دوای سەرکەوتنی پرۆتێستەکەی شاری برستڵ

21/03/2021

دوای ئەو پرۆتێست گەوەرەیەی ڕۆژی یەكشەمە ، 21/03 ، لە شاری برستڵ ،  تکایە ئەم کرتە لەسەر ئەم لینکە بکە:

https://uk.yahoo.com/…/night-violence-bristol-kill-bill…

ئێستا پۆلیس ئاماری زەرەروزیانی خۆیان و مەترسیان و هەروەها ژمارەی گیراوانیشیان خستەڕوو. بە گوێرەی ئامارەکانی پۆلیس 21 پۆلیس بریندار بوون کە هەندێكیان پێویستیان بە خەستەخانە هەبووە، 12 ڤان و سەیارەی دیکەی پۆلیس یا سوتێنراون یاخود تێشکاون ، 10 کەسیان دەستبەسەرکردووە و بەدوی کەسانی تریشدا دەگەڕێن

پۆلیس  ترسێکی ئێکجار زۆریان لێنشتیوە سەرۆکی پۆلیسی ئەو دەڤەرە  دەڵێت ” لە زۆر شاری دیکەی بریتانیادا لە ئایندەیەکی نزیكدا هەمان شت ڕودەداتەوە و ژیانی پۆلیس زۆر لە مەترسیدایە ، هەندێك لە پۆلیسەکان پێیان وتوم کە لە کوشتن و مردن دەترسین .  لە  چاویانا دیارە کە ترسیان لێنیشتووە.”  هەر لەبەر ئەمەش بە پەلە داوای کۆبونەوەی نێوانی خۆی و وەزیری ناوخۆی سەرۆکی پۆلیسی ئینگلەند و وێلسی  کردوە .

ئێستا حکومەت بڕیاری دا لە ڕۆژی دووشەمەوە ، 29/03 وە پرۆتێست قەدەخە نەکرێت و ڕێگا بدرێت کە خەڵکی پرۆتێست بکات.  کورد ڕاستیان وتووە :  شەق دەزانێت قۆناغ لە کوێیە.

یەكشەمە تاکو سەعات 1.30 بەیانی دووشەمە، هەلی کۆپتەری پۆلیس بەسەر شارەوە گەڕاوە ، تاکو 4.30 بەیانی زوو یەك دوو ڕێگای سەرەکی هاتنە ناوەوەی بریستڵ داخراوە تاکو سەیارە نەیەتە ناو شارەوە .

دوو دونیای زۆر جیاوازی دەستکرد

28/02/2021

یاسا هەمیشە بۆ هەژارانە، هەر دەبێت ئاواشبێت . هۆکارەکەش ئاسانە.  کێن ئەوانەی  یاسا دادەنێن؟ بێگومان دەسەڵاتداران، سامانداران، سیاسیییەکاکانی کە لە دەسەڵاتدان ، لە حکومەتدان ، لە دەوڵەتدان.  خۆ ناکرێت مرۆڤ ئەوەندە گەمژە بێت یاسایەك دانێت ، سیاسەتێك بەڕێبکات کە دژ بەخۆی بێت.  ئەوە ئێمەین کە گەمژەین، نەك ئەوان، کە دەیانکەین بە یاسادانەر ، بە دەسەڵاتدار، بە کەڵەگا بەسەرخۆمانەوە.

