ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

سیستەم و سەروەری چینایەتی بەبێ جەنگ و ملهوڕیی، ئەفسانەیە

سیستەم و سەروەری چینایەتی بەبێ جەنگ و ملهوڕیی، ئەفسانەیە

نا بۆ جەنگ !17022299_1232515610119651_2613997210020241571_n

بەڵێ ڕوخانی دەوڵەت و فەرمانداریی و پارلەمان و سیستەمی جەنگ و سەروەری

بەڵێ بۆ خۆبەڕێوەبەریی گەل،

بەڵێ بۆ دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ …

ئایا ئەوەندە بەسە و دەتوانێت جەنگی نێوان دەوڵەتان و پارتییەکان و میلیشیاکان و ..تد ڕابگرێت؟

ئایا ئەو پەیامانە سۆزی سەروەران دەبزوێنن و دەستبەرداری جەنگ و ستەمکاری و سەروەریی و مشخۆریی دەبن؟

ڕاستە بڕیاردەرانی جەنگ سەرمایەداران و ڕامیاران و دەسەڵاتدارانن، بەڵام ئایا هەر ئەوان دەتوانن جەنگەکان ڕابگرن؟

ئایا هەرگیز و هیچ کات دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان بە بانگەواز و پاڕانەوە و سۆزبزواندن دەستبەرداری جەنگەکان بوون؟

ئەگەر وەڵامی ئەو پرسیارانە [نا]یە،  ئەی چارە و کێ و چی دەتوانێت جەنگەکان ڕابگرێت؟

بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە، پێویستە لە خۆمان بپرسین و سەرنجبدەین، سووتەمەنی و قوربانییەکانی جەنگ کێن، بکەرانی جەنگ و  جێبەجێکەرانی بڕیارەکانی جەنگ کێن؛ بێجگە لە چین و توێژە نەدارکراو و بێدەسەڵاتکراوەکان؟ بێجگە لە سەربازان و پۆلیس و ئەشکەنجەدەر و هەواڵدەرەکان ؟

بەبێ گومان هەر ئێمەین، ئێمەی نەدارکراو و بێدەسەڵاتکراو؛ ئێمە کۆیلانی سیستەم و سەروەری سەرمایەداری. هەر ئاوا کە هیچ جەنگێك بەبێ ملکەچی و ئامادەیی ئێمە بەرپاناکرێت، هەر ئاواش بەبێ یاخیبوونی ئێمە لە فەرمانی جەنەڕاڵەکان و پارتییەکان و فەرماندارییەکان و پارلەمانەکان، بەبێ خرۆشان و خۆنیشاندان و مانگرتنی گشتی ئێمە، ئەستەمە دروشم و پاڕانەوە خۆشباوەڕییە ئایینی و ناسیونالیستییەکان بتوانن جەنگ ڕابگرن و تەنانەت ناتوانن لە بەرەیەکی جەنگیشدا چەند سەنگەرێك ئارام بکەنەوە و خراپتر لەوەش بەرزکردنەوەی ئەو دروشمە پووچ و قێزەونانەن، کە نیو سەدە زیاترە مێشکی تاکە نەدارکراو و بێدەسەڵاتکراوەکانی ئەم هەرێمە ژەنگاویی دەکەن؛ دروشمی “نا بۆ جەنگی براکوژیی” ، “نا بۆ جەنگی کوردکوژیی” و …تد

کاتێك ئێمە وەك ئازادیخوازێك سەرنجی ئەو دروشمانە دەدەین، ئەم واتایانە بەئێمە دەبەخشن؛ (بەڵێ بۆ جەنگی خوشککوژی)، (بەڵێ بۆ جەنگی ناکوردکوژی) و …تد ئەو دروشمانە بێجگە لە کۆنەپەرستبوون و دژەمرۆڤبوونیان، هەڵگری خۆشباوەڕیی و دەمارگیریی ناسیونالیستین، کە هەموو قسەکەرانی زمانێك یان “هاووڵاتیانی” نێو چوارچێوەیەکی جوگرافی و ژێر سایەی سەروەریی بۆرجوازی هاوزمان بە “برای یەکدی” دەبینێت، کە دیسانەوە هەڵاواردن و نادیدەگرتنی ژن و پەردەپۆشکردنی جیاوازی چینایەتی نێوان سەروەران و ژێردەستانە.

ئێمەی ئەنارکیست، وێڕای هەڵوێستی مێژووییمان دژی جەنگ و پێناوەکانی جەنگ و سەروەریی و سیستەمی چینایەتی کە هۆکاری هەموو جەنگەکانن، لێرەدا پێش هەموو شت دژایەتی خۆمان و جیاکردنەوەی ڕیزی خۆمان لە هەر دەنگێکی ناڕازی کە دروشمە پووچ و قێزەونەکانی “نا بۆ جەنگی براکوژیی” ، “نا بۆ جەنگی کوردکوژیی” بەرزدەکاتەوە و خۆشباوەڕیی و چاوەڕوانی ژێردەستان بە سەروەریی بۆرجوازی کورد پتەوتر و زیاتر دەکات، ڕادەگەیێنین و لە بەرانبەردا دوشمی (نا بۆ جەنگی ئایینی و ناسیونالیستی و میلیشیایی و دەوڵەتی، بەڵێ بۆ جەنگی نەدارکراوان و بێدەسەڵاتکراوان بەرانبەر سیستەم و سەروەریی چینایەتیی بۆرجوازی کورد و عەرەب و موسوڵمان و مەسیحی و جولەکە و …تد) بەرزدەکەینەوە، جەنگێك کە ئامانجی کۆتاییهێنانە بە هەموو جەنگەکان و ئەو ئامانجانەی کە لە پێناوی ئەوان گشت جەنگکەکان بەرپادەکرێن؛ نەوت و مشەخۆری و دەسەڵات و سەروەری  چینایەتی.

بەڵام ئەرکی ئێمە بە بەرزکردنەوەی دروشم و هەڵوێست-دەربڕین تەواو نابێت و ئێمە بە ئامانج ناگەیێنێت، چونکە ڕاگرتنی جەنگ هەنگاوی کردەوەیی و بڕیاردانی لەخۆبڕاوانەی دەخوازێت، کە بەگوێرەی ئەزموونەکانی خۆمان و هاودەردەکانمان لە سەرتاسەری دونیا، بریتین لە:

– بەرێخستنی کۆبوونەوەی گشتی دژی جەنگ لە گشت گەڕەك و فێرگە و کارگە و فەرمانگە و چایخانە و پەرەستگە، لە گشت گوند و شارۆچکە و شارەکان و پێکهێنانی کۆمیتەکانی دژی جەنگ …

– داخوازیکردن لە خزم و هاوکار و هاوسێ و هاوەڵانی خۆمان بۆ وەستانەوە بەرانبەر فەرمانی جەنگخوازان و فڕێدانی چەك و گەڕانەوە بۆ نێو خێزان و گەڕەك و گوندەکان و هاتنە نێو سەنگەری خەڵك دژی جەنگ ..

– پێکهێنانی گروپی خۆجێی/ ئەنجومەن/ شورا / کۆمونەکانی خۆبەڕێوەبەریی گەڕەك و گوند و شار و کۆمەڵەکان و بڕیاردان و هەنگاونان بەپیادەکردنی دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ لە نێوەندی کۆبوونەوە گشتییەکانەوە.

– کۆبوونەوە و یەکگرتنەوە لەتەك کۆمیتەکانی دژی جەنگ کە لە شوێنەکانی دیکە پێکهاتوون و سەرتاسەریکردنەوەی بزووتنەوەکە، سەرتاسەرییکردنەوە نەك نێوەندییکردنەوە! پێویستە هەموو بڕیارەکان خۆجێی بن …

– پەیوەندیکردن بە هێزە چەکدارەکان و هاندانیان بۆ بەرپاکردنی کۆبوونەوەی گشتی و بڕیاردان بۆ بایکۆتکردنی جەنگ و فڕێدانی چەك و پەیوەستبوون بە بەرەی دژە-جەگی خەڵکەوە …

– دەرکردنی هێزە چەکدارەکان لەنێو گەڕەك و گوند و چواردەوری شارەکان …

– بەڕێخستنی ڕێپێوان و کاروانی دژی جەنگ بۆ ئەو ناوچانەی کە بوونەتە بەرەی جەنگ یان خەریکە دەبنە بەرەی جەنگ …

– ناردنی پشتیوانی و کۆمەك بۆ ئەو گوند و ناوچانەی کە دژی بڕیارەکانی دەسەڵات خۆیان چەکدارکردووە و بڕیاری خۆپارێزییان داوە …

– دەرکردنی بنکەی هەموو پارتییەکان [حزبەکان] لەنێو شوێنی ژییان و کار و چالاکی خەڵك …

– پێکهێنانی هێزەکانی خۆپارێزگاریی گەلیی لەنێو گەڕەك و گوند و شارۆچکە و شارەکان هەر لە ڕێگەی کۆبوونەوە گشتییەکانەوە …

– هەوڵدان بۆ داگیرکردنی شوێنەکانی بڕیاردان لەوانە بنکەی لایەنەکە دەسەڵاتدارەکان، پارلەمان، سەربازگە و پۆلیسخانەکان و بنکەی میلیشیاکان …

– نابێت ڕێگەبدرێت ناڕەزایەتییەکانی دژی جەنگ لەلایەن هیچ پارتییەك و میلیشیایەك دەستەمۆبکرێن و نابێت بواری سەرمایەگوزاریی ڕامیاریی هەلپەرستان و دەسەڵاتخوازان بدەین، کە ناڕەزایەتییەکانی خەڵك دژی جەنگ بکەنە دەستکەلای خۆیان بۆ یەکلاکردنەوەی جەنگی دەسەڵاتخوازانەی خۆیان. بۆ ئەو مەبەستە پێویستە هەر کەسێك کە وەك نوێنەر و قسەکەری هەر لایەنێك بەشداری کۆبوونەوەکان دەکات، دەربکرێت و ڕسوابکرێت و بواری پارتایەتی و مشتومڕی پارتایەتیی نەدرێت.

– ……. ئەمانە و دەیان و سەدان هەنگاوی ورد و گەورەی دیکە بۆ بەرگرتن بە جەنگ  و ملهوڕیی سەروەران.

ئەوە هەڵوێستی ئێمەی ئەنارکیستە بەرانبەر بە جەنگ و سیستەم و سەروەریی چینایەتی و ئەو هەنگاوانەش زادەی هۆشی ئێمە نین، بەڵکو وانە و ئەزموونی مێژوویی مرۆڤایەتین دژی جەنگ و سەروەریی چینایەتی.

ئێمە لە هەموو هەنگاوێکی دژی جەنگ پشتیوانی دەکەین، بەڵام بەبێ خۆشباوەڕیی و چاوەڕوانی و پاڕانەوە لە سەروەران و ڕازیکردنی ئەوان، ئێمە دژی هەموو دروشمێکین، کە سووکایەتی و هەڵاواردنی ڕەگەزی و نەژادی و ئایینی و ..تد لەخۆبگرێت، ئێمە ئەندامانی چین و توێژە نەدارکراو و بێدەسەڵاتکراوەکان بە خوشك و برای یەکدی، بە هاودەرد و هاوئامانجی یەکدی دەزانین نەك دەسەڵاتدار و بێدەسەڵات، سەرمایەدار و کرێگرتە؛ جەنگ ژییان-کوژە، ژینگە وێرانکەرە، گەرمکەری بازاری کۆمپانییەکان و ئامرازی مانەوە و بەهێزکردنەوەی سەروەریی چینایەتییە.

ئێمە بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی لە بەرەی خەڵك لە هەموو ناوچەکان و بەدیاریکراوی ناوچەی ئێزیدی-نشین دەکەین و وەستانەوە و بەرەنگاری ئەوان دژی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بە هەڵوێستێکی شۆڕشگێرانە دەزانین و دەنگی ئازادیخوازانەی خۆمان دەخەینە پشت دەنگ و بەرخودانی خەڵکی (خانا سوور) دژی ملهوڕیی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و پشتیوانی لە بەرخودانی خەڵکی (خانا سوور و هێز و خۆبەڕێوەبەریی ئێزیدییەکان) بە سەرەکیترین هەنگاوی دژی جەنگ و ملهوڕیی سەروەران دەزانین.

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان

٣ی ئازاری ٢٠١٧

——————————————————-

http://www.anarkistan.com

https://www.facebook.com/sekoy.anarkistan

https://www.facebook.com/sekoy.anarkistan

ئەنارکیست و ئاژاوەچی

هەژێن

٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦*

– سڵاو قوربان

+ سڵاو سەرچاوان، دۆستی ئازیز. بمبوورە ناتناسم، مافی ئەوەم هەیە بزانم بەڕێزت کێی؟

– من کەسێکی ئەنارکیستم و مەسئولی کۆمەڵێک کەسم !

+ بەڕاستیتە یان شۆخیدەکەیت ؟

– نا، قوربان، مەگەر تاکو ئێستا لەنێوان من و  تۆ گاڵتە هەبووە، تاکو گاڵتەبکەم ؟

+ نا، بەڵام ئاوا تێگەییشتم، کە شۆخیدەکەیت.

