خۆبەڕێوەبەری کۆمەڵایەتیی

خۆبەڕێوەبەری کۆمەڵایەتیی

ئەڵتەرناتیڤێک بۆ سیستەمی ڕامیاریی [دەوڵەتیی]

بیرۆکە و پێشنیارێک بۆ ئاوەڵاکردنی دەرگەی گفتوگۆی کراوە و بەردەوام لەنێوان چالاکانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان

خوێنەری هێژا، ئامانج لە نووسینەوەی ئەم بیرۆکە یان ئامادەکردنی ئەم پێشنیارە ئاوەڵاکردنی دەرگەیە لە ڕووی ڕەخنە و سەرنجی تۆ وەک بوونێکی کۆمەڵایەتیی و شۆڕشگەر، چونکە تەسەلبوونی هەر بیرۆکە و هزرێک بە بەشداریکردنی چالاکانەی تۆی ئامانجدار و تێکۆشەر پەیوەستە.

تکایە پاش خوێندنەوەی هەر بەشێک، سەرنج و ڕەخنەی خۆت لەبارەی بنووسە، تاکو ببێتە ورووژێنەری سەرنجی خوێنەرانی دیکە و بەرپاکردنی گفتوگۆی بەردەوام و کراوە لەبارەی داهاتووی خۆمان و مرۆڤایەتی و ژییان و گۆی زەمین

داگرتنی پەڕتووک

Tan_&_Poy_Xo-berreeweberiy_komellayeti_print_version

خوێندنەوە

خوێندنەوە و داگرتن

https://t.me/pertuki_anarkisti/251

قرن ٢١ نشان گر گسترش جوامع شورایی

قرن ٢١ نشان گر گسترش جوامع شورایی

دانلود کتاب

21 century- print

 

خواندن کتاب

issuu :

 

خوانندن و دانلود کتاب

Telegram:

https://t.me/pertuki_anarkisti/247

 

قرن ٢١ نشان گر گسترش جوامع شورایی

قرن ٢١ نشان گر گسترش جوامع شورایی

دانلود کتاب

21 century- print

 

خواندن کتاب

issuu :

 

خوانندن و دانلود کتاب

Telegram:

https://t.me/pertuki_anarkisti/247

 

مانگرتن و پرۆتێستەکانی فەرەنسا 13 ڕۆژی تێپەراند:

مانگرتن و پرۆتێستەکانی فەرەنسا 13 ڕۆژی تێپەراند:

18/12/2019

دوێنێ 3شەمە، 17/12، مانگرتن و پرۆتێستەکانی فەرەنسا پێی نایە ڕۆژی سیازدەهەمییەوە.  بە قسەی پۆلیس 615 هەزار کەس و بە قسەی نقابەش نزیکەی ملیۆنێك کەس لە سەرشەقامەکانی فەرەنسا بوون دژی  ڕیفۆرمی خانەنشینکردن . ڕیفۆرمەکەی دەوڵەت وەکو نقابە دەڵێت بە زەرەری خەڵکییە و قازانجی دەوڵەت ، هەر بۆ نموونە ئەوانەی کە ئیشی خەتەرناك یاخود شەوان دەکەن لە ئێستادا مافی ئەوەیان هەیە پێش تەمەنی فەرمی خانەنشیکردن ، خۆیان خانەنشین بکەن بە موچەی تەواوی سەر کاریانەوە.  بەڵام ن لە ژێر یاسای نوێی ڕیفۆرمدا ئەم مافانە نامێنێت.

لە پرۆتێستەکەی دوێنێدا زیاتر لە 27 کەس دەسبەسەر کران.  بەشێکی زۆری میترۆ و قیتاری دیکە لەکار وەستان و زۆرێك لە قوتابخانەکان داخران بەهۆی ئەوەی کە مامۆستاکان لە پرۆتێسەکە بوون هەم بەشێکیشی لەبەر ئەوە بوو کە کە قوتابیان نەیاندەتوانی بگەنە قوتابخانەکان.  لە لایەکی دیکەشەوە ڕؤژی 2شەمە 16/12 بە سەدان دکتۆر هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوەیان کرد سەبارەت بەوەی کە پارەی تەواو بۆ خەستەخانەکان سەرف ناکرێت.

