ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

چارەنووسی نیئۆجەلالییەکانی سەر گردەکە و دەوروبەری بەرەو کوێ ملدەنێت؟

٢٣ی ئایاری ٢٠١٧

پێشەکی، بۆ من چ ساڵی ٢٠٠٦ و چ ئێستا لیست و پارتیی بەناو “گۆڕان” ھیچ جیاوازییەکی لەتەک پارتییەکانی دیکە و دەسەڵاتداران نەبووە و نابێت. چونکە یەکەم ئاراستەیەکی ڕامیارییە و پارتیی و ڕێکخستنێکی قووچکەییە، کە سەرەنجام ئامانجی دەسەڵاتداری دەبێت و دەسەڵاتیش لەپێناو دابینکردنی مشەخۆری و دارایی تایبەت دەبێت، دارایی تایبەتیش ئامرازی کۆیلەکردن و ناچارکردنی نەدارانە بە کرێگرتەبوون.

وەک لە ماوەی یازدە ساڵی ڕابوردوو ئاماژەمداوە، جیابوونەوەی نەوشیروان تاکتیکی (ینک) بەدیاریکراوی تاڵەبانی و نەوشیروان بوو، بۆ ڕاوکردنەوەی دەنگە ناڕازییەکان، بەڵگەش بەخشینی گردی زەڕگەتە و (١٠) ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو لەلایەن تاڵەبانی بە نەوشیروان و بە گوێرەی نووسینێکی خودی نەوشیروان. ھەر ئاوا کە پێشتر نووسیم؛ ئایا ھیچ دەسەڵاتدارێک ھەیە، کە گرد و پارە بە دژەکەی ببەخشێت، بۆ ئەوەی خۆی لەنێوبەرێت؟

من دژبوونی نەوشیروان و پارتییەکەی بەرانبەر (ینک) و تاڵەبانی و بەخشینی گرد و سامان لەلایەن تاڵەبانی بۆ لەنێوبردنی خۆی، وەک بەخشینی مۆڵەتی چالاکیکردن و مووچەی مانگانەی پارتیایەتییە بەتایبەت پارتییە کۆمونیستەکان لەلایەن دەوڵەت، کە بەڵگەی تەواوکەربوونی پارتییە کۆمونیستەکانە بۆ سیستەمی چینایەتی نەک لەنێوبەربوونی ئەوان بۆ سیستەمەکە.

وەک ئەزموونی مێژوویی نیشانیدەدات، بزووتنەوە و ڕێکخراوە ڕامیارییەکان پاش مردنی کەسایەتییە پیرۆزکراوەکان بەرەو کەرتبوون دەڕۆن، بەتایبەت لە خۆرھەڵاتی نێوەڕاست، کە کۆمەڵەکانی بە کولتوورێکی دیکتاتۆری بارگاوین، لەوانەیە باشتر بێت، کە لەنێو ڕەوتە کۆمونیستەکان و پارتییە کۆمونیستەکانی ئەو ناوچەیە نموونە بھێنمەوە، کە “کۆمونیزمی کرێکاریی” دیارترینیانە و بە مردنی ڕابەرەکە ئایدیۆلۆجییەکەی (مەنسووری حیکمەت) پاش پازدە ساڵ ھێشتا وەک تەقینەوەی بۆمبی ئەتۆمی و کەرتبوونی ناوکی گەردیلە بە بەردەوامی پارتییەکانی ئەو ڕەوتە کەرتدەبن و پارتییۆکەی دیکە دروستدەبن و ئەوانیش کەرتدەبن و پارتییۆکەی دیکە دروستدەبنەو … ..

بزووتنەوەی بەناو “گۆڕان”/ پارتییە نیلییەکەش بەرەو ئاوا چارەنووسێک دەڕوات، چونکە ئەویش بێجگە لە تایبەتمەندییە چینایەتی و گشتییەکەی وەک ڕێکخراوێکی ڕامیاریی و قووچکەیی و دەسەڵاتخواز، ھەڵگری ھەمان تایبەتمەندیی ڕێکخستن و پێکھاتەی دیکتاتۆریی و خێڵەکی خۆرھەڵاتی ناوینە، دەسەڵاتداربوون و دارابوونی ئەندامانی خێزان و خزمانی خودی نەوشیروان و ھاوسەرەکەی و بەدیاریکراوی منداڵەکانی باشترین بەڵگەن. ئەوەش مەترسی کەرتبوون و شیتەڵبوونەوەکە زیاتر دەکات.

ھەڵبەتە نابێت، ئەوەش لەبیربکەین، کە وێرای تاکتیکیبوونی “بزووتنەوە”ی پارتییە نیلییەکە و (ینک)ی-بوونی پێشینەی زۆربەی ئەندامانی نێوەندی و سەرکردایەتی و کەسە دیارەکانی گردەکە، بەدڵنیاییەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ تاکو ئێستا بە بەردەوامی (پدک) لەسەر کڕین و نزیکبوونەوە لە کەسانی دیاری سەر گردەکە بەردەوامە و ھەوڵدەدات، ھەر ئاوا کە باڵێکی (ینک) لەسەر کڕینی (کۆسرەت / ئەندامی سەرکردایەتی) و (نەجمەدین کەریم / پارێزگاری کەرکووک) لەلایەن (پدک) بەڵگە دەھێننەوە و دەیسەلمێنن، بەدڵنیاییەوە لەنێو گردەکە و دەوروبەری کەسانێک کڕدراون. ئەوەش شتێکی ئاساییە، چونکە ڕامیاران لەپێناو دەسەڵات ھەوڵدەدەن و دەسەڵاتیش بۆ دارایی و مشەخۆرییە و لە ئێستادا مشەی دارایی و مشەخۆری لەژێر ڕکێفی (پدک)ە و خۆفرۆشی و سیخوڕیی ڕامیاران بەگشتی و ڕامیارانی کورد بەتایبەت پارتییەکانی بزووتنەوەی چەکداری کوردایەتی، کە وەک پەروەرندەی بەعسییەکان نیشانیدا ئەندامانی سەرکردایەتی لایەنەکان یان خودی ڕژێمی بەعس ناردوونی یان لە گفتوگۆکانی ١٩٧٠-١٩٧٤ و ١٩٨٣-١٩٨٤ و ١٩٩١ بەکرێی گرتوون، یان بەکرێگیراوی دەوڵەتی سوریە و تورکیە و ئێران بوون، بێجگە لەوەی بزووتنەوە چەکدارییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٦١ تاکو ئێستا دەسکەلای دەوڵەتانی بریتانیا و ئەمەریکا بوون و ھەن و تەنانەت دەسکەلای دەسکەلاکانی ئەوانیش.

بە بۆچوونی من، بێجگە لەوەی کە جیابوونەوەی نەوشیروان و دروستکردنی لیست و پارتییەکی نیلی بە پارە و گردی تاڵەبانی تاکتیک بوو بۆ ڕۆژی تەنگانە، دوو ھۆکاری دیکەش ھەبوون:

یەکەم، زاڵبوونی (پدک) و کشت/ مات کردنی تاکتیکی لەنێو پارلەمان و فەرمانداریی ھەرێمی کوردستان و دەرکردنی پارلەمانتاران و شالیارانی پارتییە نیلییەکە بوون بە ھۆی خۆفریاکەوتنی (ینک) و (نیئۆجەلاییەکان)، ھەرچەندە سیناریۆیەکی ڕامیاریی بوو بۆ بەڕێکردنی ڕێکەوتننامەی نەوت لەتەک تورکیە، ھێنانی داعش، بازرگانی نەوت و گاز لەتەک داعش، بە جینۆسایددانی ئێزیییەکان، کڕینی چەکێکی زۆر لە کارخانەکانی چەکسازی و ساخکردنەوەی چەکە کۆنەکانی دەوڵەتانی بریتانیا و ئاڵمانیا و ئەمەریکا و ئیسرائیل و… قەرزارکردنی کۆمەڵی ھەرێمی کوردستان ھەتاھەتایە بە قەرزی سەپێندراو و مەرج قورسی بانکی جیھانی و بانکی نێوەندی ئەوروپا و سندوقی نێودەوڵەتی دراو. لە بارێکی ئاوا نەدەکرا ھەموو لایەنەکان خۆیان ڕازی نیشانبدەن و دەبوو بە سیناریۆ و گارەگاری پارتییایەتی و دابەشکردنی خەڵکی ناڕازی بەسەر سلێمانی و ھەولێر، خەڵک خەریکبکەن، تاکو ئەوان لە پشت پەردەوە بەبێ خەم و ئارامی ڕێکەوتننامەکان مۆربکەن، کە ھەڵوەشاندنەوەیان تەنیا بە ڕوخاندنی دەوڵەتی عیراق و فەرمانداریی ھەرێمی کوردستان مسۆگەر دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە ساڵی ١٩٩١ کە نەوشیروان و سەرانی دیکەی گردەکە دەسەڵاتدار و (ینک)ی بوون، تاکو ئێستا بە پلان و ئاسانکاریی زلھێزەکان و دەزگە سیخوڕییەکان و کۆمپانییە جیھانخۆرەکان، زەمینە و ھۆکارەکانی ڕوخاندنی دەوڵەتی عیراق و فەرمانداریی ھەرێمی کوردستان ئەستەمدەکرێت، کە لە پێش ھەموویانەوە تایبەتکردنەوە و پارتییکردنی کەرتە ئابوورییەکان و دابەشکردنی ناوچەگەرییانەی خەڵکی ناڕازییە بە سیناریۆی ئۆپۆزسیۆنی باڵێکی دەسەڵات.

دووەم، وەک دەزانرا و دەزانین نەوشیروان موستەفا نەخۆشی شیرپەنجەی سییەکانی ھەبوو و ڕادەی زۆری تەمەنی مانی نەخۆشەکان لە پێنج ساڵ زیاتر نییە و گەڕانەوەی نەوشیروان و پێشوازی لەلایەن نێچیرەوان و لە فڕۆکەخانەی ھەولێر زەنگی کۆتایی تەمەنی ئەو بوو. ھەر لەبەرئەوەش بوو، ئەو زوو فریاکەوتوو و لەتەک (ینک) ڕێکەتننامەی کرد، تاکو پاش مردنی خۆی ئەگەری دوورکەوتنەوەی پارتییە نیلییەکە و گردەکە لە (ینک) و نزیکبوونەوەی لە (پدک) یان گۆڕینی ئاراستەی دووربخاتەوە و سەرانی گردەکە لەسەر بنەمای وەفاداری بە بڕیارەکانی ئەو بچنەوە نێو (ینک) یان پابەند بە ھاوپەیمانییەکی ستراتیجی (ینک) بمێننەوە.

ئێستا ئیدی گردەکە و پارتییە نیلییەکە کەوتوونەتە بەردەم دوو ئەگەر:

– کۆتاییھێنان بە سیناریۆی ئۆپۆزسیۆنبوون و لیست و پارتیی “گۆڕان” و گەڕانەوە بۆ باوان و بەھێزکردنەوەی (ینک)، کە جیابوونەوەکە بۆ پاراستنی خودی ئەو (ینک) بووە. ئێستا ئیدی پاش یازدە ساڵ دەستەمۆکردنەوەی گۆڕانخوازە خۆشباوەڕ و ناھوشیارەکان، زۆرینەی دەنگە ناڕازییەکانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی و کەرکووک و تەنانەت ھەولێریش کە ساڵی ٢٠٠٦ خوازیاری ڕوخاندنی دەسەڵاتی مافیایی (ینک) و چەپاوڵگەرییەکانی (کۆمپانیای نۆکان و …تد) بوون، بە خۆشباوەڕیی و چاوەڕوانی “سەرۆکی باش و پارتیی باش و پارلەمانی باش و فەرمانداریی باش و دەوڵەتی باش” تەواو بە سەروەریی کۆمەڵی چینایەتییەوە گرێدراون و نەک بە گەڕانەوە بۆ نێو (ینک) ملدەدەن، بەڵکو ئامادەن لەسەر بڕیاری گردەکە ببنە (پدک). بەڵام ئەگەری گەڕانەوە بۆ باوان زیاترە، چونکە سلێمانیچیەتی و دژایەتی بادینانی و ھەولێرییەکان ھاندەری یەکەمی سەران و لایەنگرانی گردەکەیە و ھەر دنەدانی ئەو قینەش بوو، کە وەک پەڕجوویەک لە ماوەی چەند ساڵێک (٢٠٠٦-٢٠٠٩) خەڵکی ناڕازی دژە گەندەڵی گۆڕی بە داخوازیکەرانی بەشە گەندەڵی، ناڕازیان لە ڕامیاریی و پارتییایەتی و فەرمانداریی گۆڕی بەلایەنگرانی دەسەڵات و دەنگدەری سوپاسگوزار و چاوەڕوانانی ھاتنی “جەلادی دڵسۆزی گەل”.

– بەڵام ئەگەر ئەو کەسانەی کە (پدک) لە ماوەی یازدە ساڵی ڕابوردوو لەنێو گردەکە بەکرێیگرتوون، دەسەڵات و پلە و پێگەی بڕیاردانیان ھەبێت، زۆر ئاسایی دیواخانی گردەکە و پارتییە نیلییەکە دەبن بە دوو کەرت و کەرتێک بەرەو باوان (ینک)، کەرتێک بۆ چنینەوەی بەری ڕەنجی ڕامیارییکردن بە ئاڵای سپییەوە لە سەری ڕەش.