– بۆچی ئاوا دەزانیت کە من گاڵتەدەکەم؟

+  بڵێم چی،  بەڵام هەر بەڕاست تۆ کەسێکی ئەنارکیستیت و بەرپرسی کۆمەڵێك کەسی دیکەی ئەنارکیستیت ؟

– بەڵێ، هەم من ئەنارکیستم و هەم ئەوانیش!

+ هەر بەڕاست تۆ لە ئەنارکیستبوونی هەر دوو لاتان دڵنیاییت ؟

– بەڵێ، بۆچی نا. هەستدەکەم تۆ گاڵتەدەکەیت، مەگەر شتی ئاوات نەبیستووە ؟

+ نەخێر، ناتوانم بە گوێیەکانی خۆم بڕوابکەم، کە من هەر ئێستا بیسەری ئەو وەڵامانەم.

– بۆچی، مەگەر تۆش ئەنارکسیتیت؟

+ نەخێر، چونکە من نە دەتوانم بەرپرسی کەسانی دیکە بم و نە دەتوانم بە بەرپرسبوونی کەسانی دیکە ملبدەم.

– ئەی تۆ چیت؟

+ من “ئاژاوەچیم” …

– مەبەستت ئەوەیە کە تۆش ئەنارکیستیت ؟

+ نەخێر بەڕێزم، من “ئا-ژا-وە-چی-م” !

– ئامانجی تۆ وەك ئاژاوەچییەك چییە ؟

+ لەنێوبردنی پەیوەندی مەڕ و شوان.

– دەی کەواتە تۆش ئەنارکیستیت، ئیتر بۆچی خۆت بە ئاژاوەچی ناودەبەیت ؟

+ لەبەرئەوەی ناتوانم ئەنارکیست بم، هەڵبەتە ئەنارکیست بەو جۆرەی تۆ باسیدەکەیت.

– سەرباری ئەوەش هێشتا تۆ وەك ئەنارکیستێك قسەدەکەیت، بۆچی ئاژاوەچی، ئاژاوە لەپێناو چی ؟

+ بۆ ئەوەی ئەنارکیستە بەرپرسدارەکان وەرگۆڕم بە ئاژاوەچی و چیدی پێویستیان بە بەرپرس نەبێت !

– نا قوربان، مەبەستی من لە مەسئول ئەوە نییە، تۆ تێدەگەیت، مەبەستم ئەوەیە کە من سەرپەرشتی ئەوان دەکەم.

+ مەبەستت ئەوەیە، کە ئەوان بەخۆیان گرفتی هۆشییان هەیە  و ناتوانن بیربکەنەوە ؟

– نا، نەخێر، ئەوانیش وەك من و تۆ دەتوانن بیربکەنەوە؟

+ باشە، ئەگەر ئەوانی دیکە گرفتی هۆشیان نییە و بەخۆیان توانای بیرکردنەوەیان هەیە، بۆچی بەخۆیان سەرپەرشتی خۆیان ناکەن و چ پێویستییەکیان بە تۆ هەیە ؟

– نا، کاکە گیان، بەقوربان، تۆ بۆ ئەوەندە پێچەوانە و ئاڵۆز بیردەکەیتەوە، لەبەرئەوەی ئەوان ئاستی هوشیارییان بەرز نییە و شارەزا نین؟

+ ئەی باشە بۆ هەوڵنادەن ئاستی هوشیاریی خۆیان بەرزبکەنەوە و شارەزایی پەیدابکەن، ئەی ئاستی تۆ چۆن بەرزبووەوە و شارەزابوویت، بڕواناکم تۆ هەر بەو جۆرە لەدایکبووبیت ؟

– من ئاستی خوێندم بەرزە و بەخۆشم  زیرەکم !

+ کەواتە هەر کەس ئاستی خوێندنی بەرزنەبێت و زیرەك نەبێت، ناتوانێت ببێتە ئەنارکیست؟

– نا، مەبەستی من ئەوە نییە، دەتوانن ببن بە ئەنارکیست، بەڵام …

+ کەواتە دەتەوێت بڵێیت هەموو کەسێك توانانی تێگەیشتنی لە هزری ئەنارکیستی نییە و تەنیا کەسانی ئەکادیمیست و زیرەك دەتوانن لەو هزرە تێبگەن .

– نا، بەو جۆرە گاڵتەکەرانەی تۆ نا، بەڵام هەمووان وەك یەك نا .

+ ئەی چارە ؟

– پێویستە کەسانی وەك من کاتی خۆیان بۆ ئەو کارە تەرخانبکەن.

+ ئەی ئەگەر کەسانی وەك تۆ پەیدانەبن، ئیدی کەسەکانی دیکە چی بکەن و چی دەکەن؟

– کەسانی وەك من هەر پەیدادەبن، شتی ئاوا نابێت.

+ باشە، هزرێك کە هەموو کەس نەتوانیت لە ئەو تێبگات، بەکەڵکی چی دێت؟

– چۆن بەکەڵکی ڕزگاری بەشەرییەت دێت.

+ ئێ، مرۆڤایەتییەك کە زۆرینەی توانای تیگەییشتنی ئەو هزرەی نەبێت، چی بکات؟

– کاکە، بە قوربان، تۆ خەریکی بە ئەنارکیزم گاڵتەدەکەیت .

+ نا ئەزیزم، بەپێچەوانەوە من خەریکم ئەنارکیزم لە گاڵتەجاریی کەسانی خۆبەڕابەرزان و ئەکادیمیستانی لوتبەرز و ڕامیارانی زیرەك ڕزگاردەکەم. کاکی خۆم، ئەوە  تۆ خۆتی کە هەم بە من و هەم بەوانەی بە قسەکانت خۆشباوەڕن و هەم بە ئەنارکیزم گاڵتەدەکەیت. تۆ بەخۆت دڵنیایت، کە دروست لە ئەنارکیزم تێگەییشوویت؟

– ئەو قسانە چین، من ڕێگە بە کەس نادەم ئاوا لەتەك من قسەبکات و ئاوا بڵێت. ئەنارکیزم واتە ڕەتکردنەوەی دەوڵەت و پارتایەتی و سەرۆك.

+ کەواتە بە قسەی تۆ هەموو مافیایەك کە دژی دەوڵەت بێت، ئەنارکیستە و هەموو کەسێك کە پارتایەتی نەکات و دەست بە کڵاوەکەیەوە بگرێت، ئەنارکیستە.

– نا، بەڵام ئەوانە سەرچاوەی نەهامەتین.

+ باشە، ئەگەر ئەنارکیزم ڕەتکردنەوەی سەرۆکە، ئیدی چۆن تۆ بوویتە بەرپرسی کۆمەڵە کەسێكی دیکە؟

– نا کاکە، من سەرۆك نیم، نە مووچەم هەیە و نە کۆشك و نە پاسەوان.

+ باشە، ئەگەر سەرۆکی پارتییەکان و دەوڵەت و پارلەمانتاران مووچەیان نەبێت، کەواتە ئەوانیش دەبنە ئەنارکیست؟

– نا، برای من، تۆ شتەکان تێکەڵدەکەیت، ئەو کات دەبنە خزمەتکاری گەل.

+ کەواتە تۆ لەتەك سەروەریی چینایەتی و دەستەبژێرەکان گرفتت نییە؟

– ئەی سەرۆك و بەرپرسێك کە مووچە و کۆشك و پاسەوانی نەبێت، خراپی  چییە؟

+ لەوانەیە بەخۆت باشتر بزانیت، بەڵام گرفت ئەوەیە، کە ئەنارکیزم سەراپای بیرکردنەوەی تۆ ڕەتدەکاتەوە . ئازیزم، ئەگەر بە گوێی من بکەیت و بڕۆیت ڕێگەیەکی دیکە بگریتەبەر، زۆر باشترە. چونکە بە گرتنەبەری ئەنارکیزم ناچاردەبێت لەو هەموو خەون و خەیاڵەی خۆت وازبهێنیت و بگەیتە ئاستی ئەو کەسانەی کە ئێستا خۆت کردووە بە بەرپرسیان.  بنەڕەتیترین بنەمای ئەنارکیزم ڕەتکردنەوەی ئەوەیە کە  تۆ بەرپرسی کەسانی دیکە بیت یان کەسانی دیکە ببنە بەرپرسی تۆ. ئەوەی تۆ دەڵێیت ڕەتکەرەوەی ئەنارکیزمە لەژێر دێوجامەی ئەنارکیزم.

——————————————————–

* بەیادی بیست و چوار ساڵ لەمەوبەر، کە لەنێو ژووری زیندانی دەزگەی ئاساییشی هەولێر کوڕە ئاخایەك بە منی گوت:

–  تۆ لە شیوعیەت تێنەگەییشتوویت، شیوعیەت واتە نەتەوەپەروەری .

(منیش تاکو توانام هەبوو قاقا پێکەنیم و گوتم )

+ ئەم گوتەیەت لە کێ وەرگرتووە، هیوادارم ئەو کەسە بەخۆی لەپێناو “سەروەریی نەتەوە” نەکوژرابێت.

– بۆچی؟

 + بۆ ئەوەی ئێستا بەچاوی خۆی بیبینێت، کە “دەسەڵاتی نەتەوە” دەستە دەستە لاوان دەخاتە زیندان و پێشلەشکریی جەندرمەی دەوڵەتی تورکیە دەکات.

* بەداخەوە بەهۆی گرفتاری ڕۆژگار، ئەم بابەتە کەوتووەتە پشتی کەنۆڵان.

سامانی هەشت دەوڵەمەندەکەی دونیا نیوەی سامانی هەموو دانیشتوانی دونیایە!!!

 

سامانی هەشت دەوڵەمەندەکەی دونیا نیوەی سامانی هەموو دانیشتوانی دونیایە!!!

Zaher Baher

16/01/2017

دەی کێ دەتوانێت بیسەلمێنێت کە سەرمایەداری و سەرمایاداران لە قەیراندان ، نەك ئێمە؟؟

بە گوێرەی وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیانی ئەمڕۆ، 16/01/17 ، کە سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوێكی خێرخوازی بە ناوی ئۆکسفام –وە، هاتووە  ئەم خاڵە گرنگانەی خستۆتە بەرچاو:

  • هەشت دەوڵەمەندی دونیا کە لە لینکەکەی کە لە خوارەوە دایدەنێم ناویان هاتووە، سامانیان یەکسانە بە سامانی نیوەی دانیشتوانی ئەم سەرزەمینە. سامانی ئەم هەشت کەسە بە هەر هەموویان 426 ملیار دۆلارە، کە دەکاتە سامانی 3.6 ملیار کەسی ئەم سەرزەمینە.
  • ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2015 دا 62 کەس بوون ، بەڵام لە تەنها ساڵێکدا دابەزیوە بۆ تەنها 8 کەس.
  • ئۆکسفام سەرچاوەەی ئەم نایەکسانییە دەگێڕێتەوە بۆ زانیاری نۆێ کە برسێتی لە چین و لە هیندستان لە ساڵی پار، زیاتر هەڵکشاوە ، ئەوە نیشاندەدا کە لە سەدا 50 ی دانیشتوانی ئەو دوو وڵاتە ژیانیان خراپتر بووە لە پێشتر.
  • ئەو 8 کەسە ناویان لە لینکەکەی خوارەوەدا هاتووە ، من لێرەدا پێویست ناکات دووبارەیان بکەمەوە .
  • بڕی داهاتی 26 نەتەوە بە ڕێژەی لە سەدا 2.4 هاتۆتە خوارەوە لە نێوانی ساڵانی 2008 و 2013 دا.
  • لە سەدا51 ی 103 وڵات ، دەیتاکە نیشانی دەدات گەشەی ئابورییان لە 5 ساڵی ڕابوردوودا ، هاتۆتە خوارەوە.
  • هەرە زۆرینەی خەڵکی کە لە پەرواێزی کۆمەڵدا دەژی ، لە دوونیادا ، لە سەدا 70 یان ڕووبەڕووی ژیانی مەمرە و مەژی بوونەتەوە.
  • یەک لە 9 کەس بە برسێتی شەوانە سەردەنێتەوە، واتە دەخەوێ.
  • لە ساڵی 2015 وە لە سەدا 1 دەوڵەمەندەکانی دونیا سامانی زیاتریان هەبووە لە سەرجەمی دانیشتوانی .
  • وا پێشبینی دەکرێت لە 20 ساڵی داهاتوودا  500 کەس سامانیان بگاتە  1 تریلۆن دۆلار کە ئەمە گەورەترە لە هەموو داهاتی وڵاتی هیندستان ، کە ژمارەیان 1.3 ملیار کەسە .
  • لە نێوانی ساڵی 1988 و 2011 داهاتی لە سەدا 10 ی خەڵکە هەژارەکە تەنها بە بڕی 65 ددۆلار زیادی کردووە ، لە کاتێکدا بۆ هەمان ماوە داهاتی لە سەدا 1ی دەوڵەمەندەکە بە بڕی 11،800 دۆلار سەرکەوتووە ، ئەمەش یانی 182 جار زیاتر.

