شەپۆلێکی گەورەی مانگرتن لە بریتانیا بەڕێوەیە

زاهیر باهیر

03/07/2022

بەوە دەچێت کە بریتانیا  ڕووبەرووی شەپۆلێکی گەورەی مانگرتن لە بەشە جیاجیاکانی پیشەسازی و خزمەتگوزارییەکان و بەشەکانی دیکەدا ببێتەوە.

نقابەی بەشەکان یاخود لە پرۆسەی دەنگداندان بۆ مانگرتن یان لە پرۆسەی ناردنەدەرەوەی کارتی دەنگداندان بۆ ئەندامەکانیان تاکو بزانن ئامادەن بۆ مانگرتن .

کرێکاران و کارمەندانی دائیرەی تەلەفون و کۆمینیکەیشن کە 40 کە زیاتر لە 36 ساڵ لەمەوبەر لەسەر دەستی مارگرێت تاچتەری سەرەکوەزیرانی ئەو کاتەی بریتانیاد لە کەرتی دەوڵەتییەوە کردییە کەرتی تایبەتی ئەمە یەکەم جارە دوای 35 ساڵە بڕیاری  مانگرتنی سەرانسەرییان داوە . بەشی ئەندازیاران و سێنتەری تەلەفوناتیان کە ژمارەی زۆرینەن لە سەرجەمی  58 هەزار کارگەرن لەو کۆمپانیایەدا کە لە بەرەی پێشەوەن لە جاککردنی تەلەفون ، دانانی و مامەڵەی کڕین و هێنانی تەلەفون و زۆری تر، ئەمە کرێکارانە کە 40 هەزار کەسن سەر بە نقابەیەکن کە زیاتر لە 100 هەزار ئەندامی هەیە لە سەدا 75 یان کارتی دەنگدانیان ناردۆتەو لەم ڕێژەیەش لە سەدا 95.8 دانگی بۆ مانگرتن داوە .

سەرۆکی ئەم کۆپمانیایە موچەکەی بە ڕێژەی لە سەدا 32 بەرزبووەرتەوە گەیشتۆتە 3.5 ملیۆن پاوەند و کۆمپانیاکەش هەر تەنها لە 3 مانگدا تا کۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵ 2 ملیار پاوەندی قازانج کردووە .

 کرێکاران و کارمەندانی ئەم کۆمپانیایە تەنها داوای لە سەد 10 ی زیادکردنی موچەکەیان دەکەن کە 2 ساڵە پارەیان بۆ سەرف نەکراوە . سەرۆکی کۆمپانیاکەش دەلێی کۆمپانیاکە ناتوانێت بەو ڕێژەیە  موچەی کرێکارەکان زیاد بکات ،  بەڵام دەتوانێت 700 ملیۆن پاوەند بداتە خاوەن پشكەکان .

ئەگەر ڕێکەوتن نەبێت لە نێوانی نقابە و کۆمپانیاکەدا ئەوە لەم مانگەدا ئەم کرێکارانە ماندەگرن .

لە لایەکی دیکەوە سایەقەکانی کۆچەکان [ پاسی گەورەی نقڵ لە نیوانی شارەکاندا]  لە چەند شارێکدا کە ژمارەیان 370 سایەقە  لە دوێنێوە، شەمە،  مانیان گرتوە دژ بە کۆمپانیاکەیان کە بە ناوی Stagecoach  وەیە بریارە سایەقەکانی دیکە و ئەو کرێکارانەی کە لە تێرمیناڵەکاندا کاردەکەن لە ڕؤژی 2شەمەوە، 04/07 ئەوانیش لەگەڵیاندا بکەونە مانگرتن . ئەمان لەم ڕۆژانەدا بەردەوام دەبن لە مانگرتنەکانیاندا  4, 15, 18, 20, 22, 25, 28,29 ی ئەم مانگە، تەموز.

بەشی کرێکارانی هێڵی ئاسمانی بریتانی لە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەدا، هیسرۆ ، کە کاریان وەرگرنتی جانتا و بڕینی بۆردین کارت و گواستەنەوەی جانتاکانە ، 500 لەمانە بڕیاریان داوە کە لەم مانگەدا مانبگرن ئەگەر کۆمپانیاکە پاەریان بۆ زیاد نەکات .  سەرۆکی نقابەکەیان دەڵێت لە راستیدا مانگرتنەکە بۆ زیادکردنی کرێ نییە بەڵكو بۆ قەرەبووکردنەوەی کرێیە کە لەم دوو ساڵەی پێشوودا لە کیسیان چووە.