ھەڵبەتە ئەوەش بڵێم، ھەرچەندە بۆ (ینک) ئەگەری یەکەم گرنگ و چارەنووسسازە، بەڵام بۆ گشتێتی سیستەمەکە و ئایەندەی ڕەوتی نەزمی نوێی بازار [نیئۆلیبرالیزم] لە ھەرێمی کوردستانو  ناوچەکە، ئەوا کەرتبوون باشتر و چارەنووسسازترە، چونکە بە ھۆی کەرتبوون و چوونی کەمینەیەک بۆ لای (پدک)، زەمینەی گارەگاری ڕامیاریی و فریودانی خەڵکی خۆشباوەڕ بە دژەخوونی کۆمەڵێک لە “ڕابەری کوردایەتی” و پیرۆزییەکانی (گردە دزراوەکە) و لەبیربردنەوەی ھۆکاری جیابوونەوەی نەوشیروان و دروستکردنی لیست و پارتییە نیلییەکە، کە بەلاڕێدابردنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە گۆڕانخوازەکان و ناڕەزایەتییەکانی ١٩٩١- ٢٠٠٦ی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و کەرتکردنی ڕیزەکانی گۆڕانخوازان بوو بەسەر دوو ناوچە (زەرد) و (سەوز-نیلی) و ژاراویکردنی بزووتنەوەکە بە سلێمانی-چییەتی.

بەکورتی، دەھەی داھاتوو خەڵکی ناوچەی شارەزوور و سلێمانی و کەرکووک و گەرمیان بە گارەگاری دووبەرەکی ” وەفاداران و دڵسۆزانی نەوشیروان” و “خیانەتکاران لە ڕابەری کوردایەتی و گردەکە” خەریکدەکرێت و دەھەیەکی دیکە دەسەڵاتداریی مافیایی (ینک) و (پدک) مۆرکردنی ڕێکەوتنامە ئابوورییەکانی فەرمانداریی ھەرێمی کوردستان لەتەک دەوڵەتان و بانکەکان و کۆمپانییە جیھانخۆرەکان مسۆگەر دەکرێن، ئەگەر نەمرین ئەو دیو گردەکە دەبینین و پشت سووتان و ھاوار و ناڵەی (مالەی سەر گردەکە)ش دەبیستین.

——————————————

تێبینی : ئەوە دوا نووسینی من لەبارەی جیابوونەوەی نەوشیروان و لیست و پارتیی بەناو “گۆڕان” دەبێت، چونکە وێرای ھەموو ئەو شتانە، ئەگەر بڕوام بە پارتییایەتی و خۆشباوەڕیشم بە گۆڕانخوازیی سەرانی گردەکە ھەبێت، ئەوا پەروەندەی گردەکەش تەواو، چونکە ھەر گروپ و بزووتنەوەیەک پابەندی ئایدیۆلۆجیا بێت و بە “ڕابەری باش و پارتیی باش و پارلەمانی باش و فەرمانداریی و دەوڵەتی باش” پشتببەستێت، وەک ھەموو ڕەوتێکی ئایینگەرا سەرەنجامی لە دوو ئەگەر بەدەر نییە: گەڕانەوە بۆ باوان یان کەرتبوون و جیابوونەوە. بێجگە لەوەش، ناخوازم ڕەخنەم لە پارتیایەتی و جەنگ و فەرمانداریی و دەوڵەت و سەروەریی بچێتە خانەی دژایەتی کەسیی کۆچکردوو (نەوشیروان موستەفا). دیسان دەڵێمەوە، خۆزگە نەوشیروان و ھەموو ڕامیارێک وەک تاڵەبانی تەمەنی درێژ بووایە و درێژ بێت و بمێنێت، تاکو وەک تاڵەبانی لە گۆشەیەکی کۆشکی سەروەری و مشەخۆری کڕبکەوێت و فەرامۆشبکرێت. بەداخەوە کە (نەوشیروان موستەفا) زوو مرد و بەخت یاری بوو و پیرۆزکرا و کەوتە سەرووی ڕەخنە و سەرنج و پێداچوونەوەی خەڵک.

 

We, supporters of Rojava, should be worried about its partnership with the United States

We, supporters of Rojava, should be worried about its partnership with the United States

By: Zaher Baher

17th May 2017

The political and military balance in Syria is constantly changing. Relations between the Syrian Democratic Forces (SDF), co-founded by People’s Protection Units (YPG), and in turn Russia and US constantly ebb and flow. The dynamic behind these changes has very little to do with ISIS. In fact, it all depends on the respective interests of the great powers and their struggle against one another to establish predominant power there.

The past year has seen a steady erosion of the US position in Syria vis-à-vis Russia, who has since overtaken it. Russia’s heavy involvement in Syria and becoming a major ally with Turkey has changed many things. The relative inactivity of the USA has given the opportunity to Russia, Turkey and Iran to play a significant role in making decisions there.

Under Trump’s new administration this has changed somewhat. He probably has a different approach to Syria. While US still is one of the major powers in the world, it cannot sit and do nothing in the region especially in Syria.

After a long pause, Trump has decided to ally with SDF against ISIS to defeat them in Raqqa regardless of Turkey’s position and reaction. Trump has now approved a deal to supply arms including heavy weapons to SDF directly, seeing them as the most effective and reliable force especially after the SDF capture of Tabqa City from ISIS. The US administration is at present more than any other time determined in recapturing Raqqa, the ISIS de facto capital. It is now quite clear that the US administration and SDF and the People’s Democratic Party (PYD) are getting very close to one another to the point that SDF strife to achieve what the US wants to achieve, even though this can be at the expenses of what have been achieved so far in Rojava.

We supporters of Rojava should be very worried about the current development in relation to Democratic Self-administration and the Movement of Society (Tev-Dem). We should be concerned because of the following consequences:

First: It is a matter of influence for the US while seeing that Russia almost controlled the situation and managed to take Turkey onto its own side. US wants to be very active before losing its power there. It wants to play the major role and achieve its own goal, this can be only done through SDF and PYD. There is no doubt that the US is more concerned about its own interests rather than Kurdish interests in Rojava.

Second: To contain SDF and PYD, to make them a tool by using them for their own interest. This is the best way to make PYD and SDF lose their credibility in Syria, the region, Europe and elsewhere.

Third: The current attitude of the US towards Rojava and arming SDF directly might be an effort to cut them off from PKK and decrease PKK influence over developments in Rojava.

Fourth: There is no doubt that whatever happens will now make Turkey more furious against both YPG and PKK. This could create a greater backlash from Turkey. It may repeat last month’s military operations against YPG or even extend these military operations into Rojava and against YPG & PKK in Shangal, in Iraqi Kurdistan.

Fifth: With Russia’s displeasure against the SDF and PYD, Assad could be influenced to change Syria’s attitude towards them in the future if not now. If Rojava had chosen the Russian side instead of USA, it could have been much better because Russia is more reliable as an ally than the US. It looks like Assad will stay in power after the defeat of ISIS. Assad normally listens to Russia very diligently. In this case, there was a greater chance under pressure of Russia that Assad would have let Rojava pursue a better future than what US and Western countries may decide for them.

Sixth:  Intensifying and prolonging the current war causing Rojava a great deal of dislocation.  Continuation of the war costs SDF so many lives and makes them weaker and weaker.  The stronger and the bigger the size of SDF in Rojava is, the more it must necessarily be dependent on one of the major power, in the meantime Rojava will be weaker.  The more SDF achieves militarily, the more socially and economically can actually be lost in Rojava.  The more powerful SDF and PYD become, the less power the local self-administration and Tev-Dem will have.  The number of SDF fighters alone is estimated to be 50,000. Just imagine even 10.000 instead of working militarily, working in the fields and cooperatives or building school, hospitals, parks and houses, by now Rojava would have been somewhere else.

 

Seventh: Often I have mentioned in my articles that a successful Rojava – successful in the way we were hopping – depended on a couple of factors or as a minimum one to preserve the experiment.  One was expanding Rojava’s movement at least to a couple of more countries in the region.  The other factor was international solidarity.  However, neither  happened.  If one thing can now preserve Rojava, it is ISIS and the opposition forces in Syria holding out against the odds.  In short only a prolonged anti-ISIS military campaign can preserve Rojava.

 

In my opinion after defeating ISIS in Kobane’s region, YPG should have suspended it military operations except in self-defence of its establish perimeter.  After defeating ISIS in Kobane region and the greater intervention of US and Russia, UPG and PYD should have withdrawn from the war.  PYD should have dealt with the situation better and withdrawn from power for Tev-Dem and let the rest of the population to make their own decisions about peace and war.  Clearly the current nature, direction and the potential course of the present war in Rojava has completely changed.  It is a war of the major powers, European governments and the regional governments over securing interests and sharing domination.

 

The situation at the moment looks very grim.  It appears that once ISIS has been defeated in Mosul and Raqqa then more than likely war will start involving Rojava and PKK in Qandil and Shangal.  These calculation are being made by Barzani, head of the Kurdistan Regional Government (KRG), Turkey and perhaps also Iran and Iraq with the blessing of the US, Russia and Germany.  Such a war may start by the end of August or September after the military defeat of ISIS in Mosul and Reqqa.

 

Zaherbaher.com

 

نزیكبوونەوەی پەیەدە بە ئەمەریکا و پڕچەککردنی یەپەگە و هاوپەیمانەکانی جێگای نیگەرانییە

نزیكبوونەوەی پەیەدە بە ئەمەریکا و پڕچەککردنی  یەپەگە و هاوپەیمانەکانی جێگای نیگەرانییە:

زاهیر باهیر –لەندەن

13-05/2017

هاوکێشە سەربازیی  و سیاسییەکان و دۆستایەتی و نەیارێتی لە نێوانی هێزەکانی ڕۆژاوادا لە بەرانبەر ئەمەریکا و ڕوسیا و تورکیادا بەبەردەوامی  لە گۆڕاندایە.  دینەمۆی ئەم گۆڕنکارییەش زۆر بە کەمی پەیوەندی بە داعش و هێزی ئەوانەوە هەیە ، بەڵکو زیاتر پەیوەستە بە پاوانخوازیی و بەرژەوەندییەکان و مل ملانێ لەسەر دەسەڵات لە نێوانی  ئەمەریکا و ڕوسیا و تورکیا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەشەوە.

ئەوەی کە لە ئێستادا دەبینرێت  گەیشتنی بە لێشاوی چەکی قورس و سووکە لە لایەن ئەمەریکاوە بۆ هێزی سوریای دیمۆکرات، کە ئەمەش هۆکاری زۆری هەیە .  وێڕای جیاوازی ئەو هۆکارانە، بەڕای من بۆ ئێمەیەك کە هاریکاریی ڕۆژاوا دەکەین دەبێت ئەمە جێگای نیگەرانییەکی یەکجار زۆرمان بێت ، لەبری شادومانیمان .  ئەویش لەبەر ئەم هۆکارانە:

 

یەكەم: ئەمەریکا لەسەردەمی ئۆبامادا، لە بەرانبەر ڕوسیادا بەرەو لە دەستدانی نفوس و کێشی سیاسی  دەبووەوە، کە ئەمەش کارێکی نەشیاوە لە ئەمڕۆدا.  چونکە ئەمەریکا هەتا بۆی بکرێت  لە هەوڵی ئەوەدایە کە خۆی گەورەی مەیدانەکە بمێنێتەوە ، لێرەشدا بۆ ئەوەی کە ئەو ڕۆڵە بگێڕێت پشتگیرییکردنی هێزە کوردییەکانە لەوێ،  ئەویش نەك لەبەر بەرژەوەندی کورد ، بەڵکو تەنها خودی خۆی.

 

دووەم: بۆ دەستەمۆکردنی هێزە کوردییەکانە و لەدەستدانی شۆرەتی باشیان و ناوبانگی ئازادیخوازانەیانە کە سەراپای جیهانی پڕکردبووەوە .  هەروەها  ئەمەریکا دەیەوێت کە بیانکاتە هێزێكی ئەساسی لە ئێستادا بۆ بەدەستهێنانی مەبەست و ئاماجەکانی، کە  ئەمەش باشترین ڕێگایەکە بۆ ناجەماوەییبوونیان و بێ شۆرەتکردنیان.

 

سێیەم:  دابڕینی ئەو هێزەیە لە پەکەکە و کەمکردنەوەی هەژموونی پەکەکە لەسەر ڕۆژاوا.  ئەمەریکا کار لەسەر  بچڕاندنی تەواوی پەیوەندی یەپەگە لەگەڵ پەکەکە دەکات.

 

چوارەم:  دەبێتە هۆی تووندکردنەوەی تورکیا لە کورد و دەستتێوەردانی ڕاستەوخۆ لە ڕۆژاواو هێڕشی دڕندانەی دیکە بۆ سەریان و هەروەها بۆ سەر قەندیل و شەنگاڵیش .