لە بریتانیاو زۆرێك لە وڵاتانی دیکەدا سوپەر دەوڵەمەندەکان یا باج [ تەکس] نادەن ، یاخود هەر زۆر کەم یا بەدەگمەن تیایدانەیە کە بیدات.  بۆ ئەمەش بارەگای بزنسەکانیان دەگوێزنەوە ئەو وڵاتانانەی کە بڕی باج لەسەر کۆمپانیاکان کەمن ، وەکو ئیرلەندە لە سەدا 12.5، تاڕادەیەکیش ئەمەریکا کە لە سەدا 15 یە بەڵام جۆ بایدن دەیەوێت سەریخات بۆ لە سەدا 28 ، لە بریتانیا لە سەدا 19یە ،  یاخود دەچنە شوێنێکی دیکە کە هەر تەکس نایگرێتەوە، دیارە ئەمەش کە دەیکەن نایاسایی نییە بەڵکو بە پشت و پەنای یاسایە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی ئەم ڕۆژانەی پێشو لە سەدا 10 سامانی جیهان لەو شوێنانەدا حەشاردەرێت کە باج نایگرێتەوە ئەمە لە کاتێکدا ، ئەم سامانەش بە ڕێژەی سەدی دەکاتە لە سەدا 2.7 ی داهاتی هەموو جیهان.   هەر بە گۆوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ، زیاتر لە ملیارێك خەڵک لەم جیهانەدا هەژارن.

ئەم سامانەی دەوڵەمەندەکان لە نێوانی مانگی نیسان و مانگی تەموزی  پارەکەدا ، 2020 ، بە ڕێژەی لە سەدا 27.05 بەتەنها لە 4 مانگدا چووەتە سەرەوە، ئەمە لە کاتێکدا کە باقییەکەی دیکەی جیهان لە ناڕەحەتیدا ژیاوە.

ڕاپۆرتەکە دەڵیت ئەگەر ئەم سامانە حەشاردراوە ، یاخود باج لێنەدراوە، بە بڕی لە سەدا 20 بۆ لە سەدا 30 باج بدەن هەر لە بەنگلادشا 9 ملیۆن خەڵکی پیر لە هەژاری دەربازدەکات ، لە وڵاتی چاددا بەم پارەیە دەکرێت 38 هەزار قوتابی پێبگەیەنێت [ وێنەی دووهەم وێنەی قوتابیانی چادە ] ، لە ئەڵمانیا دەکرێت 8000 تۆرنیددۆی  با، کە وزەی کارەبای پی دروستدەکرێت، دابنرێت .

دیارە قسە هەر لەسەر سوپەر دەوڵەمەندەکانە ، نەك ئەوانی دیکە ، بە دڵنناییەوە کە بڕی باج زیاد بکرێت و گەندەڵی تیادانەکرێت  خەڵکێکی زۆر لە داوی هەژارری ڕزگاری دەبێت . دیارە ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە ڕیفۆرم هەژاریی و قۆرت و نەگەبەتییەکانی دیکەی کە بەدوایدا دێن، چارەسەردەکات .  ئەمە کاری نەکردەیە و هەرگیز لەسای ئەم سیستەمەدا ڕیفۆرمێکی بنەڕەتی ڕوونادات .  زانینی هۆکارەکە ئاسانە ئەویش ئەوەیە کە دەبێت ڕیفۆرم لە ژیان و سامانی ساماندارانابکرێت ، ئایا ئەوان خۆیان ڕێگای ئەوە دەدەن؟ مێژوو سەلماندوییەتی کە نایدەن.    

کۆمپانیای ئەمازۆن

05/03/2021

کۆمپانیای ئەمازۆن کە یەکێكە لە هەر کۆمپانیا گەوەرەکان و قازانجێکی خەیالی کردووە و دەکات بەتایبەت لەسەردەمی کۆرۆنادا ڕێگا نادات بە کرێکارەکانی نقابەیان هەبێت یا بەشدای لە نقابەکانی دیکەدا بکەن . قازانجی زۆری ئەمازۆن بەشی زۆری پەیوەستە بە ڕێگانەدانی ئەم کۆمپانیایە بە کرێکارەکانی کە نقابەی خۆیان دروستبکەن.

ئەمازۆن هەر بەوەشەوە نەوەستاوە بەڵکو سیخوڕییش بەسەر چالاکی کرێکارەکانییەوە دەکات تا ئەو ڕادەیەی کە چاودێرییان دەکات کە لە کاتی گۆڕینی شفتەکانیانا لەکاتی قسە کردنیان لەگەڵ هاوەڵە کرێکاراەکانیانا کاتی بەجێهێشتنی سەر کاریان.