ئەم کۆمپانیایە وەکو هەندێك کۆمپانیای دیکە لە سەردەمی کۆرۆناد زۆرێك لە کرێکارەکانیان دەرکرد و دوایی دەیانویست وەریان بگرنەوە بەڵام بە هەل و مەرجێکی جیاواز:  واتە موچەی کەم، هۆڵیدەی کەم، کاتی کارکردنی زیاتر و کەمکردنەوەی ئەو بیمانەی دیکە کە مافی خۆیان بوو لە وەرگرتنیا.  نقابە دەڵێت لە سەدا 73 ی دانیشتوانی بریتانیا دەڵێن دەبێت کۆمپانیاکە پارەکەی کە ئەم کرێکارانە لە دەستیان چووە بۆ بگێڕێتەوە . 

کرێکارانی دائیرەی بەرید و گواستنەوەی نامە و پێداویستی دیکە ئەوانیش 1500 کرێکاریان لە 14 مانگەوە ماندەگرن چونکە ئیدارەکەیان تەنها لە سەدا 3 ی دموجەیان بۆ زیاد دەکات ، کە ئەمانیش ئەمە دوو ساڵە موچەیان بۆ زیاد نەکراوە .

کارمەندان و ستافی هێڵی ئاسمانی فڕۆکە ڕاینەر ئەوانیش هەڕەشەی مانگرتن دەکەن .  کرێکارانی مانگرتوو لە فەرەنسا بە دەیەها ڕحلەیان دوێنێ شەمە ، 02/07  لەگەڕ خست و ڕحلەکان هەڵوەشانەوە هەڕەشەی مانگرتنی دیکە دەکەنەوە لەم مانگەدا.

لە ئیسپانیا هەر ستاف و کارمەندانی  هێڵی ڕاینەر پلانی مانگرتنی 12 ڕۆژیان لەم مانگەدا کردووە .

هێڵی ئاسمانی سکەندناڤییا، ساس،  فڕۆکەوانەکانیان لە وتوو وێژدان لەگەڵ کۆمپانیاکەدا بۆ موچەی زیاتر ، بڕیاریان داوە گەر هەتا بەیانی ، 2شەمە ، 04/07،  نەگەنە ئەنجامێك ئەوە دەستدەکەن بە مانگرتن .

لە هەموو لایەکەوە مانگرتنە و هەڕەشە مانگرتنە لە بریتانیا زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە گەر چی یاسای دژە نقابە لە بریتانیا لە هەموو وڵاتێکی دیکە خراپترە .  بۆ نموونە:

 یەك: کاتێك کە نقابە وەرقەی ڕەزامەندی لەسەر مانگرتن دەنێرێت بۆ ئەندامەکانی گەر ڕێژەی گەڕانەوەی ئەو دەنگانە لە سەد 50 کەمتر بێت ئەوە نقابە مافی دەنگدانی نییە هەتا ئەگەر هەر هەموو ئەوانەی کە ناردویانەتەوە دەنگیشیان بە مانگرتن دابێت ، واتە لە سەدا سەد.

  دوو: هاوکاری و سۆڵیدەرێتی یاساخە واتە نە کرێکارانی دیکە دەتوانن مان بگرن بۆ هاوپشتییان و نەدەشتونن پارەیان بۆ کۆ بکەنەوە نە دیدەنیشیان بکەن.

 سێ: دەبێت کە دەنگیشیان بە مانگرتن دا 2 هەفتە پێش مانگرتنیان ئیدارە، خاوەنکار ئاگەدار بکەن تاکو ئەوان بکەونە خۆیان و بتوانن مانگرتنەکە بشکێنن ئیتر بە هێنانی کرێکارانی دیکە بێت یا ناردنی نامەی هەڕەشە بۆ ئەندامەکانی نقابە.

چوار: نقابە دەبێت ناوی ئەوانەی کە ماندەگرن بدات بە ئیدارە ، خاوەنکار. پێنج: ئیدارە یا خاوەنکار بۆی هەیە نقابە ببات بۆ مەحکەمە تاکو بە گوێرەی یاسا مانگرتنەکە هەڵوەشێننەوە ، خۆ ئەگەر نقابە هەر کردی ئەوە بە گوێرەی یاسا دەکرێت کە سەرۆکەکانی نقابە بدرێنە دادگا و سزا بدرێن هەروەها هاوکاتیش داهات و سەرەوەت و پارەی نقابە کە لە بانقدایە بە گوێرەی یاسا هەڵدەپەسرێت واتە سڕ دەکرێت و نقابە ناتوانێت پاوەندێك دەربهێنێت.