 

پێنجەم: چڕکردنەوەی شەڕەکە و لاوازکردنی هێزە کوردییەکانە هەم بەدانی قوربانی زیاتر و هەمیش بە لەدەستدانی ئەو شۆرەت و ناوبانگەی کە هەتا ئێستا هەیان بووە .  ئەمە جگە لەوەی کە شەڕی داعش و گەورەکردنی قەبارەی هێزی سوریای دیمۆکرات،  لەلایەکەوە زیاتر  دەیانکاتە وابەستەی  ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا لە لایەکی دیکەوە ئامانجی  لەناوبردنی داعش دەکاتە  ئامانجی سەرەکی، کە ئەمەش لەسەر حسابی بێ هێزکردن و پێشنەکەوتنی کۆنفیدراسوێنەکان  دەبێت.  چەندێکیش ئەم هێزە سەرکەوتنی زیاتری سەربازیانە بەدەستدبهێنێت و شوێنی زیاتر بگرێت، ئەوەندە زیاتر پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی ، لە ڕۆژاوادا لەدەستدەدات.  هەروەها گەورە بوونی قەبارەی هێزی سوریای دیمۆکرات و پەیەدە لەسەر حسابی خۆسەرییەکان و بزوتنەوەی تێڤدەمە.

بە گوێرەی ئەوەی کە دەیزانین ژمارەی شەڕکەرانی هێزی سوریای دیمۆکرات ٥٠ هەزار کەسە. ئەگەر تەنها لەم ژمارە زۆرە تەنها ١٠ هەزاریان خەریکی کارکردن بوونایە لە کێڵگە کشتیارییەکان و هەرەوەزییەکان و دروستکردنی قوتابخانە و خەستەخانە و خانووبەرە بوونایە، ئێستا ژیان لە ڕۆژاوادا شتێکی دیکە دەبوو.

 

شەشەم:  پاش ئەوەی کە دەرکەوت  بزوتنەوەیەکی وەکو ڕۆژاوا لە ناوچەکەدا ڕوینەدا وەکو پشتوپەنایەك بۆیان هەروەها هاریکاریی و کۆمەكی نێونەتەوەیییش نەگەێشتە ئاستێكی کاریگەر،  ئیتر مانەوەی ڕۆژاوا و هێزەکانی بەستراوەتەوە  بە مانەوەی داعشەوە .  کەی داعش نەما ئەو کاتە سەرەی ڕۆژاوا دێت،  یاخود لەو پەڕی  باشیدا کورد لە ڕۆژاوادا دەبێت ڕازی بێت بەوەی کە بۆی دیاری دەکرێت ، نەك بەوەی کە خۆی دیاریدەکات، ئەمە نەك هەر لە ڕوی داخوازییەکانەوە بەڵکو لە ڕوی بوونی سیاسیی و پەیوەندی دیبلۆماسیشی لە تەك دەوڵەتانی دەوروبەر بەتایبەت حکومەتی هەرێـم و تورکیا و سوریای ئێستاو داهاتووش.

 

حەوتەم: هەبوونی داعش وەکو هێزێك لەوێدا هاوکێشەیەك دادەنێت بۆ پێگەی سیاسی و سەربازیی کورد. دوای بەزاندنی داعش لە موسڵ و لە ڕەقە ، وەکو پێشتریش پێشبینیم کردووە لێدانی هێزەکانی ڕۆژاوا و پەکەکە ئەو پەڕی چاوەڕونکراوە کە ئەمەش ڕەنگە لە کۆتایی مانگی ئاب  یاخود ئەیلول- دا ڕووبدات ، لەو بارەشدا  ئەگەریی هاتنەناوەوەی ڕاستەوخۆی تورکیایە بە هاوکاریی پارتی .  ئەم شەڕەش  ماوەیەکی زۆرە لە لایەن توورکیا و وڵاتانی ناوچەکە و بارزانی و بە ئاگەداری ئەمەریکاو بریتانیا پلانی بۆ کێشراوە و کارەساتیش لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

هەشتەم: نزیکبوونەوەی پەیەدە و هێزی سوریای دیمۆکرات دەبێتە هۆی تووڕەبوونی ڕوسیا،  ئەمەش ڕەنگە سەرنجامەکەی گۆڕانی هەڵوێستی سوریا بێت لەژێر داوای ڕوسیادا، گەر ئێستاش نەبێت ، ڕەنگە لە ئایندەدا.  ڕەنگبوایە گەر پەیەدە ئەو نزیکبوونەوەی لە ڕوسیاوە بوایە باشتربوایە چونکە ڕوسیا هاوپەیمانێکی زیاتر متمانە پێکراوە تاکو ئەمەریکا.  هەروەها لەوە دەکات کە ئەسەد لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە و زیاتریش گوێ بۆ ڕوسیا دەگرێت.  ئا لەو بارەدا دوای وەستانی شەڕ ئەسەد لەژێر فشاری ڕوسیادا  لە ڕۆژاوا دەگەڕا، تاکو ئایندەیەکی باشتری هەبێت ، باشتر لەوەی کە ئەمەریکا و ڕۆژاوا ڕەنگە بۆی دیاریبکەن.

بەڕای من لە دوای جەنگی کۆبانی و ڕزگارکردنی گوندەکانی ئەو دەڤەرە، دەبوایە یەپەگە و یەپەژە هەر لە هەڵوێستی بەرگریی-دا بمانایەتەوە، لە بری هێڕشکاریی.  دوای ئەو جەنگە پاڵەوانانە و هاتنەناوەوەی ئەمەریکا و ڕوسیا، شەڕەکە لەشەڕی هێزەکانی ڕۆژاوا و پەیەدە تا ڕادەیەکی زۆر دەرچووە و بووە بە شەڕێ ڕوسیاو ئەمەریکاو تورکیا و سوریا.  هاوکاتیش پەیەدە دەبوایە باشتر مامەڵەی گۆڕانکارییەکان و هاوکێشەی هێز و بەرژەوەندی ڕۆژاوای بکردایە .  هەروەها دەبوایە پەیەدە دەسەڵاتی زیاتری بۆ تێڤدەم و خۆبەڕێوەبەرییەکان بهێڵایەتەوە تاکو ئەوان بەزۆرینە بڕیار لەسەر شەڕ و ئاشتی بدەن.

ئێستا بە ئاشکرا دەبینین کە  سروشت و ئاڕاستە و جەوهەری شەڕەکە گۆڕاوە و بووەتە  شەڕی زلهێزەکان و هەندێك لە وڵاتانی ڕۆژاواو حکومەتەکانی ناوچەکە بە هەرێمیشەوە.  ئەم شەڕەش شەڕی پاوانخوازیی و بەرژەوەندی سیاسیی و ئابووریی هەموو ئەو لایەنانەیە، نەك کورد لە ڕۆژاوادا.

بۆ بەدبەختی، ئەم بارودۆخەی ئێستا ،  لەوە ناکات سەرەنجامێکی باشی هەبێت.  لەوە دەکات کە داعش لە موسڵ و ڕەقە دەرکران ئەو کاتە شەڕەکە بکەوێتە ڕۆژاوا و شەنگاڵ و قەندیل.  وەکو پێشتر ئاماژەم پێکرد ئەمە پلانە و لە لایەن بارزانی و تورکیاوە بە ئاگەداریی ئەمەریکا و بریتانیا و ئەڵمانیا و ڕەنگە ئێرانیش لێی بە ئاگابێت.

Zaherbaher.com

 

دادپەروەری و یەکسانی و دۆزینەوە مێژووییەکەی ناسیونالیستان و لیبڕاڵانی کورد

هەژێن

١٧ی ئەپریلی ٢٠١٧

پێش ئەوەی لەبارەی ئەو نیگارەی خوارەوە سەرنجی خۆم بنووسم، پێویستە ئەوە ڕۆشنبکەمەوە، کە بە بۆچوونی من، لە هەر شوێنێك ئازادی نەبێت، یەکسانی نییە و لە هەر شوێنێك یەکسانی نەبێت، دادپەروەریی بوونی نییە و دادپەروەری تەنیا درۆیەکی پیرۆزکراوی نێو میدیاکانە. ئەوە بۆچوونێکە کە من لە سایەی ئاشنابوونم بە هزری ئەنارکیستی بە ئەو گەییشتووم و بنەما مێژووییەکەی بۆ گوتە بەناوبانکەکەی میخائیل باکونین دەگەڕێتەوە “ئازادی بەبێ یەکسانی کۆیلەتییە و یەکسانی بەبێ ئازادی بەهرەکێشییە”.

هەر ئاوا ئەو نیگارە بیرتەنگی و ناوردەکاریی نیگارکێشێك یان بابەتنووسێکی فەیسبووکی نییە، بەڵکو وێناندنی بنەماکانی ئایدیۆلۆجیی ڕەوتی نەزمی نوێی بازار (بیئۆلیبرالیزم) و ئاراستەکردنی خەڵك و لادانی سەرنجی خەڵكە لەسەر هۆکاری بنەڕەتیی گرفتەکانی کۆمەڵ، کە خودی سیستەم و پێکهاتەی سەروەریی چینایەتییە، کە ئایین چەپاوڵگەییەکەی بە “دارایی ڕەوا و پیرۆز” ناودەبات و یاسای دەوڵەتانیش بە “دارایی یاسایی” ناویدەبەن.

لە ماوەی دەهەی ڕابوردوو دەیان جار ئەو نیگارەی خوارەوە بەرچاووی من کەوتووە و دەیان بابەت و سەرنجی لەبارەوە نووسراون، کەچی هەموو جارێك خوێنەری کورد ئاوا دەزانێت، کە لەنێو قڕۆڵی دار هەنگوینی دۆزیوەتەوە.

کاتێك کە سەرنجی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد لە هەرێمی کوردستان بدەین، زۆر بە ئاسانی و سادەیی دەردەکەوێت، کە لەبەر وابەستەیی هەمەلایەنەی هیچ کات نەیتوانیوە و نەبووە بە مامانی لەدایکبوونی بۆچوون و بیرۆکە و هزری نوێ و نەدۆزراوە، بەپێچەوانەوە هەردەم لە کۆمەڵەکانی دەوروبەرییەوە کە لە خۆی داماوتر بوون و هەن، شتی قەرزکردووە.

ئازادی و یەکسانی

ئەم وێنەیە پێش ئەوەی لەنێو کوردانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربکەوێت، لەنێو فارس و عەرەب و تورکانی پڕۆ نەزمی نوێی بازار (نیئۆلیبرالیزم) دەرکەوت، ئەوانیش وەك کوردان ئەو چاوخەڵەتاندنەیان نەدیت، کە کڕۆکی بیرکردنەوە و ئایدیۆلۆجیای ڕەوتی نەزمی نوێی بازار (نیئۆلیبرازلیزم) پێکدەهێنێت و لە ئامانجی نیگارکێشەکە تێنەگەییشتن.

ئەگەر سەرنجی کۆی ڕەخنەی نیئۆلیبرالیزم و تەنانەت لیبرالیزمیش بدەین، هەرگیز لە بوونی نادادپەروەری نێوان دەسەڵاتداران و بێدەسەڵاتانی کۆمەڵ ڕەخنەی نەگرتووە، بەڵکو هەردەم لەپێناو کورتکردنەوەی دادپەروەریی بۆ یەکسانبوونی یاسایی کۆیلانی سیستەمی چینایەتی هەوڵیداوە و وەك لەنێو ئەو وێناندنە دەردەکەوێت، سەراپای هەوڵەکانی ڕەوتی نیئۆلیبرالیزم لەپێناو پاساودانی نایەکسانی گشت ئەندامانی کۆمەڵ بووە و ئامانج لەوەش پاراستنی “دارایی پیرۆز” بووە، ئەو پووچگەراییەی کە ئایینەکان ئاماژەیانداوە و بوونی نایەکسانیان بۆ ویستی یەزدان گێڕاوەتەوە.

ئەوەی کە بەکاربەری ئەم نیگارە وەك پاساو و ئامرازێك بۆ خەڵەتاندن بەکاریدەبات و ئەوەی کە خوێنەری ناهوشیار و خۆشباوەڕ سەرنجی نادات، هەبوونی شورەی دەوری یاریگەکە و نەبوونی مافی دیتنی یارییەکە بۆ هەمووان و لادانی سەرنجی بینەر و خوێنەرە لەسەر ئەو نایەکسانی و ناداپەروەرییە و ئاراستەکردنی نیگای خوێنەری کەم سەرنج و ناهوشیارە بۆ سەر گەورە و بچووکی بینەرانی پشت شوورەکە، نەك هەبوونی شوورەکە، کە سەروەریی چینایەتی و “پیرۆزی دارایی تایبەت” دەیسەپێنێت.

بەڵام بۆ بینەری وردەکار و بە سەرنج و هوشیار هۆکاری بنەڕەتیی کە نادادپەروەریی دروستدەکات، نەبوونی مافی چوونە نێو یاریگەکە، واتە نەبوونی پارەی کڕینی تیکت و قۆرخبوونی مافی بەهرەمەندی و بینینە بە گوێرەی سەروەریی یاسای کڕین و فرۆشتن، کە لە دیوی ناوەوەی شورەکە، ئەوانەی توانانی کڕینی تیکتی چوونە نێو یاریگەکەیان هەبووە، هەمووان توانانی دیتنی یارییەکەیان هەیە و بۆ بینینی یارییەکە پێویستان بە کەم و زیادکردنی سندووق بۆ ژێرپێی خۆیان نییە.