بەڕای من ئەمە لەتەك بەڵگەکانی دیکەدا ئەوە دەردەخات کە بازاڕی ئازاد و عەولەمە ژیانی خەڵکیان گرانترو برسیتر کردووە ، بە پێچەوانەی ئابورییناسە لیبراڵەکانەوە کە دەیانوت سیاسەت و ئابوری لیبراڵ ، ژیانی خەڵکی بەرەو پێشەوە دەبات.

 

بۆ ئەوانەدی کە ئینگلیزی دەزانن، بۆ زانیاری زیاتر  تکایە بە سەردانێکی ئەم لینکە بکەن :

 
https://www.theguardian.com/global-development/2017/jan/16/worlds-eight-richest-people-have-same-wealth-as-poorest-50

 

 

چوارچێوەکانی حیکایەتخوان:

چوارچێوەکانی حیکایەتخوان :

ئه‌حمه‌د ڕه‌زا

24/12/2016

بگۆ لە گێڕانەوەدا پابەندی سنورێکی لۆژیکی دیاریکراوە، ئەو ناتوانێ ئەو سنورە خوڵقاوە ببەزێنێ لە هیچ بارێکدا، بگۆ لە کەسێتیی حیکایەتخواندا بەرجەستە ئەبێت، حیکایەتخوان ” ئەو خودە وەهمیەیە، کە نوسەر لە ناواخنی گوتاردا ئەیخوڵقێنێ بۆ ئەوەی لە بری ئەو چیرۆکەکە بگێڕێتەوە.. بە شیمانەی ئەوەی ئەو گوتارە بەبەردەوامیی بەرەو ڕووی وەرگر ئەبێتەوە، لە کاتێکدا گەر بە شێوازی کەسی سێیەمیش بدوێت”.

لۆژیکی دەق لە ماددەی هەڵبژێرراودا، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سیستمی کارەکتەرەکاندایە، بە جوڵەی ئەوان لە فەزای گریمانەکراودا، بە بەردەوامیی ئەوان لەگەڵ کاتدا، لۆژیکی دەقیش لە ئاسۆی خۆیدا بەر کاریگەرێتیی ئەو کرۆنۆتۆپ/ شوێنکاتییە ئەکەوێت، هەروەک باختین پێشنیازی کردووە.

گێڕانەوەسازیی لە ” زیندەخەون”/ ” فەرهاد مستەفا”دا، وەک ئەوەی کورتە چیرۆکێکەو سنوری بەر تەسکترە بۆ دیاریکردنی کرۆنۆتۆپی مەبەستدار، کە وەک بارێکی ئاسایی نوسەر هانا ئەباتە بەر چەند دالێکی خێراو گەش، بە مەبەستی دیاریکردنی.. لەم چیرۆکەدا لەسەر ڕایەڵەیەکی داڕێژراو، لە گەمەیەکی نوێی سیمۆلۆژیدا، چەند لۆژیکێکی جیاواز لەسەر ئەو بونیادە دادەمەزرێت، لە هەر کردەیەکدا لۆژیکی ڕوداو جۆرێکی تر دەردەکەوێت و وەرگر ئەخاتەوە بەردەمی پرسێکی نوێ.. لەو کاتەدا کە پەیوەندییەکانی نێوان دەق و وەرگر لە ئاستی یەکەمیندا ئۆرگانیکین و دابڕان تیایدا دەرناکەوێ، لە هەڵکشانی ئەو پەیوەندییەدا، بونیادە ڕەخسێنراوەکە بە هەمان شێوەی سروشتی خۆی، ئەبێتەوە بە بونیادێکی نوێ، بەو مانایەی بەردەوام لە بزاوتی لۆژیکی ڕوداودا خۆی نوێ ئەکاتەوە.

ماددەی پشت پێ بەستراو لەم چیرۆکەدا، دڵەڕاوکێی مناڵانە، هەر چوار ڕامانە لێکدراوەکان لە چوارچێوەی دەقەکەدا، پێکەوە یەکەیەکی گونجاون و بە دابڕاوییش هەر بەو جۆرە یەکەی سەربەخۆن.

تەکنیک لە چیرۆکی زیندەخەونی فەرهاد مستەفادا، کێشانی چوار چوارچێوەی جیاوازە ، بۆ هەلوەسەیەکی پەتیی، کە زیاتر مناڵ و مناڵ گیرۆدەی ئەبن، چیرۆکنوسەکەش ئەوەندە شارەزایی هەیە بزانێت چۆن ئەم دەرکەوتانەی هەلوەسەی مناڵانمان بۆ ئەگوێزێتەوە.. ئەوەی لەم مینیمالەدا ئەبینرێت، گێڕانەوەسازییەکی ئاسایی نییە، بەقەدەر ئەوەی لە ڕامانی مناڵێکی نەخۆشەوە، چوار وێنای جیاواز نیشان ئەدا.

لە نێوانی هەلوەسەو وەهمدا جیاوازییەکی بنەڕەتیی هەیە.. لە هەلوەسەدا شتەکان لە خۆوەو بە شێوەیەکی هەڕەمەکیی دەرئەکەون، کە لە واقیعدا وانیین. وەک ڕوداو و دەنگ و جوڵە.. بەڵام وەهم وێنای کەسێکە کە لە واقیعدا بوونی نییە. واتە جیاوازییەکە لەسەر ئاستی وێناکردن و لەخۆوە دەرکەوتنی ڕامان و شتەکانە.

هەلوەسەی دەنگیی لە تەمەنی ٧/٨ ساڵدا دروست ئەبێ، لای ئەو مناڵانەی تازەکیی چوونەتە بەر خوێندن، ئەوانی تریش دەرەنجامی ” تا” و نەخۆشییە دەروونییەکانی ترن.

لە چیرۆکەکەشدا حیکایەتخوان، باس لە ” مناڵەکە” ئەکات، هانا بۆ باوکی ئەبات تا بەشداریی دڵەڕاوکێ و ترسەکەی بکا.. جوانترین کاردانەوەیەکی باوک، ئەوەیە کە نەگێڕراوەتەوە، هەڵبەت بە سەرزەنشت کردن و خەمڕەواندنەوەیەک کارەکە کۆتایی نایەت، بەڵکو ئەو نەخۆشییە پێویستیی بە چارەسەر کردن و بنەبڕکردنە.

(( زینده‌ خه‌ون/ فەرهاد مستەفا))

منداڵه‌که‌ به‌ باوکی وت:

به‌رله‌وه‌ی بخه‌وم، هه‌رچی چه‌قۆی میوه‌مان هه‌یه‌، دێن و له‌ چوارده‌وری ملت سه‌ما ده‌که‌ن.

منداڵه‌که‌ به‌ باوکی وت:

هێشتا نه‌خه‌وتووم.. ئا ئه‌و پیاوه‌ی له‌ ناو چوارچێوه‌که‌دایه‌ دێته‌ ده‌رێ و شه‌قێک له‌ تۆ هه‌ڵده‌دات، له‌ په‌نا دایکمدا ده‌خه‌وێت.

منداڵه‌که‌ به‌ باوکی ده‌ڵێت:

که‌ ده‌خه‌وم.. ئاسمان ده‌که‌وێته‌ خوارێ، ماڵه‌که‌مان له‌ تاریکیدا ده‌فڕێت.

منداڵه‌که‌ به‌ باوکی ده‌ڵێت:

– باوکه‌ بۆ به‌ ڕۆژ ناخه‌ویت؟ باوکه‌ تکات لێده‌که‌م.. شه‌وان مه‌خه‌وه‌! من زۆر ده‌ترسم.

ئەو چوارچێوەیەی بۆ حیکایەتخوان ڕەنگڕێژ کراوە، جووارچێوەیەکە ئەکرێ بکشێ، لە توانایدایە لە یەک کاتداو بە بونیادێکی فرە دوورایی/ بعد چوارجار لەسەر یەک، سەرەتای نوێ بکاتەوەو دایبخاتەوە، ئەمەش ڕێچکەیەکی تازەی سەردەمییانەیە بۆ چیرۆک.. حیکایەتخوان زەمینەو کات و فەزاو شوێن و کارەکتەرەکانی بۆ دیاری ئەکرێت و دەستپێکی ڕوداوەکان ئەجوڵێنێت، ئەمە لە باری چیرۆکی ئاسایی باودا. بەڵام لە زیندەخەوندا ئەم پرۆسەیە چەندینجار دووبارە ئەبێتەوەو لە هەر دووبارە بوونەوەیەکیشدا بە هەمان پرۆسەدا ئەڕواتەوە. بەم جۆرەش لە کۆی چیرۆکەکەدا چەشنگەراییەکی نوێ بە چوار لۆژیکی جیاواز دائەڕێژرێت.

– تحولات الخطاب الروائي العربي/ عبدالحکیم المالکي/ القبضة العربیة/ ٥- ٨- ٢٠٠٦

– الفضاء القصصي/ صالح محمد حسین مزهل/ ٢٠٠٥

– الهلوسة في الاطفال/ علي کاظم/ موقع ecowoman.ru/arabic ١١- ٢- ٢٠١٥

– نص الصورة بين التخييل القصصي والتوليف البصري/ رمزي حسن/ ملاحق جریدة المدی/ ٢/ ١١/ ٢٠١١.

فه‌رهاد موسته‌فا

پارادیمی ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان و دۆخی باشووری كوردستان

                                                                   

پارادیمی ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان و

دۆخی باشووری كوردستان

                                                                         به‌شی یه‌كه‌م

                                                                       حه‌سه‌ن جودی

                                                                        وا بێنه‌ به‌رچاوت كه:

رووبار ره‌خنه‌یه‌ و كانیش ره‌خنه‌دانه‌،

زه‌ڵكاویش گۆڕی ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دانه‌.

-1-

ماهییه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی

ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان

به‌ر له‌هه‌موو شتێك وا باشه‌ به‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ین كه‌ ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان پارادیم (جیهانبینی، مه‌تۆد)ێكی دیالیكتیكی ژیانی سروشتی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگایه‌ و بۆخۆی كرده‌یه‌كی سه‌رله‌نوێ واتادانه‌وه‌یه‌ به‌ هه‌موو شتێك و هێشتنه‌وه‌ی هه‌موو شتێكه‌ به‌ سروشتی زیندووی خۆی. بۆیه‌ ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان وه‌ك پارادیمێكی شۆڕشگێڕانه‌ په‌سنی ده‌ده‌م.

ئه‌گه‌ر به‌ جیاواز له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان بڕوانین ئه‌وا دوو كرده‌ی ئاوێته‌بووی یه‌كترن. له‌یه‌كتر جیاناكرێنه‌وه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ واتادارن. ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان كرده‌ (پرۆسه‌)ی شۆڕشگێڕبوون و شۆڕشگێڕبووونی به‌رده‌وامن، هێزی به‌رده‌وامبوونی ژیانن به‌ گه‌شه‌سه‌ندوویی و گۆڕانكاری به‌رده‌وام، دینامیكی به‌سروشتی مانه‌وه‌ و پێشكه‌وتن و وه‌رچه‌رخانی هه‌میشه‌یی هه‌ر مرۆڤ و رێكخستن و كۆمه‌ڵگایه‌كه. هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه‌ وا تێبگه‌ین كه‌ ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان ته‌نیا بریتییه‌ له‌ میكانیزمێك بۆ خستنه‌ڕووی كه‌موكوڕی و هه‌ڵه‌كان، به‌ڵكو له‌ بنه‌ڕه‌تدا دینامیكی دۆزینه‌وه‌ و خستنه‌ڕووی ماته‌وزه‌ی مرۆڤ و رێكخستن و كۆمه‌ڵگایه‌. ته‌نانه‌ت نهێنی سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ر مرۆڤ و رێكخستن و كۆمه‌ڵگایه‌كیش به‌نده‌ به‌وه‌ی چه‌نده‌ ئه‌و دوو كرده‌یه‌ (ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان) به‌یه‌كه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كات. ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان بوێرییه له‌به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵه‌ و كه‌موكوڕییه‌كان‌، دڵسۆزییه به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌ی له‌ئه‌ستۆ دایه‌‌، وه‌فادارییه به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی ‌‌وه‌فادارت ده‌بینن… ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان رێگای خستنه‌ڕووی راستییه‌كان و ئاشكراكردنی وه‌هم و درۆ و چه‌واشه‌كارییه‌كانه‌، رێگای ئافراندنی چاره‌سه‌ریی كێشه‌ و گرفته‌كانه‌.

ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان چه‌نده‌ به‌یه‌كه‌وه هاوواتان ئه‌وه‌نده‌ش هه‌ریه‌كه‌یان كرده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆن. له‌بنچینه‌دا له‌ قوڵایی هه‌ر ره‌خنه‌گرتنێكدا ره‌خنه‌دانێك هه‌یه‌، له‌ قوڵایی هه‌ر ره‌خنه‌دانێكیش ره‌خنه‌گرتنێك هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گرتن به ‌ڕووی ده‌ره‌وه‌یه، به ‌ڕووی بونیاده‌كانی ده‌ره‌وه‌یه‌،‌ ئه‌وا ره‌خنه‌دان به ‌ڕووی ناوه‌وه‌یه و به ‌ڕووی بونیاده‌كانی ناوه‌وه‌یه.