شەش: کێشە ئابوورییەکان نابێت بکرێنە کێشەی سیاسیی ، واتە نقابە تەنها بۆی هەیە کە مانبگرێت لەسەر داخوازی ئابووریانە نەك سیاسیانە.  لەمانەش خراپتر ئەو کرێکارە چالاکانەی کەڕۆڵیا هەیە لە مانگرتن و هەڵخڕانی کڕێکاراندا ناویان دەچێتە لیستی ڕەشەوە تاکو کاریان دەست نەکەوێت ، زۆر جاریش پۆلیس ئەو لیستە دەفرۆشێتەوە بە کۆمپانیاکان لە کاتی داخوازی کۆمپانیاکان لە پۆلیس.

لیبییەکانیش وەکو عێراقییەکان ئەوەشی لە سەردەمی صەدام و قەزافیدا هەیانبوو لێیان سەنرایەوە  

زاهیر باهیر

03/07/2022

ئەوەی کە باوەڕی بە سیاسەتی لیبراڵ و نیولیبراڵ هەیە کە نوێنەرەکانی ئەمەریکا و کەنەدا وئۆسترالیا و سەراپای وڵاتانی ئەوروپییە با هەر چەند خولکێك بیر لەوە بکاتەوە کە داگیرکردنی ئەفغانستان و عێرا ق  و لیبیا ژیانی خەڵکەکەی بەرەو باشتر بردووە یاخود زۆر بە خراپی بەرەو دواوە.

21 ساڵە ئەفغناستان و 19 ساڵە عێراق و 11 ساڵیش لیبیا کە ” ڕزگارکراوەن ” لە دیکتاتۆرەکان نە ئاسایشی کۆمەڵایەتی و نە ئاسایشی سیاسی و نە ژیان لە هیچ کام لەم وڵاتانەدا نییە و  نەماوە.  ئەوەشی کە لە سەردەمی نەجیبوڵا و صەدام و قەزافیدا بە خەڵکەکە ڕەوابینرابوو ئەوانەشیان لێسەنراوەتەوە و ئێستا بە خوێن ڕشتنی دەیەها هەزار کەس ناتوانن تەنانەت 10 سەعات کارەبا یاخود ئاوی پاك یا بەنزین و نەوت هەر هیچ نەبێت بە دەقاتی سەردەمی ئەو دیکتاۆرانەیان دەست  بکەوێت ، ئەمە جگە لە پێداویستییەکانی ژیان هەر لە خانووبەرەوە تاکو کەرەستەکانی ژیان .

ئاخر لیبا و عێراق کە لەسەر دەریای نەوت بژین گەر لە سای سیاسەتی لیبراڵ و دیاری ئەمەریکییەکانەوە کە هێنایان بۆ ئەم وڵاتانە بۆچی  و چۆن دەبێت ئاوا بە زەلیلی و داماوی بژین؟

زۆر زۆر جێگای داخە کە خەباتی خەڵکی لەم وڵاتانە کە خەباتێکی ئێکجار ڕەوایە تەنها و بە تەنها بۆ ئەوانەیە کە لە سەردەمی دیکتاتۆەکاندا هەیانبووە و بەڵام لە ئێستادا لە کیسیان چووە .  لە هەموو ئەمانەش خراپتر ژنان لەم 3 وڵاتەدا گەورەترین قوربانی  گۆڕینی ئەم ڕژێمانەیان داوە .

 هەر لەبەر ئەمەشە کە بەردەوام خۆپیشاندان و ناڕەزییەکانی یەک بەدوای یەكدا دێن و دەڕۆن بەڵام مەخابن ، بێ دەسکەوت و بێ بەرهەم.

لەمانەش خراپتر ئەو جەنگە ئەهلییە شاراوەو ئاشکرایەیە کە لەم 3 وڵاتەدا لە سای ئابووریی لبراڵ و سەرانی ئەمەریکا و وڵاتانی غەربدا ڕوودەدات .

لە ڕۆژی هەینییەوە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان بە شێوەیەکی گەورە ڕوی کردۆتەوە دەسەڵاتداران لە لیبیا.  لە زۆربە شارەکانی وەکو تەرابلوس ، بەنغازی و میسراتە و تۆبروك و  شارەکانی دیکە خۆپیشاندانی گەورە هەیە .

