داچلەکان و هەراسانبوونی فمینیستانی هەرێمی کوردستان بە بەرخودانی ژنانی “ڕۆژاوا”

هەژێن

١٨ی ئازاری ٢٠١٥

پێش ئەوەی لە دووی هۆکار بگەڕێین، پێویستە ڕۆڵی فیمینیستانی کورد بە چەپ و ڕاستەوە لە هەرێمی کوردستاندا لە ٢٤ ساڵی ڕابوردوودا بخوێنینەوە. لە ڕاپەيڕین و بزووتنەوەی شوراییدا ژنانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز بە دیاریکراو سۆشیالیست و کۆمونیستەکان ڕۆڵە کلاسیك و خێڵەکی و بۆرجوازییەکەیان ژێرپێ خست و هاتنە مەیدان. لە بەرانبەردا پارتییە ناسیونال-بۆرجوازییەکانی بەرەی کوردستانی کەوتنەدروستکردنی دەستەکانی تیرۆر و ڕەشەکوژیی ژنان و بۆ ئەو مەبەستە هاریکاریکردنی ڕژێمی بەعس لەلایەن هەندێك ژنەوە کرا بە پاساو، ئەمە لە کاتێکدا کە بۆ پیاوان هاریکاریی و بەرلەشکریی ڕژێمی (بەعس) کرا بە میدیاڵیای ” چەکداری شۆڕشگێڕ” و لە بەرۆکیان درا. لەو کاتەدا تەنیا چالاکانی بزووتنەوەی شورایی و ژنانێك کە ئاراستەی سۆشیالیستیی و کۆمونیستییان هەبوو، دژی ئەو تیرۆر و ڕەشەکوژییە وەستانەوە.

لە مانگی فێبریوەری ساڵی ١٩٩٢ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز، کە بە زۆری لە ڕێکخراوە کۆمونیستییەکاندا کۆبووبوونەوە، بۆ یەکەم جار لە مێژووی عیراق و کوردستندا کەوتنە بەرپاکردنی ساڵیادی ڕۆژی ٨ی مارچ وەك ڕۆژی تێکۆشان و بەرەنگارییکردنی تیرۆر و ڕەشەکوژیی ژنان و لەوێدا تیرۆری هەر ڕۆژەی ژنان پاش تێكشکانی ڕاپەڕین لەلایەن دەستە تیرۆریستییەکانی پارتییە ناسیونالیستەکانەوە، ڕسواکرا و بوو بە سەرەتای دەنگهەڵبڕین بەڕووی تیرۆرکردنی ژنان. هەر ئەو کات زۆربەی ئەو فێمینیستە دەسەڵاتخوازانەی ئێستا، دژی بانگەوازەکانی ٨ی مارچ بوون و پاساوی نامووسپەرستییان بۆ تیۆرکردنی ژنان دەهێنایەوە و ڕێکخراوە پاشکۆکانی هەموو پارتییەکانی بەرەی کوردستانی ڕەوایەتییان بەو تیرۆرکردنە دەدا.

بەداخەوە بەهۆی چەقبەستنی ئایدیۆلۆجی و ئایدیۆلۆجیکردنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتیی و جەماوەرییەکانەوە، پاش چەند ساڵێك بزووتنەوەی ڕادیکاڵی یەکسانیخوازیی هەرێم بە هۆی پاشکۆکردنییەوە بۆ پارتیی و ڕێکخراوە چەپەکان، ناکارا بوو و کەوتە پەراوێز و بە لێدان و یاساخبوونی خودی چەپەکان، ژنانی پاشکۆش کەنارگیرکران و کۆتایی بە ئامادەیی مەیدانی بزووتنەوەکە هات و لێدانێکی گیانی و دەروونی و جەستەیی و مەیدانی بەر بزووتنەوەی یەکسانیخوازیی سەرەتای دەهەی نەوەدی سەدەی ڕابوردوو کەوت.

لە وەها هەل و بۆشاییەکدا فێمینیستانی ناسیونالیست، کە تا ئەو کات بە نامووسپەرستیی پاساوی ژنکوژییان دەدایەوە، بۆ بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتی ژنان کەوتنەخۆ و فمینیزمی دەسەڵاتخواز [بۆرجوازی]یان کردە ئاڵاهەڵگری مەیدانەکە و زەمینە بۆ بەدەستهێنانی ناوبانگخوازیی و بەرتەریی و مشەخۆریی و دەسەڵاتخوازیی خۆشبوو و کەوتنە بژی بژیکردن لەتەك سەرانی دەسەڵات و نامەنووسین بۆ سەرۆک و سەرۆکشالیاران و جۆرج بووش و ..تد، تا دواجار توانیان ئایدیۆلۆجی و تێڕوانینی فێمینیزمی بۆرجوازی بەسەر بزووتنەوەکەدا زاڵبکەن و هەم بزووتنەوەی ژنان بۆ دەسەڵات دەستەمۆبکەن و هەم بۆ خۆشیان تەلار و مووچە و پاداشت و ناوبانگ بەدەستبهێنن.

بەرهەمی ئەم سەردەمەی تێکشکانی بزووتنەوەی ڕادیکاڵی یەکسانیخوازیی و زاڵبوونی فێمینیزمی بۆرجوازی، پەسەندکردنی یاسای چەند-ژنە بوو لەلایەن پارلەمانی هەرێمی کوردستان و خۆسووتاندن و کوژران و تیرۆرکردنی زیاتری ژنان و ئاساییکردنی کوشتنی ژنان بەپاساوی نامووسپەرستی، کە تاکو ئێستاش ئەم بارە لە هەرێمی کوردستاندا بەردەوامە و هێرشهێنانی چەکدارانی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی (داعش) و داگیرکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، نیشانیدا کە ژن لە هەرێمی کوردستاندا لەسایەی دەسەڵاتی بۆرجوازی کوردا زۆر لە سەردەمی ڕژێمی بۆرجوازی بەعس خراپتر و نزمتر و پلەچەندتر کراوە.

لە وەها بارودۆخێکدا ژنانێك کە خۆیان بە درێژەی بزووتنەوەی ڕادیکاڵی یەکسانیخوازیی دەزانی و پاگەندەیان دەکرد، لە نەزۆکی ئایدیۆلۆجییەکەی خۆیان و سەرگەردانی هزریی و پاشکۆبوون و ئامرازبوون بۆ پارتییەکەیان، زوو کەوتنە ژێر کارایی فێمینیزمی بۆرجوازی یا خرانە ژێر ئەو کاراییە، تاوەکو بە ڕەدووکەوتنی هەژموونی ڕەوتی باو، پارتییەکەیان لە شکست ڕزگاربکەن و ئەوانیش وەك ژنە فێمینستە دەسەڵاتخوازەکانی دیکە کەوتنە بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆیان هەر لەسەر مێزی خواردنەوە تا بەردەم مایکرۆفۆنی خۆنیشاندان و گەشتەکانیان وەك پێشرەو و ڕابەر و ڕزگارکەری ژنان.

لەم ساتەدا چەکدارانی دوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی (داعش) پەلاماری ناوچەکانی زومار و شەنگال و (مەخموور)یان دا و هەزاران ژن و منداڵ و پیاویان بە بارمتە گرت و ژنان وەك کەنیزەك بۆ بازارەکانی کۆیلەفرۆشی (ڕەقە) و (موسڵ) بەڕێکران و نمایشدران، لە بەرانبەردا سەراپای کۆمەڵ و فێمینیستانی دەسەڵاتخواز و تەنانەت فێمینیستانی خۆ بە ڕادیکاڵزان تووشی شۆك و دۆشدامان بوون و دەستی نزا و پاڕانەوەیان بەرەو پارلەمان و فەرمانداریی و سەرۆك و زلهێزەکان بەرزکردەوە و چاوەڕێی بڕیاری “حەکیمانەی” ئەوانەیان کرد. ژنانی “هەرێمی کوردستان”یش کە هەزاران ساڵە بەتایبەت لە ٢٣ ساڵی ڕابوردوودا بێدەسەڵات و پەراوێزدەخرێن و دەکرێنە سیمبولی بێتوانایی و بە ڕابەریی و پێشڕەویی دەستەبژێرەکان و ڕامیاران خۆشباوەڕدەکرێن و ئەوانیش وەك چارەنووسێکی بێگەڕانەوە، چاوەڕێی هاتنی سۆپەرمانەکانی دەوڵەتانی ئەوروپا و (ئەمەریکا)یان کرد یا لە نائومێدیی فریاگوزاریی ئەواندا، ناچار بۆ دابەزینی فریشتەکانی ئاسمان دەستیانهەڵبڕی و لە ڕیزی نزاکەراندا نۆرەیانگرت.

بەڵام هێزی ڕزگارکەر و بەرەنگار نە لە ئاسمانەوە دابەزی و لە سەربازگەکانی زلهێنەکانەوە هات، بەپێچەوانەوەی تێروانینی فێمینیستانی پاشکۆ و دەسەڵاتخوازەوە لە گۆشەیەکی بێدەنگ و فەرامۆشکراو و چاوەڕواننەکراو و لەبیرکراوی ئەم جیهانەوە لە “ڕۆژاوا”وە هاتن و نەك فریای هاوڕەگەزە سەرکوتکراوەکانیان کەوتن، بەڵکو تەواوی پیاوانی سمێڵ بافڕی هەرێمی کوردستانیشیان لە هێرشی چەکدارانی دەولەتی ئیسلامی پاراستن و نیشانیاندا کە ژنان بۆ بەرخودان پێویستیان بە پێشڕەوان و ڕابەرانی وێنەپەخش و دەڵاڵانی پارلەمان و بازار و یارانی جۆرج بوش نییە، ژنان بەخۆیان خودانی خۆیانن و تەنیا ئازادیخوازیی و یەکسانیخوازیی و دادپەروەرییخوازیی سروشی بزاڤەکەیانە و نەك تەنیا ڕەگەزەکەی خۆیان ڕزگاردەکەن، بەڵکو پیاوانی دەبەنگکراوی ئایین و ڕامیاریی و پارتایەتیش ڕزگاردەکەن، ڕێز بۆ تاك و کۆمەڵ دەگڕێنەوە . لە چاوتروکانێكدا هەموو پێناسەکان و پیرۆزیی ئایدیۆلۆجیاکان و دەقە ئایینییەکان و تێروانینی ئایینی-خێلەکی-ناسیونالیستی بۆ ژن و ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵدا بەدرۆدەخەنەوە و دەمی هەرچی ڕامیار و پارلەمانتار و سەرانی پارتایەتی و زلهێزەکان هەیە، دەیکەنە تەڵەی تەقیو.