پرسی ڕیفۆرمی خانەنشینی لە فەرەنسادا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1995 کە جاك شیراك سەرۆك بوو و ئالان جوپ-یش سەرەكوەزیران ، کە دیانویست ڕیفۆرم بکەن بە ڵام پاش 3 هەفتە مانگرتن و خۆپیشاندانی خەڵکی حکومەت ناچار بوو لە بەرنامەکەی پاشگەز بێتەوە.  ئەوە 2 ساڵیشە ماکرۆنی خەریکە بیکات بەڵام بۆی ناکرێت.

 

خۆ پیشاندان و ناڕەزاییەکانی هیندستان تەشەنەی کرد بۆ 9 دەڤەری دیکە

خۆ پیشاندان و ناڕەزاییەکانی هیندستان تەشەنەی کرد بۆ 9 دەڤەری دیکە

17/12/2019

خۆ پیشاندان و ناڕەزاییەکانی هیندستان تەشەنەی کرد بۆ 9 دەڤەری دیکە، لە شارە گەورەکانی ئەو دەڤەرانە : as Kolkata, Mumbai, Chennai, Hyderabad and the capital New Delhi و قوتابیان بەشی زۆری ناڕەزاییەکان پێكدەهێنن. دوێنی ڕۆژی 2شەمە پاش سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران  زۆر دڕندانە لە لایەن  پۆلیس و دەسگەی ئاسایشی هیندستانەوە کە زیاتر لە 50 کەس بە سەختی بریندارکران  و هەروەها هێڕشکردنە سەر زانکۆکان و چوونە ناویانەوە  بە بێ مۆڵەتی زانکۆ بووە هۆی زیادبوونی ڕق و کینەی قوتابییان دژ بە پۆلیس و دەسگەی سەرکوتکەر ئەمانە هەمووی بونە هۆی بڵاوبوونەوەی پرۆتێست بۆ 9 دەڤەری دیکە و تا دوێنێ شەویش بەیەکادان لە نێوانی پۆلیس و دەسگەی داپڵۆسەر و خۆپیشاندەرانا بەردەوام بووە .

بڵاوبوونەوەی ئەم ناڕەزاییەنە بۆ دەڤەرەکانی دیکە لە ماوەیەکی یەکجار کەمدا دەوڵەتی هیندستان و سەرەکوەزیرانەکەی نیگەران و پەشۆکانووە و بەدوای حەلێکدا دەگەڕێن بۆ دامرکانەوەی خۆپیشاندەران.  هاوکاتیش دەوڵەتانی مەدەنی و دیمۆکراتیی ئەوروپای ڕۆژاوا و ئەمەریکا قڕو قپیان لەو سەرکوتکردن و کوشتن و بریندارکردنی خەڵکە بێ تاوانە کردووە ، گەر ئەوە لە هۆنگکۆنگ و چین و کۆریای باکور و ڤێنزویەلاو هەندێك وڵاتی تردا بوایە ئێستا ڕۆژی حەشریان هەڵساندبوو ،  ببینن چ دەبڵستاندەرێکیان هەیە  ئەم دەوڵەتە دیمۆکراتی و مەدەنییە .

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی هندستان

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی هندستان

16/12/2019

لە ڕۆژی 4شەمەوە، 11/12/19 ، دوای ئەوەی کە پەڕلەمانی هیندستان بە زۆربە بڕیاری قەبوڵکردنی کۆچبەرانێك کە لە بەنگلادش و پاکستان و شوێنەکانی دیکەوە هاتوون کە لە 31/12/2014  وە یاخود پێش ئەو ساڵە لەوێن و کاردەکەن مافی هاووڵاتیبوونیان پێ بدرێت.

ئەم بڕیارە موسڵـمانانی کۆچبەر بۆ هیند ناگرێتەوە.  ئەمەش نەك هەر دادپەروەرێتی تێدا نیە بەڵکو سیاسەتی هەڵاواردنە و جیاکردنەوە ئەوانە و تەماشاکردنیانە بە کەسان و لایەنێکی جیاواز لە لە دین جیاوازەکانی دیکەن و دژ بەمافی مرۆڤانێکی خاوەن جودادینن.  ئەمڕؤ ژمارەی موسڵمانانی هیندستان 200 ملیۆن کەسن کە ناتوانرێت ئاوا بەو ئاسانییە فەرامۆش بکرێن.

ئەم بڕیارو یاسایەی پەڕلەمانی هیندستان بوە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان بێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی خۆیان بە تایبەت لە دلهی و بۆمبایی و چەند شارێکی دیکە و  دەڤەری ئەسام ، دەرببڕن .  هەر لەو ڕۆژەوە بەیەکادان لە نێوانی خەڵکانی خۆپیشاندەر و ناڕازییاندا لەتەك پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی هیندستانا ڕویداوە و تا ئێستاش 6 کەس بوونەتە قوربانی گیانیان لەدەستداوە و  ژمارەیە زۆر لەوە زیاتریش بریندار بوون.

هاوکاتیش ئەم خۆپیشاندانانە لە لایەن خەڵکانی غەیرە ئیسلامیشەوە پشتگیری لیدەکرێت بەڵام بە بیانوی جیا.  ئەوەیش ئەوەیە کە قەبوڵکردنی ئەوانەی  کە دەوڵەت بڕیاری بۆ داون کە ببنە هاووڵاتیی  و مانەوەیان دەبێتە هۆی ” دزینی” کار و بازاڕ لە ئەوانی دیکەیان.

سەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا:

‌سەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا:

زاهیر باهیر –  13/12/2019

پارتی کرێکاران بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2010 وە هەڵبژاردنەکەی دۆڕاند.  سەرەنجامی هەڵبژاردنەکەی دوێنی 12/12 دوو بەڵگە دەسەلمێنێت.  یەکەم: ئەوەی کە حوکم دەکات و دەسەڵاتی پارتی حوکمڕانی ئایندە دیاریدەکات میدیایە، ئەو دەزگە زەبەلاحەیە کە هەر پارتێك پشتی تێبکات و دژی بخوینێت زۆر زەحمەتە هەڵبژاردن بباتەوە .  میدیا لە بریتانیا باشترین ئامرازی هەڵخەڵتێنەری خەڵکییە ، خراپ دەکاتە باش، درۆزن دەکاتە ڕاستگۆ، بەرنامەی خراپ دەکاتە باش ، بێ ئومێدی دەگۆڕێت بە ئومێد… .  بێ گومان پێچەوانەکەشی هەر ڕاستە.  هەر زوو پێش ڕؤژی هەڵبژاردن پێمان دەلێت کە چ پارتێك دەیباتەوە ، بە ژمارەی ئەندامەکانیشیەوە تەنانەت بە ڕیژەی سەدیش سەرەنجامەکەت دەداتێ.

 