کرێکارانی ئەمازۆن و مەکدۆناڵد بۆ ماوەیەکی زۆرە  لە کەمپەینێکی سەرومڕدان تاکو کڕێی لانی کەمی کرێکاران لە سەعاتێکدا بۆ 15 دۆلار سەرکەوێت.

دیارەدەی سیخوڕیکردن بەسەر کرێکارانەوە،  دیاردەیەکی تازە نییە کۆمپنایاکان لە بریتانیا و ئەمەریکادا لە ساڵەکانی 70 کانەوە ئەمە دەکەن.  ئێستاش کارەکە بەهۆی تەکنەلۆجیای نوێوە زۆر ئاسانتر بووە بۆیان .  زۆربەی کۆمپانیاکان لیستی ڕەشیان هەبووە و هەیە .  لیستی ڕەشیش ناوی کرێکارە چالاکە نقابی و چەپ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و ئەنارکیستەکان بوون کە لە داواکردنی کاردا ، بە بیانوویەك لە بیانووەکان کاریان پێنەدراوە.

ئەم لیستە ڕەشانە زۆر ڕاپۆرتی لەسەر کراوە و زۆریشیان، پۆلیس ئەم دەیتایانەی فرۆشۆتۆتەوە بە کۆمپانیاکان .  دوا کەسەکانی لیستی ڕەشی مانگرتنە گەورەکەی کرێکارانی کانە خەڵوزەکانی بریتانیای ساڵی 1984 بۆ 1985 کە دوای ئەوە کاریان دەستنەدەکەوت،  بۆیان دەرکەوت کە ناوەکانیان لە لیستی ڕەشدابووە ، پۆلیسیان دا بە دادگا ئەم لێکؤڵیەنەوە و دادگاکارییە نزیکەی 30 ساڵی خایاند کە لە مانگی پێشودا هەندێك لەو کرێکارانە توانییان ناویان لەو لیستە ڕەشەدا نەهێڵن .

ئەمەیە دیمۆکراتی لەسەر کار، ئەمەیە بوونی فرسەتی کار ، ئەمەیە عەدالەت لە کاردا  و مامەڵە لەسەر کار، ئەمەیە هەڵاواردن و غەدرلێکردن .  پۆلیس و دەەوڵەت و خاوەنکۆمپانیاکان هەمیشە دەستیان لەناو دەستی یەکدیدایە .

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی یۆنان بەردەوامە

11/03/2021

ڕۆژی 3شەمە شەپۆلێکی تری خۆپیشاندان وناڕەزایی لە ئەسینای یۆنان دەستیپێکرد و تاکو دوێنێ شەویش بەردەوام بووە .  بە دەیەها هەزار گەنج هاتنە سەر شەقامەکانی ئەسینا هەر بەدەرکەوتنی کرتەیەکی ڤیدیۆیی کە پۆلیس چۆن دڕاندانە بەربوەتە گیان گەنجێكی 26 ساڵەی قوتابی گوایە یاسای لۆکداونی شکاندووە.

ئەم گەنجە تەنها هاتۆتە دەرەوە لەسەر تەختەیەکی دانیشتن تاکو خۆی بداتە بەر هەتاو و هەناسەیەك بدات پاش ئەوەی کە لەوی لە مانگی نۆڤمبەری پارەوە ، 2020 ، لۆکداون بەردەوامە.  پۆلیس سزای گەنجەکەی بە 300 یورۆ داوە ، ئەویش قسەی لەگەڵدا کردون بەڵام ئەوان لەبری ئەوە بەربوونەتە گیانی و زۆر خراپ مامەڵەیان کردووە. بێ گومان هۆکاری وەکو بوونی سیاسەتی دەستگرتنەوە [ تەقەشوف]  و بێ کاری و لۆکداون و بوونی پۆلیس لە حەرەمی زانکۆکانا و کەمتەرخەمی حکومەتی یۆنان لە پرسی کۆرۆنا و چارەسەریدا ، ئەمانە هەمووی ڕۆڵی خۆیان بینیوە بۆ هاتنە سەر شەقامی زۆرێك لە خەڵک.   