ئەگەر لایەنگران و پاگەندەکەرانی ئەو پووچگەراییە بەناوی “دادپەروەری” ئەوەندە ڕاستگۆن و خوازیاریی دادپەروەریی و کۆمەڵێکی ڕۆنراو  لەسەر بنەمای دادپەروەرین، فەرموون لە دوای هۆکاری بنەڕەتیی نایەکسانی بینەرانی پشت شورەی یاریگەکە بگەڕێن، کە بوونی شورەکەیە نەك یەکسانبوونی سندووقەکانی ژێرپێی بینەرانی پشت شوورەکە، کە بوونی شورەکە بە پەنابردن بۆ سندووقەکانی ژێرپێیان ئەوان ناچاردەکات. ئایا چارەسەر لابردنی شورەی دەورەی “دارایی پیرۆز و ڕەوا” کراوە یان نایەکسانکردنی سندووقەکانی ژێرپێی بینەرانی نایاسایی پشت شوورەکە، بە واتایەکی دیکە چارەسەر یەکسانکردنی بینەرانی یاسایی [دارای تیکتی] نێو یاریگەکە و بینەرانی نایاسایی [بەبێ تیکتی] پشت شوورەی یاریگەکەیە، یان نایەکسانکردنی سندووقی ژێرپێی بینەرانی نایاسایی، کە هەموو کات دەبێت چاوەڕوانی هەڵمەت و شەلاقی پاسەوانانی نێو یاریگەکە و دەوری شوورەی یاریگەکە بن، کە بۆ پاراستنی “دارایی دارایی پیرۆز و ڕەوا و یاسایی” تەرخانکراون ؟

پێوانه‌ی باوی پرۆسه‌ی ڕووداوه‌کان، بزوتنه‌وه‌کان لای ئیمه‌ی کورد. ئه‌ی سه‌ره‌نجامه‌کان؟!!!!!

پێوانه‌ی باوی پرۆسه‌ی ڕووداوه‌کان، بزوتنه‌وه‌کان لای ئیمه‌ی کورد. ئه‌ی سه‌ره‌نجامه‌کان؟!!!!!

Zaher Baher

26/03/2014

کاتێک که‌ له‌گه‌ڵ یه‌کدی ده‌دوێین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌مان ده‌م له‌ سیاسه‌ت ده‌کوتین، باس و خواسی ڕوداوه‌کان یا بزوتنه‌وه‌کان ده‌گێڕینه‌وه‌ زۆربه‌مان په‌نا بۆ پرۆسه‌ی پێکهاته‌ی ڕووداوه‌کان یا پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردن و ڕه‌وایه‌تی بزوتنه‌وه‌کان ده‌که‌ین به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌ به‌هایه‌ک بده‌ین به‌ سه‌ره‌نجامه‌کانیان، یا کۆتاییه‌که‌ی که‌ چی کردو چی خولقاند. ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌ ڕواڵه‌تی سۆزو عاتیفه‌وه‌ و دوور له‌ ئاوه‌ز و شیکردنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌ سه‌باره‌ت به‌خودی پرۆسه‌که‌و عاقیبه‌ته‌‌که‌شی، سه‌رجه‌می ڕوودوه‌کان ده‌بینین، هه‌ر بۆیه‌ ته‌نها باس له‌ ژماره‌ی ” شه‌هید ” ده‌کرێت باس له‌ وێرانی خاپوربوونی زه‌وی و موڵک و خانووبه‌ره‌و هه‌تا دێهات و شارو شارۆچکه‌ ده‌کرێت. باشترین نموونه‌ بزوتنه‌وه‌ی کوردی و فه‌له‌ستینییه‌کانه‌ ، ئه‌وه‌ی که‌ پێی ده‌وترێت شۆڕشی ئێران ،یا ئه‌وه‌ی که‌ به‌ شؤڕشی ئۆکتۆبه‌ری ڕوسیا ناونووس ده‌کرا و ده‌کرێت و گه‌لێک له‌مانه‌ که‌ نموونه‌یان له‌ دونیادا زۆر زۆره‌.
به‌ڕای من ئه‌وه‌ی که‌ له هه‌ر یه‌کێک له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا یا له‌وانه‌شی که‌ لێره‌دا باسنه‌کراون ، گرنگن و بایاخێکی یه‌کجار زۆریان هه‌یه‌ ، ڕه‌وایه‌تی کێشه‌کان نییه‌ بۆ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی و گردبوونه‌وه‌یان به‌ناوی کردنی بزوتنه‌وه‌یه‌ک یا شؤڕشێک ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ سه‌ره‌نجامه‌که‌یه‌ . واته‌ چی به‌رهه‌م هات ‌، چی دروست بوو له‌ جێگایدا؟ ئیدی ئه‌وه‌ گرنگ نییه‌ که‌ چه‌ند هه‌زاری تیادا کوژراوه‌و چه‌ندێك خاک و ماڵ و سروشتی تیادا وێران کراوه‌.
ڕه‌واه‌تی به‌ ته‌نها له‌ کێشه‌یه‌کدا گرنگ نییه‌ ، هه‌روه‌کو چۆن پرۆسه‌ی خودی کێشه‌که‌ بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ره‌نجامێک، به‌ ته‌نها گرنگ نییه‌ . که‌واته‌ گرنگ نییه‌ که‌ له‌ کوردستان و فه‌له‌ستین دا چی ڕویداو ، کێشه‌که‌یان چه‌ند ڕه‌وا بوو ته‌مه‌نی بزوتنه‌وه‌که‌شیان چه‌ند درێژ بوو . پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ : چی دروستکرد و چیمان به‌ده‌ستهێنا؟!!! له‌ ڕاپه‌ڕین یا ” شؤڕشی” ئێران و “شؤڕشی” ئۆکتۆبه‌ری ‌ ڕوسیا چی لێدروست بوو؟!!! ئه‌وه‌ی له‌ کوردستانی عێراق دا ‌ دروستمان کرد ئێستا به‌ هه‌موو هێزێکمان هه‌و ڵده‌ده‌ین که‌ چی بۆمان لا نابرێت!!!! . سه‌باره‌ت به‌ ئێران و ڕوسیاش ئه‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌ردوکیاندا ڕویدا چ کاره‌ساتێکی بۆ به‌شه‌رییه‌ت دروستکرد؟ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ئێڕاندا ڕویدا بناغه‌یه‌ک بوو بۆ ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز و ئه‌م کاره‌ساتانه‌ی که‌ لایه‌ک له‌م جیهانه‌ پێوه‌ی گیرۆده‌ بووه‌ و که‌سیش نازانێت که‌ی کۆتایی دێت . ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ئێران و ڕوسیادا ڕویدا گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی بوو که‌ له‌ مێژوی مرۆڤی چه‌رخی پێشوودا ڕویدا که‌ ته‌نها و به‌ ته‌نها پته‌وکردن و به‌رده‌وامیدانی ئه‌م سیسته‌مه‌بوو ، به‌هیزکردنی کێشه‌ی تیوری و ئایدۆلۆجی بوو ، هێنانه‌ سه‌رته‌ختی ده‌سه‌ڵاتێکی حیزبی، بیرۆکراتی بوو گه‌ر خۆمان به‌ دوور بگرین له‌ ناویان که‌ ئه‌میان به‌ ناوی ئاین و دینه‌وه‌ ئه‌وی دیکه‌یان به‌ ناوی کۆمۆنیستییه‌وه‌ بوو، ‌ ده‌توانین لێچواندنێکی زۆر له‌ نێوانیاندا بکه‌ین. خۆ هه‌رچیش به‌هاری عه‌ره‌بی هه‌یه‌ هه‌مان نمونه‌ی تێشکاوه‌ بۆ جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش و هه‌ژاران ، سه‌ره‌نجام و کۆتاییه‌که‌ی، سه‌ری ڕه‌وایه‌تی ئه‌سڵی کێشه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌ی خوارد .

کۆمه‌ڵه‌ خێرخوازییه‌کان یه‌کێکن له‌و ده‌زگایانه‌ی که‌ کۆمه‌كی ئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌که‌ن و به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن و به‌هێزی ده‌که‌ن:

کۆمه‌ڵه‌ خێرخوازییه‌کان یه‌کێکن له‌و ده‌زگایانه‌ی که‌ کۆمه‌كی ئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌که‌ن و به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن و به‌هێزی ده‌که‌ن:

Zaher Baher

23/03/2014

گه‌لێك ده‌زگه‌ی دیکه‌ له‌ ته‌ك میدیاو کۆمپانیا گه‌وره‌کان و سیسته‌می دیمۆکراسی په‌ڕله‌مانتاری و بانکه‌کان و دین و ئاینه‌کان و مزگه‌وت و که‌نیسه‌کان و لۆبیچییان ، له‌وانه‌ کۆمه‌ڵه‌ خێرخوازییه‌کانن، که‌ باشترین خزمه‌ت به‌م سیسته‌مه‌ ده‌که‌ن. کۆمه‌ڵه‌ خێرخوازییه‌کان که‌ به‌ کۆمه‌ك و به‌ خۆشی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ دروستده‌کرێن و ده‌ستیان ده‌گیرێت باشترین خزمه‌تێک به‌ سیسته‌مه‌که‌و ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نن ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌شی که‌ خۆیان ده‌بنه‌ کانگای گه‌نده‌ڵی و مه‌ڵبه‌ندێکی بیرۆکراسیانه‌. ئه‌م ده‌زگه‌یانه‌ له‌ وڵاتانی ڕۆژاواو ئه‌مه‌ریکاو که‌نه‌داو ئۆسترالیاو وڵاتانی سکه‌ندناڤیادا نزیکه‌ی چه‌رخێکه‌ له‌ شێوه‌ی جیا جیاو بۆ په‌یام و کاری جیا جیا، دروستکراون و سه‌پێنراون به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا. له‌وانه‌: کۆمه‌ڵه‌ی خێرخواز بۆ نابینایان و که‌مئه‌ندامان و نه‌خۆشییه‌ کوشنده‌کانی وه‌کو شێرپه‌نجه‌و دروستکردنی خه‌سته‌خانه‌و قوتابخانه‌و مزگه‌وت و که‌نیسه‌و خه‌ڵکانی بێ خانووبه‌ره‌ و به‌نگکێشه‌کان و ئافره‌تانێک که‌ ڕوووبه‌ڕوی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ژیانیان لێده‌کرێت….تا ده‌گاته‌ یارمه‌تیدانی ئاواره‌کانی چه‌شنه‌کانی جه‌نگ و کاره‌ساته‌کانی سروشت ” مرۆڤکرد” و ئه‌وه‌ی که‌ پاره‌ی تیادا په‌یدا بکرێت و خوازیاری ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه‌که‌ بێت. ژماره‌ی کۆمه‌ڵه‌ خێرخوازییه‌کان له‌ ئه‌ژماره‌ نایه‌ن ئیماکانییه‌ت و سه‌نگ و کاراییشیان له‌سه‌ر دامرکاندنه‌وه‌ی ڕك وکینه‌ی خه‌ڵک و هێورکردننه‌ویان سه‌باره‌ت به‌ دڕنده‌یی و بێبه‌زه‌یی سیستمه‌که‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی و له‌ده‌ستدانی متمانه‌ به‌ خۆو بڕواکردنه‌ سه‌رکاری خێری و جهودی تاکگه‌رایی و له‌ خشته‌بردن و ‌ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی به‌ناوی یارمه‌تیدانی لێقه‌مانانه‌وه‌ ، که‌مئه‌ندامانه‌وه‌، بێده‌ره‌تانانه‌وه‌ ، خواڕق لێهه‌ڵگیرانه‌وه‌ …. ، کارده‌که‌ن، که‌ باشکردنی ژیانی خه‌ڵکی و پێشه‌وه‌چوونی کۆمه‌ڵگه‌و ئه‌جردانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن خووداوه‌و که‌ گوایه‌ ئه‌مه‌ تاکه‌ ڕیگایه‌که‌ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کانی نێوان خه‌ڵکی و نه‌هێڵانی جیاوازییه‌کان و باشکردنی حاڵی ‘ئه‌وان’ ڕه‌حه‌تکردنی ویژدانی ‘خۆشمان’، ده‌گرنه‌به‌ر، له‌بری که‌مپه‌ینی دژایه‌تیکردنی سیسته‌مه‌که‌و ده‌سه‌ڵات، که‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی سه‌رجه‌می ده‌رده‌ کۆمه‌ڵایه‌تیییه‌کانمان و بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی ، له‌ ناو خودی سیسته‌مه‌که‌دایه‌و له‌ هه‌بوونی سه‌روه‌ران و باڵاده‌ستان و فه‌رمانده‌ران و ده‌سه‌ڵتداراندا.
که‌مپه‌ینی میدیاو ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ک پێکردن بۆ ئه‌م شێوازی کارکردنه‌ له‌ یارمه‌تیدانیاندا، ئه‌وه‌نده‌ کاریگه‌ره‌ که‌ جاری وا هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی ته‌نها کاتژمێرێکدا چه‌ند ملیۆنێک پاوه‌ند خڕده‌کرێته‌وه‌. میدیاو ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات زۆر باش ده‌زانن که‌ ئه‌م شێوازی کارکردنه‌ چه‌ند کاریگه‌ره‌و‌ چه‌ندیش له‌ به‌رژه‌وندیانه‌ هه‌ر بۆیه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و کۆمپانیانه‌ی یا ئه‌و بزنسمانه‌ گه‌ورانه‌ی که‌ پاره‌ ده‌به‌خشن به‌ کۆمه‌ڵه‌ خێرخوازیییه‌کان، به‌رته‌رییان هه‌یه‌و ڕێژه‌ی باجدانیشیان تا ڕاده‌یه‌ک‌ بۆ که‌مده‌کرێته‌وه‌.
پۆلیس و خاوه‌ن دووکان و ڕێستورانت و خه‌ڵکه‌ ساده‌که‌ش ، هه‌ر هه‌موویان به‌ خۆشییه‌وه‌ یه‌کده‌گرن له‌ هاوکاریکردنی سه‌تڵ به‌ده‌ستێکه‌وه‌ له‌ پاره‌ په‌یداکردندا ، یاخوود له‌ ڕێکخستنی پارتییه‌کدا ، خوانێکدا ، ئاهه‌نگێکدا له‌ ڕێگای میدیاو سۆشیال مییدیاوه‌ ، به‌ڵام له‌ کاتێکدا که‌ ئێمه‌ لفلێتێنێ ده‌که‌ین و پرۆتێستێک، یا ناڕه‌زاییه‌ک ده‌که‌ین دژی هه‌ر ڕوداوێکی نامرۆیانه‌، نادادپه‌روه‌ریانه‌ ، زوڵم وزۆرێك، هه‌ر دوای چه‌ند خوله‌کێک چه‌ند ڤانێکی پۆلیس ده‌گاته‌ سه‌رمان به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی بێزارده‌که‌ین ڕێمان له‌ ڕۆیشتنی خه‌ڵکی گرتۆته‌وه‌. یا له‌ کاتێکدا که‌ بۆ کۆمه‌كی مانگرتن و ناڕه‌زایی کرێکارانی به‌شێکی کارکردنه‌ ده‌چین ، دیسانه‌وه‌ ئه‌مه‌شیان به‌ پێی یاسا ، قه‌ده‌غه‌یه‌ چونکه‌ نابێت کۆمه‌کیان پێبکرێت. له‌ حاڵه‌تێکی دیکه‌دا گه‌ر تۆ پاره‌ کۆبکه‌یته‌وه‌ بۆ به‌شێکی کرێکاران که‌ له‌ مانگرتندان یا بۆ کۆمه‌ڵێک که‌ ده‌ستیانگرتوه‌ به‌سه‌ر کارگه‌یه‌کدا ، خه‌سته‌خانه‌یه‌کدا ، مه‌کته‌به‌یه‌کدا …… تاکو چالاکییه‌کانیان به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر ناکرێت چونکه‌ تۆ یه‌که‌م مۆڵه‌تت نییه‌ به‌ پێی یاسا، دووهه‌م ڕه‌نگه‌ ئه‌م کۆمه‌که‌ بچێت بۆ گروپێك یا ڕێکخراوێکی تیرۆریستیانه‌!!!!!!.
کۆمه‌ڵه‌ خێرخوازیییه‌کان کاریان له‌ سه‌ر خه‌ساندنی خه‌ڵکیه‌، له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانکردنی ده‌ستی جه‌نبایانه‌ ، کوێرکردنی‌ خه‌ڵکییه‌ به‌وه‌ی که‌ که‌ ته‌نها ڕێگاکه‌ی ئه‌وان ڕاسته‌ له‌ لابه‌لا کرده‌نه‌وه‌ی کێشه‌کاندا، باجێکی ناڕاسته‌وخۆیه‌ که‌ له‌سه‌ر خه‌ڵکی دایده‌نێن و گه‌مژاندن و له‌ هۆشبردنی خه‌ڵکه‌ به‌وه‌ی که‌ گوایه‌ ده‌وڵه‌ت پاره‌ی نییه‌، گوایه‌ دنیا له‌ قه‌یرانی ئابوریدایه‌، گوایه‌ سروشتیش لێمان چووه‌ به‌ قیندا….. ده‌یانه‌وێت ئه‌و ڕاستیانه‌مان لێبشارنه‌وه‌‌ که‌ ده‌بینین که‌ هه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه‌ ، هه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ پاره‌ی هه‌یه‌ بۆ جه‌نگ هه‌ڵگیرسان، بۆ کوشتن و بڕینی خه‌ڵکانی هه‌ژارو بێده‌ره‌تانان ، یاخوود له‌ شوێنێکی وه‌کو کوردستان وئه‌فغانستان و سۆماڵیاو پاکستان و هیندستان و ……..که‌ تا بیناقاقه‌ی به‌رپرسان له‌ گه‌نده‌ڵیدا ، له‌ پاره‌و ساماند، نه‌ک هه‌ر خۆیان به‌ڵکو هه‌موو ده‌ورو به‌ره‌که‌شیان ، غه‌رق بوون، ئیدی بۆ پاره‌ نییه‌؟؟!!!!!!