خۆپیشاندەران ئەوەندە پڕن ، ئەوەندە دژن بە هەژاری و نەبوونی و بوونی نایەکسانی و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی دوێنێ دایان بەسە پەڕلەمانی لیبیادا  و داگیریان کرد و لایەکیشیان ئاگر تێبەردا. ئاخر ناهەقیان نییە لە سەردەمی قەزافیدا تەنها لە ئازادی سیاسی بێ بەش بوون کەچی ئێستا لەوەش لە تەواوی ژیان!!!

سیستەمی سەرمایەداری چۆن کار دەکات

جیهان نۆرمەن

02/07/2022

لێدە، بیکوتە

زاهیر باهیر

01/07/2022

لێدە تەپڵی شادمانی جەنگ با دەنگی بەرزتر بێت… بیکوتە دەهۆڵی شەڕی بەرژەوەندیی، تا صەدا و زرمەی بڵندتر بێت ، با لێدانی کەڕەنای جەنگ دڕ بە تاریکی و لێڵی و بێ دەنگی ئاسمانی سووری ڕەنگگرتوو بە خوێن، زیاتر بدات …. با قەڵای لاشە و کەلەسەری  کوژراوان و قوربانیانی جەنگ باڵابەرزتر و بەهێز تر بێت … با لافاوی خوێنی سەربازانی بەزۆرگیراو و خەڵکانی بێ تاوان ڕەنگەکەی, سووری تۆختر بێت…. با قوڕی گیراوەی  سەری باوکان و دایکان و ئازیزانی قوربانییەکان لە هەموو کات زیاتر خەستتر بێت ….. با فرمێسکی زیاتری چاوی دایکان و خوشکان جۆگەلەکەیان بە خوڕتر بێت…. با دەروازەی جبەخانەکان و کارخانەکانی جەنگ بۆ هەمیشە ئاوەڵاتر بێت ….با مامەڵەی کڕیاران و بازرگانانی جەنگ و خوێن هەمیشە لە برەودا بێت….. تا سامان و سەرمایەی زیاتری کەڵەکەبووی سامانداران و کۆمپانیا زەبەلاحەکان زیاتر بێت                                                                       

چۆن بڕیارێك دەردەکەن بیکەن …. چۆن هاوکاری جەنگ و خوێن دەکەن بیدەن….دەی چی لە ئێوە دێت ئەی بڕیاردەران و سەرکردەکانی جەنگ… پوتین ، بایدن ، بۆریس، ئیمانوێل و ئەوانی ترتان؟ خوێنتان لەبەر ناڕوات ، تەنانەت دڵۆپێك عارەقیشتان لێ ناچۆڕێت….  منداڵ و ئازیزانتان بە بەلاش تیاناچێت… با لەوان بڕوات … بۆچی نەڕوات؟ … ئەوان لە کاتی ئاشتیدا با سامان و سەرمایە دروست بکەن و لە کاتی جەنگیشدا با پارێزگاری لێبکەن….  ئەوان هەر بۆ ئەوە باشن و  مەخلوقێكن بۆ ئەوە دروستکراون .. زیندەوەرانێکن بۆ بارکێشان و کارکردن و بەکارهێنان خولقێنراون ….. دەی با دەهۆڵ و کەڕەنای جەنگ دەنگیان بڵند تر صەدایان ترسناکتر و کاراییان مەترسیدارتر بێت …..

پەمپی کەن … پارەی زیاتری تێخەن… هاوکاری چەك و تەقەمەنی زیاتری بکەن….بوغرایی ژێلینیسیکی و هاندانی ئێوەی سەرکردەکان و بڕیاردەرانی  جەنگ و فاشییەتی پوتین با وڵاتێك وێرن بێت … با گۆمی خۆێن  قووڵتر بێت ….با کاری زیاتر بۆ کۆمپانیا زەبەلاحەکان پەیدا بێت … با بەخەڵکانی بەیەکەوە ژیاوی چەند سەد ساڵە لە یەك بترازێن و بەش بەش بن …. چی لە ئێوە دێ؟  ئێوە چ دەربەستێكن؟…

ئێوە جەنگێك بەڕێوە دەبەن کە هەژاران زیاتر هەژار دەکات … کە جەرگسوتاوان زیاتر خەمناك و وێڵی ژیانی مندالەکانیان دەکات ….. ژینگەی سروشتی و ژینگەی ژیانی دانیشتوانی  چەند وڵاتێك وێران دەکات …..ئێوە جەنگێکی ئاوا بەڕێوەدەبەن.