شەپۆلی ناڕەزاییەکان لە بریتانیا بەردەوامە

16/03/2021

دوێنێ ئیوارە و شەو بۆ جاری سسێهەم خەڵکانێکی زۆر هاتنەوە سەر شەقامەکان بۆ بەرگریی لە مافی ڕەوای خۆیان لە کاتیکدا کە لێرە لە دوو کەس زیاتر کۆبونەوەیان یاسەخە و پۆلیس هەر لە شوێنی خۆیدا سزای پارەیان دەدا.

ناڕەزاییەکانی ئەم دواییە هۆکارەکەی فڕاندنی ژنێکی تەمە 33 ساڵ بوو  لە ڕۆژی 03/03لە لایەن پۆلیسێك کە خۆی گاردی کەسانی دەستەبژێری وەکو دیبلۆماسییەکان و پەڕلەمانتارە ناودارەکانی نێو دەسەڵاتە، دواتر لاشەی ئافرەتەکەیان لە دارستانێکی دوور لە لەندەن بە 70 میل دۆزییەوە و کە هەتا ئێستاش نازانرێت  جۆری کوشتنەکەی چۆن بووە.

ئەمەی کە ڕویدا نەك هەر لەسەر دەستی خودی پۆلیس دا بوو،  بەڵکو فڕاندن و کوژاران و لاقەی جنسیش بەشی زۆری بەرپرسیارییکەی  بەر پۆلیس و دەسەڵات و سیاسییەکان دەکەوێت. 

بە گوێرەی ڕاپرسێك کە لە نێوانی زیاتر لە هەزار کچانی گەنج و ژناندا کرا 5 ڕۆژ لەمەوبەر، ئەوەی دەرخست کە لە سەدا 94 ی کچانی تەمەن نێوان 18 و 25 ساڵە یا لاقەی جنسی کراون یاخود هەراسان کراون یا بە جۆرێك لە جۆرەکان دەستیان بۆ براوە ، ئەم ڕێژەیە لە نێوانی ئافرەتانی سەر و تەمەن 25 بە ڕێژەی لەسەر 86 بوو. لەم وڵاتەدا هەفتانە لانی کەم 2 ژن دەکوژرێت.   ژنان دەزانن کە پۆلیس و دەوڵەت جددی نین لەبنبڕکردنی ئەم کێشە گەورەدا هەر لەبەر ئەوەش زۆربەی ڕووداوەکان بە پۆلیس ڕاناگەینرێت .  بۆ نموونە پۆلیس دەیەوێ پاسوەردی یا کۆدی تەلەفونی قوربانییەکان بزانن تاکو بچنە ناوییەوە و زانیاری لەسەر خودی خۆیان بدۆزنەوە و تاکو پەیوەستی بکەنەوە بە لاقەی جنسی یا دەستبۆبردنیان ، کە پۆلیس مافی ئەوەی نییە کە تایبەتمەندی کەس بزانێت.

هەینی شەوەکەی کە گردبوونەوە لەلایەن کچان و ژنانێکی زۆرەوە بوو بۆ ڕێزلێنان لەو ئافرەتەی کە کوژاراوە ، پۆلیس مامەڵەیەکی ئیکجا ناشیرینی کردن .  ڕۆژی دواتر و دوای ئەوەش، ئافرەنان و پیاوان خۆپیشاندانێکی گەورەیان کرد و بەرەو بارەگای سەرەکی پۆلیس چوون بە دروشم جیاجیاوە لەوێدا هەندێك لە خۆپیشاندەران دەسبەسەر کران .