کاتێك لە ئەم دیوە شادراوەی کەتواری ٢٤ ساڵی ڕابوردوو ورددەبینەوە، ئیدی تێگەییشتن لە هۆکار و دنەدەر و بنەمای هەراسانبوونی فێمینیستانی دەسەڵاتخوازی “هەرێمی کوردستان” ئاسان و سادەیە و دەتوانین بە بەراوردێکی خێرای جیهانبینی و تیئۆری و تێروانینی فێمینیستانی ئازادیخواز لەتەك فێمینیستانی دەسەڵاتخواز بە چەپ و ڕاستەوە، بە وەها سەرەنجامێك بگەین؛ لەوە تێبگەین، کە ژنانی ئازادیخوازی کانتۆنەکانی خۆراوا دژی سەروەریی ڕەگەزێك و خوازیاری سەروەریی ڕەگەزەکەی خۆیان نین، ئەوان دژی سەروەریی ڕەگەزین و شەیدا و خەباتکاری جیهانێکن خاڵی لە هەڵاواردنی ڕەگەزیی و هەر ئەم پەیامە بەرز و ئازادیخوازانەیەیە، کە وەها ورە و بوێریی و نەبەزییەکیان پێدەبەخشێت و دەیانکاتە سیمبولی ئازادیخوازیی و یەکسانیخوازیی لە سەرتاسەری جیهاندا نەك پەخشکردنەوەی وێنەی پشت مایکرۆفۆن و مێزی هٶلە گەرمەکان و نامەنووسین بۆ جۆرج بوش و پارانەوە لە سەرۆکان و دەڵاڵانی بازار!

************************** http://www.hejen.wordpress.com *************************************hejen@journalist.com *******************

١٦ی ئازاری ١٩٨٨ دوا تابلۆی جەنگی عیراق-ئێران

هەژێن

١٦ی ئازاری ٢٠١٥*

١٦ی ئازاری ١٩٨٨ دوا تابلۆی جەنگی هەشت ساڵەی عیرق-ئێران بوو، کە بەخوێنی هەزاران کەسی سڤیل و فلچەی شۆڤێنیزمی عەرەب و ناسیونالیزمی کورد و فاشیزمی ئیسلام و دەوڵەتانی ناوچەکە و زلهێزەکان و کۆمپانییە چەکفرۆشەکانیان نیگاری کێشرا.

هەشت ساڵ درێژەی جەنگی عیراق-ئێران ناوچەکانی هۆرامان و هەڵەبجە و شارەزووری وەك ناوچە سنوورییەکانی دیکەی عیراق و ئێران، بەردەوام لەبەردەم بۆمبارانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بوون، بەڵام ئەوە شاکاری بزاڤی چەکداریی ناسیونالیزمی کورد بوو، کە ئەو ناوچانە و هەڵەبجەی کرد بە بەشێك لە بەرەی جەنگی عیراق-ئێران و ماڵوێرانی بەسەر خەڵکدا هێنا و خەڵکی هەڵەبجەی ئاوارەی ئوردووگەکانی ئێران و عیراق کرد.

تاوانی ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ تۆڵەسەندنەوەی دەوڵەتانی ناوچەکە و پارتییەکانی ناسیونالیزمی کورد بوو لە سەربەخۆیی جەماوەرێك، کە لە دەرەوەی بڕیار و ویستی ئەوانەوە لە ١٧ی ئایاری ١٩٨٧دا ڕاپەڕیبوو و لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە دروشمی “کرێکارانی جیهان یەکگرن”ی لەجیاتی بانگ چڕیبوو.

هەڵەبجە شاکاری ناسیونالیزمی کورد و شۆڤێنیزمی عەرەب و فاشیزمی دەوڵەت بوو، نهێنییەك کە تا ئێستاش دەسەڵاتخوازان بە ڕاست و چەپەوە نایانەوێت بۆ خەڵك ئاشکرابێت، هەڵەبجە سەرەتای ئەو تاوانانە بوو، کە دواتر ناسیونالیزم و شۆڤێنیزم و فاشیزم لە بۆسنە و هەرزەگوین و کۆسۆڤۆ و ..تد بە لوتکە گەیاندن.

بەداخەوە ٢٧ ساڵە هەم میدیای جیهانی و هەم میدیای کوردی تاوانی کۆمەڵکوژیی هاوڕێیانی گوردانی شوانی (کۆمەڵە)، کە ئەو کات بنکەیان لە گوندی وێرانبووی بیارەی ناوچەی هۆرامان بوو و ئێوارەی پێش ١٦ی ئازار لەلایەن بەسیجیان و سوپای پاسدارای قەرارگای ڕەمەزان و ئیسلامییەکانی عیراقەوە لە دەوروبەری دەریاچەی سیروان [ئیمامی زامن و کانی بەردینە] ئەنجامدرا، پەردەپۆشدەکرێت و تەنانەت خودی (کۆمەڵە) و کۆمەڵە جیابووەکانی دیکەش لە ئاستێکی پێویستدا ڕۆشناییان نەخستووەتە سەر ئەو مێژووە چەپەڵەی ناسیونالیزمی کورد، کە پێشلەشکریی سوپای پاسداران بوو بۆ سەر ناوچەکانی هۆرامان و هەڵەبجە و شارەزوور .

تاوان و تراجیدیای ئازاری ١٩٨٨ کڕۆك و دیوی ڕاستەقینەی پەیام و ئامانجی ئایین و دەوڵەت و ناسیونالیزم بوو و لەو کاتەوە کە ئایین و دەوڵەت و ناسیونالیزم توانیویانە وەك تەلیسمێك بەسەر هۆشی مرۆڤدا زاڵببن، تەنیا نەهامەتی و کۆمەڵکوژیی و چەوسانەوەیان بەرهەمهێناوە؛ کۆیڵەتی زۆرینە بۆ سەروەریی کەمینە، هەموو جەنگەکانیش هەر لەپێناو پاراستنی ئەو سەروەرییەدا ئەنجامدراون و سووتەمنیشیان تەنیا کەسانی سڤیل و چەوساوانی ناهوشیار بوون. لەبەرئەوە تەنیا ڕێگەیەك بۆ بەرگرتن لە چەندبارەبوونەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە، نەفرەت و ڕەتکردنەوەی ئایین و دەوڵەت و ناسیونالیزم و شۆڤێنیزم و فاشتیزم و ڕامیاریی و پارتایەتیی و چەك و جەنگە؛ گێڕانەوەی ویستە بۆ تاك و کۆمەڵ و ڕۆنانەوەی ژیانی ئازادە لە دەرەوەی سەروەریی مرۆڤ بەسەر مرۆڤ؛ لە دەرەوەی دەوڵەت و لە دەرەوەی سنوورە ئەفسانەکردەکانی ناسیونالیزم و شۆڤێنیزم و فاشیزم و ئێتنۆسێنتریزم و خۆشباوەڕیی بە فەرمانداریی [حکومەتی] باش.

 

************************************************** ****************************************** http://www.hejeen.wordpress.com

* بیست و حەوتەمین ساڵیادی کیمیابارانی هۆرامان و هەڵەبجە و شارەزوور، سات ١١:٣٤ خولەك

“گەل”، “مرۆڤگەل” ، “مێگەل” ، “گایەل” و جیاوازی ئاماژەکانی پشت ئەو چەمکانە *

هەژێن

١٦ی ئازاری ٢٠١٥

پێش هەموو شتێك ” …گەل” واتە کۆ و کۆمەڵبوونی بوونەوەرانێك لە شوێنێک یا قەوارەیەکدا و مرۆڤبوون یا ئاژەڵبوون هیچ لە کۆبوون و کۆمەڵبوونی (گەل)ەکان ناگۆڕێت، تەنیا شتێك کە دەتوانێت ببێتە دابڕی نێوانیان، خودهوشیاریی و سەربەخۆیی کەسایەتی و خۆبیرکردنەوە و خۆبڕیاردان و خۆبوونە. ئایا لە زۆربەی کۆمەڵە مرۆییەکانی ئەم سەردەمەدا وەها خۆبوونێك بوونی هەیە؟ ئەگەر نا، ئیدی جیاوازی نێوان دەستەمۆبوونی مرۆڤ و ئاژەڵ لەچیدایە، لە کاتێكدا کە مرۆڤیش وەك ئاژەڵ چاوەڕێی فەرمانی شوانەکەی بێت و لەو بڕوایەدابێت، کە بەبێ هەبوونی سەرۆك و ڕابەر و دەستەبژێری بەرتەر و ئۆتۆریتەی [دەسەڵات و سەروەریی] کەسانی دیکە، ناتوانێت ژیانی خۆی ڕێکبخات و بەرهەمبهێنێت و دابەشبکات و کاروبار و کۆمەڵ و شوێنی کار و فەرمان و خوێندن و ژیانی خۆی ڕێکبخات و بەڕێوەبەرێت؟

“مێگەل”بوون یا “گایەل”بوون دوور لە سووکایەتی بە ئاژەڵ، کە من وەك ئاژەڵدۆستێك بەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستیمەوە بۆ ئاژەڵ، دژی بەکاربردنی وەها بەکاربردنێكم لەلایەن مرۆڤە لووتبەرزەکانەوە وەك سووکایەتی بە ئاژەڵ، مەبەستم ئاماژەیە بۆ دەستەمۆبوون، بۆ خۆڕادەستکردنی کەسانی دیکە، بۆ دۆشدامان و پاشڕەویی، وەك دیاردەیەك لە کۆمەڵی چینایەتیدا بەشێوەیەکی ڕێژەیی ئامادەبوونی هەیە. ئەمە شتێکی سەیر و نامۆ نییە، چونکە لای من مێگەلبوون ڕەخنەیە لە دەستەمۆبوون، لە ماڵیبوونی مرۆڤەکان وەك هەر ئاژەڵێکی ماڵێکراوی دیکە نەك ڕەخنە لە ئاژەڵبوونی […]گەلەکە. لە تێڕوانینی مندا گەورەترین سووکایەتییە بە ئاژەڵ کاتێك کە بە مرۆڤ بچوێندرێت، چونکە ئەو تاوان و خراپەکاریی و ناپاکیی و ملکەچیی و خۆشباوەڕییەی کە لەنێو مرۆڤەکاندا هەیە، هەرگیز لەنێو ئاژەڵاندا پەیدانابێت و نەبووە.

مێگەلبوون [بەواتای دەستەمۆبوون] دیاردەیە و هەرگیز بەبێ ڕامکار و دەستەمۆکەر ناتوانێت بوونی هەبێت. لەبەرئەوە ڕەخنە و ڕەتکردنەوەی ئەو بارە لە دەستەمۆبوون، هاوکات ڕەتکردنەوەی ڕامکاریی شوانەکانە [ ڕامیارەکانە] لە پشت ئەو کایەکردنەوە و بەبێ وەها ڕەتکردنەوەیەك لەنێوبردنی وەها دیاردە و پەروەردە و ڕاهاتنێك ئەستەمدەبێت و ڕوودانی هەرگیز مسۆگەرنابێت.