سەخاوەتی ئێوە لە بن نایەت..، بە ملیار دۆلار و پاوەند و یورۆ دەخنە ئەم پرۆژە گەورەیەوە … پرۆژەی جەنگ و خوێن … بۆ یەك چرکەش بیر لەوە ناکەنەوە کە بوجەکەتان کەم و کەمتر دەبێتەوە … کەسێك لە پەڕلەمانتارەکانیشتان گلەیی و بناشتێك ناکات … بۆ ئەم بازرگانی و جەنگە ئێوە دەستکراوەن .. پارەتان زۆرە … ئیدی گرنگ نییە لە ئەمەریکا زیاتر لە 30 ملیۆن کەس ئەکسێسی چارەسەری بەلاشی نەبێت … گرنگ نییە ڕۆژانە بە سەدان کەس هەر لەوێ یا بکوژرێت یا خۆی بکوژێت … با پیشەسازی چەك و تفاقی کوشتن بەردەوام بێت.. گرنگ نییە لە وڵاتەکەتا ئەی بایدن بە ملیۆن کەس لە هەژاری و بێ خانووبەرەدا بژین … بۆ هەموو ئەمانە پارە هیچ نییە … لە بریتانیاش با هەر ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە سەرکەوێت ، با کولفەی ژیانی دانیشتوانەکەی گرانتر بێت … با کرێکارانی ڕێگاو هاتووچۆ و بەشی تەندروستی و فڕۆکەخانەکان و مامۆستایان و پۆست و گواستنەوەی پێویستییەکان و بەشەکانی خزمەتگوزاری و ئەوانی دیکە هەر شەقام بکوتن بۆ زیادکردنی مووچە … با هەر مانبگرن بۆ چەند پاوەنێکی زیاتر …با 6.5 ملیۆن نەخۆش هەر لە ئینگلتەرەدا لە لیستی چاوەڕوانی دکتۆر و نەشتەگەریدا بن…..  بۆ هیچ یەکێك لەمانە پارە نییە بەڵام بۆ بەردەوامدان بە شەڕ … بەردەوامدان بە کوشتن و بڕین و وێرانکردنی خاك و نیشتمانی ئۆکرانییە داماوەکان پارە کێشە  نییە .. بوجەی تایبەتی ناردنی چەکی قورس و هەموو کەرەستە و ماتریالیەکانی  جەنگ گرفتێك نییە … ئێوە هەموو ئەمانە دەکەن ئەی بڕیاردەرانی جەنگ و وێرانکاریی … بەڵام ئەوەی کە ئەم جەنگە دەباتەوە تەنها و تەنها دوو کەسە لە ناوتانا : پوتین و ئەردۆگان لەگەڵ کۆمپانیا زەبەلاحەکان .   جەنگێکتان دەستپێکردوە کە ناتانەوێت کۆتایی پێبهێنن، داخوازی و پێشنیار و چاوەڕوانیتان بەزاندنی پوتین و گۆڕینی ڕژێمە … بەڵام خۆتان دەزانن کە پوتین وا بە ئاسانی ناچیتەوە دواوە .. بەهای ڕۆبل لە ئێستادا بەرزترە لە سەردەمی پێش شەر،  ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە لەوێ کە 8.1 هێشتا نزمترە لە بریتانیا و تورکیا و هەندێك وڵاتی دیکەی ناتۆ.. ڕێژەی پەسەندکردنی کەسایەتی پوتین-یش زیاترە لە پێش جەنگەکە.   

 

ژنکوشتن

30/06/2022

بە داخەوە لە بریتانیاش ژنکوشتن دیاردەیەکی دیار و نامرۆیانەیە کە لە هەفتەیەکدا لە 2 ژنەوە بۆ 3 ژن لەلایەن هاوسەر و پارتنە و ئەندامانی خێزان و دەرەوەی خێزانەوە دەکوژرێت.

هۆکاری کوشتنی ژنان لیرە جیاوازە تاکو لای خۆمان ، بە هیچ شێوەیەک کولتوری حیزب نییە، بەڵکو هۆکاری جیاوازی دیکەی  هەیە وەکو : هۆکاری ئابوری واتە نەبوونی و نەهامەتی ، نەخۆشی دەرونیی ، کێشەی منداڵ و نێوخۆی خێزانیی ، بەغیلیی و دڵپیسیی و بە گومانی لە بوونی پەیوەندی لەگەڵ کەسی دیکەدا، پرسی بۆماوەیی [ ویراسە] و دەستکەوتنی پارە کاتێك کە کەسی کوژراوە خۆی بە پارەیەکی زۆر تەئمین کردووە یاخود بە کوشتنی پارەی زۆر یاخود موڵك لە دوای خۆی بەجێدەهێڵیت…. دیارە هۆکاری دیکەش هەن.