دیمانەی دەنگەکان لەگەڵ من سەبارەت بە هەرەوزی و هەرەوەزییەکانی خانەدقین

 

دیمانەی دەنگەکان لەگەڵ من سەبارەت بە هەرەوزی و هەرەوەزییەکانی خانەدقین

زاهیر باهیر

13/03/2017

پرسیار سەبارەت بە کاری هەرەوەزی…..

– سەرەتا ئەگەر بکرێت کورتەیەك لەبارەی ڕابووردووی چالاکی خۆت و ئاراستەی بیرکردنەوەت بۆ خوێنەران بگێڕیتەوە؟

 

زاهیر: من ناوم زاهیر باهیرە و بە قەولی وتوان لە دایکبوی ساڵی 1952م . لە تەمەنی 14 ساڵییەوە تێکەڵاوی سیاسەت بووم و سەرەتا لەگەڵ جەلالییەکان بووم.  لەتەمەنی 18 و 19 ساڵییدا جەلالییەتم بەجێهێشت و تا کۆتایی 1985 لە چەند ڕێکخراو وگروپێکی مارکسی- لێنینی- دا کارم کردووە .  کاتێک کە لە گروپی مارکسی-لینینی عێراقییەکانا بووم، ( کار) لەو چەند ژمارەی ڕۆژنامەی ‘ کار’ دا کە دەرمانکرد  وتارم نوسیوە.

لە سەرەتای نەوەدەکانەوە باوەڕم بە مارکسییەت بە تایبەت پرسی دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیاتاریا  و دەوڵەت بە گشتی ، نەماوە.  هەر لەو سەردەمەدا جاروبار لە گۆڤاری ‘ دواڕۆژدا’ وتارم دەنوسی .

لە ساڵی 2000 وە بیرکردنەوە و خویندنەوە و کارکردنم  لە لەندەن کە لە ساڵی 1988 دا دەستیپێکرد  و ئەزموونم لەگەڵ کرێکران و ڕێکخراوە چەپە سیاسیەکانی بریتانیا، گەیاندمی بە هزری  ئەنارکیستی ‘ ئەنارکیزم’  .  هەر لە سەرەتای 2000 وە لە گەڵ دوو سێ هاوڕێی دیکە کە هەڵگری هزری ئەنارکیستی بوون، گۆڤاری ‘ژیڵەمۆ’ و ‘دالیان-مان دەردەکرد، کە چەند ژمارەیەکیان لێدەرچوو.

لە ساڵی 2005 یشەوە ناو بەناو لە ماڵپەڕی ‘ئەنارکیستان’ هەروەها لە هەندێك لە ماڵپەڕە کوردییەکانا دەنوسم.  لە هەندێك لە گروپە خۆجێییە سەربەخۆ ناهیراشییەکانی لەندەنا ، هەڵسوڕاوێکی چالاکم.  پەیوەندی توند و پتەوم لەتەك ئەنارکیستە کوردەکان و زۆرێك  لە ئەنارکیستانی دیکە لە ئەوروپا و ئەمەریکاو گەلێك وڵاتانی دیکەدا هەیە.

 

– “بزووتنەوەی هەرەوەزی” ئەم دەستەواژەیە بۆ تۆ چی دەگەیێنێت ؟

 

زاهیر: من ناتوانم بڵێم ئەمڕۆ بزوتنەوەیەك هەیە بەناوی ‘ بزوتنەوەی هەرەوەزی ‘ یەوە.   لێرە و لەوێ چەند کارێکی هەروەزیانە دەکرێت ، بەڵام بەو مانایەی کە بزوتنەوەیەکی چوست و چالاکی هەرەوەزیانە ، بێت، وجودی نییە و  ڕەنگە چەندەها ساڵی دیکەش بخایەنێت بۆ دەرکەوتنی ئاوا بزوتنەوەەیەك.

کارو چالاکی دەستەجەمعیانە ، کە هێشتا خۆی نەگرتبێت و نەبووبێتە خوو و نەرێتی کۆمەڵایەتی و کنەی لە دەوڵەت و پرۆژە کشتوکاڵی و پیشەسازییە مەوجوودەکان لەگەڵ  مارکێت، نەکردبێت ، هەرگیز ناتوانرێت ، ناوی ‘ بزوتنەوەی هەرەوەزی ‘ لێبنرێت.

 

 

– بە بۆچوونی تۆ هەرەوەزییەکان ئامرازی ڕیفۆرمکردن یان ئەڵتەرناتیڤن؟

 

زاهیر: لە ڕاستیدا ئەمە پرسیارێکی فرە ڕەهەندە و وەڵامێکی دووروو درێژی دەوێت.  بۆ ئەوەی کە خۆم لەو درێژدادڕییە ڕزگار بکەم ، بە کورتی دەڵێم:  دەکەوێتە سەر چونێتی دروستکردنیان، دەستە و هێزی هەڵسوڕێنەریان و کۆمەڵ و تاكی کۆمەککار پێیان و قەتیسبوونی یا نەبوونی پرۆژەکە لە بوارێکدا یا  سنوردارکردنی ، ئیدی لە شوێنێکدا یا لە پرۆژەیەکدا و هەروەها ئامانجی ئەو کارە، واتە ئایا دەکرێت ئەوە ببێتە ئاراستەیەکی خودی ژیانی خەڵکی و جێگای خۆی لە شوێنە جیاجیاکانا بکاتەوە؟  ئایا ئاراستەی جێ لەقکردن بە دەسەڵاتی خاوەن زەوی خاوەن کومپانیا ، دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازانی دیکە، دەگرێتە خۆی؟  هەروەها بڕیارەکان کێ دەیدەن و چۆن دەدرێن .  ئەمانەو گەلێك خاڵی دیکە ڕەوتی ئەرێیانە یا نەرێیانەی  هەرەوەزییەکان و داهاتوویان، دیاری دەکات کە ئایا ڕیفۆرمیین یاخود جێگرەوەی بازاڕ و ئەم شێوە ژیانەی ئێستای ئێمەن؟

 

– بە پشتبەستن بە کامە بنەما و ئەزموون هەرەوەزییەکان دەخرێنە خانەی ئامانجی بزووتنەوەی ڕیفۆرمیستی یان خزمەتکردن بە مانەوەی سیستەمە چینایەتییەکە ؟

 

زاهیر: وابزنم تا ڕادەیەك وەڵامی ئەم پرسیارەم لە وەڵامی پرسیاری پێشترا، داوەتەوە .  لێرەدا تەنها ئەوەندەی بۆ زیاد دەکەم کە بڵێم دوو خاڵ ڕۆڵی گەوەرە دەبینن سەبارەت بە ئاراستەی هەروەزییەکان لە خزمەتنەکردنی سیستەمەکەدا.  یەکەمیان:  بە سیاسیکردنی هەرەوەزییەکانە ، دیارە لێرەدا مەبەستم بە حیزبیکردن و ئاڵانی لە سیاسەتی سەردەمەوە نییە ، بەڵكو مەبەستیم ئەوەیە کە ئایدیای مرۆڤانەی لە پشتەوە بێت ، واتە بەشداربوانی هەرەوزییەکان دەبێت ئەوە بزانن کە ئەمەی ئەمان ئایدیایەك یا کارێکی نوێ نییە ، لە سەردەمی زۆر کۆندا هەموو شتێك هەروەزیانە کراوە و ژیانیش بە گشتی هەروەزییانە بووە،  بەڵام بە تێپەڕینی زەمەن و دەرکەوتنی دەسەڵات و دەوڵەت ، ئەم ژیانەیان لێزەوت کراوە و شێوازێکی تری ژیانیان پێڕەوابینراوە.  ئەمە سروشی سروشتیانەی خودی مرۆڤ خۆی بووە لە سەرانسەری شوێنە جیاوازەکانی دونیا و نێو گروپ و کۆمەڵ و نەتەوە جیاوازەکانا .

کەواتە گرنگە لێرەدا هەرەوزیکاران ئەوە بزانن کە کارکردنی هەرەوەزییانە  هەموو شتێك نییە ، بەڵکو دەبێت هەنگاو بەرەو ژیانی هەروەزییانەش بنرێت ،  واتە خەڵکی بە گوێرەی توانای خۆی کار لەهەرەوەزییەکانا بکات  و بە گوێرەی پێداویستیشی، لێی وەرگرێت.  ئەمە تاکە ڕێگایەکە کە خۆی بەدوور لە خزمەتی سیستەمەکە و مانەوەی سیستەمەکە بگرێت.