بەڵێ بەدڵنیاییەوە کەسە پارتییەکان [حزبییەکان] لە بەکاربردنی ئەو مەبەستە هەمان ئاماجیان هەیە، کە زۆر کەس پەردەی لەسەر لادەدەن، واتە لابردنی شوانەکانی ئێستا و دانانی شوانەکانی خۆیان لە جێگەی ئەوانی دیکە. ئەمە دوا ئامانجی هەموو پارتییەکە لە چەپەوە بۆ ڕاست، لە دێمۆکراتیکەوە بۆ تیئۆکراتیک، لە خێڵەکییەوە بۆ نەتەوەیی و کۆمونیست. لەوانەیە باشترین نموونە لەم بارەوە لایەنگرانی لیستەکەی (نەوشیروان موستەفا) بن، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ – ٢٠١٣ و بەتایبەت ٢٠١٣ کە بەخۆیان شوێنی لیستی ڕکەبەریان گرتەوە و ئیدی وەك هەمان گەلەی دەستەمۆکراوی ڕامیاردۆستی پێش خۆیان، سەریان بە ئاخوڕی دەسەڵاتدا کردەوە و کەوتنە سوپاسگوزاریی شوانەکانیان، هەر بەو جۆرەی ئەوانی پێش خۆیان دەیانکرد و ئەوانی پاش ئەوانیش ئەنجامیدەدەن.

کایەی مێگەلبوون هەزاران ساڵە بە شێوەیەکی ڕێژەیی بوونی هەیە و شتێکی تازە نییە، هەروەها پێویستە ئەوەش بزانین، کە دەستەمۆبوون [مێگەلبوون] بەبێ هەبوونی ڕامکاران و شوانەکان ناتوانێت بوونی هەبێت، لەبەرئەوە ناتوانرێت بەبێ ڕەتکردنەوەی شوانەیی و ڕامکاریی، مێگەلبوون ڕەتبکرێتەوە و ڕەتکردنەوەی هەر یەکەیان پەیوەندی بە ڕەتکردنەوەی هاوکاتی ئەوی دیکەیان هەیە، وەك تەواوکەری یەکدی و هاوەڵدوانەی یەکدی.

ئەوانەی کە بە هەلهەلەلێدان بۆ پارتییەك، لیستێك یا شوانەیی و ڕامکاریی کەسێك ڕەخنە لە مێگەلبوون دەگرن، وەك نزیکترین ئەزموونی ژیان و سەردەمی ئێمە [لیستی بەناو گۆڕان] نیشانیدا، تەنیا کارێك کە دەتوانن ئەنجامبدەن، گۆرانی شوانەیی و ڕامکاریی ڕابەر و سەرۆکەکەیان و بانگهێشتکردنی دەستەمۆکراوەکانی دیکەیە بۆ پەچە و گەوڕی مێگەلبوونی خۆیان.

************************************************www.hejeen.wordpress.com***********************************************

تێبینی: من پێداگریی لەسەر بەکاربردن و پێویستبوونی وەها واژەگەلێك داناگرم و بەوپەڕی تواناشمەوە دەخوازم لووتبەرزیی ئەوانە بشکێنم، کە لە ڕێگەی بەکاربردنی ئەو دەستەواژانەوە دەیانەوێت خۆیان بە دەستەبژێر و زۆرینەش بە پەست و بێتوانا وێنابکەن.

ئێوه‌ی فێمینیستانی ده‌سه‌ڵاتخواز و ئه‌وانی جه‌نگاوه‌رانی ئازادیخواز!

زاهیر باهیر – له‌نده‌ن

15/03/2015

به‌ڕێز شارا تاهیر له‌ کورته‌ وتارێکی ئه‌م دواییه‌دا له‌ژێر ناوی ” من و ئه‌وانی تر (ڕۆمانتیزه‌کردنی کاره‌سات و میلیتارێزه‌کردنی ژن) ” که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی پێنوسه‌کان-دا بڵاویکردۆته‌وه‌ ، ‌گه‌ر خۆی پێی بزانێت یا نا هێڕشێکی زۆری کردۆته‌ سه‌ر ژنه‌ قاره‌مانه‌کانی ڕؤژاوا و سوکایه‌تییه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌یان پێده‌کات ، که‌ له‌ کاتێکدا ژنه‌ جه‌نگاوه‌رانی ڕۆژاوا به‌ ئازایه‌تی و بوێری خۆیان بۆ داکۆکیکردن له‌ بچوکترین مافه‌کانیان، مافخواز و مافناسانی دونیاشیان به‌ دۆستان و نه‌یارانیانه‌وه‌ سه‌رسامکرد و منه‌تبارکرد، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ سه‌رجه‌می بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی و ئازادیخوازانی جیهانیان، قه‌رزاربار کرد.

دیاره‌ ئه‌مه‌ به‌ ته‌نها ڕای شارا تاهیر نییه‌ ، به‌ڵکو ئه‌م جۆره‌ ئاڕاسته‌ فکرییه‌، له‌ ئێستادا له‌ نێوه‌ندی چه‌ند ئافره‌تێکی فێمێنیستی کورددا و هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌ پیاوانیش ، چه‌که‌ره‌ی کردووه و‌ له‌ هه‌ندێك شوێنی قسه‌و باس و کۆڕ و بۆنه‌دا ئه‌و به‌ڕێزانه‌ زۆر سیاسیانه‌ و فێڵاویانه‌ ، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی گه‌ر به‌ وریاییه‌وه‌ سه‌رنجی وتنه‌کانیان نه‌ده‌یت ، ده‌رک به‌وه‌ ناکه‌یت، که‌ ئه‌مه‌ به‌رگری له‌ ژنان نییه‌ و بگره‌ ڕه‌هه‌ندێکه‌ که‌ له‌ هه‌قه‌تدا دژایه‌تی به‌رگریکردنی ژنان، ده‌کات و داکۆکی له‌ مافه‌کانیان ، ناکات ، که‌ له‌ پشتییه‌وه‌ هۆکاری شاراوه‌ هه‌یه‌ . ده‌بێت ئه‌وه‌ش یادی خوێنه‌ر بخه‌مه‌وه‌ که‌ ئه‌م ئاراسته‌ فکرییه‌ زیاتر له‌ ژنان و پیاوانی ده‌سه‌ڵاتخوازه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌.

شارا تاهیر له‌ په‌راوێزی سه‌نگه‌ری ڕك و کینه‌یه‌کی ی زۆر له‌ پیاوانی کورد به‌ گشتی ، ده‌ستڕێژ له‌ ژنه‌ قاره‌مانه‌کانی ڕۆژاوا ده‌کات و تیرۆری کاراکته‌ری که‌سایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی و بوێرێ و ئازادایخوازییان، به‌ جۆرێك ده‌کات که‌ دوژمنه‌کانیان تا ئێستا په‌یان به‌م تاکتیکه‌ ،نه‌بردووه‌.   ته‌ماشا بکه‌ن بزانن هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ چییان پێده‌ڵێت یەکێک لە سیما زۆر دیار و بریقەدارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعشیزم لە واقیع و میدیای کوردیدا بریتیە لە بەجێندەرکردن و ڕەگەزاندنی جەنگ، ھەروەھا پیرۆزکردنی ھاتنی ژن بۆ ناو مەیدانی شەڕ: ژن وەک چەکھەڵگر، وەک پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلایەک کە دەتوانێت شانبەشانی پیاو لە ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕدا، بجەنگێت. کەم نین ئەو گوتار و شیعر و شانامانەی کە لەم جەنگەی چەند مانگی ڕابردوودا دژ بە داعش، بە شانوباڵی ژنی چەکھەڵگردا نوسران و ھەڵیاندا: واتە وێنا و مەزنکردنی ژنەپێشمەرگە و ژنەگەریلا و ژنەشەڕڤان وەک دلێر، جوامێر، جەربەزە، نەسرەوت و ئازا و شێری مەیدان… ھتد، کە ھەموو ئەم زمانە میتافۆرییە وەسفگەرایە خۆی زادەی ڕیتۆریک و سیمبولەکانی جیھانی پیاوە، زمانێکە پیاو دروستیکردووە تا ستایشی خودی خۆی وەک بونەوەرێکی میلیتاریزەکراو، پێبکات.” لێکدانه‌وه‌ی من بۆ ئه‌م بڕگه‌یه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌ له‌م دوو شیکردنه‌وه‌یه‌ ده‌رناچێت: یه‌که‌م: لای ئه‌و، ئه‌و ژنانه‌ چه‌ند گێل و ساویله‌که‌ن تا ڕاده‌ی‌ بوونیان به‌ ده‌سکه‌لای ده‌ستی پیاوان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا. پیاوانی سیاسی له‌ بواری میلیته‌رایزیکاردنیاندا توانوییانه‌ هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تێنن و به‌کار یانبهێنن ، له‌و لاشه‌وه‌ بوونه‌ته‌ تابلۆیه‌ك یا جه‌سته‌یه‌کی بێ گیانی سێکسیانه‌ بۆ   وتنی شانامه‌و شیعر و ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ڵنان و زلکردنیاندا له‌ لایه‌ن ڕؤشنبیرانی کورده‌و. دووهه‌م: ئه‌م به‌ڕێزه‌ ئه‌وه‌نده‌ ساکارانه‌ و یه‌كلایه‌نانه‌ ته‌ماشای چه‌كهه‌ڵگرتنی ئه‌م قاره‌مانانه‌ ده‌کات‌ وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مان ” شه‌ڕ له‌ به‌تاڵی باشتره‌ “ی مه‌سه‌له‌ کوردییه‌که‌ کۆیکردبێتنه‌وه‌ ، ئه‌م، ئه‌و جیاوازییه‌ نابینێت که‌ ئه‌مانه‌ ئافره‌تانێك نین وه‌کو ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ ئه‌وروپا و وڵاته‌کانی دیکه‌دا ده‌چنه‌ ڕیزی له‌شکر بازی و میلیته‌رییه‌و بۆ مه‌به‌ستی مووچه‌ و به‌هێزکردنی له‌ش و جه‌سته‌ و په‌یداکردنی غیره‌ت یا خود به‌وه‌ی که‌ ژیان هه‌لێکی ئاوای بۆ نه‌ڕه‌خسانوون تاکو کارێکی باشتر بکه‌ن . له‌ ڕاستیدا شارا تاهیر   به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌و ڕاستییه‌ی فه‌رامۆشکردوه‌ ، که‌ ئه‌مان نه‌ شه‌ڕخوازن و نه‌ مردن په‌رستن و نه‌ بێ به‌شیشن له‌ سۆز و هه‌ستی خۆشه‌ویستی و دروستکردنی منداڵ و ژیانێکی ئاسایی و گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌کانی دیکه‌شیان، به‌ڵکو  ئه‌و به‌ ئاشکرا ده‌یه‌وێت په‌یامی شؤڕشگێڕانه‌‌ی ئه‌م قاره‌مانانه‌ بشوێنێی و که‌رامه‌تی ئازادیخوازیانه‌یان بڕۆشێنێ ، ده‌نا زۆر باشده‌زانێت که‌ شه‌ڕیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ ، ئازادییه‌کانیان پێشێلده‌کرێ، ئه‌وه‌ی که‌ به‌ خه‌باتی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ به‌ده‌ستیان هێانه‌وه‌، لێیان زه‌وتده‌کرێ‌ . من ده‌ڵێم به‌ها ترین سه‌رمایه له‌ ‌ ژیاندا ، خودی ژیان خۆیه‌تی ، به‌ڵام به‌ خۆشی و ئازادییه‌وه‌ ، که‌ ژیان ئه‌م دوانه‌ی تیادا نه‌بوو ئه‌وه‌ ئیدی ده‌بێته‌ دۆزه‌خ . لێره‌دا من چه‌ند پرسیارێک له‌و خاتوونه‌ ده‌که‌م: له‌ کاتێکدا که‌ هێزه‌کانی داعش و هێزه‌ تاریکه‌کانی دیکه‌ هێڕش ده‌که‌نه‌ سه‌ر کۆمه‌ڵێك ( کۆمه‌ڵگایه‌ك) که‌ ژنان له‌ ڕێزی پێشه‌وه‌ی هه‌موو چه‌شنی قوربانییه‌کاندا، خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ ، ده‌بێت هه‌ڵوێستی ئافره‌تان له‌و باره‌دا چیبێت؟ ئایا ده‌بێت گوێ له‌و وتانه‌ی به‌ڕێز شارا تاهیر که‌ له‌ سه‌ره‌تای وتاره‌که‌یدا‌ نوسیوێتی بگرن یا کاری به‌رگریی و به‌رهه‌ڵستی بکه‌ن؟!! ئایا ئافره‌تان ده‌بێت لنگیان بۆ پیاوه‌کانی داعش پان بکه‌نه‌وه‌ ، یاخود چه‌که‌کانیان له‌ به‌رامه‌به‌ریاندا به‌رزبکه‌نه‌وه‌؟!! ئایا لاوازی و که‌سایه‌تی پله‌ دوو و سو وکایه‌تی پێکردنیان هه‌لببژێرن یاخود به‌رخۆدان و ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و سه‌لماندنی خۆیان و به‌دۆرجستنه‌وه‌ی وه‌هم و خورافاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ دووروو درێژه‌ مێژوییه‌؟!!

