحۆی و ساکارییه گه‌ر نه‌وترێت -مێژو ڕاسته و له‌سه‌ر هه‌قه.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.