دووهەم: سەربەخۆییبوونی هەرەوزییەکان و بەدوورگرتنیان لە بەسەرا سەپاندنی  ئەجەندەی ئاشکراو نهێنی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان و کەسانی دەستڕۆیشتوو چ لە بواری ئابوریی و چ لە بواری بەرپرسیی سیاسی و میلتەریی-دا.  بۆ ئەمەش هەرەوەزییەکان پێویستیان بە هاوکاریی و کۆمەكی هەمو کەسانی ئازادیخواز و مرۆدۆست و بێ تەماح لە هەموو بارەیەکەوە هەیە هەر لە کۆمەكی پارە و تەرخانکردنی چەند هەفتەیەك بە کارکردن لە هەرەوەزییەکانا ، هەتا بۆ ئەوانەشمان کە لە دەرەوەی کوردستان دەژین ، لە تەك ئەمانەدا هەبوونی ماڵپەرێك لەگەڵ کردنەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانا بۆ پاگەندەکردن و بە نموونەییکردنی هەرەوەزییەکان و بەدەستهێنانی کۆمەك و هاریکاریی لە شوێن و لایەنەکانی دیکەوە.  ئەمە جگە لە بەیەکەوەستنەوەی یاخود گرێدانەوەی هەرەوەزییەکان لە شوێنە جیاوازەکانا ، هەم بە کۆمەكکردنی یەکدی لە بەرهەمەکانیانا و دەفعکردنی پێداویستییەکانیان ، هەم بۆ مەبەستی فێربوون لەیەکەوە و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکانیان .

بێ گومان زۆر زەروورە کە هەرەوەزییەکان هێڵێکی جیاواز لە نێوانی خۆیان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکانا بکێشێت.  من لە پۆستێکی سەر فەیسبووکدا هەر بە کورتی بە چەند خاڵێك جیاوازیی نێوانیانم ڕوونکردۆتەوە. بۆ زانیاری لەسەر ئەوە، تکایە خوێنەری بەڕێز کرتە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

http://zaherbaher.com/2016/09/24/%d8%ac%db%8c%d8%a7%d9%88%d8%a7%d8%b2%db%8c-%d9%86%db%8e%d9%88%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%87%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%87%e2%80%8c%d9%88%d9%87%e2%80%8c%d8%b2%db%8c-%d9%88-%d8%ae%db%8e%d8%b1%d8%ae%d9%88%d8%a7/

 

  • کەسانێک پێیان وایە ئەم کارە هەرەوزێیانەی کە لە ناوچەی خانەقین دەستی بۆ براوە، لە بنچەدا کاری دەسەڵاتەو دەبێت فشار بۆ دەسەڵات ببرێت لە جیاتی کاری هەرەوەزی. ئەی ئێوە ئەمە چۆبن دەبینن؟

 

زاهیر: ئەم جۆرە ڕایانە لای من غەریب نین .  ئەمە ڕای زۆرێك لە  ئەو کەسانەیە کە کورد وتەنی، دەیانەوێت ” لە قونەوە ئەسپەکە لغاو بکەن” .  ئەمانە سیاسی و برادەرە حیزبییەکانن کە  دەیانەوەێت لە سەرەوە کۆمەڵ بگۆڕن ، ئەمەش ئاشکرایە هەرچی هەوڵێك کە ویستویەتی لە سەرەوە کۆمەڵ بگۆڕێت ، بە هەقەت شکستی هێناوە و تاکە هەوڵێك نییە کە سەرکەوتوو بووبێت.  هەروەها ئەوان دەیانەوێت گۆڕانکاری سیاسی لە ڕژێمدا بکەن نەک گۆڕانکاری ئابوریی و سیاسی و کولتوریی و ڕؤشنبیریی و هتد لە کۆمەڵدا، بکەن ، کە بۆ ئەمەش دیسانەوە مێژو بەڵگەی زۆری پێداوین کە گۆڕانکاریی لە ڕژێـم-دا هیچ لە باروودۆخەکە  ناگۆڕێت.

من پێموایە ، ئێمە لە ئێستادا دەبێت کارێکی کاریگەرانە بکەین و بەدوور بین لە ڕوبەڕووبونەەوەی ڕاسستەوخۆی  دەوڵەت و دەسەڵات.  واتە کاری ئێمە لە ئێستادا کنەکردنە لە دەوڵەت و دەسەڵات و لە ڕێگای کاریگەریانەی ئابوریانەوە، نەك سیاسیانە .  بەڕای من ئەگەر ئەو هەرەوەزیانەی خانەقین بەرەو ئەو ئاراستەیە بڕۆن کە پێشتر پەنجەم بۆ ڕاکێشا، کارێکی یەکجار گەورە و گرنگ دەبێت  کە لێرەدا پێویستە دەستخۆشی لە هاوڕێ سەلام و هاوڕێیانی دیکە بکەین و  کۆمەکیشیان بە شێوەیەك لەو شێوەیەی کە لە سەرەوە باسمکردن پێبکەین.

 

– چۆن دەتوانین هەرەوەزییەکان بە ئەڵتەرناتیڤ ببیمین، ئەو گۆرانە پۆزەتیڤانە چین کە هەرەوەزییەکان وەك ڕەتکەرەوەی کردەوەیی سیستەمە چینایەتییەکە نیشاندەدەن، چ کاراییەکیان لەسەر خێراکردن و بەهێزکردنی ڕەوتی گۆڕانی کۆمەڵایەتی و کولتووریی و ڕۆشنبیریی گشتی دەبێت ؟

 

زاهیر: من لە وەڵامی پرسیارەکانی پێشوودا وەڵامی ئەمەم داوەتەوە .  لێرەدا تەنها پێ لەسەر ئەوە دادەگرم :  یەکەم فراونکردنی بوارەکانی هەرەوەزییەکان ، دیارە ئەمەش متمانە دەکاتە سەر کۆمەك و هاوکاری ئێمە هەر هەموومان .  دووهەیش هەروەزییەکان هەر بۆ کارکردنی دەستەجەمعییانە نەبن ، بەڵکو دەبێت بەرهەمی هەرەوەزییەکانیش لە لایەن هەموانەوە بە گوێرەی پێویستی بەشداربووانی هەرەوەزییەکان،  بچێنرێتەوە .  بڕێکیش لە داهاتی هەرەوەزییەکان بۆ کڕینی پێداویستی هەرەوەزییە کشتوکاڵییەکان و نوێکردنەوەی ماشێن و ئامرازە کۆن و پەرپوتەکانی کارگەکان، هەروەها کردنەوەی چێشتخانەیەك بۆ بەشداربوانی هەرەوەزییەکان و خێزانەکانیان ،تەرخان بکرێت .  دەبێت ئەوەش بڵێم پێویستە بڕێك پارە لا بدرێت بۆ گەشتی پیرو پەککەوتان و منداڵان، هەر هیچ نەبێت لە ناوچەکەدا.  ( دیارە ئەمە ئامانجێکی تۆزێك دووری هەرەوەزییەکانە)، نەك لە ئێستادا ، کە لە سەرەتادان.

گەر ئاراستەی هەررەوەزییەکان بەو شێوەیە بڕوات ، ئەوە گومان لەوەدا نییە کە کارایی خۆی لەسەر ئەو لایەنانەی کە دەستنیشانتان کردوون ، پۆزەتڤانە ، ددادەنێت و  بە زووترین کات گەشەدەکات ،  بێگومان وەکو پێشتر وتم بۆ ئەوەی ئەم کاراییە بە تەواوی ڕۆڵی خۆی ببینێت ، ئەوە دەبێت کە لە تۆڕێكی کۆمەڵایەتیدا یا جۆرێك لە فیدراڵیەتی ئابوریانەدا کە لەو قۆناخەدا گەیشتۆتە ئەوەی کە  قەوارەیەکی سیاسیشی ببێت ، خۆیان کۆبکەنەوە .

– چ ئاسۆ و ئامانجێك لە سەرهەڵدانی بزووتنەوەی هەرەوەزی لە هەرێمی کوردستان و خۆرهەڵاتی ناوین دەبینیت ؟

 

زاهیر:  من ماوەیەکی زۆرە هاتوومەتە سەر ئەو ڕاو قەناعەتێك کە ڕوودانی شۆڕش لە وڵاتانی پیشەسازی  گەشەنەکردوودا یا خود کەمتر گەشەکردوودا ، بەختی ڕوودانی زیاتری هەیە تاکو ئەم وڵاتە پیشەسازییە پێشکەوتوانە.  بۆ ئەمەش ماوەیەک لەمەوبەر وتارێکم نوسی، کە  لینکەکەی لێرەدا، دادەنێم.  لەم  وتارەدا  هۆکار و پاساوی بیرۆکەکەم خستۆتە پێشچاو .  هەر لەبەر ئەمەش نامەوێت لێردا خۆم دووبارە بکەمەوە . بەڕای  دروستکردنی هەرەوەزییەکان  هەنگاوی یەکەم و بەردی بناخەی ئەو شۆڕشەن.

http://dengekan.ca/archives/1261

 

شتێکی تر هەیە کە حەز دەکەم خوێنەری لێ بە ئاگا بهێنمەوە،  ئەویش ئەوەیە کە زیاتر لە 100 هەرەوەزی لە ڕؤژاوای کوردستاندا هەیە ، گەرچی من گەلێك کەموو کوڕییان دەبینم، بەڵام ئەزموونێکی چاکن و جێگای دەستخۆشی و لێوەفێربوونە.

 

– لە ڕووی مێژووییەوە، ئایا بزووتنەوەی هەرەوەزی لە ناوچەی لەدایکبوون و ژیانی خۆت هەبووە یان بەخۆت تاکو ئێستا لەنێو هەرەوەزییەك ژیاوی ؟

 

زاهیر: بەڵێ لە ساڵەکانی پێش شەستەکانی چەرخی ڕابوردوودا،  هەموو کارەکانی لادێکان، گوندەکان ، لە سەرجەمی بوارەکانی ژیاندا ، هەرەوزیانە بووە و خەڵکی بە خۆشییەوە کۆمەکی یەکدییان کردووە و  کارە هاوبەشەکان و تایبەتییەکانی خۆیانیان ڕاپەڕاندووە.  بەڵام بەداخەوە ، جگە لە کاسەی داروسێ و گێڕانی شایی و شین نەبێت ، ژیان لە ڕوی  دابەشکردنی بەرهەمەوە ، بە بیرەوەری من وجوودیی،  نەبووە .

لەو ساتەوەی،  واتە لە ساڵی 1961  وە کە هاتینە سلێمانی ، لە نێو هیچ هەرەوەزییەکدا  نە ژیاوم و نە  کاریشم  کردووە .

 

 

– ئایا هەروەزییەکان تەنیا ئاڵووێرکردنی کۆمەکی کۆمەڵایەتین، یان واوەتر لەوە دەتوانن ببنە ئەڵتەرناتیڤی بەرهەمهێنان و بەکاربردنی باوی بۆرجوازییانەی ئێستا؟

 

زاهیر: بێگومان دەتوانرێن ببنە شێوازی تەواوی ژیانی خەڵکی و کۆمۆنێتییەکان و تەواوی کۆمەڵ.  لە وەڵامی پرسیارەکانی پێشترا سەرنجی خۆمم بە زیادەوە سەبارەت بەم خاڵە،  داوە .

 

– ئایا هەر ئێستا هیچ ئەزموونێکی کردەیی و جێکەوتوو یان پەرەسەندوو لە هەرێمی کوردستان و خۆرهەڵاتی ناوین دەبینیت ؟

 

زاهیر: بەڵی لە ڕۆژاوا و تا ڕادەیەکیش لە باکوری کوردستان ، پێش دەستپێکردنەوەی شەڕ ، ئەو ئەزموونە هەیە و هەبووە .  لە سوریاش هەتا ئەم چەند مانگەی پێشوو لەشاری Daraya هەرەوەزییەکان بەردەوامبوون  و خۆبەڕێوەبەریش هەبووە کە بە کۆمەكی ئەنارکیستەکانی ئەوێ بە تایبەت هاوڕێ عومەر عەزیز ، کە لە بەندیخانەی ئەسەددا لە ژێر ئەشکەنجەدا ، گیانی بەختکرد ، هەبوو .  هاوڕێ عومەر زۆر بە قوڵی لەسەر هەرەوەزییەکان و جۆری چالاکییان و تەشەنەکردنیان نوسیوێتی و لەگەڵ هاوڕێکانیدا قسەو باسی لەسەر کردووە.  ئەوانەی کە ئنگلیزی دەزانن دەتوانن لەم لینکەدا ئەو زانیاریانە ببینن:

ucl-saguenay: Experience autonomous municipalities in the Syria war.

 

 

هەروەها لە میسر و لە ئسرائیلیش هە یە .  بەڵام لە هەرێمی کوردستانا ، تەنها ئەوەی خانەقین ، دەبینین ، کە ئەویش زۆر لە سەرەتادایە.

 

– چ پێشنیار و وانەیەك، ئەزموونێكت هەیە کە بیخەیتە سەر ئەزموونی تاکو ئێستای ئەو هەرەوەزییانەی کە لە هەرێمی کوردستان هەن؟

 

زاهیر:  لە وەڵامی ئەم پرسیارەتانا دەڵێم لە ئێستادا دەبێت کارەکان بۆ ئەو هاوڕێیانە خۆیان بەجێبهێڵرێت  و دەبێت بریارەکانیش لە لایەن خۆیانەوە بدرێت، چونکە هەر ئەوانن کە کارەکان دەکەن  و دەشزانن لە چ بوارێکدا بیکەن ، بۆیە ڕەنگە هەر پێشنیارێك بۆیان . بچێتە خانەی دەستتێوەردان و چەواشەکردنی ئەوانەوە، یاخود نەرێیانە لەسەر ئەزموونەکەیان بشکێتەوە .  جگە لەمەش هێشتا من زانیارییەکی ئاوام نییە کە تاکو بزانم ئەوان بە تەواوی چیدەکەن و لە چ بوارێکدا کەمووکوڕییان هەیە تاکو من پێشنیاریان بۆ بکەم .  لە هەنووکەدا گەر بکرێت کۆمەكی پارەیان پێبکەین و هانیانبدەین و دەستخۆشییان لێبکەین، لە هەموو شتێك ، گرنگترە .