شارا تاهیر له‌ بڕگه‌ی دووهه‌می نوسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت نایشارمەوە کە سەرەتا من خۆیشم بە وورە و گیانلەسەردەستی، چاونەترسی و ھەستی فیداکاریی ئەو ژنانە سەرسام بووم کاتێک دەچنە جەنگەوە و بێ پرسیارکردن لە چارەنوسیان، خۆیان دەخەنە باوەشی چاوەڕوانکراوی مەرگەوە، لێ پاشتر لەلام بوو بە پرسیار کە بۆچی تەنھا و تەنھا ئەو ژنانە بە شەھید ئەژمار و تۆماردەکرێن کە وەک پیاو چەکیان ھەڵگرتووە، کە سیما و پۆشاک و تەنانەت ڕەفتاری پیاوییشان پۆشیوە و وەرگرتوە؟ ئەی ئەو ھەموو شەھیدە کۆمەڵایەتیەی تری ناو کۆمەڵگە چۆن ناودەنرێن و پۆلێندەکرێن: مەبەستم لەو ژنانەنەیە کە لە ژێر زەبر و ستەمی خودی ئەم سیستمە پیاوسالاریەدا دەچەوسێنرێنەوە و دواجار مەرگ ھەڵدەبژێرن، جا بە خۆکوشتن بێت، بە تیرۆرکردنیان بێت لە لایەن خودی پیاوەوە یا بە خۆسوتاندنیان؟ پرسیارەکە لای من پتر وا بەستەی دوو چەشن مەرگە کە لە ڕووکەشدا وا دیارە زۆر جیاوازن…..”  

ئه‌م بڕگه‌یه‌ی شارا تاهیر زۆر قسه‌ و مشتومڕ هه‌ڵده‌گرێت.   پێشئه‌وه‌ی که‌ بچمه‌ سه‌ر خاڵی جه‌وهه‌ری ئه‌و بڕگه‌یه‌، من به‌ش به‌حاڵی خۆم له‌گه‌ڵ وشه‌ی شه‌هید و شه‌هاده‌تدا نیم، ئه‌وانه‌شی که‌ ئه‌م تایتڵه‌ بۆ گیانبه‌ختکردوان هه‌ڵده‌بژێرن جگه‌ له‌ سوکایه‌‌تییه‌کی دیکه به‌و قاره‌مانانه‌ ، لای من شتێکی دیکه‌ نییه‌ ، چونکه‌ هه‌موومان ده‌زانین که‌ وشه‌ی شه‌هید له‌ کوێوه‌ هاتووه و له‌ کوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ . به‌کارهێنانی ئه‌م وشه‌یه‌ بۆ ئه‌وان ده‌ستنادات جگه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی وشه‌که،‌ گه‌لێك له‌ گیانبه‌ختکه‌ران نه‌ باوه‌ڕیان به‌ دین و نه‌ باوڕیشیان به‌ خوا هه‌بووه‌ ، کاتێك که‌ من له‌ ڕۆژاوا بووم چومه‌ته‌ پرسه‌یان و هیچ مه‌راسیمێكی دینی   وه‌کو هێنانی مه‌لا و قورئان خوێندن و فاتیحادادان و هتد ، تیادا نه‌بووه‌ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا‌ ئه‌م وشه‌یه‌ له‌ نێوه‌ندی ڕۆشنبیران و حیزبه‌ سیاسیه‌کانی وه‌کو په‌یه‌ده‌ و په‌که‌که ش و میدیاکه‌شیاندا، هه‌ر باوه‌ و ته‌نانه‌ت بۆ گیانبه‌ختکه‌رانی بێیانه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش که‌ موسسڵمان نین و له‌ کوردستاندا گیانیان ده‌به‌خشن ، به‌کار هاتووه‌ و دێت.   هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش من له‌ دیدی خۆمه‌وه‌ وشه‌ی شه‌هید و شه‌هاده‌ت بۆ ئه‌وان ڕه‌تده‌که‌مه‌وه‌.

خاتوو شارا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و بڕگه‌که‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا پێ له‌وه‌ده‌نێت که‌ خۆشی سه‌ره‌تا سه‌رسامیان بووه‌ به‌ڵام دواتر که‌ هۆشی تێهاتۆته‌وه‌ ( گه‌رچی ده‌رمانی هۆشهاتنه‌وه‌که‌یمان پێناڵێت) بۆی ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ئه‌م بێچارانه‌ ، ئه‌م به‌سه‌زمانانه‌ ” ‌ بێ پرسیارکردن لە چارەنوسیان، خۆیان دەخەنە باوەشی چاوەڕوانکراوی مەرگەوە” به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌   وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی ده‌ستبکه‌وێت بۆیه‌ لای ئه‌و ئه‌وه‌ی وای له‌و ئافره‌تانه‌ کردووه‌ که‌ ئاوا بن فێلبازێتی و گێلکردنی پیاوانه‌، بووه، غیره‌ت و بوێرێتی شێتانه‌ بووه‌، پیاهه‌ڵدان و ده‌سته‌واژه‌ی سێکسیانه‌ی ، ڕۆشنبیران، بووه‌‌ .  سه‌باره‌ت به‌ جل و پۆشاکی ژنه‌ جه‌نگاوه‌ره‌کان که‌ گوایه‌ له‌وه‌شدا کۆپی پیاوان ده‌که‌ن و کولتوری پۆشاکی پیاوان هه‌یمه‌نه‌ی (پاوانه‌ی) ئه‌وانیشی کرده‌وه‌ ، له‌مه‌شیاندا خاتوو شارا ئه‌وه‌ تێنا‌گات که‌ پۆشاکی ئاسایی کوردی سوری ئه‌وانه‌ نین که‌ چ پیاوانیش و چ ژنانیش ، ئێستا له‌ به‌ره‌کانی جه‌نگدا ده‌یپۆشن . ئه‌و نایه‌وێت ئه‌وه‌ بزانێت که‌ ئه‌و پۆشاکانه‌ له‌وێ پۆشاکی هه‌موو که‌سێکه‌ که‌ له‌ ڕیزه‌کانی به‌رخۆداندایه‌ ، به‌ڕای من پۆشینی یه‌ك شیوه‌ پۆشاك، جیاوازی پیاوان و ژنانی جه‌نگاوه‌ری نه‌‌هێڵاوه‌ . خۆ ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ پیاوان و ژنان له‌ به‌ره‌کانی جه‌نگدا پۆشاکی تایبه‌تی و جیاوازیان ، بپۆشیایه‌، دڵنیام که‌ خاتوو شارا دیوه‌که‌ی دیکه‌ی سووکایه‌تییه‌که‌ی دژیان به‌کار ده‌هێنا، ئه‌و کاته‌ ده‌یگوت ” خه‌ڵکینه‌ بڕوانن ئه‌مانه‌ باس له‌ یه‌کسانی ژن و پیاو ده‌که‌ن ، به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌ پۆشینی جله‌کانیشیاندا ، جیاوازییان دروستکردووه‌‌”

هه‌ڵبه‌ته‌ من له‌گه‌ڵ شارا تاهیر- دام ، که‌ به‌ سه‌ده‌ها ئافره‌ت له‌ کوردستانی به‌شی عێراق به‌ دیارده‌ی جیاجیا و به‌ هۆکاری جیاجیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ، ئه‌و ئافره‌تانه‌شی که‌ گیانبه‌ختکردنیان (خۆکوشتنیان) به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌کان هه‌ڵبژاردوه‌، لای من جۆرێکه‌ له‌ به‌رهه‌ڵستی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆر و به‌سووک ته‌ماشاکردنیان و نادادوه‌ری کۆمه‌ڵایتی و هۆکاری دیکه‌ن ، که‌ ئه‌مه‌ بۆ خۆی بابه‌تێکی تایبه‌ته‌ و چه‌نده‌ها وتار و نوسین ، هه‌ڵده‌گرێت. به‌ڵام شارا تاهیر له‌بری ئه‌و پرسیاره‌ی، ده‌بوایه‌ پرسیارێکی گشتگیری و کارایانه‌ی دیکه‌ی له‌ خۆی و له‌ هاوڕێ فێمینیسته‌کانی بکردایه‌ : که‌ بۆچی ئه‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنانه‌ له‌ کوردستانی ئێمه‌دا ڕۆژانه‌ ڕووده‌دات؟ ده‌بوایه‌ ئه‌وان به‌شی سه‌ره‌کی به‌رپرسیارییان هه‌ڵگرتایه‌ ؟ ده‌بایه‌ له‌بری سوکایه‌تیکردنی به‌ ژنه‌ قاره‌مانه‌کانی ڕۆژاوا ،سه‌رزه‌نشتی خۆیان بکردایه‌ و دواتریش لێیانه‌وه‌ فێر ببونایه‌ و ئه‌زموونه‌کانی ئه‌وانیان به‌ هه‌ند وه‌رگرتایه‌ ؟ بۆ ماوه‌یه‌ك دیمانه‌کردنی ته‌له‌فزوێنی و ڕادوێ و نمایشکردنی وێنه‌ی خۆیان له‌ فه‌یسبووکدا و له‌ بری گه‌ڕان به‌دووی ناو و ناوبانگ دروستکردنی سه‌رمایه‌ی سیاسی بۆ خۆیان و حیزبه‌کانیان . بکه‌وتنایه‌ته‌ کاری مه‌یدانییه‌وه‌ و شوێنده‌ستیان دیاربوایه‌ و ئه‌و کاته‌ ده‌یانتوانی نه‌ك هه‌ر گیانی چه‌نده‌ها ژن که‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان و مێرد و که‌سوکاریانه‌وه‌، تیرۆر کراون ، بپارێزایه،‌ بگره‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخواز ی سه‌ربه‌خۆشیان له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان، دروستده‌کرد.