دوێنی کاتێك کە حکومەت و سیاسییەکان بڕیاریان دا کە لائیحەیەك بۆ دانی پاوەر، دەسەڵاتی زیاتر بدەن بە پۆلیس،  بردە پەڕلەمانەوە تاکو بیکەنە یاسا لە بەندەکانی  ئەم لائیحەیە هەر کەس زەرەر بە پەیکەرێك بگەینەێت 10،000 پاوەند سزا دەدەرێت ، پاوەری زیاتر بۆ پۆلیس کە خۆیان سەرپشك بن چی دەکەن … بۆ ئەمەش زیاتر لە 10 هەزار کەس ناڕەزاییان  لە دەرەوەی پەڕلەمان دەربڕی  بە درروشمی ” نا بۆ دانی دەسەڵاتی زیاتر بە پۆلیس” ” هەموو پۆلیسێك زۆڵە” ” ئازادیی،  چی تر کەمکردنەوەیان نا ” و زۆری تر لەم دروشمانە.  پۆلیس خەڵکێکی زۆری گرتوە بەڵام نایانەوێت ژمارەکەی ئاشکرا بکەن لە ترسی خۆپیشاندان و ناڕەزایی زیاتر.  وێڕای ئەوەش  خۆپیشاندانی گەورە بۆ کاژێری 12 ی ئەمڕؤ ڕێکخراوە .  گومانی تیادا نییە کە دەوڵەتی بریتانی باشترین دەرفەتی بۆ ڕەخساوە بە بیانوی کۆرۆناوە بۆ دانی پاوەری زیاتر بە پۆلیس وکەمکردنەوەی ئازادییەکانی خەڵکی .

دەرچوونی تورکیا لە پەیمانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پرسی ژنان

20/03/2021

لە کاتێکدا لە تورکیادا ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان دەکوژرێن تودووتیژییەکی زۆر بەرانبەر بە ژنان بەکاردەهێنرێت  گەر چی دەیتایەك لەلایەن حکومەتی تورکیاوە نیە بۆ ژمارەی کوژرانی ژنان لە تورکیا.  بەڵام بە گۆێرەی دەیتای  ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە سەدا 38 ی ژنان رووبەڕووی توندوتیژی لەلایەن مێرد و برادەر و خیزانیانەوە دەبنەوە لە بەرانبەر لە سەدا 25 ی ژنان لە ئەوروپادا.

لەگەڵ ئەوەشدا لەبری باشکردنی بارودۆخی ژنان لەوێ ئەردۆگان لەو پەیمانەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پرس و مافی ژنان و پارێزگاریکردن لێیان ، کە لەساڵی 2011 دا بوو بە ئەندم تیایدا لەم ڕۆژانەدا کشایەوە بێ ئەوەی هیچ هۆکارێك لە کشانەوەی خۆی بخاتە بەردەست،  کە ئەمەش ئەوەندەی دیکە مەترسی لەسەر ژیانی ژنان زیاددەکات.  هەر ئەمەشە کە پرۆتێستەکانی ژنان لەوێ بەردەوامە ، لەوانە پرۆتێستە گەورەکەی ڕۆژی جیهانی ژنان.

بەم کارەش ئەردۆگان ئەوەندەی دیکە ئەگەری چوونی تورکیا بۆ ناو یەکێتی ئەوروپای  مەحاڵ کرد. تورکیا لە ساڵی 2005وە  کاندیدە بۆ چوونە ناو یەکێتی ئەورووپاوە بەڵام لە بەر ڕیکۆردی خراپی تورکیا سەبارەت بە مافی مرۆڤ و نزمی ستاندەری و جیاوازی سیاسەتی لەگەڵ ئەوروپادا ، تا ئێستا پاش 16 ساڵ  هەر لە دەرەوەی ئەو یەکێتییە .

بێ گومان هەر تورکیا نییە کە لەو پەیمانە کشاوەتەوە بەڵکو وڵاتانی دیکەی وەکو پۆڵۆنیاش هەڕەشەی کشانەوە لەو پەیمانە دەکات.

پرۆتێست و خۆپیشاندانی ئەمڕۆی لەندەن

21/03/2021

ئەمڕؤ شەمە ، 20/03/21 ، زیاتر لە 10 هەزار کەس لەناو جەرگەی لەندەن لە شەقامە هەرە گرنگ و ناودارەکانیدا خۆپیشاندان و پرۆتێستیان کرد دژ بە یاسای نوێی دانی دەسەڵاتی زیاتر ،  پاوەری زیاتر بە پۆلیس ، هەروەها دژ بە لۆکداون .  لەو خۆپیشاندانەدا ژمارەی ئەوانەی کە گیراون تاکو ئێستا 33 کەسن.  لە سەرەتای خۆپیشاندانەکەدا زیاتر لە 100 کەس هێڕشیان کردە سەر ئەو کۆمەڵە پۆلیسەی کە لە سەرەتادا لەوێ بوون.  پۆلیس چاریان نەما و بە ڕاکردن و سواری ڤانەکانیان  بوون ڕایانکرد ، لەگەڵ ئەوەشدا تێهەڵدانێکی زۆریشیان خوارد.

لەو دروشمانەی کە هەڵگیرابوون ” بوەستن لە وێرانکردنی ژیانی منداڵەکانمان ”  ” ترسمان لە کۆررۆنا نییە ، ترسمان لە وێستمنستەر هەیە ”  [ واتە شوێنی سەرەکوەززیران و ئۆفیسی وەزیرەکان و بەڵتەچییەکانی پەڕلەمان.

هاوکاتیش لە باشوری لەندەن زیاتر لە 500 کەس پرۆتێستیان دژ بە ڕایسیزم کرد بێ ئەوەی گرفتیان لەگەڵ پۆلیس دا هەبێت بە هۆی بەڕێکردنی ڕێکارییەکانی تەندروستییەوە.

هەر ئەمڕۆ لە هەندێك شاری ئەڵمانیاش پرۆتێستی گەورە بووە بەڵام ئەوەی لە بەرلین بووە گەورەترینایان بووە،  بەیاکادانێکی زۆر لە نیوانی خۆپیشاندەران و پۆلیسدا بووە و ژمارەیەکی زۆر گیراون. لە نەمساش خۆپیشاندان و پرۆتێستی گەورە هەر ئەمڕۆ هەبووە.

خۆپیشاندان و پرۆتێست لە تورکیا

20/03/2021

ئەمڕؤ شەمە، 20/03/21 لە شاری ئەستەنبول دەیەها هەزار کەس چوونە سەر شەقامەکان دژ بە کشانەوەی تورکیا لە پەیمانی نێودەوڵەتی کە بەرگری لە مافی ژنان و پاراستنیان دەکات . زۆربەی خۆپیشاندەران ژنان بوون هەنێکیشیان لێگیراوە ، ئەوەی ئاشکرایە گەر چی میدیای فەرمی و میدیاکانی موعارەزەش باسی ناکەن لە ڕۆژی 8 مارتەوە خۆپیشاندان و پرۆتێست زۆر و کەم لێرەو لەوێ لە ئەستەنبول و شارەکانی دیکی تورکیا بەردەوامە .  بەڵام پرۆتێستەکەی ئەمڕۆ و ڕۆژی 8 یا مارت گەورەتریانە