كێشه‌ی مرۆڤێك، رێكخستنێك و كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌وه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ ره‌خنه‌ ناكات و ره‌خنه‌دان نادات، ئاماده‌گیی بۆ ره‌خنه‌ وه‌رگرتن و ره‌خنه‌گرتن و ره‌خنه‌دان نییه‌. هه‌ر مرۆڤێك، رێكخستنێك و كۆمه‌ڵگایه‌ك بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بێ ره‌خنه‌دان بدات، بوێری ئه‌وه‌یشی نییه‌ ره‌خنه‌ بگرێت، پێچه‌وانه‌كه‌یشی هه‌ر راسته‌ و ئه‌وه‌ی بوێری ره‌خنه‌گرتنی نه‌بێت بوێری ره‌خنه‌دانیشی نییه.

بێگومان جورئه‌تی ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌ له‌خۆگرتن له‌و په‌روه‌رده‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ كه‌ ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ فراوان و فراوانتر ده‌كه‌ن، بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ قووڵتر ده‌كاته‌وه‌ و به‌ ئاقاری گه‌یشتن به‌ بڕی هه‌ره‌ زۆر له‌ حه‌قیقه‌ت ئاراسته‌گیر ده‌بێت. دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان دوور كه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ ژیان و ئافراندن، نوێبوونه‌وه‌ و گۆڕانكاری، راستییه‌كان و رێگاكانی چاره‌سه‌ری.

مسۆگه‌ر سه‌ره‌تای هه‌موو گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانێك به‌ ره‌خنه و ره‌خنه‌دان ده‌ستپێده‌كات، بنه‌مای هوشیاری تاك و كۆمه‌ڵگا له‌وه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كاتێك ئاماده‌یه‌ ره‌خنه‌ له‌ رابردووی خۆی بگرێت، ‌ئه‌م‌ ره‌خنه‌گرتنه‌ له‌ ڕابردوو بۆخۆی ره‌خنه‌دانێكیشه‌ به‌رامبه‌ر به ئێستا و داهاتووش. چونكه‌ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت نابێت به‌رده‌وامی پێبدرێت، ده‌بێت له‌بری ئه‌وه‌ شتی نوێتر بێته‌ پێشه‌وه‌ و بئافرێنرێت. ‌به‌بێ ره‌خنه‌ له‌ مێژوو(به‌ هه‌موو بویه‌ر و هه‌ڵوێست و كه‌سێتییه‌كانیه‌وه‌) ناتوانرێت له‌ ئێستادا بوێری ئه‌وه‌ بخرێته‌ڕوو كه‌ هه‌وڵی گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانی مێژوویی ده‌درێت. ره‌خنه‌گرتن له‌ مێژوو و رابردوو، ره‌تكردنه‌وه‌ی مێژوو و رابردوو نییه‌، به‌ڵكو خستنه‌ڕووی راستییه‌كانیه‌تی به‌ جوان و ناشیرینییه‌كانیه‌وه‌، به‌ لایه‌نه‌ باش خراپ و خراپه‌كانییه‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌وه‌ش به‌ ئاگابین كه‌ هه‌ر ره‌خنه‌كردنێكی مێژوو به‌واتای به‌دیهێنانێكی نوێی ئایینده‌ نییه‌. به‌واتای ئه‌وه‌ نییه‌ ئیدی پرۆژه‌ی بۆ گۆڕان و وه‌رچه‌رخانیی بنچینه‌یی پێیه‌ به‌ ئاراسته‌ی جیاوازتری باشتر‌. هه‌ندێكجار؛ وه‌ك له‌ لایه‌ن خاوه‌ن ئایدیۆلۆژییه‌ دۆگما و سه‌له‌فییه‌كانه‌وه هه‌یه‌،‌ ره‌خنه‌یان له‌ مێژوو و ئێستا بۆ به‌دیهێنانی ژیانێكی جیاوازتری باشتر نییه،‌ به‌ڵكو بۆ به‌دۆزه‌خكردنی ئێستا و ئایینده‌شه‌. هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك ئاوێته‌گیر بوو به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ئه‌وا بۆ هێنانه‌كایه‌ی دۆزه‌خێكه‌. كه‌واته‌ ره‌خنه‌یان‌ له‌ مێژوو بۆ شێواندنی جوانییه‌كانی مێژووه‌. ئه‌گه‌رنا ره‌خنه‌كردن له‌ مێژوو خۆی به‌شێكه‌ له‌ رابوون و هه‌ڵسانه‌وه‌ له‌ ئه‌مڕۆدا و بونیادنانه‌وه‌ له‌ داهاتوودا. به‌ واتایه‌كی دیكه‌؛ به‌رپابوونی شۆڕش، جا هه‌ر شۆڕشێك بێت، سه‌ره‌تا به‌ ره‌خنه‌گرتنی رابردوو و ره‌خنه‌دان له‌ ئێستادا، كه‌ به‌رده‌وامی به‌ رابردوو ده‌درێت، ده‌ستپێده‌كات. به‌رپاكردنی شۆڕش له‌بنه‌مادا كرده‌ی ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دانی به‌رده‌وامه‌، تا ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان وه‌ك كرده‌ و دینامیك و رێگای دیتنی راستیه‌كان و چاره‌سه‌ری هه‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ش شۆڕش وه‌ك كرده‌یه‌ك، دینامیكێك، رێگایه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و ده‌ستنیشانكردنی رێگاچاره‌ی كێشه‌ و گرفت و قه‌یرانه‌كان به‌رده‌وامه‌. بۆیه‌ شۆڕشگێڕیش له‌ بنچینه‌دا به‌رده‌وامبوونه‌ له‌ ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان، تا ئه‌وكاته‌ی له‌ ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان به‌رده‌وامبیت، تا ئه‌وكاته‌ی به‌گوێره‌ی ئه‌و ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دانه‌ش بیربكه‌یته‌وه‌ و بژیت و تێكۆشان بكه‌یت، تا ئه‌وكاته‌ شۆڕشگێڕییشت به‌رده‌وامه.

‌ بۆ نموونه‌؛ په‌كه‌كه‌ ته‌ڤگه‌رێكی شۆڕشگێڕی نوێیه‌‌، به‌ ره‌خنه‌گرتن له‌ مێژوو ده‌ستیپێكرد و گه‌یشته‌ ئێستا، ئێستای شیكرده‌وه‌ و تاك و رێكخستن و كۆمه‌ڵگای به‌ر ره‌خنه‌ دا و وه‌كو هه‌ن و باون په‌سندی نه‌كردن، بۆیه‌ به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤی تاك و رێكخستن و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه‌دا گه‌ڕا. خۆی بووه‌ كه‌شتی ئه‌و لێگه‌ڕینه‌ و بووه‌ ئه‌و ئه‌لته‌رناتیڤه. تاكێكی ئازاد، رێكخستنێكی شۆڕشگێڕ و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی كرده‌ بنه‌ما و ته‌وه‌ری تێكۆشانی هه‌میشه‌یی خۆی. مسۆگه‌ر له‌دایكبوونی په‌كه‌كه‌ له‌دایكبوونێكی ره‌خنه‌گرانه‌ بوو، بۆیه‌ بووه‌ پلاتفۆرمێكی نوێی ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دانیش. له‌ڕاستیدا په‌كه‌كه‌ ته‌ڤگه‌رێكی ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دانه‌، نهێنی گه‌نج مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنیشی تاڕاده‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندیداره‌ به‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوه‌ی خۆی. كه‌واته‌ ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان، وه‌ك پارادیمی شۆڕشگێڕبوون، بریتییه‌ له‌ به‌رده‌وامیدان‌ به‌ پرۆسه‌ی مرۆڤبوون و كۆمه‌ڵگابوون، زیندوو هێشتنه‌وه‌ی دینامیكی پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری، تێكدان و بونیادنانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی.

هه‌ڵبه‌ته‌ ده‌بێ خۆ له‌و خه‌ڵه‌تاندن و خۆخه‌ڵه‌تاندنه‌ش به‌دوور بگرین كه‌ گوایه‌ “مادام له‌ناو ته‌ڤگه‌رێكی شۆڕشگێڕی دایت كه‌واته‌ تۆ شۆڕشگێڕیت و ئیدی ته‌واو بوویت به‌ شۆڕشگێڕ!!.” بێگومان ئه‌مه‌ خه‌ڵه‌تاندن و وه‌هه‌مێكه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌ ماهییه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان تێنه‌گه‌یشتوون تێیده‌كه‌ون. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر شۆڕش بۆخۆی كرده‌یه‌كی به‌رده‌وامی ره‌خنه‌ و ره‌خنه ‌له‌خۆگرتنه‌ له‌بیر و گووته‌ و كرداردا، ئه‌وا شۆڕشگێرێتی ناو ئه‌و شۆڕشه‌ش هه‌ر بریتییه‌ له‌ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان له‌ بیر و گووته‌ و كرداردا. ئه‌گه‌رنا ئیدی هه‌رته‌نیا هه‌بوونت به‌ جه‌سته‌ له‌ناو بزاڤێكی شۆڕشگێڕییدا به‌ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئیدی تۆ شۆڕشگێڕیت و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شۆڕشگێڕیت تێدا به‌رجه‌سته‌ بووه‌. شۆڕشگێڕێتی وه‌ها نییه.‌ شۆڕشگێڕێتی بیر و گووته‌ و كرداره‌ به‌یه‌كه‌وه‌، رۆحێكی چالاك و ویژدانێكی زیندووه‌. كه‌سێتی شۆڕشگێڕ تا ئه‌وكاته‌ شۆڕشگێڕه‌ كه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و دینامیكه‌ شۆڕشگێڕییه‌ی خۆی نه‌بووه‌، كه‌ ره‌خنه‌ ره‌خنه‌دانه‌. له‌راستیدا كرۆك و ماهییه‌تی شۆڕشگێڕێتی بۆخۆی بریتییه‌ له‌ ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان‌. ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دانیش له‌بنچینه‌دا بریتییه‌ له‌ هێنانه‌ كایه‌ی باوه‌ڕی، هیوا، بڕیاڕ، ئیراده و وزه‌ی تێكۆشانی به‌رده‌وام‌. هه‌روه‌ها بریتییه‌ له‌ جورئه‌ت، دڵسۆزی و وه‌فاداری.

له‌كاتێكدا شۆڕشگێڕێتی لێگه‌ڕی حه‌قیقه‌ت و ئه‌شقی ژیانی ئازاده‌، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان نه‌بێته‌ به‌رهه‌مهێنی كه‌سێتییه‌ك كه‌ رێبواری رێی گه‌یشتن به‌ حه‌قیقه‌ت و ژیانی ئازاد بێت، ئه‌وا دیاره‌ له‌ كرۆك و ماهییه‌تی خۆی ڤاڵا كراوه‌. هه‌ر كاتێك فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕش و شۆڕشگێڕێتی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌خنه‌ له‌ مێژوو و ئێستادا له‌دایكبوو و پێشكه‌وت، هه‌روه‌ها له‌ناواخنی خۆیشیدا پرۆژه‌ی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی بنچینه‌یی پێبوو، ئه‌وا ئه‌وكاته‌ ده‌توانرێ به‌ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌ی رادیكاڵ و ئایینده‌ئامێز له‌قه‌ڵه‌می بده‌ین. ئه‌گه‌رنا ره‌خنه‌ی په‌نا دیواری ریفۆرمیستی و پاسڤیستانه‌ ناتوانێت رۆحی شۆڕشگێڕی بنوێنێت. بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ تێنه‌گه‌ین ئه‌وا ده‌بێ ئه‌وه‌ بخه‌ینه‌ڕوو كه‌ رادیكاڵبوون به‌واتای توندوتیژبوون نایه‌ت و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژخوازییه‌وه‌ نییه‌. هه‌روه‌ها شۆڕشیش له‌ كرۆكی خۆیدا هه‌رچه‌نده‌ تێكدان و بونیادنانه‌وه‌یه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژخوازییه‌وه ‌نییه‌، ته‌نانه‌ت له‌بنه‌ڕه‌تدا زه‌بروزه‌نگ بۆخۆی دۆخێكی دژه‌ شۆڕشییه و شۆڕشی چه‌واشه‌ یان سیسته‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كان په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن. به‌ڵكو شۆڕشگێڕێتی ئه‌وه‌یه‌ چه‌نده‌ ره‌خنه‌ له‌ مێژوو و ئێستای كۆمه‌ڵگا و سیسته‌می باڵاده‌ست ده‌گریت، چه‌نده‌ خاوه‌ن پرۆژه‌یت بۆ گۆڕانی دۆخی هه‌نووكه‌یی و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ به‌ ڕووی داهاتووێكی جیاوازتری باشتر؟! بۆیه‌ توند ره‌خنه‌كردن به‌واتای رادیكاڵبوون نایه‌ت. به‌ڵكو به‌واتای سه‌ره‌ڕۆیی دێت. هه‌روه‌ها توندوتیژخوازی به‌واتای به‌رپاكردنی شۆڕش و شۆڕشگێڕێتیش نایه‌ت.  ئه‌مه‌ وه‌هم و خۆخه‌ڵه‌تاندنێكی مه‌زنه‌ و باشووری كوردستانی تێدا نغرۆ بووه‌.