دیاره‌ من ده‌ستی ماندویه‌تی بڕێك له‌و ئافره‌تانه‌ که‌ له‌ هه‌‌ندێك مه‌یداندا کاریانکردوه‌ به‌ توندی ده‌گوشم و جێگای ڕێز و ستایشن ، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ‌ قسه‌و په‌یام و کۆڕو لێدوان و کردنی دیمانانه‌ و کردنه‌وه‌ی په‌ناگا بۆ شوێنی ئافره‌تانی لێقه‌وماو … هێشتا شتێکی وا جه‌وهه‌ری نه‌کراوه‌. بۆ نموونه‌ : تا ئێستا مزگه‌وتێك که‌ بووه‌ته‌ بنکه‌ی سووکایه‌تی پێکردنی ئافره‌تان دانه‌خراوه‌ ؟ تا کو ئێستا مه‌لایه‌کی دژ به‌ ئافره‌ت، تڕۆ و شار به‌ده‌ر نه‌کراوه‌؟ تا ئێستا به‌رنامه‌یه‌کی نێو ڕادوێ یاخود ته‌له‌فزوێن ‌ که‌ بواری بۆ بانگه‌شه‌ی سووکایه‌تی به‌ ئافره‌تان کردووه‌ ، دانه‌خراوه‌ و پێشكه‌شکاری به‌رنامه‌که‌ش ، ده‌رنه‌کراوه‌ و به‌دناو نه‌کراوه‌؟ تا ئێستا یاسای چه‌ند ژنه‌ به‌کاره‌ و له‌ کاردایه‌؟ زۆری دیکه‌ له‌مانه‌ ، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و فێنمه‌نیسته‌ به‌ڕێزانه‌ی ئێمه،‌ باوه‌ڕیان به‌و جۆره‌ کارانه‌ نییه‌ که‌ گۆڕانکاری جه‌وهه‌ری له‌ ڕێگاوه‌ ده‌کرێت، وه‌کو گێڕانی ناڕه‌زایی سه‌رومڕ و کردنی پیکت لاین به‌به‌رده‌وامی و داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ ئه‌و سوکایه‌تیانه‌ی به‌ ژنان تیادا، کراوه.، هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر په‌ڕله‌مان و بنکه‌ی باڵا و باره‌گای پارته‌ سیاسییه‌کان و ناڕه‌زاییده‌ربڕین له‌ به‌رده‌م ماڵی که‌سانێک که‌ سوکایه‌تی به‌ ئافره‌تان ده‌که‌ن و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یان و لیفلێت کردن له بازاڕ و ماڵه‌کاندا ، دژیان ، هیچی نه‌کراوه‌ . ئه‌مان بۆ لابه‌لاکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌ کردنی ‌ دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزوێنی ، یا یه‌کدوو کاژێرێک چوونه‌ سه‌ر شه‌قام تاکو له‌ فه‌یسبوکدا بلاوی بکه‌نه‌وه‌، به‌کافی ده‌زانن .

ئه‌مان لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ له‌ خۆیان ناکه‌ن بۆچی له‌ ڕۆژاوادا ئه‌وانه‌ ڕوونادات؟ ئاماده‌نین که‌ شتێك له‌و ئه‌زموونه‌وه‌ فێربن ، چونکه‌ حیزبه‌کانیان ڕێگریانه‌ ، چونکه‌ ده‌سه‌ڵاتخواز یو ناو و ناوبانگی تیادا ونه‌، چونکه‌ به‌کاربردنی ئه‌و جۆره‌ خه‌باته‌ سه‌روه‌رێتی حیزبایه‌تی، خێڵگه‌رایی ، باوکسالاری ، ده‌سه‌ڵاتخوازی ، پاکۆده‌دات.   له‌وانه‌ش خراپتر که‌ دێته‌ سه‌ر گه‌مه‌ی شوومی هه‌ڵبژاردن ، به‌شی زۆریان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌شدار ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش ده‌که‌ن ، که‌ زنجیره‌که‌ی پێ و جه‌سته‌یان توندتر ده‌کات ، هۆش و گۆشیشیان زیاتر کۆیله‌ ده‌کات.

هه‌ر له‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا خاتوو شارا په‌نا بۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌بات و ده‌ڵێت ” لەم بارەیەوە ژولیا کریستیڤا دەڵێت:((ئەمانە (ژنان) دەنێردرێن تا ھاوشێوە و وەک لاساییکەرەوەی ھەژمون و دەسەڵاتی پیاو لە شەڕدا، خۆیان بدەن بە کوشت و شەھید ببن… ژنان لە پێناوی ھەمان ئەو پر‌نسیپ و باوەڕانەدا خۆیان دەدەن بە کوشت کە پێشتر ھۆکاری پەراوێزخستن و بێ بەھاکردنیان بووە)‌). بەکورتی، ھەر ئەو نۆرمانەی کە ژنیان کورتکردبۆ‌وە بۆ جەستەیەک کە ئەرکی سەرەکی بریتیە لە منداڵخستنەوە، ھەمان نۆرم لە چرکەساتی جەنگدا دەیانگۆرێت و دەیانکات بە جەستەیەک و ماشێنێک بۆ مەرگبۆ ئه‌م په‌ڕه‌گرافه‌ی ئه‌و، من ته‌نها کۆمێنتێکی بچوکم هه‌یه‌‌ چونکه‌ من نازانم له‌ کوێدا و بۆ چ مه‌به‌ستێك و له‌ چ سه‌رده‌مێکدا ، خاوه‌نی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی وتووه‌ ، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم که‌ ئه‌و کۆمێنته‌ جه‌نگاوه‌رانی ئازادیخوازی ڕۆژاوا ناگرێته‌وه‌ . دوای ئه‌وه‌ش ئاساییه‌ که‌ که‌سانی ئایدۆلۆجی و ده‌سه‌ڵاتخواز و حیزبی، هه‌میشه‌ بۆ سه‌لماندنی ڕاکانیان ، په‌نابه‌رنه‌ به‌ر قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و و ده‌قی کتێبه‌ زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان و له‌ دووری بارودخه‌که‌ و کارایی ئه‌زموونه‌کانه‌وه‌ ، له‌نگه‌ر بگرن و قسه‌ بکه‌ن .

شارا تاهیر له‌ دوو بڕگه‌ی کۆتایی وتاره‌که‌یدا ، هێڕشه‌کانی له‌سه‌ر پیاوان چڕ و پڕ تر ده‌کاته‌وه‌ و له‌ پالیشیا سوکایه‌تییه‌کی یه‌کجار زیاتر به‌و ئافره‌تانه‌ ده‌کات و فاڵیان بۆ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ داهاتوودا چییان به‌سه‌ر دێت، که‌ دیسانه‌وه‌ ‌ ده‌بنه‌وه‌ ئامێری سێکسی و منداڵدروستکردن. من نازانم پاشه‌ڕۆژی ڕۆژاوا به‌ره‌وکوێ ده‌ڕوات، ناتوانم به‌ یه‌قینه‌وه‌ پێشبینی داهاتوی بکه‌م ، مه‌گه‌ر به‌ وشه‌ی ” ئه‌گه‌ر و به‌ڵام ” قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم که‌ تۆ ناتوانیت‌ مافی سێکس و هه‌بوونی منداڵ و ئیختیاری خودی خۆیان له‌ ژنانی ڕۆژاوا ، بسه‌نیته‌وه‌ و ڕای خۆتیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت . ئه‌وان وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا ئازادن له‌وه‌ی چی ده‌که‌ن هه‌ڵبه‌ته‌ش له‌ داهاتوشدا هه‌ر ئازادن که‌ چییان ده‌وێت ، به‌ڵام زۆر دڵنیام که‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ نه‌ ده‌سته‌مۆ به‌ ئاره‌ز و هه‌وه‌سی پیاوان، ده‌بنه‌وه‌ و نه ئیدی‌ باوکسالاریش قه‌بوڵده‌که‌ن ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ لای من کۆیله‌ی ئیدۆلۆجی ، کۆیله‌ی خێڵ، کۆیله‌ی کوڵتور، کۆیله‌ی حیزب، کۆیله‌ی نه‌ته‌وه‌ ، کۆیله‌ی خێزان، کۆیله‌یه‌تی سه‌ر کار، کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت. …به‌ هه‌موو کۆیله‌کانی دیکه‌وه‌، له‌ پرنسپڵدا  هیچ جوودایییه‌کی له‌ کۆیله‌ی مێرد ، پیاو ، نییه‌ ، بگره‌ کۆیله‌بوونی پیاو ڕه‌نگه‌ ئه‌هۆنتر بێت و ڕه‌نگه‌ ڕزگاربوونیش له‌ ده‌ستی پیاو به‌ جیابوونه‌وه‌ ، به‌ ده‌ست لێهه‌ڵگرتن ، به‌ حاشا لێکردن ئاسانتر بێت له‌ ڕزگاربوون له‌ کۆیلایه‌تی حیز ب و‌ نه‌ته‌وه‌ و ئیدۆلۆجی و کولتور.

دواقسه‌م بۆ شارا تاهیر:

شارا تاهیر، پێش ئاشنابوونی به‌م فیکره‌ تازه‌یه ‌و دابارێته‌ سه‌ر ئه‌و قاره‌مانانه‌ و ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تییه‌یان پێبکات ، ده‌بوایه‌ تۆزێك خۆی ماندوو بکردایه‌ تاکو له‌ بارو دۆخی ڕۆژاوا و ئافره‌تان له‌وێ به‌تایبه‌تی ، گه‌ر ه‌ێڕشه‌که‌ی بۆ سه‌ریان به‌ ئامانج نییه‌، بکردایه‌ . به‌ڵگه‌شم بۆ قسه‌کانم: خاتوو شار ا ته‌نها لایه‌نی چه‌کدارانه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ ده‌بینێت که‌ چه‌ندێكن و چی ده‌که‌ن ، که‌ من له‌ ڕۆژاوا بووم براده‌ران وتیان ژماره‌یان ده‌چێته‌ ده‌ور‌وبه‌ری 10 هه‌زار ، تۆ بڵێ 20 هه‌زار به‌ڵام به‌ سه‌ده‌ها هه‌زاری دیکه‌یان له‌ گروپه‌ خۆجێیییه‌ ڕادیکاڵه‌کاندا خۆیان ڕێکخستووه‌ ، له‌ ده‌زگه‌ خزه‌متگوزارییه‌کاندا کارده‌که‌ن ، زۆربه‌ی ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری تێڤده‌م ئافره‌تانن ، له‌ لیژانه‌کانی پیوه‌ندیی سیاسیی و دیبلۆماسیانه‌ به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه‌وه‌ ، له‌ شاره‌وانییه‌کاند، ،هه‌ڵده‌سوڕێن، له‌ خۆبه‌ڕیوه‌به‌رییه‌کاندا به‌رپرسن، هاوسه‌رۆکن ڕۆڵی کاریگه‌ر ده‌بینن، له‌ نقابه‌کاندا ده‌ستبه‌کارن . له‌ بزوتنه‌وه‌ و گروپه‌کانی ئافره‌تاندا.  له‌ ڕۆژاوادا شوێنێك نیه‌ لیژنه‌یه‌ك ، گروپێك نییه‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی ڕه‌نگینی ئافره‌تانی کارای ئه‌وێی تیادا نه‌که‌وتبێته‌ کار .