 

– دوا پرسیاری ئەم جارە، چ پەیام و ڕێنوێنییەکت بۆ چالاکانی هەرەوەزییەکان هەیە ؟

 

زاهیر: وێرای دەستخۆشی لەو هاوڕێیانە  هیچ پەیامێکم نییە و لە جاوەڕوانی زانیاریی زیاتردام .

 

 

 

دیمانەی سایتی دەنگەکان لەتەك هەژێن لەبارەی بزووتنەوەی هەرەوەزی و هەروەزییەکان

دیمانەی سایتی دەنگەکان لەتەك هەژێن لەبارەی بزووتنەوەی هەرەوەزی و هەروەزییەکان

کاری دەرەوەی ماڵ ئازادکردن یان گشتیکردنەوەی کۆیلەتی و کرێگرتەیی ژنان؟

کاری دەرەوەی ماڵ ئازادکردن یان گشتیکردنەوەی کۆیلەتی و کرێگرتەیی ژنان؟

 

ھەژێن

٦ی ئازاری ٢٠١٧
بەپێچەوانەی چاوەڕوانی چالاکانی سەردەمی قەدەخەبوونی کاری ژنان لە دەرەوەی ماڵ و بەپێچەوانەی ئەنجامگیری زۆر کەس لە ئازادی و یەکسانی ڕەگەزیی، هاتنەدەرەوەی ژنان نەبوو بە هۆی گۆڕینی ڕەگەز-پێدراویی کاری نێوماڵ، بەڵکو کاری ژنانی قورستر کرد، بێجگە لەوەش هاندەری هاتنەدەرەوەکە ڕزگاربوون لە کاری نێوماڵ یان بە کۆمەڵایەتیکردنی یان ناڕەگەزییکردنی کاری نێوماڵ نەبوو، بەڵکو پێویستی سەرمایەداری و لەگەڕمانەوەی کارخانەکان بوو لە کاتی جەنگ، کە پیاوان بەرەو پاریزگاری لە نیشتمانی سەرمایەداران [ سەروەری چینایەتی] بەڕێکرابوون، پاش کۆتایی جەنگەکان هەم زەنگی پەرەستگەکان و هەم هەڵای کاناڵی میدیاکان بەگەڕکەوتنەوە و ڕامیاران بە جادووگەریی و پەڕجووەکردنەکانیان ژنانیان بۆ نێو ماڵ و وەچەخستنەوە بانگێشتکردەوە.

 

هەبوونی مافی کارکردنی ژنان لە دەرەوەی ماڵ تاکو ئەم ساتەش بە گشتی نەبووەتە هۆی ڕزگاربوونی ژنان لە تایبەتبوون و ڕەگەزییبوونی کاری نێوماڵ و ئێستاش ژنان وەك ڕابوردوو هەم کاری دەرەوە دەکەن و هەم کاری نێوماڵ وەك ئەرك و باڵابڕاوی ئەوان ماوەتەوە و هەم لە شوێنی کار ژنان ڕووبەڕووی هەڵاواردنی ڕەگەزیی و هەراسانکردنی سێکسی و دەبنەوە و هەم تاکو ئێستاش کەمتر لە پیاوانی هاوکاریان کرێی کەمتەر وەردەگرن و پلە چەند تەماشادەکرێن.

 

بە بۆچوونی من کاری دەرەوەی ماڵ بۆ ژنان تەنیا ڕواڵەتی کۆیلەتی ڕەگەزیی ژنانی گۆڕی، نەك کڕۆکی کۆیلەتی ڕەگەزیی، واتە لە کۆیلە و کرێگرتەی تایبەتی نێو ماڵەوە گۆڕدران بە کۆیلە و کرێگرتەی گشتی/دەرەوەی ماڵ؛ پێشتر ژنان کۆیلەی ڕەگەزسالاریی پیاوانی نێوماڵ [باوك و برا و هاوسەر و کوڕ] بوون و بووکەشووشەی کایە و دامرکاندنەوەی هەوەسی پیاوانی سەروەری ماڵ بوون، ئێستاش ھێشتا لە دەرەوەی ماڵ کۆمەڵێك کاری کۆمەڵایەتی و چالاکی ئابووریی و ڕامیاریی و کولتووریی هەر تایبەت بە ڕەگەزی نێرینەن و ئەگەر ناوازانەش ژنان بەو پێگە و شوێنانە بگەن، هەر نایەکسان و هەڵاوێرانە بە ژنان بەرخود دەکرێت و هەمان مافی پیاوانیان نییە و ژنان تەنیا وەك بووکەشووشەیەکی جوانکردنی بەرنامە ڕامیاریی و میدیاییەکان و ڕازاندنەوەی کۆڕ و کۆنفرانسەکانی پیاوانن.

 

بۆ نموونە ئەگەر سەرنجی بواری خزمەتگوزاریی دایەنگە و باخچەی ساوایان و نەخۆشخانەکان و چێشتخانەکان و تەنانەت کارگەکان و لەوانەش ئاشکراتر سێکسفرۆشییەکان بدەین، بە ئاشکرا دەبینین ژن لە خزمەتکار و کرێگرتەی نێو ماڵەوە گۆڕدراوە بۆ خزمەتکار و کرێگرتەی دەرەوەی ماڵ؛ لەنێو ماڵ منداڵ بەخێوکردن کاری ئەوە، لە دەرەوەش تاکو ئێستا هەر کاری ئەوە، لەنێو ماڵ ئامادەکەری خواردن و قاپشۆر و جلشۆر و گسکدەر و خاوێنکەرەوەی گەرماو و توالێتە، لە دەرەوەش هەر ئاوا تاکو ئێستا بە زۆری ئەوانە کاری ژنانن، لەنێو ماڵ ژن ئامرازی دامرکاندنەوەی ئاڵۆشی سێکسیی پیاوانە، لە دەرەوەش هەر ئاوا و سێکسفرۆشییەکان باشترین نموونەن.

 

من گرفت و پرسی ستەم و ھەڵاواردنی ڕەگەزیی دوو دەمە یان دوو سەرە دەبینم، ئەویش ئەوەیە هەم لەنێو ئاوەزی کۆمەڵی پیاوسالار/ چینایەتی ژن ئامرازی ئەنجامدانی ئەو کار و ڕۆڵانەیە، هەم لەنێو ئاوەزی خودی ژنانیش نەوە پاش نەوە لە ماوەی چەندین هەزار ساڵی ڕابووردوو ئەو کۆیلەبوونە بووە بە تایبەتمەندییەکی بۆماوەیی نێو جێنیتیکی  (DNA) ژنان و نەوەکانی ژنان. لەو بارەوە سەرنجی ژنانێك کە کارکردنی دەرەوە [کۆیلەتی دەرەوە] و هەبوونی هەمان پلەی دەسەڵاتداریی پیاوان بە ئازادبوون دەزانن، بۆ چەند شتێك ڕادەکێشم، کە بەداخەوە زۆرێك لەو ژن و پیاوانەی کە خۆیان بە چالاك و  خوازیاری لەنێوبردن و هەڵوەشاندنەوەی هەڵاواردنی ڕەگەزین، زۆر ڕواڵەتییانە لە کۆمەڵە ئەوروپییەکان دەڕوانن و پلە دوویی ژنان لە کۆمەڵەکانی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست تەنیا بە ڕۆڵ و زاڵیی ئایین یان ئایینێك دەبەستنەوە و ئاگایانە یان نائاگایانە ڕۆڵی سەرەکی سەروەریی چینایەتی و “کولتووری نەتەوە”  نەدیتراو دەگرن و بەجۆرێك پەردەپۆشدەکەن.

 

ئەوەی پێویستە چالاکانی ژنان بیزانن، بەتایبەت ژنانێکی فێمینیست، ئەوانەی کە هۆش و ئاوەزییان ئالوودەی پاگەندە ناسیونالیستیی و نیئۆلیبرالیستییەکان کراوە، ئەوەیە، ڕێژەیەك لە ماف و ئازادی تاکەکەسیی کە ژنانی ئەوروپا و ئەمەریکا بەدەستیانهێناوە، نە بارەتەقای دەوڵەت-نەتەوە و نە بەخشیشی نیئۆلیبرالیزمە، بەڵکو بەرەنجامی تێکۆشانی چەند سەدە و بگرە هەزاران ساڵەی ژنانی ئازادیخوازە بە پلەی یەکەم و بزووتنەوەی کرێکاری و سۆشیالیستییە بە پلەی دووەم و هەندێك سات و سەردەمی دیاریکراوی مێژوویی وەك ڕاپەڕینی کۆمونەی پاریس و ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ و ڕاپەڕینەکانی دیکە تاکو دەگاتە ڕاپەڕینی ئایاری ١٩٦٨، کە شیرازەی  باوکسالارانەی کۆمەڵە ئەوروپییەکانی هەڵوەشاند و تاکو ڕادەیەكلەنێوبرد. لەو بارەوە ئەوەندە بەسە، کە سەرنجی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بدەین، بۆ ئەوەی تێبگەین، کە چۆن کۆمەڵە ئەوروپییەکان بە ئەم ڕۆژە گەییشتوون :

 

– تاکو دەهەی حەفتای سەدەی ڕابوردوو بۆ ئەوەی ژنێك کە لە دەرەوەی ماڵ کاربکات، پێویستی بە ڕەزامەندی مێرد* یان باوکی دەبوو و دەبوو باوك یان ھاوسەر لەتەك ژن بڕوات و لە نووسین و واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی کار ئامادەبێت، ئەوە ڕاپەڕینی ئایاری ١٩٦٨ کە کۆت و بەندەکانی دەستی ژنانی لەنێوبردن یان شلکردن، نەك بازاری کار  و پیاوچاکیی پارلەمانتاران و ڕامیاران و پارتییەکان و دەسەڵاتداران …تد.

 

–  ئێستاش لە زۆربەی وڵاتانی تۆپ-پارلەمانی و “پێشکەوتوو”، کرێ و مووچەی ژنان ٧٥- ٨٠% کرێ و مووچەی پیاوانە بۆ هەمان کار و فەرمان، لەو بارەوە ئاڵمانیا و بریتانیا و فەرەنسە و بە نموونە … تد.

 

–  لە وڵاتانی تۆپ-پارلەمانی دەهە و نیوێك زیاتر نابێت، کە ژنان مافی هەڵگرتنی ناوی خانەوادەیی خۆیان هەیە .

 

– هەبوونی دەیان پیشەی وەك “ژنی ئاودەس/ خاوێنکەرەوەی ئاودەستەکانی دەرەوە”، “ژنی خزمەتکاری ماڵان”، یاساییکردنی سێکسفرۆشی ژنان وەك پیشە و سەرچاوەیەکی ڕەوا بۆ بەدەستهێنانی باج و خەراج لە سەردەمی دەسەڵاتداریی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمانیا، بە واتایەکی دیکە یاساییکردنی ئامرازبوونی جەستەی ژنان بۆ خاوێنکردنەوە و دامرکانەوەی هەوەسبازیی پیاوان و زۆر شتی دیکە  …تد.

 

– ئەگەر ئامانجدارانە سەرنجی دەستەواژە باوەکانی ئاخاوتنی ڕۆژانەی نێو زمانە ئەوروپییەکان و گشت کۆمەڵەکانی جیهان بدەین، دەبینین، کە هێشتا ژن وەك ڕەگەزی پەست و پلە چەند و کەم ئاوەز وێنادەکرێت و نوکتە و پەند و قسە نەستەقەکان گەواهی ئامادەیی هەڵاواردنی ڕەگەزیی لە گفتوگۆیەکی ئاسایی نێو ماڵ و بازار بگرە تاکو دەگاتە گفتوگۆ و لێدوانە پارلەمانیی و میدیاییەکان و فیلم و گۆرانی و شانۆیی و مەیدانە کولتوورییەکانی دیکە، بەردەوامە.

 

– ئەمانە و دەیان وردە خاڵی دیکەی نێو ژیان و پەیوەندییەکانی ڕۆژانە لە هەموو بوارەکانی ژییان و کار و چالاکی، هەرچەندە بە دروشم و ڕواڵەت هەڵاواردنی ڕەگەزیی ناپەسەند نیشاندەدرێت، بەڵام بە پێچەوانەی پاگەندەی چەپ و فێمینیستە خۆرھەڵاتییە ئەوروپا-زەدەکان، بەکردەوە هەڵاواردن هەیە و پەیڕەودەکرێت.

 

بەکورتی نەهێشتنی هەڵاواردن و سووکایەتی ڕەگەزیی و نەژادی و ئایینی و کولتووریی نە بەرەنجامی پیاوچاکیی ڕامیاران و پارلەمانتارانە، نە بەخشیشی سیستەمی سەرمایەداریی و نیئۆلیبرالیزم و بازار، بەڵکو بەرەنجامی تێکۆشانی هەر ڕۆژەی ئازادیخوازان و یەکسانیخوازانی کۆمەڵە و بەبێ خۆجێی کردنەوەی چالاکییە مەیدانییەکان و یەکانگیرکردن و سەرتاسەریی کردنەوەی بزووتنەوە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان ئەستەمە سەرمایەداران و دەسەڵاتداران و کۆنەپارێزانی کۆمەڵ بەبێ فشار و ناچارکردنیان بە لەنێوبردنی هەڵاواردن و سووکایەتی و بە پەسەندکردنی یەکسانی هەمەلایەنە ملبدەن و دەستبەرداری هەوەس و حەزە پاوانگەر و چەپاوڵگەر و تاڵانگەرییەکانی خۆیان ببن.