ئەم ئامارانەی خوارەوە ژمارەی ئەو ژنانە نیشاندەدات کە کوژراون و کە هەندێك ساڵیش لەچاو ساڵی پێشترا بەرزتر بووەتەوە چ جای بوونی لۆکداون و مانەوەی خەڵك لە ماڵدا لە سەردەمی گەرمەی کۆرۆنادا.

ساڵی 2014   94 ژن کوژراوە

ساڵی 2015  122 کوژراوە

ساڵی 2016   110 کوژراوە

ساڵی 2017  137 کوژراوە

ساڵی 2018  130 کوژراوە

ساڵی 2019  151 کوژراوە

ساسڵی 2020  122 کوژراوە

ساڵی 2021  132 کوژراوە

ساڵی 2022 واتە ئەمساڵ تاکو 27/06  43 ژن کوژراوە.

دیارە ئەمانە ژمارەی ئەو ژنانەن کە بە فەرمی ناویان بە کوژراو تۆمارکراون .  دیارە ژنانی دیکەش کوژراون بەڵام لەبەر ئەوەی لاشەیان نەدۆزراوەتەوە بە نەزانراو دانراوە .

کەڵەشێرەکەی تورکیا

زاهیر باهیر

29/06/2022

کەڵەشێرەکەی تورکیا بەسەر سوید و فنلەندەشدا تسیی هەر ئەوان مابوون. دەمێکە تسییوە بەسەر بریتانیا و ئەوروپا و ئەمەریکا و ڕوسیا و لیبیا و ئیسرائیل و ئەرمینیا و میسر و  وڵاتانی عەرەبی  و داعش و پارتی و یەکێتیدا.

  زیرەکانەش توانی پەکەکە بخاتەوە شەڕ تاکو سێ کوردستانی : باکور ڕۆژاوا و باشوور بە پاساوی تیرۆریزم و تیرۆریستی پەکەکە وێران بکات و گڵؤپی سەوزیشی بۆ هەڵبکرێت بۆ هەر شوێنێك بیەوێت بڕوات.

سیاسی کورد و سەرکردەی هەموو حیزبەکان زەروورە لە عەقڵی سیاسیی تەڵەکەبازیی و ساختەی ئەردۆگانەوە فێر بن . ئەردۆگان تەنها زیرەکانە  هەموو هەڵە سیاسییەکانی حیزبە کوردییەکان و سەرکردەکانیان دەقۆزێتەوە و بۆشاییەکان پڕدەکاتەوە.

 کە تۆ هەڵەت کرد دەبێت باجەکەی بدەیت ، کە تۆ بۆشایت دروست کرد دەکرێت کەسێکی دیکە خۆی پیاکا و پڕی بکاتەوە، کە تۆ خاڵی لاوازت دا بەدەستەوە دەکرێت دوژمنت بیقۆزێتەوە و وەکو چەكێك دژت بەکاری بهێنێت.

  لۆمە خۆت بکە نە ئەردۆگان و نە ناتۆ ، ئەو کەسەی ، ئەو لایەنەی کە تا ئێستا نەیتوانیبێت بە باشی دەوڵەتەکانی ڕؤژئاوا و ئەمەریکا و تورکیا بخوێنیتەوە ، ئەو کەسەی کە دەهۆڵی حکومەتی باش  و لە هەوڵی حکومەتی دیمۆکراتیدا بێت و دەسەڵاتێك لە دەسەڵاتێکی دیکە جیا بکاتەوە ، خوازیاری خراپ بێت لەبری خراپتر .. نە جێی بەزەییەو و نە جێی ئومێدیشە.

پارێزەرانی بواری تاوانکاریی لە ئینگلتەرە و لە وێڵسدا لەسەر کار ماندەگرن  

28/06/2022

زۆرێك لە کرێکاران و کارگەرانی  بەشەکانی پیشەسازی و خزمەتگوزارییەکان لە ئامادەباشی مانگرتندان و و هەندێکیشیان لە مانگرتندان .

لە دوێنی ، دوو شەمەوە، 27 /06 وە پارێزەرانێك کە زۆربەیان گەنجن و خزمەتیان زۆر نییە کە لە بواری تاوانکاریدا کاردەکەن مانیان لە کارکردن گرتووە و ئەمڕؤش هەر بەردەوامە.  داخوازییان زیادکردنی موچەکەیانە کە هەندێكیان موچەیان دێتە  خوار لانی کەمی کرێ دوای دەرکردنی پارەی هاتووچۆ و خوارددن و تێچونەکانی دیکە لە کاتی کارکردندا .