ئه‌وان که‌مپه‌ین و که‌مپی ئاشتی ژنانیان دامه‌زراندووه‌ ، نازانم بۆ چی خاتوو شارا ئه‌و که‌مپ و که‌مپینه‌ی سنوری کۆبانی له‌ شاری سروچک، نه‌بینیوه‌ ، دیمه‌نی هه‌زاره‌ها له‌ ژنانی ڕۆژاوا و باکوری کوردستانی فه‌رامۆشکردووه‌ ‌ که‌ به‌ چنگ و به‌ خاکه‌نازو به‌ بێڵ و به‌ ده‌ست و پل خه‌نده‌قی شه‌رمه‌زارییان پڕده‌کرده‌وه‌ ، ئه‌ی چی ده‌ڵێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ڕێپێوانه‌ی که‌ ژنان له‌ باکور و له‌ ڕۆژاوا ده‌یانکرد و به‌رده‌وامن .   په‌یامی شؤڕش له‌ ڕۆژاوا و له‌ باکوری کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ په‌یامی شؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نه‌ك هه‌ر به‌ ته‌نها شؤڕشی سیاسیی، هه‌موو لایه‌نه‌کانی خه‌باتی گرتۆته‌وه‌ ، ئه‌وان خاوه‌نی ده‌نگی خۆیانن و له‌ سه‌رجه‌می بڕیاردانه‌کاندا له‌ بچوکه‌وه‌ بۆ گه‌وره‌ ، به‌شدارن و ڕۆڵیان هه‌یه‌، بۆیه‌ شارا تاهیر که‌ ته‌نها باس له‌ میلیته‌رایزی ژنان ده‌کات زوڵمێکی زۆر نه‌ک هه‌ر له‌ خودی ژنانی ڕۆژاوا خۆیان ده‌کات، به‌ڵکو له‌ په‌یام و جۆره‌کانی خه‌باتیشیان ده‌کات.

هۆکاری وەرگۆڕانی ئامانجەکان/ڕەتکردنەوەی سیستەم و پێکهاتە و ڕێکخستنی قووچکەیی چینایەتی

هۆکاری وەرگۆڕانی ئامانجەکان

هەژێن

٠٩ی ئازاری ٢٠١٥

(٢)

ڕەتکردنەوەی سیستەم و پێکهاتە و ڕێکخستنی قووچکەیی چینایەتی، واتە پێچەوانە خۆڕێکخستنەوەی ئازادیخوازان لە پێکهاتەی ئاسۆیی و زنجیرەیی ناچینایەتیدا.

هەرچەندە ئامانج لە پێکهێنانی ڕێکخراوە جەماوەریی و ڕامیارییەکان دژایەتی سیستەم و ڕەتکردنەوەی پێکهاتەی چینایەتی بێت، بەڵام بەداخەوە تا تاکو ئێستا سەرەنجام هەموو هەوڵ و تێکۆشانی مرۆڤە ئازادیخواز و یەکسانیخواز و خۆبەخشکارەکان ناڕاستەوخۆ بووەتەوە بە بەهێزکەرەوەی سیستەم و پێکهاتەیەك کە دژایەتیانکردوون و ئامانجیان لەنێوبردنیاب بووە. بۆ نموونە زۆربەی ڕێکخراوە کرێکاریی و جەماوەرییەکانی ژنان، خوێندکاران، فەرمانبەران، پەککەوتان، کەمئەندامان، خانەنشینان، ..تد پاش سەدە و نێوێك تەنیا ئاریستۆکراسی (Aristocracy)یان بەرهەمهێناوە و ڕۆڵیان میانجیگەریی نێوان خاوەنکار و کرێکاران، میانجیگەریی سەروەران و ژێردەستان، مشەخۆران و ڕەنجخوراوان بووە و وەك ڕامیاران و پارتییەکان بوونەتە ئامراز بۆ بەناوبانگبوون و خۆشگوزەرانی کەمینەیەکی دەسەڵاتخوازی سەرووی ئەو ڕێکخراوانە و لە هەموو بارەکاندا تەنیا خۆشباوەڕیی پاشڕەوانیان بە ڕزگارکەریی پارتییەکان و سەرانی پارتییەکان بەهێزکردووە و لە بەرانبەردا وەك هاوتەریبی سیستەمە چینایەتییەکە تاکی ژێردەست و ناڕازییان لە هەموو خۆبەکاربوون و خۆڕزگاریی و خۆبیرکردنەوەیەك خاڵیکردووەتەوە.

هەموو پارتییە بەناو کۆمونیست و سۆشیالیستەکان یا بوونەتە بەشێك لە سیسەمی پارلەمانی یا بەهۆی کودەتا و دەستەمۆکردنی ڕاپەڕینەکانەوە بوونەتە کوتەکی سەر سەری ئەوانەی کە بەناویانەوە خۆیان قووتکردووەتەوە یا بەهۆی سەرکەوتگەریی و سکتاریزم و ململانێی دەسەڵاتخوازانەی دەستە و گروپ و ئاراستەکانی نێویانەوە وەك ڤایروس بەردەوام لە کەرتبوون و وەچەخستنەوەدابوون، کە لە هەموو بارەکاندا تەنیا خۆشباوەڕیی پاشڕەوانیان بە ڕزگارکەریی پارتییەکان و سەرانی پارتییەکان بەهێزکردووە و لە بەرانبەردا وەك هاوتەریبی سیستەمە چینایەتییەکە تاکی ژێردەست و ناڕازییان لە هەموو خۆبەکاربوون و خۆڕزگاریی و خۆبیرکردنەوەیەك خاڵیکردووەتەوە. تاکی ناڕازیی و یاخیان بەناوی سۆشیالیزمەوە لە ڕێکخستنی قووچکەیی هاوشێوەی سیستەمە چینایەییەکە ڕێکخستووەتەوە و بە مێخی گەورەتر و خۆخوزانەتر بە کۆمەڵی چینایەتییەوە شەتەکیانداوەتەوە.

ئەگەر بەوردی سەرنجبدەین بێجگە لە جیاوازیی ڕواڵەتیی پاگەندە و بەڵێنە سەرخەرمانییەکان، هیچ جیاوازییەكی لە پێکهاتە و ڕێکخستن و میکانیزم و پەیوەندی نێوخۆیی ئەو ڕێکخراوە بەناو “سۆشیالیستیی و کۆمونیستی”یە جەماوەریی و پارتییانە و ڕێکخراوە زەرد و پاشکۆکانی دەسەڵات و پارتییە بۆرجوازییەکان و سیستەمی چینایەتی و ڕەوت و ئاراستەی چینایەتیدا نییە و هەموویان تەواوکەری یەکدین.

لێرەوە بەو سەرەنجامە دەگەین، کە گرنگ نییە ئێمە پاگەندەی چی دەکەین و چەندە لە دروشمداندا خۆمان سووردەکەینەوە و دەستەکانمان ڕادەوەشێنین و چەندە خۆمان بەکوشتدەدەین و چەندە خەڵك بۆ بەکوشتدان کۆدەکەینەوە، نەخێر، گرنگ ئەوەیە ئێمە چەندە دەتوانین پێچەوانەی ئیدئۆلۆگەکانی سەرمایەداری بیربکەینەوە، چەندە دەتوانین پێچەوانەی ڕێکخستنی بۆرجوازی خۆمان ڕێکبخەین و چەندە دەتوانین ئافەرێنەری پێکهاتەی ناچینایەتی ىین؛ ئیدی ئەو پێکهاتەیە خێزانێك بێت یا فێرگە و شوێنی کار و گروپی خۆجێی و ڕێکخراوەی جەماوەریی و تۆڕی کۆمەڵایەتیی نێو شارەکان و هەرێمەکان و هەرەوەزییەکانی کار و خزمەتگوزاری و پێکهاتەی سەرتاسەریی کۆمەڵ بێت.

ئەمەش بەو ئەزموونگەریی و خاڵەمان دەگەیێنێت، کە ناتوانین بە ڕێکخراوەی قووچکەیی و میانجیگەر تێکۆشانی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی پەرەپێبدەین. ناتوانین بە پارتیی و ڕێکخستنی ڕامیاریی وەك قووچکەییترین پێکهاتەی چینایەتی خۆمان ڕزگاربکەین. ناتوانین بە پاشڕەویی و دەستەمۆیی بیر و کاریزما و ئۆتوریتەی کەسانی دیکە خۆمان ڕزگاربکەین. ناتوانین بە ڕێکخستن و پێکهاتەی قووچکەیی، ڕێکخستن و پێکهاتەی قووچکەیی چینایەتی ڕەتبکەینەوە. لەبەرئەوە لەبەردەم ئەم پرسیارەدا خۆمان دەبینینەوە و وەڵامنەدانەوەی تەنیا هەزاربارەبوونەوەی هەڵە و شکست و نائومێدییەکان بەرهەمدەهێنێتەوە:

ئایا ئێمەی ژێردەست و نەدار توانای خۆڕزگارکردنمان هەیە؟

ئەگەر وەڵام ئەرێییە، چۆن و بە کامە میکانیزم و شێوازی ڕێکخستن و بیرکردنەوە و بڕیاردان؟

ئەگەر وەڵامەکە نەرێیە، دەی ئیدی بۆ ڕزگارکەرانمان بەناوی ئێمەوە ڕێكخراو و پارتیی و ..تد قووتدەکەنەوە و ئێمە بەکوشتندەدەن، بۆچی بەخۆیان ئێمە ڕزگارناکەن؟

ئەگەر وەڵام ئەوەیە، هێزی یەکگرتووی ئێمە مۆتۆری هەموو گۆڕان و شۆشێكە، دەی ئیدی چ پێویستمان بەڕابەریی و ڕێکخستن و بیرکردنەوەی ئەوانەی دەرەوەی خۆمان هەیە؟

************************************

https://hejeen.wordpress.com

Min nevêt kesek bybte serukê min – من نەڤێت کەسەک بیتە سەروکێ من

Xwastî hebûnî serok , nîşaney destemoyî xoye
Bêdengî beranber tîror û serkut, bellgey derbarîy her kesêke …

Ewî kemêk rêz bo mrovbûnî xoy, bo serbexobûnî û kesayetî xoy, bo maf û awezdarîy xoy dabnêt, hergîz bwar be hîç kesêk nadat bbête serokî (şwaney).

Ewaney ke xwazyarî serok û raberr bo xoyan û xêzan û komellyanin, kesanêkî destemokrawn wek her ajellêkî destemokraw çawerrêy neqîzey xawenekanyanin.

Ewî bixwazêt neçête rêzî destemoyan û kesayetî têkişkawan, hergîz le beranber rfandin û bêseruwênkirdnî em lawaze azadîxwazeda natwanêt bêdengibêt.