بێگومان وه‌ك چۆن ره‌خنه‌ گله‌یی و گازانده‌ نییه‌، سكاڵا و شكاندنه‌وه‌ نییه‌، ئاوه‌هاش ره‌خنه‌دان كڕوزانه‌وه‌ و پاڕانه‌وه نییه‌، خۆتاوانباردیتنی به‌رده‌وامیش نییه. هه‌روه‌ها چه‌مكی “هه‌زار گوناح و یه‌ك تۆبه”‌ش نییه. بۆیه‌ له‌كاتێكدا ره‌خنه‌ بۆ پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه‌، بۆ جوان دیتنی ره‌خنه‌لێگیراو و جوان هێشتنه‌وه‌یه‌تی، ئه‌وا ره‌خنه‌دانیش بۆ خستنه‌ڕووی باوه‌ڕییه‌ به‌ پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری‌، بۆ پێداگری بڕیاڕده‌ر‌انه‌یه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ به‌ جوانی و ئیراده‌ی جوانی هه‌ر تاك و رێكخستن و كۆمه‌ڵگایه‌ك‌. كه‌واته‌ وه‌ك چۆن ره‌خنه‌گرتن پێویستی به‌ باوه‌ڕی و بڕیار و ئیراده‌ و هێزی ره‌خنه‌گرتن هه‌یه‌، ئه‌وا مسۆگه‌ر ره‌خنه‌دانیش بۆخۆی خستنه‌ڕووی ئه‌و باوه‌ڕی و بڕیاڕ و ئیراده‌ و هێزه‌یه‌. بۆیه‌ كه‌سێتی شۆڕشگێڕ كه‌سێتییه‌كی گله‌ییكار و گازانده‌كار نییه‌ له‌ ده‌وربه‌ره‌كه‌ی و به‌رامبه‌ره‌كه‌یشی ناشكێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها خۆ ناخاته‌ دۆخی كڕوزانه‌وه‌ و پاڕانه‌وه‌ و خۆتاوانبار دیتنی به‌رده‌وام. به‌ڵكو هه‌میشه‌ له‌ دۆخی جوانكردنی بیر و گووته‌ و كرداریدا ده‌ژیت و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ دایه‌ هه‌مان دۆخیش بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یشی بێنێته‌دی. بۆیه‌ ره‌خنه ‌و ره‌خنه‌دان وه‌ك دۆخێكی شۆڕشگێڕی به‌رده‌وام پێچه‌وانه‌ی دۆخی نه‌رگسییه‌ت و له‌خۆرازیبوون و فوو له‌خۆكردنه‌.

به‌ پێچه‌وانه‌ی كه‌سێتی شۆڕشگێڕ، دوو جۆره‌ كه‌سێتی تر هه‌ن كه‌ هه‌رگیز ئاماده‌نین نه‌ ره‌خنه‌ بگرن و نه‌ ره‌خنه‌دانیش بده‌ن، ئه‌وانیش كه‌سێتی دۆگماتیك و كه‌سێتی لومپه‌نن. ئه‌و دوو جۆره‌ كه‌سێتیییه‌ هۆكاری دۆگماتیكبوون و لومپه‌نبوونیشیان هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێتییه‌كی ره‌خنه‌گر و ره‌خنه‌ له‌خۆگر نیین.‌‌

كه‌سێتی دۆگماتیك (چه‌قبه‌ستوو) كه‌سێتییه‌كی داخراوه‌، قاڵبداره‌، ئه‌زبه‌ره‌جییه‌، ره‌هاگه‌را و ره‌شبین و مه‌رگدۆست و تاكڕه‌وه‌‌. مه‌رگی خۆی له‌ ره‌خنه‌گرتنی ئه‌و و ره‌خنه‌دانی خۆیدا ده‌بینێت، كه‌سی ئه‌قڵداخراو پێی وایه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی ئه‌و بیری لێده‌كاته‌وه‌ و ده‌یڵێت و ده‌یكات راست و ره‌وانن و جێی مشتومڕ نین، له‌وه‌همێكی كوشنده‌ی وه‌ها دایه‌ كه‌ حه‌قیقه‌ته‌كان هه‌مووی ته‌نیا لای ئه‌وه‌، ئه‌و خۆی له‌ كانزایه‌كی پیرۆز و خوداییه‌وه‌ دروستبووه‌ و قابیلی ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان نییه‌. هه‌میشه‌ خۆی راستبین و راستگۆ و راستبێژ و هه‌ڵگری راستییه‌كان ده‌بینێت و باوه‌ڕیشی وایه‌ كه‌ هه‌روایه و یه‌قینه‌كانیش هه‌ر لای ئه‌ون‌. خۆی له‌ جه‌هلێكی تێكچڕژاو(مركب)دا ده‌ژی، كه‌چی خۆی زۆر پێ زانا و دانایه‌ و هه‌ر نازانێ كه‌ نازانێ و ئاماده‌ش نییه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جه‌هله‌ موڕه‌كه‌به‌ی خۆی ببێت. بێگومان دۆگماتیزم دووژمنی سه‌رسه‌ختی ره‌خنه‌ و رای جیاواز و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازه‌. بۆیه‌ كه‌سێتی دۆگماتیك كه‌سێتییه‌كی ترسنۆكه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان. فۆبیای ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دانی هه‌یه‌.

كه‌سێتی دۆگماتیك هه‌ر ته‌نیا له‌وانه‌ پێكنه‌هاتووه‌ كه‌ ئایینگه‌رایی و ئایینزاگه‌رایی و ته‌ریقه‌تگه‌رایین و ده‌مارگیرییه‌كی زۆریان به‌رامبه‌ر به‌ ئایین و ئایینزا و ته‌ریقه‌ته‌كه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ده‌مارگیرن بۆ زانست، یان بۆ ئایدیۆلۆژیا و فیكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك، كه‌ پێی وایه‌ حه‌قیقه‌ته‌كان هه‌مووی لای زانست یان لای ئه‌م ئایدیۆلۆژیا یان ئه‌و ئایدیۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه‌ دایه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا خودی زانست، بانگه‌شه‌ی دژه‌ دۆگمایی (دژه‌ چه‌قبه‌ستوویی) ده‌كات، له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ئایدیۆلۆژیا یان ئه‌و فیكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی به‌ دۆگما كراوه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا بانگه‌شه‌ی دژایه‌تیكردنی دۆگماتیزمیش بكات.

ئه‌م كه‌سێتییه‌ له‌ باشووردا مه‌ترسیدارترین كه‌سێتیین و هه‌ر كاتێك بتوانن له‌ ئاستی زیهنی، یان سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تیدا زاڵ ببن ئه‌وا دۆزه‌خێكی بێ ئامانی ئه‌وتۆ بۆ مرۆڤ و كۆمه‌ڵگاكان دێننه‌كایه‌وه‌، كه‌ له‌ دۆزه‌خه‌كه‌ی ناو كتێبه‌ پیرۆزه‌كان زۆر مه‌ترسیدارتر بێت. ئێستا له‌ باشووری كوردستاندا ئه‌و كه‌سێتییه‌ وه‌ك تارماییه‌ك به‌ ئاسمانی كۆمه‌ڵگادا ده‌سوڕێته‌وه‌ و ئه‌و گه‌رایانه‌ی داینابوون وا خه‌ریكه‌ جوكه‌جوكیان پێكه‌وتووه‌ و جار جاریش خۆ گیڤ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئیدی به‌ زمانی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز گووتاره‌ دۆزه‌خییه‌كانیان په‌رش و به‌خش ده‌كه‌ن.

كه‌سێتی لومپه‌ن (خوێڕی – یان- سه‌رسه‌ری)یش كه‌سێتییه‌كی ته‌واو بێباكه‌ له‌خۆی و له‌ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، بێباكه‌ له‌ مێژوو و ئێستا و داهاتووی، بۆیه‌ بێباكه‌ له‌ ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دانیش و لای لومپه‌نه‌كان بێ واتاترین شتی دونیا ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دانه‌. بۆیه‌ كه‌سێتییه‌كی ملهوڕه‌، توندوتیژخوازه‌ و ماددیپه‌رست و ره‌مه‌كبازه‌، له‌به‌رامبه‌ر له‌خۆی به‌هێزتردا كۆیله‌یه‌ و له‌به‌رامبه‌ر له‌خۆی لاوازتریشدا ئاغایه‌، نه‌رگسی و تاكگه‌را و فووله‌خۆكه‌ره. كاتێك كه‌سێتی لومپه‌ن له‌ ئاستی زیهنی‌، یان سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی ببنه‌ كه‌سێتی زاڵ و باو، ئه‌وا له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا هیچ شتێك نامێنێ ناوی به‌ها و جوانی و ئافراندن و رێز و خۆشه‌ویستی و به‌یه‌كه‌وه ژیان و زباره‌یی بێت. هه‌موو شتێك له‌ قاوخی بێباكی و چڵێسی و نه‌وسنی و مشه‌خۆریی لومپه‌نه‌كاندا دێت و ده‌چێت. ئه‌وه‌ی له‌ باشووردا ئێستا تاك و كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت گه‌یشتنی ئه‌و كه‌سێتییه‌ لومپه‌نه‌یه‌ به‌ ئاستی حوكمڕانی و خاوه‌ن ده‌ستڕۆیی و باڵاده‌ستیی گشتگیردا.

له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی سروشتیدا؛ كه‌سێتی شۆڕشگێڕی ئافرێنه‌ری هه‌میشه‌ ره‌خنه‌گر و ره‌خنه‌ده‌ر كه‌سێتییه‌كی نموونه‌یی و به‌هاداره‌. به‌ڵام جێی كه‌سێتییه‌ دۆگمایی و لومپه‌نه‌كان له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا له‌ په‌راوێزی تاریكی دان و ته‌نانه‌ت جێیان پێ جێ نییه‌ به‌ده‌ست راستینه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگایه‌كی ره‌خنه‌گر و ره‌خنه‌ده‌ردا.‌ هه‌میشه‌ خه‌ریكی خۆشاردنه‌وه‌ی راستییه‌كانی خۆیانن و به‌ پۆشینی ده‌مامكی جیاواز جیاواز هه‌وڵده‌ده‌ن خۆ به‌ په‌سندكردن بده‌ن..!!.

-2-

باشوور؛

گۆڕستانی ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان

كێشه‌ی ئه‌مڕۆی باشووری كوردستان له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌س ئاماده‌ی ره‌خنه‌ له‌خۆگرتن (ره‌خنه‌دان) نییه‌. بۆیه‌ هه‌رچی ره‌خنه‌یه‌كیش ده‌كرێت بێ ناوه‌رۆك و بێواتا و بێكاریگه‌ره‌. ره‌خنه‌گرتن كاتێك بارگاوی نه‌بێ به‌ ره‌خنه‌دانێكی قووڵ ئه‌وا له‌ قسه‌ی زبر و تاوانباركردنی به‌رامبه‌ر و هه‌وڵی ریسواكردنی به‌رامبه‌ر هیچی دیكه‌ نییه‌. ئه‌وكاته‌ ر‌خنه‌گرتنه‌كان زیاتر ده‌چنه‌ قاڵبی خۆ رزگاركرن و خۆ بێتاوان ده‌رخستن و خۆ بێبه‌ریكردن‌ له‌و كه‌موكوڕی و هه‌ڵانه‌ی كراون و ده‌كرێن. نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بخاته‌ڕوو و رێگه‌ی چاره‌سه‌ری بئافرێنێت. له‌ باشووری كوردستاندا نه‌ك هه‌ر سه‌ركرده‌ و پارت و لایه‌نه‌كان ره‌خنه‌دان بۆ هیچ یه‌كێك له‌ كه‌موكوڕی و هه‌ڵه‌ و خیانه‌ته‌كانیان ناده‌ن و ره‌خنه‌ له‌ خۆ ناگرن و له‌و وه‌همه‌ دان كه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی بیریان لێكردۆته‌وه‌ و گووتوویانه‌ و كردوویانه‌ هه‌مووی راست و باش و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دابووه‌ و هیچ نه‌نگییه‌كی تیدا نییه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا مرۆڤ ناتوانێ بۆ ده‌رمانیش راستی و باشییه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌ بیر و گووته‌ و كرداریاندا بدۆزێته‌وه‌.!! ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌تای ره‌خنه‌نه‌كردن‌ و ره‌خنه‌ له‌خۆنه‌گرتنه‌ سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگایشی ته‌نیوه‌ته‌وه‌. بێگومان نه‌بوونی ره‌خنه‌گرتن و ره‌خنه‌ له‌خۆگرتن سه‌ره‌تا مرۆڤ و رێكخستن و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگاكانیش به‌ره‌و غه‌فڵه‌ت ده‌بات، دواتر به‌ره‌و تاوانباری و له‌ دواجاریشدا به‌ره‌و خیانه‌تی ده‌بات. بۆیه‌ ئاكامی ترسنۆكی و خۆبه‌دوورگرتن له‌ ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان غه‌فڵه‌ت و تاوانباری و خیانه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.