ئەمان داوای زیادکردنی کۆمەکی یاساییی کارکردن لەسەر و لە سەدا 15 وە دەکەن و  ئەندامانی سەندیکای پارێزەرانی تاوانەکان دەڵێن ئەوە زۆر کەمە و دەیانەوێت 25% بێت.

بە هۆی کەمی ئەو بودجە و کرێیەوە لە سەدا 22ی ئەم پارێزەرانە لە ساڵی 2016 وە تاکو ئێستا وازیان لە کارەکەیان هێناوە.

 لەوەتی حیزبی موحافیزین لە ساڵی 2010 وە هاتۆتە سەر  حوکم بوجەی  کۆمەکی یاسایی بە ڕێژەی لە سەدا 44 دابەزیوە، ئەمەش وای لە زۆربەی زۆری خەڵکی کردوە لە کاتی هەبوونی کێشەیەکدا لە گرتنەبەری ڕێگای  یاسایی چی دی ناتوانن هاوکاری دارایی لەو بوجەیە وەرگرن بۆ گرتنی پارێزەری تایبەتی بۆ بەڕێكردن و بردنەوەی کەیسەکەیان لە داداگادا .  بەم هۆکارەشەوە بڕێکی زۆری ئەو کەیسانەی کە لە سەدا سەد دڵنیا نین کە کەیسەکە دەبەنەوە ناچنە داداگاو واز لە مافی یاسایی خۆیان دەهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا 55 هەزار کەیس لە دادگادا هەیە و چاوەڕوانی کار لەسەرکردنیان دەکرێت کە هەندێکیان دەگەڕێتەوە بۆ ماوەیەکی درێژ کە لە لیستی چاوەڕوانی بڕیارداندان بۆ کردنەوەیان کارکردن لەسەریان.

پارێزەران بڕیاریان داوە هەمو هەفتەیەك ڕؤژێك زیاد بکەن بۆ مانگرتنەکەیان کە بڕیارە گەر حکومەت داخوازییەکەیان جێ بەجێنەکات بەردەوام بن لە مانگرتنەکەیان کە لە 18ی مانگی تەموزوە ڕۆژانی مانگرتن دەبێتە 5 ڕۆژ لە هەفتەیەکدا.

هاوکاتیش دکتۆری خەستەخانەکان داوای لە سەدا 25 زیادکردنی موچەیان دەکەن .  کرێکارانی دائیرەی پۆست و بەشەکانی بە گشتی بڕیاریان لەسە مانگرتن داوە بە هۆی ئەوەی کە ئیدارە ئامادەی زیادکردنی کرێ نییە .  کرێکارانی بەشی بارگرتن و داگرتنی جانتا لە هێڵی ئاسمانی بریتانی لە مانگی ئایندەدا بریارە مانبگرن .  نقابەی مامۆستایان وڕاوەی مانگرتن دەکەن. لە لایەکی دیکەوە 150 کرێکاری ترامەکان ئەوانیش بەم زوانە بڕیارە کە مانبگرن.

بێ گومان زۆر بەشی دیکە هەن کە ناڕازین لە موچە و کرێ و بەرزبوونەوەی پێداویستییەکانی ژیانیان کە نقابەکانیان لە ئێستادا قسە لەسەر مانگرتن دەکەن.

خۆپیشاندەرانی ئیکۆادۆر بەندێكی داخوازییەکانیان بەدەستهێنا

28/06/2022

حکومەتی ئیکوادۆر پاش ڕژانە سەر شەقامی خەڵکی لە ڕۆژی 13/06 وە بۆ دابەزاندنی نرخی وزە و سوتەمەنی و پێداویستییەکانی ڕۆژانە و وەستاندنی دانەوەی قەرزی بانق و هاوکاری دانیشتوان بە دابەزاندنی نرخی سەمادی کیمیاوی کورتکردنەوەی دەستی کۆمپانیا گەوەرەکان و وەستانی کاریان لە بە تاڵانبردنی سامانە سروشتییەکانی وڵات کە  بۆ ئەمانەش 7 قوربانیان دا، دوێنێ سازشێکی باشیکرد و نرخی گازۆیل و سوتەمەنی دابەزاند.  هاوکاتیش داوای دانیشتنی لەگەڵ خۆپیشاندەران کردووە. ڕەنگە ئەم سەرکەوتنە بچوکە هاندەریان بێت بۆ بەردەوامیدان بە ناڕەزاییەکانیان و بەدەستهێنانی داخوازییەکانی دیکەیان.  