Ba hemûman bo rizgarbûnî ( perrevan ‘umer ) denghellbrrîn
Ba le hemû goşeyekî dunyawe be hemû zmanêk desellatî tîror û serkut le herêmî kurdistan qawbdeyn

Hawrrêyanî azadîxwaz, tkaye le her goşeyekî em cîhaneda dejîn û be her zmanêk ke deyzanin, hewallî rfandin û bêseruşwênkirdnî (perrevan ‘umer) lenêw şarî dhok bgeyênne azadîxwazanî cîhan

 

خواستی هەبوونی سەرۆک ، نیشانەی دەستەمۆیی خۆیە
بێدەنگی بەرانبەر تیرۆر و سەرکوت، بەڵگەی دەرباریی هەر کەسێكە …

ئەوی کەمێك ڕێز بۆ مرۆڤبوونی خۆی، بۆ سەربەخۆبوونی و کەسایەتی خۆی، بۆ ماف و ئاوەزداریی خۆی دابنێت، هەرگیز بوار بە هیچ کەسێك نادات ببێتە سەرۆکی (شوانەی).

ئەوانەی کە خوازیاری سەرۆک و ڕابەڕ بۆ خۆیان و خێزان و کۆمەڵیانن، کەسانێكی دەستەمۆکراون وەك هەر ئاژەڵێکی دەستەمۆکراو چاوەڕێی نەقیزەی خاوەنەکانیانن.

ئەوی بخوازێت نەچێتە ڕێزی دەستەمۆیان و کەسایەتی تێکشکاوان، هەرگیز لە بەرانبەر ڕفاندن و بێسەرووێنکردنی ئەم لاوازە ئازادیخوازەدا ناتوانێت بێدەنگبێت.

با هەموومان بۆ ڕزگاربوونی ( پەڕەڤان عومەر ) دەنگهەڵبڕین
با لە هەموو گۆشەیەکی دونیاوە بە هەموو زمانێك دەسەڵاتی تیرۆر و سەرکوت لە هەرێمی کوردستان قاوبدەین

هاوڕێیانی ئازادیخواز، تکایە لە هەر گۆشەیەکی ئەم جیهانەدا دەژین و بە هەر زمانێك کە دەیزانن، هەواڵی ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی (پەڕەڤان عومەر) لەنێو شاری دهۆک بگەیێننە ئازادیخوازانی جیهان

Kobane entre en seconde phase: résistance et nécessitées

Kobane entre en seconde phase: résistance et nécessitées

Après 134 jours a défendre et résister avec ferveur, les femmes, les hommes et les combattans ont finallement, avec le support et la solidarité de million de personnes du monde entier, vaincus les attaques vicieuses d’ISIS et libérer Kobane.

Ce ne fut pas seulement une defaite pour ISIS et leur rêve d’établir un Califat Islamique, cela a aussi  détruit celui de leur allié actuel, le gouvernement Turque qui voit ainsi disparaître sont rêve de
re-former un empire néo-Othoman.

L’attaque sur Kobane était une guerre de proximitée déclencher par ISIS sous les commandes du régime régionale à l’encontre du système démocratique auto-gérer (Democratic Self administration ou DSA) et de ses courageux citoyens.

Cette guerre à aussi eu un impact sans précédent sur l’état psychologique et les relations sociales des habitants de Kobane ainsi que sur les personnes partis se réfugier dans les regions voisines.

La guerre n’est pas encore finit! Tant qu’ISIS ne serat pas éradiquer de la region, ils essayerons encore d’intimider et de menacer les villages autour de Kobane avec leur missions de terreure et de propagande.

Nous entrons maintenant dans une deuxième phase de résistance qui est de gérer les conséquences de la guerre : nettoyer les mines, explosifs et bombes non-explosées qui jonche les sols de Kobane. Cette operation ne peut clairement pas être réaliser par les habitants de Kobane seuls mais nécéssite un support technique et des expertises.

Pour reconstruire kobane, sa population a besoin d’aide internationale. La solidarité des individus des quatre coins du monde est indispensable pour sauver le système démocratique auto-gérer et constitut la seule facon de préserver la révolution. Demander aux sociétés financières et aux autres multi-nationales de nous aider ne représente pas une option viable pour nous. L’histoire nous a notament enseigner que cette approche risquerais aussi bien d’anéantir la révolution et tout son sens.

Ici quelques suggestions pour les actions de solidaritée internationale et autre support dans la reconstruction de Kobane :

– Former des commitées et/ou association pour collecter des fonds, afin d’obtenir des outils et matériaux pour recontruire et nettoyer l’environement d’après guerre a commencer par Kobane.

– Ouvrir des comptes banquaire pour recevoir des donnations et autres contribution sous le contrôle des groupes solidaires de Rojava (ONG) des différentes villes et pays.

– Former divers groupes et commités dans chaque pays offrant la possibilitée de rassembler n’importe quel matériaux nécéssaire à la reconstruction de Rojava et en assurer son tranfère rapide et sure. Mettre en place des lieux de stokcage aux frontière Kurdes d’Irak, d’Iran et de Turquie avant de tranférer ces matériaux en ouvrant des corridores humanitaires.

– Collecte de médicaments et équipements hospitaliés à envoyer à chacun des 3 cantons de Rojava : Jazeera, Kobane et Efrin.

– Contruire des écoles, hopitaux, espaces de jeux et lieux spécialisés dans la réhabilitation et le support psychologique des victimes de guerre et réfugiés.

– Fournir des lignes téléphoniques et des connections internet indépendantes des pays voisins, aux 3 cantons de Jazeera, Kobane et Efrin. Ne pas dépendre des lignes déj à établient dans les pays voisin et garder les connections internet en dehors de leur controle est primordial.

– Permettre aux volontaires pouvant aider physiquement et mentalement à ce rendre la-bas afin de participer directement aux support des gens et à la reconstruction de Kobane et de Rojava.

– Permettre aux volontaires expert dans le domaine de l’énergie, de l’agriculture, de l’industrie et du batiment de participer et d’offrir leur savoir-faire pour la reconstruction de ces espaces.
Chaques projets doit etre approuver par les peuples du Rojava au travers des Communes et seront développés sous la coordination des commités démocratique auto-gérer (DSA), à qui revient les décisions finales.

Nous estimons que la solidarité et la participation dans le support des peuples du Rojava est une pratique anarchiste intrinsèque et un devoir. Nous esperons que les suggestions précédentes et autre à venir seront mis en pratique et ce, pas seulement au Rojava mais dans n’importe quel region du monde, en particulier celles détruite par la guerre. Cela nous semble évident que l’accomplissement anarchiste se trouve dans chaque aspect de la vie.

Nous pensons que rien n’est parfait ou à l’abris de critiques, en commencant par ces suggestions et esperons qu’elles vont créer discussions et débat au seins de toutes les communautees anarchistes. Nous aimerions souligner qu’elles ne concernent pas uniquement Rojava car n’importe quel peuple du monde peut faire face à une situation similaire dans un future proche.

Le Forum Anarchiste du Kurdistant (Kurdistan Anarchist Forum or KAF)

Le 4 Fevrier 2015

https://rebeljill98.wordpress.com/

参考までに、現地からの情報の一つを荒訳掲載する。”戦あるところに死傷者あり”は言うまでもないが、まとまった医薬品や医療機器とその消耗品群 が”人道の回廊”を通じて送られる必要がある。もちろん、食料も必要だろう。武器弾薬を送ろうとする欧米系の動きがあるようだが、先ずは医薬品と医療機 器、そしてそれを使用して医療活動が可能な人員、そして医療を行う間借りなりの場だろう。(★)

-----https://rebeljill98.files.wordpress.com/2015/03/rojavaicinilac.jpg

★医薬品をロヤヴァに

 

現地からの情報によると、クルディスタン薬剤師協会による「ロヤヴァへの同胞愛」の一環として、医薬品のまとまった荷物がロヤヴァに送られてきたという。

 

Mardin-Şırnakの薬剤師協会によって始められたそのキャンペーンは続いている。トレーラー一台分もしくはトラック一台分の医薬品や医療 機器とその消耗品が、Kızıltepe近郊のŞenyurt (Dilbêsîyê)という国境通過ポイントを通じてロヤヴァに送られてきた。

 

Mardin-Şırnak薬剤師協会によれば、地域の人々によってカンパされた医薬品や医療機器などがロヤヴァの責任ある機関による要請リストに基づいて送付されているという。

そのカンパ呼びかけによると、「協会加盟店にあるカンパ箱で皆さんの支援をお待ちしていますし、また以下のこのキャンペーンのカンパ専用口座やキャンペーンSMSを通じてのカンパもお受けしています」とのこと。

 

Vakif Bank Mardin Branch – Mardin Pharmacy Association Aid Account (MARDİN ECZACI ODASI YARDIM HESABI):

TR05 0001 5001 5800 7302 2232 90

Twitter: @rojavakardeseli #rojavayakardeseli

キャンペーン連絡電話番号は… :

+90 0536 899 2887/0533 280 9083/0482 212 8747

連絡先は…: Mardin Eczacı Odası, Vali Ozan Caddesi, Özçelik Apartmanı Kat :6 No:11 Artuklu/Mardin Turkey

 

https://rebeljill98.wordpress.com/

クルド人同志よりいただいた英文声明を荒訳掲載する。荒訳であるので、英訳に長けた個々人の別の正確な訳が出るまでの参考となれば十分だ。(★)

クルド人同志よりいただいた英文声明を荒訳掲載する。荒訳であるので、英訳に長けた個々人の別の正確な訳が出るまでの参考となれば十分だ。(★)

color1370
Kurdistan-Rojava★コバネ第二章: 抵抗と必要性あるもの

 

激しい抵抗と(解放区)防衛の134日後。世界中の何百万の民衆からの連帯と支持を受けたクルド民衆とその戦士たちは、I$I$からの悪辣な攻撃をついに打ち負かすことになった。
それは単に、I$I$とそのイスラム的カリフ制をうちたてる夢を打ち砕くだけでなく、I$I$の仲間である今のトルコ国家による新たなオスマン帝国復活の夢をも打ち砕くものであった。
コバネにおける攻撃は、地域政府群などの代表であるI$I$による勇猛果敢なコバネ住民や民主的自治(DSA)に対する代理戦争として現出した。
この戦争は、コバネの住民そして町を離れ近隣地区の避難場所を探して逃げ惑うことになった元住民に、社会的かつ物理的に大きな衝撃を残した。
戦争は未だ終わってなどいない。I$I$は未だ奴らの戦慄をもよおすミッションと宣伝を伴ってコバネ近郊の村々を脅しつけ恐怖支配している。明らかに、この恐怖支配は、地域からの奴らの完全掃討まで続くだろう。
我々は今、抵抗の第二の舞台に立っており、それは地雷除去、不発弾群や爆発物群といった戦争の傷跡を如何するかという事である。明らかに、その作業はコバ ネの住民によってはとても成し得ないものだ。それには、地雷除去や爆発物除去技術を持った専門家などの技術的支援が不可欠である。
コバネ再建のためには…:

 

 

この町の住民が民主的自治(DSA)を護るためは世界の圧倒的多数の民衆からの国家の枠を超えた連帯が不可欠である。それは、この地での革命を護るためのみの方法ではない。町の再建を助成するためにグローバル金融や大企業群に依頼するということは決して良い事ではない。
事実、歴史的にそういったアプローチが我々に告げることは、革命の破壊を結果するものですらあるからだ。

 

世界的連帯とロヤヴァの再建支援のための幾つかの提案(示唆)としては…:

 

―支援委員会を組織し、コバネにおける不発弾処理などの環境浄化や暮らしの場の再建のための物資や機器、支援カンパを呼びかける。

―カンパ用口座を開設し、ロヤヴァ連帯グループがカンパ状況を把握できるようにする。

―ロヤヴァが再建のために必要とするどんな物をも集めうる場において、グループ群や委員会群を形成する。何でも集められるということは、ロヤヴァに 安全かつ迅速に輸送することが確実に出来るということである。”人道的回廊”の開設を通じロヤヴァにそれらの物資群を輸送する手前のトルコ、イラン、イラ クなどの国家群が実効支配するクルディスタンの各”国境”地帯に物資集積地点群を設けること。

―ジャゼーラ、コバネ、エフリン(Jazeera, Kobane and Efrin)といった全3郡に医薬類と医療機器を集めること。

―学校、病院、子供の遊び場、戦傷病者や難民のための物質的支援とリハビリのための特別な場の開設。

―隣接国家群の接続回線を通じるものではなく、全3郡における独立した電話網やインターネット接続環境。電話回線やインターネット接続環境はそれら国家群の管理外であるべきである。

―コバネやその他ロヤヴァ地域の再建助成や直接難民を含む同地域住民支援に参加するために現地に向かうのを物質的・精神的に助けるボランテイアを許可すること。

―エネルギー分野、農業、工業、建設の専門家のボランティア参加とそれら専門家の出来ること総てへの助言などの申し出を許可する。

―為されるだろう如何なる一歩もが、コミューン群(共同体群)や民主的自治
(DSA)地域住民との調整をもった他の地域グループ群を含むロヤヴァの地域
住民と共にあらねばならないし、それらの人々が決定者(ディシジョン・メー
カー)であるべきだ。
―我々は、一アナキストの当然採るべき実践義務としてロヤヴァに連帯し、
参加した。我々は、闘いの中にいる他の同志たちからの上記の提案などを希望
している。

我々は、この実践的作業がロヤヴァに単に関係すべきであるばかりか、戦争に
より破壊された世界のどの場ででも考えられ得る事であると信じる。それは暮
らしの総ての側面での社会再建におけるアナキストの仕事として明らかになり
得る。
我々は、ナニモノも完全なものはなく、批判を免れないと思うので、これらの
提案をしている。我々は、我々の提案群が総てのアナキスト同志たちの議論や
討論における叩き台となることを願っている。
そしてまた我々は、我々の提案群がロヤヴァ地域のコバネについてのみではな
いことも強調したい。それは、近い将来にこの世界のどこででも我々が同じ実
践義務に直面する可能性を有する故に。

クルディスタン・アナキスト・フォーラム(KAF)2015年2月4日

https://rebeljill98.wordpress.com/

هۆکاری وەرگۆڕانی ئامانجەکان

8th of Machهۆکاری وەرگۆڕانی ئامانجەکان

هەژێن

٠٧ی ئازاری ٢٠١٥

(١)

ڕۆژی جیهانی ژن یا ڕۆژی یەکسانیی ڕەگەزیی

لەوانەیە زۆر جار مەبەستمان ئەو سەرەنجامە نەبێت، کە بەدەستیدەهێنین و هۆکاریش کەمتەرخەمیی یا ئاستی هوشیاریی و دەرکی هەمەلایەنەی ساتی بڕیاردانمان بێت، بەڵام بەداخەوە جێکەوتەبوونی بیرۆکەکان و ڕەتکردنەوەیان بە ئاسانی سڕینەوەی پیتێك یا واژە و دەستەواژەیەك یا هێڵکارییەك نییە لەسەر کاخەزێك، بەڵکو هەندێك جار ناچار بە ڕەتکردنەوەی بزووتنەوەیەکی مێژوویی و تێکۆشان و هەوڵی هاوڕێیانمان دەبین. ئەمە سەخت و ئازاردەرە، بەڵام ناچارین و ناتوانین بەپاساوی ڕێزگرتن لە تێکۆشانی ئەوان دڕیژە بە ناڕۆشنییەکانی ئەوان بدەین.

یەکێك لەو ناڕۆشنییانەی کە بەلایەنیکەمەوە نیو سەدە زیاترە وەك دژەشۆڕشێك بەکاردەبرێت واژەی “ڕۆژی ژنان” و واتاکانی پشت ئەو دەستەواژەیەن. کاتێك کە دەڵێین “ڕۆژی ژنان” واتە ڕۆژێك کە هیچ پەیوەندی بە ڕەگەزەکەی بەرانبەرەوە نییە، تایبەتە بە ژنان هەروەك ڕۆژی “باوك و دایك و منداڵان و هاوسێکسبازان”، کە هەستی هاودەردی و هاوخەمی و هاوخەباتی و هاوئامانجی لەوانی دیکەدا کزدەکات و پردەکانی هاوخەباتیی دەڕوخێنێت، بەتایبەت بەو جۆرەی کە فێمینیستە بۆرجواییەکان ئاراستەی دەکەن.

هەڵبەتە پێویستە من ئەوەش بڵێم، کە مەبەستی من گۆڕینی ناوی ئەم ڕۆژە “ڕۆژی جیهان ژن یا ژنان” نییە، بەڵکو مەبەستم گۆڕینی واتا و چەمك و بیرۆکە و ئامانج و بزووتنەوەکانی پشت ئەم ڕۆژەن، گۆڕینی بنەمای هزریی و میکانیزم و شێواز و شێوەی خۆڕێکخستن و چالاکی و ئاستە کۆمەڵایەتییەکانی تێکۆشانی ئەو پێناوەن. بەواتایەکی دیکە گۆڕینی “ڕۆژی جیهان ژن” لە جەژن و خۆمەستکردن و دروستکردنی دۆڵمە و سەما و نیشاندانی پۆشاکی ئێتنی و پاگەندەی پارتایەتییەوە بۆ ڕۆژی هێنانە سەرشەقامی دەنگی ئازادیخوازانە و یەکسانیخوازانەی تاکە ژێردەستەکان دژی هەڵاواردنی ڕەگەزیی و بۆ یەکسانی ڕەگەزیی، بۆ هاومافیی ڕەگەزەکان؛ ژن، پیاو، هاوسێکسگەرا و دژەسێکسگەرا و فرەسێکسگەرا و داگیرکردنی شەقام و کۆڵان و مەیدانەکان لەلایەن خوازیارانی یەکسانی هەمەلانەیە ڕەگەزیییەوە بۆ خۆنیشاندان و ناڕەزایەتی ڕادیکاڵ و جاڕدانی داخوازییەکان و پێکهێنانی ڕێکەوتنە کۆمەڵایەتییەکان و پێشکەشکردنی شانۆیی گەڕۆك و پێکهێنانی سەکۆی کۆمەڵایەتی گەڕۆك بۆ مشتومڕکردن، داگیرکردنی هۆڵی پارلەمان و بنکە-پارتییەکان و دەزگە هەڵاوێرەکانی دیکەی سیستەم و پێکهاتەی چینایەتی.

بەبۆجوونی من، کەی توانیمان ئەم ڕۆژە دەستەمۆکراوە، بکەینەوە بە ڕۆژی ناڕەزایەتی و دژایەتی کۆیلەتی ڕەگەزیی، ئەوا توانیومانە هەنگاوێك لە یەکسانی هەمەلایەنە نزیكببینەوە و ژنانێك کە خۆیان دەدەنە دەست چارەی بۆنووسراو یا خۆیان دەسووتێنن، بکێشینە ڕێزی تێکۆشان و حەزکردن لە ژیان و هیواداری بە ئازادی و تێکۆشان بۆ یەکسانی و دادپەروەریی.

بەڵام ڕووداونی وەها شتێك ئەستەمدەبێت، ئەگەر نەتوانین گشت توێژەکانی کۆمەڵ، پیاوان کە باوك و برا و هاوسەر و هاوکار و هاوپۆل و هاوپیشە و هاودەردی ژنانن، منداڵان کە منداڵ و فێریار و خوێندکاری بەردەستی ژنانن، ..تد نەکێشینە نێو وەها بزووتنەوە و تێکۆشانێك، کە ئامانجی هەڵوەشاندنەوە و بەرگرتن بێت بە هەڵاواردنی ڕەگەزیی بە هەموو جۆرەکانییەوە [چەوسانەوەی پیاو بۆ ژن، چەوسانەوەی ژن بۆ پیاو، چەوسانەوەی هەردووك بۆ منداڵی مێیینە، چەوسانەوەی هەردووك بۆ ئەوانەی جۆرە حەزێکی دیکەی سێکسییان هەیە، چەوسانەوەی ئایین و کولتوور و سیستەمە ڕامیارییەکە لەسەر هەردوویان]، ئەوا نەمانی هەڵاواردن و چارەسەری پرسی ڕەگەزیی لە کۆمەڵی سۆسیالیستیشدا وەك خەونێکی ئاسمانی دەمێنێتەوە و هەرگیز و هیچ کات مرۆڤایەتی پێی ناگات.

بێجگە لەوە، هەر چارەسەر و بەرهەڵستی و هەوڵێك لە نێوندی ژیان و کار و خوێندن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەرهەڵنەدات، ئەوا سەرەنجام بێجگە لە بەڵینی سەرخەرمان واوەتر نابێت و ناڕوات و بەڵێنی ڕزگارکردنی ژنان، کرێکاران، منداڵان، کەمینەکان و کۆمەڵ لەلایەن هەر کەس و گروپ و پێکهاتە و سیستەمێکەوە، زۆر خراپتر و نائومێدکەرترە لە دژایەتییەك کە چەوسێنەران ڕاستەوخۆ دژی ئێمەی چەوساوە ئەنجامیدەدەن، چونکە دژایەتی دوژمن بۆ شۆڕش، شۆڕشگێران بە ورەتر و بڕواپتەوتردەکات، بەڵام بەلێنی سەرخەرمان و قوۆستنەوەی خۆشباوەڕیی چەوساوان، چەوساوان نائومێدتر و بەدبەختردەکات، بۆ نموونە نائومێدیی و بێباوەڕیی و دژەشۆڕشییەك کە دەسەڵاتداریی بۆلشەڤیکەکان و مائۆتسی تۆنەکان و کێم ئێل سۆنگییەکان و کاسترۆییەکان و چاوشیشکۆییەکان لە کۆمەڵە ڕاپەڕیوەکاندا بەرهەمیانهێنان، هەموو تەمەن و هەوڵ و پیلانەکانی سەرمایەداری لە چەند سەدەدا نەیتوانی بەرهەمیانبهێنێت و بیانکاتە بەشێك لە ئاوەز و کولتوور و ژیانی خەڵك.

************************************

https://hejeen.wordpress.com