دووەم: کۆمەڵی بریتانی کۆمەڵێکی زۆر موحافیزکارە ، ئیتر گرنگ نییە مانیفێستەکەت چەندێك ڕادیکالە و چەندێك بەجێ و لە خزمەتی زۆرینەدایە .  گەرچی مانیفێستەکەی لەیبەر هێشتا وەکو ئەوەی کە لە ساڵانی 70 کانا هەیانبوو ڕادیکال نییە هەروەها زۆر لە خوارەوەی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی و وڵاتانی سکەندەناڤیاشەوەیە. هەوڵی لەیبەر لە مانیفێستەکەیدا بنیاتنانی کۆمەڵی سۆشیالیستی نەبوو بەڵکو دەیویست کە هیچ نەبێت بە لۆقە لۆق بگاتەوە بەو وڵاتانەی کە ناوم هێنان و بەمەش ڕواڵەتێکی جوانتر بە سیاسەتی نیولیبراڵ و لیبراڵ بدات و ژیانیان درێژتر بکاتەوە .  بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەنگەدەرانی بریتانی لەیبەریان ڕەتکردەوە و لەوە دەکات کە قەبوڵیان بێت کە:  سیستەمی تەندروستی خراپتر بێت، قەرزی قوتابییان بمێنێتەوە، باخچەوی ساوایان نەبێتە خۆڕایی ، کرێی هاتوچۆ گرانتر بێت، بێ خانووبەرە زۆرتر بێت ، ژنان زیاتر بکوژرێن و توندوتیژی بەرانبەریان زیاتربێت، کرێخانوو گرانتربێت ،کرێی سەر کار کەمتر بێت لەگەڵ ئەو پەڕی هەلومەرجی نەگریسی سەر کار،  ڕۆژی کارکردن درێژتر بێت، کۆمەڵێکی ڕایسستتر و سێکستتری زیاتری هەبێت، ڕای دژ بە بێیانە و کۆچبەران و پەنابەران و موسڵمانەکان خراپتر بێت، قەدەخەکردنی خۆپیشاندان و مانگرتن بە گوێرەی یاسا جێ بەجێبکرێت، نرخی کاڵاکان گرانتر بێت، باج لەسەر سامانداران کەمتر بێت، قوتابخانەکان قوتابی زیاتر لە پۆلەکانا هەبێت ، مامۆستا کەمتر بێت، کەمتر دەربەستی ژینگەبێت و   … زۆری تر لەمانە .  لەوەش خراپتر ئەوەیە کە بە گوێرەی شیکەرەوەیەك [ موحەلیل] دەڵێت پارتی لەیبەر لە سەدا 12 ی دەنگی لەو شوێنانەی کە زۆربەیان کرێکار و هەژار نشینن لە دەستداوە .

ئێمە لە بریتانیا کۆمەڵێكمان هەیە کە قەبوڵی تۆزێك ڕیفۆرم-یش ناکات جا لە شۆڕش بگەڕێ و بیری لێـمەکەرەوە .  هەر وەکو پێشتریش وتومە ئەم وڵاتە دوا وڵات دەبێت لە شؤڕش دا ،  هۆکارەکەشی ئاشکرایە و پێشتر قسەم لەسەر کردووە.

دەنگ مەدەن ، بۆیکۆتی دەنگدان بکەن:

12/12/2019

ئەمە دروشمی خۆپیشاندەرانی دوێنێ و ئەمڕۆی جەزائیرە. ئەمڕۆ ، 12/12 هەڵبژاردنی گشتی هەیە دوای ئەوەی حکومەتی پێشتر کە سەرەتای ئەمساڵ هەڵبژێررا و لە مانگی تەموزدا هەڵوەشایەوە.

لە جەزائیر 5 کاندید هەیە کە 2 دانەیان پێشتر سەرەکوەزیران بوون  و یەکێکیشیان وەزیر و دوانەکەی دیکەش هاوکار و پشتیوانی حکومەتی عەبدولعەزیز بۆتەفەلیقە بوون .  بۆیە خۆپیشاندەران ناهەقیان نییە کە داوا لە خەڵکی جەزائیر دەکەن کە دەنگ نەدەن و بۆیکۆت بکەن.

کاندیدەکان زۆر کەم کەمپەینی هەڵبژاردنیان کردووە ئەوەشی کە کردویانە لەژێر پاراسستینی هێزی پۆلیس و سوپادا بوون ، بەڵام هێشتا خۆپیشاندەران هەراسانیان کردوون و سوکایەتییان پێکردون .

گەر چی 62 هەزار کابینەی دەنگدان کراوەتەوە لە جەزائیر بەڵام تا ڕادەیەکی زۆر چۆڵن و خەڵكێکی یەکجار کەم دەچن بۆ دەنگدان،  کە کاندیدەکان خۆشیان دەزانن ئەوەی کە هەڵدەبێرێت شەرعیەتی حوکمی نییە چونکە ڕێژەی دەنگدەران یەکجار کەمن .