له‌ باشووردا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر ره‌خنه‌دانێك به‌رامبه‌ر به‌ لایه‌نه‌ ره‌ش و كرێته‌كانی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی كوردی نییه‌، ته‌نانه‌ت رێگه‌ به‌ سووكه‌ ره‌خنه‌یه‌كیش نادرێت. هه‌رچی هاتووه‌ به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی رابردوو هه‌وڵیداوه‌ نوێبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات و خۆی ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌كی نوێ. به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی جددیی له‌ رابردوو هه‌بێت، ئه‌وه‌ی هه‌و‌ڵیشی دابێت به‌ ره‌خنه‌ له‌رابردوو و ره‌خنه‌ی به‌رله‌خۆی ده‌ستپێبكات، دوایی خۆیشی هه‌مان ئه‌و كه‌موكوڕی و هه‌ڵانه‌ی كردۆته‌وه‌ كه‌ پێشتر گوایه‌ ره‌خنه‌ی له‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی خۆی گرتووه‌. واتا ره‌خنه‌كانی كرچ و كاڵ و بێ بنه‌مای فیكری بووه‌، ره‌خنه‌گرتنه‌كانی له‌ رابردوو نه‌بۆته‌ پرۆژه‌ بۆ ئێستا و داهاتوو، بۆیه‌ ره‌خنه‌كان زیاتر بۆ خۆ پاك نیشاندان و  كرێت نیشاندانی به‌رامبه‌ر و خۆ باش نیشاندان و خراپ نیشاندانی به‌رامبه‌ر بووه‌. له‌ ئه‌نجامیشدا نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی گرتووه‌ دووباره‌ی كردۆته‌وه، ‌ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یشی تێپه‌ڕاندووه‌ كه‌ پێشتر ره‌خنه‌ی كردوون. ئه‌مه‌ تراژیكۆمیدی دۆخی ره‌خنه‌یه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی كوردیدا. بۆیه‌ هه‌موویان له‌یه‌كدی ده‌چن. ناكۆكی و شه‌ڕه‌كانیان به‌درێژایی زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ی رابردوو له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ له‌یه‌كتر جیاوازن، به‌ڵكو له‌وه‌دایه‌ كه‌ ته‌واو له‌یه‌كتر ده‌چن. بۆیه‌ شه‌ڕی یه‌كتریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن: مادام من هه‌م و هه‌ر له‌ تۆ ده‌چم و تۆش له‌ من ده‌چی، كه‌واته‌ تۆ بۆ هه‌یت؟ و ده‌بێ نه‌مێنیت. ئیدی هه‌ر یه‌كێكیان به‌وه‌ی دیكه‌ ده‌ڵێت؛ بۆ ئه‌وه‌ی من هه‌بم ده‌بێ تۆ نه‌بیت.

ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان نه‌ وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ و هزر، نه‌ وه‌ك هه‌ڵوێست و كردار، نه‌ وه‌ك میكانیزم و نه‌ وه‌ك دینامیزم له‌ باشووردا له‌ئارادا نییه‌. واتا ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان نه‌بۆته‌ فه‌رهه‌نگ و چاندی تاك و كۆمه‌ڵگا. بۆیه‌ نه‌بوونی ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان هۆكاری بنچینه‌یی گه‌نده‌ڵییه‌، گه‌نده‌ڵبوونیش بۆخۆی بۆگه‌نبوونه‌، زه‌ڵكاوبوونه‌. ئه‌وه‌ی ئێستا گه‌نده‌ڵبووه‌ هه‌ر ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتدارێتی نییه‌، كه‌ خۆی سروشتێكی گه‌نده‌ڵیانه‌ی هه‌یه‌ و كرۆكی ده‌سه‌ڵات كرۆكێكی گه‌نده‌ڵه‌، به‌ڵكو كه‌سێتی و كۆمه‌ڵگا به‌هه‌موو پێكهاته‌ و جومگه‌ و په‌یوه‌ندی و به‌هاكانییه‌وه‌ گه‌نده‌ڵ بووه یان بڕێكی زۆر گه‌نده‌ڵی به‌ركه‌وتووه‌‌. ئه‌وه‌ی نا ئاساییه‌ ئه‌مه‌یه‌. ئه‌گه‌رنا خودی ده‌سه‌ڵات، جا هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك بێت، بۆخۆی واتا گه‌نده‌ڵی، سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای له‌دایكبوونییه‌وه‌، كه‌ زێده‌بایی و قۆرخكاری زێده‌به‌رهه‌‌م سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی، له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌نده‌ڵی په‌یدابووه‌ و نه‌ له‌ رابردوو و نه‌ له‌ ئێستا و نه‌ له‌ داهاتووشدا ناتوانرێت ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌ گه‌نده‌ڵی پاكبكرێته‌وه.‌ چونكه‌ خۆی به‌رهه‌می گه‌نده‌ڵییه‌. له‌ كاتێكدا له‌نێو سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه‌ دینامیكی ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان به‌ پێوانه‌ی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان تێكشكێنرا و ئیفلیج كرا، ئه‌وا ئیدی خودی كۆمه‌ڵگاكه‌ ده‌بێته‌ به‌رهه‌مهێن و درێژه‌پێده‌ری سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی گه‌نده‌ڵكار و مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و سیسته‌مه‌. ئیدی كه‌ ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان له‌ باشووردا نه‌ك هه‌ر وه‌ك دینامیك و هه‌ڵوێست و كردار له‌ئارادا نه‌بوو‌، ته‌نانه‌ت وه‌‌ك هزر و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگاش له‌ئارادا نه‌بوو، ئه‌وا دوو هرز و فه‌لسه‌فه‌ی دیكه‌ په‌ره‌ده‌سێنن كه‌ ئه‌ویش دۆگماتیزم و لومپه‌نیزمه‌. بۆیه‌ له‌ ئاكامدا دوو كه‌سێتی هه‌ره‌ به‌رچاو و باو و باڵاده‌ست له‌ باشووردا كه‌سێتی دۆگماتیك و كه‌سێتی لومپه‌نێتییه‌‌. ئێستا كولتوور و نه‌ریتی دۆگماتیزم و لومپه‌نیزم له‌ بره‌و دایه‌ و گه‌شه ‌ده‌سێنێت. له‌لاتان سه‌یر نه‌بێ، هونه‌رمه‌ندی لومپه‌ن، شاعیری لومپه‌ن، رۆژنامه‌وانی لومپه‌ن، سه‌ركرده‌ و سیاسه‌تمه‌داری لومپه‌ن، حزب و رێكخستن و بزووتنه‌وه‌ی لومپه‌ن، گه‌نجی لومپه‌ن، ژنی لومپه‌ن، مه‌لای لومپه‌ن….. تا ده‌گاته‌ ده‌سه‌ڵاتێكی لومپه‌ن تا دێت گه‌شه‌ ده‌سه‌نن. له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ كه‌سێتی دۆگماییش هه‌ر راسته‌ و ئیدی له‌ بره‌و دایه.

به‌ مسۆگه‌رییه‌وه‌ ده‌ڵێم؛ ده‌سه‌ڵاتی باشوور ده‌سه‌ڵاتێكی لومپه‌نه ‌(خوێڕییه‌) و ئایدیۆلۆژیاكه‌یشی لومپه‌نیزمه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ خاوه‌ن كه‌سێتییه‌كی لومپه‌نێتییه‌ و به‌ كولتووری لومپه‌نیزم گه‌وره‌ بووه‌. بۆیه‌ هیچ به‌هایه‌كی بۆ مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا، چاند و هونه‌ر، به‌ها ئه‌خلاقی و مرۆییه‌كان نییه‌. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی لومپه‌نێتی باشوور له‌ زۆرێك له‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵێتی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌یاندۆته‌ ئاستی تاڵانكاری. تاڵانكاریش بۆخۆی دوا قۆناخ و لوتكه‌ی هه‌موو جۆره‌ گه‌نده‌ڵییه‌كه‌. ئه‌مه‌ش به‌بێ له‌دایكبوونی كه‌سێتییه‌كی شۆڕشگێر و بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی رادیكاڵی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ئه‌وا به‌لاوه‌نانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ لومپه‌نه‌ی كه‌ كه‌سێتییه‌ دۆگماتیكه‌كان پشتیوانی له‌ مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، زۆر ئه‌سته‌م و دژوار ده‌بێت.

له‌ به‌شی داهاتوودا هه‌وڵده‌ده‌م له‌ ئاستی باشووردا زیاتر قسه‌ له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر سێ كه‌سێتییه‌كه‌ (شۆڕشگێڕ، دۆگمایی، لومپه‌ن) و هه‌وڵدان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ و په‌ره‌دان به‌ فه‌لسه‌فه‌ و پارادایمی ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دان بكه‌م.

 

 

Sonita 2015 — آنارشیست ها

 

فیلم مستند سونیتا – ایرانی آنلاین با ترجمه فارسی

via Sonita 2015 — آنارشیست ها

Where the revolution is more likely to happen, in developed or non-developing countries?

Where the revolution is more likely to happen, in developed or non-developing countries?

 

By: Zaher Baher

Nov 2016

 

Opposite to the communists and other leftists, I understand revolution as a socialist/anarchist one and its outcome is a classless and non-hierarchically society.

Developing capitalism, reaching globalization, the fast increase in the number of working class and  apparent economic crisis that has often been mistaken for capitalist  crisis – it all makes old theories about revolution obsolete. It’s not just that the revolution has not happened. In fact, if the revolution in advanced industrialized countries has not aborted, certainly it has been postponed for a long time.

Capitalism on its own managed to create many groups among leftists, socialists, libertarians and feminists who are serving the system instead of fighting it.  It also managed to find gaps, places as a cheap market, using issues of nationalism, terrorism, racism, fascism and religion to create different types of war between the human beings.  By doing this it has expanded and managed to renew itself.  This has proved that capitalism is not “digging a grave for itself” in fact it is digging it for us, and was able to create a crisis often to make our movement weaker and weaker.

In addition, capitalism in very industrialized countries long time ago has managed to defuse all the tools like strikes, demonstrations, protests that have been used by the working class and the rest as the tools of struggle.  These tactics in fact are now playing in the hands of the system instead to be against it.

Previously I have written quite a lot about that, I’m therefore trying to avoid repeating myself here and prefer to get straight to the subject.

 

There are a couple of views about the way revolution happens and its victory:

 

First: Revolution through vanguard party, the military coup or through the election of parliamentary system.  This means the revolution happens from the top of the society and the outcome of either one is more or less the same.  History proved that these revolutions wherever they have happened has not just failed but in fact, brought disasters and disappointment to people.  They also proved that imposing the theory over realities is wrong and brings catastrophe.

Second: preparation for happening revolution through self-organizing in radical independent non-hierarchal groups, committees, assemblies in all realms: politics, economic, culture, education, social and climate and ecology.  Self-organizing in factories, farms, public services, markets, schools, universities, and in other work place is crucial.  These groups in the beginning are working to achieve daily necessities and empowering the role and independence of the individuals.  Then to work on building a movement on a local level, nationwide through the social networks and the people’s assemblies in the neighborhoods, villages, cities and towns. They link together to launch their activities through direct action by using direct democracy.  After empowering themselves and establishing self-administration they can challenge the state and its entire administrations and getting closer to its main strategy.

 

In my opinion while we see the state as a main center of the entire power in the country, in this case it is practical and sensible to have the same view to the most advanced industrialized countries  like US, Canada, Australia, Russia, Japan and the western countries   as a center for the world.  This center with its financial institutions has an enormous political and economical power over the rest of the world, especially the not or less developed countries as they are main bases for them.  In this case collapsing this center with the theory “the revolution must be bottom up” should start from the countries which are protecting and preserving the interests of the advanced industrialized countries.  This does not mean the demonstrations, protests, strikes, occupations and riots do not happen in the industrialized countries.  On the contrary, while there has been exploitation, work slavery, inequality and no social justice, they certainly caused the backslash.  However, when people have  no intention to organize themselves, do not have a long-term plan, these tools of struggles are just temporary ways to  achieving  the current goals – even if all these actions are for maintaining what we have achieved previously. So these activities do not just achieve major changes; in fact they bring disappointment for people.

 

What made this Center so strong is the existence of not or less developed countries where they preserve the rich ground in providing cheap labors, cheap materials also they are lucrative markets for them.  When the political and economic dependency of the Center to these countries and vice versa ends, in other words when the bases are destroyed, then the top will collapse as well.