9 مانگە لە ئیسرئیل پرۆتێست و خۆپیشاندانە دژ بە نێتەنیاهووی سەرەکوەزیران

21/03/2021

ئیسرائیل لە ماوەی 2 ساڵدا 4 هەڵبژاردنی کردووە و هەڵبژاردنی ئایندەش 23ی ئەم مانگەیە، هاوکاتیش ئەوە 9 مانگە پرۆتێست لەوێ دژ بە ئیدارەی گەندەڵی نێتەنیاهو بەردەوامە .  ئەم ماوەیە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان کەم کەم بوون و  بە ژمارەی کەمیش ، بەڵام دوێنێ شەو دەیەها هەزار کەس حاتەی شوێنی نیشتەجێبوون و کاری نێتەناهۆیان داو داوای دەست لەکار کێشانەوەی لێدەکەن  بەهۆی گەندەڵیەوە کە 5 کەیسی لە ئێستادا لە دادگایە.  هەندێکیان سەبارەت بە وەرگرتنی بەرتیل و دیاری گرانبەها و هاوکاری کوڕەکەی لە پرۆژەو بزنسەکانیا.

بە پەتای کۆرۆن 6000 کەس لە ئیسرائیل گیانی لەدەستداوە ، بەڵام لە ئێستادا نزیکە سێ لەسەر چواری دانیشتوانەکەی پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووە و تا ڕادەیەكیش ئیسرائیل بۆ کاروباری بازرگانی و بزنس کراوەتەوە ، ئەمەش ئومێد دەدات بە نێتەنیاهوو کە هەڵبژاردنەکە بباتەوە.

پرۆتێست لە برستۆڵ

پ22/03/2021

دوێنێ ئێوارە، یەکشەمە، 21/03 پرۆتێستێکی گەورە دژ بە لائیحەکەی پۆلیس و وەزارەتی پۆلیس کرا . لائیحەکە چەندەها خاڵی گرنگی تیادایە کە ئازادییەکانی خەڵك بە هیچ شێوەیەك ناهێلێت بۆ نموون :  هەموو جۆرێك لە خۆپیشاندان و پرۆتێست یاساخە. هەر پرۆتێستك گەر بە مۆڵەتی پۆلیسیش بکرێت گەر دەنگ بەرزبکەنەوە یا مۆسییقای بەزر لێبدەن و هیتافی تیادا بکێشرێت یاساخە و کەسەکان دەگیرێن سزا دەدرێن و پۆلیس بۆی هەیە کە کە پرۆتێستەکە بڵاوە پێبکات.  هەر کەسێك شوختێك بدات لە پەیکەرێك 10 ساڵ بەند دەکرێت ، کەلە کاتێکدا لاقەکردنی ئافرەت لێرە لە 5 ساڵ بەندی تێنەپەڕیوە.  پۆلیس دەسەڵاتی تەواو و پاوەری ڕەهای بەسەر هەمو کەسێکدا دەبێت. پۆلیس بە جلی مەدەنییەوە دەتوانن بچنە ناو پەپ و دیسکۆ و شوێنەکانی ترەوە بەناوی پارێزگاری لە ژنان ، کە خودی پۆلیس بەشێکی گەورەن لە لاقەکردنی ژنان و کچانی بێ دەرەتان کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی نوێ، زیاتر 900 کەیس لە ماوەی 5 بۆ 6 ساڵ لە سەر پۆلیس تۆمارکراوە سەبارەت بە لاقەکردنی پۆلیس لەمانەش تەنها 119 کەیسیان لێکۆڵینەوەی لێکراوە و با قییەکەی تریان فەرامۆش کراوە ، کە یەکێك لە کەیسەکان کەیسی ئافرەتێكی پۆلیسە کە مێردەکەشی هەر پۆلیسە و 8 جار لاقەی جنسی کردووە و شکاتی لێکردووە و هیچی لێنەکراوە. 

دروشمی دوێنی پرۆتێستەکە ئەمانە بوون :  ” لائیحەکە بکوژە”  ” بڵێ نا بۆ دەوڵەتی پۆلیسیی بریتانیا”  ” دەساڵ بۆ کردنی پرۆتێست ، 5 ساڵ بۆ لاقەی جنسی ژنان”