 

ئەگەر ئێستا پاش سەد و سی و چوار (١٨٨٣- ٢٠١٧) ساڵ و لە هەرێمی کوردستان پاش بیست و پێنج (١٩٩٢- ٢٠١٧) ساڵ سەرنجی پێگەی کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و بەڕێوەبەریی ژنان بدەین، دەردەکەوێت کە هێشتا لە سەرەتای کار و هەنگاوەکانی سەرەتادا وەستاوین و بە ڕیفۆرمە ڕووکەشەکانی هەڵاواردنی ڕەگەزیی خۆمان دڵخۆشدەکەین و خۆمان ڕازیدەکەین. ئەگەر بەراوردی پێگەی ژنان لەنێوان ساڵانی پێش ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ و ئێستا بکەین، دەبینین، کە ژنان زیاتر دەکوژرێن، چەند ژنە یاسایی کراوەتەوە، سەپاندنی پۆشاك فراوانتر بووە، بێڕێزی و ھێرشی کۆنەپەرستان بە دیاریکراوی مەلا و فەقێ و شێخ و دەروێش و سەلەفییەکان زیاتر و توندوتیژتر بووە و  خەتەنەکردن و ژن بە ژن و گەورە بە بچووك و ژن لە جیاتی خوێن وەك خۆیان ماون و ھاوچەرخ کراون، ڕۆژ بە ڕۆژ کۆمەڵ بەرەو دوا دەڕوات و تەنانەت لە کێشمەکێشی نێوان بەرەی “سێکیولار” و سەلەفی ھەر ژنان و ڕەگەزی مێیینە دەکرێتە کەرەستەی جەنگە میدیاییەکان و سەرکەوتنی بەرە دژەکان لە پانتایی جەستەیی ژن ساخدەکرێتەوە و بە ھەر دوو بارەکەدا ھەر ڕەگەزی مێیینە ئامراز و قوربانییە و باجی جەنگی بەرە ڕامیارییەکان دەدات.

 

دیسان ئەگەر ئەم ڕۆژ پاش بیست و پێنج ساڵ لە پاگەندە و چالاکی بەرەی ئازادیخواز و یەکسانیخواز بە دیاریکراوی و تایبەت چەپەکان و فێمینیستەکان وردبینەوە، تەنیا یاداوەریی و کەنارکەوتەیی و وشکھەڵاتوویی کۆمەڵێك دروشم و پاگەندەی خەیاڵی بەدیدەکەین، کە بە بۆچوونی من، ئەگەر بیست و پێنج ساڵی ڕابوردوو تەنیا لەبارەی نادروستیی و کاراییە خراپەکانی خەتەنەکردن و ژن بە ژن و گەورە بە بچووك و ژن لە جیاتی خوێن و چەند ژنە ڕۆشنگەرییی بکردرایە و بەرھەڵستی ئەو دیاردانە بکرایە، ھەنووکە پێگەی ژنان لەنێو ھاوکێشەکانی کۆمەڵی ھەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باڵاتر و مرۆییتر دەبوو. بەڵام بەداخەوە و بەپێچەوانەوە  لەبەر زاڵبوونی ئایدیۆلۆجی و نەریتی دەسەڵاتخوازیی و ناوبانگخوازیی و ھەلپەرستی بەسەر بەرەی یەکسانیخواز، ئەوەی کراوە و بەدەستھاتووە، کۆمەڵێك پلە و داھات و مشەخۆریی بووە بۆ کۆمەڵێك لە چالاکانی چەپ و فێمینیست، کە ئامانجی دەسەڵاتخواز و دەستەبژێرگەرایانەیان بەو ڕۆژگارەی گەیاندوون.

Sîstem û Serwerî çînayetî bebê ceng û milhurrîy, efsaneye

Sîstem û Serwerî çînayetî bebê ceng û milhurrîy, efsaneye

Na bo ceng !17022299_1232515610119651_2613997210020241571_n
Bellê ruxanî dewllet û fermandarîy û parleman û sîstemî ceng û serwerî
Bellê bo xoberrêweberîy gel,
Bellê bo dêmokrasî rastewxo …

 

Aya ewende bese û detwanêt cengî nêwan dewlletan û partîyekan û mîlîşyakan û ..tid rabgirêt?
Aya ew peyamane sozî serweran debziwênin û destberdarî ceng û stemkarî û serwerîy û mişxorîy debin?
Raste birryarderanî ceng sermayedaran û ramyaran û desellatdaranin, bellam aya her ewan detwanin cengekan rabgrin?
Aya hergîz û hîç kat desellatdaran û desellatixwazan be bangewaz û parranewe û sozbizwandin destberdarî cengekan bûn?

Eger wellamî ew pirsyarane [na]ye,  ey çare û kê û çî detwanêt cengekan rabgirêt?

Bo wellamî ew pirsyare, pêwîste le xoman bpirsîn û serincibdeyn, sûtemenî û qurbanîyekanî ceng kên, bkeranî ceng û  cêbecêkeranî birryarekanî ceng kên; bêcge le çîn û twêje nedarkraw û bêdesellatkrawekan? Bêcge le serbazan û polîs û eşkenceder û hewallderekan ?

Bebê guman her êmeyn, êmey nedarkraw û bêdesellatkraw; ême koylanî sîstem û serwerî sermayedarî. Her awa ke hîç cengêk bebê milkeçî û amadeyî ême berpanakrêt, her awaş bebê yaxîbûnî ême le fermanî cenerrallekan û partîyekan û fermandarîyekan û parlemanekan, bebê xroşan û xonîşandan û mangirtnî giştî ême, esteme druşm û parranewe xoşbawerrîye ayînî û nasîwnalîstîyekan bitwanin ceng rabgrin û tenanet natwanin le bereyekî cengîşda çend sengerêk aram bkenewe û xraptir leweş berizkirdnewey ew druşme pûç û qêzewnanen, ke nîw sede zyatre mêşkî take nedarkraw û bêdesellatkrawekanî em herême jengawîy deken; druşmî “na bo cengî brakujîy” , “na bo cengî kurdkujîy” û …tid

Katêk ême wek azadîxwazêk sernicî ew druşmane dedeyn, em watayane beême debexşin; (bellê bo cengî xuşkkujî), (bellê bo cengî nakurdkujî) û …tid ew druşmane bêcge le koneperistbûn û djemrovbûnyan, hellgirî xoşbawerrîy û demargîrîy nasîwnalîstîn, ke hemû qsekeranî zmanêk yan “hawullatyanî” nêw çwarçêweyekî cugrafî û jêr sayey serwerîy borcwazî hawizman be “bray yekdî” debînêt, ke dîsanewe hellawardin û nadîdegirtnî jin û perdepoşkirdnî cyawazî çînayetî nêwan serweran û jêrdestane.

Êmey enarkîst, wêrray hellwêstî mêjûîyman djî ceng û pênawekanî ceng û serwerîy û sîstemî çînayetî ke hokarî hemû cengekanin, lêreda pêş hemû şit djayetî xoman û cyakirdnewey rîzî xoman le her dengêkî narrazî ke druşme pûç û qêzewnekanî “na bo cengî brakujîy” , “na bo cengî kurdkujîy” berizdekatewe û xoşbawerrîy û çawerrwanî jêrdestan be serwerîy borcwazî kurd ptewtir û zyatir dekat, radegeyênîn û le beranberda duşmî (na bo cengî ayînî û nasîwnalîstî û mîlîşyayî û dewlletî, bellê bo cengî nedarkrawan û bêdesellatkrawan beranber sîstem û serwerîy çînayetîy borcwazî kurd û ‘ereb û musullman û mesîhî û culeke û …tid) berizdekeynewe, cengêk ke amancî kotayîhênane be hemû cengekan û ew amancaney ke le pênawî ewan gişt cengkekan berpadekrên; newt û mşexorî û desellat û serwerî  çînayetî.

Bellam erkî ême be berizkirdnewey druşm û hellwêst-derbrrîn tewaw nabêt û ême be amanc nageyênêt, çunke ragirtnî ceng hengawî kirdeweyî û birryardanî lexobrrawaney dexwazêt, ke begwêrey ezmûnekanî xoman û hawderdekanman le sertaserî dunya, brîtîn le:

– berêxistnî kobûnewey giştî djî ceng le gişt gerrek û fêrge û karge û fermange û çayxane û perestge, le gişt gund û şaroçke û şarekan û pêkhênanî komîtekanî djî ceng …

– daxwazîkirdin le xzim û hawkar û hawsê û hawellanî xoman bo westanewe beranber fermanî cengixwazan û frrêdanî çek û gerranewe bo nêw xêzan û gerrek û gundekan û hatne nêw sengerî xellk djî ceng ..

– pêkhênanî grupî xocêy/ encumen/ şura / komunekanî xoberrêweberîy gerrek û gund û şar û komellekan û birryardan û hengawnan bepyadekirdnî dêmokrasî rastewxo le nêwendî kobûnewe giştîyekanewe.

– kobûnewe û yekgirtnewe letek komîtekanî djî ceng ke le şwênekanî dîke pêkhatûn û sertaserîkirdnewey bzûtneweke, sertaserîykirdnewe nek nêwendîykirdnewe! Pêwîste hemû birryarekan xocêy bin …

– peywendîkirdin be hêze çekdarekan û handanyan bo berpakirdnî kobûnewey giştî û birryardan bo baykotkirdnî ceng û frrêdanî çek û peywestibûn be berey dje-cegî xellkewe …

– derkirdnî hêze çekdarekan lenêw gerrek û gund û çwardewrî şarekan …

– berrêxistnî rêpêwan û karwanî djî ceng bo ew nawçaney ke bûnete berey ceng yan xerîke debne berey ceng …

– nardinî piştîwanî û komek bo ew gund û nawçaney ke djî birryarekanî desellat xoyan çekdarkirduwe û birryarî xoparêzîyan dawe …

– derkirdnî binkey hemû partîyekan [hizbekan] lenêw şwênî jîyan û kar û çalakî xellk …

– pêkhênanî hêzekanî xoparêzgarîy gelîy lenêw gerrek û gund û şaroçke û şarekan her le rêgey kobûnewe giştîyekanewe …

– hewilldan bo dagîrkirdnî şwênekanî birryardan lewane binkey layeneke desellatdarekan, parleman, serbazge û polîsxanekan û binkey mîlîşyakan …

– nabêt rêgebdirêt narrezayetîyekanî djî ceng lelayen hîç partîyek û mîlîşyayek destemobkirên û nabêt bwarî sermayeguzarîy ramyarîy helperistan û desellatixwazan bdeyn, ke narrezayetîyekanî xellk djî ceng bkene destkelay xoyan bo yeklakirdnewey cengî desellatixwazaney xoyan. Bo ew mebeste pêwîste her kesêk ke wek nwêner û qsekerî her layenêk beşdarî kobûnewekan dekat, derbikrêt û riswabkirêt û bwarî partayetî û miştumrrî partayetîy nedrêt.

– ……. Emane û deyan û sedan hengawî wird û gewrey dîke bo bergirtin be ceng  û milhurrîy serweran.

Ewe hellwêstî êmey enarkîste beranber be ceng û sîstem û serwerîy çînayetî û ew hengawaneş zadey hoşî ême nîn, bellku wane û ezmûnî mêjûîy mrovayetîn djî ceng û serwerîy çînayetî.

Ême le hemû hengawêkî djî ceng piştîwanî dekeyn, bellam bebê xoşbawerrîy û çawerrwanî û parranewe le serweran û razîkirdnî ewan, ême djî hemû druşmêkîn, ke sûkayetî û hellawardinî regezî û nejadî û ayînî û ..tid lexobgirêt, ême endamanî çîn û twêje nedarkraw û bêdesellatkrawekan be xuşk û bray yekdî, be hawderd û hawamancî yekdî dezanîn nek desellatdar û bêdesellat, sermayedar û krêgirte; ceng jîyan-kuje, jînge wêrankere, gerimkerî bazarî kompanîyekan û amrazî manewe û behêzkirdnewey serwerîy çînayetîye.

Ême be hemû twanamanewe piştîwanî le berey xellk le hemû nawçekan û bedyarîkrawî nawçey êzîdî-nşîn dekeyn û westanewe û berengarî ewan djî desellatdaranî herêmî kurdistan be hellwêstêkî şorrşigêrane dezanîn û dengî azadîxwazaney xoman dexeyne pişt deng û berxudanî xellkî (xana sûr) djî milhurrîy desellatdaranî herêmî kurdistan û piştîwanî le berxudanî xellkî (xana sûr û hêz û xoberrêweberîy êzîdîyekan) be serekîtrîn hengawî djî ceng û milhurrîy serweran dezanîn.

Sekoy Enarkîstanî Kurdî-zman
3î azarî 2017


http://www.anarkistan.com

 

https://www.facebook.com/sekoy.anarkistan

 

https://www.facebook.com/sekoy.anarkistan