There are some social areas in less developed societies, which do not exist in advanced industrialized countries, being rich soil for a revolution. These grounds are::

 

  • Social Relationship

 

In these countries capitalism has not reached every corner of the individual’s life who are living in a very good social relationship and their contacts are more human and less on the basis of goods and materials.  The State’s agencies designated to help and support the poor or unemployed either do not exist or offer very little help.  And also in the situation of the natural and man-made disasters, in both cases, whole burden falls on the shoulders of the people themselves and their communities.  They help each other morally, financially, collecting stuff and showing solidarity.  In short, people in those societies rely completely on themselves in the community rather than on the government to fulfill their needs, when they face the disasters or in having happiness times.  In those countries there are still some simple bases of old community remained.   To certain extent still in some places these people are living and working collectively.  Their conversations are about politics and the problems are going on in their communities and outside, are concerning them.  In a society like this the contacts and making relationships between individuals in their workplaces, in neighborhood, in villages, in universities and other places are very easy.  People there talk about their daily needs; they debate and discuss the concerning issues, making decisions about them.   They trust one another so that it is easy for them to come together in doing the common work, activities and can commit themselves to do so.  Of course these can be much easier for the people to organize themselves for different issues, making decisions and delivering them.  Certainly this is easier to be done   in remote villages than very big villages, in towns than the cities.  The self-organization through building local groups and people’s assemblies, make people working and living collectively in convenient and more practical.

There are more positive points in addition to the above in the societies of those countries while  in an advanced industrialized countries it either does not exist or very little.

 

  • The weak points of the capitalism

 

It is quite clear that achieving easy target and easy victory always happen from the weakest point of the system. It is also clear the weakest point here are the none or lesser industrialized countries and their communities because of the grounds that I described above.  While in these societies the majority of their people have not become robot, their talks and conversation are still not about the latest fashions, models of the different consuming, they have still remained human being. In these places effort and preparation for building cooperatives, trying to live together, desiring to share their social and economic necessities is easy.  In such places the villages, the countryside and the small towns are less dependent to big towns and free-market.

In those countries and their societies, if the people are ruling themselves, they are able to obtain all the necessities of life, and also simple tools, means of agricultural and ecological economy.  If they cannot obtain some of their needs, they can get them through exchanging process via social network or their assemblies.  There is no doubt to believe there are countries in the world where people remain poor, if the people rule themselves. What made those countries and their society are poor is greedy rich and elites, the state, corruption, the society  structures  that set up on the basis of class and hierarchy and implementing polices and plan of neo-liberal economy.

 

The process of defeating the capitalism, the process of ending up the dependency of one another is slow, long way but very solid.  Its entire victory and expanding the experiment rely on the international solidarity of libertarians and anti-authoritarians and also happening the same process at least in a few countries…

Existing hierarchical and class society, inequality, injustice, poverty, war and more, have left us with just a few options: sitting down and doing nothing, or waiting for the vanguard party, the military coup, election (the biggest lie in history).  This way is more dangerous than the sitting back and doing nothing because most of the time intensify the disasters.  Or simply fighting back the system through building the independent radical non-hierarchal local groups. These are the real basis and the real hope for the future revolution.

 

Zaherbaher.com

 

 

سوودو قازانجی کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان و په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیانه‌ی ده‌وڵه‌تان ، هیچ وه‌خت باکی به‌ مافی مرۆڤ نییه‌ :

سوودو قازانجی کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان و په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیانه‌ی ده‌وڵه‌تان ، هیچ وه‌خت باکی به‌ مافی مرۆڤ نییه‌ :

                                                                        زاهیر باهیر – له‌نده‌ن

                                                                                      10/12/2016

ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین-دا و له‌ ئه‌فگانستان و ڵاتانی دیکه‌ ده‌گوزه‌رێ ، ‌ ملێونه‌ها خه‌ڵکی بێچاره‌ی کردۆته‌ قوربانی،  که‌ به‌شی زۆریان منداڵان و ئافره‌ت و پیر و په‌ککه‌وتوانن.  ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ئێستادا به‌ به‌رچاوه‌وه‌یه‌ و ڕۆژانه‌ میدیاکان ده‌یانهێننه‌وه‌ یادمان ، سوریا و یه‌مه‌نن.

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه‌ له‌ بریتانیا به‌هۆی ئه‌و ڕاپۆرت و ده‌نگوباسانه‌ که‌ له‌سه‌ر یه‌مه‌ن ده‌گوترێت و کوشتنی خه‌ڵکانێکی زۆر و قوربانیبوونی  ژماره‌یه‌کی زۆر  له‌ منداڵان که‌ زۆرێکی ئه‌م قوربانیانه‌ به‌ فڕۆکه‌ و چه‌کی عه‌ره‌بی سعوودییه‌ .  ئاماره‌کانی ڕۆژنامه‌ی  گاردیان که‌ له‌ ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی وه‌رگرتووه‌ نیشانی ده‌ده‌ن ، له‌ سه‌دا 60 ی ئه‌و2067  ی که‌ بوونه‌ته‌ قوربانی له‌یه‌مه‌ن له‌ مانگی ته‌موزی پاره‌که‌وه‌، خه‌ڵکانی سیڤلن. ( که‌ ئه‌م ئاماره‌ زۆر که‌متره‌ له‌ ئاماری حه‌قیقی )  بۆ ئه‌مه‌ش سعوودییه‌ به‌رپرسیاره‌.  هه‌روه‌ها له‌ مانگی جێنیوه‌ری ئه‌مساڵدا هه‌ر ڕاپۆرتی ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت،  که‌ 119 هێڕشی ئاسمانی کراوه‌ته‌ سه‌ر یه‌مه‌ن هه‌ر هه‌موویان مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی به‌زاندووه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌  زیاتر له‌ یه‌ك ملێون که‌س ده‌ربه‌ده‌ربوون .  ‌ هه‌موو ئه‌م هێڕشانه ‌و هۆکاری خه‌ستکردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که‌ و کوژرانی خه‌ڵکانی زیاتر ، خودیی سعوودییه‌‌ ، چه‌که‌کانی سعودییه‌ش بریتانین ،  سعودییه‌ به‌ تایبه‌تی و که‌نداو به‌ گشتی بازاڕێکی گه‌وره‌ی فرۆشتنی چه‌کن بۆ بریتانیا .

ئه‌مانه‌ هه‌مووی ده‌نگوباسێكی گه‌وره‌ی  له‌ لایه‌ن میدیای ئێره‌وه‌ ( بریتانی) دروستکردووه‌ هاوکاتیش بوووه‌ته‌ سه‌ریه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ بۆ حکومه‌تی ئێره‌ که‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ‘ تیرێزه‌ مه‌ی ‘ سه‌ره‌کوه‌زیرانی ئێره‌  چوو بۆ سه‌ردانی که‌نداو و له‌وێ پاشای سعودییه‌ و ئه‌میری به‌حره‌ینی دیت  و وه‌لای بریتانیای بۆیان دووباره‌ کرده‌وه‌ .

هه‌ر له‌م کاته‌شدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ، ‘ بۆریس جۆنسۆن’ هه‌فته‌ی ڕابوردوو له‌  کۆنفرانسه‌که‌ی ‘ڕۆم ‘ پایته‌ختی ئیتالیا، باسی له‌ هه‌ڵسوکه‌وتی سعودییه‌و و ئێران کرد ، که‌ له‌وێدا شتێكی جاوه‌ڕوانننه‌کراو  و نه‌شیاو ، بوو، که‌ بۆ که‌سێکی وه‌کو ئه‌و که‌ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌کات.  وتی ”  سیاسیی هه‌ن که‌ دین ده‌شێوێنن و به‌خراپ به‌کاری ده‌هینن، په‌ڵه‌ی جیاوازی هه‌مان دین به‌کارده‌هێنن تاکو ئامانجه‌ سیاسییه‌کانیان فراوانتر بکه‌ن .  ئه‌وه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین گرفته‌ سیاسییه‌که‌ی هه‌ر هه‌موو ناوچه‌که‌ ، تراژیدیاکه‌ش بۆ من ئه‌وه‌یه‌ که‌ لێره‌دا  تۆ ئه‌م شه‌ڕانه‌ت به‌ وه‌کاله‌ت هه‌یه و هه‌موو وه‌ختێکیش  هه‌ر شه‌ڕه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا –  ئایا ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌رکردایه‌تییه‌کی به‌هێز له‌ناو خودی ئه‌و وڵاتانانه‌دا نییه.”  درێژه‌ به‌ قسه‌کانی ده‌داو ده‌لێت ”  هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ سعوودییه‌ و  ئێران و هه‌موو که‌سێک ده‌چنه‌ ناوه‌وه‌ و هه‌روه‌ها چه‌واشه‌کاریی ده‌که‌‌ن و کێشه‌کان ده‌شێوێنن و ڕۆڵی شه‌ڕه‌کان به‌ وه‌کاله‌ت ده‌گێڕن” ‌ ‌

گه‌رچی ‘بۆری جۆنسۆن’  ئه‌م قسانه‌ی کرد به‌ڵام نه‌ دانی به‌وه‌دا نا که‌ چۆن و سعوودییه‌ ئه‌و ئاگره‌ خۆش ده‌کات و به‌ چه‌کی کێش؟ نه‌ حه‌لێكیشی هه‌بوو و هه‌یه‌ بۆ ئه‌و کێشه‌یه‌ ، ته‌نها وه‌کو قسه‌ ده‌رپه‌ڕاندنێك بوو، نه‌ شتێکی دیکه‌.  بێ گومان ئه‌م قسانه‌ پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی حکومه‌تی بریتانی بوو که‌ هه‌رگیز ناخوازن به‌ ئاشکرا ڕه‌خنه‌ی هاوپه‌پیمانه‌کانیان بکه‌ن ، چونکه‌ ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ گرنگه‌  ” بزنس به‌رده‌وام بێت و بۆ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌دنی له‌ ته‌کیانا ئاسایی بێت”  ئیدی ئه‌وه‌ گرنگ نییه‌ چه‌ندێك له‌ دانیشتوانی بێتاوانی وڵاتان ده‌کوژرێت.  ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ده‌روازه‌ی کۆمپانیا چه‌كفرۆشه‌کان دانه‌خرێن و کرێکاره‌کانمان بێ کار نه‌بن تاکو سه‌ریه‌شه‌ بۆ حکومه‌ت دروستنه‌که‌ن و جارێکی دیکه‌ش ده‌نگیان بۆ بده‌نه‌وه‌ بییانکه‌نه‌وه‌ به‌مڵۆزمی گیانی خۆیان.

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لێره‌دا که‌ تێبینی بکرێت ، هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات  و کۆمپانیاکان بێ باك و بێ منه‌ت بن له‌ کوژرانی خه‌ڵکانێکی زۆر و وێرانکردنی وڵاتانی دیکه‌ و ژینگه‌که‌شیان ، به‌ڵکو هاوڕێ کرێکاره‌کانیشمان ده‌ستیان هه‌ر به‌و خوێنه‌ ، له‌ پێناوی بژێوی خۆیاندا و له‌ده‌ستنه‌دانی کاره‌کانیانا ، هه‌ر سووره‌.

کرێکاره‌کانمان که‌ له‌ ‌لایه‌ن چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانه‌وه‌‌ ده‌په‌رسترێن و ده‌یانه‌وێت جڵه‌وی شؤڕشیان بده‌نه‌ ده‌ست و بیانکه‌نه‌ مڵۆزمێکی دیکه‌ به‌سه‌رمانه‌وه‌ ، کاتێك که‌ ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ ده‌ست ، هه‌میشه‌ له‌ دامێنی  بێ کاران و قوتابیان و خانه‌نشینکراوان و پیر و په‌كکه‌وتوانه‌وه‌ن له‌ هه‌ڵوێستی شؤڕشگێڕییانا و په‌رۆشییان و  بایاخیان بۆ شۆڕش.‌.  نه‌‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش ، به‌ڵکو جاری وا هه‌یه‌ ، به‌ چه‌ند میلێکیش له‌ دوای سه‌رکرده‌ و هه‌ندێك له‌ په‌ڕله‌مانتاره‌ ‌ چه‌په‌کانیشه‌وه‌ن.

نموونه‌ لێره‌دا، له‌ بریتانیا،  زۆرن،  به‌ڵام من ته‌نها هه‌ر دوو نموونه‌ ده‌هێنمه‌وه‌‌.  یه‌که‌م: ئه‌مساڵ له‌ کۆنفرانسی پارتی کرێکارانی بریتانیا که‌ ‘جێرمی کۆربن’ سه‌رۆکێتی و کابرایه‌که‌ که‌ ڕابوردوویه‌کی زۆر پاك و پڕ له‌ خه‌بات و تێکۆشانی هه‌یه‌ و زۆریش دژی چه‌کی نوه‌وی و ئوستوله‌ حه‌ربییه‌کانی بریتانییه‌‌  و هاوکاتیش دۆستی ژینگه‌یه هه‌ر وه‌کو هه‌موو وه‌ختێکی دیکه‌ی دژی نوژه‌نکردنه‌وه‌ و چالاککردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌، وه‌ستایه‌وه‌.