پەنابەران بە هۆی سیاسەتی نامرۆڤانەی حکومەتی بریتانیاوە بوونەتە قوربانیی:

26/06/2022

پاش چەند ساڵێك ژمارەی ڕاستی ئەوانەی کە گیانیان لەو هوتێل و خانوانەی کە دائیرەی پەنابەر و کۆچ پەنابەرانیان تێناون دەردەکەوێت.

سیاسەتی نامرۆڤانەی ئەو دائیرەیە و بەڕێوبەرانیان بووە هۆی تیاچوونی 107 پەنابەر لە نێوانی ساڵانی 2016 و2022 دا. ئەم ژمارەیە زیاترە لە ژمارەی فەرمی کە دائیرەی پەنابەر و کۆچ نیشانیان داوە.

بە گوێرەی ئاشکرابوونی دەیتایەکی نوێ 17 لەوانە خۆیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە یاخود ئاوا گومان دەکرێت. 41 لەوانە وا ناسێنراون کە کێشەی تایبەتیان هەیە یاخود لاواز و بارخوارن و باری دەروونییان شێواوە .

ساڵ بە ساڵ ژمارەی ئەوانەی کە گیانی خۆیان لە دەستدەدەن لە هەڵکشاندایە. ئەم ژمارەیە ساڵی 2019 دەدا تەنها 4 کەس بووە ، ساڵی 2020 هەڵکشاوە بۆ 36 کەس و ساڵی 2021 بەرزبووەتەوە بۆ 40 کەس و ئەمساڵیش تا ئێستا 6 کەس.

ئەو دوو وێنەیە یەکێکیان هی گەنجێکی ئێرانییە کە تەمەنی 23 ساڵ بووە ، لە 07/09/20 بە هەڵواسینی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .  ئەوی تریان گەنجێکی تر بە ناوی موحەمەد کەمارە، تەمەنی 26 ساڵ لە ئیڤۆری کۆستەوە هاتووە،  لە 10/11/2020 دا بارودۆخی ژیانی ئەوەندە خراپ بووە و زۆریش نەخۆش بووە و هیچ چارەسەرێکی بۆ نەکراوە لە ڕؤژی 10/11/2020 دا بە مردوویی لە ژورەکەی خۆیدا دەدۆزرێتەوە.

زۆربەی ئەمانەی کە مردون یاخود کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە هەمووی لە گوێ پێنەدانی دائیرەی کۆچ و پەنابەری بریتانیاوە بووە کە نەخۆشی و باری دەروونییان بە جددی وەرنەگیراوە تا ئەو ڕادەیەی یا مردوون و یاخود خۆیان کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە. 

ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی ئیکوادۆر

26/06/2022

دوو هەفتە زیاترە کە بە سەدەها هەزار کەس لە دانیشتوانی خەڵکی ئیکوادۆر لە سەر شەقامەکانن دژ بە بەزبووونەوەی نرخی سوتەمەنی و  وزە و پێداویستیییەکانی ڕۆژانەی خەڵک .

لەو کاتەوە 5 کەس زیاتر بوونەتە قوربانی و بە گوێرەی ڕاپۆرتی حکومەتیش 12 پۆلیس برینداربوون. لە ساڵی 2019 دا مانگرتنەکان هەر لەوێ بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو ، ئێستاش داخوازییەکانی خەڵك لە 10 خاڵی سەرەکیدا چڕ بووەتەوە کە هەندێك لەوانە:  هەڵپەساردنی نرخی سوتەمەنی و وزەیە، ڕاوەستانی دانەوەی قەرزەکانی بانقە و هەروەها نەکردنی هەڵکۆڵینی زەوی و خاکیانە بۆ کانگا بەنرخ و بەهادارەکانە لە لایەن کۆمپانیا گەورە و بێگانەکانەوەیە و هەروەها هاوکاری دانیشتوانە بۆ  دابەزینی نرخی سەمادە کیمیاوییەکانە.

ئاشكرایە کە صندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەدانی قەرزێك بە بڕی 6.5 ملیار دۆلار بە حکومەتی ئیکوادۆر بۆ چارەسەری کۆرۆنا و هاوکاری دیکە چەندەها مەرجی سەپاندووە بەسەر حکومەتدا بۆ بەڕێکردنی سیساسەتی دەستگرتنەوە ، واتە تەقەشوف. کە ئەمە گرێبەستێکە لە نێوانی ئەو دەزگە دراوییە و حکومەتدا بۆ ئەوەی کە حکومەت متمانەی وەرگرتنی ئەو قەرزەی هەبێت لە لایەن صندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە.