مانگرتن و پرۆتێستەکانی فەرەنسا بەردەوامن
09/12/2019
گەرچی حکومەتی فەرەنسا لە سازشکردندایە بۆ رازیکردنی مانگرتوان و خۆپیشاندەران و ناڕەزایکەران ، بەڵام پرۆتێستکان هەر بەردەوامن. نقابە بانگەشەی کرێکارانی بۆ بەردەوامیدان بە مانگرتن و ناڕەزاییەکان بۆ بەیانی-ش ، ڕۆژی 3شەمە، 10/12 ، کرد .
هاوکاتیش جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە خۆپیشاندانەکان و ناڕەزاییەکان دەچنە قۆناخی بەردەوامبوون بە مانگرتن و خۆپیشاندانەکان گەر پێویستبکات تا ئەو کاتەی کە حکومەت چۆک دادەت لە جێ بەجێکردنی بەرنامەکەی.
لە لایەن حکومەتیشەوە سەرەکوەزیرانی فەرەنسا ئاگەداری نقابەی کردەوە کە حکومەت دەستکاری پلانەکەی کردوە و ڕۆژی 4 شەمە ، نیوەڕۆکەی ، پلانە نوێکە دەخاتە ڕوو.