له‌ کۆنفرانسه‌که‌ پێشنیازێکی پێشکه‌ش، کرد تاکو ‌ په‌ڕله‌مانتاره‌کانی حیزبه‌که‌ی دژ به‌و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌نگبده‌ن که‌ نزیکه‌ی 37 ملیار پاوه‌ندی تێده‌چێت و گه‌ر‌ ئه‌م پاره‌یه‌ش له‌ پرۆژه‌ی باشتردا سه‌رف بکرێت باشتره‌ .  جێرمی کۆربن ویستی ئه‌مه‌ بکاته‌ بڕیارێك و یه‌که‌م: له‌ په‌ڕله‌ماندا ده‌رنه‌چێت ، دووهه‌میش:  گه‌ر ده‌رچوو و جارێکی دیکه‌ که‌ حیزبه‌که‌ی ( حیزبی کرێکاران)  هاته‌ سه‌ر حوکم په‌یوه‌ستی ئه‌م بڕیاره‌ بێت.  به‌ڵام مه‌خابن، له‌بری پشتگیریکردنی، ‌ هێڕشێکی گه‌وره‌ی کرایه‌ سه‌ر، چونکه‌ گه‌وره‌ترین  نقابه‌ی کرێکاران Unite له‌ بریتانیا، دژی وه‌ستایه‌وه‌ و که‌ گوایه‌ کرێکاره‌کانیان، ئه‌ندامه‌کانیان، بێ کار ده‌بن .  دوای ئه‌وه‌ش زۆرێك له‌ په‌ڕله‌مانتاره‌کانیش به‌ جێگره‌که‌ی خۆشییه‌وه‌ ، دژی ‘جێرمی’ وه‌ستانه‌وه‌ ،  له‌م حاڵه‌ته‌دا جێرمی ناچارکرا که‌ ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان ئازاد بکرێت له‌ ده‌نگدانا له‌سه‌ر ئه‌و‌ کێشه‌یه‌ له‌ په‌ڕله‌ماندا و هاوکاتیش بابه‌ته‌که‌ بۆ کۆنفرانسێکی دیکه، هه‌ڵبگیرێت تاکو‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.

دووهه‌م : ماوه‌یه‌کی زۆره‌ که‌ حکومه‌ت ده‌یه‌وێ پلاتفۆرمێكی دیکه‌ی هه‌ڵفڕین و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین فڕۆکه‌خانه‌ی بریتانیا، هیسرۆ (  Heathrow ) بکرێته‌وه‌ ، که‌ ئێستا هه‌ر دوانه‌ و بزنس پێویستی به‌ زیاتر ‌ هه‌یه‌.  له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌م پێشنیاره‌شدا  چه‌نده‌ گروپی  خۆجێی له‌ دانیشتوانی ده‌و‌رو به‌ری فڕۆکه‌خانه‌که‌ دروستبوون بۆ دژایه‌تیکردنی کردنه‌وه‌ی پلاتفۆرمی نوێ، هه‌م له‌به‌ر پیسکردنی زیاتری ژینگه‌ و‌ هه‌م ده‌نگه‌ ده‌نگی زیاتری فڕۆکه‌کان، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا له‌ لایه‌ن ژینگه‌ دۆستان و ‌ چه‌پ و سۆشیالیست و ئه‌نارکیسته‌کانیشه‌وه‌ ‌ پشتگیرییان لێده‌کرێت.

له‌م کێشه‌یه‌شدا ‘جێرمی کۆربن’ هه‌ر وه‌کو هه‌میشه‌ دژ به‌م جۆره‌ کارانه، ڕاوه‌ستایه‌وه‌  و ویستی ئه‌مه‌ش ببێته‌ بڕیارێك تاکو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی پارتی کرێکاران ده‌نگ دژ به‌و پێشنیاره‌ بده‌ن و نه‌بێت به‌ یاساو جێبه‌جێ بکرێت.  به‌ڵام دیسانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هه‌مان نقابه ‌و نقابه‌یه‌کی دیکه‌ و به‌هاوکاریی هه‌ندێك له‌ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کان دژایه‌تی بڕیاره‌که‌ی سه‌رکرده‌ی پارته‌که‌یان کرا.  ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش که‌  پێشنیاره‌که‌  چووه‌ وتووێژی نێو په‌ڕله‌مان  و ده‌نگی له‌سه‌ر درا و بوو به‌ بڕیار و جێبه‌جێ ده‌کرێت .  هۆکاری ئه‌وه‌ش که‌ نقابه‌کان  له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌دا بوون چونکه‌ وتیان ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی زه‌مانه‌تی پاراستنی کاری کرێکاره‌کان و دانانی کرێکاری دیکه‌ش‌ .  ته‌نانه‌ت له‌م کێشه‌یه‌دا هه‌ڵوێستی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانتاره‌‌که‌ی ئه‌و‌ گه‌ڕه‌که‌ که‌ خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه‌ هاتووه‌ و سه‌ر به‌ حیزبی موحافیزینیشه‌ ، چاکتر بوو له‌ نقابه‌کان ، که‌ ئه‌و له‌ دژی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و پێشنیاره‌ بوو به‌ بڕیار و جێبه‌جێده‌کرێت ، ده‌ستی له‌کار له‌ وه‌زیفه‌که‌ی کێشایه‌وه‌.

 

 

خۆڕێکخستن [١] ئەلف و بای هەر تێکۆشانێکی سەربەخۆی جەماوەریی و کۆمەڵایەتییە

ھەژێن*

٧ی دێسەمبەری ٢٠١٦

ئەگەر ساڵی ١٩٩١ دەسبەجێ لەنێو ڕاپەڕین و پاش ڕاپەڕین و شکستی [٢] ڕاپەڕینی ١٩٩١ ھوشیاریی تاك و کۆمەڵ لە ئاستی ئێستا بووایە و دەستبەجێ بۆ پێکھێنانی گروپە خۆجییەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکان کۆششبکرایە، بەدڵنیاییەوە ئێستا ھەم کۆمەڵ ئازاد دەبوو و ھەم لە ڕووی ئابوورییەوە کۆمەڵێکی خۆبەسێ و سەربەخۆ دەبوو و ھەم کارایی پۆزەتیڤی لەسەر کۆمەڵەکانی دەوروبەری دادەنا؛ بۆ نموونە، هەرچەندە خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵی “ڕۆژاوا” ئەو نموونە باڵایە نییە، کە من لەبارەیەوە دەدوێم، بەڵام سەرباری ئەوەش کارایی پۆزەتیڤی لەسەر هەموو جیهان داناوە و زۆر زۆر لە بەڕێوەبەرایەتی پارلەمانیی هەرێمی کوردستان باشترە.[٣]

ئێستا کە ڕوداوەکانی بیست و پێنج ساڵی ڕابوردوو خۆشباوەڕیی ناسیونالیستیی بە “خۆییبوونی فەرمانداریی و پارلەمان و دەوڵەت” و پارتییەکان و ڕامیاران تاکو ڕادەکەی باش ڕەویوەتەوە و لە هەر کات زیاتر خەڵك لەسەر شەقامە و بەراورد بە دوو دەهە و نیوی ڕابوردوو جیاوازی نێوان ئامانج و بەرژەوەندی و خەونی چەوسێنەتان (دەسەڵاتداران) و چەوساوان (خەڵك) لەنێو هۆوشمەندیی گشتیی کۆمەڵ ئاشکراتر و بەرجەستەتر بووە و بەڵگەهێنانەوە و سەلماندنی ناوێت، لە بارێکی ئاوادا خۆڕێکخستنی چین و توێژە نەدار و بێدەسەڵاتەکان لە هەر کاتێکی دیکە ئاسانتر و پێویستتر و چارەنووسازترە و هەنگاونەنان و گرنگینەدان بۆ دروستکردنی و جێخستنی، دەبێتە خۆکوژیی بەرەی چەوساوان و ڕەدووکەوتنەوەی دەسەڵاتخوازێکی دیکە و پارتییەکی دیکە و درێژبوونەوەی تەمەنی نەهامەتییەکان.

بە دیتنی من و بە گوێرەی ئەزموونی من، هەر کات ئێمە وەك زۆرینەی کۆمەڵ بۆ خۆڕزگارکردن و بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی هەنگاوبنێین، هەر دەبێت لەم خاڵە و بەم هەنگاوە دەستبەکاربین؛ واتە خۆڕێکخستن و خۆڕێکخستن و خۆڕێکخستنی سەربەخۆی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی. ئەگەرنا هەر کات، ئەگەر سەدەیەکی دیکەش بێت، هەر دەبێت بەم هەنگاوە دەستپێبکەین و بەبێ خۆڕێکخستنی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی ڕزگاربوون و ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی تەنیا وەك خەیاڵێکی ئەستەم دەمێننەوە و هەموو کۆششێکی خەڵك دەبێتە سەرمایەگوزاریی ڕامیاریی بۆ پارتیی و سەرکردەیەکەی دیکە، هەر ئاوا کە ناڕەزایەتییەکانی ٢٠٠٦-٢٠١٣ بوونە سەرمایەگوزاریی ڕامیاریی بۆ لیستی نیئۆجەلالییەکانی دەوروبەری نەوشیروان موستەفا و گەییشتە پارلەمان و دەسەڵات و بە کردەوە دیتمان کە ئەوانیش لە دزین و دارابوونی نەوت و چیمەنتۆ و زەوی و گرد و کۆمپانییەوە لە پارتییەکان و دەسەڵاتدارەکانی دیکە خراپترن و کڵاویان لەسەری خەڵك کردووە.

ئەوەی تاکو ئێستا ئێمە ژێردەست و دەستەمۆ و ناکارا ماوینتەوە، بەرەنجامی ئەوە بووە، کە چاوەڕێبووین کەسێك بێت و ئێمە ڕێکبخات و بەخۆی ببێتە شوانەی ئێمە و وەك میگەڵ ئێمە بە بەربدات و بە ئێمە بڵێت چی باشە و چی خراپە و چی و چی ..تد. ئەوەش خۆشباوەڕییەکە کە ئایدیۆلۆجییەکان لەنێو هۆشی ئێمەی چەوساوان دروستیدەکەن و لە بڕوابوون بە خۆ و متمانە بە پەرجووی هێزی یەکگرتووی خۆمان خاڵێدەکەنەوە و هێزی چەوساوان دەخاتە خزمەت سەروەرمانەوەی پاوانگەران و چەپاوڵگەران.

لەبەرئەوە، کەی کۆمەڵ بوو بە خاوەنی ڕێکخستن و ڕێکخراوەی سەربەخۆی جەماوەریی کرێکاران، فەرمانبەران، مامۆستایان، بێکاران، خوێندکاران، پەککەوتان، کەمئەندامان و خانەنشینان و …تد، ئەوسا بڕیاردان و هەستان بە مانگرتنی گشتی و سەرتاسەری دەبێتە کار و چالاکییەکی زۆر ئاسایی و ئاسانی بەرەی گەل و ئەو کات دەبینین، کە چۆن دەسەڵاتدارانی هەرێم و زلهێزە پشتیوانەکانیان و کۆمپانییە جیهانخۆرەکان لەبەردەم داخوازییەکانی خەڵك بەچۆکدادێن و نەك هەر بە پێدانی مووچەی تەواو و دواخراوی خەڵكی ڕازیدەبن، بەڵکو ئامادەشدەبن مووچەکانمان لە جارانیش زیاتربکەن و داخوازی دیکەش جێبەجێبکەن، چونکە سەروەرمانەوە و ملهوڕیی ئەوان بە ناهوشیاریی و ناڕێکخراوبوون و خۆشباوەڕمانەوەی ئێمەی نەدار و بێدەسەڵات بەندە و جێگیربووە.

——————————————-

[١] خۆڕێکخستن، مەبەست لە ڕێکخستنی خۆبەخۆیی چین و توێژە نەدار و بێدەسەڵاتەکانە بە پشتبەستن بە ڕێکخستنی ئاسۆیی و پەیڕەوکردنی دێمکۆکراسی ڕاستەوخۆ و خۆبەڕێوەبەریی و سەرپەرشتیکردنی بە کۆمەڵی ڕێکخراوەکان و تێکۆشان و چالاکی ڕاستەوخۆ.

[٢] بە بۆچوونی من، جێگرتنەوەی فەرمانداریی پارتییەکانی بەرەی کوردستانی لەجێگەی فەرمانداریی بەعس بە بەرەنجامی شکستی ڕاپەڕینی جەماوەریی ئازاری ١٩٩١ و ئەوەی ئیستا ڕودەدات، درێژەی ئەو شکستەیە.

[٣] ڕەخنەی من لە خۆبەڕێوەبەریی “ڕۆژاوا” هەبوونی ڕۆڵی پەیەدە و  شێوە فەرمانداریی/دەوڵەتییبوونی دەزگەکانە و کەمتر کۆمونەیی/ شوراییە و بەرنامەڕێژیی نێوەندیی بڕیادەرە.

*  www.hejeen.wordpress.com ….. http://www.facebook.com/hejen.pze

پەرتووکخانەی ئەنارکیزم لە تێلەگرام

بەم زووانە پەرتووکخانەی ئەنارکیزم کۆمەڵێك پەرتووك بە زمانی کوردی-سۆرانی، فارسی و عەرەبی دەخاتە بەرچاوی خوێنەرانی تێلەگرام