خۆپیشاندەرێك دەلێت ” چۆن دەتوانین متمانە بەوانە بکەین کە خیانەتیان لە نیشتمان و گەل کردووە و هاوکاری بۆتوفەلیقە بوون؟”

ژنێکی دیکە لە نێو خۆپیشاندەرانا کە تەمەنی 62 ساڵە دروشمێکی هەڵگرتووە نوسراوە ” من ڕێپێوان دەکەم تاکو بڵێم نا بۆ دەنگدان ، نا بۆ سیستەمەکەی بۆتوفلیقەی بێ بۆتوفلیقە” .

لەگەڵ یاساخکردنی خۆپیشاندان و کردنی پرۆتێستا کە لە ساڵی 2001 وە بە گوێرەی یاسا یاساخە، هێشتا خەڵکی هەر خۆپیشاندانی خۆی دەکات ، هاوکاتیش بەندیخانەکان جمەیان دێ و چالاکەوانەکان بەردەوام پۆلیس لێیان دەفڕێنێت و بێ سەروشوێنیان دەکەن. دوێنێ ، 4 شەمە، گەورەترین خۆپیشاندان کراوە .

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان لە جەزائیر بەردەوامن

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان لە جەزائیر بەردەوامن

10/12/2019

ڕۆژی 5 شەمە، 12/12 لە جەزائیریش ڕۆژی درۆ مێژوییەکەیە ، ڕۆژی هەڵبژاردنە.  لە مانگی شوباتەوە، لەو کاتەوەی کە موتەفلیقە دەستی لەکار کێشاوەتەوە ، سوپا حوکم دەکات و ڕۆژی 12/12ی  بە ڕۆژی هەڵبژاردن دیاریکردووە.

بەڵام خۆپیشاندەران کە لەسە شەقامەکان ، هەڵبژاردنیان ناوێت و دەیانەوێت سیستەمەکە بگۆڕن.  هەندێکی دیکەیان دەڵێن هەلبژاردن بووتە کارێکی گاڵتەجاڕیی و نایانەوێت هیچ کام لەو حیزب و لایەنانە کە تا ئێستا ڕۆڵیان هەبووە، بەشداریبکەن لە هەڵبژاردنەکەدا.  شایانی باس کە لە ساڵی 1962، ڕۆژی ڕزگاریی نەتەوەیی ،  هەر هەمان حیزب بە زۆری حوکم دەکات.

وێنەی یەکەم وێنەی خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی هەینی ڕابوردووە و وێنەی دووهەم ، وێنە سەربازێکە کە داوا لە خۆپیشاندەران دەکات کە “ئاژاوە” نەنێنەوە و ڕێگا بدەن خەڵکی مافی خۆی بەکاربهێنێت لە هەڵبژاردنی “نوێنەریا”،  بێ گومان هەڕەشە و گوڕەشەش بەردەوامە.

لەوێش هەمان تاس و حەمامە کە خەڵکانێك کە چالاکن و دەسەڵات لێیان دەترسێت ، دەگیرێن و دەفڕێنرێن.

مانگرتن و پرۆتێستەکانی فەرەنسا بەردەوامن

مانگرتن و پرۆتێستەکانی فەرەنسا بەردەوامن

09/12/2019

گەرچی حکومەتی فەرەنسا لە سازشکردندایە بۆ رازیکردنی مانگرتوان و خۆپیشاندەران و ناڕەزایکەران ، بەڵام پرۆتێستکان هەر بەردەوامن.  نقابە بانگەشەی کرێکارانی بۆ بەردەوامیدان بە مانگرتن و ناڕەزاییەکان بۆ بەیانی-ش ، ڕۆژی 3شەمە، 10/12 ، کرد .

هاوکاتیش جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە خۆپیشاندانەکان و ناڕەزاییەکان دەچنە قۆناخی بەردەوامبوون بە مانگرتن و خۆپیشاندانەکان گەر پێویستبکات تا ئەو کاتەی کە حکومەت چۆک دادەت لە جێ بەجێکردنی بەرنامەکەی.

لە لایەن حکومەتیشەوە سەرەکوەزیرانی فەرەنسا ئاگەداری نقابەی کردەوە کە حکومەت دەستکاری پلانەکەی کردوە و ڕۆژی 4 شەمە ، نیوەڕۆکەی ، پلانە نوێکە دەخاتە ڕوو.